Mallperrî Derunnasy » خـــــــــــه‌و

سایکۆلۆژیای خه‌و / منداڵ و خه‌و
سایکۆلۆژیای خه‌و

منداڵ و خه‌و

توێژه‌ری ده‌روونی

سامان سیوه‌یلی

زۆرێک له‌دایک و باوکان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست خه‌وی منداڵه‌کانیان، یان هه‌ر نه‌بێت له‌کاتی تووشبوونی منداڵه‌کانیان به‌ جۆرێک له‌جۆره‌کانی تێکچوونه‌کانی خه‌و، یه‌کێک ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م له‌کاتی خۆیدا ناخه‌وێت)، ئه‌وی دی ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م ناوێرێت به‌ته‌نها له‌ژووری خۆیدا بخه‌وێت)، (له‌کاتی نووستندا به‌قیژه‌ و گریانه‌وه‌ به‌ئاگا دێته‌وه‌)، (میز ده‌کات به‌خۆیدا له‌کاتی نووستندا) و … تد. تێکڕا ئه‌م ‌حاڵه‌تانه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ژانکۆی گه‌وره‌ بۆ خێزانه‌کان و ده‌بنه‌ هۆی تێکچوونی خه‌وی گه‌وره‌کانیش، بۆیه‌ له‌ هه‌ندێ باردا دایک و باوکان به‌شێوازی هه‌ڵه‌ به‌ڕووی منداڵه‌کانیاندا ده‌وه‌ستنه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش گرفته‌که‌ لای منداڵ زیاد ده‌کات.

منداڵانی تازه‌ له‌دایکبوو نزیکه‌ی (16-18) کاژێر ده‌خه‌ون که‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (4-5) ماوه‌دا، له‌پاش تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی منداڵدا خه‌وی منداڵ زیاتر ده‌که‌وێته‌ شه‌وه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هه‌لێکی باشتر بۆ خه‌و و پشووی خێزان ده‌ڕه‌خسێنێت. هه‌رچه‌نده‌ ورده‌   خه‌وی منداڵ زیاتر به‌لای شه‌ودا خۆی ده‌کێشێت، به‌ڵام منداڵ نوستنی ڕۆژی هه‌رده‌مێنێت، کاتێک ته‌مه‌نی منداڵ ده‌گاته‌ (3-6) مانگ، پێویستی به‌ سێ جار نوستن و سه‌رخه‌و شکاندن ده‌بێت، وه‌ له‌ته‌مه‌نی (6-12) مانگیدا دوو جار ده‌خه‌وێت له‌ڕۆژدا و له‌ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵیدا ته‌نها یه‌ک جار، به‌جۆریک کۆی کاژێره‌کانی خه‌وی له‌م ته‌مه‌نه‌دا له‌نێوان (12-14) کاژێر ده‌بێت. به‌ڵام بێداربوونه‌وه‌ له‌خه‌وی شه‌ودا له‌ شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نیدا زیاتر ده‌بێت، ئه‌م گرفته‌ هه‌تا ته‌مه‌نی دوو ساڵی منداڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا منداڵ له‌م گرفته‌ ڕزگاری ده‌بێت و هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ و ته‌ندروستی منداڵ.

لێره‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دایک و باوکان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو تاکو یاریده‌یان بدات له‌ پرۆسه‌ی گونجاندنی منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ خه‌ودا له‌ ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نیاندا:

1- منداڵه‌که‌ت وا بار بهێنه‌ که‌ شه‌و بۆ خه‌وه‌ و ڕۆژیش بۆ بێداری، هه‌ر له‌م ڕێیه‌وه‌ کاتی یاریکردنی ته‌نها له‌ڕۆژدا بێت.

2- هاوکاریی منداڵه‌که‌ت بۆ فێربوون له‌سه‌ر هاوبه‌ندی کردن له‌نێوان خه‌و و جێگه‌ی نووستندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه‌ش بێته‌ دی ده‌بێت منداڵ له‌کاتی خه‌ویدا ببرێته‌ سه‌ر جێگه‌ی نووستنه‌که‌ی و ڕێگه‌ی نه‌درێت له‌ژووری دانیشتن یان له‌باوه‌ش و کۆشی دایک و باوکدا بخه‌وێت.

3- ده‌بێت ڕووناکی له‌ژووری نووستندا ڕووناکییه‌کی کز بێت.

4- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت بێدار بووه‌وه‌ له‌شه‌ودا یه‌کسه‌ر سه‌رنجی مه‌ده‌، ئه‌گه‌ر گریا ئه‌وا به‌میهیره‌بانییه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ هێمنی بکه‌ره‌وه‌ و دڵنیایی پێببه‌خشه‌، یان دایبییه‌که‌ی بۆ بگۆڕه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ڕووناکی ژووره‌که‌ هه‌ڵ مه‌که‌، ئه‌و وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌که ده‌یکه‌یت با به‌ده‌نگێکی نزم و له‌سه‌رخۆ بێت، ئارامی خۆت له‌ده‌ست مه‌ده‌. ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌ستی کرد بێداربوونه‌وه‌ی ده‌بێته‌ مایه‌ی گرنگی پێدانێکی زۆر له‌لایه‌ن گه‌وره‌کانه‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌م باره‌ ڕادێت و ئیدی په‌نا بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ ده‌بات به‌مه‌ستی سه‌رنج ڕاکێشانی خێزان.

5- زۆر شیر پێدان به‌منداڵ له‌شه‌ودا کار ده‌کاته‌ سه‌ر خه‌وی منداڵ و ده‌بێته‌ مایه‌ی بێداربوونه‌وه‌ی فره‌بار بووه‌وه‌ (3-8) جار له‌شه‌وێکدا منداڵ بێدار ده‌کاته‌وه‌. له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگیدا منداڵه‌ ته‌ندروسته‌کان ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی خۆراکی پێویست له‌ ڕۆژدا وه‌ربگرن بۆ خۆیان، بۆیه‌ له‌کاتی زۆر بێداربوونه‌وه‌ی منداڵ له‌کاتی خه‌ودا به‌مه‌ستی وه‌رگرتنی خۆراک، دروست وایه‌ ڕاوێژ به‌پزیشکی منداڵان بکرێت، بۆ گه‌یشتن به‌پلانێکی چاره‌سه‌ریی به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆی بێداربوونه‌وه‌ی منداڵ.

له‌قۆناغی ده‌ستکردن به‌ ڕۆشتن هه‌تا پێش چوونه‌ قوتابخانه‌:

له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا منداڵ به‌تێکڕا (12-13) کاژێر ده‌خه‌وێت، کاژێرێک یان دوو کاژێر له‌ڕۆژدا و (11) کاژێر له‌شه‌ودا، له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ کاتی نووستنی منداڵ ڕێکخستنێکی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت. به‌ڵام چه‌ند گرفتێکیش له‌م ته‌مه‌نه‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات که‌ ئه‌وانیش: ڕه‌تکردنه‌وه‌ی منداڵ بۆ نووستنی به‌ته‌نها، گریان له‌ واده‌ی خه‌وتندا، بێداربوونه‌وه‌ به‌گریانه‌وه‌ له‌شه‌ودا.

بۆ گرتنه‌به‌ری شێوازی دروست بۆ گرفتانه‌ پێویسته‌ ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ بگیرێنه‌ به‌ر:

1- کاتی نووستن بۆ منداڵ دیاری بکه‌ و به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م واده‌یه‌ بکه‌ره‌وه‌.

2- دوو بکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ وروژاندنی منداڵ به‌ که‌لوپه‌لی یارییه‌کانی له‌پێش کاتی خه‌وتنیدا.

3- هه‌وڵبده‌ منداڵه‌که‌ت ژووری نووستنه‌که‌ی خۆش بوێت، به‌هۆی دانانی پێخه‌فی سه‌رنج ڕاکێش و پاکوخاوێن ڕاگرتنی شوێنی نووستنه‌که‌ی و ڕێگه‌ی پێبدرێت ئه‌و که‌ره‌سه‌ یارییه‌ی لای په‌سه‌ند و خۆشه‌ویسته‌ له‌ژووری نووستنه‌که‌یدا بێت.

4- منداڵه‌که‌ت ڕابێنه‌ له‌سه‌ر سیستمێکی دیاریکراو پێش خه‌و، وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک.

5- به‌رهه‌ڵستی ئاره‌زووی منداڵ بکه‌ بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک یان هه‌ر شتێکی تر که‌ منداڵه‌که‌ بیه‌وێت به‌هۆیه‌وه‌ کاتی مانه‌وه‌ی دایک و باوکی له‌گه‌ڵیدا درێژتر بێته‌وه‌.

6- جێگیر به‌ له‌بڕیاره‌کانت و له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسیپ بڕۆ هه‌موو شه‌وێک.

7- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت به‌ته‌نها ده‌خه‌وێت له‌ژوورێکی تایبه‌تیدا وا ڕایبێنه‌ که‌ تۆ له‌گه‌ڵیدا نامێنیته‌وه‌ له‌ژووره‌که‌یدا هه‌تا خه‌وی لێده‌که‌وێت، به‌ڵام دڵنیای بکه‌ که‌ تۆ نزیکی لێوه‌ی هه‌ر کاتێک پێویست بکات.

8- له‌م ته‌مه‌ندا منداڵ ئه‌گه‌ری بێداربوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ (وه‌ک گه‌وره‌کان)، بۆیه‌ ده‌بێت ورده‌ ورده‌ منداڵ فێر بکرێت چۆن ده‌ست بکاته‌وه‌ به‌ خه‌و. ئه‌گه‌ر منداڵ به‌گریانه‌وه‌ بێدار بووه‌وه‌ وه‌ تۆش زانیت ئه‌م بێداربوونه‌وه‌یه‌ نه‌ریته‌ نه‌ک تووشبوونی به‌حاڵه‌تێکی دیاریکراو، ئه‌وا پێنج خوله‌کێک چاوه‌ڕێ بکه‌ پێش چوونه‌ ژووری منداڵه‌که‌، کاتێکیش ده‌چیته‌ لای بۆ کاتێکی کورت لای بمێنه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵی هه‌ڵگرتن و له‌باوه‌ش گرتنی مه‌ده‌، هه‌تا ده‌کرێت گفتوگۆی ساده‌ و کورتی له‌گه‌ڵ بکه‌، پاشان به‌جێی بهێڵه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گریان، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا ده‌ خوله‌کێک چاوه‌ڕێ بکه‌ ئه‌وجا سه‌ری لێبده‌ره‌وه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ کاتێکی زۆر که‌م له‌لای بمێنه‌ره‌وه‌ و دڵنیایی پێببه‌خشه‌.

ته‌مه‌نی (6-12) ساڵان – ته‌مه‌نی قوتابخانه‌:

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاتێک منداڵ ده‌گاته‌ شه‌ش ساڵان ئیدی پێویستی به‌ خه‌وی ڕۆژ نامێنێت و کۆی کاژێره‌کانی خه‌و له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ بۆ خوار (11) کاژێر داده‌به‌زێت. کاتێک ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی (10) ساڵی ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌وی بۆ نزیکه‌ی (10) کاژێر داده‌به‌زێت.

له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی خه‌و نامێنێت که‌ قۆناغی سه‌ره‌تای منداڵیدا بوونیان هه‌بووه‌ و زۆرینه‌ی منداڵان له‌م قۆناغه‌دا له‌شه‌ودا به‌باشی ده‌خه‌ون و له‌ڕۆژیشدا بێدارن هه‌روه‌کو گه‌وره‌کان، هه‌ندێ منداڵ له‌م قۆناغه‌دا شه‌وانه‌ زوو ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش زوو بێدار ده‌بنه‌وه‌، هه‌ندێکیشیان شه‌وانه‌ دره‌نگ ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش دره‌نگ بێدار ده‌بنه‌وه‌. گرفتی سه‌ره‌کی له‌خه‌وی منداڵدا له‌م ته‌مه‌نه‌دا بریتییه‌ له‌ واده‌ی نووستنی منداڵدایه‌ زیاتر له‌وه‌ی له‌ خودی خه‌وه‌که‌یدا بێت. باوترین گرفتیش له‌م بواره‌دا بریتییه‌ له‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خه‌و له‌لایه‌ن منداڵه‌وه‌. منداڵ هه‌وڵ ده‌دات واده‌ی نووستنه‌که‌ی دوا بخات، ئه‌مه‌ش یان به‌هۆی یاری کردنه‌وه‌یه‌ یان ته‌ماشا کردنی ته‌له‌فزیۆن و به‌کارهێنانی یارییه‌ ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی وه‌ک پله‌ی سته‌یشن، یاخود بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه‌.

که‌م خه‌وی له‌م ته‌مه‌نه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ له‌ ڕۆژدا، ئه‌و منداڵانه‌ی تێر خه‌و نابن تووڕه‌ ده‌بن و ڕه‌فتاری سه‌یر نمایش ده‌که‌ن، وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌پۆلدا خه‌ویان لێبکه‌وێت و ته‌رکیزی که‌م ببێته‌وه‌.

لێره‌دا هه‌ندێ ڕێنمایی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو بۆ دایک و باوکان تاکو بتوانن خه‌وێکی دروست و باش بۆ منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن:

1- واده‌یه‌کی زوو دابنێ بۆ خه‌وی منداڵه‌که‌ت، هه‌رچه‌نده‌ واده‌ی خه‌و له‌منداڵێکه‌وه‌ بۆ منداڵێکی تر جیاوازی ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر دایک و باوکان ئه‌و واده‌یه‌ دابنێن بۆ خه‌وتنی منداڵه‌کانیان که‌ تێر خه‌وی بۆ منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن.

2- ده‌بێت ژووری نووستنی منداڵ سه‌رنج ڕاکێش و ئارام بێت.

3- نابێت له‌ ژووری نووستنی منداڵدا ته‌له‌فزیۆن و کۆمپیوته‌ر و پله‌ی سته‌یشن و ئامێری یاری کردنی تری تێدا بێت، ده‌بێت ڕێگه‌ بدرێت به‌منداڵ که‌ره‌سه‌یه‌کی یاری ساکار و په‌سه‌ند لای منداڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا دابنێت له‌ژووری نووستندا.

4- منداڵه‌که‌ت له‌سه‌ر هه‌ندێ نه‌ریتی به‌سوود ڕابهێنه‌، وه‌ک: چوونه‌ سه‌ر پێشاو و ددان شتن، پێش چوونه‌ ناو جێگه‌ی نووستن.

5- ڕێگه‌ مه‌ده‌ منداڵه‌که‌ت ته‌ماشای فیلمی ترسناک بکات له‌شه‌ودا، یاخود ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ناگونجێن.

6- پێش هاتنی واده‌ی خه‌وی به‌ ماوه‌یه‌ک ئاگاداری بکه‌ که‌ واده‌ی خه‌وی نزیکه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و چالاکییه‌ هه‌ڵبگرێت که‌ سه‌رقاڵه‌ پێوه‌ی و ئاماده‌گی وه‌ربگرێت بۆ چوونه‌ ناو جێگه‌.

7- هه‌وڵ مه‌ده‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی خێزان له‌به‌رچاوی منداڵدا تاووتوێ بکرێت چونکه‌ کێشه‌ و ئاژاوه‌ی خێزان به‌مه‌ترسی داده‌نرێت بۆ سه‌ر ئاساییشی ده‌روونی منداڵ.

سایکۆلۆژیای خه‌و / فره‌ خه‌وی / Hypersomnia
سایکۆلۆژیای خه‌و

Hypersomnia

توێژه‌ری ده‌روونی

سامان سیوه‌یلی

ئه‌گه‌رچی هه‌موو تاکه‌کان وه‌ک یه‌ک پێویستیان به‌خه‌و نییه‌ و بڕی کاتی پێویست به‌خه‌و له‌تاکێکه‌وه‌ بۆ تاکێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بیروڕایه‌کی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ که‌ زۆرجار له‌زاری خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌بیسترێت به‌وه‌ی هه‌تا کاژێره‌کانی نووستن زیاد بێت ئه‌وا بۆ ته‌ندروستی باشتره‌ یاخود تاک وای پیشان ده‌دات کاتێک زۆر ده‌خه‌وێت ئه‌وا باش خه‌وتووه‌ و باش حه‌واوه‌ته‌وه‌. له‌ڕاستیدا ئه‌م بۆچوونه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیروڕایه‌یان سه‌لماندووه‌.

مرۆڤ له‌قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای ژیانیدا زیاتر ده‌خه‌وێت (منداڵی تازه‌ له‌دایکبوو 14 – 20) کاژێر ده‌خه‌وێت)، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگیدا (13 – 14) کاژێر ده‌خه‌وێت، له‌کۆتایی ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌ندا ژماره‌ی کاژێره‌کانی نوستن ده‌بێت به‌(10 – 12) کاژێر، له‌قۆناغه‌کانی دواتری منداڵیدا ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌و ده‌بێته‌ (8– 10) کاژێر، له‌م ئاسته‌دا جێگیر ده‌بێت هه‌تا قۆناغی هه‌رزه‌کاری (7 – 9) کاژێر، پاشان له‌ته‌مه‌نه‌کانی دواتر و گه‌وره‌ییدا که‌متر ده‌بێته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌ری ڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر بڕی پێداویستیی به‌خه‌و، به‌گشتی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ که‌متر پێویستییان به‌خه‌وه‌ به‌به‌راورد به‌ڕه‌گه‌زی نێرینه‌، به‌و پێودانگه‌ی ره‌گه‌زی مێینه‌ چالاکی جه‌سته‌یی زیاتر ئه‌نجامده‌دات. ئه‌و که‌سانه‌ی زیاتر خه‌مبار و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه‌ زیاتر ئاره‌زووی خه‌و ده‌که‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی وزه‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن له‌بواری فیکری یان سۆزداری یان جه‌سته‌یی زیاتر پێویستیان به‌خه‌وه‌ له‌چاو که‌سانی تردا. مرۆڤ له‌ناوچه‌ گه‌رمه‌کاندا زیاتر پێویستی به‌خه‌وه‌ له‌چاو دانیشتوانی ناوچه‌ سارده‌کاندا.

هه‌روه‌کو چۆن په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و هه‌یه‌ له‌نێوان که‌م خه‌وی (بێبه‌شبوونێکی درێژ خایه‌ن له‌خه‌و) له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌شێوی و تێکچوونی ته‌ندروستی وه‌ک هه‌وکردنه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و نه‌خۆشییه‌کانی ڕیخۆڵه‌کان و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشک و گرفتی ڕه‌فتاری و تێکچوونی مه‌زاژ و تووشبوون به‌ڕووداوه‌کانی کارکردن و شۆفێری، به‌هه‌مان شێوه‌ فره‌خه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هه‌یه‌ به‌ جه‌ڵته‌ی مێشک و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه‌ که‌ نووستنی که‌متر یان زیاتر له‌ئاستی سروشتی ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی مێشک، له‌دوا توێژینه‌وه‌ی زانستیدا که‌له‌لایه‌ن دکتۆر (عه‌دنان قوڕه‌یشی)، پرۆفیسۆری نه‌خۆشییه‌کانی مێشک و ده‌مار له‌زانکۆی منیسوتای ئه‌مه‌ریکی، ئه‌نجامدراوه‌، چه‌ند ڕاستییه‌ک ده‌رکه‌وتووه‌ به‌مجۆره‌: توێژینه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌وی (93000) هه‌زار ژن ئه‌نجامدراوه‌ که‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان (50 – 79)ساڵاندا  بووه‌، ئه‌نجامه‌کان به‌مجۆره‌ بوون‌، زیادبوونی تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مێشک به‌ڕێژه‌ی (70%) لای ئه‌و ژنانه‌ی له‌ (9) کاژێر زیاتر ده‌خه‌ون به‌به‌راورد به‌و ژنانه‌ی (7) کاژێر ده‌خه‌ون، هه‌روه‌ها زیادبوونی تێکڕای مه‌ترسی تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مێشک به‌ڕێژه‌ی (14%) لای ئه‌و ژنانه‌ی له‌(5) کاژێر که‌متر ده‌خه‌ون به‌به‌راورد به‌و ژنانه‌ی (7) کاژێر ده‌خه‌ون. ئه‌م ئه‌نجامانه‌ به‌ده‌ره‌ له‌و فاکته‌رانه‌ی که‌مه‌ترسی تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مێشک و نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کان زیاد ده‌کات وه‌ک زیادبوونی ڕێژه‌ی چه‌وری و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره‌.

له‌دوو توێژینه‌وه‌ی تردا له‌لایه‌ن دکتۆر (بیبێرد) ساڵی 2000، دکتۆر (شاهار) ساڵی 2001، سه‌لمێنراوه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشی خه‌مۆکێ یان هه‌ناسه‌ وه‌ستان له‌کاتی خه‌ودا، ئاماده‌ییان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌م دوو فاکته‌ره‌ به‌هۆکاری مه‌ترسیدار داده‌نرێن که‌ده‌بنه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و به‌دوای ئه‌میشدا جه‌ڵته‌ی مێشک.

فره‌خه‌وی به‌‌یه‌کێک له‌تێکچوونه‌کانی خه‌و هه‌ژمار ده‌کرێت وه‌ ده‌کرێت به‌و که‌سانه‌ بگوترێت فره‌خه‌و که‌ له‌ ده‌ کاژێر و نیو زیاتر ده‌خه‌ون، زۆری کاژێره‌کانی نوستن به‌ڵگه‌ی باش نووستن نییه‌، به‌ڵکو ده‌کرێت مرۆڤ (7) یان (8) کاژێر یان که‌متر بخه‌وێت و پێداویستیی نوستنی پڕ بکاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌هه‌ردوو قۆناغی خه‌وی قوڵ (که‌ جه‌سته‌ ده‌حه‌وێنێته‌وه‌) و قۆناغی خه‌ون بینین (که‌ مێشک ده‌حه‌وێنێته‌وه‌) تێپه‌ڕێت. له‌دیارترین ڕواڵه‌ته‌کانی فره‌ خه‌وی: ئاره‌زوو کردنه‌ بۆ نوستن له‌کاتێکی زووی شه‌ودا، گرانی له‌بێداربوونه‌وه‌دا، نوستنی زیاده‌ هه‌رکارتێک بۆ که‌سه‌که‌ بلوێت، هه‌ستکردن به‌ماندوێتی.

هۆکاره‌کانی فره‌خه‌وی زۆرن که‌زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێکچوون له‌فه‌رمانه‌کانی ناوکی (هایپۆثالمۆس) له‌ده‌ماخدا، یان تێکچوون له‌ناوه‌نده‌کانی تایبه‌ت به‌سوڕی (نوستن- بێداری). له‌و هۆکارانه‌ی که‌په‌یوه‌ندییان به‌فره‌خه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌: تێکچوونه‌ سۆزدارییه‌کان وه‌ک خه‌مۆکێ و خه‌مباری، په‌شێوییه‌ ده‌روونییه‌کان وه‌ک هیستیریا که‌تیایدا زۆر خه‌وی به‌ئامرازێکی نه‌ستیی داده‌نرێت بۆ خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌هه‌ڵوێستێکی دیاریکراو، نه‌خۆشییه‌ ژیرییه‌کان وه‌ک شیزۆفرینیا، وه‌ستان له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌ چالاک به‌خشه‌کان، حاڵه‌تی تێکچوونه‌کانی هه‌ناسه‌دان له‌کاتی خه‌ودا، قه‌ڵه‌وی زۆر و …تد.

له‌ڕاستیدا فره‌خه‌وی به‌هه‌ده‌ردانی کاته‌، که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و چالاکی مرۆڤه‌، دابڕان و گۆشه‌گیرییه‌، سستی و ته‌مه‌ڵییه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌زیاتر له‌ئاستی سروشتی ده‌خه‌ون دڵه‌ڕاوکێ و په‌شێوی مه‌زاژیان زیاتره‌ له‌چاو ئه‌و که‌سانه‌ی ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌ویان سروشتییه‌.

(ئه‌دیسۆن) ی زانا و داهێنه‌ری (گڵۆپ)ی کاره‌بایی که‌یه‌کێک بووه‌ له‌و که‌سانه‌ی له‌مێژوودا ناویان هاتووه‌ به‌که‌م خه‌وی، ئه‌وه‌ی هانیداوه‌ بۆ ئه‌و داهێنانه‌، به‌فیڕۆنه‌دانی کاته‌ به‌نرخه‌کانی مرۆڤ بووه‌ تاکو له‌تاریکیدا ناچار به‌نووستن نه‌بێت.

(ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌می زایینیدا (لویف)ی دووه‌م فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی (سافۆی) فه‌ره‌نسی بووه‌، ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌ باوه‌ڕی وابووه‌ که‌ زۆر نوستن ته‌مه‌ن درێژ ده‌کات، ئه‌میش ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ که‌ (100) ساڵ زیاتر بژی، بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ که‌ له‌شه‌و و ڕۆژێکدا (20) کاژێر بخه‌وێت، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلانه‌ی په‌نای بۆ جۆره‌ها داووده‌رمان و گژوگیا بردووه‌، له‌شه‌و و ڕۆژێکدا ته‌نها دوو جار به‌ئاگا هاتووه‌ ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی خواردنی ژه‌مه‌ خۆراک و چوونه‌ سه‌ر پێشاو و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هه‌رێمه‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌م سستمه‌ نامۆیه‌ی ئه‌م کابرایه‌ هێنده‌ی نه‌برد ته‌ندروستیی به‌ره‌و تێکچوون و په‌شێوی برد، هه‌تا ڕۆژێک له‌کاتی خه‌ودا مرد که‌هێشتا ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی تێنه‌په‌ڕاندبوو).

که‌م خه‌وی و فره‌خه‌وی هه‌ردووکیان کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ به‌ڕووی چه‌ندین گرفت و نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موومان ئاگاداربین که‌ ئه‌و دوو ده‌رگایه‌ به‌ڕووی خۆماندا نه‌که‌ینه‌وه‌، زوو بچین به‌ده‌م چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفتانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی تێکچوونه‌کانی خه‌ومان. نه‌که‌مته‌رخه‌می بکه‌ین له‌پێدانی مافی جه‌سته‌مان و نه‌زێده‌ڕۆییش، چونکه‌ هه‌ردوو باره‌که‌‌ به‌زیان ته‌واو ده‌بێت.

خه‌و زڕاندن ، هۆکار و ڕێنمایی
خه‌و زراندن،هۆكارو رێنمایی

د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین

پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان

له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌وزڕان بۆته‌ دیارده‌یه‌كی بڵا‌و، هیچ كه‌سێك نیه‌ له‌ ئێمه‌ رۆژێك له‌ ر‌وَژان تووشی ئه‌م گرفته‌ نه‌بووبیت، ئه‌گه‌ر چی هۆكاره‌كانی خه‌وزڕان زۆرن، له‌وانه‌ش جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نه‌بوونی پڕۆگرامێكی رێك‌و پێكی خه‌وتن، ئاشكرایه‌ له‌ مێشكی هه‌موو مرۆڤێكدا پڕۆگرامێك هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن كاتژمێری بایلۆژی، ئه‌گه‌ر بێت‌و مرۆڤ ئه‌م كاتژمێره‌ به‌كار بهێنێت، ئه‌وا فێری ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بخه‌وێت‌و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ ئاگا بێت، بێئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكی تووش بێت‌و هه‌ست بكات كه‌م یان زۆر خه‌وتووه‌، له‌ رووی زانسته‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌وا مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو رۆژانه‌ پێویستی به‌ 6-10 كاتژمێر خه‌وتن هه‌یه‌، زیاد یان كه‌متر له‌م ماویه‌ زیانی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی هه‌یه‌‌و باشتریش وایه‌ ئه‌م خه‌وتنه‌ دووجار له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا رووبدات. به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كاری مێشك‌و ته‌ركیزكردن زۆر به‌ كار ده‌هێنن.

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون، به‌رگری له‌شیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌‌و زیاتر تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، له‌ هه‌مان كاتیشدا یاده‌وه‌ری (زاكره‌)‌و ته‌ركیزیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌، رێژه‌ی ته‌مه‌نیشیان كه‌متره‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌ باشی ده‌خه‌ون، له‌ هه‌مان كاتدا زۆر خه‌وتنیش مرۆڤ بێهێز ده‌كات‌و توانای جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌وانه‌ی تووشی خه‌وزڕان بوویت‌و هیچ هۆكارێكی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی نادۆزیته‌وه‌، ته‌نها هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌وا ژیانت تۆزێك ئاڵۆز بووه‌، ئه‌وا ده‌توانیت له‌ رێگای په‌یڕه‌و كردنی پڕۆگرامێكی گونجا‌و له‌م گرفته‌ رزگارت بێت پڕۆگرامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌.

1/ هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ رۆژانه‌ بۆ ماویه‌كی دیاریكراو بخه‌ویت، هه‌موو رۆژێك هه‌مان ماوه‌ بێت بۆ نموونه‌، 6 یان 8 كاتژمێر له‌ 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی یان 11ی شه‌و تا 7ی به‌یانی، ئه‌گه‌ر رۆژێكیش له‌به‌ر بوونی هه‌ر گرفتێك نه‌تتوانی ئه‌م ماوه‌یه‌ بخه‌ویت، باشتر وایه‌ رۆژی دواتر یان كۆتایی هه‌فته‌، یاخود هه‌ر كاتێكی گونجاو قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته‌ بكه‌یته‌وه‌.

2/ كۆی كاتژمێره‌كانی نووستن له‌ رۆژێكدا به‌سه‌ر دوو كاتدا دابه‌ش بكه‌، شه‌و‌و دوای نیوه‌ڕۆ.

3/ له‌ شه‌ودا ئه‌و خواردنانه‌ مه‌خۆ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دره‌نگ خه‌وتن یان خه‌وزڕاندن، له‌وانه‌ش خواردنی چه‌ور، گۆشتی سوور، به‌هارات‌و  بیپسی، قاوه‌، له‌ جیاتی ئه‌وانه‌ ژه‌مێكی سوك بخۆ كه‌ زۆربه‌ی پێكهاته‌كه‌ی له‌ سه‌وزه‌‌و میوه‌ پێك دێت.

4/ به‌ر له‌ نووستن په‌رداخێك شیر یارمه‌تی خه‌وی هێمن ده‌دات.

5/ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌یت، پێویسته‌ ئه‌م كاته‌ نه‌كه‌وێته‌ كۆتایی شه‌و، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خه‌وزڕاندن، وه‌رزشكردنی رۆژانه‌ یارمه‌تی خه‌وی هێمن ده‌دات.

6/ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌و.

7/ وه‌رگرتنی دوش (گه‌رماو) یه‌ك كاتژمێر به‌ر له‌ خه‌وتن یارمه‌تی خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌‌و پشووی مێشك ده‌دات.

8/ ئه‌و ژووره‌ی لێی ده‌خه‌وی، چه‌ند هێمن بێت باشتره‌ گڵۆپه‌كان خامۆش بكرێن‌و ده‌نگی هیچ ژاوه‌ژاوێك نه‌بێت، یان مۆسیقایه‌كی هێمن.

9/ سه‌رینه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ خۆت حه‌زی لێ ده‌كه‌یت‌و له‌ رووی پزیشكیه‌وه‌ سه‌رینه‌‌و جێگه‌ی نه‌رم بۆ خه‌وی هێمن باشن.

10/ ژووری خه‌وتن ته‌نها بۆ نووستن به‌كار بهێنه‌‌و ئه‌گه‌ر خێزاندار بیت، بۆ نووستن‌و جوتبوون. خواردن‌و خواردنه‌وه‌و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن زیاتر تووشی خه‌وزڕاندنت ده‌كات.

11/ ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ بڕۆ سه‌ر جێگا، كه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت خه‌وت دێت، ئه‌گه‌ریش پاش ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوانه‌ش، هه‌ر توانای خه‌وتنت نه‌بوو، ئه‌وا یه‌كسه‌ر له‌ جێگا وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌‌و كتێبێك بخوێنه‌وه‌، یان سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌‌و ئه‌و كاته‌ بگه‌ڕێوه‌ سه‌ر جێگا كه‌ خه‌وت     . redar_moh@yahoo.co

په‌یوه‌ندی باری جه‌سته‌ له‌نووستندا به‌باری ده‌روونی و سۆزدارییه‌وه‌
له‌تازه‌ترین توێژینه‌وه‌دا زانایان بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ باره‌کانی نووستنی مرۆڤ ده‌رخه‌ری هه‌ندێ لایه‌نی ده‌روونی که‌سه‌کانه‌ . له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا که‌ گۆڤارێکی فه‌ره‌نسی بڵاوی کرده‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ چۆنێتی نووستنی مرۆڤ هه‌ندێ نهێنی که‌سێتی تاکه‌که‌ ده‌رده‌خات ، ئه‌مه‌ش له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی که‌ زانای فه‌ره‌نسی ( بیر فلوشیر ) ئه‌نجامیداوه‌ و بۆی ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ باری جه‌سته‌ له‌کاتی نووستندا په‌یوه‌ندی به‌ حاڵه‌تی ده‌روونی و سۆزداری که‌سه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ . گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش :

• ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ده‌م ده‌نون ئه‌وا له‌ده‌ست گرێی ده‌روونی ده‌ناڵێنن و بڕوایان به‌خودی خۆیان نیه‌ و له‌ هه‌ندێ شت ئه‌ترسن که‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕابکه‌ن له‌ده‌ستیان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاویان له‌ناو سه‌رینه‌کانیاندا .

• ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ وه‌ک کۆرپه‌له‌ی ناو منداڵدانی دایک ( خۆیان گرمۆڵه‌ ده‌که‌ن ) ده‌نون ، ئه‌وا له‌ده‌ست ته‌نیایی و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناڵێنن و هه‌ست ده‌که‌ن پێویستیان به‌ سۆز و پارێزگاری هه‌یه‌ ، وه‌ک منداڵ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر بۆ لای خۆیان ڕابکێشن .

• ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌میشه‌ له‌سه‌ر پشت ده‌نون ئه‌وا باوه‌ڕێکی به‌تینیان به‌خودی خۆیان هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانیان هه‌یه‌ و ئه‌توانن به‌رگری له‌ بیروڕا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ن .

• ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌رین له‌ باوه‌ش‌ ده‌گرێت له‌کاتی نووستندا ، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی هه‌ستکردن به‌ته‌نیایی و پێویستی بوونه‌ به‌ سۆز و خۆشه‌ویستی .

• ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ریان داده‌پۆشن و ده‌یخه‌نه‌ ژێر پێخه‌فه‌وه‌ ڕه‌شبینن و هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی ڕوودانی ڕووداوی ناخۆش و نه‌خواستراو ده‌که‌ن و هه‌میشه‌ له ئایینده‌ ئه‌ترسن چونکه‌ به‌ڕه‌شبینییه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن .

• ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر لای ڕاستییان ده‌نون ئه‌وانه‌ هه‌ستیارن و به‌هره‌ی هونه‌رییان هه‌یه‌ و توانای داهێنانیان هه‌یه‌ .

• ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر لای چه‌پیان ده‌نون ئه‌وا نوقمی ئیش و کارن به‌ڵام ئه‌م که‌سانه‌ ناگه‌نه‌ ناوه‌نده‌ باڵاکان و سه‌رکردایه‌تییه‌کان .

www.derunnasy.com

له‌ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر کوردی

خه‌وزڕان
خە وزڕان

دکتۆر : دارا عه‌بدوڵا حه‌مه‌ سه‌عید

پسپۆری هه‌ناو و دڵ و کاندیدی بۆرد له‌نه‌خۆشییه‌ ده‌روونی و ده‌مارییه‌کاندا

ِراستە کە وتراوە خە و سوڵتانە بە ڵام ئە م سوڵتانى یە هە ر وا بە بَى هوودە دروست نە بووە بە ڵکو پە روە ردگاردایناوە وەک یاسایەک بۆ ژیانی  مرۆڤ ِ پاش ئەوەى بە ڕۆژ ماندوو شە کە ت دە بێت لە ڕێگەى نووستنە وە کۆ ئە ندامى دە مار هەست بە پشوودان و هە موو ئە ندامە کانى ترى لە ش هە ست بە ئاسوودەیى دەکەنو ماندووێتیان  ده‌ڕه‌وێته‌وه‌     .

خە و زڕان بە وە پَیناسە دە کرَیت کە مرۆڤ نە توانى لە کاتى خۆى دا بنوێت کاتێک هە موو هۆکارەکانى نووستن دابین کرابێت.وە مرۆڤ هە رگیز نرخى خە وى بۆ دە رنا کەویت تا شە وێک یان ماۆە یە ک بە بێ خە وى بە سەر نە بات ،خە و زِراندن چە ند جۆرێکى هە یە لە وانە یە بە هۆى کە مێک دڵە ڕاوکێ وە ێبت یا ن لە شێوەى خە وی کە م کەمى بچڕ بچڕدا  بێت یان لە شێوەى خە و بینینى نا خۆش دا بێت وە یان لە شێوەى خەو نە هاتن و چا و نە چوونە خە ودابَیت کاتَیک مرۆڤە کە بۆ ما وە یەکى زۆر لە نا و جیگە دا ئە مینیتە وە یان خە وێکى کە مى ِرووکەشى ڵى دە کە وێت کە مرۆڤە کە ئاسوودە ناکات و ماندوێتى نا ِرە ویتە وە. ئە گە ر مرۆڤ  هە موو هۆکارەکانى نووستنى بۆ لواو هە ر خە وى لێ نە کە وت ئە وسا دە بَیت هۆ کاریک هە بێت بۆ ئە م خە و لی نە کە وتنە .هۆ کار زۆرە بۆ خە و زراندن جا ئە و هۆ کا رە لە سە رەتاى شە ودا بیت یان لە کۆتایى شە و دابیت .

خە و زراندن لە ڕە گە زى مێ دا زۆر ترە وە لە پیردا زۆ رترە .

هۆ کارە کانى خە وزِراندن (خە وڵى نە کە وتن ):

1- ماندووبون و هیلاکى زۆر- کە م جووڵەیى .

2- برسَیتى .

3- دە نگە دە نگ و هاژە ها ژ .

4-بیر کردنە وە لە سە ر جێگاى نووستن  وخە م خواردنى زۆر.

5-وروژاندنى کۆئەندامى دە ماربە هۆى ماندووبوونى زۆر یان زۆر خوا ردنە وەى مادە ووریاکە رە وە کان وە ک چا و قاوە و هتد…….

6-ئازار بە هۆى نە خۆشى جۆراو جۆرە وە.

7-شوینى سارد (جیگە ى سارد).

8- گە رماى زۆ ر.

9-چە ند جۆریکى دە رمان کە ووریاکە رە وە ى مێشکن دە بنە هۆى خە و زِران.

خە و زڕان ئە گە ر بۆ ماوە یەکى کورت بیت لە وا نە یە کا یگەرێکى ئە و تۆ ى نە بیت بە لام ئە گە ر دریژە ى کیشا کاریگە رى نێگە تیڤانە ى دە بَیت لە سە ر جە ستە و بیرو هۆشى نە خۆشە کە .

ڕ یگاکانى خۆ پاراستن لە خە وزڕاندن :

1-مە چۆرە سە ر جێگاى نووستن بە برسێتى باشتر وایە کە ژە مە خۆراکێکى سووکت خۆارد بێت هە روەها زۆر خواردنیش هە ر هۆکارە بۆ خە و زراندن .

2-پێش چوونت بە رەو جێگاى نووستنت قسە و باسە کانت ،خوێندنە وە وئیش و کارە کانت تە واو بکە ئینجا بچۆرە سە ر جێگاى نووستن.

3-نە خواردنە وە یان کە م خواردنە وەى چاوقاوەو لە شە ودا ،نە خواردنە وەى مەى .

4-ڕێکخستنى کاتە کانى چوونە ناو جێگا (نووستن ) نە ک شە وێک زوو شە وێکیش درەنگ .

5- هە وڵدان بە خا وکردنە وە ى ماسوولکە کانت نیو کاژێر پێش چوونە ناو جیگەى نووستن لە ڕێگەى گوێگرتن لە مۆسیقایە کى ئارام .

6-وە رزشکردنێکى سووک چە ند کاتژمێرێک بە ر چوونت بۆ جێگەى نووستن .

7-پاک ڕاگرتنى جێگاى نووستن چ لە ڕێگەى جۆرى پێخە ف و بە کا رنە هێنانى پێخە فى زۆرو قورس ،بوونى هە وا گۆرکێ ى گونجاوو هە روەها ڕووناکى گونجاوى ژوورى نووستن بوونى ڕووناکیە کى کز لە ژوورى نووستندا.

خه‌ون بینین لای نابینایان
خه‌ون بینین لای مرۆڤی نابینا و گرنگی خه‌ون

وه‌رگێڕانی : به‌ناز عه‌لی حه‌سه‌ن

هه‌میشه‌ مرۆڤ له‌نێو قوڵاییه‌کانی ده‌روونیدا به‌ده‌ست ململانێیه‌کی تونده‌وه‌ گیرۆده‌یه‌ ، ئاره‌زووی زۆر شت ده‌کات ، به‌ڵام ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناچاری ده‌کات حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆی بشارێته‌وه‌ و خه‌فه‌یان بکات ، به‌مه‌ش مرۆڤ ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو به‌رداشه‌وه‌ .

ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جۆره‌ ڕه‌فتارێکی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن ، له‌ولاشه‌وه‌ غه‌ریزه‌ و ئاره‌زووه‌کانی پاڵی پێوه‌ده‌نێن بۆ ڕه‌فتارێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئادابه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌یخوازن . به‌م پێیه‌ مرۆڤ که‌وتۆته‌ نێوان ململانێی ئازاری ده‌روونیه‌وه‌ .

مرۆڤ که‌ده‌چێته‌ سه‌ر جێگای نووستن وه‌ک منداڵێکی ساده‌ی بێ گوناه ده‌رده‌که‌وێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌نێو ناخیدا کۆمه‌ڵێک ئاره‌زووی خه‌فه‌کراو و حه‌ز و خولیای نه‌خواستراو هه‌ن که‌حه‌ز ناکات ئاشکرایان بکات ، ئیدی ده‌نوێت ، له‌کاتی نووستندا به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ده‌ست ده‌کات به‌به‌دیهێنانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی .

له‌ئێستادا زاناکان له‌خه‌و ده‌کۆڵنه‌وه‌ تاکو په‌ی به‌و گرێ و ئاره‌زووه‌ خه‌فه‌کراوانه‌ به‌رن که ‌له‌نێو قوڵایی ناخی مرۆڤدا خۆیان حه‌شار داوه‌ ، فرۆید ده‌ڵێت : خه‌ونه‌کان زمانی سروشتی ده‌روونن ، ئێمه‌ له‌و زمانه‌ تێناگه‌ین چونکه‌ ڕاهاتووین له‌سه‌ر زمانی بیرکردنه‌وه‌ی لۆژیکی له‌ژیانی وشیار و ئاگاییماندا ، له‌ڕاستیدا خه‌ونه‌کان نموونه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایین ، شیکردنه‌وه‌شی پێویستی به‌زیره‌کی و پسپۆری هه‌یه‌ .

کاتێک ئێمه‌ ده‌که‌وینه‌ خه‌وه‌وه‌ ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بازنه‌ی خه‌ون بینین قوڵ ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌تا ده‌گاته‌ کاتی خه‌ون بینین هه‌روه‌ها جوڵانه‌وه‌ی خێرای چاوه‌کان ( Rapid Eye Movement  ) گرنگه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی بازنه‌ی خه‌ون بینینه‌ له‌مرۆڤدا .

لێکۆڵه‌ره‌وان گرنگیان به‌جوڵه‌ی خێرای چاو داوه‌ چونکه‌ گرنگی له‌کاروباری ئاسایی ڕۆژانه‌دا هه‌یه‌ و تاقیکردنه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک ئه‌نجامداوه‌ که‌بێبه‌شیان کردوون له‌جوڵه‌ جێرای چاو  له‌کاتی خه‌ون بینیندا بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ ، ده‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ زوو هه‌ڵده‌چێت و شتی له‌بیر ده‌چێته‌وه‌ ، ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خێرایی جوڵه‌ی چاوه‌کان له‌خه‌ون بینیندا گرنگه‌ ، وێڕای گرنگیه‌که‌ی بۆ ته‌ندروستی مێشک و لایه‌نه‌ سۆزدایه‌کان ، منداڵیش زۆربه‌ی کاته‌کانی به‌ جوڵه‌ خێرای چاو ده‌باته‌ سه‌ر که‌ئه‌مه‌ش بۆ گه‌شه‌ی منداڵ یارمه‌تیده‌ره‌ . خه‌و ته‌نها بۆ جه‌سته‌ گرنگ نیه‌ ، به‌ڵکو زۆربه‌ی لایه‌نه‌ گرنگه‌کانی مێشک ده‌رده‌خات ، هه‌روه‌ها هه‌ندێک لایه‌نی شاراوه‌ی ده‌روونیش له‌نه‌ستدا ده‌رده‌خات .

لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرایان کردووه‌ که‌ مێشکی مرۆڤ وه‌ک هه‌ر شتێکی دیکه‌ی ناو ئه‌م گه‌ردوونه‌ شه‌پۆلی تایبه‌تی کارۆموگناتیسی هه‌یه‌ ، به‌و پێیه‌ ده‌گونجێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی هه‌بێت بۆ شته‌کان . هنری برجسون ده‌ڵێت : هه‌ر کاریگه‌ریه‌ک له‌کاتی خه‌ودا بکه‌وێته‌ سه‌ر هه‌سته‌کان ده‌بێته‌ هۆی خه‌ون بینین له‌جۆری ئه‌و کاریگه‌ریه‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ : ئه‌گه‌ر قاچه‌کانت له‌جێگای سه‌قامگیردا نه‌بوو له‌کاتی نووستندا ئه‌وا خه‌ونێک ده‌بینیت که‌ واده‌زانیت ده‌فڕیت ، یاخود ئه‌گه‌ر له‌نزیک چاوت مۆمێک یان ڕوناکییه‌ک هه‌بوو له‌کاتی خه‌ون بینیندا ئه‌وا خه‌ون به ‌ئاگر که‌وتنه‌وه‌وه‌ ده‌بینیت .

لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 75 گه‌نجی نابینا ئه‌نجامدراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ونه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ نابینان ( واته‌ زگماکن ، یان پێش ته‌مه‌نی 5 ساڵی کوێر بوون ) ، ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ وێنه‌یان نیه‌ بۆ خه‌ونه‌کان به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا هه‌ستی به‌رکه‌وتن ، بیستن ، تام کردنیان زۆر به‌هێزه‌ . به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ته‌مه‌نی 5 بۆ 7 ساڵیدا نابینا بوون ئه‌مانه‌ وێنه‌ له‌خه‌ونه‌کانیاندا ده‌بینن ، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هه‌رهۆیه‌ک بێت له‌دوای ته‌مه‌نی 7 ساڵیه‌وه‌ توانای بینینیان له‌ده‌ستداوه‌ ده‌توانن به‌ته‌واوی وێنه‌ و شته‌کانی ده‌وروبه‌ریان له‌خه‌ونه‌کانیاندا ببینن ، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی پێش ته‌مه‌نی 5 نابینابوون زۆربه‌یان هه‌ستی شه‌شه‌میان به‌هێزه‌ .

که‌سی نابینا به‌هۆی بێبه‌ختی و سه‌رنه‌که‌وتن له‌خه‌ونه‌کانیدا (  به‌هۆی نه‌بینینی وێنه‌ شته‌کانی دوروبه‌ری له‌واقیعدا )  زۆر ئازار ده‌چێژێت .

له‌هه‌ندێ وڵاتی دنیادا نابیناکان سه‌گ ده‌که‌نه‌ هاوڕێی هه‌میشه‌ییان که‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان ده‌بن و له‌هاتوچۆدا و ڕۆیشتندا یاریده‌ی ڕێنیشاندانیان ده‌که‌ن .

ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ زگماکن خه‌و ده‌بینن به‌ڵام خه‌ون بینینه‌که‌یان بێ وێنه‌یه‌ ، هه‌رچی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ له‌دوای ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه‌ نابینابوون خه‌ون ده‌بینن و وێنه‌ی خه‌ونه‌کانیان ده‌زانن ، به‌ڵام به‌گشتی که‌سانی نابینا به‌هۆی نابیناییانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا له‌خه‌ونه‌کانیاندا زۆر زۆر که‌مه‌ ، ئه‌و خه‌ونانه‌ی که‌ده‌یشیبینن ته‌نها بریتیه‌ له‌ هه‌ستی خۆیان و هه‌ر هه‌ستی خۆیشیانه‌ ئه‌و شتانه‌ دروست ده‌کات .

سه‌رچاوه‌ : www.dream and analysis.com

گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره‌ 34

سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی سێیه‌م / بێخه‌وی ( خه‌وزڕان ) Insomnia
سایکۆلۆژیای خه‌و

به‌شی سێیه‌م

بێخه‌وی ( خه‌وزڕان )

Insomnia

توێژه‌ری ده‌روونی

سامان سیوه‌یلی

بێخه‌وی گرفتێکی زۆربڵاوه‌ له‌ناو خه‌ڵکیدا ، زۆه‌ربه‌ی ڕاپرسیه‌کان ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌نزیکه‌ی ( 30% ) خه‌ڵکی کێشه‌یان هه‌یه‌ له‌مبواره‌دا . خه‌وزڕان خۆی له‌خۆیدا نه‌خۆشی نیه‌ به‌ڵکو نیشانه‌یه‌ بۆ بوونی نه‌خۆشی تر هه‌روه‌کو چۆن سه‌رئێشه‌ خۆی نه‌خۆشی نیه‌ به‌ڵکو ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونی نه‌خۆشی تر .  خه‌و زڕان بریتیه‌ له‌و سکاڵایانه‌ی تاک ده‌یکات له‌ده‌ست خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌کی نائارام و ناته‌واو و پچڕ پچڕ که‌ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته‌ چالاکی تاکه‌که‌ له‌کاتی ڕۆژدا و چه‌ندین کێشه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی لێده‌که‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م باره‌ درێژخایه‌ن بێت . خه‌و زڕان یه‌کێکه‌ له‌تێکچوونه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی پرۆسه‌ی ( خه‌و- بێداری ) و زۆرترین ڕێژه‌ی تێکچوونه‌کانی خه‌و پێک ده‌هێنێت وه‌ک ( فره‌ خه‌وی ‌Hypersomnia ، خه‌واڵویی Somnolence ، خه‌وڕۆ Somnambulism ، دانه‌جیڕه‌ له‌خه‌ودا Bruxism  و … هتد ) .

ده‌کرێت بێخه‌وی دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر سێ جۆردا :

1- قورسی له‌ده‌ستپێکردنی خه‌ودا : له‌مباره‌دا کاتێک تاک ده‌چێته‌ ناو جێگای نوستنه‌وه‌ ئه‌وا به‌ئاسانی ناتوانێت بخه‌وێت ، به‌ڵام کاتێک ده‌خه‌وێت ئه‌وا خه‌وه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی .

2- بێداربوونه‌وه‌ی فره‌باربووه‌وه‌ : له‌مباره‌دا تاک له‌سه‌ره‌تادا به‌ئاسانی ده‌خه‌وێت به‌ڵام خه‌وه‌که‌ی پچڕ پچڕ ده‌بێت و ناتوانێت به‌به‌رده‌وامی بخه‌وێت .

3-  زوو بێدار بوونه‌وه‌ : له‌مباره‌دا تاک سه‌رله‌به‌یانییه‌کی زوو بێدار ده‌بێته‌وه‌ و ناتوانێت خه‌وی لێبکه‌وێته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ده‌توانین بێخه‌وی له‌ڕووی ماوه‌ و خایاندنی کاتی بێخه‌ویه‌که‌‌ دابه‌ش بکه‌ین بۆ سێ جۆر :

1- بێخه‌وی کاتی : له‌یه‌ک شه‌وه‌وه‌ تاکو سێ شه‌و .

2- بێخه‌وی کورت خایه‌ن : له‌چوار شه‌وه‌وه‌ تاکو سێ هه‌فته‌ .

3- بێخه‌وی درێژ خایه‌ن : له‌ سێ هه‌فته‌ زیاتر .

ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی بێخه‌وی که‌ به‌ویستی مرۆڤ خۆیه‌تی جا به‌مه‌به‌ستی کارکردن یان خوێندنه‌وه‌ یان هه‌ر چالاکییه‌کی تر ڕووبدات ناچێته‌ خانه‌ی تێکچوونی خه‌وه‌وه‌ ، به‌ڵکو ئه‌م تێکچوونه‌ هۆکارێک یان چه‌ند هۆکارێکی ده‌روونی یان ئه‌ندامی یان ڕه‌فتاری و ژینگه‌یی له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی .

لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ پێشمان ، ئایا هه‌ر که‌سێک که‌م بخه‌وێت ئه‌وا تووشی بێخه‌وی هاتووه‌ ؟

هه‌موو مرۆڤێکی ئاسایی پێویستی به‌ ( 4 ) تا ( 9 ) کاژێر هه‌یه‌ بۆ خه‌وتن له‌هه‌ر ( 24 ) کاژێرێکدا ، بۆئه‌وه‌ی ڕۆژی پاشتر هه‌ست به‌چالاکی بکات . ژماره‌ی ئه‌و کاژێرانه‌ی پێویستن بۆ خه‌و له‌که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر جیاوازه‌ ، هه‌ندێک که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ئه‌وان ڕۆژانه‌ پێویستیان به‌ ( 8 ) کاژێر خه‌و ده‌بێت و پێیان وایه‌ هه‌تاکو زیاتر بخه‌ون له‌سه‌روو  هه‌شت کاژێره‌وه‌ هێنده‌ ته‌ندروستتره‌ ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ باوه‌ڕێکی هه‌ڵه‌یه‌ . بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌شه‌ودا ته‌نها ( 5 ) کاژێر خه‌وتیت و بۆ ڕۆژی پاشتر هه‌ستت به‌چالاکی و زینده‌یی کرد که‌واته‌ تۆ بێخه‌و نیت و کێشه‌ت نیه‌ له‌خه‌ودا . که‌سانێک هه‌ن خراپی ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان و سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانیان له‌هه‌ندێک کاروباری ژیانییدا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ که‌م خه‌وی ، ئه‌م بۆچوونه‌ش وایانلێده‌کات زیاتر جه‌خت بکه‌نه‌وه‌ له‌خه‌و و زێده‌ڕۆیی بکه‌ن له‌مبواره‌دا و له‌خۆیانی بکه‌ن به‌گرفت . هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت واقیعبینانه‌ سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ و سه‌رنه‌که‌وتن و بێبه‌رهه‌می و ته‌نگژه‌کان ده‌ستنیشان بکرێن و جیابکرێنه‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ ڕه‌نگه‌ تۆ کێشه‌ت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کار یان ده‌وروبه‌ر یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌تدا هه‌بێت ، یان کاره‌که‌ت به‌دڵ نه‌بێت و له‌گه‌ڵ خواستی خۆتدا یه‌کنه‌گرێته‌وه‌ یان فشاری زۆرت له‌سه‌ربێت که ‌ئه‌مانه‌ هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتن و که‌مبه‌رهه‌می تۆ بن نه‌ک بێخه‌وی .

هۆکاره‌کانی بێخه‌وی

هۆکاره‌کانی بێخه‌وی زۆرن به‌ڵام ده‌کرێت گرنگترین ئه‌م هۆکاره‌کانه‌ له‌چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا کۆبکه‌ینه‌وه‌ که‌ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن :

1- هۆکاره‌ ده‌روونیه‌کان : توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه‌ که‌ ( 40% )ی ئه‌وانه‌ی تووشی بێخه‌وی هاتوون تێکچوونی ده‌روونییان هه‌یه‌ . ئه‌و هۆکاره‌ ده‌روونییانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی بێخه‌وی جۆراوجۆرن وه‌ک خه‌مۆکێ و دڵه‌ڕاوکێ و فشاره‌کانی خێزان و کار و … هتد . کاتێک باس له‌تێکچوونی ده‌روونی ده‌که‌ین ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ که‌سی تووشبوو نه‌خۆشی ژیری یان ده‌روونی هه‌یه‌ به‌ڵام گۆڕانی شێوازی ژیانی هاوچه‌رخ له‌م ڕۆژگاره‌دا گه‌لێک جۆر فشاری ده‌روونی لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌و . ئه‌و که‌سه‌ی تووشی بێخه‌وی ده‌بێت به‌هۆی فاکته‌ری ده‌روونییه‌وه‌‌ له‌زۆر باردا ده‌رک به‌وه‌ ناکات که‌ئه‌م بێخه‌وییه‌ی تووشی هاتووه‌ ده‌رئه‌نجامی فاکته‌ره‌ ده‌روونیه‌کانه‌ ، وه‌ وه‌ک باوه‌ خه‌ڵکی له‌وه‌ ده‌سڵه‌مێنه‌وه‌ ‌ناو ببرێن به‌نه‌خۆشی ده‌روونی ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێک له‌ حاڵه‌ته‌کانی بێخه‌وی فاکته‌ری ده‌روونی له‌پشته‌وه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌وڵ بدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی فاکته‌ره‌ ده‌روونیه‌کان لای ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی بێخه‌وی دێن . وه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کیش له‌نێوان هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌روونی له‌گه‌ڵ بێخه‌ویدا ده‌کرێت به‌نموونه‌ خه‌مۆکێ و دڵه‌ڕاوکێ ده‌ستنیشان بکه‌ین : ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی خه‌مۆکێ دێن ئه‌وانه‌ن که‌ تووشی زوو بێدار بوونه‌وه‌ ده‌بن له‌خه‌و واته‌ له‌ده‌مه‌و به‌یانییه‌کی زوودا بێدار ده‌بنه‌وه‌ . ئه‌و که‌سانه‌ش تووشی دڵه‌ڕاوکێ هاتوون ئه‌وانه‌ن که‌ زه‌حمه‌ت خه‌ویان لێده‌که‌وێت له‌سه‌ره‌تای خه‌ودا .

2- هۆکاره‌‌ ئه‌ندامییه‌کان : ئه‌مانه‌ش گه‌لێک جۆرن و پێویسته‌ له‌سه‌ر پزیشک که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر حاڵه‌تی تێکچوونی خه‌و ( بێخه‌وی ) بکات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ئه‌م هۆکارانه‌ ، له‌وانه‌ش :

● تێکچوونه‌کانی هه‌ناسه‌دان : وه‌ک پرخه‌ پرخ و وه‌ستانی هه‌ناسه‌ له‌کاتی خه‌ودا ، وه‌ستانی هه‌ناسه‌دانی ناوه‌ندی به‌تایبه‌تی لای ئه‌وانه‌ی کێشه‌ی دڵ و هه‌ستیاری هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه‌ له‌بۆری هه‌وای سه‌روو و خواروودا هه‌یه‌ .

● گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆک بۆ سورێنچک : واته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆک له ‌گه‌ده‌وه‌ بۆ سورێنچک ، هه‌ندێک جار ئه‌م ترشه‌ڵۆکانه‌ ده‌گاته‌ گه‌روو . ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌ ناسراوه‌کانی پچڕ پچڕی خه‌و و بێخه‌وی .

● دیارده‌ هاوه‌ڵگره‌کانی جووڵه‌ ناجێگیره‌کانی هه‌ردوو قاچ : ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌هه‌ستیارییه‌کی نامۆ و نائارام له‌هه‌ردوو قاچدا وه‌ک مێرووله‌ کردنی هه‌ردوو قاچ و هه‌ستکردن به‌ئازاری هه‌ردوو قاچ یان هه‌ستده‌کات شت به‌قاچه‌کانیدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ یان ئاره‌زووی به‌تین بۆ جووڵاندنی قاچ له‌کاتی خه‌ودا ، ئه‌م حاڵاتانه‌ له‌زۆربه‌ی کاتدا بۆیان هه‌یه‌ ڕووبده‌ن به‌ڵام زیاتر له‌پێش خه‌ودا زیاتر ڕووده‌ده‌ن که‌ ده‌بێته‌ هۆی بێخه‌وی .

● ئازار : ژان و ئازار هه‌رچییه‌ک بێت هۆکاره‌که‌ی بۆی هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی بێخه‌وی .

● هۆکاری ته‌ندروستی تر : وه‌ک له‌رزه‌ ئیفلیجی ، نه‌خۆشیه‌کانی گورچیله‌ ، نه‌خۆشی ڕژێنی ده‌ره‌قی ، شه‌کره‌ و … هتد .

3-  هۆکاره‌ ڕه‌فتاری و ژینگه‌ییه‌کان :

●  ناڕێکی له‌ واده‌کانی خه‌وتن و بێداربوونه‌وه‌ .

● بێخه‌وی ده‌ستکه‌وتوو : له‌مباره‌دا تاک به‌هۆی هه‌ندێک به‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی یان فشاری ده‌روونیه‌وه‌ تووشی بێخه‌وی ده‌بێت ، به‌ڵام پاش نه‌مانی هۆکاره‌کانیش گرفتی بێخه‌وییه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سه‌که‌ له‌سه‌ر هه‌ندێک نه‌ریتی هه‌ڵه‌ ڕادێت و واده‌زانێت که‌ ئه‌م حاڵه‌تی بێخه‌وییه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵی ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وایلێده‌کات مێشکی زیاتر جه‌نجاڵ بێت و زیاتر نائارام بێت . ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانیان باشتر ده‌خه‌ون .

● سستی و ته‌مه‌ڵی : توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی سست و خاون له‌ژیانیاندا خراپتر ده‌خه‌ون له‌چاو ئه‌و که‌سانه‌ی گورجوگۆڵ و چالاکن ، وه‌رزشه‌وانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باشتر ده‌خه‌ون له‌ که‌سانی سست و ته‌مه‌ڵه‌کان .

● زۆر به‌کارهێنانی ووریاکه‌ره‌وه‌کان و مه‌ی : وه‌ک چا و قاوه‌ و کۆلا و شۆکۆلاته‌ . هه‌روه‌ها جگه‌ره‌کێشان ( نیکۆتین ) به‌ ووریاکه‌ره‌وه‌ داده‌نرێت . سه‌باره‌ت به‌ مه‌ی و ئه‌لکهولیش له‌ڕووی زانستیه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ که‌ده‌بێته‌ هۆی بێخه‌وی و پچڕ پچڕبوونی خه‌و و تێکچوونه‌کانی هه‌ناسه‌دان له‌کاتی خه‌ودا .

شێوازه‌کانی چاره‌سه‌ری بێخه‌وی

وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا له‌سه‌ره‌تادا بێخه‌وی نیشانه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی نه‌ک خۆی نه‌خۆشی بێت ، بۆیه‌ ده‌بێت ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ر له‌مبواره‌دا به‌ره‌و هۆکاری بێخه‌وییه‌که‌ بێت ، ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ ده‌روونی یان ئه‌ندامی بێت ده‌بێت سه‌ره‌تا ده‌نیشان بکرێت ئه‌وجا چاره‌سه‌ر بکرێت به‌مه‌ش بێخه‌وی وه‌ک ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌و هۆکاره‌ به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت . ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی خێزان بینییان که‌ ئه‌ندامێکیان پرخه‌ ده‌کات  له‌خه‌ودا یان هه‌ناسه‌ی ده‌وه‌ستێت یان زۆر ده‌جوڵێت له‌کاتی خه‌ودا ئه‌وا ڕه‌نگه‌ هۆکاری ئه‌ندامی بێت و پێویسته‌ له‌سه‌ریان سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر له‌مبواره‌دا بکه‌ن ، وه‌ئه‌گه‌ر زانرا که‌سه‌که‌ خه‌مۆکێ یان دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری هه‌یه‌ ئه‌وا هۆکاری بێخه‌وییه‌که‌ ده‌روونیه‌ و پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی بکرێت . واته‌ هۆکاره‌که‌ ده‌روونی بێت یان جه‌سته‌یی ئه‌وا چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌که‌ گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ری بێخه‌وییه‌که‌ ده‌کات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی هۆکاری ڕه‌فتاریه‌وه‌ بێت یان نه‌توانرا ده‌ستنیشانی هۆکاره‌که‌ی بکرێت ئه‌وا ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌که‌ ڕه‌فتاری بێت و ده‌توانرێت له‌قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای بێخه‌ویدا به‌کارهێنانی حه‌بی خه‌و به‌خش پاڵپشتی چاره‌سه‌ره‌که‌ بکرێت . سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی حه‌به‌ خه‌و به‌خشه‌کان ده‌بێت له‌ژێر چاودێری پزیشک و به‌پێی جۆری بێخه‌وییه‌که‌ و بۆ ماوه‌ی سنووردار به‌کاربهێنرێت بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر بێخه‌وییه‌که‌ به‌تین بوو به‌هۆی فشارێکه‌وه‌ یان گه‌شتێکی درێژخایه‌نه‌وه‌ که‌جیاوازی کاتی شه‌و و ڕۆژی لێده‌که‌وێته‌وه‌ ده‌کرێت حه‌بی خه‌و به‌خش به‌کاربهێنرێت به‌مه‌رجێک نابێت له‌ دوو هه‌فته‌ زیاتر به‌کاربێت . به‌ڵام له‌کاتی بوونی بێخه‌وی درێژ خایه‌ندا ده‌بێت پزیشکی پسپۆر دوای ئه‌وه‌ی ڕۆڵی فاکته‌ره‌ ده‌روونی و ئه‌ندامییه‌کان به‌ دوور یان نائاماده‌ داده‌نێت که‌واته‌ فاکته‌ره‌کان ده‌که‌ونه‌ خانه‌ی فاکته‌ره‌ ڕه‌فتاریه‌کانه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت له‌م ڕووه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و سه‌ره‌تاکه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو له‌ژێر چاودێری پزیشکدا حه‌بی خه‌و به‌خش به‌کاربهێنرێت .

پێویسته‌ بزانرێت حه‌به‌ خه‌و به‌خشه‌کان چاره‌سه‌ر نین بۆ بێخه‌وی درێژ خایه‌ن ، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ئه‌م حه‌بانه‌ بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌بێته‌ هۆی گیرۆده‌بوون ( الادمان )  و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا بڕی حه‌بی  به‌کارهاتوو ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی سه‌ره‌تای نامێنێت و به‌کارهێنه‌ر ناچار ده‌بێت بڕه‌که‌ زیاد بکات . شایانی ئاماژه‌ بۆکردنه‌ که‌ وه‌ستانی کتوپڕ له‌ به‌کارهێنانی ئه‌م حه‌به‌ خه‌و به‌خشانه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بێخه‌وییه‌کی به‌تین . وه ‌ئه‌‌گه‌ر که‌سێک گومانی ئه‌وه‌ی لێکرا که‌ تووشی هه‌ناسه‌ وه‌ستان بووه‌ له‌کاتی خه‌ودا ده‌بێت به‌ته‌واوی دوور بکه‌وێته‌وه‌ له‌به‌کارهێنانی ئه‌م حه‌بانه‌ چونکه‌ کێشه‌کانی که‌سه‌که‌ زیاتر ده‌کات له‌بواری هه‌ناسه‌داندا . هه‌روه‌ها نابێت حه‌بی حه‌ساسیه‌ت بۆ مه‌به‌ستی خه‌و به‌کاربهێنرێت .

چه‌ند ئامۆژگاری و ڕێنماییه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بێخه‌ون

ئه‌و که‌سه‌ی که‌بێخه‌وه‌ پێویسته‌ خه‌و و کاته‌کانی خه‌وی ڕێکبخات ، په‌یڕه‌وی نه‌ریتی ڕاست و دروست بکات له‌مبواره‌دا ، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی هۆکارێکی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی هه‌یه‌ له‌مبواره‌دا ئه‌وا سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر بکات له‌مبواره‌دا . له‌و نه‌ریته‌ ڕاست و دروستانه‌ی پێویسته‌ په‌یڕه‌و بکرێت له‌م بواره‌دا :

1-  پێش نوستن خۆت خاو بکه‌ره‌وه‌ : واته‌ نابێت هه‌تا کاتی نوستن تاک خه‌ریکی کارکردن بێت یان به‌چالاکیه‌وه‌ ماندوو بێت ، چونکه‌ ئه‌م ڕه‌وشانه‌ خه‌و ده‌زڕێنێت و ناتوانیت به‌زوویی بخه‌ویت ، بۆیه‌ پێش کاتی خه‌و به‌ماوه‌یه‌کی گونجاو پشوو بده‌ و خۆت خاو بکه‌ره‌وه‌ و خۆت ئاماده‌ بکه‌ بۆ خه‌و .

2- خۆت ناچار مه‌که‌ بۆ خه‌و ، واته‌ زۆر له‌خۆت مه‌که‌ بۆ خه‌و ، چونکه‌ خه‌و لێکه‌وتن به‌زۆر نابێت ، به‌ڵکو له‌م کاتانه‌دا چالاکییه‌کی هێمنانه‌ ئه‌نجام بده‌ وه‌ک خوێندنه‌وه‌ یان بینینی ته‌له‌فیزیۆن ( بابه‌تی وروژێنه‌ر نه‌بێت ) یان گوێ له‌گۆرانییه‌کی ئارام بگره‌ .

3- ئه‌و کاتانه‌ بچۆره‌ سه‌ر جێگه‌ی خه‌و که‌ خه‌و ده‌تباته‌وه‌ .

4- ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد له‌ناو جێگه‌ی خه‌ودا خه‌وت لێناکه‌وێت و بێداریت ئه‌وا جێگه‌که‌ت به‌جێبهێڵه‌ و خۆت به‌شتێکی هێمنه‌وه‌ سه‌رقاڵ بکه‌ ئه‌وجا بگه‌ڕێوه‌ .

5- کاتژمێر له‌به‌رده‌م و له‌پێش چاوی خۆت دامه‌نێ ، زه‌نگی کاتژمێره‌که‌ت بنێره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێخه‌م به‌یانیان بێدار بیته‌وه‌ .

6- کاتی خه‌وتن و بێداربوونه‌وه‌ت ڕێک بخه‌ .

7- هه‌وڵ بده‌ به‌ڕێکوپێکی وه‌رزش ئه‌نجام بده‌یت ، چونکه‌ وه‌رزش کردن یارمه‌تی خه‌وتن ئه‌دات به‌باشی .

8- شه‌وانه‌ خواردنه‌وه‌ ووریابه‌خشه‌کان که‌م بکه‌ره‌وه‌ ( لانیکه‌م سێ کاژێر پێش نووستن چا و قاوه‌ و هاوشێوه‌کانیان به‌کارمه‌هێنه‌ ) .

9- له‌جگه‌ره‌ کێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ دوور بکه‌وه‌ره‌وه‌.

10- ئێواران ژه‌مێکی سووک بخۆ .

11- ته‌له‌فیزیۆن و کۆمپیوته‌ر له‌ژووری نوستنه‌که‌ت دامه‌نێ .

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

www.derunnasy.com