سروشتێ ده‌روونزانیێ
د. عبدالله جاسم
به‌شی یه‌که‌م
ده‌روونزانی هه‌روه‌کو ئارنۆف Arnof دایه نیاسین ، شرۆڤه‌کرنه‌کا زانستیانه‌یا ره‌فتارا مرۆڤییه ، زانسته‌که ، ئه‌گه‌ر به‌حسا چه‌وانیا په‌یدابوونا وێ نه هێته کرن ( ب کێمی بیت ژی ) دشیاندا نینه ئارمانج و سروشت و شێوازێن وه‌رارا وێ بزانین . هه‌می هه‌ولدان و شرۆڤه‌کرن و رامانان ، هه‌ر ژ کارتێکرنا ئێکێ یا مرۆڤێ دگه‌ل ده‌ردۆرێن خود و هه‌تا دگه‌هته سه‌رده‌مێ رێنیسانسا نوو ( سه‌رده‌مێ زانستی ) ، رێ بو ڤێ زانستی خۆشکرییه و جهه‌ک دناڤ زانستاندا تژی کرییه .
فیلوسوفێن گریگی ده‌ستپێشخه‌ر بوون د لێگه‌ریان و شروڤه‌کرنا گه‌ردوونێ دا ، هه‌روه‌سا هه‌ڤبه‌ندیا مرۆڤی ب گه‌ردوونێڤه به‌حسکریه و دڤێ لێگه‌ریانا خودا گه‌له‌ک به‌حسی ده‌روون یان گیانی Psyco کرییه ، پاش په‌یڤا زانست Logy پێڤه‌نایه و بوویه سایکۆلۆژی Psychology ئانکو زانستێ ده‌روونی یان ده‌روونزانی .
دسالێن داویێدا ژ سه‌دێ نۆزدێ گه‌له‌ک ئه‌زمونێن ده‌روونی خویا کریه کو وه‌زیفه‌یێن ده‌روونی یێن مینا هزرکرنێ ، فێربوونێ ، درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2007
له‌نێوان هیستیریا و فێ – دا
ئه‌گه‌رچی هیستیریا و فێ دوو نه‌خۆشی جیاوازن ، به‌ڵام به‌هۆی لێکچوونی جۆرێک له‌نۆره‌کانی هیستیریا ( النوبات الهیستیریة ) له‌گه‌ڵ نۆره‌کانی فێ ( النوبات الصرعیة ) زۆر جار بۆچوونی هه‌ڵه دروست ده‌بێت له‌لای خه‌ڵکی و ئه‌م دوو جۆر نۆره‌یه له‌یه‌ک جیاناکه‌نه‌وه . له‌ڕاستیدا جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو حاڵه‌ته له‌یه‌کتر له‌زۆرباردا کارێکی ئاسانه ، به‌ڵام له‌هه‌ندێک باردا به‌هۆی لێکچوونه‌وه کاری ناسینه‌وه‌ی نۆره‌کان قورس ده‌بێت .
هیستیریا ( Hysteria ) نه‌خۆشیه‌که له‌نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ، وه‌ک باوه له‌و که‌سانه‌دا ڕووده‌دات که تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی که‌سێتیه‌کی دیاریکراویان هه‌یه که ناسراوه به که‌سێتی هیستیری . ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی له‌م جۆره که‌سێتیانه‌دا ده‌رده‌که‌ون : خۆشه‌ویستی خود ، زۆر گرنگیدان به‌خود ، هه‌وڵدان بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی که‌سانی تر و خۆهێشتنه‌وه له‌ناوه‌ندێک که‌جێی تێڕوانینی ئه‌وان بێت ، پشت به‌ستن به‌که‌سانی تر له لێپرسراوێتیدا ، ئه‌م که‌سانه زۆر زوو کاریان تێده‌کرێت له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه به‌قسه یان هه‌ر جۆره ڕه‌فتارو هه‌ڵوێستێک بێت ، توانای زێده‌ڕۆیی و درۆ و نواندن ، نه‌گه‌یینی گه‌شه‌ی سۆزی که به‌هۆیه‌وه درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2007
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ( www.derunnasy.com ) له‌پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ( 2007 ) دا بووه ده‌سته خوشکی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌له‌کترۆنی و پێگه کوردیه به‌سوود و ڕاستگۆیانه‌ی که‌له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بوونیان هه‌یه ، له‌کاتێکدا ئه‌م ماڵپه‌ڕه بێ پشتگیری هیچ داموده‌زگایه‌ک و خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت . ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشحاڵ کردووه ئه‌وه‌یه که بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بۆته مایه‌ی سوود و خۆشحاڵی خوێنه‌رانی و ڕۆژانه له‌ڕێی پۆسته ئه‌له‌کترۆنیه‌کانیه‌وه گوزارشت له‌هه‌ستی به‌رز و پێزانینان ده‌که‌ن بۆ ئه‌م هه‌وڵه له‌خۆبردووانه‌یه‌ی ئێمه ، جگه له‌مه‌ش چه‌ند گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ک له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان سوودیان وه‌رگرتووه له بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و بۆ جارێکی تر له‌سه‌ر ڕووی لاپه‌ڕه‌کانیان بڵاویان کردۆته‌وه ئه‌مه‌ش شانازیه بۆ ئێمه به‌ڵام به‌مه‌رجێک که‌نه‌ریتی درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 26, 2007
ئه‌ده‌ب و خه‌یاڵی مناڵ
عەقڵى مرۆڤ بریتیە لەدەرهاویشتەکانى مێشکى مرۆڤ ،چالاکیەکانى مێشکى مرۆڤیش بریتین لەیادکردنەوەو وێناندن و خەیاڵکردن … هتد، ئەوەى لێرەدا مەبەستمانە خەیاڵە، بەتایبەتى خەیاڵی زانستى کەسەرچاوەى هزرى مرۆڤە، خەیاڵیش بەو پێیەى کەیەکێکە لەچالاکیەکانى مێشکى مرۆڤ، هاوکات بریتیە لەئامادەکردنى ئەو وێنانەى کەپێشتر دەرکى پێ نەکراوە، منداڵ خۆى وادێتە پێش چاو کە ئوتومبێلێک لێ دەخوڕێت ،یان ماتۆڕێکى ماراسۆنى لێدەخوڕێت ،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە خەیاڵ کردن بریتیە لەدروست کردنى وێنەى زەینى و لەدەورو بەرى چەند چەند دیاردەیەک دەخولێتەوەو هاوکات گوزارشت لەدیاردە ڕاستەقینەکەى ناکات ، چالاکیەکانى ئاژەڵ خەیاڵی تێدا نیە، بەڵام مرۆڤیش هەر لەگەڵ بوونى لەسەر ئەم هەسارەیە خەیاڵی درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2007
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پسپۆری ده‌روونناسی کلینکیکی د. ڕوشدی جاف
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پسپۆری ده‌روونناسی کلینیکی دکتۆر ڕوشدی جاف
سازدانی توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
تێبینی / ئه‌م دیمانه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی سازدراوه و به‌دووبه‌ش له هاوڵاتیدا بڵاوکرایه‌وه .
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا ئێمه‌ی مرۆڤ تیایدا ده‌ژین سه‌رده‌می دڵه‌ڕاوکێ و نائارامی و فشاره ده‌روونیه‌کانه ، هه‌ریه‌ک له‌ئێمه‌ی مرۆڤ به‌جۆرێک ڕوبه‌ڕوی ئه‌م جه‌نجاڵی و سه‌ختی و گیروگرفتانه‌ی ژیان ده‌بینه‌وه ، که‌سمان بێ باجدان ده‌رنه‌چوو‌ین و ده‌رناچین ، له‌ڕووی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی ده‌روونی و تووشبوون به په‌شێوی و نه‌خۆشیه ده‌روونی و سایکۆسۆماتیه‌کان ، به‌ڵام هۆشیاری له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م فشارانه‌دا ڕاده‌ی به‌رزی یان نزمی باجدانه‌که‌مان بۆ دیاری ده‌کات . بۆ قسه کردن له‌سه‌ر فشاره فشاره ده‌روونیه‌کان هاوڵاتی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆری ده‌روونناسی کلینیکی به‌ڕێز دکتۆر ڕوشدی جاف – دا سازکرد .
ڕوشدی جاف ، له‌دایک بووی 1967 ، بکالوریوس ده‌روونناسی ، کۆلیژی ئاداب ، زانکۆی به‌غدا ، 1989/ ماسته‌ر ده‌روونناسی ، کۆلیژی ئاداب ، زانکۆی موسته‌نسریه ، 1993/ دکتۆرا ده‌روونناسی کلینیکی ، کۆلیژی ئاداب ، زانکۆی به‌غدا ، 1998/ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ڕێگاکانی وانه وتنه‌وه بووه له زانکۆی موسته‌نسریه ( 2000-2006 ) ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕاوێژکاریه په‌روه‌رده‌ییه‌کان بووه له زانکۆی موسته‌نسریه ( 2000-2004 ) ، سه‌رۆکی به‌شی زانسته په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونیه‌کان بووه له کۆلیژی درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2007
قۆناغی به‌ساڵاچوون
بەساڵاچوون قۆناغێکە لەقۆناغەکانى گەشەى مرۆڤ کەتەمەنى (60- 65) ساڵی بەرەو سەرو تر دەگرێتەوە، لەوانەیە لەسەرەتاى پەنجاکانەوە رواڵەتەکانى دەربکەوێت وەکو چاوکزى کەم بیستن و کەم خواردن و پشت ئێشەو سەر ئێشەو ددان کەوتن و هەندێ نالەبارى دیکە، کەلەوانەیە پیرەکان خۆیان ڕۆژانە گوزارشتیان لێ بکەن کەدەڵێن: پیرى و سەد عەیب، بەخوا کەڵکم لێبڕاوە ، چاوم کز بووە، وێڕاى کۆکردنەوەى حەب و دەرزى و داوو دەرمان و ناز کردن بەسەر کوڕ‌و کچەکانیاندا .
بەساڵاچوو ئەگەر پیاو بێت یان ئافرەت ئایا تواناى ژیرى کەم دەبێتەوە ؟ ئایا پێویستە ڕاوێژکارییان بکەین لەئیشوکارەکانماندا ؟.
پیربوون یان بەساڵاچوون دیاردەیەک هەردەبێت ،ئەویش نەک تەنها لەناو مرۆڤدا بەڵکو لەناو گیاندارانیشدا پیربوون هەیە .
لێکۆڵینەوەکانى بایۆلۆجى دەڵێن: مادەیەک هەیە لەلەشی مرۆڤ پێی دەڵێن ((کۆلاجین)) شانەکانى لەش پێکەوە دەبەستێت، درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2007
مرۆڤ له‌نێوان وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و وێنه‌ی خه‌یاڵی- دا
مرۆڤ بۆ شیتەڵ کردنەوەى ناسینى خودى خۆى ڕۆناچێتە قوڵایی خودەوە ، چوونکە خۆناسین (معرفە الژات) وەک ئەرستۆ دەڵێت : زۆر زەحمەتە بەڵام ئامۆژگارى کردنى کەسانى دیکە کارێکى ئاسانە کەواتە ڕەنگە خەڵک ناسینیش لەخود ناسین ئاسانتر بێت ،چونکە مرۆڤ خەوشێکى هەیە ، ئەویش ئەوەیە (نازانێت ،کە، نازانێت ) واهەست دەکات لەهەموو شتێک دەزانێت لەلایەکى دیکەشەوە ،د . عەلى ئەلوەردى ،دەڵێت ( مرۆڤ هەمیشە هەق بۆ لاى خۆى ڕادەکێشێت ) ،چونکە هەق نادرێت بەڵکو وەردەگیرێت ،جا لەترس ئەو هەق نەدانە مرۆڤ پێشتر دەکەوێتە ئەو ململانێیەوە،کەلەمیانەیدا چەند وێنەو ڕۆڵێک دەبینێت بەمەبەستى سەرکەوتن ،بۆ نمونە نوسەرى نیورۆسی (عێابی) خۆى لە زۆر وێنەى جیاوازدا دەبینێتەوە ، هەندێک جار ئەو وێنانە حەزو ئارەزوون درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2007
ئاژاوه‌ی خێزانی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی مناڵ
![]()
ئاشکرایه که ئه‌و خێزانانه‌ی پڕ کێشه و گرفت و ئاژاوه‌ن هه‌میشه ڕه‌وشێکی نائاسایی باڵ به‌سه‌ریاندا ده‌کێشێت له‌جێی ئارامی .. دڵه‌ڕاوکێ و له‌جێی سۆز و خۆشه‌ویستی .. قین و حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و له‌جێی جێگیری .. په‌رته‌وازه بوون و حه‌ز به‌هه‌ڵهاتن ، ئاماده‌ییان ده‌بێت .
ئه‌و خێزانانه‌ی ئاژاوه‌یان تێدایه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وا ئه‌م ڕه‌وشه کاریگه‌ری خراپ ده‌کاته سه‌ر باری ده‌روونی مناڵه‌کانیان له ئێستا و ئایینده‌دا . شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوان دایک و باوک له‌به‌رده‌م مناڵ‌دا وه‌ها له مناڵ ده‌کات هه‌ست به ئاسایش نه‌کات و بترسێت له چاره‌نووسی خۆی ، له‌کاتێکدا هه‌ستکردن به‌ئاسایش یه‌کێکه له پێداویستیه گرنگه‌کان بۆ هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت مناڵی . هه‌ندێک جار دایک و باوکان هۆکاری ئاژاوه‌ی نێوانیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی مناڵه‌کانیان ئه‌مه‌ش کارێکی مه‌ترسیداره و مناڵه‌که تووشی گوناهه گرێ ( عقدة الذنب ) ده‌که‌ن که ئاکامی زۆر خراپی درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2007
که‌سێتی 3-1 که‌سێتی شیزۆیدی
که‌سێتی شیزۆیدی
Schizoid P.D
ووشه‌ی شیزۆید بۆ یه‌که‌م جار له‌ساڵی 1936 له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ ( کریشمه‌ر )-ه‌وه به‌کارهێنرا که‌بڕوای وابوو ئه‌م جۆره که‌سێتیه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ وابه‌سته‌یه به نه‌خۆشی شیزۆفرینیاوه . ئه‌م که‌سێتیه له نێردا زۆرتره وه‌ک له مێ . ئه‌وانه‌ی که‌که‌سی پله یه‌کیان تووشی شیزۆفینیا هاتوون له‌مه‌ترسیدان و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه که‌سێتی شیزۆیدیان هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیه‌یان هه‌یه : سارد و سڕن له‌ڕووی هه‌ڵچوون و په‌رچه‌کرداره‌وه ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژووره‌ی که تیایدان گڕ بگرێت و هه‌موو که‌سه‌کان خه‌ریکی ئاگر کوژانه‌وه و ده‌رباز بوون بن ، ئه‌م زۆر له‌سه‌رخۆ هه‌ڵ‌ده‌ستێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه خۆی به‌ئاگر کوژانه‌وه‌که‌وه خه‌ریک ناکات و فه‌رامۆشی ده‌کات هه‌روه‌ک هیچ ڕووی نه‌دابێت . هه‌میشه حه‌ز له‌و یاری و درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2007
که‌سێتی 2-1 که‌سێتی شیزۆپیتاڵ
که‌سێتی شیزۆپیتاڵ
Schizopital P.D
ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م جۆره‌ی که‌سێتی هه‌یه زۆر گۆشه‌گیره و به‌زه‌حمه‌ت ئه‌توانێ هاوه‌ڵی که‌سی تر بکات ، له‌و کاته‌دا هه‌ست به‌شپرزه‌یی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات ، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانێت هاوڕێ په‌یدا بکات و که‌سی نزیکی هه‌بێت ، هه‌ست به‌جیاوازی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر له‌به‌ر ئه‌وه تێکه‌ڵیان ناکات و نایانگرێ به هاوڕێ . هه‌ندێ جار بیری وادێ به‌مێشکیدا که‌هه‌ست ده‌کات لایه‌نێک یان که‌سێک ده‌یخاته مێشکی . باوه‌ڕی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه ، بۆنموونه باوه‌ڕی وایه هه‌ندێ ڕووداو که له‌ده‌وریدا ڕووده‌ده‌ن ئه‌وه جادووه ( سیحر ) ، یان به‌جادوو هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م گۆڕاوه یان که ئه‌م هه‌ستاوه به‌کارێکی دیاری کراو ئه‌وا له‌لایه‌ن یه‌کێکی تره‌وه جادووی لێکراوه بۆیه ئه‌و به‌و کاره هه‌ستاوه ، زۆر نائارام ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌کێکیش بیه‌وێت درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2007
که‌سێتی 1-1 که‌سێتی پارانۆیی
![]()
که‌سێتی پارانۆیی
Paranoid Personality Disorder
د. دانیال سه‌عدی حامد
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی – به‌شی ده‌روونی
danielhamid2003@gmail.com
نیشانه‌کانی ئه‌م جۆره که‌سێتیه له‌یه‌ک ده‌سته‌واژه‌دا کۆده‌کرێته‌وه ئه‌ویش ( بێمتمانه‌ییه له‌هه‌موو شتێک ، به‌هه‌موو که‌سێک ، له‌هه‌موو ڕووداوێک ) . که‌سه‌که زۆر حه‌ز به‌ئازاردان و ناڕه‌حه‌ت کردنی که‌سانی تر ده‌کات . وه‌ک ئه‌و مێرده‌ی زۆر به‌گومانه له‌هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ، زۆر به‌گومانه له‌هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی .. له‌هه‌موو جل پۆشینێکی .. له‌هه‌موو چوونه ده‌ره‌وه و نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌کی .. هه‌میشه حه‌زده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئازاری بدات. که‌سی پارانۆیی چوار یان زیاتر له‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی تێدایه :
1- به‌بێ هیچ هۆیه‌کی دیاریکراو و ئاشکرا واده‌زانێ ( دڵنیایه ) که‌خه‌ڵکی تر ( به‌تایبه‌تی که‌سانی نزیکی خۆی ) خراپن و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و ئه‌م ئیستیغلال ده‌که‌ن . درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2007

دوا سەرنجەکان: