یانوار 16, 2008
ده‌روونناسی : ئایا به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ سیستمی یه‌کپۆشیدان بۆ قوتابیان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی خوێندندا ؟
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : به‌ڕای من سیستمی یه‌کپۆشی زۆر سوودی هه‌یه و شتێکی باشه که په‌یڕه‌و بکرێت به‌تایبه‌تی له‌زانکۆکانی کوردستاندا چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌و هۆشیاریه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌یان نیه که‌ڕه‌چاوی ئه‌و کێشه و جیاوازیانه‌ی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه نه‌بێت بڕوا بکه‌ن نازانیت قوتابی کامه‌یه و ناقوتابی کامه‌یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک بۆ نموونه شۆفێرێک له‌ده‌ره‌وه بێت و خۆی بکات به‌ناو زانکۆ‌دا تۆ جیاوازی ناکه‌یت ، هه‌روه‌ها یه‌کپۆشی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ژارن هه‌ست به‌که‌می نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبدرێت هه‌ر ڕۆژه‌ی جلێک له‌به‌ر ده‌که‌ن ، مناڵه هه‌ژاره‌که‌ش هه‌ست به‌که‌می ده‌کات چونکه ئه‌و توانایه‌ی کڕینی ئه‌وانی نیه ناچار خۆی له‌ناوه‌وه ده‌خواته‌وه یان ده‌چێت له‌لایه‌ن دوکاندارێکه‌وه ئیستغلال ده‌کرێت یان فشار ده‌خاته سه‌ر ماڵه‌وه‌یان بۆ کڕینی مۆدێلاتی جلوبه‌رگ ، له‌به‌ر ئه‌مه یه‌کپۆشی زۆر گرنگه و جیاوازی چینایه‌تی له‌ناو زانکۆ‌دا ناهێڵێت یان که‌می ده‌کاته‌وه . خاڵێکی تر جلوبه‌رگ په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌هه‌ندێ لایه‌نی که‌سێتیه‌وه ، بۆ نموونه من که مامۆستایه‌کی زانکۆم ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگێکی سه‌ربازی له‌به‌ر بکه‌م ئه‌وا وه‌ک که‌سێکی سه‌ربازی هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌که‌م . وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش یه‌کپۆشی جوانیه‌ک ده‌به‌خشێته قوتابیان . بۆیه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که یه‌کپۆشی سوودی زۆره و هیوادارم په‌یڕه‌و بکرێت .
ده‌روونناسی : دوا پرسیارمان ، به‌ڕای به‌ڕێزتان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن له‌کوردستاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێش ڕاپه‌ڕین ، به‌ره‌وپێش چووه یان گه‌ڕاوه‌ته دواوه ؟
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو هه‌میشه له‌به‌ره‌وپێشچووندایه ، پێویسته ساڵ به‌ساڵ خوێندنیش به‌ره‌وپێش بڕوات ، به‌ڵام به‌بڕوای من که ئێستا مامۆستا‌م و له‌هه‌شتاکاندا قوتابی بووم ئاستی خوێندن ئه‌وکات زۆر باشتر بوو له‌چاو ئێستادا هه‌ر له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه تاده‌گاته خوێندنی باڵا ، هه‌رچه‌نده جاران قوتابی ده‌گیرا و زیندانی ده‌کرا و کێشه‌ی زۆرتر بوو به‌ڵام حه‌ز و ئاره‌زوو بۆ خوێندن جاران زیاتر بوو ، ئاستی مامۆستاکانی ئه‌وسا زۆر باشتر بوو ، زۆربه‌ی مامۆستایانی زانکۆ بڕوانامه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنا ، ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خوێندن به‌خۆڕاییه و حکومه‌ت ده‌رماڵه ئه‌دات به‌قوتابیان و پێویستیه‌کانیان به‌پێی توانا بۆ دابین ده‌کات که‌چی ئاستی خوێندن زۆر نزمه وه‌ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی سیستمی غیابات نه‌کرێت ئه‌وا زۆربه‌ی قوتابیان نایه‌نه هۆڵه‌کانی خوێندنه‌وه هه‌روه‌ها سیستمی غیابات و فه‌سڵکردنی قوتابیان جاران باشتر بوو ، ئێستا قوتابی هه‌یه ده‌بووایه سێ جار فه‌سڵ بکرایه به‌ڵام تائێستا نه‌کراوه ، بۆیه ده‌بینین ده‌رچوویه‌کی هه‌شتاکان ئاستی زانیاری زۆر باشتره له‌ده‌رچوویه‌کی ئێستا ، به‌ڵام نابێت ڕۆڵی هه‌ندێ فاکته‌ریش له‌بیر بکه‌ین له خوڵقانی ئه‌م ڕه‌وشه‌دا له‌بواری خوێندندا ، بۆ نموونه مامۆستای ئێستا مووچه‌که‌ی که‌مه هه‌ندێکیان دوای ده‌وام ئیشی تر ئه‌که‌ن و مووچه به‌شیان ناکات هه‌ربۆیه زۆر گرنگی به فێرکردن ناده‌ن ، هه‌روه‌ها خوێندکاریش که‌خوێندن ته‌واو ده‌کات به‌مووچه‌یه‌کی که‌م داده‌مه‌زرێت بۆیه ئه‌میش پاڵنه‌رێکی وای نیه بۆ خوێندن .
ده‌روونناسی : زۆر سوپاس بۆ ئێوه دکتۆر ، ماندوومان کردن .
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : سوپاس بۆ ئێوه‌ش و هیوای به‌رده‌وامی و پێشکه‌وتنی زیاتر بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ده‌خوازم .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« شیری حوشتر له ڤیاگرا به‌هێزتره | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه خێزانیه‌کان »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
