دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی به‌شی پێنجه‌م و کۆتایی
ده‌روونناسی : ئایا به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ سیستمی یه‌کپۆشیدان بۆ قوتابیان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی خوێندندا ؟
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : به‌ڕای من سیستمی یه‌کپۆشی زۆر سوودی هه‌یه و شتێکی باشه که په‌یڕه‌و بکرێت به‌تایبه‌تی له‌زانکۆکانی کوردستاندا چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌و هۆشیاریه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌یان نیه که‌ڕه‌چاوی ئه‌و کێشه و جیاوازیانه‌ی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه نه‌بێت بڕوا بکه‌ن نازانیت قوتابی کامه‌یه و ناقوتابی کامه‌یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک بۆ نموونه شۆفێرێک له‌ده‌ره‌وه بێت و خۆی بکات به‌ناو زانکۆ‌دا تۆ جیاوازی ناکه‌یت ، هه‌روه‌ها یه‌کپۆشی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ژارن هه‌ست به‌که‌می نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبدرێت هه‌ر ڕۆژه‌ی جلێک له‌به‌ر ده‌که‌ن ، مناڵه هه‌ژاره‌که‌ش هه‌ست به‌که‌می ده‌کات چونکه ئه‌و توانایه‌ی کڕینی ئه‌وانی نیه ناچار خۆی له‌ناوه‌وه ده‌خواته‌وه یان ده‌چێت له‌لایه‌ن دوکاندارێکه‌وه ئیستغلال ده‌کرێت یان فشار ده‌خاته سه‌ر ماڵه‌وه‌یان بۆ کڕینی مۆدێلاتی درێژە
كانونی دووه‌م 16, 2008
شیری حوشتر له ڤیاگرا به‌هێزتره
شیرى حوشتر لە ڤیاگرا بەهێزترە
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
بڵاوکردنەوەى هەواڵى (شیرى حوشتر لە ڤیاگرا بەهێزترە بۆ بەهێزکردنى کردارى سێکسى و،چالاککردنى تۆوەکان(سپێرم) و ، کەمکردنەوەى لاوازى سێکسى) لەلایەن ماڵپەڕى (فۆستا) و،چەندین ماڵپەڕ و، ڕۆژنامەى دیکەوە،بووە سەرنجڕاکێشترین هەواڵ و، جێگەى سەرنجى زۆرێک لە زانایان و،پسپۆڕانى بووارى سێکسى.
لەو هەواڵەدا ، (شیرى حوشتر بە ڤیاگراى بیابان ناوى هێنراوە) و،ئەم ناونانەش لەوە هات ، کەپیاوێکى ویلایەتى (ڕاجاستان) ى وڵاتى (هیندستان) لەتەمەنى (88) ساڵیدا مناڵ بخاتەوەو،لەو تەمەنە زۆرەدا نەوەیەکى نوێى ببێت و،هاوکات ئەم ڕووداوە لە چەند شوێنێکى دیکەى جیهانیشدا، بەتایبەت وڵاتانى عەرەبى ڕووى دا، هەربۆیە دوواى ئەم ڕووداوانە خەڵکێکى زۆر ڕوویانکردە خواردنەوەى شیرى حوشتر. درێژە
كانونی دووه‌م 16, 2008
مناڵی شه‌رمن / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
مناڵی شه‌رمن
به‌رچڤه‌ی : ناسک عه‌زیز
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
زانایانى تەندروستى دەرونى بۆ چارەسەر کردنى ئەم کێشەیە ئەم ئامۆژگاریانەیان پێشکەش کردوون:
- - لەسەر کاغەزێک ئەو شتە بنوسە کەدەتەوێت بیکەیت، هەروەها هۆکارى دوودڵیت لەئەنجامدانیشى بنوسە، پاشان خۆت هەڵسەنگێنە لەڕێگەى تۆمارکردنى ژمارەى ئەو جارانەى کەسووربونت هەبووەو بەکردەوە ئەم کارەت ئەنجامداوە پاشان لەدواى ئەمەى ئەو کارەت کردوە چیت بەسەر هاتووەو هەستت بەچی کردوە.
- سووربونەوەى دەم چاو (روخسار) بەپێی بۆچوونى زانایانى زیمباردۆ،گەشەپێدانى ئەو توانا‌و لێهاتوییە کۆمەڵایەتیانەى تایبەتن بەپەیوەندى بەستن و کار لێک کردن لەگەڵ کەسانى دیکەدا پێویستیەکە یەکجار زۆرن بۆ چارەسەر کردنى شەرمنى زۆر،ئەم ئامۆژگاریانەى خوارەوە سەرەتاى ڕیگایەکى باش دەبن بۆ گەشەدان بەمەهاراتە کۆمەڵایەتیەکان. درێژە
كانونی دووه‌م 16, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پزیشکی تیشک و سۆنار دکتۆره ئاشتی که‌ریم
سازدانی دیمانه :
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
تێبینی / ئه‌م دیمانه‌یه له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕۆژی 24-12-2007 دا بڵاوبۆته‌وه
ڕه‌هه‌نده سایکۆلۆژیه‌کانی دووگیانی
دکتۆره ئاشتی که‌ریم غه‌فور ، پزیشکی تیشک و سۆنار ، له‌دایک بووی سلێمانی 1969 ده‌رچووی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین .
هاوڵاتی : له‌ڕووی سایکۆلۆژیه‌وه دووگیانی بۆ هاوسه‌ران به‌تایبه‌تی ژنان چ گرنگیه‌کی هه‌یه ؟
د. ئاشتی : له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا دووگیانی گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه نه‌ک ته‌نها بۆ خودی ژن به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی ، ته‌نانه‌ت ئه‌م گرنگیه سنووری ژیانی هاوسه‌ریش تێده‌په‌ڕێنێت و ماڵه خه‌زوران و که‌سوکاری هه‌ردوولاش ده‌گرێته‌وه . به‌ڵام به‌پله‌ی یه‌که‌م ژنان زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بن ، چونکه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا ئه‌گه‌ر ژن سک و زا نه‌کات ئه‌وا دووچاری شۆک و جۆره‌ها ته‌نگژه‌ی ده‌روونی گه‌وره ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ک هه‌میشه له نائارامی و مه‌ترسی ئه‌وه‌دا ده‌ژی که‌هاوسه‌ره‌که‌ی ژنی به‌سه‌ردا نه‌هێنێت و یان ته‌ڵاقی نه‌دات ، له‌لایه‌کی تره‌وه دووچاری تێڕوانینێکی نێگه‌تیفانه‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌بێت و لۆمه ده‌کرێت ، جاری وا هه‌یه هۆکاره‌که‌ش بۆ پیاوه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ژن به‌سه‌رچاوه‌ی ناته‌واویه‌که داده‌نرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ندێ ئیعتیباراتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌وه‌یه که پیاو لای ئێمه بۆ خۆی دایناوه . دیاره له‌خوڵقاندنی ئه‌م درێژە
كانونی دووه‌م 3, 2008
مناڵی شه‌رمن / به‌شی یه‌که‌م
مناڵی شه‌رمن
به‌رچڤه‌ی : ناسک عه‌زیز
به‌شی یه‌که‌م
بەبۆچوونى پسپۆڕان و شارەزایانى دەروونى ،شەرمنى دەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆکارى سەرەکى ،کە بریتین لە :
- بۆ ماوەیی .
- نەبوونى چالاکى کۆمەڵایەتى .
- تەماشاکردنى سلبیاتە بۆ خوود .
بەپێی بۆچوونى پسپۆڕان دەروونى نزیک بە لە 10% تا 15% منداڵان کەلەدایک دەبن ئامادەیی ئەوەیان تێدایە کەبەشێوه‌یەکى سەیرو ناسروشتى شەرمن بن،بەڵام ئەوانى دیکە لەبەر نەبوونى چالاکى کۆمەڵایەتى یان بەهۆى ترس لەوەى کەسانى دیکە قبوڵیان نەکەن یاخود ببنە مایەى گاڵتەپێکردنى کەسانى دیکە کەئەمەش بەواتاى ئەوەى متمانەیان بەخۆیان نییە،شەرمن دەردەچن .
پێناسەى شەرم کردنى زۆر:
وەکو چەمکک سەختە بتوانرێت دیارى بکرێت،بەڵام بەپێی بۆچوونى پسپۆڕانى تەندروستى دەکرێت بوترێت بریتیە لە جۆرێک لەجۆرەکانى دڵە ڕاوکەى کۆمەڵایەتى کەدەبێتە هۆى دروستبوونى هەستگەلێکى جۆراوجۆر لەنێوان نیگەرانى و پەشێوازى سادەو لەنێوان هەستى ترس و تۆقێنێکى ئاشکرا کەلەدەرونزانیدا لەخانەى نەخۆشیەکانى دڵەڕاوکەو درێژە
كانونی دووه‌م 2, 2008

دوا سەرنجەکان: