كانونی دووه‌م 26, 2008
![]()
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌روونی د. دانیال سه‌عدی حامد
سازدانی دیمانه
ئازاد جه‌لال
د. دانیال سه‌عدی حامد ( 35 ) ساڵ ، کاندیدی بۆردی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که تازه‌هاوسه‌رداره‌کان دوای پێکهێنانی ژیانی خێزانی لاسایی فیلمه سێکسیه‌کان ده‌که‌نه‌وه و به‌خه‌یاڵی گرته سێکسیه‌کان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان جووت ده‌بن به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئاماده‌یی ده‌روونی هاوسه‌ره‌کانیان . ده‌رباره‌ی کێشه و گرفته سێکسیه‌کانی نێو تازه‌هاوسه‌رداره‌کان و کاریگه‌ری بینینی ئه‌و گرته سێکسییانه‌ی که‌ئێستا به‌شێوازێکی به‌ربڵاو له‌نێو لاوان‌دا بڵاو بۆته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ، له‌میانی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ، ئاماژه به‌لایه‌نه شاراوه‌کانی ژیانی خێزانی ده‌کات .
هاوڵاتی : هه‌ندێک له‌لاوان که ژن ده‌هێنن دوای ماوه‌یه‌ک تووشی بێهیوایی و خه‌مۆکی ده‌بن ، هۆکاری ئه‌مه چیه که‌تازه هاوسه‌ره‌کان تووشی ده‌بن ؟
د . دانیال : هۆکاری ئه‌وه گۆڕانی شێوه‌ی ژیانه ، ئێستا ژیان وه‌ک جاران نه‌ماوه ، به‌رژه‌وه‌ندی ماددی که‌وتۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی کرانه‌وه‌وه‌یه ، گه‌نجه‌کان تووشی ئیدمان بوون له‌سه‌ر لاسایی کردنه‌وه ، ئه‌مه‌ش واده‌کات که هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی نه‌مێنێ بۆ خێزان . بۆ نموونه پێش تۆ حاڵه‌تێکم لابوو ، گه‌نجێک دوو مانگه خێزانی گواستۆته‌وه ده‌ڵێت : که سێکس ده‌که‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م چێژ وه‌رناگرم ، زۆرجار به‌خه‌یاڵی ئه‌و فیلمه‌ی دیومه ده‌چمه لای هاوسه‌ره‌که‌م . به‌ڕاستی پرۆسه‌یه‌کی ئاوا موقه‌ده‌س له‌هه‌موو به‌هایه‌کی ڕۆحی داده‌ماڵرێت ، ئیدی گه‌نجه‌کانمان دووچاری بێهیوایی و خه‌مۆکێ ده‌بن .
هاوڵاتی : که‌واته کێشه‌ی سه‌ره‌کی هاوسه‌رداره لاوه‌کان کێشه‌ی سێکسه ؟
د . دانیال : بێگومان کێشه‌ی سێکسه ، که‌پیاو ده‌چێته لای هاوسه‌ره‌که‌ی ، ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ی بزانێت پیاوه‌که‌ی ته‌نها غه‌ریزه‌ی سێکسی تێر ده‌کات ، تێڕوانینی له‌هه‌مبه‌ردا ده‌گۆڕێت ، ده‌رکه‌وتووه که‌ژنان سێکس ده‌که‌ن له‌پێناوی خۆشه‌ویستی پیاوه‌کانیاندا ، به‌ڵام کاتێک ئه‌و سێکسه خاڵی بێت له‌خۆشه‌ویستی ئه‌وا کێشه دروست ده‌بێت ، گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت .
هاوڵاتی : پیاوان که‌تازه ده‌چنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه گله‌یی له‌ژنان ده‌که‌ن که ساردن ، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی ؟
د . دانیال : ساردی سێکسی کۆمه‌ڵێک هۆکاری هه‌یه ، یه‌ک له‌وانه نه‌خۆشی ده‌روونیه ، هه‌ندێک جار ساردی سێکسی هه‌یه ناتوانین ناوی بنێین نه‌خۆشی ده‌روونی به‌ڵکو حاڵه‌تێکی ده‌روونیه وه‌ک دڵه‌ڕاوکێ یاخود خه‌فه‌ت ، یان وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ژنان تازه هاوسه‌رن شه‌رمیان هه‌یه ، ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان ماوه‌یه‌ک بخایه‌نێت ، حاڵه‌تی ساردی ترمان هه‌یه که‌په‌یوه‌ندی به‌نه‌خۆشی شه‌کره‌وه هه‌یه ، بێگومان ئه‌گه‌ر شه‌کره‌ی به‌رده‌وام له‌مرۆڤدا هه‌بێت ده‌بێته‌هۆی خه‌مۆکێ ئه‌وکاته ڕه‌نگه که‌سه‌که تووشی ساردی ببێت ، کاتێک مرۆڤ دووچاری خه‌مۆکێ ده‌بێت حه‌زی سێکسی که‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵام توانای سێکسی هه‌یه .
هاوڵاتی : تێرکردنی حه‌زه‌کانی هاوسه‌رداره لاوه‌کان به‌شێوه‌ی ناسروشتی ، هۆکارێک نیه بۆ ژنان که سارد بن له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانیاندا له‌ڕووی سێکسه‌وه ؟
د . دانیال : بێگومان یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌وه‌یه که‌زۆر له‌ژنان له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه ئاماده‌نین ، هه‌رئه‌وه‌شه لادانی سێکسی ده‌هێنێته ئاراوه ، بۆنموونه ئافره‌ت زۆر حه‌ساسه ده‌ڵێن : به‌جیڕه‌ی ده‌رگا ئاره‌زووی سێکسی داده‌مرکێته‌وه ، ده‌بێ پیاو وریا بێت . یاخود ژن ماندووه و هیچ ئاماده‌یی نیه به‌ڵام پیاوه‌که‌ی به‌جلی ئیشه‌وه ده‌چێته لای ، ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر بێزاری ده‌کات .
هاوڵاتی : کاتی دروست بۆ سێکسی هاوسه‌ران به‌ڕای تۆ وه‌ک پزیشکێکی ده‌روونی که‌ی بێت باشه ؟
د . دانیال : باشترین کاتی گونجاو ڕه‌چاوکردنی باری ده‌روونی ژنه‌که‌یه ، به‌ڵام وه‌ک دیاریکردنیشی توێژه‌ره‌وان ئاماژه بۆ کاتی به‌یانیان ده‌که‌ن .
هاوڵاتی : هه‌ندێک له‌ژنان گله‌یی له‌پیاوان ده‌که‌ن که‌لاسایی گرته سێکسیه‌کان ده‌که‌نه‌وه ، بۆنموونه سێکسکردن له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌وه یان ده‌مه‌وه ، هه‌روه‌ها له‌کاتی عاده‌دا تازه لاوه‌کان ده‌چنه لای ژنه‌کانیان ، ڕای ئێوه له‌مباره‌یه‌وه ؟ د . دانیال : له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد تێکده‌چێت ئه‌گه‌ر موراعات نه‌کرێت ، کاتێک ژن عاده ده‌بێ هۆرمۆناته‌کانی تێک ده‌چێت ، ئیلتیهاباتی ناوگیانی هه‌یه ، له‌ڕووی ده‌روونی و فسیۆلۆژیه‌وه چوونه لای ژن له‌و کاته‌دا زۆر خراپه . ئه‌و که‌سانه‌ش که‌له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌وه ده‌چنه لای ژنه‌کانیان به‌ڕاستی ده‌بێ ئه‌وه بزانن که‌ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌ی سێکسی نیه ، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که ئه‌و ناوچه‌یه کۆمه‌ڵه ده‌مارێکی تیایه له‌ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی کۆم له‌زه‌تی سێکسیان تیانیه ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌قێزه‌ون و وێرانکه‌ر و ناشیرین داده‌نرێت ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که تا ساڵی 2000 هه‌رکه‌س له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌وه له‌زه‌تی وه‌ربگرتایه به‌نه‌خۆشی ده‌روونی داده‌نرا ، به‌ڵام دواتر ئه‌وه لابرا . مه‌سه‌له‌ی مژینیش ژن واهه‌ست ده‌کات که‌پیاوه‌که‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێ‌بکات سه‌رشۆڕی ده‌کات ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڕۆشنبیری سێکسی لای ئێمه که‌مه ، بۆیه به‌ئاسانی زۆر له‌زه‌ت له‌وه وه‌رناگیرێ به‌هۆی که‌می ڕۆشنبیری سێکسیه‌وه که ژن ده‌ڵێت هه‌موو شتێک به‌س ئه‌وه نا .
تێبینی : ئه‌م دیمانه‌یه له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 387 ی ڕۆژی 2008/1/13 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
