دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی سێیه‌م
دووەم : چارەسەرکردن بە دەرمان
لەکاتى چارەسەرکردن بەدەرمان هەندێک دەرمانى جیاواز بەکاردەهێنرێت لەوانە وەک :
- بینۆزۆدا BZDS. (BenZodia Zepines)
لەگەڵ ئەوەى ئەم دەرمانە تایبەت نییە بۆ چارەسەرکردنى دڵەڕاوکێى گشتى ،بەڵام هەندێ کات بەکاردەهێنرێ بۆماوەیەکى کورت نیشانەکانى دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە بەڵام (BenZodia Zepines)
باش نیە بۆ چارەسەرکردنى دڵەڕاوکێ بۆماوەیەکى زۆر دەبێتە هۆى ڕاهاتن، بەرلەوەى کە بەکار نىیە بۆ چارەسەرکردنى کەئابە. درێژە
شوبات 14, 2008
ئه‌لکهول و ماده هۆشبه‌ره‌کانی تر / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ئه‌لکهول و مادده هۆشبه‌ره‌کانی تر / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ئاماده‌کردنی : ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
سلێمانی
چۆن ئالودەبوون بەزوویى ئاشکرا دەکرێت ؟
بەداخەوە دایکان و باوکان زۆربەى کات دوا کەسن کە ئەزانن منداڵەکەیان ئالودە بووە لەسەر هەر جۆرێک لە ماددە هۆشبەرەکان، چونکە دەستەوسانن بەرامبەر ئاشکراکردنى کەسێکى ئالودەبوو لە ڕێگەى ناسینەوەى ئەو تایبەتمەندی و هەڵسوکەوت و گۆڕانکارییانەى کە لەسەرى دەردەکەوێت وەکو ئەمانەى لاى خوارەوە :
o خۆدورخستنەوە و دابڕان لە ئەندامانى خێزانەکەى لەوانە لەژورى خۆى بەتەنها نان دەخوات، بەشدارى دانیشتنەکانى خێزان ناکات. درێژە
شوبات 12, 2008
ژن له‌دیدی یۆگاوه
ژن لە دیدى یۆگاوە
نووسینی :یۆگی / هاوبیر کامەران
(مامۆستاى کۆمەڵەى هونەرى یۆگا-سلێمانى)
پێش (5000) ساڵ لەمەوبەرو لە دۆڵى (سند) شارستانیەتێکى گەورە لەسەر بنەماى فەلسەفەى (تانترا یۆگا)بونى هەبوە کە تیایدا مرۆڤ خاوەنى بەرزترین بەهاو خاوەن گەورەیى سروشتیى خۆى بوە. شارى (هاراپا-Harapa) و(مۆهەنگۆدارو-Mohangodaru) لە پاشماوەکانى ئەم شارستانیەتەن. ئاریەکانیش کە خاوەن ڤیدا(Vidas)کان بون و زێدەتر پێیان لەسەر سروشت و پیرۆزی و گرنگیەکەى دادەگرت، لە کەنارەکانى دەریاى (خزر)ەوە کۆچیان کرد بۆ هیند و سند و لەوێ نشتەجێ بون. درێژە
شوبات 12, 2008
گۆرانی ووتن و فیکه لێدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژبوونی ده‌روونی / سترێس
گۆرانی ووتن وفیکه‌لێدان، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژبونی ده‌روونی/سترێس
نووسینی : عه‌بدوڵڵا تۆفیق
پسپۆری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
سوید
ئه‌گه‌رچی له زۆرشوێندا له ژێر لێوه‌وه گۆرانی ووتن یان فیکه لێدان ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجدانی ده‌وروبه‌ر به‌ڵام نمونه زۆره که ئه‌و که‌سانه به‌و شێوازه خۆیان ئارام ده‌که‌نه‌وه‌و له زۆر باردا بوونه‌ته هۆی کارتێکردنێکی باش بۆ ده‌وروبه‌ر.
من ئه‌زموونی خۆمتان بۆ باس ده‌که‌م… له کاتێکدا که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌مدا له ژووری چاوه‌ڕوانیدابووین که پزیشکه‌که‌بێت و مناڵه‌که‌مان به‌رێت بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، ئێمه هه‌روه‌ک هه‌موودایک وباوکێک درێژە
شوبات 12, 2008
شتنی لوت و سووده‌کانی ( جالانیتی )
شتنى لوت و سوودەکانى
جالانیتى
نووسینی : یۆگی
هاوبیر کامەران
(مامۆستاى کۆمەڵەى هونەرى یۆگا-سلێمانى)
فەلسەفەو رێگەى یۆگا (Yoga) فەلسەفەیەکى دێرینى خاوەن قورسایى فەلسەفى و زانستیە لەنێو کایە رۆشنبیرى و رۆحى و ئەخلاقیە زانستى و عیرفانیەکاندا و مێژوەکەى دەگەرێتەوە بۆ 5000 ساڵ لەمەوبەر . یۆگا یەکێکە لە رێگە رۆحیە بەناوبانگەکانى رۆژهەڵات کە ئەمرۆ رۆژاواییەکان و فەیلەسوف و زانایانى پزیشکى گرنگیەکى زۆرى پێدەدەن . گەلێک لە فەیلەسوف و دەرونناسەکانى وەکو (شۆبنهاوەر) و (کانت) و (هێنرى تۆرۆ) و (کارل گوستاڤ یۆنگ) و (فرۆید) درێژە
شوبات 11, 2008
پرسیار و وه‌ڵام
![]()
پرسیار : بۆ ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به زوو ئاوهاتنه‌وه کردووه له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه کێشه‌یه‌کی بڵاوه له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بێت که پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه ته‌واو ببیت و بگه‌یته چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته گرفت و کێشه ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر درێژە
شوبات 11, 2008
قوتابخانه و ده‌روون دروستی
قوتابخانه و ته‌ندروستی ده‌روونی
نووسینی : د . ڕوشدی جاف
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر
کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی
زانکۆی سلێمانی
هه‌ندێ که‌س واده‌زانن که په‌یوه‌ندی نێوان قوتابخانه و ته‌ندروستی ده‌روونی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌زۆر به‌یه‌که‌وه گرێدراوه چونکه ئه‌مانه پێیان وایه قوتابخانه وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک ئامانجی بنه‌ڕه‌تی فێرکردن و گه‌شه‌پێدانی زانینی فێرخوازانه و مامۆستاش له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا ڕۆڵی ئاماده‌کار ده‌گێڕێت . به‌ڵام له‌ڕووی زانستی و پراکتیکیه‌وه پێویسته ڕۆڵی قوتابخانه ته‌نها هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجانه نه‌بێت به‌ڵکو گه‌شه‌پێدانی درێژە
شوبات 10, 2008
خۆشه‌ویستی ئه‌ندریایی
خۆشەویستی ئەندریایی
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندن / کۆلیژی زانسته مرۆییه‌کان
زانکۆی سلێمانی
خۆشەویستی پێکهاتەی کۆمەڵێک هەڵچوونەو لەکورتترین پێناسەیدا توانای بەخشینی بێ بەرانبەرە، مرۆڤ بەکردەوە ئەنجامی دەدات و بەقسە دەرنابڕرێت وناچێتە چوارچێوەیەکی بەرجەستەکراوی بیستراو یان خوێنراوەوە. ووتە و تەنانەت شیعریش، تەنها هێماو ئاماژەن بۆ ئەو هەستەئاگاییە و نابنە ئاوێنە بۆ دەرخستنی خودی هەستەکە. خۆشەویستی ڕوودەدات و ئەو ڕووداوەیە دەڕوێت و گەشە دەکات و گەورە دەبێت و درێژە
شوبات 10, 2008
ئه‌لکهول و ماده هۆشبه‌ره‌کانی تر / به‌شی دووه‌م
ئه‌لکهول و مادده هۆشبه‌ره‌کانی تر / به‌شی دووه‌م
ئاماده‌کردنی : ڕیکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
سلێمانی
• دووبارەبوونەوەى کێشە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی نێوان تاکەکان کە بەهۆی کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان دروست دەبێت وەک دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەردا دەربارەى بەکارهێنان ، شەڕکردن ،.. هتد.
چ کاتێک دەتوانیت بە کەسێک بڵێیت ئالودەبووە ؟
بەپێى ڕێبەرى دەستنیشانکردنى نەخۆشییە دەروونییەکانDSM-IV) َ( پێویستە ئەو کەسە سێ یان زیاتر لەم حەوت خاڵەى خوارەوەى هەبێت بۆ ماوەى 12 مانگى بەردەوام تاکو پێى بوترێت کەسێکی درێژە
شوبات 10, 2008
ئایا کۆنترۆڵت هه‌یه به‌سه‌ر کۆنترۆڵی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌تدا ؟
ئایا کۆنتڕۆڵت هه‌یه به سه ر کۆنتڕۆڵی ته له فیزیۆنه که تدا ؟؟
نووسینی : عه‌بدوڵڵا تۆفیق
پسپۆری وه‌رزشه ده‌روونیه‌کان
سوید
ئێمه زۆر هۆگری مێدیاکانین به شێوه یه ک که وه ک پێویستییه کی ڕۆژانه مانی لێها تووه. چه ند کاتژمێرێک ته رخاندن له رۆژێکدا بۆ سه یرکردنی ته له فزیۆن و گوێگرتن له ڕادیۆ و موزیک و پاشان خوێندنه وه ی ڕۆژنامه کان زۆر له کاته بۆشه کانی ئێمه ده گرێت. له گه ڵ ئه وه شدا ئێمه ده ڵێین کاتمان که مه بۆ به ئه نجامدانی ئه وکارانه ی که بۆ له ش و ده روونمان گرنگیه کی به رچاویان ده بێت و درێژە
شوبات 10, 2008
ده‌رخستنی هاوسۆزی له‌چاره‌سه‌رکردنی ده‌روونیدا
دەرخستنى هاوسۆزى لە چارەسەرکردنى دەروونیدا
ئاماده‌کردنی: چاره‌سه‌رسازی ده‌روونی :
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن
نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی / به‌شی ده‌روونی
تواناى دەرخستنى هاوسۆزى بریتیى نییە لە ئیمتیازێک تەنها تایبەت بێت بە کەسانى باش و بۆ مەبەستى باش بەکاربێت ، بەڵکو هاوسۆزى دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەلایەن کەسانێکى خراپیشەوە ، چونکە هەر کەسێک توانى بەتەواوى لە ناخى بەرامبەرەکەى تێبگات ، بەئاسانى دەتوانێت بۆ مەبەستى جیاواز جیاواز بەکارى بهێنێت.مرۆڤەکان بەگشتى ، بەشداری دەکەن لە کێشەکانى چواردەوریاندا بە هەڵوێست و تێگەیشتنى درێژە
شوبات 7, 2008
به‌کارهێنانی ئه‌لکهول و مادده هۆشبه‌ره‌کانی تر / به‌شی یه‌که‌م
بەکارهێنانى ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکانى تر
به‌شی یه‌که‌م
ئاماده‌کردنی:
ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
سلێمانی
بەکارهێنانى ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان لە گرنگترین و ئاڵۆزترین کێشە تەندروستى و کۆمەڵایەتی و یاساییەکانن، ئەم کێشەیە کاردانەوەى سەلبى هەیە لەسەر ژیانى تاک و کۆمەڵگە. کێشەى ماددە هۆشبەرەکان هەڕەشەیەکە لەسەر هەموو وڵاتانى جیهان، هیچ کۆمەڵگەیەک نا‌بینیت بتوانیت بە ئاسودەیى و دوور لەم ماددانە ژیان بەسەربەرن، عێراقیش بەهۆى شوێنى جوگرافییەوە یەکێکە لەو وڵاتانەى بۆتە جێگایەى پێداتێپەڕین درێژە
شوبات 7, 2008
ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ( Social Psychology ) و ئه‌رک و کاریگه‌ری زمان له‌سه‌ر ژیان و که‌سێتی مرۆڤ
![]()
ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ( Social Psychology ) و ئه‌رک و کاریگه‌ری زمان له‌سه‌ر ژیان و که‌سێتی مرۆڤ
نووسینی : ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاسۆ بیاره‌یی
سوێد
2008-01-25
مافی ئه‌م نووسینه به‌پێی یاسای زانکۆکانی جیهان پارێزراوه
کورته
Abstrac
ئه‌م باسه زانستیه له دیمانه‌ی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایته‌وه ده‌ڕوانێته گرنگی زمان بۆ دروستکردنی که‌سایه‌تی تاک و کۆمه‌ڵگه. که‌سایه‌تێک که هوشیاری و گیانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌به‌خشێته مرۆڤ و وه‌کو گیانله‌به‌رێکی ئه‌کتیکڤ و بزووت. زمان بریتیه له ده‌نگگه‌لێکی بزوێن و ده‌نگدار و به‌یه‌کێک له ڕژێمه گرنگه‌کانی مرۆڤ ده‌ژمیردرێت که به هۆیه‌وه له ئاژه‌ڵ جیای ده‌کاته‌وه و هوشیاری پێ ده‌به‌خشێت. درێژە
شوبات 7, 2008
دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی دووه‌م
![]()
دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی دووه‌م
- ڕێژەى بڵاوبوونەوەى لەکەسانى تەمەن گەورەکان ( 10% )) www.arabicrecovery.com (
جۆرەکانى دڵە ڕاوکێ و ڕێژەکەى لە کۆمەڵگەدا
بێگومان دڵەراوکێ تەنها یەکجۆر نییە پسپۆرانى بوارى سایکۆلۆژیا بەمجۆرە پۆڵینى دڵەراوکێان کردووە .
1- حاڵەتى ترس
ئەم بارە بەرێژەى (2-4%) حاڵەتێکە لەترس بەتوندى توشى دەبێ بەبێ هۆ لەگەلڕ نیشانەکانى جەستەىدا (هەموو نیشانەکانى جەستەى بۆ حاڵەتى دەرونى هەست کردنى بەنزیک بوونەوەى مردنى، یاخود شێت بوونى).
2- حاڵەتى فوبیا (3-5%):-
ڕ) لەناو کۆمەڵگادا: دڵەڕاوکێ لەکاتى قسەکردن ،یاخود خواردن یاخود نووسین. درێژە
شوبات 5, 2008
بڕیار بده تا به‌رهه‌مه‌که‌ی بخۆیت
بڕیار بدە تا بەرهەمەکەى بخۆیت
بهاگەڤان (ئۆشۆ)
وەرگێڕانی / یۆگى :هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا
ئایا بە دڵنیاییەوە دەزانیت کە ئەوەى تا ئێستا کۆت کردۆتەوە نرخێکى هەیە یان نا ؟ ئایا بەدڵنیاییەوە دەزانیت کە دەتوانیت نەمریی بناسیت بەو شتانەى کە کۆت کردونەتەوە ؟ بەو هەمو هەوڵانەوە کە بەهەمو لایەکدا ئەنجامیان دەدەیت ئایا بەراستى دەزانیت خەریکى دروستکردنى کۆشکێکیت ؟ ئایا کۆڵەکەیەکى پتەوت بۆ داناوە ؟ بیر لەمانە بکەرەوە ، قوڵ بەرەوە تیایاندا .
کاتێک کەلەبارەى ژیانەوە قوڵ دەبیتەوە و دەیخەیتە ژێر پرسیارەوە ، تونیەتیەک لە تۆدا سەرهەڵدەدات.. تونیەتى بۆ هەقیقەت لە قوڵبونەوە بە ژیاندا سەرچاوە دەگرێت. خەڵکانێکى کەم هەن کە لەبارەى ژیانەوە درێژە
شوبات 5, 2008

دوا سەرنجەکان: