له‌نێوان جه‌سته و ده‌رووندا
مرۆڤ لە کۆنەوە دەرکی بەوە کردووە کە پەیوەندییەکی ئاشکرا هەیە لە نێوان جەستەو دەورووندا ، ئەم راستییە رۆژ بە رۆژ روونتر و بەرجەستەتر بووە و زانستی دەروونزانی لەم رۆدا ئەو پەیوەندییە روونتر دەسەلمێنێ بە جۆرێک کەس ناتوانێ نکوڵی لەو راستییە بکات.
ئەم پەیوەندییە بە هەردوو ئاراستەکە هەیە واتە نەخۆشییە جەستەییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر شلەژان و نیشانە دەروونییەکان لەهەمان کاتدا شلەژانە دەروونییەکان دەبێتە هۆی نەخۆشی و نیشانەى جەستەیی .
یەکەم: کاریگەرى جەستە لەسەر دەروون:
1- هەندێ جار نەخۆشییە جەستەییەکان دەبێتە هۆی سەرهەلدانی نەخۆشی دەروونی وەکو ئەوەی تاکێک دەستنیشان بکرێت بەوەی نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەیە وەکو (نەخۆشی شەکرە ، بەرزی فشاری خوێن….) یان نەخۆشییەکى هەیە درێژە
ئه‌یلول 27, 2007
یه‌که‌م بینین خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات ؟
کاتێ هه‌ندێک که‌س ده‌بینین هه‌ر ڕه‌گه‌زوشێوه‌یه‌کی هه‌بێت
یـــــه کسه‌رخۆشمان ده‌وێت ده‌ڵێین چووه دڵمانه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێین خۆشمان ناوێت وڕقمان لێی ده‌بێت به یه‌که‌م بینین ،ئه‌مه‌زۆرجار په‌یوه‌ندی به‌جوانی و ناشیرینیه‌وه نیه،په‌یوه‌ندی به‌جلوبه‌رگ وپاکوخاوێنیه وه نیه.
هه‌ندێک جارکه‌سێک ده‌بینین له‌ڕووى له‌شولاره‌وه‌ته‌واوه(کامل المواصفات)که‌چی ناچێته دڵه‌وه وخۆشمان ناوێت و له‌وانه‌یه ڕ‌قیشمان لێی بێت….به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه که‌سێک ببینین ،ئه‌وه‌ی جوانی بێت له‌و که‌سه‌دا نه‌بێت(چاوی،ده‌می،برۆی،لوتی،پێستی،باڵای،…)به‌ڵام بچێته دڵه‌وه و خۆشمان بوێت….
لایه‌نێکی تریش هه‌یه کاتێک که که‌سێک بۆیه‌که‌م جار ده‌بینین سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێت جا له‌وانه‌یه ته‌نهاسه‌رنجی من و تۆ به‌ته‌نها ڕابکێشێت چه‌نده‌ها که‌سی تر که‌سه‌که(کچ بێت یان کوڕ) ببینین به‌ڵام به هیچ جۆرێک سه‌رنج ڕاکێش نه‌بێت له‌لایان، وه درێژە
ئه‌یلول 27, 2007
ده‌ست درێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ
دەست درێژی سێکسی بۆ منداڵ
د. ئەفرام محمد حس
دەست درێژی سێکسی بۆ منداڵ دیاردەیەکی نامۆ نییە نە لە کۆمەڵگەی خۆمان و نە لە کۆمەڵگەکانی تر، سەرژمێریەکانی ئاماژە بەوە دەکەن لە ئەلمانیا زیاتر لە 30000 منداڵ قوربانی دەست درێژی سێکسین و بەرپرسی پەیمانگای پالپشتی قوربانییانی دەستدرێژی سێًکی باس لەوە دەکات ژمارەی حالەتە تۆمار نەکراوەکان لە نێوان 15 -20 هێند دەبێ.هەندێ سەرژمێری تر ئاماژە بەوە دەدەن نزیکەی 75%ى حالەتەکان بە هۆی کەسوکاری پلەیەک ودووی منداڵەوە یان لە لایەن تاکێکی ناسراوەوە روودەدات وئەوانی تر بەهۆی کەسی نەناسراوەوە. ئەوەی ئاشکرایە لای هەموان هەندێ جار حەزەکانی مرۆڤ بەوەوە ناوەستێ تەنها دەست درێژی بکاتە سەر تاکێکی پێگەشتوو بەلکو پەنا دەباتە بەرپەلاماردانی منداڵ ومێرد منداڵ بۆ تێر کردنی حەزەکانی تاوێک زمانی درێژە
ئه‌یلول 27, 2007
تێگه‌یشتن و ڕێگه‌گرتن له خۆکوشتن
تێگەیشتن و ڕێگەگرتن لە خۆکوشتن
Understanding and Preventing Suicide
خۆکوشتن یەکێکە لە دیاردە بڵاوەکانى نێو کۆمەڵگەکان و دەتوانین بڵێین هەموو کۆمەڵگەیەک بەڕێژەى جیاواز پشکى خۆى بەردەکەوێت ، بەپێى سەرچاوە کۆنەکان خۆکوشتن دیاردەیەکى نوێ نییە و لەدێرزەمانەوە هەیە و لە هەموو سەردەمێکدا کەسانێک هەن لەدوى مردن دەگەڕێن و بە تەنها هۆکارى دەزانن بۆ خۆڕزگارکردن لە مەینەتیەکانى ژیان !
هەروەها توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە دەکەن بە هەڵکشانى ڕێژەى خۆکوشتن و زیادبوونى لە سەرتاسەرى جیهاندا. لەیەکێک لە سەرژمێرییەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ( W.H.O ) دەرکەوتووە کە رێژەى خۆکوشتن لە جیهاندا ساڵانە دەگاتە 800 هەزار – 900 هەزار حاڵەت.
بەپێى لێکۆڵینەوەکان ئێستا خۆکوشتن لە زوربەى وڵاتانى دونیادا بریتییە لەو 10 هۆکارە سەرەکییەى کە دەبنە هۆى مردن ، بۆ نموونە لە وڵاتێکى وەک بەریتانیا خۆکوشتن بریتییە لە سێیەم هۆکارى لە ناوچون دواى نەخۆشییەکانى دڵ و شێرپەنجە. لە وڵاتە ئەسکەندەنافیەکانى وەکو ( سوید ، نەرویج ، دانیمارک ) رێژەى 40 کەس لە 100 هەزار کەس لە ساڵێکدا خۆیان دەکوژن ، درێژە
ئه‌یلول 20, 2007
له‌شفرۆشی وه‌ک دیار‌ده
ڕەگەزى مێ هەموو بەشەکانى لاشەى لە ( قژى تا نیینۆکەکانى پێى ) چێژى سێکسى لێ وەردەگیرێت لە لایەن ڕەگەزى بەرامبەرەوە لە کاتى ئەنجامدانى کارى سێکس و جووتبووندا ، وە ئەەر ئەم کارە بەبێ زۆر لێکردن و ئیسغلال کردنى ماددى و مەعنەوى و بەبێ ڕەزامەندى ( بەتەواوەتى هەردوولا بێت ) و بە بێ ئەوەى لە بەرامبەرى ئەم کارەدا هیچ جۆرە بەخششێکى ماددى و مەعنەوى (منفعە مادیەاو معنویە) بدرێت بەکەسەکە ( کە زیاتر دەدرێت بە ڕەگەزى مێ وە زۆر دەگمەنیش هەبووە نێر ئیجبار بکرێت لە لایەن مێوە بۆ ئەو کارە ) ، ئەو کاتە بەو جۆرە سێکسە ناوترێت کارىسێکسى بەزۆر یان اغتصاب ( کەئێمە لێرەدا باسى ڕوانگە ئاینى و کۆمەڵایەتى بۆ سێکس ناکەین وە باسى مرۆڤى کامڵ بوو دەکەین ) . درێژە
ئه‌یلول 18, 2007
جوگرافیای ده‌روون
![]()
لەباسکردنى جوگرافیاى دەرووندا، ژینگەى دەروونى دێتە گۆڕێ و قسە هەڵدەگرێ و، ناشتوانیت لەسەر ژینگەى دەروون بدوێى، ئەگەر تایبەت بەژینگەکانى بایۆلۆژىء فیزیایى و کلتورى شتێکت نەوتبێت. ژینگە لەسایکۆلۆژیادا تاکە چەمکێکى دیاریکراونییەو هەر بەتەنها فیزیاى شاخ ودەشت و، سەرماو گەرماو، دەنگ و ڕوناکى و کەرەسە مادییەکانیتر ناگرێتەوە. وەک چۆن بەتەنها بایۆلۆژیاى جەستەوکۆئەندامەکانى دەمارو مێشک وخوێن و زاووززێ و ئەوانیتر ناگرێتەوە. بەهەمان شێوەش هەر زمانء کلتورو نەریت و پێکهاتەى خێزان و دامودەزگا کۆمەلایەتییەکانیتر ناگرێتەوە. هەموو ئەمانە لەسنورو چوارچێوەیەکى دیاریکراودان و دەکرێت کاریگەریى ڕەهەندەکانیان لەسەر تاکەکەس، بەئاسانى دیاری بکرێن و تەنانەت کۆنترۆڵیش بکرێن. ڕاستە هەموو ئەمانە بەیەکەوە یاخود بەجیا، بەشێک لەمیان و بەشێکیش لەویتر، لەدەوروبەرماندا هەبن و بەرجەستەبن، درێژە
ئه‌یلول 13, 2007
ڕێنمایی بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گیراوانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه
![]()
هەڵسوکەوت کردن لە گەڵ بەندکراودا شارەزایى ولێزانینێکى زۆر‌و تایبەتى دەوێ،ئەوکەسانەى کە بەندن(بەتایبەتى ئەوانەى کەحوکمى هەتاهەتایى دراون یان حوکمى چەنەها ساڵ دراون)بەشێوەیەکى گشتى تاوانێکى گەورەیان ئەنجامداوە(ئەگەر چەند تاوانێکى گەورەیان ئەنجام نەدابێت!)بۆیە بەندکراون و حوکم دراون بەو چەند ساڵە یان بە شێوەیەکى هەتاهەتایى..
مامەڵەکردنى بەندیخانە هەڵسوکەوتە لەگەڵ ئەو تاوانبارانەدا کەلەوانەیە خۆیان تێکچونى کەسێتیان هەبێت بە تایبەت لەجۆرى دژەکۆمەل یان کەسێتى پارانۆیى ….ئەمە جگە لەوەى کە کەسى بەند کراو خۆى لەناو بەندیخانەدا تووشى چەندەها نەخۆشى دەروونى دەبێت وەک:(خەمۆکى-الکابە-،دڵەڕاوکێ وشپرزەیى ودوودڵیى-القلق- ،ئاڵوودەبوون بە ماددەسڕکەرەکان وبێهۆشکەرەکان-الادمان- وە تێکەڵاوى کردن لەگەڵ کۆمەڵێکى تر لە تاوانبارانى تر‌ى جۆراوجۆردا…) درێژە
ئه‌یلول 13, 2007
ده‌ستدرێژی سێکسی
پێشکەشە بەو بەرێزەی سێ فەرمانگەی جێ هێشت چونکە رازی نەبوو ببێتە کەرەسەى دەستی بەرپرسان.
مەبەستمان لە دەست درێژی سێکسی ئەوەیە کە مێینە توشی دەبێت هەندێ جار نێرینەش، بەوەی تاکی بەرامبەر سنووری کەسێتی تاک دەشکێنێ و هەوڵ دەدات بە شێوازێک لە شێوازەکان سوکایەتی بە تاک بکات یان باڵا دەستی خۆی بەسەردا بسەپێنێ.بۆ بەدەست هێنانی ئەمەش تاک گەلێک شێواز دەیگرێتە بەر :
1- ئاخاوتن: لەرێی بەکارهێنانی ووشەى نەشیاو یان هەندێ جار ووشەى گونجاو بەڵام پرکراو بە مەبەستێکی گەندەڵ ، بەبێ گەندەڵیش گەر تاکی بەرامبەر رازی نەبێت بەو ووشانە بەجۆرێک لە دەست درێژى سێکسی دادەنرێت بەداخەوە هەندێ فەریکە رۆشنبیر ئەوە بە جۆرێک لە کرانەوە دەزانێ و لەکۆرەکانیدا خۆی بە داکۆکیکەر دەزانێ لە مافی مێینە !
2- تەماشاکردن: هەموو تاکێک مافی سەیرکردنی هەیە چونکە چاو دوو نعمەتی خوایی جوانە، بەڵام هەرکاتێ تیروانین بووە بێتاقەت کردنی تاکی بەرامبەر لە سنووری ئاسایی دەردەچێت ، هەندێ هەن لە کاتێ تێروانینیان بۆ مێینەیەک بە سەدوهەشتا پلە سەر دەسورێنن و بە خەیاڵ ئەو تاکە رووت دەکەنەوە هەرچەندە زستانیش بێت !! نیگاکانیان بریتییە لە دووچاوی پر لە گوون و لوتێکی چووکاوی!!!.
3- جەستەیی: بەدەست بردن بۆ لەشی مێینە بە تایبەتی شوێنە هەستەوەرەکان (سنگ ، ران، سمت ….. ) هەندێ جار دەگاتە ئاستی فراندن و کردنی کاری جووت بوون بەهەرەشە کردن یان پاداشت دانەوە . درێژە
ئه‌یلول 12, 2007
ده‌ربڕینی لاوان له‌نێوان فشاری خێزان و ئاره‌زووه‌کانیاندا
دەربڕینى لاوان لەنێوان فشارى خێزان و ئارەزوەکانیاندا
بەهۆى ڕەچاونەکردنى بنەما پەروەردەییەکان لەناوخێزاندا و زیاتر پابەندبوون بە داب و نەریتەکۆنەکان، ستایڵێکى تایبەت بۆتە سیماى زۆرینەى خێزانەکانى کۆمەڵى کوردەوارى، ئەمەش شێوازێکى ناتەندروستە بەواتا پەروەردەییەکەى. ئەم هۆکارە دایکان و باوکانى کردۆتە وێنەیەکى کۆپیکراوى باوانى خۆیان، دوور لەهەر گۆڕانێک جێگەى ئاماژە بۆکردن بێت، 0ئەوانیش بەهەمان شێواز بەردەوام لەهەوڵى ئەوەدان نەوەکانیان بکەنە وێنەیەکى بیروبۆچون و ئارەزو ڕەفتارەکانى خۆیان.
بێگومان هەموو خێزانێک پەیڕەوێکى تایبەتى هەیە بۆ ژیان، لە: پەروەردەکردن، پابەندبوون، ڕیێنماىکردن، بەربەست دانان، ڕێگەپێدان، شێوازى پەیوەندییەکان،… درێژە
ئه‌یلول 12, 2007
چه‌ند ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
چه‌ند ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ، بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگاداریانه :
1- ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیار و گرفته‌کانیان ناردووه بۆ ده‌سته‌ی ڕاوێژکاری ، به‌چاوان وه‌ڵامی یه‌که به یه‌که‌یان ده‌درێته‌وه ، داوای لێبوردن ده‌که‌ین له دواکه‌وتنی وه‌ڵامی هه‌ندێکیان ، به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا دوو هه‌فته‌ی تر وه‌ڵامی هه‌موویان ئه‌درێته‌وه هه‌ریه‌که بۆ پۆستی ئه‌له‌کترۆنی خۆی، تکایه چاوه‌ڕوان بن .
2- ده‌سته‌ی ڕاوێژکاری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌م زووانه فۆرمێک بۆ نووسین و ناردنی کێشه و گرفته‌کانتان داده‌نێت ، که کۆمه‌ڵێک زانیاری پێویستی تێدا ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ی کێشه‌که‌ی ده‌نێرێت پێویسته پڕی بکاته‌وه ، تاکو وه‌ڵامه‌که‌ی گونجاو و به‌سوود بێت .
3- له‌ده‌ستبه‌کار بوونی ماڵپه‌ڕه‌که‌تانه‌وه له به‌رواری ( 01.08.2007 ) ه‌وه هه‌تاکو ئێستا بابه‌ته‌کانمان دوور بوون له ڕاپۆرتی درێژە
ئه‌یلول 11, 2007
زویربوون
![]()
زویر بوون یان زیز بوونی دوو مرۆڤ له‌یه‌کتر دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی باوه ، که ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌نێوان دوو که‌سدا قوت ده‌کاته‌وه و هه‌ریه‌کێکیان دروستکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یان ئه‌و دیواره ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وی دیکه و له‌وانه‌شه پێچه‌وانه بێت . هه‌ندێک له‌و زویر بوونانه زوو چاک ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی لای ئه‌و که‌سانه‌ی که جۆرێک له دڵپاکیان هه‌یه و شت له ناخیاندا په‌نگ ناخواته‌وه ، هه‌ندێ جاریش په‌یوه‌ندی به‌سروشت و که‌سێتی یه‌کێکیانه‌وه ده‌بێت ، که توڕه و که‌لله ڕه‌ق و خۆپه‌رسته و گوێ ناداته مافی که‌سانی دیکه و به‌لایه‌وه گرنگ نیه خه‌ڵک لێی زویر ببێت یان نا . بابه‌تی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوری جیاوازیش هۆکارن بۆ زویر بوون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدار بێت ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی سایکۆلۆژی که‌سێکه‌وه بێت که له‌هه‌ست و نه‌سته‌کانیدا چرۆی کردووه که له‌دیدوبۆچوونی سایکۆلۆژی خۆیه‌وه دیارده‌کان و که‌سانی ده‌وروبه‌ر ده‌پێوێت یان له‌کونجی دڵی خۆیه‌وه ده‌وروبه‌ر ده‌بینێت ، یان له‌کونی ده‌رگای ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه دراوسێکانی ده‌بینێت، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌به‌رچاو بگرێت و لێیان حاڵی بێت . درێژە
ئه‌یلول 11, 2007
ئاوهێنانه‌وه ( خۆ ڤه‌ڕه‌ساندن )
![]()
لەنێوەندی ئەم هەموو ووروژاندنە سێکسییەی لەرێی کەنالەکانی سەتەلایت و فلیمی ڤیدیۆ و ئینتەرنێت و سینەماو زنجیرەی دۆبلاژکراو ودۆبلاژنەکراوەکان و…. هتد . هەروەها بینینی دیمەنی ئافرەتانی سەرنج راکێش و نیمچە رووت لە زۆربەری شەقام وبازارەکانی شار و فەرمانگەکاندا وای کردووە تاک لەبەردەم هێرشێکی سێکسی گەورەدابێت ، کە زال بوون بەسەریدا کارێکی نەک ئاسان نەبێت بەلکو گران بێت گەر ئەستەم نەبێت! .
لەنێو گۆمەلگەیەکی داخراوی رۆژهەلاتیدا کە ئاین و یاسای وولات وکەلتوری کۆمەلایەتی هەریەکە کۆمەلە کۆت وزنجیریکی لە چواردەووری بابەتە سێکسیییەکاندا کێشاوە وای کردووە باری تاک گرانتربێت درێژە
ئه‌یلول 11, 2007
گرێ ده‌روونیه‌کان
بەر لە چەند ڕۆژێک بابەتێکی بەڕێز دکتۆر ( ئەفرام ) مان بڵاوکردەوە بەناونیشانی ( گرێ دەروونیەکان ) ، ئەم بابەتە وەک ئەو دەقەی لەلایەن بەڕێزیانەوە بەدەستمان گەیشتبوو بڵاوکرایەوە ، بەڵام دیارە بابەتەکە درێژتر و زیاترە لەوەی بڵاوکراوەتەوە ، هەربۆیە بەڕێزیان لەمە ئاگاداری کردین و تەواوی بابەتەکەی بۆ ناردینەوە ، هەربۆیە بابەتەکەی پێشووتر هەڵدەگرین و بابەتە نوێیەکە بڵاودەکەینەوە ، لەگەڵ داوای لێبووردنمان بۆ خوێنەرە بەڕێزەکانی ماڵپەڕی دەروونناسی و بەڕێز دکتۆر ئەفرام ، هیوای بەردەوامی و بەخششی زیاتر بۆ بەڕێزیان دەخوازین .
بەڕێوەبەری ماڵپەڕ
گرێ دەروونیەکان
ئامادەکردنی : د . ئەفرام محەمەد حەسەن
زۆرجار هەندێ ڕەفتار لە تاکدا تێبینی دەکەین جێی سەرنج راکێشانە و دەلێن ئەو کەسە گرێی دەروونی هەیە یا ئالۆزی دەروونی هەیە .
گرێی دەروونی بریتیە لە کۆمەڵە بیر و ئارەزویەک ، خاوەن پێک هاتەیەکی رەمەکییە و پاڵ بەتاکەوە دەنێ بە شێوازێکی تایبەت رەفتاربکات .
لە دەرونزانیدا ژمارەیەکی زۆر گرێی دەروونی باس کراوە و هەریەکەیان یان زۆربەیان پەیوەست کراون بەروداوێکی مێژووییەوە یان ئەفسانەیەکی مێژووییەوە. زانایان بەتایبەتی فرۆید (خاوەن زانستی دەروونە شیکار) هاتووە لە مەر شیکردنەوەی ئەو رووداوانەدا دەروونی تاکی هەڵسەنگاندوەو کۆمەڵە گرێیەکی دەروونی باس دەکات بە هۆیەوە هەندآ رەفتاری رۆژانەی تاک راڤە دەکات . درێژە
ئه‌یلول 11, 2007
خه‌مۆکێ… ( depression )
خەمۆکى تەواو جیاوازە لەو حاڵەتى خەمبارییەى کە زۆربەى کات خەڵکى پێوەى گرفتارن. هەستکردن بە خەمبارى بە شێوەیەکى کاتى ، بەشێکە لە ژیانى ئاسایى مرۆڤ ، لەبەرئەوەى پەیوەندیدارە بە گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ژیانى رۆژانە. بەڵام ئەو دڵتەنگییەى لە حاڵەتى خەمۆکیدا هەیە تەواو ناخى مرۆڤ داگیردەکات و بەکەمى فاکتەرە دەرەکییەکان دەتوانن ببنە هۆى کەمکردن یاخود رەواندنەوەى.
لە ژیانى ڕۆژانەدا زۆر هەڵوێست و ڕوداو هەن کە مرۆڤ توشى دڵتەنگى دەکەن ، بەڵام لەوانەیە تەنها بۆ ماوەیەکى کورتى چەند ڕۆژى بەردەوام بن و نەگەنە ئاستى خەمۆکى و مرۆڤى ئاسایى بتوانێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکات و توشى پەکخستنى نەکەن.
خەمۆکى چییە ؟
خەمۆکى یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییە بڵاوەکانى جیهان کە جەستە و مەزاج و بیرکردنەوەى مرۆڤ دەگرێتەوە . کاریگەرى دەکاتە سەر شێوازى خواردن و خەوتن ، هەستکرن ، بیرکردنەوە لە شتەکان. ئەم حاڵەتە گۆڕانێکى ئاشکرا لەمەزاجی مرۆڤدا دروست دەکات و خەمباردەبێت ، بەڵام هەموو کاتێک تەنها خەمبارى نیشانەیەکى بەردەوامى خەمۆکى نییە درێژە
ئه‌یلول 11, 2007
پشکنینی ده‌روونی ، بۆ داواکارانی مۆڵه‌تی شۆفێری
بە گەشەکردن و برەوى ژیان و ژیار، مامەڵە کردن لەگەڵ دەروون دا ئاسایى دەبێت و ڕەنگە زۆر لەو کۆمەڵانەى کە بەمەدەنى ناودێر دەکرێن ئەم مامەڵەیە تیایاندا لەبەرتربێت.
زیادبوونى ژمارەى ئوتۆمبیل بەو خێراییە لەکوردستاندا، بەندە بە زیادبوونى داخوازى خەڵک و باش بوونى ئاستى بژێوى ژیانیان. هاوکات لەگەڵ زیادبوونى ژمارەى ئوتۆمبیل، ڕۆژ لەدواى ڕۆژ زیاتر داوا بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى شۆفێرى پێش کەش دەکرێ و بەردەوامیشى هەیە،لەبەرئەوە ژمارەى شۆفێران بەردەوام لە زیادبووندان، چ ئەوانەى پاش وەرگرتنى مۆڵەت دەبنە شۆفێر، چ ئەوانەى بێ مۆڵەت شۆفێرى دەکەن و مەترسییان بۆ سەر خودى خۆیان و خەڵکیش هەیە، جگە لە پێشێلکردنى یاساى هاتوچۆ.
وەکو دەبینرێت هەزاران کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنى مۆلەَتى شۆفێرى، ئەوەش مافێکى ئاسایى خۆیانە ببنە خاوەنى، بەڵام دەبێت لەکاتى بەدەستهێنانى مافێکى خۆت، مافى کەسانى تر پێشێل نەکەیت و جێگەى مەترسى درێژە
ئه‌یلول 5, 2007

دوا سەرنجەکان: