Mallperrî Derunnasy » ســــــــــــێكس

سێکس له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا – کامه‌ران چروستانی
سێکس له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا

کامه‌ران چروستانی

به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ ئاماره‌کانی ماڵپه‌ڕی گۆگڵدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێک ئاماری وشه‌ی گه‌ڕاندا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد، که‌ زۆرترین وشه‌ی به‌دواگه‌ڕان که‌ له‌ پاکستاندا له‌ ماڵپه‌ڕی ناوبراودا به‌کارهێنرابێت بریتییه‌ له‌ وشه‌ی (سێکس).

سه‌یره‌! ئه‌و وشه‌یه‌ زۆرترین جار له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌کارده‌هێنرێت، که‌ ساڵانه‌ چه‌نده‌ها بڕیاری ڕه‌جمکردنی به‌سه‌ر که‌سانێکدا تیادا به‌جێ ده‌هێنرێت، که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسییان هه‌بووه‌ و له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌که‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ په‌سه‌ندکراو نه‌بووه‌. جگه‌ له‌وه‌ش هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌ پیاوه‌کانیان به‌ چاوی سوره‌وه‌ باس له‌ شه‌ره‌ف و مۆراڵی تاک و خێزان و کۆمه‌ڵگه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر کاتێک باریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت له‌ پشت په‌رده‌کانه‌وه‌ به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن، که‌ پێش چه‌ند خوله‌کێک له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکیدا نه‌فره‌تی لێ ده‌کرد.

گۆڕانکارییه‌ ڕادیکاڵه‌که‌ی جیهانی نوێ له‌ بیست ساڵی پێشوودا گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌سه‌ر ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگای جیهانیدا هێنا، به‌ تایبه‌تی له‌ناو کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیی و کۆنسێرڤه‌تیسته‌کاندا، چونکه‌ بواری بۆ هه‌موو تاکێک ڕه‌خساند، که‌ بتوانێت تێڕوانینێکی نوێی به‌سه‌ر ئه‌و جیهانه‌دا هه‌بێت، که‌ له‌ پێشدا لێی قه‌ده‌غه‌ کرا بوو و نه‌یده‌ناسی. هاوکات بتوانێت ژیانی کۆمه‌ڵگا ئازاد و ڕۆژئاواییه‌کان له‌ نزیکتره‌وه‌ بناسێت و زانیاری سه‌باره‌ت به‌و ژیانه‌ کۆبکاته‌وه‌، که‌ له ڕۆژئاوادا ده‌گوزه‌رێت. به‌ کورتی جیهان بوو به‌ لادێێه‌کی بچکۆلانه‌‌.

به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارییه‌ له‌ لایه‌نێکی ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا له‌ هه‌موو شوێنێکی جیهاندا گۆڕانکاری هاوتای فره‌لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هانیوه‌، به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له هه‌ندێک بواردا بووبێت به‌ هۆی کێشه‌ و ئاڵۆزکردنی مه‌وداکانی ژیانی تاک. بۆ نمونه‌ش ئازادی بڕیاردان و ده‌ربڕینی تاک له‌ کۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا، که‌ له‌ هه‌ندێک بواردا ئه‌م ئازادییه‌ خۆی له‌ قه‌ره‌ی ئازادییه‌ سێکسییه‌کان ده‌دات. بێگومان تێگه‌شتنی ئه‌م کۆمه‌ڵگانه‌ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌به‌ر گه‌لێک هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن، ڕۆشنبیری، ئاینی، سیاسی و ئابووری هێنده‌ گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و له‌ گه‌لێک لایه‌نی ژیاندا هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ ته‌سکه‌که‌ی کۆندا ماوه‌ته‌وه‌. لێره‌شدا ده‌مه‌وێت دووپاتی ئه‌وه‌ بکه‌مه‌وه‌، که‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک پێشکه‌وتن بێت، به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا باس له‌ واقیعی گۆڕانکارییه‌کان ده‌که‌ین، که‌ هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه‌ له‌ ویست و بۆچوونه‌کانی تاکێک یان کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌هێزتر بن.

لێره‌دا تاک له‌ ناخیدا ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو جه‌مسه‌ری ئاراسته‌ جیاوازه‌وه‌: لایه‌ک که‌ ده‌یه‌وێت ڕایبکێشێت به‌ره‌و دابونه‌ریت و په‌روه‌رده‌  و تێگه‌شتنی کۆمه‌ڵگاکه‌، که‌ بتوانێت خۆی نمایش بکات به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ردا په‌سه‌ندکراو بێت. ئه‌وه‌شی لێره‌دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵآته‌ بریتییه‌ له‌ هزر و پانتایی ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی که‌ له‌ په‌روه‌رده‌که‌دا دراوه‌ به‌ تاک. ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌ کۆنسێرڤه‌تیزمه‌که‌ی ژیانی تاکه‌.

جه‌مسه‌ری دووه‌م بریتییه‌ له‌ کشان به‌ره‌و ئازادی بڕیاره‌کانی خود: جه‌سته‌یی، هزری، ئاره‌زووه‌کان و … هتد. لێره‌دا تاک خۆی له‌ چوارچێوه‌ی به‌شێک له‌ په‌روه‌رده‌ و بنه‌مای دابونه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ ده‌ربکات و به‌شێک له‌ ئاره‌زوو و ویسته‌کانی خۆی تێر بکات، که‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێکیان له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و بنه‌ما ئاینییه‌که‌دا نه‌گونجێن. به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، که‌ تاک له‌نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دا دوو که‌سایه‌تی جیاواز، دوو مامه‌ڵه‌ و ڕه‌فتاری جیاواز، درۆ له‌گه‌ڵ خودی خۆی، هه‌سته‌کانی، جه‌سته‌ی، ده‌وروبه‌ر و به‌ڵکو هه‌ندێک جاریش درۆ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌که‌یشیدا ده‌کات. ئه‌م دوو جۆره‌ که‌سایه‌تییه دژبه‌یه‌که‌‌ش به‌ داخه‌وه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی داگیرکردووه‌.

له‌ هه‌ر گۆشه‌ نیگایه‌که‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌م باره‌ بکه‌ین، تاک لێره‌دا ڕووبه‌ڕووی دووڕووییه‌ک و جوتکه‌سایه‌تییه‌ک ده‌بێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ی دووهه‌میان ئاره‌زو و ویسته‌کانی خۆی پێشان ده‌دات، به‌ڵام نمایشی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ ناکات که‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌ ئاشکرا نمایشی ده‌کات یاخود ده‌یه‌وێت نمایشی بکات. هۆکاره‌کان گه‌لێکن و هه‌رچییه‌کیش بن ئه‌مه‌ واقیعی ژیانه‌ شاراوه‌که‌ی به‌شێکی به‌رفراوانی جیهانه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌که‌یه‌، هه‌ر له‌ ئه‌فغانستان و پاکستانه‌وه‌ هه‌تا دوا سنووری مه‌غریب. ئه‌وه‌یش که‌ ئه‌م کێشه‌ که‌سایه‌تی و خێزانییانه‌ی زیاد کردووه‌، بریتییه‌ له‌ نه‌بوونی بوێری بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ ئاشکرا خۆی له‌ قه‌ره‌ی ئه‌و باس و کێشانه‌ بدات. واته‌ ئێمه‌ به‌ باشتری داده‌نێین شته‌کان بشارینه‌وه‌ و خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان هه‌ڵبخڵه‌تێنین، له‌وه‌ی به‌ ڕاستی و واقیعانه‌ ڕووبه‌ڕووی شته‌کان ببینه‌وه‌. چونکه‌ به‌ هۆی کولتوره‌ داخراوه‌که‌وه‌ زۆر باس هه‌ن (ئه‌گه‌رچی که‌مێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌)که‌ به‌ هێڵه‌ سووره‌که‌ی کۆمه‌ڵگا داده‌نرێت و هه‌ندێکجاریش له‌ هێل لادان یاخود بێڕێزیی هه‌ژمار ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ له‌و ڕاستییه‌ که‌م ناکاته‌وه‌، که‌ گۆڕانکارییه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا به‌رده‌وامن و خه‌سڵه‌تی تاکگه‌راییش ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ گه‌شه‌سه‌ندندایه‌. ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێت، که‌ هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک کاتێک دێت، کۆمه‌ڵێک قوربانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات.

لێره‌دا بیروبۆچوونمان به‌رامبه‌ر ئه‌م باسه‌ هه‌رچۆنێک بێت، پشتگیریکەر یان دژ به‌و گۆڕانکارییه‌ بین، به‌ ڕاستی دابنێین یان به‌ هه‌ڵه‌، پێویسته‌ دان به‌وه‌دا بنێین که‌ ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و به‌شێکی زۆری تاکی کۆمه‌ڵگای به‌ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ گرتۆته‌وه‌ و به‌ تایبه‌تی نه‌وه‌ نوێکه‌. لێدوانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بوێرییه‌ نه‌ک ڕاکردن و دووڕوویی. خۆ ئه‌گه‌ر قوڵتر له‌و بابه‌ته‌ بکۆڵینه‌وه‌ ئه‌وا خۆمان له‌ناو چوارچێوه‌ و پێناسه‌کانی ئازادیدا به‌دی ده‌که‌ین. واته‌ مه‌ودا و پێناسه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ربه‌ستی و ئازادی تاک ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ دیاری ده‌کات ئایا هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک تاک ڕاستێتی که‌سایه‌تی و ژیانی خۆی پێشانی کۆمه‌ڵگا بدات.

ویست بۆ ئازادی له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونماندا سەر هەڵدەدات. بگره‌ له‌ قۆناغی منداڵیشماندا کاتێک له‌ جۆلانه‌کان ده‌مانه‌وێت به‌رز بفڕین و لاسایی باڵنده‌کان بکه‌ینه‌وه‌، ته‌نها وێنه‌یه‌کی دیکەی خوده‌بێئاگایە بۆ ئازادی. به‌ڵام ئایا مانای ئازادی چییه‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ لای خودی خوێنه‌ر خۆیه‌تی.

chrostani@hotmail.com

پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس

پرسیار: به‌ڕێزێک به‌ناوی (کاروان)، ته‌مه‌ن (30) ساڵ، ڕه‌به‌ن، ده‌پرسێت، کاتێک به‌ته‌نها خۆم ڕه‌فتاری سێکسیی ئه‌نجام ده‌ده‌م هیچ کێشه‌م نییه‌، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته‌ لای ڕه‌گه‌زی مێینه‌ ئه‌وا تووشی کێشه‌ ده‌بێت له‌ ڕه‌پبوونی چوکیدا، یان ڕه‌پ نابێت یاخود نیوه‌ ڕه‌پ ده‌بێت، کاک کاروان هه‌ستده‌کات تووشی کێشه‌یه‌ک بووه‌ و وایلێهاتووه‌ که‌ نه‌چێت به‌لای ئافره‌تدا.

وه‌ڵام: کاک کاروان، مادام کاتێک ته‌نهایت کێشه‌ت له‌ڕه‌پبووندا نییه‌ و هه‌موو شتێک ئاساییه‌، که‌واته‌ کێشه‌که‌ی تۆ فه‌سله‌جی نییه‌، به‌ڵکو ده‌روونییه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئه‌گه‌رێک له‌پشتییه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ئه‌مانه‌ن:

1-	ئه‌گه‌ر که‌سێک بیت زۆر خۆت ڕاهێنابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ستپه‌ڕ له‌ته‌نهاییدا یاخود ئالووده‌بووبیت له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ کردن، ئه‌وا ئه‌و چێژ وه‌رگرتنه‌ی له‌ڕێی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌  به‌رده‌وام وه‌رتگرتووه‌ بۆته‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و چێژه‌ی که‌ له‌په‌یوه‌ندی نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و ئیعازانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ مێشک ده‌یدات.

2-	ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خێزانیت به‌جۆرێک بێت که‌ زۆر جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندی سێکسیی حه‌رام و حه‌ڵاڵ کرابێته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌ڕێزت ئه‌نجامی ده‌ده‌یت چونکه‌ له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی سروشتی ژیانی هاوسه‌رێتیدا نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ڕێی نه‌سته‌وه‌ تووشی دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ستکردنی به‌ گوناهه‌ بکه‌یت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا کارده‌کاته‌ سه‌ر توانای سێکسی و له‌ناویشیدا ڕه‌پبوونی چوک.

3-	هه‌ست به‌که‌می کردن له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تدا، به‌جۆرێک هه‌ست بکه‌یت که‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسیی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا توانایه‌کی زۆری ده‌وێت و خۆت به‌لاواز بێته‌ به‌رچاو، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی ده‌روونیت بۆ دروست ده‌کات که‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌دائی سێکسیی تۆ.

4-	ئه‌و هه‌واڵ و باسانه‌ی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی سێکسیی ناشه‌رعی بیستووتن وه‌ک تووشبوون به‌ئایدز، یان قێزلێکردنه‌وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ بۆ په‌یداکردنی پاره‌ کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کار بکاته‌ سه‌ر تێڕوانینی تۆ به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سێکسیی له‌مجۆره‌ و تووشی دڵه‌ڕاوکێت بکات.

5-	خۆ به‌راورد کردنت به‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ فیلم و گرته‌ سێکسییه‌کاندا هه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ وایلێکردبیت که‌ هه‌ست بکه‌یت تۆ خاوه‌نی ئه‌و توانا سێکسییه‌ نیت که‌بتوانیت پرۆسه‌یه‌کی جووتبوون ئه‌نجام بده‌یت له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.

له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم: کاکه‌ کاروان دڵنیابه‌ که‌ پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیی چه‌نده‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ باری جه‌سته‌ و ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌مانه‌وه‌، هێنده‌ په‌یوه‌سته‌ به‌باری ده‌روونییه‌وه‌، هه‌تا مرۆڤ فشاری ده‌روونی که‌متر له‌سه‌ر بێت و له‌بارێکی دڵنیایی ده‌روونیدا بێت ئه‌وه‌نده‌ چالاکتر ده‌بێت له‌ڕه‌فتاری سێکسییدا، پاشان هه‌رچه‌نده‌ پیاو له‌ڕووی کاته‌وه‌ که‌متر پێویستی به‌ وروژاندنه‌وه‌ له‌چاو ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ وروژاندن هه‌ر پێویسته‌، به‌ڵام له‌وجۆره‌ په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌رگیز له‌شفرۆشه‌کان بوار بۆ وروژاندن ناهێڵنه‌وه‌ به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له‌ کورترین ماوه‌دا کڕیارێکی جه‌سته‌یان به‌ڕێبکه‌ن.

بۆیه‌ به‌ کاک کاروان ده‌ڵێم دڵنیابه‌ له‌ژیانی هاوسه‌رییتدا ئه‌و کێشه‌یه‌ت نامێنێت چونکه‌ ئه‌و نائارامی و دڵه‌ڕاوکێیه‌ت نامێنێت و له‌کاتی جووتبوونی سێکسییدا هه‌ست به‌گوناه ناکه‌یت و دڵنیایی و ئارامی جێی ئه‌و هه‌سته‌ ناخۆشانه‌ت ده‌گرنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئالووده‌ش بوویت له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ کردن ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ت که‌م بکه‌یته‌وه‌.

هۆکاره‌کانی که‌متوانایی سێکسیی له‌ ئافره‌تدا – ڕێبوار حسێن
هۆکاره‌کانی که‌م توانایی سێکسیی له‌ ئافره‌ تدا

ڕێبوار حسێن

دوای ئامار کردنی له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێك له‌ پزیشکانی ئه‌مه‌ریکی له‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێ له‌ گۆڤارێکی پزیشکیدا که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ( 24 ) بیستوچوار ملیون ئافره‌ت ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاره‌زویان بۆ سێکس کردن له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بنه‌ هۆی دابڕانیان له‌ هاوسه‌ره‌کانیان له‌کاتی سه‌رجێگادا .

له‌ زانکۆی شیکا‌غۆ له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك پزیشکی زانا له‌ بواری سێکسیدا ، پێیان وایه‌ که‌ نه‌بوونی ئاره‌زووی سێکسی به‌زۆری له‌و  ئافره‌تانه‌دا زۆره‌ که‌ ته‌مه‌نه‌کانیان له‌به‌یینی ( 30 بۆ 40 ) ساڵیدا که‌ ئه‌وجۆره‌ که‌ سانه‌ن له‌ پێش وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌یاندا ده‌ستپێ ده‌که‌ن .

ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بنه‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کان له‌ ئافره‌تدا :

1/ هه‌ڵکشاندنی ته‌مه‌ن وبه‌ساڵاچوون هۆکارێکن بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی ( ئیسترۆجین ) له‌ له‌شی میینه‌دا ، که‌به‌که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌له‌شی ئافره‌تدا واته‌ کاتێ هیلکه‌دانی ئافره‌ت به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات یان به‌ره‌و وه‌ستان مانای وایه‌ ئه‌م هۆڕمۆنه‌ که‌م بۆته‌وه‌ له‌ له‌شدا ، جگه‌له‌وه‌ی تێك چوونی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ له‌ له‌شی مێینه‌دا واته‌ زیادووکه‌م کرنی ئه‌بێته‌هۆی تیك چوونی لاشه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ هه‌ندێ جارزیاد بوونی تووك له‌ ژیرمل و سنگی ئافره‌ت هه‌روه‌ها ده‌بیته‌ هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی غوده‌ی ده‌ره‌قی .

2/ به‌کارهینانی ئه‌وده‌رمانانه‌ی که‌ ڕێگرن له‌ مناڵ بوون واته‌ حه‌بی مه‌نع وبه‌کارهێنانی ئه‌وده‌رمانانه‌ی بۆ ضخطی خۆێن به‌کارده‌هێنڕێن له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و نزم بوونیدا .

3/ که‌م خه‌وی به‌تایبه‌تی هه‌ستکردن به‌ ماندو بوون وهیلاکی به‌خێوکردنی منداڵ زیاتر له‌و ئافره‌تانه‌داکه‌له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا منداڵیان ده‌بی .

هه‌ندێ هۆکار هه‌یه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ که‌بێگومان کاری ڕاسته‌و خۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌رنه‌بوونی ئاره‌ زوه‌ سێکسیه‌کان

1/ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ سه‌ر( کار) که‌ئه‌مه‌واده‌کات فشاری زۆری له‌سه‌ر بێت له‌ناو ماڵ و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ وه‌نه‌توانێ ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه‌کانی خێزان وله‌وانه‌ش جێ به‌جێ کردنی پێداویستیه‌کانی پیاو .

2/ هۆکارێکی تر ئه‌ویش درێژه‌ پێدانی هاوسه‌رگیری ئه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سێکس وه‌کوو ڕۆتین ته‌ماشا بکرێت تاوای لێد ێت سێکس تام  چیژی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات .

هه‌ربۆیه‌شاره‌زایانی بواری په‌یوه‌ندیه‌کانی سێکس هوشیاری ده‌ده‌نه‌ به‌وه‌ی که‌ژن ومیرد شیوازی ژیانی خۆیان بگۆڕن بتوانن گفتوگۆی سێکسی له‌که‌شێکی ڕۆمانسیدا دوور له‌ماڵ ومنداڵ وکار ئه‌نجام بده‌ن هه‌وڵدان بۆگه‌شتن بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ سێکسیه‌کان بێ گوێ دانه‌ هۆکاره‌کانی ته‌مه‌ن وپه‌نابردن بۆداوده‌رمان وسه‌رقاڵیه‌کانی ژیان تابتوانن دووباره‌ په‌یوه‌ ندی سێکسی بژێته‌وه‌ یان نوێ بکرێته‌وه‌ .

چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی خێرا :

1/هه‌وڵی نوێ کردنه‌وه‌ی شێوه‌و سیماوجل وبه‌رگت بده‌به‌ به‌کارهێنانی چه‌ند چالاکیه‌کی نوێ له‌ژیاندا پشوو وه‌رگره‌ له‌کاره‌که‌ت وه‌خته‌کانی خۆت ته‌رخان بکه‌ بۆمێرده‌که‌ت .

2/ وه‌رزش بخه‌ره‌ کاری ڕۆژانه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ست  به‌ ژه‌‌مه‌خواردنی چالاك وبه‌هێزه‌وه‌ بۆڕزگاربوون له‌خه‌مۆکی وماندوبوونت .

3/هه‌وڵ بده‌  له‌ماڵه‌که‌داکاتێك بڕه‌خسینه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌تا .

به‌کارهێنانی مۆم وبۆنی خۆش بۆکاته‌کانی نان خواردن وحه‌مام کردن .

4/ زیادکردنی ئه‌وخواردنانه‌ی که‌ئه‌بێته‌ هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی سێکسی .

5/ دروستکردنی که‌شوهه‌وای خۆشه‌ویستی وه‌به‌کارهێنانی کرێمه‌ شله‌مه‌نیه‌کان وه‌بابه‌تی کارتێکه‌ره‌ سێکسیه‌کان .

Rast-1990@hotmail.com

پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس

پرسیار : بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌ زوو ئاوهاتنه‌وه‌ کردووه‌ له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه‌ ؟

وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کی بڵاوه‌ له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه‌ ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ له‌به‌رچاو بێت که‌ پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه‌ که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره‌ ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه‌ ته‌واو ببیت و بگه‌یته‌ چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته‌ چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌ گرفت و کێشه‌ ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر به‌هه‌ڵچوونه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌ن به‌جووت بوون ئه‌مه‌ وای لێده‌کات که‌ زوو ئاوی بێته‌وه‌ ، هه‌ندێ جار به‌هۆی وه‌ڕسی و باری ده‌روونی و شه‌که‌ت بوونی جه‌سته‌ییه‌وه‌ پیاو خوازیاره‌ به‌خێرایی پرۆسه‌که‌ ئه‌نجام بدات وه‌ک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئه‌رکی هاوسه‌رێتی سه‌رشانی ، جاری وا هه‌یه‌ به‌هۆی بوونی هه‌وکردنێکی ( التهاب ) ساکار له‌سه‌ر چووکی پیاو ‌وایلێده‌کات هه‌سته‌وه‌ری چووک زیاد بکات ‌زوو ته‌واو بێت ، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که‌ نه‌زانی و خۆپه‌رستی پیاو فاکته‌رێکه‌ بۆ زوو ئاوهاتنه‌وه‌ له‌کاتێکدا‌ گرنگی نا‌دات به‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ ئۆرگازم . به‌گشتی زوو ئاوهاتنه‌وه‌ ژانکۆیه‌که‌ نه‌ک هه‌ر بۆ پیاو به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌گه‌ڵدایه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ فه‌رامۆش نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن تێیپه‌ڕێنن تاکو زیاتر به‌خته‌وه‌ر بن و هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشیان ئاسووده‌تر بکه‌ن .

به‌ڕێزان : سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری زوو ئاوهاتنه‌وه‌ پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت که ‌تۆ ته‌نها نیت بۆ ئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگریت ده‌بێت ئه‌م مافه‌ش بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌سته‌به‌ر بێت ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا قه‌ناعه‌تێکت لا دروست ده‌کات که‌ زیاتر زاڵ بیت به‌‌سه‌ر خۆتدا و په‌له‌ نه‌که‌یت له‌ چێژ وه‌رگرتن . هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوسه‌ر و هاوبه‌شی پرۆسه‌ی سێکسیش له‌م حاڵه‌ته‌‌ تێبگه‌یه‌ندرێت تا هاوکار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ، باشترین و په‌سه‌ندترین ڕێگه‌چاره‌ بۆ ئه‌م باره‌ مه‌شق کردنه‌ به‌ ڕێگه‌ی سیمانز ( بوه‌سته‌ و ده‌ستپێکه‌ره‌وه‌ ) ، ئه‌م ڕێگه‌یه‌ یاریده‌ده‌رێکی گرنگه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌م حاڵه‌ته‌ ، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه‌ : هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد خه‌ریکه‌ له‌چێژ وه‌رگرتن و ئاوهاتنه‌وه‌ نزیک بوویته‌وه‌ بوه‌سته‌ و با هاوسه‌ره‌که‌شت ده‌ست له‌ وروژاندنت هه‌ڵبگرێت و ئه‌ویش بوه‌ستێت به‌مه‌ش تۆ خاو ده‌بیته‌وه‌ پاشان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌ ، بۆ ماوه‌ی مانگێک ( به‌نزیکه‌یی ) ئه‌م مه‌شقه‌ پیاده‌ بکه‌ ، وورده‌ وورده‌ خۆت هه‌ست به‌زاڵ بوون له‌سه‌ر خۆت ده‌که‌یت و به‌ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌ته‌ تێده‌په‌ڕێنیت .

ڕێگه‌یه‌کی تریش هه‌یه‌ که‌ناسراوه‌ به‌ ڕێگه‌ی ( ماسته‌رز و جۆنسۆن ) که‌ گۆڕانێک‌ له‌ڕێگه‌ی ( سیمانز) دا کراوه‌ ، ئه‌میش بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو هاتنه‌وه‌ ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوت بێته‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ت چووکت به‌ده‌ست بگوشێت ( له‌خوار سه‌ری چووکه‌وه‌ ) به‌مه‌ش ڕێگه‌ له‌ڕژاندنی تۆ ده‌گرێت ، چه‌ند جارێک ئه‌مه‌ دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌ ، ئه‌م مه‌شقه‌ بۆماوه‌ی دوو هه‌فته‌ تا مانگێک ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت .

باس له‌هه‌ندێ جۆری ده‌رمان و مه‌رهه‌میش ده‌کرێت که‌ هه‌ستیاری چووک که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و ئاوهاتنه‌وه‌ دواده‌خه‌ن ، باشتر وایه‌ هه‌رله‌خۆوه‌ په‌نا بۆ مادانه‌ نه‌برێت به‌ڕێنمایی دروستی ده‌رمانساز یان پزیشک نه‌بێت . به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ هێمنی و بارێکی جێگیری ده‌روونی و زاڵ بوونی پیاوه‌که‌یه‌ له‌سه‌ر خۆی و لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و هاوکاری کردنه‌ هاوبه‌شی پرۆسه‌که‌یه‌ . به‌قه‌د خۆی قورسایی و گرنگی بده‌ن به‌م لایه‌نه‌ و زیاد له‌پێویست مێشکی خۆتانی پێوه‌ جه‌نجاڵ مه‌که‌ن چونکه‌ ده‌توانن ئه‌م حاڵه‌ته‌ تێپه‌ڕێنن و خۆتان به‌راورد مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا چونکه‌ هه‌ریه‌که‌ توانا و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆی جیایه‌ .

ڕایه‌کیش هه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر‌زه‌کاری و لاوی پێش چوونه‌ ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و نائاسایی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، له‌پاشه‌ڕۆژدا و له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوهاتنه‌وه‌ ده‌بن .

بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له‌ نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت پرۆسه‌ی جووتبوونم زۆر درێژه‌ بکێشێت : به‌ڕێز : ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێداوه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ فیلمه‌ سێکسیه‌کاندا بینیووتن یان ده‌یانبینی یان بیستووته‌ ئه‌وانه‌ مه‌به‌ستی بازرگانی و ڕه‌واج په‌یداکردنه‌ بۆ بازاڕه‌کانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی فیلمه‌ سێکسیه‌کان هه‌وڵ مه‌ده‌ لاسایی ئه‌وانه‌ بکه‌یته‌وه‌ ، توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆت چه‌نده‌ به‌وه‌نده‌ قایل به‌ و حساب بۆ هاوبه‌شه‌که‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌ له‌مبواره‌دا چونکه‌ ئه‌م بۆچوونانه‌ واتلێده‌که‌ن باوه‌ڕت به‌خۆت نه‌مێنێت و خۆت به‌لاواز بێته‌ به‌رچاو له‌کاتێکدا خۆت که‌سێکی ئاساییت و ده‌روونی خۆت به‌م بۆچوونانه‌ ئاڵۆز مه‌که‌ و به‌خته‌وه‌ربه‌ و تواناکانی خۆت به‌که‌م ته‌ماشا مه‌که‌

پرسیار : ئایا ده‌رهێنانی منداڵدان هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌سه‌ر حه‌زی سێکسییه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟

وه‌ڵام : هه‌ندێ جار به‌هۆی بوونی وه‌ره‌م یان پۆلیبی زۆر یان خوێن به‌ربوونی به‌رده‌وام یان تێکچوونه‌کانی ناوپۆشی منداڵدان ، پزیشک وای به‌باش ده‌زانێت که‌ منداڵدان ده‌ربهێنرێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ده‌رهێنانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی سێکسی ژن ناکات و داینابه‌زێنێت ، ڕه‌نگه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بێت واته‌ حه‌زه‌که‌ زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی منداڵبوون نامێنێت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا به‌وپه‌ڕی ئازادی و بێ ترسییه‌وه‌ جووت ببێت بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌یاڵێکی لای سکپڕبوون بێت.

پرسیار  : ماوه‌ی پێوانه‌یی جووتبوون چه‌نده‌ ؟

وه‌ڵام : ئه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ژن و مێرد خۆیان و باری فسیۆلۆژی و جه‌سته‌ییان ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پیاو له‌و کاتانه‌دا ته‌نها وروژاندنێکی ساکاری به‌سه‌ بۆ ڕه‌پبوون و ئه‌نجامدانی کاری سێکسی ، به‌ڵام ژن پێویستی به‌پێشه‌کییه‌ک هه‌یه‌ بۆ وروژاندنی ته‌واو که‌ له‌نێوان ( 8 – 10 ) خوله‌ک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌باشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی تیادا دروست بێت بۆ کاره‌ سێکسییه‌که‌ ، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ پیاو له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ په‌له‌ په‌لێک نه‌کات و زۆر خۆی به‌مه‌سه‌له‌ی وروژاندنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ خه‌ریک بکات له‌ڕێگه‌ی گه‌مه‌بازی و ماچ و ده‌ستپیادا هێنان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌زۆر هه‌ستیارن ، له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ میتکه‌ و هه‌ردوو لچی بچووک و به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌ندامی مێینه‌ و نزیکبوونه‌وه‌ی په‌نجه‌ی له‌دیواره‌کانی زێ و ملی منداڵدان و یاریکردن به‌ مه‌مکه‌کان ، له‌پاش په‌یدابوونی ئاماده‌باشی له‌ژنه‌که‌یدا جۆرێک له‌ وروژاندن و هه‌ست به‌خۆشی و به‌ره‌وپیره‌چوونی کاره‌ سێکسییه‌که‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، له‌و کاتانه‌شدا پیاو پێویسته‌ په‌له‌ نه‌کات و ورده‌ ورده‌ کاره‌که‌ ئه‌نجام بدات و له‌گه‌مه‌ یارییه‌کانی نه‌که‌وێت و په‌له‌ نه‌کات له‌ هاتنه‌وه‌ و ڕژاندن تا به‌ته‌واوی هه‌ست به‌ له‌رزی یه‌ک له‌دوای یه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هه‌ست ده‌کات گه‌یشتۆته‌ ئۆرگازم یان لوتکه‌ی چێژ و ورده‌ ورده‌ خاوبوونه‌وه‌ .

پرسیار : هۆکاری هه‌وی پرۆستات چیه‌ ؟

وه‌ڵام : پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا جیاوازی له‌نێوان هه‌وکردن و گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا بکه‌ین ، چونکه‌ گه‌وره‌بوون و هه‌ڵاوسان زیاتر له‌پیره‌کان و به‌ته‌مه‌نه‌کاندا ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌وکردن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا ڕووددات ، هه‌وکردنیش دوو شێوه‌ی هه‌یه‌ :

یه‌که‌م : هه‌وکردنی خێرا : که‌ هۆکاره‌کانی بریتین له‌ :

1- تووشبوونی پرۆستات به‌هه‌ندێک میکرۆب که‌ له‌ئه‌نجامی کاری سێکسی خراپه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت وه‌ک تووشبوون به‌میکرۆبی سۆزه‌نک یا ترایکۆمۆناس ، که‌ڕه‌نگه‌ له‌دواتردا میکرۆبی دیکه‌یشی تێبچێت .

2- هه‌ندێ جار هه‌وکردنه‌کانی گورچیله‌ و جۆگه‌کانی میز له‌ڕێگه‌ی میزه‌ڕۆکانیان میکرۆبه‌کانیان ده‌گه‌نه‌ پرۆستات و هه‌وی پێده‌که‌ن و له‌زۆربه‌ی جاره‌کانیشدا میکرۆبه‌کان له‌پرۆستاته‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ تۆواوه‌ چیکڵدانه‌کان و له‌پاشتردا نا‌هێڵن تۆوه‌کان که‌ له‌ گونه‌کانه‌وه‌ دێن به‌باشی بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، یان ده‌بنه‌ هۆی کوشتنیان و مرۆڤه‌که‌ تووشی نه‌زۆکی ده‌که‌ن .

3- هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی هه‌وه‌کانی کۆڵۆن یان هه‌وه‌کانی ئاڵو یان گیرفانه‌کانی لووته‌وه‌ میکرۆبه‌کان له‌ڕێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ پرۆستات و تووشی هه‌وکردنی ده‌که‌ن .

له‌نیشانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌وی پرۆستات :

1- ئازارێکی زۆر له‌خوار سک و پشته‌وه‌ .

2- ئازار له‌بنی میزه‌ڵداندا تاده‌گاته‌ نزیک کۆم .

3- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ئاره‌زوو که‌مکردنه‌وه‌ بۆ خواردن .

4- سووتاندنه‌وه‌ له‌کاتی میزکردندا .

5- هه‌ندێ جار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێن له‌دوای میز کردن یان له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی تۆواودا .

6- هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شلاوێکی به‌رده‌وام له‌ کونی چوکه‌وه‌ .

7- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی .

8- له‌حاڵه‌ته‌ په‌ره‌سه‌ندووه‌کاندا په‌نگ خواردنه‌وه‌ی میز له‌میزه‌ڵداندا ڕووده‌دات .

جۆری دووه‌م : هه‌وی درێژخایه‌نی پرۆستاته‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه‌ ڕووده‌دات و به‌وه‌ ده‌ناسرێت که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت و زۆر ده‌مێنێته‌وه‌ . له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م جۆره‌ :

1- زۆر خوودانه‌ ده‌ستپپه‌ڕ له‌لاواندا .

2- خواردنه‌وه‌ی ماده‌ ئه‌لکهولیه‌کان به‌زۆری .

3- زۆر ورووژانی سێکسی له‌ئه‌نجامی سه‌یرکردنی وێنه‌ و فیلمی سێکسیه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که‌ بتوانێت له‌سێکسه‌که‌ تێر ببێت له‌به‌ر نه‌بوونی هاوبه‌شێک ، به‌رده‌وام ئه‌م ورووژاندنه‌ ده‌بێته‌ هۆی سوور هه‌ڵگه‌رانی پرۆستات و تووشبوون به‌ هه‌وی درێژخایه‌ن .

4- تووشبوونی به‌رده‌وام به‌ نه‌خۆشیه‌ سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی سۆزه‌نک .

5- هه‌وکردنی به‌رده‌وامی گورچیله‌ و میزه‌ڕۆکان و ئاڵووه‌کان و … هتد .

له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جۆره‌ :

1- ئازار له‌ژێر توره‌که‌ی گووندا که‌ڕه‌نگه‌ بگاته‌ کۆمیش .

2- نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی .

3- خه‌و بینین که‌ ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت .

4- ده‌رچوونی تۆواو له‌گه‌ڵ میزدا .

5- ئازار له‌ گون و ئه‌ندامی زاووزێدا .

6- زوو میزهاتن ، یان په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له‌ میزه‌ڵداندا .

7- ناڕوونی میز ، واته‌ بوونی لێڵییه‌ک تیایدا له‌شێوه‌ی ده‌زووی درێژ درێژدا .

8- تێکچوونی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که‌.

ئافره‌ت له‌کاتی سێکسدا چی بکات تاکو بتوانێت پیاوه‌که‌ی بوروژێنێت؟ – م. ڕێبوار حسێن
ئافره‌ت له‌کاتی سێکسدا پێویسته‌ چی بکات تاکو بتوانێت پیاوه‌که‌ی بووروژێنێت؟

م. ڕێبوار حسێن

ئه‌م کاته‌تان باش خانمان….. تایبه‌ته‌ به‌وخانمانه‌ی، که‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییان کردوه‌ یان پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دێته‌ به‌رنامه‌ی ژیانیانه‌وه‌ .

جووڵه‌ و نمایشی ئافره‌تان له‌کاتی  مماره‌سه‌کردنی سێکسدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی زانستی، ‌خۆی له‌ چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌شدا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ پیاوان …. وه‌ خانمان ده‌‌توانن ده‌سته‌به‌ری بکه‌ن بۆ به‌رامبه‌ره‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساکار. به‌ پێویستم زانی کورتکراوه‌که‌ی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کۆبکه‌مه‌وه‌ به‌وهیوایه‌ی خانمان سودی لێ وه‌ربگرن .

پیاو … ئافره‌تێکی  زیاتر خۆش ده‌وێت ، که‌ ڕازاوه‌ و نه‌رم ونیان بێت له‌کاتی سێکس کردندا به ‌تایبه‌تی کاتێك،  که‌ له سه‌رجێگادا مماره‌سه‌ی جنسی ده‌ست پێ ده‌کات، ده‌بێت ژن وه‌کو مناڵێك مێرده‌که‌ی بگرێته ئامێز و ئاگای له‌ کرداره‌ سێکسیه‌کانی خۆی بێت که‌چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات به‌جۆرێك بێت، که‌ پیاوه‌ که‌ بوروژێنێت .

ئه‌ویش چۆن؟¬¬

¬¬¬خانمه‌که‌م ئه‌گه‌ر چوویته‌ بازاڕ…. هه‌وڵ بده‌ جلی سه‌رنج ڕاکێش وباق و بریق بکڕه‌ مه‌به‌ستم له‌جلی نوستنه‌ وه‌باشتر وایه‌ جله‌کان کراوه‌و به‌ر به‌ره‌ڵابن تاکو سه‌رنج ڕاکێش بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت .

پیاوان …….عشق… یاخود شه‌یدای…. کرداره‌ سێکسیه شازه‌کان ده‌بن مه‌به‌ستم له‌ خۆڕازانه‌وه‌و بۆنی خۆشوو جلی شه‌وه‌ .

باشتر وایه‌ خانمان له‌کاتی ڕودانی  کرداری سێکسی  له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان زۆر گرنگی به‌ جلوبه‌رگی  ژێره‌ وه‌ بده‌ ن که‌له‌جۆری ته‌نك ونه‌رم و ساده‌ و گوڵ گوڵ بن وه‌ جۆرێك له‌ فه‌نتاسی یاخود ڕازانه‌وه‌یان تێدا بێ تاکو زیا تر سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌که‌یان ڕابکێشن .

هه‌موو پیاوێك سه‌رنج ڕاکێش ئه‌بێ به‌ بۆنی خۆش .

بۆن گرنگترین هۆکاره‌ بۆ ڕاکێشانی پیا و وه‌ بۆ باش کردنی حاڵه‌تی ده‌رونی خۆت نه‌ك ته‌نها له‌کاتی خه‌ودا به‌ڵکو له‌ هه‌موو کاتێکدا ئه‌گه‌ر چوویت بۆ شوێنه‌ تایبه‌تیه‌ کانی کڕینی بۆن ومکیاج .. بچۆ بۆ به‌شی بۆن و پاوده‌رو بۆنی له‌ش وبۆدره‌ وشامپۆی له‌ش…. یه‌کێ له‌مانه‌ به‌کار بهێنه‌ له‌ دوای خۆشتن ، کاتێ که‌ مێرده‌که‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆماڵ پێشواز یه‌کی جوانی لێ بکه‌ وبا وه‌شی پیا بکه‌ به‌خۆشه‌ویستیو ڕێزه‌وه‌ … دڵنیات ده‌که‌م به‌وجوڵانه‌ی تۆ ئه‌وروژێت و هه‌رچی هیلاکی هه‌بێ له‌له‌شی ده‌رئه‌چێ به‌هۆی ئه‌و کرداره‌ جوانانه‌و ئه‌و بۆنه‌خۆشانه‌ی که‌ له‌خۆت داوه‌ ئه‌ی خانمه‌که‌م .

ئه‌گه‌ر هاتو مێرده‌که‌ت حه‌زی کرد به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی بی به‌ بێ مکیاج ئه‌واده‌کرێ وابی و ته‌نها  له‌بۆنه‌کاندا به‌کاری بهێنه‌ وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ته‌نکه‌ مکیاجێك بکه‌یت وه‌ به‌شێك له‌پیاوان حه‌ز ده‌که‌ن له‌ خانمان به‌شێوه‌ سروشتیه‌که‌ی خۆیان بمێنه‌وه‌ .

Rast-1990@hotmail.com

به‌کارهێنانی کۆندۆم و سووده‌کانی له‌کاتی سێکس کردندا – م. ڕێبوار حسێن
به‌کارهێنانی کۆندۆم وسووده‌کانی له‌کاتی سێکسکردندا

م. ڕێبوار حسێن

ئایا ده‌زانیت به‌ به‌کارهێنانی کۆندۆم سێکسێکی ته‌ندروست چاوه‌ڕێت ده‌کات. کۆندۆم چییه‌؟

کۆندۆم بریتیه‌ له‌ پێكهاته‌یه‌کی لاستیکیی ته‌نك، واته‌ شه‌فاف که ‌دیوی ناوه‌وه‌ی به‌چه‌ورییه‌کی زۆر ته‌نکی به‌سود داپۆشراوه‌، که‌ پیاوان ده‌یکه‌نه‌ چووكیانه‌وه‌‌ (ئه‌ندامی نێرینه‌وه)‌ له‌کاتی جووتبووندا له‌گه‌ڵ مێینه‌دا. ‌به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی زانستی و د روسته‌ له‌کاتی جووتبووندا له‌ کۆمه‌ڵگا‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا و به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌کارده‌هێنرێت، تا ڕاده‌یه‌ك که‌ ده‌کرێت بڵێین له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا پێش ده‌ستپێکردن به‌ کاری سێکسی ده‌بێت کۆندۆمه‌که‌ت ئاماده‌ بێت ئینجا ده‌کرێت ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدرێت.

بۆچی کۆندۆم پێویسته‌ له‌کاتی جووتبوندا؟

دیاره‌ دووخاڵی زۆر سه‌ره‌کی هه‌ن،‌ که ‌پێویسته‌ ڕۆشن بێت بۆ هه‌موولایه‌ك:

1/ بۆئه‌وهاوسه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ی، که‌ نایانه‌وێت منداڵیان ببێت، واته‌ سپێرمی یان تۆوی نێره‌که نه‌گاته‌ ئه‌وه‌ی به‌ر هێلکه‌ی مێیه‌که‌ بکه‌وێت و ببێت  به‌ منداڵ. واته‌ بۆ دانانی پلانێکی جێگیر له‌ نێوان هاوسه‌ره‌کاندا بۆ هێنانه‌دی ئاواتی منداڵبوونێك له کاتێكی دیاریکراودا پێویسته‌ کۆندۆم به‌کار بهێنن بۆئه‌وه‌ی تووشی دوودڵیی و فشار نه‌بن له‌دوای جووتبونیاندا.

2/ دیاره‌ زێ (مهبه‌ل)ی ئافره‌ت وه‌ هه‌روه‌ها (چووك ) واته‌ ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو به‌جۆرێك ناسکن‌، که ‌ڕه‌نگه‌ هیچی که‌متر نه‌بێت له‌ ناسکی چاو. بۆیه‌ به‌   پاك ڕانه‌گرتن وئازاردان و به‌کارهێنانی به‌شێوه‌یه‌کی نادروست ده‌بێته‌ هۆکاری نه‌خۆشی و په‌یدابوونی ڤایرۆس و هه‌وکردنیان ئه‌ویش ده‌بنه‌ هۆکارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ ترسناکه‌کان  بۆیه‌کتری وه‌کو(سوزه‌نکوئینتهانی مه‌سانه‌و ڕه‌حمی ئافره‌تان و ئه‌ندامی ته‌ناسولی پیاوان)، که‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ ئاسان نین و ده‌بنه‌ هۆی گرفت بۆ پیاوان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی و‌ بۆ خانمان به‌ تایبه‌تی، که‌ له‌و باره‌ دژوارانه‌دا کاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی زاوزێیان ده‌بێت . بۆیه‌ به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی پێویسته له‌کاتی سێکسکردن و جووت بووندا .

Rast-1990@hotmail.com

سێکس و هۆرمۆن – د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن – پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان
سێکس و هۆرمۆن

د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن

پسپۆری نه‌خۆشیه‌ ده‌روونییه‌کان

لەدێر زەمانەوە مرۆڤ لەو باوەرەدا بووە کە تاکی بەهێز و توندوتیژ لەرووی سێکسیەوە بە تواناوگەرمترە لە تاکی لاواز، ئەم بۆچوونە هەڵەیە وای لە کۆمەلگەی عەرەبی کردبوو بۆ بوونی منداڵی بەهێز و منداڵی نێرینە رێگە بدەن خێزانەکانیان بچنە لای پیاوێکی بەهێز بۆ ماوەیەکی دیاری کراو تاکو دڵنیا دەبوون خێزانەکانیان سکیان هەیە پاشان دەیانگەراندنەوە بۆ لای خۆیان. لای مێینەش هەمان بۆ چوون هەیە کە ئافرەتی قەلەو باشترە ، زۆر جار لە کۆمەلگە رۆژهەلاتیەکاندا لە کاتی هاوسەر گرتندا خۆشەویستی و لێک گەشتن و رەفتاری شیاو و کەسێتی گونجاو گەلێ سیمای جوانی تر وەلاوە دەنرێ چەند کیلۆیەک گۆشتی زیادە دەکرێتە سەنگی مەحەک و لە بری عەقل ومەعریفەت تەنها گۆشت مارە دەکرێ، بێگومان مەبەست ئەوەنیە کە قەلەوی نەنگی بێت بەلام لە کاتی بونی عەیبەشدا قەلەویەکە بۆی دەشارێتە بۆیە پیشینان ووتویانە کیلۆیە گۆشت هەزار عەیبە دەشارێتەوە!! لە رۆژگاری ئەمرۆشدا هۆکاری هەزار نەخۆشیە !!

ئەمەش وای کردووە هەردوو رەگەز هەوڵ بدەن بۆ خۆ قەلەوکردن لەرێی بەکارهێنانی حەب و دەرزی ( تێستۆستیرۆن و ئەندرۆجین وئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن ) نرخی ئەم پێک هاتانەش بە هەموو شێوەکانیەوە لە بازارەکانی خۆماندا جێی گۆمانە) ، نێرینە بۆ گەورەکردن و بەهێزکردنی ماسولکەکانی زۆر جار پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی ئەم مادانە بۆ ریکۆرد کردنی ئەنجامێکی باشتر و رازی کردنی راهێنەرەکەی وخۆ هەڵکێشان لە ناو هاورێکانیدا و مێینەش بۆ خرکردنی روومەت وگەورەکردنی شان ومل و کەمەری زۆر چاک دەزانێ پیاوی رۆژهەلاتی دوای گۆرانی پورتوقالە حەز لەچی دەکات بە ئاسانی دەتوانێ لە چاوی دەستگیران وهاوسەرەکەیەوە رەوتی سێکسی ئەو بخوێنێتەوە!.( زۆر جار مێینە پەنا دەباتە بەر بە کارهێنانی حەبی دیکسۆن بۆ گەیشتن بەم مەبەستە کە ژمارەیەکی زۆر کاریگەری لابەلایی هەیە)

ئەوەی جێی داخە تاک زۆر جار لە ژێر رێنمایی دکتۆردا یان لەرێی دەرمانخانەکانی لاکۆلانەوە ئەم حەب ودەرزیانە بەکاردێنی کە دەشێ بۆ ئەم مەبەستە بۆی بنوسرێ یان بۆ نەخۆشیەکی تر کە پێویستی بەم چارەسەرەیە .

لێرە ناکرێ باسی سەرجەم زیانەکانی ئەم پێک هاتانە بکەین چونکە تەوەرێکی زۆر گەورەترمان دەوێ وەک لەم گۆشەیە بۆیە هەوڵ دەدەم تەنها چەخت بخەمە سەرکاریگەری ئەم مادانە لەسەر هەردوو لایەنی سێکسی ودەروونی .

بێگومان بڕو ماوەی بەکارهێنان و پێکهاتەی مادەکە کاریگەریەکەی زۆرتر و کەمتر دەکات . کاریگەری ناراستەوخۆی هەیە لەسەر کەمبونەوەی ئاستی هەردوو هۆرمۆنی تۆپەلە هەژێن و لیوتینایزین. دەبێتە هۆی پوکانەوەی گونەکان وکەمبونەوەی ژمارەی سپێرم و زۆربوونی ژمارەی سپێرمی نائاسایی ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی توانای منداڵ خستنەوە، زیاتر لە توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم کۆرانکاریانە لەو وەرزشەوانانەی ئەم مادانە بەکار دێنن زیاترە وەک لە وانەی بەکاری ناهێنن.

هەندێ جار تاک دووان یان زیاتر لەم مادانە بەکاردێنی ئەمەش ئەگەری زیانەکان زیاتر و خراپتر دەکات. یەکێکی تر لە زیانەکانی گەورەبوونی مەمک کە وەک مەمکی مێینەی لێدێت بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ، بە شێوەیەکی گشتی ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ باری ئاسایی کەمە .(بێگومان گەلێ هۆکاری تریش هەیە بۆ گەورە بوونی مەمک لە نێرینەدا).

هەروەها دەبێتە هۆی ووروژاندنی ئارەزووی سێکسی و توندوتیژى و ئەگەری دەستدرێژی سێکسی لێدەکەوێتەوە سەرەرای بوونی گرفت لە رەپبووندا ڕەنگە خوێنەر بلێ چۆن ئارەزوو زیاد دەکات وگرفتی رەپبوون و ئەو هەموو زیانەى هەیە لێرە دەبێ بزانین ئارەزووی سێکسی و توندوتیژی پەیوەستە بە هۆرمۆنی ئەندرۆجینەوە بەڵام گۆراناریەکانی تر لەژێر کاریگەری هۆرمۆنی تردا روودەدات .

لە مێیەنەدا هەمان کاریگەری هۆرمۆنی هەیە و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی گرفت لە دروست بوونی تۆپەڵەو هێلکە و تێکچوونی سوری مانگانە ئەوەی جێی ووتنە ئەم گۆرانکاریانە زیاتر لە سەرەتای تەمەندا روودەدات وەک لە بەتەمەنەکاندا. دەبێتە هۆی وروژاندنی ئارەزووی سێکسی و گەورەبوونی قیتکەو پەیدابوونی زیبکەو دابەزینی دەنگ و پوکانەوەی سنگ و گەورەبوونی ماسولکەکان کەوەک ماسولکەی نێرینەی لێدێت .

لە ماوەی سکپریدا دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشەی کۆرپە و رەنگە درۆزنە نێرەموک رووبدات و هەندێ جار دەبێتە هۆی مردنی کۆرپە .

لە هەردوو رەگەزدا لەرووی دەروونیە دەشێ ببێتە هۆی توندوتیژی و تێک چوونی مەزاج

( خەمۆکی یان شادی) و نائارامی و تێک چوونی خەو و دڵەراوکێ و هەلوەسە( واتە گوێی لە دەنگێک دەبێت یان شتێک دەبینێت کە ووجودی نیە)

لێرە جێی خۆیەتی بپرسین چەندن ئەوانەی بۆ شووکردن یان رازی کردنی مێردەکانیان پەنایان بردۆتە بەر بەکارهێنانی ئەم مادانەو توشی گرفتی دەروونی بوون ( خەمۆکی ، شادی ، سایکۆسس) بۆ ماوەیەکی زۆر یان هەتا هەتایە دەرمانی چارەسەرکردنى تەنگژە دەرونییەکان دەخۆن؟

چەندن ئەو نێرانە بۆ بەهێزکردنی خۆیان دەستدرێژیان کردۆتە سەر خوشک ودایکیان لەکاتێکدا هیچیان دەست نەکەوتووە بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئارەزوەکانیان؟

چەندن ئەوانەی بەهۆی بەکارهێنانی ئەم مادانەوە بونەتە میوانی بەندیخانەکان چونکە رەفتاری دژ بە یاسایان ئەنجام داوە؟

ئەی ئەو پزیشک و دەرمانساز و کارمەندى تەندروستیانە چەندن کە بێ وژدانانە بۆ دوور لە مەبەستی پزیشکی ئەم دەرمانانە بۆ تاک دەنوسن ، لە پێناو برێکی کەم پارەو باش راهاتنی تاک بە ئارەزووی خۆیان نرخەکەی زیاد دەکەن و لە تاوانەکانی تاک بەشدارن بەرامبەر بە خۆد یان کۆمەل.