سروشتێ ده‌روونزانیێ …. به‌شی دووه‌م و کۆتایی
2- خواندنگه‌ها پێکهاته‌یی ( المدرسة البنائیة او الترکیبیة ) :
ده‌سپێکا په‌یدابوونا ڤێ خواندنگه‌هێ بو زانایێ ده‌روونی ( فوندت ) ئه‌وێ ل سالا 1879 ئێکه‌مین لابۆرا ده‌روونیێ دانای ڤه‌دگه‌رت . لێ گه‌له‌ک ده‌روونزان هزر دکه‌ن کو سه‌رکێشێ ڤێ خواندنگه‌هێ ئیدوارد برادفورد تیتشه‌ره ( 1867- 1927 ) ئه‌ڤ خواندنگه‌هه لسه‌ر شه‌نگستێ لێکۆلینا ئاگه‌هێ و تاقیکرنێن هۆشی هاتییه ئاڤاکرن ، ئه‌ڤ کریاره ژی رامانێن ژناڤدا دهێته کرن کو که‌س ب هنده‌ک بابه‌تێن ئازراندی داخبار دبیت و ئه‌ڤ داخباربونه ژی دبیته بیاڤه‌ک کو زانایێ ده‌روونی بکاریت ئاڤاهیێ عه‌قلێ که‌سی و چه‌وانیا ره‌فتارکرنا وی شرۆڤه‌که‌ت ، ئه‌ڤ شرۆڤه‌کرنه دێ ب رێکا ( الاستبطانیة ) یان لسه‌ر ئاڤاکرنێ هێته کرن ، هه‌تا کو ناڤه‌رۆکا سه‌ربۆرێن که‌سی شرۆڤه‌که‌ت ، فه‌ره ب هشیاری سه‌حکه‌ته حاله‌تێن ده‌روونی یێن ده‌سپێکێ وه‌کو: هه‌ستکرن ، ئاشۆپکرنا که‌سی ، ئاگه‌هداریا ب ده‌ردۆران و هۆشمه‌ندیا وی .
3- خواندنگه‌ها وه‌زیفه‌یی ( المدرسة الوظیفیة ) : درێژە
تشرینی دووه‌م 11, 2007
ئۆقیانووسێک له تاوان ….. به‌شی دووه‌م
![]()
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه نووسراوه و شیکراوه‌ته‌وه . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته ) کراوه و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که به‌زنجیره چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .
> لەشفرۆشی لەسەردەمى یۆنان‌دا
یۆنانیەکان بەتایبەت لەئەسینادا کەنمونەیەکى باشی بنەما ڕەوشتیەکانیان بەخۆوە نەبینیەوە ، بەڵام بەشێوەیەکى گشتی یۆنانى کۆن لەڕووى ئەخلاقەوە لە ڕۆژهەڵات چوە تا لەڕۆژئاوا بچێت ،ئەوەى سەیرە لاى یۆنان کەسێکسیان بەبنەماى خۆشەویستى زانیوە نەک بەپێچەوانەوە . باوک سالاریش یەکێکی تر بوە لەخەسڵەتەکانى کۆمەڵگاى یۆنانى چونکە ئەوەندەى کۆت و پێوەند لەسەر درێژە
تشرینی دووه‌م 10, 2007
له‌شفرۆشی وه‌ک دیار‌ده
![]()
نوسینى د.دانیال سەعدى حامد
کاندیدى دکتۆراى نەخۆشیەدەرونیەکان
به‌رله‌ماوه‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ڕێز دکتۆر دانیال-مان بڵاوکرده‌وه به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ی پێشوو به‌شێکی ئه‌م بابه‌ته‌یه ، بۆیه جارێکی تر به‌درێژتر دکتۆر بابه‌ته‌که‌ی داڕشتۆته‌وه … له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ دکتۆر دانیال و گشت خوێنه‌ران
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ڕەگەزى مێ هەموو بەشەکانى لاشەى لە قژى تا نیینۆکەکانى پێى چێژى سێکسى لێ وەردەگیرێت لە لایەن ڕەگەزى بەرامبەرەوە لە کاتى ئەنجامدانى کارى سێکس و جووتبووندا ، وە ئەەر ئەم کارە بەبێ زۆر لێکردن و ئیسغلال کردنى ماددى و مەعنەوى و بەبێ ڕەزامەندى بەتەواوەتى هەردوولا بێت و بە بێ ئەوەى لە بەرامبەرى ئەم کارەدا هیچ جۆرە بەخششێکى ماددى و مەعنەوى منفعە مادیەاو معنویە بدرێت بەکەسەکە کە زیاتر دەدرێت بە ڕەگەزى مێ وە زۆر دەگمەنیش هەبووە نێر ئیجبار بکرێت لە لایەن مێوە بۆ ئەو کارە ، ئەو کاتە بەو جۆرە سێکسە ناوترێت کارىسێکسى بەزۆر یان اغتصاب کەئێمە لێرەدا باسى ڕوانگە ئاینى و کۆمەڵایەتى بۆ سێکس ناکەین وە باسى مرۆڤى کامڵ بوو دەکەین درێژە
تشرینی دووه‌م 10, 2007
ته‌ڵاق ….. ئه‌زموون و ئومێد
![]()
تەڵاق بەر لەوەی ببێتە پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتی یاسایی، پڕۆسەیەکی سایکۆلۆژیی تاکەکەسییە وزۆرجار بەبیانووی هەڵبەستراوی وەک کێشەی دارایی و بەجێهێشتن و نەگونجان و خووگرتن بەمەی و مادەی سڕکەر وناپاکی هاوسەری و…تاد ئەنجامدەرێت و هۆکاری ڕاستەقینە هەردەم بەشاراوەیی دەمێنێتەوەو بەدەگمەن باسی لێوە دەکرێت.
لەوەتەی چەمکی هاوسەرگیریی جێگای هەردوو چەمکی ژنهێنان و شووکردنی گرتۆتەوە، ئەم دیاردەیە ڕێژەکەی لەبەرزبوونەوەدایە. ئەمە جێگای سەرنجە بەڵام سەرسوڕمانی ناوێت چونکە هاوسەرگیریی وا دەخوازێت لەسەر بنەمای یەکسانی و دابەشکردنی بەرپرسیارێتی ژیانی ڕۆژانە ڕاگیر بێت و وەک ژنهێنان و شووکردن نییە کە بەندن بەسەروەرێتی پیاو و درێژە
تشرینی دووه‌م 10, 2007
ئایا پزیشکه ده‌روونیه‌کان شێتن ؟
![]()
نووسینی : د . ڕێدار محه‌مه‌د
کاندیدی بۆردی ده‌روونی
قسەیەکى باو لەناو کوردەوارى هەیە دەڵێت(عالەم شێت بوو دەچێتە ئۆمەر مەندان،ئەى گەر ئۆمەر مەندان شێت بوو بۆ کوێ بچێت؟)هەر لەم ڕوانگەیەش کاتێک لە ئەحوالى پزیشکێکى خزمت دەپرسیت ونەخۆشە پێی دەڵێیت(بۆ چما دختۆریش نەخۆش دەبن؟)ئەمەش دەبێتە جێگەى سەرسوڕمان لاى خەڵک،چونکە ئەو ڕاستیەى لاى ئەوان چەسپاوە،هەرگیز نابێت دکتۆر نەخۆش بێت،چونکە ئەوان لە هەموو کەس زیاتر ئاگایان لە تەندروستى خۆیانە،بەم پێیەش دکتۆر دەبێتە نموونەى باڵا.ئەم بۆچوونەش وایکردووە زۆر بە خێرایی متمانەیان لە دکتۆر بسێننەوە کاتێک بە نەخۆشی دەیبینن.ئایا گەر پزیشکێک پسپۆڕی دڵ بوو،ماناى وایە تووشى نەخۆشی دڵ نابێت؟یان گەر پسپۆڕی گورچیلە بوو،تووشى هەوکردن وبەردى گورچیلە نابێت؟پزیشکیش هەر وەک کەسێکى تر مرۆڤەو ئەگەرى تووشبوونى بەهەر نەخۆشیەک هەیە،بەڵام ئەوەى وا دەکات پزیشکان کەمتر نەخۆش بکەون،زانینى هۆیەکانى خۆپاراستنە.
ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە لەگەڵ ئەم بیڕوباوەڕە،بیڕوباوەڕێکى دژ بەوە هەیە دەڵێت(هەموو دختۆرەکان شێتن)یان بە ڕوونتر بڵێین(دختۆرى شێتان،هەموویان شێتن!) لەگەڵ داواى لێبووردنم لە نەخۆشیە دەروونیەکان وخوێنەران،دەمەوێت قسەکانى سەر درێژە
تشرینی دووه‌م 8, 2007
نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان له‌نێوان شاردنه‌وه و ڕاوێژکردندا
نەخۆشییە دەروونییەکان لەنێوان شاردنەوە و ڕاوێژکردندا
شێوازى پەروەردەییى لە کۆمەڵى کوردەواریدا شێوازێکى ناتەندروستە بەواتا پەروەردەییەکەى،ئەمەش پەیوەندى بەو ناهاوسەنگیەوە هەیە کە لەنێوان پەروەردەى واقیعى و داب‌و نەریتەکاندا هەیە، دابونەریتەکان کە سیاقێکى دوور‌و درێژى هەیە و بوەتە خوو، ڕۆژانە سیخناخە بەسەر تێکڕاى ڕەنگدانەوەکانى ڕەفتارماندا، لەونێوەندەدا ( ناخ ) پڕە لە شاراوەى سەیر و سەرسوڕهێنەر کە بەدەیان ( ئەکلینیکى ) سەرودەرى لێ دەرناکەن، شەرم وەکو دێوەزمەیەک لەبەردەم هەناسە قوڵەکاندا خۆى مەڵاس داوە ناهێڵێ بەڕاشکاوى منداڵان، کچان و کوڕان، دایکان و باوکان، ئەوانەى کە ناخییان نەخۆشە بدوێن، ( ناخ )یش جەستەکان دەشێوێنێ و ڕەفتارەکان لاسەنگ دەکات.
مرۆڤ کاتێک تووشى ناساغیى دەبێت، خۆشحاڵە بەزوترین کات بزانێت بە نەخۆشییەکەى بۆ ئەوەى داواى ڕاویژ و چارەسەرکردن بکات.بەهۆى بوونى چەند نیشانەیەکى ئاشکرا لە نەخۆشییە جەستەییەکاندا وەک : ئازار، تا، تێکچوونى کارى ئەندامێکى لەش، … نەخۆشەکە زوو ئاگادار دەبێتەوە و بەئاشکرا باسى دەکات و هەوڵى چارەسەرى نەخۆشییەکەى دەدات.
تەندروستى مرۆڤ تەنها لایەنى جەستەیى نییە، بەڵکو تەندروستى دەروونییش دەگرێتەوە. واتا توشبوونیشى بەنەخۆشى تەنها درێژە
تشرینی دووه‌م 7, 2007
خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه بۆ که‌سێتی تورکی
![]()
نامه‌وێت بچمه وورده‌کاریه مێژوویه‌کانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و سایکۆلۆژیانه‌ی که بوونه‌ته خوڵقێنه‌ری ئه‌و فۆرمه ناشیرینه‌ی به باڵای که‌سێتی تورکیدا بڕاوه ، ئاخر له‌خۆڕا نیه مناڵێک و پیرێک و ژنێک و پیاوێک و کاسبکارێک و مه‌لایه‌ک و قوتابیه‌ک و ئه‌فسه‌رێکی سوپا و ژه‌نه‌ڕاڵێک و وه‌زیرێک و تا ده‌گاته سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان تێکڕا یه‌ک بیرکردنه‌وه و یه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌یه له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ئه‌مه کاری زۆری بۆکراوه و به‌رنامه‌ی درێژ خایه‌نی بۆ دانراوه و قاڵبی سایکۆلۆژی بۆ داڕێژراوه و له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردنه‌وه و تا ڕاگه‌یاندن و هه‌موو کون قوژبنه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه ئیشی له‌سه‌ر کراوه ، تۆ تورکیت که‌واته ده‌بێت وا بیر بکه‌یته‌وه ، ده‌بێت ببیته دوژمنی کورد و هه‌وڵ بده‌یت بۆ نه‌مانی نه‌ته‌وه‌ی کورد . ( ئه‌مه چ لۆژیکێکه خودایه که بوونی من له‌سه‌ر نه‌مانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر دابڕێژرێت ؟ ) . ڕه‌نگه بیرمه‌ندێکی وه‌کو ئیسماعیل بێشکچی تاکه که‌سێک درێژە
تشرینی دووه‌م 7, 2007
ناڕه‌زایی دژ به هه‌وڵی ڕفاندنی مامۆستا زیاد حسێن
پاش ئه‌وه‌ی مامۆستای سایکۆلۆژیای په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان له‌هه‌ولێر مامۆستا زیاد حسێن له‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیۆییدا میوانداری کراوه بۆ قسه کردن له‌سه‌ر سایکۆلۆژیای تیرۆر ، ڕۆژی 2007/10/30 له‌دوای ته‌واوبوونی ده‌وام و له‌سه‌ر رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستای ناوبراو بۆ ماڵه‌وه کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو به ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMW ی ژماره به‌غدا ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر و هه‌وڵی ڕفاندنی ده‌ده‌ن به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌ڵستکردنی مامۆستا زیاد و په‌یدابوونی خه‌ڵکه‌وه هه‌وڵه‌که‌یان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه ، له‌ئاکامدا به‌لێدان و قۆناغه تفه‌نگ مامۆستای ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار ده‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن نابێت جارێکی تر له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه بکات .
ئێمه له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و کرده‌وه ترسنۆکانه‌ی ده‌رهه‌ق به مامۆستا زیاد حسێن ئه‌نجامدراوه ، درێژە
تشرینی دووه‌م 7, 2007
ئۆقیانووسێک له تاوان ….. 1
![]()
نووسین و شیکردنه‌وه‌ی : خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه نووسراوه و شیکراوه‌ته‌وه . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته ) کراوه و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که به‌زنجیره چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .
به‌شی یه‌که‌م
سەرهەڵدانى لەشفرۆشی لەمێژوودا
کاتێک باس لە لەشفرۆشی دەکرێت بەشێوەیەکى گشتى دەوترێت کە یەکێکە لەکۆنترین پیشەکان کە مرۆڤایەتى زانیویەتى و تەنانەت هەندێک بیر‌و بۆچونى جیاواز هەیە سەبارەت بەسەرهەڵدانى لەشفرۆشی ، بەپێی هەریەک لەوبیرو بۆچونانە بنەڕەت و درێژە
تشرینی دووه‌م 7, 2007
زه‌مه‌نی سایکۆلۆژی
ئەو لێکدانەوە فیزیکییەی زەمەن بە جوڵەوە دەبەستێتەوە، ڕاستییەکی بابەتییەو گومان هەڵناگرێت. بوونی مادییانەی زەمەن، لەجوڵەو سوڕانەوەی خۆر‌و زەوی بەدەوری خۆر‌و بەدەوری خۆیدا، سەرچاوە دەگرێت و هەر لەڕێی ئەو جوڵان و خولانەوانەوە، مرۆڤ ساڵ و وەرز و مانگ و هەفتەو کاتژمێرو خولەک و چرکەی هێناوەتە ئاراوەو مانای پێبەخیشوون. ئەم پێوەرانە داهێنراوی مرۆڤن بۆ کاتەکانی سەر زەمین، بۆ هەسارەیەکی دیکە نابن و لەوێ بەپێی خێرایی جوڵەی هەسارەکەو و دووری ونزیکی لەخۆرەوە، ساڵ و مانگەکانی، کورت یان درێژتر دەبن. ئەمانە زەمەنی بابەتین و بەئامێری تایبەت دەپێورێن یان دەخەمڵێنرێن. ئەو زەمەنە ڕاستەقینەیە نییە کە ئێمەی مرۆڤ هەستی پێدەکەن. ڕێکخستنی زەمەنی ئێمە، بەپێوەرەکانی هەستکردن و پەیبردن و تەمەن و باری سایکۆلۆژیمان دەپێورێن و خۆشی و ناخۆشی و بێزاری و پەستی و پاڵنەرو پێداویستی وکارو بێ‌کاری و… تاد سنورەکانی دیاری دەکەن ومەرج نییە هاوتای پێوەرە مادییەکان بن. زەمەنی ئێمە خۆییەو خۆمان مەوداکانی دیاری و مەزەندە دەکەین بەبێ ئەوەی درێژە
تشرینی دووه‌م 3, 2007
بکار ئینانا مه‌جازێ د چاره‌سه‌ریا ده‌روونیدا
نووسینی / گلاڤێژ جه‌عفه‌ر
ئه‌م هه‌می ب شێوه‌یه‌کێ راسته‌وخۆ یان نه راسته‌وخۆ مه‌جازێ د دانوستاندنێن خوه یێن رۆژانه دا دبینین ، مه‌جاز و ره‌وانبێژیا زمانی رۆله‌کێ کاریگه‌ر د ئاخافتنا رۆژانه‌یا دناڤبه‌را که‌ساندا دبینن . شێوازێن تێگه‌هشتن و پێگه‌هشتن و لڤاندنا هزرا مرۆڤینه . ژ گوره‌ی وێ هزرا کو هه‌ر تشته‌کێ گرنگ و کاریگه‌ر د ژیانا مرۆڤیدا رۆله‌کێ کاریگه‌ر د چاره‌سه‌ریا ده‌روونیدا ژی هه‌یه ، ئه‌م دکارین بابه‌تێ مه‌جازی د چاره‌سه‌ریا ده‌روونیدا بکار بینین . گه‌له‌ک حاله‌تێن ده‌روونی هه‌نه وه‌کو ترومایێن ده‌روونی ، ئالۆزی ، خه‌مۆکی ، … هتد ، مفایه‌کێ باش ژ چاره‌سه‌ریا ده‌روونی دبینن .
ل ده‌سپێکێ مه‌جاز وه‌کو رێکه‌کا گه‌لێریا چاره‌سه‌ریێ بوو ، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بکار ئینانا مه‌جازێ دناڤ خه‌لکیدا دهاته بکار ئینان ، لێ پاشی زانایێن شرۆڤه‌کاری و چاره‌سه‌ریا ده‌روونی مینا ئه‌ریکسۆن ، کۆپ ، شارپ سلیدج ئه‌لیکساندروڤیج و گه‌له‌کێن دی مه‌جاز ب شێوه‌یه‌کێ زانستیێ رێک‌و پێک دوارێ چاره‌سه‌ریا دروونیدا بکار ئینان . دوو شێوازێن بکار ئینانا مه‌جازێ په‌یدابوون ، درێژە
تشرینی دووه‌م 3, 2007
ده‌روون دروست … ده‌روون نه‌خۆش
![]()
نەخۆشی دەروونی هەتا ئەمڕۆ بەکێشەیەکی فکری و زانستی و فەلسەفی دادەنرێت وهەردەم جێی توێژینەوەو بەدواداچوون و چاودێری و دیالۆگ بووە.
لەسایکۆلۆژیادا مەرج نییە هەر کەسێک نیشانەی نەخۆشی تێدا نەبوو یاخود پێوەی دیارنەبوو، ئیتر بەدەروونساغ هەژمار بکرێت. ئەم جیاکارییەکە لەبواری جەستەیی و تەندرووستی ئەندامیدا ئاسانترەو لەوێدا دەکرێت بڵێین هەردوو چەمکی لەشساغ و لەشنەخۆش پێچەوانەی یەکترن. واتا ئەگەر کەسێکی لەشساغ لەلای خۆیەوە هەستی بەنەخۆشی نەکردو پێوەرو پشکنینە پزیشکییەکانیش هیچ نەخۆشییەکیان بۆ تۆمار نەکرا، مانای وایە ئەو کەسە لەباری لەشساغیدایە. بەڵام دەروونساغی بەجۆرێکیتر لێکدەدرێتەوە، لەمێژە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیWHO لەپێناسەکردنی درووستی دەروونیدا دەڵێت: ئەو حاڵەتەیە کە تیایدا درێژە
تشرینی دووه‌م 3, 2007
گۆڕان و گۆرانی و ژن
![]()
کەس ناتوانێت نکوڵی لە جۆر‌و چەندێتی ئەو گۆڕانکارییانە بکات کە بەردەوام لەژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵی ئێمەدا دێنەدی. نیشانەو ڕوخسارەکانی گۆڕان بەژێرخان و سەرخانی کۆمەڵگاوە دیار‌و ڕۆشنە، ئەمانە هەستیان پێدەکرێ و کەم تا زۆر بۆ گشت لایەن و بوارە جیاجیاکان کشاون و ڕەنگیانداوەتەوە. لەڕووی دیمۆگرافییەوە تا ئەندازەیەکی زۆریش ڕواڵەتەکانی ژیانی شارستانی بەلادێکانیش بەخشراوە، گەرچی بەلای شارەزایانی ئەو بوارەوە ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر گوندەکاندا هاتوون، سروشتی نین ولایان وایە بەپێی قۆناغ قەراریان نەگرتووەو هۆکاری سیاسی بەشێکی زۆریانی هەڵتۆقاندووە. لەم گۆشەنیگایەوە ناڕاستەخۆ بۆ باسەکەمان دێین کە لایەنێکی هونەرە. لێرەدا ئێمە بەو چاوەوە سەرنجێکی سەرپێی لە شێوەو ناوەڕۆکی هونەرەکانی (ئاواز‌و درێژە
تشرینی دووه‌م 3, 2007
بۆ / به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی …. بابه‌ت / پۆزش
تشرینی دووه‌م 1, 2007
دێ چه‌وا دان و ستاندنێ دگه‌ل زارۆکێ خو یێ شه‌رمین که‌ی ؟
زارۆکێ شه‌رمین ، ئه‌و زارۆکه ئه‌ڤێ شیان نه‌بن دان وستاندنا دگه‌ل هه‌ڤالێن خۆ یێن زارۆک بکه‌ت دهه‌ر یاریه‌کێ دا یان هه‌ر پشکدارییه‌کێ دکاودانێن جوداجودا دا ، ژبه‌ر هندێ وه‌کو ترسه‌کی دێ په‌یدا بیت و دێ هه‌ر حه‌زکه‌ت یێ ب تنێ بیت . ژبۆ ڤێ چه‌ندێ ئه‌رکه ل سه‌ر دایک و بابا بشێن بزانن ئه‌گه‌رێن په‌یدابوونا ڤێ ئاریشێ لجه‌م زارۆکێ خۆ و چاره‌سه‌رکه‌ن .
زیانێن ئه‌ڤێ شه‌رمێ چ نه ؟ :
ژمه‌زنترین زیانێن شه‌رمیێ لجه‌م زارۆکی ئه‌وه کو نه‌شێت پشکداریا هه‌ڤالێن خۆ رۆژانه بکه‌ت ، ئه‌ڤه‌ژی دبیته ئه‌گه‌رێ زانینا وی ژبو سه‌ربورا ژیانێ ( وه‌کو ئه‌م دبێژین بخۆ چ کارین باش ژ دونایێ ناگریت ) . دیسا دبیته ئه‌گه‌رێ پاشکه‌فتنا وی لخاندنگه‌هێ و چ جار هه‌ڤاله‌کێ تایبه‌ت د ژیانا خوه دا په‌یدا ناکه‌ت و ب هه‌می رێکا دێ پێکولا که‌ت خۆ ژ ئه‌وان هه‌ڤالا بده‌ته پاش ئه‌ڤێن گله‌و گازندا و ره‌خنا لوی د‌گرن و دێ هه‌ست دکه‌ت کو ڤه‌دگه‌ریت وه‌ک ئازاره‌ک بۆ خۆ و خێزانا خۆ . درێژە
تشرینی دووه‌م 1, 2007

دوا سەرنجەکان: