كانونی یه‌كه‌م 29, 2007
ده‌روونناسی : ڕۆتینێکی بێزارکه‌ر هه‌یه له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌درێژایی ساڵی خوێندن قوتابی هه‌موو ڕۆژێک له‌ناو پۆلی خوێندن و له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌کی ڕه‌ق داده‌نیشێت ، به‌ڕای به‌ڕێزتان سازدانی گه‌شتی زانستی بۆ شوێنه جیاجیاکان یان بۆ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و فراوانکردنی زانیاری قوتابی ده‌رباره‌ی ژینگه‌ی کوردستان ، هه‌روه‌ها سازدانی گه‌شتوگوزار به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی سه‌ر قوتابی له‌ناو خێزان و قوتابخانه و کۆمه‌ڵگه ، تا چ ئاستێک سوودمه‌ند ده‌بێت بۆ لایه‌نی مه‌عریفی و ده‌روونی قوتابی ؟
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌وێته بواری چالاکی ده‌ره‌کیه‌وه ، خۆی دوو جۆر چالاکی هه‌یه ، چالاکی ده‌ره‌کی و چالاکی ناو قوتابخانه ، هه‌ندێ وانه هه‌یه پێویستیان به‌چالاکی هه‌یه له‌ناو قوتابخانه یان له‌ناو تاقیگه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌ک فیزیا و کیمیا و زینده‌وه‌رزانی ، به‌ڵام ئێستا زانست ئه‌وه‌نده به‌رفراوان بووه که تۆ نا‌توانیت زانست هه‌مووی بهێنیته ناو قوتابخانه و قوتابخانه بکه‌یت به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بچووک بۆیه هه‌ندێ جار پێویست ده‌کات بڕۆیته ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی سیمینار و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و چوونه ده‌ره‌وه ، ئێمه پێشنیارمان کردووه که له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه ئه‌م چالاکیه ده‌ره‌کیانه هه‌بێت ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک مناڵ به‌ریت بۆ کارگه‌یه‌ک تۆ ناته‌وێ وه‌ک ئه‌ندازیارێک بیر بکاته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که فێری ناوی چه‌ند ئامێرێک ببێت که‌ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا گرنگه هه‌ره‌وه‌ها چه‌ند ڕه‌نگێکی جیاواز ده‌بینێت . بۆ نموونه تۆ بۆ مناڵێک باس ده‌که‌یت که جل و به‌رگ چۆن دروست ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ک جار بیبه‌یت بۆ کارگه‌ی ڕستن و چنین ئه‌وا به‌قه‌د یه‌ک ساڵ قسه‌کردن سوودی هه‌یه که‌خۆی شته‌کان ببینێت و بۆی ڕوون بکرێته‌وه ، ئه‌مه خوریه ئاوا ده‌چنرێت ، ئاوا قۆپچه‌ی لێده‌درێت . یان له ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کاندا بۆ نموونه وانه‌ی مێژوو ته‌نها به تیۆری ده‌خوێنرێت ئه‌گه‌ر قوتابی ببرێت بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌کی مێژوویی ئه‌مه بێ قسه‌کردن کۆمه‌ڵێک پرسیار له‌مێشکی ئه‌و قوتابیه‌دا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ، هه‌روه‌ها بۆ وانه‌ی جوگرافیا سازدانی گه‌شت بۆ ناوچه جیاجیاکان زۆر سوود ده‌گه‌یه‌نێت به زانیاریه‌کانی قوتابی ، له‌لایه‌ک به‌م چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌شتانه بێزاری ده‌ڕه‌وێته‌وه لای قوتابیان و له‌لایه‌کی تر دڵشادیان ده‌کات و ئاستی زانیاریشیان باڵاتر ده‌بێت ، جگه له‌مه ده‌کرێت له‌پاش ئه‌نجامدانی هه‌ر گه‌شتێک داوای ڕاپۆرت له قوتابی بکرێت ئه‌مه‌ش دووباره سوودی زۆره بۆ قوتابیان .
ده‌روونناسی : له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا په‌یوه‌ندی خێزانی قوتابی ( دایک و باوکان ) به مامۆستایان و کارگێڕیی قوتابخانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵ نیه ، به‌ڕێزتان ئامۆژگاریتان چیه له‌م بواره‌دا ؟
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : دیاره ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌یه‌کێک له‌ڕه‌گه‌زه گرنگه‌کانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن داده‌نرێت باش بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه سوودی زۆره به‌تایبه‌تی له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا ، بۆ نموونه له‌وانه‌یه قوتابیه‌ک هه‌موو ڕۆژێک جانتاکه‌ی هه‌ڵبگرێت له‌ماڵه‌وه به‌ڵام هه‌ندێ ڕۆژ نه‌چێت بۆ قوتابخانه ، ئه‌گه‌ر دایکان و باوکان زوو سه‌ردانی قوتابخانه بکه‌ن بێگومان زوو پێی ده‌زانرێت و کێشه‌که له‌سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن . هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگه‌وه بزانرێت که قوتابی چ کێشه‌یه‌کی هه‌یه ، شه‌رمنه ، شه‌ڕه‌نگێزه ، … هتد ، له‌گه‌ڵ خێزاندا هاوکاری بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان . به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیه نه‌بێت پرۆسه‌ی خوێندن ناچێت به‌ڕێوه چونکه ناگونجێت تۆ له قوتابخانه باسی خوێندن و سووده‌کانی و زانستی بۆ بکه‌یت و له‌ماڵه‌وه سوکایه‌تی به خوێندنه‌که‌ی بکرێت ، زۆر خوێندکاریش به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان خێزان و قوتابخانه تووشی لادان هاتوون ، هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی دایکان و باوکان له‌گه‌ڵ کارگێڕیی قوتابخانه لای ئێمه بووه به‌شتێکی ته‌قلیدی ، به‌داخه‌وه تائێستا لای ئێمه له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وانه تێنه‌گه‌یشتوون ، جگه له‌مانه ده‌کرێت له‌ڕێی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌وه ئه‌نجوومه‌نێک له‌دایک و باوکان پێک بێت که کێشه و گرفته‌کانی قوتابخانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن بۆ نموونه ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌کی پۆلێک بشکێت پێویسته ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه خۆیان چاکی بکه‌نه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت بکه‌ن و ماوه‌یه‌کی زۆر بخایه‌نێت و ڕۆتینێکی زۆری تێبکه‌وێت ، هه‌ندێک له خێزانه‌کان باری داراییان زۆر باشه ده‌بێت هاوکاری قوتابخانه بکه‌ن . به‌گشتی بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه زۆر گرنگه و فه‌رامۆشکردنی زیانێکی زۆر له قوتابی و له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن ئه‌دات .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« ترس له قوتابخانه ( خوێندنگه ) / توێژینه‌وه‌ی زانستی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ته‌نگژه‌ی پاش زه‌بری ده‌روونی PTSD »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
