نۆڤه‌مبه‌ر 30, 2007
کێشه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کورد له تاراوگه ( ئه‌وروپا )
سازدانی دیمانه : سامان سیوه‌یلی
تێبینی / ئه‌م دیمانه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئه‌نجامدراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه 28/11/2007 بڵاوکرایه‌وه
ڕوخۆش غه‌ریب ، له‌دایک بووی 1963 سلێمانی ، له‌ساڵی ( 1997)ه‌وه نیشته‌جێی هۆڵه‌نده‌یه ، دیبلۆم له کۆمه‌ڵناسی ، ماسته‌ر له پرۆگرامی زمانه‌وانی ده‌مارگیری ، دکتۆرا له ده‌روونناسی ، باڵوێزی ڕێکخراوی ژنانی بێگانه‌یه ( په‌ڤێم ) له هۆڵه‌ندا ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه له‌سه‌ر لیستی پارتی کاری هۆڵه‌ندی ، دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌رێکه بۆ مه‌شق پێکردن و ڕاوێژ و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌کردنه‌وه‌ی ده‌روونی و پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئێستا مامۆستای زانکۆی ئازاده له‌شاری ده‌نهاخ له هۆڵه‌نده ، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین کۆڕ و سمیناری بۆ سازکراوه و کتێبێکی له هۆڵه‌ندیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی کێشه‌ی ژیریان هه‌یه .
پ 1 / هاوڵاتی : به‌ڕێز ڕوخۆش خان ، له‌کوردستان وێنایه‌ک ( تێور ) هه‌یه له‌لای خه‌ڵکی به‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌هه‌شتێکی بێ کێشه و گرفته . ڕای به‌ڕێزتان له‌مباره‌یه‌وه ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب / له ئه نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆر‌و زانایان وه ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ی هه‌موومان ئاشکرایه که ژیان له به هه شت، واته ئه و ساتانه‌ی که‌مرۆڤ هه ست به به خته وه‌ری ئه کات . واته ئه‌و هه سته‌ی که له ناخی مرۆڤدا دروست ئه‌بێت سه رچاوه‌که‌ی ناخی مرۆڤ خۆیه‌تی . جا ئایا ئه‌و هه ستکردن به به‌خته‌وه‌ریه هاوبه‌نده به شته‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه ، به که‌ش و هه‌واوه، باری ئابوری ، ئایین ، سیاسه ت ، رژێم ….هتد ؟ ئایا هه ر ئه و شتانه‌ی که ئه‌مڕۆ جوانن و باشن که مرۆڤ له کاتی هه ست به به‌خته‌وه‌ریدا ده‌یانبینێ هه ر ئه و شتانه نین که سبه‌ی هه‌رهه‌مان مروف هه ست به به خته‌وه‌ری ناکات و له به‌هه‌شتدا ناژی ؟
که واته بڕیاری به خته‌وه‌ری و به‌هه‌شت لای خودی مرۆڤ خۆیه‌تی . له وانه‌یه ئه‌مه هه ندێ جار گران بێت له به‌رگوێماندا، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه چۆن له وڵاتی خۆمان که سانی به خته‌وه‌ر هه‌ن لێره‌ش له ئه‌وروپا که‌سانی زۆرهه‌ن که نابه‌خته‌وه‌رن و ژیانیان دۆزه‌خه .
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه مرۆڤ تێیئه‌که‌وێت ئه‌ویش به‌پێکه‌وه گرێدانی به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی به شوێن و کات و شته‌کانی ده‌وربه‌ریه‌وه . کونفیوشس ئه‌ڵێت ( که‌سی دانا له‌ناخی خۆیدا به دوای شته‌کاندا ئه‌گه‌ڕێت به‌ڵام که سی ئاسایی له‌لای ئه‌وانی تر به دوای شته‌کاندا ئه‌گه‌ڕێت ) .
له ئه نجامی چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وتووه که مرۆڤ هه ر هه مووی به به‌خته‌وه‌ر و نابه‌خته‌وه‌ره‌وه ، به سه‌رکه‌وتوو و ناسه‌رکه‌وتووه‌وه ، به ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌وه ، هه موو تاکێک ڕۆژانه کۆسپ دێته به‌رده‌می ، که س نیه بێ کێشه و گرفت بێت و به ئاسانی بگات به خه‌ونه‌کانی ، به‌ڵام چی وا له‌به‌خته‌وه‌ره‌کان ئه‌کات که به‌خته‌وه‌ربن و نابه‌خته‌وه‌ره‌کان نا به‌خته‌وه‌ر؟ ته نها تێڕوانین و مامه‌ڵه‌کردنی خودی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆسپ و ڕووداوانه‌ی دێنه‌به‌رده‌می وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه .
ئه وروپاش هه‌روه‌ک هه موو پارچه‌یه‌کی ئه‌م سه‌رزه‌مینه بێبه‌ش نیه له کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و …. هتد. هه‌ربۆیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌زمونم له ئیش‌کردنی ساڵانێک له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌نده جیاجیاکان له هۆڵه‌ندا له‌بواری (تێکه‌ڵبوون ، ئاماده‌کردن و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌کردنه‌وه ) ئه‌توانم بڵێم سێ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی به کوردیشه‌وه لێره نه‌یانتوانیوه به‌خته‌وه‌ر بن له‌به‌رئه‌وه‌ی وێڕای ئه‌و کۆڵ و باره پڕ له‌ئه‌زموونه تاڵ و ماندووییه‌ی به‌کۆڵیانه‌وه‌یه و ده‌رئه‌نجامی ڕه‌وشه ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیانه، به‌بێ ئامانج و پلانیش ڕوویان له‌م وڵاتانه کردووه‌و وێڵی دوای به‌هه‌شت بوون ، لێره‌ش ڕوبه‌ڕوی واقیعێکی تاڵ ئه‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش شۆکی جۆراوجۆری لێده‌که‌وێته‌وه ، له قبوڵکردن و ڕاهاتن له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نامۆ و سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه که‌ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه ڕوبه‌ڕوی ئه‌م گۆڕانکاریانه نه‌بێته‌وه ئه‌وا توشی چه‌ندین نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و گرتنه‌به‌ری ڕێگای نابه‌جێ ده‌بێته‌وه .
پ2 هاوڵاتی / یه‌کێک له‌کێشه گه‌وره‌کانی تاکی کورد له‌ئه‌وروپا وێڵ بوونه له‌نێوان دوو کولتوردا واته تاکی کورد له‌ئه‌وروپا کورد وته‌نی له‌هه‌ردوو جه‌ژنه‌که بووه نه‌ئه‌وه‌یه ببێته تاکێکی ئه‌وروپی له بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتدا و نه‌ئه‌وه‌شه تایبه‌تمه‌ندیه کولتوریه‌کانی خۆی بپارێزێت ، به‌ڕێزتان چۆن ئه‌م دیارده‌یه لێک ئه‌ده‌نه‌وه ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب / کولتور نه‌ک هه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تر یان له‌شارێکه‌وه بۆ شارێکی تر ده‌گۆڕێت ته‌نانه‌ت له خێزانێکه‌وه بۆ خێزانێکی تر ده‌گۆڕێت . ئاشکرایه که جیاوازی نێوان دوو کولتوری وه‌ک کوردی و ئه‌وروپی جیاوازیه‌کی یه‌کجار زۆره . یه‌کێک له‌کۆسپه گه‌وره‌کانی تاکی کورد له ئه‌وروپا نه‌بوونی توانای هاوسه‌نگی کردنه له‌نێوان ئه‌م دوو کولتوره‌دا و نه‌بوونی توانای گۆڕان و خۆگونجاندنه تێگه‌یشتن له مانای پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ کولتورێکی نامۆی وه‌ک کولتوری ئه‌وروپی و قبوڵنه‌کردنی به‌رامبه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه . جا یان 100% وه‌ک کولتوری خۆی ئه‌ژی یان 100% ئه‌یه‌وێت ببێت به ئه‌وروپی ، هه‌ردوو حاڵته‌که‌ش وێڵ بوون و سه‌رلێشێواویه . ڕێژه‌یه‌کی که‌م توانیویانه له‌نێوان ئه‌م دوو کولتوره‌دا کولتورێکی تازه دروست بکه‌ن که من خۆم ناوم ناوه کولتوری سێیه‌م ، ئه‌مه‌ش تێکه‌ڵه‌یه‌که له‌لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی هه‌ردوو کولتور و ڕۆژانه‌ش قابیلی گۆڕانه وه‌ک هه‌موو گۆڕانکاریه خێراکانی ئه‌م جیهانه .
خۆبه‌ستنه‌وه به‌کولتورێک که‌هه‌ندێ جار وورده‌کاریه‌کانی هه‌ر نازانین له‌کوێوه هاتوون و له‌به‌رچی ، وه نه‌بوونی نه‌رمی به‌رامبه‌ر گۆڕانکاریه‌کان و نه‌گونجاندن له‌گه‌ڵ کولتوری به‌رامبه‌ر ئه‌بێته ئاماده‌نه‌بوونی په‌یوه‌ندی و له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتن ، واته نه‌بوونی هیچ پرۆسه‌یه‌کی پێکه‌وه ژیان به‌جۆرێک بازنه‌ی په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌ک ته‌سک ئه‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت تاک له کولتورێکی نامۆ و نه‌گونجاودا ناتوانێت ئیشیش بکات تا بژێوی ژیانی دابین بکات ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له کێشه باوه‌کانی ئه‌وروپا .
پ3 هاوڵاتی / هه‌ندێک له‌خێزانه کورده‌کانی نیشته‌جێی ئه‌وروپا ، له‌ناو ماڵدا ده‌یانه‌وێت مناڵه‌کانیان به‌ئاڕاسته‌ی پاراستنی ناسنامه‌ی کولتوری خۆیاندا ببه‌ن ، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه و ناو قوتابخانه و هاوڕێ و هاوه‌ڵه‌کانیدا به ئاڕاسته‌یه‌کی تردا ده‌برێن ، ئه‌م دژیه‌کیه له‌م دوو ئاڕاسته‌یه‌دا چ زیانێک به مناڵ ده‌گه‌یه‌نێت ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب / بۆ یه‌کێک له قۆناغه‌کانی خوێندنم لێره له هۆڵه‌نده ئه‌بوو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بکه‌م له‌سه‌ر وێڵ بوونی وێڵ بوونی گه‌نجانی ڕه‌وه‌نده‌کان له‌نێوان دوو ژیانی جیاوازدا ، جیهان و کولتوری ماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ، ده‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وت که ساڵانه ( 700- 750 ) گه‌نج له‌نێوان ته‌مه‌نی (12 – 22 ) چاره‌نووسیان یان خۆکوشتن یان لادان به‌ره‌و به‌کارهێنان و گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان و زیندان و هه‌ڵهاتنه له خێزان و … هتد-ه . له‌کاتێکدا له‌م ته‌مه‌نه‌دا گه‌نج پێویستی به شوناسنامه‌یه‌کی گونجاوی دیاریکراو هه‌یه تا خۆی بناسێت و خۆی بدۆزێته‌وه . یه‌کێک له ده‌رئه‌نجامه‌کانی وێڵ بوون له‌نێوان دوو کولتوردا که له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا باسم کرد له‌ده‌ستدانی مناڵه کاتێک دایک و باوک توانای هاوسه‌نگی کردنیان نیه له‌نێوان دوو کولتوری جیاوازدا ، له ماڵه‌وه 100% کولتوری وڵاتی دایک و له‌ده‌ره‌وه کولتورێکی ته‌واو جیاواز ، یاسا‌و په‌یڕه‌وێکی دیاریکراو نیه بۆ مناڵ که له‌سه‌ری بڕوات و به‌مه‌ش ئه‌که‌وێته نێوان دوو به‌رداشه‌وه ، ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه داوای لێده‌کرێت و چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه داوای لێده‌کات و چاوه‌ڕوانی لێده‌کات . ئاشکرایه مناڵێک له ڕه‌وشێکی وه‌هادا بژی به‌شی هه‌ر تێکشکانی که‌سایه‌تیه .
پ4 : هاوڵاتی / ناوه‌ناوه له میدیاکانه‌وه ده‌بیسترێت که کچان و ژنان له ئه‌وروپاش ده‌بنه قوربانی و به‌ده‌ستی باوک و برا و هاوسه‌ره‌کانیان ده‌کوژرێن . هۆکاری ئه‌مه چیه ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب : هه‌روه‌ک پێشوتر ئاماژه‌م پێ‌کرد له‌تێنه‌گه‌یشتنی دایک و باوک و هاوسه‌ر و کچ یان ژن له‌یه‌ک و چه‌واشه بوونی هه‌ردوولا له‌نێوان چیت بۆ هه‌یه چیش نا ، وه بۆچی . چ یاسا و به‌هایه‌ک ئه‌بێت په‌یڕه‌و بکرێت و بۆچی . هه‌روه‌ها نه‌بوونی نه‌رمی به‌رامبه‌ر به گۆڕانکاریه‌کان و نه‌بوونی توانای په‌سه‌ند کردنی ، نه‌بوونی گفت و گۆی کراوه له‌نێوان دایک و باوک و کچ و ڕێز نه‌گرتنیان وه‌ک مرۆڤ . من خۆم چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له کچان کردووه که له‌ماڵه‌وه هیچیان بۆ نیه و ده‌بێت له‌چک بکه‌ن ، ئه‌مانیش له‌ترسی خێزان له‌ماڵه‌وه به‌دڵی ئه‌وان دێنه ده‌ره‌وه به‌ڵام که ده‌گه‌نه قوتابخانه نه‌ک هه‌ر له‌چک فڕێ ئه‌ده‌ن بگره ئه‌وه‌ی که قوتابی ئازاد نایکات ئه‌م ده‌یکات . ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتیه به‌رامبه‌ر ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ریه‌تی ، که به‌داخه‌وه بۆ ته‌نها چرکه‌یه‌ک دایک و باوکان ناتوانن خۆیان بخه‌نه جێگه‌ی کچه‌کانیان یان بیر له حه‌ز و پێداویستیه‌کانیان بکه‌نه‌وه ، یان بیر بکه‌نه‌وه ئایا ته‌نها خه‌تا له کچه‌کانیانه‌وه‌یه ، ئایا خۆیان تاوانبار نین که مناڵیان هێناوه‌ته کولتورێکی ئاوا جیاواز و ئه‌شیانه‌وێت وه‌ک سه‌رده‌می خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن . یان خۆیان خه‌تابار نین کاتێک بۆ نموونه دایکان و باوکان ناتوانن فێری زمانی ئه‌و وڵاته ببن وه ناتوانن وه‌ک دایک و باوکێکی ئاسایی ئاگاداری هه‌موو ژیانی ڕۆژانه‌ی مناڵه‌کانیان ببن به قوتابخانه و په‌یوه‌ندیه‌کانیان به هاوڕێ و به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت و تێلێفۆن و … هتد ، به‌مه‌ش ناتوانن به‌هیچ جۆرێک کۆنترۆڵی شته‌کانیان بکه‌ن . پاشان که هه‌ڵه‌یه‌ک دروست ده‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن به‌دوای هۆکاری هه‌ڵه‌که ، بیر له‌کوشتنی کچه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه ، که من دڵینام ئه‌گه‌ر به‌وردی به‌دوای هۆکاری هه‌ڵه‌که‌دا بگه‌ڕێن ئه‌زانن که تاوانباری یه‌که‌م خۆیانن ( دایک و باوکان ) . من ئاماده‌م ئه‌مه‌ش بسه‌لمێنم به لێکۆڵینه‌وه .
پ5: هاوڵاتی / به‌شێک له گه‌نجه‌کانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات تووشی جۆره‌ها کێشه‌ی جۆراوجۆر بوون وه‌ک بازرگانی کردن و به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و قومار کردن به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر یاریه ئه‌له‌کترۆنیه‌کان خستنه‌وه‌ی مناڵ له ئافره‌تانی ئه‌وروپی و پاشان جیابوونه‌وه لێیان ، ده‌ستدرێژی سێکسی و … هتد . به‌ڕێزتان چۆن له‌م گرفتانه ده‌ڕوانن ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب : مرۆڤ له‌ته‌مه‌نی( 7 ) ساڵیدا 90% له به‌ها و بیروباوه‌ڕی دامه‌زراوه ، ئه‌مه‌ش له خێزان و ده‌وروبه‌ری وه‌ریگرتووه . پاشان ئه‌چێته قۆناغه‌کانی لاسایی کردنه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای سه‌ربه‌خۆیی که‌سایه‌تی و پاشان دروستکردنی پره‌نسیپه‌کان و له ته‌مه‌نی ( 40 ) ساڵی به‌دواوه به‌ره‌و ڕوحانیات . که‌واته له ( 7 ) ساڵیه‌وه تا سه‌ره‌تای بیست پێویستیه‌کی زۆری هه‌یه به : 1- شوناسنامه 2- پێشه‌نگ ( که‌سێک که ببێته مۆدێل بۆی ) 3- به‌ها و پره‌نسیبی ڕوون و ئاشکرا 4- هاوسه‌نگی له‌نێوان بیروبۆچوونی ماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ 5- ڕێزلێگرتن و ڕێگه پێدان و یارمه‌تیدانی بۆ گه‌ڕان به‌دوا و دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆی و دروستکردنی وێنه‌یه‌کی پۆزه‌تیفی خود .
نه‌بوون یان ناڕێکی له‌مانه که بناغه‌ی دروست بوونی خودی مرۆڤن ئه‌بێته هۆی دروست بوونی که‌سایه‌تیه‌کی لاواز و هه‌ڵه‌شه و ناهاوسه‌نگ . به‌مه‌ش توانای زاڵبوون و هه‌ڵبژاردنی دروستی نامێنێت ، واته هه‌ر که‌سێک یان شتێک ئه‌توانێت به‌ئاسانی به‌هه‌ڵه‌یدا به‌رێت . بۆ گه‌ڕان به‌دوای خود یان له‌بریخستنی که‌موکوڕیه‌کانی پایه‌کانی که‌سایه‌تی یان ڕاکردن له وێڵی ، گه‌نج ناچار ئه‌بێت په‌نا بباته به‌ر ماده هۆشبه‌ره‌کان و نزیکبوونه‌وه له‌و که‌سانه‌ی وه‌ک خۆی گیرۆده‌ی ئه‌م که‌موکوڕیانه‌ن ، یان قومار کردن که هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه سه‌لماندوویانه ئه‌و که‌سانه‌ی خوو ئه‌ده‌نه قومار و وه‌ستانی پێش قوماره ئه‌له‌کترۆنیه‌کان ئه‌وانه‌ن که له‌خۆشه‌ویستی و سۆزی خێزان به‌تایبه‌تی دایک بێبه‌ش بوون .
پ6 : هاوڵاتی / له‌سه‌ر ئاستی خێزانی‌دا ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له جیابوونه‌وه هه‌یه له‌ناو خێزانه کورده‌کانی نیشته‌جێی ئه‌وروپا ، هۆکاری ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب : سه‌رباری ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خۆرهه‌ڵاتی وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی که‌هێشتا بنه‌ماکانی پرۆژه‌ی هاوسه‌رگیری و خێزان دروستکردن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نادروسته ، که‌بۆته مایه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌ری ، لێره‌ش له‌ئه‌وروپا قورساییه‌کی تریشی ئه‌چێته سه‌ر ، ئه‌ویش هه‌ر له‌یه‌که‌م ساتی گه‌یشتن بۆ ئه‌وروپا . یه‌که‌م شۆک بۆ ژن و پیاو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک نرخ پێدانی ژنه‌که‌یه له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانی ئه‌وروپا که وه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ی نرخی بۆ دائه‌نرێت و گوێ له‌قسه‌ی ده‌گیرێت و قسه‌ی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ، هیچ کارێک ناکرێت تا ئه‌ویش وه‌ک هاوبه‌شێک له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ری په‌روه‌رده کراوین که ژن که‌م بایه‌خ تر بووه ، خاوه‌نی قسه و بڕیار نه‌بووه ، هه‌میشه پیاوه‌کان خاوه‌ن قسه و بڕیار بوون . لێره‌وه یه‌که‌م ڕاچڵه‌کانی که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو و زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی ژن ده‌ستپێده‌کات . جا ئه‌گه‌ر خێزانێک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌چاوکردنی ماف و ئه‌رکی هه‌ردوولا دروست نه‌بووبێت دڵنیابه که‌لێره‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی گۆڕانکاری چاوه‌ڕواننه‌کراو له دابونه‌ریتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاو و بێبایه‌خی به ڕاوبڕیاری ژن ده‌ستپێده‌کات ، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ردوولا گرانه . لێره‌وه کێشه‌کان ده‌ستپێده‌که‌ن . ئه‌وه‌ی جێگای داخه هێشتا ئێمه‌ی کورد فێری ئه‌وه نه‌بووین له ڕه‌وشێکی ئاوادا یان هه‌رکێشه‌یه‌کی خێزانی په‌نا ببه‌ین بۆ ڕاوێژکاری تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی داواکردنی یارمه‌تی و وه‌ختدان به خۆ تا ڕاهاتن له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه تازه‌یه .
پ7: هاوڵاتی / تووشبوون به نه‌خۆشی و تێکچوونه ده‌روونیه‌کان لای ڕه‌وه‌ندی کورد چۆنه ، به‌تایبه‌تی ده‌بیسترێت که ژنانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاتر تووشی خه‌مۆکێ ده‌بن له‌ئه‌نجامی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆهمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌ستکردن به‌ته‌نیایی ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب / کاتێک مرۆڤ توانای په‌یوه‌ندی کردنی نه‌بوو له‌گه‌ڵ خودی خۆی وه نه‌یتوانی خۆی بناسێت و بزانێت چی ئه‌وێت ؟ بۆچی ئه‌یه‌وێت ؟ چۆن ئه‌یه‌وێت ؟ که‌ی ئه‌یه‌وێت ؟ ، ئه‌وا ناتوانێت ببێته که‌سێکی هاوسه‌نگ . ئافره‌تی کورد په‌روه‌رده کراوه له‌سه‌ر که‌م ده‌سه‌ڵاتی ، که‌م بڕوابوون به‌خود ، پشت به‌ستن به‌یه‌کێکی تر وه‌ک پیاو ، لێره‌ش له ئه‌وروپا ڕوبه‌ڕوی واقیعێکی تر ده‌بێته‌وه ته ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دابونه‌ریت و به‌هایانه‌یه که به‌درێژایی ته‌مه‌نی له‌قوڵایی نه‌ستیدا پرۆگرام بوون . جا ئه‌گه‌ر جیا بێته‌وه له پیاوه‌که‌ی یان هه‌ر به‌یه‌که‌وه بژین ، هه‌ستکردن به بێده‌سه‌ڵاتی ، ترس له نادیار ، که‌می په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ، بێ ئامانجی و زۆر شتی تر ته‌نانه‌ت گۆڕانی که‌شوهه‌وا ئه‌م فاکته‌رانه تێکڕا ئه‌بنه هۆی دروست بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌روونی له‌وانه خه‌مۆکێ . ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی زۆر به‌رچاوه له‌نێو ژنانی کورد ، تورک ، مه‌غریبیه‌کان ، لێره .
پ8: هاوڵاتی / ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له په‌ناهه‌نده کورده‌کانی ئه‌وروپا بێبه‌شن له مافی په‌نابه‌ری، ئایا ئه‌م بێبه‌شبوونه چ کاریگه‌ریه‌ک ده‌کاته سه‌ر باری ده‌روونیان ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب / کێشه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی ، واته که‌موکوڕی له پێداویستیه‌کانی ژیاندا ، به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی زانای ده‌روونناسی ( ماسلۆ ) ، پێداویستیه‌کانی به‌رده‌وامی له‌ژیان هه‌ر بریتی نین له خواردن و خواردنه‌وه و جێگه‌ی نووستن و خۆپاراستن له که‌شوهه‌وا ، به‌ڵکو پێویستیه‌کانی تری وه‌ک خۆشه‌ویستی ، ئاسایش و ئه‌مان ، ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، کار و پیشه ، سه‌ربه‌خۆیی که‌سایه‌تی ، ئینتیما ، ئه‌مانه تێکڕا مانا ئه‌به‌خشن به بوونمان و هه‌ستکردنه به به‌ده‌ستهێنان . ئه‌مانه پایه‌ی هاوسه‌نگین له مرۆڤدا . کاتێک که‌سێک به‌هۆی نه‌بوونی مافی په‌نابه‌رێتیه‌وه له‌زۆربه‌ی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه بێبه‌ش ده‌بێت بێگومان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ئه‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی و پاشان جه‌سته‌یی .
پ9 : هاوڵاتی : ڕه‌وه‌ندی کورد له ئه‌وروپا تا چه‌ند توانیویه‌تی سوود له‌و پێشکه‌وتن و فه‌راهه‌م بوونی ماف بواری خۆبنیاتنانه وه‌ربگرێت که له‌ئه‌وروپادا ده‌سته‌به‌رکراوه ئه‌گه‌رچی بۆ هه‌موو تاکێکیش وه‌ک یه‌ک نیه ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب / کاتێک تاکی خۆرهه‌ڵاتی توانای پێکه‌وه گرێدانی به‌ها و دابه‌نه‌ریته جوانه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و بواره فراوانه‌کانی خۆرئاوا له گه‌شه‌کردن و به‌رهه‌مهێنان هه‌بوو ، بێگومان توانای خۆبنیاتنان و به‌خته‌وه‌ری له‌گه‌سه‌ندندا ده‌بێت . ڕاسته ئاسان نیه به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڕوای به‌وه هه‌بوو که تواناکانی بێ سنوورن ، خه‌ون و خولیای هه‌بوو ، پاڵنه‌ری به‌هێزی هه‌بوو ، پلانی هه‌بوو ، نه‌رمی هه‌بوو له گۆڕانکاریدا ، ئه‌وا نه‌ک له ئه‌وروپا به‌ڵکو له‌هه‌ر شوێنێک بێت بوونی خۆی له کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌سه‌لمێنێت . ئه‌وه‌ی جێگای داخه تاکی کورد به‌پێی پێویست نه‌یتوانیوه هه‌لی بوونی له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه پڕ به‌هایه‌دا بقۆزێته‌وه ، وه‌ک خوێندن ، فێربوونی زمان ، گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌کانی ، که‌بێگومان هه‌موو مرۆڤێک خاوه‌نی توانا و به‌هره‌یه‌که . یان نموونه‌یه‌کی به‌رچاو ، ئینته‌رنێت که سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ سنووره بۆ فێربوون و گه‌شه کردن که هه‌زارانی وه‌ک من زۆربه‌ی خوێندنیان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بووه ، ئه‌بینیت هه‌زاران کورد له ژنان و پیاوان و کچان و کوڕان ، خوویان داوه‌ته پالتۆک و شه‌و و ڕۆژ و هه‌موو کات و هێزێکیان نه‌ک هه‌ر به‌خۆڕایی ئه‌ڕوات به‌ڵکو بۆته مایه‌ی کێشه و ماڵ کاول کردنیش بۆیان .
پ10 : هاوڵاتی / میدیاکانی کوردستان ناڕاستگۆیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌وروپادا ده‌که‌ن ، بۆ نموونه ئه‌و کلیپانه‌ی که له‌که‌ناڵه ئاسمانیه جۆراوجۆره‌کانه‌وه پیشان ئه‌درێن ، یان به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک ( بێ کۆنترۆڵ ) ، که تێکڕا ئه‌م بابه‌تانه وروژێنه‌رن بۆ گه‌نجان ، بۆ ڕاکێشانیان به‌ره‌و ئه‌وروپا ، له‌کاتێکدا ئه‌وانه واقیعی ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌وروپا نین . ڕێنمایی به‌ڕێزتان بۆ میدیای کوردی له‌مباره‌یه‌وه چیه ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب : له‌م سه‌رده‌مه‌دا که میدیا ڕۆڵێکی گه‌وره ئه‌بینێت له ڕێنمایی کردن و فاکته‌رێکی گرنگی دروستکردنی به‌ها و بیروباوه‌ڕی مرۆڤه ، ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خووڕه‌وشت و بیرکردنه‌وه‌ی تاک ، که‌واته لێپرسراوێتیه‌کی گه‌وره و هه‌ستیاره له‌سه‌ر شانی به‌رپرسانی میدیاکان . میدیای کوردی ئه‌بینم به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ گۆڕانکاری و باشکردن به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا که‌موکوڕی له‌زۆر لایه‌ندا هه‌یه که وای کردووه به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌ک پێویست له‌خزمه‌تی تاکی کورددا نه‌بێت ، یه‌کێک له که‌موکوڕیه‌کان نه‌بوونی ڕاوێژکاره بۆ به‌رنامه‌کان ، به‌داخه‌وه هه‌موو که‌س ده‌توانێت ببێت به ئاماده‌کاری به‌رنامه و پێشکه‌شکار ئه‌گه‌ر واسته‌ی هه‌بێت ئیتر گرنگ نیه توانا و پسپۆرێتی هه‌بێت یان نا ، له‌کاتێکدا به‌رپرسانی میدیاکان هه‌ست به‌ترسناکی ئه‌نجامی به‌رمانه‌یه‌ک ناکه‌ن که ئه‌توانێت چه‌ندین سه‌رگه‌ردان و چه‌واشه بکات . بۆ نموونه ، بۆ به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌که‌م له‌بواری ڕاهێنان و ڕاوێژ و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌کردنه‌وه ، لێره له‌هۆڵه‌نده ، چاوم به پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی بێ کۆنترۆڵ که‌وت و زانیم که‌ته‌نها خۆی و کامێرامانێکن ئیش ئه‌که‌ن ، هه‌ڵبه‌ت به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا یان هه‌رشتێک له ئه‌وروپاوه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌موو دیارده باش و خراپه‌کان و هۆکاره‌کانیشیان نه‌خاته ڕوو ئه‌وا تاوانێکی گه‌وره به‌رامبه‌ر به گه‌نجی کورد ئه‌کات وبه‌رپرس ئه‌بێت له‌و ئه‌رکه‌ی سه‌رشانێتی .
پ11 : هاوڵاتی : له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و بوونی گه‌نده‌ڵی و ئاوڕنه‌دانه‌وه له خه‌ون و خواستی گه‌نجان له کوردستان و چاولێکه‌ری و … هتد ، به‌م دواییانه سوپایه‌ک له گه‌نجان به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتوون یان له به‌ڕێوه‌ن یان له ئاماده‌باشیدان بۆ کۆچ . به‌ڕێزتان چی به‌و گه‌نجانه و به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ڵێن ؟
و : ڕوخۆش غه‌ریب : به‌دڵنیاییه‌وه جارێکی تر ئه‌ڵێم وێڵ بوون به‌دوای خه‌ونێکی بێ پلان یان ڕاکردن له بارودۆخێک مانای ده‌ستکه‌وتنی به‌خته‌وه‌ری نیه ، ئه‌گه‌ر نابه‌خته‌وه‌ر بوویت و ڕات کرد دڵنیابه بۆ هه‌ر شوێنێک بڕۆیت ئه‌وا له‌گه‌ڵ خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌و نابه‌خته‌وه‌ریه ئه‌به‌یت ،ئه‌مه‌ش له‌خۆمه‌وه نایڵێم و ده‌رئه‌نجامی ده‌یان لێکۆڵینه‌وه‌یه . من ئه‌زانم که گه‌نجان له‌کوردستان بێبه‌شن له‌زۆر مافی ڕه‌وای خۆیان وه‌ک مرۆڤ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگادار بن ئێستا هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌رێتی زۆر که‌مه له‌ئه‌وروپا ، وه بزانن ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ری و چاوه‌ڕوانیه بێ هوده‌ییه چ کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و توانا و باری ده‌روونیان ، له‌و بڕوایه‌دام که هه‌رگیز بیر له‌و هه‌نگاوه ناکه‌نه‌وه . به‌هۆی ئیشه‌که‌مه‌وه ڕۆژانه ده‌یان په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌کرێت له‌هه‌موو سوچێکی ئه‌وروپاوه ، ئه‌زانم که گه‌نجه‌کانمان ئه‌وانه‌ی هێشتا له چاوه‌ڕوانیدان دووچاری باری ده‌روونی خراپ هاتوون و زۆر جاریش بیر له خۆکوشتن ده‌که‌نه‌وه . ڕاسته له‌ئه‌وروپان به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌رن و هه‌موو ژیانیان بلۆک بووه ، ئه‌مه‌ش نه‌ڕۆژێکه و نه‌ساڵێکه و نه دووان .
پ12 : هاوڵاتی / دوا ووته‌ی به‌ڕێزتان بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
و: ڕوخۆش غه‌ریب : تکایه ڕه‌حمێک به‌خۆتان و مناڵه‌کانتان بکه‌ن ، هه‌وڵ بده‌ن سوود له‌م هه‌لانه وه‌ربگرن که له‌به‌رده‌ستایه ، ئێمه لێره ده‌وڵه‌مه‌ندین به‌وه‌ی که له‌زمانێک زیاتر ئه‌زانین ، له کولتورێک زیاتر ئه‌ناسین ، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک به‌های به‌رزی خۆرهه‌ڵاتین ، ئه‌گه‌ر بزانین ئاوێته‌ی پێشکه‌وتوویی خۆرئاوای بکه‌ین ئه‌توانیین زۆر ده‌ستکه‌وتی پڕ به‌هامان هه‌بێت بۆ خۆمان و خێزان و میلله‌ته‌که‌شمان . با هه‌ڵاتنمان له‌بارودۆخی وڵات به‌رهه‌مدار بێت و بۆ سبه‌ی به‌ڕووی سووره‌وه ڕووبکه‌ینه‌وه وڵات و شتێکی تازه پێشکه‌ش بکه‌ین . ئه‌وسا ئه‌زانیت به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه له‌کوێدایه . ژیان ته‌نها پاره په‌یداکردن و خواردن و خه‌و نیه ، پێویستیشمان به گه‌شه‌کردن و باڵاکردنه تا هه‌ریه‌کێکمان ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی به‌جوانی بیگه‌یه‌نێت .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« ئۆرگازم ( Orgasm ) و ئه‌ندامی سه‌ره‌کی سێکسیی مێینه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئه‌وه‌نده توڕه‌م خۆشم له‌خۆم بێزارم …. چیبکه‌م ؟ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سلاو
جةند سةرنجيك لةسةر وةلام دانةوةى خاتوو رووخؤش غةريب بةريزم كاتيك دةليت دةبيت مرؤف لةناوةوة بؤ بةختةوةرى بكةريت هةروةكو خؤت دةليت بةختةوةرى لةدةرةوة ديتةوة ناو مرؤف وةكو هةرةمى ماسلؤ هةربيويستى بة خواردن‌و خةو نية بةلكو بة ئاسايش كة ليرة نية بة تيركردنى غةرةيزة هةروةها نية نةبونى خؤشةويستى تةنها كاتيك خؤشةويستى هةية كة مل كةج بيت جةند مل كةج بيت بؤ داب و نةريت ئةوةندة تؤيان بيويستة هةمووكاتيك دةبيت بةلَيَت لةسةر زمان بيت كةى وتت نا ئةوا دةكريتة دةرةوةى بازنة ئيتر بةختةوةرى دةجيتة ج قوذدزبنيكى ناختةوة تابيدؤزيتةوة بةريزم ليَرة دين سةرتابايى زيانتى داكير كردوة سياسةت بؤ سياسةت بازانة جةندين كج وكورى ئةم ولاتة رؤزانة دليان دةرةنجيَنن لة بارةى بةيوةنديةوة بيت يان خويندنةوةبيت يان جةندةشتى ديكة كة خؤت دةيان زانى و رؤزكاريك بووة رووبةرروى جةندةها كيشةى نا بةجى بويتةوة لة تايتلى جا وبيكةوتنةكةدا كؤمةليك امتيازات نوسراوة كة خؤت بة شةونخونى خؤت بة دةستت هيناوةدلنيام كةر ليرة بمايتايةوة واتة لةكوردستان ئةوا هةركيز ئةو امتيزانةت بةدةست نةدةهينا ئةوكاتة ش وةكو ئيستا بةختةوةر نةدةبوويت كةواتة وازبينة با لة جةهةنة مة راكةين هةمان ليمان دةمريت ليمان دة بيت بة دكتؤر وةكو تؤى بةريز هةمانة دةبيت بةنووسةروةكو بةختيار عةلى ئامذطدكاريمان كا با ولاتى بى كارةباو بى ئاو جؤلَ كةين……… لةشوينكى تردا دةليت كةلتوورى بةرزى رؤز هةلاَتى مةبةستت لةجية كوامة كلتوريكى رؤز هةلاتى بةرزة تا ئيمة شانازى بيوة بكةين لة شوينكى تردا دةليت ئةو كجانةى توشى هةلَة دةبن ووشةى هةلَة مةبةستت لةجية لاى ئيمة هةلَةى كج تةنها ئةوةية كة بةيوةندى نةبةستيت لة كةلَ كوريكدا تةنها ئةوة بة هةلَة دةزانريت ئةبواية تؤ دواى ئةو هةموو تةجروبةيةى كةلة ئةوروبا هةتة نةئةبواية ناوى هةلَةت لى بناية كةر لةدنيادا هةرجى جةيوةندى هةبيت هةلة بيت تةنها وتةنها بةيوةندى نيرو مى بةيوةنديةكى راستة قسة زؤرة ئةترسم جاريكى دى كارةبا بكوزيتةوة بؤية بة بةلة ئةم سةرنجةم نووسى لةكةل ريزدا
dast xoshet le dakam
ruxosh gyan
txwa pewestm peta
tkat le dakam
yarmatem bda
adresy xotm bdare
tkat le dakam
bo aw emelam tka dakam