یانوار 3, 2008
سازدانی دیمانه :
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
تێبینی / ئه‌م دیمانه‌یه له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕۆژی 24-12-2007 دا بڵاوبۆته‌وه
ڕه‌هه‌نده سایکۆلۆژیه‌کانی دووگیانی
دکتۆره ئاشتی که‌ریم غه‌فور ، پزیشکی تیشک و سۆنار ، له‌دایک بووی سلێمانی 1969 ده‌رچووی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین .
هاوڵاتی : له‌ڕووی سایکۆلۆژیه‌وه دووگیانی بۆ هاوسه‌ران به‌تایبه‌تی ژنان چ گرنگیه‌کی هه‌یه ؟
د. ئاشتی : له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا دووگیانی گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه نه‌ک ته‌نها بۆ خودی ژن به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی ، ته‌نانه‌ت ئه‌م گرنگیه سنووری ژیانی هاوسه‌ریش تێده‌په‌ڕێنێت و ماڵه خه‌زوران و که‌سوکاری هه‌ردوولاش ده‌گرێته‌وه . به‌ڵام به‌پله‌ی یه‌که‌م ژنان زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بن ، چونکه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا ئه‌گه‌ر ژن سک و زا نه‌کات ئه‌وا دووچاری شۆک و جۆره‌ها ته‌نگژه‌ی ده‌روونی گه‌وره ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ک هه‌میشه له نائارامی و مه‌ترسی ئه‌وه‌دا ده‌ژی که‌هاوسه‌ره‌که‌ی ژنی به‌سه‌ردا نه‌هێنێت و یان ته‌ڵاقی نه‌دات ، له‌لایه‌کی تره‌وه دووچاری تێڕوانینێکی نێگه‌تیفانه‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌بێت و لۆمه ده‌کرێت ، جاری وا هه‌یه هۆکاره‌که‌ش بۆ پیاوه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ژن به‌سه‌رچاوه‌ی ناته‌واویه‌که داده‌نرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ندێ ئیعتیباراتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌وه‌یه که پیاو لای ئێمه بۆ خۆی دایناوه . دیاره له‌خوڵقاندنی ئه‌م ڕه‌وشه‌شدا بۆ ژنان زۆرجار کارتێکردنی که‌سوکاری پیاوه‌که یان هاوڕێکانی ڕۆڵ ده‌بینن ، بۆیه لای ژنان هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و بڕوانامه و پله‌وپایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکاته ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کجاریش بێت سک و زا بکه‌ن . ژن هه‌بووه پێی وتووم مناڵێکی ناته‌واویشم هه‌ر ڕازیم گرنگ ئه‌وه‌یه سکم هه‌بێت ، ڕۆژانه له‌م جۆره قسانه‌مان به‌رگوێ ده‌که‌وێت که‌تێڕا گوزارشت له گرنگی سک و زا کردن ده‌کات بۆ ژنان . دیاره ئه‌م باره ده‌روونیه نائاساییه بۆ پیاوانیش ده‌خوڵقێت کاتێک خۆیان هۆکار بن به‌ڵام هێنده هه‌یه پیاوان خۆیان واده‌رناخه‌ن و که‌متر تووشی فشاری ژن یان که‌سوکار ده‌بنه‌وه ، زۆرجار بینیومانه ژن به‌درێژایی ته‌مه‌ن به‌دیار ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ مێردێکی نه‌زۆکدا دانیشتووه ، له‌هه‌مان کاتدا پیاو هه‌ر له‌یه‌که‌م ساڵی پاش ژنهێنانیدا ژنی دووه‌می هێناوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی سک ناکات ، ئه‌مه‌ش لێبوورده‌یی ژنان و نالێبوورده‌یی پیاوان و کۆمه‌ڵگه ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر ژنان .
هاوڵاتی : دیاره کێشه‌که به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستێت که ژنان سک و زا بکه‌ن ، پاش ئه‌مه‌ش کێشه‌ی تر سه‌رهه‌ڵئه‌دات له‌کاتی سکپڕیدا که کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی هاوسه‌ران به‌تایبه‌تی ژنان ، ئه‌ویش ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌ی سکی ژنه‌که‌یه ئایا کوڕ یان کچ ده‌بێته ئه‌ندامی نوێی خێزان ، به‌ڕێزتان له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن ؟
د . ئاشتی : به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هاوسه‌ران ده‌خوازن نۆبه‌ره‌یان کوڕ بێت له‌جیاتی کچ ، لێره‌شدا ژنان خه‌مه‌کانیان دووهێنده‌ی پیاوانه چونکه ژنه‌که له‌لایه‌ک خۆی حه‌زده‌کات نۆبه‌ره‌ی کوڕ بێت له‌لایه‌کی تره‌وه خه‌می مێرده‌که‌یه‌تی که ئه‌و ئاواته‌ی بۆ بهێنێته دی ، زۆربه‌ی ژنان ده‌ڵێن با نۆبه‌ره‌که‌م کوڕ بێت گرنگ نیر ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و کچیش بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر نۆبه‌ره کچ بێت ئه‌وا بۆ سکی دووه‌م زۆر به‌په‌رۆش ده‌بن بۆ کوڕ ، ئه‌گه‌ر دووه‌م یان سێیه‌میش هه‌ر کچ بێت ئه‌وا خه‌می گه‌وره‌ی خێزان به‌گشتی و ژن به‌تایبه‌تی ده‌بێت به کوڕ . له‌و ژنانه‌ی دێنه لای ئێمه هه‌ندێکیان ئه‌گه‌ر نۆبه‌ره‌که‌یان کچ بوو بێت و بۆ سکی دووه‌م پێی بڵێین کچه ئه‌وا تووشی هیستیریا ده‌بن .
هاوڵاتی : به‌ڕای به‌ڕێزتان چی له‌پشت ئه‌م خه‌مه‌ی ژنانه‌وه‌یه بۆ ڕه‌گه‌زی کوڕ ؟
د . ئاشتی : دیاره وه‌ک حه‌زێکی سروشتی هاوسه‌ران پێیان خۆشه که له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که مناڵیان ببێت ، به‌ڵام زۆر به‌که‌می ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌ر کچ له‌دوای کچیان ببێت و ئاسووده بن ، بڕوابکه‌ن ژن هه‌یه ده‌ڵێت مێرده‌که‌م ته‌ڵاقی خواردووه ئه‌گه‌ر ئه‌م سکه‌شم کچ بێت ئه‌وا ته‌ڵاقم ده‌که‌وێت و ژیانم ده‌فه‌وتێت ، له‌م حاڵه‌تانه زۆر ده‌بینین ، ئه‌مه‌ش بۆ کولتوری ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه که چ تێڕوانینێکمان هه‌یه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ، دیاره ئاستی ڕۆشنبیری هاوسه‌رانیش ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له‌م بواره‌دا ، به‌گشتی کێشه ده‌روونیه‌کانی ژنان هه‌ر به سکپڕی ناوه‌ستێت به‌ڵکو له به‌رده‌وامیه‌کی ئازارده‌ردا ده‌خولێنه‌وه که کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ژنان .
هاوڵاتی : ئایا ئه‌و ژنانه‌ی به‌هیوای بوونی کوڕ سک و زا ده‌که‌ن به‌ڵام یه‌ک له‌دوای یه‌ک کچیان ده‌بێت ، په‌نا بۆ له‌باربردن یان ڕێگه‌یه‌کی تر نابه‌ن له‌م بواره‌دا ؟
د . ئاشتی : هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆسه‌یه له‌بواری کاره‌که‌ی مندا نیه به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌وانه‌ی که هه‌ر کچیان ده‌بێت دێت ده‌ڵێت گوێم نه‌داوه‌تێ شتی قورسم هه‌ڵگرتووه بزانه کۆرپه‌که ماوه ؟ ئه‌م حاڵه‌ته گوزارشت له‌له‌باربردن ده‌کات ، پێشبینیش ده‌کرێت ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه په‌نا بۆ له‌باربردن به‌رن به‌ڵام من ئاگاداریان نیم ، هه‌ندێکیشیان له‌ئه‌نجامی بێئومێدبوونه‌وه له سک و زا خۆیان ده‌وه‌ستێنن .
هاوڵاتی : له‌بواری کاره‌که‌تاندا چ گرفتێک زۆر دووباره ده‌بێته‌وه ؟
د . ئاشتی : زۆرترین گرفت ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنانه‌ی سکپڕ نین و خه‌ون ده‌بینن به سکپڕیه‌وه ، بۆ نموونه ژن هه‌یه دێته لامان ده‌ڵێت سکم هه‌یه .. بێزوو ده‌که‌م .. باری جه‌سته‌ییم گۆڕاوه .. کاتێک پشکنینی بۆ ده‌کرێت وانیه ، ئینجا باوه‌ڕ ناکات و ده‌ڵێت ئه‌ها ئه‌وه سه‌ریه‌تی ، ئه‌وه قاچیه‌تی ، تا باوه‌ڕی پێ دێنین زۆری ده‌وێت .
هاوڵاتی : له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری ، واته سکپڕی لای کچان به ناشه‌رعی بوونی هه‌یه ، یاخود ڕێکه‌وتی ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه‌تان کردووه ؟
د . ئاشتی : به‌که‌می به‌ڵێ .
هاوڵاتی : ئه‌وانه له قۆناغێکی ته‌مه‌ن و له چ ئاستێکی ڕۆشنبیریدان ؟
د . ئاشتی : به‌گشتی له‌نێوان 16 هه‌تا 19 ساڵن ، زۆربه‌یان له‌ئاستێکی ڕۆشنبیری نزمدان و به‌زۆری دانیشتووی ده‌ره‌وه و ده‌وروبه‌ری شارن ، جار هه‌بووه خوێندکاری ناوه‌ندی بووه و هاتووه وتوویه‌تی سێ مانگه نه‌که‌وتوومه‌ته بێ‌نوێژی دوای پشکنین ده‌رکه‌وتووه که به‌ناشه‌رعی سکپڕ کراوه .
هاوڵاتی : ئه‌ی هه‌ڵوێستیان یان باری ده‌روونیان چۆن ده‌گۆڕێت کاتێک ئه‌م ڕاستیه ده‌زانن که سکپڕن ، له‌کاتێکدا هێشتا کچن ؟
د . ئاشتی : بێگومان شۆکێکی گه‌وره‌یه بۆ خۆ‌یا و که‌سوکاریان ، به‌ڵام من ته‌نها به‌ڕاپۆرت وه‌ڵامی پزیشکه‌کانیان ئه‌ده‌مه‌وه ، پاشتر نازانم چی ڕووده‌دات .
هاوڵاتی : سوپاس بۆ ئێوه .
د . ئاشتی : سوپاس بۆ ڕۆژنامه‌ی ئازیزی هاوڵاتی و بۆ ئێوه‌ش .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« مناڵی شه‌رمن / به‌شی یه‌که‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | مناڵی شه‌رمن / به‌شی دووه‌م و کۆتایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
