تشرینی دووه‌م 26, 2009
گۆڤاری (نێوه‌ند) که‌کۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیری گشتیی ئازاده، دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی) سازکردووه و له‌ژماره (69) ی نۆڤه‌مبه‌ری (2009) بڵاوی کردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیداره‌که‌یه.
نێوه‌ند: له‌كوردستان له‌بواری راگه‌یاندندا پاشاگه‌ردانیی هه‌یه، ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر بووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها بابه‌ت و مادده كه له‌رووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر تاكه‌كه‌س هه‌بووه. وه‌ك ده‌روونناسێك پێتوایه قورسایی ئه‌و مادده بێ كه‌ڵكانه‌ی ده‌گه‌نه وه‌رگر، له‌رووی ده‌روونییه‌وه له‌سه‌ر ژیانی تاكه كه‌سه‌كان چه‌نده؟
سامان سیوه‌یلی: ئه‌و ماددانه‌ی که‌له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌بووه‌و له‌سه‌ر خوانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانه‌وه بوونه‌ته ژه‌مه خۆراکی مێشکی ئینسانه‌کان ده‌کرێت بیچوێنین به‌ژه‌هر، ئایا ئه‌گه‌ر ژه‌هر ده‌رخواردی مرۆڤ بدرێت زیانی نابێت؟ ئایا کارکردن له‌سه‌ر بێ‌ئومێد کردنی گه‌نجانی کورد ده‌چێته خانه‌ی چییه‌وه؟ کوشتنی ئینتیمای تاکی کورد بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی، خزمه‌تی کێ ده‌کات؟. گومان له‌وه‌دایه نییه پڕکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان بێ بوونی ڕاوێژکاری ده‌روونی له‌پشت گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانه‌وه وه‌ک پێشکه‌شکردنی خواردن وایه له‌ریستۆرانتێکدا بێ مه‌رجی ته‌ندروستی. چونکه چۆن کاتێک گوێبیستی گۆڕانییه‌کی شاد ده‌بیستین (شاد)مان ده‌کات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئابه‌و جۆره‌ش مادده‌ی بێ که‌ڵک و زیانبه‌خش کاریگه‌ری نه‌رێنی جێده‌هێڵیت. سه‌ردانێکی شه‌قامه‌کانی ناو بازاڕ و چاو خشاندنێک به‌و هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ی له‌کوردستاندا ده‌رده‌چن ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌پاشاگه‌ردانی هه‌یه، ئه‌و ژماره ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی که له‌هه‌ر شارێکی کوردستاندا ده‌رده‌چێت خه‌یاڵییه و له‌هه‌ندێ شار ژماره‌که له سه‌د یان سه‌دوپه‌نجا تێپه‌ڕ ده‌کات، له‌و وڵاتانه‌ی که‌ژماره‌ی دانیشتووان و خوێنه‌رانیان بیست و سی به‌رامبه‌ری کوردستانه ئه‌وه‌نده ده‌رناکرێت، ئه‌مه کارێکی وه‌های کردووه که‌عه‌قڵه‌کانی پشت ئه‌م گۆڤار و ڕۆژنامانه په‌نا بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی جه‌ماوه‌ر ببه‌ن له‌ڕێی مانشێت و وێنه و زمانی زبر و ناوزڕاندن و هه‌ندێ جار هه‌ڵبه‌ستنی هه‌واڵی درۆ و بێ بنه‌ما، به‌مه‌به‌ستی بازاڕ گه‌رمی. سه‌یر له‌وه‌دایه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆی پشتگیری به‌شێکی زۆر له‌م بڵاوکراوانه ده‌کات و هه‌ر خۆیشی مۆڵه‌تی ده‌رچوونی به‌خشیوه‌ته ئه‌و ژماره زۆروزه‌وه‌نده له‌گۆڤار و ڕۆژنامه.
ته‌نها وتارێک به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تاکێک تووشی لادانی ڕه‌فتاری ببێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گرێیه‌کی ده‌روونی ببێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌شبینی بکات، یان نائومێدی بکات. ئێمه ڕۆژانه له‌ڕێی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانه‌وه ته‌لقین ده‌کرێین به‌نائومێدی و ڕه‌شبینی، ئه‌مه کارێکی ناڕه‌وایه، مرۆڤ به‌د گومان ده‌کات له‌ئامانجی ده‌رچوونی ئه‌م یان ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه.
نێوه‌ند: هه‌واڵ بناغه‌ی راگه‌یاندنه، به‌ڵام له‌كوردستان زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه، دژوار‌و پڕ وێنه‌ی ناڕه‌حه‌تین، یان به‌مانایه‌كی تر هه‌موو هه‌واڵه‌كان وێنه‌یه‌كی تاڵ و دزێوی ژیان نیشان ده‌ده‌ن، تۆ پێتوایه كاریگه‌ریی ئه‌م فۆرمه له‌هه‌واڵ چه‌نده كاریگه‌ریی خراپی ده‌روونی له‌سه‌ر تاكی وه‌رگر دروستكردووه؟
سامان سیوه‌یلی: مانشێت و وێنه هه‌واڵییه‌کان زۆربه‌ی زۆریان پێمان ده‌ڵێن نائومێدبن، پلان له‌دژتان هه‌یه، بێ‌بڕوا بن، باوه‌ڕتان به‌هیچ نه‌بێت، فۆرمی دوژمنه ڕاسته‌قینه‌کانمان لێ ده‌گۆڕن. جار هه‌بووه که‌سێکی ناودار خۆی کوشتووه، ئیدی ئه‌مه به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان بیکه‌نه مانشێت و به‌وێنه‌ی نه‌شیاوه‌وه بڵاوی بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش پیرۆزکردنی خۆکوشتنه و هاندانێکی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ خۆکوشتن به‌تایبه‌تی لای ئه‌و که‌سانه‌ی بیرۆکه‌ی خۆکوشتنیان هه‌یه. ته‌نانه‌ت میدیا ئه‌مڕۆ ڕۆچۆته ژیانی شه‌خسی که‌سه‌کانه‌وه که‌ئه‌مه دووره له‌ئه‌رکی میدیا. به‌شێکی زۆر له‌گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی کوردستان لاسایی میدیای وڵاتانی دیموکراسی و ڕۆژئاوا ده‌که‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندییه که‌لتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بکه‌ن، ڕۆژنامه‌نووس پێش هه‌رشتێک ده‌بێت خاوه‌نی هاوسه‌نگی ده‌روونی بێت، که‌چی لای ئێمه به‌شێکی به‌رچاو له‌ڕۆژنامه‌نووسان باری ده‌روونی نائاسایی له‌کاره‌کانیاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن، ڕۆژنامه‌نووس هه‌یه وه‌ک چه‌کدار به‌شدار بووه له‌ڕشتنی خوێنی کورد به‌ده‌ستی کورد له‌شه‌ڕی ناوخۆدا که‌چی ئه‌مڕۆ خۆی لێکردووینه‌ته سومبولی به‌رهه‌ڵستکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ڕۆژنامه‌نووس ده‌ناسم سه‌رده‌می زانکۆم له‌به‌غدا له‌ساڵانی هه‌شتاکاندا به‌عسی بوو و چڵکاوخۆری ڕژێمی سه‌دام بوو، ئێمه‌مانان سڵمان لێده‌کردوه، که‌چی ئێستا لێمان بووه به‌قاره‌مانی نێو سایته‌کان و هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌سه‌رکرده‌یه‌کی کورد یان به‌که‌سایه‌تییه‌کی کورددا ده‌ڕشێته‌وه. وردبوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نووسی کوردی مرۆڤ به‌دگومان ده‌کات، ئه‌م ڕه‌وشه لیوان لیو له‌پاشاگه‌ردانییه بۆ؟. له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا دوو ڕۆژنامه‌نووس هاتنه لام به‌مه‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵمدا سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری له‌کوردستاندا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروڕای ده‌نگده‌ری کورد و پێشبینی بۆ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن. له‌گفتوگۆکه‌ماندا بۆم ده‌رکه‌وت که‌ئه‌و گه‌نجه به‌دبه‌ختانه ڕاسپێردرابوون بۆ ئه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌ک ئه‌نجامبده‌ن که‌په‌یامێک بگه‌یه‌نێت ئه‌ویش نائومێدکردنی خه‌ڵک و چاو نوقاندن له‌ئاستی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان و زه‌رب هێنان به‌هه‌موو شته‌کاندا (ته‌ڕ و وشک پێکه‌وه سووتاندن)، هه‌رچه‌ند پرسیاریان ئاڕاسته ده‌کردم وه‌ڵامه‌کانم به‌دڵی ئه‌وان نه‌بوو، به‌زۆر ده‌یانهێنا و ده‌یانبرد بۆ ڕسته‌یه‌ک، بڕگه‌یه‌ک، وشه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕان به‌ڵام ده‌ستیان نه‌که‌وت، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی منیش و خۆیشیان ماندوو کرد چاوپێکه‌وتنه‌که ته‌واو بوو، به‌ڵام بلاویان نه‌کرده‌وه و دواتر به‌ته‌له‌فۆن ئاگاداریان کردم که ئه‌م وه‌ڵامانه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڤاره‌که‌مان ناگونجێت. ئه‌مه قه‌یرانه، ئه‌مه ئه‌و گومانانه ده‌کاته حه‌قیقه‌ت که‌له‌لای من و چه‌ندانی تری وه‌ک من هه‌یه.
نێوه‌ند: میدیای كوردیی جۆرێك له‌ره‌شبینی وپووچگه‌رایی له‌كن تاكی كورد دروستكردووه. بۆ من ئه‌وه پرسیارێكی زۆر گرنگه ئه‌م پووچگه‌راییه چ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك؟ پاشان ئه‌م پووچگه‌راییه چۆن نه‌وه‌یه‌ك (له‌رووی ده‌روونییه‌وه) دروستده‌كات؟
سامان سیوه‌یلی: بێگومان کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ئاییده‌ی سیاسی کورد، قه‌ڵه‌مه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌و به‌نزینه بوون که‌بڵێسه‌یان به‌ئاگری شه‌ڕی ماڵوێنکه‌ری ناوخۆ ده‌دا، له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاشماندا خاوه‌ن قه‌ڵه‌م گه‌لێک هه‌ن که‌ڕۆڵی نه‌رێنی ده‌گێڕن له‌چاندنی تۆوی نائومێدی و ڕه‌شبینی له‌ده‌روونی تاکی کورددا، له‌ده‌لاقه خستنه ناو یه‌کڕیزی گه‌له‌که‌ماندا. به‌نموونه هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێک بوو کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌کار بوو بوو که‌چی ده‌یان وتارمان به‌رچاو ده‌که‌وت که‌پێشبینی ناکارایی ئه‌و کابینه‌یه‌یان ده‌کرد، من نازانم ئه‌وانه له‌نه‌وه‌ی نوسته‌ر ئه‌دامۆسن وا پێش ئه‌وه‌ی کاری که‌سێک ببینن حوکم ئه‌ده‌ن یان له‌قاوه گرتنه‌وه‌دا ده‌ستی باڵایان هه‌یه؟. له‌کاتێکدا پێویست وایه حوکم له‌سه‌ر کار و پرۆژه بدرێت نه‌ک پێش بینینی کار و پرۆژه، ئه‌م ڕه‌فتارانه له‌لۆژیکه‌وه دووره. دیاره ئه‌م جۆره په‌یامانه ده‌یانه‌وێت پێمان بڵێن که باوه‌ڕتان به‌حوکمی کورد بۆ کورد نه‌بێت، ئه‌مه‌ش کتومت دروشمی ناحه‌زان و دوژمنانی کورده. له‌ڕاستیدا حوکمدان له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه سانا نییه، له‌نێوان بوونی گرێی ده‌روونی و باری ده‌روونی نائاسایی خاوه‌ن ئه‌و جۆره قه‌ڵه‌مانه و بوونی ده‌ستێک یان هانده‌رێک له‌پشتیان لێکۆڵینه‌وه‌ی وردترمان پێویسته.
نێوه‌ند: راگه‌یاندنی كوردیی له‌كاتی په‌خش و وه‌شاندندا ئه‌وه‌ی بیری لێناكاته‌وه، زه‌مینه‌سازیی ده‌روونییه له‌لای وه‌رگر، یان به‌مانایه‌كی تر بێ گوێدانه كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كان هه‌رچی بوێت بڵاوی ده‌كاته‌وه. ئایا ئه‌م حاڵه‌ته په‌یوه‌سته به‌كه‌میی هۆشیاریی ده‌روونییه‌وه لای راگه‌یاندنه‌كان یان ئه‌ویش وه‌ك ده‌وترێت مه‌به‌ستی سیاسیی رووتی له‌پشته‌وه‌یه؟
سامان سیوه‌یلی: به‌بڕوای من ئه‌م حاڵه‌ته په‌یوه‌سته به‌که‌می هۆشیاری ده‌روونی و نه‌بوونی که‌سی شیاو له‌جێگه‌ی شیاودا، چونکه میدیاکاری پرۆفیشیناڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌تی لایه‌نی ده‌روونی له‌به‌رچاو ده‌گرێت، ڕاوێژکاری ده‌روونی له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی داده‌نێت. زۆر جار له‌سه‌ر حسابی کێبه‌رکێی نێوان ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ئه‌م زه‌مینه سازییه ون ده‌بێت، یان له‌پێناو ده‌ستکه‌وتی مادیدا ئه‌م زه‌مینه سازییه له‌به‌رچاو ناگیرێت. هه‌رچییه‌ک بێت هۆکاره‌که هه‌ر قه‌یرانه و به‌رۆکی ڕاگه‌یاندنی کوردی گرتووه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم کاتێک هه‌ندێ له‌و گۆڤارانه‌ی ئێستا ده‌رده‌چن له‌سلێمانی به‌ده‌ستم ده‌گات، ئه‌وا ناهێڵم کچ و کوڕه هه‌رزه‌کاره‌که‌م بیبینن چونکه له‌ڕووی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه گونجاو نییه، ئایا هه‌موو خێزانێک ئه‌و فیلته‌ره‌ی هه‌یه؟ که‌واته ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین که‌به‌شێکی به‌رچاو له‌ڕاگه‌یاندنی کوردی مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی لای تاکی کورد، ئه‌م که‌لێنه‌ش ته‌نها و ته‌نها به‌دانانی ڕاوێژکاری ده‌روونی له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کاندا پڕ ده‌بێته‌وه.
نێوه‌ند: ته‌له‌فزیۆن هێنده‌ی قوتابخانه له‌په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤدا بایه‌خ و رۆڵی هه‌یه، له‌كوردستان ته‌له‌فزیۆن هیچ مه‌هامێكی نییه جگه له‌مه‌هامی سیاسیی رووت. پرسیار لێره‌دایه: ته‌له‌فزیۆنی كوردیی تا چه‌نده رۆڵداره له‌سه‌قه‌تكردنی ده‌روونی تاكی كورددا؟ ته‌له‌فزیۆنه‌كان تاكو چه‌نده رۆڵی نه‌رێنیان گێڕاوه له‌بیناكردنی كه‌سێتییه‌كی كوردی له‌رزۆك و ترسنۆك و ده‌روون شڵه‌ژاو؟
سامان سیوه‌یلی: ، ژماره‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان (لۆکا‌ڵی و ئاسمانییه‌کان) زۆر زۆرن به‌به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر که‌ناڵێکی ئاسمانی وه‌ک نه‌هه‌نگێک وایه بودژه‌یه‌کی خه‌یاڵی هه‌ڵده‌لوشێت، که‌چی له‌به‌رامبه‌ردا چی به‌بینه‌ری کورد ده‌گه‌یه‌نن؟ ئه‌وان له‌خه‌می پڕکردنه‌وه‌ی کاتدان، به‌ڵام چۆن، ئه‌مه هێشتا نه‌بۆته خه‌می هیچ تیڤییه‌ک له‌کوردستاندا. ئێمه‌مانان ده‌یان جار دووپات‌مان کردۆته‌وه تکایه تکایه له‌سه‌ر هه‌موو که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی پێویسته ڕاوێژکاری ده‌ر‌وونییان هه‌بێت، هه‌موو وشه‌یه‌ک له‌تیڤییه‌وه ده‌درێت به‌گوێگر و بینه‌ر ده‌بێت حسابی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لای بینه‌ر بۆ بکرێت، تیڤی میوانی هه‌موو ماڵێکه بێئه‌وه‌ی له‌ده‌رگامان بدات هاتۆته ماڵه‌کانمانه‌وه، که‌واته ده‌بێت ئه‌م میوانه بێ ڕوخسه‌ته بزانێت چی ده‌ڵێت و چی ده‌به‌خشێت. به‌رنامه‌کانی تایبه‌ت به‌منداڵان ده‌بێت چۆن بن، بۆ گه‌نجان و خێزان ده‌بێت چۆن بن، ئامانج له‌هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک چی بێت، ئێمه سه‌رمان دێشێت که‌چی تیڤییه‌کان قاچمان بۆ ده‌به‌ستن، ئێمه تینوومانه که‌چی ئه‌وان نانمان ده‌ده‌نێ، ده‌ردی سه‌ره‌کی تیڤییه‌کانیش هه‌مان ده‌ردی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانه که به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی کاری تێدا ده‌که‌ن خه‌ڵکی پرۆفیشیناڵ نین، زۆربه‌ی ئاماده‌کاری به‌رنامه‌کان له‌به‌ر پاداشتی خۆیان کات پڕ ده‌که‌نه‌وه، زۆربه‌ی کات تێبینی ده‌که‌ین ته‌نگژه‌ی ته‌وه‌ر و بابه‌تیان هه‌یه هه‌ست ده‌که‌یت فڵانه یان فیساره به‌رنامه ڕه‌زای گران بووه له‌لای بینه‌ر، کرچ و کاڵ بووه که‌چی هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌مه تێکدانی مه‌زاژی بینه‌ره و بینه‌ر تووڕه ده‌کات و زویری ده‌کات له‌و شاشه‌یه. تۆ بڕوانه ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه کامیان به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت به‌خێزان و منداڵیان هه‌یه؟ کامیان هه‌ڵوێسته‌ی جددی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌که‌ن؟ کامیان دیالۆگی ڕاسته‌قینه له‌نێوان چین و توێژه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدا دروستده‌که‌ن؟ کامیان پێش نماییشکردنی زنجیره درامایه‌کی دۆبلاژ کراو ڕای پسپۆرانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی وه‌رده‌گرن له‌ئه‌گه‌ری جێهێشتنی کاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌و نماییشه له‌لای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی له‌به‌ر خاتری بڕێک پاره ڕێگه ده‌ده‌ن به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و شریته نامانه‌ی هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان ده‌ینێرن بوونه‌ته فاکته‌ری زیان گه‌یاندن به‌لایه‌نی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕه‌فتاری هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان. بینه‌ر کاتێک به‌دیار تیڤییه‌وه داده‌نیشێت ئه‌گه‌ر زانیاری یان چێژ به‌ده‌ستنه‌هێنێت ئه‌وا ته‌ماشاکردنی تیڤی مانایه‌ک ناهێڵێته‌وه بۆی، بینه‌ری کورد زۆربه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی ده‌یانبینێت له‌و جۆره‌یه که‌خاڵییه له‌و دوو مانایه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌کیترین هۆکار بێت بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی بینه‌ری کورد له‌شاشه کوردییه‌کان. به‌گشتی ده‌توانم بڵێم له‌کۆی به‌رنامه‌ی گشت تیڤییه‌کاندا ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی به‌که‌ڵک دێن له‌په‌نجه‌ی ده‌ستێک تێپه‌ڕ نه‌که‌ن.
نێوه‌ند: سیاسه‌ت له‌كوردستان له‌پێشی هه‌موو شته‌كانی تره‌وه‌یه، بۆ راگه‌یاندنه‌كانیش هه‌روا بووه. پرسیارێكی سه‌ره‌كیی لێره‌دا قووت ده‌بێته‌وه: ئایا گرنگیدان ته‌نیا به‌سیاسه‌ت و پشتگوێخستنی لایه‌نه‌كانی تری ژیان، تاچه‌نده رۆڵی هه‌بووه له‌شێواندن و مۆڵه‌قكردنی ده‌روونی تاكه‌كه‌سی كورد؟
سامان سیوه‌یلی: به‌داخه‌وه قسه‌کردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت له‌کوردستاندا باڵی به‌سه‌ر گشت گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا کێشاوه، به‌داخه‌وه قسه‌کردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت له‌کوردستاندا باڵی به‌سه‌ر گشت گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا کێشاوه، ناجێگیری ڕه‌وشی سیاسی و به‌رده‌وامی ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌میشه بازاڕ گه‌رمی بۆ ڕۆژنامه‌نووسی کوردی دروست کردووه، کایه‌ی سیاسی له‌کوردستان ئه‌و کایه‌یه که گوڵه‌به‌ڕۆژه‌فرۆش و دوکاندار و فه‌رمانبه‌ر و شۆفێری تاکسی و گشت چین و توێژه‌جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، هه‌ریه‌ک له‌دیدی خۆیه‌وه شرۆڤه‌ی ڕووداوه سیاسییه‌کان ده‌کات، هه‌مووی خۆی به‌سیاسه‌تمه‌دار ده‌زانێت، یان زه‌ربێکی گه‌وره به‌سه‌ر شته‌کاندا ده‌هێنن، یان کوێرانه دوای ته‌وژمێک ده‌که‌ون و خۆیان ده‌ده‌نه به‌ر شه‌پۆله ترسناکه‌کانی سیاسه‌ت، دواجار ده‌بنه سووته‌مه‌نی و باجێکی قورسی کوێربینی خۆیان ده‌ده‌ن، باجی ئه‌و کایه‌یه ده‌ده‌ن که کایه‌ی ئه‌وان نه‌بووه. له‌دنیادا ئه‌م پاشاگه‌ردانییه نییه، کایه‌کان جیان، خه‌ڵکی پۆلێن ده‌بن به‌سه‌ر کایه‌کاندا به‌پێی پسپۆرێتی و کارامه‌یی و لێوه‌شاوه‌یی. ڕاسته ئێمه‌ی کورد تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش کێشه‌ی سه‌ره‌کیمان کێشه‌ی سیاسه‌ته به‌ڵام ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌مووی سیاسی بێت، ئه‌م گشتاندنی سیاسه‌ته فه‌رامۆشکردنی کایه‌کانی تری ژیان به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئالێره‌دا ده‌کرێت بڵێین سیاسه‌ت تاکی ئێمه‌ی نابینا کردووه و ڕۆڵی هه‌بووه له‌شێواندنی باری ده‌روونی تاکی کورددا.
نێوه‌ند: وه‌ك پسپۆرێكی ده‌روونی و وه‌ك كه‌سێك كه په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه زۆر باشه، چ هه‌نگاوێك به‌كاریگه‌ر و ئه‌رێنی ده‌زانیت بۆ دروستكردنی ئاڵوگۆڕ له‌بواری میدیای كوردییدا كه له‌بری ئه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و پووچی به‌رهه‌مبهێنێت، تاكی خاوه‌ن ده‌روونی جێگیر‌و پته‌و بۆ پاشه‌ڕۆی وڵات ئاماده بكات؟
سامان سیوه‌یلی: چه‌ند هه‌نگاوێک له‌مبواره‌دا بگیرێته به‌ر، له‌وانه: بواری میدیایی نه‌کرێته مه‌یدانی په‌یداکردنی کار و بژێوی ژیان بۆ بێکاران، به‌ڵکو که‌سانی پرۆفیشیناڵ و به‌ئه‌زموون ببنه خاوه‌ن پێگه له‌م بواره‌دا، هه‌موو ڕاگه‌یاندکارێک لانی که‌م خولێکی شه‌ش مانگه له‌ببواری ڕاگه‌یاندندا ببینێت ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاکادیمی نه‌بوو له‌م بواره‌دا، هه‌ر به‌نموونه چه‌ندین په‌یامنێر هاتوونه‌ته لای من بۆ سازدانی دیمانه یان ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت که‌په‌یامنێری ڕۆژنامه و گۆڤاره‌ن بوون قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بوون، ئه‌مه ناهه‌قییه ده‌رهه‌ق به‌ڕۆژنامه‌نووسی کوردی و خوێنه‌ری کورد ده‌کرێت. بازرگانیکردن به‌بواری میدیاییه‌وه به‌شێک بێت له‌ئامانجه‌کان، نه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی بێت. پسپۆرتی جیابکرێته‌وه، هه‌ر گۆڤارێک تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌بێت نه‌ک وه‌ک چێشتی مجه‌ور که‌ئێستا ده‌یبینین له‌زۆربه‌یاندا. ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر خزمه‌ت به‌تاک و کۆمه‌ڵگه و سستمی سیاسی ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه زمانی زبر و ناوزڕاندن و هه‌واڵی بێبنه‌ما و وێنه و مانشێتی سه‌رنج ڕاکێش به‌مه‌ستی پاره په‌یداکردن به‌زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مووان. هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ک درک بکات به‌و هێڵه سووره‌ی که‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌ر شتێک یان زانیارییه‌ک دژیه‌ک بێت به‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێت. وه‌زیفه‌ی میدیا نائومێدکردن و ڕه‌شبین کردنی جه‌ماوه‌ر نییه، ئه‌مه وه‌زیفه‌ی ده‌زگا موخابه‌راتییه‌کانی دوژمنانی کورده، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موو جۆرێک میدیا خۆی به‌دوور بگرێت له‌م ته‌رحه میدیاییانه. فیلته‌ر هه‌بێت بۆ نووسین و بابه‌ته‌کان، هه‌ڵسه‌نگاندن بکرێت بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌خرێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان یان له‌شاشه‌کانه‌وه ده‌وترێت. که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کانیش گرنگی زۆر بده‌ن به به‌رنامه‌ی هۆشیاری و ئاڕاسته‌کاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی.
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن 3 بۆچوون »
« سایکۆلۆژیای به‌خته‌وه‌ری | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | توندوتیژی و جۆره‌کانی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

slaw mamosta saman siwaily: afarin bo bwerit birurakant zor waqi3in, mn hawram lagalta rojnamnwsy kurdy la qairandaya, zor u bora. dastakant xosh, zmant har bwer, lasht sax, sarkautw bit.
xozga
wtakant zor banrx w gwann, supas bo to
slaw mamosta saman hawram lagalt bwarr media la kurdstan zor besarubara, balam qsai xoman bet barezt chak qsai xott krdwa afaren wenat zor bet