Mallperrî Derunnasy » په‌روه‌رده‌ و فێركردن

چۆن خۆت له‌دڵه‌ڕاوکێ و ترسی تاقیکردنه‌وه‌کان ڕزگار ده‌که‌یت؟
چۆن خۆت لەدڵەراوكێ و ترسی تاقیكردنەوەكان ڕزگار دەكەیت؟

توێژه‌ری ده‌روونی

نیگار كمال

وەك لای هەمووان  ئاشكرایە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن دەستپێكردوەچ خوێندكارانی قۆناغی سەرەتای،ناوەندی‌ودواناوەندیو پەیمانگە…..هتد،كەم تازۆر لەخوێندكاران خۆی ئامادەكردوە بۆ تاقیكردنەوەكان، بەڵام لەگەڵ هەموو ئامادەكاریەكان هێشتا خوێندكاران دووچاری دڵەراوكێ و ترس دەبن لەكاتی تاقیكردنەوەكان ئەمەش شتێكی سروشتی‌وئاساییە ،چونكە نازانن شێوازی پرسیارەكان چۆن دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەموو خوێندكارێك پێش تاقكردنەوە كۆمەڵێك پرسیاری زۆًر لەخودیخۆی دەكات و دەڵێت تۆ بڵیی باش بم و دەربچم، یاخود بتوانم پلەیەكی بەرز بەدەست بهێنم ،لەباسەكەمدا دەمەوێت خوێندكاران لەنێوان دووجۆر دڵەراوكێ‌ ئاشنا بكەمكەلەكاتی تاقیكردنەوكاندا ڕوبەرویان دەبێتەوە ‌وهەستی پێدەكەن  ئەوانیش بریتیتن لە  دڵەراوكێی بەجێ و دڵەراوكێی قبوڵ نەكراو .

سەبارەت دڵەڕاوكێ‌یبەجێی،دڵەراوكێی ئارەزووی سەركەوتن و بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەیە , ئەمەش دڵەراوكێیەكی هاندەرو داواكراوە.

بەڵام دڵەڕاوكێ‌ی قبوڵ كراو، دڵەراوكێ و ترسی نابەجێیە كاریگەری لەسەر بڕوابەخۆبوون هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا كەشەونخونی و هەوڵی زۆر دەدەیت ،بەڵام هەوڵەكان كەمددەكاتەوە و نمرەكان دادەبەزێنێت .

لێرەوە دەمەوێت چەند رێنماییەكی گشتی بۆخوێندكاران بخەمەڕوو ئەوانیش بریتین لە:

- نووستن نووستن نووستن ،بۆئەوەی بەمێشكێكی هێمن و سەرنجێكی بەهێزەوە بچیت بۆ تاقیكردنەوە ،پێویستە لەشەوی پێش تاقیكردنەوە كاتێكی باش بخەویت .

- خۆراك ، پێش چوونت بۆ تاقیكردنەوە پێویستە ژەمێكی  سووكی خواردن بخۆیت, چونكە ووزەی پێویست دەدات بەلەشت بۆ بیركردنەوە, لەهەمانكاتدا پشوو دەدات بەگەدە ,  خواردنی چەور مەخۆ و زۆر مەخۆ ., چاو قاوە مەخۆ، ڕاستە ئەم دووانە هۆشمەندی دەدەن بەكۆئەندامی دەمار، بەڵام لێرەدا هۆشمەندی داواكراو نیە، لەبەرئەوە خواردنەوەی یەك كوپ لەهەریەكێیكیا ن بەسە.

- جووڵە ،جووڵە و ڕاهێنانی وەرزشی باشترین چارەسەرە  بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ‌, ئەگەر نەتوانیت پێش تاقیكردنەوەكان هەندێك وەرزش بكەیت ئەوا كەمێك جووڵەو پیاسە لەرارەوەكاندا زۆر باشە لەماوەی یەك كاژێر پێش تاقیكردنەوە.

هەنگاوی دووەم بریتیەلە هاتنی خوێندكار بۆ شوێنی تاقیكردنەوە، لێرەشدا پێویستە خوێندكار ڕەچاوی كۆمەڵێك خاڵ بێت وەك :

1. خوێندكاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنەوە قەڵەم و پێویستیەكان بەزیادەوە ببە لەگەڵ خۆت .

2. پرسیار مەكەو مەگەڕێ‌ بەشوێن وەڵامی هیچ پرسیارێكدا پێش چوونت بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە , چونكە ئەگەر وەڵامی پرسیارێكت نەزانی , دەبێتە هۆی ڕمانی بڕوا بەخۆبوون و دەچیتە ناو بازنەیەكی بەتاڵ لەدڵەڕاوكێ‌ و نائارامی ئەمەش كاریگەری دەبێت لەوەڵامدانەوەت لەتاقیكردنەوەكەدا.

3. واباشترە كتێبەكانت لەماڵەوە بەجێبهێڵیت, چونكە خوێندنەوە هەتا كاتی تاقیكردنەوە دەبێتە هۆی سەرلێتێكچوون و تێكەڵبوونی زانیاریەكان, ئەگەر بەردەوامیش بوویت لەخوێندنەوە ،ئەوا تەنها ناونیشان و سەرە قەڵەمەكان وشێوە ڕونكراوەكان بخوێنەرەوە .

هەنگاوی سێیەم بریتیە لەچوونە ژوورەوەی خوێندكاران بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە لەم كاتەشدا پێویستە :

• لەكاتی وەرگرتنی پەڕەی پرسیارەكان بڕوای تەواوت هەبێت كە دەتوانی وەڵامیان بدەیتەوە .

• كاتژمێرەكەت  لەبەردەمت دابنێ‌ و كاتی وەڵامدانەوە دابەش بكە بەپێی ژمارەی پرسیارەكان، هەتا پرسیارێك لەكاتی پرسیارێكی دی نەبات .

• دەست بكە بەوەڵامدانەوەی پرسیارە ساناكان،ئەمەش دەبێتە هۆی ( أسترخا‌و ) و زیادبوونی بڕوابەخۆبوون جگەلەوەی كەلەسەرەتاوە گرتنی بەدەستهێنانی نمرەت دەست دەكەوێت .

• لەبیر بكە كەسانی دی لەدەورت هەیە و قسە و ژاوەژاو دەكەن, تەنها سەرنجت لەسەر پەڕەی پرسیارەكان  و پەڕەی وەڵامدانەوەكەت بێت ،مەترسەو تووشی دڵەراوكێ‌ مەبە كە هاورێكانت ئەنووسن و تۆ ئێشتا بیر لەوەڵام دەكەیتەوە, بەدڵنیاییەوە وەڵامی تۆ ووردتر  و باشترە ،چونكە تۆ كاتێكی درێژت بەسەر بردووە لەبیركردنەوە  وریز بەندكردنی هزرت ئەمەش وات لێدەكات نمرەی بەرزتر بەدەست بهێنیت .

•	مەشڵەژێ‌ كاتێك هاورێكانت پەڕەی وەڵامەكانیان تەسلیم دەكەن و تۆ ئێشتا ئەنووسیت , زۆربەی ئەوانەی زوو لەتاقیكردنەوە تەواو دەبن نمرەكانیان بەرز نیەو پێویستە ئەو كاتەی ماوە لەبەردەستت بەكاری بهێنی بۆ بیركردنەوەو وەڵامدانەوە بۆ زیادكردنی نمرەی بەدەستهاتوو.

•	ئەگەر هەستی دڵەراوكێ‌ دوو بارە بوەوە لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا چاووت دابخە , هەناسەیەكی قووڵ وەربگرە و هەناسەكە بگرە ئنجا ووردە ووردە هەناسە بدەروە،ئەم ڕاهێنانە ئاسانە یاریدەدەرە بۆ خاو بوونەوە ( أسترخا‌و )  وسەرنجێكی باشتر .

لەكۆتاییدا ئەوە ماوە بڵێم هیوای سەركەوتن بۆ گشت قوتابیان و خوێندكاران دەخوازم لەتاقیكردنەوەكانیان و بتوانن ئەو چەند هەنگاوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێكردووە هاوكاری خوێندكاران بكات و سوودی هەبێت بۆتان .

***جووڵە ،جووڵە و ڕاهێنانی وەرزشی باشترین چارەسەرە  بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ‌

**** قوتابی ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنەوە قەڵەم و پێویستیەكان بەزیادەوە ببە لەگەڵ خۆت .

*** ئەگەر هەستی دڵەراوكێ‌ دوو بارە بوەوە لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا چاووت دابخە , هەناسەیەكی قووڵ وەربگرە و هەناسەكە بگرە ئنجا ووردە ووردە هەناسە بدەرەوە،ئەم ڕاهێنانە ئاسانە یاریدەدەرە بۆ خاو بوونەوە ( أسترخا‌و )  وسەرنجێكی باشتر .

قوتابخانه‌ و مامۆستا و ده‌رووندروستی
قوتابخانە و مامۆستا و ده‌رووندروستی

توێژه‌ری ده‌روونی

ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

رۆڵی قوتابخانە تەنها لەفێركردندا خۆی نابینێتەوە، بەڵكوگوزەردەكات بەرەو پەرورەدەو رۆشنبیریش، بێگومان فێركردنی زانیاری یەكێكە لەڕۆڵە بنچینەییەكان، گەرچی لەم ساڵانەی دوایدا رۆڵی قوتابخانە بریتیبووە لەفێركردن لەچوارچێوەی ژوورە داخراوەكانی بینایی قوتابخانەكاندا، كەهەمووكاتەكانی منداڵی داگیركردوە .بەجۆرێك هیچ روبەرێكی كات‌و سەردەم بۆ قوتابیەكان نەمابووە، لەبەرنامەی دیاریكراوی خوێندن زیاتر نەبێت، هەروەها زۆری ژمارەی خوێندكاران بووەهۆی لابردنی ژووری مۆسیقاو وێنەو ئیشی دەست‌و شانۆ‌و تەنانەت وەرزەش، وانەكانی تر جێگایان گرتنەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا قوتابخانە هەر رۆڵی رۆشنبیری خۆی هەبوە، بەڵام بەشێوەیەكی سلبی، پرۆسەی جیابوونەوەی منداڵ لەدایك‌و خێزان، گەورەترین رەنگدانەوەی لەسەرگەشەكردنی كۆمەڵایەتی بوون‌و كاردانەوەكانی كەسێتی منداڵ دەبێت، لەبەرئەوە هەستكردنی بە دڵنیایی لەقوتابخانەدا زۆر گرنگە، بۆیە ئەو منداڵەی لە خێزانێكەوە دێت، كەخۆشەویستی‌و باوەری تێدایە زیاتر توانای وەرگرتنی ئەم بارودۆخە نوێیە دەكەن، ئەمە لەلایەكەوە لەلایەكی تریشەوە هۆكاری خێزانی لەسەرئاستی وەرگرتندا، بۆیە ئەو منداڵانەی توشی دڵەڕاوكێ‌ بووە‌و بەكێشەكانی خۆیەوە خەریكە، منداڵەكە هۆشی لای ئەمانەیە، ئەمەش دەبێتە هۆكاری لەدەستدانی تواناكانی‌و بەوردی ناتوانێت بۆ وانەكانی هەوڵبدات‌و سەركەوتونابێت‌و توشی دڵەڕاوكێ‌‌و گرژی زیاتری دەكات، كەواتە لێرەوەبۆمان دەردەكەوێت كەپەیوەندی نێوان قوتابخانەو تەندروستی دەرونیەوە چەند بەهێزە، لێرەدا ئەوبابەتانە باسدەكەین، كەڕۆڵی قوتابخانە لەتەندروستی دەرونی منداڵدا روندەكاتەوە :

1-	بینای  قوتابخانە :

بینای قوتابخانە كاریگەرییەكی زۆری لەسەرتەندروستی دەرونی منداڵ هەیە، لەبەرئەوە لەدروستكردنی قوتابخانەدا، هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو‌و دروستكردنێكی جوان، یاریگای باش، ژوری خوێندنی تەندروست لەروی هەواگۆرگێ‌‌و روناكی‌و شوێنی كورسی‌و مێزەكانی قوتبیان لەسەری دادەنیشن، جگەلەراگرتنی پاك‌و خاوێنی‌و هەبوونی باخچە بەگشتی، هەمووئەمانە ئاسودەیی بەمنداڵ دەبەخشێت.

2-	رێكخستن و یاسالەناو قوتابخانەدا :

لەپێناو پاپەندبوونی منداڵ بەیاساوە، دەبێت لەژیانیاندا هەست بەگرنگیەكەی بكات، بۆئەوەی لەسەری رابێت لەڕێگای دروستكردنی خشتەیەكەوە، یاخود بەدووبارەبوونەوەیەكی ڕۆژانە بەڕێكوپێكی بۆیان، چەسپاندن‌و پێكهێنانی یاسا،  پێویستی بەپرۆسەی روون‌و ئاسان‌و ڕاست‌و یەكسان هەیە، وێرای ئاماژەكردن بۆ هۆكار‌و ئەنجامەكان، دەبێت هەمووئەمانە بەشێوازێكی نەرم‌و نیان‌و بەدڵنیاییەوە كەسوربێت لەسەر ئەنجام گەیاندن پێكبێت، چونكە بەناچاركردن‌و توندو تیژی خزمەتی یاسا، بۆمنداڵ پێچەوانەدەكاتەوە‌و منداڵێكی مل كەچ‌و شەرخوازی لێدەردەچێت .

پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان لەناو قوتابخانەدا

پەیوەندی مرۆڤ دۆستی لەقوتابخانەكاندا تاچەند لەسەرەوە بۆ خوارەوە پڕبێت لەنەرمی و بەخشندەیی، ئەوەندەش كاریگەریەكانی كۆمەڵگەی قوتابخانە دەبێت، هەرلەمامۆستاو بەرێوەبەرو خوێندكارەكان خۆیان لەنێوان یەكتریدا، رەنگدانەوەی ئەمەش لەسەرگەشەو و پێشكەوتن‌و جێگیری كۆمەڵگەی قوتابخانە بەشێوەیەكی گشتی هەیە، بۆیە پێویستەبەرێوبەر بەدیموكراسی مامەڵەبكات‌و راوبۆچونی مامۆستایان وەربگرێت، ئەمەش والەهەموان دەكات، كەهەستن بەلێپرسراوێتی‌و ئینتما بكەن، بەرامبەر قوتابخانەو خۆشەویستی‌و رێزو هاوكاریكردنیان زیاتربێت بۆ كاركردن لەگەڵ یەكتری.

3-	تەندروستی دەرونی و پرۆگرام :

پێویستە لەپرۆگرامدا، چەند پرنسپێك رەچاوبكرێت، تەندروستی دەرونی بۆ منداڵ لەقوتابخانەكاندا پێك بێت .

1-	پێویستەلەپرۆگرامدا بەژمارەیەكی زۆر وانەكان‌و بەپەرەگرافی كورتكورت دانەنرابێت، چونكە ئەم جۆرە پەرەگرافانە، زیاتر گرنگی بەلایەنی زانابوون دەدات وەك زانیاری سودوەرگرتن لەژیانی ئاساییدا، بەمەش پرۆگرام نابێتە یاریدەدەری چارەسەری هیچ كێشەیەكی واقعی خوێندكار .

2-	نزكیترین پرۆگرامی گونجاو بۆ دەرونی منداڵ، پرۆگرامی تەوەرەیی‌و پرۆگرامی چالاكیەكانە .

3-	نەرمبوون لەرێبازی وانەوتنەوەو بەكارهێنانی شێوازی نوێ‌‌و چالاكی كاری گروپ.

4-	پێویستە پرۆگرام بەتەنیا لەسەر شارەزایی دیوارەكانی قوتابخانە سنوردارنەكرێت، بەڵكو پێویستە لەپرۆگرامدا بابەتی وەهای تێدابێت كە قوتابیاكان ئەو زانیاریانە بەرێتە ژینگەی دەرەوەی قوتابخانەو سوودی لێوەربگرێت بۆ ژیانی رۆژانەی .

5-	پێویستە پرۆگرام بابەتی رۆشنبیری تەندروستی دەرونی‌و جەستەیییی تێدابێت .

بەگشتی پێویستە پرۆگرام گونجاو بێت لەگەڵ تواناكانی خوێندكارەكاندا‌و، ئامادەباشی‌و ئارەزوو خولیاكانیاندا بەشێوازێكی ئاسان‌و رەنگا‌و رەنگ‌و تەندروستی دەرونیان ئاسودە‌و دەوڵەمەند بكات.

4-	تەندروستی دەرونی مامۆستا

تواناو لێهاتوی مامۆستاو پەیوەندی لەگەڵ قوتابیەكاندا هەمووی رەنگدانەوەی هەیە لەسەر هەڵسوكەوتی قوتابیەكان‌و خۆگونجاندنیان لەناو قوتابخانەو دەرەوەی قوتابخانە، رۆڵی مامۆستا تەنها وانەوتنەوەنییە، بەڵكو دەبێت پەروەردەكار بێت‌و توانای چارەسەركردنی كێشەكانی قوتابیانی هەبێت، بەشێوەیەكی راست‌و دروست‌و هەلڕەخساندنی بوار بۆ قوتابیان لەپێناو گوزارشت كردن لەخودی خۆیان، لەرێگای چالاكیە جۆراوجۆرەكان وەك یاریكردن، یاخود لایەنی هونەر ..هتد

سیفەتەكانی دەروندروستی مامۆستا بریتیەلە:

	هاوكاریكردن بەچەمكی دیموكراسی .

	سۆزدار بێت‌و چاودێری هەستی كەسانی دەوروبەری بكات .

	كەیف خۆش‌و كراوە  نەرم بێت .

	گرنگیدان بەكێشەی قوتابیان .

	لێهاتو بێت لەوانە وتنەوەدا .

	كەسێكی دادوەرو بەسەبر بێت .

	توانای ئەوەی هەبێت، كەچەند رۆڵێك ببینێت بەیەكەوە، چونكە ئەو نمونەی رێنیشاندەر‌و مامۆستا‌و هاوڕێیە‌و شیكردنەوەی فەرهەنگی لایە، سەركردەیە، نمونەی بەرزی كەسی پێگەیشتوە، هەوەها بۆچونەكانی مامۆستا گاریگەری لەسەر سەركەوتنی قوتابی دەكات، لەگەڵ تێگەیشتنی قوتابی لەخودی خۆی، گشت ئەم بۆچونانە بەهەندێك هۆكارەوە پەیوەستن  بەكەسێتی مامۆستا  گرنگترینیان بریتیەلە:

تەمەنی مامۆستا، تەمەنی زەمەنی مامۆستاو پێگەیشتن‌و كارامەیی هزری‌و كاریگەری لەسەر ئاستی تێگەیشتن‌و هەستپێكردنی مامۆستا بۆ قوتابیەكان هەیە، كەبتوانێت وەك منداڵی خۆی مامەڵەیان لەگەڵدا بكات، ئەمەش بێگومان توانای قوتابی بۆ سەركەوتن زیادەكات  .

رەگەزی مامۆستا:

توانای مامۆستا بۆ مامەڵەكردن لەكاتی كێشەكانی ناو پۆلدا، هەندێك مامۆستا سزایی جەستەیییی بەباشترین ڕێگا چارە دادەنێت، بۆ روبوروبونەوەی كێشەكانی پۆل بەگشتی، بۆیە زۆرپەنای بۆدەبەن، لەگەڵ ئەوەی پەرورەدەیی نیە، باوەڕی ئەم مامۆستایە بەچاكبونی منداڵان تەنیا لەڕێگای سزادانەوە دەبێت، ئەویش شكاندن‌و هەستكردن بەكەمی‌و نەبونی باوەڕبەخۆبوون لەلای منداڵ دروستدەكات .

5-توانای مامۆستا بۆسۆز بەخشین:

بەرپرسیاری مامۆستا پەرورەدەو فێركردن، لایەنی پەروەردە پێش فێركردنە، فێركردنی منداڵیش پێویستی بەسەبرو لێبوردن هەیە، نەك پەلەكردن‌و بەكارهێنانی شێوازەكانی سزادان، هەرمامۆستایەك رەفتاری شەرانگێزی منداڵ بەدژایەتی بەرپەچبداتەوە، كەواتە مامۆستایەكی پێگەیشتوو نیە‌و ناتوانێت سۆز بە قوتابیان ببەخشێت‌و وەك منداڵی خۆی مامەڵەیان لەگەڵدابكات، كەواتە بۆچونەكانی مامۆستا بۆ قوتابی پەیوستە بەپلەیەكی بەرز بەگەشەكردنی خودی لەلایان، بۆچوونی هەرەمەكی كەپشت بەهیچ ئیدراكێك‌و شێوازێكی زانستی نابەستێت، بەڵكو زیان لەچەمكی خود دەدات لای قوتابیەكان، بۆنمونە كاتێك مامۆستا بەقوتابیەك دەڵێت تۆ زیرەك نیت، یاخود تۆ بێگوێ‌و لاساریت، یاخود هەرقسەو رەفتارێك بێت، ئەمە وا لەقوتابی دەكات كەبۆچونێكی خراپی بەرامبەربەخودی خۆی هەبێت‌و باوەڕی بەتواناكانی خۆی نامێنێت، لەبەرئەوە پێویستە مامۆستا زۆر وریا‌و جدی بێت لەدۆزینەوەی بۆ چوونی گونجاو، لەگەڵ توانای قوتابیەكاندا، لەگەڵ ئەمانەشدا مادەكانی خوێندن‌و پرۆگرامی فێركردن هەموو ئامانجەكانی منداڵان ناپێكێنن، لەبەرئەوە هەمیشە دەپرسین چۆن بتوانین ئەوەبگەیەنینە ئەنجام، كەببێتە پارچەیەكی جیانەكراوە لەفەرهەنگی منداڵان چ لەناو قوتابخانە، یاخود لەدەروەی قوتابخانە، لێرەدا دووكێشە وەك كارەسات دەبینرێت كەبریتیەلە:

كێشەی یەكەم

سوربونی گەورەكان كەتەنیا زانست‌و زانیاری بەمنداڵان بدرێت، بێگومان ئەمەش كارێكی پەروەردەیی نیە‌و نابێت .

كێشەی دووەم

هەوڵدانی منداڵانە بۆ لەبەركردنی ئەو زانست‌و زانیاریانەیە، كەئەمەش كارێكی بێسودە .

كەواتە پێویستە یارمەتی منداڵان بدەین، كە خۆیان رۆشنبیربكەن لەرێگای كارو چالاكیەكانی ناو قوتابخانە‌و ئاراستەكردنی منداڵان، كەبتوانن كێشەكانیان چارەسەر بكەن .

قوتابخانەو پەیوەندی خێزان:

قوتابخانە دووەمین دامەزراوەی  كۆمەڵایەتیە بۆ منداڵ، لەدوای دامەزراوەی یەكەمین كەخێزانە، بەرپرسە لەپێگەیشتنی منداڵ، رۆڵی قوتابخانەتەواوكەری پەروەدەكردنی منداڵە، هەربۆیە رێكخستنی پەیوەندی نێوان قوتابخانەو خێزان ئامانجی سەرەكی پەروەردەی كۆمەڵایەتیە، چونكە قوتابخانە پشت بە ژینگەی دەوروپشتی دەبەستێت بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی پەروەردەی كۆمەڵایەتی، لێرەدا پێویستە قوتابخانە لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم رێبكات‌و بەرپرسیارەتی خۆی فراوان‌و چاكتر بكات، كاریگەری لەسەر كۆمەڵگەش بەجێبهێڵێت لەڕێگەی فێركردنی تاكەكانیان‌و بەشێوەیەكی تێگەیشتوانە لە كێشەكانی كۆمەڵگە‌و ووڵات بەگشتی، پێویستە سود لەخاوەن منداڵەكان‌و دامودەزگا كۆمەڵایەتیەكانی تریش وەربگرێت‌و لەگەڵ دامودەزگا كۆمەڵایەتیەكانی تردا هاوكار بێت بۆئەوەی سوود لەتواناكانیان وەربگرێت.

گرنگی كاردانەوەی نێوان قوتابخانەو خێزان

گرنگترین بەرژەوەندی منداڵ كاردانەوەی نێوان قوتابخانەو خێزانە، چونكە هەردوكیان بەرپرسیار سەرەكی پەروەردەی منداڵن‌و یەكتری تەواو دەكەن، ئەوەی لەسەرئەم كاردانەوەیەباڵادەست دەبێت بریتیەلە:

1-	ژمارەی زۆری قوتابیان لەناوپۆلەكاندا، ئەمەش بەشداریكردنی قوتابی لەوانەكاندا كەمدەكاتەوە .

2-	لەپێناو جێگیركردنی بەهرەمەندییەكانی منداڵ، كە لەقوتابخانەدا فێردەكرێت، پێویستە لەماڵەوە لێپرسینەوە لەلایەن دایك وباوكی قوتابیەكەوە هەبێت.

3-	پێویستە بەبەردەوامی سەرپەرشتیكردن هەبێت، چ لەقوتابخانەو چ لەماڵەوە بۆ رێگاگرتن لە دووركەوتنەوە لەقوتابخانە‌و نەچوونەوە .

4-	گاریكەری كێشەكانی خێزان لەسەر ئاستی خوێندنی قوتابی، لەپێناو بەرژەوەندی منداڵەكەدا، پێویستە شێوەی پەیوەندی لەنێوان خێزان‌و قوتابخانە لەسەرئەم بنەمایانەی خوارەوە بێت :

أ‌	هاوكاریكردن لەپێناو ئامانجە پەروەردەییەكاندا، گرنگی هاوكاری نێوان قوتابخانەوخێزان لەڕێگای تەنسیقكردنی هۆكارەپەروەردەییەكان لەپێگەیشتن، رێككەوتن، دیاریكردنی روون بۆ ئامانجە پەرورەدەیییەكان لەچوارچێوەی گشتكیریدا .

ب‌	هاوكاریكردن لەپێناو گەشەكردنێكی تەواودا، چ قوتابخانە‌و چ خێزان، ناتوانن بەتەنیا پەرورەدەیەكی گشتگیر بۆ هەموولایەنەكانی گەشەكردنی جۆراوجۆر پێكبهێنن، چونكە گەشەكردن پرۆسەیەكی بەردەوامە، بۆیە هاوكاریكردن لەگەڵ یەكتردا لەوچوارچێوەیەدا بێت، كەبوارپێدانی گەشەكردن‌و جۆراوجۆركردنی بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵ تواناكانی منداڵەكەو ئامادەكاریی بەپێی قۆناغەكانی گەشەكردن، بۆ دەستەبەربكرێت، ئەم هاوكاریە پێویستە بۆیەكتر تەواوكردنی گەشەكردن لەقۆناغە جیاجیاكاندا، لەگەڵیشدا لایەنی پەرورەدەی تەواوبكات، لەپێناو تەواكردنی كەسایەیتەكی فرەتوانایی‌و فرەبانگەشە، ئەویش پێی دەوترێت پەرورەدەی هاوسەنگ .

ت‌	هاوكاریكردن لەپێناو چارەسەركردنی ناكۆكیەكان، زۆرجار منداڵ دەبێتە قوربانی ئەو ناكۆكیەی كەلەبۆچون‌و هەڵوێستی جیاواز لەنێوان قوتابخانەو خێزاندا دروستدەبێت بۆیە پێویستە تەنسیق لەنێوان هەردولادا هەبێت‌و منداڵ لەو ناكۆكیانە دوربخرێتەوە، كە گاریگەری لەسەر دروستدەكات‌و لەوانەیەتوشی نەخۆشی دەرونی جەستەیییی بكات .

پ‌	هاوكاری لەپێناو گونجاندن لەگەڵ گۆرانگارییە فەرهەنگیەكاندا، وەك دەزانرێت گۆرانگاریییەكانی ئەم سەدەیە زۆر‌و خێراییە، چ لەچۆنیاتی یاخود چەندایەتی، ئەمەش بۆ پەرورەدە هۆكارێكە كەهەماهەنگی لەنێوان گۆرانگاریە فەرهەنگیەكان دروستدەكات، بۆ دروستبوونی بۆچونی عەقلانیەتی نوێخواز، كەبتوانێت گۆرانگارییە فەرهەنگیەكان پەسەندبكات، واتا هاوكاری نێوان قوتابخانەوخێزان بۆ نزیكردنەوەی بوچَونەكان بەیەك ئاراستەو هەڵوێستی نزیك وەرگرتن بەرامبەر گۆرانگاریە رۆشنبیریەكانی ئەم سەردەمە .

سەبارەت بەئاستی پەیوەستبوونی دایكان و باوكان بە سەردانیان بۆ قوتابخانەوە ،دەتوانرێت دابەشبكرێن بەسەر پێنچ بەشەوە كەبریتیەلە:

1-باوكان كەخۆیان بەدووردەگرن لەقوتابخانە .

2-باوكان پێویستیان بەهاندان هەیە كەسەردانی قوتابخانە بكەن .

3-باوكان دەچن سەردانی قوتابخانەدەكەن، كاتێك داوایان لێبكرێت .

4-باوكان لەسەردانی قوتابخانەدا، هەست بە ئیسراحەت دەكەن و دڵیان خۆش دەبێت .

5- باوكان هەستێكی بەهێزیان هەیە لەسەر قواتابخانەكان، بەوەی زۆر سەردان دەكەن، زۆر پرسیار دەكەن لەبەرێوەبەرو مامۆستا .

كۆمەڵەی یەكەم ئاراستەیەكی نەرێیان بەرامبەر قوتابخانەكان هەیە، بەڵام كۆمەڵەی (2،3،4)ئامادەن بۆهاوكاریكردن لەگەڵ قوتابخانەدا دەكرێت بەسوودبن، بەڵام كۆمەڵەی (5)دەبنە زویربوونی بەرێوەبەری قوتابخانەكان‌و مامۆستایان.

شێوازی پەیوەندی نێوان قوتابخانەو ماڵ :

هاوكاری لەنێوان قوتابخانەو خێزان، لەرێگای چاوپێككەوتن لەنێوان دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان، ئەویش لەرێگای :

1-ئەنجومەنی باوكان‌ودایكان، ئەركیان بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەی كێشەكانە، كەروبەروی قوتابی دەبنەوە لەهەر بوارێكدا بێـت .

2-كۆمەڵەی چالاكیەكان، دروستكردنی كۆمەڵەی چالاكی جۆراوجۆر لەمامۆستایان‌و قوتابیان لەپێناو چارەسەری كێشەی قوتابیان .

2-رێكخستنی كۆبونەوەی خولی بۆ خاوەن منداڵەكان، كەتیایدا قوتابیەكان لەگەڵ باوكەكانیاندا چاویان بەیەك دەكەوێت، دەكرێت مانگی جارێك بێت، یاخود زیاتر، تیایدا باوكان ئاگاداری ئاستی پێشكەوتنی منداڵەكانیان دەبن.

4- رێكخستنی رۆژێكی كراوە، لەم رۆژەدا هەریەكێك لەخێزان‌و قوتابخانە بیروباوەرو بۆچونەكان ئاڵوگۆردەكەن، لەڕێگەی زانینی چالاكیەكانی منداڵەكانیان لەقوتابخانەكاندا .

5-هاندانی قوتابیان بەئەنجامدانی هەندێك ئەركی قوتابخانە كەلەماڵەوە جێبەجێبكەن .

6-ئامادەكردنی بەرنامەی رۆشنبیری بۆ دایكان‌وباوكان، ئەویش بەبەستنی كۆڕو سمنار لەسەر بابەتی جۆربەجۆری ئەدەبی‌و زانستی‌و رۆشنبیری .

7-دروستكردنی ئەنجومەنی راوێژكاری لەباوكان بۆ سود ورەگرتن جەستەییارەزاییەكانی ژمارەیەك لەباوكان بۆ لێكۆڵینەوە لەكێشەی قوتابخانەو كاركردن بۆ چارەسەری‌و پێشخستنی قوتابخانە.

8- بڵاوكراوە، ئەمەش بریتیەلەبەرنامەی كاری تایبەت بۆ پێكهێنانی هەندێك ئامانجی تایبەت كەبۆخاوەن منداڵەكان دەنێرێت، پێویستە ئەم بڵاوكراوانە روون وئاشكراو كورت بن.

9-چاوپێككەوتنی تاكی، ئەمەش بۆ لێكۆڵینەوەی كاری تاك، نەك شتی گشتی، وەك پێشخستنی خوێندن، یاخود نزمبوونەوەی پلەكان، راكردن لەقوتابخانە، ئەم چاوپێككەوتنانە یارمەتی باوك‌و دایك‌و مامۆستاش  دەدات كە، وێنەیەكی ئاشكرا لەسەر منداڵەكە وەربگرێت، چ لە قوتابخانە، یاخود لەماڵەوە‌و تێبینكردنی هەر رەفتارێكی نەشاز كە كەلەمنداڵەكەدا دەردەكەوێت .

سایکۆلۆژیه‌تی دواکه‌وتن له‌خوێندن
سایكۆلۆژیەتی دواكەوتن لە خوێندن

پسپۆری ده‌روونی

یوسف عوسمان حه‌مه‌د

دواكەوتن لەخوێندن دوو جۆرە :

1. دواكەوتنی گشتی : كەلەهەموو لایەنەكانی فێربوون وانەكان دوا دەكەوێت وسەرناكەوێ‌ كە هۆیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مێشك كەپلەی زیرەكی لەنێوان ( 70-85) دایە بەپێی پلەی هێڵی كێرڤی زیرەكی كەلە(20 پلەوە تا 140) دەست پێدەكات, رێژەی زیرەكی 020) پلە واتە گێل بەڵام (130 یان 140 ) واتە بلیمەت( عبقری ) لەهەمان كاتدا زیرەكی منداڵی ئاسایی لەنێوان (95-110) پلە دایە.

2. دواكەوتنی تایبەتی: كەئەمەش لەیەك ڕووەوە دوا دەكەوێت وەكو تەنها لەبیركاری تەمەڵ بێت بەڵام لەوانەی ڕاڤە كردن ( شرح   ) ئاسایی بێت هۆیەكەی دەگەرێتەوە بۆ كەمی توانای مێشك لەم وانەیەدا.

هۆیەكانی دواكەوتن لەخوێندن ئەمانە :

1. هۆی فسیۆلۆژی: بریتیە لەهێزی گەشەی لەش وتەلەفی دەماغ ولاوازی هەستیارەكان وەك لاوازی بیستن وبینین وەلاوازی تەندروستی گشتی و بەدخۆراكی و أنیمیا و تەتەڵەی قسەكردن و باری خراپی دایك لەكاتی دووگیانیدا, كەكاردەكاتە سەر كۆرپەكەی.

2. هۆی دەروونی ( عوامل نفسیە ) كە دەگەڕێتەوە بۆ بێ‌ ئاگایی وناوشیاری وخاو خلیجی لەكارەكانی, كۆنەكردنەوەی تێبینی دەوروبەر ولەبیرچونەوەی بەردەوام, باوەڕ بەخۆنەبوون وهەست كردن بەكەم‌وكوڕی ونەگونجان لەگەڵ دەوروبەردا یاخود تێكچوونی سۆز یان هەڵچوونی  نێوان دایك وباوك, كەئەمانە هەموو منداڵ تووشی گیرو گرفتی دەروونی دەكات.

3. هۆی كۆمەڵایەتی : تێكچوونی شیرازەی باری ئابووری وكۆمەڵایەتی,دابەزینی ئاستی پەروەردە و ژمارەی زۆری خێزان یاخود خێزانی پەرپوت ولێك هەڵوەشاوە.

4. هۆكاری پەروەردەیی: وەكو نەبوونی راوێژكاری پەروەردە ونەبوونی یەكسانی لەنێوان پەیڕەو وپرۆگرامی خوێندن ‌وئاستی وشیاری كۆمەڵ, نارێكی شێوازی تاقیكردنەوە, وەنەبوونی نەخشەی دابەشكردنی مامۆستایان بایەخ نەدان بەوانەكانی رۆژانە زیاتر پشت بەستن بەوانەی تایبەتی لەكاتی قۆناغی كۆتایی.

چارەسەریەكانی دواكەوتنی خوێندن:

زیاتر بۆ چارەسەركردنی دواكەوتن لەخوێندن دەبیت پسپۆری دەروونی ورابەری دەروونی وپسپۆری كۆمەڵایەتی وپەروەردە ودایك وباوك هاریكاری یەكتر بكەن بۆ پاراستنی ئاستی خوێندنی منداڵ, وە بەگشتی چارەسەرەكان بریتین لە:

1. چارەسەری پزیشكی : چارەسەركردنی كەمی بیستن و بینین و چارەسەری گشتی لەش.

2. چارەسەری دەروونی: پەروەردەیەكی چاك و رێكو پێك, دروست كردنی ژیانێكی هێمن ولەسەر خۆ لەماڵەوە وە پەەردان لەسەر یاری كردن و تێكەڵاوبوونی هاورێكانی, چونكە باری خێزان ڕاستەوخۆ كاردەكاتە سەر گەشەسەندنی هزر و توانای بەهێز بوون, تێبینی لەسەر دەوروبەردا.

ئەگەر پەیوەندی نێوان ئەندامانی خێزان شێوەیەكی دیموكراسی بەخۆیەوە بینی لەكاری هەڵسوكەوتی رۆژانە دەبێتە هۆی پەرەدان بەتوانای مێشك وە گەشەی مەهاراتی وەزیفی, بەڵام ئەگەر پەیوەندی نێوان ئەندامەكانی خێزان گرژی و توڕەیی زۆری تێدا بێت ئەوا بەشێوەیەكی نەریتی نەگەتیڤ كاردەكاتە سەر خەفە كردنی ئارەزووە شاراوەكانی , منداڵ تووشی گەڕانەوەی هزری ( نكوص فكری ) دەبێت وە دژایەتی دایك و باوك زیاتر ناڕاستەوخۆ لەسەر یاری كردنی منداڵ ڕەنگ دەداتەوە و بەرەو یاری شەراوی دەچێت وەك چەك , دارلاستیك, شەرەشەق و ئارەزووی شكاندنی یاریەكانی, بەڵام لەپەیوەندی دیموكراسی منداڵ زیاتر حەز لەیاری هزری دەكات وەكو میكانۆ و وێنەكێشان ومۆسیقا و  وەرزش و شتی تر.

ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی منداڵه‌؟ به‌شی دووه‌م و کۆتایی
ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی منداڵه‌؟

توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی

بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د

به‌شی دووه‌م و کۆتایی

بابه‌ت یان خاڵی ده‌ووه‌م : چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیدا له‌ هه‌ڵوێسته‌ جیاوازه‌كاندا :

ئاشكرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ قوتابی بووین له‌ منداڵیدا ، زۆرێك له‌و مامۆستایانه‌مان بیر دێت و تا هه‌نووكه‌ش خۆشمان ده‌وێن ، ئه‌و مامۆستایه‌ی گوێ‌ بیستمان ده‌بوو و رێنومایی ده‌كردین گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كمان بكردایه‌، به‌مه‌ش هه‌ستمان به‌ گه‌وره‌ترین دڵنیایی و ئارامی ده‌كرد، هه‌ركات كێشه‌یه‌كمان توش بهاتایه‌ په‌نامان بۆ ده‌بردو ئێمه‌ش هه‌رگیز كارێكمان نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ی زویر بكردایه‌.

زۆرێك له‌قوتابی ساڵانه‌ له‌خوێندن واز ده‌هێنن، كه‌ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كه‌و تا هه‌نووكه‌ش گرنگی پێنه‌دراوه‌ له‌ هۆكاره‌كانی، به‌لێ‌ زۆرێك له‌قوتابی واز ده‌هێنن به‌هۆی مامه‌ڵره‌قی مامۆستاكانیان و نه‌زانینیان، مامۆستا تا  ئه‌م چركه‌یه‌ش له‌ قوتابی منداڵ ده‌دات و گه‌ر خۆشی كێشه‌كی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرا ره‌وانه‌ی ژوری به‌رێوه‌به‌ری ده‌كات، رۆڵ و بوونی توێژه‌ر یان رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌سرنه‌وه‌ ، له‌م كاته‌دا ژوری به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێت به‌ ژوری سزادان و ئازاردان و قوتابی ئه‌و جۆره‌ ئاراسته‌ ده‌روونیه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و له‌ پاشه‌رۆژیشدا زۆر ئاسته‌مه‌ ئه‌م وێنا زیهینیه‌ له‌ مێشكیدا بسرێته‌وه‌.

ده‌قێكی په‌روه‌رده‌یی جوان هه‌یه‌ ده‌لێت “ئێمه‌ له‌وانه‌وه‌ فێر ده‌بین كه‌ خۆشمان ده‌وێن و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته‌” ته‌نها شی كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سزا جه‌سته‌ییه‌كان به‌ڵگه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی مامۆستا ده‌رده‌خات له‌ چاره‌سه‌ركردندا و زانینی بۆ شێوازه‌ په‌روره‌ده‌ییه‌كان.

-       په‌روره‌ده‌كاری سه‌ركه‌وتوو ( ئه‌و مرۆڤه‌ی شێوازه‌كانی له‌خۆش ویستن و متمانه‌و صراحه‌ت و گفتوگۆی كراوه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانیدا په‌یره‌و ده‌كات ) هۆكاره‌ زانستیه‌كان په‌یره‌و ده‌كات له‌ ئاراسته‌ كردن و ئاگادار كردنه‌وه‌ و فێركردن و فێربوون، و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما مه‌عریفیه‌ لۆجیكیه‌ كار ده‌كات كه‌ ده‌لێت” ده‌بێت  قوتابی فێربكرێت چۆن فێرببێت!”

مامۆستا ده‌توانێت وه‌ك دوا چاره‌سه‌ر په‌نا بۆ سزا په‌روره‌ده‌ییه‌كان ببات ( وه‌ك بێبه‌شی كردن له‌ گه‌شتێكی زانستی، گۆرینی جیگای قوتابی، بێ‌ به‌شی كردنی له‌خه‌ڵاتێك، بانگكردنی كه‌س و كاری)

3 – بابه‌تی سێه‌م : گرنگی دان به‌قوتابخانه‌و ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات قوتابی قوتابخانه‌ی خۆش بوێت:

زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان باخچه‌و یاریگایان نیه‌، له‌كاتێكدا له‌ رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی زه‌ویدا دروست كراوه‌، قوتابیه‌كان ناچارن كاته‌كانی پشوو ی نێوان وانه‌كان و خواردنیان له‌ ژێر تیشكی خۆری گه‌رماو سه‌رمای زستاندا به‌سه‌ر به‌رن، له‌كاتێكدا دروست كردنی باخچه‌یه‌ك زۆر ئاسانه‌و پێویست به‌ رۆتینیاتی ئیداری ناكات كیتابنا كیتابكم، ئه‌ویش به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌روه‌، پاش ده‌ست نیشانكردنی رووبه‌رێك له‌زه‌وی بۆ باخچه‌كه‌، ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌ و به‌شی چالاكی قوتابخانه‌ له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م كاره‌ ده‌گرنه‌ به‌ر، ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی خودی قوتابی بۆئه‌م مه‌به‌سته‌، چۆن؟ له‌پاش ئه‌نجام دانی تاقی كردنه‌وه‌ی وه‌رزێك، و وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌كان ، نه‌مامێك ده‌درێت به‌و قوتابیه‌ی به‌رزترین نمره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ تابه‌ده‌ستی خۆی بینێژێت و چاودێری بكات رۆژانه‌ ئاوی بدات و لق و پۆپه‌زیاده‌كانی ببرێت ، تائه‌و كاته‌ی ئه‌م قوتابیه‌ له‌م قۆناغه‌دا كۆتایی دێت ئیتر ئایا سه‌ره‌تایی بێت و بچێته‌ ئاماده‌یه‌وه‌ یان له‌ ئاماده‌ییدا بێت و بچێته‌ قۆناغێكی پاش ئه‌و قۆناغه‌،به‌مه‌ش له‌پرۆسه‌یه‌كی خۆشی و شاد به‌خشدان ئه‌م قوتابیه‌ ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م نه‌مامه‌ ده‌به‌خشێته‌ هاورێیه‌كی زیره‌كی تری، ئیتر به‌م جۆره‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌پاشه‌ رۆژدا وه‌ك نه‌ریتێكی په‌روه‌رده‌یی ئاسایی لێدێت، له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانین پیشبركێ‌ یه‌ك ساز بكه‌ین بۆ ده‌ست نیشان كردنی جوانترین دره‌خت، به‌مه‌ش ده‌سته‌ی ئیداره‌ی قوتابخانه‌ چه‌ند ئامانجیكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی پێكا، یه‌كه‌م ئه‌م هه‌نكاوه‌ هه‌ڵنانێك و تشجیع كردنێكه‌ بۆ زیاتر هه‌وڵدانی قوتابی بۆ خوێندن و سه‌عی كردن و به‌ده‌ست هێنانی نمه‌ری به‌رز، هه‌وره‌ها رێگایه‌كه‌ بۆ دیاری كردنی قوتابیه‌به‌هره‌مه‌نده‌كان و سود لێوه‌رگرتنیان ودۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌و تواناكانیان و چونه‌ناو ئه‌و بوارانه‌ی خۆیان حه‌زی پێده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتوو ببن، ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دروست كردن و بینیات نانی باخچه‌یه‌كه‌ هه‌م دیمه‌نێكی جوانی ده‌به‌خشێته‌ قوتابخانه‌كه‌و دیمه‌نی گه‌ڵاسه‌وزه‌كانی شادی ده‌به‌خشنه‌ دڵی منداڵ و هه‌رزه‌كارو لاوه‌كان، و پاشان هه‌رخودی قوتابیه‌كان له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م دارانه‌دا ده‌حه‌وێنه‌وه‌و یاری و گه‌مه‌ ده‌گه‌ن. هه‌وره‌ها ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی ده‌پێكێت له‌و به‌دی هێنانی ناوه‌رۆكی ئه‌م بابه‌ته‌ یان پرۆژه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م پرۆسه‌ی نه‌مام ناشتنه‌ هۆگری قوتابی دروست ده‌كات بۆ قوتابخانه‌و خۆشه‌ویستنی قوتابخانه‌ له‌دڵیدا جێگیرده‌كات، و ئه‌و كات په‌یوه‌ندی قوتابخانه‌ به‌ قوتابیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی هاورێیانه‌ ده‌بێت.

4 = پۆل: ئه‌و جێگایه‌ یان ئه‌و شوێنه‌یه‌ قوتابی زۆرترین كاته‌كانی قوتابخانه‌ی تێدا به‌سه‌ر ده‌بات، چه‌ند به‌سود ده‌بوو گه‌ر ژماره‌ی قوتابی له‌ پۆلێكدا له‌ نێوان 20-25 قوتابی زیاتر نه‌بوایه‌، به‌مه‌ش به‌شداری كردنی قوتابی ئاسان ده‌بوو، و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مامۆستاش زیاتر بواری چاودێری كردنی ده‌بێت.

دانیشتنی قوتابیه‌كان به‌ شێوه‌ی دوا به‌دوای ته‌قلیدی سلبیاتی زۆری هه‌یه‌، لێره‌دا چه‌ند سودی گه‌وره‌ی ده‌بوو گه‌ر به‌شێوه‌ی گروپ گروپی بچوك و به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی دابنیشتنایه‌(مێزی بازنه‌یی)؟

      گرنگترین خاڵه‌ ئیجابیه‌كانی ئه‌م جۆره‌ دانیشتنه‌:

-دانیشتنیان به‌شێوه‌ی گروپ گیانی خۆپه‌رستی و ئیره‌یی و داخران و جیاوازی ره‌گه‌زیان تێدا ناهێلێت، و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گیانی یارمه‌تی دان و چه‌مكه‌ ئیجابیه‌كانیان تێدا دروست ده‌كات .

- ئه‌م دانیشتنه‌ فێری گفتو گۆو گوێ‌ گرتن له‌یه‌كتری و هه‌ست كردنیان به‌لێپرسراوی تێدا دروست ده‌كات.

- هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات كه‌ قوتابیان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن وه‌ك شه‌رم و داخران و فێرنه‌بوون.

- ئه‌م دانیشتنه‌ یه‌كسانی و داد په‌روه‌ری دابین ده‌كات و كێشه‌ی دانیشتن له‌ پێشه‌وه‌ یان له‌ دواوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات كه‌ زۆر جار ئه‌م كێشه‌یه‌ تا كۆتایی ساڵ درێژه‌ ده‌كێشێت.

- سه‌ردانه‌ زانستیه‌كان كه‌ به‌هیج جۆرێك لای سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌ بوونی نیه‌، و هیج گوێ پێدانێكی پێده‌درێت ته‌نانه‌ت به‌باس كردنیش بێت ، ته‌نانه‌ت سه‌ردانی زانستی كه‌ له‌ دواهه‌مین قۆناغی زانكۆیدا له‌ پرۆگرامی زانكۆدا هه‌یه‌ زۆر جار ناكرێت وه‌ك زانكۆی سلێمانی كه‌ بۆساڵی خوێندنی 2006-2007 بۆ فێرخوازان ساز نه‌كرا، سودێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ده‌بێت، بۆ كارگه‌و تاقیگه‌كان و جێگا ئاسه‌واریه‌كان و ناوچه‌ فراوان كردنی گه‌شت بۆ ناوچه‌ جیاوازه‌كان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ته‌نها پێویستی به‌ پاسێك ده‌بێت.

-       زۆر گرنگه‌ گرنگی به‌ هیوایه‌ته‌كان و حه‌زه‌كانی قوتابی بدرێت و كاركردن له‌سه‌ر گه‌شه‌ كردنی و به‌هێز كردنی له‌ رێگای دروست كردنی گروپه‌ وه‌رزشیه‌كان و مۆسیقیه‌كان و هونه‌ریه‌كان …هتد ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت كردنی كه‌سانی پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند له‌م بوارانه‌دا. من بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌لێم چونكه‌ زۆر چاك ده‌زانم رۆڵی گرنگی وانه‌ هونه‌ریه‌كان و وه‌رزشیه‌كان و مۆسیقیه‌كان چیه‌ بۆ قوتابی و ئاستی زانستی ، به‌ڵام ئه‌م وانانه‌ زۆر پشت گوێ‌ خراون و گرنگی پێدان به‌م وانانه‌ له‌ئاستی پێوستدا نیه‌,

له‌ كۆتایی دا ده‌بێت زۆر چاك بزانرێت روو به‌روووبونه‌وه‌ی گۆرانه‌ مرۆڤیه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیه‌كان ، پێویست به‌نه‌وه‌یه‌كی مامۆستا ده‌كات توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌م لێپرسراویه‌ی هه‌بێت و بتوانێت قوتابیه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت زۆر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوی هه‌بێت .

-       خۆشبه‌ختی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆله‌پێناوی به‌دی هێنانی ئامانجێكدابیت و به‌ئامانجێكی پیرۆزی بزانیت ، من وه‌ك خۆم به‌و جۆره‌ تێروانینم بۆژیانه‌، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ موڵكی خۆم ده‌زانم و هه‌رچیه‌كم هه‌بێت پێشكه‌شی ده‌كه‌م له‌ هه‌رچه‌مكێكی جوان و به‌رز و ئیجابی ، تائه‌و كاته‌ی دوا هه‌ناسه‌م هه‌ڵده‌مژم و هه‌رچه‌ند هێلاك ببم پشودانم درێژتر ده‌بێت.

ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی منداڵه‌؟
ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی منداڵه‌؟

توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی

بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د

به‌شی یه‌که‌م

دوور نیه‌ جۆرێك له‌ رێكه‌وت بێت یان له‌ گرنگی خۆمه‌وه‌ بێت بۆ كاركردن له‌ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ئامانجی دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی هاورێیانه‌ له‌ نێوان منداڵ  و قوتابخانه‌

قوتابخانه‌ گه‌وره‌ترین فاكته‌ری گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پر كه‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌ جۆر به‌جۆره‌كانی قوتابیه‌، قوتابخانه‌ له‌ توانیدا هه‌یه‌ پێشره‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌رده‌می گۆرانی ته‌كنه‌لۆجی و مه‌عریفی (هزر) بكات .

وتاره‌ دڵ خۆشكه‌ره‌كه‌ی په‌روه‌رده‌كارێك و گه‌ش بینی له‌ (رێكخراوی یونسێف) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كردنی قوتابخانه‌ به‌هاورێی قوتابی منی گه‌رانده‌وه‌ بۆ زه‌مه‌نێكی 22 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، به‌ڵێ‌ منی گه‌رانده‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مین رۆژی قوتابخانه‌ له‌ سه‌ره‌تاییدا، ئه‌و رۆژه‌ زۆر به‌تامه‌زرۆییه‌وه‌ له‌ چاوه‌رێ‌ كردنی یه‌كه‌مین رۆژی قوتابخانه‌ بووم، وه‌ك چاوه‌رێ‌ كردنی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژن دا، شه‌وه‌كه‌ی خه‌و نه‌چوه‌ چاوانم و فۆرمی وه‌رگرتنم له‌باوه‌ش كردبوو وه‌ك له‌باوه‌ش كردنی جله‌كانی جه‌ژنم.

به‌لێ‌ كات و شوێنی چاوه‌روانكراو هات و به‌هاورێیه‌تی باوكم  پێم نایه‌ سه‌ر یه‌كه‌م كاشی ناو صالۆنی قه‌تابخانه‌وسه‌رجه‌م لاشه‌م مورچكه‌یه‌كی خۆشی پێداهات ، چاوه‌كانم زۆر به‌خێرایی سه‌رجه‌م شت و مه‌كه‌كانی ناو قوتابخانه‌كه‌ی ده‌پشكنی (بینایه‌كی گه‌وره‌ ،حه‌وشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌یه‌ها قوتابی تێدابوو …هتد) و به‌رارودم ده‌كرد به‌و وێناهزریانه‌ی خێزانكه‌م بۆیان كێشابووم له‌ مێشكمدا.

به‌ڵام له‌یه‌ك چركه‌ساتی چوونا ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتاخانه‌ راسته‌و خۆ وێنه‌جوانه‌كان پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ جۆرێك له‌ تێكشكان رووی كرده‌ ده‌روونه‌ تامه‌زۆكه‌م ، به‌لێ‌ زۆر به‌ خراپی تێكشكا ، كاتێك به‌رێوه‌به‌رم بینی زۆر بێ‌ به‌زه‌ییانه‌ و به‌بێ‌ هیچ گوێ‌ پێدانێك به‌رببوه‌ جه‌سته‌ی قوتابیه‌ك ، لێدان تێكه‌ڵ به‌گریان و هاواركردن له‌ناو ئاپۆره‌ی مامۆستاكاندا ئه‌وانیش به‌پێكه‌نینین و گاڵته‌جاریه‌وه‌ له‌ دیمه‌نه‌ هیستریه‌كه‌یان ده‌روانی( توخوا مامۆستا تۆبه‌، به‌خوا من نه‌بووم، به‌خوا دوباره‌ی ناكه‌مه‌وه‌…هتد) ئه‌مه‌ دیمه‌نێكه‌ رۆژانه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی وڵاتم دوباره‌ده‌بێته‌وه‌ له‌ 2 جركه‌دا روداوێكی له‌م جۆره‌ رووده‌دات و به‌م شێوازه‌ ناپه‌روه‌رده‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت.

له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌م دیمه‌نه‌ خۆشیه‌كان بوون به‌ناخۆشی بوون به‌ رق بوون به‌ترس دڵه‌راوكێ‌، قوره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ست بۆوه‌ كاتێك باوكم چرپاندی به‌گوێچكه‌مدا ” هه‌مان شت به‌سه‌رتۆشدا دێت گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌یت” گریام و ئه‌و حاله‌َم توش هات كه‌ پێی ده‌وترێت (رهاب المدرسی) تۆقینی قوتابخانه‌، ئه‌م باره‌ ده‌روونیه‌ نزیكه‌ی مانگێكی خایاند، و له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌چوومه‌وه‌ قوتابخانه‌ ، له‌گه‌ڵ رۆژگارو به‌یارمه‌تی مامۆستایه‌كی ئافره‌تی دڵسۆز كه‌زانی هۆكاره‌كه‌ی چیبوه‌ به‌شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی یارمه‌تی دام و توانیم له‌و ترسه‌ رزگارببم، و به‌ئاسایی رزگارم ببێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك و توێژه‌ر دامه‌زرام و ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌وامم كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی زانیاریه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كامڵ بوونم و تێبینی كردنی حاله‌َته‌كان بۆم ده‌ركه‌وت به‌هه‌مان شێوه‌ چ قوتابی چ دایك و باوك ژووری به‌رێوه‌به‌ر ترس له‌ ده‌روونیان دروست ده‌كات و جۆرێك له‌جۆره‌كان قورسه‌ به‌لایانه‌وه‌ بچنه‌ ژووری به‌رێوه‌به‌ر.

-ئه‌م بۆشاییه‌گه‌وره‌یه‌ بۆ ده‌بێت هه‌بێت له‌نێوان قوتابیه‌كان و كۆمه‌ڵگادا؟

- بۆ قوتابی خواخوایه‌تی ده‌وام زۆر كورت بێت؟ بۆچی چ قوتابی زیره‌ك و تێكۆشه‌ر و چ قوتابی دواكه‌وتوو و هه‌وڵنه‌رده‌ر خۆشترین كاتیان ئه‌و كاته‌یه‌ مامۆستاكه‌یان نه‌یه‌ته‌وه‌؟ بۆ قوتابی توشی مه‌له‌ل ده‌بێت كاتێك دێته‌ ناو قوتابخانه‌وه‌؟ ئایا هیچ شتێك له‌ قوتابخانه‌دا نیه‌ حه‌ز بۆ قوتابی دروست بكات؟

_ئایا مامۆستا توانیوه‌تی په‌ره‌ به‌خودی خۆی كاره‌كه‌ی بدات تا بتوانێت بچێته‌ ناو دونیای منداڵانه‌وه‌ ، له‌رێگای گفتو گۆو خۆشه‌ویستی و رێز و سۆزه‌وه‌ له‌نێوان خۆیی و قوتابیه‌كانی و بتوانێت تۆرێك له‌په‌یوه‌ندی دروست بكات؟ یان ئه‌می مامۆستا له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی به‌رزی ده‌روونیه‌وه‌ و ده‌یه‌وێت یان داواوده‌كات قوتابیه‌كانی بچنه‌  ناو دونیای پر كێشه‌و نه‌زانین و خۆبه‌زل زانی ئه‌م؟

-       ئایا مامۆستا گرنگی به‌گه‌شه‌ سه‌ندنی ده‌روونی خۆی ده‌دات  تاله‌گه‌ڵ گۆرانه‌ مه‌عریفی و فیكریه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیه‌كاندا رێچكه‌ بگرێت ، مامۆستا بریارێكی جۆره‌ ره‌های داوه‌ كه‌ته‌نها ئه‌م سه‌رچاوه‌ی زانینه‌ به‌ده‌ر له‌و هه‌موو قوتابی نه‌زانه‌ ، یان ئه‌م جۆره‌ تێروانینه‌ خودیه‌ی گۆراوه‌ و ئه‌م ته‌نها ناوه‌ندێكه‌ بۆ گه‌یاندنی زانین و زانیاریه‌كان له‌نێوان قوتابی و سه‌رچاوه‌كانی زانین.

-       ئایا ده‌توانین بلێین قوتابخانه‌ ئه‌ركه‌ فێركاریه‌كه‌شی له‌ده‌ست داوه‌، به‌وه‌ی كه‌ پرۆسه‌ی فێركردن چۆته‌ ناو ماڵه‌كانه‌وه‌، هۆكاری ئه‌م رێژه‌به‌رزه‌ی وانه‌ تایبه‌تیه‌كان چیه‌؟(ته‌نانه‌ت بۆ پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تاییش؟)

-       ئایا پلانی دانانی توێژه‌ر یان رابه‌ر ی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی و كۆمه‌لایه‌تی هه‌نگاوێكی دانا نیه‌ بۆ گه‌شه‌ سه‌ندنی قوتابخانه‌كان له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌؟

-       دیاری كردنی ناوه‌رۆكی كاری توێژه‌ر هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بروای پێی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ وه‌ك دیاری كردنی چوارچێوه‌ی كێشه‌ گشتی و هه‌نووكه‌ییه‌كان ی ناوقوتابخانه‌، ئه‌ویش به‌زانین و ده‌رك پێكردنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بۆنه‌ته‌هۆكار له‌سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌ك و چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵی و سنوردانان بۆی و دواتر دوررخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. له‌به‌رئه‌وه‌ جۆره‌ها رێگاو هۆكار رۆڵیان ده‌بێت له‌یارمه‌تی دانی قوتابی بۆ بنیات نان و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تی و به‌رچاو روونی بۆ واقعی كۆمه‌لایه‌تی و بالاپێكردنی له‌سه‌ر به‌نه‌ما هه‌لس و كه‌وته‌ پۆزه‌تیڤه‌كان  له‌نێوان خودی و خۆی و ئه‌و ژینگه‌ سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له‌ ده‌روروبه‌ریدا هه‌یه‌. به‌ڵام ئایا توێژه‌ر یان رابه‌ری په‌روه‌رده‌یی پاڵپشتی ته‌واو پێویستی كراوه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌؟ یان بارو گورزه‌رانی توێژه‌ریش وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ شاعێركی عه‌ره‌ب له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌لێت” ده‌ست و قاچی ببستنه‌وه‌ و بیخه‌نه‌ ناو گۆمێكه‌وه‌ و پێی بلێن نابێت ته‌ر بیت”؟!

-       داخۆ كه‌ی بێت قوتابخانه‌ ببێته‌ هاورێی قوتابی و خۆشترین كاته‌كانی تێدا به‌سه‌ر به‌رن، و چه‌مكه‌ به‌خته‌وه‌ریه‌كانیان تێدا ده‌ست بكه‌وێت ، له‌ راست گۆیی نه‌رم و نیانی و ئاسوده‌گی و دڵنیایی، ئه‌و مامۆستایه‌یان  ده‌ست بكه‌وێت گوێی لێبگرێت و هانی بدات له‌سه‌ر ده‌برینی بۆچونه‌كانی  به‌ئازادیه‌كی ته‌واوه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ بدۆزێته‌وه‌ له‌ خێزانه‌كه‌یدا لێی بێبه‌ش بووه‌ له‌ رێز و ئازادیو چه‌مكه‌كانی دی كه‌له‌وه‌ پێش باسمان كرد، له‌قوتابخانه‌ هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان یه‌كسان بن كورو كچی مامۆستا هیچ جیاوازیه‌كیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ قوتابیه‌ هاورێكانی دیكه‌یاندا، له‌ مافه‌كان و ئه‌ركه‌كاندا، بم بورن گه‌ر نوسینه‌كان جۆرێك له‌ بریناكردنی پێوه‌ دیار بێت به‌ڵام به‌ئامانجی چاره‌سه‌ر كردنی كه‌م و كوریه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ شێوازه‌كاندا پێویست به‌ قسه‌سه‌كی واقعیانه‌ ده‌كات ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم بروایه‌كی ته‌واوم هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ گۆران و تازه‌گه‌ری زۆر ئاسانه‌ بێته‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع گه‌ر دوو ره‌گه‌رزی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وانیش ” ئیراده‌و بروا” یه‌  له‌ پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌مه‌ش له‌رێگای گرنگی دان به‌هه‌ندێك بابه‌ت، گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی واقیع جێبه‌جێ‌ بكرێت ئه‌وا به‌بێ‌ هیچ گومانێك قوتابخانه‌ ده‌بێته‌ به‌هه‌شتی زانین بۆ منداڵان :

1.      ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: به‌ئاگا بوون و وریایی له‌مه‌رجه‌ بابه‌تیه‌كان بۆ ده‌ست نیشان كردنی مامۆستا، ده‌بێت زۆر گرنگی به‌مه‌رجه‌ ده‌روونییو ره‌وشتیه‌كان بدرێت .

ده‌بێت كه‌سێك بێت  به‌سروشت خۆشه‌ویست بێت و ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه‌ په‌روه‌ردییه‌ ده‌رك پێبكات كه‌ئه‌م وه‌ك په‌یام به‌رێك هه‌ڵگریه‌تی (بنیان نه‌ری كه‌سایه‌تی تاكه‌)

زۆر گرنگه‌ مامۆستا ده‌رونێكی هاوسه‌نگی هه‌بێت، لێهاتوو بێت له‌توانا گه‌یاندنه‌كان و قسه‌كردندا،ئه‌ته‌كیه‌تیقسه‌كردن و گوێ‌ گرتن و گفتگۆ بزانێت، رێزی بۆچونه‌كانی به‌رامبه‌ر بگرێت، لێره‌دا مامۆستا ده‌بێت له‌ تیبینیكردندا زۆر وریاو زیره‌ك بێت و به‌توانا بێت، رۆشنبیریه‌كی فراوانی هه‌بێت …هتد) گه‌ر مامۆستا ئه‌و كه‌سه‌بێت هه‌ڵگری ئه‌م سیفاتانه‌ بێت ئه‌وا خودی مامۆستا ده‌بێته‌ باشترین رابه‌رو و توێژه‌ر بۆ قوتابیو منداڵه‌كانمان.

له‌پێناو ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌م جۆره‌ به‌هێزه‌بێت له‌ رووی ده‌رونی په‌روه‌رده‌یی یه‌وه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام راهێنانیان پێبكرێت و ئاگاداری تازه‌ترین رێو شوێنه‌كان و سیسته‌مه‌ نوێیه‌كانی فێركردن ببن و ده‌بێت رۆڵیان هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ر كردنی (كێشه‌ مادی و ته‌ندروستی و …هتد)

ئایا تاکی کورد پرۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی یه‌کانگیری له‌به‌رده‌ستدایه‌؟
ئایا تاکی کورد پرۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی یه‌کانگیری له‌به‌رده‌ستدایه‌؟

عه‌زیز ئالانی

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی

هه‌موومان ده‌زانین كه‌ گه‌لی كورد یه‌كێكه‌ له‌ گه‌له‌ دێرینه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی و له‌ 1800 ساڵ پێش له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئیداری و ناوچه‌یی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ و تاكو ئێستاش نه‌بوه‌ته‌وه‌ خاوه‌نی خۆی و خاك و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی. به‌ڵكو واهاتی ڕوداوه‌كانی مێژوو چاره‌نووسی گه‌یانده‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ببێته‌ پاشكۆی میلله‌تانی دراوسێ و خاكه‌كه‌شی له‌ت و په‌رت بكرێت.

به‌هه‌ر حاڵ میلله‌تی كورد میلله‌تێكی سۆزدار و هه‌میشه‌ سینه‌ و خاك و وڵات و داهاتیان كراوه‌ و واڵابوه‌ بۆ هه‌موو گه‌لانی كۆچه‌ری و ده‌رو دراوسێكان و جێگه‌ی داڵده‌ی ڕاكرده‌ و لێقه‌وماوان و بگره‌ داگیركه‌رانیش بووه‌. كورد ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی كولتورێكی  ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له‌ئه‌ده‌بیات بووه‌ و سه‌رمه‌شقی زانست و داهێنان بووه‌ له‌ڕووی كشتوكاڵ و ئاودێری و بیناسازی و پزیشكی و ده‌رمانزانی, هه‌ر ئاینێكی تازه‌ش هاتبێته‌ ئاراوه‌ گه‌لی كورد كه‌م تا زۆر هۆگر و هه‌ڵگری بوون.

له‌كاتی هاتنی ئیسلامیش دا زۆربه‌ی كورده‌كان به‌خواستی خۆیان مسوڵمان بوون و دواتر ده‌یان زانای گه‌وره‌یان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌ له‌بواری شه‌ریعه‌ی ئیسلام و زمانه‌وانی عه‌ره‌بی و فه‌رمووده‌ ناسی, به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ بونه‌ پێشه‌نگی زانا هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ئیسلام, وه‌ك ( أبن سیرین, أبن سه‌لامی شاره‌زوری و أبن خه‌له‌كان و … هتد ). له‌نێوه‌ندی به‌سۆزی تاكی كورد و سینه‌سافی دا خاكی كوردستان و زمانی كوردی و ئیداره‌ی كوردی كه‌وتۆته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌, به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و وڵاته‌ پان و به‌رینه‌ ئێستا ته‌نها خاوه‌نی سێ شاره‌ له‌م جیهانه‌ گه‌وره‌یه‌دا, ئه‌ویش به‌ته‌واوه‌تی نه‌چه‌سپاوه‌ و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌پاڵدا نیه‌.

به‌كورتی تاكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی كولتوری و ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشتاوپشت به‌شێوه‌ی زاره‌كی پارێزراوه‌, كه‌ ئه‌ویش له‌سایه‌ی هه‌ندێ هۆكاردا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌ بۆنمونه‌ : په‌نده‌ كوردیه‌كان, كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر كه‌م به‌كار ده‌هێنرێن و له‌ لێواری تێداچووندان.ئه‌گه‌ر چی تاكو ئێستاش گه‌لی كورد خاوه‌نی پره‌نسیپ و به‌رنامه‌یه‌كی نوسراوی خری نیه‌, وه‌ك ده‌قێكی په‌روه‌رده‌یی یه‌كانگیر, به‌ڵام شێواز و ڕێگه‌كانی ئاڕاسته‌كردن و په‌روه‌رده‌ و ڕێنومایی تیۆری و پراكتیكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ناو گه‌لی كوردا به‌شێوه‌یه‌كی له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیك هه‌رماوه‌.

بۆ نمونه‌: هه‌موو دایك و باوكێكی كورد كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مناڵ و نه‌وه‌كانی خۆی وافێر بكات كه‌     ( چاكه‌ كار و ژینگه‌ پارێز و ده‌ست و زمان پاك و له‌ش ساخ و ده‌رون ساخ بێت) ئه‌مانه‌ش له‌ چۆنیه‌تی

ڕه‌فتار گه‌رای پراكتیكی دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌, كه‌واته‌ گه‌رچی (ده‌ق) ێكمان نیه‌, به‌ڵام ئه‌نجامی به‌رهه‌م هاتووی پێگه‌یه‌نراوه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كچووه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌سه‌ر ده‌قێكی یه‌كانگیر په‌روه‌رده‌ كرابن, ئه‌مه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوازی په‌روه‌رده‌یی گه‌لانی تر, به‌ڵام له‌ڕوی به‌راوردكاری ناوخۆی هێشتا دوریه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان شێواز و ستایڵه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خێزان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریمان.

له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕی ژیانی هاوچه‌رخی كورده‌واریماندا گه‌لێك ده‌ق هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ نوسینی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی یان پراكتیزه‌كردنی جێ به‌جێ كردنێكی په‌روه‌رده‌یی, له‌وانه‌ش:

ده‌قی ئاینی , له‌وانه‌ش ئاینی ئیسلام و ئاینه‌ كانی تری كوردستان .1

ده‌قی حیزبه‌ سیاسیه‌كان, به‌كۆن و نوێ وه‌.2

ده‌قه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب و حكومه‌ت و ده‌ستوره‌كان و یاساكانی داد و كۆمه‌ڵایه‌تی .3

ده‌قه‌ وه‌رگیراوه‌كان له‌ گه‌لانی بیانی و ده‌رو دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان .4

5. ده‌قه‌ مه‌نهه‌جیه‌كان, ئه‌و ده‌قه‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی سستمی خوێندندا ده‌خوێنرێن له‌قۆناغه‌كانی خوێندن له‌ باخچه‌ی ساوایان و بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و زانكۆیی هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌قی تری كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراو و دام و ده‌زگا جۆراو جۆره‌كان, بكۆی ئه‌م هه‌موو ده‌قانه‌و ئه‌و نه‌ریت و كولتوره‌ باوه‌ی كه‌ په‌یڕه‌وده‌كرێت شتێكی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه‌ ناوی په‌روه‌رده‌یه‌, ئیتر ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ له‌ناو خێزاندابێت یان له‌ناو كۆمه‌لڵاَگه‌دا.

كه‌واته‌ كوت و مت ده‌قێكی یه‌كانگیری نوسراومان نیه‌, كه‌ هه‌موو خێزان و هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ په‌یڕه‌و بكات, له‌به‌رئه‌وه‌ تاكو ئێستاش جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ و شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانماندا, دیاره‌ هه‌مه‌ جۆری شێوازی په‌روه‌رده‌كردن هه‌مه‌جۆری ر ِه‌فتاری مرۆڤه‌كانیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌, له‌به‌رئه‌وه‌ شێوازی ڕه‌فتارگه‌رایی شارێك بۆ شارێكی تر, گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر,  گوندێك بۆ گوندێكی تر, ماڵێك بۆ ماڵێكی تر جیاوازه‌, ئه‌م جیاوازه‌ تاسنورێكی دیاریكراو بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان ئاساییه‌, به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كان بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ڕه‌فتار گه‌رایی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ بگۆڕێت و لێكیان بترازێنێت ئه‌وا مه‌تریسداره‌.

واده‌بینم ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و باره‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كه‌ماندا, هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ تاكه‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌كه‌مان, به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ ته‌نها به‌هۆی زمانه‌وه‌ پابه‌ندی یه‌كترین و له‌ هۆكاره‌كانی تری پابه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ تا رشاده‌یه‌ك دوورن. مناڵی خێزانێك و خێزانێكی تر له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وته‌وه‌ زۆر له‌یه‌كتری جیاوازن ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ش له‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ بن.

نه‌ك هه‌ر تاكی كورد به‌ڵكو زۆربه‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات دوچاری ئه‌وباره‌ هاتوون و نه‌یان توانیوه‌

ده‌قێكی په‌روه‌رده‌یی گونجاو بۆ خۆیان فه‌راهه‌م بهێنن و به‌هۆیه‌وه‌ كلتوری ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان بپارێزن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن, له‌به‌رئه‌وه‌ زۆربه‌یان بوونه‌ته‌ شوێنكه‌وته‌ی نه‌ریت و كلتوری گه‌لانی بیانی و ده‌رهاته‌ی سه‌رده‌می گڵۆباڵیزم.

ده‌بێت ئێمه‌ی كورد, به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره‌ سیاسیه‌كانمان و پارله‌مان و ڕوناكبیرمان له‌خه‌می ئه‌وه‌دابن كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی په‌رورده‌یی نایاب دابڕێژن بۆ په‌روه‌رده‌كردنێكی ڕاست و دروستی كوردانه‌    له‌ ڕووی

په‌روه‌رده‌ی زانستی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی یه‌وه‌ .1

په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌پارێزی و نیشتیمان په‌روه‌ری و یاسا ناسییه‌وه‌ .2

ڕوناكبیری و ڕه‌فتار گه‌رایی و هزریه‌وه‌.3

ده‌بێت ئه‌و پرۆگرامه‌ وه‌ك ده‌ستورێكی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه‌ دابڕێژرێت و ساغ بكرێته‌وه‌ و دواتر ده‌سه‌ڵاتی باڵای وڵات كاربكات بۆ پراكتیزه‌كردن و به‌دواداچوونی له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگاو ڕێكخراوه‌ خۆماڵی و بیانیه‌كانه‌وه‌, چونكه‌ ته‌نها په‌روه‌رده‌ ده‌توانێت مرۆڤ بۆ ئاینده‌ ئاماده‌ بكات, په‌روه‌رده‌ش به‌شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ند و سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌قی یاسایی نووسراو,ئێستا باشتره‌ له‌ سبه‌ینێ, چونكه‌ نه‌وه‌ی ڕابردوو  ورده‌ ورده‌ نامێنێ و كولتور و نه‌ریت و زمان و به‌ها په‌روزه‌رده‌ییه‌ كورده‌وارییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته‌ ژێر گڵه‌وه‌ و نه‌وه‌ی داهاتووش سه‌رگه‌ردان و  سه‌رسام ڕاده‌وه‌ستێ و نازانێ له‌سه‌ر چی بڕوات؟ كه‌ كێ , چۆن؟ له‌كوێ بۆی به‌جێ هێشتووه‌؟

سێکوچکه‌ی سه‌رده‌م (په‌روه‌رده‌، سیاسه‌ت، سایکۆلۆژیا)
سێكوچكه‌ی سه‌رده‌م

( په‌روه‌رده‌، سیاسه‌ت، سایكۆلۆژیا)

عه‌زیز ئالانی

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی

مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌وه‌دا ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ تا ڕاده‌یه‌كی باش له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ حه‌ساوه‌یه‌, له‌سایه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا جۆراو جۆره‌كانه‌وه‌, به‌ڵام سه‌رقاڵیه‌ زۆره‌كان و پیس بوونی ژینگه‌ و چڕی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی و گه‌لێك هۆكاری تر بونه‌ته‌ مایه‌ی شه‌كه‌تی و ماندوو بونێكی ده‌رونی گه‌وره‌. به‌وردبونه‌وه‌ له‌ داتاو ئاكامه‌ به‌رچاوه‌كانی پشكنین و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ده‌كرێن, بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی گیرۆده‌ن به‌ده‌ست دیارده‌ و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانه‌وه‌, مه‌ترسیه‌كه‌ش ته‌نها له‌وه‌دا نیه‌, به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ تا ئێستاش دان به‌وه‌دا نانێن كه‌خاوه‌نی ده‌رونێكی دروست و هاوسه‌نگ نین, له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش نه‌بێت و خۆی به‌نه‌خۆش بزانێت مه‌ترسیداره‌, به‌ڵام له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆش بیت و به‌ هیچ جۆرێك خۆی به‌نه‌خۆش نه‌زانێت. ئێمه‌ی كوردیش كه‌ كه‌وتووینه‌ته‌ به‌ر لێشاوی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و گلۆبالیزم, هه‌ریه‌كه‌مان له‌ جێگه‌ی خۆمانه‌وه‌ بوینه‌ته‌ كه‌سێكی جیهانی, به‌رله‌وه‌ی كه‌سێكی كوردستانی بین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ تاكی كوردیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تری وڵاتانی خۆرئاوا, كه‌م تا زۆر كه‌وتونه‌ته‌ ناو بازنه‌ی گلۆبالیزمی به‌لایه‌نی چاك و به‌لایه‌نی خراپیه‌وه‌.

له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ واده‌بینم كه‌ مرۆڤی كوردی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ زۆر جیاوازتر له‌سه‌رده‌مه‌كانی ڕابردوو, بگره‌ له‌ (10) ساڵ پێش ئێستا, ده‌كرێت بڵێَین : له‌ زۆربه‌ی ڕوكاره‌كانه‌وه‌ جیاوازه‌, ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ لایه‌نی ده‌رون ساغی یه‌, با سه‌رنج بده‌ین و وردبینه‌وه‌ و له‌ یه‌كتری بپرسین :

1. تاكی كوردی هاوچه‌رخ تاچه‌ند شاره‌زای بواری ده‌رونزانییه‌و تا كام ئاست هۆشیاره‌ به‌رانبه‌ر به‌ شاره‌زایی ئه‌و بواره‌ و سوده‌كانی ئه‌و زانینه‌ ؟

2. كه‌سێتی ئێستای تاكی كورد چۆن ده‌بینی و پێت وایه‌ نه‌وه‌ی ئاینده‌ چۆن ده‌بن له‌ ڕووه‌ مرۆیی و سایكۆلۆژیاكه‌یانه‌وه‌ ؟

3. كۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتی و پره‌نسیپه‌كانی وڵاتداری و یاسا و ڕێساكانی په‌روه‌رده‌ و بنه‌ماكانی كام پلانیان

داڕشتوه‌ بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ڕه‌وتێكی ساخی ده‌رونیانه‌ی تۆكمه‌ و شیاو بۆ چاخی خۆیان له‌ دوای (25) ساڵی تر ؟

4. ئایا تاكی كورد تێڕوانینی چۆنه‌ بۆ خودبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعیانه‌ی كه‌سێتی ڕه‌سه‌نی كورده‌واریانه‌ی خۆی و تاچه‌ند له‌ ئاستی هۆشیاریه‌كی ئه‌و تۆ دایه‌ كه‌ داڕێژه‌ری پلان بێ بۆ هه‌نگاوه‌ ڕۆژانه‌كانی ڕه‌فتار و گوزه‌رانی خۆی و خێزانی ؟

ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر هه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا خودی پرسیاره‌كان له‌ مێشكی به‌شێك له‌هاوڵاتیاندا دروست نه‌بوون تاكو به‌دوای وه‌ڵامه‌كانیاندا بگه‌ڕێین. نمونه‌ی ئه‌م حاڵه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ دێته‌ به‌رچاو كه‌ ڕێبوارێك نه‌زانێت به‌ره‌و كوێ ده‌یه‌وێت بڕوات له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر ڕێگایه‌ك بگرێته‌ به‌ر هه‌ر ڕاسته‌ .

كه‌سانێكیش له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌رونێكی نه‌خۆشیان هه‌یه‌ هه‌موو جۆره‌ گفتار و ڕه‌فتارێكیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت, ئیتر ئه‌گه‌ری ڕاستی و ناڕاستی ئه‌و ڕه‌فتار و گرافتارانه‌یان له‌ كێشانه‌و پێوانه‌ نایه‌ت و به‌هه‌موو بواره‌كانیشدا به‌گوێره‌ی ئه‌و مرۆڤه‌وه‌ ڕاسته‌, به‌گوێره‌ی ئه‌م (ڕاست)ه‌یه‌ له‌گه‌ڵ (ڕاست)ی ڕاسته‌قینه‌دا تێكه‌ڵ بوون, ڕه‌نگدانه‌وه‌كه‌یشی له‌وه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ هه‌ركه‌سه‌ و له‌ ئاستی خۆیه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا خۆی به‌ڕاست و ڕاستپه‌روه‌ر و كار ڕاست و سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت, له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌  ده‌كه‌وێته‌  بانگه‌شه‌ كردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌سانی هاوشێوه‌ی خۆی و خۆ ڕوونووسكردنه‌وه‌ی خۆی له‌ فرمی كه‌سانی ده‌ورو به‌ریدا, لێره‌وه‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بنه‌ چه‌ندین گروپی جیاواز. ئێمه‌ش له‌ ئێستادا وا ڕاهاتووین كه‌ ده‌بێت گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ هاو دژ و ناكۆك و ناته‌بابن, ئه‌وه‌مان له‌بیر چوه‌ته‌وه‌ كه‌ كلتوری ڕابردوومان پڕ بووه‌ له‌ هاو گونجان و هاوكاری و پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌ره‌وه‌زیانه‌ی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریمان.

له‌كورته‌ی ئه‌م باسه‌دا پێم وایه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌مڕۆمان پێویستیه‌كی زۆری به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ خۆپه‌روه‌رده‌كردنێكی باشدا بێت بۆ سبه‌ینێ, چونكه‌ كاڵ بونه‌وه‌ی پێناسی كه‌سێتی سایكۆلۆژیانه‌ی تاكی كورد كارێكی به‌هێزه‌ به‌ده‌ست ناحه‌زانی كورده‌وه‌ و ئه‌وانیش وه‌ستان له‌ خوێندنه‌وه‌ی ناخی ئێمه‌دا,

به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ زۆر گوێمان دابێته‌ ئه‌وه‌ی ئاخۆ تا چ ڕاده‌یه‌ك دڵی خۆمان بۆ كردونه‌ته‌وه‌ و ڕازی تایبه‌تیمان بۆ هه‌ڵڕشتوون, ئه‌وان وریایانه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی (گۆزه‌), (دیزه‌) دروست بكه‌ن.

دیاره‌ مرۆڤه‌كان به‌پێی كه‌سێتی له‌یه‌كتری جیاده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌ناسرێنه‌وه‌, كه‌سێتیش نادیار و شاراوه‌یه‌ و به‌هۆی ڕه‌فتاره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ, ڕه‌فتاریش به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌یه‌, په‌روه‌رده‌ش پڕۆگرامی دروستكردن و گۆشكردنی مرۆڤه‌كانه‌.

لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نزیكترین شۆڕشی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان كه‌ كه‌مترین ده‌رامه‌تی بوێت و  زۆرترین به‌رهه‌می هه‌بێت له‌ نزیكترین ئاینده‌ی سه‌ركه‌وتوودا له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌وه‌ ده‌كرێت. جێگه‌ی خۆیه‌تی خه‌مخۆرانی ئه‌م هه‌رێمه‌ و دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له‌ كڵۆڵه‌ به‌ بابه‌خێكی زۆره‌وه‌ بڕواننه‌ ڕه‌هه‌نده‌ دوره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و دونیا بینی یه‌كی پڕ له‌ حیكمه‌ت بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ڕوناكبیر و له‌ش ساخ و ده‌روون ساخ. ئه‌وه‌ش كارێكی هه‌ره‌وه‌زی به‌رفراوانه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاتمانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ی كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی مافی مرۆڤه‌كان.