پێست و باری ده‌روونی – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
پێست و باری ده‌روونی
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئه‌و خه‌مه‌ی به‌فرمێسک ده‌رنابڕدرێت وا له‌ئه‌ندامه‌کانی له‌ش ده‌کات بگرین
(هنری مودزلی)
پێستی مرۆڤ وه‌ک گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ وێڕای ئه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێت وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک لێیبڕوانرێت که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخ و ده‌روونی مرۆڤ بێت و هه‌ڵچوون و هه‌ست و نه‌ست و سۆز و کێشمه‌کێشه‌کانی ناو ده‌روون ده‌ربخات. پێست و کۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌ردووکیان له‌چینی ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌ی کۆرپه‌له‌وه دروست ده‌بن، هه‌روه‌ها پێست زیاتر له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری جه‌سته ده‌مار و وردیله ده‌مار و بۆریچکه و مولووله‌ی خوێن له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌وخۆیه‌ی پێست هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ کۆئه‌ندامی ده‌مار و ئه‌و ڕژێنانه‌ی زینده ماده ده‌ڕێژن له سوڕی خوێندا وایکردووه که به دوو ئاڕاسته کارلێکردن ڕوووبدات، له‌لایه‌ک له‌هه‌ندێ باردا که باری ده‌روونیمان شڵه‌ژا و تێکچوو ئه‌وا پێستیش پشکی خۆی به‌رده‌که‌وێت و گۆڕانکاری تێدا ڕووده‌دات، له‌لایه‌کی تره‌وه زۆر جار تێکچوونی پێست و هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌ت به‌پێست کار له‌باری ده‌روونیمان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه که نه‌ک هه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی زامی گه‌ده و ڕیخۆڵه و شه‌کره و فشاری خوێن و ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌ندێ جۆری پشت ئێشه و ڕوماتیزمی جومگه‌کان و … هتد، زاده‌ی فاکته‌ره ده‌روونیه‌کانن به‌ڵکو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌ت به پێستیش به‌هه‌مان شێوه ده‌رئه‌نجامی فاکته‌ره ده‌روونیه‌کانن و تێکڕا هاوشانی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ده‌که‌ونه لیستی نه‌خۆشیه سایکۆسۆماتیه‌کانه‌وه ( ده‌روون- جه‌سته‌ییه‌کان) (Psychosomatic Diseases).
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ده‌روون و جه‌سته دووباره ڕامانده‌کێشێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی که جه‌سته و ده‌روون دوو یه‌که‌ی جیاوازنین له‌یه‌کدی به‌ڵکو هه‌ردووک پێکه‌وه یه‌که‌یه‌کی یه‌کانگیر پێکده‌هێنن و تێکچوونی لایه‌کیان کار له‌لاکه‌ی تر ده‌کات.
ساده‌ترین نموونه بۆ ده‌رخستنی په‌یوه‌ندی نێوان پێست و باری ده‌روونی ئه‌و بۆچوونانه‌یه که له‌ئاخاوتنی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌یانبیستین، فڵان که‌س له‌ترسدا ڕه‌نگی سپی هه‌ڵگه‌ڕا، ئه‌ویتر له‌خه‌فه‌تدا ڕه‌نگی ڕه‌ش داگیرساوه، له‌شه‌رمدا سوور هه‌ڵگه‌ڕا، له‌ته‌ریقیدا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا و … تد. تێکڕا ئه‌م ده‌سته‌واژانه له‌ئاخاوتندا گوزارشت له کارتێکردنی هه‌ڵچوونه‌کان ده‌که‌ن له‌سه‌ر پێست. ئه‌م کارتێکردنانه لای که‌سانی ئاسایی ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵام لای ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵچوونه ده‌روونی و ململانێ ناوه‌کیه‌کانیان بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌مێننه‌وه و ده‌چه‌پێندرێن ئه‌وا بێگومان ئه‌م ڕه‌وشه کار له ناوه‌نده کۆئه‌ندامی ده‌مار و کوێره ڕژێنه‌کانیان ده‌کات، ئه‌مانیش له‌ڕێی خۆیانه‌وه له چه‌ند جۆرێک له نه‌خۆشی پێستدا به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ن، نموونه‌ی هه‌ندێ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی پێست که له‌ئه‌نجامی فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوکێ و تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونه به‌تینه‌کانی تره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن: ئه‌کزیما ( Eczema – ده‌رکه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور له‌سه‌ر پێست) ، پێست خوران، زیاد ده‌ردانی عه‌ره‌ق، هه‌ندێ جۆری قژ هه‌ڵوه‌رین، ده‌رکه‌وتن و زیادبوونی زیپکه، سه‌ده‌ف و گه‌له‌ێک نه‌خۆشی تر. ڕاڤه‌کردنی ده‌روونیانه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی پێست له‌زۆر باردا یارمه‌تیمان ده‌دا له‌تێگه‌یشتنی فاکته‌ره ده‌روونیه‌کانی پشت نه‌خۆشیه‌که، بۆ نموونه، قژ هه‌ڵوه‌رینی منداڵ وه‌ک باوه له‌پاش تووشبوونی منداڵ به‌خه‌م و په‌ژاره‌وه ڕووده‌دات که‌به‌هۆی له‌ده‌ستدانی که‌سێکی خۆشه‌ویستیه‌وه که له‌ڕووی سۆزه‌وه پابه‌ند بووه پێی تووشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی ئه‌کزیما له منداڵدا گوزارشته له بێبه‌شبوون یان که‌می سۆز و خۆشه‌ویستی به‌خشراو به منداڵ، به‌ڵام قژ هه‌ڵوه‌رین لای گه‌وره‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وجۆره‌ی به (الثعلبة) ناسراوه گوزارشت له هه‌ستی شه‌ڕه‌نگێزی و ترس و تووڕه‌بوون ده‌کات که نه‌توانراوه ده‌رببڕدرێت و هه‌رکاتێک هه‌لی ده‌ربڕین ڕه‌خسا بۆ ئه‌م هه‌ڵچوونانه ئه‌وا حاڵه‌ته‌که به‌ره‌وباشی ده‌چێت و مووه‌کانی سه‌ر گه‌شه ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها نه‌خۆشی پێستی دیکه وه‌ک ده‌رکه‌وتنی ئه‌و په‌ڵانه‌ی که ئاره‌زوویه‌کی به‌تین بۆ خوراندن هاوه‌ڵی ده‌کات ئه‌وا هێمایه بۆ گریانی چه‌پێندراو واته ئه‌و گریانه‌ی له‌ناخدا په‌نگ ده‌خواته‌وه و فرمێسکه‌کان ڕێچکه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه ناگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر ناوگه‌ڵ و ئه‌ندامه سێکسیه‌کانیان ده‌خورێنن ئه‌وا گوزارشته له ئاره‌زووی سێکسیی که نه‌توانراوه تێر بکرێت و چه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها زۆرێک له ده‌روونناسان جه‌خت له گرنگی پاڵنه‌ره سێکسیه چه‌پێندراوه‌کان ده‌که‌نه‌وه له‌ڕوودانی هه‌ندێ حاڵه‌تی پێست و سه‌رهه‌ڵدانی زیبکه‌ی سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریش بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌رچی هۆکاری تریش به‌شداره له په‌یدابوونیدا.
ڕوویه‌کی تری په‌یوه‌ندی پێست به‌باری ده‌روونی مرۆڤه‌وه بریتییه له کاریگه‌ری پێست له‌سه‌ر باری ده‌روونی، هه‌ندێ جار بوونی شێواویه‌ک یان په‌ڵه‌یه‌ک یان هه‌رشتێکی تر له‌سه‌ر پێست ده‌بێته هۆی ژانکۆیه‌کی گه‌وره بۆ که‌سه‌که و تووشی باری ده‌روونی ئاڵۆزی ده‌کات که هه‌ندێ جار ده‌گاته ئه‌وه‌ی لێیده‌بێت به‌گرێی ده‌روونی و به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک کار له‌ڕه‌فتار و بیرکردنه‌وه و هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌کات که خۆی گۆشه‌گیر ده‌کات و له‌هه‌ڵوێسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌سڵه‌مێته‌وه و ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ده‌بێته خه‌می گه‌وره و سه‌رقافڵه‌ی هه‌موو بایه‌خپێدانه‌کای ژیانی، ڕه‌نگه ئه‌م ژانکۆ ده‌روونیه دووباره ببێته‌وه به‌فاکته‌رێک بۆ زیاد بوونی هه‌ڵچوونه‌کانی پێست و ئاڵۆزبوونی باری پێستی که خۆی له‌ده‌ستی ده‌ناڵێنێت. یاخود هه‌ندێجار به‌هۆی مامه‌ڵه‌کردنی ده‌وروبه‌ر له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌دا که خۆیان به‌دوور ده‌گرن له ته‌وقه کردن له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌دا یان له‌به‌کارنه‌هێنانی که‌لوپه‌له‌کانی واده‌کات که که‌سه‌که زیاتر نیگه‌ران بێت له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه. جاری وا هه‌یه که‌سانێک به ڕه‌نگی پێستی خۆیان قایل نین و هه‌وڵی گۆڕینی ڕه‌نگی پێست ده‌ده‌ن، یاخود ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌ی که پێستیان تووشی ده‌رکه‌وتنی زیپکه ده‌بێت زۆربه‌یان (به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره‌دا) کاتێکی زۆر به‌شتنی ده‌موچاو و به‌کارهێنانی جۆره‌ها سابونی تایبه‌تی و کرێم و مه‌رهه‌م و ماده‌ی تر خه‌رج ده‌که‌ن و هه‌میشه له‌هه‌وڵی په‌یداکردنی ماده‌ی نوێ و ڕێگه‌ی نوێدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژانکۆکانیان که له‌ده‌ست تێکچوونی پێستیانه‌وه تووشیان هاتووه و پێی نائارام بوون. ڕه‌نگه ده‌رمانخانه و پزیشکه پسپۆره‌کانی جوانکاری و ساڵۆنه‌کانی جوانکاری باشترین گه‌واهی بن بۆ ئه‌م ڕاستیه.
به‌گشتی په‌یوه‌ندی نێوان ژیانی ده‌روونی مرۆڤ و پێست په‌یوه‌ندیه‌کی فره لایه‌نه که‌ده‌کرێت له‌چوار پۆلدا کۆبکرێنه‌وه:
یه‌که‌م: ئه‌و تێکچوون و نه‌خۆشیانه‌ی پێست که هۆکاری ده‌روونی فاکته‌ری سه‌ره‌کیه له‌ڕوودانیاندا. دووه‌م: ئه‌و تێکچوونانه‌ی پێست که هۆکاره ده‌روونییه‌کان ده‌بنه فاکته‌رێک له زیادبوون و درێژخایاندنی تێکچوونه‌که‌ی پێست.
سێیه‌م: ئه‌و تێکچوونانه‌ی پێست که ناڕاسته‌وخۆ به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌روونی یان ژیرییه‌وه له‌ڕێی به‌کارهێنانی داووده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌وه په‌یدا ده‌بن.
چواره‌م : ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی پێست که له‌ڕووی بۆماوه‌وه وابه‌سته‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشی ده‌روونی و ژیرین.
له‌ڕێی تێبینیه‌وه ده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌کانی پێست ده‌بن له‌وانه‌ن که‌خاوه‌نی یه‌کێک له‌م جۆره که‌سێتیانه‌ن: که‌سێتی دڵه‌ڕاوکێیی، که‌سێتی هیستیری، سه‌پێنراوه که‌سێتی. که له‌زۆر باردا ئه‌م که‌سانه خۆپه‌رستن و زۆر له‌خۆیان ڕاده‌مێنن، هه‌روه‌ها له‌ده‌ست چه‌پاندن (الکبت) ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌تی چه‌پاندنی هه‌ستی ده‌ستدرێژی کردن و به‌رهه‌ڵستی باوک و دایک به‌تایبه‌تی دایک.
ماوه‌ته‌وه بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌م تێکچوون و ته‌نگژه ده‌روونیانه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره ڕزگار بکه‌ین به‌وانه‌شه‌وه که تووشی پێستمان ده‌بن باشتر وایه هه‌نگاوی خۆپارێزی هه‌ڵنێین و خۆمان له‌سه‌رچاوه‌کانی دڵه‌ڕاوکێ و نائارامی و په‌شێوی به‌دوور بگرین و واز له هیوا و خواستی ناواقیعی بهێنین تاکو دوور بکه‌وینه‌وه له فشاره ده‌روونیه زیاده‌کان و به‌ڕه‌زامه‌ندیه‌وه له شێوه‌ی هه‌ڵکه‌وتووی خۆمان بڕوانین و ڕه‌شبینی وه‌لانێین.
كانونی دووه‌م 10, 2012
پێست و باری ده‌روونی
پێست و باری ده‌روونی
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئه‌و خه‌مه‌ی به‌فرمێسک ده‌رنابڕدرێت وا له‌ئه‌ندامه‌کانی له‌ش ده‌کات بگرین
( هنری مودزلی )
پێستی مرۆڤ وه‌ک گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ وێڕای ئه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێت وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک لێیبڕوانرێت که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخ و ده‌روونی مرۆڤ بێت و هه‌ڵچوون و هه‌ست و نه‌ست و سۆز و کێشمه‌کێشه‌کانی ناو ده‌روونی ده‌ربخات. پێست و کۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌ردووکیان له‌چینی ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌ی کۆرپه‌له‌وه دروست ده‌بن ، هه‌روه‌ها پێست زیاتر له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری جه‌سته ده‌مار و وردیله ده‌مار و بۆریچکه و مولووله‌ی خوێن له‌خۆ ده‌گرێت ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه ڕاسته‌وخۆیه‌ی پێست هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ کۆئه‌ندامی ده‌مار و ئه‌و ڕژێنانه‌ی زینده ماده ده‌ڕێژن و سوڕی خوێندا وایکردووه که به دوو ئاڕاسته کارلێکردن ڕوووبدات ، له‌لایه‌ک له‌هه‌ندێ باردا که باری ده‌روونیمان شڵه‌ژا و تێکچوو ئه‌وا پێستیش پشکی خۆی به‌رده‌که‌وێت و گۆڕانکاری تیا ڕووده‌دات ، له‌لایه‌کی تره‌وه زۆر جار تێکچوونی پێست و هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌ت به‌پێست کار له‌باری ده‌روونیمان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه که نه‌ک هه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی زامی گه‌ده و ڕیخۆڵه و شه‌کره و فشاری خوێن و ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌ندێ جۆری پشت ئێشه و ڕوماتیزمی جومگه‌کان و … هتد ، زاده‌ی فاکته‌ره ده‌روونیه‌کانن به‌ڵکو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌ت به پێستیش به‌هه‌مان شێوه ده‌رئه‌نجامی فاکته‌ره درێژە
كانونی دووه‌م 16, 2008
له‌نێوان جه‌سته و ده‌رووندا
مرۆڤ لە کۆنەوە دەرکی بەوە کردووە کە پەیوەندییەکی ئاشکرا هەیە لە نێوان جەستەو دەورووندا ، ئەم راستییە رۆژ بە رۆژ روونتر و بەرجەستەتر بووە و زانستی دەروونزانی لەم رۆدا ئەو پەیوەندییە روونتر دەسەلمێنێ بە جۆرێک کەس ناتوانێ نکوڵی لەو راستییە بکات.
ئەم پەیوەندییە بە هەردوو ئاراستەکە هەیە واتە نەخۆشییە جەستەییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر شلەژان و نیشانە دەروونییەکان لەهەمان کاتدا شلەژانە دەروونییەکان دەبێتە هۆی نەخۆشی و نیشانەى جەستەیی .
یەکەم: کاریگەرى جەستە لەسەر دەروون:
1- هەندێ جار نەخۆشییە جەستەییەکان دەبێتە هۆی سەرهەلدانی نەخۆشی دەروونی وەکو ئەوەی تاکێک دەستنیشان بکرێت بەوەی نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەیە وەکو (نەخۆشی شەکرە ، بەرزی فشاری خوێن….) یان نەخۆشییەکى هەیە درێژە
ئه‌یلول 27, 2007

دوا سەرنجەکان: