تۆ نه‌خشه کێشی
تۆ نەخشە کێشى
ئۆشۆ
و/ هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا / سلێمانی
تۆ دەتوانیت جەهەندەم یان بەهەشت دروست بکەیت ، نەخشەو پلان هى تۆیە ، فرمانبەرداریى لەئەستۆى تۆدایە . هەمو شتە باشەکانى ژیان و تەنانەت خودى ژیانیش دیارى بوونە . گرفتەکە بەدەستهێنانى ئەم دیاریە نیە ، بەڵکو شێوازى بەدەستهێنانەکەیەتى . بۆ نمونە لە شادومانى بڕوانە ، شادومانى لە شوێنێکى دور نیە ، لە تبت یان هیمالایا نیە، مەسەلەکە سەفەرکردن نیە بەرەو روى شادومانى ، درێژە
ئازار 30, 2008
خۆکوشتن ( Suicide ) / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
خۆکوشتن (Suicide )
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
نووسینی : د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان
سلێمانی
هۆکاره‌کانی خۆکوشتن:
1- هۆکاری کۆمەڵایەتی: بەپێی دورکایم ئەوکەسانە دەکات بە سێ کۆمەڵەوە
ْ – خۆکوشتنی خۆویستن (ئەنانی) : ئەو کەسانەن کەپەیوەندیان بە کۆمەڵەوە لاوازە و سەر بەهیچ کۆمەلێک نین بۆیە رێژەی خۆکوشتن لەنێوان کەسانی رەبەندا زیاترە وەک لە خێزاندار و لە لادێ دا کەمترە وەک لە شاروخێزانی خاوەن منداڵ پارێزراوترە وەک لە خێزانی بێ منداڵ. درێژە
ئازار 28, 2008
سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی دووه‌م / خه‌و چیه ؟
![]()
سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی دووه‌م
خه‌و چیه ؟
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی ئێمه نزیکه‌ی سێ یه‌کی ژیانمان به‌خه‌و به‌سه‌رده‌به‌ین ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌مان زانیاریه‌کی ئه‌وتۆمان نیه سه‌باره‌ت به‌خه‌و . بڕوایه‌کی باو هه‌یه له‌ناو خه‌ڵکیدا که‌خه‌و بریتیه له‌خامۆشییه‌ک له‌فه‌رمانه ژیری و جه‌سته‌ییه‌کانی له‌شی مرۆڤ ، به‌ڵام زانست پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕوایه‌ی سه‌لماندووه به‌وه‌ی خه‌و بارێکی تایبه‌تیه تیایدا کۆمه‌ڵێک چالاکی ئاڵۆز ڕووده‌دات له‌سه‌ر ئاستی ده‌ماخ به‌تایبه‌تی و درێژە
ئازار 28, 2008
خۆکوشتن ( Suicide ) / به‌شی یه‌که‌م
خۆکوشتن
(Suicide)
به‌شی یه‌که‌م
نووسینی : د . ئەفرام محمد حسن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان
سلێمانی
مێژووی ئەم دیاردەیە:
خۆکوشتن لوتکەی تراجیدیاى مرۆڤایەتی. بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ڕەگی داکوتیوە لەلای هۆزە هندییەکانی ئەمەریکای باکور جێی شانازییە خزمەتکارو دیلەکان خۆیان بکوژن پاش مردنی سەرۆکەکەیان. هەروەها لەئەمەریکای ناوەراست پاش مردنی سەرۆک خێل وا پێویست دەکات خێزان وخزم و هاورێیانى سەرۆک خۆیان بکوژن. ئەم شێوازی خۆکوشتنە لاى هەندێ هۆزی هیندستانیش باوبووە تاکو درێژە
ئازار 28, 2008
شه‌هید
شەهید
نووسینی : د. سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
لەخۆشەویستیدا مرۆڤ هەموو ڕەهەندەکانی کەسێتی و قەوارەو خودی خۆی لەپێناو خۆشەویستەکەیدایە (ئیتر ئەو خۆشەویستە ڕەگەزی بەرانبەرە، منداڵە، دایکە، نیشتمانە، بیروباوەڕە یان هەر شتێکی ترە)خۆشی و شادی بۆ دەستەبەر دەکات و ژان و ناخۆشی بۆ دەچێژێت. لەگەڵیدا ئاوێتە دەبێت و ئەوەی هەیەتی پێی دەبەخشێ: بەڵام بۆی نامرێ و لەپێناویدا دەژی. قوربانیدان بەخود، گەیشتنە بە دوا پلەی خۆشەویستی درێژە
ئازار 28, 2008
به‌م شێویه ده‌توانین ڕێگه له‌بیرکردنه‌وه‌ی خراپ بگرین
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین ڕێگه له بیرکردنه‌وه‌ی خراپ بگرین !!؟
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆری وه‌رزشه ده‌روونیه‌کان
سوید
له‌گه‌ڵ به‌خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ماندا له‌خه‌و، خێرا مێشکمان چالاك ده‌بێت و ده‌که‌وێته بیرکردنه‌وه.هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌کانمان له شته‌کان کورتن و هه‌ندێ جایش درێژ. به‌هه‌رحاڵ بیرکردنه‌وه کانمان بڕینیان تێده‌که‌وێت، ئه‌م بڕینه‌ش زۆر جار واده‌کات که بیرکردنه‌وه‌که‌ی پێشومان له بیر بچێته‌وه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تره‌وه. ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامه هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ده‌خه‌وینه‌وه و ده‌چینه‌وه درێژە
ئازار 27, 2008
سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی یه‌که‌م
سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی یه‌که‌م
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئێمه‌ی مرۆڤ نزیکه‌ی سێ یه‌کی ته‌مه‌نمان به‌خه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ین ، هه‌مووشمان پێداویستیه‌کی زۆرمان به‌خه‌وه چونکه یه‌کێکه له‌پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانمان وه‌ک خواردن ، خواردنه‌وه ، سێکس . هه‌رکاتێک میانه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ودا تێکچێت وه‌ک ئه‌وه‌ی تووشی بێخه‌وی یان خه‌وزڕان یان زۆرخه‌وی ببین ، سه‌ری دنیامان لێدێته‌وه یه‌ک و جه‌نجاڵ و هه‌راسان ده‌بین ، درێژە
ئازار 23, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی سامان سیوه‌یلی
ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی ئازادی دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی سازدا و ڕۆژی 2008/03/15 بڵاوکرایه‌وه ، دیمانه‌که‌ش له‌لایه‌ن ( ئازاد جه‌لال ) ه‌وه سازکراوه ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی :
ڕێبازی ئازادی : بۆچی تازه زاواکان له‌شه‌وی زاواییدا ده‌ترسن ؟
سامان سیوه‌یلی : هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ترسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاری سێکسیی یان به‌شێوه‌یه‌کی تر بۆ فه‌رامۆشکردنی په‌روه‌رده‌ی سێکسی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تاکدا له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ، که‌ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نه تاریکه‌کانی که‌لتوری ئێمه‌ی کورده ، گه‌نج یاخود تازه زاواکان به‌هه‌ڵه و له‌ده‌می هاوڕێ و براده‌ره‌وه زانیاری درێژە
ئازار 23, 2008
سێکس و هۆرمۆن
سێکس و هۆرمۆن
نووسینی :
د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان
لەدێر زەمانەوە مرۆڤ لەو باوەرەدا بووە کە تاکی بەهێز و توندوتیژ لەرووی سێکسیەوە بە تواناوگەرمترە لە تاکی لاواز، ئەم بۆچوونە هەڵەیە وای لە کۆمەلگەی عەرەبی کردبوو بۆ بوونی منداڵی بەهێز و منداڵی نێرینە رێگە بدەن خێزانەکانیان بچنە لای پیاوێکی بەهێز بۆ ماوەیەکی دیاری کراو تاکو دڵنیا دەبوون خێزانەکانیان سکیان هەیە پاشان دەیانگەراندنەوە بۆ لای خۆیان. لای مێینەش هەمان بۆ چوون هەیە کە ئافرەتی درێژە
ئازار 23, 2008
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مناڵ
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مناڵ
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه کاتێک مناڵ له‌دایک ده‌بێت هیچ ده‌رباره‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی نازانێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ پێداویستیه‌کانی کتوپڕه و ڕه‌چاوی ده‌وروبه‌ر و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی ناکات ، که‌ی برسی بوو ده‌بێت بخوات که‌ی خه‌وی هات ده‌خه‌وێت و که‌ی پاشه‌ڕۆی دانا دایده‌نێت . به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه مناڵ له‌تاکێکی بایۆلۆژیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، یه‌که‌م که‌س له‌ژیانی مناڵ‌دا درێژە
ئازار 23, 2008
جن به‌رپرسیاره له‌نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ؟
جن بەرپرسیارە لە نەخۆشیە دەروونیەکان؟
د. ئەفرام محمد حسن /پسپۆری نەخۆشیە دەروونیەکان
جن وەکو بونەوەرێک زۆر جار لە لایەن مرۆڤەوە بە بەرپرس دادەنرێت لە سەرهەڵدانی نەخۆشیە دەروونیەکان یان هەرگرفت و رەفتارێکی تاک کە نامۆ بێت و نەتوانرێت راڤەیەکی تەواوی بۆ بکرێت لەبەر هۆیەک یان هۆیەکی تر .
زۆرن ئەوانەی پژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کاسپیە دەبەنە سەر و سادەو ساویلکەیی تاکی گرفتدار یان سادەیی کەس وکاری دەقۆزنەوەو برێک پارە لە تاک دەسەنن بەناوی ئەوەی جن چۆتە لە شی نەخۆشەکەوە، ئەوان جنەکە دەردەکەن و هەندێ جار داوای خواردن و دەکەن بۆ جنەکان و هەندێکی تریان بەدار لە نەخۆشەکە دەدات و هەندێکی تر تاک درێژە
ئازار 23, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی سامان سیوه‌یلی
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ / له‌پاشکۆی ئاسۆی گه‌نجدا ڕۆژی شه‌ممه 2008/03/08 دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی سامان سیوه‌یلی بڵاو کرده‌وه که له‌لایه‌ن (ده‌شتی ئه‌نوه‌ر و عومه‌ر عه‌بدولکه‌ریم) ه‌وه ئاماده‌کرابوو . ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌که‌یه .
ئاسۆی گه‌نج : ئه‌و هۆکارانه چین له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا گه‌نج تووشی گرفتی ده‌روونی ده‌که‌ن ؟
سامان سیوه‌یلی : گه‌نجیش وه‌ک هه‌موو تاکێکی تری کۆمه‌ڵگه‌که‌مان مه‌حکومه به‌باری ده‌روونی نائاسایی ، کوردستان ده‌یان ساڵه به‌ڕه‌وشێکی نائاساییدا گوزه‌ر ده‌کات ، چه‌ندین دابونه‌ریتی دواکه‌وتوو ده‌ستی له‌بینه‌قاقای تاکی کورد ناوه ، خراپی و نادروستی شێوازی په‌روه‌رده‌ی خێزان و ناله‌باری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن له‌قوتابخانه‌کانی کوردستاندا هه‌ر له‌پرۆگرامه‌کانی خوێندنه‌وه تاکو بینا و که‌سێتی مامۆستا درێژە
ئازار 8, 2008
نه‌زۆکی Infertility
نەزۆکى
Infertility
نووسینی : د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان
ئەو زاراوەیەی زۆر جار بنەمای خێزان لەبن هەلدەتەکێنێ و هەموو پەیمان وخۆشەویستی و نەخشەکانی ئایندە تێک دەدات و هەموو سیما‌و جوانییەکانی خێزان دەکاتە دۆزەخ و وا لە کۆمەل دەکات بە چاوێکی ترەوە برواننە تاکی نەزۆک وخێزانی نەزۆک جا چ چاوی بەزەیی بێت یان چاوی سوکایەتی !!
زۆرجار چەمکى نەزۆکى بەهەڵە بەکاردەهێنرێت و بەخێزانێک دەوترێت کەحاڵەتى نەزۆکیان هەیە بەبێ ئەوەى حالەتی نەزۆکیان هەبێت . درێژە
ئازار 8, 2008
دایک مرۆڤترین که‌س
دایک: مرۆڤترین کەس
نووسینی : د. سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
دایک… ئەو بوونەوەرەی دەمرین و لێی تێنەگەشتووین. ئەو مرۆڤەی بۆمان دەمرێ و مافی خۆیمان نەداوەتێ. ئەو بەخشندەیەی قوربانی دەدات و چاوی بۆ پاداشتێکت ناڕوانێت. ئەو ماندووەی بۆ حەوانەوەی ئەوانی تر، بڕستی لێدەبڕێت و وچانێک نادات. ئەو بێدارەی شەونخوونی دەچێژێت وخەوی ناوێت تا ئەو کاتەی خەو لەچاوی کەسانی تر بێزار دەبێت. ئەو برسییەی بیر لەخواردن ناکاتەوە تا ئەوانی تر تێر نەبن. درێژە
ئازار 8, 2008
گۆڕانکارییه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کانی سکبوون
گۆرانکارییە جەستەیی و دەروونیەکانی سکبوون
نووسینی : د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان
سلێمانی
بآ گومان یەکێک لەئەنجامەکانى کارى سێکسى لەنێوان نێر‌و مێ دا بریتى یە لە سک بوون جا ئەگەر ئەو پەیوەندى یە لەسنوورى خێزاندا بکرێت ( لەنێوان ژن و مێردا) یان لەدەرەوەى سنوورى خێزان . ژمارەیەکی زۆر گۆرانکاری هەیە لە رووی جەستەیی و دەروونیەوە بەسەر مێدا دێت و هەندێ لەو گۆرانکاریانە هاوسەرەکەشی دەگرێتەوە و کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی خێزانی.
گرنگترین ئەو گۆرانکاریانەش بریتییە لە : درێژە
ئازار 8, 2008

دوا سەرنجەکان: