Mallperrî Derunnasy » پرسیار و وه‌ڵام

پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس

پرسیار: به‌ڕێزێک به‌ناوی (کاروان)، ته‌مه‌ن (30) ساڵ، ڕه‌به‌ن، ده‌پرسێت، کاتێک به‌ته‌نها خۆم ڕه‌فتاری سێکسیی ئه‌نجام ده‌ده‌م هیچ کێشه‌م نییه‌، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته‌ لای ڕه‌گه‌زی مێینه‌ ئه‌وا تووشی کێشه‌ ده‌بێت له‌ ڕه‌پبوونی چوکیدا، یان ڕه‌پ نابێت یاخود نیوه‌ ڕه‌پ ده‌بێت، کاک کاروان هه‌ستده‌کات تووشی کێشه‌یه‌ک بووه‌ و وایلێهاتووه‌ که‌ نه‌چێت به‌لای ئافره‌تدا.

وه‌ڵام: کاک کاروان، مادام کاتێک ته‌نهایت کێشه‌ت له‌ڕه‌پبووندا نییه‌ و هه‌موو شتێک ئاساییه‌، که‌واته‌ کێشه‌که‌ی تۆ فه‌سله‌جی نییه‌، به‌ڵکو ده‌روونییه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئه‌گه‌رێک له‌پشتییه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ئه‌مانه‌ن:

1-	ئه‌گه‌ر که‌سێک بیت زۆر خۆت ڕاهێنابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ستپه‌ڕ له‌ته‌نهاییدا یاخود ئالووده‌بووبیت له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ کردن، ئه‌وا ئه‌و چێژ وه‌رگرتنه‌ی له‌ڕێی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌  به‌رده‌وام وه‌رتگرتووه‌ بۆته‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و چێژه‌ی که‌ له‌په‌یوه‌ندی نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و ئیعازانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ مێشک ده‌یدات.

2-	ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خێزانیت به‌جۆرێک بێت که‌ زۆر جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندی سێکسیی حه‌رام و حه‌ڵاڵ کرابێته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌ڕێزت ئه‌نجامی ده‌ده‌یت چونکه‌ له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی سروشتی ژیانی هاوسه‌رێتیدا نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ڕێی نه‌سته‌وه‌ تووشی دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ستکردنی به‌ گوناهه‌ بکه‌یت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا کارده‌کاته‌ سه‌ر توانای سێکسی و له‌ناویشیدا ڕه‌پبوونی چوک.

3-	هه‌ست به‌که‌می کردن له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تدا، به‌جۆرێک هه‌ست بکه‌یت که‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسیی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا توانایه‌کی زۆری ده‌وێت و خۆت به‌لاواز بێته‌ به‌رچاو، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی ده‌روونیت بۆ دروست ده‌کات که‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌دائی سێکسیی تۆ.

4-	ئه‌و هه‌واڵ و باسانه‌ی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی سێکسیی ناشه‌رعی بیستووتن وه‌ک تووشبوون به‌ئایدز، یان قێزلێکردنه‌وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ بۆ په‌یداکردنی پاره‌ کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کار بکاته‌ سه‌ر تێڕوانینی تۆ به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سێکسیی له‌مجۆره‌ و تووشی دڵه‌ڕاوکێت بکات.

5-	خۆ به‌راورد کردنت به‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ فیلم و گرته‌ سێکسییه‌کاندا هه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ وایلێکردبیت که‌ هه‌ست بکه‌یت تۆ خاوه‌نی ئه‌و توانا سێکسییه‌ نیت که‌بتوانیت پرۆسه‌یه‌کی جووتبوون ئه‌نجام بده‌یت له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.

له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم: کاکه‌ کاروان دڵنیابه‌ که‌ پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیی چه‌نده‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ باری جه‌سته‌ و ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌مانه‌وه‌، هێنده‌ په‌یوه‌سته‌ به‌باری ده‌روونییه‌وه‌، هه‌تا مرۆڤ فشاری ده‌روونی که‌متر له‌سه‌ر بێت و له‌بارێکی دڵنیایی ده‌روونیدا بێت ئه‌وه‌نده‌ چالاکتر ده‌بێت له‌ڕه‌فتاری سێکسییدا، پاشان هه‌رچه‌نده‌ پیاو له‌ڕووی کاته‌وه‌ که‌متر پێویستی به‌ وروژاندنه‌وه‌ له‌چاو ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ وروژاندن هه‌ر پێویسته‌، به‌ڵام له‌وجۆره‌ په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌رگیز له‌شفرۆشه‌کان بوار بۆ وروژاندن ناهێڵنه‌وه‌ به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له‌ کورترین ماوه‌دا کڕیارێکی جه‌سته‌یان به‌ڕێبکه‌ن.

بۆیه‌ به‌ کاک کاروان ده‌ڵێم دڵنیابه‌ له‌ژیانی هاوسه‌رییتدا ئه‌و کێشه‌یه‌ت نامێنێت چونکه‌ ئه‌و نائارامی و دڵه‌ڕاوکێیه‌ت نامێنێت و له‌کاتی جووتبوونی سێکسییدا هه‌ست به‌گوناه ناکه‌یت و دڵنیایی و ئارامی جێی ئه‌و هه‌سته‌ ناخۆشانه‌ت ده‌گرنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئالووده‌ش بوویت له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ کردن ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ت که‌م بکه‌یته‌وه‌.

پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس

پرسیار : بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌ زوو ئاوهاتنه‌وه‌ کردووه‌ له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه‌ ؟

وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کی بڵاوه‌ له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه‌ ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ له‌به‌رچاو بێت که‌ پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه‌ که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره‌ ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه‌ ته‌واو ببیت و بگه‌یته‌ چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته‌ چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌ گرفت و کێشه‌ ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر به‌هه‌ڵچوونه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌ن به‌جووت بوون ئه‌مه‌ وای لێده‌کات که‌ زوو ئاوی بێته‌وه‌ ، هه‌ندێ جار به‌هۆی وه‌ڕسی و باری ده‌روونی و شه‌که‌ت بوونی جه‌سته‌ییه‌وه‌ پیاو خوازیاره‌ به‌خێرایی پرۆسه‌که‌ ئه‌نجام بدات وه‌ک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئه‌رکی هاوسه‌رێتی سه‌رشانی ، جاری وا هه‌یه‌ به‌هۆی بوونی هه‌وکردنێکی ( التهاب ) ساکار له‌سه‌ر چووکی پیاو ‌وایلێده‌کات هه‌سته‌وه‌ری چووک زیاد بکات ‌زوو ته‌واو بێت ، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که‌ نه‌زانی و خۆپه‌رستی پیاو فاکته‌رێکه‌ بۆ زوو ئاوهاتنه‌وه‌ له‌کاتێکدا‌ گرنگی نا‌دات به‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ ئۆرگازم . به‌گشتی زوو ئاوهاتنه‌وه‌ ژانکۆیه‌که‌ نه‌ک هه‌ر بۆ پیاو به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌گه‌ڵدایه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ فه‌رامۆش نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن تێیپه‌ڕێنن تاکو زیاتر به‌خته‌وه‌ر بن و هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشیان ئاسووده‌تر بکه‌ن .

به‌ڕێزان : سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری زوو ئاوهاتنه‌وه‌ پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت که ‌تۆ ته‌نها نیت بۆ ئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگریت ده‌بێت ئه‌م مافه‌ش بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌سته‌به‌ر بێت ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا قه‌ناعه‌تێکت لا دروست ده‌کات که‌ زیاتر زاڵ بیت به‌‌سه‌ر خۆتدا و په‌له‌ نه‌که‌یت له‌ چێژ وه‌رگرتن . هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوسه‌ر و هاوبه‌شی پرۆسه‌ی سێکسیش له‌م حاڵه‌ته‌‌ تێبگه‌یه‌ندرێت تا هاوکار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ، باشترین و په‌سه‌ندترین ڕێگه‌چاره‌ بۆ ئه‌م باره‌ مه‌شق کردنه‌ به‌ ڕێگه‌ی سیمانز ( بوه‌سته‌ و ده‌ستپێکه‌ره‌وه‌ ) ، ئه‌م ڕێگه‌یه‌ یاریده‌ده‌رێکی گرنگه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌م حاڵه‌ته‌ ، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه‌ : هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد خه‌ریکه‌ له‌چێژ وه‌رگرتن و ئاوهاتنه‌وه‌ نزیک بوویته‌وه‌ بوه‌سته‌ و با هاوسه‌ره‌که‌شت ده‌ست له‌ وروژاندنت هه‌ڵبگرێت و ئه‌ویش بوه‌ستێت به‌مه‌ش تۆ خاو ده‌بیته‌وه‌ پاشان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌ ، بۆ ماوه‌ی مانگێک ( به‌نزیکه‌یی ) ئه‌م مه‌شقه‌ پیاده‌ بکه‌ ، وورده‌ وورده‌ خۆت هه‌ست به‌زاڵ بوون له‌سه‌ر خۆت ده‌که‌یت و به‌ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌ته‌ تێده‌په‌ڕێنیت .

ڕێگه‌یه‌کی تریش هه‌یه‌ که‌ناسراوه‌ به‌ ڕێگه‌ی ( ماسته‌رز و جۆنسۆن ) که‌ گۆڕانێک‌ له‌ڕێگه‌ی ( سیمانز) دا کراوه‌ ، ئه‌میش بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو هاتنه‌وه‌ ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوت بێته‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ت چووکت به‌ده‌ست بگوشێت ( له‌خوار سه‌ری چووکه‌وه‌ ) به‌مه‌ش ڕێگه‌ له‌ڕژاندنی تۆ ده‌گرێت ، چه‌ند جارێک ئه‌مه‌ دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌ ، ئه‌م مه‌شقه‌ بۆماوه‌ی دوو هه‌فته‌ تا مانگێک ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت .

باس له‌هه‌ندێ جۆری ده‌رمان و مه‌رهه‌میش ده‌کرێت که‌ هه‌ستیاری چووک که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و ئاوهاتنه‌وه‌ دواده‌خه‌ن ، باشتر وایه‌ هه‌رله‌خۆوه‌ په‌نا بۆ مادانه‌ نه‌برێت به‌ڕێنمایی دروستی ده‌رمانساز یان پزیشک نه‌بێت . به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ هێمنی و بارێکی جێگیری ده‌روونی و زاڵ بوونی پیاوه‌که‌یه‌ له‌سه‌ر خۆی و لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و هاوکاری کردنه‌ هاوبه‌شی پرۆسه‌که‌یه‌ . به‌قه‌د خۆی قورسایی و گرنگی بده‌ن به‌م لایه‌نه‌ و زیاد له‌پێویست مێشکی خۆتانی پێوه‌ جه‌نجاڵ مه‌که‌ن چونکه‌ ده‌توانن ئه‌م حاڵه‌ته‌ تێپه‌ڕێنن و خۆتان به‌راورد مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا چونکه‌ هه‌ریه‌که‌ توانا و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆی جیایه‌ .

ڕایه‌کیش هه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر‌زه‌کاری و لاوی پێش چوونه‌ ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و نائاسایی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، له‌پاشه‌ڕۆژدا و له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوهاتنه‌وه‌ ده‌بن .

بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له‌ نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت پرۆسه‌ی جووتبوونم زۆر درێژه‌ بکێشێت : به‌ڕێز : ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێداوه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ فیلمه‌ سێکسیه‌کاندا بینیووتن یان ده‌یانبینی یان بیستووته‌ ئه‌وانه‌ مه‌به‌ستی بازرگانی و ڕه‌واج په‌یداکردنه‌ بۆ بازاڕه‌کانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی فیلمه‌ سێکسیه‌کان هه‌وڵ مه‌ده‌ لاسایی ئه‌وانه‌ بکه‌یته‌وه‌ ، توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆت چه‌نده‌ به‌وه‌نده‌ قایل به‌ و حساب بۆ هاوبه‌شه‌که‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌ له‌مبواره‌دا چونکه‌ ئه‌م بۆچوونانه‌ واتلێده‌که‌ن باوه‌ڕت به‌خۆت نه‌مێنێت و خۆت به‌لاواز بێته‌ به‌رچاو له‌کاتێکدا خۆت که‌سێکی ئاساییت و ده‌روونی خۆت به‌م بۆچوونانه‌ ئاڵۆز مه‌که‌ و به‌خته‌وه‌ربه‌ و تواناکانی خۆت به‌که‌م ته‌ماشا مه‌که‌

پرسیار : ئایا ده‌رهێنانی منداڵدان هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌سه‌ر حه‌زی سێکسییه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟

وه‌ڵام : هه‌ندێ جار به‌هۆی بوونی وه‌ره‌م یان پۆلیبی زۆر یان خوێن به‌ربوونی به‌رده‌وام یان تێکچوونه‌کانی ناوپۆشی منداڵدان ، پزیشک وای به‌باش ده‌زانێت که‌ منداڵدان ده‌ربهێنرێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ده‌رهێنانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی سێکسی ژن ناکات و داینابه‌زێنێت ، ڕه‌نگه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بێت واته‌ حه‌زه‌که‌ زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی منداڵبوون نامێنێت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا به‌وپه‌ڕی ئازادی و بێ ترسییه‌وه‌ جووت ببێت بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌یاڵێکی لای سکپڕبوون بێت.

پرسیار  : ماوه‌ی پێوانه‌یی جووتبوون چه‌نده‌ ؟

وه‌ڵام : ئه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ژن و مێرد خۆیان و باری فسیۆلۆژی و جه‌سته‌ییان ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پیاو له‌و کاتانه‌دا ته‌نها وروژاندنێکی ساکاری به‌سه‌ بۆ ڕه‌پبوون و ئه‌نجامدانی کاری سێکسی ، به‌ڵام ژن پێویستی به‌پێشه‌کییه‌ک هه‌یه‌ بۆ وروژاندنی ته‌واو که‌ له‌نێوان ( 8 – 10 ) خوله‌ک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌باشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی تیادا دروست بێت بۆ کاره‌ سێکسییه‌که‌ ، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ پیاو له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ په‌له‌ په‌لێک نه‌کات و زۆر خۆی به‌مه‌سه‌له‌ی وروژاندنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ خه‌ریک بکات له‌ڕێگه‌ی گه‌مه‌بازی و ماچ و ده‌ستپیادا هێنان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌زۆر هه‌ستیارن ، له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ میتکه‌ و هه‌ردوو لچی بچووک و به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌ندامی مێینه‌ و نزیکبوونه‌وه‌ی په‌نجه‌ی له‌دیواره‌کانی زێ و ملی منداڵدان و یاریکردن به‌ مه‌مکه‌کان ، له‌پاش په‌یدابوونی ئاماده‌باشی له‌ژنه‌که‌یدا جۆرێک له‌ وروژاندن و هه‌ست به‌خۆشی و به‌ره‌وپیره‌چوونی کاره‌ سێکسییه‌که‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، له‌و کاتانه‌شدا پیاو پێویسته‌ په‌له‌ نه‌کات و ورده‌ ورده‌ کاره‌که‌ ئه‌نجام بدات و له‌گه‌مه‌ یارییه‌کانی نه‌که‌وێت و په‌له‌ نه‌کات له‌ هاتنه‌وه‌ و ڕژاندن تا به‌ته‌واوی هه‌ست به‌ له‌رزی یه‌ک له‌دوای یه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هه‌ست ده‌کات گه‌یشتۆته‌ ئۆرگازم یان لوتکه‌ی چێژ و ورده‌ ورده‌ خاوبوونه‌وه‌ .

پرسیار : هۆکاری هه‌وی پرۆستات چیه‌ ؟

وه‌ڵام : پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا جیاوازی له‌نێوان هه‌وکردن و گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا بکه‌ین ، چونکه‌ گه‌وره‌بوون و هه‌ڵاوسان زیاتر له‌پیره‌کان و به‌ته‌مه‌نه‌کاندا ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌وکردن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا ڕووددات ، هه‌وکردنیش دوو شێوه‌ی هه‌یه‌ :

یه‌که‌م : هه‌وکردنی خێرا : که‌ هۆکاره‌کانی بریتین له‌ :

1- تووشبوونی پرۆستات به‌هه‌ندێک میکرۆب که‌ له‌ئه‌نجامی کاری سێکسی خراپه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت وه‌ک تووشبوون به‌میکرۆبی سۆزه‌نک یا ترایکۆمۆناس ، که‌ڕه‌نگه‌ له‌دواتردا میکرۆبی دیکه‌یشی تێبچێت .

2- هه‌ندێ جار هه‌وکردنه‌کانی گورچیله‌ و جۆگه‌کانی میز له‌ڕێگه‌ی میزه‌ڕۆکانیان میکرۆبه‌کانیان ده‌گه‌نه‌ پرۆستات و هه‌وی پێده‌که‌ن و له‌زۆربه‌ی جاره‌کانیشدا میکرۆبه‌کان له‌پرۆستاته‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ تۆواوه‌ چیکڵدانه‌کان و له‌پاشتردا نا‌هێڵن تۆوه‌کان که‌ له‌ گونه‌کانه‌وه‌ دێن به‌باشی بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، یان ده‌بنه‌ هۆی کوشتنیان و مرۆڤه‌که‌ تووشی نه‌زۆکی ده‌که‌ن .

3- هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی هه‌وه‌کانی کۆڵۆن یان هه‌وه‌کانی ئاڵو یان گیرفانه‌کانی لووته‌وه‌ میکرۆبه‌کان له‌ڕێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ پرۆستات و تووشی هه‌وکردنی ده‌که‌ن .

له‌نیشانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌وی پرۆستات :

1- ئازارێکی زۆر له‌خوار سک و پشته‌وه‌ .

2- ئازار له‌بنی میزه‌ڵداندا تاده‌گاته‌ نزیک کۆم .

3- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ئاره‌زوو که‌مکردنه‌وه‌ بۆ خواردن .

4- سووتاندنه‌وه‌ له‌کاتی میزکردندا .

5- هه‌ندێ جار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێن له‌دوای میز کردن یان له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی تۆواودا .

6- هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شلاوێکی به‌رده‌وام له‌ کونی چوکه‌وه‌ .

7- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی .

8- له‌حاڵه‌ته‌ په‌ره‌سه‌ندووه‌کاندا په‌نگ خواردنه‌وه‌ی میز له‌میزه‌ڵداندا ڕووده‌دات .

جۆری دووه‌م : هه‌وی درێژخایه‌نی پرۆستاته‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه‌ ڕووده‌دات و به‌وه‌ ده‌ناسرێت که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت و زۆر ده‌مێنێته‌وه‌ . له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م جۆره‌ :

1- زۆر خوودانه‌ ده‌ستپپه‌ڕ له‌لاواندا .

2- خواردنه‌وه‌ی ماده‌ ئه‌لکهولیه‌کان به‌زۆری .

3- زۆر ورووژانی سێکسی له‌ئه‌نجامی سه‌یرکردنی وێنه‌ و فیلمی سێکسیه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که‌ بتوانێت له‌سێکسه‌که‌ تێر ببێت له‌به‌ر نه‌بوونی هاوبه‌شێک ، به‌رده‌وام ئه‌م ورووژاندنه‌ ده‌بێته‌ هۆی سوور هه‌ڵگه‌رانی پرۆستات و تووشبوون به‌ هه‌وی درێژخایه‌ن .

4- تووشبوونی به‌رده‌وام به‌ نه‌خۆشیه‌ سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی سۆزه‌نک .

5- هه‌وکردنی به‌رده‌وامی گورچیله‌ و میزه‌ڕۆکان و ئاڵووه‌کان و … هتد .

له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جۆره‌ :

1- ئازار له‌ژێر توره‌که‌ی گووندا که‌ڕه‌نگه‌ بگاته‌ کۆمیش .

2- نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی .

3- خه‌و بینین که‌ ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت .

4- ده‌رچوونی تۆواو له‌گه‌ڵ میزدا .

5- ئازار له‌ گون و ئه‌ندامی زاووزێدا .

6- زوو میزهاتن ، یان په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له‌ میزه‌ڵداندا .

7- ناڕوونی میز ، واته‌ بوونی لێڵییه‌ک تیایدا له‌شێوه‌ی ده‌زووی درێژ درێژدا .

8- تێکچوونی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که‌.

ئاگادارییه‌ک له‌ گۆشه‌ی (پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس)ه‌وه‌
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ گۆشه‌ی (پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس)ه‌وه‌، بۆ گشت خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

به‌ڕێزان: په‌یوه‌ندییه‌کی زۆرمان پێوه‌ ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری جۆراوجۆر ده‌رباره‌ی سێکس، یان له‌شێوه‌ی کۆمێنت له‌ گۆشه‌که‌دا، یان به‌ئیمه‌یلی شه‌خسی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ. ئه‌گه‌رچی خوێنه‌رانی به‌ڕێز و هه‌موو تاکێک مافی به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو جۆره‌ زانیارییه‌کیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ سێکس و سێکسۆلۆژی و گشت کایه‌کانی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌که‌ین له‌پرسیاره‌کاندا:

1- زۆرینه‌ی پرسیاره‌کان له‌ گۆشه‌کانی (پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس)دا وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌، یاخود له‌و وتارانه‌ی له‌ گۆشه‌ی (سێکس)دا هه‌یه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا، وه‌ڵامیان ده‌ستده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ له‌ پرسیاره‌کانه‌وه‌ دیاره‌ که‌ به‌شێک له‌و خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ ئاماده‌ییان تێدانییه‌ که‌ چاوێک به‌ گشت به‌شه‌کانی ئه‌و دوو گۆشه‌یه‌دا بخشێنن و وه‌ڵامی گونجاویان ده‌ستبکه‌وێت.

2- سه‌باره‌ت به‌چه‌ندین پرسیار که‌ تایبه‌ت نین به‌ پسپۆریی ده‌روونی، وه‌ڵامیان لای ئێمه‌ ده‌ستناکه‌وێت، بۆنموونه‌ کێشه‌کانی تایبه‌ت به‌ منداڵبوون و منداڵنه‌بوون، و سپێرم و ….تد. یان ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵی و حه‌رامی هه‌ندێک ڕه‌فتاری سێکسیی ده‌کرێت، ئێمه‌ نه‌ مامۆستای ئایینین و نه‌ لیژنه‌ی فه‌توامان هه‌یه‌.

بۆیه‌ هیوادارین خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌مه‌ودوا به‌ر له‌ناردنی پرسیاره‌کانیان ده‌رباره‌ی سێکس،  چاوێک به‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بخشێنین چونکه‌ که‌می کات وامان لێده‌کات ئه‌و پرسیارانه‌ی پێشتر وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌، نه‌توانین جارێکی تر وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌.

هیوادارین خوێنه‌رانی به‌ڕێز لێمان زویر نه‌بن، به‌ڵێنیشتان ده‌ده‌ینێ که‌ هه‌روه‌کو له‌مه‌وپێش، له‌مه‌ودواش درێغی ناکه‌ین له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی تینوێتی خوێنه‌ران ده‌شکێنێت له‌چوارچێوه‌ی زانستی ده‌روونناسی و پزیشکیی ده‌روونیدا

ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌مووان

به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس

پ: ئایا ژن لەكاتی گەیشتن بەئۆرگازمدا چی تیا ڕوودەدات؟

• لەرزی ژن لەو كاتەدا دەبێت كە تۆواو پیاو دەچێتە ناو زێیەوە ئەو لەرزەش بۆ ئەوەیە كە تەواوی تۆواوەكە بەرەو برە و ملی منداڵدان بەرێت, بۆئەوەی تۆواكەن بە منداڵداندا سەربكەون بەرە و جۆگەی فالوب تا دەگەنە بە هێلكەكە. كاتێك بەركەوتنێك لە دوای یەكەكانی چوك بە دیوار و ناپۆشی زێدا ڕوودەدات, ماسولكە و دەمارەكانی ناوچەكە, تا ڕاەدەیەكی زۆر دەهروژێن بەوەش دەرچەی زێ دێتەوە یەك بۆ ئەوەی قەدەغەی چونە دەرەوەی تۆواوەكە بكات ئەو كاتە منداڵدان شلەیەكی لینج دەردەداتە ناو زێوە بۆ ئەوەی تۆواوەكان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت لەو كاتەدا لەرزێكی لەپڕ لە ناوچەی منداڵدانی ژنەكەدا ڕوودەداتەوە و منداڵدان زۆر گرژ دەبێت ورەپ دەبێت و ملی بۆ خوارەوە درێژدەكات و دەمی منداڵدان دەگاتە شوێنی ڕشتنی تۆوەكان و دەست دەكات بە هەڵمژینی چونكە بە گرژ بوونی منداڵدان هەرچی هەوایەك بێت تێدا نامێنێت و بەوەش لەپڕ تواوەكە هروژم دەكاتە ناویەوە, هەروەك ترومپایەك كە بە كرژبوونی لاستیكەكەی هەوای تێدا ناهێڵرێت و دەخرێتە ناوەوە پاش خاوبونەوەی لاستیكەكە ڕاستەوخۆ ئاوەكە لە پڕ ڕادەكێشێتە ناویەوە, لە هەمان كاتدا زێ لەرزە و جوڵەی یەك لەدوای یەكی خۆی بەردەوام دەبێت و بەوەش زیاتر پاڵ بە تۆواوەكانەوە دەنێت بۆ بەردەم ملی منداڵدان و دەرچەكەی, و لەرز لە ژنكەدا دەگاتە ئەو پەڕی كە پێی دەڵێن لەرزی گەورە لەو كاتەدا تەواو وەك لەرزی پیاو وایە كە تۆواوەكان فڕێ دەداتە دەرەوە ژن لەو كاتەدا زۆرتر خۆی بە حەوزی پیاوەكەوە دەنوسێنێت, لە پاشدا وردە وردە خوێن لە ئەندامەكانی زاوزێیەوە دەكێشنەوە تا خاو دەبێتەوە, هەندێك جار ئەو لەرزە گەورەیە تا ڕادەی لە هۆش خۆچوون و بورانەوە دەیبات و چاوەكانی بە تەواوی دەنیشن و توانای هیچ جوڵەیەكی لە ڕاستیشدا نامێنێت و دەگاتە لوتكەی خۆشی و چێژی.

پ: ئەو كێشانە چین كە ئەندامی زاوزێی نێر توشیان دەبێت؟

• ئەندامی نێر وەك هەموو بەشەكانی دیكەی جەستەی مرۆڤ توشی گەلێك نەخۆشی دەبێت ئەمانەی خوارەوە هەندێكیانن:

• هەوكردنی چوك Balanitis:

نەخۆشیەكە توشی چەرمی چوك دەبێت كە تیایدا هەو دەكات و گەلێك پەڵەی سوری تێدا دەردەكەوێت. هەروەها برین و حەز بە خوراندن, بە زۆریش لەو كەسانەدا زۆرە كە خەتەنە نەكراون, بەشتنی بەردەوام و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی زۆجار هەر لە خۆیەوە دەڕوات و چاك دەبێتەوە, ئەگەر وانەبوو پێویستە پیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدرێت.

• نەخۆشی پیرۆنی pyronics disese:

حاڵەتێكە كە چوك لە كاتی ڕەپبوندا بەشێوەیەكی كەوانەیی بۆ سەرەوە هەڵدەگەڕێتەوە ڕەنگە یەكێك لە هۆیەكان ئەوە بێت كە هەندێك وەرەمی پاك لە ئەندامەكەدا پەیدابوبێت, ڕەنگە لە كاتی جوتبووندا ئازارێك بۆ كەسەكە دروست بكات زۆربەی حەڵەتەكان پاش چەند مانگێك لە پەیدابوونیان لە خۆیانەوە چاك دەبن بەڵام لە هەندێكیاندا پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە.

• خنكاندنی پۆپەی چوك paraphimosis:

حاڵەتێكە كە پۆپەی چوك ناتوانێت لە چەرمی چوك بگەڕێتوە لەوانەیە هۆیەكە ئەوە بێت كە توشی میكرۆب بوبێت یا هەوی كردبێت, پێویستە كەسەكە خۆی پیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدات.

• ڕەپبونی بەردەوام priapism:

حاڵەتێكی زۆر ترسناكە و لە هەندێك كەسدا ڕوودەدات تیایدا چوك بە ڕەپی بۆ ماوەی 4 سەعات زیاتر دەمێنێتەوە, بە هۆی بارێكی دەرونی یا فسیۆلۆژیەوە پەیدادەبێت, مەترسیەكە لە وەدایە كە دەبێتە هۆی لە ناوبردنی زۆرێك لە خانە ئیسفەنجینەكانی ناو چوك یا توشبونی جەڵتە لە چوكدا و خوێن بۆ دواوە ناگەڕێتەوە, لەم حاڵەتەدا زۆر پێویستە كەسەكە خۆی پیشانی پزیشك بدات و دوای نەخات, چونكە زۆرجار جگە لەو حاڵەتانە دەشبێتە هۆی نەزۆكی.

• تەسكی پۆپەی چوك phimosis:

حاڵەتێكە كە تیایدا پۆپەی چوك زۆر تەسكە و نایەتە دواوە و ئازارێكی زۆر بۆ كەسەكە پەیدادەكات, سەرەڕای كۆبونەوەی میكرۆب تیایدا, پێویستە كەسەكە خۆی پیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدات.

• جۆگەی میز لە خوارەوە Hypospadias:

حاڵەتێكە جۆگەی میز لە شوێنی سروشتی خۆیدا نیە واتە نەكەوتۆتە كۆتایی ئەندامی نێرەوە, ئەوەش دەبێتە هۆی خواربونەوەی چوك, دەتوانرێت بە نەشتەرگەری چارەسەربكرێت.

پ: ئایا توخمی توتیا(زنك) چ بایەخێكی هەیە لە كاری سێكسی دا؟

- ئێستا بڕوایەكی تەواو هەیە كە (زنك) ڕۆلێكی گەورە دەبینێت لە نەخۆشخیەكانی نەزۆكی و پەككەوتنی سێكسی دا, واتە لەو كەسانەی كە كەمی زنكیان هەیە ناتوانن بڕی تەواو لە تۆو دروست بكەن, چونكە ئەم توخمە ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە ڕێكخستنی ئاستی هۆرمۆنی نێر (تێستۆستیرۆن testosteron) دا هەروەها ئەگەر لە سەردەمی هەرزەكاریدا ئاستی ئەم هۆرمۆنە لە لەشدا كەم بوو, ئەندامەكانی زاوزێی كەسەكە بچوك دەبێت و باش گەشە ناكات و ئارەزووی سێكسیشی كەم دەبێت.

سەرچاوەكانی وەرگرتنی زنك لە خۆراكدا بریتین لە خۆراكە دەریاییەكان بە زۆریش گوێچكەماسی, هەروەها گۆشتی سوری ئاژەڵ و دانەوێڵەی تەواو و هێلكە و پەنیر و پاقلەی سودانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە و ئاردی هەرزن و هەوێن و شیر.

پ: ئەو هۆكارانە چین كە دەبنە هۆی گرانی كاری سێكسی ژن و مێرد؟

گەلێك هۆكار لەم لایەنەوە هەیە:

هۆكارەكانی پیاو:

• تێكچونەكانی چوك

• زۆر قەڵەوی كە هەندێكجار دەگاتە حاڵەتی نەتوانینی جوت بوون

• نەزانین, لاوازی نێرایەتی لە نێردا

• دروست نەكردنی ئالودەیی و جۆرێك لە خۆشەویستی و یەكتری ویستن پێش كارە سێكسیەكە

هۆكارەكانی ژن:

• ئەستوری و ڕەقی پەردەی كچێنی و نەبونی دەرچە تیایدا

• تەسكی و ڕەقی دەرچەی زێ بەتایبەتی لە ژنی بەتەمەندا

• تەسك بوونەوەی زێ بەتایبەتی بە هۆی سك كردنی زۆر و پەیدابونی چرچ و لۆچی و زیادە گۆشت لە زێ دا

• وشكی ناو زێ بەهۆی نەڕژاندنی لینجە مادەی ڕژێنی بارسۆلین

• سێكس ساردی ژن

• ترس و دڵەڕاوكێ

• نەمانی هۆرمۆنی مێ وەك لەدوای تەمەنی نائومێدیەوە

• گرژبونی زێ

• كورتی ناو زێ

• بوونی وەرەم و پولیب تیایدا

• بەهۆی نەشتەركاریەوە وەك لابردنی منداڵدان

• نەخۆشی لە دەرچەی میزی دەرەوەدا

• هەڵگەڕانەوەی منداڵدان

• داكشانی هێلكەدان بۆ خوارەوە

• گرژبوونی كۆڵۆن

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره‌ (30)

پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وەڵام ده‌رباره‌ی سێكس

پ: ئایا بوونی تەنها وەتەیەك (گونێک) كێشەیەك نییە بۆ وەچە خستنەوە؟

• مرۆڤ بە تاكە وەتەیەك دەتوانێت منداڵی ببێت چونكە تۆوەكان بۆ دروست بوونیان پێویستیان بە دوو وەتە نییە لەبەرئەوەی لە هەردوو گونەكەوە تۆو دروست دەبێت, گرنگ تەنها ئەوەیە كە لێنۆڕین و شیتەڵكاری تۆواودا ژمارەی تۆوەكان تەواو بن و ساغ بن و توانای جوڵەیان باش بێت. ئەوەش بزانە زۆر كەس بە تاكە وەتەیەكەوە زیاتر لە شەش تا حەوت منداڵیان بووە و هیچ دڵەڕاوكێیەكت لەو بارەیەوە نەبێت.

پ: ئایا شیردان بە منداڵ دەبێتە هۆیەك بۆ ئەوەی سك پڕ نەبێت؟

• لەڕاستیدا ئەو بڕوایە زۆر بڵاوە لە ناو خەڵكدا بەڵام بنچینەی ئەو بڕوایە لە بوونی شیرداندا نییە بەڵكو لە بڕی ئەو هۆڕمۆنەدایە لە خوێندا كە یارمەتیدەری دروستكردنی شیرە لە مەمكەكاندا و پێی دەوترێت پرۆلاكتین (Prolactin) كە ڕاستەوخۆ لە ژێر مێشكە ڕژێنەوە دەردەچێت و دەچێتە خوێنەوە, بونی بڕی زۆری ئەو هۆرمۆنە لە خوێنی ژنەكەدا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەرفەتی سكپڕی. زۆر جار بێ منداڵ بوون و شیردانیش ئەو هۆڕمۆنە بڕەكەی لە خوێندا زیاد دەكات بەهۆی تێكچوونی ڕژاندنیەوە لە ژێر مێشكە ڕژێنەوە ئەوەش دەبێتە هۆیەك بۆ ئەو ژنانەی كە سكیان پڕ دەبێت.

پ: تەمەنم لە 16 ساڵ تێپەڕ بووە و تا ئێستا سوڕی مانگانەم نەبووە ئایا ئەمە كێشە نییە؟

• كچ لە نێوان 13-14 ساڵی دا بەشێوەیەكی سروشتی دەكەوێتە سەر خوێن و سوڕی مانگانەی دەبێت, بەڵام هەندێك جار بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە و باری خێزانی و فیسۆلۆژی كەسەكە خۆیەوە دوا دەكەوێت. بۆ ئەم حاڵەتە پێویستە سەیری ئەم ڕوخسارانەی خوارەوە بكەین:

1- بچوكی ئەندامی زاوزێ.

2- كەم كێشی.

3- لاوازی جەستە.

4- گەورە نەبوونی مەمك.

5- دەرنەكەوتنی مووی بەر موسەڵدان.

6- دەرنەكەوتنی كەوتنە سەر خوێن.

هۆی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ نەڕژاندنی هۆڕمۆنێك كە لە ژێر مێشكەوە ڕژێنەوە دەردەچێت پێی دەوترێت هۆڕمۆنی هاندەری چیكڵدانە یا (FSH) ئەم هۆڕمۆنە هانی هێلكەدان دەدات بۆ ڕژاندنی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین كە بە هۆڕمۆنی مێ دەناسرێت هۆڕمۆنی مێ بەرپرسی دەرخستنی سیفەتە دووەمیەكانی مێیە, بە هۆی سەرەكی دادەنرێت بۆ رێكخستنی سوڕی مانگانە بە یارمەتی هۆڕمۆنی پڕۆجسترۆن لەبەرئەوە لەو حاڵەتەی تۆدا وا باشە لێنۆڕینێكی تاقیگەیی دەربارەی ڕێژەی هەریەك لە هۆڕمۆنی FSH, و ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن بكەین لە خوێنتدا, هەروەها ئەگەر پێویستی كرد ڕێژەی هۆڕمۆنێكی دی كە پێی دەڵێن هۆڕمۆنی هاندەری تەنە زەرد یان LH. ئەو كاتە پزیشكی پسپۆڕ دەتوانێت بگاتە ئەو هۆكارەی حاڵەتەكەی دروست كردووە. لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێك حاڵەتی دەگمەندا بۆماوە لە هەندێك خێزاندا ڕۆڵی تایبەتی دەبینێت لە درەنگ كەوتنە سەر خوێن و سوڕی مانگانەدا, جگە لە حاڵەتەكانی بوونی هەندێك نەخۆشی جەستەیی و دەروونی كە پزیشك دەتوانێت بە باشی دەستنیشانیان بكات.

پ: ئایا پەیوەندیەك هەیە لە نێوان جۆری خۆراك و ڕەپبوونی چوكدا؟ و ئایا قەڵەوی لەو بارەیەوە هیچ زیانێكی هەیە؟

• بەپلەی یەكەم ڕەپبوونی تەواوی چوك لە كاتی پەیوەندی سێكسدا بەندە بە باری دەروونی ئەو كەسەوە, دەربارەی تا چەند هروژاندنە سێكسیەكە تەواوە بۆ ئەوەی ڕەپبوونەكە جێ بەجێ بكات و ئایا چەند ترس و دڵەڕاوكێیەك لە ئارادا هەیە لەو بارەیەوە تا چەند هاوسەرەكەی خۆش دەوێت؟ هتد…

ئەوانە هەر یەكەیان پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیان بە توانای ڕەپكردنەوە هەیە. لەگەڵ ئەوانەشدا گەلێك هۆكاری جەستەیی و دەروونی دی ڕۆڵی خۆیان هەیە, لەوانە نەخۆشییەكانی شەكرە و پەستانی خوێن و دڵ و لولەكانی خوێن هتد…

بەپلەی دووەمیش خۆراك ڕۆڵی سەرەكی هەیە لەو بارەیەوە كەم خۆراكی, كەم خوێنی, لاوازی جەستەیی بەدخۆراكی ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە كەم كردنەوە یا دابەزاندنی ئەو ووزە لە شیەی پێویستە بۆ كارە سێكسیەكە.

بەڵام چەوری زۆر لە خۆراكدا زیانێكی زۆر دەگەیەنێت چونكە دەبێتە هۆی تەسككردنەوە و هەندێك جار گیرانی ئەو لولە خوێنانەی خوێن بە هروژم دەبەن بۆ چوك و ڕەپی دەكەن, ئەگەر دیواری ئەو لولە خوێنانە پڕ بوون لە چەوری و كۆلیسترۆڵ ئەوا ڕۆیشتنی خوێن بە باشی ڕوونادات و ڕەپبوونەكە تەواو نابێت.

لەكەسە قەڵەوەكانیشدا, بە تایبەتی ئەوانەی وەرزش ناكەن ڕەپبوون بە باشی ڕوونادات لەبەرئەو هۆیەی سەرەوە بۆیە هەمیشە ڕێنمایی ئەو كەسانە دەكەین كە:

1- كەمكردنەوەی خواردنی چەوری لە خۆراكدا.

2- دووركەوتنەوە لە هەموو بارێكی دەروونی شڵەژاو و دڵەڕاوكێ.

3- دابەزاندنی كێش.

4- وەرزشكردنی زۆر و بە بەرنامە.

5- خواردنی زۆری سەوزە و میوە.

6- خۆ دوورگرتن لە بەكارهێنانی دەرمان لەو بارەیەوە لە هەموو حاڵەتێكی لەو بابەتەشدا پێویستە كەسەكە خۆی پیشانی پزیشكی پسپۆڕی بدات و لێنۆڕینی سۆنار بۆ لولە خوێنەكانی ناوچەی زاوزێی بكات, تا وەڵامی تەواوی دەست بكەوێت.

پ: ڕێگای ئەسكیم و زۆندێك چییە لە زانینی سكپڕیدا؟

• ئەسكیم Aschiem و زۆندیك Zondek دوو زانا بوون ڕێگایەكیان دانا بۆ زانینی ئایا سكپڕی لە پاش هەفتەیەك بەسەر نەبوونی كەوتنە سەر خوێندا ڕوویداوە یان نا.

• ڕێگاكەش بریتی بوو لەوەی چەند دڵۆپێك لە میزی ژنەكەیان بە دەرزی دەكردە لە لەشی مشكێكی مێ وە لە پاش 48 سەعات بەسەر ئەو تێكردنەدا, لێنۆڕینی هێلكەدانی مشكەكەیان دەركرد ئەگەر هێلكەدانەكان گەورە بوون و ئاوسابن ئەوا بەڵگە بوو بۆ ئەوەی كە ژنەكە سكی پڕبووە و ئەگەر هێلكەدانەكان هەر لە شوێنی خۆیاندا بوون و بچوك بوون ئەوا بەڵگەی نەبوونی سكەكە بوو بەڵام ئەم ڕێگایە زۆر كۆنە و ئێستا زۆر كەم بەكاردێت و ڕێگای نوێ زۆرە بۆ زانینی ئەوەی ئایا سك هەیە یان نییە.

پ: بۆچی هەندێك كەسە زوو تووشی پەككەوتنی سێكسی دەبن؟

• گەلێك هۆ كاریگەرییان لەسەر پەككەوتنی سێكسی هەیە بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین دەستنیشانی ئەم خاڵانە بكەین:

1- بۆماوە.

2- تەندروستی گشتی كەسەكە.

3- تەمەن.

4- باری سایكۆلۆژی كەسەكە و بوونی دڵەڕاوكێ و ترس و دوو دڵی.

5- نەخۆشییەكانی كۆئەندامی زاوزێ بە تایبەتی نەخۆشییەكانی پڕۆستات و تواوە چیكڵدانە.

6- نەخۆشییەكانی دەمار و دەماخ.

7- زۆر بەكارهێنانی كبوت واتە ئەو بەرگە لاستیكیەی كە لەكاتی جوتبوندا دەكرێتە چوك بۆ ڕوونەدانی سكپڕی چونكە زۆر بەكارهێنانی كبوت واتە ئەو بەرگە لاستیكیەی كە لەكاتی جوتبوندا دەكرێتە چوك بۆ ڕوونەدانی سكپڕی چونكە زۆر بەكارهێنانی مرۆڤ لەبەر یەككەوتنی چوك بە دیوارەكانی زێوە دوور دەخاتەوە كە بەردەوام هروژاندن دروست دەكات و نایەڵێت مرۆڤ تووشی پەككەوتن بێت.

8- هۆكارە كۆمەڵایەتی و ئابورییەكان.

9- زۆر بەكارهێنانی ڕێگای ناسروشتی بۆ گەیشتن بە لوتەكەی چێژ, بەتایبەتی دەستپەڕ كردن لە وچانی لاوی دا, چونكە تا ڕادەیەكی زۆر دەبێتە هۆی هیلاك كردنی ئەو ناوچانەی دەماخ كە بەرپرسی كاری سێكسی و تابێت وەڵامدانەوەیان خێرایەكەی جارانی نامێنێت.

مرۆڤ تا تەمەنی سەروو سی و پێنج بە باشی دەتوانێت وەڵامی ڕاستەوخۆی هروژاندنی سێكسی هەبێت و ڕاستەوخۆ بتوانێت كاری سێكسی ئەنجام بدات بەڵام وردە وردە توانای وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ كەم دەبێتەوە لەبەرئەوەی ئەو مەڵبەندانەی دەماخ ئەو توانایەیان نامێنێت كە ڕاستەوخۆ وەڵام بدەنەوە بۆیە زۆرتر پێویستی بە ماوەیەك هەیە تا دەهروژێن, هەرچۆنێك بێت وەڵام دانەوەی سێكسی لە زۆر كەسدا تا تەمەنی سەروو پەنجا و پێنج و شەست ئاسایی دەڕوات ئەگەر چی بەرەو كەمی دەڕوات بەڵام لەسەروو ئەو تەمەنەوە وەڵامدانەوەكە زۆرتر دادەبەزێت و پێویستی بە هروژاندنی زیاتر لەگەڵ ئەوەشدا زۆر كەس تا تەمەنەكانی 75-80 و زیاتریش پارێزگاریان بە توانای سێكسی تەواوەوە كردووە.

هەرچۆنێك بێت زۆر پێویستە گەنچ و لاو ئەوە بزانن كە خۆیان لە هروژاندن دووربخەنەوە بۆ ئەوەی پەنا نەبەنە بەر ڕێگای دەستكرد بۆ گەیشتن بە لوتكەی چێژ چونكە ئەوە بەرە بەرە دەبێتە هۆی شەكەت كردنی ناوچە بەرپرسەكانی دەماخ و توانایان كەم بكاتەوە, ڕێگای سروشتی ڕاستەقینە هاوسەرییە پێویستە مرۆڤ بە تاكە ڕێگای گەیشتن بە چێژی دابنێت.

پ: لەكاتی گەیشتن بە ئۆرگازم لە پیاودا چی ڕوودەدات؟

• پیاوەكە دەگاتە لوتكەی چێژ یا ئورگازم ڕیشاڵە ماسولكەكانی ناو وەتە و جۆگاكانی ناو تۆوا و گرژ دەبن و دەجوڵێن بەوەش تۆوەكان بەرەو سەرەوە فرێ دەدەن, هەروەها هەردوو ڕژێنی پڕۆستات و كۆپەر لەگەڵ تۆواودا چیكڵدانە دەست دەكەن بە گرژبوون و جوڵە تا تۆواو دەڕژێن ئەوسا هەموو ئەو تۆواوە لەگەڵ تۆوەكاندا دەڕژێنە ناو میزەڕۆوە لە چوكدا ئەمەش چێژێكی زۆر قوڵ بۆ كەسەكە پەیدا دەكات هەروەها لەو كاتە زۆرێك لە ماسولكەكانی هەناوی سك و ناوچەی حەوز دەجوڵێن, سەرەڕای هەموو ماسولكە خۆویستەكان و لە ئەنجامی گرژبوون و خاوبونەوەی یەك لەدوای یەكدا تۆواو بۆ دەرەوەی چوك دەردەپەڕێت, لەو كاتەدا گرژ بوونی ڕژێن و ماسولكەكان خوێن لەناو سەنتەرەكانی ڕەپبونی چوكدا بە پەنگ خواردووی دەهێڵێتەوە و سەری چوك زۆرتر گەورە دەبێت, ئەوەش هانی ژن دەدات كە بەرەو ئۆرگازم بڕوات, پیاو لەكاتی فڕێدانی تۆواودا كۆمەڵێك جوڵەی خێراو لە پڕ دەكات, ئەو جوڵانە لەگەڵ ڕژاندنی تۆواوەكاندا بۆ ناو زێی ژنەكە زیاتر هروژاندن لە ژنەكە دروست دەكات, لەپاشتردا كشانەوەی خوێن لەناو چوك و خاوبوونەوەی ماسولكەكان و تەواو ڕژاندنی تۆو لەیەك كاتدا جۆرە چێژ و خۆشیەكی زۆر بە پیاوەكە دەبەخشێت لە پاش نەمانی هێزی هروژاندن و جوڵە لەشی پیاوەكەدا هیلاكیەكی پڕ چێژی پێ دەبەخشێت.

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره‌ (30)

پرسیار و وه‌ڵام سه‌باره‌ت به‌سێکس
پرسیار و وه‌ڵام سه‌باره‌ت به‌سێکس

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه‌

سه‌ره‌تا داوای لێبوردن له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌ین که‌وه‌ڵامه‌کانیان دواکه‌وتووه‌، دڵنیابن له‌زووترین کاتدا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها داواکارین له‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیاره‌کانیان بۆ ئه‌م گۆشه‌یه‌ ده‌نێرن له‌ڕێی کۆمێنتی گۆشه‌که‌وه‌ یان به‌ئیمه‌یلی ماڵپه‌ڕ، ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن پرسیاره‌کانیان دووباره‌ نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت که‌ئه‌و هاوشێوه‌ی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ ده‌کرێت له‌هه‌ردوو گۆشه‌ی سێکس و پرسیار و وه‌ڵام که‌له‌ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بوونی هه‌یه‌، بگه‌ڕێن به‌دوای زانیاری سێکسیدا.

پرسیار: من كچێكی ده‌ستگیراندارم، ئایا ئه‌و هه‌ڵانه‌ چییه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ژن ئه‌نجامی بدات ده‌بێته‌وه‌ هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی پیاو له‌په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی؟

وه‌ڵام: دیاره‌ هۆكاره‌كان زۆرن به‌ڵام گرنگترینیان بریتین له‌:

1- گرنگی نه‌دانی ژن به‌پاكوخاوێنی جه‌سته‌ و پۆشاكی.

2- گرنگی نه‌دان به‌خۆڕازاندنه‌وه‌ له‌ژووری نووستندا و فه‌رامۆش كردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی.

3- ڕه‌چاونه‌كردنی توانا سێكسییه‌كانی پیاو و جۆری كار و پیشه‌ی پیاو.

4- باسكردنی كێشه‌ و گرفت و گله‌یی و گازنده‌كان له‌ژووری نووستن و پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی.

پرسیار: من ژنێكم چه‌ند ڕۆژێكه‌ بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دووگیانم، ئایا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ماوه‌ی دووگیانیدا زیانی نابێت بۆ دووگیانییه‌كه‌م؟

وه‌ڵام: له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانیدا ژنان دووچاری هه‌ندێ نیشانه‌ی وه‌ك ڕشانه‌وه‌ و ماندووبوون و گێژبوون ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ئاره‌زووی ژنی دووگیان بۆ خواردن كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانیدا ئاره‌زووی سێكسیی ژنی دووگیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م ڕاستییه‌ش ده‌بێت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌ پیاوه‌كانه‌وه‌ ڕه‌چاو بكرێت، به‌ڵام مانگه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م گونجاوترین سێ مانگن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی بۆ ژنی دووگیان، سێ مانگی كۆتاییش هه‌ستیاره‌ و ده‌بێت پیاوان زۆر به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی سێكسیی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ دووگیانه‌كانیادا، وه‌ده‌بێت له‌ سێكسی ڕووبه‌ڕوو خۆیان بپارێزن(واته‌ پیاو نابێت خۆی بدات به‌سه‌ر سكی هاوسه‌ره‌كه‌یدا)  بۆ ئه‌وه‌ی زیان هاوسه‌ر و كۆرپه‌له‌كه‌ی نه‌گات،‌ وه‌ده‌بێت له‌هه‌ردوو باری ته‌نیشت یان له‌دواوه‌ بۆ پێشه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت. باشتریش وایه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ژنی دووگیان نه‌گاته‌ ئۆرگازم له‌به‌ر گرژبوونی ماسولكه‌كانی منداڵدانی.

پرسیار: من دووچاری خه‌مۆكێ بووم به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ئاره‌زووی سێكسیم زیادی كردووه‌، له‌كاتێدا بۆچوون وایه‌ ده‌بێت ئاره‌زووی سێكسیی له‌كاتی بوونی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا كه‌م بێته‌وه‌ یان نه‌مێنێت؟

وه‌ڵام: به‌ڕێز نه‌خۆشی خه‌مۆكێ چه‌ند پله‌یه‌ك یان چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌، له‌كاتی بوونی خه‌مۆكێی ساده‌ و خه‌مۆكێی مامناوه‌ند ئه‌وا ئه‌گه‌ری زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسیی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌كاتی بوونی خه‌مۆكیی تونددا ئه‌وا ئاره‌زووی سێكسیی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ یان نامێنێت.

پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌

پرسیار: ئایا زێ یان قیتكه‌ كامیان هه‌ستیارترن بۆ وروژاندن و چێژ له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیدا لای ڕه‌گه‌زی مێینه‌؟

وه‌ڵام: بێگومان قیتكه‌ هه‌ستیارتره‌ بۆ وروژاندن و چێژ وه‌رگرتن لای ڕه‌گه‌زی مێینه‌، ئه‌و چێژه‌ ده‌مارانه‌ی له‌قیتكه‌دا بوونیان هه‌یه‌ نزیكه‌ی هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ئه‌و چێژه‌ ده‌مارانه‌ن كه‌ له‌خودی زێدا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها قیتكه‌ ته‌نها فه‌رمانی وه‌رگرتنی چێژ و وروژاندنه‌، به‌ڵام زێ وێڕای ئه‌ندامێكی سێكسیی مێینه‌ بۆ مه‌به‌ستی میزكردن و خوێن دانان و منداڵ بوونیش به‌كاردێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو هاوسه‌رێك كه‌ وروژاندنی قیتكه‌ فه‌رامۆش نه‌كات له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسییدا، ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزی ژنان له‌ڕێی قیتكه‌وه‌ نه‌بێت ناگه‌ن بۆ ئۆرگازم.

پرسیار: پیاو چۆن بتوانێت پارێزگاری له‌هێزی سێكسیی خۆی بكات؟

وه‌ڵام: بۆ پارێزگاری كردن له‌هێزی سێكسیی، پیاوان ده‌بێت ڕه‌چاوی چه‌ند خاڵێك بكه‌ن:

1- ڕێكخستنی كاروباره‌كانی ژیان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌جه‌نجاڵی، خۆ به‌دوورگرتن له‌شه‌كه‌تی جه‌سته‌یی و ماندوبوونی فیكری.

2- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌جگه‌ره‌ كێشان.

3- زۆر نه‌خواردن، چونكه‌ قه‌ڵه‌وی كارده‌كاته‌ سه‌ر هێزی سێكسیی پیاوان.

4- ئه‌نجامدانی وه‌رزش، لانیكه‌م ڕۆیشتنی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك به‌پیاده‌ و له‌هه‌وایه‌كی پاكژدا.

5- گرنگیدان به‌خواردمه‌نیانه‌ی ڤیتامیناتی تێدایه‌.

6- گرنگیدان به‌پاكوخاوێنی و ته‌ندروستی ناوچه‌ و ئه‌ندامی زاووزێ.

پرسیار: من ژنێكی هاوسه‌ردارم دووچاری باری ده‌روونی ئاڵۆز هاتووم، تاقه‌تی ئه‌نجامدانی كاری سێكسیم له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌مدا نه‌ماوه‌، ئایا ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌؟

وه‌ڵام: بێگومان تێكچوون و شڵه‌ژانی باری ده‌روونی كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر ئاره‌زوو و هێزی سێكسیی لای هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، باشتر وایه‌ به‌ڕێزتان سه‌ردانی پسۆرێكی ده‌روونی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی باره‌ ده‌روونییه‌كه‌ت بكات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگریت (ده‌رمان و ده‌روونی)، دڵنیابه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی باری ده‌روونی بۆ بارێكی جێگیر و ئارام، هێز و ئاره‌زووی سێكسیت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.