پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
د . سه‌مه‌د
پرسیار : هۆکاری هه‌وی پرۆستات چیه ؟
وه‌ڵام : پێویسته له‌سه‌ره‌تادا جیاوازی له‌نێوان هه‌وکردن و گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا بکه‌ین ، چونکه گه‌وره‌بوون و هه‌ڵاوسان زیاتر له‌پیره‌کان و به‌ته‌مه‌نه‌کاندا ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌وکردن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا ڕووددات ، درێژە
ته‌مموز 6, 2008
پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
د . سه‌مه‌د
پرسیار : هه‌ندێک که‌س پاش کاری سێکسی هه‌ست به‌هه‌وکردن و خوراندن ده‌که‌ن له‌چوکیاندا ، هۆی ئه‌مه چیه ؟
وه‌ڵام : ئافره‌ت زۆرجار درێژە
حوزه‌یران 21, 2008
پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
د . سه‌مه‌د
پرسیار : ئایا ده‌رچوونی شله‌یه‌کی لینج جاره جاره له‌چوکه‌وه مانای بوونی نه‌خۆشی سێکسیه ؟
وه‌ڵام : مه‌رج نیه چونکه زۆربه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه به‌هۆی قه‌بزیه‌وه ڕووده‌دات کاتێک پاشه‌ڕۆ له ڕێكه‌دا ده‌مێنێته‌وه ئه‌وا په‌ستان ده‌خاته سه‌ر پرۆستاته ڕژێن و هه‌ندێک له‌و شلاوه لینجه‌ی تیایدایه له‌چوکه‌وه دێته ده‌ره‌وه یان له‌کاتی دانیشتن و ڕۆیشتندا ، شلاوه‌که‌ش به‌وه جیاده‌کرێته‌وه که ڕوون و لینجه . درێژە
حوزه‌یران 7, 2008
پرسیار و وه‌ڵام
پرسیار : به‌ڕێزێک له‌نه‌رویجه‌وه پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که به‌شی فه‌رهه‌نگ زیاد بکرێت له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا بۆ ده‌سته‌واژه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن که‌هه‌ندێک جار تووشی گرفت دێن له‌وه‌رگێڕان له‌و زمانه‌ی پێیده‌خوێنن بۆ زمانی کوردی .
بۆ نموونه ده‌پرسێت : ئه‌م وشانه مانای چیه به‌کوردی : ( Behavior Problems , Family Therapy , Therapist , Feedback ) ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ پێشنیاره‌که‌ت ، به‌چاوان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌مه‌ودوا به‌شی فه‌رهه‌نگ زیاد بکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌کرێت ده‌توانین ووشه و زاراوه زانستیه‌کانی بواری ده‌روونناسی ته‌نها به‌هه‌ردوو درێژە
نیسان 3, 2008
پرسیار و وه‌ڵام
![]()
پرسیار : بۆ ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به زوو ئاوهاتنه‌وه کردووه له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه کێشه‌یه‌کی بڵاوه له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بێت که پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه ته‌واو ببیت و بگه‌یته چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته گرفت و کێشه ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر درێژە
شوبات 11, 2008
پرسیار و وه‌ڵام
![]()
پرسیار : من ده‌ستگیراندارم ( ئافره‌ت ) ، ده‌ستگیرانه‌که‌م هه‌میشه که‌قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کات باسی سێکس ده‌کات و حه‌ز ده‌کات من ڕاکێشێته ناو ئه‌و باسانه ، به‌ڵام من شه‌رم ده‌که‌م و حه‌ز ناکه‌م ئه‌و وابێت له‌گه‌ڵمدا ، تکایه ڕێنمایی تابتوانم قه‌ناعه‌تی پێبکه‌م و واز له‌م ڕه‌فتاره‌ی بهێنێت ؟
وه‌ڵام : خانمی به‌ڕێز ، ئه‌گه‌رچی ده‌ستگیرانه‌که‌ت تاوانی نه‌کردووه به‌ڵام هاوکات ده‌بێت ڕه‌چاوی ئاماده‌یی ده‌روونی تۆی به‌ڕێزیش بکات له‌مباره‌یه‌وه ، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر وابه‌سته‌یه به‌ئاستی ڕۆشنبیری ده‌ستگیرانه‌که‌ته‌وه ، ڕاستیه‌ک هه‌یه که‌ده‌بێت به‌ڕێزت لێی ئاگاداربیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کوڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تا ئه‌و ساته‌ی به‌پێی دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه و ئایین گرێبه‌ستی هاوسه‌ری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ده‌رفه‌تێک درێژە
شوبات 4, 2008
پرسیار و وه‌ڵام
پرسیار : مێرده‌که‌م گرفتێکی هه‌یه له جووت بوونی سێکسیدا ، توانای باشی هه‌یه له‌سێکسدا و جووت بوونه‌که‌ی درێژ خایه‌نه ، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه توانای ئاوهاتنه‌وه‌ی نیه زۆر به‌که‌می نه‌بێت ، بۆ ئه‌مه‌ش هێز و ووزه‌یه‌کی زۆر ده‌خاته کار و زۆر ماندوو ده‌بێت ده‌رئه‌نجام ده‌ڵێت ڕه‌حه‌ت نابم ، گرفته‌که له چیدایه ؟
وه‌ڵام : خانمی به‌ڕێز ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک باست کردووه دڵه‌ڕاوکێ له کردندا هاوه‌ڵی مێرده‌که‌ته . ئایا جاران ده‌گه‌یشته ئۆرگازم ؟ ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ڵێیه ، له‌که‌یه‌که‌وه ئه‌م گۆڕانه‌ی تیادا ڕووداوه ؟ ئایا ئه‌گه‌ر ده‌ستپه‌ڕ بکات ده‌گاته چێژ و ئاوی دێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی خۆی بگاته چێژ و له‌جووت بوون له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌گات له‌وانه‌یه ترس و دڵه‌ڕاوکێ وای لێبکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تۆ ڕازی بکات ، ئه‌م حاڵه‌ته به‌تایبه‌تی لای ئه‌و پیاوانه ڕووده‌دات که زۆر خه‌میانه هاوسه‌ره‌کانیان به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن ، ڕه‌نگه پیاوه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت پیاوێکی به‌توانایه له‌ڕووی سێکسیه‌وه خۆی زیاد له‌پێویست ماندوو بکات ، ده‌رئه‌نجام هێنده بیر له‌م حاڵه‌ته ده‌کاته‌وه ، ئه‌وه‌نده خۆی له ئۆرگازم دوور ده‌خاته‌وه . درێژە
كانونی یه‌كه‌م 25, 2007
پرسیار و وه‌ڵام
![]()
پرسیار : خێزانه‌که‌م له‌ڕووی سێکسیه‌وه زۆر سارده ، هۆکار و چاره‌سه‌ر چیه ؟ چی بکه‌م ؟ تکایه ڕێنمایی .
وه‌ڵام : : به‌ڕێز ، هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی لای ئافره‌تان زۆرن ، هه‌ندێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی خێزانه‌که‌ت ، هه‌ندێکی تر بۆ کولتور و دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه ، هه‌ندێکیش پیاو هۆکاره ، ده‌بێت به‌وردی هۆکاری ئه‌م ساردییه لای خێزانه‌که‌ت ده‌ستنیشان بکرێت ، بێگومان هه‌ندێک پشکنینی پزیشکی پسپۆری تایبه‌تی ده‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ی لای به‌ڕێزتان هۆکاره‌کان ڕوون بێت ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له چه‌ند خاڵێکدا ده‌یانخه‌ینه ڕوو :
1- گیروگرفته ده‌روونیه‌کان ( دڵه‌ڕاوکێ ، تێکچوونی ده‌روونی ، خه‌مۆکێ … ) .
2- هه‌وکردنی ناوچه‌ی حه‌وز .
3- خه‌ته‌نه‌کردن ( بڕینی قیتکه ، یان هه‌ردوو لێوی زێ ، یان هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه ) . درێژە
كانونی یه‌كه‌م 17, 2007

دوا سەرنجەکان: