هێزی سێکسی لای پیاوان
ئاشکرایه که سێکس فه‌رمانێکه له‌و فه‌رمانانه‌ی که جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌نجامی ئه‌دات . بۆ ئه‌وی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واوکار ئه‌نجام بدرێت پێویسته چه‌ند فاکته‌رێک بوون یاخود ئاماده‌ییان هه‌بێت . هه‌ندێک له‌م فاکته‌رانه جه‌سته‌یین و هه‌ندێکیان ده‌روونین . لاسه‌نگی یان ناته‌واوی له‌هه‌ر لایه‌کیاندا هه‌بێت کار له‌پرۆسه‌ی سێکسی ده‌کات و ناته‌واوی ده‌کات . به‌گشتی هێزی سێکسی لای پیاوان ( نێر ) به‌نده به کۆمه‌لێک فاکته‌ره‌وه که ئه‌مانه‌ن :
هه‌ردوو گون ده‌بێت له‌بارێکی سروشتی ( ئاسایی ) دا بن له‌ڕووی پێکهاته‌وه و له‌ڕووی ده‌ردانی سپێرمه‌وه ، هه‌روه‌ها هۆرمۆنی گون که گرنترین هۆرمۆنی باڵاده‌سته له‌هێزی سێکسی پیاواند درێژە
ئاب 22, 2007
خراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵ (Child Abuse)
salahboskany@yahoo.com
بۆ ئەوەى مرۆڤێکى تەندروست بۆ کۆمەڵ بەرهەم بهێنرێ چاکتر وایە کار لەسەر منداڵ بکرێ ،بەتایبەت لەو کۆمەڵگانەى کە بەداخراو ناوزەد دەکرێن و بونەوەرێکى شەرمن و ترسنۆکى تیا وەبەر هاتووە ،بەهۆى مامەڵە کردنەوە لەگەڵیدا ، یاخود بەهۆى گرفتى کۆمەڵایەتییەوە زۆرێک لەخێزانەکان هەڵوەشان و لێکترازاون و منداڵیش لەو نێوەندەدا کەوتۆتەوە .لەلایەکى تریشەوە جۆرى خێزانەکان کە بەخێزانى گەورە ناودێر دەکرێن و هەندێک جار ژمارەى ئەندامەکانیان لە دە تێپەڕ دەکات ،هاوکات ڕێ وشوێن و سۆز و مامەڵەى پێویست لەبەرامبەریاندا تەندروست نییە ، ئاسەوارى ناکۆمەڵایەتى لەوجۆرە کۆمەڵ گایانەدا ڕەنگ دانەوەى دەبێت ، دەرئەنجامەکانیشى هەر زیان گەیاندنە بەکۆمەڵ و نەتەوەکەى ، سەرهەڵدانى دەیان دیاردەى لابەلابونەوە و ناوازە . بۆ بەئاگابوون لەو لابەلابونەوانە ، لەم باسەدا ئاماژە بەخراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵدا دەکرێ و کاریگەرى و کاردانەوەکانیشى دەخرێتە ڕوو.
درێژە
ئاب 22, 2007
خود و ڕەفتار
زانکۆی سلێمانی
ئەو کەسەى لەناخیدا ڕقء کینء، ئارەزووى زیانبەخشینء دیکە هەڵگرتبێء لەمێشکى خۆیدا ، بۆ دەرفەتێ بگەرێ بۆ هەڵڕشتنء ئازاردانى دەروونى بۆ کەسانى باراندنى ئەو هەستە شەڕانگێزییەى بەسەر ئەوانیتردا، مەحاڵە بتوانێت تاسەر پەیوەندیەکانى بەڕووپۆشى دۆستانە دابپۆشآء، ڕەفتارێک نەنوێنێت کە پێچەوانەى ئەو هەستەى بێت.
ئەو کەسەى لەناخیدا خێر‌و چاکەى هەڵگرتبآء، هیچ هەستێکى دوژمنکارانەى بەرانبەر کەسانیتر نەبێء مرۆڤدۆست بێ، ئاستەمە بتوانێت ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، هەستء بیر‌و ڕەفتارێکى وەها بخاتەڕوو کە لەگەڵ ئەو تێڕوانینەى خۆیدا یەکنەگرێتەوەو دژى بێت. ئەگەر بەڕێکەوتیش گوفتارێک یان ڕەفتارێکى وەهاى لێبوەشێتەوە بێگومان دەکەوێتە بارێکى دەروونى ئەوتۆوە، لەکورتترین ماوەدا پەشیمانى بکاتەوە.
درێژە
ئاب 22, 2007
شۆفێری و شەڕەنگێزی
ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
کێ له‌ئێمه ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قام و له کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا شێوازی ناشایسته‌ی به‌دی نه‌کردبێت له شۆفێری .. شێوازێک که ڕوخسارێکی شه‌ڕه‌نگێزی و توندوتیژی و لاساری له لێخوڕیندا تیا به‌دی ده‌کرێت . زۆربه‌ی جاریش ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆته مایه‌ی ڕووداوه جۆراوجۆره‌کانی هاتوچۆ . جگه له‌مه‌سه‌له‌ی سزادان و ڕێوشوێنی یاسایی ، هه‌ق وایه ئه‌م دیارده‌یه زیاتر تیشکی بخرێته سه‌ر و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت . له‌تێکڕای وڵاتانی پێشکه‌وتوودا ئه‌رکی قه‌ڵاچۆکردنی دیارده دزێو و مه‌ترسیداره‌کانی بواری هاتوچۆ ته‌نها ناخرێته سه‌ر ( ده‌زگاکانی هاتوچۆ ) ، به‌ڵکو چه‌ندین خه‌ڵک و لایه‌نی پسپۆر لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی گرفته‌کان و هاوکاری کردنی هاتوچۆ .به‌پێی توێژه‌ینه‌وه‌کانی کارگێڕی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی ترافیک له‌سه‌ر ڕێگاو بانه‌کان له ئه‌مه‌ریکا شۆفێری ی شه‌ڕه‌نگێزی بۆته هۆی( 66 % ) له‌کۆی ئه‌و ڕووداوه هاتوچۆییانه‌ی که مه‌رگی لێکه‌وتۆته‌وه . هه‌روه‌ها توێژینه‌وه ئه‌مه‌ریکیه‌کان سه‌لماندویانه که ڕێژه‌ی( 20 % ) له‌و شۆفێرانه‌ی که گه‌وره و کامڵن ، باشتر و زیاتر ئاماده‌ییان تیایه له دروستکردنی مه‌ترسی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه . وه ئه‌م دیارده‌یه له زیادبووندا بووه به‌ڕێژه‌ی (7%) ، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1990 زیادبوونی ئه‌م ڕێژه‌ی درێژە
ئاب 22, 2007
زیره‌کی و وه‌بیرهاتنه‌وه له خوێندندا
ئاشکرایە هەر یەکە لە ئێمە توانایەکی دیاری کراوی هەیە لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا هەر لە هەستەکانەوە (بینین ، بیستن، ……هتد) تاکو سەرجەم بوارەکانی تری توانای مرۆڤ لە توانای قورسایی هەلگرتن ، راکردن ،دانیشتن ، تەنانەت نوستنیش توانایەکی دەوآ ومرۆڤ ناتوانآ بەردەوام بنوآ .
توانای وەرگرتن و وەبیرهاتنەوەی زانیارییەکانیش سنوردارەو مرۆڤ تاکو ئاستێکی دیاری کراو توانای وەرگرتنی هەیە و ناتوانێت هەموو رووداو و بیرەرییەکان بێنێتەوە یاد خوی ، سەرەرای ئەم سنوداریە تاک دەتوانێت تاکو رادەیەک توانای وەرگرتن و وەبیرهاتنەوەی خۆی باشتر بکات تاکو لەماوەیەکی کورت‌دا برە زانیارییەک وەرگرآ زیاتر بێت لەوەی پێشوتر وەری دەگرت لە هەمان ماوەدا. درێژە
ئاب 17, 2007
ئاشوبه‌نانه‌وه‌ی گه‌نجانی شاری یۆتۆبۆری ڕێکه‌وتی ٩/٩/٢٠٠٦
ده‌ستپێک و ئه‌بستراک
ئاشوبه‌نانه‌وه Riot ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک یه‌کده‌گرن بۆ تێکدانی باری ئارامی له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی توند‌و تیژی بۆ ئاسته‌نگ دروستکردن له بڕیارێک یان هه‌نگاوه چاره‌یه‌کی نوێ، که له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه Nationalencylopedin, 2006)). نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات، هه‌ستکردن به گۆشه‌گیری و جوداسازی نه‌ژادی و بڕێکی دی له کێشه چاره‌نه‌کراوه‌کان سه‌رچاوه‌ی ئاشوبه‌نانه‌وه‌ن که ده‌بێت به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌رببڕێت.
مه‌به‌ست و ئامانج
درێژە
ئاب 14, 2007
سایکۆلۆژیای ڕه‌نگ
رەنگ یەکێکە لە کۆڵەکەکانی کاری هونەری، هەر ڕەنگێک ڕۆڵ و کاریگەریی تایبەتی خۆی هەیەو کە تێکەڵیش دەکرێن بایەخیان زیاتر دەبێ و کارە هونەرییەکان کامڵ و تەواوتر دەکەن. یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی ڕەنگ، بەخشینی خەسڵەتی واقعییانەیە بە وێنەو دیمەنەکان هەروەها لێکچوون و جیاوازییەکان لەنێوانیاندا ڕوونتر دەکاتەوە، جگە وروژاندنی سەرنجی بینەرو خوڵقاندنی باری دەروونی جۆاروجۆر و وەڵامدانەوەی سۆزاویانە، سەرەڕای ئەو کاریگەرییانەی لەسەر چاوی مرۆڤ بەجێی دەهێڵن. هەروەک ئاشکرایە هەندێک لەڕەنگەکان گەرمن وەک سورو زەردو پرتەقاڵی و وەرگیراوەکانیان، هەندێکیتریش ساردن وەک وەنەوشەیی و سەوز و شین و وەرگیراوەکانیان، جگە لە ڕەنگە بێلایەنەکانی وەک ڕەش و سپی. هەندێک ڕەنگیش هەیە گونجاون و چێژ‌و کاریگەری پۆزەتیڤ دەکەنە سەر چاوی مرۆڤ وەک ڕەنگە کراوەکان و کە لە سپییەوە نزیکن یاخود ئەو ڕەنگانەی گەرمن و نزیکن لەڕەشەوە. درێژە
ئاب 13, 2007
ئه‌لکهول
ئەلکحول یەکێکە لەو مادانەی لەسەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێ سەرەرای ئەوەی هەمووان کۆکن لەمەر زیانەکانی لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا ، تەندروستی تاک (لەهەردوو لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە) وکاریگەری خراپی لەسەر ژیانی تاک لە رووی کۆمەلامەیەتی و خێزانی و کاریگەری ئابووری …..هتد.
جۆرەکانی ئالوودە بوون :
بەپێ جیلینک ( پێنج جۆر ئالوودەبوون هەیە )
1- جۆری ئەلفا : تاک لەم بارەدا تەنها پشت بەستنی دەروونی هەیە واتە بۆیە دەخواتەوە تاکو هەست بەشادمانی بکات وبرێک خۆ بپارێزێ لە کێشەی رۆژانە. درێژە
ئاب 13, 2007
ماددە هۆشبەرەکان كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپی‌دا(بەشی دووەم)
{ به‌شی دووه‌م }
گیرۆده‌بوون ( ئاڵووده‌بوون ) – الادمان :
كاتێك ووشه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بیستین بێ یه‌ك و دوو حاڵه‌تی گیرۆده‌بوون به یادماندا گوزه‌ر ده‌كات ، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌ی .. ئه‌و دۆزه‌خه پڕ نه‌هامه‌تیه‌ی كه مرۆڤ ڕاپێچی ده‌یان نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیری و لادان و تاوان ده‌كات ، بێ به‌رهه‌م و مشه‌خۆر و بێفه‌ڕی ده‌كات بۆ خودی خۆی و ده‌وروبه‌رو نیشتمانه‌كه‌ی ، سات له‌دوای سات له لێواره‌كانی مه‌رگی نزیك ده‌كاته‌وه . به‌شێكی زۆر له ده‌ست درێژیه‌كان به تایبه‌تی ده‌ستدرێژیه سێكسیه‌كان و كاری به‌دڕه‌وشتی و جۆره‌ها لادان و تاوانی تر به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وابه‌سته‌ی گیرۆده‌بوونن .
درێژە
ئاب 13, 2007
هەرزەکارى
هەرزەکارى ( المراهقە ):
وشەى هەرزەکارى لە بنچینەدا لە وشەى ( راهق ) ەوە هاتوە، ئەم وشەیەش وشەیەکى کۆنە لە زمانەوانیدا کە گەلێک مانا دەبەخشێت، کە وابەستەن بە تایبەتمەندیەکانى تاکەوە وەکو ( درۆ، بێئاگای، پەلەکردن، خێرایی لە بەگژدا چوندا، گێلى، نەزانى، شەڕەنگێزى ).
بەڵام هەرزەکارى لە دەرونزانیدا بە واتاى نزیکبونەوەى تاک دێت لە پێگەیشتنى جەستەیی و ژیرى و دەرونى کۆمەڵایەتى.
ماوەى هەرزەکارى:
هەتا وەکو ئێستا ڕێکەوتنێکى گشتى نیە لەسەر ماوەى و کاتى دەستپێکردنى قۆناغى هەرزەکارى، بەشێوەکى گشتى ئەم ماوەیە درێژ دەبێتەوە لە ( 12 – 20 )، چونە ناو قۆناغى هەرزەکارى بە پێى ڕەگەز دەگۆڕێت کچان زوتر پێدەنێنە درێژە
ئاب 13, 2007
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پسپۆر له بواری گه‌شه‌كردنی مرۆیی خاتوو ( ڕوخۆش غه‌ریب )
ڕۆژی ٥/٥/٢٠٠٧ كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری كوردی له‌شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا كۆڕێكی بۆ به‌ڕێز ڕوخۆش غه‌ریب سازكرد ، بۆ ناساندنی ئه‌م ئافره‌ته چالاك و لێهاتووه به خوێنه‌رانی به‌ڕێز و به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به كار‌و چالاكیه‌كانی به‌هه‌لمان زانی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین .
* ڕوخۆش غه‌ریب كێیه ؟
+ ڕ . غ : ناوم ڕوخۆش غه‌ریبه ، له‌ساڵی ( ١٩٦٣) له شاری سلێمانی هاتومه‌ته ژیانه‌وه ، تا قۆناغی ئاماده‌ییم له‌وێ ته‌واوكرد ، پاشان بۆ خوێندن له‌كۆلیژی ده‌رمانسازی له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت چوومه وڵاتی لوبنان ، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی لوبنانه‌وه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا، گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان و په‌یمانگای مامۆستایانم ته‌واو كرد و بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك مامۆستا خزمه‌تی قوتابیانی كوردم كردووه . له‌سه‌ره‌تای ساڵی ( ١٩٩٧ ) ه‌وه له وڵاتی هۆڵه‌نده نیشته‌جێم . له هۆڵه‌ندا دیبلۆمم به‌ده‌ست هێناوه له كۆمه‌ڵناسیدا ، له‌ڕێگای زانكۆی ئازاده‌وه ده‌روونناسیم خوێندووه له‌بواری ته‌ندروستی و پیشه‌ییدا ، پاشان ماسته‌رم له پرۆگرامی زمانه‌وانی ده‌مارگیری (NLP ) به‌ده‌ستهێناوه له‌ڕێگای ناوه‌ندی كه‌نه‌دی بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ، پاشان له‌ڕێگای په‌یمانگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك كه‌سێكی پرۆفیشناڵ له‌بواری ڕاهێنانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێندوومه ، ئێستاش له‌دوا قۆناغی خوێندنی دكتۆرادام .
* ئه‌گه‌ر بكرێت تیشكێك بخه‌یته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانت . درێژە
ئاب 10, 2007
کەمى ووریایى و جوڵەى زۆر
A.D.H.D
Attention Deficit / Hyperactivity Disorder
هۆکارەکانى ، نیشانەکانى ، دەستنیشانکردنى و چارەسەرى
ئەگەر بمانەوێت لەم نەخۆشیە ووردبینەوە دەبینین بەم ناوە تازەیەى واتە ( کەمى ووریایى و جوڵەى زۆر ) مێژوویەکى لە مێژینەى نیە و ماوەیەکى کەمە بەم ناوە هاتۆتە مەیدانەوە ، بەڵام ئەمە ماناى ئەوە نیە کە ئەم نەخۆشیە تازەیە بەڵکو ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە جاران بە ( بچوکە لەناوچوونى مێشک Menimal Brain Damage ) ناسرابوو ، ئەمە لەلایەک.لەلایەکى دیکەوە جاران ناوەکەى هەر ئاماژەبوو بۆ تەنها هۆکارێک و پشت گوێ خستنى هۆکارەکانى تر.
درێژە
ئاب 9, 2007
توند وتیژی و شه‌ڕ War and Aggression
پێناسه‌ی توند و تیژی
توندوتیژی Aggression ڕ‌ه‌فتارێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه، بۆ مه‌به‌ستی بریندارکردنی که‌سێکی تر به‌کار ده‌هێنرێت. توندوتیژی ڕ‌ه‌نگه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی بێت یان نا.(Social Psykology) *
شه‌ڕ دۆزه‌خێکه هه‌مووان ده‌سوتێنیت و به‌زه‌یی به هیچ شتێکدا ناێته‌وه، شه‌ڕ گه‌وره‌ترین و ترسناکترین ماڵ وێرانی و کاره‌سات له دوای خۆی به جێده‌هێڵێت. قۆناغی دوای شه‌ڕ، دوای بێده‌نگی به‌ره‌کانی شه‌ڕ، ئه‌وسا ئه‌نجام و ئاسه‌واره‌که له بوارگه‌له جیا جیاکانی ژیاندا، کۆمه‌ڵگه و ژینگه، به دژوارترین کات ده‌ژمێردرێت. درێژە
ئاب 8, 2007
دەروونشیکاریی … فرۆید لەدیدی فرۆمەوە
کاروپیشەى مامۆستاوشیکەرەوەى دەروونى سەخت وشەکەتییە ئەوان پرسی پێکهاتەی ئاڵۆزى مرۆیی تاوتودەکەن، هەروەها کەسایەتى ئادەمیزادوهەڵسوکەوت ورەفتاریی بەمەبەست وئامانجى بونیاتنانەوەى و بۆ ئەوەى ببێ بە تاکێکی ئەکتیف وسوودبەخش بۆخۆی وکۆمەڵگەودواڕۆژی، بەڵام گەرهاتوو ئەو کەسە (مامۆستایە) کەوتەنێوچاڵی کەموکوڕی رەفتاروهەڵسوکەوتى نابەجێ وناڕێک، دەبێ دەست بۆ کێ درێژبکات، چارەسەری چۆن بکرێت وچی لەبلرەیەوە بگوترێت ؟؟!!.
درێژە
ئاب 8, 2007
سایکۆلۆژیایی شیکارى
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانى فرۆید:-
سیگمۆند فرۆید (1856 – 1939) پزیشکێکى ده‌رونزانى نه‌مساوییه، دامه‌زرێنه‌رى په‌یڕه‌وى ده‌رونشیکارییه، فرۆید یه‌کێکه‌له گه‌ڕیده هه‌ره‌مه‌زنه‌کان، له مێژوى مرۆَڤــایه‌تیدا چه‌ندان ناوچه‌ى نه‌زانراوى ئاشکراكردوه، ئه‌و ناوچانه‌ش پێش ئه‌و که‌س په‌ى پێ نه‌بردوون، به‌ڵام جیاوازى ئه‌م له‌گه‌ڵ گه‌ڕیده‌کانى تردا ئه‌وه‌یه، ئه‌م ئه‌مریکاى خۆى له ناخى مرۆڤـدا دۆزیه‌وه، نه‌ک له جوگرافیای ده‌ره‌کیدا، ئه‌ویش مه‌به‌ستمان جیهانى نه‌سته، که وه‌کو مۆزه‌خانه‌یه‌ک به‌شى هه‌ره زۆرى یاده‌وه‌رى و هه‌سته سه‌رکوتکراو و چه‌پێنراوه‌کانى ژیانى ڕوَژانه‌مان له‌وێدا پاشه‌كه‌وت ده‌کرێت و له‌کاتى پێویستدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و، دێنه پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌و کاته پێویستانه چ کاتێکن؟ فرۆید ده‌ڵێ له‌کاتى شۆک وڕوداوه ناخۆشه‌کان و جیهانى خه‌ون و هه‌ندێ له نه‌خۆشیه‌کاندا دێنه‌وه پێشه‌وه. گرنگى دۆزینه‌وه‌کانى فرۆید له‌وه‌دایه که‌هه‌میشه به‌دواى ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێت: بۆچى خه‌ڵک به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌که‌ن که پێى ڕاهاتون؟
درێژە
ئاب 8, 2007

دوا سەرنجەکان: