سایکۆلۆژیای خه‌و – منداڵ و خه‌و – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
زۆرێک له‌دایک و باوکان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست خه‌وی منداڵه‌کانیان، یان هه‌ر نه‌بێت له‌کاتی تووشبوونی منداڵه‌کانیان به جۆرێک له‌جۆره‌کانی تێکچوونه‌کانی خه‌و، یه‌کێک ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م له‌کاتی خۆیدا ناخه‌وێت)، ئه‌وی دی ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م ناوێرێت به‌ته‌نها له‌ژووری خۆیدا بخه‌وێت)، (له‌کاتی نووستندا به‌قیژه و گریانه‌وه به‌ئاگا دێته‌وه)، (میز ده‌کات به‌خۆیدا له‌کاتی نووستندا) و … تد. تێکڕا ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بنه مایه‌ی ژانکۆی گه‌وره بۆ خێزانه‌کان و ده‌بنه هۆی تێکچوونی خه‌وی گه‌وره‌کانیش، بۆیه له هه‌ندێ باردا دایک و باوکان به‌شێوازی هه‌ڵه به‌ڕووی منداڵه‌کانیاندا ده‌وه‌ستنه‌وه که ئه‌مه‌ش گرفته‌که لای منداڵ زیاد ده‌کات.
منداڵانی تازه له‌دایکبوو نزیکه‌ی (16-18) کاژێر ده‌خه‌ون که دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (4-5) ماوه‌دا، له‌پاش تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی منداڵدا خه‌وی منداڵ زیاتر ده‌که‌وێته شه‌وه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌لێکی باشتر بۆ خه‌و و پشووی خێزان ده‌ڕه‌خسێنێت. هه‌رچه‌نده ورده خه‌وی منداڵ زیاتر به‌لای شه‌ودا خۆی ده‌کێشێت، به‌ڵام منداڵ نوستنی ڕۆژی هه‌رده‌مێنێت، کاتێک ته‌مه‌نی منداڵ ده‌گاته (3-6) مانگ، پێویستی به سێ جار نوستن و سه‌رخه‌و شکاندن ده‌بێت، وه له‌ته‌مه‌نی (6-12) مانگی‌دا دوو جار ده‌خه‌وێت له‌ڕۆژدا و له‌ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵیدا ته‌نها یه‌ک جار، به‌جۆریک کۆی کاژێره‌کانی خه‌وی له‌م ته‌مه‌نه‌دا له‌نێوان (12-14) کاژێر ده‌بێت. به‌ڵام بێداربوونه‌وه له‌خه‌وی شه‌ودا له شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نیدا زیاتر ده‌بێت، ئه‌م گرفته هه‌تا ته‌مه‌نی دوو ساڵی منداڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا منداڵ له‌م گرفته ڕزگاری ده‌بێت و هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێت له‌سه‌ر گه‌شه و ته‌ندروستی منداڵ.
لێره‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دایک و باوکان ده‌خه‌ینه ڕوو تاکو یاریده‌یان بدات له پرۆسه‌ی گونجاندنی منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ خه‌ودا له ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نیاندا:
1- منداڵه‌که‌ت وا بار بهێنه که شه‌و بۆ خه‌وه و ڕۆژیش بۆ بێداری، هه‌ر له‌م ڕێیه‌وه کاتی یاریکردنی ته‌نها له‌ڕۆژدا بێت.
2- هاوکاریی منداڵه‌که‌ت بۆ فێربوون له‌سه‌ر هاوبه‌ندی کردن له‌نێوان خه‌و و جێگه‌ی نووستندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه‌ش بێته دی ده‌بێت منداڵ له‌کاتی خه‌ویدا ببرێته سه‌ر جێگه‌ی نووستنه‌که‌ی و ڕێگه‌ی نه‌درێت له‌ژووری دانیشتن یان له‌باوه‌ش و کۆشی دایک و باوک‌دا بخه‌وێت.
3- ده‌بێت ڕووناکی له‌ژووری نووستندا ڕووناکییه‌کی کز بێت.
4- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت بێ‌دار بووه‌وه له‌شه‌ودا یه‌کسه‌ر سه‌رنجی مه‌ده، ئه‌گه‌ر گریا ئه‌وا به‌میهیره‌بانییه‌وه هه‌وڵبده هێمنی بکه‌ره‌وه و دڵنیایی پێببه‌خشه، یان دایبییه‌که‌ی بۆ بگۆڕه ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ڕووناکی ژووره‌که هه‌ڵ مه‌که، ئه‌و وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌که ده‌یکه‌یت با به‌ده‌نگێکی نزم و له‌سه‌رخۆ بێت، ئارامی خۆت له‌ده‌ست مه‌ده. ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌ستی کرد بێداربوونه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی گرنگی پێدانێکی زۆر له‌لایه‌ن گه‌وره‌کانه‌وه ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌م باره ڕادێت و ئیدی په‌نا بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌بات به‌مه‌ستی سه‌رنج ڕاکێشانی خێزان.
5- زۆر شیر پێدان به‌منداڵ له‌شه‌ودا کار ده‌کاته سه‌ر خه‌وی منداڵ و ده‌بێته مایه‌ی بێداربوونه‌وه‌ی فره‌بار بووه‌وه (3-8) جار له‌شه‌وێکدا منداڵ بێ‌دار ده‌کاته‌وه. له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا منداڵه ته‌ندروسته‌کان ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی خۆراکی پێویست له ڕۆژدا وه‌ربگرن بۆ خۆیان، بۆیه له‌کاتی زۆر بێداربوونه‌وه‌ی منداڵ له‌کاتی خه‌ودا به‌مه‌ستی وه‌رگرتنی خۆراک، دروست وایه ڕاوێژ به‌پزیشکی منداڵان بکرێت، بۆ گه‌یشتن به‌پلانێکی چاره‌سه‌ریی به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆی بێداربوونه‌وه‌ی منداڵ.
له‌قۆناغی ده‌ستکردن به ڕۆشتن هه‌تا پێش چوونه قوتابخانه:
له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا منداڵ به‌تێکڕا (12-13) کاژێر ده‌خه‌وێت، کاژێرێک یان دوو کاژێر له‌ڕۆژدا و (11) کاژێر له‌شه‌ودا، له‌م ته‌مه‌نه‌وه کاتی نووستنی منداڵ ڕێکخستنێکی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. به‌ڵام چه‌ند گرفتێکیش له‌م ته‌مه‌نه‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات که ئه‌وانیش: ڕه‌تکردنه‌وه‌ی منداڵ بۆ نووستنی به‌ته‌نها، گریان له واده‌ی خه‌وتندا، بێداربوونه‌وه به‌گریانه‌وه له‌شه‌ودا.
بۆ گرتنه‌به‌ری شێوازی دروست بۆ گرفتانه پێویسته ئه‌م ڕێوشوێنانه بگیرێنه به‌ر:
1- کاتی نووستن بۆ منداڵ دیاری بکه و به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م واده‌یه بکه‌ره‌وه.
2- دوو بکه‌وه‌ره‌وه له وروژاندنی منداڵ به که‌لوپه‌لی یارییه‌کانی له‌پێش کاتی خه‌وتنیدا.
3- هه‌وڵبده منداڵه‌که‌ت ژووری نووستنه‌که‌ی خۆش بوێت، به‌هۆی دانانی پێخه‌فی سه‌رنج ڕاکێش و پاکوخاوێن ڕاگرتنی شوێنی نووستنه‌که‌ی و ڕێگه‌ی پێبدرێت ئه‌و که‌ره‌سه یارییه‌ی لای په‌سه‌ند و خۆشه‌ویسته له‌ژووری نووستنه‌که‌یدا بێت.
4- منداڵه‌که‌ت ڕابێنه له‌سه‌ر سیستمێکی دیاریکراو پێش خه‌و، وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک.
5- به‌رهه‌ڵستی ئاره‌زووی منداڵ بکه بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک یان هه‌ر شتێکی تر که منداڵه‌که بیه‌وێت به‌هۆیه‌وه کاتی مانه‌وه‌ی دایک و باوکی له‌گه‌ڵیدا درێژتر بێته‌وه.
6- جێگیر به له‌بڕیاره‌کانت و له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسیپ بڕۆ هه‌موو شه‌وێک.
7- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت به‌ته‌نها ده‌خه‌وێت له‌ژوورێکی تایبه‌تیدا وا ڕایبێنه که تۆ له‌گه‌ڵیدا نامێنیته‌وه له‌ژووره‌که‌یدا هه‌تا خه‌وی لێده‌که‌وێت، به‌ڵام دڵنیای بکه که تۆ نزیکی لێوه‌ی هه‌ر کاتێک پێویست بکات.
8- له‌م ته‌مه‌ندا منداڵ ئه‌گه‌ری بێداربوونه‌وه‌ی هه‌یه (وه‌ک گه‌وره‌کان)، بۆیه ده‌بێت ورده ورده منداڵ فێر بکرێت چۆن ده‌ست بکاته‌وه به خه‌و. ئه‌گه‌ر منداڵ به‌گریانه‌وه بێ‌دار بووه‌وه وه تۆش زانیت ئه‌م بێداربوونه‌وه‌یه نه‌ریته نه‌ک تووشبوونی به‌حاڵه‌تێکی دیاریکراو، ئه‌وا پێنج خوله‌کێک چاوه‌ڕێ بکه پێش چوونه ژووری منداڵه‌که، کاتێکیش ده‌چیته لای بۆ کاتێکی کورت لای بمێنه‌ره‌وه و هه‌وڵی هه‌ڵگرتن و له‌باوه‌ش گرتنی مه‌ده، هه‌تا ده‌کرێت گفتوگۆی ساده و کورتی له‌گه‌ڵ بکه، پاشان به‌جێی بهێڵه هه‌تا ئه‌گه‌ر منداڵه‌که به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گریان، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا ده خوله‌کێک چاوه‌ڕێ بکه ئه‌وجا سه‌ری لێبده‌ره‌وه و به‌هه‌مان شێوه کاتێکی زۆر که‌م له‌لای بمێنه‌ره‌وه و دڵنیایی پێببه‌خشه.
ته‌مه‌نی (6-12) ساڵان – ته‌مه‌نی قوتابخانه:
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاتێک منداڵ ده‌گاته شه‌ش ساڵان ئیدی پێویستی به خه‌وی ڕۆژ نامێنێت و کۆی کاژێره‌کانی خه‌و له‌م ته‌مه‌نه‌وه بۆ خوار (11) کاژێر داده‌به‌زێت. کاتێک ده‌گاته ته‌مه‌نی (10) ساڵی ژماره‌ی کاژێره‌کانی خه‌وی بۆ نزیکه‌ی (10) کاژێر داده‌به‌زێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی خه‌و نامێنێت که قۆناغی سه‌ره‌تای منداڵی‌دا بوونیان هه‌بووه و زۆرینه‌ی منداڵان له‌م قۆناغه‌دا له‌شه‌ودا به‌باشی ده‌خه‌ون و له‌ڕۆژیشدا بێدارن هه‌روه‌کو گه‌وره‌کان، هه‌ندێ منداڵ له‌م قۆناغه‌دا شه‌وانه زوو ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش زوو بێ‌دار ده‌بنه‌وه، هه‌ندێکیشیان شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش دره‌نگ بێ‌دار ده‌بنه‌وه. گرفتی سه‌ره‌کی له‌خه‌وی منداڵدا له‌م ته‌مه‌نه‌دا بریتییه له واده‌ی نووستنی منداڵدایه زیاتر له‌وه‌ی له خودی خه‌وه‌که‌یدا بێت. باوترین گرفتیش له‌م بواره‌دا بریتییه له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خه‌و له‌لایه‌ن منداڵه‌وه. منداڵ هه‌وڵ ده‌دات واده‌ی نووستنه‌که‌ی دوا بخات، ئه‌مه‌ش یان به‌هۆی یاری کردنه‌وه‌یه یان ته‌ماشا کردنی ته‌له‌فزیۆن و به‌کارهێنانی یارییه ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی وه‌ک پله‌ی سته‌یشن، یاخود بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه.
که‌م خه‌وی له‌م ته‌مه‌نه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ له ڕۆژدا، ئه‌و منداڵانه‌ی تێر خه‌و نابن تووڕه ده‌بن و ڕه‌فتاری سه‌یر نمایش ده‌که‌ن، وه له‌وانه‌یه له‌پۆلدا خه‌ویان لێبکه‌وێت و ته‌رکیزی که‌م ببێته‌وه.
لێره‌دا هه‌ندێ ڕێنمایی ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ دایک و باوکان تاکو بتوانن خه‌وێکی دروست و باش بۆ منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن:
1- واده‌یه‌کی زوو دابنێ بۆ خه‌وی منداڵه‌که‌ت، هه‌رچه‌نده واده‌ی خه‌و له‌منداڵێکه‌وه بۆ منداڵێکی تر جیاوازی ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر دایک و باوکان ئه‌و واده‌یه دابنێن بۆ خه‌وتنی منداڵه‌کانیان که تێر خه‌وی بۆ منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
2- ده‌بێت ژووری نووستنی منداڵ سه‌رنج ڕاکێش و ئارام بێت.
3- نابێت له ژووری نووستنی منداڵدا ته‌له‌فزیۆن و کۆمپیوته‌ر و پله‌ی سته‌یشن و ئامێری یاری کردنی تری تێدا بێت، ده‌بێت ڕێگه بدرێت به‌منداڵ که‌ره‌سه‌یه‌کی یاری ساکار و په‌سه‌ند لای منداڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا دابنێت له‌ژووری نووستندا.
4- منداڵه‌که‌ت له‌سه‌ر هه‌ندێ نه‌ریتی به‌سوود ڕابهێنه، وه‌ک: چوونه سه‌ر پێشاو و ددان شتن، پێش چوونه ناو جێگه‌ی نووستن.
5- ڕێگه مه‌ده منداڵه‌که‌ت ته‌ماشای فیلمی ترسناک بکات له‌شه‌ودا، یاخود ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ناگونجێن.
6- پێش هاتنی واده‌ی خه‌وی به ماوه‌یه‌ک ئاگاداری بکه که واده‌ی خه‌وی نزیکه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و چالاکییه هه‌ڵبگرێت که سه‌رقاڵه پێوه‌ی و ئاماده‌گی وه‌ربگرێت بۆ چوونه ناو جێگه.
7- هه‌وڵ مه‌ده کێشه و گرفته‌کانی خێزان له‌به‌رچاوی منداڵدا تاووتوێ بکرێت چونکه کێشه و ئاژاوه‌ی خێزان به‌مه‌ترسی داده‌نرێت بۆ سه‌ر ئاساییشی ده‌روونی منداڵ.
ئایار 5, 2012
خه‌وی کورت و خه‌وی درێژ – ده‌روونناس : سامان سیوه‌یلی
خه‌وی کورت و خه‌وی درێژ
ده‌روونناس:
سامان سیوه‌یلی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی، ئه‌وانه‌ی له‌بارێکی ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی ئاساییدان له‌نێوان (6-8) کاژێردا ده‌خه‌ون له ڕۆژێکدا، جگه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی کت‌وپڕ یان بوونی هه‌ندێ فاکته‌ری وه‌ک (نه‌خۆشیی یان ئه‌نجامدانی گه‌شت یان ڕوودانی ڕووداوێک) که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رزی و نزمی به‌سه‌ر ماوه‌ی خه‌وتنیاندا بێت، به‌م که‌سانه ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی مامناوه‌ند، بۆ کورتکردنه‌وه به (خ.خ.م) ناویان ده‌به‌ین. له‌کاتێکدا ئه‌مه تێکڕای ماوه‌ی خه‌و بێت بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی، به‌ڵام که‌سانێک هه‌ن که له‌و ماوه‌یه‌ی نووستنه لاده‌ده‌ن، جا یان که‌متر ده‌خه‌ون له‌و ماوه‌ی نووستنه و ماوه‌ی خه‌وتنیان (6) کاژێر یان (5) کاژێر یان هه‌تا نزمترین ئاستی ئاسایی نووستن که (4) کاژێره، ده‌خه‌ون، که به‌م که‌سانه ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی کورت، بۆ کورتکردنه‌وه به (خ.خ.ک) ناویان ده‌به‌ین. یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر له‌و ماوه‌یه ده‌خه‌ون (9) کاژێر یان (10) کاژێر یاخود هه‌تا به‌رزترین ئاستی ئاسایی که (10) کاژێر و (30) خوله‌که، ده‌خه‌ون، به‌م که‌سانه‌ش ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی درێژ، بۆ کورتکردنه‌وه به (خ.خ.د) ناویان ده‌به‌ین.
کاتێک که ده‌ڵێین نزمترین ئاستی ئاسایی ماوه‌ی خه‌و یان به‌رزترین ئاستی ئاسایی خه‌و، مه‌به‌ست له‌وه‌یه که که‌متر له‌و ئاسته یان زیاتر له‌و ئاسته به تێکچوونی خه‌و داده‌نرێت و خاوه‌نه‌که‌ی دووچاری چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتووه که‌سانێک هه‌بن ڕه‌نگه ماوه‌ی که‌متر یان زیاتر له‌و نزمترین و به‌رزترین ئاسته ئاساییانه بخه‌ون و ژیانی ئاسایی خۆشیان به‌سه‌ربه‌رن و هیچ گرفتێکی ته‌ندروستیشیان بۆ پێش نه‌هاتبێت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌گمه‌نن.
به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی جیاوازییه‌کانی نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و (خ.خ.ک) و (خ.خ.د)، چه‌ندین توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه که تیایاندا تێبینی چه‌ندین لایه‌نی ژیانی ئه‌و که‌سانه کراوه که کراونه‌ته سامپڵی توێژینه‌وه‌کان، له‌وانه: باری جه‌سته‌یی، ئه‌نجامی پشکنینه تاقیگه‌ییه‌کان، فه‌رمانه‌کانی ڕژێنی ده‌ره‌قی (ثایرۆیده ڕژێن – (Thyroid Gland، کاردانه‌وه‌ی ده‌روونی و ڕه‌فتاری، چالاک‌بوون له کارکردن‌دا و …تد.
بۆ نموونه یه‌کێک له‌و توێژینه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر گروپ ئه‌نجامدراوه، گروپێک له که‌سانی (خ.خ.ک) و گروپێک له که‌سانی (خ.خ.م) و گروپێک له که‌سانی (خ.خ.د)، ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌مجۆره بووه:
1- ئه‌و گروپه‌ی ناسراون به (خ.خ.د) که له (10 کاژێر و 30) خوله‌ک زیاتر ده‌خه‌ون، له هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر زیاتر ئه‌م نیشانه و حاڵه‌تانه‌یان هه‌بووه: (توڕه‌یی، دڵه‌ڕاوکێ، تێکچوونی مه‌زاژ، گۆشه‌گیری)، هه‌روه‌ها که‌سانی (خ.خ.د) له‌هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین و که‌متر لێبورده و که‌متر نه‌رمییان هه‌بووه له مامه‌ڵه‌کردنیاندا له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا.
2- ئه‌و گروپه‌ی که پێکهاتوون له که‌سانی (خ.خ.ک) که له (6) کاژێر که‌متر ده‌خه‌ون، زیاتر له‌هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر چالاک‌تر و خاوه‌ن وزه بوون، زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین و نه‌رمترن له مامه‌ڵه‌کردندا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، زیاتر ڕه‌زامه‌ندن له خودی خۆیان و له ژیان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که‌متر کێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه و توانایان زیاتره بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و ده‌ربازبوون له ته‌نگژه‌کانیان.
3- ئه‌و گروپه‌ی که پێکهاتوون له که‌سانی (خ.خ.د)، زیاتر وه‌ک که‌سانی خاوه‌ن جه‌نجاڵی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌رده‌که‌ون، زیاتر ده‌چنه ژێر بیرکردنه‌وه ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیان و خه‌ڵکی تر، زوو زوو ده‌که‌ونه باری ناجێگیر و نه‌گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و باره‌ی تێیدا ده‌ژین، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێک پێویستییان به سه‌رله‌نوێ پرۆگرامکردنه‌وه‌ی ژیانیان هه‌بێت. به‌ڵام که‌سانی (خ.خ.ک) به‌پێچه‌وانه‌ی که‌سانی (خ.خ.د) واده‌رده‌که‌ون که ژیانیان پرۆگرامکراو بێت.
به‌گشتی هه‌ندێ که‌س به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌به‌رده‌وامی له‌ده‌ست دڵه‌ڕاوکێ و جه‌نجاڵی ده‌ناڵێنن پێویستییان به ماوه‌ی درێژتری خه‌و ده‌بێت له‌ناو ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ده‌خه‌ون پێویستییان زیاتر به ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار (ئه‌و ماوه‌یه‌ی که خه‌ونی تێدا ده‌بینرێت) ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌ی تریش له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراوه به‌ڵام جیاوازی ئاشکرایان بۆ ده‌رنه‌که‌وتووه له‌نێوان ئه‌م گروپانه‌دا، یاخود ئه‌و جیاوازییانه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وتووه ته‌نها له‌نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ته‌واوی که‌م ده‌خه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ته‌واوی زۆر ده‌خه‌ون، بووه.
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌گشتی قسه له‌سه‌ر ئه‌نجامی زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌کان بکرێت که له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراون، ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێت که جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و که‌سانی (خ.خ.د)، ئه‌گه‌رچی به‌راورد کردن له‌نێوان ئه‌م دوو پۆله له مرۆڤه‌کان مانای جیاوازییه‌کی ڕیشه‌یی نییه له‌لایه‌نی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌کانه‌وه له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه، یاخود له‌ڕووی توانسته ژیرییه‌کانیانه‌وه، یان له‌ڕووی به‌رهه‌م و کار ڕاپه‌ڕاندنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م جیاوازییانه وه‌ک نیشانه ئاماژه‌گه‌لێکن بۆ که‌سێتی تاک و باره ده‌روونییه‌که‌ی و ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ژیانی.
گرنگترین ئه‌و جیاوازییانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه به‌راوردکارییه‌کان ده‌ستکه‌وتوون له‌نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و که‌سانی (خ.خ.د) له (23) خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه وه‌ک له‌م خشته‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت
(خ.خ.ک)
1- تێکڕای کاتی خه‌ویان (5-6) کاژێره و نزمترین ئاست (4) کاژێره
2- ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار کورتره
3- تێکڕای که‌وتنه ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار له‌کاتی خه‌ودا (1.7) جار
4- ئه‌م نیشانانه که‌متر ده‌رده‌که‌ون
5- که‌متر گۆشه‌گیر و زیاتر کراوه و کۆمه‌ڵایه‌تین
6- زیاتر به‌رگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتنیان ده‌گرن
7- چالاکترن
8- زیاتر توندوتیژ و شه‌ڕه‌گێزترن
9- هیوایان زیاتره
10- زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین
11- زیاتر به‌رگه‌ی ماندوێتی ده‌گرن
12- زیاتر نه‌رمن له مامه‌ڵه‌کردنه‌کانیاندا
13- که‌متر خه‌مۆکن
14- بڕوایان به‌خۆیان زۆره
15- هێمنییان که‌متره
16- ژانکۆی ده‌روونییان که‌متره
17- زۆر کۆڵ به ژیان و کاروباره‌کانیانه‌وه هه‌ڵناگرن
18- زیاتر ئاڵوگۆڕی ئیش ده‌که‌ن
19- زیاتر له‌گه‌ڵ (باو)دان
20- زیاتر ده‌ستله‌ملانی ژیانن
21- سکاڵایان که‌متره له‌ده‌ست ئازار
22- زیاتر جێگیرن له‌سه‌ر پرۆگرامی ژیانیان
23- که‌متر په‌نا بۆ درۆ کردن ده‌به‌ن
که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی درێژ
(خ.خ.د)
1- تێکڕای کاتی خه‌و (7 – 9) کاژێر و به‌رزترین ئاست (8 – 11) کاژێر
2- ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار درێژتره
3- تێکڕای که‌وتنه ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار له‌کاتی خه‌ودا (2،8) جار
4- زیاتر توڕه و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه و مه‌زاژیان نائاسایی و خه‌مۆکن
5- زیاتر گۆشه‌گیر و که‌متر کراوه و که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین
6- که‌متر به‌رگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتنیان ده‌گرن
7- ئاستی چالاکییان که‌متره
8- که‌متر شه‌ڕنگێزن
9- که‌متر هیوایان هه‌یه
10- که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین
11- که‌متر به‌رگه‌ی ماندوێتی ده‌گرن
12- نه‌رمییان که‌مه له مامه‌ڵه‌کردنه‌کانیاندا
13- زیاتر خه‌مۆکن
14- بڕوایان به‌خۆیان که‌مه
15- هێمنییان زیاتره
16- ژانکۆی ده‌روونییان زیاتره (مه‌رج نییه نه‌خۆشی ده‌روونی بێت)، وه‌کو دڵه‌ڕاوکێ و کێشه‌ی سێکسیی
17- زیاتر کۆڵ به ژیانه‌وه هه‌ڵده‌گرن (مامه خه‌مه‌ن) و زیاتر بیر له کێشه تایبه‌تییه‌کان و کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌نه‌وه
18- زیاتر پابه‌ندن به کاره‌کانیانه‌وه
19- ئاره‌زوو و ئاڕاسته و بۆچوونه‌کانیان نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و ئاڕاسته باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌خنه ده‌گرن له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
20- به‌گشتی پابه‌ندبوونیان که‌متره له‌ژیاندا
21- زۆر سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست ئازار
22- به‌به‌رده‌وامی له گۆڕینی ئاڕاسته و ڕێڕه‌وی ژیانیاندان
23- زیاتر په‌نا بۆ درۆ کردن ده‌به‌ن
ئه‌م به‌راوردکردنه‌ی نێوان ئه‌م دوو پۆله له خاوه‌ن خه‌وی جیاواز له‌ڕووی ماوه‌ی نووستنه‌وه، ده‌رخه‌ری کۆمه‌ڵێک جیاوازییه له‌نێوان ئه‌م دوو پۆله‌دا، که به‌گشتی ده‌توانین بڵێین: که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت زیاتر چالاک‌تر و کاریگه‌رتر و به‌ئومێدترن بۆ ژیان، زیاتر توانای بڕیاردانیان هه‌یه و زۆرتر له‌خۆیان و ژیانیان ڕازین و زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین، که‌سانی به‌پرته و بۆڵه و سکاڵای به‌رده‌وام نین به‌رامبه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگه و دنیاش، بیروڕا کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانیان زیاتر ته‌بایه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی باوی ناو کۆمه‌ڵگه‌کانیان، زیاتر کراوه‌ن و که‌متر گۆشگیرن، که‌متر دڵه‌ڕاوکێ و په‌شێوی ده‌روونییان هه‌یه، به‌رده‌وام خۆیان به چالاکییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌که‌ن.
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سێتی ئاسایی و ژیانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی باشتر و به‌رهه‌مهێنانی زیاتردا یه‌کده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها له‌چاو خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی درێژدا، به‌ڵکو له‌چاو خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی مامناوه‌ندیشدا که زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه. که‌واته ئه‌م به‌ڵگانه ده‌بنه پاڵپشت بۆ ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێیان وایه که خه‌و به‌و ئه‌ندازه‌یه پێویست نییه بۆ ژیان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س بیری لێده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون، چونکه خه‌وی درێژ زۆرجار په‌یوه‌ندی به ژیانێکی ئاڵۆز و پڕ مه‌ینه‌تییه‌وه هه‌یه، ژیانێک که پریه‌تی له ململانێ و زۆر ئاڵوگۆڕکردن له بارێکه‌وه بۆ بارێکی تر، بۆیه ئه‌مجۆره که‌سانه به‌رده‌وام پێویستییان به پرۆگرامکردنه‌وه‌ی ژیانیان ده‌بێت.
ته‌مموز 10, 2011
خه‌ون و خه‌وبینین
خەون و خەوبینین
میران زوهدی
بەکالۆریۆس لە دوو بڕوانامەی دەروونناسی و دەرووناسی کۆمەڵایەتی – سوید
ئێمەی مرۆڤ ٤٠ % کاتی ژیانمان بۆ خەو تەرخان دەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا کە لێکۆڵینەوە بەردەوامە تا ێستا نەزانراوە بۆچی ئەخەوین و بۆ پێوستمان بە خەوە. تێۆریەک ئەڵێ کە خەو پێویستە بۆ مرۆڤ تاوەکو لە ڕێگەیەوە مرۆڤ خۆی شەحن بکاتەوە. لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوەی تازە ئەو تێۆریەی سەلماندوە لە ڕێگەی ئەو کاریگەرە ئاڵۆزەی لە بەینی ماددە کیمیاییەکانی مێشک و سیستەمی ێندوکتوریندا ( ئەو سیستەمەیە کە لە ڕێگەی هۆرمۆنەوە زانیاریەکان بەناو لەشدا بڵا‌و ئەکاتەوە بە پێچەوانەی درکەپەتکەوە (جیهازی عەسەبی ناوەندی)و سیستەمی بەرگری لەشدا ڕوو ئەدات. درێژە
نیسان 5, 2011
سایکۆلۆژیای خه‌و / خه‌و لای به‌ساڵاچووان
سایکۆلۆژیای خه‌و
خه‌و لای به‌ساڵاچووان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
زۆربه‌مان له به‌ساڵاچووانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه بینیومانه و بیستوومانه که هه‌میشه زۆربه‌یان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست که‌م خه‌وی یان بێخه‌وی یان پچڕ پچڕی خه‌ویان. کاتێک به‌ساڵاچووانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌دوێنیت زۆربه‌یان دادوبێدادیانه به‌ده‌ست خه‌وه‌وه.. (به‌خوا ڕۆڵه خه‌وم هه‌ر نه‌ماوه … ئه‌مشه‌و له‌ده‌ست ئازاری قاچ و پشتم وه‌نه‌وزم نه‌یاوه … خه‌وی چی؟ بۆ من خه‌وم ماوه تابزانم چه‌نده نووستووم … تد.) ئه‌م ده‌سته‌واژانه نموونه‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ن که به‌ساڵاچووان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن. درێژە
ئه‌یلول 13, 2010
سایکۆلۆژیای خه‌و / منداڵ و خه‌و
سایکۆلۆژیای خه‌و
منداڵ و خه‌و
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
زۆرێک له‌دایک و باوکان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست خه‌وی منداڵه‌کانیان، یان هه‌ر نه‌بێت له‌کاتی تووشبوونی منداڵه‌کانیان به جۆرێک له‌جۆره‌کانی تێکچوونه‌کانی خه‌و، یه‌کێک ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م له‌کاتی خۆیدا ناخه‌وێت)، ئه‌وی دی ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م ناوێرێت به‌ته‌نها له‌ژووری خۆیدا بخه‌وێت)، (له‌کاتی نووستندا به‌قیژه و گریانه‌وه به‌ئاگا دێته‌وه)، (میز ده‌کات به‌خۆیدا له‌کاتی نووستندا) و … تد. تێکڕا ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بنه مایه‌ی ژانکۆی گه‌وره بۆ خێزانه‌کان و ده‌بنه هۆی تێکچوونی خه‌وی گه‌وره‌کانیش، بۆیه له هه‌ندێ باردا دایک و باوکان به‌شێوازی هه‌ڵه به‌ڕووی منداڵه‌کانیاندا ده‌وه‌ستنه‌وه که ئه‌مه‌ش گرفته‌که لای منداڵ زیاد ده‌کات. درێژە
ئه‌یلول 6, 2010
سایکۆلۆژیای خه‌و / فره خه‌وی / Hypersomnia
سایکۆلۆژیای خه‌و
Hypersomnia
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی هه‌موو تاکه‌کان وه‌ک یه‌ک پێویستیان به‌خه‌و نییه و بڕی کاتی پێویست به‌خه‌و له‌تاکێکه‌وه بۆ تاکێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بیروڕایه‌کی هه‌ڵه هه‌یه که زۆرجار له‌زاری خه‌ڵکه‌وه ده‌بیسترێت به‌وه‌ی هه‌تا کاژێره‌کانی نووستن زیاد بێت ئه‌وا بۆ ته‌ندروستی باشتره یاخود تاک وای پیشان ده‌دات کاتێک زۆر ده‌خه‌وێت ئه‌وا باش خه‌وتووه و باش حه‌واوه‌ته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م بۆچوونه دووره له‌ڕاستییه‌وه درێژە
نیسان 13, 2010
خه‌و زڕاندن ، هۆکار و ڕێنمایی
خه‌و زراندن،هۆكارو رێنمایی
د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌وزڕان بۆته دیارده‌یه‌كی بڵا‌و، هیچ كه‌سێك نیه له ئێمه رۆژێك له ر‌وَژان تووشی ئه‌م گرفته نه‌بووبیت، درێژە
نیسان 8, 2009
په‌یوه‌ندی باری جه‌سته له‌نووستندا به‌باری ده‌روونی و سۆزدارییه‌وه
له‌تازه‌ترین توێژینه‌وه‌دا زانایان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که باره‌کانی نووستنی مرۆڤ ده‌رخه‌ری هه‌ندێ لایه‌نی ده‌روونی که‌سه‌کانه . له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا که گۆڤارێکی فه‌ره‌نسی بڵاوی کرده‌وه درێژە
كانونی یه‌كه‌م 9, 2008
خه‌وزڕان
دکتۆر : دارا عه‌بدوڵا حه‌مه سه‌عید
پسپۆری هه‌ناو و دڵ و کاندیدی بۆرد له‌نه‌خۆشییه ده‌روونی و ده‌مارییه‌کاندا
ِراستە کە وتراوە خە و سوڵتانە بە ڵام ئە م سوڵتانى یە هە ر وا بە بَى هوودە دروست نە بووە بە ڵکو پە روە ردگاردایناوە وەک یاسایەک بۆ ژیانی مرۆڤ ِ پاش ئەوەى بە ڕۆژ ماندوو شە کە ت دە بێت لە ڕێگەى نووستنە وە کۆ ئە ندامى دە مار هەست بە پشوودان و هە موو ئە ندامە کانى تر‌ى لە ش هە ست بە ئاسوودەیى دەکەنو ماندووێتیان ده‌ڕه‌وێته‌وه . درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2008
خه‌ون بینین لای نابینایان
خه‌ون بینین لای مرۆڤی نابینا و گرنگی خه‌ون
وه‌رگێڕانی : به‌ناز عه‌لی حه‌سه‌ن
هه‌میشه مرۆڤ له‌نێو قوڵاییه‌کانی ده‌روونیدا به‌ده‌ست ململانێیه‌کی تونده‌وه گیرۆده‌یه ، ئاره‌زووی زۆر شت ده‌کات ، به‌ڵام ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناچاری ده‌کات حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆی بشارێته‌وه و خه‌فه‌یان بکات ، به‌مه‌ش مرۆڤ ده‌که‌وێته نێوان دوو به‌رداشه‌وه .
ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جۆره ڕه‌فتارێکی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن ، له‌ولاشه‌وه غه‌ریزه و ئاره‌زووه‌کانی پاڵی پێوه‌ده‌نێن بۆ ڕه‌فتارێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئادابه درێژە
حوزه‌یران 13, 2008
سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی سێیه‌م / بێخه‌وی ( خه‌وزڕان ) Insomnia
سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی سێیه‌م
بێخه‌وی ( خه‌وزڕان )
Insomnia
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
بێخه‌وی گرفتێکی زۆربڵاوه له‌ناو خه‌ڵکیدا ، زۆه‌ربه‌ی ڕاپرسیه‌کان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌که‌ن که‌نزیکه‌ی ( 30% ) خه‌ڵکی کێشه‌یان هه‌یه له‌مبواره‌دا . خه‌وزڕان خۆی له‌خۆیدا نه‌خۆشی نیه به‌ڵکو نیشانه‌یه بۆ بوونی نه‌خۆشی تر هه‌روه‌کو چۆن سه‌رئێشه خۆی نه‌خۆشی نیه به‌ڵکو ئاماژه‌یه بۆ بوونی نه‌خۆشی تر . خه‌و زڕان بریتیه له‌و سکاڵایانه‌ی تاک ده‌یکات له‌ده‌ست خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌کی نائارام و ناته‌واو درێژە
نیسان 6, 2008
سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی دووه‌م / خه‌و چیه ؟
![]()
سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی دووه‌م
خه‌و چیه ؟
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی ئێمه نزیکه‌ی سێ یه‌کی ژیانمان به‌خه‌و به‌سه‌رده‌به‌ین ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌مان زانیاریه‌کی ئه‌وتۆمان نیه سه‌باره‌ت به‌خه‌و . بڕوایه‌کی باو هه‌یه له‌ناو خه‌ڵکیدا که‌خه‌و بریتیه له‌خامۆشییه‌ک له‌فه‌رمانه ژیری و جه‌سته‌ییه‌کانی له‌شی مرۆڤ ، به‌ڵام زانست پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕوایه‌ی سه‌لماندووه به‌وه‌ی خه‌و بارێکی تایبه‌تیه تیایدا کۆمه‌ڵێک چالاکی ئاڵۆز ڕووده‌دات له‌سه‌ر ئاستی ده‌ماخ به‌تایبه‌تی و درێژە
ئازار 28, 2008
سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی یه‌که‌م
سایکۆلۆژیای خه‌و
به‌شی یه‌که‌م
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئێمه‌ی مرۆڤ نزیکه‌ی سێ یه‌کی ته‌مه‌نمان به‌خه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ین ، هه‌مووشمان پێداویستیه‌کی زۆرمان به‌خه‌وه چونکه یه‌کێکه له‌پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانمان وه‌ک خواردن ، خواردنه‌وه ، سێکس . هه‌رکاتێک میانه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ودا تێکچێت وه‌ک ئه‌وه‌ی تووشی بێخه‌وی یان خه‌وزڕان یان زۆرخه‌وی ببین ، سه‌ری دنیامان لێدێته‌وه یه‌ک و جه‌نجاڵ و هه‌راسان ده‌بین ، درێژە
ئازار 23, 2008




دوا سەرنجەکان: