مارش 23, 2008
ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی ئازادی دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی سازدا و ڕۆژی 2008/03/15 بڵاوکرایه‌وه ، دیمانه‌که‌ش له‌لایه‌ن ( ئازاد جه‌لال ) ه‌وه سازکراوه ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی :
ڕێبازی ئازادی : بۆچی تازه زاواکان له‌شه‌وی زاواییدا ده‌ترسن ؟
سامان سیوه‌یلی : هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ترسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاری سێکسیی یان به‌شێوه‌یه‌کی تر بۆ فه‌رامۆشکردنی په‌روه‌رده‌ی سێکسی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تاکدا له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ، که‌ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نه تاریکه‌کانی که‌لتوری ئێمه‌ی کورده ، گه‌نج یاخود تازه زاواکان به‌هه‌ڵه و له‌ده‌می هاوڕێ و براده‌ره‌وه زانیاری نادروست وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به‌یه‌که‌م شه‌و که‌ناسراوه به‌شه‌وی په‌رده له‌که‌لتوری ئێمه‌دا ، زاوا خۆی باش ده‌زانێت که زانیاری دروستی نیه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسییانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا ، هه‌ر ئه‌زموونێکی نوێش له‌ژیاندا مرۆڤ خۆی بۆ ئاماده نه‌کردبێت بێگومان به‌ترسه‌وه پێشوازی لێده‌کات . تازه زاوا لای ئێمه واده‌زانێت بۆ یه‌که‌م شه‌و پێویستی به هێزێکی له‌بن نه‌هاتوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی بووکه‌که بدڕێت که‌ئه‌مه‌ش له‌ڕووی پراکتیکی و زانستیه‌وه زۆر دووره له‌ڕاستیه‌وه . کورد ووته‌نی ده‌ترسێت نه‌بێت به‌زاوا ، ئه‌م ترسه وا له‌هه‌ندێک ده‌کات ئیفلیج و بێ‌توانا ده‌رده‌که‌ون له‌م شه‌وه‌دا و ده‌بێته شۆکێکی ده‌روونی بۆیان که‌به‌داخه‌وه ده‌بیسترێت په‌نا بۆ شێخ و مه‌لا و جادووکه‌ران ده‌به‌ن به‌وه‌ی به‌ستراون ، ئه‌م بۆچوونانه‌ش جگه له‌وه‌هم هیچ بنه‌مایه‌کی زانستیانه‌ی نیه ، له‌کاتێکدا هێمنی له‌باری ده‌روونی و هه‌ڵسوکه‌وتدا و پیاده‌کردنی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی زاوا ، پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسی تائه‌وپه‌ڕی ڕاده ئاسان ده‌کات و یه‌که‌م شه‌و ده‌توانرێت بکرێته شه‌وێکی له‌بیر نه‌چۆوه که‌هه‌ردوولا بگه‌نه ترۆپکی چێژ و وه‌رگرتن و به‌خشینی چێژ . بۆ به‌رچاوڕوونی تازه زاواکان من به‌کورتی ده‌خوازم قسه له‌سه‌ر چه‌ند ڕێوشوێنێک بکه‌م بۆ یه‌که‌م شه‌و : ده‌بێت زاوا ووریا بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌ماشای خۆی نه‌کات وه‌ک ڕاوچیه‌کی برسی و ته‌ماشای بووکه‌خان نه‌کات وه‌ک نێچیرێک ، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌ک سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌کی مرۆیی لێوان لێو له‌خۆشه‌ویستی و سۆز به‌خشین ڕه‌فتار بکات ، ده‌بێت دڵنیاییش ببه‌خشێته بووکه‌خان و تاکو شڵه‌ژانی ئه‌ویش بڕه‌وێنێته‌وه نه‌ک زاوا ببێته هۆی دروستکردنی شڵه‌ژان لای بووکه‌خان . پاشان ده‌بێت دوای گۆڕینه‌وه‌ی ووته‌ی ناسک و دڵنیابه‌خش و ئارام کردنه‌وه ، هه‌رکاتێک ویستیان جووت ببن ده‌بێت سه‌ره‌تا به‌ماچ و ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه سێکسییه هه‌ستیاره‌کانی ئافره‌ت ده‌ست پێبکرێت وه‌ک هه‌ردوولێو و مل و گۆی مه‌مک و قیتکه و ڕان تاکو بووکه‌خان بوروژێت به‌ته‌واوی ده‌نا ئافره‌ت بێ وروژان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی نابێت و کاردانه‌وه‌ی خراپیشی بۆ زاوا ده‌بێت ، به وروژاندن ناوپۆشی زێی ئافره‌ت ماده‌یه‌کی ته‌ڕ ده‌رده‌دات که پرۆسه‌ی چوونه‌ناوه‌وه‌ی چووک ئاسانتر ده‌کات ، ئه‌گه‌ر نا ماسوولکه‌کانی زێی ئافره‌ت تووشی کرژبوون ده‌بن و به‌مه‌ش پرۆسه‌ی جووت بوون به‌ئازار و ژان ده‌بێت بۆ بووکێ و بۆ زاواکه‌ش سه‌ختتر ده‌بێت ، ئه‌وجا مه‌سه‌له‌ی په‌رده‌ی کچێنی دێته پێشێ که بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر زاوا وابزانێت هێزێکی پۆڵایینی ده‌وێت ، نه‌خێر به‌ڵکو ته‌نها پاش وروژاندنی ته‌واو ته‌نها به‌چوونه ناوه‌وه‌ی چوکی پیاو به‌که‌مێک پاڵنان په‌رده‌که ده‌دڕێت و چه‌ند دڵۆپێک خوێن دێته‌ده‌ره‌وه نه‌ک ده‌ریایه‌ک خوێن وه‌ک هه‌ندێک له‌لاوان وای بۆده‌چن . ئه‌وجا مه‌رج نیه هه‌موو بوکێک خوێنی هه‌بێت جار هه‌یه له‌ئه‌نجامی پێکهاته‌ی لاستیکیانه‌ی په‌رده‌که خوێن نایه‌ته ده‌ره‌وه . پاش ته‌واوبوونی یه‌که‌م جووت بوون ده‌بێت زاوا خۆی بگرێت له‌دووباره‌کردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی جووت بوون بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 24 کاتژمێر به‌نزیکه‌یی ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی زێی بووکه‌خان له هه‌وکردن و نه‌خۆشی . مه‌رجیش نیه پرۆسه‌ی جووتبوون ته‌نها له‌یه‌که‌م شه‌ودا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵکو ده‌بێت ڕه‌چاوی ئاماده‌یی ده‌روونی هه‌ردوولایه‌نی تیا بکرێت . به‌گشتی ئه‌م هه‌ڵوێسته چێژ به‌خشه بۆ هه‌ردوولایه‌نی پرۆسه‌که و هه‌رگیز شایانی نائارامی و ترس و دڵه‌ڕاوکێ بوون نیه . به‌گشتی تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ سێکس و ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و شێوازی په‌روه‌رده‌ی نادروست و نه‌بوونی هۆشیاری له‌پشت ئه‌م ترسه‌ی تازه زاواکانه‌وه‌یه .
ڕێبازی ئازادی : بۆچی خیانه‌تی خۆشه‌ویستی له‌نێو گه‌نجاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه ؟
سامان سیوه‌یلی : په‌ره‌سه‌ندنی ته‌کنۆلۆژیا و کرانه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی کوردستان و زیادبوونی وروژێنه‌ره‌کان به‌وروژێنه‌ره سێکسیه‌کانیشه‌وه و سه‌ختیه‌کانی ژیانی ئه‌م ڕۆژگاره و کارکردنی به‌به‌رنامه بۆ لاوازکردن و شێواندنی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه و پلانه‌کانی دوژمنانی کورد ، تێکڕا کارێکیان کردووه که به‌ها ڕۆحی و مۆڕاڵیه‌کان کاڵ ببنه‌وه ، کاڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌هایانه‌ش تۆخبوونه‌وه‌ی به‌ها ماددیه‌کان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ، تۆ بڕوانه هه‌ر سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی خاک و نه‌ته‌وه سه‌رده‌مانێک بوو پێشمه‌رگه ( ئه‌گه‌ر لێپرسراویش بوو بێت ) به‌بێ نان به‌بێ ئاو به‌بێ مووچه و ئیمتیازات سه‌نگه‌ری له‌دوژمن ده‌گرت که‌چی سه‌رده‌مێک هاته پێش بینیمان به‌شێک له‌م خه‌باتگێڕانه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان ژێربه‌ژێر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا تێکه‌ڵ کردبوو ( فایلداره‌کان ) یاخود ئێستا گه‌نده‌ڵکارن له‌پۆستێکدا و خوێنی جه‌ماوه‌ر ده‌مژن ، مامۆستایانی قوتابخانه هه‌میشه پێشه‌نگی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و بوێری و خۆڕاگری بوون که‌چی ئێستا بڕوانه گه‌نده‌ڵی و بێحورمه‌تی کردن به‌پیرۆزی مامۆستایان چۆن خزاوه‌ته هزر و ڕه‌فتاری به‌شێک له‌مامۆستایان ، دوکاندار به‌ئاشکرا خواردنی ئێکسپایه‌ر ( ژه‌هر ) ت پێده‌فرۆشێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری ئه‌و به‌عسیانه‌ی ڕۆڵه‌ی کوردیان شه‌هید ده‌کرد و پاره‌ی گولله‌که‌یشیان له‌که‌سوکاری وه‌رده‌گرته‌وه چی جیاوازه ؟ بڕوانه کلینیکی پزیشکه‌کانمان ته‌نها له سێ تا چوار کاتژمێردا سه‌دان نه‌خۆشی قوڕبه‌سه‌ری کورد به‌ڕێده‌که‌ن پێنج پێنج و شه‌ش شه‌ش ده‌کرێنه ژووره‌وه بۆ لای جه‌نابی پزیشک ، جگه‌له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاقیگه و به‌شی تیشک و ده‌رمانخانه‌دا شه‌ریکن ، له‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کانیشدا نه‌شته‌رگه‌ری به‌پاره‌یه‌کی زۆر ده‌که‌ن و داوای باشترین ئیمتیازاتیش له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن ، هه‌ربوارێکی ژیانی کۆمه‌ڵگه ده‌گریت له‌کوردستاندا شێواوه و غه‌ریزه‌ی چه‌وساندنه‌وه و شه‌ڕه‌نگێزی ( مادی یان مه‌عنه‌وی ) ده‌یبات به‌ڕێوه ، له‌ئاماده‌بوونی ئه‌م هه‌موو ناشیرینیه‌دا که به‌باڵای وڵاته‌که‌مدا بڕاوه نه عه‌شقی نالی بۆ حه‌بیبه ، نه وه‌لی دێوانه بۆشه‌م نابینرێنه‌وه . که‌خیانه‌تی هاوسه‌ری زۆر زیادی کردبێت له‌کوردستان بۆچی خیانه‌تی گه‌نجه‌کانمان له‌خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر دولبه‌ره‌کانیان زیاد نه‌کات ، که به‌شێک له‌لێپرسراوانی وڵات خیانه‌ت له‌میلله‌ت بکه‌ن گه‌نجێک بۆ خیانه‌ت نه‌کات له‌خۆشه‌ویستیدا ، گه‌نجی کورد ئه‌مڕۆ نوقمی تووڕه‌ییه له‌ده‌ست سیستمی سیاسی و ئیداری و خێزان و کۆمه‌ڵگه ( ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه من سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و تووڕه‌بوونه‌یشیاندا نه‌بم ) ڕه‌نگه حه‌زی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه له‌سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه وه‌ک پاڵنه‌رێکی سایکۆلۆژی وایلێبکات حه‌ز به‌خیانه‌ت کردن بکات بۆئه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵگه بڵێت ( له‌ژێر لێوه‌وه ) ئاوا پیرۆزیه‌کانتان پێشێل ده‌که‌م . وێڕای هه‌موو ئه‌مانه چه‌پاندنی سێکسی وا له‌گه‌نجی ئێمه‌ده‌کات که هه‌میشه له‌بۆسه‌دا بێت بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و وه‌ک ڕاوچیه‌ک هه‌میشه له‌هه‌وڵی ڕاوکردندان به‌ڵام ڕه‌چاوی که‌لتوری کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن سه‌ره‌تا له‌ژێر په‌رده‌ی خۆشه‌ویستی و عه‌شق و قسه‌ی باق و بریقه‌وه به‌رامبه‌ر ته‌فره ئه‌ده‌ن . ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت ته‌نانه‌ت به‌شێک له کچانیش زۆرجار بۆ ئیغرایه‌ک جا ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت یان سه‌فه‌ری ئه‌وروپا یان پۆست و پله‌پایه یان هه‌رشتێکی تر ، خیانه‌ت ده‌که‌ن له‌خۆشه‌ویسته‌کانیان . به‌ڕاشکاوی ده‌یڵێم هه‌رخۆشه‌ویستیه‌ک که‌فوکوڵی هه‌رزه‌یی خوڵقاندبێتی و هه‌ڵقوڵاوی ته‌نها سۆز بێت دوور له‌هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانی و بوونی خاڵی هاوبه‌شی تر له‌په‌یوه‌ندیه‌که‌دا ئه‌وا زیاتر ئه‌که‌وێته به‌ر زه‌بری خیانه‌ته‌وه . من وای بۆده‌چم که خیانه‌ت له خۆشه‌ویستیدا له‌و که‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه که‌وابه‌سته‌ی هیچ بیر و باوه‌ڕێک نین و ته‌نها ماددیانه له‌که‌سه‌کان و شته‌کانی ده‌وروپشتیان ده‌ڕوانن .
ڕێبازی ئازادی : به‌ڕای ئێوه بۆچی شۆفێری تاکسیه‌کان دا‌و بۆ کچان داده‌نێن ؟
سامان سیوه‌یلی : له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندانه پیشه‌ی شۆفێریان هه‌یه و بژێوی خێزانه‌کانیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی ته‌کسیه ، به‌ڵام دیاره به‌شێکی زۆر له‌گه‌نجان ئه‌مڕۆ ئه‌م پیشه‌یه بۆ مه‌رامی تر هه‌ڵده‌بژێرن ، دیاره ناو ئۆتۆمبێل ژینگه‌یه‌کی گونجاوه بۆ ئه‌م کاره ، کچان یان ئافره‌تان گه‌لێک جار به‌هۆی سه‌ردان و ئیش و کاره‌وه ناچاری سواربوونی ته‌کسی ده‌بن لێره‌دا ئافره‌ت له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه زۆر نزیکه له‌شۆفێر و دوور له‌چاوی خه‌ڵکی و بواری قسه‌کردن ڕه‌خساوه لێره‌دا هه‌ندێ جار ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن یاخود هه‌ندێک جار شۆفێره‌کان خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن . شایانی باسه ئه‌گه‌ر قسه له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆر له‌شۆفێران بکه‌یت هه‌ریه‌که‌یان ده‌یان چیرۆکت له‌مبواره‌دا بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، ئه‌م پیشه‌یه ته‌نانه‌ت له‌زۆربه‌ی وڵاتانی تریشدا بۆ زۆرێک له‌شۆفێران وابه‌سته‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌یه بۆ نموونه سوریا و ئێران ، واته مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خسانی هه‌لومه‌رجه‌کانی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌یه . به‌داخه‌وه ده‌بیسترێت که که‌سانێکی نه‌فس نزم به‌بێ خواست و ڕه‌زامه‌ندی ئافره‌تان هه‌وڵی کاری نابه‌جێ ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵیاندا ، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر داموده‌زگا به‌رپرسه‌کان که‌ڕێنمایی پێویست بده‌ن بۆ نووسینی ناو و ژماره ته‌له‌فۆن و ئۆتۆمبیلی تاکسی له‌سه‌ر داشبول و پشتی کوشنه‌کانی پێشه‌وه که‌ده‌که‌وێته به‌رده‌م سه‌رنشینانی دواوه ، تاکو له‌کاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی به‌داموده‌زگا و که‌سوکاریانه‌وه بکه‌ن .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« سێکس و هۆرمۆن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

ده ستخۆش کاک سامان نموونه ت زیادبێت بۆ به ره پێشچونی کۆمه ڵگای کوردی له بواره جیاجیاکانی ژیاندا ، به هیوای ژیانێکی به خته وه ری و پێشکه وتوو شانبه شانی گه یانی دنیا له گه ڵ پاراستنی کلتوره شیرینه که مان !