گه‌نده‌ڵی و ویژدان
گەندەڵی و ویژدان
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندن
کۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان
زانکۆی سلێمانی
گەندەڵی پەیوەندی بەنەزانین بێ ئاگایی و نزمی ئاستی زیرەکییەوە نییە، بەپێچەوانەوە ئاستێکی بەرزی وریایی و پلەیەکی زیرەکی سەروو مامناوەندیشی دەوێت تاکو بەسەرکەوتویی ئەنجام بدرێ، لەوەش زیاتر تا بەسیمای خزمەت بەبەرژەوەندی گشتی و وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بخرێتەڕوو یان وەک چاکەکاریی، بەهاونیشتیمانیان بفرۆشرێتەوە. پەتای گەندەڵی وەک خەسڵەتێکی کەسێتی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەویژدانەوە هەیە. درێژە
كانونی دووه‌م 26, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌روونی د . دانیال سه‌عدی حامد
![]()
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌روونی د. دانیال سه‌عدی حامد
سازدانی دیمانه
ئازاد جه‌لال
د. دانیال سه‌عدی حامد ( 35 ) ساڵ ، کاندیدی بۆردی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که تازه‌هاوسه‌رداره‌کان دوای پێکهێنانی ژیانی خێزانی لاسایی فیلمه سێکسیه‌کان ده‌که‌نه‌وه و به‌خه‌یاڵی گرته سێکسیه‌کان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان جووت ده‌بن به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئاماده‌یی ده‌روونی هاوسه‌ره‌کانیان . ده‌رباره‌ی کێشه و گرفته سێکسیه‌کانی نێو تازه‌هاوسه‌رداره‌کان و کاریگه‌ری بینینی ئه‌و گرته سێکسییانه‌ی که‌ئێستا به‌شێوازێکی به‌ربڵاو له‌نێو لاوان‌دا بڵاو بۆته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری درێژە
كانونی دووه‌م 26, 2008
نوکته joke
نوکتە Joke
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندن / کۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان
لەنێو تەواوى بونەوەراندا تەنها مرۆڤ نوکتە دەزانێتء لەخولقاندنى هۆکارەکانیشیدا، هونەرمەندانە زیرەکىء تواناى ئەفراندنى خۆى وەگەڕدەخاتء، چیرۆکء حیکایەتى گاڵتەئامێزوکۆمیدى دەهێنێتە ئاراوە. نوکتە ئەو چیرۆکە داڕێژراو چنراوەى هەردەم بەووشەیەک یان ڕستەیەک کە چێژێک بەدەروون دەگەیەنێت، کۆتایى پێدێت. جەوهەرى چیرۆکەکە پشت بەماناى شاراوە نەک ماناى ڕواڵەتى، دەبەستێت. واتا لەفۆرمێکدایە کە دەبێت بەدواى ماناى پەنهانیى ووشەو ڕستەکاندا بگەڕێیتء نەک ناوەڕۆکێک کە ڕاستەوخۆ خۆى بەیان بکات. بەواتایەکیتر هەرکات ماناى شاراوەى چەمکەکان کەمترو لاوازتربوون لەماناى ڕواڵەتى، ئەو کاتە درێژە
كانونی دووه‌م 26, 2008
دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی یه‌که‌م
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که ده‌رباره‌ی هه‌ندێک کێشه و گرفتی قوتابیان ئه‌نجامدراوه ، ئه‌م توێژینه‌وانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک فێرخوازانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی سلێمانی / قۆناغی دووه‌م ئه‌نجامدراوه که به‌شێکه له‌به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌په‌یمانگای ناوبراو ، سه‌رجه‌م ئه‌و توێژینه‌وانه به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌ساڵی خوێندنی 2006-2007 له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه ، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو مامۆستای سایکۆلۆژیا له په‌یمانگای ناوبراو به‌ڕێزان ( ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت و سروه خورشید محه‌مه‌د ) .
له‌به‌ر درێژی توێژینه‌وه‌که بڕیارماندا له‌چه‌ند به‌شێکدا بڵاوی بکه‌ینه‌وه .
پێشەکى
دڵەڕاوکێ ئەو هەڵدێرە سەختەیە کە ڕێڕەوى کەسایەتى ڕادەگرێتء لە هەندێ بارودۆخدا دەببێتە ە هۆى تێک شکاندنى کەسایەتىء سەرهەڵدانى جۆرێک لە تراژیدیاى بەکۆمەڵ.
هەموومرۆڤێک چەندین جار بە بارودۆخى دڵەڕاوکێدا ڕۆیشتوون، بۆ نموونە لەکاتى تاقىکردنەوەدا لەکاتى پێکهێنانى ژیانى هاوسەریدا لەکاتى چاوەڕوانیدا مرۆڤـ دوچارى جۆرێک لە نائارامى و ناجێگرى درێژە
كانونی دووه‌م 24, 2008
بۆچی له‌سه‌ر سێكس قسه نه‌كه‌ین؟! [ به‌شی دووه‌م ]
![]()
بؤچی قسه له‌سه‌ر سێکس نه‌که‌ین ؟
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
پاشان هه‌رزه‌کار یان خۆبه‌خۆ یان له‌ڕێی هاوڕێی گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه و دراوسێ و خزمه‌وه فێری ده‌ستپه‌ڕ ده‌بێت که‌بێگومان ڕه‌نگه زۆربه‌یان له‌به‌ر نه‌بوونی هۆشیاریه‌وه تووشی خووگیری ببن به فره ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره و له‌ئاکامدا تووشی جۆره‌ها ئاڵۆزی ده‌روونی و زیانی جه‌سته‌یی ببن ، باشه کێ به‌رپرسیاره له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ڕۆڵه‌کانمان؟ خێزان و قوتابخانه و پرۆگرامه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن و ئێستگه‌کانمان ئه‌و بوێریه‌یان نه‌بێت و نووسه‌ران و پسپۆرانیش ده‌مکوت بکه‌ین که‌واته لێگه‌ڕێین ڕۆڵه‌کانمان تووشی جۆره‌ها لادان و ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ببن له‌به‌رئه‌وه‌ی بڤه‌یه قسه بکرێت له‌سه‌ر سێکس له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا . ده‌بێت چاک جیاوازی بکه‌ین له‌نێوان بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌سێکس له‌پێناو خودناسی و ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ناسی و دوورکه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و کێشه و گرفت و نه‌خۆشیانه‌ی له‌ئاکامی نه‌زانیه‌وه له‌م بواره‌دا تووشمان ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی وروژاندن دروست ده‌که‌ن درێژە
كانونی دووه‌م 24, 2008
بۆچی له‌سه‌ر سێكس قسه نه‌كه‌ین؟! [ به‌شی یه‌كه‌م ]
![]()
بۆچی قسه له‌سه‌ر سێکس نه‌که‌ین ؟ ( به‌شی یه‌که‌م )
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ماوه‌یه‌که له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی کوردی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری چه‌ند گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردستاندا ناوه ناوه لێره‌و له‌وێ بابه‌ت و وتاری جۆراوجۆر به‌دی ده‌کرێت ده‌رباره‌ی سێکس ، وێڕای ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان له‌م بواره‌دا سازی ئه‌ده‌ن و ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆراندا سازده‌کرێت . ئه‌وه‌نده‌ی بینراوه یان توێژه‌رانی ده‌روونی یان پزیشکه ده‌روونیه‌کان یان تاک و ته‌را ڕۆشنبیران ده‌نووسن یان قسه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ده‌که‌ن ، تائێره شتێکی ئاساییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند هه‌وڵێکی کۆنه‌پارێزانه هه‌یه که‌خوازیارن قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌کرێت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره وروژاندن دروست ده‌کات و ئاکامی باشی لێناکه‌وێته‌وه . لێره‌دا ده‌پرسین چ ترسێک له‌پشت ئه‌م بۆچوونه کۆنه‌پارێزانه‌وه هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره ؟ درێژە
كانونی دووه‌م 24, 2008
برای ئازیز کاکه سیا ( نامه‌یه‌کی کراوه )
![]()
نامه‌یه‌کی کراوه له به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه بۆ به‌ڕێز سیامه‌ند عه‌لی نه‌ریمان
پاش سڵاو و ڕێزێکی بێپایانم بۆ خۆت و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ت ، ته‌ندروستی باش و سه‌رکه‌وتنتان له‌گشت بواره‌کانی ژیاندا به ئاوات ئه‌خوازم . به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان و هاوکارانم سوپاسێکی گه‌رمت ئاڕاسته ئه‌که‌ین .
ئازیزم کاکه سیا ، ده‌سته ڕه‌نگینه‌کانت به‌توندی ده‌گوشم بۆ ئه‌و خزمه‌ته جوان و به‌رچاوه‌ی به‌رامبه‌ر ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ئه‌نجامت داوه و پاش تێپه‌ڕینی ته‌نها 5 مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا که هه‌رخۆتان ئه‌رکی دیزانه‌که‌یتان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو بۆ جارێکی تریش نوێتان کرده‌وه و مشتێکی ترتان خسته سه‌ر خه‌رمانی پڕ چالاکی و دڵسۆزی خۆتان که له‌بواری کاری نه‌خشه‌سازی و به‌خشینی زانیاری ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ر و کێشه و گرفته‌کانی و دانانی به‌رنامه‌کانی و … هتد ، که به‌کوردستانیانی ده‌به‌خشن چ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات بێت یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات . درێژە
كانونی دووه‌م 23, 2008
سوپاسنامه‌یه‌ک له‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ئه‌کادیمۆسه‌وه بۆ به‌ڕێز سیامه‌ند عه‌لی نه‌ریمان
به‌ناوی گشت ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ئه‌کادیمۆسه‌وه زۆر سوپاسی برای ئازیز و خۆشه‌ویست کاک سیامه‌ند عه‌لی نه‌ریمان ده‌که‌ین که وه‌ک هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌یی و زانستی خۆبه‌خشانه هه‌ستا به نوێکردنه‌وه‌ی دیزاینی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی و سیمایه‌کی جوانتری به‌خشیه ماڵپه‌ڕه‌که ، هه‌روه‌ک زانراوه کاک سیامه‌ند له‌بواری کاری خۆیدا وه‌ک دیزانه‌رێکی ده‌ست ڕه‌نگین و شاره‌زا و به‌سه‌لیقه خزمه‌تێکی به‌رچاوی کردووه به‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌له‌کترۆنی کوردی و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان ، نموونه‌تان زۆر بێت و هه‌ر ده‌ست ڕه‌نگین و شادومان و سه‌رفراز بن .
هه‌یات ڕه‌شید
لێپرسراوی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ئه‌کادیمۆس
سلێمانی
كانونی دووه‌م 23, 2008
قه‌له‌قی ( شپرزه‌یی ، ڕاڕایی ، دوو دڵی ، شڵه‌ژان ) ه
قەلەقى(شپرزەیى، راڕایى، دوو دڵى، شڵەژانە)
نووسینی :
دکتۆر دانیال سه‌عدی حامد
پزیشکی ده‌روونی
نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی / به‌شی ده‌روونی
پێکهاتەیەکى دەرونى لاشەیەکە نیشانەى ئۆرگانى، سۆزدارى هەڵسءکەوتء رەفتارء بیرء هۆشمەندى دەگرێتەوە ئەمانە بەیەکەوە هەستێک دروست دەکەن ئێمە پێى دەڵێن، ترس، شڵەژاندن، شپرزەیى، دوو دڵى.
قەلەقى هەمیشە لەگەڵیدا کۆمەڵێک گۆڕانکارى لاشەیى هەیە وەک، خێرا لێدانى دڵ، هێڵنجدان، ئازارى سنگء تەنگە نەفەسى، ئازارى گەدەء هەندێک جار دڵەکزێ، سەر ئێشە یان سەر قورسى.
نیشانە هۆشەندیەکانى قەلەقى بریتى یە لەوەى کەسەکە وا چاوەڕێ دەکات کە مەترسیەک روى تێ بکاتء رو بدات بەڵام خۆشى(کە دەبڕوێنێ) دڵنیا نیە لەوەى کە ئایا روو دەدات یان نا؟ واتە لە گریمانەى رودان درێژە
كانونی دووه‌م 22, 2008
ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی( Social Psychology ) و دیارده‌ی نامۆبوون و نامۆیی
![]()
ده‌رونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ( Social Psychology)و
دیارده‌ی نامۆبوون و نامۆیی
باسی زانستی
نووسه‌ر: ئاسۆ بیاره‌یی
ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی
16-1-2008 سوێد
مافی ئه‌م نووسینه په‌پێی یاسای زانکۆکانی جیهان پارێزراوه
ده‌ستپێک
نامۆبوون له کۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌کاندا بووه‌ته گه‌وره‌ترین کێشه‌ی هه‌نووکه‌یی که به‌رۆکی مرۆڤه‌کان ده‌گرێت و ده‌یانخاته کێشه‌یه‌کی ناوه‌کی ده‌روونیه‌وه، که خوده‌که‌ی خۆیان نه‌ناسنه‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا نامۆ ده‌بن له گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که تیادا ده‌ژێن و ناتوانن خۆیان بدۆزنه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها تایبه‌ت نیه به کۆمه‌ڵگه تاکگه‌راییه‌کانه‌وه، به‌ڵکه کۆمه‌ڵگه کۆگه‌لیه‌کانیشی گرتووه‌ته، که به‌هۆی جیهانگیریه‌وه، هه‌مان دیارده‌ی نامۆیی که‌وتووه‌ته ناویانه‌وه.
ده‌رونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی Social Psychology
پێناسه‌ی چه‌مک:
سۆسیال سایکۆلۆژی ئه‌و زانسته‌یه که پێوه‌ندی نێوان تاک و کۆمه‌ڵگه و ژینگه‌که‌ی ده‌پشکنێت و ده‌کۆڵێته‌وه. ئه‌م زانسته بایه‌خدانی خۆی ده‌خاته پشکنینی سنوری نێوان ده‌رونناسی و کۆمه‌ڵناسی،( Johansson، 1999، L. 13-14. ).
Social Psychology ئه‌و زانسته‌یه که له ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ ده‌کۆڵێته‌وه(Spaford، Still، Werthrell، Miell & Stevens، 2003، L. 14 ). بۆ ئاسانکردنی ئه‌م درێژە
كانونی دووه‌م 22, 2008
ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب له‌دیدی ( ئه‌ریک فرۆم ) ه‌وه
ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب له‌دیدی ( ئه‌ریک فرۆم )ه‌وه
نووسینی :
مامۆستا که‌مال کاکه‌یی
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی / هه‌ولێر
ده‌روونناسی به‌ناوبانگ ئه‌ریک فرۆم ڕای وایه که نابێت ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب وه‌ک سیمبولی په‌یوه‌ندی سێکسی تاپۆکراو له‌نێوان دایک و کوڕ لێکبدرێته‌وه ، به‌ڵکو وه‌ک شۆڕشێکه له‌لایه‌ن کوڕه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی باوک له‌خێزانی باوک سالاریدا . خواستنی دایک ( جوکاستا ) له‌لایه‌ن ( ئۆدیب ) ی کوڕییه‌وه توخمێکی لاوه‌کیه له ئه‌فسانه‌که‌دا ، واته ته‌نها ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی کوڕه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوک و وه‌رگرتنی مافه‌کانی ئه‌و باوکه .
ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه‌که گوزارشتێک بێت سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی سێکسی تاپۆکراوی نێوان مناڵ و دایکه‌که‌ی ، ئه‌ی بۆچی هیچ ئاماژایه‌ک له‌ئه‌فسانه‌که‌دا نه‌کراوه که ئۆدیب له‌ڕووی سێکسیه‌وه سه‌رنجی ڕاکێشرابێت یان که‌وتبێته داوی ( جۆکاستا ) وه ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یشیخوازێ ده‌چێته سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی ، زۆربه‌ی ڕیوایه‌ته‌کانیش یه‌کێکیان نه‌بێت واده‌گێڕنه‌وه که ئۆدیب هه‌رگیز دایکی نه‌خواستووه . لێره‌دا پرسیارێک درێژە
كانونی دووه‌م 22, 2008
ده‌ستپه‌ڕ له‌نێوان کچان وکوڕانی گه‌نجدا
ده‌ستپه‌ڕ لە نێوان کچان و کوڕانى گەنج دا
نووسینی:
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
ده‌ستپه‌ڕ ( خووه‌نهێنی ) هەڵسوکەوتێکى خودییە و،ئەنجامدانى سێکسە بەبێ بوونى ڕەگەزى بەرامبەر و،هەر لەبەر ئەمەشە بە خووە نهێنى ناودەبرێت. چونکە بە نائاشکرا و،بێ ئاگادارى خەڵک و دوورلە چاوى کۆمەڵ ئەنجامدەدرێت،بەڵام ئەم پێناسە و،زاراوەیە زیاتر لە پەرتووکە سێکسییەکاندا هاتووەو،لە پەرتووکە ئاینییەکاندا بە (ئیستیمنا ْ)هاتووە،کە بەماناى هێنانەوەى مەنییە بەدەست و،هاوکات زاراوەکانى (النکاح الید، عمیرە، حلب عمیرە، و الخچعە) یش بەکاربراوە (1) کە هەموویان یەک مەبەست دەردەخەن ، و یەک کردارن بەناوى جیاوازەوە.
بەبێ ئەوەى هیچ کەسێک ببوێرین ،هەموومان خووەنهێنیمان ئەنجامداوە،یان فەنتازیاى سێکسى،یان خەیاڵاتى سێکسى، ئەگەرچى هەموومان حاشاى لێدەکەین (2) ، بەهۆى ئەم نهێنى بوون و،حاشا لێکردنەوە ،هەندێک لە زانایان بە (سێکسى بێ هاوبەش) ناوى دەبەن،لەوانە (جاد بیللى) لە لێکۆڵینەوە چاپکراوەکەیدا لە ساڵى 1975، وە (دى مارتینۆ) لە ساڵى 1979،و (فریداى ) لە ساڵى 1980 ، و (کونستانتین) لە ساڵى 1981 و،(بیتى دودسۆن) ساڵى 1974.
بێگومان ئەم کردارە،کە بۆ وەرگرتنى چێژە،بەشێوەیەکى زۆر بەربڵاوە،بە جۆرێک ک،کە گونجاوە بڵێین 90-95% ى کوڕان و،70% ى کچان درێژە
كانونی دووه‌م 22, 2008
پێست و باری ده‌روونی
پێست و باری ده‌روونی
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئه‌و خه‌مه‌ی به‌فرمێسک ده‌رنابڕدرێت وا له‌ئه‌ندامه‌کانی له‌ش ده‌کات بگرین
( هنری مودزلی )
پێستی مرۆڤ وه‌ک گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ وێڕای ئه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێت وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک لێیبڕوانرێت که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخ و ده‌روونی مرۆڤ بێت و هه‌ڵچوون و هه‌ست و نه‌ست و سۆز و کێشمه‌کێشه‌کانی ناو ده‌روونی ده‌ربخات. پێست و کۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌ردووکیان له‌چینی ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌ی کۆرپه‌له‌وه دروست ده‌بن ، هه‌روه‌ها پێست زیاتر له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری جه‌سته ده‌مار و وردیله ده‌مار و بۆریچکه و مولووله‌ی خوێن له‌خۆ ده‌گرێت ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه ڕاسته‌وخۆیه‌ی پێست هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ کۆئه‌ندامی ده‌مار و ئه‌و ڕژێنانه‌ی زینده ماده ده‌ڕێژن و سوڕی خوێندا وایکردووه که به دوو ئاڕاسته کارلێکردن ڕوووبدات ، له‌لایه‌ک له‌هه‌ندێ باردا که باری ده‌روونیمان شڵه‌ژا و تێکچوو ئه‌وا پێستیش پشکی خۆی به‌رده‌که‌وێت و گۆڕانکاری تیا ڕووده‌دات ، له‌لایه‌کی تره‌وه زۆر جار تێکچوونی پێست و هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌ت به‌پێست کار له‌باری ده‌روونیمان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه که نه‌ک هه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی زامی گه‌ده و ڕیخۆڵه و شه‌کره و فشاری خوێن و ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌ندێ جۆری پشت ئێشه و ڕوماتیزمی جومگه‌کان و … هتد ، زاده‌ی فاکته‌ره ده‌روونیه‌کانن به‌ڵکو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌ت به پێستیش به‌هه‌مان شێوه ده‌رئه‌نجامی فاکته‌ره درێژە
كانونی دووه‌م 16, 2008
فلیم کارتۆنه‌کان ، مناڵان له‌سه‌ر ڕه‌وشتی توند و تیژی ڕاده‌هێنن
فلیم کارتۆنەکان،مناڵان لەسەر ڕەوشتى توند‌و تیژى ڕادەهێنن
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
ئەو فلیم کارتۆنانەى باس لە توند‌و تیژى دەکەن و،قسەى نابەجێ و،جنێو لەخۆدەگرن، مناڵ لەسەر ڕەوشتى توندوتیژى و،دووژمنایەتى ڕادەهێنن،هەرلەبەر ئەمەشە (ئۆڵمان) وەکو پسپۆڕ‌و،شارەزاو ،لێکۆڵیار ،پێمان دەڵێت،کە (کەتەمەنى مناڵى قۆناغێکى ژیان نییە، بەڵکو یەکێکە لە حاڵەتەکانى فیکر) ،دیارە ئۆڵمان لێرەدا مەبەستێکى ئاشکراى هەیە،کە پێویست بە هیچ ڕوونکردنەوەیەک ناکات. چونکە ئەو دەزانێ لەلایەنى فیسۆلۆژى و گەشەو پێگەیشتنەوە مناڵى یەکێکە لە قۆناغەکانى ژیان.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن،کە مناڵان لە فلیم کارتۆنى شەڕ و،توندوتیژییەوەفێردەبن، کە خۆشى لە توندوتیژى وەربگرن و،پێى ئاسودەبن و، بەمەش ئایندەیەکى باشیان نابێت.
لێکۆڵیاران باس لەوەدەکەن ،کە مناڵان تەماشاى دیمەنەکانى توند‌و تیژى دەکەن لە ڕێگەى تەلەفزیۆن و،یارییە ئەلەکترۆنییەکانەوە و،ئامێرەکانى دیکەى وەکو (کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و،دیڤیدى و،ئیڤیدى و،سیدییەوە) ،بۆ ماوەى (1-3) سەعات لە ڕۆژێکدا و،ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ دروست بوونى دوژمنایەتى و بەرابەرى لە مێشکى مرۆڤ دا. درێژە
كانونی دووه‌م 16, 2008
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه خێزانیه‌کان
( بەرەنگار بوونەوەى کێشە خێزانیەکان )
نووسینی : فه‌رهه‌نگ جه‌لال
هیچ خێزانێک بێ کێشە نییە ، زۆرەبەى کێشەکان لە ئەنجامى جیاوازى بیر و ڕاو
خوو ڕەوشتەکانەوە دروست دەبێت و دەتوانرێت بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر کۆتایى پێبێت ،
بە مەرجێک ژن و مێرد بە سنگێکى لە خۆ بووردوانەوە باس لە کێشەکان بکەن ،
ئاکام یەکێک لە هاوسەرەکان لە ڕاستى و باشى بیر‌و ڕاى بەرامبەرەکەى دڵنیا دەبێت ،
بەم شێوەیە پێکدێن و بە ئاڕاستەى چارەسەردا هەنگاو هەڵدەگرن ..
زانایانى دەروونى و کۆمەڵایەتى لە مبارەیەوە پێیانوایە کێشەکانى خێزان لە خۆوە دروست نابێت ، بەڵکو چەندین هۆکار هەیە ، کە هەندێکیان ئەمانەن : درێژە
كانونی دووه‌م 16, 2008

دوا سەرنجەکان: