ئۆقیانووسێک له تاوان ….. به‌شی پێنجه‌م
![]()
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه نووسراوه و شیکراوه‌ته‌وه . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته ) کراوه و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که به‌زنجیره چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .
> سەرەتاکانى سەردەمى ئەقڵ لەساڵی 1553_ 1643
لەم سەردەمەدا ئەقڵانیەت بەسەر بیروباوەڕدا زاڵ دەبێت بەجۆرێک بیر‌و باوەڕی مەسیحیەت هەر بڵاوە و قەشەکان بانگەشەى بۆ دەکەن و یاساکانى ئاین بۆ زیانى ئەخلاقی پەخش دەکەنەوە لەناو جوتیارەکانیشدا باوەڕ بەئاین و بەمەسیحیەت بەشێوەیەکى بەر فراوان بڵاوە . بەڵام بنەماکانیشى پێشێل دەکرێت ، لەشفرۆشی عەیبە و کڕینیشى هەر عەیبە بەڵام گەر کەس چاوى لێ نەبێت ئاساییە . درێژە
تشرینی دووه‌م 30, 2007
لاو له‌نێوان خه‌مۆکی و سوڕانه‌وه له‌بازنه‌ی به‌تاڵدا
نووسینی :
هێمن مه‌لا که‌ریم به‌رزنجی
- 1 -
دەروازەى باسەکە
ئەوکاتەى لاو لەبازنەى بەتاڵى بێهاوسەریدا دەخولێتەوە ، خەمۆکى بەرۆکى دەگرێت و،ڕێگەچارەیەکى گونجاو بۆ گرفتەکان لەبەردەستدا نابێت و،کۆمەڵگەش دووچارى دوو گرفتى بنچینەى دەبێتەوە . چونکە لەم بارەدا دوو جۆر لادان بەدى دەکرێت ،لادانى خودىو ،لادانى کۆمەڵگەى دەگرێتەوە ،کە یەکەمیان زیانى خودى هەیەو ،لادانێکى تاڕادەیەک ( ڕێژەییە) بێ‌زیان دەبێت ، ئەگەرچى هەر کۆمەڵگە بەرەو داڕمان دەبات و، دەبێتە میتۆدێکى چەسپاوى خوى (لاساى) ،هەتا نەوەکانى دوواى پەیڕەوى بکەن ، وەلێ بێزیانى ئەم دیاردەى لاوانە لەوەدا دەبێت ، کە جگە لە خودى خۆ هیچ کارایەکى یاریدەدەرى ڕاستەوخۆ لە ئارادا نابێت ، بەمانایەکى دیکە جگە لەبکەرو کارێکى ڕۆحى کە مرۆڤە ، کراوێکى ڕۆحى و جەستەى نابێتە هاوکارى بکەرو کار‌و ، هاوکێشەیەکى بوونى زیندوو دروست نابێت و، جگە لە خودى خۆ مرۆڤێکى دیکە لەبەرامبەردا نابێتە قوربانى ،بەمەش دەبێتە بنچینەى زیانى خودى ، نەک بنچینەى کۆمکەڵگەى ( کۆمەڵایەتى ) ،ئەگەرچى لەمڕۆى تەکنەلۆژیاو زانست‌دا خوێندنەوەو ،لێکدانەوەى جیاواز بۆ زیانى خودى دەکرێت ، بەدیاردەبوونى جگەرەکێشان لە وڵاتێکى وەک سوێد دا بەنموونە وەردەگرین ، کەلە سوێد دا بەلادان و، زیانى حودى ناژمێردرێت بە پێچەوانەى کۆمەڵگەى ڕۆژهەڵاتییەوە . چونکە جگەرە لەمادەکانى ( قەتران ، بوللى سایکلک ، فینۆل ، و کهول ) پێکهاتووە ، کەدەبنەهۆى نەخۆشى شێرپەنجىو ،مادە ڕووشێنەکان ، کەدەبنەهۆى شێواندنى فرمانەکانى کۆئەندامى درێژە
تشرینی دووه‌م 30, 2007
ئه‌وه‌نده توڕه‌م خۆشم له‌خۆم بێزارم …. چیبکه‌م ؟
هەموو لێکۆڵینەوە زانستیە جیهانیەکان هاوڕان لە سەرئەوەى کە پێویستە مرۆڤ خۆى لە توڕەبوون بپارێزێت وخۆی لێ ڕزگار بکات (چ زۆر چ کەم) چونکە دەرکەوتووە کە کەسى تووڕە زۆر بەئاسانى دەبێتە نێچیرى نەخۆشى جەستەیى و دەروونى(الامراچ الجسمانیە والنفسیە)وەک نەخۆشیەکانى دڵ (وەستانى لەناکاوى دڵ – السکتە القلبیە المفاجئە-)ودابەزینى سیستمى بەرگرى (المناعە)لەشى مرۆڤ وە بەو پێیەش تواناى لەشى مرۆڤەکە بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشیە جۆراوجۆر‌و زۆر و زەوەندەکان کەم دەبێتەوە لە چاو کەسێکدا کە لەسەرخۆوهێمن بێت هەموو کات .تێکچوونى سیستمى هەرس وکارى گەدەى :، وەک دەزانین کەسى تووڕە جگە لەوەى کە گازات و قۆڕەقۆڕى ناوسکى زۆرە هەروەها گرفتى (القبوضة ) هەیە ،ئەمانەو کۆمەڵێکى تر‌ى نەخۆشى جەستەیى دروست دەکات جگە لەوەى کەسى تووڕە لە ڕووى کۆمەڵایەتیەوە (چ لە ناو خێزانى خۆى وچ لە گەل َهاوڕێ و هاوکارەکانیدا)نەویستراوە و خەڵکى حەز بە چارەى ناکەن (زۆربەى کات کەسەکە بە خۆى نازانیت؟!؟!)
ئەمانەى خوارەوە چەند ڕێگایەکن بۆ چۆنێتى ڕزگاربوون لە تووڕەیى و بوون بە کەسێک کە توانات بەسەرخۆتتدا هەبێت وبتوانیت خۆت کۆنترۆڵى خۆت بکەیت وببیتە کەسێکى هێمن و لەسەرخۆ:
1/هەرگیز چاوەڕوان مەبە کە چواردەورەکەت بە ئەندامانى خێزانەکەت وبە هاوڕێ ودۆستەکانت کە تەواو(الکمال)بن وبێ عەیب بن (بە تۆشەوە هەموومان ناتەواوین و لەلایەکەوە پەنچەرین!!!)،چونکە ئەگەر چاوەڕوانى تەواوى و بێ عەیبیت لێ کردن ئەوا درێژە
تشرینی دووه‌م 30, 2007
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پسپۆری ده‌روونناسی خاتوو ڕوخۆش غه‌ریب
کێشه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کورد له تاراوگه ( ئه‌وروپا )
سازدانی دیمانه : سامان سیوه‌یلی
تێبینی / ئه‌م دیمانه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئه‌نجامدراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه 28/11/2007 بڵاوکرایه‌وه
ڕوخۆش غه‌ریب ، له‌دایک بووی 1963 سلێمانی ، له‌ساڵی ( 1997)ه‌وه نیشته‌جێی هۆڵه‌نده‌یه ، دیبلۆم له کۆمه‌ڵناسی ، ماسته‌ر له پرۆگرامی زمانه‌وانی ده‌مارگیری ، دکتۆرا له ده‌روونناسی ، باڵوێزی ڕێکخراوی ژنانی بێگانه‌یه ( په‌ڤێم ) له هۆڵه‌ندا ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه له‌سه‌ر لیستی پارتی کاری هۆڵه‌ندی ، دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌رێکه بۆ مه‌شق پێکردن و ڕاوێژ و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌کردنه‌وه‌ی ده‌روونی و پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئێستا مامۆستای زانکۆی ئازاده له‌شاری ده‌نهاخ له هۆڵه‌نده ، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین کۆڕ و سمیناری بۆ سازکراوه و کتێبێکی له هۆڵه‌ندیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی کێشه‌ی ژیریان هه‌یه .
پ 1 / هاوڵاتی : به‌ڕێز ڕوخۆش خان ، له‌کوردستان وێنایه‌ک ( تێور ) هه‌یه له‌لای خه‌ڵکی به‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌هه‌شتێکی بێ کێشه و گرفته . ڕای به‌ڕێزتان له‌مباره‌یه‌وه ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب / له ئه نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆر‌و زانایان وه ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ی هه‌موومان ئاشکرایه که ژیان له به هه شت، واته ئه و ساتانه‌ی که‌مرۆڤ هه ست به به خته وه‌ری ئه کات . واته ئه‌و هه سته‌ی که له ناخی مرۆڤدا دروست ئه‌بێت سه رچاوه‌که‌ی ناخی مرۆڤ خۆیه‌تی . جا ئایا ئه‌و هه ستکردن به به‌خته‌وه‌ریه هاوبه‌نده به شته‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه ، به که‌ش و هه‌واوه، باری ئابوری ، ئایین ، سیاسه ت ، رژێم ….هتد ؟ ئایا هه ر ئه و شتانه‌ی که ئه‌مڕۆ جوانن و باشن که مرۆڤ له کاتی هه ست به به‌خته‌وه‌ریدا ده‌یانبینێ هه ر ئه و شتانه نین که سبه‌ی هه‌رهه‌مان مروف هه ست به به خته‌وه‌ری ناکات و له به‌هه‌شتدا ناژی ؟
که واته بڕیاری به خته‌وه‌ری و به‌هه‌شت لای خودی مرۆڤ خۆیه‌تی . له وانه‌یه ئه‌مه هه ندێ جار گران بێت له به‌رگوێماندا، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه چۆن له وڵاتی خۆمان که سانی به خته‌وه‌ر هه‌ن لێره‌ش له ئه‌وروپا که‌سانی زۆرهه‌ن که نابه‌خته‌وه‌رن و ژیانیان دۆزه‌خه . درێژە
تشرینی دووه‌م 30, 2007
ئۆرگازم ( Orgasm ) و ئه‌ندامی سه‌ره‌کی سێکسیی مێینه
![]()
له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا که قسه‌کردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له سێکسیه‌کان و کێشه‌کانی تایبه‌ت به‌م بواره ته‌نانه‌ت له‌نێوان هاوسه‌رانیشدا تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر به هێڵی سوور هه‌ژمارکراوه ، ئه‌م ڕه‌وشه کارێکی ئه‌وتۆی کردووه که زۆربه‌ی هاوسه‌ران کێشه و گرفته سێکسیه‌کانی خۆیان به‌په‌نهانی حه‌شار دابێت و به‌رده‌وام له ده‌روونیاندا خۆیان بخۆنه‌وه و ناڕه‌زاییه‌کانیان له‌یه‌کدی بێ چاره‌سه‌ر بهێڵنه‌وه ، هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته نێگتیڤه له‌هه‌مبه‌ر سێکسدا وای کردووه که ئه‌و کێشه و گرفتانه ده‌مامکی بۆ بکرێت و له فۆرمی جیاواز جیاوازدا به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن و مه‌سه‌له یاخود کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی پێ په‌رده‌پۆش بکه‌ن ، بۆ نموونه ژنان ڕه‌نگه بکه‌ونه بیانوو پێ‌گرتن له هاوسه‌ره‌کانیان که که‌مته‌رخه‌من یاخود گله‌یی و گازنده کردن له ماڵه خه‌زوران و … هتد . له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانیش ده‌که‌ونه بیانوو پێ‌گرتن به‌وه‌ی ژنه‌کانیان ته‌مه‌ڵه و ماڵی پێ به‌ڕێوه ناچێت و باش خزمه‌تی مناڵ ناکات و میوان دۆست نیه و … هتد . بۆیه ڕۆشنبیری سێکسی زۆر گرنگه که هه‌ردووڕه‌گه‌زی پێ چه‌کدار بکرێت درێژە
تشرینی دووه‌م 24, 2007
ئۆقیانووسێک له تاوان ….. به‌شی چواره‌م
![]()
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه نووسراوه و شیکراوه‌ته‌وه . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته ) کراوه و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که به‌زنجیره چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .
به‌شی چواره‌م
> لەسەردەمى ڕاپەڕین 1300 تا 1534
سەردەمى ڕاپەڕین بەپلەى یەک لەئیتاڵیاوە دەست پێدەکات لەگەڵ لەدایک بوونى (پیترارک) سەرەڕاى ئەوەى بیرۆکەى مەزن مەزن لەدایک بوو بەڵام ئەم سەردەمە هەژمار دەکرێت بەسەردەمى لەبەر یەک هەڵوەشاندنى بەها ئەخلاقیەکان ئەوەش سەرئەنجامى دەوڵەمەند بوونە کەووڵاتى ئیتاڵیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەى دەروازەیەکى گرنگى بازرگانى بوە لەنێوان ڕۆژهەڵات و ئەوروپاى ڕۆژئاوادا لەم نێوەندەدا بازاڕ‌و پارەو قەرز پێک هاتەى سەرەکى کۆمەڵگایەکى مەسیحى کراوە دەبن . بەزیاد بوونى درێژە
تشرینی دووه‌م 24, 2007
پێناکه‌نین له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رین … به‌خته‌وه‌رین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌که‌نین
![]()
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی / هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر هه‌ناسه به‌رده‌وامی به‌ژیان بدات ئه‌وا پێکه‌نین به‌رده‌وامی به به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ئه‌دات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێکه‌نین هه‌موو خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ ده‌بوژێنێته‌وه و گڕوتینی پێده‌به‌خشێ و له خه‌مۆکێ ده‌ریده‌کات و به‌ره‌و جیهانی بێخه‌م ده‌یفڕێنێ ، بۆیه زانا ( جێمس لانج ) گوتوویه‌تی : پێناکه‌نین له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رین به‌ڵکو به‌خته‌وه‌رین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌که‌نین . پێکه‌نین به ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری نیه ، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندی به پێکه‌نینه نه‌ک به‌ماڵ . پێکه‌نین په‌ینی گیانی مرۆڤه و هه‌روه‌کو چیرنۆفسکی ده‌ڵێت : پێکه‌نین هه‌ستی شانازێتی ده‌روونیمان به‌ئاگا دێنێته‌وه ، واته کاتێک مرۆڤ خه‌م دایده‌گرێت ته‌نها پێکه‌نینه خه‌مه‌کانی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه ، یه‌کێک له ئامانجه‌کانی شانۆی کۆمیدیش هه‌رئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌ره‌و جیهانێکی بێخه‌م هه‌ڵفڕێنێ ، کاریگه‌ری پێکه‌نین ( گۆگۆڵ ) ئاماژه‌ی پێداوه که‌ده‌ڵێت : ئه‌و که‌سه‌ی له‌هیچ ناترسێت له پێکه‌نین ده‌ترسێت، که‌واته پێکه‌نین هێزه بۆ ئه‌وه‌ی پێده‌که‌نێ و ورووژمه بۆ ڕوخاندنی دوژمن . ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت کاتێک دوو که‌س پێکه‌وه ڕووده‌که‌نه که‌سی درێژە
تشرینی دووه‌م 23, 2007
ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بێت گوێم لێبگرێت … ئه‌وا خۆم ده‌سووتێنم
![]()
یەکێک لە ڕێگا گرنگەکان بۆ کەمکردنەوەى پەستانى دەروونى و دوورکەوتنەوە لە پەیدابوونى نەخۆشى دەروونى وپەیدابوونى نیشانەى سترێسى ژیانى سیاسى وکۆمەڵایەتى وئابورى وسۆزدارى لە مرۆڤ ئەوەیە کە ئەو شتەى بیرت هیلاک دەکات وزۆر لێکدانەوەى لە مێشکى خۆتا بۆ دەکەیت لە لاى یەکێک باسى بکەى (ئیتر ئەو باسکردنە لەلاى کەسێکى دڵسۆز‌و باوەڕپێکراو بێت یان لاى کۆمەڵێک کەس یان تەنانەت هەندێ جار بەنووسین …یان..هتد وە تەنانەت لاى شتێکى بێ گیان (جماد) هیچ جیاوازى فراوانى نیە، گرنگ باسکردنەکەیە وگرنگ ئەوەیە لە دڵ ومێشکى خۆتتدا نەیهێنیت ونەى بەیت و وەک ئەوەى گیر‌و گرفتەکەت لاى قەنەفەو مێزو کورسیەکەت ولاى ئوتۆمبیلەکەت باس بکەیت ….)گرنگ کردنى گیروگرفتەکەتە بەووشەو دەربڕینیەتى وقەتیس نەکردنیەتى لە مێشکى خۆتتدا …وە ئەم ڕێگەیە لاى زاناکانى بوارى دەروونزانى زۆر گرنگى پێدراوە وەک شێوازى چارەسەر کردن درێژە
تشرینی دووه‌م 23, 2007
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی … به‌شی دووه‌م
ده‌روونناسی : سه‌باره‌ت به پرۆگرامه‌کانی خوێندن به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کاندا، ده‌سپێکی هه‌موو ساڵێکی نوێی خوێندن ئاماژه به گۆڕان ده‌کرێت له‌هه‌ندێ پرۆگرامی خوێندندا ، ئایا ئه‌م گۆڕانانه له‌ئاستی خواست و هیوای خه‌مخۆرانی ئه‌م بواره‌یه ، یاخود گۆڕانێکی ڕیشه‌یی پێویسته؟
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : ده‌توانم بڵێم ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی کراون له پرۆگرامه‌کاندا ( 5%) نین ، چونکه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێبێت په‌نا ناباته به‌ر که‌سانی پسپۆر و هه‌ر له کادیره‌کانی خۆی لیژنه دروست ده‌کات ، بێگومان کادیره‌کانی خۆیشی پسپۆر نین ، ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌ولێر بووم وابوو بێگومان سلێمانیش له‌وێ باشتر نیه ، ئه‌وه‌ی که‌ده‌کرێت ( 10 – 12 ) مامۆستای فیزیا یان کیمیا یان جوگرافیا کۆده‌بنه‌وه و له‌نێوان خۆیاندا وتووێژ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی گۆڕانی پرۆگرامه‌که‌یان ، به‌شێکی لێ لاده‌به‌ن و هه‌ندێ شتی بۆ زیاد ده‌که‌ن پاشان ئه‌مانیش ده‌یده‌نه هه‌ندێ کادری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده که به وه‌رگێڕانێکی سه‌قه‌ت ( ناڵێم هه‌موویان ) وه‌ریده‌گێڕن ، وه‌رگێڕانێکی نازانستیانه و زۆربه‌ی زاراوه‌کان خوێندکار به‌لایه‌وه نامۆیه و لێی تێناگات و ئه‌و درێژە
تشرینی دووه‌م 23, 2007
ئالۆزی و رێبازا شرۆڤه‌کاریا ده‌روونی
![]()
نووسینی : د . وحید ابلحد هرمز
دکتورا ب ده‌روونزانیا کلینیکی
سیگمۆند فرۆید ( 1856 – 1939 ) ئێکه ژوان زانایێن شرۆڤه‌کاریا ده‌روونی یێن ده‌سپێکێ کو ده‌روونێ مرۆڤی ب گوره‌پانا هه‌ڤڕکی یێن دناڤبه‌را هێزێن غه‌ریزه‌یی و ئاگه‌هێ و هۆشی وه‌سفکری، ئیدیه‌مێ سایکوداینامیک ( psychodynamic ) ئیشاره‌ته‌که بو هه‌ڤڕکیا به‌رده‌وام دناڤبه‌را لایه‌نێن جودا جودا یێن که‌ساتیێدا . ئه‌وجا تیۆرا شرۆڤه‌کاریا ده‌روونی ( Psychoanalyses ) دکاریت تێرمێ سایکوداینامیک وه‌کو ده‌سپێک بکار بینیت ، چونکه ئه‌ڤ تیۆره رۆلێ پێشه‌نگیا کارلێککرنێن گرچنێن هه‌ڤپشک دناڤبه‌را غه‌ریزه‌یاندا خویا دکه‌ت ، هه‌ڤرکیا پالێنه‌ر و حه‌زان ژبو وه‌رگرتنا رۆلێ سه‌ره‌کی د رێکخستن و سه‌رپه‌رشتیکرنا ره‌فتارێن که‌ساتیێدا ئاشکرا دکه‌ت . ل گوره‌ی وێ دیتنا کو دبێژیت که‌ساتی ( Personality ) کۆمه‌کا شێوازێن دینامیکی یێن خۆ گوهوره ژبو وان کریارێن د هه‌ڤڕکیه‌کا به‌رده‌وام بێ داویدا ، کو د ئه‌نجامدا شێوازێ ره‌فتار و هزرکرن و دلینی یا مرۆڤی خویا دکه‌ت . ئه‌ڤ هه‌ڤڕکیا به‌رده‌وام ژی دبیته ئه‌گه‌رێ په‌یدابوونا ئالۆزیێ .
لێ پرسیار لڤێره ئه‌وه : ئه‌رێ چه‌وا مرۆڤ هه‌ست ب ئالۆزیێ دکه‌ت ؟ درێژە
تشرینی دووه‌م 23, 2007
بورجه‌کان و قازانج له ساویلکه‌یی
![]()
زۆرن ئەو کەسانەی باوەڕی تەواویان بە کاریگەری بورجەکان هەیە بەسەر ژیانی ئێستا‌و چارەنووس و پاشەڕۆژیانەوە. ئەم بڕوایە وای لێکردوون، بەبەردەوامی تامەزرۆی خوێندنەوەی ئەو لاپەڕانەی گۆڤار‌و ڕۆژنامەکان بن کە تایبەتن بە بەخت و بورجەکانەوە. ڕۆژنامەیەک یاخود گۆڤارێک ئەگەر گۆشەی تایبەت بە بورجەکانی تێدا نەبێت، نەک هەر بۆی ناگەڕێن و پەیدای ناکەن و نایکڕن، بەڵکو بەخۆڕایش دەستیان بکەوێت نایخوێننەوە.
گەردوونناسی وەک زانستێکی سەربەخۆ جێگەی خۆی لەنێو زانستە سروشتییەکاندا کردۆتەوەو ئەستێرەناسیش کە ئەمڕۆ بۆچوونێکی کۆنی نازانستییە، پەیوەندییەکی ئەوتۆ، بەگەردوونناسییەوە نایبەستێتەوەو بەدوو ئاراستەی جیاوازدا دەڕۆن. لەئەستێرەناسیدا: گوایە ئەستێرەو هەسارەو تەنە ئاسمانی و بورجە گەردوونییەکان، فەرمانڕەوایی بەسەر چارەنووسی مرۆڤ و ڕەوتی ژیان و تەنانەت ئایندەشیەوە دەکەن، دروست ئەو نوسراوانەیە کە سەبارەت بەبورجەکان لەڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا دەیانخوێنینەوە. بەڵام درێژە
تشرینی دووه‌م 23, 2007
ماندووبوونی ده‌روونی
![]()
فشار و تەنگەژە دەروونییەکان بە بەشێک لە ژیانى هەموو تاکێک دەژمێردرێت و ناتوانرێت ژینگەیەکى خاڵى ڕێکبخرێت دوور لە زەحمەتییە دەروونى یان جەستەییەکان. خەڵکى جیاوازن لە مامەڵە کردنیان لەگەڵ فشارە دەروونییەکان ، هەندێکیان کارەکە بەئاسان وەردەگرن و مامەڵەیەکى ڕاست و دروستى لەگەڵدا دەکەن، بەڵام هەندێکى تریان بە توندى و خوازیارییەکى زۆرەوە وەرى دەگرن و کاریگەرییەکى نێگەتیفیان لەسەر دروست دەکات بەهۆى خۆخستنە ناو هەلوێستەکەوە بەقوڵى، لەبەرامبەردا کەسانێکىتر بەهۆى خۆدوورگرتن سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.
کۆلیژى پزیشکى لە زانکۆى واشنتن هەستا بەئەنجامدانى دراسەیەکى زانستى، تیایدا فشارە دەروونییەکانیان دابەشى چەند پلەیەک کرد لەسەر بناغەى کاریگەرییە نێگەتیفەکانیان لەسەر تەندروستى دەروونى و جەستەیى،بەرزترین پلەى فشار لەم پێوەرەدا بریتى بوو لە مردنى هاوسەر، پاشان تەڵاق، دواتر ژمارەیەک فشارى دەروونىتر وەک: ژنهێنان، نەخۆشى، …. درێژە
تشرینی دووه‌م 18, 2007
ئۆقیانووسێک له تاوان ….. به‌شی سێیه‌م
![]()
( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ ) ه‌وه نووسراوه و شیکراوه‌ته‌وه . له‌لایه‌ن تیمی پرۆژه‌ی ( هاوکاری گرتووخانه‌ی ژنان له سلێمانی ) ئه‌نجامدراوه . به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز ( جه‌مال وه‌لی ئیبراهیم ) و سه‌رپه‌رشتی زانستیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( سۆران عه‌بدولقادر کۆسته ) کراوه و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی_ ئه‌ڵمانی پێی هه‌ستاون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له نووسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌که به‌زنجیره چه‌ند به‌شێکی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌روونناسی ده‌کات .
له‌شفرۆشی له‌پاش یۆنانه‌وه تا 1800 پاش زایین
ئایینى مەسیحى لەسەردەمى ڕۆمانەکاندا هاتە کایەوە و گەر باسی لەشفرۆشی لەماوەى مێژوویی 30 پ .ز تا 120 ساڵی ئەو سەردەمەش بکەین ئەوا دەبێت گفتوگۆکانمان لەسەر ئەخلاقی ڕۆمانى بێت لەسەردەمى قەیصەرەوە تا هاتنى مەسیحیەتیش بۆ نزیکەى ماوەى سەدەیەک .. لێرەدا دەڵێین ژیانى ئەخلاقی کەبەتەواوى لەژێر چاودێریەکى ورددا بوە بەتایبەت بۆ کچان و تاڕادەیەکیش زۆر گرنگ نەبوە بۆ کوِانى لاو .. بەهەمان شێوەى سەردەمى یۆنان ئەو پیاوەى لەلەشفرۆش نزیکبوایەتەوە بەشێوەیەکى گشتى بەسووک سەیر کراوە ..
لەسەردەمى ڕۆمانەکاندا ئەم پیشەیە بەهۆى یاسایەکەوە ڕێکخرابوو کەتێیدا دەبوو لەشفرۆش لەدەرەوەى سنورى دیوارى شارەکان بژین بەتەنها دەبوو لەشەودا کاربکەن فەرمانگەیەکى ڕەسمى هەبوو بۆ ناو نووسینى لەشفرۆشەکان و مۆڵەت پێدانیان . درێژە
تشرینی دووه‌م 14, 2007
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دکتۆر سابیر به‌کر بۆکانی
ڕه‌وشی دەروونی و پەروەردەیی لای خوێندکاران لەقۆناغی زانکۆ‌دا
دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ د. سابیر بۆکانی
سازدانی : توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ وه‌ک هه‌موو توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی به‌ده‌رنین له‌و هه‌موو کێشه و ته‌نگژه ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریانه‌ی به‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌که‌مانی گرتووه . ڕه‌نگه ئه‌م توێژه به‌له‌به‌رچاوگرتنی قۆناغی ته‌مه‌نیان زیاتر هه‌ستیارتربن به‌رامبه‌ر ئه‌م کێشه و ته‌نگژانه . بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره هاوڵاتی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ د. سابیر بۆکانی سازدا .
د. سابیر بۆکانی ، ساڵی 1966 له سلێمانی له‌دایک بووه ، ساڵی 2001 ماسته‌ر‌ی له که‌سێتی و ده‌رون دروستی و ساڵی 2007 دکتۆرای له سایکۆلۆژیای ڕاگه‌یاندن وه‌رگرتووه . له‌بواری سایکۆلۆژیادا 5 کتێبی نووسیوه و 8 کتێبی له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی . ئێستا مامۆستا و سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندنه له کۆلیژی زانسته‌مرۆییه‌کانی زانکۆی سلێمانی .
هاوڵاتی / لەڕووی پۆلێنی تەمەنەوە وەک زانستی سایکۆلۆژیا پۆلێنی کردووە، خوێندکارانی زانکۆ دەکەونە کام خانە یان قۆناغەوە؟
د . سابیر / گەرچی تەمەنی مرۆڤ پێکهاتەیەکی یەکگرتووەو بەش بەش ناکرێت و هیچ قۆناغێک بەتەواوەتی سەربەخۆ نیەو هەریەکێکیان بەباش یان خراپ لەژێر کاریگەری قۆناغەکانی پێش خۆیدایەو بەهەمان شێوەش کار لەقۆناغەکانی دوای خۆی درێژە
تشرینی دووه‌م 14, 2007
سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان … پێشنیارێک بۆ به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌ی
![]()
سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان
پێشنیارێک بۆ به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌م له‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌خۆن
به‌و پێودانگه‌ی ئێمه‌ی کورد ده‌یان ساڵه دووچاری جۆره‌ها جه‌نگی سه‌ربازی و ده‌روونی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی بووینه‌ته‌وه و چه‌وساندنه‌وه و کاولکاری و داگیرکاری پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له ژیانی ئێمه‌دا گرتووه ، ئه‌مه وێڕای ناهۆشیاری و نه‌خوێنده‌واری و یه‌خسیری بۆ زۆرێک له دابونه‌ریت و بیروباوه‌ڕه چه‌وت و نادروسته‌کان ، به‌م هۆیانه‌وه له‌ڕاستیه‌وه دوور نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌میراتی نه‌وه له دوای نه‌وه ده‌یان کێشه و ململانێی ده‌روونی بۆ گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌م ململانێ و ئاڵۆزیه ده‌روونیانه‌ش دووباره پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له که‌سێتی تاکی کوردی‌دا داگیر کردووه . هه‌رگیز ناتوانین له‌ڕووی سایکۆلۆژیاوه به ژیانی سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕین بڵێین ژیانێکی ئاسایی ، هه‌ستنه‌کردن به‌ئاسایش و ترس و دڵه‌ڕاوکێ و بێئایینده‌یی و سوکایه‌تی پێکردن و ناجێگیری و ئاواره‌یی و گرتن و ڕاوه‌دونان و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی بووبوونه ئاوێته‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌موو تاکێکی کورد . له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش ئه‌گه‌رچی کوردستان ئازادکراو سه‌رده‌می ڕه‌شی ژێرده‌سته‌یی خۆی پێچایه‌وه ، درێژە
تشرینی دووه‌م 14, 2007

دوا سەرنجەکان: