تشرینی دووه‌م 23, 2007
ده‌روونناسی : سه‌باره‌ت به پرۆگرامه‌کانی خوێندن به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کاندا، ده‌سپێکی هه‌موو ساڵێکی نوێی خوێندن ئاماژه به گۆڕان ده‌کرێت له‌هه‌ندێ پرۆگرامی خوێندندا ، ئایا ئه‌م گۆڕانانه له‌ئاستی خواست و هیوای خه‌مخۆرانی ئه‌م بواره‌یه ، یاخود گۆڕانێکی ڕیشه‌یی پێویسته؟
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : ده‌توانم بڵێم ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی کراون له پرۆگرامه‌کاندا ( 5%) نین ، چونکه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێبێت په‌نا ناباته به‌ر که‌سانی پسپۆر و هه‌ر له کادیره‌کانی خۆی لیژنه دروست ده‌کات ، بێگومان کادیره‌کانی خۆیشی پسپۆر نین ، ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌ولێر بووم وابوو بێگومان سلێمانیش له‌وێ باشتر نیه ، ئه‌وه‌ی که‌ده‌کرێت ( 10 – 12 ) مامۆستای فیزیا یان کیمیا یان جوگرافیا کۆده‌بنه‌وه و له‌نێوان خۆیاندا وتووێژ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی گۆڕانی پرۆگرامه‌که‌یان ، به‌شێکی لێ لاده‌به‌ن و هه‌ندێ شتی بۆ زیاد ده‌که‌ن پاشان ئه‌مانیش ده‌یده‌نه هه‌ندێ کادری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده که به وه‌رگێڕانێکی سه‌قه‌ت ( ناڵێم هه‌موویان ) وه‌ریده‌گێڕن ، وه‌رگێڕانێکی نازانستیانه و زۆربه‌ی زاراوه‌کان خوێندکار به‌لایه‌وه نامۆیه و لێی تێناگات و ئه‌و خوێندکاره‌ی ده‌یخوێنێته‌وه ده‌بێت هه‌ر له زمانه‌که تێبگات و ئاگای له زانسته‌که نامێنێت . وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌وانه‌ی له‌وێ کارده‌که‌ن واده‌زانیت توانای پرۆگرام دانانیان هه‌یه ؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانکۆکانیش هاوکاریان بکه‌ن هێشتا هه‌ر که‌مه ، من بڕوا ناکه‌م له‌هه‌موو کوردستاندا دوو که‌س هه‌بن پسپۆر بن له‌بواری پرۆگرام داناندا . بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌کو ئه‌مریکادا هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه به‌ڵام ئیشی ئه‌وه نیه پرۆگرام دابنێ ، وه‌زاره‌تی تایبه‌ت هه‌یه به‌م بواره که‌ئیشه‌کانی خۆی به‌چه‌ندین ده‌زگای پسپۆر که که‌سانی شاره‌زا و پسپۆر کاری تیا ده‌که‌ن ، ده‌سپێرێت . بۆنموونه ده‌ڵێت من پرۆگرامێکی خوێندنم ده‌وێت بۆ یه‌کی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م مادانه که‌له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و زه‌مه‌ن بگونجێت و ئه‌م ئامانجانه‌م بۆ به‌ده‌ست بهێنیت ، ئه‌وانیش له‌سه‌ر سێ بنه‌ما دایئه‌ڕێژن : یه‌که‌م / فه‌لسه‌فه : هه‌موو پرۆگرامێکی تازه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه‌ک دابڕێژرێت ، ئێمه تائێستا شتێکمان نیه به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ، بۆ نموونه له‌ڕوسیا پرۆگرامه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی مادی دیالێکتیکی ( مارکسی لینینی ) داڕێژراون ، له‌ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مه‌زهه‌بگه‌ری ( شیعه ) ، له‌تورکیا له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌لمانیه‌تێکی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌م شێوه‌یه ، به‌جۆرێک پرۆگرامه‌کان تێهه‌ڵکێشکراون که هیچیان دژی یه‌ک نین ، به‌ڵام ئێمه هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌کمان نیه له‌سه‌ری بنیات بنێین هه‌ربۆیه بابه‌ته‌کانمان به‌به‌ڵگه‌وه دژیه‌کن ، تۆ له‌ئاییندا ده‌یخوێنیت خوا مرۆڤی له قوڕ دروست کردووه که‌چی له‌ملاوه له زینده‌وه‌رزانیدا بیرۆکه‌ی داروینی پێ ده‌ڵێیت ئه‌مه سه‌رلێشێواندنی ئینسانه‌کانه و خوێندکار نازانێت بڕوا به‌کامیان بکات . فه‌لسه‌فه له‌لایه‌ن سیستمی سیاسیه‌وه داده‌نرێت ، تائێستا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕێک نه‌که‌وتووه که فه‌لسه‌فه‌ی کوردی چی بێت و خوێندکاری کورد که گه‌وره بێت چی بێت و چۆن بیر بکاته‌وه ، ده‌بێت سیستمی سیاسی داوابکات و بڵێت من ده‌مه‌وێت خوێندکاری ئه‌مڕۆ له ئایینده‌دا که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی یان عه‌لمانی یام هه‌رجۆرێکی تر ده‌ربچێت و پسپۆرانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پرۆگرامه‌کان داده‌ڕێژن ، به‌ڵام لای ئێمه وه‌ک چێشتی مجه‌وری لێهاتووه .
بنه‌مای دووه‌م : بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تیه : بۆنموونه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تۆ پێویستی به‌چیه ئه‌و کادرانه‌ی بۆ پێبگه‌یه‌نرێت ، خوێندکاری زانکۆ هه‌یه ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا فێری ده‌بێت یه‌ک ووشه‌ی به‌کارناهێنێت چونکه ئه‌و بواره‌ی ئه‌و له‌کۆمه‌ڵگه‌دا ئیشی پێناکرێت ، پسپۆرانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی ئه‌وه‌ی که فێری بوون له‌واقیعدا به‌کاری ناهێنن ، ئه‌بێت له‌واقیعدا فێربێت . ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رچووی بازرگانی یان کشتوکاڵ یان پیشه‌سازیه ده‌بێت ئه‌وه‌ی فێری بووه بڕوات له‌کۆمه‌ڵگه‌دا به‌کاری بهێنێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره ده‌خوێنرێت لێره تیۆریه و پراکتیکی فه‌رامۆش کراوه ، به‌بڕوای من ئه‌توانرێت لێره ( 40% ) پرۆگرام لابه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌ئاستی ده‌رچووه‌که‌ش بگۆڕێت . بنه‌مای سێیه‌م : بنه‌مای ده‌روونیه : ده‌بێت پرۆگرامه‌کان له ئاسانه‌وه بۆ قورس .. له‌ساده‌وه بۆ ئاڵۆز .. له‌شتی هه‌ست پێکراوه‌وه بۆ موجه‌ره‌د بێت ، به‌ڵام لای ئێمه وانیه ، خۆی پێویسته پۆلی یه‌ک ببێت به بنه‌ما بۆ پۆلی دوو ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه بۆ پۆلی سێ ، به‌ڵام لای ئێمه پۆلی دوو قورستره له پۆلی سێ و چوار قورستره له پێنج ، چونکه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ده‌روونی دانه‌نراوه ، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کدری ئه‌م بواره‌مان نیه .
ده‌روونناسی : هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامه‌کانی خوێندندا له کوردستان ، به‌ڕێزتان ئاگادارن له‌ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان له‌به‌رده‌م گه‌لێک هه‌ڕه‌شه‌دان .. وه‌ک هاتنه‌ناوه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان ، خراپ به‌کارهێنانی ئامێره ته‌کنۆلۆژیا جۆراوجۆره‌کان وه‌ک سه‌ته‌لایت و پله‌ی سته‌یشن و کۆمپیوته‌ر و مۆبایل و … هتد ، هه‌روه‌ها زیادبوونی پێداویستیه‌کانی گه‌نجان به‌هۆی بوونی کاڵا جۆراوجۆره‌کان له‌بازاڕه‌کاندا و زیادبوونی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر گه‌نجان ، به‌ڕای به‌ڕێزتان ئایا زیادکردنی پرۆگرامێک له‌بواری سایکۆلۆژیادا وه‌ک پرۆگرامێکی ڕێنماییکار بۆ گه‌نجان به‌تایبه‌تی بۆ قۆناغی ئاماده‌یی ، تاچه‌ند به پێویست ده‌زانن ؟
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : بێگومان خۆتان ئه‌زانن ژیان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێت ، زۆربه‌ی زاناکان ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان ناو ناوه سه‌رده‌می دڵه‌ڕاوکێ ، پێویستیه‌کان و ئیغرائاته‌کان زۆر زۆر بوون ، تۆ له‌چوارده‌وری خۆتدا ئه‌وه‌ی مرۆڤ حه‌زی لێبکات بوونی هه‌یه به‌ڵام تۆ له‌لایه‌نی مادی و ده‌روونیه‌وه ئاماده‌نه‌کراوی بۆ زۆرێک له‌و شتانه ، گه‌نجی ئێمه ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کان و له‌ئینته‌رنێتدا ده‌یبینێت هه‌وڵ ده‌دات به‌دی بهێنێت ، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه که‌سێک برسی بێت و تۆ باسی خواردنی بۆ بکه‌یت یان بۆن و به‌رامی خواردنی به‌سه‌ردا بچێت و پاره‌یشی پێنه‌بێت بیکڕێت بۆیه هه‌ر لیکی بۆ ده‌ڕژێت و هیچی پێناکرێت ، کێشه‌ی گه‌نجی کوردیش ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو جل و به‌رگ و کاڵا و ئیغرائاتانه‌ی له‌به‌رده‌مدایه به‌ڵام توانا مادیه‌که‌ی ڕێگه‌ی پێنادات به‌ده‌ستیان بهێنێت یان ئه‌و یاریه بکات یان ئه‌و سه‌فه‌ره بکات ، بۆیه لێره‌دا گه‌نجی کورد له‌به‌رده‌م دوو ڕێگه‌دایه یان ئه‌وه‌یه له‌ناخه‌وه خۆی بخواته‌وه و خه‌فه‌ت بخوات و بیربکاته‌وه .. بۆ ئه‌م وا ده‌ژی و ئه‌وانی تر وانین له‌ئاکامدا تووشی نه‌خۆشی سایکۆسۆماتی جۆراوجۆر دێت وه‌ک پشت ئێشه و ژانه‌سه‌ر و ڕه‌بۆ و زامی گه‌ده ، یان خۆی ده‌کوژێت یان په‌نا بۆ ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌بات . یان ڕێگه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستیان بهێنێت ئه‌گه‌ر به‌نامه‌شروعیش بێت وه‌ک دزی و ده‌ستدرێژی و … هتد ، هه‌ردوو ڕێگاکه‌ش هه‌ر لادانه . ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا خولی مامۆستایانی زانکۆ هه‌بوو هه‌ندێ شتی زۆر لاوه‌کیانه باسکرا به‌ڵام به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ بوو چونکه کابرا دکتۆرێکه یان ئه‌ندازیارێکه ئێستا دکتۆره له زانکۆ به‌ڵام نا‌هه‌قی نیه چونکه شاره‌زایی له ده‌روونناسیدا نیه و نه‌یخوێندووه ، جا هه‌زه‌کارێک له‌کوێ خۆی بناسێت . من ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رێکی ڕێنمایی ده‌روونی بووم له هه‌ولێر ، حاڵه‌تی وه‌هام ده‌هاته لا ، بۆ نموونه ئافره‌ت دوای ده ساڵ له شووکردن که تووشی بێ‌نوێژی ده‌بێت تووشی ژانه‌سه‌ر ده‌بێت چونکه له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا که‌تووشی بێ‌نوێژی بووه وایزانیوه تووشی نه‌خۆشی یان نه‌زیفێک بووه بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته له‌ده‌روونیدا چه‌سپاوه و هه‌تا ئێستاش به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت چونکه که‌سێکی وای نه‌بووه که زانیاری لێوه‌ربگرێت ، دایکی زانیاری نه‌بووه وه‌ک پێویست وه‌ڵامی بداته‌وه . هه‌روه‌ها بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانی هه‌یه که باس له له‌کۆئه‌ندامی زاووزێی نێر و مێ ده‌کات زۆربه‌ی مامۆستاکانی ئێمه پێیان عه‌یبه و نایڵێنه‌وه ، بۆیه من زۆرجار پێشنیارم کردووه بابه‌تی سایکۆلۆژی هه‌رزه‌کار پێویسته هه‌بێت له‌ناوه‌ندیدا چونکه هه‌ندێک گۆڕانکاری له جه‌سته و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌رزه‌کاردا ڕووده‌دات که‌پێویسته پێشتر زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت ، بۆنموونه کوڕان پێیان بوترێت شه‌یتانی بوون دیارده‌یه‌کی فسیۆلۆژی ئاساییه و مانای ئه‌وه‌یه که تۆ قۆناغی مناڵیت به‌جێهێشتووه و بوویت به‌پیاو بۆ ئه‌وه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوکێ نه‌بێت . هه‌روه‌ها له کچاندا پێویسته بۆی ڕوون بکرێته‌وه که ( 28 ) ڕۆژ جارێک هێلکه‌یه‌ک له هێلکه‌دانته‌وه دێته خواره‌وه بۆ که‌ناڵێک که پێی ده‌وترێت که‌ناڵی ڤالوب ئه‌گه‌ر شووی نه‌کردبێت ئه‌وا ده‌کرێته ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که قۆناغی مناڵیت به‌جێهێشتووه ، ئه‌م بابه‌تانه پێویسته ڕوون بکرێنه‌وه . هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی سێکسی پێویسته هه‌بێت ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی وه‌کو ئێرانیشدا هه‌یه ، په‌روه‌رده‌ی سێکسی ئه‌وه نیه تۆ باسی جووت بوونی بۆ بکه‌یت ، به‌ڵکو پێویسته چۆنێتی و شێوه‌ی کۆئه‌ندامی زاووزێی نێر و مێی بۆ ڕوون بکرێته‌وه و پرسیاره‌کانی ده‌رباره‌ی پاڵنه‌ری سێکسی و چۆن تێر ده‌کرێت و چۆن له لادان خۆی بپارێزێت و … هتد ، تیا باس بکرێت . چونکه له ئایینده‌دا ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رێتی و مناڵیان ده‌بێت و تووشی چه‌ندین کێشه ده‌بن چونکه خۆیان ناناسن ، زۆربه‌ی گه‌نجی ئێمه خۆیان ناناسن نانسنامه‌یان نیه نازانن بۆچی ده‌ژین . له ڕاستیدا ڕاگه‌یاندنه‌کانیش تابڵێی که‌مته‌رخه‌من له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌نج فێری ئه‌وه بکه‌ن چۆن خۆی ڕابێنێت و به‌ره‌نگاری کێشه‌کان بێته‌وه و خۆی بگونجێنێت ، ده‌چن کام فیلمه‌ی ڕه‌مه‌کی سێکسی ده‌وروژێنێت و به‌ره‌و لادان ده‌یانبات ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن ، به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موو کێشه‌ن .
ماویه‌تی …
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« ئالۆزی و رێبازا شرۆڤه‌کاریا ده‌روونی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بێت گوێم لێبگرێت … ئه‌وا خۆم ده‌سووتێنم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سوباسى كاك دكتؤر دةكةم بؤ روون كردنةوةكانى بةلام لة كؤتايدا ئةم بةشةدا كؤمةليك برسيارى كردوة كة بيويستة زؤر بة ووردىو بة جرو برى وةلاميان بداتةوة نةك هةر سةربيانة باسى بكات ئةويش كة دةليت(كةنج جؤن خؤى رابينيت,بةرةنكارى كيشةكان بيتةوة,خؤى بكونجينيت)وة دكتؤر كلةيى لة راكةياندنةكان هةية بؤجى فليمى ووروزينةر ليدةدةن كةنج بةرةو لادان دةبات بؤ دكتؤر تةنها بة فليمى ووروزينةر كةنج بةرةو لادان دةجيت ئةى باشة دكتؤر لاى تؤ لادان جية ئةوةية خؤشةويستى و ممارةسةى سيكسى بكات يان بة ريكاى جؤراو جؤر كة هةموومان دةيزانين لة جؤرةكانى خؤ بةتال كردنةوةى سيكسى ئةوةبكات وة جؤرى سيةم ئةوةية خؤى بجة بينيت و بةرووزو بيت و نوبز بكات واتة خؤى بخةسينيت تا هاوسةر كيرى ئةنجام دةدات بةراى من لةقسةكانى دكتؤردا وا دةر ئةكةويت جؤرى سيةمى بى باشتربيت جونكة لة شوينيكى تردا دةليت ئةبيت لاوان بزانن بؤجى( شةيتانى )دةبن ئة م زاراوةية زاراوةيةكى دينية بةتايبةتى دينى ئيسلام كةتةنها ريكايةك بؤ لاوانى دانابيت يان بةرؤزووبونة يان هاوسةركير بوونة سيةمى نية هيوادارم دكتؤر رون كردنةوةى زياتر بدان بةراستى كة دةليت شةيتانى بوون زياتر وةكو مةلايةك قسة دةكات نةك وةك دكتؤريكى دةروونى بؤية لة بةشى داهاتوودا حةز دةكةم لةبارةى ئةو سى بؤجونة ى كة دةليت كةنج جؤن خؤى رابينيت وبةرةنكارى كيشةكان بيتةوةو خؤى بكونجينيت روون كردنةوةى زياتر بدات لةكةل ئةو بةرى ريزمدا بؤ هةموو لايةك
tka raqay xotm bdarae kesham haya
awa nawneshanma sssyhcm@yahoo.com