تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ر و چالاکوانی له‌بواری ژنان و ئافره‌تاندا
خه‌ندان جه‌زا سه‌رپاچ
ده‌رباره‌ی هه‌ردوو دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ناپاکی هاوسه‌ریی له‌کوردستان
به‌شی یه‌که‌م
ده‌روونناسی : به‌ڕێزتان وه‌ک توێژه‌ر و نووسه‌ری یه‌کێک له‌دیارترین ئه‌و توێژینه‌وه‌یانه‌ی که له‌کوردستان ئه‌نجام دراوه ئه‌ویش ( ئۆقیانووسێک له تاوان )ه که ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه له‌ناو خوێنه‌ران و ناوه‌نده ڕه‌سمی و میدیاکاندا ، گرنگترین ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه چین که پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه لای ئێوه دروست بوو ؟
خه‌ندان جه‌زا : سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئێوه ، له‌ڕاستیدا من خۆشحاڵم به‌وه‌ی توانیومه بابه‌تێک بڵاو بکه‌مه‌وه که کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه ، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش بۆ خوێنه‌ر و پسپۆران به‌تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام من وه‌ک خۆم گرنگترین ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی پێیگه‌یشتوم ده‌توانم له دوو خاڵدا کۆی بکه‌مه‌وه ، یه‌که‌م : منیش وه‌ک هه‌موو تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه بیروبۆچوون و دیدگای من زۆر خراپ بوو له‌سه‌ر له‌ش فرۆشه‌کان ، منیش پێم وابوو ئه‌وانه له‌پێناو پاره‌دا له‌ش ده‌فرۆشن ، بۆچی واده‌که‌ن ؟ سه‌رزه‌نشتم کردوون . به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که پێی گه‌یشتم به‌ته‌واوه‌تی دیدگای من گۆڕا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌تاوانبار نابینم به‌ڵکو زیاتر به‌قوربانییان ده‌بینم . هه‌موو کاتێکیش ئه‌وه دووپات ئه‌که‌مه‌وه منیش بخه‌نه ئه‌و ڕه‌وشی ژیانه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدابوون ڕه‌نگه منیش به‌ده‌ر نه‌بم له‌و حاڵه‌ته.
دووه‌م : ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو بۆ من ، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیاو سالاره و به‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ناسراوه که پیاوه‌کانمان ئێواران که‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خێزان چ باوک یان برا یان مێرد ، ڕۆڵی پیاو به‌ته‌واوه‌تی ئه‌بینن و شه‌هامه‌تی خۆیان ده‌رئه‌خه‌ن هه‌ر له‌قسه‌کردنیانه‌وه یان ڕێگرتن و سه‌رکوتکردنیان بۆ مێینه‌کان ، به‌ڵام له‌زمانی له‌شفرۆشه‌کانه‌وه به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتم ئه‌وان ( پیاوان ) له‌به‌یانییه‌وه که‌هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و ئه‌و شه‌هامه‌ته له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن کاتێک ڕوو ده‌که‌نه لای ئه‌م فرۆشیارانه و به‌ته‌واوه‌تی چۆک دائه‌ده‌ن و ئه‌و شه‌هامه‌ته‌یان لێئه‌سه‌نرێته‌وه تائه‌و کاته‌ی ڕۆژ ئاوا ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌کانیان . ئه‌و ئیزدوازجیه‌ته‌ی که‌له‌ناو تاکی ( پیاو ) کوردی‌دا به‌ده‌رئه‌نجام پێیگه‌یشتم منی گه‌یانده ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌بتوانم بڵێم تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ( پیاوان ) له‌ئیزدواجیه‌تێکی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژین ، شه‌وانه به‌ته‌واوه‌تی پیاون له‌ناو ماڵ و مناڵی خۆیاندا و شه‌هامه‌تی خۆیان ئه‌نوێنن و پیاوسالارن به‌ڵام به‌ڕۆژ ئه‌وه‌یان نامێنێ ، له‌زاری هه‌موو فرۆشیاره‌کانه‌وه ئه‌م ڕاستیه‌م ده‌بیست و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌کرده‌وه . توێژینه‌وه‌که له‌ڕووی زانستی و ڕاڤه‌کاری زۆر شتی له‌خۆگرتووه به‌ڵام ئه‌و دوو ده‌رئه‌نجامه‌ی ئاماژه‌م پێدان گرنگترین ده‌رئه‌نجام بوون بۆ من به‌شێوه‌یه‌کی تر بڵێین توێژینه‌وه‌که ئه‌مه‌ی به‌خشی به‌خۆم .
ده‌روونناسی : به‌ڕای به‌ڕێزتان گرنگترین هۆکاره‌کانی پشت دیارده‌ی له‌شفرۆشی له کوردستان چین ؟ ئایا فاکته‌ری ئابوریه یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی ئێستای کۆمه‌ڵگه‌یه به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره‌دا مێینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زیاتر له‌جاران ئازادن یاخود به‌هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ته‌کۆنۆلۆژیایانه‌یه که‌له‌م ساڵانه‌ی دواییدا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێیان ئاشنا بوو ؟
خه‌ندان جه‌زا : هۆکاره‌کان زۆرن ، من سه‌ره‌تا بۆ خۆم وه‌ها بیرم ده‌کرده‌وه که ته‌نها هۆکاری ئابوری له‌پشت دیارده‌ی له‌شفرۆشیه‌وه بێت ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ( 1999 )ه‌وه هه‌تا ساڵی ( 2007 ) و تائێستاش ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌بینم و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م زۆر هۆکاری ترم لا ڕوون بووه‌وه به‌جۆرێک ناکرێت بڵێین هۆکاره‌که ته‌نها ئابوریه به‌ڵکو ئاستی هۆشیاری خه‌ڵک هۆکارێکه ، به‌رزی ئاستی گه‌نده‌ڵی هۆکارێکه ، هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی ڕوویانداوه وه‌ک ( جه‌نگی عێراق – ئێران ، جه‌نگی داگیرکردنی کوێت ، جه‌نگی ئازادکردنی عێراق ، شه‌ڕه‌کانی ناوخۆی کوردستان ) هۆکارن ، هۆکاری سیاسی که‌تیایدا ئافره‌ت له‌م که‌ناڵه‌وه وه‌کو سیخوڕ به‌کارهاتووه ، کرانه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی کوردستان به‌ده‌وروبه‌ر و وڵاتانی دیکه هۆکارێکه ، بازرگانی کردن به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه فاکته‌رێکی تره که‌تیایدا ئافره‌ت به‌کارهێنراوه به‌مه‌به‌ستی بازرگانی کردن له‌نێوان ئێره و وڵاتانی دراوسێدا که بۆخۆم چه‌ندین ئافره‌تم بینیوه له‌ناو قوتوی شیری مناڵ‌دا بازرگانی ئه‌م مادانه‌یان پێکردوون ، نه‌بوونی هۆشیاری سێکسی له‌ناو خێزاندا فاکته‌رێکی تره . به‌ڕاستی فاکته‌ره‌کان زۆرن ناکرێت لێره‌دا ئاماژه به‌هه‌موویان بکه‌م ئه‌وه‌ی له‌توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌یه . سه‌باره‌ت به‌و ئازادیه‌ی ئێوه ئاماژه‌تان پێدا ئه‌وه وایه و یه‌کێکه له‌فاکته‌ره‌کان ، هه‌ندێ که‌س پێم ده‌ڵێن له توێژینه‌وه‌ی ( ئۆقیانووسێک له‌تاوان ) دا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ڕێکخراوه‌کانی ژنان ڕۆڵێکی نێگه‌تیڤی بینیوه ، من ناتوانم به‌ڕه‌هایی بڵێم ڕۆڵی نێگه‌تیڤیان بینیوه به‌ڵام ده‌ڵێم کۆمه‌ڵگه به هه‌موو که‌لتور و یاسا و ڕێساکانیه‌وه زوڵمیان له‌م خه‌ڵکه له‌شفرۆشانه کردووه و هۆکاریش بوون له‌م بواره‌دا ، بۆ نموونه له‌وڵاتێکی وه‌کو نه‌رویجدا که چوار ملیۆن دانیشتووانی هه‌یه که‌چی په‌نجاوچوار سه‌نته‌ر هه‌یه که شێڵته‌ره بۆ داڵده‌دانی ئافره‌تان که له‌وڵاتێکی وه‌ک نه‌رویج یان له‌شارێکی وه‌ک ئۆسلۆ زۆرترین شێڵته‌ر هه‌یه له‌کاتێکدا ئه‌وێ وڵاتێکه که سیبمولی ئاشتییه به‌ڵام له کوردستان له‌وڵاتێکی پڕ له‌جه‌نگ و نه‌هامه‌تی و شێواویه‌دا ، له‌م که‌لتوره پیاو سالاریه‌دا ته‌نها سێ شێڵته‌ر هه‌یه ، ئه‌بێ ئه‌م سێ شێڵته‌ره چۆن له‌ئاستی ئه‌م هه‌موو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا بێت .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« له‌به‌ر ڕۆشنایی سۆسیۆلۆژیادا / که‌سێتی گه‌نجی کورد / به‌شی دووه‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خاتوو خه‌ندان جه‌زا ده‌رباره‌ی هه‌ردوو دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ناپاکی هاوسه‌ریی له‌کوردستان / به‌شی دووه‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
