ئالووده‌بوون به سێکس – د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین: پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
ئالــووده‌بــوون به سێكس
د. ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بریتیه له ئالوده‌بوون. ئالووده‌بوون به مانا ساده‌كه‌ی واته:بوونی پاڵنه‌رێكی جهستهییو ده‌روونی بۆ ئه‌نجامدانی كارێك به به‌رده‌وامی، له‌گه‌ڵ ئالۆزبوونی ژیان وپێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا، ڕۆژ دوای ڕۆژ جۆری نوێ له ئالوده‌بوون دێته كایه‌وه، وه‌ك ئالووده بوون به ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت، پلێستێشن، قومار…هتد. ڕه‌نگه ئالووده‌بوون به سێكسیش كۆنترین جۆری ئالووده‌بوون بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام كه‌مترینیان بێت كه قسه‌و باسی له سه‌ر كرابێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز ده‌كات ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی له خه‌ڵك بشارێته‌وه‌و لای كه‌س باسی
باسی له سه‌ر كرابێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز ده‌كات ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی له خه‌ڵك بشارێته‌وه‌و لای كه‌س باسیان نه‌كات، له كاتێكدا ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌بنه مایه‌ی توانج و په‌لارو ڕه‌خنه گرتنی خه‌ڵك‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یان لێی، بۆیه هه‌موو كات هه‌وڵده‌دات به نهێنی ئه‌نجامیان بدات و له سه‌ره‌تادا به دوای هیچ چاره‌سه‌ریه‌ك ناگه‌ڕێت، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو له ده‌ستی بێزار ده‌بێت و گرفته‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت.
كه‌سی ئالووده‌بوو هه‌موو ده‌م ده‌زانێت گرفتێكی بۆ خۆی دروستكردووه، به‌ڵام له ترسی په‌راوێزكردنی له كۆمه‌ڵگه به دوای چاره‌سه‌ركردندا ناگه‌ڕێ و هه‌ندێكجاریش بڕوایان به چاكبوونه‌وه نییه لای هیچ كه‌سێك، به‌ڵكو پێیایوایه گرفته‌كه تایبه‌ته به خۆی و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ چاره‌سه‌ری خۆی بكات. ئه‌مه‌ش گرفتی ئالووده‌بوون زیاتر دهكاتو سه‌ره‌نجام ئاڵۆزیه‌كانی ئالووده‌بوون به دیار ده‌كه‌ون، كه بریتین له خه‌مۆكیه‌كی توند، هه‌ستكردن به نزمی كه‌سایه‌تی، شهرمو ڕقبوونه‌وه له خود، بێئومێدی، بێزاری و دڵه‌ڕاوكێی زۆر‌و ململانێ له‌گه‌ڵ دابونهریتهكان، شێواوی له بیركردنه‌وه و نه‌مانی توانای بیركردنه‌وه و ته‌ركیزكردن، په‌شیمان بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و خود سه‌رزه‌نشتكردن و ترس له په‌رواێزكردن، كه ئه‌مانه ده‌بنه هۆی گۆشهگیریو دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك، خۆ په‌رواێزكردن له گۆشه‌یه‌ك، له جیاتی به‌شداریكردن له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دانیشتن له ماڵه‌وه و سه‌یركردنی گۆڤار‌و فیلمی ئێرۆتیك، كه له كۆتاییدا و به هۆی ئه‌م ڕه‌فتارانه تووشی چه‌ندین گرفتی ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی،جه‌سته‌یی، ماددی، خێزانی، پیشه‌یی، ته‌نانه‌ت یاسایشی ده‌كه‌ن.
سێكسی دروست بریتییه له شیوازێك له شێوازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و نیشانه‌ی ده‌رووندروستی ته‌ندروستییه، به‌ڵام كاتێك ده‌بێت به ئالووده‌بوون، ئه‌وا مه‌ترسی له مه‌ترسی هیچ ئالووده‌بوونێك كه‌متر نیه، له لێكوڵینهوهیهكدا ده‌ركه‌وتووه له3-6% ئه‌مریكیه‌كان به سێكس ئالووده‌بوونه، له‌وانه‌ش 70-75% هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه 40-45%گرفتی گه‌وره‌ی خێزانیان دروستكردووه، له 75% له منداڵیه‌وه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه خراپ مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ كراوه81%ده‌ستدرێژی سێكسی و97% له رووی ده‌روونی و سۆزداری خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. مه‌رج نیه كه‌سی ئالووده‌بوو به سێكس له خه‌ڵكی تر زیاتر سێكس بكات، به‌ڵكو چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه، یان چه‌ند پرسیارێك هه‌یه له‌خۆی بكات، ئه‌وا ده‌زانێت تووشی ئالووده‌بوون بووه، به‌ڵام به‌ر له‌م پرسیارانه دوو خاڵی گرنگ هه‌ن، یه‌كه‌میان: ئایا ئه‌م ئالووده‌بوونه وای لێكردووه توانای ئه‌نجامدانی كاركردنی نهمابێتو له خه‌ڵك دوور كه‌وتبێته‌وه؟ دووه‌میان له جیاتی تام و چێژ ئازار بچێژێت، بوونی پاڵنه‌رێكی زۆر بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه ، به‌ڵام یه‌كسه‌ر دوای كاره‌كه هه‌ست به شه‌رم و په‌شیمانی كردن یان ڕق له خۆ بوونه‌وه بكات، چونكه كارێك ده‌كات زیان به جه‌سته‌و ده‌روونی ده‌گه‌یه‌نێت. له پرسیاره‌كانیش:
*ئایا(خووی نهێنی) زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌یت، یان ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت به‌ره‌به‌ره ئه‌م كاره زیاتر ده‌كه‌یت؟
*ئایا زۆر سه‌یری سایته سێكسییه‌كان ده‌كه‌یت؟.
*ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كاتێك ده‌چیته سه‌ر ئینته‌رنێت، ئاره‌زوویه‌كی زۆرت هه‌یه بۆ چوونه ناو سایتی سێكسی؟.
*ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كه پێویستیت به سه‌یركردنی سایتێكی سێكسی هه‌یه به‌ر له جووتبوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت؟
*ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسیت هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌ر كام له‌م پرسیارانه به به‌ڵی بوو، ئه‌وا تۆ خه‌ریكی تووشی ئالوده‌بوون به سێكس ده‌بیت، بۆ زیاتر دڵنیا بوون ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵام بده‌وه.
*ئایا تۆ ڕۆژانه زیاتر له 3-4 جار (خوی نهێنی ده‌كه‌یت)؟
ئایا زیاتر له په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسیت هه‌یه؟
*ئایا هیچ چالاكیه‌كی سێكسیت ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه تووشی گرفت یان زیندانی كردن بووبیت؟
*ئایا هه‌وڵت داوه هیچ كامێك له ره‌فتاره‌كان له پرسیاره‌كانی یه‌كه‌م وازلێبهێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و نه‌تتوانیوه؟
*ئایا هیچ نهێنیه‌كی سێكست هه‌یه، كه نزیكترین كه‌سیش له خۆت نایزانێت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بۆ هه‌ركام له مانه به به‌ڵی بوو، ئه‌وا تۆ تووشی ئالووده‌بوون بوویت، به‌ڵام بشزانه كه هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه هێشتا ماوه‌ی زۆر ماوه بۆ یارمه‌تیدانت.
چاره‌سه‌ری
یه‌كێك له سه‌ختترین چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌م ڕۆژگاره بریتیه له ئالووده‌بوون، هه‌ر یه‌كێك بابه‌تێك بخوێنێته‌وه ده‌رباره‌ی ئالووده‌بوون هه‌ست به گه‌وره‌یی گرفته‌كه ده‌كات، له ئالووده‌بوونه ، مرۆڤ له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا هه‌ست به تام و له‌ززه‌تێكی زۆر ده‌كات، كه‌وا ده‌گاته قۆناغی جۆش و خرۆش، له‌م كاته‌شدا مێشك چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاوی ده‌رده‌دات، كه‌وا به‌به‌رده‌وامبوون و دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره مێشك له‌سه‌ری ڕادێت و هه‌موو ده‌م داوای دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كات، تاكو هه‌مان مادده دهربداتهوه، بۆیه كه‌سی ئالووده‌بوو پێویستی به ماندووبوون و ئازار‌و ئارامی زۆر هه‌یه تا له‌م گرفته رزگاری بێت، پێویسته سه‌ردانی بنكه‌ی تایبه‌ت و پزیشكی ده‌روونی بكات، كه‌سی ئالووده‌بوو ده‌بێت هۆشیارتر بێت و به‌سه‌ر كۆت و به‌نده‌كانی وه‌ك شه‌رم وعه‌یبه‌دا زاڵ‌بێت، واهه‌ست نه‌كات تاوان یان گوناهی ئه‌نجامداوه، چونكه گه‌ر تاوان یان گوناهه، ئه‌وا ته‌نها تاوانی ئه‌و نییه و هی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه به‌شداربن له چاره‌سه‌ركردن، نه‌ك سه‌رزه‌نشتكردن.
تشرینی دووه‌م 1, 2011
هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسیی گونجاو – عه‌تا مه‌لا که‌ریم – بریستڵ
هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسیی گونجاو
عه‌تا مه‌لا که‌ریم – بریستڵ
له ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کاندا گه‌لێک جار باسی کورت و درێژ ده‌رباره‌ی سێکس ده‌بینین، سووده‌کانی و زیانه‌کانی، حه‌رامه‌کانی و حه‌ڵاڵه‌کانی، خۆشه‌کانی و ترشه‌کانی و خۆرهه‌ڵاتییه‌کانی و خۆرئاواییه‌کانی، به‌ڵام گومانم هه‌یه که‌س باسی هه‌ڵسوکه‌وته گونجاوه‌کانی کردبێت و له هه‌ڵسوکه‌وته نه‌گونجاوه‌کانی جودا کردبێته‌وه. هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی گونجاو چییه‌و نه‌گونجاو چییه؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له خۆرهه‌ڵات چۆنه‌و له خۆرئاوا چۆنه؟ په‌یوه‌ندی به مافی مرۆڤ، مافی مناڵ و مافی ژنانه‌وه چییه؟ ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری دیکه ئه‌وه ده‌هێنن که بیان خه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد و بزانین بیر‌و بۆچونه جیاوازه‌کان ده‌رباره‌ی سێکس و هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی گونجاو چییه.
سێکس شتێکی غه‌ریزییه‌و له هه‌موو بونه‌وه‌رێکی زیندودا هه‌یه و به‌بێ ئه‌وه زۆربوون نابێت. ئاژه‌ڵ و مرۆڤ و جڕوجانه‌وه‌رو ڕووه‌ک پێویستییان به جووت بوون و پیتاندن واته سێکس هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بخه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش پێویستی به فێربوون و فێرکردن نییه، پێویستی به ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت نییه و بهرلێگرتنیشی ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی له‌شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و کردار‌و گوفتار خه‌وو خه‌یاڵی دیکه‌دا. ئه‌وه‌ی جیاوازه هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسییه له نێوان ڕووه‌ک و ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا له‌لایه‌که‌وه له‌نێوان مرۆڤ له قۆناغه مێژوویه جیاوازه‌کاندا یان له‌نێوان شارستانی و کۆمه‌ڵگه جیاوازه‌کاندا له قۆناغێکی مێژوویی دیاری کراودا.
من لێره‌دا نامه‌وێت باس له کرداری سێکس بکه‌م، چۆن به‌تامه‌و چۆن ته‌ندروسته، ته‌کنییکه‌کانی له کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا چین و چۆن باشترین چێژ له‌و کاره وه‌رده‌گیرێت. ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا من باسی ده‌که‌م هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی گونجاوه بۆ مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌م و هیوادارم بتوانم چه‌ند لایه‌نێکی ڕوون بکه‌مه‌وه یان هه‌ر نه‌بێت وه بیری که‌سانێکی شاره‌زاتری بهێنمه‌وه که ئێمه ئه‌مڕۆ چه‌نده پێویستییمان به ڕۆشنبیری سێکسی و هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی گونجاو هه‌یه. د. سرور وتارێکی نوسیوه به‌ناوی ” خۆ ڕزگارکردن له ده‌ستپه‌ڕ” و له گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م و ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه. خۆزگه له‌باتی ئه‌وه باسی خۆڕزگارکردنی بکردایه له ده‌یان خووی کۆمه‌ڵایه‌تی نابه‌جێ له‌کاتێکدا که ده‌ستپه‌ڕ ته‌نها جۆرێکی دیکه‌یه له سێکس و په‌تای کۆلێرا نییه تا خه‌ڵک خۆی لێ ڕزگار بکات. له‌زۆربه‌ی کاتدا له‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه بێمهترسییه چ له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی وه‌ک بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه زایه‌ندییه‌کان و چ له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌وه که ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و که‌سه‌وه هه‌یه و به‌س. ته‌نها کێشه‌یه‌ک که هه‌یبێت پێده‌چێت خۆ ماندووکردنی زۆری هه‌ندێک گه‌نج بێت که له‌وکاته‌دا ده‌کرێت بڵێین که‌مکردنه‌وه یان کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و کاره. بۆ مه‌سه‌له‌ی فێربوونیشی ئه‌وه به‌ر له مرۆڤ زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان زانیویانه‌و پیاده‌ی ده‌که‌ن و ئه‌و کاره له ئاژه‌ڵدا به ده‌ستمیز ناسراوه. له‌کاتێکدا که ئه‌و ئاژه‌ڵانه نه ده‌چنه سه‌ر ئینته‌رنێت و نه سه‌یری سه‌ته‌لایت ده‌که‌ن.
زۆرکه‌س به هه‌ڵه له هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی خه‌ڵکی خۆرئاوا تێده‌گه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به دوور‌و نزیکی جۆگرافییه‌وه نییه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به دوور‌و نزیکی ڕۆشنبیری و کولتوورییه‌وه هه‌یه. چه‌نده‌ها که‌س له‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵه له خۆرئاوا، واته ئه‌ورپاو ئه‌مریکا ده‌ژین به‌ڵام هه‌ر که کچه‌که‌یان ده‌گاته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری هه‌موو له‌شیان دێته خوروو ده‌که‌ونه ته‌نگه‌ژه‌ی “به‌خوا تا زووه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خۆمان باشتره!”. من به‌رله‌وه‌ی ئه‌وروپا ببینم بۆچونێکم هه‌بوو وه ده‌مووت: من پێموایه ئه‌وه‌ی له بن گوڵه به‌ڕۆژه‌کانی شاره‌زوورو داربه‌ڕوه‌کانی قه‌راخ و باخه ڕه‌زه‌کانی شارباژێڕ و پشده‌رو ناو باخه کودییه‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌کرێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه وایه که له پاریس و له‌نده‌ن و نیوۆرک و ستۆکهۆڵم ده‌کرێت؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه په‌یوه‌ندی به ئاشکرایی و نائاشکرایی و جیاوازی بۆچوونی خه‌ڵکه له کولتووره جیاوازه‌کاندا بۆ هه‌ڵسوکه‌وته‌کان. به شادومانییه‌وه ئێستاش دوای حه‌وت ساڵ له بریتانیا هه‌ر هه‌مان بۆچوونم هه‌یه.
مرۆڤ هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ناسه‌ده‌دات و نان ده‌خوات و ده‌خه‌وێت هه‌ر ئاواش له کات و ساتی خۆیدا ئاره‌زووی سێکسی ده‌جووڵێت، ئیتر ئه‌وه به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و سه‌رقاڵی و دڵشادی یان خه‌مۆکی ئه‌وکه‌سه یان هه‌بوونی بواری گونجاوو زانینی ته‌کنیک و هۆکاری جیاجیا له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه به‌رزوو نزم و که‌م و زیاد ده‌کات و ئه‌و شه‌پۆلدانه په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه نییه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه که چۆن مناڵه‌که‌ت له سێکس تێده‌گه‌یه‌نیت نه‌ک چۆن به‌دووری ده‌گریت له فێربوونی خووی خراپ، وه‌ک به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س تێی گه‌یشتوون. ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها کێشه‌ی به‌دوادا دێت و به‌داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌ره‌وڕووی ڕه‌گه‌زی مێ ده‌بێته‌وه. کابرایه‌کی مه‌غریبی ئه‌ئاوا باسی هاوڕێکه‌ی بۆکردم: هاوڕێیه‌کم هه‌یه له به‌لجیکا، کچێکی هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌نده کچه‌که‌ی گه‌یشته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری ده‌ستی کرد به له‌به‌رکردنی جۆره جلوبه‌رگێک و خه‌ریک بوو ئه‌ملاو ئه‌ولا بکات. ئه‌و زانیی که دایکیشی ڕێگر نییه له‌به‌رده‌میدا هه‌ر بۆیه به‌ناوی پشوه‌وه بردنییه‌وه بۆ مه‌غریب و له‌وێش بردنی بۆ گوندێک که برایه‌کی له‌وێ ده‌ژی. پاسپۆرته‌کانیانی دڕی و به براکه‌ی ووت: سه‌گێکم بۆ بدۆزه‌ره‌و ئه‌م سه‌گه‌ی لێ ماره بکه، هه‌ر سه‌گێک بێت قه‌ی ناکات، با وه‌ک سه‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات. دوای ئه‌وه‌ی خۆی گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌لجیکاو ئێستا له‌وێ ده‌ژی. پێده‌چێت له‌وه خراپتریش لای خۆمان ڕووی دابێت، که ئه‌ویش کوشتنی ئه‌و ژنه یان کچه‌یه.
به‌م جۆره ئه‌وه‌ی جیاوازه تێگه‌یشتنی مرۆڤه بۆ په‌سه‌ندی و نا په‌سه‌ندی ڕه‌فتاره‌کان. دیاره خه‌ڵکانێکی زۆر چه‌پڵه‌ی ئافه‌رین بۆ هه‌ڵوێستی پیاوانه‌ی ئه‌و کابرا مه‌غریبییه لێ ده‌ده‌ن له‌کاتێکدا که چه‌نده‌های دیکه وه‌ک زۆردار‌و نه‌زان و لاژگ و بێڕه‌وشت سه‌یری ده‌که‌ن. دیاره کچه‌که‌ی ئه‌و له مه‌غریب به‌بێ ئاره‌زووی خۆی ماره کراوه له که‌سێک. هه‌ر له یه‌که‌م شه‌وه‌وه کابرا ده‌ستی کردووه به ڕه‌یپ کردنی و ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی که کابرا چیدیکه توانای سێکسی نامێنێت. پێده‌چێت وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک ئه‌و کچه چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندی نهێنی دیکه دروست بکات و به‌پێچه‌وانه‌ی ئاین و کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگاوه کاری سێکسی نهێنی ئه‌نجام بدات و هتد… باوکیشی له به‌لجیکا ئه‌وه ئاره‌زووی خۆیه‌تی چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات.
له خۆرئاوا بێجگه له کولتوور‌و ئاین یاسا‌و ڕێسای زۆر تووندوتۆڵ و تۆکمه هه‌یه بۆ ڕێکخستنی ژیانی سێکسی. دیاره ئه‌مه به‌رهه‌می گه‌شه‌ی شارستانی چه‌نده‌ها سه‌ده‌ی ئه‌و کۆمهڵگایانهیهو به‌رده‌وام پێیدا ده‌چنه‌وه و ده‌ستکاری ده‌که‌ن و بیروڕای بیرمه‌ندان و شاره‌زایان و خه‌ڵکی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و شێوازی په‌روه‌رده‌ی گونجاوی لێ هه‌ڵده‌هێنجن بۆ مناڵان و سزای له‌سه‌ر داده‌نێن بۆ سه‌رپێچیکه‌ران. ئه‌وانه‌ی که وا ده‌زانن ژنان له خۆرئاوا له‌لایه‌نی سێکسییه‌وه به‌ره‌ڵان و هیچ جۆره قهیدو به‌ندێک نییه باشتره سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی پیاوانی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان بکه‌ن و بزانن، ئه‌گه‌ر به‌ره‌ڵایی وابێت، پیاو له کۆمه‌ڵگا خۆرهه‌ڵاتیه‌کاندا چه‌نده به‌ره‌ڵاو بێ قهیدو به‌نده. له‌ڕاستیدا ژنان له‌وێ به‌ره‌ڵا نین به‌ڵکو مرۆڤن و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان ده‌ده‌ن، ئیتر چ باش بکه‌ن و چ خراپ خۆیان لێپرسراون. شارستانی خۆرئاوایی چه‌نده‌ها شتی له‌ناو یاسادا چه‌سپاندووه له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی گونجاوی سێکس که گرنگه‌کانیان ئه‌مانه‌ن:
• که‌س بۆی نییه له‌گه‌ڵ مناڵ، واته هه‌رکه‌سێکی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵ به‌گوێره‌ی یاسای ئینگلته‌ره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی بکات وه‌ک:
ماچ کردن و له‌باوه‌ش گرتن به‌بێ هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی وه‌ها که هیچ جۆره ته‌مومژێک دروست نه‌کات
نیشاندانی له‌شی ڕووت و ئۆرگانه سێکسییه‌کان به مناڵ
نیشاندانی وێنه‌ی ڕووت یان وێنه گرتنی مناڵ به ڕووتی یان ڕووتکردنه‌وه و سه‌یرکردنی شوێنه تایبه‌ته‌کانی
ده‌ست بۆبردن، بزپێوه‌کردن و نقوچک یان ده‌ست بردن بۆ سنگ و مه‌مک و ئۆرگانه سێکسییه‌کانی چ کچ چ کوڕ
گاڵته‌و قسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به سێکسه‌وه که له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ناگونجێت
ناچارکردنی بۆ سێکس له‌هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه بێت به ترساندن و تۆقاندنی یاخود هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و قایل کردنی
قبوڵکردنی ئه‌نجام دانی سێکس له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه مناڵه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که خۆی داوای کردووه، خۆی پێی خۆشه یان له‌شولاری هه‌ڵی ده‌گرێت یان هه‌ر بڕوبیانویه‌کی دیکه
• هه‌ر جۆره کارێکی سێکسی له‌نێوان دوو که‌سی گه‌وره‌دا ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی هه‌ردوولا بێت ئیتر ژن و مێرد بن یان بێگانه و ئه‌نجام دانی ئه‌و کاره به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ڕهیپهو له بریتانیا له‌دوای مرۆڤ کوشتن به‌ئه‌قه‌ست دووه‌م گه‌وره‌ترین تاوانه و هه‌ندێک جار سزای زیندانیی هه‌تا هه‌تایی له‌سه‌ره
• هه‌موو که‌سێکی گه‌وره ئازاده له ڕێکخستنی ژیانی سێکسی خۆیدا و خۆی لێپرسراوه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێواز‌و په‌یوه‌ندییه‌ی که پێکی ده‌هێنێت ئیتر به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت یان جوله‌که، کریستیان بێت یان هیندو، یان ته‌نها به‌گوێره‌ی تۆماری فه‌رمی ده‌وڵه‌ت یاخود ته‌نها وه‌ک هاوڕێیه‌تییه‌کی کاتیی یان درێژخایه‌ن بێت نه‌که‌س زۆری لێده‌کات و نه‌که‌س به‌ری لێده‌گرێت
• هه‌رجۆره ده‌ست بۆبردن، خۆتێههڵسون، یان کارێکی له‌وجۆره یان زۆرجار قسه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی وه‌هاش که به‌رانبه‌ر به بریندارکه‌ر یان په‌لامارده‌رانه‌ی بزانێت له‌باره‌ی سێکسیه‌وه به‌بێ ئه‌نجامدانی ته‌واوی جووتبوون، ئه‌وه‌ش به په‌لاماری سێکسی یان کاری نابه‌جێی سێکسی داده‌نرێت و سزای له‌سه‌ره
• ئه‌وکه‌سه‌ی تاوانێکی سێکسی له‌سه‌ر ساخ ببێته‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت ناوی له لیستی گومانلێکراوانی سێکسی دێته ده‌ره‌وه‌و خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره له‌گه‌ڵ مناڵ بووبێت ئه‌وا به درێژایی ژیانی نابێت له کارێک‌دا قبوڵ بکرێت و دابمه‌زرێت که په‌یوه‌ندی هه‌بێت به مناڵه‌وه وه‌ک خوێندنگه، باخچه‌ی ساوایان، بنکه‌کانی گه‌نجان، پۆلیس، وه‌رگێڕان، شۆفێری تاکسی هتد…
• هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که کارێک ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندی به مناڵ، گه‌نجان، که‌سانی گه‌وره‌ی که‌مئه‌ندام و به‌تایبه‌تی که‌مئه‌ندامی مێشک و ده‌روون، کاری متمانه‌دار و پڕ نهێنی وه‌ک پۆلیس، مامۆستا، وه‌رگێڕ، دوکتۆر، په‌رستیار، شۆفێری تاکسی و هتد… ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی بێتاوانی پێشکه‌ش بکه‌ن. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له بریتانیا له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی تۆمارکردنی تاوان CRB ه‌وه ئاماده ده‌کرێت و یه‌که‌م شوێن که بۆ ناوی ئه‌و که‌سه ده‌گه‌ڕێن لیستی تاوانبارانی سێکسییه به‌رانبه‌ر به مناڵ و دوای ئه‌و لیستی تاوانه سێکسییه‌کانه به‌گشتی.
به سه‌رنجدانی ئه‌و لیسته بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سێکسی ڕێخستووه و ڕێبازێکی سێکسی گونجاوی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی یان هه‌رکه‌سێکی دیکه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ یان کورت له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بژی په‌یڕه‌وی بکات. دیاره من ناڵێم ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه شامی شه‌ریفه‌و هیچ کێشه‌یه‌ک تێیدا ڕوونادات. تاوان هه‌ر وه‌ک نه‌خۆشی و ڤایرۆس و میکرۆب له هیچ شوێنێک بنبڕ ناکرێت. به‌ڵام له شوێنێک ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ئاشکرا ببێت سزای توندی یاسایی له‌سه‌ره‌و له شوێنێکی دیکه‌ش خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت پۆلیس و پێده‌چێت دادوه‌ریش قاقا به‌وه پێبکه‌نن، ئائه‌مه‌یه سه‌رچاوه‌ی جیاوازییه‌کان.
مناڵ له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ چاوی لێده‌کرێت که مناڵه ئیتر گرنگ نییه کوڕ یان کچی کێیه، له چ بنه‌ماڵه‌یه‌که، ده‌وڵه‌مه‌نده یان هه‌ژار، ڕۆشنبیره یان ده‌شته‌کی، ساخ و سه‌لامه‌ته یان که‌مئه‌ندام. به‌مجۆره هه‌موو مناڵێک ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ی سێکسی ناچیزه‌و ناشایسته به دوور بن و هه‌موو که‌س ده‌بێت ئه‌وه به ئه‌رکی خۆی بزانێت که به‌هه‌رجۆرێک بۆی ده‌کرێت به‌ر له‌و تاوانانه بگرێت. ئیتر ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن که‌سانی گه‌وره‌وه ڕووبده‌ن پیاو بن یان ژن یان له‌لایه‌ن که‌سانی گه‌نجی له مناڵه‌که گه‌وره‌تره‌وه ڕووبده‌ن.
له ئینگلته‌ره، دیاره من زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ێ هه‌یه، مناڵان له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تاییه‌وه واته له ته‌مه‌نی 11 -12 ساڵییه‌وه نامه‌یه‌کیان ده‌ده‌نێ که ئایا دایکوباوکیان ڕازین ڕۆشنبیری سێکسی بدرێت به مناڵه‌که‌یان یان نا. ئه‌وه‌ش بریتییه له نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری ده‌رباره‌ی گه‌شه‌ی له‌شیان له‌و قۆناغه‌دا، جیاوازی نێر‌و مێ، گه‌وره‌بوونی مه‌مک، ده‌رکه‌وتنی مووی له‌ش، سوڕی مانگانه‌ی کچان. ئه‌م نامه‌یه بۆ زۆرکه‌س وه‌ک بۆمبێک وایه. مناڵه‌که‌مان له ئێستاوه فێری سێکس ده‌که‌ن! سێکس فێربوونی ناوێ، مه‌ڕ و بزن و که‌رو گا له‌کاتی خۆیدا فێری ده‌بێت و ئه‌نجامی ده‌دات ئیتر مرۆڤ چ پێویستییه‌کی به فێربوونی ئه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی پێویسته فێری ببین په‌روه‌رده‌ی سێکسی و ڕێکخستنی ژیانی سێکسییه.
کاتێک مناڵان ده‌گه‌نه ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌تر ئیتر فێری ئه‌وه ده‌کرێن که چ جۆره ڕه‌فتارێکی سێکسی قبوڵ ده‌کرێت و چ جۆرێک ناکرێت، ده‌بێت چی بکه‌ن ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌کان پرسیاریان هه‌بوو، کێشه‌یان هه‌بوو، دوودڵی و ترسیان هه‌بوو، خه‌ویان بینی یان وایان زانی میزیان کردووه به خۆیاندا، له خه‌ویاندا له‌گه‌ڵ که‌سانی مه‌حره‌م بوون و چه‌نده‌ها ئه‌ندێشه‌ی دیکه. ده‌بێت مامۆستا‌و لێپرسراوانی گه‌نجان هه‌میشه له‌وه دڵنیا بن که ئه‌و زانیارییه‌ی که ئه‌و مناڵه یان گه‌نجه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ده‌گونجێت. له قۆناغێکدا پێویسته بزانێت که بۆچی ئه‌و کوڕه‌و ئه‌وی دیکه کچه. له قۆناغێکی دیکه‌دا ده‌بێت بزانێت چۆن گه‌شه ده‌که‌ین و ده‌گۆڕێین و کاریگه‌رییان چییه له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و ژیانمان. له قۆناغێکی دیکه‌دا ده‌بێت بزانن له چ ته‌مه‌نێکدا ده‌توانن په‌یوه‌ندی سێکسی بکه‌ن، له‌گه‌ڵ چ ته‌مه‌نێک ده‌توانن ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن، چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن و ڕه‌زامه‌ندی و ناڕه‌زایی چی ده‌گه‌یه‌نێت. یاسا و تاوان و سزا له‌و بواره‌دا ده‌ڵێت چی. نه‌خۆشییه زایه‌ندییه‌کان چین و چۆن به ته‌ندروستی سێکس ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته‌ت هه‌بوو له‌گه‌ڵ کێ قسه ده‌که‌یت. مناڵ بوون و به‌رگرتن له مناڵ بوون چییه و چۆنه‌و چۆن ده‌توانیت ئه‌گه‌ر پێویست بوو داوای یارمه‌تی بکه‌یت.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که جیاوازی نێوان ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و خۆ شاردنه‌وه‌و درۆ‌و دووڕووی چییه. پێوه‌ره ڕه‌وشتییه‌کان (ئه‌خلاقییه‌کان) چین و چۆن بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین. دیاره شرۆڤه‌کردنی ڕه‌وشت به‌گوێره‌ی کۆمه‌ڵگاو، ئاین و شارستانی وهه‌مان کۆمه‌ڵگا له قۆناغی مێژوویی جیاواز‌و ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵک ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌ی له‌لای که‌سێک بێڕه‌وشته له‌لای که‌سکی دیکه پاڵه‌وانێکی نمونه‌ییه. کاتێک چوومه کرماشان بینیم له‌سه‌ر دیواره‌کان به هێڵی گه‌وره نوسرابوو ”بێ له‌چک بێ ئابڕووه” به‌ڵێ به پێوه‌ری ئه‌و که‌سه ئه‌وه‌ی له‌چکێکی کرد به‌سه‌رییه‌وه ئیتر له هه‌موو شتێکی خراپ به‌دووره. دیاره له‌به‌رانبه‌ریشدا که‌سانێکی دیکه هه‌ن که هه‌ر ئه‌وانه به خراپ ده‌زانن. لێره‌دا کێشه‌ی گه‌نم گه‌نم و دژایه‌تی به‌رانبه‌ر دێته ئاراوه که به‌ره‌و بابه‌تێکی دیکه‌مان ده‌بات و من حه‌زم به‌و گه‌نم گه‌نمه نییه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه که له سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا ده‌بێت به پێوه‌ره‌کاندا بچینه‌وه. دیاره دژایه‌تی و قبوڵنه‌کردنی شتی نوێ و نامۆ به‌شێکه له سروشتی مرۆڤ و من ئه‌و کێشه‌یه له هه‌موو شارستانی و کۆمه‌ڵگاکاندا به‌دی ده‌که‌م. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به کولتوور‌و داب و نه‌ریته‌وه هه‌یه نه‌ک خراپی خودی شته‌کان. بۆ نمونه، ساڵانی زوو له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا شه‌وکوت و دزی و تاڵانی نه‌ک هه‌ر عه‌یب نه‌بوو به‌ڵکو به‌شێک بوو له ده‌رخستنی ئازایی و قاره‌مانی. ئه‌وان پێوه‌ری ڕه‌وشتیی خۆیان هه‌بوو، وه‌ک یه‌شار که‌مالی نووسه‌ر باسی ده‌کات، پێیان لۆمه بوو گوندێک تاڵان بکه‌ن که چۆڵه! ئه‌وه ده‌بوو به حیزه فرسه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیان ووتایه که‌سێک هه‌یه عه‌ره‌ق ده‌خواته‌وه ئاماده‌بوون به هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که به‌رده‌بارانی بکه‌ن، له‌کاتێکدا که ئه‌و ته‌نها زیانی بۆ خۆی هه‌بووه. هه‌مان به‌سه‌رهات به‌سه‌ر ته‌نووره، ته‌نووره‌ی کورت، سترێچ، پانتۆڵی ته‌سک، چوونه خوێندنگه و زانکۆ‌و فه‌رمانگه و کارگه و کارخانه هتد… دا هاتووه له قۆناغه مێژوویه جیاوازه‌کاندا .
له کۆتاییدا ده‌توانین بڵێین که مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه له هه‌رشوێنیک بێت و هه‌مان پێوه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ ده‌یگرێته‌وه. کۆمه‌ڵگاکان به‌رده‌وام ده‌گۆڕێن و بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ئه‌و گۆڕانکارییانه به‌ره‌وڕوومان ده‌بنه‌وه جا له‌باتی ئه‌وه‌ی وه‌ک ووشترمهل (نه‌عامه) سه‌رمان بکه‌ین به ژێر باڵماندا و خۆمان له ڕاستییه‌کان گێل بکه‌ین باشتره که ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌و تێ‌یان بگه‌ین و ڕێوشوێنی گونجاویان بۆ دابنێین. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی تووشی هه‌ڵه ده‌بن به‌ره‌و ڕووی چه‌نده‌ها که‌نده‌ڵان هه‌ڵده‌خلیسکێن. ئێستاکه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵخلیسکاون که‌م نین، وه‌ک ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه زایه‌ندییه‌کان بوون به‌هۆی نه‌زانییه‌وه، ئه‌وانه‌ی تووشی ئاژاوه‌ی ناوماڵ بوون، ئه‌وانه‌ی ده‌بێت هه‌موو یان به‌شێکی زۆری ژیانیان له به‌ندیخانه ببه‌نه سه‌ر له‌به‌ر کوشتنی ژن، کچ یان کچه هاوڕێکه‌یان یان ئه‌نجامدانی تاوانی ڕه‌یپ یان سێکس له‌گه‌ڵ مناڵ، ئه‌وانه‌ی ناویان چووه‌ته ناو تۆماری ڕه‌ش، ئه‌وانه‌ی مناڵه‌کانینان لێیان هه‌ڵهاتوون یان لێیان سه‌ندوون، ئه‌وانه‌ی که تووشی گرێی ده‌روونی نێوان وڵات و هه‌نده‌ران بوون و ناتوانن خۆیان ساخ بکه‌نه‌وه له‌لایه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، وه‌ک خۆیان بیر ده‌که‌نه‌وه، به‌ر ته‌وژمی گۆڕان نه‌که‌ون و له‌لایکی دیکه‌شه‌وه له‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌ستکه‌وتی ماڵی و ژیانیی هتد…
پاشکۆ: ئه‌م بابه‌ته ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی زانیاری گشتی نوسراوه‌و به‌داخه‌وه ماوه‌ی ئه‌وه‌م نه‌بووه که به‌ووردی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م و به‌دوای ئامار و لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رچاوه‌دا بگه‌ڕێم. زانیارییه‌کان ته‌نها په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه له‌و ده‌وروبه‌رانه‌دا که ئێمه تێیاندا ژیاوین و له‌وانه‌شدا که تێیاندا ده‌ژین.
تشرینی دووه‌م 1, 2011
ئاگادارییه‌ک له گۆشه‌ی (پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس)ه‌وه
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له گۆشه‌ی (پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس)ه‌وه، بۆ گشت خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
به‌ڕێزان: په‌یوه‌ندییه‌کی زۆرمان پێوه ده‌کرێت سه‌باره‌ت به پرسیاری جۆراوجۆر ده‌رباره‌ی سێکس، یان له‌شێوه‌ی کۆمێنت له گۆشه‌که‌دا، یان به‌ئیمه‌یلی شه‌خسی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ. ئه‌گه‌رچی خوێنه‌رانی به‌ڕێز و هه‌موو تاکێک مافی به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو جۆره زانیارییه‌کیان هه‌یه سه‌باره‌ت به سێکس و سێکسۆلۆژی و گشت کایه‌کانی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌که‌ین له‌پرسیاره‌کاندا:
1- زۆرینه‌ی پرسیاره‌کان له گۆشه‌کانی (پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس)دا وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، یاخود له‌و وتارانه‌ی له گۆشه‌ی (سێکس)دا هه‌یه له ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا، وه‌ڵامیان ده‌ستده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه له پرسیاره‌کانه‌وه دیاره که به‌شێک له‌و خوێنه‌ره به‌ڕێزانه ئاماده‌ییان تێدانییه که چاوێک به گشت به‌شه‌کانی ئه‌و دوو گۆشه‌یه‌دا بخشێنن و وه‌ڵامی گونجاویان ده‌ستبکه‌وێت.
2- سه‌باره‌ت به‌چه‌ندین پرسیار که تایبه‌ت نین به پسپۆریی ده‌روونی، وه‌ڵامیان لای ئێمه ده‌ستناکه‌وێت، بۆنموونه کێشه‌کانی تایبه‌ت به منداڵبوون و منداڵنه‌بوون، و سپێرم و ….تد. یان ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵی و حه‌رامی هه‌ندێک ڕه‌فتاری سێکسیی ده‌کرێت، ئێمه نه مامۆستای ئایینین و نه لیژنه‌ی فه‌توامان هه‌یه.
بۆیه هیوادارین خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌مه‌ودوا به‌ر له‌ناردنی پرسیاره‌کانیان ده‌رباره‌ی سێکس، چاوێک به ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بخشێنین چونکه که‌می کات وامان لێده‌کات ئه‌و پرسیارانه‌ی پێشتر وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، نه‌توانین جارێکی تر وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
هیوادارین خوێنه‌رانی به‌ڕێز لێمان زویر نه‌بن، به‌ڵێنیشتان ده‌ده‌ینێ که هه‌روه‌کو لهمهوپێش، له‌مه‌ودواش درێغی ناکه‌ین له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی تینوێتی خوێنه‌ران ده‌شکێنێت له‌چوارچێوه‌ی زانستی ده‌روونناسی و پزیشکیی ده‌روونیدا
ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌مووان
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئایار 14, 2011
ئالووده‌بوون به سێکس
ئالــوودە بــوون بە سێكس
د. ڕێدار محمد ئه‌مین
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
یەكێك لە گرفتە گەورەكانی جیهان لەم سەردەمەدا، بریتیە لە ئالودەبوون. ئالوودەبوون بە مانا سادەكەی واتە:بوونی پاڵنەرێكی جەستەیی‌و دەروونی بۆ ئەنجامدانی كارێك بە بەردەوامی، لەگەڵ ئالۆزبوونی ژیان وپێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا، ڕۆژ دوای ڕۆژ جۆری نوێ لە ئالودەبوون دێتە كایەوە، وەك ئالوودە بوون بە دەرمان و ماددە هۆشبەرەكان، ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت، پلێستێشن، قومار…هتد. ڕەنگە ئالوودەبوون بە سێكسیش كۆنترین جۆری ئالوودەبوون بێت لە مێژووی مرۆڤایەتی، بەڵام كەمترینیان بێت كە قسەو باسی لە سەر كرابێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە مرۆڤ هەمیشە حەز دەكات ڕەفتارە نەشیاوەكانی لە خەڵك بشارێتەوەو درێژە
نیسان 8, 2011
وه‌ڕسی سێکسیی دوای ژیانی هاوسه‌رێتی
وه‌ڕسی سێكسیی دوای ژیانی هاوسه‌رێتی
د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆری بۆردی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
بێگومان مرۆڤ له دوای پێگه‌یشتن و ته‌واو بوونی ئه‌ندامی سێكسی ئاره‌زووی سێكسی لا دروست ده‌بێت،ئه‌م ئاره‌زووه له مرۆڤێك بۆ یه كێكی تر جیاوازی هه‌یه،و له كاتێك بۆ كاتێكی تر جیاوازه،له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باسی وه‌ڕسی سێكسی یان بێزاربوون له سێكس دوای ژیانی هاوسه‌ری بكه‌ین. درێژە
كانونی دووه‌م 13, 2011
سێکس و خۆشه‌ویستی له په‌یوه‌ندی هاوسه‌گیریدا
سێکس و خۆشه‌ویستی له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
ئوسترالیا – سیدنی
selah.germian@yahoo.com.au
له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی هاوسه‌رگیریدا، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز مه‌به‌ستیانه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ژیان پێکه‌وه به‌رنه‌سه‌ر له چوارچێوه‌ی خێزانێکی به‌خته‌وه‌ردا. بۆیه پرۆسه‌که به زه‌ماوه‌ند وئاهه‌نگی تایبه‌ت ده‌ستپێئه‌که‌ن و ئه‌و بۆنه‌یه پێرۆزئه‌که‌ن به به‌شداری که‌سوکار و هاوڕییانی هه‌ردوولا کە هیوای ژیانێکی به‌خته‌وه‌ریان بۆ ئه‌خوازن. به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا، زۆری پێ ناچێت ئه‌و هیوا و خواستانه کاڵ ئه‌بنه‌وه و ئه‌و به‌ڵێن په‌یمانه‌ی به‌یه‌کیان دابوو خۆی ناگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی دێته کایه‌وه به هۆی نه‌گونجاندن و هه‌ڵنه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کدا که کۆمه‌ڵێک هۆکار ڕؤڵی تیادا ئه‌بینێت، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر سێکس و خۆشه‌ویستیه درێژە
كانونی دووه‌م 11, 2011
هێزی سێکسیی لای پیاوان
هێزیی سێکسیی لای پیاوان
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه که سێکس فه‌رمانێکه له‌و فه‌رمانانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌نجامی ئه‌دات. بۆ ئه‌وی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واوکار ئه‌نجام بدرێت پێویسته چه‌ند فاکته‌رێک بوون یاخود ئاماده‌ییان هه‌بێت. هه‌ندێک له‌م فاکته‌رانه جه‌سته‌یین و هه‌ندێکیان ده‌روونین. لاسه‌نگی یان ناته‌واوی له‌هه‌ر لایه‌کیاندا هه‌بێت کار له‌پرۆسه‌ی سێکسی ده‌کات و ناته‌واوی ده‌کات. به‌گشتی هێزی سێکسی لای پیاوان (نێر) به‌نده به کۆمه‌لێک فاکته‌ره‌وه که ئه‌مانه‌ن :
هه‌ردوو گون ده‌بێت له‌بارێکی سروشتی (ئاسایی) دا بن له‌ڕووی پێکهاته‌وه و له‌ڕووی ده‌ردانی سپێرمه‌وه، درێژە
ئه‌یلول 20, 2010
قۆناغه‌کانی وروژاندنی سێکسیی لای نێر و مێ
قۆناغەكانی وروژاندنی سێكسیی لای نێر و مێ
د. ئەفرام محەمەد حەسەن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان
دەتوانین وروژاندنی سێكسی هەر لەسەرەتای دەستپێكردنەوە تاكو كۆتایی ئەو كارە، دابەش بكەین بەسەر چوار قۆناغەوە:
• لای نێر:
1- وروژاندن (Excitement):
لەماوەی چەند چركەیەكدا دەستپێدەكات بەهۆی خەیاڵ كردنەوە، بینین، یان هەر ڕێگەیەكی تر، دەشێت چەند خولەكێك تا چەند كاژێرێك بخایەنێت.
گۆڕانكارییەكان بریتین لە:
_ ڕەپ بوون (Erection) و گرژبوونی كیسەی هەڵگری گونەكان و دەردانی بڕێك شلەی لینجی بریسكەدار كە تۆوی تێدایە. درێژە
ئه‌یلول 6, 2010
له‌ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه بۆ هۆڵی دادگا
له‌ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه بۆ هۆڵی دادگا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خێزان قه‌یرانیگه‌لێکی فره ڕه‌هه‌ند و فره هۆکارن، له‌وانه‌ش: ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هۆکاری ده‌روونی، ئابوری، سێکسیی، سۆزداریی و …تد. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا ئه‌و کێشانه‌ن که له‌ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و هێدی هێدی ده‌بنه دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رانه‌وه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ڕێز و توانای پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌ران جێده‌هێڵیت به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی و ئه‌گه‌ر به‌بێ درێژە
ئاب 23, 2010
فۆبیای شه‌وی په‌رده
فۆبیای شەوی پەردە
توێژەری دەروونی
سامان سیوەیلی
لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لەنێو ئەو كێشە دەروونیانەی ڕوویان كردۆتە سەنتەری ڕاوێژكاریی خێزان، ڕێكەوتی سێ حاڵەتم كردووە لەڕەگەزی مێینە كە دووچاری فۆبیای شەوی پەردە هاتبوون، یەكەمیان ساڵێك و شەش مانگ تێپەڕیبوو بەسەر ژیانی هاوسەرگیرییدا بەڵام هێشتا هیچ پرۆسەیەكی سێكسیی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا ئەنجام نەدابوو، تەنانەت پاش مانگێك لەدەستپێكی ژیانی هاوسەریی بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە و ڕەواندنەوەی ترسەكەی چۆتە لای پزیشكی ژنان و بەنەشتەرگەری پەردەی كچێنی درێژە
تهمموز 29, 2010
ئافره‌ت له‌سێکسدا چی ده‌وێت؟
ئافرەت لە سێکسدا چی دەوێت؟
کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
چ پیاوێک هەیە، کە نەیەوێت بۆ هاوسەرەکەی لە ژیانی سێکسییدا چالاک و گونجاو بێت؟ هەموو پیاوێک دەیەوێت هاوسەرەکەی لە ژیانە سێکسییەکەدا تێر بکات و بەختەوەری پێ ببەخشێت، بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوانەی، کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کروان، لە 56%ی ئارەزووەکانی سێکسیی ئافرەتان ناگەیەنراونەتە خاڵی کۆتایی. جا لە کۆمەڵگایەکی کوردی‌دا بێگومان ئەم ڕێژەیە زۆر لەوە گەورەترە و کێشەی سێکسیی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خێزانی کورد. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان ئەوەیە: زۆربەی پیاوان بۆچوونیان وایە، کە ئەو شتەی پیاوەکە ده‌وروژێنێت و ڕەحەتی دەکات، درێژە
تهمموز 7, 2010
ڕۆڵی فاکته‌ری سێکسیی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزاندا
ڕۆڵی فاکته‌ری سێکسیی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزاندا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
خوێنه‌ری به‌ڕێز باپێکه‌وه گه‌شتێک به‌ناو چه‌ند ڕاز و گازنده‌یه‌کی چه‌ند به‌ڕێزێکدا بکه‌ین کهفاکتهری سێکس هۆکارێکی ڕاسته‌وخۆ بووه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌کانیاندا:
1- مێرده‌که‌م زۆر خۆپه‌رست بوو له‌کاتی جووت بووندا، هیچ پێشه‌کییه‌کی نه‌بوو ، ڕاسته‌وخۆ سێکسی خۆی ده‌کرد درێژە
حوزه‌یران 4, 2010
ده‌ربڕینی خود و له‌یه‌کگه‌یشتن له‌سێکسدا
دەربڕینی خود و لەیەکگەیشتن لەسێکسدا
کامەران چروستانی
ئه‌ڵمانیا – شتوتگارت
زۆر جار لە خۆمان یاخود لە دوروپشتمان گلەیی و سکاڵایەکی زۆر بەدی دەکەین لە لایەن ژن و پیاوانەوە سەبارەت بەژیانی سێکسییان لەگەڵ هاوسەرەکەیان وە هەر یەکەیان بە شێوەیەکی جیاواز و لە ڕوانگەی خۆیانەوە. ئەمیان دەڵێت ژنەکەم ئەڵێی لاشەی مردووە لە کاتی سێکسدا، ئەوی تریان دەڵێت: بەخوا ئەگەر لەبەر دڵی مێردەکەم نەبێت، هەر نامەوێت بێت بەلامدا، ئەمیان دەڵێت: ئاواتەخوازی ئەوەم ڕۆژێک لە ڕۆژان ژنەکەم دەستپێشکەری بکردایە، ئەوی تریان دەڵێت: بمەوێت و نەمەوێت، هیلاک بم و هیلاک نەبم ئەو کاری خۆی هەر درێژە
ئایار 23, 2010
ئالووده‌بوون به سێکس
ئالــووده‌بــوون به سێكس
د. ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بریتیه له ئالوده‌بوون. ئالووده‌بوون به مانا ساده‌كه‌ی واته: بوونی پاڵنه‌رێكی جهستهییو ده‌روونی بۆ ئه‌نجامدانی كارێك به به‌رده‌وامی، له‌گه‌ڵ ئالۆزبوونی ژیان وپێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا، ڕۆژ دوای ڕۆژ جۆری نوێ له ئالوده‌بوون دێته كایه‌وه، وه‌ك ئالووده بوون به ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت، پلێستێشن، قومار…هتد. ڕه‌نگه ئالووده‌بوون به سێكسیش كۆنترین جۆری ئالووده‌بوون بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تی، درێژە
ئایار 20, 2010
سێکس و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ
سێکس و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ
د. دارا عه‌بدوڵا حه‌مه‌سه‌عید چناره
پسپۆری هه‌ناو و کاندیدی بۆرد له‌نه‌خۆشییه‌کانی ده‌روونی و ده‌ماریدا
له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئاگاداری نه‌خۆشه‌کانی دڵ ده‌که‌ینه‌وه له کرداری سێکسیدا ، چونکه سێکس قورساییه‌ک له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌کات و ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ په‌ککه‌وتن و بێهێز بوونی دڵ . له‌و حاڵه‌تانه‌ش وه‌ک سستی دڵ به‌هۆکاری ڕۆماتیزمی دڵ یان جه‌ڵته‌ی دڵ که‌ده‌بێته هۆی مردنی به‌شێک له‌ماسولکه‌کانی دڵ .
له‌جۆره‌کانی سستی دڵدا کرداری سێکسی ماندووبوونێکی تر ده‌خاته سه‌ر دڵ ، به‌هۆی کرداری جووتبوونه‌وه لێدانی دڵ زۆر زیاد ده‌کات و درێژە
ئایار 20, 2010

دوا سەرنجەکان: