چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانمان کتێب و خوێندنه‌وه‌یان خۆشبوێت؟
چی بكەین بۆ ئەوەی منداڵەكانمان كتێب و خوێندنەوەیان خۆشبوێت؟
نوسینی: ڕۆشنا ڕه‌شید
زانكۆی سۆران
منداڵان جیاوازن لە حەزو ئارەزووەكانیان ، هەندێ منداڵ خۆیان بەشێوەیەكی سروشتی حەز بە خوێندنەوە دەكەن و خوێندنەوە بەشێكە لە خولیاكانیان ، بەڵام هەندێ منداڵ بەلایانەوە گرنگ نی یە ئەگەر لە ژیانیان كتێبێكیان هەبێت یان نا.
بەڵام ئەوەی گرنگە دایك و باوكان ئەبێ ئەمە بزانن كە پێویستە خوێندنەوە بكەن بەبەشێك لە حەزو ئارەزووی منداڵەكانیان . ئەبێت وا لە مند\اڵەكانیان بكەن لەگەڵ كتێب هاوڕێ بن و خۆشیان بوێ .
* هۆی چی یە هەندێ منداڵ حەز بە خوێندنەوە ناكەن ؟
- خوێندنەوە بێزاركەرە .
- خوێندنەوە كاتێكی زۆرمان لێ ئەگرێ و كاتی یاریكردنمان نابێت.
- خوێندنەوە واتە ئاقڵ دانیشتن .
- خوێندنەوە هەمووی ئامۆژكاریە ،كتێبەكان دەڵێن نابێت هیچ بكەین .
- كتێبەكان درێژن .
* هۆی چی یە هەندێ منداڵ كتێبیان خۆش دەوێ و حەز بە خوێندنەوە دەكەن ؟
- خوێندنەوە دڵخۆشكەرە .
- خوێندنەوە بەرەو ڕێگەی ژیریمان دەبات .
- خوێندنەوە هاوكاریمان دەكات بۆ ئەوەی داهێنەر بین .
- خوێندنەوە ئاشنامان دەكات بەشوێنی جیاواز‌و شێوازی ژیانی جیاواز لە جیهاندا .
- خوێندنەوە فێری زۆرترین ووشەمان دەكات ،زمانم پاراو ئەكات .
* خوێنەری چاك لەكوێ دروست دەبێت ؟
خۆشەویستی مناڵ بۆ كتێب و خوێندنەوە لە ماڵ دروست ئەبێت لەلایەن دایك باوكیانەوە ، زۆربەی دایك وباوكان پێیان وایە كە مامۆستا بەرپرسیارە لە دروست كردنی ئەو جۆرە خۆشەویستی یە لای منداڵ، بەڵام مامۆستا ناتوانێ وەك دایك و باوك خۆشەویستی بۆ كتێب لای منداڵ دروست بكات . چونكە منداڵ سودەكانی ئەو چیرۆكانەی لەیاد ئەمێنێت كە دایك و باوكە لەكاتی خەوتن بۆی دەگێڕنەوە وئەو كاتانەی كە لە گەڵ هاوڕێو خوشك و براكانی لە ماڵ دادەنیشێ
ئەخوێنێتەوە و كتێب ئەگۆرێتەوە لە زەینی منداڵ دەمێنێتەوە لە هەموش گرینگتر ئەو ئازادیەیە كە لە لایەن دایك‌و باوكیەوە لە ماڵ پێی ئەدرێ بۆ خوێندنەوە هەر شتێك كە خۆی حەزی پێ ئەكات ، لەگەڵ ئەوەش هاندەدرێت بۆ خوێندنەوەی هەمو ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی خوێنەری باش لە ماڵ دروست ببێت نە لە قوتابخانە. منداڵان جیاوازن لە یەكتر بۆیە دەبێت ڕێگا هەوڵدانیش لەگەڵیاندا جیاواز بێت ئەو رێگایەی كە لە گەڵ منداڵێك ڕەنگە منداڵێكی تر سوودی لێ وەرنەگرێت . بۆیە پێویستە دایك‌و باوكان منداڵەكەیان بناسن . ناسینی كەسایەتی مندالەكەت باشترین ڕێگات پیشان دەدات بۆ راهێنانی لەسەر خوێندنەوە . هەمومان ئەبێ ئەوە بزانین هەریەكە پرۆسەكانی خوێندنەوە و نوسین ئەبێت بە وازی دیاری كردن ئەنجام بدرێت لەگەڵمنداڵ . كاتێ كەسایەتی منداڵەكەت زانی و ئاشنابووی بە ئارەزوەكانی ئەو كاتە دەتوانی باشترین ستراتیژی هەڵبژێری بۆ ئەوەی بیكەی بە هاوڕێی كتێب و وای لێ بكەی بە درێژایی تەمەنی خوێندنەوەی خۆش بوێت . كە ئەوەش بە بەهاترین خەڵات كە لە هەمو ژیانت پێشكەشی منداڵەكەتی دەكەیت .
[3-5]ساڵان تەمەنی [سەرسوڕمان]
ئەم تەمەنە ناو دەنرێت تەمەنی سەرسورمان ,چونكە لەو تەمەنەدا مناڵەكان هەمیشە لە شتەكان ورد دەبنەوەو سەریان دەسوڕمێ,بۆیە ئەو قۆناغە قۆناغێكە گونجاوە بۆ ئەوەی منداڵەكەت ئاشنا بكەی بە چیرۆك , ئەوانیش لەو تەمەنەدا لە ئامادە باشی دان بۆ گوێگرتن‌و وردبوونەوە . ئەبێت لەو تەمەنەدا منداڵەكانمان ممارەسەی نوسین دەست پێ بكەین لە رێگەی وێنەكێشان زۆر گرینگە لەم تەمەنە رێگا بە منداڵ بدرێت هەرشتێك حەزی لێ‌بوو بیكات لەگەڵ ئەو كتێبەی داومانەتە دەستی , گرینگ نیە دەدرێنێ, پیسی دەكات , رَەنگی دەكات, ئەوەی گرینگە كتێبەكەی لە دەست بێت , ئینجا قۆناغی خوێندنەوەی دوای ئەوە دەست پێدەكات.
هەوڵ دە لەم قۆناغەدا سندوقێك پر بكەی لە كتێبوو شتە بچوكەكان و یاری منداڵانی جۆراوجۆر كە دەنگی جۆراوجۆر وەرە كەن , ئینجا لیستێكی ناوی دروست
بكەو هاوكاری منداڵەكەت بكە كە خەت بە سەر ناوی ئەو شتانە بكێشێ كە لە نێو سندوقەكە داتناوە. هەروەها ئەوشتانەی كە ناسراون لە دەوروبەری مناڵەكەت ناویان بە پێنوسی ڕەنگاوڕەنگ بنووسە هاوكاری مناڵەكەت بكە لە ناسینەوەی پیتەكان قۆناغ بە قۆناغ.
[6-8]ساڵان تەمەنی [دۆزینەوەو دەرخستن]
ئەم تەمەنە زۆر گرینگە چونكە منداڵ خۆی دەست دەكات بە خوێندنەوەو فێرئەبێت
بخوێنێتەوە ئەوە قۆناغی دۆزینەوەیە, منداڵ خۆی شتەكان لە كتێب ئەدۆزێتەوە , بۆیە پێویستە دڵنیا بیت كە ئایا ئەو كتێبەی ئەو منداڵە ئەی خوێنێتەوە شیاوە بۆ تەمەنی ئەو ؟ هاندان لەم تەمەنە زۆر گرینگە بۆیە هانی منداڵەكەت بدە. هاوكاری منداڵەكەت بدە شێوازی هەڵبژاردنی كتێب بگۆڕێت ئەم قۆناغە قۆناغی گواستنەوەیە كە كتێبە وێنە بۆ كتێبی نوسین‌و[بەش بەش]بەڵام هەندێ منداڵ بەردەوام ئەبن لە سەیركردنی كتێبی پر وێنە , ئەمەش كارێكی ئاسایەو ڕێگریان لێ مەكەن.
چی پێویستە بكرێت لە تەمەنی [6-8] ساڵان؟
وەك باسمان كرد ،كاتێ كەسایەتی منداڵەكەت ناسی‌و شارەزای حەزو ئارەزوەكانی بوویت ،ئەوا لەو قۆناغەدا كتێبێك هەڵبژێرە كە ئەو دڵنیایە لە خۆ ئەگرێت كە مناڵەت هەیەتی بۆ ئەوەی پیشانی منداڵەكت بدەیت كە كتێب ئەو هاوڕێیەیە هەمیشە رێنمایمان دەكات بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی حەزو خوڵیاكانمان بزانین ،زیاتر فێربین‌و زیاتر چێژ لە خولیاكانمان وەرگرین ، منداڵ لەو تەمەنەدا چیرۆك لە مێشكیاندا دروست ئەكەن ، بۆیە رێگایان بدەن چیرۆكەكان بڵێن تۆش بۆیان بنوسنەوە ، یان گەر دەتوانن با خۆیان بنوسن.
ڕێگا بەمنداڵ بدە لەو تەمەنەدا كە لیستی پێداویستیەكانت لەگەڵ بنوسێ،
كاتێك ئەتەوێ بچیت بۆ بازاڕ داوای لێبكە كتێبی وێنە بۆ خوشك و برا بچوكەكانی بخوێنێتەوە چونكە وەك وتمان ئەو تەمەنە تەمەنی دروست كردنی چیرۆكە لە وێنەكان چیرۆك دروست ئەكات بۆیە هاوكاری بكە چیرۆكە دروستكراوەكان بگێڕێتەوە ،زۆر بخوێنەوە بۆیان و داوایان لێبكە زۆر بخوێننەوە بۆت .
[9-10] ساڵ تەمەنی سەركێشیی:
ئەم تەمەنە جیاواز ترە لە تەمەنەكانی تر ،منداڵ لەم تەمەنە لە نێوان زنجیرەیەك كتێبی خەیاڵیدایە ،خەیاڵا و نادیاری دەبن بە بەشێك لە ژیانی بۆیە خوێندنەوە بە ئاسانی ئەتوانێ فشار بخاتە سەر خشتەی خوێندنی و بە بۆنەی خوێندنی قوتابخانە خوێندنی پەرتوكی گشتی فەرامۆش دەكەن ،بۆیە پێویستە ئاگادار بین .
چی پێویستە بكرێت لەم تەمەنەدا؟
یارمەتی منداڵە كەت بدە نوسینەكانی لە گۆڤاری منداڵان بڵاو بكاتەوە بیخە گروپێكی منداڵان و پەرە بە چالاكیەكانی بدە ،خۆت و هەموو خزمەكان هان بدە كتابی بۆ بكەن بە خەڵات ، زوو زوو لە گەڵی دابنیشە وەكوئەوەی لێ‌دوانی ڕۆژنامەوانیتان هەیە،وەكو نوسەر هەڵسوكەوتی لە گەڵا بكە ،بەیەكەوە چیرۆكی كۆمیدیا بنوسن چیرۆكی ئاهەنگەكان بنوسن ،بۆی كۆپی بكەو بەسەر هاوڕێیانی ببەخشەوە .
تەمەنی [11_13]ساڵ
ئەوە ئەو تەمەنەیە كە زۆر بەی مناڵ بێزار ئەبن لە كتێبی مناڵان ،بە دوای هاوڕێدا دەگەڕێن ،گرنگی بە پەیوەندیە كۆمەڵایە تیەكان دەدەن ،بۆیە دەبێت بەرنامەی تۆكمەی بۆ داڕێژین ،بۆ خوێندنەوەی كتێبی دەرەكی جگە لە ئەركی قوتابخانە.
چی پێویستە بكرێت بۆ ئەم تەمەنە؟
دەبێت لەم تەمەنەدا بەشێوەیەكی هەستیارهەڵسو كەوتی لە گەڵ بكرێت بۆ نمونە كۆڕێكی بۆ ببەستە كەتەنها ئەو
كەسانە داوەت بكە كە ئەو خۆشی ئەوێن و حەز دەكات لە گەڵیان بێت،ئینجا داوای لێ بكە كتێب بخوێنێتەوە ،یان بەیەكەوە سەیری فیلم بكەن،وای لێبكە وا هەست بكات تۆ وەك نوسەرێكی گەورە هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەی ،بیكە ئەندام لە كتێبخانەیەك و با بەژداری چالاكیەكانی قوتابخانە بكات و نوسینەكانی بڵاو بكاتەوە ،ئینجا كەسەیری فیلم دەكەن ،داوای لێبكە لەگەڵ هاوڕێكانی باسی لەیەك چوون و جیاوازیەكان بكەن ،لە نێوان خوێندنەوەی كتێب و سەیر كردنی فیلم،
بیرت نەچێت!!
- بەشێك بۆ مناڵكەت دیاری بكە لە كتێبخانە[رۆژانە،هەفتانە،مانگانە]كتێبی تازەی بۆ بێنە.
- زۆرترین پارەی بۆ بدە بە كتێب نەك بە سی دی .
- بالە نێو ئوتومبێلەكەت كتێب و ڕۆژنامە هەبێت ،لە كاتی شۆفێریدا داوای لێبكە لە جیاتی ڕادیۆ بۆت بخوێنێتەوە.
- ئامادەییت هەبێت لە كۆ بوونەوەی دایباب لە قوتابخانە ،هەمیشە چاودێری پەیوەندی نێوان منداڵەكەت و مامۆستا‌و قوتابیەكان بكە.
- بامناڵەكەت بزانێت تۆ لەماڵ هەمان گرنگی دەدەی بە [بەشی خوێندنەوە]لە ژوری دانیشتن.
- خۆت زۆر بخوێنەوەچەندە سودی بۆ تۆ هەیە ،ئەوەندەش بۆ ئەو ،چونكە لاساییت ئە كاتەوە .
- وەڵامی پرسیارەكانی منداڵەكەت بدەرەوە و خۆشت پرسیاری لێ بكە.
- لە كاتی خوێندتەوەی كتێب و بابەت داوای پوختەی لێ بكە [بەكورتی پێی بڵێ دەربارەی چی بوو].
سەرچاوەكان:
Resources Available to Parents Sesame Street magazine (age2-6) Ranger Rice (age3-8) zoo books (age4-12)Sports illustrad for kids (7-15) national geographic world (ages8-13) penny powe (ages8-14) 3-2-1 cantaet (age8-14)
-Ag ways to get kids to loue reading basketball digest cricket Disney aduantures highlights for chibleven humpty dumpty jaek and Lill stone soup turtle kid City.
digest cricket Disney aduantures highlights for chibleven humpty dumpty jaek and Lill stone soup turtle kid City.
ئایار 20, 2011
له‌په‌راوێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی تیایدا به‌ناو مامۆستایه‌ک سوکایه‌تی به قوتابییه‌کی منداڵ ده‌کات
له په‌راوێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی تیایدا به‌ناو مامۆستایه‌ک سوکایه‌تی به قوتابییه‌کی منداڵ ده‌کات
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی خێرا له بواری خوێندن و فێرکردن له کوردستان له مێژووی دوور و نزیکدا بده‌ینه‌وه (لانیکه‌م له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشوو به‌دواوه هه‌تا چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستا)، ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی که دڵڕه‌ق و توندوتیژ و نامیهره‌بان بوون له‌ژماره‌ی مامۆستا میهره‌بان و منداڵ دۆست و مرۆڤ دۆسته‌کان، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بووبن ئه‌وا که‌متر نه‌بوون، چیرۆکه‌کانی سه‌رده‌می خوێندنی هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه بخوێنیته‌وه، پڕیه‌تی له ترس و دڵه‌ڕاوکێ و گرێی ده‌روونی، ناتوانین نکوڵی له‌و ڕاستییه‌ش بکه‌ین که ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له قوتابیان و خوێندکارانی ده‌ستهه‌ڵگرتوو له خوێندن له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی به‌شێک له مامۆستایانه‌وه بووه. له ڕابردوودا زۆرینه‌ی مامۆستایان به‌چاوی کۆیله‌یه‌کی ملکه‌چ و جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمانه‌کان له قوتابیان و خوێندکارانیان ڕوانیوه، ئه‌وان ویستوویانه قوتابی هه‌ر له‌یه‌که‌م چرکه ساتی چوونه قوتابخانه‌وه لێیان بترسن، به‌مه‌ش تینوێتی ئه‌و شه‌ڕه‌نگێزییه‌یان نه‌شکاوه، به‌ڵکو ده‌بوو له گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و ناوبازاڕیش قوتابی و خوێندکار لێیان بترسێت. ئازاردانی ده‌روونی و ئه‌شکه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی دوو سیمای زۆر دیاری ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئه‌و جۆره مامۆستایانه بوو، ئه‌گه‌ر به‌پێوه‌ره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت ئه‌و جۆره مامۆستایانه نه‌ک هه‌ر مافی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌بوو ببنه مامۆستا، به‌ڵکو ده‌بوایه ڕه‌وانه‌ی لای ده‌روونناس و پزیشکه ده‌روونییه‌کان بکرانایه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان.
گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌و سه‌رده‌مه تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بووه بۆ (مامۆستا و مامۆستایه‌تی)، کۆمه‌ڵگه هه‌ردووکیانی به (پیرۆز) ته‌ماشا کردووه، ئه‌مه یه‌کێک بووه له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی بواری خوێندن و فێرکردن له کوردستان، ئه‌وان له‌وه نه‌گه‌یشتوون که مامۆستا پیرۆز نییه به‌ڵکو مامۆستایه‌تی پیشه‌یه‌کی مرۆیی و به‌رزه، یان ئه‌گه‌ر له‌و تێڕوانینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌شه‌وه بیڵێین ئه‌وا پیشه‌یه‌کی پیرۆزه، که‌واته هه‌ر که‌سێک هه‌ڵگری په‌یامه په‌روه‌رده‌یی و مرۆییه‌کانی ئه‌و پیشه نه‌بێت نه‌ک هه‌ر پیرۆز نییه به‌ڵکو شایسته‌ی ئه‌وه‌ش نییه بکرێته ڕابه‌ر و پێشه‌نگی پۆلێک له قوتابیان و خوێندکاران.
له‌یادمه زستانێکی سه‌خت و پڕ به‌فری سه‌ره‌تای هه‌شتاکان بوو، له قۆناغی ناوه‌ندی بووم، له‌یه‌کێک له ناوه‌ندییه‌کانی سلێمانی، ڕۆژێکیان کفرێکی زۆر زۆر گه‌وره و تاوانێکی بێ وێنه‌م ئه‌نجامدا، ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی ده‌فته‌ری ڕه‌سمم له‌بیرچوو بوو له‌گه‌ڵ خۆمدا بیبه‌م بۆ قوتابخانه له‌و ڕۆژه‌دا که وانه‌ی ڕه‌سم (وێنه)مان هه‌بوو، کاتێک مامۆستای وێنه (خوالێیخۆش بێت) خۆی کرد به‌ژووردا و زانی که ده‌فته‌ری وێنه‌که‌م له‌بیرچووه، خۆمی نارد بۆ ئیداره بۆ هێنانی دار، به‌ڵام چ دارێک … زۆر سته‌مه مرۆڤی ژیر ڕێگه به‌خۆی بدات به‌و داره له ئاژه‌ڵ یان مرۆڤ بدات، جا بڕوانه ئه‌و دوو ئه‌شکه‌نجه‌یه، ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی ئه‌وه بوو که مامۆستا نامیهره‌بانه‌که خۆمی نارد بۆ داره‌که و له‌به‌رچاوی ئه‌و هه‌موو قوتابیانه‌ی هاوڕێم ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌دام، پاشان نۆره‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی بوو که بریتی بوو له دوو جۆر ئه‌شکه‌نجه، یه‌که‌م به‌و داره، زۆر بێڕه‌حمانه له پشتی هه‌ردوو ده‌ستمیدا (پێنج دار له‌پشتی ده‌ستی چه‌پ، پێنج دار له‌پشتی ڕاست)، به‌وه‌ش دڕه‌نده‌یی ئه‌و کابرا دڵڕه‌قه هێور نه‌بۆوه، به‌ڵکو پێنووسێکی هێنا و خستییه نێوان په‌نجه ناسکه‌کانمه‌وه هێنده ده‌ستمی گوشی به پێنووسه‌که‌وه ئازار به سه‌رتاپا گیانم گه‌یشت، ده‌رئه‌نجام هه‌ردوو ده‌ستم ئاوسان و شین و مۆر بۆنه‌وه. ئه‌م دڕنده‌یی و دڵڕه‌قییه‌ی ئه‌و جۆره مامۆستایانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا پشت ئه‌ستور بوو به‌پشتیوانی خێزانی قوتابی، چونکه قوربانییه‌کی وه‌کو من له‌و ڕووداوه خێزانه‌که‌می نه‌هێنایه گۆ، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ خێزاندا ئه‌و ده‌مه وا باو بوو ئه‌گه‌ر دایک و باوک بیانزانیایه منداڵه‌که‌یان له قوتابخانه لێدانی خواردووه به‌ده‌ستی مامۆستا، ئه‌مانیش له‌ماڵه‌وه چینێکی تریان پێده‌کرد، چونکه به‌بۆچوونی ئه‌وکات مامۆستا پیرۆزه.. مامۆستا هه‌ڵه ناکات.. مامۆستا له‌سه‌روو مرۆڤه‌وه‌یه.. مامۆستا … .
(ئێستا ڕووده‌که‌مه گڵکۆی ئه‌و مامۆستایه‌م و پێی ده‌ڵێم: مامۆستا گیان، رۆحت شاد، خودا له‌گوناهه‌کانت خۆش بێت، که یه‌کێکیان ئه‌و گوناهه‌یه به‌رامبه‌ر من کردت، مامۆستا گیان ئێستا من وه‌ک تۆ له‌بواری په‌روه‌رده‌دا کار ده‌که‌م، ئێستا گه‌وره‌بووم و قژم ماشوبرنجییه، ئێستا من پێچه‌وانه‌ی تۆ ڕه‌فتار ده‌که‌م له‌گه‌ڵ قوتابی و خوێندکارانی کۆلیژی ئه‌زمه‌ڕ بۆ به‌هره‌داران له‌سلێمانی، من، قوتابیه‌کانم له Face book دا هاوڕێمن، که‌ده‌چین بۆ گه‌شت به‌یه‌که‌وه نان ده‌خۆین.. گۆرانی ده‌ڵێین.. هه‌ڵده‌په‌ڕین.. دووگۆڵی ده‌که‌ین.. مامۆستا گیان قوتابییه‌کم هه‌یه زۆر که‌ته و قه‌ڵه‌وه له دووگۆڵیدا که فاوڵم لێده‌کات سێ تا چوار مه‌تر فڕێم ده‌دات.. ئه‌وان له من ناترسن به‌ڵکو ڕێزم لێده‌گرن، منیش ئه‌وانم وه‌کو جگه‌ر گۆشه‌کانی خۆم خۆشده‌وێت… مامۆستا گیان کاتێک قوتابییه‌کم کێشه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت دێت له ژووره‌که‌مدا بۆم باسده‌کات، به‌ڵام مه‌خابن مامۆستا ئێمه‌ی قوتابی سه‌رده‌می ئێوه‌ی مامۆستا، لێتان تۆقیبووین، هیچ متمانه‌یه‌کمان پێتان نه‌بوو، هه‌ستمان به‌مهیره‌بانی و سۆزی ئێوه نه‌ده‌کرد، خودا له گوناهه‌کانتان خۆش بێت، جارێکی تر ڕۆحت شاد مامۆستا گیان)
به‌ر له سێ ساڵ من و هاوکارێکم که ژنه توێژه‌رێکی ده‌روونییه، هه‌ردووکمان میوانی به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بووین له که‌ناڵی په‌روه‌رده، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا من ئاماژه‌م به‌و ڕاستییه‌دا که (مامۆستا پیرۆز نییه، به‌ڵکو مامۆستایه‌تی پیرۆزه، هه‌روه‌کو چۆن دایک و باوک پیرۆزنین، به‌ڵکو دایکێتی و باوکێتی پیرۆزن)، له‌ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه‌ی به‌به‌رنامه‌که‌وه کرا، به‌ڕێوه‌به‌رێکی کلاسیکی یه‌کێک له‌قوتابخانه‌کانی سلێمانی بوو، ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و وته‌یه‌ی من، ئه‌و ده‌یگوت مامۆستا پیرۆزه، منیش ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامم دایه‌وه گوتم مامۆستا گیان ئه‌مه کاره‌ساته‌که‌یه که به‌ڕێزت خۆت به‌پیرۆز بزانیت، تۆ پیرۆز نیت به‌ڵکو پیشه‌که‌ت پیرۆزه، ئه‌و هه‌ر داکۆکی له وته‌که‌ی خۆی ده‌کرد تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ریک بوو ڕه‌وتی به‌رنامه‌که‌ی تێکده‌دا، چونکه ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌یانه‌وێت له‌ژێر په‌رده‌ی پیرۆزییدا سوکایه‌تی به قوتابیان و خوێندکاران بکه‌ن. خۆشبه‌ختانه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بینه‌ری به‌رنامه‌که بووبوو، بۆ سبه‌ینێ ناردی به‌دوامدا و ده‌ستخۆشی لێکردم.
هه‌تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش هزری توندوتیژی لای زۆرێک له مامۆستایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ماوه، نموونه‌ی قاچ شکاندن و ده‌ست شکاندن و کوێر کردن و که‌ڕ کردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی جۆراوجۆر (جه‌سته‌یی و ده‌روونی) لێره و له‌وێ بوونیان هه‌یه و ناوبه‌ناو ڕووداوه گه‌وره‌کان ده‌بنه مانشێتی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان. ڕاسته به‌به‌راورد به حه‌فتاکان و هه‌شتاکان ونه‌وه‌ده‌کان، که‌متر بۆته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدۆییه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دیسان هه‌موومانی ڕاچڵه‌کانده‌وه و دووباره ئه‌و په‌یامه‌ی به‌گوێماندا دایه‌وه که هێشتا خه‌ڵکانێکی توندوتیژ و دڵڕه‌ق و نامیهره‌بان له‌ناو پۆله‌کانی خوێندندا لێره و له‌وێ بوونیان هه‌یه و جگه‌رگۆشه‌ی خه‌ڵکیان ده‌خرێته به‌رده‌ست.
ماوه‌ی سێ ساڵه له هاویناندا وه‌ک وانه‌بێژ به‌شداری خولی (ڕاهێنان و شیاندن بۆ مامۆستایانی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کان) ده‌که‌م، که هه‌موو ساڵێک وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ سه‌دان مامۆستا (هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز)ی ده‌کاته‌وه و ماوه‌ی سی و پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌م خوله‌دا مامۆستایان چه‌ند وانه‌یه‌کیان پێده‌گوترێته‌وه، من ماده‌ی (سایکۆلۆژیای هه‌رزه‌کاری)یان پێده‌ڵێمه‌وه، ئه‌و مامۆستایانه هه‌موویان گه‌نجن و بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسیان هه‌یه و چه‌ند ساڵێکه دامه‌زراون، له‌ئه‌نجامی وتووێژ له‌گه‌ڵیاندا گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی که به‌شێک له‌م نه‌وه نوێیه‌ش تا ئه‌ندازه‌یه‌ک باوه‌ڕیان به‌توندوتیژی هه‌یه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌زموونی سێ ساڵی ڕابردووم له‌و خولانه‌دا که نزیکه‌ی (1000) مامۆستا تیادا به‌شداربوو له‌هه‌ر سێ خوله‌که‌دا و وا خولی ئه‌مساڵیش نزیک بۆته‌وه که بڕیاره له (1/7) دا بکرێته‌وه، گه‌یشتوومه‌ته چه‌ند ڕاستییه‌ک:
1- به‌شێکی زۆر له مامۆستایان، پیشه‌ی مامۆستایه‌تی خولیایان نه‌بووه، واته به‌خواست و حه‌زی خۆیان نه‌بوونه‌ته مامۆستا، به‌ڵکو نمره‌ی به‌ده‌ستهاتووی پۆلی دوانزه‌هه‌می بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵیداونه‌ته کۆلیژێک که دواجار خۆشییان بێت و ترشییان بێت ده‌بێت ببن به مامۆستا، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا کاره‌ساته که سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا به‌م جۆره بێت، چونکه ده‌رئه‌نجام ئه‌و مامۆستایه دووچاری نه‌گونجانی پیشه‌یی ده‌بێت (عدم توافق المهني)، ئه‌مه‌ش فشارێکی ده‌روونی به‌رده‌وام له‌سه‌ر که‌سه‌که دروستده‌کات، که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یشی ده‌بێت به‌تێپه‌ڕبوونی کات ببێته هۆی تووشبوونی که‌سه‌که به نه‌خۆشی ده‌روونی.
2- به‌شێکی به‌رچاو له‌و مامۆستایانه حه‌زیان له پسپۆرێتییه‌که‌ی خۆیان نییه، بۆ نموونه ئه‌و زۆر ئاره‌زووی له بیرکاری بووه، به‌ڵام نمره‌که‌ی له به‌شی ئینگلیزی وه‌رگیراوه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی حاڵه‌تی یه‌که‌م دووچاری ئه‌و باره ده‌روونییه خراپه‌یان ده‌کات.
3- زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری مامۆستایان له کوردستان هیچ ده‌رباره‌ی سایکۆلۆژیای منداڵ (بۆ مامۆستایانی 1-6 بنه‌ڕه‌تی) و سایکۆلۆژیای هه‌رزه‌کاریی (بۆ مامۆستایانی 7-12 بنه‌ڕه‌تی)، نازانن، زۆربه‌ی ئه‌و کۆلیژ و به‌شانه‌ی لێوه‌ی ده‌رده‌چن و چوار ساڵی زانکۆی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پرۆگرامی سایکۆلۆژیا ناخوێنن، ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی دیکه‌یه.
4- ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕوانامه وه‌رده‌گرن ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی دامه‌زراندن ده‌ده‌ن و ئیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش پاش هه‌ندێ ڕێوشوێنی ئیداری دایانده‌مه‌زرێنێت به‌بێئه‌وه‌ی ئاماده‌یان بکات یان بیانشێنێت بۆ پیشه‌ی مامۆستایه‌تی، پاش یه‌ک یان دوو یان هه‌ندێ جار پێنج و شه‌ش ساڵ له‌دوای دامه‌زراندنیان ئینجا ده‌یانهێنێته ئه‌و خولانه‌ی ئاماژه‌م پێدا، به‌مه‌ش ئه‌و مامۆستایانه دووچاری گرفتێکی زۆر ده‌بن چونکه ئاماده‌نه‌کراون بۆ ئه‌م پیشه‌یه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه زۆرێک له قوتابیان و خوێندکاران ده‌بنه قوربانی ئه‌و نه‌شاره‌زاییه‌ی ئه‌وان.
چاره‌سه‌ر چی بێت؟
لێره‌وه من پێشنیار ده‌که‌م بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا:
1- ئه‌و کۆلیژ و به‌شانه‌ی که ده‌رچووه‌کانیان ده‌بنه مامۆستا، به فۆرمی تایبه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زوو و لێهاتوویی، خوێندکاری ده‌رچووی دوانزه‌هه‌می بنه‌ڕه‌تی وه‌ربگیرێت، نه‌ک قه‌ده‌ر و کۆمپیوته‌ر به زۆر و به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی قوتابییه‌وه فڕێیان بداته ئه‌و کۆلیژ و به‌شانه‌وه. واته سیستمی (قبول المرکزي) ئه‌و که‌سانه نه‌گرێته‌وه که به ویست و حه‌زی خۆیان ده‌یانه‌وێت ببنه مامۆستا.
2- له‌و کۆلیژ و به‌شانه‌دا هه‌ر چوار ساڵه‌که ماده‌ی سایکۆلۆژیای‌گشتی و سایکۆلۆژیای منداڵ و هه‌زره‌کاری و ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌یی و شێوازه‌کانی وانه‌وتنه‌وه، بخوێنرێت.
3- پاش ته‌واوکردنی زانکۆ، ده‌رچووانی ئه‌و کۆلیژ و به‌شانه، کاتێک فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رده‌کرێت، ڕاسته‌وخۆ نه‌خرێنه قوتابخانه و پۆله‌وه و قوتابیان و خوێندکارانیان نه‌خرێته به‌رده‌ست. به‌ڵکو خولێکی (لانیکه‌م سێ مانگی)یان پێببینرێت، که تیایدا شێوازه‌کانی وانه وتنه‌وه و سایکۆلۆژیای منداڵ و هه‌رزه‌کاری و ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌یی و ماده‌ی پسپۆرییه‌که‌یان پێ بگوترێته‌وه و به‌شێوه‌ی پراکتیکی و تیۆری وانه‌کان بخوێنن، پاش ده‌رچوونیان له‌م خوله ئه‌وجا بخرێنه قوتابخانه‌وه.
4- بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ژێر ناوی پیرۆزی پیشه‌ی مامۆستایه‌تیدا به‌رامبه‌ر قوتابیان و خوێندکارانی ده‌که‌ن، پێشنیار ده‌که‌م بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک دابمه‌زرێنێت به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سکاڵای قوتابیان و مامۆستایان، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی بێت و لقی له‌ناو هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده‌ی شار و قه‌زاکان هه‌بێت، تاکو له‌کاتی پێشێلکردنی مافی هه‌ر قوتابی و خوێندکارێکدا یان مامۆستایه‌کدا (ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌که پێچه‌وانه‌بوو)، ڕاسته‌وخۆ سکاڵا بگه‌یه‌نرێته ئه‌و لیژنانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به ده‌رکردنی یاسایه‌کی هاوچه‌رخانه ده‌بێت که‌تیایدا مافی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان دیاری بکات و جۆری سزاکانیش بۆ سه‌رپێچیکاران دیاری بکات.
5- ئه‌و مامۆستایانه‌ی ڕه‌فتاری زۆر قێزه‌ون و دڕندانه ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر قوتابیان و خوێندکاران، ئه‌وا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌و پیشه‌یه دوور بخرێنه‌وه، جگه له‌و سزایانه‌ی تر که له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌یگرێته‌وه.
6- ئه‌و مامۆستایانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌یه، نابێت بهێڵرێت له‌و پیشه‌یه‌دا بمێننه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت جگه له‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی هاوکاری کردنیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنیان بگیرێته‌به‌ر، هه‌وڵ بدرێت یان خانه‌نشین بکرێن یاخود کاری تریان پێبسپێردرێت جگه له وانه وتنه‌وه. شایانی ئاماژه‌پێدانه مامۆستایانیش وه‌ک هه‌ر تاکێکی تری کۆمه‌ڵگه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، پار ساڵ له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خۆشی ده‌روونیدا له‌ناو مامۆستایان‌دا، ئێمه‌ش له سه‌نته‌ری راوێژکاریی خێزان چه‌ند حاڵه‌تێکی تووشبوو به نه‌خۆشی ده‌روونیمان لایه که مامۆستایانن.
له‌کۆتاییدا ڕووده‌که‌مه ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵگری ناوی مامۆستایه و له‌و گرته ڤیدۆییه‌دا به‌رهه‌می داهێنانه‌که‌ی بڵاوبۆته‌وه و پێی ده‌ڵێم: (به‌ڕێز.. چۆن دڵت هات ئه‌و دڵڕه‌قییه‌ت نواند به‌رامبه‌ر به‌و منداڵه؟)
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیشت لێناکه‌م، چونکه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لای خۆم ده‌ستده‌که‌وێت.
ئایار 9, 2011
به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی له ئێستای قوتابخانه‌کاندا
چۆمان ئەحمەد
توێژەری كۆمەڵایەتی
چەمكی تووندوتیژی ( violence ) لە دوو وشەی لاتینی پێك هاتووە كە بەمانای هەڵگری هێز دێت و كەسێك دەسەڵات و زاڵێتی بەسەر بەرامبەردا دەسەپێنێت، بەمەبەستی ئەشكەنجەدان و ئازاری بەووتەبێت یاخوود بەكردار ، بەمانایەكی تر یاخوود جەستەییە وەك : ( لێدان و سزادان و بەكارهێنانی هێزی لەش ) ، یاخوود مەعنەوییەوەك ( گاڵتەپێكردن ، سەپاندنی بیروڕا ، قسەپێ وتن ، هەست برینداركردن ) .ئەم فۆڕمە لەوەسفی تووندوتیژی خاوەن مێژوویەكی تایبەت بەخۆیەتی ، هەردووشێوازی مەعنەوی و جەستەیی تووندوتیژی تەواوكەری یەكتر بوون ، بەتایبەت جەستەیی لە ڕابردوودا بەرفراوانترو فرەتر بەكار براوە بەبەراوردی ئێستا ، درێژە
ئایار 5, 2011
هۆکاره‌کانی تووشبوون به ئاسته‌نگه‌کانی فێربوون
هۆکاره‌کانی تووشبوون به ئاسته‌نگه‌کانی فێربوون
وەلید بابان – مامۆستای زانكۆ
دوابەدوای بلاوكردنەوەمان بۆ بابەتی ئاستەنگی فیربوون ، ولە دوای خوێندنەوەی بۆچوونی ئەو به‌ڕێزانەی كە داوای درێژەدانیان دەربارەی ئەم بابەتە گرنگەیان كردووە ولەسەر داواكارییەكانیان بە باشم زانی كە باس لە هەموو ئەو خاڵە گرنگانە بكەین كە پەیوەندیان بە ئاستەنگی فێربوونەوە هەیە بەمەبەستی ده‌وڵەمەند كردن وفراوانكردنی مەعریفە وزانیاری ، بە ئەو هۆیەوە ئەمڕۆ باس لە هۆكارەكانی ئاستەنگی فێربوون دەكەین ، چونكە چارەسەركردن ئاسانتر دەبێت ئەگەر هۆكاری درووستبوونی ئەو گرفتە زانراوبێت .
هۆكارەكانی توشبوون بە ئاستەنگی فێربوون
چەند زانستێك بەشداری دەكەن لە شیكردنەوەی هۆكارەكانی بوونی ئاستتەنگی فێربوون ، درێژە
نیسان 12, 2011
ئاسته‌نگه‌کانی فێربوون
ئاسته‌نگه‌کانی فێربوون
وه‌لید بابان
مامۆستای یاریده‌ده‌ر
به‌شی په‌روه‌رده و ده‌روونناسی
کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ
ئاستەنگی فێربوون چییە ؟
ئاستەنگەكانی فێربوون بە بابەتێكی نوێ دادەنرێت لە پەروەردەی تایبەت دا ، كە بەشێوەیەكی خێرا گەشەی كردوە ، وگرنگی وبایەخێكی زۆری پێدراوە ، وتوێژینەوەیەكی زۆری لەسەر كراوە .
تاوەكو ناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی رابردوو وەك بابەتێك نەناسراوبوو بەڵام لە دوای ئەو بروارەوە چەمكی (ئاستتەنگی فێربوون) (Learning Disablity) دەركەوت وبە بابەتێكی گرنگی پەروەردەی تایبەت دادەنرێت.
ولە پێش دەركەوەتنی ئەم بابەتە ، گرنگی دەدرا بە خاوەن پێداوویستیە تایبەتییەكان لە كەم ئەندامانی جەستەیی وبیستن وبینیین و قسەكردن ودواكەوتنی ژیری (تخلف عقلی) . وبەهۆی دەركەوتنی كۆمەڵیك منداڵی ئاسای لە گەشەكردن ژیری وبیستن وبینیین قسەكردن وجەستە دا ، بەڵام كێشەیان هەبوو لە فێربوون دا درێژە
نیسان 3, 2011
دیارده‌ی قۆپیه‌کردن
دیاردەی قۆپیەكردن (cheaten)
مەریوان عبدالمجید
توێژەری دەروونی
چەمچەماڵ
بێگومان قۆپیەكردن(cheaten) یەكێكە لەو دیاردانەی بە چەندین شێوازی جیاواز لایەن تاك و كۆمەڵ،گەورەو بچوك،كوڕ‌و كچ لەكۆمەڵگا پێش كەوتوو دواكەوتوەكاندا بڵاو بۆتەوە،كە بەڵگەیە لەسەر ئەنجامدانی ڕەفتاریكی نائاسایی و لادەر و نائەخلاقی لە پێناوی گەیشتن بە دەستكەوتە ماددی و مەعنەویەكان و تێركردنی حەزو درێژە
ئازار 27, 2011
ڕیکلامی بازرگانی و مه‌ترسییه‌کانی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده
ڕیكلامی بارزگانی و مەترسییەكانی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە
عەزیز ئالانی
بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە سلێمانی
سەردەمانی ڕابردوو تێپەڕی، ئەمڕۆ سەردەمی دەسەڵاتی چوارەمە، لەبەرئەوە ڕاگەیاندن بەهەموو چەشن و جۆرەكانییەوە بەهەموارو ناهەموار كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەسەر لایەنی سایكۆلۆژی و ئاراستەی بڕیاردانیان. كەم تا زۆر دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاڕاستەی بڕیاری مرۆڤەكانی سەردەمی گۆڕیوە، مەگەر كەسانێك كە خۆیان لەبواری ڕاگەیاندندا قاڵبوون و سروشتی كاریگەری ڕاگەیاندنەكان دەزانن..
ئۆرگان و دامەزراوە پەروەردەییەكان و سیستمی كۆمەڵایەتی ژیانی نوێی گەلان و هەموو كۆششێكیان بۆ ئەوەیە كە بتوانن كاربكەن درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2010
ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له ئوسترالیا

ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له ئوسترالیا
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
(به سوپاس و ڕێزێکی زۆره‌وه به‌ڕێز کاک دکتۆر سه‌ڵاحی گه‌رمیان له‌شاری سیدنی ئوسترالیاوه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ئاماده‌کردووین تاکو ئێمه و خوێنه‌ران زیاتر ئاشناییمان هه‌بێت به ئه‌زموونی گه‌لان، له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کورد درێژە
ئه‌یلول 17, 2010
ترس له قوتابخانه (School Phobia)
ترس لە قوتابخانە ( School phobia )
صلاح حسن / چارەسازی دەروونی
لەگەڵ نزیك بوونەوەی كردنەوەوی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی ساڵێكی نوێی خوێندندا, ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان لە چین و توێژی جیاجیا بە هاوكاری ئەندامانی خێزانەكەیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆچوونە قوتابخانە, بەڵام لە هەمان كات قەیرانێك ڕوودەكاتە هەندێك لە خێزانەكانی تر, ئەویش بریتییە لە ترسی چوونە قوتابخانە لای منداڵان و بە هەموو شێوازێك ڕەتی دەكەنەوە ماڵەوە جێبهێڵن و بچن بۆ قوتابخانە، لەبەرئەوەی بۆ منداڵ شێوازی ژیان لەم ژینگە كۆمەڵایەتییە نوێیەدا جیاوازە لەژیانی نێوماڵ لە چەندین ڕووەوە, وەكو دووركەوتنەوە و دابڕان لە دایك و باوك, درێژە
ئه‌یلول 17, 2010
چۆن خۆت له‌دڵه‌ڕاوکێ و ترسی تاقیکردنه‌وه‌کان ڕزگار ده‌که‌یت؟
چۆن خۆت لەدڵەراوكێ و ترسی تاقیكردنەوەكان ڕزگار دەكەیت؟
توێژه‌ری ده‌روونی
نیگار كمال
وەك لای هەمووان ئاشكرایە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن دەستپێكردوەچ خوێندكارانی قۆناغی سەرەتای،ناوەندی‌ودواناوەندیو پەیمانگە…..هتد،كەم تازۆر لەخوێندكاران خۆی ئامادەكردوە بۆ تاقیكردنەوەكان، بەڵام لەگەڵ هەموو ئامادەكاریەكان هێشتا خوێندكاران دووچاری دڵەراوكێ و ترس دەبن لەكاتی تاقیكردنەوەكان ئەمەش شتێكی سروشتی‌وئاساییە ،چونكە نازانن شێوازی پرسیارەكان چۆن دەبێت درێژە
ئایار 13, 2010
قوتابخانه و مامۆستا و ده‌رووندروستی
قوتابخانە و مامۆستا و ده‌رووندروستی
توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
رۆڵی قوتابخانە تەنها لەفێركردندا خۆی نابینێتەوە، بەڵكوگوزەردەكات بەرەو پەرورەدەو رۆشنبیریش، بێگومان فێركردنی زانیاری یەكێكە لەڕۆڵە بنچینەییەكان، گەرچی لەم ساڵانەی دوایدا رۆڵی قوتابخانە بریتیبووە لەفێركردن لەچوارچێوەی ژوورە داخراوەكانی بینایی قوتابخانەكاندا، كەهەمووكاتەكانی منداڵی داگیركردوە .بەجۆرێك هیچ روبەرێكی كات‌و سەردەم بۆ قوتابیەكان نەمابووە، لەبەرنامەی دیاریكراوی خوێندن زیاتر نەبێت، هەروەها زۆری ژمارەی خوێندكاران بووەهۆی لابردنی ژووری مۆسیقا‌و وێنەو ئیشی دەست‌و شانۆ‌و تەنانەت وەرزەش، درێژە
ئازار 10, 2010
سایکۆلۆژیه‌تی دواکه‌وتن له‌خوێندن
سایكۆلۆژیەتی دواكەوتن لە خوێندن
پسپۆری ده‌روونی
یوسف عوسمان حه‌مه‌د
دواكەوتن لەخوێندن دوو جۆرە :
1. دواكەوتنی گشتی : كەلەهەموو لایەنەكانی فێربوون وانەكان دوا دەكەوێت وسەرناكەوێ كە هۆیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مێشك كەپلەی زیرەكی لەنێوان ( 70-85) دایە بەپێی پلەی هێڵی كێرڤی زیرەكی كەلە(20 پلەوە تا 140) دەست پێدەكات, رێژەی زیرەكی 020) پلە واتە گێل بەڵام (130 یان 140 ) واتە بلیمەت( عبقری ) لەهەمان كاتدا زیرەكی منداڵی ئاسایی لەنێوان (95-110) پلە دایە.
2. دواكەوتنی تایبەتی: كەئەمەش لەیەك ڕووەوە دوا دەكەوێت وەكو تەنها لەبیركاری تەمەڵ بێت بەڵام لەوانەی ڕاڤە كردن درێژە
ئازار 9, 2010
ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟ به‌شی دووه‌م و کۆتایی
ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
بابه‌ت یان خاڵی ده‌ووه‌م : چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیدا له هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كاندا :
ئاشكرایه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه قوتابی بووین له منداڵی‌دا ، زۆرێك له‌و مامۆستایانه‌مان بیر دێت و تا هه‌نووكه‌ش خۆشمان ده‌وێن ، ئه‌و مامۆستایه‌ی گوێ بیستمان ده‌بوو و درێژە
كانونی دووه‌م 27, 2010
ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟
ئایا قوتابخانه هاوڕێی منداڵه؟
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د
به‌شی یه‌که‌م
دوور نیه جۆرێك له رێكه‌وت بێت یان له گرنگی خۆمه‌وه بێت بۆ كاركردن له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ئامانجی دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی هاورێیانه له نێوان منداڵ و قوتابخانه درێژە
كانونی دووه‌م 27, 2010
ئایا تاکی کورد پرۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی یه‌کانگیری له‌به‌رده‌ستدایه؟
ئایا تاکی کورد پرۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی یه‌کانگیری له‌به‌رده‌ستدایه؟
عه‌زیز ئالانی
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی
هه‌موومان ده‌زانین كه گه‌لی كورد یه‌كێكه له گه‌له دێرینه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی و له 1800 ساڵ پێش له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئیداری و ناوچه‌یی خۆی له‌ده‌ست داوه و تاكو ئێستاش نه‌بوه‌ته‌وه خاوه‌نی خۆی و درێژە
كانونی دووه‌م 2, 2010




دوا سەرنجەکان: