کاریگەری دەروونی ئەنفلوەنزای باڵندە
لاى کەس نامۆ نییە لەم چەند ساڵەى دواییدا سەرجەم میدیاکان باس لە نەخۆشی ئەنفلوەنزاى باڵندە دەکەن. سالڕ بەسالڕ ژمارەی قوربانیان و زیانە مادییەکانی لە زۆر بوندایە . پسپۆران و شارەزایان زۆریان لەسەر نوسیوە لە هەردوو رووی زانستی نەخۆشییەکە و زیانە مادییەکانی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم باس لە لایەنی دەروونی ئەم نەخۆشییە بکەم، کەتاکو رادەیەک کەمی لە سەر نوسراوە یان رەنگە لەسەری نەنوسرابآ.
کورتەیەکی مێژووی و زانستی:
باس لە سێ بەتایی جیهانی ئەنفلوەنزای باڵندە دەکرآ
1- ساڵی( 1918): بەناوبانگە بە ئەنفلوەنزای ئیسپانی هەرچەندە لە کیشوەری ئاسیادا رووی داوە ، هۆی ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی راگەیاندنەکانی ئەوکاتەی وولاتی ئیسپانیا لە هەموو ووڵاتانی تر زۆرتر بایەخیان بە هەواڵەکانی تایبەت بەم نەخۆشییە داوە. هەندآ سەر ژمێری باس لە مردنی (40 -50 )ملیۆن هاووڵاتی دەکەن ، ژمارەی تووش بووان بە نزیکەی یەک ملیار دەخەمڵێنن. درێژە
ئاب 6, 2007
ماده هۆشبه‌ره‌كان …كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپی‌دا
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراقه‌وه ناوبه‌ناو له میدیاكانی كوردستانه‌وه هه‌واڵی هاتنه‌ناوه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه كه به‌بڕ و جۆری جیاواز ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت ، وێڕای ئه‌مه‌ش ناوبه‌ناو هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش له ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا به‌رچاو و گوێمان ده‌كه‌وێت . گومان له‌وه‌شدا نیه به‌كاربه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش نه پیروپه‌ككه‌وته‌كان و نه مناڵانن ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆ ئه‌م مادانه ده‌به‌ن لاوانن كه هه‌وێن و داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكاری و بنیاتنان و پێشه‌وه‌چوونێكن .
ئه‌م هه‌واڵانه خۆی له خۆیدا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ناكرێت به‌لاوه‌كیانه لێی بڕوانین ، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه له كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئێستا و ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌مان ( به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا ) ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بێت ده‌كاته بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ژیری كه خراپترینیان نه‌خۆشی ئایدزه ، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها تاوانی وه‌ك دزی و كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی ، هه‌روه‌ها به فیڕۆچوونی توانا‌و به‌هره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه داوی ئه‌م مادانه و ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ر خێزان و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا دروستی ئه‌كه‌ن ، وێڕای ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌فیڕۆچوون و دۆشینی ئابووری وڵاته ، له‌لایه‌ك ئه‌م مادانه خۆشبه‌ختانه له كوردستان به‌رهه‌م نایه‌ن بۆیه هێنانه‌ناوه‌وه‌ی بۆ ناو كوردستان تێچوونێكی زۆری له ڕووی ئابووریه‌وه ده‌وێت به‌تایبه‌تی كه ئه‌م مادانه له‌ڕووی نرخه‌وه درێژە
ئاب 6, 2007
ژنسالاری و قه‌یرانی پیاو له خێزانی ئه‌مڕۆدا.
ژنسالاری یه‌کێکه له قه‌یرانه نوێکانی ئه‌ورپای ڕۆژئاوا، که هاوکێشه و پێوه‌ره‌کانی خێزانی به‌ره‌و گۆڕانێکی نوێ خه‌مڵاندوه، که ده‌سه‌ڵاتی پیاوی له نێو خێزاندا کردووه‌ته دووه‌م و ژنه‌کان چاره‌نووس و جڵه‌ویان گرتووه‌ته ده‌ست.
لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاتی پیاو(پاتریارکاری) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر:
درێژە
ئاب 6, 2007
ترسی منداڵ له قوتابخانه و چاره‌سه‌رکردنــــى
شاره‌زایانى بوارى ده‌رونزانى و په‌روه‌رده جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ى که ترس له قوتابخانه گرفتێکه ئاراسته‌ى خێزانه جیاوازه‌کان ده‌بێبته‌وه له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى ساڵى تازه‌ى خوێندن، ئه‌م ترسه‌ش چه‌ند شێوازێکى جیاوازى هه‌یه، هه‌یانه ئاساییه و هه‌شه نه‌خۆشیه ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى سروشتى په‌یوه‌ندى منداڵه‌که به دایک و باوکی و ژینگه‌که‌ی ده‌وروبه‌ریه‌وه ده‌گۆڕێت، تاوه‌کو بازنه‌ى شاره‌زایی و زانینى منداڵ فراوانتربیت، پارێزگارى منداڵه‌که ده‌کات له ترس و شڵه‌ژانى ده‌رونى له کاتى رۆیشتنى بۆ قوتابخانه ئامۆژگارى پسۆڕانیش بۆ ئه‌م باره ئه‌وه‌یه، که ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵ سازبکرێت بۆ منداڵان له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى ساڵى تازه‌ى خوێندن واباشتره که به‌رپرسیارانى منداڵ، له‌گه‌ڵ منداڵه‌که بچن بۆ قوتابخانه و بمێننه‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژى یه‌که‌مدا له‌به‌ر یارمه‌تیدانى منداڵکانیان بۆ به‌رده‌وامى له خوێندن و ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و په‌شێویه‌ى توشى منداڵان ده‌بێت به‌گشتى له‌سه‌ره‌تاى خوێندندا. درێژە
ئاب 3, 2007
فشارى ده‌روونى و کاریگه‌رى له‌سه‌ر منداڵ
خێزان داده‌نرێت به گرنگترین دامه‌زراوه له فێرکردنى هۆکاره‌کانى ڕاهێنانى کۆمه‌ڵایه‌تى، مه‌به‌ستیش له‌مه گۆڕین منداڵه له بونه‌وه‌رێکى بایولۆژییه‌وه بۆ بونه‌وه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى، که دواتر که‌سێتى تاک فۆرمه‌له ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕۆڵێکى گرنگ ده‌گێڕێت له گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى منداڵ و ڕۆشنبیرییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، خێزانیش ئه‌رکێکى کۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى زۆر گرنگى له‌سه‌ره که ئه‌ویش وه‌کو قوتابخانه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى یه‌که‌مین وایه بۆ منداڵ، که ڕۆڵى هه‌یه له تێرکردنى ئاره‌زووه ده‌رونیه‌کــانى منداڵ و بنیاتنانى ده‌رونێکى ته‌ندروست.
درێژە
ئاب 3, 2007
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا توێژه‌ری ده‌روونی
گرێی ده‌روونی كۆمه‌ڵێكی تێكه‌ڵاوه له بیره‌وه‌ری و ڕووداوی چه‌پێندراو(١) كه بارگاوین به هه‌ڵچوونی به‌هێزی وه‌ك : ترس ، تۆقاندن ، تووڕه‌بوون ، بێزلێكردنه‌وه ، ڕق لێبوون ، كینه‌كێشی (ئیره‌یی)(٢) ، هه‌ستكردن به كه‌مسه‌ری یان گوناه .
گرێی ده‌روونی ئاماده‌گیه‌كی نه‌ستی چه‌پێندراوه كه شێوازی ناوازه له ڕه‌فتار و هه‌ست و بیركردنه‌وه ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر تاكدا .
ده‌روونه گرێ ڕه‌نگه له خورپه‌یه‌كی هه‌ڵچوونیه‌وه دروست بێت درێژە
ئاب 1, 2007
پیشەو کەسێتی
پیشەو رۆڵی پیشەیی لایەنێکی سەرەکی ژیانەو بۆ تاک و کۆمەڵ گرنگە. سەبارەت بە تاک ئیش کردن بەتەنها کەرەسەیەک نییە بۆ بژێوی و گوزەران، بەڵکو کەرەسەیەکیشە بۆ رازی کردن و تێرکردنی پێداویستییە دەروونییەکان وەک هەستکردن بە ئاسایش و پلەوپایەی کۆمەڵایەتی و گوزارشت کردن لەخود وسەلماندنی تواناکانی مرۆڤ. بۆ کۆمەڵیش بایەخی ئیش و هەڵبژاردنی پیشە، مانای زیندووێتی و چالاکی و بەرهەمداری و پێشخستنی کۆمەڵگە دەگەیەنێت، ئەمرۆ لەجیهانی هاوچەرخدا ژمارەی پیشەکان بە بیست هەزار پیشەی هەمەجۆر مەزەندە دەکرێت کە تایبەتن و پێویستیان بە پسپۆڕی و خەسڵەتی کەسێتیی هەیە تاکو کەسی شیاو بۆ ئەو کارەی دەیکات شیاو بێت، تاکو هاوتایی نێوان خەسڵەتەکانی کەسێتی و هەلومەرج و داواکارییەکانی ئیشە کە باشترین ئاکامی لێبکەوێتەوە. درێژە
ئاب 1, 2007
سایکۆلۆژیای مۆدە Fashion psychology
مۆدە هۆکاری دەروونی لەپشتەوەیە کە خۆی لەگۆڕینی شێوە و فۆرم و قاڵبی هونەریی یان ئەدەبیی یان تیۆریی باودا دەبینێتەوە. مۆدە سەرجەم بوار‌و چالاکییەکان دەگرێتەوە وەک (زانست، هونەرەکان، ئەدەبییات، ئەندازیاری، خۆشگوزەرانی، پۆشاک و جلوبەرگ، خواردن و خواردنەوەو …تاد). لەمۆدەدا گیانی سەردەم Zeitgeist فەرمانڕەوایی دەکات. چەمکی مۆدە زیاتر لەگەڵ جلوبەرگ و بەتابیەتیش جلوبەرگی ژناندا بەکاردەهێنرێت یاخود لەگەڵ هەر شتێکدا کە پەیوەندی بەهونەری جوانکاری و ئارایشتی ژنانەوە هەبێت وەک داهێنان و ڕێکخستنی قژ، جۆرەکانی بۆن، ڕەنگ، هێڵ، شێوەکانی پێڵاو، کەرەسەی جوانکاری و ڕازاندنەوە یان هەر شتێکی‌تر کە لەبەر هەر هۆیەکە پەیوەندی بەشارستانییەوە هەبێت. درێژە
ئاب 1, 2007
سوڕی مانگانە(بێ نوێژى)
![]()
سوڕٍی مانگانە بەیەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی باڵغ بوون دادەنرێت لە مێینەدا کە مانایەکی گرنگی هەیە ئەویش پێش ئەم سورە تاک منداڵە بەڵام پاش دەست پێکردنی ئەم سورە دەتوانێت منداڵ بخاتەوە لە رووی بایۆلۆجیەوە . سەرەتایی دەست پێکردنی لە تەمەنی هەرزەکاریدا ڕووئەدات لەتەمەنی (12) ساڵی و بەرەو ژوور تاکو تەمەنی (16) ساڵی نزیکەی 95% مێینە ئەم سوڕەی بەسەردا دێت .خۆ گەر بێت ولەو ماوەیەدا روونەدات ئەوە دەبێتە هۆی نائارامی دەروونی لای مێینە و هەست بەناتەواوی دەکات لەچاو هاوتەمەنەکانی خۆی و گەلێ تەنگژەی دەروونی هاوەڵی دەبێت. بۆیە پێویست بە بەدواچوون دەکات بۆ زانینی هۆکاری روونەدان یان دواکەوتن و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی و هەوڵ دان بۆ چارەسەرکردنی . درێژە
ئاب 1, 2007
جووت بوون لە پشتەوە
مەبەستمان لەم زاراوەیە جووت بوونی نێر‌و مێیە بەجۆرێک لە کاتی جووت بوندا کۆمی مێیە دەکرێتە بەشێک لە کاری سێکی هەرچەندە ئەم کارە لەنێوان نێر‌و نێریشسدا دەکرێ(لە سەربازگە و بەندیخانەکاندا کە نێر ونێر بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەمێننەوە ئەگەری روودانی ئەم کارە زۆرە) و مێژووی ئەم کارە زۆر کۆنە و بەلگەنامە مێژوویییەکان لەزیاتر لە سەرچاوەیەکدا باسی دەکەن.. بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا بەهۆی کاریگەری هۆکانی راگەیاندن و نیشان دانی ئەم کارە لە کەنالەکانەوە و باسی کردن لەو چێژەی لەم کارە دەست دەکەوێت ، وای کردووە رێژەی مومارەسەکردنی ئەم کارە لەنێوان خێزانەکاندا زیاتر بێت لەجاران هەندێ مێینە بەتەواوی ئەم کارە رەت دەکاتەوەو کێشەی گەورەی خێزانی لێدەکەوێتەوە هەندێ جار دەگاتە ئاستی لێک جیابوونەوە و هەرەشەکردنی نێرینە بەوەی ژنی دووم دێنێ گەر لە کۆم تێر نەکرێ !!. درێژە
ئاب 1, 2007
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی … بۆچی ؟
زۆر له مێژبوو خه‌ونم به ماڵپه‌ڕێكی كوردی له بواری ده‌روونناسیدا ده‌بینی ، به تایبه‌تی كه ده‌مبینی ماڵپه‌ڕی له‌مجۆره لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه ، ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی من زۆر پێیان ئاشنا بووم له‌م بواره‌دا به زمانی عه‌ره‌بی بوون ، له‌لایه‌ك سوودێكی زۆرم لێوه‌رده‌گرتن ، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رجارێك به‌ناو بابه‌ت و به‌شه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕام وه‌كو كوردێك هه‌ستم به‌كه‌می ده‌كرد كه ئێمه‌ی كورد هه‌تا ئێستا ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تمه‌ندمان له‌م بواره‌دا نیه . درێژە
ئاب 1, 2007

دوا سەرنجەکان: