دیداری هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی)
دیمانه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی)
هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) که هه‌فته‌نامه‌یه‌کی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌ژماره (257) ی ڕۆژی (23/8/2010) دا دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی)دا بڵاوکرده‌وه، ئه‌م دیمانه‌یه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس (به‌شار عه‌زیز)ه‌وه ئه‌نجامدراوه، جگه له‌هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) له وێب سایتی (www.zarikrmanji.com) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، فه‌رموون ئه‌مه ده‌قی دیمانه‌که‌یه:
- توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی) کێیه؟
◊ لەدایكبووی سلێمانی ساڵی 1967، دەرچووی بەشی دەروونناسیم لەكۆلیژی ئادابی زانكۆی موستەنسریە لەبەغدا ساڵی (1989)، لەساڵی (1988)ەوە دەستم كردووە بەنووسین لەبواری دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییدا، دەیان كۆڕ و سیمینارم بۆ سازكراوە لە ئەڵمانیا و نەمسا و كوردستان، لەساڵی (2008)ەوە سەرۆكی سەنتەری ڕاوێژكاریی خێزانم بۆ گرفتە دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییەكان لەشاری سلێمانی هەروەها وەك توێژەری دەروونیش لەهەمان سەنتەر كاردەكەم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری كۆلیژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەدارانم لەسلێمانی، بەڕێوەبەری ماڵپەڕی دەروونناسیم لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.
- بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە لە دەرەوە كراون، ئەوە خراوەتە روو كە لە كوردستاندا دەروون دروستی نییە، ئەمە تا چەند راستە؟
◊ من وای بۆ دەچم مەبەستتان لەم پرسیارە ئەوە بێت كەلەكوردستان گرنگی نادرێت بەبواری دەرووندروستی، بێگومان هەتا ئەم ساتە وەختە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی گرنگییەكی ئەوتۆیان بەم بوارە نەداوە دیارە ئەمەش لەئەنجامی نەزانییەوەیە نەك كەمتەرخەمی، تەنانەت لەئەدەبیاتی وەزارەتی تەندروستیشدا تەنها چەمكی تەندروستی زاڵە لەسەر گشت هێڵە گشتییەكانی ئەم وەزارەتە و گرنگییەكی ئەوتۆ بەدەرووندروستی نەدراوە، باشترین بەڵگەش نەخۆشخانە دەروونییەكانە كە جێگەی شێواندنی دەروونی مرۆڤە نەك چارەسەركردنی نەخۆشییە دەروونییەكان.
- جیاوازی چییە لە نێوان نەخۆشییە عەقڵیەكان‌و نەخۆشییە دەروونیەكان؟
◊ بێگومان چەندین جیاوازی هەیە لەنێوانیاندا كەدەكرێت ئاماژە بەهەندێكیان بكەین لێرەدا: لەنیشانەكانی نەخۆشییە ژیرییەكان وەك بوونی وڕێنە (بیستن، بینین، بۆنكردن، بەركەوتن..)، هەروەها بوونی وەهم، نەخۆش داننانێت بەبوونی نەخۆشییەكەیدا، دابڕان لەواقیع و ناڕێكی لەبیركردنەوە و بازدان لەبابەتێكەوە بۆ بابەتێكی تر لەكاتی قسەكردندا، هەندێ جار بێئاگایی لە كات و لەشوێن و كەسەكانی دەوروبەر، گۆڕانی بەرچاو لەهەڵسوكەوت وەك گەڕانی بەردەوام یان بەكارهێنانی توندوتیژی، نەخۆشیی ژیری كەڵك لەچارەسەری دەروونی وەرناگرێت، لەنموونەی ئەم نەخۆشییانە نەخۆشی شیزۆفرینیا، شادی، وەهم. بەڵام ئەم نیشانانە لەنەخۆشییە دەروونییەكاندا نییە (یان ئەگەر هەندێكیان هەبێت زۆر بەكەمی بوونی دەبێت)، تاك دان بەبوونی نەخۆشییەكەیدا دەنێت و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت، لەنموونەی نەخۆشییە دەروونییەكان (خەمۆكێ، وەسواسی، دڵەڕاوكێ و …تد).
- لە وڵاتی ئێمە گەر كەسێك لە رووی دەروونیەوە كەوتە بارێكی ئاڵۆزەوە، ئەوە پێی دەڵێن شێت، پێت وانییە ئەو قسەو قسەڵۆكانە وایان كردبێت كە نەخۆشەكە زیاتر تێك بچێت‌و نە خۆشییەكەی بۆ بارێكی تر بگوازرێتەوە؟
◊ فەرامۆشكردن و بەهەند وەرنەگرتنی هەموو ئاڵۆزییەكی دەروونی بەردەوام كاریگەری نەرێنی دەبێت لەگۆڕینی بارە دەروونییەكە بەرەو خراپتر، بێگومان ئەو قسە و قسەڵۆكانەش دەبنە سەرچاوەیەكی تر بۆ دروستبوونی فشاری دەروونی سەربار لەسەر كەسەكە و ڕەوشە دەروونییەكەی خراپتر دەكەن.
- بۆ تا ئێستە خەڵكی ئێمە شەرم دەكات بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە دەروونیەكانی سەردانی پزیشكی دەروونی بكات؟
◊ لەم دوو تا سێ ساڵی ڕابردووەدا كرانەوەیەك هەیە بەڕووی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەكان و سەردانكردنی پسپۆرە دەروونییەكان بەڵام هێشتا وەك پێویست نییە و بەشێك لەدانیشتووانی هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری خورافاتدا دەژین، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوون یان كەمی هۆشیاری تاكی كۆمەڵگەی ئێمە، تائێستاش بەشێك لەكۆمەڵگەی ئێمە هەر نازانێت نەخۆشی دەروونی چییە، كاتێك ئەندامێكی خێزانەكەیان دووچاری بارێكی دەروونی ببێت ئەوا یەكسەر دەڵێن (جنۆكە) چۆتە جەستەیەوە و دەگەڕێن بەدوای جادوگەران و فاڵچی و نوشتەنووسەكان كەتێكڕا بازرگانی بەئایینەوە دەكەن و دەستی هاوڵاتیان دەبڕن و سوكایەتیشیان پێدەكەن. بەداخەوە بەشێك لەخەڵكانی ئێمە هەتا ئێستاش داننان بەنەخۆشیی دەروونی بەعەیبە دەزانن، ڕێكەوتووە خێزان كچێكی یان كوڕێكی دووچاری نەخۆشی دەروونی بووە، شاردوویانەتەوە و نەیانبردووە بۆ لای پسپۆری تایبەت، ئەم جۆرە خێزانانە پێیان وایە ئەگەر خەڵكی بەنەخۆشی كوڕەكەیان یان كچەكەیان بزانن ئەوا چانسی چوونە ژیانی هاوسەرگیرییان نامینێت لەئاییندەدا، ئەم تێڕوانینە كوشندەیە بۆ ئاییندەی ڕۆڵەكانیان. كەواتە دەتوانین بڵێین بەگشتی هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوون یان كەمی هۆشیاری دەرووندروستی لەكۆمەڵگەی ئێمەدا.
- گازاندەی ئەوە دەكرێت كە پسپۆرە كۆمەڵایەتی‌و دەروونیەكانیش نەیان توانیوە رۆڵی خۆیان ببینن، بۆ نموونە پێویستە لە هەموو شارەكان نووسینگەی تایبەت هەبێت بە توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونی، كەچی لە كوردستاندا لە پایتەخت‌و چەند شارێكی تر نەبێت، ئەمە بەدی ناكرێت؟ ◊ ئەم گازاندەیە دەبێت ڕووبەڕووی حكومەت بكرێتەوە نەك پسپۆرەكان، من خاوەنی پرۆژە و بیرۆكەی سەنتەری ڕاوێژكاریی خێزان بووم، نۆ مانگی ڕەبەق لەخەباتێكی بێ ووچاندا بووم هەتاكو مۆڵەتی فەرمی حكومەتم وەرگرت، لەدوای دامەزراندنیشی تێكڕا پزیشكە دەروونی و توێژەرە دەروونییەكان و ستافەكە بەگشتی خۆبەخشانە كاردەكەن، ئەو بەخشینەی حكومەت مانگانە دەیبەخشێتە سەنتەری ئێمە پارەی (چوار قاپ ویسكی سپێشڵ)ی بەرپرسێكە. بڕوانن، سەنتەرێك لەماوەی دوو ساڵ كاركردنیدا (819) حاڵەتی دەروونیمان هەبووە، (63) كێشەی كۆمەڵایەتیمان هەبووە، (128) سیمینار و وۆرك شۆپمان بۆ چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگە ئەنجامداوە. كۆمەڵێك توێژەر لەشاری هەڵەبجەی شەهید ماوەیەك بەر لەئێستا داوایان لێكردین لقێك لەسەنتەرەكەمان لەهەڵەبجە بكەینەوە، پڕ بەدڵ خۆشحاڵ بووین و ئامادەییشمان دەربڕی، بەڵام كردنەوەی لقێك بینای دەوێت، پێداویستییەكانی ناو بینای دەوێت، هاتووچۆی دەوێت، كارەبا و ئاو و ئینتەرنێت و كۆمپیوتەری دەوێت، پێداویستییە پەڕاوگەییەكانی دەوێت، ئەی ئەم شتانە لەكوێ دابین دەكەی.
- چی بكرێت باشە بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە هۆشیار بێتەوەو بتوانێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی، یاخود هەر كێشەیەكی هەبێت، سەردانی پسپۆری دەروونی‌و توێژەری كۆمەڵایەتی بكات؟
◊ لەماوەی دەستبەكاربوونی سەنتەری ڕاوێژكاریی خێزان لەسلێمانی، بەشانازییەوە دەڵێین، شۆڕشێكمان لەڕاگەیاندن لەبواری دەروونی و كۆمەڵایەتیدا بەرپاكردووە، هەروەها چەند پسپۆرێكی تریش لەدەرەوەی سەنتەری ئێمە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەم بوارەدا، ستافی سەنتەری ڕاوێژكاریی خێزان چووینەتە (هەڵەبجەی شەهید، سەیدسادق، چەمچەماڵ، سەنگەسەر، ماوەت، چوارتا، قەرەداغ، بازیان و …تد) بۆ ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ چین و توێژە جیاجیاكان، هەروەها لەناوشاری سلێمانی دەیان قوتابخانەمان بەسەركردۆتەوە و كۆڕمان بۆ قوتابیان ئەنجامداوە، لەبەرنامە تەلەفزیۆنی و ڕادیۆییەكاندا (165) جار بەشداریمان هەبووە، لەڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا بەردەوام ئامادەییمان هەبووە، خاوەنی ماڵپەڕێكین بەناوی (دەروونناسی) لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت. كەواتە توانیومانە بەشێك لەهاوڵاتیانی كوردستان هۆشیار بكەینەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەگەر ئێستا بەراورد بكەین بە 10 ساڵ پێش ئێستا ئەوا خەڵكی كراوەتر مامەڵە لەگەڵ نەخۆشیە دەروونییەكاندا دەكەن، زیاتر ڕوو لەسەنتەر و نۆڕینگەی پزیشكە دەروونییەكان دەكەن. بەبڕوای من میدیا دەتوانێت ڕۆڵێكی بەرچاو بگێڕێت لەهۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیاندا، هەروەها دەبێت لەپرۆگرامەكانی خوێندندا هەروەكو چۆن لەوانەی زانست‌دا باسی نەخۆشیە جەستیەیی و هەناویەكان دەكرێت ئاوەهاش دەبێت گرنگی بەنەخۆشیە دەروونییەكان بدرێت.
- بە پێی زانیاریەكان، نەخۆشیە دەروونیەكان لە كوردستاندا لە ئاستێكی بەرزدان، بەڵام لەبەر شەرم‌و قسەی خەڵكی، رەنگبێ نەخۆشەكان نەتوانن سەردانی پزیشك بكەن بۆ ئەم مەبەستە، ئێوە لەو بارەوە چیتان هەیە؟
◊ دووپاتی دەكەمەوە كە كۆمەڵگەی ئێمە پێویستی زیاتر هۆشیاركردنەوە هەیە لەبواری دەروونیدا، دەبێت خەڵكی لەو ڕاستییە تێبگەیەندرێن كە جەستە و دەروون تەواوكەری یەكترن بۆ مرۆڤ، هەروەكو چۆن كاتێك ئەندامێكی جەستەمان دووچاری نەخۆشی دێت ئامادەین خۆمان بگەیەنینە پسپۆری هەناو یان ئێسك یان ددان یان پێست، ئا بەو جۆرەش دەبێت لەكاتی هەستكردنمان بە نائارامی و تێكچوونی مەزاژ و تێكچوونی خەو و شەهیەی خواردن بۆ ماوەیەك دەبێت سەردانی پسپۆری بكەین.
- چی وایكردووە لە وڵاتی خۆمان نەخۆشیە دەروونیەكان روو لە زیادبوون بكەن؟
◊ نەبوونی ڕۆشنبیریی دەروونی، زیادبوونی فشارە دەروونییەكان، زیاد كاركردن، گوێ نەدان بەحەوانەی جەستەیی و دەروونی، چاولێكەری، چاوتێرنەبوون، خراپ بەكارهێنانی ئامێرە تەكنۆلۆژییەكان، خووگرتن بە مەی و مادە هۆشبەرەكان و …تد.
- ئەو كەسانەی كە نەخۆشییەكی دەروونیان هەیە، لە كۆمەڵگەی كوردیدا هەست دەكرێت شوێنی نابێتەوەو لە هەموو لایەكەوە هەڵدەستن بە سووكایەتی پێكردنی، ئەمە تا چەند شیاوەو كاریگەری چییە لەسەر نەخۆشەكە بۆ ئالًَۆزتر كردنی؟
◊ ئەوانە‌ی نەخۆشی ژیریان هەیە دووچاری ئەم هەڵوێستە نەشیاوانە دەبنەوە نەك ئەوانە‌ی نەخۆشی دەروونییان هەیە، لەڕاستیدا ئەو نەخۆشانەی دووچاری نەخۆشییەكی وەك (شیزۆفرینیا) هاتوون بەداخەوە لەكۆمەڵگەدا بە (شێت) ناودەبرێن و لەشەقام و كوچە و كۆڵان و شوێنە گشتییەكاندا دەسوڕێنەوە دووچاری بێڕێزی كردن دەبنەوە، یاخود هەندێكیان لەماڵەوە دەبەسترێنەوە و مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵ دەكرێت لەلایەن خێزانەكانیانەوە بەتایبەت ئەگەر نەخۆشەكە لەڕەگەزی مێینە بێت، باشترین ڕێگە چارە بۆ حورمەت گرتنی مرۆڤایەتی ئەم نەخۆشانە ئەوەیە نەخۆشخانەی تایبەت بەم جۆرە نەخۆشیە درێژ خایەنانە هەبێت، لەلایەك بار سووكیەكە بۆ خێزان و لەلایەكی تریش ئەم كەسانەش وەك هەر مرۆڤێكی تر مافی ئەوەیان هەیە سووكایەتیان پێ نەكرێت و وەك مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
- نیشانەكانی نەخۆشیە دەروونیەكان چین؟
◊ نەخۆشییە دەروونییەكان زۆرن و جۆراوجۆرن، ئەمەش وایكردووە نیشانەكانی نەخۆشییەك بۆ نەخۆشییەكی تر جیاوازی هەبێت، بۆ نموونە نیشانەكانی فۆبیا (تۆقین) جیاوازە لەنیشانەكانی (خەمۆكی)، هەروەها (وەسواسی) جیاوازە لە (دڵەڕاوكێ)، بەڵام ئێمە بەگشتی دەتوانین بڵێین، هەر كاتێك مرۆڤ بۆ ماوەی نزیك لە دوو هەفتە هەستی كرد (خەوی تێكچووە، شەهیەی بۆ خواردن تێكچووە، هەست بەنائارامی دەكات، گۆشەگیر بووە، یان بیرۆكەی خۆكوشتنی بۆ پەیدابووە، چالاكی ڕۆژانەی وەك پێویست بۆ ئەنجام نادرێت، ڕەشبینە، هەست بەلاوازی و كەمتوانایی دەكات، خەفەتبار و دڵتەنگە) پێویستە سەردانی پسپۆری دەروونی بكات بەمەبەستی دەستنیشانكردنی حاڵەتەكەی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست جا چارەسەری دەروونی بێت یان دەرمان یان هەردووكیان پێكەوە.
- كاتێك هەستكرا كە كەسێك نەخۆشە، پێویستە چ رێوشێنێك بگیرێتە بەر، ئایا پێویستە لە تاكەكانی كۆمەڵگە داببڕێت تا نەخۆشیەكەی زیاتر ئالًۆز نەبێت؟
◊ نەخێر هیچ پێویست بەدابڕان ناكات، بەڵكو پێویستە سەردانی پسپۆری دەروونی پێ بكرێت بەمەبەستی چارەسەر كردن و كاركردن بەو ڕاسپاردە و ڕێنماییانەی پسپۆری دەروونی دەیداتێ، هەروەها پێویستە لەڕێی ڕاوێژكاریی دەروونییەوە ڕێنمایی تایبەت بەحاڵەتی ئەندامەكەیان وەربگرن سەبارەت بەچۆنیتی مامەڵە كردن لەگەڵیدا.
ئاب 23, 2010

خوا نموونه‌تان زۆر بکات جێ ده‌ستت زۆر دیاره له کوردستان
شلێر فه‌تاح
توێژه‌ر
به‌ڕێز مامۆستا سامان پاش سڵاو
هه‌ر کاریك له پێناو ڕۆشنبیری ته‌ندروستی، گه‌شه‌ی عه‌قڵی و به گشتی خزمه‌تکردنبێت به کۆمه‌ڵگا وه به تایبه‌ت کۆمه‌ڵگای کوردی بکرێت بێجگه له‌وه‌ی که جێگاي ده‌ست خۆشيه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ش ده‌بێت بۆ که‌سه‌که، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوویه‌ك بۆ خۆی تۆمار ئه‌کات که پڕیه‌تی له سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی. ئه‌و کارانه پر له خێره چونکه کۆمه‌ڵگا به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕێك و مۆدێرنا ئه‌بات و به‌ئاگاییه‌ك له له مێشكدا درووست ئه‌کات بۆ ته‌ندرووستیه‌کی گشتی و ته‌مه‌ن درێژی که له‌دوايدا کۆمه‌ڵگا و حکومه‌ته‌که‌شمان سودمه‌ند ئه‌بێت. هه‌ر بۆیه تکاکارم له دام‌و ده‌زگا حکومیه‌کان که گرنگی زۆر به ته‌ندروستی بده‌ن، پاره خه‌رجکردن له پێناو ته‌ندروستیدا دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌کانه بۆ کۆمه‌ڵگاو حکومه‌ت نه‌ك به فیڕۆدانی پاره‌یه!! بزانن ئه‌و هه‌موو پارانه له پێناو خواردن و ده‌عوه‌ت و عه‌رزکردندا چۆن به‌فیڕۆ ئه‌ردێت!!!
به‌ڕێز تۆ به‌ختیشت هه‌یه که هاوکاره‌کانت به دکتۆر و ده‌رووناس و کۆمه‌ڵناسه‌کانيشه‌وه که له‌گه‌ڵتا کارده‌که‌ن له‌و سه‌نته‌ره ده‌گمه‌نه‌دا هه‌موویان به توانان و ژیرانه کارده‌که‌ن که ئه‌وانیش شایانی ده‌ست خۆشه‌ن و ڕێزم هه‌یه بۆیان.
سه‌رکه‌وتوبن
هاوکارتان له سويده‌وه عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕي ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
رێز‌و سڵاو بۆ مامۆستای به‌رێز سامان سیوه‌یلی
ده‌ست خۆش بۆ سازدانی ئه‌و لێدوانه له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی )
به‌راستی رونکردنه‌وه‌کانت سودێکی زۆری هه‌یه منی خوێنه‌ر کۆمه‌ڵێک راستی ئێستای ژیانی نه‌خۆشه ده‌رونی یه‌کانو پزیشک و ده‌رون ناسه‌کان و توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی کوردستانم خوێنده‌وه له‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێزت کراوه ،
به‌داخه‌وه که کوردستان خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی نه‌خۆشی ده‌رونی یه به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر ووڵاتی تر دا به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ی زۆر فه‌رامۆش کرابێت و خزمه‌تی پێ نه‌کرابێت و هاوکاری نه‌کرابێت ده‌رون دروستی یه ،،
من ده‌ست خۆشی له‌و سه‌نته‌ره‌ی به‌رێزتان ئه‌که‌م وه له سه‌رجه‌م هاورێکانت به‌راستی هه‌رچه‌نده خزمه‌ته‌که بچوکیش بێت کارێکی گه‌وره‌و ئینسانی یه که به‌رێزتان خۆبه‌خشانه کار ده‌که‌ن
من وه‌ك تاکێک زۆر ترین سودو زانیاریم له‌م ماڵپه‌ره‌ی ئێوه‌وه وه‌رگرتووه
له بواری ده‌رون ناسی دا وه به پێی توانا گه‌یاندومه به زۆر که‌سی تری ده‌وروبه‌رم ،بۆیه من هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ی ماندو نه‌ناس ئه‌خوازم
هیوادارم به‌رده‌وام بن له خزمه‌ت ،هیوادارم حکومه‌تی کوردیش به‌چاوێکی به‌رپرسیارانه و خه‌م خۆرانه سه‌یری ئه‌م لایه‌نه گه‌وره‌یه‌ی مرۆڤایه‌تی بکات
هه‌وڵ بدات هاوکاری ته‌واوی به‌رێزتان بێت تا بتوانن به‌رده‌وام بن له خزمه‌ته بێ ووێنه کانتان
من له سه‌رسامیم به به‌رهه‌مه‌کانی به‌رێزتان گه‌وره‌ترین ئامانجی ژیانم کردوه به خوێندن له بواری ده‌رون ناسی دا وه هه‌وڵ بۆ ئه‌و ئامانجه‌م ئه‌ده‌م و له ئاینده‌یه‌کی نزیک دا ئه‌بمه هاوکارێکی بچوکی ئێوه‌ی ئه‌زیز
دوباره سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ی به‌رێز وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به ته‌نها بابه تێک خزمه‌ت به‌م لایه‌نه ده‌که‌ن
له‌نیا _خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی ئه‌مه‌ریکا
به‌ڕێزان کاک عبدالله تۆفیق و له‌نیا خان:
سڵاو و خۆشه‌ویستی:
1- سوپاس بۆ وته‌کانت کاک عبدالله، بێگومان به‌ڕێزیشتان له‌وڵاتی سوید هاوشانی ئێمه له‌کوردستان خزمه‌تی دیار و به‌رچاوتان هه‌بووه له‌م بواره‌دا، ته‌نانه‌ت له‌کوردستانیش کاتێک بۆ سه‌ردان گه‌ڕاویته‌وه به‌خششی خۆتت هه‌بووه له‌گه‌ڵماندا به سازکردنی سیمینار و وۆرک شۆپ، هه‌روه‌ها به‌نووسینی ده‌یان وتار و ڕێنمایی ده‌روونی بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه، جگه له‌مانه ئه‌و سیدییه‌ی پێنج ڕاهێنانی ده‌روونی له‌خۆ گرتبوو ئێمه له‌چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌روونیدا پشکه‌ش به خاوه‌ن گرتفه ده‌روونییه‌کانمان کردووه و سوودی به‌رچاویان لێبینوه. بۆیه ده‌ڵێم به‌ڕێزتان هه‌میشه وه‌ک ئه‌ندامێکی فه‌خری سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان له‌سلێمانی به‌هاوکار و پشت و په‌نای خۆمانمان زانیویت. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ش.
2- به‌ڕێز له‌نیا خان: دووباره سڵاو، خۆشحاڵم به‌وه‌ی به‌ڕێزتان بواری ده‌روونناسیتان هه‌ڵبژاردووه، هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم. دیاره ئێمه کورد پێویستی زۆرمان به که‌فائه‌تی زانستییه له‌بواری ده‌روونیدا، چونکه گرفته‌کان زۆرن و پسپۆران و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م بواره زۆر که‌من، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیشتان که‌لێنێک له‌م بواره‌دا پڕ بکه‌نه‌وه. هه‌رچی پێویستییه‌کی زانستی و بابه‌ت و ته‌وه‌ر و سه‌رچاوه‌ی ده‌روونیت پێویست بێت بۆ بواری خوێندنت ئێمه هاوکارت ئه‌بین، هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازین به‌هیوای ئه‌وه‌ی ببیته ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژانکۆ ده‌روونییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان.
سامان سیوه‌یلی
ئاسمانێک رێز‌و دنیایه‌ک سوپاس گوزاری بۆ تۆ مامۆستا سامان گیان
سوپاسی هه‌ستت ئه‌که‌م به‌راستی ووته‌کانت خۆشحاڵی کردم شانازی یه‌کی گه‌وره‌یه که به‌رێزت ئه‌م ووتانه بۆ هاندانی به‌رده‌وامی من له‌و بواره‌ی هه‌ڵم بژاردووه بنوسی ، بێگومان پێویستم به ئێوه‌ی مامۆستا‌و هاورێ و هاوفکرم ئه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من سه‌رچاوه‌ی کوردیم زۆر به گرانی و زه‌حمه‌ت ده‌ست ئه‌که‌وێت ،بۆیه خۆشحاڵ ئه‌بم ئه‌گه‌ر وه‌ک و هه‌میشه بتوانم زانیاری و سود وه‌ر بگرم له خه‌زێنه‌ی زانیاری یه گه‌وهه‌ر ئاساکانی ئێوه‌ی به‌رێز ،دڵنیابه منیش ئامانجم ئه‌وه‌یه ببم به درێژه پێده‌ری ئه‌و رێگا پیرۆزه‌ی ئێوه گرتوتانه چونکه هاوکاری کردنی مرۆڤ کارێکی گرانه‌و هه‌مو که‌سێک ناتوانێت ئه‌نجامی بدات ،
رێز‌و سوپاس و پێزانینی بێ پایانم بۆ ئێوه‌ی نمونه‌ی مرۆڤایه‌تی
سلاو بةريزو خؤشةويستان
بةراستى خزمةتكردن بةم بوارة ئةركى سةر شانى هةموو كةسيكة، مامؤستا سامانى بةريزيش توانيويةتى رؤلى خؤى بكيريت و هيوادارين هةر بةردةوام بيت، بةراستى لة سؤران ديمانةكةى بةريزتان زؤر باش خويندرايةوةو بةو هيوايةى كة بةردةوام بن لة خزمةتكردن بةم بوارة كرنكة