هاوڕێیه‌تی له زانکۆ‌دا
![]()
هاوڕێیەتی: دۆستی و خۆشەویستی و سۆزی هەمبەرە. پەیوەندییەکە لەڕێی یەکترناسینی تەواوەتییەوە دێتە گرێدان. پەیوەندییەکی گەرموگوڕی ئەوتۆ، پڕاوپڕە لەڕێزو پێ‌زانین و قبوڵکردنی بێ فشار‌و دور لەناچاریی. ئەگەر نزیکی تەمەن و حەزو ئارەزووی هاوبەش و هاوڕایی و هاوغەمی و پەروەردەی هاوشێوەو ئەمەک وگونجان، هەموو کاتێک هەوێنی هێنانە ئارای ئەو پەیوەندییە نەبن، ئەوا هەمیشە لەو مەرجە زەرورانەن کە بۆ درێژەکردنەوەو پتەوکردن و پیرۆز ڕاگرتنی هاوڕێیەتی، نکولییان لێ ناکرێت.
ئەو خوێندکارانەی (قەدەر)ی نمرەو قبوڵی ناوەندی، لەکۆلێج و بەشێکی زانستی دیاریکراودا کۆی کردوونەتەوە. لەسەرەتای خوێندندا هاوکارو هاوپۆلن، بەچەمکی هاوڕێیەتی؛ هاوڕێ نین و ڕەنگە لەو زەمینە لەبارەدا کە بۆیان ڕەخساوە، ببنە هاوڕێی یەکتری. لەوانەشە وەک هاوکار و هاوپۆل بمێننەوە پەیوەندییان لەوە زیاتر قووڵ نەبێتەوە، گەرچی لەڕووی تەمەن و داب ونەریت و بیرکردنەوەو ئاستی ڕۆشنبیریشەوە زۆر لەیەکەوە دوور نین. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 24, 2007
فرۆیدیزم و نامۆبوونی مرۆڤ
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی
هه‌ولێر
سیگمۆند فرۆید (1856- 1939)، یەکێکە لەناو دار ترین دەروون ناسەکانى سەدەى بیستەم و دامەزرێنەى قوتابخانەى (التحلیل النفسی) هەر ئەویشە تاونى نەست (لاشعور)ى مرۆڤ ناوزەد بکات بەپێی دابەش کردنى کۆئەندامى ده‌روونى (الجهاز النفسی) کەدابەش دەبێت بەسەر سێ ئاستى دەرونى وەکو هەست (شعور) نەست (لاشعور) و پێش هەست و نەست (ماقبل الشعور و اللاشعور) ، ئەمە سەڕەڕاى گەلێک بەرهەمى گرنگى تر‌ى وەکو دانانمی تیۆرى سێکسی و دابەشکردنى ئەنگێزەکان کە ئەنگێزەکانى ژیان و مردن دەگرنەوە .
فرۆید مرۆڤ دەخاتە گێژاوو سەر سورمانەوە ، نەئەوەتا بخنکێت لەو گێژاوە نە ئەوەتا لێی دەرباز دەبێت ،بەڵکو زیاتر مەیلى خۆ بەدەستەوە دان (مردن ) دەکات بەرامبەر ململانێی گێژاوەکە ئەو خۆ بەدەستەوە دانەش بە(غریزة الموت) ناوزەد دەکات . درێژە
كانونی یه‌كه‌م 22, 2007
ئازاردانی ده‌روونی مناڵ
وه‌رگێڕانی له سویدیه‌وه : ئاسۆ بیاره‌یی
ئازاردانی ده‌روونی منداڵ
پێناسه‌ی ئازاردانی ده‌روونی منداڵ
هه‌موو کردارێکه یان بایه‌خنه‌دانێکه که کارێکی نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر مێشک، سۆزی منداڵ و گه‌شه‌کردنی،هه‌ستی خۆیی،توانای کۆمه‌ڵایه‌تی ومه‌رجه‌کانی بۆ په‌یوه‌ندیه سۆزه نیزیکه‌کانی.
مرۆڤ ده‌توانێ بڵی که ئازاردانی ده‌رونی شیوازه‌هه‌ڵسوکه‌و‌تێکه که به‌منداڵ ڕاده‌گه‌ێنرێ که بێکه‌ڵکه، خۆشه‌ویستنیه،نه‌ویسته و بوونی ناڕه‌وایه کاتێک ڕوبه‌ڕوی پێوویستی ئه‌وانیترده‌بێته‌وه.
نموونه‌ی ئازاری ده‌رونی :ڕه‌ته‌کردنه‌وه،ترساندن،گۆشگیرکردن،هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌سته‌یی(فیزیکی)و ده‌رونی(سایکۆلۆجی) لێدان و چه‌وساندنه‌وه.
ئازاردانی ئه‌کتیڤ :جۆره شێوازیکی سوکایه‌تیه که‌ده‌رهه‌ق به‌منداڵ ئه‌کرێ. ده‌شێ منداڵ بشکێنرێ له‌ڕێگه‌ی سوکایه‌تیپێکردن، جنێودان،ڕه‌خنه‌گرتن، هه‌ڕه‌شه‌کردن، یاخود بکرێته قوربانی..هتد. یان بریتیبێت له‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوک و دایکه‌وه و هه‌ڵوێستێکی دژایه‌تیوه‌رگرن و خۆ توڕه‌بنوێنن به‌رامبه‌ر منداڵ یان له‌ڕێگه‌ی بێگوێدان و له‌بیرکردنی. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 22, 2007
پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خوێنه‌ره ئازیزه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و هه‌موو کوردستانیان ده‌که‌ین له‌هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا بن ، به‌هیوای هاتنه‌دی گشت هیوا و ئاواته‌کانتان ، ته‌ندروستی باش و دووربوون له‌هه‌موو کێشه و ناخۆشیه‌ک بۆ هه‌مووان به ئاوات ده‌خوازین ، هه‌موو ڕۆژێکتان هه‌ر جه‌ژن و شادی بێت .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
كانونی یه‌كه‌م 17, 2007
ئۆقیانوسێک له تاوان …. به‌شی حه‌وته‌م
جۆره‌کانی له‌شفرۆشی له کوردستاندا
ئه‌م بازاڕه له‌کوردستاندا بازاڕێکی نهێنیه چونکه به‌پێی ئایین و یاسا و که‌لتور کارێکی ناشیرینه وتائێستاش ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه ، هه‌ربۆیه ئه‌م بازاڕه ڕه‌واجی زیاتره له‌کوردستاندا و که‌متر ده‌توانرێت به‌ڕێگای یاسایی سنووری بۆ بکێشرێت . هه‌ربۆیه شێوه باوه‌کانی له‌شفرۆشی که له‌جیهاندا باون گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه له‌کوردستاندا وه‌ک شێوه جیهانیه‌که‌ی نه‌ماونه‌ته‌وه . جۆره‌کانی له‌شفرۆشی له‌کوردستاندا له‌باوترینیانه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕیزبه‌ندیان بکه‌ین :
1- خانه‌کانی له‌شفرۆشان :
بریتیه له‌و خانوانه‌ی که که‌سێکی تیادا ده‌ژی له‌سه‌ر شێوه‌ی خێزان به‌ڵام به‌کارده‌هێنرێت وه‌ک بازاڕێکی سێکسی بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری سێکسی به کڕیاره‌کان . ئه‌م خانانه ده‌ستاوده‌ست ژماره‌ی مۆبایل و ناونیشانی خۆیان بڵاوده‌که‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ی کڕیاره‌کانه‌وه ، به‌مجۆره‌ش کڕیاره‌کان خه‌ڵکی تر ئاگادارده‌که‌نه‌وه و مشته‌ری بۆ خانه‌کان زیاد ده‌بێت و گه‌شه ده‌کات . جێی باسه ئه‌م خانانه هه‌ندێک کات ده‌گۆڕێن به‌هۆی باری ئه‌منی و سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه . باری ئه‌منی هه‌ڕه‌شه ده‌کاته سه‌ر ئه‌م خانانه درێژە
كانونی یه‌كه‌م 17, 2007
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌ڕوانگه‌ی ده‌روونناسیه‌وه مێژوو دروست ده‌که‌ن
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی – هه‌ولێر
ڕوداوى مێژوویی دەبێت سەرەتایەکى هەبێت ،سەرەتاى هەموو شتێکیش کاتى دیارى کراوى خۆى هەیە ، کەواتە کات یان زەمەن سەرەتا دەست نیشان دەکات و خوڵقێنەرى ڕۆحى مێژووە ، کەوابوو خوڵقێنەرى ڕۆحى زەمەن کێیە؟
دەتوانین بڵێین جوڵە (الحرکە) خوڵقێنەرى (زەمەن)ە، هەموو مێژوویەک (زەمەن)ە کەیەتى کەهەموو (زەمەن)ێکیش جوڵەکەیەتى هەموو (جووڵە) یەکیش خولانەوەى ئەستێًرەى تاریکە کە زەوییە بەدەورى ئەستێرەیەکى ڕووناکدا کە ئەویش خۆرە ، ئەگەر مەبەست لە خولانەوەى گەورەى (زەمەن) بێت لەسەر شێوەى خولانەوەى زەوى بۆ خۆر ،کەواتە دەتوانین بڕیار بدەین کەوا (جوڵە) یەکەم ڕووناکیە ،زەوى و هەتاو لە پەیوەندى نێوانیاندا هاوبەشن لەدروست کردنى یەکەم چاووگى (زەمەن) کاتێک ڕووناکى هەتاو بڵقى یەکەم بێت لەدەرکەوتنى زەمەنى .
مێژوو ئەنجامەکەشی (گەرما) دەبێت ئەمیش هاوبەشیەکى ترە سەبارەت بەو ئاکامە ،(گەرما)ش بەکشان چوونە ناو یەکى و توند‌و تیژى و دابەزین و دابەش بوون و شڵەژانى ، (جوگرافیا) دروست دەکات ،بەم شێوەیە دەگەینە پەیوەندى جوگرافیا بە مێژووەوە ، دەگەینە ئەوەى کە (جوگرافیا) کاریگەرانە بەشدارى دەکات لە دروستکردنى مێژوو ،مێژووش ئامرازەکانى دژە چەوسانەوە دروست دەکات بۆ چەوسانەوەى (جوگرافیا) . درێژە
كانونی یه‌كه‌م 17, 2007
پرسیار و وه‌ڵام
![]()
پرسیار : خێزانه‌که‌م له‌ڕووی سێکسیه‌وه زۆر سارده ، هۆکار و چاره‌سه‌ر چیه ؟ چی بکه‌م ؟ تکایه ڕێنمایی .
وه‌ڵام : : به‌ڕێز ، هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی لای ئافره‌تان زۆرن ، هه‌ندێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی خێزانه‌که‌ت ، هه‌ندێکی تر بۆ کولتور و دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه ، هه‌ندێکیش پیاو هۆکاره ، ده‌بێت به‌وردی هۆکاری ئه‌م ساردییه لای خێزانه‌که‌ت ده‌ستنیشان بکرێت ، بێگومان هه‌ندێک پشکنینی پزیشکی پسپۆری تایبه‌تی ده‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ی لای به‌ڕێزتان هۆکاره‌کان ڕوون بێت ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له چه‌ند خاڵێکدا ده‌یانخه‌ینه ڕوو :
1- گیروگرفته ده‌روونیه‌کان ( دڵه‌ڕاوکێ ، تێکچوونی ده‌روونی ، خه‌مۆکێ … ) .
2- هه‌وکردنی ناوچه‌ی حه‌وز .
3- خه‌ته‌نه‌کردن ( بڕینی قیتکه ، یان هه‌ردوو لێوی زێ ، یان هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه ) . درێژە
كانونی یه‌كه‌م 17, 2007
به‌رهه‌ڤ نه‌بوونا بابێ و کارتێکرنا وی لسه‌ر پێک ئینانا که‌سایه‌تیا زارۆکان
![]()
محمد سعید محمد گزویێ
ماجستێر ب زانستی ده‌روونی
هنده‌ک دبێژن باب به‌رپرسیارێ په‌روه‌رده‌کرنا زارۆکان ، هنده‌کێن دی دبێژن دایک به‌رپرسیاره ژ زارۆکان و ره‌فتارێن وان د ژیانا رۆژانه دا دیتنا دروست ب نێرینا زانایێن ده‌روونناسی به‌رپرساریا هه‌رئێک ژ زه‌لامی و ئافره‌تێ د خێزانێدا نائێخته ستویێ یێ دی ، چونکو پشکداریا دایک و بابان و ب خودانکرنا جڤاکی یا زارۆکی پشکداریه‌کا پێدڤی و فه‌ره . چنکو ناکه‌ڤته ستویێ ئێک ژوان و پێکڤه په‌یکه‌رێ ده‌سه‌لاتداریێ د خێزانێدا پێک د ئینن کو به‌رپرسیاریا هه‌می لایه‌کی یه . کو په‌یکه‌ره‌که یان ئاڤاهییه‌که ، دروست نابیت هه‌که لایه‌کی ده‌ست ژ ئه‌رکێن خو به‌ردان . چاڤدێری به‌رپرسیاریا ده‌یبابان پێکڤه‌یه نه‌یا ئێکی بتنێ یه .
پشکداریا بابێ د بخودانکرنێدا ب ره‌نگه‌کێ کاریگه‌ر گه‌له‌ک یا گرنگه ژبو بنه‌ج‌هبوونا ده‌روونێ زارۆکی . به‌لێ په‌یوه‌ندیا نه دروست دناڤبه‌را زارۆکی و بابێ وی وه‌ک هنده‌ک ڤه‌کۆلینا دیارکری چێدبیت ببیته ئه‌گه‌رێ نه دروست بو وه‌رارا که‌ساتیا کو هه‌ست ب پشکداریا ژیانێ ناهێته کرن . چونکو چ پشکداری د ژیانا خێزانێ دا نینه کو باب ده‌سهه‌لاتداره . سه‌روه‌ریا نێرینا بێزاریێ د ژیانا زارۆکیدا ژ هه‌ر گوهورینه‌کێ و بێ باوه‌ری د شیانێن کارتێکرنێ د رێڤه‌چوونا کارێن گشتی ببونا ده‌یبابان به‌رهه‌ڤ دبیت ، درێژە
كانونی یه‌كه‌م 17, 2007
ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که پرسیار و کێشه و گرفت ده‌نێرن بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربوونی ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه ئێمه وه‌ڵامه‌کانمان بۆ ئیمه‌یله تایبه‌تیه‌کانی خۆیان ڕه‌وانه کردۆته‌وه ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان هه‌ندێک جار دووباره ده‌بنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانیش سوودمه‌ند بن له پرسیار و وه‌ڵامه‌کان و له‌سه‌ر داوای چه‌ند خوێنه‌رێک بڕیارماندا له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام ، کێشه و گرفت و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌خه‌ینه ڕوو بێئه‌وه‌ی ئاماژه به ناو یان ئیمه‌یلی خاوه‌ن پرسیاره‌که بدرێت . بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی ده‌ژین و ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ستافی ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه بکه‌ن بۆ سازدانی دیداری تایبه‌ت له‌گه‌ڵیاندا .
تکایه هه‌ر به‌ڕێزێک له‌مه‌ودوا پرسیار یان کێشه ده‌نێرێت با چاوه‌ڕێی وه‌ڵام بکات له‌م گۆشه تازه‌یه‌وه به‌ناوی ( پرسیار و وه‌ڵام ) .
دووباره ڕایده‌گه‌یه‌نین که ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌کانتان له‌م ڕێگه‌یانه‌وه بکه‌ن : درێژە
كانونی یه‌كه‌م 16, 2007
ڕۆشنبیر …. نا ڕۆشنبیر
مامۆستای زانکۆی سلێمانی
سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندن / کۆلیژی زانسته مرۆییه‌کان
دکتۆرا ده‌روونناسی
ڕۆشنبیریی وەک بۆماوەو میراتێکی مرۆڤایەتی، نەخشەو ڕێگای ژیانە، پێکهاتەو کۆیەکی گشتیی فرە ڕەهەندە بۆ ڕەفتارو ئاکار‌و بیرکردنەوە. مەرج نییە هەموو کاتێک تاکەکەس بۆخۆی پێی بگات، زۆرجار لەڕێی بۆماوەی کۆمەڵایەتییەوە لەنەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوێزرێتەوە. سیستمێکەو پەیوەستە بەڕابردوو و ئێستا‌و ئایندەی نەوەکانەوەو بەهۆی کارلێکی بەردەوامەوە دروست دەبێت وکاردەکاتە سەر پێکهاتەی کەسێتی تاک و کۆمەلڕ. بۆیە ڕاستبێژییە کە دەوترێت: هەرگیز مەرجی ڕۆشنبیر بوونی مرۆڤ، بە تاکە ڕەهەندی خوێندەوارییەوە گرێ نەدراوەو لێکنەدراوەتەوە.
چەمکی ڕۆشنبیر یەکێکە لەو چەمکانەی لای ئێمە کە لە مانا زانستییەکەی دوور خراوەتەوەو وەک توێژێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراوی باڵا، ناسێنراوەو ڕاستەوخۆ بەخوێندەوارییەوە لکێنراوە. وەهاش نیمچە جێگیر بووە کە هەر خوێندەوارانن لەیەکێک لەکایەکانی زانست و هزرو ئەدەب و هونەردا، ئەگەر بەرهەمێکیان هەبێت یان نەیانبێت، بە ڕۆشنبیر درێژە
كانونی یه‌كه‌م 13, 2007
عه‌قڵ نه‌خۆش
![]()
نەک هەر لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەدا بەڵکو لەبوارەکانی ئەدەب و سیاسەت و ئابوری و هونەرەکان و تەنانەت تەندروستی و پزیشکیشکدا، زۆر کەس لەخۆڕا و بەناڕەوا و بەبێ هیچ بەڵگەیەک، سیفاتی شێتی و نەخۆشی عەقڵی، بەسەر بیرکردنەوەو ڕەفتاری ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە نەیتوانیوە لێیان تێبگات یان هەڵسوکەوت و گوفتارەکانیانی پێ قبوڵ نەکراوە. یاخود پێی نەکراوە بەجۆرێک لەجۆرەکان لەگەڵیاندا بگونجێت و بگوزەرێت. ئەم تۆمەتە بەتەوێڵی ئەو کەسانەشەوە لکێندراوە کە لەگەڵ واقیعی باو و بیرکردنەوەو ئەزموونی کۆمەڵگەدا یەکیان نەگرتۆتەوەو بە ئاراستەی جیاوازدا چوون. ئەگەر ئەم پێوەرانە دروست بن ئەوا هەموو نەیارو ئۆپۆزسیۆنێک، هەموو بلیمەت و داهێنەرێک، هەموو چاکساز وپەیامبەرێک، شێت و دێوانەی سەردەمەکەی خۆی بووە. ئەمە بەتەنها پێشێل کردنی ماف و سنووردارکردنی ئازادییەکانی مرۆڤەو هیچی تر. لە لایەکی ترەوە کێ هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەگەر بۆ ساتەوەختێکیش بووە هزرو بیری، ناسروشتی و ناواقیعی نەبوو بێت؟ یان هەڵوێستێکی ناعەقڵانی سەرەڕۆیانەی نەنواند بێت؟ درێژە
كانونی یه‌كه‌م 13, 2007
ئۆقیانوسێک له تاوان …. به‌شی شه‌شه‌م
![]()
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه نووسراوه و شیکراوه‌ته‌وه . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته ) کراوه و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که به‌زنجیره چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .
> لەشفرۆشی لەسەدەى نۆزدەهەمدا
وەک دەزانین لەسەدەى نۆزدەدا گەرمەى گوڕ‌و تینى شۆڕشی پیشەسازى و سەرهەڵدانى زانستی کۆمەڵناسی و دەرکەوتنى بنەماکانى زانستى دەرونزانى بوە ، هەربۆیە توێژینەوەکانیشە لەسەر لەشفرۆشی زیاتر وردتر و قوڵتر بونەتەوە و زۆرێک لەڕەوتە فێمینیستیەکان دەرکەوتن و ڕێچکەى خۆیان دیریکردو ڕای تایبەتیان لەسەر لەشفرۆشی هەبوو.. لەسەردەمى شۆڕشی پیشەسازیدا تەواوى کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان سەرقاڵی کارکردنێکی زۆر بوون هەموومرۆڤێکى پێگەیشتوو زیاتر لە 12 کاتژمێر کاریکردوە ڕۆژانەو هەر درێژە
كانونی یه‌كه‌م 13, 2007
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی .. به‌شی سێیه‌م
دیمانه‌ی د. که‌ریم به‌شی سێیه‌م
ده‌روونناسی : پرسیارێکی تر هه‌ر له‌سه‌ر پرۆگرامه‌کانی خوێندن ، ئاشکرایه لای به‌ڕێزتان که وانه هونه‌ریه‌کانی وه‌ک وێنه و مۆسیقا و شانۆ و وه‌رزش ، گرنگیه‌کی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی زۆری هه‌یه بۆ قوتابیان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کاندا ، به‌داخه‌وه تائێستا له‌کوردستان هیچ به‌یه‌خێک به‌م لایه‌نانه نه‌دراوه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا ، به‌ڕێزتان له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن ؟
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : چاره‌سه‌رکردن به هونه‌ر یه‌کێکه له شێوازه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی ، بۆ نموونه مناڵێک ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی ده‌روونی هه‌بێت کاغه‌ز و پێنووسێکی بدرێته ده‌ست ئه‌وا چی له‌دڵیدا بێت ده‌یخاته سه‌ر کاغه‌زه‌که ، ئه‌گه‌ر ڕقی له باوکی بێت ئه‌وا ناتوانێت ده‌ریبڕێت چونکه مناڵ توانای ده‌ربڕینی نیه یان لاوازه و له نه‌ستیدا هه‌ڵده‌گیرێت ، به‌ڵام له‌ڕێی وێنه کردنه‌وه ئازاری باوکی ده‌دات ، برینداری ده‌کات ، ده‌یخاته ژێر ئۆتۆمبیله‌وه و له دڵه‌ڕاوکێ ڕزگاری ده‌بێت ، هه‌روه‌ها وه‌رزیش پێویسته هه‌بێت بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ووزه زۆره‌ی که مناڵ و هه‌رزه‌کار هه‌یه‌تی چونکه ئه‌گه‌ر تۆپ نه‌بێت ئه‌وا له‌یه‌کتری هه‌ڵئه‌ده‌ن ، بۆکس له ده‌رگاکان ئه‌ده‌ن . یان قوتابی هه‌یه به‌هره‌مه‌نده له هونه‌ری نیگارکێشاندا ئه‌گه‌ر هۆڵێک یان شوێنێک نه‌بێت ئه‌وا ناتوانێت په‌ره به به‌هره‌که‌ی خۆی بدات و خۆی بدۆزێته‌وه ، تازه‌ترین تیۆر تیۆری گاردنه‌ره درێژە
كانونی یه‌كه‌م 13, 2007
زانکۆ و داهێنان و ڕه‌خنه
![]()
زانکۆ وەک ناوەندێکی زانستی و مەعریفی، ئەوەندەی لەڕووی زانستی و ئەکادیمی و کولتوری و کۆمەڵایەتییەوە، نەوەکان بۆ بوارەکانی ئایندەی کۆمەڵگە پەروەردە دەکات و کادری شارەزا بۆ بەڕێوەبردنی، بەرهەم دەهێنێت. کاری ئەو دەزگایە ئەوەندە بەرهەم هێنانی مەعریفەو گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانەو دروستکردنی هەڵوێستی نیشتمانی نییە و نەبۆتە کارخانەیەک بۆ دروستکردنی فەیلەسوف و سیاستمەدارو تێکۆشەری چاکسازی وداهێنەران. چەند ئەزموونێکی کەمی چەند وڵاتێکی لێدەرچێت، تۆوی ئەوانە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا لەدەرەوەی زانکۆکان‌دا شین بووەو گەشەی کردووە. زۆرێک لەو بلیمەتانەی بەداهێنانەکانیان ئامرازی سەرەتایی ژیانی مرۆڤیان بەتەکنۆلۆژیاو دیجیتاڵ کرد. بەشێکی گەورە لەو شۆڕشگێڕانەی ڕەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەتەوەکانیان بەیەکجاری گۆڕی. ڕێژەیەکی بەرچاو لەو زانایانەی بەهۆی تێفکرین و تیۆر‌و لێکدانەوەکانیانەوە هزری مرۆڤایەتیان ڕۆشن کردەوەو چارەسەریان بۆ کێشەو گرفتەکان دۆزییەوە، ئەوانەش بەشاکارە ئەدەبی وهونەرییەکانیان رێز‌و بەهای مرۆڤیان باڵا پێکردو بردیانە سەرەوە، یان وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵ بەتایبەتی لەهەردوو بواری لەئەدەب و ئاشتیدا: زۆرێک لەوانە لەزانکۆوە دووربوون و هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵیدا نەبووە یان پلەی درێژە
كانونی یه‌كه‌م 13, 2007
ژیان له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات
نووسینی : د.ڕێدار محەمەد ئەمین
کاندیدى بۆردى دەروونى
جاران کە مناڵ بووین،حەزمان دەکرد زوو گەورەبین،چونکە پێمانوابوو گەورە هەموو شتێکى هەیە ودەتوانێت هەموو شتێک دەستەبەر بکات،ئێستا گەورەین حەزدەکەین بگەڕێینەوە قۆناغى مناڵى،بەڵام وەکو مناڵە کاڵفامەکەى جاران نا،بەڵکو مناڵێکى شارەزا و پڕ ئەزموون،کەچى بێخەم و بێ بەرپرسیاریەتى!ئەمە شتێکمان پێ نیشاندەدات،کەوا ئێمەش تا ئێستا نەگەیشتووینەتە دوا وێستگەى ژیان تا تێى بگەین یان پشوویەکى
لێ بدەین،قۆناغى پیر بوون دوا قۆناغى قوتابخانەى ژیانە،یان دەتوانین بلچێین لە وێوە ژیان دەست پێدەکات،بە پێچەوانەى هەندێک کەس،کەوا دەزانن سەرەتاى کۆتاییەکانە،لەم تەمەنەدا مڕۆڤ پڕ ئەزموون دەبێت وشارەزاییەکى تەواوى لا دروست دەبێت،کەوا بە چەندین هەورازونشێو وتاڵى وشیرینى وخۆشی و ناخۆشی تێپەڕیوە،ئیتر کاتى ئەوە هاتووە پشوویەک بدات وچاو بە هەموو ماندووبوونەوە وهیلاکى وناسۆرى وبەروبوومەى دا بخشێنێتەوە،ڕەنگە باشترین دیاریش بۆ پیر لەم ماوەیەدا خانە نشینى بێت،خانە نشینى بە واتاى دوورکەوتنەوە لە لە ناخۆشیەکان و ماندووبوونى کار‌و خۆ تەرخانکردن بۆ ئارەزوو تایبەتیەکان و زیاتر کات بەسەربردن لەگەڵ خێزان،بە ئەنجامدانى گەشت وسەیران نەک دانیشتنى شەو وڕۆژ لە ماڵ وچاوەڕێى مردن کردن!لە ڕاستیدا زۆر لە پیرەکان بەهەڵە لە وشەى خانە نشین تێگەیشتوون،بۆسیە هەوڵدەدەن لەم کاتانەدا زیاتر کۆنترَۆڵى ماڵەوە بکەن(بۆ پاراستنى پلەوپایەى خۆیان)ولە بچوک وگەورەى هەر ئەندامێکى ماڵەوە دەپێچنەوە،ئەگەرچى پێشتر ئەمانەیان نەکردوووە،بۆیە درێژە
كانونی یه‌كه‌م 13, 2007

دوا سەرنجەکان: