خانه‌نشینان، چینێکی زیندوو به‌ڵام فه‌رامۆشکراو – د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین – پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
خانه‌نشینان, چینێكی زیندوو, بەڵام فەرامۆشكراو
د. ڕێدار محەمەد ئەمین
پسپۆری نەخۆشیە دەروونییەكان
خانەنشینان, ئەو چینەی كۆمەڵن, كە تا ئێستا وەك پێویست باسیان لێنەكراوە وە, لە خۆزگەو خەم و ئازارەكانیان نەكۆڵراوەتەوە, لە گەڵ زیاد بوونی ژمارەشیان پێویستە حكومەت گرنگێكی تایبەتیان پێبدات, ئەمە لە كاتێكا دەبینین هەموو ئاراستەو بەرنامەیەك بەرەو گەنج دەڕوات. لە رادیۆ‌و تەلەفزیون ڕۆژنامەكان بگرە, تا سەنتەر و شوێنە كۆمەڵایەتیەكانیش كەچی شوێنێك نادۆزیتەوە باس لە خانە نشینان بكات و خەم و ئازارەكان, یان خۆزگەو هیواكانیان بخاتە ڕوو وەك بڵێ‌ی ئەمان چینێكن لە ژیان كۆتاییان هاتوەو چاوەڕێی مەرگ دەكەن! گەیشتن بە قۆناغی خانە نشینیش یەكێكە لە سەخترین قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤ و زۆرترین كاریگەر دەروونی و جەستەیی هەیە, پاش خانە نشین كردنیش, هەست دە كات كە تواناكانی بۆ وەبەر هێنان نەماوە و لە جیاتی بەخشین، بۆتە قورسایی بە سەر كۆمەڵگەوە, لە ڕاستیدا ووشەی خانەنیشین كاریگەریەكی دەروونی زۆر هەیە بە سەر خانە نشینانەوە, كەوا ماناكەی بریتیە لە دانیشتن لە ماڵەوە بەمەش پەیامێك بە خانەنشینان دەدەین, كەوا ژیان كۆتایی هاتووە و باچاوەڕێی نەخۆشی یان مردن بكەن, ئەمە لە كاتێكدا خانەنشینی بە مانای كۆتایی كار نایەت, بەڵكو وازهێنان لەو پیشەیە كە دەیكات, چونكە ئەو دەتوانێت وەك هەر مرۆڤێكی تری ئاسایی كار بكات و بەرو بوومی بێت, لە ڕاستیدا خانەنشینی گرفتی سەردەمی تەكنولوژیایە, چونكە پیری جاران نەیدەزانی پشودان و ماندوو بوون چیە, بەڵام چونكە ئێستا شتێك هەیە بە ناوی خانەنشین و لە سەرەتای تەمەنی 60 ساڵیەوە دەست پێدەكات, ئەوا خۆی لە سەر ئەوە ڕادە هێنێت كە پاشی ئەم تەمەنە لە ماڵ دابنیشێت و هیچ بەرهەمی نەبێت, ئێستاش كاتی ئەوە هاتوە ئاوڕێك لەم چینە لە بیركراوەی كۆمەڵ بدرێتەوە, كەوا رۆژ دوای رۆژ ژمارەیان زیاد دەكات و گرفتی دەروون و كۆمەڵایەتی و مادیان زۆرتر دەبێت, بە هۆی فەرامۆشكردنیان لە لایەن حكومەت و كۆمەڵگاوە, ئەمەش وایكردوە, كە زۆر بەیان ئەم قۆناغەیان لاپەسند نەبێت چونكە هەموو دەرگاكان بە روویاندا دادەخرێ, تەنیا مردن نەبێت,
• ئاكامە خراپەكانی خانەنشین..
مرۆڤی كۆن لە سەری بوو كار بكات تا ئەو ڕۆژەی دەكەوێتەوە ناو جێگا یان بە خاك دەسپیردرێ, بەڵام لە گەڵ پێشكەوتنی مرۆڤایەتی و سەرهەڵدانی كۆمەڵگای پیشەسازی و پێشكەوتنی زانستی, خانەنشین كردنی پیران بووە كارێًكی حەتمی, ئەویش بۆ ڕٍاگرتنی هاوسەنگی بۆ ئەو كارگەرو فەرمانبەرە گەنجانەی بە دوای دەرفەتی كار دەگەڕێن و، رزگاركردنیان لەدەست بێكاری،ئەمەش زور جاران بە دڵی فەرمانبەر و كارگەرە بە تەمەنەكان نە دەبوو, كەوا لە لوتكەی داهێنان و وە بەر هێنان نا چار دەكران واز لە كار بهێنن ،چونكە ئەمە هەر تەنها واز هێًنان نیە لە كار, بەڵكو واز هێنانە لە دەسەڵات و پلە و پایە و ژینگەی كۆمەڵایەتی و، باوەشكردنە بە نەخۆشی دەروونی و جەستەیی وڕۆیشتنە بەرەو مردنێكی هێواش لەمەشدا پیرەكانی پێشتر بەختەوەرتر بوون چونكە هیچ یەكێك لەمانەیان لە دەست نەدەدا. لە گەڵ ئەمەشدا خانەنشینی چەند ئاكامێكی تری خراپی هەیە لەوانەش.
1) زۆریان ئەمە بە یادەوەرێكی تاڵ دادەنێن, بە تایبەتی وازهێنان و دوور كەتنەوە لەو هاوڕێیانەی كە تەمەنێیكی زۆر پێكەوە بوونە و باوەڕناكەن ئاوا بە ئاسانی دەستبەردای ئەو بن, لە كاتێیدا هەموو تەمەنی گەنجایەتی و كاتی خۆی بۆ ئەم كارە تەرخان كردووە.
2) هەستكردن بە پیربوون و لاوازی جەستەەیی و كەمبونەوەی چالایەك. هەروەها هەستكردن بەوەی كە ئەو شتێكی زیادەیە توانای وە بەرهێنانی نیە وە دەبێت چاوەڕوانی مردن بێت.
3) گۆشەگیربوون لە ژوورەوە و دانیشتن بۆ سەیركردن كەناڵە ئاسمانیەكان كە زۆربەی كاتی تیا بە سەر دەبات و تەنها كاری دەستگرتنە بە(ریموت كونترۆڵ)
4) بە هۆی سست بوون و كەم جولان, ئەگەری تووشبونی بە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی وەك نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكان و شەكرەو روماتیزم هەیە, هەروەها زیاتر ئەگەری تووشبون بە نەخۆشیە دەروونیەكان هەیە وەك خەمۆكی و دڵەراوكی و ترسی لە دەست دانی خێزان و هاورێ و ترسی هەژاری و مردن
5) زۆربەیان نازانن لە كۆێ كات بە سەر ببەن ئەمە لە كاتێكدا ،رەنگە تەمەنی خانەنشینی چارەك یان سێیەكی تەمەنی بێت(بۆ نموونە پیاوێك لە تەمەنی 60 ساڵیەوە خانەنیشین بێت و ئێستا تەمەنی 80 ساڵ بێت), پێشتر وەها ڕاهاتبوو بە یانیان زوو لە خەو هەلًسێت و بچێتە سەر كار, بەڵام ئێستا دەبێت لە ماڵ دا‌نیشێت, زۆر جاریش دەبێتە مایەی بێزاری كەسانی دەورو بەر،بۆیە هەست بە نامۆی دەكات, بەبێ هیچ مەبەست و ئامانجێك دەچێتە بازار یانیش لەچایخانەكان كات دەكوژێت بەڵام ئەمانە هیچ لەو هەست كردنەی بە بۆشایی ژیان كەم نا كاتەوە،بۆیە زۆر بە هێواشی كات لای دەڕوات
• لایەنە باشەكانی خانەنشین
ئەگەرچی خانەنشین ئاكامی خراپی لە زۆر لایەنەوە بە سەر جەستەی خانەنشینانەوە هەیە،لە گەڵ ئەمەش چەندین لایەنی باشی تێدایە, كەوا لە سەر هەر خانەنشینێك پێیویستە بە كاریان بهێنی و پەیروەویان بكات تاكو لەو بازنەی تەسكە دەربچَت كەوا پێی وایە بەرەو مردنی دەبات. لە مانەش
1) هەندێك لە خانەنشینان پێیانوایە, كە ئێستا كاتی ئەمە هاتووە گرنگی بە خێزانەكانیان بدەن, پاش ئەوەی ساڵانێكی زۆر بە هۆی سەرقاڵی لە كار فەرامۆشیان كردبوون و سەردانی خزم‌و كەسانیان بكەن و گەشت ئەنجامبدەن, هەروەها زیاتر چاودێری خوێندنی منداڵەكانیان بكەن
2) ڕەنگە تەمەنی خانەنشینی ساڵانێكی زۆر بێت, ئەمەش دەرفەتی زیاتریان دەداتێ, كە دووبارە ژیانی خۆیان ڕێكبخەنەوە و هەندێك كار بكەن یان ئارەزوو ئەنجام بدەن پێشتر بە هۆی كەمی ماوە نەیانتوانیوە ئەنجامی بدەن،وەك نووسین و نیگار كێشان, دانیشتن بەتەنیا و دووبارەهەڵسەنگانەوەی توانایەكانیان،پاش تەمەنێكی زۆر لە ململانێی ژیان, هەروەها نووسینەوەی یادگاریەكان یان وانە ووتنەوە بۆ سوود ورگرتنی نەوەی نوێ لە شارەزایی ئەزموونی ئەوان .
redar_moh@yahoo.com
ئازار 22, 2012
تابلۆکانی ناخ – ترسان له پیری ترسانه له مه‌رگ – تابلۆ حه‌سه‌ن – ماسته‌ر له سایکۆلۆژیا – ئه‌ڵمانیا
تابلۆکانی ناخ
ترسان له پیری ترسانه له مه‌رگ
تابلۆ حه‌سه‌ن
ماسته‌ر له سایکلۆژیا – ئه‌ڵمانیا
ترسناکترین شت له ژیانی مرۆڤ ترسانه له مه‌رگ یان هه‌ر شتێک له ده‌وروبه‌ری مه‌رگدا بخولێته‌وه، نزیکترین شتیش له مه‌رگ به پێی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی پیریه.
خه‌ڵکی ئه‌م زه‌مانه ئاشنایه‌تییان له گه‌ڵ جۆره‌های مه‌رگ هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج ڕاکێشانه ئه‌وه‌یه که له سه‌نعه‌تی مه‌رگدا دووانه‌یه‌ک هه‌یه که هاوته‌ریب پێکه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌رۆن، ده‌بینین مرۆڤ چه‌کێکی نوێ داده‌هێنێت و له هه‌مان کاتدا چه‌کێکێکی دژوار به‌و چه‌که دروست ده‌کات، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا گازی خنکێنه‌ر به کار هێنرا که ده‌سکردی مرڤه که هه‌ر خۆشی مرۆڤه‌که ده‌مامکی تایبه‌تی و ده‌موچاوپۆشی دژ به ئه‌و جۆره گازانه درووست کردووه ، مرۆڤ تۆپ و پارچه‌تۆپ درووست ده‌کات و هه‌ر خۆشی زریپۆشی پۆڵایینی دژ به‌و چه‌که دروست ده‌کات ، کاتێک ئه‌مریکا بۆمبی ئه‌تۆمی به‌کارهێنا له ناکازاکی و هیرۆشیما یه‌کسه‌ر یه‌کێتی سۆڤێتی پێشوو لاساییان کرده‌وه و دواتریش فه‌ره‌نسییه‌کانیش لاساییان کرده‌وه‌و، لێره‌شدا جۆره هه‌ستێک دابه‌ش بووه سه‌ر مرۆڤه‌کان که مه‌رگ ته‌نها بۆ که‌سێک نیه به‌ڵکو بۆ هه‌موانه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هاوته‌ریبییه له مه‌یدانی پیشه‌سازی چه‌کدا بیردۆزێک خۆی زه‌ق کرده‌وه له ژێر ناونیشانی ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان مه‌رگ و مه‌رگ ، چونکه مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆم و به‌کارهێنانی مه‌سه‌له‌یه‌که له سه‌رووی تۆفانه‌که‌ی نوحه که ته‌نانه‌ت که‌شتیش فریای ناکه‌وێت.
هه‌ندێک له هۆزه دابراوه‌کان له شارستێنی پیره‌کانی خۆیان کۆ ده‌کرده‌وه و له ئاهه‌نگێکی پیرۆزدا له شیشیان ده‌دا چونکه باوه‌ڕیان وابووکه ئه‌وه‌ی له‌و گۆشته بخوات پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و پیره ده‌چێته سه‌ر ته‌مه‌نی ، هه‌ندێکیانیش ته‌نها دڵی پیره‌کانیان ده‌خوارد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست . هه‌رچی پیره‌کانیانه ده‌ستیا نه‌ده‌دا به ده‌ستی گه‌نجه‌کان نه‌وه‌کو ئه‌وانیش زوو پیر بن .
دوابه‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م خه‌ڵکی بایه‌خیان دا به مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌ن درێژی و هه‌مو جۆره خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانێکیان تاقی ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆیه ده‌بینین جۆره‌های خواردنی تازه هاته مه‌یدان و له‌م باره‌یه‌وه ده‌یان پزیشک و کیمیاساز و زانا ده‌رکه‌وتن ، بۆ نمونه له روسیا بۆگۆ مۆڵتس ده‌رکه‌وت که جۆره ده‌رمانێکی له گیانی ئه‌سپه‌وه ده‌رهێنا بۆ ژیاندنه‌وه‌ی ماسکه‌کانی له‌شی مرۆڤ به مه‌به‌ستی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن دیسان .له کۆریا جۆره درمانێکیان دروست کر‌د که پێکدێت له گه‌ڵاو لقوپۆپ و ڕه‌گی جۆره نه‌مامێک (گینسنگ)ی پێ ده‌ڵێن که گوایه گه‌نجێتی ده‌به‌خشێت به ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ ، کۆرییه‌کان باوه‌ڕیان وایه که ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ته‌مه‌نیان له سه‌رووی سه‌دساڵیه‌وه‌یه له شه‌وێکی ئه‌نگووسدا زه‌مین هه‌ڵێمژیون و دواتر تفاندوویه‌تیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و رووه‌که پیرۆزه‌ی له ناو دڵیان چاندووه ، به زۆریش ئه‌و مرۆڤانه له لادێه‌کان ده‌ژین پێیان ده‌وترێت ( ئه‌وانه‌ی مه‌رگ له بیری کردوون ) .
له ساڵی 1946 و له زنجیره چیای ئۆڕاڵ هه‌واڵی مرۆڤێک بڵاو کرایه‌وه که ته‌مه‌نی سه‌د و په‌نجا ساڵ بوو ، ئه‌مه وای کر‌د که کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نووس روو له‌و ناوچه‌یه بکه‌ن سۆراغی نهێنیه‌کانی ژیانی ئه‌و پیاوه بکه‌ن ، دوای پرسیارێکی زۆر کابرا ده‌ڵێ : هۆکاری سه‌ره‌کی مانه‌وه‌م ماسته و ته‌نهاش ماست، رۆژنامه‌نوسه‌کان بنیان ئه‌م کابرایه له گه‌ڵ منداڵه‌کانی له هه‌مان ژووردا ده‌نوێ له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له قیژوقاژی منداڵانه ، هه‌روا له سه‌ر عه‌رز ده‌نوێ به پێ پیاسه ده‌کات هیچ جۆره گۆشتێک ناخوات به ماسیشه‌وه ، هه‌روا ڕۆن و شه‌کر و خوێ و به هیچ جۆرێک به‌کارناهێنێت ، سه‌ردانی پزیشک ناکات وهه‌روا سه‌ره‌نجیاندا که کاتی نووستنی هات به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسه‌کان کر‌د که دوور بکه‌ونه‌وه و هه‌ر له گه‌ڵ خۆرئاوادا به سه‌ر لای ڕاستیه‌وه لێی که‌وت بێجووڵه هه‌ر وه‌کو مردوویه‌ک تا ده‌رکه‌وتنی هه‌تاوی رۆژی دوایی بۆی نووست و کاتێکیش له خه‌و هه‌ڵسا به روویه‌کی خۆشه‌وه سڵاوی له ئاماده‌بووان کر‌د و چووه مۆڵگای مانگاکان و ده‌می له گوانی مانگایه‌کیان گیر کر‌د تێرتێر له شێره‌که‌ی خوارده‌وه . ئه‌مه وای له پزیشکان کر‌د که بکه‌ونه سۆراخی ته‌مه‌ن درێژه‌کان له هه‌رکوێیه‌کی جیهان بن تا بگه‌نه نهێنی ته‌مه‌ندرێژییان ، له ئایسلاندا که‌سێکیان دۆزییه‌وه که ته‌مه‌نی 145 ساڵ بوو ، ده‌یگووت من رۆژی ژه‌مێک خواردن ده‌خۆم ئه‌ویش سه‌ر له به‌یان و دواتر ده‌نووم و شه‌وێ هه‌ڵده‌ستمه‌وه به هه‌مو لایه‌کدا رێ ده‌که‌م هه‌ر وا وتبووی ئه‌م کاره له نه‌هه‌نگه‌کانی ده‌ریاوه فێر بووم ، ئه‌وان وا ده‌که‌ن ، له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دیکه‌دا کابرا وتبووی خواردنم ماسی وشک کراوه‌یه له گه‌ڵ پێکێک مه‌ی ومشتێک که‌رێ و که‌وچکێک هه‌نگوین ، نزیکه‌ی سه‌د ساڵێک ده‌بێت وا ده‌که‌م. له رۆژێکدا هه‌فتا جگه‌ره ده‌کێشم !! ، ژنم نه‌هێناوه ، به‌ڵکو ژنێکم هه‌یه به‌ڵام له گه‌ڵیا نانووم چونکه سه‌رێشه‌ی له گه‌ڵدایه منیش ڕقم له سه‌رێشه‌یه ، من له ژیانمدا تووشی سه‌رێشه نه‌بووم چوونکه بۆ هیچ کارێک هه‌ڵناچم ، لێی ده‌پرسن چۆن هه‌ڵناچیت ئه‌ی ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ت مرد هه‌ڵناچێت ؟
نا من خۆمیش ده‌مرم .
ئه‌ی ماڵه‌که‌ت رووخا هه‌ڵناچیت ؟
نا ماڵێکی دیکه‌م ده‌ستده‌که‌وێت تێیدا بژیم
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستێکت بشکێت هه‌ڵناچیت ؟
نا ، ده‌ستێکی ترم بۆ ده‌مێنێته‌وه !
ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو قاچت بشکێت
خۆ دوو چاوم هه‌یه ، به چاوانم داوای یارمه‌تی له خه‌ڵکی ساغ ده‌که‌م !!
هه‌ر له ترسی پیریه که مرۆڤ کاتێک که خانه‌نشی ده‌کرێت وا هه‌ست ده‌کات که جامێک به‌فراو کراوه‌ته سه‌ر مه‌شخه‌ڵێک ئاگره‌وه ، به‌ڵام نازانم بۆ له وڵاتی ئێمه‌دا خه‌ڵکی و به تایبه‌تی خاوه‌نی وه‌زیفه گه‌وره‌کان هه‌ڵپه‌ی خانه‌نشینی ده‌که‌ن ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌موو شتێک بێت له ژیانیان .خۆزگه چاوێک ده‌خشێندرا به سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشێنی له وڵاته‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ببین به کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌نج و ته‌مه‌ندرێژ . هه‌ڵبه‌ته منیش له ئاینده‌دا دیسان دێمه سه‌روگوێلاکی مه‌سه‌له‌ی مه‌رگ و ژیان و پیری .
حوزه‌یران 29, 2011
تابلۆکانی ناخ – پیری له‌نێوان دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و بایۆ‌لۆژیدا – تابلۆ حه‌سه‌ن – ماسته‌ر له سایکۆلۆژیا – ئه‌ڵمانیا
تابلۆکانی ناخ
پیری له نێوان دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و بایۆ‌لۆژیدا
تابلۆ حه‌سه‌ن
ماسته‌ر له سایکۆلۆژیا – ئه‌ڵمانیا
ئه‌گه‌ر چی پیری کارێکی بایه‌لۆژیه به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له زانا و داناکان ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی داهێنانن و شاکاری ده‌گمه‌نیان بۆ به‌جێهێشتووین ده‌ڵێن نه‌خێر پیری دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌پیرییه خودی خۆیان بریاری سڕکردنی خۆیان ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی جاریش کۆمه‌ڵگا پاڵپێوه‌نه‌ریانه بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی مرۆڤ وه‌رده‌گێری له که‌سێکی چالاکه‌وه که کاته‌کانی ژیانی دابه‌ش کردووه به سه‌ر ئه‌رکه‌کانی خۆیه‌وه بۆ مرۆڤێک کات له کنی هیچ مانایه‌کی نامێنێ و ئێدی ده‌بێته بار به سه‌ر کۆمه‌ڵگا بۆیه کۆمه‌ڵگاش رێگای درێژی گۆرستانی بۆ نزیک ده‌کاته‌وه و کاتێکیش ده‌مرێ هه‌مو ده‌ڵێ باشه وه‌ڵا به‌شی خۆی ته‌مه‌نی کر‌د ، به‌ڵام تۆ سه‌یری ڕێره‌وی که‌سایه‌تیه‌کانی مێژوو بکه ده‌ڕوانیت که پێچه‌وانه‌ی باوه‌ری کۆمه‌ڵگا ڕاستره له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن داهێنانن له بواره جیاجیاکاندا کانیاوی داهێنانیان له دوای شه‌ست ساڵیه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر بشته‌وێ نموونه بهێنیته‌وه ئه‌وه‌نده‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت که ناتوانی کامیان وه‌کو نمونه هه‌ڵبژێریت .
چرچلی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا که کۆتای جه‌نگی جیهانی دووه‌می ڕاگه‌یاند له ساڵی 1945 له ته‌مه‌نی هه‌فتا ساڵیدا بوو و که‌سێک بوو له هه‌مو هێزه‌کانی سوێندخۆره‌کان و سوپای به‌ریتانیا به‌هێزتر بوو ، پێش ئه‌ویش له 1939 کاتێک چمبرلنی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌مان وڵات بریاری هه‌مان جه‌نگی ڕاگه‌یاند دیسان له ته‌مه‌نی هه‌فتا ساڵیدا بوو به‌ڵام که‌سێک بوو هه‌موو گورجوگۆڵی گه‌نجێتی تێدا مابووه‌وه .
سۆکراتی مه‌زنیش ( 469 – 399 پێش زاین ) له هه‌فتا ساڵیدا بوو کاتێک ڕاپه‌ریه رووی دامه‌زراوی داد له یۆنان و پێێ وتن هه‌ق وا له کن منه و ئێوه ناهه‌قن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حوکمی مه‌رگیان به سه‌ر داسه‌پاند به خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ک له ژه‌هری کوشنده ، به‌ڵام له بن په‌رده‌وه دادوه‌ره‌کان ویستیان کارئاسانی بۆ بکه‌ن و تا بواری ده‌ربازبوونی بۆ مه‌یسه‌ر بکه‌ن به‌ڵام سۆکراتم هه‌ی سۆکرات ویستی ببێته پێشره‌وی وڵاته‌که‌ی، حوکمه‌که‌ی قبوڵکرد و ئیسپاتی کر‌د له سه‌رتۆپی لاوانی وڵاته‌که‌ی به‌هێز و ئازاتره .
هه‌ر له‌م وڵاته‌ی منی تێدام و له شاری برێمنی هاوسێ شارمان فریدریش ئێنگلز( 1820ز- 1895ز )ی هاورێێ کارل مارکس رۆژانه هه‌فت رۆژنامه‌ی ده‌خوێنده‌وه له گه‌ڵ نۆزده کۆڤاری هه‌فتانه به هه‌شت زمانی زیندووی جیهان و هه‌مو هه‌فته‌یه‌کیش ده وتاری فه‌لسه‌فی ده‌نووسیه‌وه ، ته‌نانه‌ت له باوکیشی یاخی ده‌بێت که که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی پیشه‌سازکار بوو و پێش ته‌واوکردنی قۆناخی ئاماده‌یی له نووسینگه‌یه‌کی بازرگانی داده‌مه‌زرێ و له سه‌ر ئه‌رکی خۆی هه‌مو شتێکی ده‌کرد .
له‌م کوردستانه‌ی خۆمانیش ئیسماعیل جه‌زیری (1136ز- 1206ز) له دوای شه‌ست ساڵیه‌وه و له شاری ئامه‌ددا( دیار به‌کری) ئێستا کۆمه‌ڵێک بنه‌مای زانستی داڕشت که دوای هه‌مو زاناکانی جیهان له سه‌ر بنه‌ماکانی جه‌زیری سه‌دان داهێنانیان پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کر‌د له‌وانه په‌مپی ئاو هه‌ڵمژین و شه‌فتی ماشین و جۆره‌های فواره‌ی ئاو ته‌نانه‌ت ئه‌م ریمۆنکۆنترۆڵه‌ی له هه‌مو ماڵێکی دونیادا هه‌یه ، ڕه‌نگه ئێستا هه‌ندێک کورد له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به توانه‌مای نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان نیه لاقرتێ بکه‌ن به‌م قسانه به‌ڵام به‌م نزیکانه کتێبێک ده‌رباره‌ی جه‌زیری ده‌که‌وێته بازاره‌وه له لایه‌ن داهێنه‌رێکی کورد که ناوی قاسم بندیانه و هه‌مو زانیارییه‌کی تێدایه له سه‌ر جه‌زیری که گۆره‌که‌ی ئێستاش له ناوچه‌ی جه‌زیره‌یه له باکوره خۆشه‌ویسته‌که‌مان .
مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ئێستاش خه‌ریکی داهێنانی نوێیه له بواره‌ی خۆی ، وا خه‌ریکی شیکردنه‌وی تاک به تاکی وشه‌ی په‌تی کوردی بۆ ملیۆنه‌ها کورد ده‌نووسێته‌وه، له هه‌شتا ساڵیدا چالاکترین که‌سه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌مو که‌سێک گه‌ر پرسیارێکی ئاراسته بکات له فه‌یسبووکدا ، به سه‌ر تیبینی هیچ که‌سێک باز نادات ، ده ئاخر گوناه نیه که‌سی وا خانه‌نشین بکرێت .
ئه‌ی فه‌یله‌سوفی هه‌شتا ساڵه‌ی ئه‌مریکا مارکوزه ( 1899ز- 1979ز ) بوو به فه‌لسه‌فه‌وانی هه‌مو لاوان له جیهاندا، یان مایسترۆ ستۆفیسکی ( 1882ز- 1977ز ) له هه‌شتا ساڵیدا کاتێک له گه‌ڵ یه‌کێک له وه‌چه‌کانی خۆی فوتبۆڵی ده‌کرد که‌وت و قاچێکی شکا که‌چی به‌رده‌وام بوو له به‌رێوه‌بردنی ئۆکسترای نیویۆرک .
شارلی شاپلنی هه‌میشه زیندوو (1889- 1977ز ) له جه‌ژنی هه‌شتا ساڵه‌ی له دایکبوونیدا خه‌ڵاتی ئۆسکاری پێبه‌خشرا .
جا ئازیزان نازانم باسی کێتان بۆ بکه‌م ، فران رایتتان بیستووه ؟ ئه‌مه‌یان له ته‌مه‌نی هه‌شتا و حه‌ت ساڵیدا وه‌کو ئه‌ندازیارێک ده‌ستی کر‌د به پرۆژه‌ی دروستکردنی باڵه‌خانه‌یه‌کی باڵا یه‌ک کیلۆمه‌تیری له شیکاگۆ .
یان مایکڵ ئه‌نگیلۆ گه‌وره په‌یکه‌رتاشی جیهانی له دوای شه‌سته‌کانی ته‌مه‌نیه‌وه داهێنانه نه‌مره‌کانی خۆی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کر‌د .
پرنادشۆی به ناوبانگ له 1950 کۆچی دوای کر‌د و ته‌مه‌نی 94 ساڵ بوو ، هه‌مو جارێک ده‌یوت : من وا ده‌زانم هۆکاری مه‌رگم خه‌ڵکیه، هه‌رکه ده‌مبینن ده‌ڵێن ها مامۆستا شۆ تۆ پیر بوویته !! ئاخر ته‌نها ئه‌م خه‌ڵکه‌ن که وام لێده‌که‌ن هه‌ست بکه‌م که من گه‌وره بووم که‌چی من هه‌مو خڕفاوییه‌ک له قسه‌کانی خودی ئه‌و خه‌ڵکه دا ده‌بینم چونکه که‌سێکیان تێدا نیه توانه‌مای تێگه‌ێشتنی هه‌بێت له‌و شتانه‌ی من نووسیومن ، ده که‌وا بوو ئه‌گه‌ر من بمرم هۆکاری مردنه‌که‌م ئه‌وه نیه که من چیتر توانه‌مای داهێنانم نه‌ماوه به‌ڵکو خه‌ڵکی بکوژی ڕاسته‌قینه‌ی منن ، هه‌ر بۆیه‌ش مسته‌ر شۆ وای بۆ ده‌چوو که پیری دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌میشه که‌مه‌ڵگا له‌و قوڕه خه‌سته گێره ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی کاتێک سه‌یری پیرێک ده‌که‌ن وا ده‌زانن که هه‌رچه‌نده ئه‌م پیره هه‌ناسه ده‌دات به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتییه و به‌س ، هه‌ر بۆیه که هه‌واڵی که‌سێکی به ته‌مه‌ن ده‌پرسیت پێت ده‌ڵێن وه‌ڵا وا له لێواری قه‌بره‌که‌ی خۆیدا پیاسه ده‌کات ، کاتێکیش که پیرێک ده‌بینن ده‌م داده‌چه‌قێنن و ده‌ڵێن وه‌ڵا بابه باشه تا ئێستا به قاچی خۆی هاتوچۆ ده‌کات .، به‌ڵێ کۆمه‌ڵگاکه‌مان به پیر ده‌بێژن : قاچێکی له گۆڕدایه.
پێشکه‌وتینی زانست بێگومان وه‌ڵامی هه‌زاران هه‌زار پرسیار ده‌داته‌وه و به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دی ئین دی هاته مه‌یدانه‌وه هه‌ر بۆیه ده‌بینین رێژه‌ی مردن به‌شێوه‌کی به‌رچاو له جیهاندا که‌م بووه‌ته‌وه ، مه‌گه‌ر دیارده سروشتییه‌کان یان جه‌نگه بێماناکان ته‌مه‌نی مرۆڤه‌کان بپێچێته‌وه ئه‌گینا زانست به شێوه‌یه‌کی راست و ره‌وان رێگه‌ی خۆی گرتوه‌ته به‌ر ، چه‌ند پرمانه‌یه قسه‌یه‌کی ئاینشتاین کاتێک ده‌ڵێ زانستی تازه هه ر‌وه وه‌ک سووتانی ده‌نکه شخارته‌یه‌ک وایه له‌و ماوه کورته‌ی ده‌سووتێ ده‌یه‌وێ ژماره‌ی ته‌واوی هه‌مو ده‌نکه لمه‌کانی جیهانمان پێنیشانبدات .
ئایا حکومه‌ته‌که‌ی ئێمه‌ش ده‌توانن گه‌شبیینی زانا و داناکان هه‌ڵگرن و چیتر په‌ساپۆرتی دۆزه‌خ نه‌به‌خشنه خه‌ڵکی به خانه‌نشینکردنیان له ته‌مه‌نێکی کورت‌دا، ئه‌مه‌یان هێزی ده‌وێ ، هێزێک گه‌وره‌تر له هێزی چاوچنۆکی و نه‌فسنزمی کورتبینی و هه‌ڵپه‌کردنی بێ هوده به دوای پاره و کۆشک و بیرقوباقی بۆشی ژیان . هێشتا ده‌رگای که‌ش ماوه بیکوتین له‌م بواره‌دا .
حوزه‌یران 27, 2011
پیری یان ئه‌رک نه‌مان؟
پیری یان ئه‌رك نه‌مان؟
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
عه‌بدوڵا تۆفیق
سوید
تێگه‌یشتن له پیری له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدیله کۆنه‌که‌دا که ئێمه‌ی کورد هه‌تا ئێستا په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ین وه‌ك له‌به‌رچاو و هه‌ستدایه جگه له کۆمه‌ڵێ تێڕوانینی نه‌رێنی وه‌ك (ته‌واوکردنی ته‌مه‌نێك، وه‌رگرتنی نه‌خۆشی پیری، بیرچوونه‌وه، گۆشه‌گیری، نه‌بوونی پێویستی بۆ گه‌ڕان، کار خراپکردن، قسه نه‌زانین و نزیکبوونه‌وه له مردن و …تاد) ڕۆشنبیری پیریمان زۆر که‌مه.
ئێمه هه‌ر کاتێك ئه‌رکمان نه‌ما که ڕۆژانه جێبه‌جێی بکه‌ین ئه‌وکاته مه‌ترسی پیربوونی ڕاسته‌قینه‌مان له‌پێشه‌وه‌یه. وه‌ك ئه‌زانین مێشك هه‌میشه پێویستی به‌وه درێژە
كانونی یه‌كه‌م 12, 2010
دیاریکردنی کات بۆ مردن

دیاریکردنی کات بۆ مردن
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
سوید
ئه‌گه‌رچی بوونمان و مردنمان له‌هه‌موو شتێك ڕاستیتره هیچ مرۆڤێك نیه که بتوانێت خۆی لێ ده‌رباز بکات، که‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیاندا ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین که به پیری بمرین.
هه‌تا ئێستا له جیهاندا زۆرجار له‌گه‌ڵ پیربووندایه که مردن ئه‌به‌سترێته‌وه، که ئیتر هیچ ماوه‌دانێکی تیا نامێنێت و مردن نزیك بوه‌ته‌وه. ئایا هه‌ستی که‌سێکی به ساڵا چوو/پیر چۆنه که وا له‌و قۆناغه نزیك و نزیکتر بووه‌ته‌وه؟ درێژە
ئه‌یلول 15, 2010
سایکۆلۆژیای خه‌و / خه‌و لای به‌ساڵاچووان
سایکۆلۆژیای خه‌و
خه‌و لای به‌ساڵاچووان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
زۆربه‌مان له به‌ساڵاچووانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه بینیومانه و بیستوومانه که هه‌میشه زۆربه‌یان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست که‌م خه‌وی یان بێخه‌وی یان پچڕ پچڕی خه‌ویان. کاتێک به‌ساڵاچووانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌دوێنیت زۆربه‌یان دادوبێدادیانه به‌ده‌ست خه‌وه‌وه.. (به‌خوا ڕۆڵه خه‌وم هه‌ر نه‌ماوه … ئه‌مشه‌و له‌ده‌ست ئازاری قاچ و پشتم وه‌نه‌وزم نه‌یاوه … خه‌وی چی؟ بۆ من خه‌وم ماوه تابزانم چه‌نده نووستووم … تد.) ئه‌م ده‌سته‌واژانه نموونه‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ن که به‌ساڵاچووان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن. درێژە
ئه‌یلول 13, 2010
بۆچی له‌سه‌ر به‌ساڵاچووان نانوسین؟

بۆچی له‌سه‌ر به‌ساڵا چووان نانوسین؟
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
سوید
هه‌ر وه‌ك ئه‌زانین مرۆڤ به چه‌ند قۆناغێکی ته‌مه‌ندا ده‌ڕوات که ئه‌وانیش بۆ نمونه ( له سکی دایکدابوون، ساوا، مناڵی، لاوی، گه‌نجی، پێگه‌شتوو، گه‌وره‌ساڵ و دواتر چوونه ته‌مه‌ن و پیری)یه.
ئێمه وه‌ك نوسه‌ر، پسپۆڕ، پزیشك، کۆمه‌ڵناس، ده‌روونناس و شاره‌زا و کارمه‌ندی بواری ته‌ندروستی زۆرجار باس له په‌روه‌رده ، ته‌ندروستی ده‌روونی و فیزیکی، ڕۆشنبیری مناڵ و هه‌رزه‌کار ئه‌که‌ین به‌ڵام بۆ من هه‌میشه جێگای سه‌رنج و تێڕوانین بووه و پرسیارم لا دروست ئه‌بێت که ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ( پیری) تیانیه؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ڕاست ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌یشه بۆ وا په‌راوێزکراون؟ درێژە
ته‌مموز 17, 2010

دوا سەرنجەکان: