ساڵی نوێتان پیرۆز
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ ی زاینییه‌وه ، جوانترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م نووسه‌ر و خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ده‌که‌ین ، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م کوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین له‌هه‌ر کوێیه‌ک بن ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ساڵی نوێ ساڵی ژیانێکی به پلان و هێنانه‌دی خه‌ونه‌کان بێت بۆ هه‌مووان ، بۆ نه‌ته‌وه‌که‌شمان هیوا خوازین ساڵی نوێ ساڵی یه‌کلابووونه‌ی چاره‌نووسی سیاسی بێت که تیایدا سه‌رجه‌م مافه ڕه‌واکانمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و له‌و کێشه زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ی تایبه‌ت به گفت و به‌ڵێنی سیاسی عه‌یامێکه بۆمان هاتۆته پێش ڕزگارمان بێت و گه‌نده‌ڵی و بێدادی سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن له‌ناوماندا و ئاوه‌دانی زیاتر و دڵنیایی ده‌روونی و دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی زیاتر ببنه ئه‌و ساباتانه‌ی له‌ژێریاندا ئه‌م نه‌ته‌وه شه‌که‌ت و ماندووه پتر و پتر بحه‌وێته‌وه . هه‌ر له‌خۆشی و ئاسووده‌ییدا بن .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
كانونی یه‌كه‌م 30, 2007
باجی پرۆسه‌ی هاوسه‌گیری ته‌نها کچان ده‌یده‌ن
( باجى پڕۆسەى هاوسەرگیرى تەنها کچان دەیدەن )
نووسینی : فه‌رهه‌نگ جه‌لال
دروست کردنى ژیانى هاوسەرێتى یەکێکە لـــەخواستە سەرەکییەکان و خەونەکانى گەنجانمان ، وە هەوڵدەدەن خێزانێکى خنجیلانە دروست بکـــەن و ژیــانێکى ئـــاسایى لـــەسایەیدا بـــەسەربەرن ، بــەلام بەهۆى چەندین کێشەوە ناتوانن ئەو پڕۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنن و ئامانجیان بهێننە دى لەوانەش ( نـــالەبارى بـارودۆخى ئابوورى و کۆمەلایەتى و سیاسى ) کە ئەوەش خۆى لە خۆیدا چەندین کۆسپ دێنێتە رێگەیان. ڕەنگە لاى هەندێکمان پــرۆسەى چوونە ژیانى هاوسەرێتى ئەستەم بێت و بەکارێکى قورسى بزانین کەبە دڵى خۆمان ژیانى هاوسەرێتى لــەگەڵ رەگەزى بەرامبەردا دروست بکەین ، ئەوەش بەهۆى دواکەوتووى ئەو کۆمەڵگایەیە کە چارەنووسى هەموو کوڕ‌و کچێک بەرەو ژیانێکى نادیار دەبات ، وە یەکێک لە فاکتەرەکانى تر نەبوونى شوێنى نیشتە جێبوونە کەبەگرفتى سەرەکى دادەنرێت لە ئەمڕۆى ووڵات و لەلاى زۆرەبەى گەنجان من پێم وایە درێژە
كانونی یه‌كه‌م 30, 2007
مناڵان و به‌های خۆیه‌تی Childern And Self-Esteem
منداڵان ء بەهاى خۆیەتى Children And Self-Esteem
بەهاى خۆیەتى و بۆچونى باش سەبارەت بەخود لە ماوەیەکى کورت‌دا دروست نابێت، بەڵکو لە ساتەکانى لەدایک بوونەوە، لە پڕۆسەیەکى هێواشدا، لە ڕێگەى پەروەردەکردن و یارمەتیدانێکى تەندروستەوە بۆ منداڵ دەست پێدەکات.گەشەکردن بەشیوەیەکى باش لە قۆناغەکانى سەرەتاى تەمەن بەتایبەت لە بوارى دەروونى و کۆمەڵایەتى، یارمەتیدەرن بۆ دروستکردنى ڕێز لەخۆگرتن، بەهاى خۆیەتى، متمانە بەخۆبوون.
بوونى بەهاى خۆیەتى لاى تاکەکان لە یەکێک بۆ یەکێکىتر دەگۆڕدرێت و بە شێوەى پلەى جیاوازە و ئاڵوگۆڕى بەسەردا دێت، دەشێت بەرەو کەم بوون یان زیادبوون بچێت، لەڕێگەى هاوکارى گەورەکان بۆ منداڵ زیاد دەکات، بەڵام لەکاتێکدا ڕوبەڕوى فشار‌و گیروگرفت دەبنەوە و هاوکارى باش نییە لە ژینگەوە بۆیان لە کەم بووندایە. یەکەم شوێن بۆ بنیاتنانى ئەم بەهایە لاى منداڵ بریتییە لە خێزان. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 30, 2007
ته‌نگژه‌ی پاش زه‌بری ده‌روونی PTSD
تەنگژەى پاش زەبرى دەروونى PTSD
هەموو تاکێک لە ژیاندا توشى چەندین حاڵەتى قورس و مەترسیدار دەبێت یاخود دەیبینێت ، کە بەرامبەرى دەستەوسانە و ناتوانێت مامەڵەیەکى دروستى لەگەڵ بکات ، وەکو ڕوداوەکانى ئۆتومبیل ، جەنگ ، دەستدرێژى ، کارەساتى سروشتى…. بەڵام خاوەنى هەندێک پیشە زیاتر ڕووبەڕوى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە ڕوداوانە دەبنەوە وەکو پۆلیس ، سەرباز ، شۆفێرى ئیسعاف ، ئاگرکوژێنەوە.
خاڵى دەستپێکردنى ئاشکراى زەبرى دەروونى بریتییە لەو ڕوداوە ناخۆشەى بۆتە هۆى دروستکردنى ، بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە بۆچى زۆرێک لەوانەى یەک جۆر ڕوداویان بەسەر هاتووە توشى هەمان کاردانەوەى دەروونى نابن لەگەڵ ئەوەى ڕوداوەکە فشارێکى دەروونى دروست کردووە و مایەى هەڕەشە و ترس بووە لەسەر ژیانی هەموویان. هەندێک خەڵک دەتوان بە چاکى لەگەڵ ڕوداوە زەبراویەکاندا مامەڵە بکەن و بێ وەرگرتنى یارمەتی یاخود بەهاوکارى چواردەورەکەیان زاڵ‌بن بەسەریاندا ، بەڵام ڕوداوەکان بۆ هەندێکى تریان دەبێتە مایەى دەرکەوتنى چەندین نیشانەى جەستەیى و دەروونى کە بۆ ماوەى چەند هەفتە ، مانگ ، یاخود چەند ساڵێک بەردەوام دەبن و حاڵەتێک دروست درێژە
كانونی یه‌كه‌م 30, 2007
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی .. به‌شی چواره‌م
ده‌روونناسی : ڕۆتینێکی بێزارکه‌ر هه‌یه له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌درێژایی ساڵی خوێندن قوتابی هه‌موو ڕۆژێک له‌ناو پۆلی خوێندن و له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌کی ڕه‌ق داده‌نیشێت ، به‌ڕای به‌ڕێزتان سازدانی گه‌شتی زانستی بۆ شوێنه جیاجیاکان یان بۆ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و فراوانکردنی زانیاری قوتابی ده‌رباره‌ی ژینگه‌ی کوردستان ، هه‌روه‌ها سازدانی گه‌شتوگوزار به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی سه‌ر قوتابی له‌ناو خێزان و قوتابخانه و کۆمه‌ڵگه ، تا چ ئاستێک سوودمه‌ند ده‌بێت بۆ لایه‌نی مه‌عریفی و ده‌روونی قوتابی ؟
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌وێته بواری چالاکی ده‌ره‌کیه‌وه ، خۆی دوو جۆر چالاکی هه‌یه ، چالاکی ده‌ره‌کی و چالاکی ناو قوتابخانه ، هه‌ندێ وانه هه‌یه پێویستیان به‌چالاکی هه‌یه له‌ناو قوتابخانه یان له‌ناو تاقیگه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌ک فیزیا و کیمیا و زینده‌وه‌رزانی ، به‌ڵام ئێستا زانست ئه‌وه‌نده به‌رفراوان بووه که تۆ نا‌توانیت زانست هه‌مووی بهێنیته ناو قوتابخانه و قوتابخانه بکه‌یت به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بچووک بۆیه هه‌ندێ جار پێویست ده‌کات بڕۆیته ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی درێژە
كانونی یه‌كه‌م 29, 2007
ترس له قوتابخانه ( خوێندنگه ) / توێژینه‌وه‌ی زانستی
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که ده‌رباره‌ی هه‌ندێک کێشه و گرفتی قوتابیان ئه‌نجامدراوه ، ئه‌م توێژینه‌وانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک فێرخوازانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی سلێمانی / قۆناغی دووه‌م ئه‌نجامدراوه که به‌شێکه له‌به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌په‌یمانگای ناوبراو ، سه‌رجه‌م ئه‌و توێژینه‌وانه به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌ساڵی خوێندنی 2006-2007 له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه ، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو مامۆستای سایکۆلۆژیا له په‌یمانگای ناوبراو به‌ڕێزان ( ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت و سروه ) .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ترس له قوتابخانه
پێشەکى
پسپۆرانى سایکۆلۆژیا دەڵێن ترس لە قوتابخانە یەکێکە لەو کێشە رەفتاریانەى رووبەروى فێرخوازان و خێزان و مامۆستایان دەبێتەوە لەگەڵ دەست پێکردنى سەرەتاى خوێنـــدن لەلایەن فێرخوازانـــى سەرەتایى و ناوەندیەکان بە جیاوازى هۆکارەکانەوە .هەروەها چەند جۆرێک لەخۆ دەگرێت کەلەوانەیە ترسى سروشتى و ئاساى بێت ،بەڵام ئەگەر لەرێژەى ئاساى خۆیدا لایدا ئـەوا دەبێتە گرفتیــَکى دەرونــى هەروەها بەهۆى گرنگى رۆڵى قوتابخانە لە پـــەروەردەکردنى نـــەوەکاندا، توێژەران بــە پێویــستیان زانــى درێژە
كانونی یه‌كه‌م 28, 2007
هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به کێشه ده‌روونیه‌کان / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به‌کێشه ده‌روونیه‌کان
ئاماده‌کردنی : چاره‌سه‌رسازی ده‌روونی
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
ئەو هۆکارانەى دایک سەرچاوەیەتى :
• دایک توشى هەندێک حاڵەتى تایبەت ببێت لەکاتى سکپڕیدا ، دەرمان بەکاربهێنێت و زیان بگات بە منداڵەکەى بەتایبەتى لە سێ مانگى یەکەمى سکپرى، جگەرە بکێشێت بەشێوەیەکى زۆر کاریگەرى دەبێت لەسەر تواناکانى ژیرى منداڵ.
• دایک لە ماوەى سکپریدا توشى خەمبارى ببێت.
• منداڵ دور لە سۆزى دایک پەروەردە ببێت بە تایبەت لە ساڵانى یەکەمى تەمەنى.
• دایک بەشێوەیەک زاڵ بێت لە نێو ماڵدا کە بەتەواوى کەسایەتى باوک ڕەتبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى باوک لە بەرچاو منداڵ هێما و بەهایەکى خراپى هەبێت.
• پشتگوێخستن و گرنگى نەدان بە پەروەردەکردنى منداڵ و جێهێشتنى بۆ بەخێوکەرێکى تر . درێژە
كانونی یه‌كه‌م 28, 2007
زه‌بری ده‌روونی Psychological trauma
زەبرى دەروونی Psychological Trauma
ئاماده‌کردنی : ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
وڵاتى عێراق پێشتر و ئێستاش یەکێک بووە لەو شوێنانەى پڕ بووە لە کێشە و ڕوداوى هەمە جۆر. ڕۆژانە دەبیسرێت چەندین کەس توشى ڕوداوى ناخۆشى توندوتیژ ، ئیرهابى ، جەنگ ، دەستدرێژى ، ئوتۆمبیل ، کارەساتى سروشتى و چەندین ڕوداوى تر دەبن کە سەرجەمیان هۆکارى دروستکردنى زەبرى دەروونین ، بەتایبەت ئەگەر ڕوداوەکە مایەى ترس و هەڕەشە بێت لەسەر ژیانى ئەو کەسە خۆى یان کەسێکى نزیکى.
ووشەى زەبر ( Trauma ) لە بناغەدا ووشەیەکى یۆنانییە بە واتاى بریندارى یان زیان گەیشتن بە شانەکانى جەستە بەکاردێت ، بەڵام ئەم ووشەیە ئێستا بۆ وەێفکردنى ئەو حاڵەتە دەروونییانەش بەکاردێت ، کە تووشى کەسێک دەبێت بەهۆى ڕوداوێکى ناخۆش و توندەوە. لەم دواییانەدا خەڵکى زیاتر تێگەیشتون کە ئەم کەسانە تەنها لەڕوى جەستەییەوە زەرەرمەند نابن ، بەڵکو دەروونیشیان زیانى پێدەگات. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 28, 2007
خۆڕزگار کردن له ده‌ستپه‌ڕ
خۆ ڕزگار کردن لە دەستپەڕ
نووسینی : د. سرور
دەستپەڕ خویەکى تاکەکەسیە کەتیایدا کەسەکە خۆى هروژاندنى سێکسی بۆخۆى دروست دەکات ،و لەزۆرجاریشدا بەبێئاگا ئەم کارە دەبێتە خوو بەتایبەتى لەسەردەمى هەرزەکارى و لەوە پاشتریشدا وەک جگەرە کێشان و خواردنەوەى مەى لێدێت .
ئەوەى جێگەى ئاماژەیە ئەوەیە کەئەم کردارە بە نەخۆشى دانانرێت ،تەنها ئەوەندە نەبێت وەک ئاماژەمان پێدا لەهەندێ کەسدا تۆخ دەبێتەوەو دەبێتە خوو گرى پێوەى کە ئیتر واى لێدێت زۆر بەزەحمەت دەتوانێت وازى لێ بهێنێت ئاشکراشە خوو گرى بەهەر بارێک لەبارەکانى ژیانەوە بێت لەنوژدارى دا بەکارێکى سروشتى دانانرێت سەرەڕاى ئەوەى بەگشتى لەگەڵ زەوقی ساغدا ناگونجێت .
زیانى سەرەکى بەپلەى یەکەم لەوەوە دێت کە هەرزەکار یان لاو ،بۆیەکەم جار بەدواى گەڕانیدا بۆ چێژوەرگرتنێکى سێکسی پەنا بۆ ئەو کارە دەبات بەڵام لەپاشدا بەۆهى خوو درێژە
كانونی یه‌كه‌م 28, 2007
نامۆبوون Alienation
نامۆبوون (Alienation)
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت ڕه‌شید خه‌زنه‌دار
نامۆبون بریتییە لەڕواڵەتێکى کۆمەڵایەتى دەرونى، کێشەى سەرتاسەرى مرۆڤایەتیە، کارەساتێکە بەتایبەتى هەرزەکاران ڕوبەڕوى دەبنەوە لەکۆمەڵگاى ئێستاماندا، چونکە ناوەخنکراوە تاکو بینەقاقاى بەچەندین بار‌و هەڵوێستى ململانێکردن، بەربەرەکانى گۆڕانکارى زۆرخێراو چاوەڕوان نەکراوى یەک لەدواى یەک، بەبآئەوەى ئەم گۆڕانانە هاوکات هاوسەنگبێتەوە لەگەڵ گۆڕ‌انى تاکەکانى کۆمەلڕ، بێگومان ئەم هەموو ئاڵۆزبونە والەهەرزەکار دەکات توشى نائومێدىو داڕوخانء نامۆبوون بێت لەگەڵ خودى خۆى دەستپێدەکات ئینجا لەگەڵ کۆمەڵ، ئەمە وایلێدەکات کەمتوانابێت لەبەرامبەر ڕوبەڕوبونەوەى ئەو هەموو گۆڕان وململانآکردنە.
چەمکى نامۆبوون بۆزۆربەى لایەنەکانى دیکە بەکاردەهێنرێت،بۆنمونە لایەنە ئایینیەکان، فەلسەفە، ڕامیارى، زانستى کۆمەڵنناسى، زانستى درونناسى، تەندروستى دەرونىو پەروەردە.
فرۆم نامۆبون بەکاریگەرێتى نێوان هۆکارە دەرونىءکۆمەڵایەتیەکان دادەنێت. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 28, 2007
پرسیار و وه‌ڵام
پرسیار : مێرده‌که‌م گرفتێکی هه‌یه له جووت بوونی سێکسیدا ، توانای باشی هه‌یه له‌سێکسدا و جووت بوونه‌که‌ی درێژ خایه‌نه ، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه توانای ئاوهاتنه‌وه‌ی نیه زۆر به‌که‌می نه‌بێت ، بۆ ئه‌مه‌ش هێز و ووزه‌یه‌کی زۆر ده‌خاته کار و زۆر ماندوو ده‌بێت ده‌رئه‌نجام ده‌ڵێت ڕه‌حه‌ت نابم ، گرفته‌که له چیدایه ؟
وه‌ڵام : خانمی به‌ڕێز ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک باست کردووه دڵه‌ڕاوکێ له کردندا هاوه‌ڵی مێرده‌که‌ته . ئایا جاران ده‌گه‌یشته ئۆرگازم ؟ ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ڵێیه ، له‌که‌یه‌که‌وه ئه‌م گۆڕانه‌ی تیادا ڕووداوه ؟ ئایا ئه‌گه‌ر ده‌ستپه‌ڕ بکات ده‌گاته چێژ و ئاوی دێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی خۆی بگاته چێژ و له‌جووت بوون له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌گات له‌وانه‌یه ترس و دڵه‌ڕاوکێ وای لێبکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تۆ ڕازی بکات ، ئه‌م حاڵه‌ته به‌تایبه‌تی لای ئه‌و پیاوانه ڕووده‌دات که زۆر خه‌میانه هاوسه‌ره‌کانیان به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن ، ڕه‌نگه پیاوه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت پیاوێکی به‌توانایه له‌ڕووی سێکسیه‌وه خۆی زیاد له‌پێویست ماندوو بکات ، ده‌رئه‌نجام هێنده بیر له‌م حاڵه‌ته ده‌کاته‌وه ، ئه‌وه‌نده خۆی له ئۆرگازم دوور ده‌خاته‌وه . درێژە
كانونی یه‌كه‌م 25, 2007
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی
ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ پڕە لە تەنگژە و گیروگرفتى بەردەوام ، ئەگەر هەندێک شوێن بە هۆى کارەساتى دەستکردى مرۆڤ وەکو شەڕ و کوشتار و دەستدرێژى ، یاخود ڕوداوى سروشتى وەکو بومەلەرزە و لافاو توشى تەنگژە و قەیران ببن ، لەوانەیە چەندین شوێن و جێگەى ئەم دنیایە بە عێراقیشەوە ، بە هۆى کەموکورتى لە پێداویستییە سەرەکییەکانى ژیانى ڕۆژانە تا دەگاتە جەنگ و توندوتیژى بەشێوەیەکى بەردەوام خەڵکى لە تەنگژە و قەیراندان.
هەوڵدان بۆ دروستکردنى ژینگەیەکى دور لە تەنگژە کارێکى ئەستەم و گرانە ، بەڵام ناسینى جۆرى تەنگژە و قەیرانەکان و مامەڵەکردن لەگەڵیان بە مەبەستى چارەسەر یان خۆگونجاندن ، کارێکى مەنتقى و ژیرانەیە و دەتوانرێت کارى بۆ بکرێت. تەنگژە و قەیران هاوڕێى مرۆڤن لەگەڵ مێژووى دروستبوونیدا و ناتوانین بیاندەینە پاڵ کاتێکى تایبەت ، کەسانێکى تایبەت ، تەمەنێکى دیاریکراو.
تەنگژە لە ژیانى مرۆڤدا ئەتوانێت بەشێوەیەکى پۆزەتیف کاریگەرى هەبێت و هانى بدات بۆ ئەنجامدانى کار و چالاکى باش ، هەروەها دەکرێت بەشێوەیەکى نێگەتیڤ درێژە
كانونی یه‌كه‌م 25, 2007
زیره‌کی سۆزداری
![]()
نووسینی : ڕوخۆش غه‌ریب
دکتۆرا ده‌روونناسی
هۆڵه‌نده
زیره‌کی سۆزداری چه‌مکێکی نوێیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، ئه‌م چه‌مکه کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاو و گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر شێوازه‌کانی په‌یوه‌ندی و هه‌ڵچوونه‌کانی هه‌موو تاکێک . ئه‌و هاوکاریه به‌رده‌وامه‌ی له‌نێوان بیر و هه‌ست یان له‌نێوان عه‌قڵ و دڵدا هه‌یه گرنگی ڕۆڵی ( سۆز )مان بۆ ده‌رده‌خات له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه جا له‌وه‌رگرتنی بڕیاری ژیرانه‌دا بێت یان له بیرکردنه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرادا . که‌واته ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی به‌هێزکردنی سۆزمان نه‌کرد ئه‌وا توانای بیرکردنه‌وه‌مان به‌شێوه‌یه‌کی دروست لێ ئه‌شێوێنێت و ڕێگر ده‌بێت له گه‌یشتن به بڕیاره دروسته‌کان .
ئه‌و که‌سه‌ی کێشه‌ی تێکچوونی سۆزه‌کانی هه‌یه و هاوسه‌نگی سۆزداری له‌ده‌ست دابێت هه‌رچه‌نده له‌ئاستێکی زیره‌کی به‌رزیشدا بێت ناتوانێت زاڵ بێت له‌سه‌ر سۆزه‌کانی و جڵه‌ویان بگرێته ده‌ست ، بۆیه که‌سێکی ئاوه‌ها ڕه‌نگه ڕوو بکاته به‌کارهێنانی ئه‌لکهول و ماده سڕکه‌ره‌کان یاخود ببێته پاڵنه‌رێک بۆ ئه‌نجامدانی تاوان ، چونکه ژیری سۆزداری به‌ته‌واوی دابڕاوه له زیره‌کی و ئه‌و بوارانه‌ی ئه‌که‌وێته ژێر تاقیکردنه‌وه‌ی کاتی ئاستی زیره‌کی . له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیریی سۆزداری زاڵه له‌سه‌ر تووڕه‌بوون و وه‌ڵامدانه‌وه ، که‌واته درێژە
كانونی یه‌كه‌م 25, 2007
هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به کێشه ده‌روونیه‌کان / به‌شی یه‌که‌م
هۆکارى زۆرێک لە کێشە دەروونى و هەڵچونییەکانى منداڵ بریتییە لە شێوازى پەروەردە و پێگەیاندنى منداڵ لە نێو دەزگا کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتى و ژینگەى خێزان بەتایبەتى، لە بەرئەوە خێزان پشکێکى گەورەى بەردەکەوێت. دروستکردنى ژیانى هاوسەرێتى بریتییە لە پێکەوە کۆبونەوەى دووکەس بەشێوەى ژیانێکى نوێ، لەژێر چەترى پێکهاتەیەکدا کە ئەویش بریتییە لە خێزان ، بەهۆى بوونى جیاوازییەکى زۆر لە نێوان تاکەکاندا، لەکاتى دروستکردنى خێزاندا زۆرترین حاڵەتى خۆگونجاندن پێویستە بۆ دایکان و باوکان تاکو بتوانن ژیانێکى سەرکەوتوو دروست بکەن، لەبەرئەوەى هەریەکەیان ئەزموون و تێگەیشتن و دابونەریتى تایبەتى خۆى هەیە و هەریەکەیان لە ژینگەیەکى جیاوازدا پەروەردە بوون. لە تێگەیشتن و جیاوازیی و کێشەکانى نێو خێزاندا دایک وباوک تێیدا بەشدارن و ئەمەش کاریگەریی و زیانەکانى تەنها بۆ خۆیان نییە، بەڵکو کاریگەرى گەورە لەسەر منداڵەکانیش جێدەهێڵێت. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 25, 2007
له‌زانکۆدا : مامۆستا و خوێندکار
![]()
بەر لەوەی بڕیارێک بدەین یان ڕەخنەیەک بگرین، با لەگۆشەی چەند پرسیارێکەوە، بۆ پەیوەندی نێوان مامۆستا‌و خوێندکارى زانکۆی خۆمان بڕوانین.
ئایا لەڕێی دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستییەوەیە، کە قسە لەسەر جۆر‌و ئاستی پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ دەکرێت؟، یان هەر لەخۆڕا و بێ بەڵگەیە زۆرێک دەڵێن هاوڕێ نین و پێان باشە هاوڕێ بن و، لەبەرانبەریشدا هەندێکی تر بەپێچەوانەوە بڕیار دەدەن؟. ئەگەر هاوڕێن، بۆچی دەوترێت هاوڕێ نین؟!. ئەگەر لەواقیعدا هاوڕێن، کێ ناڵێت بەشێک لەکێشەکانی خوێندن، لەو هاوڕێ بوونەوە سەرچاوەی نەگرتووە؟. ئەگەر هاوڕێ نین، ئایا ڕەخنەگرتن لەو هاوڕێ نەبوونە، ڕەخنەیەکە ئەوەندە بەجێ و زانستییە کە ئاراستەی سیستمی خوێندنی زانکۆیی کرا بێت یان بکرێت!؟، خزمەتێک بە مەعریفە و پێشکەوتنی زانکۆ دەگەیەنێت؟، چارەسەرێکە بۆ بەشێکی کەمی کێشەو کەموکورتییەکان؟. ئایا ئاستەنگەکانی بەردەمی خوێندن و پێشکەوتنی زانکۆ، هەر ئەوەیە کە مامۆستا و خوێندکار برادەرو هاوڕێ نین؟ ئەگەر وامان دانا، کەواتە زانکۆ درێژە
كانونی یه‌كه‌م 24, 2007

دوا سەرنجەکان: