نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ئەرشیفی ئازار, 2008

« پێشووتر

تۆ نه‌خشه‌ کێشی

یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 30th, 2008

تۆ نەخشە کێشى
ئۆشۆ
و/ هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا / سلێمانی
تۆ دەتوانیت جەهەندەم یان بەهەشت دروست بکەیت ، نەخشەو پلان هى تۆیە ، فرمانبەرداریى لەئەستۆى تۆدایە . هەمو شتە باشەکانى ژیان و تەنانەت خودى ژیانیش دیارى بوونە . گرفتەکە بەدەستهێنانى ئەم دیاریە نیە ، بەڵکو شێوازى بەدەستهێنانەکەیەتى . بۆ نمونە لە شادومانى [...]

خۆکوشتن ( Suicide ) / به‌شی دووه‌م و کۆتایی

هه‌ینی, ئازار 28th, 2008

خۆکوشتن (Suicide )
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
نووسینی : د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان
سلێمانی
هۆکاره‌کانی خۆکوشتن:
1- هۆکاری کۆمەڵایەتی: بەپێی دورکایم ئەوکەسانە دەکات بە سێ کۆمەڵەوە
ْ – خۆکوشتنی خۆویستن (ئەنانی) : ئەو کەسانەن کەپەیوەندیان بە کۆمەڵەوە لاوازە و سەر بەهیچ کۆمەلێک نین بۆیە رێژەی خۆکوشتن لەنێوان کەسانی رەبەندا زیاترە وەک لە [...]

سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی دووه‌م / خه‌و چیه‌ ؟

هه‌ینی, ئازار 28th, 2008

سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی دووه‌م
خه‌و چیه‌ ؟
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ نزیکه‌ی سێ یه‌کی ژیانمان به‌خه‌و به‌سه‌رده‌به‌ین ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌مان زانیاریه‌کی ئه‌وتۆمان نیه‌ سه‌باره‌ت به‌خه‌و . بڕوایه‌کی باو هه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵکیدا که‌خه‌و بریتیه‌ له‌خامۆشییه‌ک له‌فه‌رمانه‌ ژیری و جه‌سته‌ییه‌کانی له‌شی مرۆڤ ، به‌ڵام زانست پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕوایه‌ی سه‌لماندووه‌ به‌وه‌ی خه‌و بارێکی تایبه‌تیه‌ تیایدا کۆمه‌ڵێک چالاکی ئاڵۆز [...]

خۆکوشتن ( Suicide ) / به‌شی یه‌که‌م

هه‌ینی, ئازار 28th, 2008

خۆکوشتن
(Suicide)
به‌شی یه‌که‌م
نووسینی : د . ئەفرام محمد حسن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان
سلێمانی
مێژووی ئەم دیاردەیە:
خۆکوشتن لوتکەی تراجیدیاى مرۆڤایەتی. بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ڕەگی داکوتیوە لەلای هۆزە هندییەکانی ئەمەریکای باکور جێی شانازییە خزمەتکارو دیلەکان خۆیان بکوژن پاش مردنی سەرۆکەکەیان. هەروەها لەئەمەریکای ناوەراست پاش مردنی سەرۆک خێل وا پێویست دەکات خێزان وخزم و هاورێیانى سەرۆک خۆیان بکوژن. ئەم شێوازی خۆکوشتنە لاى [...]

شه‌هید

هه‌ینی, ئازار 28th, 2008

شەهید
نووسینی : د. سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
لەخۆشەویستیدا مرۆڤ هەموو ڕەهەندەکانی کەسێتی و قەوارەو خودی خۆی لەپێناو خۆشەویستەکەیدایە (ئیتر ئەو خۆشەویستە ڕەگەزی بەرانبەرە، منداڵە، دایکە، نیشتمانە، بیروباوەڕە یان هەر شتێکی ترە)خۆشی و شادی بۆ دەستەبەر دەکات و ژان و ناخۆشی بۆ دەچێژێت. لەگەڵیدا ئاوێتە دەبێت و ئەوەی هەیەتی پێی دەبەخشێ: بەڵام بۆی نامرێ و لەپێناویدا دەژی. [...]

به‌م شێویه‌ ده‌توانین ڕێگه‌ له‌بیرکردنه‌وه‌ی خراپ بگرین

پێنج شه‌ممه‌, ئازار 27th, 2008

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین ڕێگه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌ی خراپ بگرین !!؟
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆری وه‌رزشه‌ ده‌روونیه‌کان
سوید
له‌گه‌ڵ به‌خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ماندا له‌خه‌و، خێرا مێشکمان چالاك ده‌بێت و ده‌که‌وێته‌ بیرکردنه‌وه.هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌کانمان له‌ شته‌کان کورتن و هه‌ندێ جایش درێژ. به‌هه‌رحاڵ بیرکردنه‌وه کانمان بڕینیان تێده‌که‌وێت، ئه‌م بڕینه‌ش زۆر جار واده‌کات که‌ بیرکردنه‌وه‌که‌ی پێشومان له‌ بیر بچێته‌وه‌ به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تره‌وه. ئه‌م [...]

سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی یه‌که‌م

یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 23rd, 2008

سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی یه‌که‌م
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئێمه‌ی مرۆڤ نزیکه‌ی سێ یه‌کی ته‌مه‌نمان به‌خه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ین ، هه‌مووشمان پێداویستیه‌کی زۆرمان به‌خه‌وه‌ چونکه‌ یه‌کێکه‌ له‌پێداویستیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانمان وه‌ک خواردن ، خواردنه‌وه‌ ، سێکس . هه‌رکاتێک میانه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ودا تێکچێت وه‌ک ئه‌وه‌ی تووشی بێخه‌وی یان خه‌وزڕان یان زۆرخه‌وی ببین ، سه‌ری دنیامان لێدێته‌وه‌ یه‌ک و جه‌نجاڵ و هه‌راسان ده‌بین ،

« پێشووتر

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional