تشرینی دووه‌م 1, 2007
له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن له کوردستان و بوونی ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردندان له کوردستان و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له سیستمی په‌روه‌رده‌دا بۆ ئه‌مساڵ بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه ، ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستای زانکۆی سلێمانی ، دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی سازدا .
ده‌روونناسی / به‌ڕێز دکتۆر که‌ریم سه‌ره‌تا با له‌و گۆڕانکاریانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین که ماوه‌یه‌که میدیاکانی کوردستان و لێپرسراوانی بواری په‌روه‌رده باسی لێوه ده‌که‌ن ، به‌ڕێزتان چۆن له‌م گۆڕانکاریانه ده‌ڕوانن ؟
د. که‌ریم / ڕاسته پاش به‌ستنی کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌گه‌رمی باس له‌و گۆڕانکاری و بڕیارانه ده‌کرێت که کۆنگره بڕیاری له‌سه‌رداوه ، به‌ڕای من ئه‌م گۆڕانکاریانه وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م شتێکی باشه و هه‌موومان پێویسته ده‌ستخۆشی لێبکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکاریانه زیاتر لایه‌نی فۆرم یان شکڵ ده‌گرێته‌وه نه‌ک ناوه‌رۆک له‌کاتێکدا گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه له‌بواری په‌روه‌رده له‌کوردستان کێشه‌ی ناوه‌رۆکی سیستمه‌که‌یه نه‌ک فۆرمه‌که‌ی . بۆنموونه له پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌تا سێیه‌می ناوه‌ندی کراوه به قۆناغێک که په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی پێئه‌ڵێن ، ئه‌مه شتێکی باشه و باشیه‌که‌یشی له‌وه‌دایه مناڵ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی تا شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بخوێنێت به‌ئیلزامی ده‌بێت هه‌تا سێیه‌می ناوه‌ندی بخوێنێت واته سێ ساڵی تر خرایه سه‌ر خوێندنی ئیلزامی ، به‌ڵام لێره‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕوبه‌ڕوی کێشه‌یه‌ک ده‌بێته‌وه که نازانم چۆنی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوره ، له‌عێراق تا پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ئیلزامیه و بڕوانامه‌ی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ده‌به‌خشرێت ، به‌ڵام لێره له‌به‌رامبه‌ردا بڕوانامه‌ی سێیه‌می ناوه‌ندی ده‌به‌خشرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کوردستان بڕیارێکی باشه چونکه نۆ ساڵ ده‌کرێته بنه‌ڕه‌تی ، هیوادارم ده‌ستکاری ده‌ستور بکرێت تا ئه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئێره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه . به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه تۆ هه‌مان مامۆستا و هه‌مان بینا و هه‌مان پرۆگرامی خوێندنت هه‌یه ، هه‌مان په‌یوه‌ندی خراپی نێوان مامۆستا و قوتابیت هه‌یه ، هه‌مان باری ده‌روونی مامۆستات هه‌یه ، که‌واته هیچمان نه‌کرد ، یه‌کێکی تر له‌کێشه‌کان لێره ئه‌وه‌یه که تۆ ژماره‌یه‌کی زۆر مامۆستات هه‌یه که نه‌ده‌رچووی کۆلیژی په‌روه‌رده‌ن و نه هی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانن ، ئه‌مانه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ سیسیته‌مه‌که‌دا بگونجێن به‌ڵام چۆن ئه‌وه‌یان نازانم ، پاشان ژماره‌یه‌کی زۆر خوێندنگا هه‌یه که ژماره‌ی خوێندکاران له پۆلێکدا له‌نێوان ( 50 – 60 ) خویندکاره ، له‌په‌روه‌رده‌ی نوێ‌دا ئه‌مه نیه ، دێمه سه‌ر ڕێگاکانی وانه ووتنه‌وه ، بۆنموونه زۆربه‌ی زۆری ڕێگای وانه ووتنه‌وه‌ی مامۆستاکانی ئێمه ته‌نها ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه ، واته مامۆستا ڕۆڵی سه‌ره‌کی ته‌نها قسه کردنه ، خوێندکاریش له‌مه‌لزه‌مه‌یه‌کدا له‌به‌ری ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌لایه‌نی عه‌قڵیه‌وه ڕووبدات ، پێویسته ئه‌م سیستمه‌ش بگۆڕدرێت چونکه به‌ڕێزتان ده‌زانن که له‌په‌روه‌رده‌ی نوێ‌دا له‌جیهاندا خوێندکار ده‌بێت سه‌نته‌ر و ته‌وه‌ری پرۆسه‌ی فێرکردن بێت ، ده‌بێت مامۆستا .. بینای قوتابخانه .. ڕێگاکانی وانه ووتنه‌وه .. هۆکاره‌کانی ڕوونکردنه‌وه هه‌رهه‌مووی پێویسته له‌خزمه‌تی خوێندکاردا بێت ، به‌ڵام لێره خوێندکار له‌خزمه‌تی هه‌موو ئه‌مانه‌دایه . پرۆگرامێکی قورسه ، زمانێکی سه‌قه‌ته و زۆربه‌ی باش وه‌رنه‌ێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی ، مامۆستا باش ئاماده نه‌کراوه ، بیناکان زۆربه‌ی زۆری سه‌قه‌ته و خه‌سڵه‌ته‌کانی قوتابخانه‌ی تیانیه ، ژماره‌یه‌کی زۆر خوێندکار له‌ناو پۆلدایه ڕێگاکانی وانه ووتنه‌وه هه‌ڵه‌ن ، زۆربه‌ی زۆری خوێندنگاکان تاقیگه‌یان تیانیه . ئه‌مانه له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تره‌وه یه‌کێک له گۆڕانکاریه‌کانی تری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه که نمره‌ی ده‌رچوونی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ( 100% ) نابێت به‌ڵکو ( 10% ) له‌سه‌ر پۆلی چوار و (20%) له‌سه‌ر پۆلی پێنج ده‌بێت ، من ترسم هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌مه چونکه له‌لای ئێمه دیسپلین نیه ڕه‌نگه مامۆستایه‌ک بۆ کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ندێک یان کوڕی لێپرسراوێک یان کوڕی مامۆستایه‌ک ئه‌و نمرانه‌ی قۆناغی چوار و پێنج به‌باشی دابنێت و به‌مه ڕه‌سیدێکی باشی ده‌بێت بۆ پۆلی شه‌ش به‌مه‌ش مافی خوێندکاری زیره‌ک ده‌فه‌وتێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له قه‌زا و ناحیه‌کاندا چۆن کۆنترۆڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کرێت ؟ لێره به‌داخه‌وه له‌هۆڵه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌دا مۆبایل و واسته و چه‌نده‌ها غه‌ش و فرت و فێڵ ده‌کرێت ، چه‌ندین که‌س به‌ناهه‌ق نمره وه‌رده‌گرن . پاشان یه‌کێکی تر له‌گۆڕانکار‌یه‌کان ئه‌وه‌یه که تاقیکردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ نه‌ماوه ، ئه‌مه شتێکی باشه به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه به‌شی زۆری مامۆستایان شاره‌زایی دانانی پرسیاریان نیه بۆ تاقیکردنه‌وه ، چه‌ند جۆر پرسیار هه‌یه باشی و خراپی هه‌ر جۆره‌یان چیه و، به‌م جۆره .
ده‌روونناسی / یه‌کێک له گرفته گه‌وره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن ناله‌باری بینای قوتابخانه و که‌می ژماره‌یانه له کوردستان ، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی کوردستانیش به‌م دواییانه داوای له ووتار بێژی مزگه‌وته‌کان کرد که هانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌کان بده‌ن له ووتاره‌کانیاندا که بینای قوتابخانه دروست بکه‌ن ، به‌ڕێزتان چۆن له‌م گرفته ده‌ڕوانن ؟
د. که‌ریم / بێگومان جگه له سیسیتمه‌که یه‌کێک له کێشه‌کانی تر که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی فێرکردن بینای خوێندنگایه ، بینا ئه‌گه‌ر تاریک بێت و خوێندکار ته‌خته ڕه‌شه‌که و کتێبه‌که‌ی به‌رده‌می بۆ نا‌خوێنرێته‌وه ، یان سه‌رما و گه‌رما کاریگه‌ری خراپیان ده‌بێت ، بۆ نموونه خوێندنگاکانی ئێمه له زستاندا زۆر ساردن و خوێندنکاران له‌سه‌رمادا و له هاویندا زۆر گه‌رمن ، ئه‌گه‌ر کاژێرێک کاره‌با نه‌بێت کێشه دروست ده‌بێت له وڵاتی ئێمه‌ش کێشه‌ی گه‌وره‌ی کاره‌بامان هه‌یه ، له‌ڕووی کورسیه‌وه ، ژماره‌ی کورسیه‌کان که‌من و ژماره‌ی خوێندکاران زۆر ، هه‌روه‌ها دیواره‌کان زۆربه‌یان بێکه‌ڵکن هه‌رچه‌نده ( UN ) له‌ساڵانی پێشوودا هه‌ستاون به بۆیاخکردنی دیواره‌کان به‌ڵام ئێمه چونکه فێری پاک و خاوێنی نه‌کراوین خوێندکاره‌کان پیسی ده‌که‌نه‌وه ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دیوارێک شت نووسرا بێت ئه‌وا خوێندکار خه‌یاڵی بۆ لای مامۆستا ناڕوات و شتی سه‌ر دیواره‌کان ده‌خوێنێته‌وه . هه‌روه‌ها ژماره‌ی بیناکان که‌من زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان ئێستا سێ ده‌وامیان تیایه ، ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت و له هیچ شوێنێکی دنیا وا نیه ، بۆ نموونه له یابان مناڵ له کاتژمێر هه‌شتی به‌یانیه‌وه ده‌ڕوات بۆ ده‌وام هه‌تا کاتژمێر سێ ی پاش نیوه‌ڕۆ ، مناڵانی ئێمه له کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ده‌ڕۆن هه‌تا کاتژمێر ده ی به‌یانی ، پاشان شه‌ش بۆ حه‌وت کاژێر له کۆڵاندا به‌سه‌ر ده‌بات که‌واته کاریگه‌ری کۆڵان زیاتر بوو له‌سه‌ر مناڵه‌که له‌چاو خوێندنگا ، چونکه به سێ کاژێر فێری هیچ نابێت ، حه‌ز ده‌که‌یت من بۆ زۆر ئاماده‌ییت ئه‌به‌م که ته‌والێته‌کانی بۆگه‌ناوێکه خوێندکار ناتوانێت به‌کاری بهێنێت یان ته‌نکی ئاوه‌کان زۆر پیسن و ئاوی خواردنه‌وه‌ی لێ نیه . زۆربه‌ی خوێندنگاکانمان شوێن و گۆڕه‌پانی یاری کردنی وه‌ک پێویست نیه بتایبه‌تی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا ، هه‌رزه‌کار وزه‌یه‌کی زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر له یاریدا خه‌رجی نه‌کات ئه‌وا به‌یه‌کتریدا ده‌کێشن . هه‌روه‌ها خوێندنگاکانمان هۆڵ یان شوێنی نیگارکێشانیان نیه یان به‌شی هونه‌ری وه‌ک مۆسیقا ، چونکه خوێندکاره به‌هره‌مه‌نده‌کان به‌م شێوه‌یه به‌هره‌کانیان ده‌مرێت . ئه‌م کێشانه له هه‌ندێ وڵاتی تریشدا بوونیان هه‌یه . ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک له‌ڕووی که‌ش و هه‌واوه گونجاو بوو ، ژماره‌یه‌کی گونجاو خوێندکاری تیا‌بوو ، هۆکاره‌کانی ڕوونکردنه‌وه‌ی تیا‌بوو ، شوێنی بیناکه باش بوو دوور له ژاوه‌ژاو بوو بێگومان خوێندکار باشتر فێر ده‌بێت .
لەهاوپۆلی: چاوپێكه‌وتن
« سروشتێ ده‌روونزانیێ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دێ چه‌وا دان و ستاندنێ دگه‌ل زارۆکێ خو یێ شه‌رمین که‌ی ؟ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
