کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌کاری له‌سه‌ر باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه – پوخته‌ی سمیناری ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی، له‌کۆنفرانسی (هه‌نگاوێکی زانستییانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ‌کاری له کوردستاندا)
کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌کاری له‌سه‌ر باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
سلێمانی
ڕۆژانی (19،20/6/2011) هه‌ر سێ لایه‌نی (بۆردی بازرگانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاهێنانی پیشه‌یی، یه‌کێتی بێکارانی کوردستان)، له هۆڵی پارێزگای سلێمانی کۆنفرانسێکیان له‌ژێر ناوی (هه‌نگاوێکی زانستییانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ‌کاری له‌کوردستاندا) سازکرد، که‌تیایدا ژماره‌یه‌ک له وه‌زیر و ئه‌ندام پارله‌مان و پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و مامۆستایانی زانکۆ و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان و ئابوری ناسان و نوێنه‌ری چه‌ند ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان ئاماده‌بوون، له هه‌ر دوو ڕۆژی کۆنفرانسه‌که‌دا (6) سمینار سازکرا له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانکۆ و که‌سانی پسپۆره‌وه پێشکه‌شکران، له ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفرانسه‌که‌دا کاتژمێر (3) پاش نیوه‌ڕۆ، ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی – سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له سلێمانی) سمینارێکی له‌ژێر ناوی (کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌کاری له‌سه‌ر باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی – له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه) پێشکه‌ش کرد، پاش ته‌واوبوونی سمیناره‌که له‌لایه‌ن ئاماده‌بووه چه‌ندین پرسیار و سه‌رنج خرایه ڕوو و گفتوگۆ به‌ڕێوه‌چوو، سمیناره‌که له‌لایه‌ن خاتوو شیلان، بێژه‌ری که‌ناڵی کوردساته‌وه به‌ڕێوه‌برا. ئه‌مه پوخته و کورتکراوه‌ی سمیناره‌که‌یه.ئه‌گه‌رچی بێ‌کاری زیاتر وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئابوری هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه نه‌رێنییه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی تاک و کۆمه‌ڵگه کاریگه‌ر و مه‌ترسیداره، بۆیه ده‌کرێت هه‌ر کاتێک باس له بێ‌کاری بکرێت وه‌ک دیاره‌ده‌یه‌کی ئابوری، له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک په‌تایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیش بناسێنرێت.
ده‌توانین کاریگه‌رییه‌کانی بێ‌کاری له‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگه له‌لایه‌نی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دابه‌شبکه‌ین بۆ سێ ته‌وه‌ر:
1- له‌ڕووی ئاساییشی وڵاته‌وه:
بێ‌کاری به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه داده‌نرێت له‌سه‌ر کۆی ژیانی کۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات، چونکه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی زیادبوونی تاوان، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر ماڵ و سامان، به واتایه‌کی تر تاوانی دزی یه‌کێکه له‌و تاوانانه‌ی که له‌گه‌ڵ بێکاریدا په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وانه‌یان هه‌یه، واته هه‌تا بێ‌کاری زیاد بکات، تاوانه‌کانی دزی کردن زیاد ده‌کات، هه‌ندێ جاریش ئه‌م تاوانه به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی هاوبه‌ند ده‌بێت له‌گه‌ڵ تاوانی کوشتن یان ده‌ستدرێژی کردنی جۆراوجۆردا.
ئه‌گه‌ر له هه‌ڵکه‌وتی جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان بڕوانین ده‌بینین کوردستان هاوسنووره له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌ت که هه‌رسێکیان له‌لایه‌ک وه‌ک ناوچه‌ی ترانزێت بۆ بازرگانی کردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان داده‌نرێن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه وڵاتی هاوسنووری کوردستان هه‌یه که تیایدا ملیۆنه‌ها به‌کاربه‌ر و ئالووده‌بووی ئه‌م مادانه‌ی تێدایه، بۆیه لێره‌دا ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی تێوه‌گلانی بێکاران له هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ بازرگانانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، وه هه‌ندێ جاریش به‌پلانی ناوچه‌یی سوود له که‌سانی بێکار ده‌بینرێت بۆ ناردنی ئه‌م جۆره مادانه به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر به‌خشینی بڕێک پاره پێیان، چونکه ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه له‌یاد نه‌که‌ین که ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له وڵاتێکی وه‌کو ئه‌فغانستاندا دیارده‌یه‌کی ئابوری و بازرگانی بێت و له وڵاتانی ئه‌وروپادا دیارده‌یه‌کی که‌لتوری بێت، ئه‌وا هه‌وڵدان بۆ بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و مادانه له کوردستان دیارده‌یه‌کی سیاسییه. ته‌نانه‌ت مه‌ترسی تێوه‌گلانی بێکاران له کاروباری هه‌واڵگریی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان مه‌ترسییه‌که که له‌جێی خۆیدایه، چونکه له هه‌ندێ باردا بێ‌کاری تاک دووچاری بارێکی ده‌روونی ده‌کات که تیایدا هه‌ست به‌نه‌مانی ئینتیما ده‌کات به‌رامبه‌ر خاک و وڵاته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش ڕق ئه‌ستووری ده‌کات به‌رامبه‌ر سستمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری وڵات، بۆیه له‌م کاتانه‌دا و له ڕه‌وشێکی ده‌روونی وه‌هادا ئه‌م ڕه‌وشه ده‌روونییه ده‌بێته زه‌مینه سازییه‌ک بۆ دژایه‌تی کردنی کۆمه‌ڵگه و کارکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان.
2- له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه:
په‌یوه‌ندی بێ‌کاری په‌یوه‌ندی به باری ده‌روونییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی دوولایه‌نه‌یه، ئه‌گه‌ر تاک دووچاری تێکچوونی باری ده‌روونی یان ژیری ببێت به‌تایبه‌تی نه‌خۆشییه قورسه درێژخایه‌نه‌کان ئه‌وا ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی کاری زۆر ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتیش‌دا بێ‌کاری هۆیه‌که بۆ له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی ده‌روونی تاک و دروستبوونی فشاری ده‌روونی به‌هێز و تووشبوونی تاک به‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به‌تایبه‌تی خه‌مۆکی.
بێ‌کاری ته‌نها بێبه‌شبوونی تاک نییه له‌سه‌رچاوه‌ی بژێوی، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا بێبه‌شبوونی تاکیشه له هه‌ستکردن به‌بوونی خۆی وه‌ک تاکێکی ئاکتیڤ و کاریگه‌ر له ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یدا، ئه‌مه‌ش وایلێده‌کات که دووچاری هه‌ستکردن به نائومێدی و نامۆبوون بکات، ده‌رئه‌نجام هه‌ستنه‌کردن به‌ئاساییش وه‌ک مۆته‌یه‌ک به‌رۆکی تاک ده‌گرێت و تاک ده‌خاته دڵه‌ڕاوکێوه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش فشارێکی ده‌روونی توند دروستده‌کات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تاک دووچاری جۆرێک له تێڕوانینی نزم به‌رامبه‌ر (خود)ی خۆت ده‌کات.
ئه‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ی تاک دووچاری دێت وا له تاک ده‌کات دووچاری جۆرێک له خۆخواردنه‌وه و ڕق ئه‌ستوری ببێت به‌رامبه‌ر سستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وڵات، کاتێک تاک نه‌توانێت ئه‌م شه‌ڕه‌نگێزییه‌ی ناو ناخی ده‌رببڕێت و کاتێک هه‌ستی په‌راوێزبوون له‌ناخیدا چه‌که‌ره بکات و بگاته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ست بکات که‌سێکی په‌سه‌ند و خۆشه‌ویست نییه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تاکێکی بێکاره، ئه‌وا ئه‌م حاڵه‌ته تاک تووشی نه‌خۆشییه سایکۆسۆماتییه‌کان (ده‌روون – جه‌سته‌ییه‌کان) ده‌کات، وه ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی بێ‌کاری درێژه بکێشێت له‌ژیانی تاکدا بێگومان باره ده‌روونییه‌که سه‌ر ده‌کێشێت بۆ نه‌خۆشی ده‌روونی به‌تایبه‌تی خه‌مۆکی، تووشبوونی تاک به‌نه‌خۆشی خه‌مۆکی و نه‌خۆشییه ده‌روونی و ژیرییه‌کان ته‌نها ژانکۆیه‌ک نییه بۆ خودی تاک خۆی، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا ژانکۆیه‌که بۆ خێزان و ده‌وروبه‌ر و کاریگه‌ری نه‌رێنیش له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر دروست ده‌کات.
تاکی بێکار ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی قورس‌تر بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی خاوه‌ن خێزان بێت ئه‌وا ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی زیاتر دووچاری نه‌مانی هاوسه‌نگی ده‌روونی و تووشبوونی به په‌شێوییه ده‌روونییه‌کانی ده‌کات، چونکه خاوه‌ن خێزانی بێکار هه‌میشه له ڕه‌وشێکی ده‌روونی وه‌هادا ده‌ژی که هه‌ست به ئاساییشی ده‌روونی ناکات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تاک به‌رده‌وام تووشی هه‌ڵچوون و توڕه‌یی و تێکچوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌کات. کاتێکیش تاکی بێکار که نه‌توانێت داواکاری و پێداویستییه‌کانی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی دابین بکات، ئه‌وا دووچاری هه‌ست به‌که‌می خۆی ده‌کات و خۆی وه‌ک تاک تاکێکی بێ ئیراده و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بینێت، هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی هاوسه‌ر و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی و بوونی ئاژاوه‌ی خێزانی به‌رده‌وام و ئه‌و خه‌مۆکییه‌ی له‌ده‌ستی ده‌ناڵێنێت، تاکی بێکار بیرۆکه‌ی خۆکوشتن به بیرکردنه‌وه‌یدا ده‌گوزه‌رێت و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌درێت.
هه‌ربۆیه له‌م حاڵه‌تانه‌دا کاتێک ئه‌مجۆره که‌سانه سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی یان راوێژکارێکی ده‌روونی ده‌که‌ن، ئه‌وا گونجاوترین به‌ده‌ر له چاره‌سه‌ری ده‌رمان و ده‌روونی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و باره ده‌روونییه‌که‌یان، دۆزینه‌وه‌ی کار به‌یه‌کێک له چاره‌سه‌ره هه‌ره گونجاوه‌کان داده‌نرێت.
3- له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه:
په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت: (کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه)، ئه‌گه‌رچی ئه‌م په‌نده لایه‌نێکی ناڕاستیی تێدایه، به‌وه‌ی زۆر خێزان هه‌ن که کاسه‌کانیان نه‌ک پڕه، بگره لێیشی ده‌ڕژێت که‌چی ئاشتی نامۆیه پێیان و بوونه‌ته ده‌ستله‌ملانی ناته‌بایی و ئاژاوه و نه‌گونجان و … تد، به‌ڵام لایه‌نێکی ڕاستییش له‌خۆ ده‌گرێت به‌وه‌ی له‌ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا شتومه‌ک و کاڵا و به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کان بازاڕه‌کانیان ته‌نیوه و ڕۆژانه بابه‌ت و مۆدێلی نوێ له هه‌موو بابه‌تێک ده‌بێته میوانی چاو و گوێیه‌کان، ڕیکلام وه‌ک هۆکارێک بۆ زوو ئاشناکردنی هاوڵاتیان به که‌لوپه‌ل و شتومه‌که خۆماڵی و هاورده‌کان مه‌ودای نێوان هاوڵاتی و که‌لوپه‌له‌کانی هێنده نزیک کردۆته‌وه که له‌چه‌ند چرکه‌یه‌ک یان خوله‌کێکدا به هاتنه بازاڕی نوێترین مۆدێلی شتومه‌ک و کاڵاکان ئاشنا و ئاگادار ده‌بێت. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وایکردووه که خواستی تاک له‌چاو جاراندا به‌رزتر بۆته‌وه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌رکی تاک له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازاڕدا سه‌ختر ده‌بێت. به‌ڵام کاتێک خێزان کاسه‌که‌ی تێیدا نه‌بێت ئه‌وا ناچار ده‌بێت خۆی له بازاڕ نه‌دات و هه‌میشه له گۆشه‌گیریدا بێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر لای به‌ساڵاچووان و که‌سانی خاوه‌ن قه‌ناعه‌ت و ئه‌و که‌سانه‌ی لایه‌نی ڕۆحی تیایاندا زاڵتره له‌سه‌ر لایه‌نه مادییه‌که، شتێکی ئاسایی بێت، ئه‌وا لای منداڵان و هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان و ئه‌و که‌سانه‌ی ماده لایان له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه ئه‌م حاڵه‌ته په‌رچه‌کردار دروستده‌کات، که خۆی له ئاژاوه‌ی خێزانی و ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی واقعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ده‌بینێته‌وه.
بێگومان بێ‌کاری گه‌وره‌ترین هۆکاره بۆ مانه‌وه‌ی کاسه‌ی تاک و خێزان به‌به‌تاڵی و ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی پێداویستییه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی.
بۆیه ده‌کرێت بڵێین ناته‌بایی و ئاژاوه‌ی خێزانی و توندوتیژی یه‌کێک ده‌بێت له ده‌رئه‌نجامه‌کانی بێ‌کاری، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار ئه‌م ڕه‌وشه نائاساییه په‌لده‌کێشێت بۆ په‌رته‌وازه‌یی و لادان و کۆچ و جیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان.
نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دیارده‌ی کۆچ کردن له جیهاندا بێکارییه، هه‌رێمی کوردستانیش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕه‌وشه ئابوری و سیاسییه‌ی له‌پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991) هاته کایه‌وه و له‌ئه‌نجامی گه‌مارۆی ئابوری چه‌ند لایه‌نه له‌سه‌ر کوردستان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌یان هه‌زار له گه‌نجانی کوردستان په‌نایان بۆ کۆچکردن برد و ڕێگه‌ی هاتونه‌هاتیان هه‌ڵبژارد و ڕوویان له وڵاتانی ناوچه‌که و ئه‌وروپا کرد. ئه‌م کۆچکردنه ته‌نها کۆچی توانا و ووزه‌کان نییه له وڵات‌دا، به‌ڵکو بۆ وڵاتێکی وه‌کو ئێمه چه‌ندین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشی دروستکرد، که دیارترینییان مانه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوه له کچان که له‌که‌لتوری کوردی‌دا به (قه‌یره کچ) ناوده‌برێن.
بێ‌کاری ده‌رگای پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی له گه‌نجان داده‌خات، ئه‌مه‌ش دووباره چه‌ندین کێشه و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خوڵقێنێت، هه‌رکاتێکیش ئه‌م ده‌رگایه به‌ڕووی گه‌نجاندا داخرا، ئه‌وا لادان و له‌شفرۆشی و توندوتیژی زیاد ده‌کات، کاتێک گه‌نجان نه‌توانن پاڵنه‌ره سێکسییه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی تێر بکه‌ن، ئه‌وا چه‌پاندنی سێکسیی دووچاری باری ده‌روونی نائاساییان ده‌کات.
ده‌رئه‌نجامه‌کان:
زۆرینه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له کاریگه‌ری بێ‌کاری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه، ئه‌نجامدراون، گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند ڕاستییه‌ک:
1- ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه سایکۆسۆماتی و ده‌روونییه‌کان له‌ناو بێکاراندا زیاتره به‌به‌راورد به که‌سانی خاوه‌ن کار.
2- ڕێژه‌ی کێشه و ئاژاوه‌ی خێزانی له‌ناو خێزانی بێکاردا به‌رزه‌تره به‌به‌راورد به خێزانی خاوه‌ن کار.
3- ڕێژه‌ی په‌رته‌وازه‌بوون له‌ناو خێزانی بێکاردا زیاتره له‌چاو خێزانی خاوه‌ن کاردا.
4- تێڕوانینی که‌سی بێکار بۆ خودی خۆی نزمتره به‌به‌راورد به‌تێڕوانینی که‌سی خاوه‌ن کار بۆ خودی خۆی.
5- بێ‌کاری به‌یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی خۆکوشتن داده‌نرێت.
6- که‌سانی بێکار گۆشه‌گیرترن به‌به‌راورد به که‌سانی خاوه‌ن کار.
7- که‌سانی بێکار زیاتر تووشی ئه‌نجامدانی تاوان به‌تایبه‌تی (دزی کردن) ده‌بن به‌به‌راورد به که‌سانی خاوه‌ن کار.
8- که‌سانی بێکار تێڕوانینیان بۆ ژیان و بۆ ده‌وروبه‌ر نه‌رێنیتره به‌به‌راورد به که‌سانی خاوه‌ن کار.
9- تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه بۆ که‌سانی بێکار نزمتره به‌به‌راورد به‌تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه بۆ که‌سانی خاوه‌ن کار.
10- که‌سانی بێکار یان هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی ناکه‌ن یان که‌متر هه‌ستی پێده‌که‌ن به‌به‌راورد به که‌سانی خاوه‌ن کار.
ڕاسپارده و پێشنیار:
دیارده‌ی بێ‌کاری وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگه، بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بێت ده‌کاته بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان و نه‌خۆشییه جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیادبوونی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و لادان و له‌شفرۆشی و ناپاکی کردن له گه‌ل و وڵات. بۆیه ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمه به پلانی تۆکمه و گونجاو به‌ر زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه بگرێت و هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی بدات له‌هه‌رێمی کوردستاندا، بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ر سێ که‌رتی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار ده‌رفه‌تی ڕاسته‌قینه له‌به‌رده‌م ده‌یان هه‌زار بێکاردا واڵا ده‌کات که هه‌لی گونجاوی کارکردنیان بۆ بڕه‌خسێت. ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له سستمی په‌روه‌رده‌دا بکات، چونکه ساڵانه ده‌یان هه‌زار خوێندکار له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان ده‌رده‌چن و هه‌موویان چاویان له ده‌ستی حکومه‌ته به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندیان، ناکرێت نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌موویان ده‌رچووی زانکۆ و په‌یمانگه بێت، هه‌مووی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رز بێت، بۆیه ده‌بێت هه‌تا قۆناغی نۆیه‌م خوێندن ئیلزامی بێت، به‌ڵام بۆچوونه قۆناغی ده‌یه‌م پێویسته فلته‌ر هه‌بێت و ته‌نها ئه‌و خوێندکارانه‌ی توانای بڕینی قۆناغه‌کانیان هه‌یه به‌سه‌رکه‌وتوویی بچنه قۆناغی ده‌یه‌م، واته ده‌بێت ڕێژه‌یه‌ک بۆ نمره‌ی ده‌رچوونیان دابنرێت که لانیکه‌م (70%) بێت، به‌م هه‌نگاوه ژماره‌ی خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان له قۆناغی ده‌یه‌مه‌وه هه‌تا دوا قۆناغی زانکۆ (به‌خه‌مڵاندن) بۆ نیوه‌ی ژماره‌ی ئێستا داده‌به‌زێت، ئه‌مه حاڵه‌تێکی ته‌ندروسته نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌و فیلته‌ره ده‌رناچن ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم گرنگی زۆر بدات به قوتابخانه پیشه‌ییه‌کان تاکو بتوانن له‌وێ درێژه به‌خوێندن بده‌ن و فێری پیشه‌ی جۆراوجۆر بکرێن تاکو ببنه که‌سانی پیشه‌یی و کارا، جێی ئه‌وانه بگرنه‌وه که ئێستا قه‌زا و قه‌ده‌ر و ڕۆژگار کردوونییه‌ته خاوه‌ن پیشه و هیچ خاوه‌ن پیشه‌یه‌کیش له کوردستان زانستییانه کار ناکات، ده‌بێت حکومه‌ت که‌رتی تایبه‌ت ناچار بکات که هه‌لی کار بۆ ده‌رچووانی ئه‌و قوتابخانه پیشه‌ییانه بڕه‌خسێنن، حکومه‌تیش وه‌ک پاڵپشتێک ده‌کرێت هه‌تا ساڵێک یان دوان پاڵپشتی داراییان بکات له‌ڕێی پێدانی نیو موچه بۆ ئه‌و ده‌رچووانه یان له‌ڕێی پێدانی قه‌رزی بچوک و گه‌وره تاکو بتوانن خزمه‌تی کوردستان بکه‌ن و له بێکاریش ڕزگاریان بێت. خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه بۆیه هه‌ر هه‌ڵپه‌ی وه‌زیفه‌ی حکومه‌تییه‌تی له‌به‌ر خانه‌نشینی له پاشه‌ڕۆژدا، بۆیه ده‌بێت که‌رتی تایبه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت بتوانن به چه‌ند ڕێوشوێنێکی یاسایی کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌که‌رتی تایبه‌تیشدا کار ده‌که‌ن هاوشێوه‌ی وه‌زیفه‌ی حکومی له پاشه‌ڕۆژدا خانه‌نشینی بیانگرێته‌وه. بێگومان ڕێکخستنی ئه‌م هه‌نگاوانه پێویستییان به ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک یاسا ده‌بێت، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌ت و کارا که ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی کاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه.
ده‌بێت حکومه‌ت بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ خه‌ڵکانی بێکار دابین بکات به‌پێی چه‌ند ڕێوشوێنێک که به یاسا ڕێکبخرێت، تۆڕی چاودێری خێزان گرنگی زیاتری پێبدرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گرنگی بدات به‌شی ده‌روونی و سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی گشتی له هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمدا دابمه‌زرێنێت، پاڵپشتی ئه‌و ڕێکخراو و سه‌نته‌رانه بکات که له‌بواری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا کار ده‌که‌ن، ڕاگه‌یانده‌کان گرنگی به بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن.
حوزه‌یران 25, 2011
کاریگه‌ری هه‌واڵ و ڕاپۆرته تراژیدییه‌کان له‌سه‌ر گه‌نجان
كاریگەری هەواڵ و ڕاپۆرتە تراژیدییەكان لەسەر گەنجان
ئاسۆ محمد ئەمین
توێژەری كۆمەڵایەتی
ئەوەی لەسەردەمی جیهانگیری میدیادا جێگەی گومان و مشتوومڕ نی یە، لەلایەكەوە كاریگەری میدیا‌و پەیامەكانی میدیایە لەسەر وەرگرو لەلایەكی ترەوە دوو سەرەبونی میدیایە لە بەكارهێنانیدا، ئەمەیش ئاماژەیە بۆ ئەوڕستەی كە دەڵێت ((میدیا وەك بڕەرێكی دوو سەرە وایە ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەی لە گەڵدا نەكەیت یاخۆت دەبڕێت یاخوود وەرگرەكانت))
لەڕاستیدا ئەگەر بگەینە ئەو بڕوایەی كەمیدیاكان بەو جۆرە كاریگەری یەكی ناوەكی لەسەر تاكەكان بەجێ ناهێڵن، ئەوە هەرگیز ناتوانین خۆمان لەو كاریگەریی یە دەرەكییە ببوێرین، كە میدیا لە ژیانی تاكەكاندا بەجێ ی دەهێڵێت، ئەوەیش بریتی یە لە دانیشتنی چەندین كاتژمێر لە بەرامبەری تەلەفزێونەوە.
لەم بارەیەوە زۆر لێكۆڵینەوە ئەنجام دراوە كە لەڕاستیدا ئەو ڕێژەیەیی لەهەر یەكەیانەوە دەست دەكەوێت مایەیی هەڵوێستە لەسەركردنە، بۆ نمونە لە وڵاتێكی وەك (سوریا) دا ڕێژەی د ا نیشتنی منداڵان بە رامبەر تە لە فزوێن لە رۆژێكدا نزیكەی(5 ,2)كاتژمێر،
ئەمەلە كاتێكدا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تە لەفزوێن لە ناو مالەڵەكاندا بە تەماشاكردنی یان نەكردنی لەلایەن خاوەن ماڵە كەوە بە بەردەوامی داگرساوە ،بەڵام بەدڵنیایییە وە كاریگەری مید یا تە نها لەسەر لایەنی دەرەكی و كات بەسەربردنەوە ناوەستێتەوە، بەڵكو زۆرترین كاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی و ڕفتاری تاكەكان بەجێ دەهێڵێت، و دواجار ئەم ئەم كاریگەریەش دەرئەنجامی دەرەكی بەجێ دەهێڵێت.
ویلیامزو هنرفورد، لە لێكۆڵینەوەیەكدا لەشاری (نوتڵ) ی كەنەدی، گەیشتە ئەو ئەنجامەی گەنجانی ئەو شارە چالاكییە كۆمەڵایەتی و وەرزشی یەكانیان بەڕێژەیەكی زۆر بەرچاو كەمیكرد لەوكاتەوە تەلەفزێۆن چوویە ناوچەكەیانەوە، لە لێكۆڵینەوەیەكی تردا دەربارەی كاریگەرییەكانی تەلەفزێۆن لەزانكۆی (ماسا چوسن) دكتۆر (كترهیتر كركوریا) بەو ئەنجامە گەیشت، كەتەلەفزێۆن هۆكارێكی كاریگەرە بۆ ئەوەی دایكان و باوكان كەمترین گفتوو گۆو قسەكردن پێكەوە ئەنجام بدەن، ئەمەیش دەرەنجامێكی خراپ لەسەر تاكەكانی ئەو خێزانەیە بەجێدەهێڵێت.
لەسەردەمی ئێستادا چاودێریكردن و بەدواداچوونی خەڵك بۆ هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیاكان بووەتە پێویستی یەكی ڕۆژانە، بەڵام ئەم پێویستی یە بەشێوەیەكی هێواش و لەسەرخۆ ئەنجامێكی ترسناك ئەدات بەدەستەوە، بۆ نمونە لە وڵاتی ئەمریكا هەرمنداڵێك تا دەگاتە تەمەنی (14) ساڵی زیاتر لە (11000) حاڵەتی كوشتن و تاوان لە ڕێگەی میدیاكانەوە دەبینێت. (د.عەلی ئەیغر محكی) دەڵێت ((ئەو بەرەو پێشچونەی لەبواری بڵاوكردنەوەی وێنەو هەواڵە تراژیدییەكان بەجۆرێك پەرەی سەندووە هەر دە ساڵ جارێك بەشێوەیەكی ترسناكتر سێ بەرامبەر زیاد دەكات.
جا ئەگەر قسەكردن و لێكۆڵینەوە دەربارەی هەواڵ و ڕاپۆرتە تراژیدییەكان بۆ هەر وڵاتێك بەو ئەندازەیە گرنگ بێت، ئەوا بۆ وڵاتێكی وەك عێراق و كوردستانی خۆمان، و ئەو وڵاتانەی بەناوچەی جەنگ ناو دەبرێن چەن بەرامبەر زیاد دەكات ، چونكە ئەو وێنانەی كە لە میدیاكانەوە بڵاودەكرێنەوە، لەگەڵ ئەوەی هەموو وێنەیەكی تراژیدی و پیشاندانی جەستەی هاوڵاتییەكی وڵاتەكەی خۆتە، كە كاریگەری ئەم وێنەیە بۆ تاكێكی عێراقی زۆر جیاوازترە بۆ تاكێكی ئەمریكی یان بەریتانی، ئەمە جگە لەوەی زۆر جار ڕوودەدات ئەو وێنەیە یەكێك بێت لەكەسە نزیك و ناسراوەكانی كەس تەماشا كەر ، وەك بڵاو كردنەوەی وێنەكانی كارەساتی (16/3/1988) ی هەڵەبجەی شەهید، هەر لێرەشەوە یە پێویستی بوونی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە لە ناو میدیاكانی كوردیدا گرنگیان زیاد دەبێت و لەسەر هەموو میدیا كارێك پێویست دەكات لە كاتی پەخشی هەواڵ و بڵاوكردنەوەی وێنەكاندا بەوردی مامەڵە بكەن و حساباتی ورد بۆ ئەو دەرەنجامانە بكەن كە بەهۆی بابەتەكانیانەوە دەكەوێتەوە.
ئەم ڕاپۆرتەیش بریتی یە لەكارێكی مەیدانی لەسەر ڕادەی كاریگەری ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی لەڕیگەی كەناڵە كوردیەكانەوە بڵاودەكرێنەوە بۆ ئەم مەبەستەیش كارمان لەسەر ڕێژەیەكی دیاریكراو لە خوێنكاران كردووە. دەمانەوێت لەڕیگەی لێكۆڵینەوەی زانستی یەوە تەواوی میدیا كوردییەكان ئاگاداربكەینەوە لەو بەرپرسیارێتی یەی كە سەریانە، هەرچەندە لایەنی بەشداربوان لەم راپۆرتەیەدا بریتییە لە ژمارەیەك لە گەنجانی چەند خوێندنگەیەكی جیاوازی هەڵەبجەی شەهید، بەڵام ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتین لەسەر هەموو لایەكی پێویست دەكات هەَلوێستە لەسەر ئەنجامەكانی بكەن و بەهەند وەریبگرن.
لەم ڕاپۆرتەیەدا مەبەست لە (هەواڵ و ڕاپۆرت) هەموو ئەو نوسین و وێنەو دەنگ و رەنگانەیە، كە لەبارەی كارەساتێكی تراژیدییەوە بڵاو دەكرێتەوە و دەرئەنجامێك لە سەر دەروون و لایەنی رفتاری تاك بەجێ دەهێلێت، وەك پیشاندانی وێنەی قوربانیانی تەقینەوەیەك. یان برینداران و قوربانیانی دەستدرێژییە نامرۆڤانەكان، یاخوود چۆنێتی گێڕانەوەی هەنگاو بەهەنگاوی خۆكوشتنی گەنجێك.
لەم ڕاپۆرتەیەدا (100) خۆێندكاری گەنج كە تەمەنیان لە نێوان (15-23) ساڵ دایەو خوێندكاری پۆلەكانی (10،11،12) لە هەر دوو ڕەگەزی( مێ) و (نێرن) لە هەردوو قوتابخانەی (نێرگزی بنەڕەتی) و (بەمۆی بنەڕەتی) ئەنجام دراوە، بەپێویستم نەزانی لێكدانەوە بكەم لەسەر ئەو دەرئەنجامانەی كە لەو داتایانەوە بەدەستمان گەیشتووە ، ڕێژەی دابەش بوونەكەیان بەم جۆرەیە.
1.رەگەز
كۆ پ12 پ11 پ10
50 17 17 16 مێ
50 16 17 17 نێر
100 %
.تەمەن
كۆ پ12 پ11 پ10 تەمەن
23 3 7 13 15-17 مێ
23 10 10 3 18-20 نێر
4 4 21-23
سەرجەم كۆ پ12 پ11 پ 10
0 5 % 27 8 9 10
41 % 18 8 5 5
9% 5 3 2
3. قۆناغی خۆێندن
كۆ پ12 پ11 پ10 قۆناغی خوێندن
50 17 17 16 مێ
سەرجەم كۆ پ12 پ11 پ10 نێر
100 % 50 16 17 17
4.ئایا ئامرازەكانی راگەیاندن بەكاردەهێنیت؟
سەرجەم كۆ پ12 پ11 پ10
99 % 50 16 17 17
1 %
كۆ پ12 پ11 پ10
49 16 17 16 بەڵێ
1 1 نەخێر
مێ نێر
5. ئەگەر وەڵامەكەت (بەڵێ) زیاتر كام لەم ئامرازانەی راگەیاندن بەكاردەهێنیت.
كۆ پ12 پ11 پ10
3 2 1 رۆژنامە
46 14 16 16 تەلەفزَوێن
رادێۆ
ئەنتەرنێت
مێ نێر
سەرجەم كۆ پ12 پ11 پ10
11 % 8 5 3
83% 37 14 11 12
2% 2 2
3% 3 1 2
6.زیاتر سەیری چ بابەتێك دەكەیت لە دەزگاكانی راگەیاندن.
كۆ پ12 پ11 پ10
3 2 1 هەواڵ
5 2 2 1 فلیمی ئەكشن
41 12 14 15 فلیمە زنجیرەیەكان
مێ نێر
سەرجەم كۆ پ12 پ11 پ10
16% 13 5 2 6
14 % 9 2 3 4
69 % 28 9 12 7
7. بەوردی چاودێری ئەو هەواڵ و ڕووداوانە دەكەیت لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە پەخشدەكرێت.
مێ نێر
سەرجەم كۆ 12 پ11 پ10
16 % 10 2 3 5
78% 35 13 11 11
6 % 5 1 3 1
كۆ پ12 پ11 پ10
6 1 2 3 بەڵێ
43 15 15 13 تاڕادەیەك
1 1 نەخێر
8. تا چەندە هەواڵە تراژیدییەكان كاریگەری لەسەر لایەنی دەرونی تۆ دروست دەكات؟
كۆ پ12 پ11 پ10
29 15 11 3 زۆر
19 2 4 13 تاڕادەیەك
2 2 كەم
سەرجەم كۆ پ 12 پ11 پ10
42 % 13 3 5 5
39% 20 8 5 7
19% 17 5 7 5
مێ نێر
9. بەرای تۆ پەخشكردنی هەواڵ و ڕاپۆرتەكان دەربارەی خۆ كوژی لاوان و ڕوداوە تراژیدییەكان كاریگەری لەسەر گەنجان بەجێ دەهێڵێت؟
كۆ پ12 پ11 پ10
46 15 17 14 بەڵێ
4 2 2 تاڕادەیەك
نەخێر
سەرجەم كۆ پ 12 پ11 پ10
73 % 27 8 9 10
22% 18 8 5 5
5 % 5 3 2
مێ نێر
10. تاكو ئێستا هیچ كام لە هاوڕێكانت دەربارەی هەواڵێك قسەی بۆكردویت كە لەیەكێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە پەخشكرابێت و ئەو پێی كاریگەربووبێت
كۆ پ12 پ11 پ10
39 15 15 9 بەڵێ
11 2 2 7 نەخێر
سەرجەم كۆ پ 12 پ11 پ10
77 % 38 13 12 13
23% 12 3 5 4
مێ نێر
11.پێت وایە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتەكان لەمیدیاكانەوە دەربارەی چۆنێتی خۆكوژی گەنجێك دەبێتە هۆكارێك بۆ ئاسانكاریكردن و دووبارەكردنەوەی هەمان ڕووداو بەهەمان ڕێگە لای گەنجێكی دیكە؟
مێ نێر
كۆ پ12 پ11 پ10
8 3 2 3 بەڵێ
10 5 5 تاڕادەیەك
32 9 15 8 نەخێر
سەرجەم كۆ پ 12 پ11 پ10
28 % 20 6 8 6
20% 10 3 2 5
52 % 20 7 7 6
12.بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵە تراژیدییەكان بۆكام لەم هۆكارانەی دەگەڕینیتەوە؟
كۆ پ12 پ11 پ10
2 2 چاولێكەری مییدیاكانی تر
29 7 10 12 خستنە ڕوی واقیعیكۆمەڵگە
19 10 5 4 زیادكردنیجەماوەر
سەرجەم كۆ پ 12 پ11 پ10
23 % 21 8 6 7
43% 14 2 8 4
34% 15 6 3 6
مێ نێر 13.پێتوایە میدیایی كوردی لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵەكان بەرپرسانە مامەڵە دەكات؟
كۆ پ12 پ11 پ10
18 12 6 بەڵێ
32 5 11 16 نەخێر
سەرجەم كۆ پ 12 پ11 پ10
30 % 12 2 7 3
70% 38 14 10 14
مێ نێر
14. بەڕای تۆ پەخشكردنی راپۆرت و هەواڵەكان دەربارەی خۆكوژی گەنجێك كارێكی چۆنە؟
مێ نێر
كۆ پ12 پ11 پ10
15 5 8 2 باش
27 6 9 12 خراپ
8 6 2 ئاسایی
سەرجەم كۆ پ 12 پ11 پ10
23% 8 4 2 2
54% 27 7 9 11
23 % 15 5 6 4
ئایار 31, 2011
پێوانی هه‌ستکردن به‌که‌می لای ئافره‌تانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال

زانكۆی سلێمانی
كۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵ
بەشی پەروەردەو دەرونزانی
پێوانی هەستكردن بەكەمی(الشعوربالنقص)
لـەلای ئـــافـرەتــانـی پـاشماوەی ئـــەنفــــال
پێشكەش كـراوە بە بەشی پەروەردەو دەرونزانی وەك
بەشێكی پێویست بۆ بەدەست هێنانی پلەی بەكالۆریۆس
توێژەری دەروونی
مەریوان عەبدولمجید موحەمەد درێژە
نیسان 15, 2011
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی ستراتیژه‌کانی ژیان .. گۆڕان .. داهێنان / به‌شی چواره‌م
ستراتیجه‌کانی ژیان
گۆڕان .. داهێنان
به‌شی چواره‌م
فرمێسک مسته‌فا / ئه‌ڵمانیا
نوسه‌ری کتێب
دکتۆر فازیل جاف
ئه‌وه‌نده ئه‌وه دووباره مه‌که‌وه که پێی راهاتوویت :
زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ نه‌زمی ژیانیان بگۆڕن، ئه‌وانه‌ن که ڕاهاتوون له‌سه‌ر ڕۆتینێکی دیاری کراو .جورئه‌ت و توانای نوێ خوازیان نییه ،له‌ناخه‌وه له‌گۆڕانکاری ده‌ترسێن ، چونکه ئاکامه‌که‌ی مسۆگه‌ر نیه .. هه‌روه‌ها لێره‌دا نووسه‌ر باس درێژە
ئازار 27, 2009
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی ستراتیژه‌کانی ژیان .. گۆڕان .. داهێنان / به‌شی سێیه‌م
ستراتیجه‌کانی ژیان
گۆڕان .. داهێنان
به‌شی سێیه‌م
فرمێسک مسته‌فا / ئه‌ڵمانیا
نوسه‌ری کتێب
دکتۆر فازیل جاف
مانای ژیان ته‌نیا له‌وه‌دایه که خۆمان بین وتا
بۆمان ده‌کرێت توانای خۆمان بسه‌لمێنین
به‌م ووته‌یه‌ی ڕۆمان نووس ڕۆبێرت لویس ستیڤنسۆن ده‌ست پێده‌کات ،کاره‌کانت خه‌ونه‌کانت درێژە
ئازار 25, 2009
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبی ( ستراتیژه‌کانی ژیان .. داهێنان .. گۆڕان ) / به‌شی دووه‌م
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبی
ستراتیژه‌کانی ژیان
داهێنان .. گۆڕان
فرمێسک مسته‌فا
به‌شی دووه‌م
بیرکردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ … بیرکردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیف
چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه ئاکامیش ئاوا ده‌بێت
بیرکردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه گه‌وره‌ترین کۆسپه
پۆزه‌تیڤێتی سه‌رچاوه‌ی بوێری و جورئه‌ته
چه‌ندێ پۆزه‌تیڤانه بیر که‌یته‌وه ئه‌وه‌نده زووتر ده‌گه‌یته مه‌به‌ست درێژە
ئازار 19, 2009
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبی ( ستراتیژه‌کانی ژیان .. داهێنان .. گۆڕان ) / به‌شی یه‌که‌م
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبی
ستراتیجه‌کانی ژیان
داهێنان… گۆڕان
به‌شی یه‌که‌م
فرمێسک مسته‌فا
له‌دوای ئه‌و کاره‌ساته‌ی له قوتابخانه‌یه‌ک له شتووتگارت داڕووی دا ، که گه‌نجێکی حه‌ڤده ساڵان ، هه‌ستا به کوشتنی چه‌ند هاوڕێیه‌کی و دواجاریش خۆی.. تووشی پشێویه‌کی ده‌روونی گه‌وره هاتم ، هه‌روه‌ها مناڵه‌کانیشم له ترسێکی گه‌وره‌دا ئه ژیان درێژە
ئازار 19, 2009
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ڕۆشنبیری خێزانی منداڵه که‌م تواناکان / توێژینه‌وه‌ی زانستی / به‌شی دووه‌م
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ڕۆشنبیری خێزانی منداڵه که‌م تواناکان
توێژینه‌وه‌ی زانستی / به‌شی دووه‌م
ڕاپۆرتی ڕاپرسی / ڕێکخراوی Acorn
ئاماده‌کردنی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت ، بێگه‌رد عوسمان ، سوعاد ئه‌وره‌حمان
• ئامانجی راپرسییه‌كهof the Survey . aims
• هه‌نگاوه‌كانی كاركردن (Strateges) & Methology.
• ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی له‌كاتی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌كه‌دا درێژە
ئازار 19, 2009
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ڕۆشنبیریی خێزانی منداڵه که‌متواناکان / توێژینه‌وه‌ی زانستی / به‌شی یه‌که‌م
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی رۆشنبیری خێزانی منداڵه كه‌متواناكان
به‌شی یه‌که‌م
راپۆرتی راپرسی
رێكخراوی ACORN
به‌رنامه‌ی هۆشیاری كه‌متوانایی
2002-2003
ئاماده‌كردنی
ته‌لار كمال مدحت – بێگه‌رد عوسمان- سعاد ئه‌وره‌حمان درێژە
ئازار 14, 2009
له‌سێبه‌ری پیاوسالاریدا / توێژینه‌وه‌ی زانستی / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
له‌سێبه‌ری پیاوسالاریدا
توێژه‌نه‌وه‌ی زانستی / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
سۆسیۆسایکۆلۆژ : ئاسۆ بیاره‌یی
سوید
2.3.4 وه‌ڵامی ژنه‌کان و ئه‌ناڵیزه‌کردن
کۆی ئافره‌ته‌کان سێکس وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بینن، به تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێک ویستی ئه‌تکی ئافره‌تێک بکات، په‌نا ده‌باته به‌ر سێکس بۆ بریندارکردنی ئه‌و ژنه یان ئه‌و کچه، درێژە
ئازار 4, 2009
له‌سێبه‌ری پیاوسالاریدا / توێژینه‌وه‌ی زانستی / به‌شی دووه‌م
له‌سێبه‌ری پیاو سالاریدا
به‌شی دووه‌م / سۆسیۆسایکۆلۆژ / ئاسۆ بیاره‌یی
3. میتودی کارکردن
له‌م راڤه‌یه‌دا 16 که‌س، شه‌ش پیاو و نۆ ژن له ته‌مه‌نه‌کانی 20 تاکو 40 ساڵ به‌شداریان کردووه. ئه‌م شانزه که‌سه هه‌موویان له ئه‌وروپا ده‌ژین. میتودی ئه‌م راڤه‌یه کوالیتیه و گرێدراوه به کۆمه‌ڵێک پرسیاری ئاماده‌کراوه‌وه درێژە
ئازار 1, 2009
له‌سێبه‌ری پیاو سالاریدا / توێژینه‌وه‌ی زانستی / به‌شی یه‌که‌م
به‌ناوی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه ده‌ستخۆشی بۆ به‌ڕێز سۆسیۆسایکۆلۆژ ئاسۆ بیاره‌یی بۆ ئه‌م توێژینه‌وه به‌نرخه‌ی به نه‌ته‌وه‌که‌ی پێشکه‌ش کردووه ، ئێمه لێره‌دا به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش ته‌واوی توێژینه‌وه‌که بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه ، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیماندا بۆ هه‌موو لایه‌ک _ به‌شی یه‌که‌م -
له سێبه‌ری پیاوسالاریدا
توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی کوالیتیه (چۆنایه‌تی) له دیمانه‌ی سۆسیۆسایکۆلۆژی و تێگه‌یشتنی ژنان
پیاوانی و کورد له هه‌نده‌ران ده‌رباره‌ی پێکه‌وه ژیان و سێکس ده‌خاته‌ڕو
شوبات 28, 2009
دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی شه‌شه‌م و کۆتایی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن قوتابیانی په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایان ئه‌نجامدراوه به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو مامۆستای سایکۆلۆژیا ( ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت ، سروه محه‌مه‌د خورشید ) .
به‌شی شه‌شه‌م و کۆتایی
خشتەى کۆى گشتى وەڵامەکان بەپێ هۆکارەکان و نیشانەکانى دووچاربوون بەدڵەراوکێ لەبەرزترین رێژەوە کەلەلایەن فێرخوازانى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایان بەدەستهاتوە
ژ پرسیار بەڵێ نەخێر تارادەیەک
1- زۆر تورەدەبم کاتێ کارەکان بەو شێوەیە نەڕوات کەمن دەمەوێت . 44،85% 17،64% 37،5
2- لەکەلێ شت دەترسم کەجگە لەخۆم کەسانى دیکە نایزانن 31،61 41،91 26،47 درێژە
نیسان 6, 2008
دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی پێنجه‌م
![]()
پرسیارى حەوتەم : بە زەحمەت هەناسە دەدەم ئەگەر بترسم.
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 19 31 18 -
27.94% 45.58% 26.47% -
مێ 22 15 31 -
32.35% 22.05% 45.58 - درێژە
نیسان 3, 2008
دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی چواره‌م
دڵه‌ڕاوکێ لای قوتابیانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی ) / به‌شی چواره‌م
خستنەڕووى دەرەنجامى فۆرمى توێژینەوەکەو شیکردنەوەى پرسیارەکان
پرسیار یەکەم : گرانە بەلامەوە بەلاى بابەتێکدا بچم .
ڕەگەز بەڵێ نەخێر تارادەیەک بێ وەلام
نێر 16 17 35 -
23.52% 25% 51.47% - درێژە
شوبات 21, 2008









دوا سەرنجەکان: