كانونی یه‌كه‌م 13, 2007
دیمانه‌ی د. که‌ریم به‌شی سێیه‌م
ده‌روونناسی : پرسیارێکی تر هه‌ر له‌سه‌ر پرۆگرامه‌کانی خوێندن ، ئاشکرایه لای به‌ڕێزتان که وانه هونه‌ریه‌کانی وه‌ک وێنه و مۆسیقا و شانۆ و وه‌رزش ، گرنگیه‌کی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی زۆری هه‌یه بۆ قوتابیان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کاندا ، به‌داخه‌وه تائێستا له‌کوردستان هیچ به‌یه‌خێک به‌م لایه‌نانه نه‌دراوه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا ، به‌ڕێزتان له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن ؟
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : چاره‌سه‌رکردن به هونه‌ر یه‌کێکه له شێوازه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی ، بۆ نموونه مناڵێک ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی ده‌روونی هه‌بێت کاغه‌ز و پێنووسێکی بدرێته ده‌ست ئه‌وا چی له‌دڵیدا بێت ده‌یخاته سه‌ر کاغه‌زه‌که ، ئه‌گه‌ر ڕقی له باوکی بێت ئه‌وا ناتوانێت ده‌ریبڕێت چونکه مناڵ توانای ده‌ربڕینی نیه یان لاوازه و له نه‌ستیدا هه‌ڵده‌گیرێت ، به‌ڵام له‌ڕێی وێنه کردنه‌وه ئازاری باوکی ده‌دات ، برینداری ده‌کات ، ده‌یخاته ژێر ئۆتۆمبیله‌وه و له دڵه‌ڕاوکێ ڕزگاری ده‌بێت ، هه‌روه‌ها وه‌رزیش پێویسته هه‌بێت بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ووزه زۆره‌ی که مناڵ و هه‌رزه‌کار هه‌یه‌تی چونکه ئه‌گه‌ر تۆپ نه‌بێت ئه‌وا له‌یه‌کتری هه‌ڵئه‌ده‌ن ، بۆکس له ده‌رگاکان ئه‌ده‌ن . یان قوتابی هه‌یه به‌هره‌مه‌نده له هونه‌ری نیگارکێشاندا ئه‌گه‌ر هۆڵێک یان شوێنێک نه‌بێت ئه‌وا ناتوانێت په‌ره به به‌هره‌که‌ی خۆی بدات و خۆی بدۆزێته‌وه ، تازه‌ترین تیۆر تیۆری گاردنه‌ره که‌ده‌ڵێت حه‌وت جۆر زیره‌کی هه‌یه و ئێستا به‌دوای جۆری هه‌شته‌مدا ده‌گه‌ڕێت ، یه‌کێک له‌و زیره‌کیانه زیره‌کی جه‌سته‌یی یان ( هه‌ستیاری – جووڵه‌یی ) ه ، که‌ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌مه‌دا زیره‌ک بێت ئه‌توانێت له‌بواری سه‌ما و مۆسیقادا یه‌که‌م بێت و داهێنانی تیا بکات ، یان یه‌کێک له‌بواری نیگارکێشاندا به‌هره‌مه‌ند بێت ده‌توانێت یه‌که‌م بێت و سوودی بۆ خوێندنگه‌که‌یشی هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان نین لای ئێمه ، به‌بڕوای من زۆربه‌ی کێشه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌می بینا ، بۆ نموونه زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان سێ ده‌وامیان تیایه ، له‌ماوه‌ی سێ کاژێردا ئه‌گه‌ر تۆ فیزیا و کیمیا و بیرکاری و جوگرافیات هه‌بێت ئه‌وا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت بۆ نامێنێته‌وه که وێنه و وه‌رزش بخوێنیت ، چونکه به‌لای ئه‌وانه‌وه وانه زانستیه‌کان گرنگترن ، زۆرجاریش که ئه‌م وانه هونه‌ریانه خوێندراون بووه به کێشه و نه‌یانتوانیوه پرۆگرام ته‌واو بکه‌ن بۆیه وانه‌کانی وێنه و وه‌رزش وه‌رده‌گرن ، هه‌روه‌ها بیناکان ئه‌وه‌نده بچوکن که نه گۆڕه‌پانێکیان تێدایه بۆ یاری کردن ، نه به‌شێک بۆ نیگارکێشان ، ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م وانانه فه‌رامۆش بکرێن ، بۆیه زۆربه‌ی خوێندکاران له قوتابخانه بێزار ده‌بن ، من مناڵی خۆم هه‌یه که ڕۆژێک پشوو ده‌بێت له خۆشی‌دا هه‌ڵده‌په‌ڕێت ، من پێشنیارم کردووه که له‌نێوان وانه‌کاندا قوتابی بتوانێت ئاره‌زووه‌کانی خۆی له بواری مۆسیقا یان نیگارکێشان یان وه‌رزش بخاته گه‌ڕ ئه‌مه‌ش وایلێده‌کات به‌گوڕوتینێکی تره‌وه وانه‌کانی تری بخوێنێت ، بۆیه ده‌بێت سێ ده‌وامی که‌م بکرێته‌وه و بیناکان زۆرتر و گه‌وره‌تر بکرێن که گۆڕه‌پان و مه‌رسه‌م و چه‌ند ئامێرێکی مۆسیقای تیادا بێت ، قوتابیان بتوانن له کۆبوونه‌وه‌کانی دایکان و باوکاندا چالاکی پێشکه‌ش بکه‌ن و دایک و باوکیان شانازیان پێوه بکه‌ن ، چونکه مه‌رج نیه هه‌موو خوێندکارێک له‌خوێندندا سه‌رکه‌وتوو بێت ڕه‌نگه هه‌بێت له مۆسیقادا یان وه‌رزش یان نیگارکێشاندا سه‌رکه‌وتوو بێت ئه‌م لایانانه‌ش گرنگی خۆیان هه‌یه .
ده‌روونناسی : چۆن بتوانرێت ڕۆڵی توێژه‌ره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان چالاک بکرێت له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا ؟ ئایا بوونی ئه‌م توێژه‌رانه چه‌ند گرنگی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده؟
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دوو لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت . پێویسته ئێمه توێژه‌ری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌کێک که به‌زۆر کرابێت به توێژه‌ر جیا بکه‌ینه‌وه . به‌ڕاستی به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی له زانکۆکانی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین و دهۆک وه‌ک پێویست نین و خوێندکاره‌کانیان وه‌ک پێویست په‌روه‌رده ناکه‌ن ، ئێمه له هه‌ولێر و سلێمانی خولمان بۆ کردوونه‌ته‌وه زۆربه‌یان توانای توێژینه‌وه‌ی زانستیان نیه له‌کاتێکدا بڕۆنه ناو خه‌ڵکه‌وه و توانای په‌یوه‌ندیکردن و دۆزینه‌وه‌ی کێشه ده‌روونیه‌کانیان هه‌بێت ، زۆربه‌ی وانه‌کانی به‌شی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی له‌ناو هۆڵدان له‌کاتێکدا پێویسته بچنه ناو خانه‌ی به‌ساڵاچووان و مناڵانی بێ دایک و باوک و شوێنه‌کانی تر . زۆربه‌ی توێژه‌ره‌کان له قوتابخانه و خوێندنگاکان‌دا توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه خۆیان بسه‌لمێنن ، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده زۆر گرنگی پێنه‌داون لانی که‌م به‌دابینکردنی ژوورێک بۆیان ، هه‌روه‌ها موچه‌ی که‌میان هه‌یه که کار ده‌کاته سه‌ر پاڵنه‌ریی کارکردنیان ، هه‌روه‌ها زۆربه‌یان خۆیان نه‌سه‌لماندووه ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێک کێشه‌ی قوتابیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان خۆیان به‌دوایاندا ڕاده‌که‌ن ، ئه‌گه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیش وه‌ک پێویست هاوکاریان ناکه‌ن ، من ئاگادارم دامه‌زراندنی توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نیه و ته‌نها بۆ مامۆستایه ، ئه‌مه له‌کاتێکدا پێویسته هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ک لانی که‌م توێژه‌رێک یان زیاتری تیادا بێت چونکه ئه‌گه‌ر 500 قوتابی تیا بێت ئه‌وا یه‌ک توێژه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات چونکه قوتابیه‌کان جۆره‌ها کێشه‌یان هه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌هه‌موو قوتابخانه‌یه‌کدا توێژه‌ر هه‌بێت که ژووری تایبه‌تی خۆی و که‌ره‌سه‌ی پێویستی هه‌بێت و چه‌کدار بێت به زانست و بتوانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندکار و پرۆسه‌ی فێرکردن‌دا بێت و په‌یوه‌ندی نێوان خوێندنگا و خێزان دروست بکات ، به‌ڵام من له‌ساڵی ( 1989 ) ه‌وه مامۆستای زانکۆم ئاگادارم که ( 1% )ی توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئیشی خۆیان نه‌کردووه ، چونکه یه‌که‌م ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له زانکۆ به‌باشی په‌روه‌رده نه‌کراون ، دووه‌م ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده وه‌ک پێویست ڕۆڵیان ناداتێ .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« زانکۆ و داهێنان و ڕه‌خنه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئۆقیانوسێک له تاوان …. به‌شی شه‌شه‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
