پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار: به‌ڕێزێک به‌ناوی (کاروان)، ته‌مه‌ن (30) ساڵ، ڕه‌به‌ن، ده‌پرسێت، کاتێک به‌ته‌نها خۆم ڕه‌فتاری سێکسیی ئه‌نجام ده‌ده‌م هیچ کێشه‌م نییه، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته لای ڕه‌گه‌زی مێینه ئه‌وا تووشی کێشه ده‌بێت له ڕه‌پبوونی چوکیدا، یان ڕه‌پ نابێت یاخود نیوه ڕه‌پ ده‌بێت، کاک کاروان هه‌ستده‌کات تووشی کێشه‌یه‌ک بووه و وایلێهاتووه که نه‌چێت به‌لای ئافره‌تدا.
وه‌ڵام: کاک کاروان، مادام کاتێک ته‌نهایت کێشه‌ت له‌ڕه‌پبووندا نییه و هه‌موو شتێک ئاساییه، که‌واته کێشه‌که‌ی تۆ فه‌سله‌جی نییه، به‌ڵکو ده‌روونییه، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئه‌گه‌رێک له‌پشتییه‌وه هه‌یه، که ئه‌مانه‌ن:
1- ئه‌گه‌ر که‌سێک بیت زۆر خۆت ڕاهێنابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ستپه‌ڕ له‌ته‌نهاییدا یاخود ئالووده‌بووبیت له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ کردن، ئه‌وا ئه‌و چێژ وه‌رگرتنه‌ی له‌ڕێی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه به‌رده‌وام وه‌رتگرتووه بۆته جێگره‌وه‌ی ئه‌و چێژه‌ی که له‌په‌یوه‌ندی نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و ئیعازانه‌وه هه‌یه که مێشک ده‌یدات.
2- ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خێزانیت به‌جۆرێک بێت که زۆر جه‌خت له په‌یوه‌ندی سێکسیی حه‌رام و حه‌ڵاڵ کرابێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌ڕێزت ئه‌نجامی ده‌ده‌یت چونکه له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی سروشتی ژیانی هاوسه‌رێتیدا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌ڕێی نه‌سته‌وه تووشی دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ستکردنی به گوناهه بکه‌یت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا کارده‌کاته سه‌ر توانای سێکسی و له‌ناویشیدا ڕه‌پبوونی چوک.
3- هه‌ست به‌که‌می کردن له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تدا، به‌جۆرێک هه‌ست بکه‌یت که ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسیی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا توانایه‌کی زۆری ده‌وێت و خۆت به‌لاواز بێته به‌رچاو، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی ده‌روونیت بۆ دروست ده‌کات که کارده‌کاته سه‌ر ئه‌دائی سێکسیی تۆ.
4- ئه‌و هه‌واڵ و باسانه‌ی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی سێکسیی ناشه‌رعی بیستووتن وه‌ک تووشبوون به‌ئایدز، یان قێزلێکردنه‌وه له‌و ئافره‌تانه‌ی که بۆ په‌یداکردنی پاره کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه کار بکاته سه‌ر تێڕوانینی تۆ به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سێکسیی له‌مجۆره و تووشی دڵه‌ڕاوکێت بکات.
5- خۆ به‌راورد کردنت به‌و که‌سانه‌ی که له فیلم و گرته سێکسییه‌کاندا هه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه وایلێکردبیت که هه‌ست بکه‌یت تۆ خاوه‌نی ئه‌و توانا سێکسییه نیت که‌بتوانیت پرۆسه‌یه‌کی جووتبوون ئه‌نجام بده‌یت له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم: کاکه کاروان دڵنیابه که پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیی چه‌نده په‌یوه‌سته به باری جه‌سته و ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌مانه‌وه، هێنده په‌یوه‌سته به‌باری ده‌روونییه‌وه، هه‌تا مرۆڤ فشاری ده‌روونی که‌متر له‌سه‌ر بێت و له‌بارێکی دڵنیایی ده‌روونیدا بێت ئه‌وه‌نده چالاک‌تر ده‌بێت له‌ڕه‌فتاری سێکسییدا، پاشان هه‌رچه‌نده پیاو له‌ڕووی کاته‌وه که‌متر پێویستی به وروژاندنه‌وه له‌چاو ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه وروژاندن هه‌ر پێویسته، به‌ڵام له‌وجۆره په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌رگیز له‌شفرۆشه‌کان بوار بۆ وروژاندن ناهێڵنه‌وه به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له کورترین ماوه‌دا کڕیارێکی جه‌سته‌یان به‌ڕێبکه‌ن.
بۆیه به کاک کاروان ده‌ڵێم دڵنیابه له‌ژیانی هاوسه‌رییتدا ئه‌و کێشه‌یه‌ت نامێنێت چونکه ئه‌و نائارامی و دڵه‌ڕاوکێیه‌ت نامێنێت و له‌کاتی جووتبوونی سێکسییدا هه‌ست به‌گوناه ناکه‌یت و دڵنیایی و ئارامی جێی ئه‌و هه‌سته ناخۆشانه‌ت ده‌گرنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئالووده‌ش بوویت له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ کردن ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ت که‌م بکه‌یته‌وه.
تشرینی دووه‌م 9, 2011
هۆکاره‌کانی که‌متوانایی سێکسیی له ئافره‌تدا – ڕێبوار حسێن
هۆکاره‌کانی که‌م توانایی سێکسیی له ئافره تدا
ڕێبوار حسێن
دوای ئامار کردنی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێك له پزیشکانی ئه‌مه‌ریکی له ووڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێ له گۆڤارێکی پزیشکیدا که ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه به لایه‌نی که‌مه‌وه ( 24 ) بیستوچوار ملیون ئافره‌ت ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاره‌زویان بۆ سێکس کردن له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بنه هۆی دابڕانیان له هاوسه‌ره‌کانیان له‌کاتی سه‌رجێگادا .
له زانکۆی شیکا‌غۆ له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك پزیشکی زانا له بواری سێکسیدا ، پێیان وایه که نه‌بوونی ئاره‌زووی سێکسی به‌زۆری له‌و ئافره‌تانه‌دا زۆره که ته‌مه‌نه‌کانیان له‌به‌یینی ( 30 بۆ 40 ) ساڵیدا که ئه‌وجۆره که سانه‌ن له پێش وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌یاندا ده‌ستپێ ده‌که‌ن .
ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بنه هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه سێکسیه‌کان له ئافره‌تدا :
1/ هه‌ڵکشاندنی ته‌مه‌ن وبه‌ساڵاچوون هۆکارێکن بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی ( ئیسترۆجین ) له له‌شی میینه‌دا ، که‌به‌که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه له‌له‌شی ئافره‌تدا واته کاتێ هیلکه‌دانی ئافره‌ت به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات یان به‌ره‌و وه‌ستان مانای وایه ئه‌م هۆڕمۆنه که‌م بۆته‌وه له له‌شدا ، جگه‌له‌وه‌ی تێك چوونی ئه‌م هۆڕمۆنه له له‌شی مێینه‌دا واته زیادووکه‌م کرنی ئه‌بێته‌هۆی تیك چوونی لاشه‌ی ئه‌وکه‌سه هه‌ندێ جارزیاد بوونی تووك له ژیرمل و سنگی ئافره‌ت هه‌روه‌ها ده‌بیته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی غوده‌ی ده‌ره‌قی .
2/ به‌کارهینانی ئه‌وده‌رمانانه‌ی که ڕێگرن له مناڵ بوون واته حه‌بی مه‌نع وبه‌کارهێنانی ئه‌وده‌رمانانه‌ی بۆ ضخطی خۆێن به‌کارده‌هێنڕێن له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و نزم بوونیدا .
3/ که‌م خه‌وی به‌تایبه‌تی هه‌ستکردن به ماندو بوون وهیلاکی به‌خێوکردنی منداڵ زیاتر له‌و ئافره‌تانه‌داکه‌له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا منداڵیان ده‌بی .
هه‌ندێ هۆکار هه‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیه که‌بێگومان کاری ڕاسته‌و خۆیان هه‌یه له‌سه‌رنه‌بوونی ئاره زوه سێکسیه‌کان
1/ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ سه‌ر( کار) که‌ئه‌مه‌واده‌کات فشاری زۆری له‌سه‌ر بێت له‌ناو ماڵ و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ وه‌نه‌توانێ ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه‌کانی خێزان وله‌وانه‌ش جێ به‌جێ کردنی پێداویستیه‌کانی پیاو .
2/ هۆکارێکی تر ئه‌ویش درێژه پێدانی هاوسه‌رگیری ئه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سێکس وه‌کوو ڕۆتین ته‌ماشا بکرێت تاوای لێد ێت سێکس تام چیژی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات .
هه‌ربۆیه‌شاره‌زایانی بواری په‌یوه‌ندیه‌کانی سێکس هوشیاری ده‌ده‌نه به‌وه‌ی که‌ژن ومیرد شیوازی ژیانی خۆیان بگۆڕن بتوانن گفتوگۆی سێکسی له‌که‌شێکی ڕۆمانسیدا دوور له‌ماڵ ومنداڵ وکار ئه‌نجام بده‌ن هه‌وڵدان بۆگه‌شتن بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه سێکسیه‌کان بێ گوێ دانه هۆکاره‌کانی ته‌مه‌ن وپه‌نابردن بۆداوده‌رمان وسه‌رقاڵیه‌کانی ژیان تابتوانن دووباره په‌یوه ندی سێکسی بژێته‌وه یان نوێ بکرێته‌وه .
چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی خێرا :
1/هه‌وڵی نوێ کردنه‌وه‌ی شێوه‌و سیماوجل وبه‌رگت بده‌به به‌کارهێنانی چه‌ند چالاکیه‌کی نوێ له‌ژیاندا پشوو وه‌رگره له‌کاره‌که‌ت وه‌خته‌کانی خۆت ته‌رخان بکه بۆمێرده‌که‌ت .
2/ وه‌رزش بخه‌ره کاری ڕۆژانه‌ته‌وه په‌یوه‌ست به ژه‌مه‌خواردنی چالاك وبه‌هێزه‌وه بۆڕزگاربوون له‌خه‌مۆکی وماندوبوونت .
3/هه‌وڵ بده له‌ماڵه‌که‌داکاتێك بڕه‌خسینه بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌تا .
به‌کارهێنانی مۆم وبۆنی خۆش بۆکاته‌کانی نان خواردن وحه‌مام کردن .
4/ زیادکردنی ئه‌وخواردنانه‌ی که‌ئه‌بێته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی سێکسی .
5/ دروستکردنی که‌شوهه‌وای خۆشه‌ویستی وه‌به‌کارهێنانی کرێمه شله‌مه‌نیه‌کان وه‌بابه‌تی کارتێکه‌ره سێکسیه‌کان .
Rast-1990@hotmail.com
تشرینی دووه‌م 8, 2011
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار : بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به زوو ئاوهاتنه‌وه کردووه له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه کێشه‌یه‌کی بڵاوه له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بێت که پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه ته‌واو ببیت و بگه‌یته چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته گرفت و کێشه ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر به‌هه‌ڵچوونه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به‌جووت بوون ئه‌مه وای لێده‌کات که زوو ئاوی بێته‌وه ، هه‌ندێ جار به‌هۆی وه‌ڕسی و باری ده‌روونی و شه‌که‌ت بوونی جه‌سته‌ییه‌وه پیاو خوازیاره به‌خێرایی پرۆسه‌که ئه‌نجام بدات وه‌ک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئه‌رکی هاوسه‌رێتی سه‌رشانی ، جاری وا هه‌یه به‌هۆی بوونی هه‌وکردنێکی ( التهاب ) ساکار له‌سه‌ر چووکی پیاو وایلێده‌کات هه‌سته‌وه‌ری چووک زیاد بکات زوو ته‌واو بێت ، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که نه‌زانی و خۆپه‌رستی پیاو فاکته‌رێکه بۆ زوو ئاوهاتنه‌وه له‌کاتێکدا گرنگی نا‌دات به‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی به ئۆرگازم . به‌گشتی زوو ئاوهاتنه‌وه ژانکۆیه‌که نه‌ک هه‌ر بۆ پیاو به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی بۆیه پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌گه‌ڵدایه ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن تێیپه‌ڕێنن تاکو زیاتر به‌خته‌وه‌ر بن و هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشیان ئاسووده‌تر بکه‌ن .
به‌ڕێزان : سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری زوو ئاوهاتنه‌وه پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت که تۆ ته‌نها نیت بۆ ئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگریت ده‌بێت ئه‌م مافه‌ش بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌سته‌به‌ر بێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا قه‌ناعه‌تێکت لا دروست ده‌کات که زیاتر زاڵ بیت به‌سه‌ر خۆتدا و په‌له نه‌که‌یت له چێژ وه‌رگرتن . هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوسه‌ر و هاوبه‌شی پرۆسه‌ی سێکسیش له‌م حاڵه‌ته تێبگه‌یه‌ندرێت تا هاوکار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته ، باشترین و په‌سه‌ندترین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م باره مه‌شق کردنه به ڕێگه‌ی سیمانز ( بوه‌سته و ده‌ستپێکه‌ره‌وه ) ، ئه‌م ڕێگه‌یه یاریده‌ده‌رێکی گرنگه بۆ ڕزگاربوون له‌م حاڵه‌ته ، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه : هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد خه‌ریکه له‌چێژ وه‌رگرتن و ئاوهاتنه‌وه نزیک بوویته‌وه بوه‌سته و با هاوسه‌ره‌که‌شت ده‌ست له وروژاندنت هه‌ڵبگرێت و ئه‌ویش بوه‌ستێت به‌مه‌ش تۆ خاو ده‌بیته‌وه پاشان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه ، بۆ ماوه‌ی مانگێک ( به‌نزیکه‌یی ) ئه‌م مه‌شقه پیاده بکه ، وورده وورده خۆت هه‌ست به‌زاڵ بوون له‌سه‌ر خۆت ده‌که‌یت و به‌ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌ته تێده‌په‌ڕێنیت .
ڕێگه‌یه‌کی تریش هه‌یه که‌ناسراوه به ڕێگه‌ی ( ماسته‌رز و جۆنسۆن ) که گۆڕانێک له‌ڕێگه‌ی ( سیمانز) دا کراوه ، ئه‌میش بریتیه له‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو هاتنه‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوت بێته‌وه هاوسه‌ره‌که‌ت چووکت به‌ده‌ست بگوشێت ( له‌خوار سه‌ری چووکه‌وه ) به‌مه‌ش ڕێگه له‌ڕژاندنی تۆ ده‌گرێت ، چه‌ند جارێک ئه‌مه دووباره بکه‌نه‌وه ، ئه‌م مه‌شقه بۆماوه‌ی دوو هه‌فته تا مانگێک ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت .
باس له‌هه‌ندێ جۆری ده‌رمان و مه‌رهه‌میش ده‌کرێت که هه‌ستیاری چووک که‌م ده‌که‌نه‌وه و ئاوهاتنه‌وه دواده‌خه‌ن ، باشتر وایه هه‌رله‌خۆوه په‌نا بۆ مادانه نه‌برێت به‌ڕێنمایی دروستی ده‌رمانساز یان پزیشک نه‌بێت . به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته هێمنی و بارێکی جێگیری ده‌روونی و زاڵ بوونی پیاوه‌که‌یه له‌سه‌ر خۆی و لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و هاوکاری کردنه هاوبه‌شی پرۆسه‌که‌یه . به‌قه‌د خۆی قورسایی و گرنگی بده‌ن به‌م لایه‌نه و زیاد له‌پێویست مێشکی خۆتانی پێوه جه‌نجاڵ مه‌که‌ن چونکه ده‌توانن ئه‌م حاڵه‌ته تێپه‌ڕێنن و خۆتان به‌راورد مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا چونکه هه‌ریه‌که توانا و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆی جیایه .
ڕایه‌کیش هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر‌زه‌کاری و لاوی پێش چوونه ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و نائاسایی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، له‌پاشه‌ڕۆژدا و له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوهاتنه‌وه ده‌بن .
بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت پرۆسه‌ی جووتبوونم زۆر درێژه بکێشێت : به‌ڕێز : ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێداوه ئه‌وه ته‌نها له فیلمه سێکسیه‌کاندا بینیووتن یان ده‌یانبینی یان بیستووته ئه‌وانه مه‌به‌ستی بازرگانی و ڕه‌واج په‌یداکردنه بۆ بازاڕه‌کانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی فیلمه سێکسیه‌کان هه‌وڵ مه‌ده لاسایی ئه‌وانه بکه‌یته‌وه ، توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆت چه‌نده به‌وه‌نده قایل به و حساب بۆ هاوبه‌شه‌که‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت بکه له‌مبواره‌دا چونکه ئه‌م بۆچوونانه واتلێده‌که‌ن باوه‌ڕت به‌خۆت نه‌مێنێت و خۆت به‌لاواز بێته به‌رچاو له‌کاتێکدا خۆت که‌سێکی ئاساییت و ده‌روونی خۆت به‌م بۆچوونانه ئاڵۆز مه‌که و به‌خته‌وه‌ربه و تواناکانی خۆت به‌که‌م ته‌ماشا مه‌که
پرسیار : ئایا ده‌رهێنانی منداڵدان هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌سه‌ر حه‌زی سێکسییه‌وه هه‌یه ؟
وه‌ڵام : هه‌ندێ جار به‌هۆی بوونی وه‌ره‌م یان پۆلیبی زۆر یان خوێن به‌ربوونی به‌رده‌وام یان تێکچوونه‌کانی ناوپۆشی منداڵدان ، پزیشک وای به‌باش ده‌زانێت که منداڵدان ده‌ربهێنرێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ده‌رهێنانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی سێکسی ژن ناکات و داینابه‌زێنێت ، ڕه‌نگه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت واته حه‌زه‌که زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی منداڵبوون نامێنێت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا به‌وپه‌ڕی ئازادی و بێ ترسییه‌وه جووت ببێت بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌یاڵێکی لای سکپڕبوون بێت.
پرسیار : ماوه‌ی پێوانه‌یی جووتبوون چه‌نده ؟
وه‌ڵام : ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر ژن و مێرد خۆیان و باری فسیۆلۆژی و جه‌سته‌ییان ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پیاو له‌و کاتانه‌دا ته‌نها وروژاندنێکی ساکاری به‌سه بۆ ڕه‌پبوون و ئه‌نجامدانی کاری سێکسی ، به‌ڵام ژن پێویستی به‌پێشه‌کییه‌ک هه‌یه بۆ وروژاندنی ته‌واو که له‌نێوان ( 8 – 10 ) خوله‌ک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌باشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی تیادا دروست بێت بۆ کاره سێکسییه‌که ، بۆیه زۆر پێویسته پیاو له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ په‌له په‌لێک نه‌کات و زۆر خۆی به‌مه‌سه‌له‌ی وروژاندنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه خه‌ریک بکات له‌ڕێگه‌ی گه‌مه‌بازی و ماچ و ده‌ستپیادا هێنان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌زۆر هه‌ستیارن ، له‌پێش هه‌موویانه‌وه میتکه و هه‌ردوو لچی بچووک و به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌ندامی مێینه و نزیکبوونه‌وه‌ی په‌نجه‌ی له‌دیواره‌کانی زێ و ملی منداڵدان و یاریکردن به مه‌مکه‌کان ، له‌پاش په‌یدابوونی ئاماده‌باشی له‌ژنه‌که‌یدا جۆرێک له وروژاندن و هه‌ست به‌خۆشی و به‌ره‌وپیره‌چوونی کاره سێکسییه‌که‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، له‌و کاتانه‌شدا پیاو پێویسته په‌له نه‌کات و ورده ورده کاره‌که ئه‌نجام بدات و له‌گه‌مه یارییه‌کانی نه‌که‌وێت و په‌له نه‌کات له هاتنه‌وه و ڕژاندن تا به‌ته‌واوی هه‌ست به له‌رزی یه‌ک له‌دوای یه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هه‌ست ده‌کات گه‌یشتۆته ئۆرگازم یان لوتکه‌ی چێژ و ورده ورده خاوبوونه‌وه .
پرسیار : هۆکاری هه‌وی پرۆستات چیه ؟
وه‌ڵام : پێویسته له‌سه‌ره‌تادا جیاوازی له‌نێوان هه‌وکردن و گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا بکه‌ین ، چونکه گه‌وره‌بوون و هه‌ڵاوسان زیاتر له‌پیره‌کان و به‌ته‌مه‌نه‌کاندا ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌وکردن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا ڕووددات ، هه‌وکردنیش دوو شێوه‌ی هه‌یه :
یه‌که‌م : هه‌وکردنی خێرا : که هۆکاره‌کانی بریتین له :
1- تووشبوونی پرۆستات به‌هه‌ندێک میکرۆب که له‌ئه‌نجامی کاری سێکسی خراپه‌وه په‌یدا ده‌بێت وه‌ک تووشبوون به‌میکرۆبی سۆزه‌نک یا ترایکۆمۆناس ، که‌ڕه‌نگه له‌دواتردا میکرۆبی دیکه‌یشی تێبچێت .
2- هه‌ندێ جار هه‌وکردنه‌کانی گورچیله و جۆگه‌کانی میز له‌ڕێگه‌ی میزه‌ڕۆکانیان میکرۆبه‌کانیان ده‌گه‌نه پرۆستات و هه‌وی پێده‌که‌ن و له‌زۆربه‌ی جاره‌کانیشدا میکرۆبه‌کان له‌پرۆستاته‌وه ده‌گه‌نه تۆواوه چیکڵدانه‌کان و له‌پاشتردا نا‌هێڵن تۆوه‌کان که له گونه‌کانه‌وه دێن به‌باشی بڕۆنه ده‌ره‌وه ، یان ده‌بنه هۆی کوشتنیان و مرۆڤه‌که تووشی نه‌زۆکی ده‌که‌ن .
3- هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی هه‌وه‌کانی کۆڵۆن یان هه‌وه‌کانی ئاڵ‌و یان گیرفانه‌کانی لووته‌وه میکرۆبه‌کان له‌ڕێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه ده‌گه‌نه پرۆستات و تووشی هه‌وکردنی ده‌که‌ن .
له‌نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌وی پرۆستات :
1- ئازارێکی زۆر له‌خوار سک و پشته‌وه .
2- ئازار له‌بنی میزه‌ڵداندا تاده‌گاته نزیک کۆم .
3- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ئاره‌زوو که‌مکردنه‌وه بۆ خواردن .
4- سووتاندنه‌وه له‌کاتی میزکردندا .
5- هه‌ندێ جار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێن له‌دوای میز کردن یان له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی تۆواودا .
6- هاتنه ده‌ره‌وه‌ی شلاوێکی به‌رده‌وام له کونی چوکه‌وه .
7- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی .
8- له‌حاڵه‌ته په‌ره‌سه‌ندووه‌کاندا په‌نگ خواردنه‌وه‌ی میز له‌میزه‌ڵداندا ڕووده‌دات .
جۆری دووه‌م : هه‌وی درێژخایه‌نی پرۆستاته به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه ڕووده‌دات و به‌وه ده‌ناسرێت که ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت و زۆر ده‌مێنێته‌وه . له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م جۆره :
1- زۆر خوودانه ده‌ستپپه‌ڕ له‌لاواندا .
2- خواردنه‌وه‌ی ماده ئه‌لکهولیه‌کان به‌زۆری .
3- زۆر ورووژانی سێکسی له‌ئه‌نجامی سه‌یرکردنی وێنه و فیلمی سێکسیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که بتوانێت له‌سێکسه‌که تێر ببێت له‌به‌ر نه‌بوونی هاوبه‌شێک ، به‌رده‌وام ئه‌م ورووژاندنه ده‌بێته هۆی سوور هه‌ڵگه‌رانی پرۆستات و تووشبوون به هه‌وی درێژخایه‌ن .
4- تووشبوونی به‌رده‌وام به نه‌خۆشیه سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی سۆزه‌نک .
5- هه‌وکردنی به‌رده‌وامی گورچیله و میزه‌ڕۆکان و ئاڵووه‌کان و … هتد .
له نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جۆره :
1- ئازار له‌ژێر توره‌که‌ی گووندا که‌ڕه‌نگه بگاته کۆمیش .
2- نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی .
3- خه‌و بینین که ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت .
4- ده‌رچوونی تۆواو له‌گه‌ڵ میزدا .
5- ئازار له گون و ئه‌ندامی زاووزێدا .
6- زوو میزهاتن ، یان په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له میزه‌ڵداندا .
7- ناڕوونی میز ، واته بوونی لێڵییه‌ک تیایدا له‌شێوه‌ی ده‌زووی درێژ درێژدا .
8- تێکچوونی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که.
تشرینی دووه‌م 8, 2011
ئافره‌ت له‌کاتی سێکسدا چی بکات تاکو بتوانێت پیاوه‌که‌ی بوروژێنێت؟ – م. ڕێبوار حسێن
ئافره‌ت له‌کاتی سێکسدا پێویسته چی بکات تاکو بتوانێت پیاوه‌که‌ی بووروژێنێت؟
م. ڕێبوار حسێن
ئه‌م کاته‌تان باش خانمان….. تایبه‌ته به‌وخانمانه‌ی، که ژیانی هاوسه‌رگیرییان کردوه یان پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دێته به‌رنامه‌ی ژیانیانه‌وه .
جووڵه و نمایشی ئافره‌تان له‌کاتی مماره‌سه‌کردنی سێکسدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی زانستی، خۆی له چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌شدا ده‌بینێته‌وه بۆ پیاوان …. وه خانمان ده‌توانن ده‌سته‌به‌ری بکه‌ن بۆ به‌رامبه‌ره‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساکار. به پێویستم زانی کورتکراوه‌که‌ی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کۆبکه‌مه‌وه به‌وهیوایه‌ی خانمان سودی لێ وه‌ربگرن .
پیاو … ئافره‌تێکی زیاتر خۆش ده‌وێت ، که ڕازاوه و نه‌رم ونیان بێت له‌کاتی سێکس کردندا به تایبه‌تی کاتێك، که له سه‌رجێگادا مماره‌سه‌ی جنسی ده‌ست پێ ده‌کات، ده‌بێت ژن وه‌کو مناڵێك مێرده‌که‌ی بگرێته ئامێز و ئاگای له کرداره سێکسیه‌کانی خۆی بێت که‌چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات به‌جۆرێك بێت، که پیاوه که بوروژێنێت .
ئه‌ویش چۆن؟¬¬
¬¬¬خانمه‌که‌م ئه‌گه‌ر چوویته بازاڕ…. هه‌وڵ بده جلی سه‌رنج ڕاکێش وباق و بریق بکڕه مه‌به‌ستم له‌جلی نوستنه وه‌باشتر وایه جله‌کان کراوه‌و به‌ر به‌ره‌ڵابن تاکو سه‌رنج ڕاکێش بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت .
پیاوان …….عشق… یاخود شه‌یدای…. کرداره سێکسیه شازه‌کان ده‌بن مه‌به‌ستم له خۆڕازانه‌وه‌و بۆنی خۆشوو جلی شه‌وه .
باشتر وایه خانمان له‌کاتی ڕودانی کرداری سێکسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان زۆر گرنگی به جلوبه‌رگی ژێره وه بده ن که‌له‌جۆری ته‌نك ونه‌رم و ساده و گوڵ گوڵ بن وه جۆرێك له فه‌نتاسی یاخود ڕازانه‌وه‌یان تێدا بێ تاکو زیا تر سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌که‌یان ڕابکێشن .
هه‌موو پیاوێك سه‌رنج ڕاکێش ئه‌بێ به بۆنی خۆش .
بۆن گرنگترین هۆکاره بۆ ڕاکێشانی پیا و وه بۆ باش کردنی حاڵه‌تی ده‌رونی خۆت نه‌ك ته‌نها له‌کاتی خه‌ودا به‌ڵکو له هه‌موو کاتێکدا ئه‌گه‌ر چوویت بۆ شوێنه تایبه‌تیه کانی کڕینی بۆن ومکیاج .. بچۆ بۆ به‌شی بۆن و پاوده‌رو بۆنی له‌ش وبۆدره وشامپۆی له‌ش…. یه‌کێ له‌مانه به‌کار بهێنه له دوای خۆشتن ، کاتێ که مێرده‌که‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆماڵ پێشواز یه‌کی جوانی لێ بکه وبا وه‌شی پیا بکه به‌خۆشه‌ویستیو ڕێزه‌وه … دڵنیات ده‌که‌م به‌وجوڵانه‌ی تۆ ئه‌وروژێت و هه‌رچی هیلاکی هه‌بێ له‌له‌شی ده‌رئه‌چێ به‌هۆی ئه‌و کرداره جوانانه‌و ئه‌و بۆنه‌خۆشانه‌ی که له‌خۆت داوه ئه‌ی خانمه‌که‌م .
ئه‌گه‌ر هاتو مێرده‌که‌ت حه‌زی کرد به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی بی به بێ مکیاج ئه‌واده‌کرێ وابی و ته‌نها له‌بۆنه‌کاندا به‌کاری بهێنه وه له ماڵه‌وه ته‌نکه مکیاجێك بکه‌یت وه به‌شێك له‌پیاوان حه‌ز ده‌که‌ن له خانمان به‌شێوه سروشتیه‌که‌ی خۆیان بمێنه‌وه .
Rast-1990@hotmail.com
تشرینی دووه‌م 7, 2011
به‌کارهێنانی کۆندۆم و سووده‌کانی له‌کاتی سێکس کردندا – م. ڕێبوار حسێن
به‌کارهێنانی کۆندۆم وسووده‌کانی له‌کاتی سێکسکردندا
م. ڕێبوار حسێن
ئایا ده‌زانیت به به‌کارهێنانی کۆندۆم سێکسێکی ته‌ندروست چاوه‌ڕێت ده‌کات. کۆندۆم چییه؟
کۆندۆم بریتیه له پێكهاته‌یه‌کی لاستیکیی ته‌نك، واته شه‌فاف که دیوی ناوه‌وه‌ی به‌چه‌ورییه‌کی زۆر ته‌نکی به‌سود داپۆشراوه، که پیاوان ده‌یکه‌نه چووكیانه‌وه (ئه‌ندامی نێرینه‌وه) له‌کاتی جووتبووندا له‌گه‌ڵ مێینه‌دا. به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی زانستی و د روسته له‌کاتی جووتبووندا له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا و به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌کارده‌هێنرێت، تا ڕاده‌یه‌ك که ده‌کرێت بڵێین له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا پێش ده‌ستپێکردن به کاری سێکسی ده‌بێت کۆندۆمه‌که‌ت ئاماده بێت ئینجا ده‌کرێت ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت.
بۆچی کۆندۆم پێویسته له‌کاتی جووتبوندا؟
دیاره دووخاڵی زۆر سه‌ره‌کی هه‌ن، که پێویسته ڕۆشن بێت بۆ هه‌موولایه‌ك:
1/ بۆئه‌وهاوسه‌ره به‌ڕێزانه‌ی، که نایانه‌وێت منداڵیان ببێت، واته سپێرمی یان تۆوی نێره‌که نه‌گاته ئه‌وه‌ی به‌ر هێلکه‌ی مێیه‌که بکه‌وێت و ببێت به منداڵ. واته بۆ دانانی پلانێکی جێگیر له نێوان هاوسه‌ره‌کاندا بۆ هێنانه‌دی ئاواتی منداڵبوونێك له کاتێكی دیاریکراودا پێویسته کۆندۆم به‌کار بهێنن بۆئه‌وه‌ی تووشی دوودڵیی و فشار نه‌بن له‌دوای جووتبونیاندا.
2/ دیاره زێ (مهبه‌ل)ی ئافره‌ت وه هه‌روه‌ها (چووك ) واته ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو به‌جۆرێك ناسکن، که ڕه‌نگه هیچی که‌متر نه‌بێت له ناسکی چاو. بۆیه به پاك ڕانه‌گرتن وئازاردان و به‌کارهێنانی به‌شێوه‌یه‌کی نادروست ده‌بێته هۆکاری نه‌خۆشی و په‌یدابوونی ڤایرۆس و هه‌وکردنیان ئه‌ویش ده‌بنه هۆکارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ترسناکه‌کان بۆیه‌کتری وه‌کو(سوزه‌نکوئینتهانی مه‌سانه‌و ڕه‌حمی ئافره‌تان و ئه‌ندامی ته‌ناسولی پیاوان)، که چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه ئاسان نین و ده‌بنه هۆی گرفت بۆ پیاوان به شێوه‌یه‌کی گشتی و بۆ خانمان به تایبه‌تی، که له‌و باره دژوارانه‌دا کاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی زاوزێیان ده‌بێت . بۆیه به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی پێویسته له‌کاتی سێکسکردن و جووت بووندا .
Rast-1990@hotmail.com
تشرینی دووه‌م 7, 2011
سێکس و هۆرمۆن – د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن – پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
سێکس و هۆرمۆن
د.ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌کان
لەدێر زەمانەوە مرۆڤ لەو باوەرەدا بووە کە تاکی بەهێز و توندوتیژ لەرووی سێکسیەوە بە تواناوگەرمترە لە تاکی لاواز، ئەم بۆچوونە هەڵەیە وای لە کۆمەلگەی عەرەبی کردبوو بۆ بوونی منداڵی بەهێز و منداڵی نێرینە رێگە بدەن خێزانەکانیان بچنە لای پیاوێکی بەهێز بۆ ماوەیەکی دیاری کراو تاکو دڵنیا دەبوون خێزانەکانیان سکیان هەیە پاشان دەیانگەراندنەوە بۆ لای خۆیان. لای مێینەش هەمان بۆ چوون هەیە کە ئافرەتی قەلەو باشترە ، زۆر جار لە کۆمەلگە رۆژهەلاتیەکاندا لە کاتی هاوسەر گرتندا خۆشەویستی و لێک گەشتن و رەفتاری شیاو و کەسێتی گونجاو گەلێ سیمای جوانی تر وەلاوە دەنرێ چەند کیلۆیەک گۆشتی زیادە دەکرێتە سەنگی مەحەک و لە بری عەقل ومەعریفەت تەنها گۆشت مارە دەکرێ، بێگومان مەبەست ئەوەنیە کە قەلەوی نەنگی بێت بەلام لە کاتی بونی عەیبەشدا قەلەویەکە بۆی دەشارێتە بۆیە پیشینان ووتویانە کیلۆیە گۆشت هەزار عەیبە دەشارێتەوە!! لە رۆژگاری ئەمرۆشدا هۆکاری هەزار نەخۆشیە !!
ئەمەش وای کردووە هەردوو رەگەز هەوڵ بدەن بۆ خۆ قەلەوکردن لەرێی بەکارهێنانی حەب و دەرزی ( تێستۆستیرۆن و ئەندرۆجین وئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن ) نرخی ئەم پێک هاتانەش بە هەموو شێوەکانیەوە لە بازارەکانی خۆماندا جێی گۆمانە) ، نێرینە بۆ گەورەکردن و بەهێزکردنی ماسولکەکانی زۆر جار پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی ئەم مادانە بۆ ریکۆرد کردنی ئەنجامێکی باشتر و رازی کردنی راهێنەرەکەی وخۆ هەڵکێشان لە ناو هاورێکانیدا و مێینەش بۆ خرکردنی روومەت وگەورەکردنی شان ومل و کەمەری زۆر چاک دەزانێ پیاوی رۆژهەلاتی دوای گۆرانی پورتوقالە حەز لەچی دەکات بە ئاسانی دەتوانێ لە چاوی دەستگیران وهاوسەرەکەیەوە رەوتی سێکسی ئەو بخوێنێتەوە!.( زۆر جار مێینە پەنا دەباتە بەر بە کارهێنانی حەبی دیکسۆن بۆ گەیشتن بەم مەبەستە کە ژمارەیەکی زۆر کاریگەری لابەلایی هەیە)
ئەوەی جێی داخە تاک زۆر جار لە ژێر رێنمایی دکتۆردا یان لەرێی دەرمانخانەکانی لاکۆلانەوە ئەم حەب ودەرزیانە بەکاردێنی کە دەشێ بۆ ئەم مەبەستە بۆی بنوسرێ یان بۆ نەخۆشیەکی تر کە پێویستی بەم چارەسەرەیە .
لێرە ناکرێ باسی سەرجەم زیانەکانی ئەم پێک هاتانە بکەین چونکە تەوەرێکی زۆر گەورەترمان دەوێ وەک لەم گۆشەیە بۆیە هەوڵ دەدەم تەنها چەخت بخەمە سەرکاریگەری ئەم مادانە لەسەر هەردوو لایەنی سێکسی ودەروونی .
بێگومان بڕو ماوەی بەکارهێنان و پێکهاتەی مادەکە کاریگەریەکەی زۆرتر و کەمتر دەکات . کاریگەری ناراستەوخۆی هەیە لەسەر کەمبونەوەی ئاستی هەردوو هۆرمۆنی تۆپەلە هەژێن و لیوتینایزین. دەبێتە هۆی پوکانەوەی گونەکان وکەمبونەوەی ژمارەی سپێرم و زۆربوونی ژمارەی سپێرمی نائاسایی ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی توانای منداڵ خستنەوە، زیاتر لە توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم کۆرانکاریانە لەو وەرزشەوانانەی ئەم مادانە بەکار دێنن زیاترە وەک لە وانەی بەکاری ناهێنن.
هەندێ جار تاک دووان یان زیاتر لەم مادانە بەکاردێنی ئەمەش ئەگەری زیانەکان زیاتر و خراپتر دەکات. یەکێکی تر لە زیانەکانی گەورەبوونی مەمک کە وەک مەمکی مێینەی لێدێت بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ، بە شێوەیەکی گشتی ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ باری ئاسایی کەمە .(بێگومان گەلێ هۆکاری تریش هەیە بۆ گەورە بوونی مەمک لە نێرینەدا).
هەروەها دەبێتە هۆی ووروژاندنی ئارەزووی سێکسی و توندوتیژى و ئەگەری دەستدرێژی سێکسی لێدەکەوێتەوە سەرەرای بوونی گرفت لە رەپبووندا ڕەنگە خوێنەر بلێ چۆن ئارەزوو زیاد دەکات وگرفتی رەپبوون و ئەو هەموو زیانەى هەیە لێرە دەبێ بزانین ئارەزووی سێکسی و توندوتیژی پەیوەستە بە هۆرمۆنی ئەندرۆجینەوە بەڵام گۆراناریەکانی تر لەژێر کاریگەری هۆرمۆنی تردا روودەدات .
لە مێیەنەدا هەمان کاریگەری هۆرمۆنی هەیە و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی گرفت لە دروست بوونی تۆپەڵەو هێلکە و تێکچوونی سوری مانگانە ئەوەی جێی ووتنە ئەم گۆرانکاریانە زیاتر لە سەرەتای تەمەندا روودەدات وەک لە بەتەمەنەکاندا. دەبێتە هۆی وروژاندنی ئارەزووی سێکسی و گەورەبوونی قیتکەو پەیدابوونی زیبکەو دابەزینی دەنگ و پوکانەوەی سنگ و گەورەبوونی ماسولکەکان کەوەک ماسولکەی نێرینەی لێدێت .
لە ماوەی سکپریدا دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشەی کۆرپە و رەنگە درۆزنە نێرەموک رووبدات و هەندێ جار دەبێتە هۆی مردنی کۆرپە .
لە هەردوو رەگەزدا لەرووی دەروونیە دەشێ ببێتە هۆی توندوتیژی و تێک چوونی مەزاج
( خەمۆکی یان شادی) و نائارامی و تێک چوونی خەو و دڵەراوکێ و هەلوەسە( واتە گوێی لە دەنگێک دەبێت یان شتێک دەبینێت کە ووجودی نیە)
لێرە جێی خۆیەتی بپرسین چەندن ئەوانەی بۆ شووکردن یان رازی کردنی مێردەکانیان پەنایان بردۆتە بەر بەکارهێنانی ئەم مادانەو توشی گرفتی دەروونی بوون ( خەمۆکی ، شادی ، سایکۆسس) بۆ ماوەیەکی زۆر یان هەتا هەتایە دەرمانی چارەسەرکردنى تەنگژە دەرونییەکان دەخۆن؟
چەندن ئەو نێرانە بۆ بەهێزکردنی خۆیان دەستدرێژیان کردۆتە سەر خوشک ودایکیان لەکاتێکدا هیچیان دەست نەکەوتووە بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئارەزوەکانیان؟
چەندن ئەوانەی بەهۆی بەکارهێنانی ئەم مادانەوە بونەتە میوانی بەندیخانەکان چونکە رەفتاری دژ بە یاسایان ئەنجام داوە؟
ئەی ئەو پزیشک و دەرمانساز و کارمەندى تەندروستیانە چەندن کە بێ وژدانانە بۆ دوور لە مەبەستی پزیشکی ئەم دەرمانانە بۆ تاک دەنوسن ، لە پێناو برێکی کەم پارەو باش راهاتنی تاک بە ئارەزووی خۆیان نرخەکەی زیاد دەکەن و لە تاوانەکانی تاک بەشدارن بەرامبەر بە خۆد یان کۆمەل.
تشرینی دووه‌م 2, 2011
ئۆرگازم و ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی مێینه – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ئۆرگازم و ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی مێینه
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا که قسه‌کردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له سێکسیه‌کان و کێشه‌کانی تایبه‌ت به‌م بواره ته‌نانه‌ت له‌نێوان هاوسه‌رانیشدا تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر به هێڵی سوور هه‌ژمارکراوه ، ئه‌م ڕه‌وشه کارێکی ئه‌وتۆی کردووه که زۆربه‌ی هاوسه‌ران کێشه و گرفته سێکسیه‌کانی خۆیان به‌په‌نهانی حه‌شار دابێت و به‌رده‌وام له ده‌روونیاندا خۆیان بخۆنه‌وه و ناڕه‌زاییه‌کانیان له‌یه‌کدی بێ چاره‌سه‌ر بهێڵنه‌وه ، هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته نێگتیفه له‌هه‌مبه‌ر سێکسدا وای کردووه که ئه‌و کێشه و گرفتانه ده‌مامکی بۆ بکرێت و له فۆرمی جیاواز جیاوازدا به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن و مه‌سه‌له یاخود کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی پێ په‌رده‌پۆش بکه‌ن ، بۆ نموونه ژنان ڕه‌نگه بکه‌ونه بیانوو پێ‌گرتن له هاوسه‌ره‌کانیان که که‌مته‌رخه‌من یاخود گله‌یی و گازنده کردن له ماڵه خه‌زوران و … هتد . له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانیش ده‌که‌ونه بیانوو پێ‌گرتن به‌وه‌ی ژنه‌کانیان ته‌مه‌ڵه و ماڵی پێ به‌ڕێوه ناچێت و باش خزمه‌تی مناڵ ناکات و میوان دۆست نیه و … هتد . بۆیه ڕۆشنبیری سێکسی زۆر گرنگه که هه‌ردووڕه‌گه‌زی پێ چه‌کدار بکرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێ ده‌نێنه ژیانی هاوسه‌ریه‌وه تاکو ئارامی و ئاسووده‌یی باڵ به‌سه‌ر هاوسه‌راندا بکێشێت و خۆیان له چه‌ندین کێشه به‌دوور بگرن .
یه‌کێک له‌و گرفتانه‌ی که نه‌زانی یاخود که‌می ڕۆشنبیریی سێکسی پیاوان بۆ خۆیان و هاوسه‌ره‌کانیان ده‌یخوڵقێنن ، له‌لایه‌ک ئافره‌تی تێدا ده‌که‌نه قوربانی و له‌لایه‌کی تره‌وه به‌جۆرێکی تر و به درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ژیانی هاوسه‌ری خۆیشیان دووچاری وه‌ڕس بوون ده‌که‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه سێکسیه‌کانی هاوسه‌ره‌کانیان ، ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی پیاوان ( نێرینه ) پێیان وایه زێ ئه‌ندامی سه‌ره‌کی سێکسیی مێینه‌یه ، ئه‌م باوه‌ڕه‌ش وایلێکردوون که له‌جووت بوونی سێکسیدا جه‌خت له‌م ئه‌ندامه بکه‌نه‌وه و جووت بوونی سێکسی نێوان خۆیان و هاوسه‌ره‌کانیان له چوونه‌ناوه‌وه‌ی چوکی خۆیان بۆ ناو زێی هاوسه‌ره‌کانیان به پرۆسه‌یه‌کی ته‌واوکار له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن . ئه‌گه‌رچی جووت بوونی سێکسی به‌م شێوه‌یه ترۆپکی چێژ یاخود ئۆرگازم بۆ لایه‌نێکی پرۆسه‌که زامن ده‌کات که پیاوانن به‌ڵام بۆ لایه‌نه‌که‌ی تر هه‌مان ده‌رئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه نا‌دات یاخود مه‌رج نیه به‌ده‌ستیه‌وه بدات ، له‌کاتێکدا پرۆسه‌ی سێکسی دروست و هاوسه‌نگ له‌نێوان هاوسه‌راندا ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولا بگه‌نه ترۆپکی چێژ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه ( به‌و شێوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆکرا ) ده‌بێته خوڵقانی جۆره‌ها گرفت له‌نێوان هاوسه‌راندا له‌وانه ناپاکی هاوسه‌رێتی و لێکترازانی خێزانی و ئاژاوه و ناته‌بایی و ساردی سێکسی لای ئافره‌تان و ناڕه‌زایی و وه‌ڕسی به‌رده‌وام له هاوسه‌ر و ژیانی هاوسه‌ری .
لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه که ( 70% ) ژنان ناگه‌نه ئۆرگازم یاخود ترۆپکی چێژ ئه‌گه‌ر جووت بوونی سێکسی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ( زێ ) وه ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵیاندا ، وه ڕێژه‌که‌ی تر ( 30% ) پێویستیان به تێکڕای ( 10 – 15 ) خوله‌ک ده‌بێت که به‌به‌رده‌وامی له‌ڕێی ( زێ ) وه سێکسیان له‌گه‌ڵدا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئۆرگازم ( ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش سانا نه‌بێت بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ( نێر ) که له بیسته‌کان یان سه‌ره‌تای سییه‌کانی ته‌مه‌نیاندان ) ، هه‌روه‌ها سه‌لمێنراوه ئۆرگازم لای مێینه له‌م حاڵاتانه‌دا ( که جووت بوونی سێکسی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی – زێ – وه به‌ڕێوه بچێت ) ده‌رئه‌نجامی وروژانی قیتکه‌ی مێینه‌یه به پله‌ی یه‌که‌م ، که به‌هۆی جوڵانی چووکی پیاو بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ڕووده‌دات که به‌هۆیه‌وه ئه‌و پێسته ده‌جوڵێت که قیتکه‌ی داپۆشیوه و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی وروژانی قیتکه .
که‌واته ئه‌ی چاری ئه‌و ژنانه‌ی تر چیه که ( 70% ) پێکده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئۆرگازم و له‌و چێژه بێبه‌ش نه‌بن و نه‌بنه هۆکارێک بۆ تێرکردنی یه‌ک لایه‌نه‌ی جووت بوونی سێکسی و ئه‌و کێشه و قه‌یرانانه‌ش ڕوو نه‌دات که ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م بێبه‌ش بوونه‌یه ؟
له‌ڕاستیدا ورووژاندنی ڕاسته‌وخۆی قیتکه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یه ، ئه‌گه‌رچی ورووژانی ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کانی تری جه‌سته‌ی ئافره‌ت وه‌ک گۆی مه‌مک و لێو و .. هتد ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی قیتکه به ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له مێینه‌دا بۆیه جوڵاندن و ده‌ستلێدان و ورووژاندنی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ( پێش ئه‌وه‌ی جووت بوون له‌ڕێگه‌ی – زێ – وه ده‌ستپێبکرێت و ته‌نانه‌ت له‌کاتی جووت بوونیشدا ) مه‌رجێکی سه‌ره‌کیه بۆ گه‌یشتنی مێینه به ترۆپکی چێژ ، جا ئه‌م ورووژاندنه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن خودی ژنه‌که‌وه ( به‌ده‌ستی خۆی ) بێت .
قیتکه‌ی مێینه وه‌ک ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی به‌رامبه‌ر به چووکه وه‌ک ئه‌ندامی سه‌ره‌کی نێرینه ، هه‌ربۆیه دانانی زێ به ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کی مێینه به‌رامبه‌ر به چووک له نێردا دانانێکی نازاستیانه‌یه . له‌شه‌ش هه‌فته‌ی یه‌که‌می گه‌شه‌ی کۆرپه له‌ناو مناڵدانی دایکدا ئه‌ندامه سێکسیه‌کانی نێر و مێ وه‌ک یه‌کن و له‌شێوه‌یه‌کدان که‌ناوده‌برێت به بارسته‌ی سێکسی ، پاشان ئه‌م بارسته‌یه گه‌شه ده‌کات و ده‌گۆڕێت بۆ چووک له نێر و قیتکه له مێدا . وێڕای ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ده‌ماره سێکسیانه‌ی له قیتکه‌دا هه‌یه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ده‌ماره سێکسیه‌کانی چووکی نێره ، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ده‌ماره سێکسیه‌کانی زێ نیو ئه‌وه‌نده‌ی ( به‌نزیکه‌یی ) ژماره‌ی ده‌ماره سێکسیه‌کانی قیتکه‌یه ، ئه‌مانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن که قیتکه ئه‌ندامی سێکسیی سه‌ره‌کیه لای مێینه و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه له ورووژانی سێکسیدا .
ئه‌گه‌ر له‌ڕووی توێکاری یان پێکهاته‌ییه‌وه له‌هه‌ردوو ئه‌ندامی چووک و قیتکه بڕوانین ئه‌وا وه‌ک یه‌کن جگه له‌بوونی یه‌ک جیاوازی ، وه‌کیه‌کیان له‌وه‌دایه که ئه‌م ئه‌ندامه سێکسیه‌ی نێر پێکهاتووه له چووک ( به‌شه درێژ و بینراوه‌که ) و سه‌ری چووک ، له‌کاتێدا قیتکه‌ش ئه‌م دووبه‌شه‌ی هه‌یه ، به‌شه درێژه‌که‌ی که به چینێک پێست داپۆشراوه و درێژبۆته‌وه و به‌درێژی ( 7 ) سم ( به‌نزیکه‌یی ) چۆته‌وه ناو جه‌سته و به‌چاو نابینرێت و به‌شه‌که‌ی تری که ده‌بنرێت سه‌ری قیتکه‌یه که به‌شه بچوکه‌که‌ی قیتکه‌یه و به‌قه‌د ده‌نکۆڵه‌یه‌ک ده‌بێت . به‌ڵام تاکه جیاوازی نێوان چووکی نێر و قیتکه‌ی مێ له‌ڕووی توێکاری یان پێکهاته‌ییه‌وه له‌وه‌دایه که چووکی نێر جگه له‌و دوو شانه ئه‌سفه‌نجیه‌ی توانای کشانی هه‌یه ، ئه‌سفه‌نجی سێیه‌میشی هه‌یه که بۆرییه‌کی له‌خۆگرتووه وه‌ک ڕاڕه‌وێک بۆ میز و سپێرم ، به‌ڵام قیتکه ته‌نها دوو شانه‌ی ئیسفه‌نجی هه‌یه که‌توانای کشانیان هه‌یه ( له‌کاتی وروووژانی سێکسیدا ) و شانه‌ی سێیه‌می نیه وه‌ک چووک که ڕێڕه‌وی میز له‌خۆ بگرێت ، له‌جیاتی ئه‌مه مێینه ده‌رچه‌ی تایبه‌ت به‌میزی هه‌یه که له‌دووری 2 یان 3 سم له خوار قیتکه‌وه‌یه .
چووکی نێر هه‌ردوو فه‌رمانی پرۆسه‌ی سێکسی و میزده‌ردان به‌جێده‌هێنێت ، زێی مێینه‌ش چه‌ند فه‌رمانێک به‌جێ ده‌هێنێت وه‌ک پرۆسه‌ی سێکسی و ده‌ردانی خوێنی بێ‌نوێژی و ده‌رچه‌یه‌که بۆ مناڵبوون ، به‌ڵام قیتکه ته‌نها یه‌ک فه‌رمانی هه‌یه ئه‌ویش ورووژاندنی سێکسیانه‌ی مێینه‌یه .
لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵئه‌دات که‌ی ده‌بێت قیتکه بورووژێنرێت له پرۆسه‌ی سێکسیدا ؟
پێویسته قیتکه له‌دوا ئه‌ندامه‌کان بێت که ده‌بێت بوروژێنرێت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه و ژن گه‌یشتبێته ئاستێکی به‌رز له ورووژاندن له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی تر و به‌شێوازی تر ئه‌وجا قیتکه بورووژێنرێت به‌جۆرێک که زێ ده‌بێت ته‌ڕ بووبێت به ده‌ردراوه تایبه‌تیه‌کانی خۆی له‌ئه‌نجامی ده‌ستبازی و ورووژانی تره‌وه ئه‌وسا نۆره‌ی قیتکه دێته پێشه‌وه . ده‌کرێت قیتکه به ده‌ست یان په‌نجه یان هه‌رشێوازێکی تر بورووژێنرێت .
فه‌رامۆش نه‌کردنی ڕۆڵی ئه‌م ئه‌ندامه سێکسیه سه‌ره‌کیه‌ی ژنان له پرۆسه‌ی جووت بوونی سێکسیدا پرۆسه‌که ئاسانتر و هاوسه‌نگتر ده‌کات و ترۆپکی چێژ بۆ ژنان مسۆگه‌ر ده‌کات ئه‌گه‌ر هۆکاری تر ئاماده‌یی نه‌بێت بۆ ساردی سێکسی لای ژنان . دیاره له کولتوری ئێمه‌دا زۆربه‌ی ژنان ئه‌گه‌ر نه‌ش‌ڵێین هه‌موویان ، له‌ژێر ساباتی ژیانی هاوسه‌ریشدا نه‌یاتوانیوه ( بۆ ڕابردوو ) وه ناتوانن ( بۆ ئێستا ) که گوزارشت له حه‌زه سێکسیه‌کانی خۆیان بکه‌ن له‌گه‌ڵ مێرده‌کانیاندا جا یان له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار نه‌کرێن لای مێرده‌کانیان به‌وه‌ی خاوه‌نی باکگراوه‌ندێکن له‌م بواره‌دا یان له‌شه‌رم یان له‌ترس یان به‌هۆی لووتبه‌رزی پیاوسالاریانه‌ی پیاوه‌که‌وه بێت یان به‌هه‌ر هۆکارێکی تره‌وه بێت ، که تێکڕا ئه‌م هۆکارانه ڕه‌وشێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ناله‌باری وه‌ها بۆ ژنان ده‌خوڵقێنن که به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌بنه‌وه به قوربانی و ئامڕازێک بۆ تێرکردنی حه‌ز و هه‌وه‌سه‌کانی پیاو ، قوربانی بوونی ژنان له‌م باره‌شدا هیچی که‌متر نیه له‌و پێشێلکاریانه‌ی تری مافه‌کانیان که ڕۆژانه له کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا ڕووده‌ده‌ن .
تشرینی دووه‌م 2, 2011
چه‌پاندنی سێکسیی – توێژه‌ری ده‌روونی: هۆشدار ئیسماعیل مه‌نصور
چەپاندنى سێکسیی
توێژەرى دەروونى : هۆشدار اسماعیل منصور
سێکس بە یەکێک لە پێویستیە بایۆلۆژیە گرنگەکانى مرۆڤ دادەنرێت, هەروەک چۆن لە بنکەى هەڕەمەکەى ئەبراهام ماسلۆ شان بەشانى خوارن و خەو هاتووە.
تێرکردنى ئەم پێویستیە گرنگەى مرۆڤ دوورکەوتنەوەیە لە زۆر گرێى دەروونى و نەخۆشى دەروونى, لێرەدا مەبەستمانە باس لە چەپاندنى سێکسى بکەین کە بە کێشەیەکى گشتى مرۆیى دادەنرێت, بەڵام کاریگەرى خراپى زیاتر لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکان و ئەو کۆمەڵگایانەى داخراون دەردەکەوێت, بەهۆى درووست بوونى گرێى دەروونى هەست کردن بە تاوان لەلاى تاک لەدواى ئەنجامدانى هەر کردارێکى سێکسى ڕێگە پێنەدراو بوونى ترس و دڵەڕاوکێ لەوەى کە تاک هەست دەکات ئەگەر هاتوو ئەم پەیوەندیەى لێ ئاشکرابوو ڕووبەڕووى سزاى یاسایى و کۆمەڵایەتى دەبێتەوە وەیان لە کاتى ئاشکرانەبوونى تووشى سزا دەبێتەوە لەلایەن خواى گەورەوە. بۆیە تاک هەوڵى چەپاندنى ئەم حەزەى دەدات تاوەکو دوورکەوێتەوە لە سزاى یاسایى و کۆمەڵایەتى و ئاینى هەرچەندە تێرکردنى ئەم پێویستیە گرنگە بۆ مرۆڤ.
بۆیە تاک هەوڵى تێرکردنى ئەم حەزە سێکسیەى دەدات لەڕێگەى خەوبینین یاخود سەیرکردنى فیلمى سێکسى یا بەڕێگەى ئەنجامدانى (خوى نهێنى) هەرچەندە بە تەواوى ناتوانێت ئەو حەزەى تێر بکات بەڵام تاڕادەیەک پەنا دەباتە بەر ئەم کارانە بۆ ئەوەى ڕزگارى بێت لەو سزایانەى لەسەرەوە باسمان کرد و تاڕادەیەکیش دەتوانێت لەو حەزەى خۆى کەم بکاتەوە.
چەپاندنى سێکسى لە ئەنجامى بێبەش کردنى (حرمان) سێکسى تاک دروست دەبێت وە کاردانەوەى لەسەر ڕەوشتى مرۆڤ دەبێت , ئەو کەسانەى تووشى چەپانى سێکسى دەبن دەتوانین بیان ناسینەوە بە ڕەوشت و هەڵسوکەتیان, زۆر جار ئەو کەسانە شەڕانگیزن و لەکاتى بینینى ڕەگەزى بەرامبەر کاردانەوەى خراپیان دەبێت و زۆر جار قسەى ناشیرین و بریندار کەر بەکاردێنن بۆ ڕەگەزى بەرامبەریان یاخود هەوڵى تێکدانى ئاسایشى کەسى دەدەن بۆ نموونە ( زۆر جار بیستوومانە هەرزەکار هەبووە لە بازاڕەکان دەست بۆ ئافرەت دەبات).
چارەسەرى ئەم گرێیە دەروونیە بەڕێگەى هاوسەرگیرى یاسایى و شەرعى دەبێت, چونکە مرۆڤ لە ڕێگەى هاوسەرگیریەوە دەتوانێت حەزە سێکسیەکانى تێر بکات و لە سزاى یاسایى و کۆمەڵایەتى و ئاینى خۆى بپارێزێت و بێ ترس و دڵەڕاوکێ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدات,
وە باشترین و چاکترین پەیوەندی لە نێوان هاوسەران ئەو پەیوەندیەیە لەسەر بنەماى خۆشەویستى و ڕێزگرتن و لێک تێگەیشتن و متمانە بوون بە یەکترى و ڕێکەوتنى سێکسى دروست دەبێت.
چونکە ڕێکەوتنى سێکسى هۆکارێکە بۆ دروست بوونى متمانەى زیاتر لە نێوان هاوسەران و دوورکەوتنەوەیە لە ناپاکى هاوسەرى و سێکسى لابەلا.
لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان ئەم دیاردەیە کەمترە وەک لە کۆمەڵگە داخراوەکان, بەهۆى ئاسانى پڕۆسەى هاوسەرگیرى تەنانەت زۆر جار بە یەک ئەلقە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت, بەڵام بەداخەوە لە کۆمەڵگەى ئێمە لە زۆربەى شارەکان گەنج کێشەى ماددى هەیە و پێویستى بە سەرمایەکى بەرچاو هەیە بۆ ئەوەى بتوانێت خێزان دروست بکات بێجگە لە کێشەى نیشتەجێ بوون و چۆنیەتى بەڕێوە بردنى ژیانى هاوسەرى.
پێویستە لەسەر دایک و باوکان مارەیى کچەکانیان کەم کەنەوەو یارمەتى گەنجان بدەن بۆ دروست کردنى ژیانى هاوسەرى بۆ ئەوەى بە دووریان بگرن لە کێشەى دەروونى و گرێى دەروونى.
تشرینی دووه‌م 2, 2011
خۆ ڕزگارکردن له ده‌ستپه‌ڕ – د. سرور
خۆ ڕزگار کردن لە دەستپەڕ
نووسینی : د. سرور
دەستپەڕ خویەکى تاکەکەسیە کەتیایدا کەسەکە خۆى هروژاندنى سێکسی بۆخۆى دروست دەکات ،و لەزۆرجاریشدا بەبێئاگا ئەم کارە دەبێتە خوو بەتایبەتى لەسەردەمى هەرزەکارى و لەوە پاشتریشدا وەک جگەرە کێشان و خواردنەوەى مەى لێدێت .
ئەوەى جێگەى ئاماژەیە ئەوەیە کەئەم کردارە بە نەخۆشى دانانرێت ،تەنها ئەوەندە نەبێت وەک ئاماژەمان پێدا لەهەندێ کەسدا تۆخ دەبێتەوەو دەبێتە خوو گرى پێوەى کە ئیتر واى لێدێت زۆر بەزەحمەت دەتوانێت وازى لێ بهێنێت ئاشکراشە خوو گرى بەهەر بارێک لەبارەکانى ژیانەوە بێت لەنوژدارى دا بەکارێکى سروشتى دانانرێت سەرەڕاى ئەوەى بەگشتى لەگەڵ زەوقی ساغدا ناگونجێت .
زیانى سەرەکى بەپلەى یەکەم لەوەوە دێت کە هەرزەکار یان لاو ،بۆیەکەم جار بەدواى گەڕانیدا بۆ چێژوەرگرتنێکى سێکسی پەنا بۆ ئەو کارە دەبات بەڵام لەپاشدا بەۆهى خوو گرییەوە دەبێتە کۆیلەى ئەو کارەو لەبەر ئەوەش کەزۆر بەنهێنی ئەنجامى دەدات لەزۆربەى کتێبە زانستیەکاندا هەربەخووى نهێنى “”masturbation ناودەبرێت. کارە ناسروشتیەکە لەوەدایە کە وردە وردە واى لێدێت پێویستى بەئەرکى زیاتر دەبێت بۆ ئەوەى خۆى بهروژێنێت ،ئەمەش زۆربەى جار دەبێتە هۆى ماندوو کردنى دەماخ و دەروون و زۆربەى جار ئەمەش جۆرە شۆکێک بۆ کەسەکە دروست دەکات چونکە هەست دەکات وەک جارى یەکەم زۆر بەزوویی ناهروژێت و ناگاتە ئەوپەڕى چێژ وردە وردەش بەمەش توشی جۆرێک لەدڵە ڕاوکێ و دودڵى دەبێت و خەیاڵی سەیر سەیرى بۆ دێت بەتایبەتى کەهەندێک جار هەر ناگاتە چێژ وەرگرتن، یان تووشی رەپ نەبوونى تەواو دەبێت و بۆ ئەوەش چەند جارێک لەسەر یەک هەوڵ دەداتەوە، بەڵام ناگاتە ئەنجامى دڵخۆشکەرى تەواو. ه8ەندێک لەوانەى کەزۆرو بۆ ماوەیەکى زۆر حەریکى ئەم کارەبوون و تیایاندا بووە بەخوویەکى جێگیر،لەئەنجامى ئەوەى اکارەکە چۆتە نەستیانەوە، لەپاش ژن هێنان بەشێک لەوانە ئەو جۆرە چێژەى خۆیان بەدوایدا دەگەڕێن یان لەئەنجامى خووەکەوە دەستیان کەوتووە لەژنەکانیان دەستیان ناکەوێت توشی شۆک دەبنەوەو ڕەنگە بەرەو هەندێک لەتێکچونى سێکسی بچن وەک رەپ نەبوونى تەواو لەکاتى کردارى سێکسداو ئەوەش چ ناڕەحەتى و ئاژاوە لەنێوان خۆی و ژنەکەیدا دروستدەکات !
لێرەشدا نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت کەئەم خووە لەبەر ئەوەى جیاوازە لەکارە سێکسیە سروشتیەکەو پێویستى بەئەرکێکە ئەقڵی زۆر هەیە لەئەنجامى خەیاڵ و ئەندێشەى قوڵ بۆ هێنانەبەر چاوى کارێکی سێکسی لەخەیاڵدا کەلەواقعدا بوونێکی نییە لەبەر ئەوە هەمیشە ئەو کەسانە هەست بە لاوازى هێزیان دەکەن و زۆربەى خەوو دەیان باتەوە زۆرێکیشیان ئەگەر خوێندکار بوون لەوانەکانیاندا باش نابن لەبەر ئەوەى وردبینیان بۆ وەرگرتن و تێگەیشتن لەپۆلدا کەم دەبێتەوە .
دەبێت ئەو کەسانەى کەئەم کارەیان کردۆتە خوو ئەوە بزانن کەئێستا هیچ دەرمانێکی ئەفسوناوى نییە لەو حاڵەتە ڕزگاریان بکات یان وایان لێبکات بەتەواوى لێی دوربکەونەوە وەلەبیر خۆیانى بەرنەوە . چونکە دەردەکە لەوەدایە کەئەمە نەخۆشی نیە تا بەدەرمان چاک بێت بەڵکو حاڵەتێکى دەروونیە بووە بەخوو گرى.
لەبەر ئەوە خۆ ڕزگار کردن لێی تەنها بەدەست کەسەکە خۆیەتى چونکە ئەوەندەى نۆژدارى لەم بوارەدا یارمەتى کەسەکە دەدات تەنها ئەوەندەیە کەهەنیدێک هێور کەرەوەى دەمارى ئامادە کردووە بۆ ئەوەى ئەو کەسانە زۆر زوو نەهروژێن ئیتر لەوە زیاتر نییە و ئەوى دى دەکەوێتە سەر خوو گرەکە خۆى کە هەوڵ بدات بڕواى تەواوى بەخۆى بێت کەدەتوانێت لەهەر شتێک خۆى بیەوێت دوور بکەوێتەوە واتە تاکە چارەسەر لەم لایەنەوە ئەوەیە کەهێزێکی خودى تەواو لەکەسەکەدا دروست بێت بۆ بەرەنگار بوونەوەى ئەو ساتانەى کەلەدەروونیانەوە زۆرێکیان بۆ دێت بۆ ئەنجام دانى خووەکە .
ئەمانەى خوارەوەش هەندێک لەو هەنگاوانەن کەکەسەکە دەتوانێت لەڕێگایانەوە خۆى لەم خووە بەدوور بگرێت :
1. تا دەتوانێت خۆى دوربخاتەوە لەسەیرى ئەو فیلم و ڤیدیۆ‌و وێنانەى هوروژاندنى سێکسی لەمرۆڤدا دروست دەکەن .
2. دور کەوتنەوە لەبەتەنها دانیشتن لەژورێکى چەپەک یان داخراودا .
3. ڕێگە نەدان بەهاوڕێ و دۆستان کەلەبەردەمیدا ئەو جۆرە باسانە بکەن کە هروژاندن دروست دەکەن .
4. نەخوێندنەوەى ئەو چیرۆک و شعر‌و کتێبانەى کە هروژاندنى سیێکسی دروست دەکەن .
5. لەکاتەکانى بێ ئیشیدا خوودانە وەرزش بەهەر جۆرێکیەوە بێت بەگەڕان و پیاسە کردن،باخدارى، سەیرکردن یان گوێگرتن لەپرۆگرامى تەلەفیزیۆنى یان ڕادیۆیی بەسود ،بەشدارى کردن لەیانەو کۆمەڵ و دەستەى زانستى و کۆمەڵایەتى ناو گەرەک و شاردا. ئەنجامدانى کارێک لەماڵدا وەک دارتاشی ئاسنگەرى ، چاکردنەوەى شتێکی شکاو ..هتد.
6. لەسەر دایک و باوکیش پێویستە کە ئینتەرنێت ئەگەر لەماڵدا هەبوو یان سەتەلایت لەژوورى تەنهادا دانەنرێت بەڵکو هەمیشە لەناو هۆڵ و ئەو ژوورانەدا دابنرێت کەهى تاکە کەسێک نین و هی خێزانەکەن چونکە بەداخەوە ئینتەرنێت کەسەدان و بگرە هەزاران باس و خواسی زۆر بەکەڵکی تێدایە هەندێک لەگەنج و لاوان تەنها تیایدا بەدواى ئەو سایتانەدات وێڵ دەبن کە هروژاندنى سێکسیان بۆ دروستدەکات لەڕێگاى فیلم و وێنەى هروژێنەرەوە.
د.سرور
سەرچاوە:
گۆڤارى زانستى سەردەم ژماره 32
تشرینى دووەمى 2007
تشرینی دووه‌م 1, 2011
ڕۆڵی فاکته‌ره ده‌روونییه‌کان له‌لاوازکردنی ڕه‌پبوونی چوکی پیاواندا – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ڕۆڵی فاکته‌ره ده‌روونییه‌کان له‌لاوازکردنی ڕه‌پ بوونی چووکی پیاواندا
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
نامه‌وێت لێره‌دا باس له‌و حاڵه‌ته بکه‌م که ڕه‌پ بوونی چووکی پیاو به‌په‌ککه‌وته‌یی ده‌گات ، واته ڕه‌پ بوون ڕوونادات و چووک فه‌رمانه‌کانی خۆی به‌جێ ناگه‌یه‌نێت له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا . به‌ڵکو ده‌مه‌وێت باس له‌و حاڵه‌ته بکه‌م که ڕه‌پ بوون ڕووده‌دات به‌ڵام ڕه‌پ بوونێکی ته‌واو نیه واته لاوازی له ڕه‌پ بووندا ، ئه‌م حاڵه‌ته لای زۆرێک له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندایه ده‌بێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و دروستبوونی هه‌ندێ بیروڕای هه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه که‌دواجار کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیار و بیرکردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سێکس و هاوسه‌ر و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ، ته‌نانه‌ت جاری واهه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی لاوازی ڕه‌پ بوونیان هه‌یه به‌هۆی بیروباوه‌ڕی هه‌ڵه‌وه دوور ده‌که‌ونه‌وه له کاری سێکسی و تووشی ساردی سێکسی ده‌بن له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا ، هه‌ندێکی تر له‌م که‌سانه وا تێگه‌یشتوون که ئه‌نجامدانی سێکس پێویستی به چوکێکی ئاسنین هه‌یه واته ده‌بێت ڕه‌پ بوون له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و توندیدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چێژ ببه‌خشێته هاوسه‌ره‌که‌ی ، ئه‌مه‌ش دووباره بیروڕایه‌کی هه‌ڵه‌یه .
هۆکاره‌کانی لاوازی ڕه‌پ بوون کامانه‌ن ؟
1- ته‌سکی یان که‌می ژماره‌ی مولووله خوێنینه‌کان له چووکدا که‌ده‌بێته هۆی که‌می هاتنی خوێن بۆ ناو ئه‌و مولوولانه .
2- خه‌فه‌ت و جه‌نجاڵ بوونی بیر و مێشک به‌و کێشه و ته‌نگژانه‌ی تووشیان ده‌بین له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ، ئه‌م باره ده‌روونیانه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌تێپه‌ڕبوونی خوێن به مولووله‌کانی خوێن له چووکدا چونکه هه‌ر کاتێک مێشک سه‌رقاڵ بوو به‌بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌وه ئه‌وا پێویستی به‌خوێنی زیاتر هه‌یه به‌م هۆیه‌وه له‌م کاتانه‌دا خوێنێکی زۆر ڕووده‌کاته مێشک ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی چوونی خوێن بۆ چووک و لاوازکردنی ڕه‌پ بوون .
که‌واته ته‌نگژه ده‌روونیه‌کان و جه‌نجاڵ بوونی مێشک وه‌ک فاکته‌رێک ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕێت له‌لاوازکردنی ڕه‌پ بوون . هه‌روه‌ک چۆن گه‌ده دوای خواردنی ژه‌مه خواردن به‌شێکی زۆر له‌خوێن بۆ خۆی کێش ده‌کات بۆیه کارێکی هه‌ڵه‌یه که پاش نان خواردن کت‌وپڕ سێکس ئه‌نجام بدرێت چونکه له‌م حاڵه‌ته‌دا خوێنی ته‌واو ناگاته مولووله‌کانی چووک و ڕه‌پ بوون لاواز ده‌بێت ، هه‌ربۆیه باشتر وایه کاتی نێوان خواردنی ژه‌مه خواردن و کاری سێکسی لانی که‌م دوو کاژێر بێت . به‌هه‌مان شێوه‌ش کارێکی هه‌ڵه‌یه که جه‌نجاڵی و بیرکردنه‌وه‌ی خراپ و لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کان ببرێنه ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه که بێگومان لاوازی ڕه‌پ بوونی لێده‌که‌وێته‌وه .
لاوازی ڕه‌پ بوون ڕێگه له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جووت بوون ناگرێت وه‌ک که‌سانێک بیری لێده‌که‌نه‌وه و کردوویانه به‌خه‌می خۆیان به‌ڵکو ڕه‌پ بوونی چووک ئه‌گه‌رچی لاوازیش بێت به‌ڵام توانای چوونه ناو زێی ئافره‌تی هه‌بێت به‌سه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جووت بوون به‌مه‌رجێک سۆز و خۆشه‌ویستی پێویست باڵ بکێشێت به‌سه‌ر پرۆسه‌که‌دا و وروژاندنی ته‌واو و هه‌ستێکی سێکسییانه‌ی ئاڵوگۆڕ له‌هه‌ردوولایه‌نی پرۆسه‌که‌وه ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌ی که‌واته له‌م ژیانه پڕ جه‌نجاڵی و ته‌نگژه‌یه‌دا چی بکرێت باشه له‌م بواره‌دا ؟ باشتر وایه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌م کێشه‌یه و ئه‌نجامدانی سێکسێکی دروست و چێژ به‌خش و بێ گرفت :
1- مێشکمان ئارام بکه‌یه‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ی وه‌رزش و مه‌له‌وانی و یۆگاوه .
2- کێشه و خه‌مه‌کانمان پێش نووستن له‌گه‌ڵ خۆماندا باس بکه‌ین یان له‌سه‌ر کاغه‌زێک بیاننووسین ، یان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا چه‌ند کاژێرێک پێشتر باسیان بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌کۆڵ خۆمانیان بکه‌ینه‌وه و به‌و کۆڵه‌وه نه‌چینه ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه . باس نه‌کردنی هه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌ناو جێگه‌ی نووستندا که جه‌نجاڵی مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی خراپ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت .
3- خۆئاماده‌کردن بۆ جووت بوون به‌ر له‌ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌که ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی ووته‌ی شیرین و سۆز به‌خش له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌وه .
4- په‌له نه‌کردن له‌جووت بووندا و ورووژانی ته‌واوی هه‌ردوو لایه‌ن .
5- هاوکاریکردنی ئافره‌ت بۆ مێرده‌که‌ی له‌ڕێگه‌ی پاک و خاوێنی ڕاگرتنی جه‌سته و ژووری نووستن و گرنگی دان به ڕوخسار و جلوبه‌رگی نووستن .
تشرینی دووه‌م 1, 2011
سێکسیی کۆم – د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن – پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
سێکسیی کۆم
د-ئەفرام محمد حسن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌کان
مەبەستمان لەم زاراوەیە جووت بوونی نێر‌و مێیە بەجۆرێک لە کاتی جووت بوندا کۆمی مێیە دەکرێتە بەشێک لە کاری سێکی هەرچەندە ئەم کارە لەنێوان نێر‌و نێریشسدا دەکرێ(لە سەربازگە و بەندیخانەکاندا کە نێر ونێر بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەمێننەوە ئەگەری روودانی ئەم کارە زۆرە) و مێژووی ئەم کارە زۆر کۆنە و بەلگەنامە مێژوویییەکان لەزیاتر لە سەرچاوەیەکدا باسی دەکەن.. بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا بەهۆی کاریگەری هۆکانی راگەیاندن و نیشان دانی ئەم کارە لە کەنالەکانەوە و باسی کردن لەو چێژەی لەم کارە دەست دەکەوێت ، وای کردووە رێژەی مومارەسەکردنی ئەم کارە لەنێوان خێزانەکاندا زیاتر بێت لەجاران هەندێ مێینە بەتەواوی ئەم کارە رەت دەکاتەوەو کێشەی گەورەی خێزانی لێدەکەوێتەوە هەندێ جار دەگاتە ئاستی لێک جیابوونەوە و هەرەشەکردنی نێرینە بەوەی ژنی دووم دێنێ گەر لە کۆم تێر نەکرێ !!. هەندێکی تر لەبەردەم فشاری مێردەکەیدا خۆناگرێ وناچارە بەرازی بوون بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە مێینە هەرگیز حەز بەم کارە ناکات بەلکو هەندێ جار مێینە چێژێکی تایبەت لەم کارە وەردەگرێ . وەکووتمان ئەم کارە لەنێوان نێر ونێریشدا دەکرێ کە دەشێ تاکی پاسڤ واتە تاکی ژێرەوە هەست بە خۆشی بکات هەندێ جار خۆی بەشوێن خەلکیدا بگەرێ بۆ ئەوەی کاری جووت بوونی لەگەلدا ئەنجام بدەن نممونەی ئەو جۆرە کەسانەش کەم نییە و لەکۆمەلگەی خۆنماندا لەو کەسانە هەیە و زۆر جار ئەو پەیوەندیەیان ناشارنەوە. لەلایەکی ترەوە هەندێ جار مێینە بەوە ئبستغلال دەکرێ (رەبەن- عازەب) بەناوی بانگەشەی ئەوەی ئەم کارە هیچ زیانی نییە و لەهەمان کاتدا نێرینە حەزی خۆی تێر دەکات لە ژێر دروشمی ( تا تەسک بێت خۆشترە) کاری سوار بوونی خۆی ئەنجام دەدات!!.
ئایا کارى سێکسى لەکۆمەوە زیانى هەیە ؟
کاری سێکسی تەنها بریتی نییە لەوەی چەند ئەندامێکی نێرینەو مێینە پێکەوە جووت ببن و هەردوولا هەست بە چێژێکی کاتی بکەن(یان تەنها یەکێکیان) و بەڵکو بەیەک گەیشتنی روحی نێوان دوو تاکە کەهەموو هەست وسۆزێک تێکەڵی یەکتر دەکەن هەر لەباوەش کردن بەیەکدا تاکو ماچ کردن و…. بەلام لەم شێوازی کاری سێکسیەدا کە هەردوو تاک دەرواننە هەمان ئاراستە مێینە پشتی دەکاتە نێرینە زیاتر لە شێوازی جووت بوونی ئاژەلان دەچێ (لەگەل رێزم بۆیان ) ، بگرە لەوەش خراپترە چونکە لەباری ئاژەڵدا هەردوو مەبەستی سێکس دەپێکێ واتە ئەم کارە هەم چێژ وەرگرتنە هەم زۆربوون، بەلام لەباری مرۆڤ دا تەنها چێژ وەرگرتنە کە زۆر جار مێینە هەست بە هیچ چێژێک ناکات بەهۆی ئەو ئازارە زۆرەی لەکاتی جووت بونەکەدا تووشی دەبێت ڕەنگە تەنها بۆ راگرتنی دڵی کەسی بەرامبەر ئەم کارە بکات کە هیچ کاتێ سێکسی دروست یەک لایەنە نییە و نابێ خۆشی و چێژی سیکس تەنها یەک کەس بیچێژێت وتاکی بەرامبەر ببێتە قوربانی حەزەکانی ئەو ئەنجام بدات بۆیە پەنا دەباتە بەر ئەم رێگەیە چونکە کاری جووت بوون لەکۆئەندامى هەرسى مرۆڤدا جۆرە بەکتریایەک هەیە کەپآى دەڵێن بەکتریاى سوود بەخش کە ئەویش
.یە (E.cola)
دەشێ بەهۆی کاری سێکسیەوە ئەم بەکتریایە لە کۆئەندامی هەرسەوە بگوێزرێتەوە بۆ کۆئەندامی میزومیزەرۆی نێر ینەو تووشی هەوکردنی بکات و لەهەمان کاتدا دەشێ مێینە لەرێی نێرینەوە تووشی هەمان نەخۆشی بێت بەهۆی ئەوەی پاش ماوەیەک کرداری جووت بوون لە پێشەوە ئەنجام دەدەن .
لەسەرەتاى کارەکەدا دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر بەهۆی نەبوونی دەردراو (شلە) لە ناوچەی کۆمدا بۆیە بۆیە زۆر جار گەر نەلێم هەمیشە ناچار دەبن جیل یا هەرشلەیەکی تر بەکار بێنن بۆ رەخساندنی بارێکی وا کە بتوانن کارەکەیان ئەنجام بدەن ، هەندێ جار دەبێتە هۆی بریندار بوون و خوێن لێهاتنى ئەو ناوچەیە کە دەشآ بەکتریا هێرشى بۆ بەرێت و ببێتە هۆی هەوکردنی ئەو ناوچەیە، سەرەرای زیانى راستەوخۆى بۆ دەرچەى کۆم کەدەبێتە هۆى پچرانى ماسولکەکانى دەرچەى کۆم و پاش ماوەیەک لە دووبارە کردنەوەی ئەم کارە شێوەى کۆم گۆڕ‌انى بەسەردا دێت و بەشێوەى رەحەتى لێ دێت کەبەشە کراوەکەى بۆ دەرەوە بێت. هەندآ جار وا لەو کەسە دەکات کە نەتوانێ زاڵ بێت بەسەر پیسایى کردندا .بەهۆی پچرانی ماسولکەکانی دەرچەی دەرەوەی کۆم..
هەندێ جار تاک بیانوی جیاجیا دێنێتەوە بۆ کردنی ئەم کارە یەکێ لەو بیانووانە ئەوەیە کە لەکاتی سوری مانگانەدا ناتوانێ کاری سێکسی لەگەل هاوسەرەکەیدا لەو ماوەیەدا نەشیاوە لەگەل مێینەدا تەنها وەلام بۆ ئەو تاکە ئەوەیە کێ ووتوویەتی کاری جووت بوون لە پشتەوە گونجاوە چ لەو کاتەدا یان لە هەر کاتێکی تردا؟!
لەهەندێ باری تردا مێر منداڵ وهەرزەکار لەلایەن کەسانی بەتەمەن ترەوە ئەم کارەیان لەگەلدا ئەکرێ زۆر جار لەژێر فشاری جیا جیادا تاکو تاک بەم کارە رازی بێت تاوێک بە پاداشت تاوێکی تر بەهەرەشە واقیعی کۆمەلگە و دۆسیەکانی دادگا باشترین شایەتحالی ئەم ووتانەن .
ئایا ئەم کارە بەلادان دادەنرێت یان نا؟ لەڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارە زیاتر لە ئەگەرێک هەلدەگرێ گەر مەبەست پەیوەندی نێوان نێرونێر بێت لە سەربازگە وبەندیخانەکاندا لەکاتێکدا تاک هیچ دەروازەیەکی تری نییە ئەوە بەلادان دانانرێت( لای هەندێ هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوە لادان لادانە) وبەلام بۆ تاکێک کە خاوەن خێزان بێت هەرچەندە هەندێ پۆلین کاری بە لادانی دانانێت بەلام ناتوانرێت لەرێزی باری ئاسایی‌دا پۆلین بکرێت ، سەبارەت بەوەی لەنێوان نێر ومێدا روودەدات گەر هیچ شتێکی لەسەر نەوترێت هێندە بەسە کە رەنگە دەروازەیەک بێت بۆ لادانێکی گەورە تر !!
تشرینی دووه‌م 1, 2011
سێکس و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ – د. دارا حه‌مه سه‌عید چناره: پسپۆری هه‌ناو و دڵ
سێکس و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ
د. دارا عه‌بدوڵا حه‌مه‌سه‌عید چناره
پسپۆری هه‌ناو و دڵ
له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئاگاداری نه‌خۆشه‌کانی دڵ ده‌که‌ینه‌وه له کرداری سێکسیدا ، چونکه سێکس قورساییه‌ک له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌کات و ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ په‌ککه‌وتن و بێهێز بوونی دڵ . له‌و حاڵه‌تانه‌ش وه‌ک سستی دڵ به‌هۆکاری ڕۆماتیزمی دڵ یان جه‌ڵته‌ی دڵ که‌ده‌بێته هۆی مردنی به‌شێک له‌ماسولکه‌کانی دڵ .
له‌جۆره‌کانی سستی دڵدا کرداری سێکسی ماندووبوونێکی تر ده‌خاته سه‌ر دڵ ، به‌هۆی کرداری جووتبوونه‌وه لێدانی دڵ زۆر زیاد ده‌کات و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ زیاتر له ( 110- 180 ملم/ جیوه ) ، به‌م هۆیه‌وه له‌کاتی چه‌ند باره‌کردنه‌وه‌ی کرداری جووتبوونی سێکسیدا دڵ توانای ناردنی خوێنی نامێنێ و په‌کی ده‌که‌وێت و سست ده‌بێت هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کانی دڵدا .
به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسی سنگه کوژه ( الذبحة الصدریة ) زیاد ده‌کات و فشاری خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه ماندووبوونێک له‌سه‌ر دڵ زیاد ده‌کات .
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی سنگه کوژه و سستی دڵیان هه‌یه ئامۆژگاری ته‌واو له‌پزیشک وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی سێکس تاوه‌کو تووشی مه‌ترسی زیاتر نه‌بن له‌سه‌ر ژیانیان ، وه‌پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م که‌سانه له‌کاتی ئه‌نجامدانی سێکسدا زۆر نه‌مێننه‌وه و خۆیان ماندوو نه‌که‌ن و زیاد ڕه‌وی نه‌که‌ن له سێکس کردندا ، هه‌روه‌ها ده‌رمانی پێویست به‌نه‌خۆشییه‌کانیان به‌کار بهێنن له‌پێش جووتبوون و دوای کرداره‌که‌شدا .
جگه له‌وه‌ی به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی که‌تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی ده‌ڵ ده‌بن ئاره‌زووی سێکسییان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵام هه‌ندێکیان پاش چاکبوونه‌وه‌یان له جه‌ڵته‌که له‌ماوه‌ی 3 مانگ تا 4 ساڵ بڕێک له‌ئاره‌زووه‌که‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام نه‌ک وه‌ک جاران .
هه‌ندێ جار به‌هۆی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌کانی دوای نه‌خۆشییه‌کانی دڵ وه‌ک ترس له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که یان ترس له گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشانه‌کانی وه‌ک ئازاری سنگ و ته‌نگه نه‌فه‌سی و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن مرۆڤه‌که دوور ده‌که‌وێته‌وه له‌کرداری سێکسی یان به‌هۆی کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌رمانه‌کانی نه‌خۆشی دڵه‌وه ئاره‌زووی سێکسییان لاواز ده‌بێت یان تووشی ڕه‌پ نه‌بوونی ئه‌ندامی نێرینه ( چووک ) ده‌بن .
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه که‌په‌یڕه‌وی ئامۆژگارییه‌کانی پزیشکه‌کانیان بکه‌ن به‌چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ته‌نگژه ده‌روونییه‌کانیان و دوور که‌وتنه‌وه له دڵه‌ڕاوکێ و ترس و ترسی نه‌خۆشه‌که له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی وه‌رزش کردن و دوورکه‌وتنه‌وه له‌جگه‌ره کێشان و مه‌ی خواردنه‌وه و په‌یڕه‌وکردنی سستمی خواردنی گونجاو و په‌یڕه‌وکردنی ده‌رمان خواردن به‌ڕێک و پێکی و ئامۆژگاری وه‌رگرتن ده‌رباره‌ی سێکس و ده‌رئه‌نجامه‌کانی و کاتی سێکس و شێوه‌ی گونجاوی سێکس کردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌کاندا .
تشرینی دووه‌م 1, 2011
هێزی سێکسیی و پیاوسالاری – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
هێزی سێکسیی و پیاوسالاری
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
په‌یوه‌ندی سێکسیی نێوان هاوسه‌ران له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا هاوشێوه‌ی گشت په‌یوه‌ندی و بواره‌کانی تری کۆمه‌ڵگه که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری پیاوسالارییه‌وه. زۆرینه‌ی ژنانی کورد له‌ژیانی هاوسه‌ریدا هه‌تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش ئازاد نین له‌ده‌ربڕینی حه‌ز و خواسته‌کانیان سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا. کاته‌کانی ئه‌نجامدانی سێکس و که‌ڕه‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که و ماوه‌ی خایاندنی پرۆسه‌که و ئه‌و بارانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جووتبوون وه‌رده‌گیرێن، تێکڕا ده‌که‌ونه بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو و ژنیش وه‌ک لایه‌نی جێبه‌جێکار ڕۆڵ ده‌بینێت.
ئه‌گه‌ر ژن له‌ژیانی هاوسه‌رییدا دووچاری جۆرێک له‌ساردی سێکسیی یان هه‌ر گرفتێکی سێکسیی ببێت ئه‌وا پیاو ئه‌م حاڵه‌ته وه‌ک چه‌کێک دژی ژنه‌که به‌کارده‌هێنێت و هه‌میشه سکاڵا و پرته و بۆڵه‌ی دێت به‌نهێنی و ئاشکرا، جاری واهه‌یه ده‌گاته ئاستی هه‌ڕه‌شه کردن به‌ته‌ڵاقدان و جیابوونه‌وه یان هێنانی ژنی دووه‌م، جاری واش هه‌یه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه به‌کردار جێبه‌جێ ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می یان بێهێزی یان په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی له‌لایه‌نی پیاوه‌که‌وه بوو ئه‌وا ژن ده‌بێت قوڕوقه‌پ بکات و به‌رگه‌ی ژانکۆکان بگرێت له‌به‌رخاتری شکۆمه‌ندی پیاوه‌که‌ی. ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری پیاوسالاری به‌ئه‌ندازه‌یه‌که که‌پیاو پێی نه‌نگییه دان به‌بوونی بێهێزی سێکسیی خۆیدا بنێت یان سه‌ردانی پسپۆرێکی ده‌روونی بکات و به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا پیاو له‌م باره‌دا ئه‌و مافه بۆ ژنه هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌سه‌لمێنێت که نه‌ک داوای جیابوونه‌وه بکات به‌ڵکو ته‌نها سکاڵا ده‌رببڕێت یان پرته‌و بۆڵه‌یه‌ک بکات؟.
ئاشکرایه سێکس به‌هایه‌کی به‌رز و به‌رده‌وام زیندووی هه‌یه بۆ ژیانی هاوسه‌ریی، فه‌رامۆشکردنی ئه‌م به‌هایه چه‌ندین گرفتی لێده‌که‌وێته‌وه هه‌ر له‌ئاژاوه‌ی خێزانی و تۆراندنی ڕۆح و تووشبوون به‌نه‌خۆشی ده‌روونی تا ده‌گاته ناپاکیی هاوسه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. پێشێل کردنی مافی ژن له‌په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانی نێوان هاوسه‌راندا له‌ژێر په‌رده‌ی پیاوسالاریدا ده‌چێته خانه‌ی توندوتیژی ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌وه. بۆیه ده‌بێت هاوسه‌ران له‌ژێر بیانووی عه‌یبه‌دا کێشه سێکسییه‌کانیان به‌تایبه‌تی لاوازی سێکسیی نه‌شارنه‌وه و به‌ده‌م چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه بڕۆن، جا هۆکاره‌کان ده‌روونی بن یان جه‌سته‌یی، چونکه لاوازی سێکسیش چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر پیاوسالاری له‌پارله‌مان و حکومه‌ت و حیزب و داموده‌زگا جۆراوجۆره‌کاندا به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان شه‌رعییه‌تی درابێتێ، ئه‌وا نابێت له‌سه‌ر جێگه‌ی نووستنی نێوان هاوسه‌ران به‌هیچ جۆرێک پیاده بکرێت و بکرێته چه‌کێک بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
هه‌ندێ جار ژن هیج ناته‌واوییه‌کی نییه له‌ڕووی توانا سێکسییه‌کانه‌وه به‌ڵام ڕه‌فتاری پیاوسالارانه‌ی پیاو له‌پرۆسه‌ی سێکسییدا به‌تێپه‌ڕبوونی کات دووچاری ساردی سێکسیی ده‌کات، پاشتریش له‌سه‌ر ناته‌واوییه‌ک که‌خودی ژنه‌که لێی به‌رپرس نییه سه‌رزه‌نشت ده‌کرێت و ده‌خرێته هه‌ڵوێستی وه‌هاوه که(باج)ی گه‌وره بدات.
تشرینی دووه‌م 1, 2011
چه‌پاندنی سێکسیی و ئاسه‌واره‌کانی – که‌ژاڵ ئیسماعیل – هۆڵه‌ندا
چه‌پاندنی سێکسیی و ئاسه‌واره‌كانی
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
هۆڵه‌ندا
ووشكه‌باوه‌ڕی و نه‌رێتپارێزی له‌كۆمه‌ڵگه نائازاد‌و كۆنخوازه‌كاندا كۆمه‌ڵگه‌لێك ئاسه‌واری وێرانكه‌رو ڕوخێنه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌گشتی وتاك به‌تایبه‌ت جێهێشتووه كه سه‌دان ساڵی رابوردو به‌ئێستاشه‌وه وه‌ك حاڵه‌تێكی چه‌سپاوناگۆڕێت ، ئه‌وه‌تانێ له‌نێو گۆمه‌ڵگه نائازاد‌و ئایینیه‌كاندا به‌گشتی عه‌یبه‌و شه‌رم بۆته مۆڕاڵی په‌روه‌رده‌كردنێكی سه‌قه‌ت و دواكه‌وتو جۆره‌ها ئاسه‌واری سلبی لێكه‌وتۆته‌وه ، ژن وپیاو له‌كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك دووجه‌نگاوه‌ر له‌نێو گۆڕه‌پانی ژیانێكی نه‌ویستدا ڕوبه‌ڕووی یه‌ك بونه‌ته‌وه و به‌هێز سه‌ركه‌وتو و براوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌یه هه‌ڵبه‌ت خودی كۆمه‌ڵگه پیاوی كردۆته پێشه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان وپیاویش له‌و زوڵم ونابه‌رابه‌رییه به‌شێكی زۆری غه‌می كه‌وتۆته شان .
ڕێگرتنی كۆمه‌ڵگه و چه‌سپاندنی یاسا هاوشێوه جه‌نگه‌ڵییه‌كانی هیچ ئازادییه‌كی ڕه‌های بۆ موماره‌سه كردنی غه‌ریزه ئاساییه‌كانی مرۆڤ دانه‌ناوه كه غه‌ریزه‌ی ( زێندی ) یه‌كێكه له غه‌ریزه ئاساییه‌كانی مرۆڤ و پێویستی به‌به‌تاڵكردنه‌وه هه‌یه ئه‌نجامی موماره‌سه‌كردنی كرداری جوتبون له‌نێوان ژن وپیاودا ، چه‌پاندنی ئه‌و غه‌ریزه‌یه بۆته هۆی دروستبوونی چه‌پاندنی زایه‌ندی ( الكبت الجنسی ) ، ئه‌وی ئاشكرایه له كۆمه‌ڵگه نائازاد و نه‌رێتپارێزه‌كاندا لایه‌نێكی شاراوه‌و بێبایه‌خه ته‌نانه‌ت باسكردنی جێێ شه‌رم وعه‌یبه‌یه له‌كاتێكدا مرۆڤ هه‌ڵگری وزه‌و توانایه‌كی زایه‌ندی به‌هێزه‌و پێویستی به‌شاره‌زای ته‌واو هه‌یه له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیاندا و به‌درێژایی قۆناغه‌كانی ژیانی پێویستی به ئاشنابون وزانینی ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌یه به‌سه‌ر پێكهاتی فسێلۆجی وفیزیكی له‌شیدا دێت به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه‌كانی باڵقبون وهه‌رزه‌كارییدا ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌وه هه‌میشه له كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا زایه‌ند به چه‌مكی ئه‌خلاقه‌وه به‌ستراوه و به‌پاساوی عه‌یبه و گوناه چه‌پێنراوه ئه‌مه‌ش وایكردووه ووشه‌ی زایه‌ند له‌نێو كۆڕوكۆمه‌ڵدا ووشه‌یه‌كی ناشرین وعه‌یب بێت به‌تایبه‌ت له خێزاندا له‌كاتێكدا هه‌رئه‌و كرداره فیزیكه نه‌سلی به‌شه‌رییه‌تی دیاریكردووه وبه‌رده‌وامی پێداوه ، ئابڵوقه خستنه سه‌ر مناڵ ( كوڕ‌و كچ ) به‌تایبه‌ت كچ له قۆناغی مناڵیدا واقعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی حشاهه‌ڵنه‌گره ده‌رئه‌نجامی وشكه‌باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگه وایكردووه مێ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز ته‌ماشابكرێت ، وه‌ك ئاشكرایه ( بڤه‌و مه‌كه ) و عه‌یبه ئه‌و ووشانه‌ن كه به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی كچ ده‌كرێنه‌وه له ته‌واوی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنیدا و نابه‌رابه‌رییه‌كی بێسنووری دروست كردووه له نێوان هه‌ردو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا به‌ڵام هه‌ردو ڕه‌گه‌زه‌كه وه‌ك یه‌ك حاڵه‌تی چه‌پاندنی زایه‌ندی ئه‌یانگرێته‌وه .
بێگومان ڕێگرتنی كۆمه‌ڵگه له‌باسكردن و ئاشكراكردنی زایه‌ند وه‌ك چه‌مكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیاكردنه‌وه ونێرومێ له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنیاندا وایكردووه وه‌ك داهێنانێكی ئه‌فسونای بگه‌ڕێن به‌دوای ئه‌و ڕاسیانه‌ی كه‌پاشوه‌خت فێری ئه‌بن و له‌وانه‌شه له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان و خوێندنگا زانیاری وه‌ربگرێت .
وزه‌ی زایه‌ندی له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ جیاوازی هه‌یه و له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا وزه‌یه‌كی زیاتری لادروست ده‌بێت ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به گۆڕانكارییه فسیۆلۆجییه‌كانه‌وه هه‌یه به‌واتایه‌ك مرۆڤ له‌و قۆناغه‌دا گه‌شه‌كردنێكی خێرا له هۆرمۆن و ئه‌ندام‌كانی له‌شیدا ڕوئه‌دات كه‌ئه‌ندامی زایه‌ندیش ئه‌گرێته‌وه ، پرسیارێك لێره‌دا خۆی ئاڕاسته ده‌كات ، ئایا له‌كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا ئه‌و وزه‌یه به‌ئازادی به‌كارده‌برێت یان ئه‌چه‌پێنرێت ؟ لێره‌دا ئاسه‌واره سلبی وئیجابییه‌كان ده‌رئه‌كه‌ون وكاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ده‌رونی تاك دروست ئه‌بێت ، واقعی ئه‌مڕۆی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه كۆنخوازو نه‌رێتپارێزانه وه‌لامێكه بۆ ئه‌و پرسیاره چون ئه‌وی ئه‌بینرێت له‌ژیانی تاكدا گه‌واهی ئه‌و نائازادییه ئه‌دات كه به‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵدا سه‌پێنراوه و بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی ئه‌و نائازادییه دروستی كردووه ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تاكی به‌ره‌و گرتنی ڕێگای چه‌وت بردووه بۆ پڕكرنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه .
له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان كراوه وئێستاشی له‌سه‌ربێت كۆمه‌ڵێك ئاسه‌وارو دیارده له‌نێو كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا دروست بوون وه‌ك {{( ساردی زایه‌ندی كه ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر ژنانی گرتۆته‌وه ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی شاره‌زایی ته‌واو له هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی زایه‌ندی وموماره‌سه‌كردنیدا ، لادانی زایه‌ندی به چه‌ند شێوازێك ڕێگه‌ی جۆراوجۆر وه‌ك ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر كه‌سێك بێ جیاوازی ژێنده‌رو ته‌مه‌ن ، زه‌فربردن ( التحرش ) واته ده‌ستبردن وپه‌لاماردان له ناو خوێندنگا‌و شوێنه گشتییه‌كاندا ، ئه‌تكردن ( الاغتصاب ) ژن بێت یان پیاو یا مناڵ و هه‌ندێكجار مرۆڤ ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ئه‌كات ، گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له مێوه بۆ نێر یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، په‌نابردن بۆ ماده ئه‌لكهولییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو ماده بێهوشكه‌ره‌كان ، هاوڕه‌گه‌زبازی ( هۆمۆسێكسوێڵ ) واته ئه‌نجامدانی سیكس وخۆتێركردن له‌گه‌ڵ كه‌سی اهوڕه‌گه‌ز ، ئیدمانبون به فیلمه سێكسییه‌كان و كه‌ناڵه‌سێكسییه‌كانه‌وه یان خۆتێركردنو خوگرتن له‌ڕێگه‌ی نێته‌وه واته ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان ( المواقع الاباحیه ) كه ئه‌مه‌یان دیارده‌یه‌كی تازه وله‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسیداره وده‌رئه‌نجامی توشبونه به نه‌خۆشی ئیدمانی سێكسی )}}
هه‌ڵبه‌ت چه‌پاندن و به‌عه‌یبكردنی زایه‌ند ئاسه‌وارێكی خراپی له‌سه‌ر گه‌نجی كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كان به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێ دروستكردووه و بۆته ئازارێكی ده‌رونی وتاكی توشی خه‌مۆكی كردووه و هه‌ر ئه‌ویشه بۆته هۆی دروستبونی هه‌ندێك له كێشه خێزانییه‌كان به هۆی ساردی زایه‌ندی ونه‌بونی شاره‌زای وتێرنه‌كردنی ئه‌و غه‌ریزه‌یه وێڕای زۆربوونی دیارده‌ی سێكسفرۆشی و سێكسكڕی وپه‌نابردنه به‌ر تێركردنی غه‌ریزه سێكسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان و به‌لابردنی تاك به‌ره‌و دوچاربوون به دوركه‌وتنه‌وه وكاڵبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان و له‌ناوچونی بنه‌مائه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگه .
تشرینی دووه‌م 1, 2011
ئالووده‌بوون به سێکس – د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین: پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
ئالــووده‌بــوون به سێكس
د. ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بریتیه له ئالوده‌بوون. ئالووده‌بوون به مانا ساده‌كه‌ی واته:بوونی پاڵنه‌رێكی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی بۆ ئه‌نجامدانی كارێك به به‌رده‌وامی، له‌گه‌ڵ ئالۆزبوونی ژیان وپێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا، ڕۆژ دوای ڕۆژ جۆری نوێ له ئالوده‌بوون دێته كایه‌وه، وه‌ك ئالووده بوون به ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت، پلێستێشن، قومار…هتد. ڕه‌نگه ئالووده‌بوون به سێكسیش كۆنترین جۆری ئالووده‌بوون بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام كه‌مترینیان بێت كه قسه‌و باسی له سه‌ر كرابێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز ده‌كات ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی له خه‌ڵك بشارێته‌وه‌و لای كه‌س باسی
باسی له سه‌ر كرابێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز ده‌كات ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی له خه‌ڵك بشارێته‌وه‌و لای كه‌س باسیان نه‌كات، له كاتێكدا ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌بنه مایه‌ی توانج و په‌لارو ڕه‌خنه گرتنی خه‌ڵك‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یان لێی، بۆیه هه‌موو كات هه‌وڵده‌دات به نهێنی ئه‌نجامیان بدات و له سه‌ره‌تادا به دوای هیچ چاره‌سه‌ریه‌ك ناگه‌ڕێت، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو له ده‌ستی بێزار ده‌بێت و گرفته‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت.
كه‌سی ئالووده‌بوو هه‌موو ده‌م ده‌زانێت گرفتێكی بۆ خۆی دروستكردووه، به‌ڵام له ترسی په‌راوێزكردنی له كۆمه‌ڵگه به دوای چاره‌سه‌ركردندا ناگه‌ڕێ و هه‌ندێكجاریش بڕوایان به چاكبوونه‌وه نییه لای هیچ كه‌سێك، به‌ڵكو پێیایوایه گرفته‌كه تایبه‌ته به خۆی و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ چاره‌سه‌ری خۆی بكات. ئه‌مه‌ش گرفتی ئالووده‌بوون زیاتر ده‌كات‌و سه‌ره‌نجام ئاڵۆزیه‌كانی ئالووده‌بوون به دیار ده‌كه‌ون، كه بریتین له خه‌مۆكیه‌كی توند، هه‌ستكردن به نزمی كه‌سایه‌تی، شه‌رم‌و ڕقبوونه‌وه له خود، بێئومێدی، بێزاری و دڵه‌ڕاوكێی زۆر‌و ململانێ له‌گه‌ڵ دابونه‌ریته‌كان، شێواوی له بیركردنه‌وه و نه‌مانی توانای بیركردنه‌وه و ته‌ركیزكردن، په‌شیمان بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و خود سه‌رزه‌نشتكردن و ترس له په‌رواێزكردن، كه ئه‌مانه ده‌بنه هۆی گۆشه‌گیری‌و دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك، خۆ په‌رواێزكردن له گۆشه‌یه‌ك، له جیاتی به‌شداریكردن له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دانیشتن له ماڵه‌وه و سه‌یركردنی گۆڤار‌و فیلمی ئێرۆتیك، كه له كۆتاییدا و به هۆی ئه‌م ڕه‌فتارانه تووشی چه‌ندین گرفتی ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی،جه‌سته‌یی، ماددی، خێزانی، پیشه‌یی، ته‌نانه‌ت یاسایشی ده‌كه‌ن.
سێكسی دروست بریتییه له شیوازێك له شێوازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و نیشانه‌ی ده‌رووندروستی ته‌ندروستییه، به‌ڵام كاتێك ده‌بێت به ئالووده‌بوون، ئه‌وا مه‌ترسی له مه‌ترسی هیچ ئالووده‌بوونێك كه‌متر نیه، له لێكوڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه له3-6% ئه‌مریكیه‌كان به سێكس ئالووده‌بوونه، له‌وانه‌ش 70-75% هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه 40-45%گرفتی گه‌وره‌ی خێزانیان دروستكردووه، له 75% له منداڵیه‌وه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه خراپ مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ كراوه81%ده‌ستدرێژی سێكسی و97% له رووی ده‌روونی و سۆزداری خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. مه‌رج نیه كه‌سی ئالووده‌بوو به سێكس له خه‌ڵكی تر زیاتر سێكس بكات، به‌ڵكو چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه، یان چه‌ند پرسیارێك هه‌یه له‌خۆی بكات، ئه‌وا ده‌زانێت تووشی ئالووده‌بوون بووه، به‌ڵام به‌ر له‌م پرسیارانه دوو خاڵی گرنگ هه‌ن، یه‌كه‌میان: ئایا ئه‌م ئالووده‌بوونه وای لێكردووه توانای ئه‌نجامدانی كاركردنی نه‌مابێت‌و له خه‌ڵك دوور كه‌وتبێته‌وه؟ دووه‌میان له جیاتی تام و چێژ ئازار بچێژێت، بوونی پاڵنه‌رێكی زۆر بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه ، به‌ڵام یه‌كسه‌ر دوای كاره‌كه هه‌ست به شه‌رم و په‌شیمانی كردن یان ڕق له خۆ بوونه‌وه بكات، چونكه كارێك ده‌كات زیان به جه‌سته‌و ده‌روونی ده‌گه‌یه‌نێت. له پرسیاره‌كانیش:
*ئایا(خووی نهێنی) زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌یت، یان ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت به‌ره‌به‌ره ئه‌م كاره زیاتر ده‌كه‌یت؟
*ئایا زۆر سه‌یری سایته سێكسییه‌كان ده‌كه‌یت؟.
*ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كاتێك ده‌چیته سه‌ر ئینته‌رنێت، ئاره‌زوویه‌كی زۆرت هه‌یه بۆ چوونه ناو سایتی سێكسی؟.
*ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كه پێویستیت به سه‌یركردنی سایتێكی سێكسی هه‌یه به‌ر له جووتبوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت؟
*ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسیت هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌ر كام له‌م پرسیارانه به به‌ڵی بوو، ئه‌وا تۆ خه‌ریكی تووشی ئالوده‌بوون به سێكس ده‌بیت، بۆ زیاتر دڵنیا بوون ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵام بده‌وه.
*ئایا تۆ ڕۆژانه زیاتر له 3-4 جار (خوی نهێنی ده‌كه‌یت)؟
ئایا زیاتر له په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسیت هه‌یه؟
*ئایا هیچ چالاكیه‌كی سێكسیت ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه تووشی گرفت یان زیندانی كردن بووبیت؟
*ئایا هه‌وڵت داوه هیچ كامێك له ره‌فتاره‌كان له پرسیاره‌كانی یه‌كه‌م وازلێبهێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و نه‌تتوانیوه؟
*ئایا هیچ نهێنیه‌كی سێكست هه‌یه، كه نزیكترین كه‌سیش له خۆت نایزانێت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بۆ هه‌ركام له مانه به به‌ڵی بوو، ئه‌وا تۆ تووشی ئالووده‌بوون بوویت، به‌ڵام بشزانه كه هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه هێشتا ماوه‌ی زۆر ماوه بۆ یارمه‌تیدانت.
چاره‌سه‌ری
یه‌كێك له سه‌ختترین چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌م ڕۆژگاره بریتیه له ئالووده‌بوون، هه‌ر یه‌كێك بابه‌تێك بخوێنێته‌وه ده‌رباره‌ی ئالووده‌بوون هه‌ست به گه‌وره‌یی گرفته‌كه ده‌كات، له ئالووده‌بوونه ، مرۆڤ له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا هه‌ست به تام و له‌ززه‌تێكی زۆر ده‌كات، كه‌وا ده‌گاته قۆناغی جۆش و خرۆش، له‌م كاته‌شدا مێشك چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاوی ده‌رده‌دات، كه‌وا به‌به‌رده‌وامبوون و دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره مێشك له‌سه‌ری ڕادێت و هه‌موو ده‌م داوای دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كات، تاكو هه‌مان مادده ده‌ربداته‌وه، بۆیه كه‌سی ئالووده‌بوو پێویستی به ماندووبوون و ئازار‌و ئارامی زۆر هه‌یه تا له‌م گرفته رزگاری بێت، پێویسته سه‌ردانی بنكه‌ی تایبه‌ت و پزیشكی ده‌روونی بكات، كه‌سی ئالووده‌بوو ده‌بێت هۆشیارتر بێت و به‌سه‌ر كۆت و به‌نده‌كانی وه‌ك شه‌رم وعه‌یبه‌دا زاڵ‌بێت، واهه‌ست نه‌كات تاوان یان گوناهی ئه‌نجامداوه، چونكه گه‌ر تاوان یان گوناهه، ئه‌وا ته‌نها تاوانی ئه‌و نییه و هی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه به‌شداربن له چاره‌سه‌ركردن، نه‌ك سه‌رزه‌نشتكردن.
تشرینی دووه‌م 1, 2011

دوا سەرنجەکان: