دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به‌ڕێز د . ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌روونی د . ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
سازدانی ئازاد جه‌لال
د.رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین، پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر بۆ هاوڵاتی:
” نه‌بوونی رۆشنبیری سێكسی، واده‌كات كه مانگی هه‌نگوینی ببێته مانگی مۆته‌كه”
د. ڕێدار موحه‌مه‌د ئه‌مین، پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان، ئاماژه به دیوه شاره‌وه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری ده‌دات وباس له دڵه ڕاوكێی هاوسه‌رداره لاوه‌كان‌و بێزاربوون له ژیانی هاوسه‌ری ده‌كات، ده‌ڵێت” وه‌رسی سێكسی كاتێك دروست ده‌بێت كه سه‌یری پرۆسه‌ی جووتبوون ناكرێت وه‌ك كردارێكی سۆزداری وجه‌سته‌یی، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك كردارێكی جه‌سته‌یی رووت سه‌یر ده‌كرێت”.
هاوڵاتی: ته‌نگژه‌ی ده‌روونی خێزانه لاوه‌كان چییه؟
د. ڕێدار موحه‌مه‌د: هه‌رگۆڕانكاریه‌كی گه‌وره، یان كتوپر دڵه ڕاوكێ دروستده‌كات. راده‌ی ئه‌و دڵه راوكێیه‌ش زیاتر ده‌بێت، گه‌ر داهاتووی ئه‌م شته نادیار بوو. هاوسه‌رگیریش یه‌كێكه له‌و پرۆسانه‌ی دڵه راوكێییه‌كی زۆر دروستده‌كات, وادیاره هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆره‌و به‌پێی شوێن وكات وكلتورو هۆكاره‌كانی تر ده‌گۆرێت, ئه‌م دڵه‌راوكێیه، وه‌ك حاڵه‌تێكی ئاسایی له هه‌موو كه‌سێك روو ده‌دات، به‌ڵام هه‌رچه‌ند داهاتوو نادیاربیت، راده‌ی دڵه راوكێیه‌كه زیاترده‌بێت، تا ده‌گاته ئاستی نه‌خۆشی دڵه راوكێ, كه‌واته ده‌توانین بڵێین: دڵه ڕاوكی زۆرترین حاڵه‌ته چاوه‌روان ده‌كرێت له خێزانه لاوه‌كان ڕووبدات، له وڵاتی ئێمه‌ش ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه‌ش خۆی ده‌نوێنێت له ترس له دڵسۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئایا تا كۆتا ئه‌م خۆشه‌ویستیه ده‌مێنێته‌وه, ترس له‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دڵی لێ پیسنه‌كات، به گوزه‌رانی ئه‌و ڕازی بێت، ترس له‌وه‌ی نه‌توانن له داهاتوو وه‌ك پێویست بژین… هتد ئه‌مانه هه‌مووی ترسن وه‌ك دڵه‌راوكێ له‌م خێزانه گه‌نجانه ره‌نگده‌ده‌نه‌وه، ره‌نگه ئاسته‌نگ وناخۆشی بژێوی ژیان‌و بوونی گرفتی به‌رده‌وام، زیاتر ئه‌مانه مرۆڤ تووشی خه‌مۆكی بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوسه‌رگیری وه‌ك هۆكاریكی به‌ربه‌ست و ڕیگر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان داده‌نرێت.
هاوڵاتی : بۆچی هاوسه‌رداره لاوه‌كان له مانگی هه‌نگوینیدا شه‌رمی له ڕاده به‌ده‌ریان هه‌یه، ؟.
د. ڕێدار موحه‌مه‌د: دیسانه‌وه هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دڵه راوكێ و خه‌مۆكی، چونكه به‌داخه‌وه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری لای ئێمه یه‌كێكه له كاره سه‌خته‌كانی ژیان وماندوو بوونێكی زۆری ده‌وێت بۆ گه‌یشتن پێی، شه‌وی به زاوابوونیش لووتكه‌ی ئه‌م دڵه راوكێیه‌یه كه تێیدا پاكیزه‌یی كچ و پیاوه‌تی كوڕ تاقیده‌كریته‌وه! نه‌بوونی رۆشنبیری سێكسی، یان رێنمایی دروست بوونی ئه‌م مه‌ترسیانه واده‌كات كه ئه‌م مانگه‌ی هه‌نگوین ببێته مانگی مۆته‌كه كه هاوسه‌ره‌كان رۆژ دوای رۆژ بژمێرن بۆ رزگاربوون لێی.
هاوڵاتی: زۆر له لاوان له ژێر كاریگه‌ری فه‌نتازیای سێكسیدان، به‌و هۆیه‌وه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت بۆچی؟
د. ڕێدار موحه‌مه‌د ئه‌مین : وه‌ڵامی ئه‌مه له پرسیاره‌كه‌یه! واته كاتێك سێكس ببێته خه‌می سه‌ره‌كی و هه‌موو ژیان داگیربكات، ئه‌وا بێگومان بێزاری به دوادا دێت. وا پێویستده‌كات بۆ سێكس هه‌مووده‌م هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان داواكاریه‌كانی جه‌سته وده‌روون هه‌بێت، هه‌روه‌ك جه‌سته پێویستی به خۆراكه‌و زۆر خواردنیش ده‌بێته هۆی بێزراوبوونی خواردن، ته‌نانه‌ت رشانه‌وه‌ش!!، هه‌مان شتێش بۆ سێكس راسته.
هاوڵاتی: هۆكاره‌كانی بێزاربوون، یاخود وه‌ڕسبوون له سێكس چین؟
د. ڕێدار موحه‌مه‌د ئه‌مین: وه‌رسی سێكسی به‌وه پێناسه ده‌كریت كه بریتیه: له كرداری بێزاربوون، تێربوون، یان بێزراوبوون له سێكس، وه‌رسی كاتێك دروست ده‌بێت كه سه‌یری پرۆسه‌ی جووتبوون ناكرێت وه‌ك كردارێكی سۆزداری وجه‌سته‌یی، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك كردارێكی جه‌سته‌یی ڕووت سه‌یر ده‌كریت زۆربه‌ی خێزانه‌كان نازانن چۆن ئه‌م كرداره ئه‌نجامبده‌ن، پێیان وایه ئه‌مه ته‌نها كردارێكی رۆتینیه ده‌بێت له كۆتایی هه‌فته ئه‌نجامبدرێت! به رۆتینكردنی سێكس هۆكارێكی گرنگی وه‌رسی سێكسیه، جگه له‌مه‌ش نه‌بوونی ئاماده‌گی ده‌روونی ئه‌گه‌ری وه‌رسی دروستده‌كات، هۆكاری ئه‌مه‌ش زیاتر پیاوانن، كاتێك بێ هیچ ئاماده‌گییه‌ك یان زانینی فسیۆلۆژی ئافره‌ت(كه‌وا له هه‌ندیك باردا وه‌ك كاتی سوڕی مانگانه) داوای سێكسیان لێده‌كه‌ن، جگه له‌مانه‌ش گرفته به‌رده‌وامه‌كانی ناو خێزان، یان كۆمه‌ڵگا،رقبوونه‌وه له هاوسه، یان ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، هه‌بوونی ئه‌زموونی سێكسی تاڵ له رابردوو هۆكاری ترن. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌وا هاوسه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر‌و خه‌ڵكانی تریش تووشیان دێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار هاوسه‌ره‌كان ته‌نها به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌م هه‌سته‌یان هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر كه‌سانیتر ئاسایین. له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌ش هه‌وڵدانه بۆ وه‌رگرتنی چێژ له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خێزان.
هاوڵاتی: ئێستا له‌نێو به‌شێك له خێزانه‌كاندا، سێكسی ناوازه ئه‌نجامده‌درێت، به ڕای تۆ هۆكاری ئه‌مه چییه؟
دیاره كاتێك مرۆڤیش به دوای ئاره‌زووكانی بكه‌وێت به‌بێ كونترۆڵكردنی ئه‌قڵ‌و سۆز، ئه‌وا بێزارییه‌ك دروستده‌بێت، بۆیه هه‌مووده‌م به دوای شێوازی نوێ ده‌گه‌رێت بۆ وه‌رگرتنی چێژ، به‌هۆی نه‌بوونی رۆشنبیری سێكسی دروست، یان به‌هۆی ئاراسته‌كردنی به‌سێكسی ناوازه، ئه‌وا سێكس كردن له رێگه‌ی كۆم شێوازێكه بۆ وه‌رگرتنی چێژی زیاتر، یان قه‌ره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و چێژه‌ی جاران هه‌بووه، بێگومان ئه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كه بۆ دروستبوونی رێگه‌ی ناوازه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی واز هێنان له هاوسه‌ر، یان مروڤ و رووكردنه ئاژه‌ڵ یان كه‌لووپه‌ل! شتێكی ئاساییه سێكسی ناوازه گرفت دروست بكات، چونكه ته‌نها ئافره‌ت قوربانی ئه‌م كرداره‌یه، نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئازاری جه‌سته‌یی زۆر ده‌چێژێ و برینداری ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له دوارۆژدا ژنه‌كه تووشی گرفتی نه‌توانینی راگرتنی كۆم، یان خۆپیسكردنی بكات.
هاوڵاتی: مه‌به‌ست له توندوتیژی سێكسی چییه؟
د. ڕێدا موحه‌مه‌د ئه‌مین
تووندی تیژی سێكسی(ده‌ستدریژی سیكسی) له قسه‌ی نارێك وده‌ست لێدانه‌وه بگره، تائه‌تكردن(اغتصاب)ده‌گرێته‌وه، كه‌وا به‌بێ ره‌زامه‌ندی كه‌سه‌كه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری ده‌روونی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه دروستده‌كات، وه‌ك هه‌ستكردن به نائارامی، گومانكردن له‌هه‌موو كه‌سێك، گۆشه‌گیربوون، جگه له‌مانه ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی هه‌یه، وه‌ك گووشاری ده‌روونی دوای زه‌بر، خه‌مۆكی، ترس وفۆبیا، دڵه‌راوكێ، ئه‌وه‌ی گرفتی قوربانیانی تووندوتیژی زیادده كات ئاره‌زوونه‌كردنیانه بۆ باسكردنی رووداوه‌كه لای كه‌س به‌مه‌ش تاوانه‌كه ئاشكرا نابێت‌و باری ده‌روونی ئه‌ویش قورس‌تر ده‌بێت.
به كورتی:
د. ڕێدار موحه‌مه‌د ئه‌مین
له دایكبووی ساڵی 1973
بۆردی له ته‌ندروستی به‌ده‌ستهێناوه
پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر
ته‌مموز 6, 2009

