ئاب 10, 2007
ڕۆژی ٥/٥/٢٠٠٧ كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری كوردی له‌شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا كۆڕێكی بۆ به‌ڕێز ڕوخۆش غه‌ریب سازكرد ، بۆ ناساندنی ئه‌م ئافره‌ته چالاك و لێهاتووه به خوێنه‌رانی به‌ڕێز و به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به كار‌و چالاكیه‌كانی به‌هه‌لمان زانی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین .
* ڕوخۆش غه‌ریب كێیه ؟
+ ڕ . غ : ناوم ڕوخۆش غه‌ریبه ، له‌ساڵی ( ١٩٦٣) له شاری سلێمانی هاتومه‌ته ژیانه‌وه ، تا قۆناغی ئاماده‌ییم له‌وێ ته‌واوكرد ، پاشان بۆ خوێندن له‌كۆلیژی ده‌رمانسازی له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت چوومه وڵاتی لوبنان ، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی لوبنانه‌وه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا، گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان و په‌یمانگای مامۆستایانم ته‌واو كرد و بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك مامۆستا خزمه‌تی قوتابیانی كوردم كردووه . له‌سه‌ره‌تای ساڵی ( ١٩٩٧ ) ه‌وه له وڵاتی هۆڵه‌نده نیشته‌جێم . له هۆڵه‌ندا دیبلۆمم به‌ده‌ست هێناوه له كۆمه‌ڵناسیدا ، له‌ڕێگای زانكۆی ئازاده‌وه ده‌روونناسیم خوێندووه له‌بواری ته‌ندروستی و پیشه‌ییدا ، پاشان ماسته‌رم له پرۆگرامی زمانه‌وانی ده‌مارگیری (NLP ) به‌ده‌ستهێناوه له‌ڕێگای ناوه‌ندی كه‌نه‌دی بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ، پاشان له‌ڕێگای په‌یمانگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك كه‌سێكی پرۆفیشناڵ له‌بواری ڕاهێنانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێندوومه ، ئێستاش له‌دوا قۆناغی خوێندنی دكتۆرادام .
* ئه‌گه‌ر بكرێت تیشكێك بخه‌یته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانت .
+ ڕ . غ : دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌رێكم له هۆڵه‌نده بۆ مه‌شق پێكردن و ڕاوێژكردن و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی . هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رێكم ( به‌خۆبه‌خشانه ) كه چه‌ندین خزمه‌تگوزاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات . باڵوێزی ڕێكخراوی ئافره‌تانی بێگانه ( په‌فێم )م كه خێزانی پادشای داهاتووی هۆڵه‌نده سه‌رپه‌رشتی ده‌كات . ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیم له‌سه‌ر لیستی پارتی كاری هۆڵه‌ندی . مامۆستا‌م له زانكۆی ئازاد له‌شاری ده‌نهاخ . چه‌ندین كۆڕ و سیمینارم به هه‌ر سێ زمانی كوردی و هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌بی بۆ سازكراوه . كتێبێكم له هۆڵه‌ندیه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به‌و مناڵانه‌ی كێشه‌ی ژیریان هه‌یه .
* هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن ، ڕوخۆش خان نامه‌ی دكتۆراكه‌تان له‌سه‌ر چی ده‌بێت و ئه‌و بوارانه چین كه به‌ڕێزتان بتوانن له ئایینده‌دا كاری تیابكه‌ن ؟
+ ڕ . غ : به‌ڵێ ، ئێستا له كۆتایی نامه‌ی دكتۆراكه‌مدام ، ناونیشانی نامه‌كه‌م (دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی پیشه‌یی بێگانان له هۆڵه‌نده ) . هۆكاری هه‌ڵبژاردنم بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی بێكاری بێگانه‌كان له‌م وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ، كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به نه‌بوونی ئیندماجی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی ، ئه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئاماده‌باشی ده‌روونی تاكی بێگانه بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردن له‌تاراوگه و خۆئاماده‌كردن و خۆسازدان بۆ گۆڕانكاری له شێوازی ژیان و بیركردنه‌وه ، هه‌روه‌ها نه‌بوونی یارمه‌تی پێویست بۆ خۆ ڕزگاركردن له‌و كۆت و زنجیره‌ی ڕابردوومان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ و داهاتووشمان هه‌یه . هه‌ریه‌ك له‌ئێمه كۆڵێكمان له‌پشته كه سه‌دان ئێش و گرفتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ئایینی و ئه‌زموونی تاڵی تیایه ، خۆ ڕزگاركردن لێیان هه‌روا كارێكی ئاسان نیه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بێ پلان و ئامانجێكی دیاریكراو ڕوویان كردۆته ڕۆژئاوا . ئه‌وه‌ی شایانی باس بێت پێم خۆشه ئاماژه به‌وه بكه‌م كه من بواری ده‌روونناسی به‌به‌شێكی گرنگی بواره‌كه‌ی خۆمی ئه‌زانم كه‌ئه‌ویش بواری ( گه‌شه پێدانی مرۆیی )ه . خولیای من پوخته كردنی هه‌موو زانسته‌كانی وه‌ك ده‌روونناسی ، كۆمه‌ڵناسی ، پرۆگرامی زمانه‌وانی ده‌مارگیریه ، كه‌ئه‌مانه‌م به‌ده‌ستهێناوه ، به‌هیوام پاش ته‌واو بوونم له دكتۆراكه‌م هه‌ندێ بواری تری وه‌ك میتافیزیك بخوێنم ، هه‌روه‌ها چه‌ند كۆرس و ڕاهێنانی دیكه‌ی وه‌ك هیپنوس ( خه‌واندنی موگناتیسی ) و ڕاهێنه‌ری پسپۆر له‌گه‌شه‌پێدانی مرۆییم بینیوه له‌پێناو گه‌یشتن به میتۆدێك بۆ گه‌شه‌كردن و باڵاكردنی مرۆڤ بۆ به‌خته‌وه‌ری له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا بێت ، به‌تایبه‌تی تاكی كورد كه‌ئێستا پێویستی زۆری به‌هۆشیاری و گۆڕانكاری هه‌یه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی كیانی خۆی . واته په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ خود و ناسینی خود و تواناكانی ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌و توانا بێ سنورانه بۆ به‌دیهێنان و گه‌یشتن به خه‌ونه‌كان . سوود وه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه ناخۆش و به‌ئازارانه‌ی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌ك ببنه سه‌رچاوه‌ی هێز بۆمان ، له‌بری ئه‌وه‌ی كه ببنه كۆسپ له‌ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری و گه‌یشتن به ئامانجه‌كان .
* ڕوخۆش خان ئه‌و ڕه‌وشه نائاساییه‌ی مرۆڤی كورد پیایدا گوزه‌ری كردووه وه‌ك جه‌نگ ، داگیركاری ، كاولكاری ، ترس ، دڵه‌ڕاوكێ ، هه‌ست نه‌كردن به‌دڵنیایی ، باری ئابوری خراپ ، خراپی سیستمی په‌روه‌رده ، هه‌ندێ له دابونه‌ریته‌كان و زۆر شتی تر ، به‌ڕای به‌ڕێزتان تا چه‌ند ئه‌م هۆكارانه كاریگه‌ری خراپی به‌جێهێشتووه له‌سه‌ر تاكی كورد ؟
+ ڕ. غ : هه‌موو ڕوداو و ئه‌زموونه‌كانی ژیانی مرۆڤ هه‌ر هه‌مووی له شوێنێكدا هه‌ڵگیراوه ( خه‌زن بووه ) كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و كار و كاردانه‌وه و په‌یوه‌ندی به‌ستنه له‌گه‌ڵ خود و ده‌وربه‌ردا ، سه‌رچاوه‌ی بڕیار و هه‌ڵبژاردنه‌كانمانه كه له‌كۆتاییدا ئه‌بنه مایه‌ی سه‌ركه‌وتن یان شكستخواردن .. به‌خته‌وه‌ری یان نابه‌خته‌وه‌ری ، ئه‌م شوێنه‌ش پێیده‌گوترێت ژیری ناوه‌كی ( العقل الباطن ) كه هۆشیار نیه و باش و خراپ له‌یه‌ك جیاناكاته‌وه ، ته‌نها ئه‌زانێت هه‌موو زانیاریه‌كان هه‌ڵبگرێت وه له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و زانیاریانه ئیش به خودی ئێمه بكات . توانای وه‌رگرتن و هه‌ڵگرتنی ئه‌م به‌شه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ ٢ ملیۆن زانیاریه له‌یه‌ك چركه‌دا . واته هه‌رچی له‌ژیانماندا ڕوویداوه به خۆش و ناخۆشه‌وه له‌م به‌شه‌دا دۆكۆمێنتێكی بۆ كراوه‌ته‌وه و كۆدێكی تایبه‌تی هه‌یه كه له‌كاتی دیاریكراودا له‌ڕێگای ئه‌م كۆده‌وه ئه‌و دۆكۆمێنته ( پۆزه‌تیف بێت یان نێگه‌تیف ) ئه‌كرێته‌وه و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانمان . بۆ نموونه كاتێك بۆنی شتێك ئه‌كه‌ین كه‌سێك یان شوێنێك دێته‌وه یادمان . یان بینینی شتێك یان كه‌سێك یان ڕه‌نگێك ، كه‌سێك یان ڕوداوێك یان شوێنێكمان ئه‌هێنێته‌وه یاد . به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ تامكردن و بیستن و ده‌ستبه‌ركه‌وتنه‌وه . به‌واتایه‌كی تر هه‌ریه‌ك له‌كۆئه‌ندامی هه‌ستی مرۆڤ ئه‌بێته كۆدێك بۆ كردنه‌وه‌ی دۆكۆمێنتێك جا ئه‌گه‌ر خۆش بێت یان ناخۆش . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو ڕوداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی ئێمه وون نه‌بوون به‌ڵكو هه‌ڵگیراون و له‌كاتی خۆیدا دێنه‌وه ده‌ره‌وه ، ئه‌گه‌ر نه‌توانیت خۆت یان به‌هاوكاری كه‌سێكی پسپۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و زاڵ بیت به‌سه‌ریاندا ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و زاڵ ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانت و له‌وانه‌یه تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه و بڕیاڕی نادروست و كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیت بكات . ئێمه‌ی كوردیش به‌درێژایی مێژوو دوچاری جه‌نگ و كاولكاری .. زوڵم و سته‌م .. براكوژی .. ترس و دڵه‌ڕاوكێ .. تۆقاندن و سزادان .. هه‌ڵچوون و داچوونی باری ئابوری ، هاتووین.. له‌لایه‌كی تره‌وه دابونه‌ریت و نه‌بوونی په‌یڕه‌وێكی ئایینی ڕوون و ئاشكرا‌و چه‌سپاو .. ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕ و نه‌ریت و به‌هاكان .. ئه‌مانه‌و ده‌یان هۆكاری تر كه‌بوونه‌ته مایه‌ی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی دروست له‌گه‌ڵ خود ( الذات ) دا ، هه‌رچی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌شی له‌ناوه‌وه‌ی وڵاتن به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌خولێنه‌وه ، نه‌ئه‌زانێت چی ئه‌وێت و ئه‌بێت چی بكات و به‌ره‌و كوێ بڕوات . له‌م پێوه‌نده‌دا چه‌ندین حاڵه‌ت له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵاتیش په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن .
* به‌ڕێزتان له‌دوا سه‌ردانتان بۆ كوردستان چ سه‌رنجێكتان لا گه‌ڵاڵه بوو ؟ پێتان وانیه بۆشاییه‌كی زۆر هه‌یه له‌ڕۆڵی توێژه‌رانی ده‌روونیدا ؟
+ ڕ . غ : دوا سه‌فه‌رم پێش ٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بوو له‌ڕێگه‌ی كۆرسی پرۆگرامی زمانه‌وانی ده‌مارگیری . چاوم كه‌وت به به‌شێكی زۆر له چین و توێژه جیا جیاكان ، سه‌ردانی زۆرێك له‌داموده‌زگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان و قوتابخانه و زانكۆكان و زۆر جێگه‌ی ترم كرد . تێبینی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی سه‌یرم كرد له‌وانه : نه‌بوونی كه‌سانی پسپۆر له شوێنه‌كاندا ، واته له‌كوردستان كه‌سی شیاو له‌جێگه‌ی شیاودا نیه ، به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت له ده‌زگایه‌كی گرنگی وه‌ك زانكۆشدا هه‌روایه . جگه له‌مه نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و هه‌ست به‌لێپرسراوێتی نه‌كردن ، نه‌بوونی پێشه‌نگ ( مۆدێل ) و ڕێنماییكه‌ر ، به‌واتایه‌ك كه‌سێك كه له‌پۆستێكدایه به‌هیچ جۆرێك قبوڵی نیه كه‌س به ڕێنماییكه‌ری خۆی بزانێت یان ئاماده‌باشی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه شتێكی تازه له‌و بواره‌دا فێر ببێت . ئه‌توانم بڵێم ٨٠٪ كارمه‌نده‌كان بێبه‌رهه‌من ، ته‌نها دامه‌زراون و مووچه وه‌رده‌گرن ، ئه‌توانم بڵێم له‌مانه‌ش ٨٠٪ كێشه‌ی ده‌روونیان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر لێم بپرسیت بۆ ؟ ئه‌وا ئه‌ڵێم
یه‌كێك له بنه‌ماكانی هاوسه‌نگی مرۆڤ ، پیشه‌یه ، كاتێك هێشتا له‌وڵاتی ئێمه خاوه‌ن بڕوانامه یان به‌هۆی قبول مه‌ركه‌زیه‌وه ده‌كه‌وێته كۆلیژێك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌یاخود بۆ به‌جێهێنانی حه‌ز و خواستی كه‌سوكار بوارێك هه‌ڵده‌بژێرێت ، ئه‌مانه وێڕای نه‌بوونی سیستمی ئاماده‌كردنی پیشه‌یی له قۆناغی خوێندندا ، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی واسته و واسته‌كاری كه‌سانێك داده‌مه‌زرێت له جێگه‌یه‌ك كه‌دووره له بواری پسپۆریه‌كه‌ی خۆیه‌وه، ئه‌مانه و چه‌ندین هۆكاری تر گرفتی ده‌روونی ده‌خوڵقێنن له‌بواری پیشه‌ییدا . نه‌بوونی هاوڕێكردن (تواكب) له‌نێوان ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریه خێراییه ده‌ره‌كیانه‌ی وه‌ك باری ئابوری و خۆشگوزه‌رانی و دابونه‌ریت و ته‌كنۆلۆژیا و … هتد ، وه گۆڕانكاری عه‌قڵی مرۆڤ و وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌م گۆڕانكاریانه كه‌بێگومان ئه‌بنه مایه‌ی ماندووبوون و ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ناجێگیری . هه‌رچه‌ند له‌ڕووی ده‌ره‌كیه‌وه گۆڕانكاری بكرێت ، ئه‌وا ناتوانرێ هه‌روا به‌ئاسانی كۆمه‌ڵێ شتی ناوه‌وه بگۆردرێت ، هه‌روه‌ك جه‌نابیشتان ئاماژه‌تان پێدا هه‌ریه‌كێكمان هه‌گبه‌یه‌كمان به‌كۆڵه‌وه‌یه كه پڕه له‌كۆمه‌ڵێك كاره‌سات و ئه‌زموونی تاڵی كه‌ڵه‌كه‌بوو ، هه‌مووی پرۆگرام بووه و چه‌سپاوه له ژیری ناوه‌كیماندا ، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌وێت بۆ گۆڕانكاری و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه ده‌ره‌كیه‌كان . ئه‌مانه‌و زۆر شتی تر پێویست به بوونی توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆرتر و باشتر ئه‌كات . ئه‌وه‌ی من بینیم و تێیگه‌یشتم نه‌ك هه‌رنه‌بوونی ئه‌م توێژه‌یه به‌ڕاده‌ی پێویست بگره ئه‌وه‌شی هه‌یه زانیاریه‌كی سنوورداری هه‌یه كه له‌ئاستی گۆڕانكاریه جیهانیه‌كه‌ی ئه‌م بواره‌دا نیه ، وه هانده‌ری به‌هێزیشیان له‌پشته‌وه نیه بۆ خۆگه‌شه‌كردن و فراوانكردنی زانیاری ، وه هیچ بوارێكیشیان بۆ فه‌راهه‌م ناكرێت له‌م پێناوه‌دا .
ئه‌وه‌ی باوه له‌ڕۆژئاوادا ئه‌وه‌یه كه بڕوایان هه‌یه به‌وه‌ی هه‌تا گۆڕانكاری خێراتر بێت ئه‌وا ماندوێتی بۆ مرۆڤ زیاتر ئه‌بێت ، به‌واتایه‌كی تر توانای وه‌رگرتن و قبوڵكردن و گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا كاتی ئه‌وێت .. توانا‌و كۆششی ئه‌وێت . هه‌ربۆیه لێره ( ئه‌وروپا ) ڕاهێنه‌ر و ڕاوێژكار و توێژه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌زیاد بوونه و گرنگی زیاتری پێئه‌درێت به‌تایبه‌تی له‌بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ‌دا .
* ئه‌ی پێشنیاری به‌ڕێزتان چیه له‌م بواره‌دا ؟
+ ڕ . غ : كێشه‌ی گرنگی پێنه‌دان به‌بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دروست نه‌كردنی كه‌سانی پسپۆر له‌م بوارانه‌دا خۆی له‌خۆیدا گرنگی پێنه‌دانی پێویستیه‌كانی مرۆڤه . مرۆڤ ئاژه‌ڵ نیه هه‌ر پێویستی به‌خواردن و نوستن و ئه‌و شتانه‌ی بیهێڵێته‌وه له‌ژیان هه‌بێت ، كه‌ئه‌مه‌یان به‌شێكی ڕێكخراوه ته‌نها بۆ مانه‌وه‌یه له‌ژیان . به‌شێكیشی به‌ده‌ست هاتووه وه‌ك داب و نه‌ریت و بیروباوه‌ڕ و به‌هاكان ، به‌شه گرنگه‌كه‌ی تری دینامیكیه واته گه‌شه‌كردن و گۆڕان ، بۆ ئه‌م لایه‌نه پێویست به‌زۆر شت ئه‌كات له‌وانه كه‌سانی پسپۆر بۆ ڕاوێژ و ڕێنماییكردن ، كه‌به‌داخه‌وه له‌وڵاتی ئێمه هیچ گرنگیه‌كی پێ‌نادرێت . بۆیه هیوادارم و پێشنیار ئه‌كه‌م كه حكومه‌ت و به‌رپرسانی كوردستان بیر ته‌نها له‌مڕۆ نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو بیر له‌ئایینده‌ش بكه‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بناغه‌یه‌كی پته‌وی دروست دانه‌مه‌زرێنین بۆ كۆمه‌ڵگه ئه‌وا ساڵانی داهاتوو هه‌موو ده‌ناڵێنین به‌ده‌ست جۆره‌ها كێشه و گرفتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌مه‌ش لێپرسراوێتی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی په‌روه‌رده و فێركردن .
* به‌و پێودانگه‌ی به‌ڕێزتان ساڵانێكه له‌تاراوگه ده‌ژین ، له‌باری سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه چۆن له‌ڕه‌وه‌ندی كورد ده‌ڕوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ؟ ئایا تاكی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك توانیویه‌تی ڕێ بكات له‌گه‌ڵ كاروانی ژیانی دووره وڵاتی ؟
+ ڕ . غ : وه‌ك له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی پێشووتردا ئاماژه‌م پێكرد ئه‌توانم بڵێم ئێمه به‌گشتی كاتێك هاتینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نها بیرمان له‌هاتنه ده‌ره‌وه كربۆوه . زۆر كه‌م كه‌س بیریان له ئامانجیان له‌ڕۆژئاوا .. پلانی ژیانیان لێره كردۆته‌وه ، لێره چی ئه‌توانن بكه‌ن ، چۆن ئه‌توانن لێره سه‌رله‌نوێ خۆیان دروست بكه‌ن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نامۆ .. داب و نه‌ریتێكی نامۆ . ئایا دوا ڕۆژیان چۆن ده‌بێت ، ئایا ده‌توانن ئه‌و بیروباوه‌ڕ و به‌ها جوانانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تێكه‌ڵ به پێشكه‌وتویی ڕۆژئاوا بكه‌ن ( كه‌خۆم ناوم لێناوه كه‌لتوری سێیه‌م ) تاببێته ڕه‌وتی پێكه‌وه ژیان و سوود وه‌رگرتن له‌م پێشكه‌وتنه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پاراستنی شوناسنامه . به‌داخه‌وه زۆر كه‌س نه‌ك هه‌رنه‌یتوانیوه سوود لێره ببینێت ، بگره زۆر شتیشی له‌ده‌ست داوه وه‌ك باری ته‌ندروستی و ده‌روونی و خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تیش . به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌مه ڕۆژانه خه‌ڵكانێك له كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تریش دێنه لام یاخود سۆشیال ده‌یاننێرێته لام به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان . ئه‌م حاڵه‌تانه زۆربه‌یان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاكانه خۆیان ئاماده‌نه‌كردووه بۆ ئه‌م ژیانه‌ی ئێره و بێ پلان هاتوون . جا له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیار بێت لێره و چۆنی بوێت ئاوا ژیانی دامه‌زرێنێت لێره به‌خه‌ونه‌كانی خۆی بگات ، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شته‌كانی ئێره خاوه‌ن حوكم و بڕیار ئه‌بن له‌سه‌ری به شته باشه‌كان و خراپه‌كانیشه‌وه ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره .
* به‌ڕێزتان هیچ پرۆژه‌یه‌كتان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له‌ئایینده‌دا له‌كوردستان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ؟
+ ڕ . غ : به‌هیوای ئه‌وه‌م كه له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شێكی ئه‌م ناوه‌نده‌ی كه كردومه‌ته‌وه لێره به‌ناوی ( ناوه‌ندی هۆڵه‌ندی بۆ گه‌شه‌كردن و باڵاكردن ) بكه‌مه‌وه له كوردستان به‌هاوكاری چه‌ند به‌ڕێزێكی لێهاتوو و پسپۆر ، له‌وێ پلان بۆ كاركردن له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنی تواناكانی تاكی كورد و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی ، داڕێژین و كاری له‌سه‌ربكه‌ین . هاوكاری هه‌موو لایه‌ن و داموده‌زگا و تاكێكی كۆمه‌ڵ بین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
* ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن ، بۆ نموونه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ته‌له‌فیزیۆنی ، ڕادیۆیی ، گۆڤار ، ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت ، له‌بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریه‌كی ده‌روونی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا چه‌ند به‌پێویست ده‌بینینت ؟
+ ڕ . غ : ڕاگه‌یاندنیش له‌كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێزمدا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك هه‌ریه‌ك له داموده‌زگاكانی پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست بیروباوه‌ڕی حیزبایه‌تی و زۆری كه‌سانی نه‌شیاو و ناپسپۆر له‌بواره‌كه‌دا . نه‌بوون یان بوونی به‌كه‌می كه‌سانێك له‌و ده‌زگایانه‌دا كه‌هه‌ڵگری بڕوانامه‌ن له‌و بواره‌دا . ڕاسته حه‌ز و ئاره‌زوو زۆر گرنگه به‌ڵام لایه‌نه ئه‌كادیمیه‌كه زۆرتر . هه‌ندێ هه‌وڵ هه‌یه به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی بیری له به‌رنامه‌یه‌ك كردۆته‌وه و به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات زۆرجار به‌ڕوونی ئه‌بینیت كه تایبه‌تمه‌ندی نیه له‌و بواره‌دا ، ئه‌مه‌ش نه‌شیاوه و زۆرجار له زیان زیاتر هیچ سودێكی نیه . به‌تایبه‌تی به‌رنامه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه من له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌رنامه‌م بینیوه هه‌رچه‌نده بیرۆكه‌كه‌ی جوان بووه به‌ڵام ناپسپۆری به‌ڕێوه‌بردنه‌كه وائه‌كات به‌رنامه‌كه زیانی زیاتر بێت له‌سوودی .
* ڕوخۆش خان دوا پرسیارمان له‌به‌ڕێزتان ، له‌هۆڵه‌نده و له‌بواری كار‌و پسپۆریه‌كه‌ی خۆتاندا چ شتێك یاخود دیارده‌یه‌ك سه‌رنجتان زۆر ڕاده‌كێشێ و هیوای ئه‌وه بخوازیت كه له‌كوردستانیش وه‌ها بێت ؟
+ ڕ . غ : له‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆمدا لێره له‌هۆڵه‌نده ، ئه‌وه‌ی كه‌پێم جوان بێت و هیوا بخوازم له كوردستانیش ببێته خویه‌كی ئاسایی و گرنگی پێ بدرێت ، ئه‌وه‌یه كه بڕوا بێنین به‌وه‌ی كه‌ئێمه هه‌رچیه‌ك بین و له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بین ، خاوه‌نی هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك بین یان هه‌ر پله‌وپۆستێكمان هه‌بێت ، دواجار مرۆڤین و كاریگه‌ری ده‌ره‌كی ماندوومان ده‌كات و هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگیمان ، یان كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیزمان ، كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بڕیاردان و هه‌ڵبژاردنی دروست ، هه‌روه‌ها ناڕێكی له‌چۆنێتی په‌یوه‌ندیكردن به‌خۆمان و ده‌وروپشتمان ، ئه‌مانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌وه‌ی باوه و زۆر ئاساییه له هۆڵه‌نده وه‌ك وڵاتانی تری ڕۆژئاوا ، له‌كاتی پێویستدا په‌نا بردنه بۆ كه‌سانی پسپۆر له‌م بواره‌دا تاوه‌كو له‌ڕێگه‌یه‌كی زانستیانه‌وه یارمه‌تی بدرێن و ئامۆژگاری و ڕێنمایی دروست و پێویست وه‌ربگرن ، له‌بری ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ كه‌سی نه‌گونجاو ببرێت یاخود شته‌كان ( كێشه‌كان ) له‌ناخدا بهێڵرێته‌وه . هه‌روه‌ها شتێكی تر كه هیوای بۆ ئه‌خوازم ئه‌وه‌یه ، چۆن تاكی كورد له خه‌می پێكه‌وه‌نانی دواڕۆژ و دابینكردنی پێویستیه‌كانی ژیانی ئه‌بێت ، ئاواش ببێته نه‌ریت لای هه‌موو تاكێكی كورد به‌رده‌وام بڕێك له پاره و كاتی خۆی ته‌رخان بكات بۆ گه‌شه‌كردنی خودی خۆی وه‌ك چۆن له‌م وڵاتانه‌دا باوه .
* ڕوخۆش خان، له‌كۆتایی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا هیوای به‌رده‌وامی و به‌خششی زانستی زیاترت بۆ ده‌خوازم ، نموونه‌تان زۆر بێت بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵات .
+ سوپاسێكی بێپایانمان بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ، دڵنیابن كه‌مته‌رخه‌م نابم له‌خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌م جا له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت ، ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو بن .
سازدانی / توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
تێبینی / ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له مانگی ئایاری ٢٠٠٧ دا له ئه‌ڵمانیا سازكراوه .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« کەمى ووریایى و جوڵەى زۆر | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | هەرزەکارى »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سلاو بةريزان : هيواي بةردةوامي و كةشبينيتان بؤ دةخوازم لة خودا بؤ ئةم جا‌و بيكةوتنة بر لة بةسوودانة بؤ ميللةتة هةزارو بر لةكيشة دةروونية بةنهانةكان . بةلام بةداواي ليبوردنةوة ئةبوواية لةكةل جاوبيكةوتنةكةدا ئيمةلي دكتؤرة رووخؤش غةريبتان بنووسيبا بؤ ئةوةي ئيمةي كورديش لة كوردستانةكةي خؤمان بتوانين وةك مامؤستايةك و فيركاريكي وا بةتوانا بةيوةندي بكةين لةكةلي لة ريكاي ئينتةرنيت .