مرۆڤ لە کۆنەوە دەرکی بەوە کردووە کە پەیوەندییەکی ئاشکرا هەیە لە نێوان جەستەو دەورووندا ، ئەم راستییە رۆژ بە رۆژ روونتر و بەرجەستەتر بووە و زانستی دەروونزانی لەم رۆدا ئەو پەیوەندییە روونتر دەسەلمێنێ بە جۆرێک کەس ناتوانێ نکوڵی لەو راستییە بکات.
ئەم پەیوەندییە بە هەردوو ئاراستەکە هەیە واتە نەخۆشییە جەستەییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر شلەژان و نیشانە [...]
کاتێ ههندێک کهس دهبینین ههر ڕهگهزوشێوهیهکی ههبێت
یـــــه کسهرخۆشمان دهوێت دهڵێین چووه دڵمانهوه یان به پێچهوانهوه دهڵێین خۆشمان ناوێت وڕقمان لێی دهبێت به یهکهم بینین ،ئهمهزۆرجار پهیوهندی بهجوانی و ناشیرینیهوه نیه،پهیوهندی بهجلوبهرگ وپاکوخاوێنیه وه نیه.
ههندێک جارکهسێک دهبینین لهڕووى لهشولارهوهتهواوه(کامل المواصفات)کهچی ناچێته دڵهوه وخۆشمان ناوێت و لهوانهیه ڕقیشمان لێی بێت….بهپێچهوانهوه لهوانهیه کهسێک ببینین [...]
دەست درێژی سێکسی بۆ منداڵ
د. ئەفرام محمد حس
دەست درێژی سێکسی بۆ منداڵ دیاردەیەکی نامۆ نییە نە لە کۆمەڵگەی خۆمان و نە لە کۆمەڵگەکانی تر، سەرژمێریەکانی ئاماژە بەوە دەکەن لە ئەلمانیا زیاتر لە 30000 منداڵ قوربانی دەست درێژی سێکسین و بەرپرسی پەیمانگای پالپشتی قوربانییانی دەستدرێژی سێًکی باس لەوە دەکات ژمارەی حالەتە تۆمار نەکراوەکان لە نێوان 15 [...]
تێگەیشتن و ڕێگەگرتن لە خۆکوشتن
Understanding and Preventing Suicide
خۆکوشتن یەکێکە لە دیاردە بڵاوەکانى نێو کۆمەڵگەکان و دەتوانین بڵێین هەموو کۆمەڵگەیەک بەڕێژەى جیاواز پشکى خۆى بەردەکەوێت ، بەپێى سەرچاوە کۆنەکان خۆکوشتن دیاردەیەکى نوێ نییە و لەدێرزەمانەوە هەیە و لە هەموو سەردەمێکدا کەسانێک هەن لەدوى مردن دەگەڕێن و بە تەنها هۆکارى دەزانن بۆ [...]
لەشفرۆشى وەک دیاردە
ڕەگەزى مێ هەموو بەشەکانى لاشەى لە ( قژى تا نیینۆکەکانى پێى ) چێژى سێکسى لێ وەردەگیرێت لە لایەن ڕەگەزى بەرامبەرەوە لە کاتى ئەنجامدانى کارى سێکس و جووتبووندا ، وە ئەەر ئەم کارە بەبێ زۆر لێکردن و ئیسغلال کردنى ماددى و مەعنەوى و بەبێ ڕەزامەندى ( بەتەواوەتى هەردوولا بێت ) [...]
لەباسکردنى جوگرافیاى دەرووندا، ژینگەى دەروونى دێتە گۆڕێ و قسە هەڵدەگرێ و، ناشتوانیت لەسەر ژینگەى دەروون بدوێى، ئەگەر تایبەت بەژینگەکانى بایۆلۆژىء فیزیایى و کلتورى شتێکت نەوتبێت. ژینگە لەسایکۆلۆژیادا تاکە چەمکێکى دیاریکراونییەو هەر بەتەنها فیزیاى شاخ ودەشت و، سەرماو گەرماو، دەنگ و ڕوناکى و کەرەسە مادییەکانیتر ناگرێتەوە. وەک چۆن بەتەنها بایۆلۆژیاى جەستەوکۆئەندامەکانى دەمارو مێشک وخوێن و [...]
هەڵسوکەوت کردن لە گەڵ بەندکراودا شارەزایى ولێزانینێکى زۆرو تایبەتى دەوێ،ئەوکەسانەى کە بەندن(بەتایبەتى ئەوانەى کەحوکمى هەتاهەتایى دراون یان حوکمى چەنەها ساڵ دراون)بەشێوەیەکى گشتى تاوانێکى گەورەیان ئەنجامداوە(ئەگەر چەند تاوانێکى گەورەیان ئەنجام نەدابێت!)بۆیە بەندکراون و حوکم دراون بەو چەند ساڵە یان بە شێوەیەکى هەتاهەتایى..
مامەڵەکردنى بەندیخانە هەڵسوکەوتە لەگەڵ ئەو تاوانبارانەدا کەلەوانەیە خۆیان تێکچونى کەسێتیان هەبێت بە تایبەت لەجۆرى [...]
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
