ژیان له‌سایه‌ی خه‌مۆکیدا – به‌شی دووه‌م – چی له مێشکی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا ده‌گوزه‌رێت؟ – نووسینی – د. لطفي الشربیني – وه‌رگێڕانی – ده‌روونناس – سامان سیوه‌یلی
ژیان له‌سایه‌ی خه‌مۆکیدا
به‌شی دووه‌م
چی له مێشکی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا ده‌گوزه‌رێت؟
نووسینی: د. لطفي الشربیني
وه‌رگێڕانی: ده‌روونناس – سامان سیوه‌یلی
چی له مێشکی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا ده‌گوزه‌رێت؟
ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی ده‌بن، هه‌میشه مێشکیان سیخناخه به بیرۆکه و بیرکردنه‌وه‌ی زۆر، که‌سی خه‌مۆک بیر له زۆر شت ده‌کاته‌وه، که‌سی خه‌مۆک بیر له به‌های ژیان ده‌کاته‌وه و چه‌ندین پرسیاری لادروست ده‌بێت ده‌رباره‌ی بایه‌خی ژیان، بیر له‌و ژانکۆ کوشندانه ده‌کاته‌وه که تیایدا ده‌ژی، زۆر بیر له ڕابردوو و ئێستا و ئایینده‌ی ده‌کاته‌وه، هه‌موو ئه‌م بیرکردنه‌وانه‌ی له ڕه‌وشێکی ماته‌م و نائومێدی و په‌ژاره‌ییدا ده‌بێت. ئه‌م ڕه‌وشه ده‌روونییه‌ی باڵ به‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌که‌دا ده‌کێشێت ڕێگه خۆشده‌کات بۆ ده‌رکه‌وتنی بیرۆکه‌ی نه‌رێنی تاڵ و تاریک که خۆیان زاڵده‌که‌ن له‌سه‌ر مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌که، ئه‌م بیرکردنه‌وه تاریکانه له‌مبواره‌دا به بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌ش ده‌ناسرێن، بیرکردنه‌وه ڕه‌شه‌کان زنجیره‌یه‌ک بیرکردنه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کن، هه‌ندێکیان په‌یوه‌ستن به تێگه‌یشتنی نه‌خۆشه‌که بۆ خودی خۆی، هه‌ندێکی تریان په‌یوه‌ستن به ده‌وروبه‌ره‌وه، هه‌ندێکی تریان په‌یوه‌ستن به پێشبینییه‌کانی نه‌خۆش بۆ داهاتوو، والێره‌دا گوزه‌رێک ده‌که‌ین به‌م لایه‌نه‌ی ژیانی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا و بزانین چی له مێشکی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا ده‌گوزه‌رێت؟
بیرۆکه و خه‌می به‌کۆمه‌ڵ:
هه‌موو ئه‌و بیرۆکه و خه‌مانه‌ی له مێشکی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا ده‌سوڕێنه‌وه له جۆری خراپن، واته نه‌رێنین، به‌جۆرێک نه‌خۆشه‌که ناچار ده‌که‌ن سه‌رقاڵ و جه‌نجاڵ بێت به شتگه‌لێکی ناواقعییه‌وه که پێش تووشبوونی که‌سه‌که به‌م نه‌خۆشییه ئه‌و شتانه جێی بایه‌خی نه‌بوون.
له نه‌خۆشی خه‌مۆکیدا نه‌خۆشه‌که شتی ساده و بچوک گه‌وره ده‌کات، نه‌خۆشی خه‌مۆک ئاماده‌یی نابێت بۆ لێبورده‌یی به‌رامبه‌ر به ڕووداوه بچوک و بێبایه‌خه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی، له‌کاتێکدا ئه‌م ڕووداوه بچوک و بێبایه‌خانه له‌بنه‌ڕه‌تدا شایانی خۆ سه‌رقاڵکردن نین، بۆیه نه‌خۆشی خه‌مۆک به‌رده‌وام کۆڵ به‌م شته بێبایه‌خانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و بیریان لێده‌کاته‌وه و لایه‌نی نه‌رێنی ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه ده‌بینێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌شبینی باڵ به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا ده‌کێشێت بۆیه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی خراپترین ده‌رئه‌نجام و پاشهات ده‌کات له‌هه‌موو حاڵه‌ت و بارێک‌دا، سه‌رقاڵی نه‌خۆشه‌که به باری ته‌ندروستی خۆی زیاد ده‌کات، وێنای ئه‌وه‌ی لادروست ده‌بێت که تووشی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی بووه، هه‌ربۆیه جه‌خت له فه‌رمانه‌کانی جه‌سته‌ی ده‌کاته‌وه، چاودێری لێدانی دڵ و هه‌ناسه‌دان و جوڵه‌ی چوارپه‌لی خۆی ده‌کات به‌مه‌ستی گه‌ڕان به‌دوای ناته‌واویه‌کدا که تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیدار بسه‌لمێنێت. ئه‌م بیرۆکه نادروستانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی و باری ته‌ندروستی خۆی وه‌ها له نه‌خۆشه‌که ده‌کات که له جه‌نجاڵییه‌کی سه‌یردا بژی و به‌رده‌وام ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رییانه‌وه، به‌جۆرێک بیرکردنه‌وه‌کانی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ی و تێکچوونی باری ته‌ندروستی خۆی پاڵی پێوه ده‌نێت که داوای چاره‌سه‌ر بکات و بچێته لای پزیشک.
له‌و خه‌مانه‌ی تر که نه‌خۆشی خه‌مۆک له‌ده‌ستی ده‌ناڵێنێت ئه‌و ڕازه به‌هێزه‌یه که بۆی په‌یدا ده‌بێت به‌وه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا گۆڕاوه و جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیشی گۆڕاون، ئه‌م هه‌سته‌ش بۆ نه‌خۆشه‌که بێزارکه‌ره چونکه ئه‌و وێنایه‌ی لادروست ده‌بێت که بۆته که‌سێکی تر، به‌مهۆیه‌شه‌وه نه‌خۆشه‌که ئه‌گه‌ری دروستبوونی ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌بێت که ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌ی گۆڕاون یان ده‌گۆڕێن و ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش له ڕوخساری گشتی که‌سه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت. هه‌ندێجار که‌سانی ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشه‌که سه‌رنجه‌کانی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له ڕوخساری گشتی نه‌خۆشه‌که ڕوویانداوه ده‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشه‌که. هه‌ندێجار نه‌خۆشه‌که وه‌ها هه‌ستده‌کات که هه‌ندێ ئه‌ندامی جه‌سته‌ی له‌ناوه‌وه له‌ناوچوون یان له‌کارکه‌وتوون یان زیانیان پێگه‌یشتووه.
سه‌باره‌ت به ژیان و که‌سانی چوارده‌وری، که‌سی تووشبوو به خه‌مۆکی واهه‌ستده‌کات که حاڵه‌تی خه‌مۆکی هه‌موو که‌سانی ده‌وروبه‌ر و ژیانی به‌گشتی داپۆشیوه، لێکدانه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ڕوداو و ئه‌و دیاردانه‌ی له‌ده‌وری ڕووده‌ده‌ن لێکدانه‌وه‌یه‌کی نه‌رێنی ده‌بێت.
نه‌خۆشی خه‌مۆک کاتێک ده‌بینێت خه‌ڵکی به چالاکییه‌وه دێن و ده‌ڕۆن و ده‌چنه سه‌ر کاره‌کانیان و قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌که‌ن و زه‌رده‌خه‌نه بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن و پێده‌که‌نن، به‌ڵام خۆی ناتوانێت وه‌ک ئه‌وان ئه‌م چالاکییانه ئه‌نجامبدات، له‌م کاتانه‌دا زیاتر هه‌ست به ئازاری ده‌روونی ده‌کات.
کاتێک نه‌خۆشی خه‌مۆک له‌کاتی خۆرئاوا بووندا سه‌یری ئاسمان بکات و له په‌ڵه هه‌وره‌کان تێڕامێنێت، ئه‌وا ڕێکخسته‌ی ئه‌و په‌ڵه هه‌ورانه وه‌ک ڕوخساری مرۆیی خه‌مۆک وێنا ده‌کات لای خۆی، یاخود له‌سه‌ر شێوه‌یه‌کی ترسناک ده‌یهێنێته پێشچاوی خۆی، به‌مه‌ش دڵه‌ڕاوکێ و نائارامی بۆ دروست ده‌بێت و خه‌مۆکییه‌که‌ی زیاتر ده‌بێت.
کاتێک نه‌خۆشی خه‌مۆک ده‌نگی ژاوه‌ژاوێک ببیستێت ئه‌وا وه‌ها خه‌یاڵ ده‌کات که هاواری که‌سێکه یان بانگه‌شه‌ی که‌سێکه بۆ فریاکه‌وتن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار ئه‌و وه‌همه‌ی لادروست ده‌بێت که ده‌نگ ده‌بیستێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات و پێی ده‌ڵێت (تۆ که‌سێکی خراپیت) یان (تۆ شایسته‌ی ژیان نیت)، ئه‌مجۆره بیستنانه‌ی ده‌نگ به‌مجۆره وڕێنه‌یه و له‌کاتی بێداریدا ڕووده‌دات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار ئه‌م وڕێنه‌یه به‌شێوه‌ی بینین ڕووده‌دات که نه‌خۆشه‌که ده‌ڵێت دێوه‌زمه‌یه‌کم بینی و ده‌بێته مایه‌ی تۆقینی نه‌خۆشه‌که، دیاره ئه‌م حاڵه‌تانه جیاوازن له کابوس و خه‌ونی بێزارکه‌ر که له‌کاتی نووستندا ده‌بینرێن.
ئه‌م حاڵه‌تانه به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و خه‌م و بیرۆکه زۆرانه‌یه که مێشکی نه‌خۆشی خه‌مۆکی ته‌نیوه له‌کاتێکدا نه‌خۆشه‌که دووچاری خه‌مۆکی ده‌روونی به‌هێز ده‌بێت. هه‌ندێک که‌س وای بۆ ده‌چن که ئه‌م حاڵه‌تانه به‌هۆی ڕۆح و جنۆکه و سیحر، یان هه‌ر هێزێکی شاراوه‌ی تره‌وه ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م نیشانانه له نیشانه‌کانی خه‌مۆکی ده‌روونین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به هیچ کام له‌و شتانه‌وه نییه.
بیرۆکه ڕه‌شه‌کان له‌نێوان ڕابردوو و داهاتوودا:
له‌کاتی تووشبوونی مرۆڤ به‌نه‌خۆشی خه‌مۆکی، ئیدی که‌سی نه‌خۆش به هه‌ندێ له ڕووداو و هه‌ڵوێسته‌کانی ڕابردوویدا ده‌چێته‌وه، جه‌خت له شته نه‌رێنییه‌کانی ڕابردووی خۆی ده‌کاته‌وه و گرنگیان پێده‌دات، وێنایه‌کی لادروست ده‌بێت که له‌ژیانی ڕابردوویدا هه‌ڵه‌ی زۆر کردووه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش خۆ به گوناهبار زانینه و خۆی به که‌سێکی خراپ دێته پێش چاو. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار وێنای خراپترین که‌س بۆ خۆی ده‌نه‌خشێنێت، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که کرده‌وه و ڕه‌فتاره‌کانی ڕابردووی وه‌ک فلاشباکێک پانتایی بیرکردنه‌وه‌کانی داگیرده‌کات، نه‌خۆشی خه‌مۆک له‌م حاڵه‌تدا وه‌ک ڕاوچییه‌ک وایه که ته‌نها به‌دوای هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی خۆیدا بگه‌ڕێت، له‌هه‌مان کاتدا دڵڕه‌قانه قه‌زاوه‌تی ڕابردووی خۆی ده‌کات.
نه‌خۆشی خه‌مۆک به حه‌سره‌ته‌وه له‌و جیاوازییه ده‌ڕوانێت که له‌نێوان ئێستای خۆی له‌سایه‌ی خه‌مۆکی و ڕابردوویدا هه‌یبووه، چونکه پێش تووشبوونی به خه‌مۆکی خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی ئازاد بووه و ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی کردوویه‌تی به‌ڵام له‌سایه‌ی خه‌مۆکیدا ئه‌و ئیراده و توانایه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م خۆ به‌راوردکردنه‌ی نه‌خۆش له‌نێوان ئێستا و ڕابردوویدا کاتێکی زۆر له ژیانی که‌سی خه‌مۆک داگیر ده‌کات، به‌رده‌وام ڕووداو دوای ڕووداو و هه‌ڵوێست دوای هه‌ڵوێستی ڕابردووی خۆی نه‌رێنیانه زیندوو ده‌کاته‌وه و مێشکی ده‌بنه گۆڕه‌پانێک بۆ تاووتوێ کردنی به‌رده‌وامی خاڵه نه‌رێنییه‌کانی ڕابردووی خۆی، هه‌میشه خۆی تۆمه‌تبار ده‌کات که له‌ڕابردوودا که‌مته‌رخه‌م بووه به‌رامبه‌ر خودی خۆی و که‌سانی ده‌وروبه‌ری.
نه‌خۆشی خه‌مۆک هه‌ندێجار وێنایه‌ک بۆ خۆی دروستده‌کات که له‌ڕابردوودا دووچاری چه‌وساندنه‌وه هاتووه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی و خزمه‌کانی، وه به‌مه‌به‌ست کراوه‌ته ئامانج تاکو تووشی ئه‌م حاڵه‌ت و نه‌خۆشییه ببێت به‌جۆرێک که‌س هاوسۆز و پشتیوانی نه‌بووه.
ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌کردنی نه‌خۆشی خه‌مۆک بوو له‌گه‌ڵ ڕابردووی خۆیدا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به تێڕوانینی نه‌خۆشی خه‌مۆک بۆ ئایینده به‌هه‌مان شێوه هه‌ر نه‌رێنییه به‌ڵام له فۆرمێکی تردا. نه‌خۆشی خه‌مۆک به‌رده‌وام به‌ڕه‌شبینییه‌وه له ئایینده ده‌ڕوانێت، به‌جۆرێک هه‌ندێ بیرۆکه‌ی خه‌یاڵاوی خۆیان زاڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌که به‌وه‌ی سامانه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، دووچاری هه‌ژاری ده‌بێت، خێزانه‌که‌ی بێ پشتوپه‌نا ده‌مێننه‌وه و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له‌ئایینده‌دا به‌ناچاری ده‌بێت ده‌ست له‌خه‌ڵکی پان بکه‌نه‌وه و سواڵ بکه‌ن. کاتێک نه‌خۆش خۆی به‌م بیرۆکانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کات که ده‌رباره‌ی ئایینده‌ی خۆی لای دروستبووه، ئه‌وا به قه‌ناعه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆکانه‌دا ده‌کات، له‌کاتێکدا ته‌نها وه‌همێکه، چونکه ڕه‌نگه نه‌خۆشه‌که سه‌روه‌ت و سامانیشی نه‌بێت تاکو له‌ده‌ستی بدات به‌هۆی نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه و هیچ پاساوێک نه‌بێت له‌ڕووی واقعییه‌وه بۆ ئه‌و جۆره بیرۆکانه.
به‌هۆی توندی ڕه‌شبینی و نائومێدی زۆره‌وه که زاڵ ده‌بن له‌سه‌ر مێشکی که‌سی خه‌مۆک به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ڕوودانی شتی ناخۆش و نه‌خواستراو ده‌کات بۆ خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت هیوایه‌ک نابینێته‌وه بۆ چاکبوونه‌وه و ده‌ربازبوون له‌م نه‌خۆشییه‌ی، له‌و ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌مپێوه‌نده‌دا له‌زاری نه‌خۆشی خه‌مۆکه‌وه ده‌بیسترێن:
1- ئایینده تاریکه، کۆمه‌ڵێک ژانکۆی تر له ئایینده‌دا چاوه‌ڕێم ده‌که‌ن.
2- هیچ هیوایه‌کم له ژیاندا نییه.
3- هیچ شتێک شایسته‌ی هه‌وڵدان و تێکۆشان و گرنگیپێدان نییه.
4- هه‌ستده‌که‌م که من له‌ڕێگه‌یه‌کی بنبه‌ستهاتوودام، هیچ ده‌رچه‌یه‌ک نابینم تاکو له ئایینده‌دا ڕزگارم بکات له ژانکۆکانم.
هه‌موو ئه‌مانه له‌و بیرۆکه ڕه‌شانه‌ن که به‌مێشکی نه‌خۆشی خه‌مۆکدا دێن و ده‌چن، ئه‌مانیش به‌ڕۆڵی خۆیان ده‌بنه سه‌ربارێکی تر بۆ ژانکۆکانی تری، هه‌موو ئه‌م وه‌همانه‌ش لای ئه‌و وه‌ک ڕاستی به‌رجه‌سته ده‌بن و به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یڵێته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌روونناسان پێیان وایه که ته‌نها وتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه نه‌رێنییانه خۆی له‌خۆیدا کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی نه‌خۆشه‌که دروستده‌کات و له توندی خه‌مۆکییه‌که‌ی زیاد ده‌کات.
هه‌ستکردن به گوناه و ئازاری ویژدان:
یه‌کێک له نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌مۆکێی به‌هێز بریتییه له هه‌ستکردنی نه‌خۆشه‌که به گوناه و هه‌ستکردنی به‌وه‌ی گوناهێکی ئه‌نجامداوه که لێخۆشبوونی نییه، به‌مهۆیه‌وه به‌رده‌وام له بارێکی نائارامدا ده‌بێت و به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشتی خۆیده‌کات و ئازاری ویژدانی خۆی ده‌دات.
مرۆڤ له حاڵه‌تی خه‌مۆکیدا به‌رده‌وام له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی ڕابردووی خۆی و ئێستایدایه تاکو بتوانێت هه‌ڵه‌یه‌کی خۆی تێدا بدۆزێته‌وه و خۆی به که‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار بکات به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵه‌یه، به‌مه‌ش ده‌که‌وێته حاڵه‌تێکی ئازارده‌ره‌وه چونکه به‌توندترین شێوه سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆی تێدا ده‌کات، له‌مپێوه‌نده‌دا ئه‌م ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژانه ده‌بیسترێن له‌زاری نه‌خۆشه‌کانه‌وه:
1- من گوناهبار و سوکم، شایسته‌ی ژیان نیم.
2- له‌ژیانمدا هه‌ڵه‌ی وه‌هام کردووه که لێخۆش‌بوونیان نییه.
3- من خراپترین که‌سم، چونکه هه‌ڵه‌ی زۆرم به‌رامبه‌ر خۆم و خێزانه‌که‌م کردووه و به‌مهۆیه‌وه شایانی سزای توندم.
4- من نه‌فره‌ت لێکراوم هه‌تاهه‌تایه، ژیانی خۆم و خێزانه‌که‌م فه‌وتاند.
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م بیرۆکانه وه‌همین، به‌ڵام به‌لای خودی نه‌خۆشه‌که‌وه هه‌موویان ڕاستین و ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆته جێی بڕوای هه‌مووی ڕاستییه، هه‌رچه‌ند هه‌وڵیشی له‌گه‌ڵدا بدرێت که ئه‌و بیرۆکانه له‌جێی خۆیدا نین به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌ڵستی ده‌کات و ده‌ست له‌م شێوازه چه‌وته له بیرکردنه‌وه هه‌ڵناگرێت.
بێگومان ئه‌م خۆ به‌گوناهبار زانینه و ئه‌و ئازاردانی ویژدانه، ئازاره‌کانی که‌سی خه‌مۆک زیاتر ده‌کات و زیاتر نائومێدی ده‌کات، به‌جۆرێک هه‌ندێجار بۆ ڕزگاربوون له‌م ئه‌شکه‌نجه کوژه‌ره بیر له خۆکوشتن ده‌کاته‌وه.
له‌و بابه‌تانه‌ی تر که به‌مێشکی که‌سی خه‌مۆکدا دێت و ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ستکردن به‌گوناهباری و ئازاری ویژدان، بریتییه له بیرکردنه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی سێکسیی که خۆی به ئه‌نجامده‌ری کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه ده‌زانێت له‌مبواره‌دا که پێشێلی یاسا و ڕێسا ئه‌خلاقی و ئایینیه‌کانی کردبێت.
له‌کاتێدا ئه‌م مه‌سه‌لانه بێ مانا و که‌مبایه‌خن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لای که‌سی خه‌مۆک ده‌بنه یه‌کێک له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی جه‌نجاڵی بۆ ئه‌و و به‌مهۆیه خه‌می گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
بۆ نموونه ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن چل ساڵ باسی له‌وه ده‌کرد کاتێک تووشی خه‌مۆکی بووه زۆر هه‌ستی به‌په‌شیمانی و په‌ژاره کردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێک له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ گه‌نجێکدا کردووه، ئه‌م ئافره‌ته له‌کاتی تووشبوونی به نه‌خۆشی خه‌مۆکی ئه‌م یاده‌وه‌رییه تووشی ئازاری ویژدانی کردووه چونکه به‌دزی خێزانه‌که‌یه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌کی تر، پیاوێکی ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵ کاتێک تووشی خه‌مۆکی بوو هه‌ستی به‌په‌شیمانی و گوناه ده‌کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی له قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا ده‌ستپه‌ڕی کردووه.
ئه‌م نموونانه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن که چۆن مرۆڤ له حاڵه‌تی خه‌مۆکیدا وه‌ک ڕاوچییه‌ک به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌کی ژیانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت تاکو به‌هۆیه‌وه ئازاری ویژدانی خۆی بدات و هه‌ست به‌گوناهباری خۆی بکات به‌هۆی ئه‌و خه‌مۆکییه ده‌روونییه‌ی هه‌یه‌تی.
شوبات 4, 2012
ژیان له‌ژێر سایه‌ی خه‌مۆکیدا – نووسینی: د. لطفي الشربیني – دکتۆرا له زانسته ده‌روونییه‌کان – زانکۆی کۆلۆمبیا له ئه‌مه‌ریکا – وه‌رگێڕانی: ده‌روونناس – سامان سیوه‌یلی – به‌شی یه‌که‌م – (توانای کارکردن – خواردن – خه‌و) لای تووشبووان به نه‌خۆشی خه‌مۆکی
ژیان له‌ژێر سایه‌ی خه‌مۆکیدا
به‌شی یه‌که‌م
(توانای کارکردن، خواردن، خه‌وتن) لای تووشبووان به نه‌خۆشی خه‌مۆکی
نووسینی: د. لطفي الشربیني
دکتۆرا له زانسته ده‌روونییه‌کان
زانکۆی کۆلۆمبیا – ئه‌مه‌ریکا
وه‌رگێڕانی: ده‌روونناس – سامان سیوه‌یلی
مرۆڤ له‌حاڵه‌تی تووشبوونی به نه‌خۆشی خه‌مۆکی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی ده‌گۆڕێت، ژیان له‌ژێر سایه‌ی خه‌مۆکیدا بارێکی گرانه له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه: (کارکردن، خواردن، خه‌وتن). خه‌مۆکی تارمایی خۆی ده‌خاته سه‌ر هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌ی ژیانی که‌سه تووشبووه‌که، بۆ نموونه تاکی تووشبوو به خه‌مۆکی قورسییه‌کی زۆر ده‌بینێت له ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاره‌کانیدا، ئاره‌زووی بۆ خواردن تێکده‌چێت که له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئاره‌زووی بۆ خواردن نامێنێت، تووشی تێکچوونی خه‌و ده‌بێت و …تد. والێره‌دا له‌سه‌ر هه‌ریه‌که له‌م وێستگانه‌ی ژیانی نه‌خۆشی خه‌مۆک ده‌وه‌ستین:
ئایا نه‌خۆشی تووشبوو به خه‌مۆکی ده‌توانێت کاره‌کانی ڕاپه‌ڕێنێت؟
ئه‌گه‌رچی دیوێکی به‌های کارکردن له‌وه‌دوایه که مرۆڤ به‌هۆیه‌وه بژێوی ژیانی خۆی ده‌ستده‌خات، به‌ڵام دیوه‌کانی تری به‌های کردن بریتییه له‌وه‌ی مرۆڤ له‌ڕێی کارکردنه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر بڕوابوونی به‌خودی خۆی ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ڕێی کارکردنه‌وه ڕێز بۆ خودی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها کارکردن یاریده‌ی مرۆڤ ده‌دات بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی ده‌روونی و ده‌رووندروستی. هه‌روه‌ها له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه کارکردن تێڕوانین و ڕێزی که‌سانی تر و ده‌وروبه‌ر دیاری ده‌کات بۆ تاک و گرنگی بوونی تاک ده‌رده‌خات بۆ کۆمه‌ڵگه. ئالێره‌وه گرنگی کارکردن ده‌رده‌که‌وێت له‌ڕووی ده‌رووندروستییه‌وه. له حاڵه‌تی بوونی خه‌مۆکیدا مرۆڤ گرنگیپێدانه‌کانی بۆ هه‌موو شته‌کان و ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی تێیده‌که‌وێت و ئه‌و دابه‌زینه به‌هێزه‌ی له ئاستی چالاکی و وره‌یدا ڕووده‌دات، تێکڕا ئه‌مانه وه‌ها له تاک ده‌که‌ن که توانای کارکردنی وه‌ک پێشتر نه‌مێنێت وه‌کو کاته‌کانی پێش نه‌خۆشییه‌که‌ی، هه‌روه‌ها توانای به‌ڕێوه‌چوونی به‌رپرسیارێتییه‌کانی سه‌رشانی له‌ئاستی پێویستدا نابێت.
بێگومان کاتێک مرۆڤ به‌رهه‌م و توانای کارکردنی که‌مده‌کات به‌هۆی تووشبوونییه‌وه به نه‌خۆشی خه‌مۆکی، ئه‌وا ئه‌م حاڵه‌ته کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌که دروستده‌کات، کاتێک که‌سێکی فه‌رمانبه‌ر که پێشتر ڕاهاتووه هه‌موو به‌یانییه‌ک زوو له خه‌و هه‌ستێت و له‌کاتی دیاریکراودا بچێته ناو هاوڕێ و هاوکاره‌کانی له فه‌رمانگه‌که‌ی به‌ڵام به‌هۆی تووشبوونی به خه‌مۆکی ده‌ستده‌کات به دواکه‌وتن و نه‌چوون بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتییه‌کانی سه‌رشانی که له‌پێشوودا هه‌یبووه، چونکه ئیدی ئه‌م فه‌رمانبه‌ره به‌رپرسیارێتییه‌کان به بارێکی گران ده‌زانێت و ناتوانێت بیانگرێته ئه‌ستۆی خۆی. به‌هه‌مان شێوه بازرگانێک، کاتێک پێشتر به‌رده‌وام سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌کانی بووه، دوای تووشبوونی به‌خه‌مۆکی ئاره‌زووی نامێنێت بۆ چاودێری کردن و گرنگیدان به‌پرۆژه‌کانی، هه‌میشه ئه‌مجۆره که‌سانه وه‌ها ده‌رده‌بڕن که پاڵنه‌رێتیان بۆ کاره‌کانیان نه‌ماوه. کابانێکی ماڵ ئه‌گه‌ر تووشی خه‌مۆکی ببێت توانای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی ناوماڵی نامێنێت، ته‌نانه‌ت بایه‌خ به منداڵه‌کانیشی نادات.
به‌گشتی مرۆڤ له هه‌ر ئاست و پله و پایه‌یه‌کدا بێت کاتێک دووچاری خه‌مۆکی ده‌بێت ئه‌وا گرنگیپێدانه‌کانی پێشتری و توانای کار ڕاپه‌ڕاندن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی تێکڕا کاریگه‌ر ده‌بن به نه‌خۆشییه‌که و داده‌به‌زن بۆ ئاستێکی نزم، ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێک به‌جۆرێک کاریگه‌ری دروست ده‌بێت که ده‌بێته مایه‌ی وازهێنان له کار و پیشه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ کارکردن و توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوکاری ڕۆژانه ڕاست بێت بۆ که‌سی تووشبوو به خه‌مۆکی، ئه‌وا بۆ لایه‌نی ئاره‌زووه‌کانیشی به‌هه‌مان شێوه‌یه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر پێش تووشبوونی که‌سه‌که به خه‌مۆکی ئاره‌زووی خوێندنه‌وه یان وه‌رزش کردن یان گه‌ڕان و سه‌فه‌رکردنی هه‌بووبێت، ئه‌وا له‌دوای تووشبوونه‌که‌ی هیچ گرنگپێدانێکی نامێنێت بۆ ئه‌نجامدانی ئاره‌زووه‌کانی.
بێگومان هۆکاری دابه‌زینی ئاستی توانای کارکردن و ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکار و به‌رپرسیارێتییه‌کان و ئه‌نجامنه‌دانی ئاره‌زووه‌کان له‌لایه‌ن که‌سی تووشبوو به خه‌مۆکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستکردنی که‌سی خه‌مۆک به ماندوێتی و شه‌که‌تی، ئه‌مه‌ش واده‌کات که وه‌ک که‌سێکی ته‌مه‌ڵ و سست ده‌ربکه‌وێت که توانای گرتنه ئه‌ستۆی هیچ ئه‌رکێکی نه‌بێت وه‌کئه‌وه‌ی که نه‌خۆشییه‌کی جه‌سته‌یی هه‌بێت و ڕێگری لێبکات له‌ئه‌نجامدانی کاروباره‌کانی ژیانیدا.
هه‌روه‌ها له‌نیشانه‌کانی تری خه‌مۆکی وابه‌سته به‌بواری کار ڕاپه‌ڕاندنه‌وه بریتییه له لاوازبوونی ئیراده و نه‌مانی بڕوابه‌خۆبوون و دوودڵی و ڕاڕایی له بڕیاردان و هه‌ڵوسێت وه‌رگرتنی دروستدا، بوونی ئه‌م نیشانانه لای که‌سی خه‌مۆک کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاره‌کانی، ئه‌و ئیشانه ده‌ستی بن یان هزری.
له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سی خه‌مۆک گوێ به‌ئاستی به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وتن ناده‌ن کاتێک کار ده‌که‌ن، به‌مهۆیه‌شه‌وه پاڵنه‌رێتیان بۆ کارکردن نامێنێت، هه‌ربۆیه زانایانی ده‌روونی جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه که نه‌خۆشی خه‌مۆکی به‌یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه داده‌نرێت که له‌ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر له‌سه‌ر باری ئابوری نه‌خۆشه‌که و خێزانه‌که‌ی و کۆمه‌ڵگه‌ش ڕاده‌وه‌ستێت.
خۆراک خواردن لای نه‌خۆشی خه‌مۆک:
خواردنی خۆراکه جۆراوجۆره‌کان به‌یه‌کێک له چالاکییه سروشتییه‌کانی مرۆڤ و تێکڕای زینده‌وه‌ران داده‌نرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی خۆرسک به‌ڕێوه ده‌چێت له‌ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌راندا، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا وابه‌سته‌یه به‌بڕێک له تێربوون و چێژوه‌رگرتنه‌وه. له‌حاڵه‌تی خه‌مۆکیدا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی گرنگیپێدان و چێژوه‌رگرتن لای که‌سی خه‌مۆک بۆ هه‌موو ئه‌و چالاکییانه‌ی له‌ژیانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات، مه‌سه‌له‌ی خواردنیش هه‌مان حاڵه‌تی له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت لای که‌سی خه‌مۆک، نیشانه‌ی دیار له‌مبواره‌دا لای زۆرینه‌ی تووشبووانی خه‌مۆکی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بریتییه له ده‌ستدانی ئاره‌زوو بۆ خواردن، مه‌به‌ست له‌م نیشانه‌یه ته‌نها ئه‌وه نییه که بڕی خۆراک که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵکو هه‌ستکردن به چێژ له‌خۆراک و هه‌ستی تێربوون (مه‌به‌ست له‌تێربوون له بڕی خۆراک نییه به‌ڵکو تێربوون له چێژی خواردندا) له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌مه‌ش کتومت مه‌سه‌له‌یه‌کی ده‌روونییه که که‌سی خه‌مۆک چێژ له خۆشترین و به‌تامترین خواردن وه‌رناگرێت که پێش نه‌خۆشییه‌که‌ی په‌سه‌ند بوون له‌لای و حه‌زی لێیان بووه. که‌سانی تووشبوو به خه‌مۆکی ده‌ڵێن هه‌ستی چێژکردن له خواردنمان له‌ده‌ستداوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان خۆراک خواردن ڕه‌تده‌که‌نه‌وه به‌هه‌موو جۆرێک، وه ئه‌گه‌ر خواردنیش بخۆن ئه‌وا هیچ چێژ و تامێکی لێوه‌رناگرن.
ڕه‌تکردنه‌وه خۆراک خواردن له‌و نیشانانه‌یه که پزیشکانی ده‌روونی و ده‌روونناسان به‌زۆری له نه‌خۆشه خه‌مۆکه‌کاندا ده‌یبیننه‌وه، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی کێشی نه‌خۆشه‌کان له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، هه‌ربۆیه نه‌خۆشه‌کان خۆیان و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشیان تێبینی ئه‌و گۆڕانکاریانه ده‌که‌ن له که‌سه خه‌مۆکه‌که‌دا ڕووده‌دات به‌هۆی دابه‌زینی کێشییه‌وه، هه‌ندێجار بڕی ئه‌و خۆراکه‌ی نه‌خۆشێکی خه‌مۆک ده‌یخوات ئه‌وه‌نده که‌مه که منداڵێک تێر ناکات. به‌هۆی ئه‌م دابه‌زینی کێشه‌وه هه‌ندێ له‌نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن که ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی پێشتر له‌به‌ریان کردووه به‌به‌ریان زۆر به‌رینه. له پزیشکیی ده‌روونیدا کێشی جه‌سته به‌یه‌کێک له ئاماژه‌پێده‌ره‌کانی باری ده‌روونی داده‌نرێت لای که‌سی خه‌مۆک، دابه‌زینی به‌رده‌وامی کێشی جه‌سته ده‌ربڕی نه‌بوونی به‌رده‌وامی ئاره‌زووه بۆ خواردن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌پێده‌ره بۆ توندی خه‌مۆکیه‌که، وه زیادبوونه‌وه‌ی چه‌ند کیلۆیه‌ک له له‌کێشی له‌ش لای نه‌خۆشی خه‌مۆک ئاماژه‌پێده‌ری باشبوون و چاکبوونه‌وه‌ی پله‌به‌پله‌ی نه‌خۆشییه‌که‌یه.
شرۆڤه‌ی ده‌روونییانه بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی خۆراک خواردن لای که‌سی خه‌مۆک بریتییه له ئاره‌زووی ئازاردنی خود لای نه‌خۆشه‌که یان به‌هۆی بوونی ئاره‌زووی خۆکوشتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی نه‌خۆشیی خه‌مۆکییه‌که بکات، چونکه نه‌خواردنی خۆراک له کۆتاییدا ده‌بێته هۆی مردن (خۆکوشتن)، که ئه‌مه‌ش ئاره‌زوویه‌کی نه‌ستییه لای نه‌خۆشی خه‌مۆک کاتێک خه‌مۆکییه‌که‌ی توند و به‌هێز بێت.
شایانی ئاماژه بۆ کردنه که له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی خه‌مۆکیدا که ڕێژه‌که‌ی که‌متر بێت ئاره‌زووی نه‌خۆشه‌که بۆ خواردن له‌کاتی نۆره خه‌مۆکییه‌کاندا زیاد ده‌بێت و نه‌خۆش زۆر زێده‌ڕۆیی ده‌کات له خۆراک خواردندا، به‌ڵام ئه‌م زێده‌ڕۆییه له خواردندا له‌م حاڵه‌ته‌دا ناگه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که نه‌خۆشه‌که ئاره‌زووی بۆ خواردن باشه و چێژ وه‌رده‌گرێت له خواردن، نه‌خێر، به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که که‌سی خه‌مۆک هه‌ست به ئاساییش ناکات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که هیچ چالاکییه‌کی تری پێناکرێت و گرنگی به‌هیچ شتێکی تر نادات، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا که‌سی خه‌مۆک کێشیان زیاد ده‌کات و دووچاری قه‌ڵه‌وییه‌کی زۆر ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت له ئافره‌تاندا ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ستکردنی به خه‌مۆکی کاتێک که شێواز و کێشی جه‌سته‌ی خۆی ده‌بینێت به‌و قه‌ڵه‌وییه نائاساییه.
خه‌و له نه‌خۆشی خه‌مۆکیدا:
خه‌و سستمێکی بنه‌ڕه‌تییه له‌ژیانی مرۆڤدا که له‌لایه‌ن کاتژمێری بایۆلۆژییه‌وه (که له کۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤدایه) ڕێکخراوه، ئه‌م سستمه چه‌ندین کار ڕێکده‌خات، وه‌ک: هه‌ست و ئاره‌زوومان بۆ خه‌و، ئه‌و کاتانه‌ی له خه‌ودا ده‌مێنینه‌وه به خامۆشی، ئه‌و کاتانه‌ی که بێ‌دار ده‌بینه‌وه له خه‌و.
خه‌و بایه‌خێکی گرنگی هه‌یه بۆ ژیانی مرۆڤ، به‌جۆرێک که کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر فه‌رمانه‌کانی جه‌سته و مێشک و فه‌رمانه ده‌روونییه‌کان، وه‌ک باوه مرۆڤ نزیکه‌ی سێیه‌کی کاته‌کانی له خه‌ودا به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌روه‌ها وه‌ک باوه کاته‌کانی نووستنی مرۆڤ کاتی خامۆشی و حه‌وانه‌وه‌یه مه‌گه‌ر هه‌ندێجار به‌هۆی به‌هۆی بینینی (خه‌ون)ه‌وه پچڕاندن له خه‌و ڕووبدات. دیاره له پاش بێداربوونه‌وه له خه‌و حه‌وانه‌وه بۆ جه‌سته و مێشک ده‌گه‌ڕێته‌وه و مرۆڤ ئاماده ده‌بێت بۆ چالاکییه‌کانی ڕۆژی پاشتر.
له‌کاتی تووشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی خه‌مۆکی ئه‌م سستمه تێکده‌چێت و به‌جێی ئه‌وه‌ی خه‌و ببێته مایه‌ی حه‌وانه‌وه و خامۆش بوون، ده‌بێت ماوه‌یه‌ک بۆ دروستبوونی ژانکۆ و بێخه‌وی و دڵه‌ڕاوکێ و بینینی خه‌ونی بێزارکه‌ر و کابوس. هه‌ربۆیه سکاڵا کردن له‌ده‌ست تێکچوونه‌کانی خه‌و به‌گشتی سکاڵایه‌کی هاوبه‌شه له‌نێوان تووشبووان به نه‌خۆشی خه‌مۆکی، به‌جۆرێک هه‌ندێجار ئه‌م نه‌خۆشانه ده‌ڵێن که به‌هۆی بێخه‌وییه‌وه تووشی خه‌مۆکی بووین.
ژانکۆی که‌سی خه‌مۆک تایبه‌ت به خه‌و له‌و کاته‌وه ده‌ستپێده‌کات که ده‌چێته ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه، له‌جێی ئه‌وه‌ی پاش ماوه‌یه‌ک کورت خه‌و بیباته‌وه و بکه‌وێته حاڵه‌تی خه‌وه‌وه و خه‌وێکی درێژ و ئاسایی بخه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها چه‌ند کاژێرێکی که‌م ده‌خه‌وێت له سه‌ره‌تادا و له‌پێش به‌ره‌به‌یاندا بێ‌دار ده‌بێته‌وه و ناتوانێت جاریکی‌تر بخه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیناریۆیه (نووستن له‌سه‌ره‌تای چوونه ناوجێگا و پاش چه‌ند کاژێرێکی که‌م بێداربوونه‌وه و نه‌خه‌وتن) له‌سه‌ر زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌کانی خه‌مۆکی ده‌چه‌سپێت، به‌ڵام له‌ناو نه‌خۆشه‌کانی خه‌مۆکیدا هه‌یه له‌ده‌ست خه‌وی پچڕ پچڕ ده‌ناڵێنێت، واته ناتوانێت بۆ چه‌ند کاژێرێکی درێژ له‌سه‌ریه‌ک بخه‌وێت، هه‌ربۆیه کاتێک به‌یانیان بێ‌دار ده‌بنه‌وه له‌خه‌و مێشکیان جه‌نجاڵه به بیرۆکه‌ی زۆر و خه‌م و مه‌راقێکی زۆر، هه‌ربۆیه کاتێک به‌یانیان زوو بێ‌دار ده‌بنه‌وه حاڵه‌تی خه‌مۆکییه‌که‌یان له توندترین باردا ده‌بێت، وه کاتێکیش به‌یانیان زوو بێ‌دار ده‌بنه‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌وری خۆیان ده‌بینن له خه‌وێکی خۆشدان ئه‌وا ژانکۆکانیان زیاتر ده‌بێت که خه‌مۆکی بۆی دروستکردوون.
شایاننی ئاماژه بۆکردنه که هه‌ندێ حاڵه‌تیش هه‌یه نه‌خۆشی تووشبوو به خه‌مۆکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێشوو تووشی تێکچوونی خه‌و ده‌بن، له‌م بارانه‌دا که‌سی خه‌مۆک له‌جیاتی بێخه‌وی و پچڕپچڕی له خه‌ودا دووچاری فره‌خه‌وی و نووستن بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌بن، به‌جۆرێک نزیکه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی کاته‌کانیان له شه‌و و ڕۆژێکدا ده‌خه‌ون (16 کاژێر)، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌وه لێکده‌درێته‌وه که نه‌خۆشه‌که وه‌ک ڕاکردنێک له‌ده‌ست ژانکۆکانی به‌وجۆره له خه‌وی درێژدا ده‌مێنێته‌وه.
یه‌کێک له‌نیشانه‌کانی خه‌مۆکی بریتییه له بوونی ئاره‌زوو بۆ خه‌و، چونکه که‌سی خه‌مۆک به‌هۆیه‌وه ده‌یه‌وێت له‌و هه‌سته ئازارده‌رانه که‌مبکاته‌وه که به‌هۆی خه‌مۆکییه‌وه تووشی بووه و ئه‌و ژانکۆیانه‌ی له‌ده‌ستیان ده‌ناڵێنێت له‌کاتی بێداریدا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی کاتێکی زۆریش له خه‌ودا، ئه‌و ئارامی و حه‌وانه‌وه‌یه‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه که له‌کاتی ئاسایی‌دا هه‌یبووه.
هه‌ربۆیه تووشبوونی مرۆڤ به خه‌مۆکی کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کانی ژیانی هه‌ر له کارکردن و خواردن و خه‌وتن و چێژوه‌رگرتنه‌وه هه‌تا سێکس کردن و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی.
شوبات 1, 2012
په‌شێوی مه‌زاژ (Mood Disorder) – د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن – پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
په‌شێوی مەزاژ (Mood disorder)
د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
پەشێوی مەزاژ بەیەكێك لەنەخۆشییە گرنگەكانی سەردەم دادەنرێت بەهۆی زۆری ڕێژەی تووشبوان لەلایەك وكاریگەری بەرچاوی لەسەر ژیانی تاك لەڕووی كۆمەڵایەتی و كاركردن و چالاكی و ئەو نەهامەتییانەی لەم نەخۆشییە دەكەونەوە لەلایەكی تر.
پەشێوی مەزاج كۆمەڵە نەخۆشییەكە لەسەرانسەری جیهاندا هەیە. مێژوویمرۆڤایەتی بێ ئەم نەخۆشییە نەبووە. بۆ یەكەم جار هیبۆكرات زاراوەی(شادی_ڕەش بینی) بەكارهێنا بۆ وەسف كردنی تێكچوونە دەروونییەكان, پاشان لەساڵی (1899) ئیمل كرپلن وەسفی حاڵەتی(شادی _خەمۆكی سایكۆسز)ی (Manic Depressive Psychosis)كردووە. بەشێوەیەكی ئاسان ئەتوانین پێنلسەی پەشێوی مەزاج بكەین بەوەی كە تاك هەست بە دڵتەنگی یان شادی دەكات و ئارەزووی كەم یان زیاد ئەبێت.واتە تاك باری ئاسایی خۆی لە دەست دەدات ئەم دوو بارە گەر بەتەواوی دژ بە یەكتر نەبن ئەوا لە زۆربەی نیشانەكانیاندا پێچەوانەی یەكترن دەشێ هەردوو حاڵەتەكەش لە یەك كەسدا ڕووبدات ماوەیەك خەمۆكی هەبێت و ماوەیەكی تر شادی تەنانەت دەشێ لی هەمان كات دا نیشانەكانی تێكەڵ بن و لە هەریەكێكیان هەندێ نیشانەی هەبێ.
ڕێژەی تووشبوون (Prevalence)
ڕێژەی تووشبوون لە ژناندا دوو هێندەی پیاوان دەبێت (لە پیاواندا%10 ولە ژناندا %25) هۆكاری سەرەكی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی فشارێكی كۆمەڵایەتی گەورە لە سەر ژنان گۆڕانكاری ئاستی هۆرمۆن و فشاری دووگیانی و منداڵبوون. خەمۆكی لە هەموو تەمەنێككدا ڕوودەدات بە تایبەتی لەنێوان (20_50) ساڵیدا وە منداڵ و بە ساڵاچوانیش لەم نەخۆشییە بە دوور نین, زیاتر لەو كەسانەدا سەر هەڵدەدات كە پەیوەندی لاوازیان بە چواردەورەوە هەیە, لە نێوان ژنانیشدا ژنانی تەڵاق دراو وبێوەژن لە ژنانی تر زیاتر تووشی خەمۆكی دەبن. پەشێوی دووجەمسەری كەمتر ڕوودەدات و نزیكەی لە %1 دەبێت.
هۆكارەكانی پەشێوی مەزاج:
1.بۆماوە:
ڕۆڵی بۆماوە ئاڵۆزە و توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕێژەی تووشبوون بە خەمۆكی لە كەسانی پلەیەكی نەخۆش دا دوو بۆ سێ هێندەی كەسانی مرۆڤێكی تەندروستە. هەروەها مناڵی دووانەی یەك هێلكە ئەگەری تووش بوونی دووەمیان(50%) ئەگەر یەكێكیان نەخۆشییەكەی هەبێت, ئەگر مناڵكان دوانەی دوو هێلكە بن ئەم گریمانەیە بۆ(10%_25%)دادەبەزێت.
سەبارەت بە پەشێویمەزاجی دووجەمسەری لە كەسوكاری پلە یەكدا(10) هێندە زیاترە وەك لە كەسانی تر. ئەوەی جێی تێبینیە ئەوانەی حاڵەتی خەمۆكیان هەیە كسوكاریان زیاتر تووشی خەمۆكی دەبن نەك پەشێوی مەزاجی دوو جەمسەر بەڵام ئەوانەی پەشێوی مەزاجی دووجەمسەریان هەیە كەسوكاریان ئەگەری توشبونیان بە پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری و خەمۆكی زیاترە لە كەسانی تر. هەنێ توێژینەوە باس لە ڕۆڵی كرۆمۆسۆمەكان دەكەن لە گواستنەوەی ئەم پەشێویە بە تایبەتی كرۆمۆسۆمی ژمارە 11 و18, بەڵام هەندێ توێژینەوەی تر بە هەمان ئەنجام نەگەشتوون.
2. ئاستی وەرگرە دەمارییەكانی مێشك:
نۆرئیپنفرین: زیاتر لە توێژینەوەیەكك باس لە كەمی ئاستی دەكات لە حاڵتی خەمۆكی و زیادبوونی چالاكی نۆرئیپنفرین لە شادی‌دا . بۆیە لە چارەسەردا ئەو دەرمانانە بەكاردەهێنرێ كە كاریگەری هەیە لە سەر ئاستی ئەم مادەیە.
سیرۆتۆنین: زیاتر لە توێژینەوەیەك ئاماژە بە دا بەزینی ئاستی سیرۆتۆنین و پێنج هایدرۆكسی ئیندۆل ئەسیدسك ئەسید((5HIAA))دەكەن بۆیە ئەو دەرمانانەی كاریگەریان هەیە لەسەر ئاستی سیرۆتۆنین وەكو (سیرترالین و فلۆكستین و سیتالۆپرام وپارۆكستین)بە چارەسەرێكی گرنگ دادەنرێن بۆ خەمۆكی.
دۆپامین: ڕۆڵی دۆپامین لە خەمۆكی دا كەمتر ڕوونە زیاتر لە حاڵەتی شادی‌دا بەرزی ئاستی دۆپامین لە خەمۆكیدا.
3.ئاستی كۆرتیزۆل: ئەوانەی خەمۆكیان هەیە لە 50% یان ئاستی كۆرتیزۆلیان بەرزە.
4. هۆكاری كۆمەڵایەتی و دەروونی (Psychological and social factors)
لە دەست دانی سەروەت و سامان و كار‌و پیشە: یان لە دەست دانی یەكێك لە ئەندامانی خێزان یان هاوڕێیەكی خۆشەویست. جیابونەوەی خێزان و ڕاگواستن و ئاوارە بوون و دەربەدەری ئەگەری خەمۆكی لە 6 مانگی ئایندەدا شەش هێندە زید دەكات لە دەست دانی باوان پێش تەمەنی 11 ساڵی ئەگەری خەمۆكی زیاد دەكات لە تەمەنی لاوێتیدا.
بێكاری هۆكاری تووش بوونە بە گەلێك نەخۆشی , ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی لە كەسی بێكاردا سێ هێندە زیاترە وەك لە مرۆڤی خاوەن پیشە.
5.كەسێتی: هەرچەندە هەموو كەسێك ئەگەری تووشبوونی بە خەمۆكی هەیە, هەموو مرۆڤێك تا ئاستێكی دیاری كرا‌و بەرگەی كێشەكانی ژیان دەگرێت,بەڵام تێبینی كراوە ئەو كەسانەی خاوەنی كەسایەتی هستری یان وەسواسین زیاتر تووشی خەمۆكی دەبن وەك لە كەسانی خاوەن كەسایەتی دژەكۆمەڵ یان پارانۆیدPersonality antisocial and paranoid()
6. ناتەواوی ڕژێنی پەریزاد(غودەی دەرەقی) : گەر كەم دەربدرێت نیشانەكانی هاوشێوەی خەمۆكی دەبن و گەر زۆر بێت نیشانەكانی هاوشێوەی شادی یان دڵەڕاوكێ دەبێت.
7.تەمەن هەموو تەمەنێك ئەگەری تووشبوونی هەیە بە خەمۆكی بەڵام تێبینی كراوە لە چەند مانگی دوای منداڵبوون و تەمەنی نا ئومێدی و بە ساڵاچواندا ئەگەری تووشبوون زیاترە.
نیشانەكانی پەشێوی مەزاج(Sign and symptoms)
خەمۆكی:
. تاك لە زۆربەی كات دا مەزاجی نیە یان مەزاجی كەمە, ئارەزووی چالاكی نیە یان زۆر بەكەمی بەشداری چالاكی 1
دەكات.
2.ئارەزووی خواردنی كەم دەبێتەوە یان ئارەزووی نامێنێت, كێشی دادەبەزێت و هەندێ جار بە پێچەوانەوە ئارەزووی خواردنی زۆر دەبێت و كێشی زیاد دەكات.
3.خشتەی خەوتنی تێك دەچیێت و زۆر جار خەوی كەم دەبێتەوەو خەوی لێ ناكەوێت ئەگەر بخوێتیش خێرا خێرا خەبەری دەبێتەوە و یان خەوی ناخۆش دەبینێت و دەشێ پاش نوستنی تەواویش وا هەست بكات كە نەنوستووە. بە پێچەوانەشەوە لە هەندێكی تردا ماوەی خەوتنی زیاتر دەبێت و سەرەرای نوستن بۆ ماوەی پێویست هەست بە شەكەتی و ئارەزووی زیاتر دەكات بۆ خەو.
4. لە ڕووی جەستەییەوە زۆربەی كات مات وكەم چالاكەو هەندێ جار جوڵەی زۆر دەبێت و لە شوێنێكدا ئۆقرە ناگرێ.
5.لە ڕووی جنسیشەوە ئارەزووی كاری سێكسی نامێنێت, سووری مانگانەی تێك دەچێت.
6. نەمانی وورە بۆ كاركردنی و زوو هەست بە ماندوێتی كردن و خێرا شەكەت بوون.
7. لۆمە كردنی خود بە شێوەیەكی ناشیاو هەست كردن بەگوناه و گەورەكردنی هەڵەكانی خۆی,
8.كەم بوونەوەی توانای بیركردنەوەو ووریایی ولاوازی هۆشپێدان.
9. زۆر كات هەمیشە لایەنی ڕەشی یان( سلبی_ نەگەتیفی) ڕووداوەكان دەبینێت, نەمانی ئومێد وهیوا بە ئایندە و نائومێدبووە لە چاك بوونەوە و لەو باوەڕەدا دەبێت هیچ چارەسەرێك چارەسەرێك چاكی ناكاتەوە.
10.هەروەها كەسەكە ئارەزووی مردن دەكات و دەشێ بیری خۆكوشتنی بەخەیاڵ دا بێت و هەوڵی خۆكوشتن بدات.
(ڕێژەی خۆكوشتن لەو كەسانەی بەم نەخۆشیەوە دەناڵن نزیكەی (15%)یە, بە گشتی بە گشتی لە لە نێوان ئەو كەسانەی خۆیان دەكوژن لە(30%_70%) خەمۆكیان هەیە) بیرمان نەچێ ئەم ڕێژانە زیاتر لە ئوروپا و ئەمریكاوە وەرگیراوە بەڵام لای خۆیان بە هۆی پتەوی باوەڕی ئاینییەوە تاك كەمتر پەنا بۆ خۆكوژی دەبات. بێ گومان ئەم نیشانانە یان هەندێ لە نیشانانە بەشێوەیەك یان بەشێوەیەكی تر كاردەكەنە سەر ژیانی تاك لە ڕووی كۆمەڵایەتی و دەروونی و كاركردنەوە ودەشێ شێوازی ژیانی تاك بە تەوەاوی بگۆرێ لە مرۆڤێكی چوست و چالاك و سوود بەخشەوە ببێتە مرۆڤێكی سست و گۆشەگیر و پشت بەستوو بە كەسانی تر.
دەبێت ئەوەش بزانین هەركەسێك هەندێ لەم نیشانانەی هەبوو مانای ئەوە نیە نەخۆشی خەمۆكی هەیە بەڵكو بەپێی ڕابەری دەست نیشان كردن و ئاماركردنی نەخۆشییە عەقڵییەكان(IV – tr.(diagnostics and statistical manual of mental disorder)) دەبێ بەلایەنی كەمەوە پێنج یان زیاتر لەو نیشانانەی سەرەوەی هەبێت بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەو كاربكاتە سەر پەیوەندی كۆمەڵایتی و توانای كاركردن , هەروەها ئەم نیشانانە بەهۆی بەكارهێنانی دەرمان یان نەخۆشی ترەوە نەبێت وەكو كەمی چالاكی ڕژێنی پەریزادە(hypothyroidism)
هەروەها دەبێت خەمۆكی لە هەندێك نەخۆشی تر جیا بكرێتەوە وەك نەخۆشی پاركنسۆنیزم كەلە(50%_75%) خەمۆكیان هەیە هەروەها زۆرێك لە نەخۆشییە دەروونییەكان هەندێ لە نیشانەكانی خەمۆكیان لە گەڵدایە وەكو سكیتزۆفرینیا و دڵەڕاوكێ و وەسواسی وپەشێوی پاش زەبر.
نیشانەكانی شادی بوون:1.
تاك هەست بە شادمانی دەكات وجوڵەی زۆر دەبێت زۆر جار بێ مەبەست یان بۆ هەندێ چالاكی كە پێویست ناكات.
2. قسە زۆر دەكات ودەنگی لە ئاسایی بەرزترە.
3. لەڕەفتارەكانیدا گوێ نادات بەدەوروو بەروو پۆشاكی سەیر و ڕەنگاو ڕەنگ لەبەر دەكات و لە ماوەیەكی كورت دا چەند جارێك پۆشاكەكانی دەگۆرێت بەبێ ئەوەی پێویست بكات.
4 پارەیەكی زۆر خه‌رج دەكات و هەندێ كەرەستەو پێداویستی دەكرێت كە پێویستی پێی نیە یان چەند دانەیەكی تری هەیە لە هەمان كەرەستە.
5.ئارەزووی سێكیی زۆر دەبێت و ده‌شێ هەندێ ڕەفتاری دژە داب ونەریت بە ئەنجام بگەیەنێت یان پەیوەندی هاوسەری دروست بكات یان خێزانی دووەم پێكەوە بنێت لەو ماوەیەدا هەندێ جار باوان وئەندامانی تری خێزان هاندەر دەبن بۆ ئەم جۆرە بڕیارە بە بۆچوونی خۆیان ئەمە ڕێگا چارەیەكە بەڵام لە ڕاستی دا ئەم جۆرە بڕیارانە تەنها كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات.
6.بیركردنەوەی خێرا دەبێت و كۆنترۆڵی خۆی پێناكرێ ولە هەموو بابەتێ دەدوێ و پێش ئەوەی بابەتێك تەواو بكات بابەتێكی تر دادەمەزرێنێت.
7.زۆر بڕوای بە خۆی دەبێ و خۆی لە خەڵكی پێ گرنگ تر‌و بەتوانا ترە وهەندێ جار وەكو كەسێكی دیندار دەدوێ و وا خۆی دەردەخات كە پەیامێكی پێیە دەبێ خەڵكانی تر شوێنی بكەون وهەندێ جار خۆی بە پێغەمبەر دەزانێت و دەشێ لەوەش زیاتر بڕوات.
پۆلێن كردنی پەشێوییەكانی مەزاج:
1.یەك جەمسەری(Unipolar):
نەخۆش تەنها توشی حاڵەتی خەمۆكی دەبێت ودەگەرێتەوە باری ئاسایی پاش ماوەیەكی تر خەمۆكییەكەی بۆ دەگەڕێتەوە.
.خەمۆكی گەوره(major depression):
ئەگەر نەخۆشەكە پێنج یان زیاتر لە نیشانەكانی سەرەوەی هەبوو.
.دسسیمیا):جۆرێكی خەمۆكی سوكەو نیشانەكانی دەبێت بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت و نیشانەكانی نلگاتە ئاستی خەمۆكی گەورە. رێژەی توش بوون بەم جۆرە نەخۆشییە نزیكەی (6%) و مێ دوو هێندەی تر تووشی ئەم حاڵتە دەبێت.
2. دووجەمسەری(bipolar):
.دووجەمسەری جۆری یەكەم(): لەم حاڵەتەدا مەزاجی نەخۆش لە نێوان شادی و خەمۆكی دا دەبێت هەندێ جار تووشی خەمۆكی و هەندێ جار تووشی شادی دەبێت, لە نێوان ماوەیەكیشدا ئاسایی دەبێت و نیشانەی نەخۆشی تیا بەدی ناكرێت. رێژەی تووش بوون1% ە هەردوو ڕگەز وەك یەك تووش دەبن . زۆربەی كات لەسەرەتای بیستەكانی تەمەن دا نیشانەكانی سەر هەڵ دەدات.
.دووجەمسەری جۆری دووەم() مەزاجی نەخۆش لە نێوان خەمۆكی و شادییەكی كەم دا دەبێت و هەندێ جاریش مەزاجی ئاساییە, بەوە جیا دەكرێتەوە لە جۆری یەكەم كە نەخۆش هیچ كاتێك ناگاتە شادی تەواوەتی, ڕێژەی تووش بوون5,% دەبێ و ڕگەزی مێ زیاتر تووش دەبێت وەك لە نێر.
.سایكلۆسیمیا(): مەزاجی نەخۆشەكە لە نێوان خەمۆكییەكی كەم و شادییەكی كەم دا دەبێ, ڕێژەی تووش بوون1%ە مێینە بڕێك زیاتر لە نێر تووشی ئەم حاڵەتە دەبێ. بە پێی پۆلێن كردنی جیهان بۆ نەخۆشییەكان() خەمۆكی دەكرێت بەسێ جۆرەوە ئاسان و مامناوەند و قورس بەپێی ژمارەی ئەو نیشانانەی هەیەتی بێ گومان لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت.
چارەسەركردن:Treatment)1. بەشێكی زۆر لەحاڵەتەكان دەتوانرێت لەدەرەوەی ننەخۆشخانە چارەسەر بكرێت لە ڕێی پێدانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشی خەمۆكی وەكو تۆفانیل و ئەنەفرانیل یان فلوكستین وسیتالوپرام………….هتد.
2. چارەسەركردنی دەروونی لەڕێی چارەسازی دەروونییەوە.
3. چارەسەركردنی كۆمەڵایەتی لە ڕێی توێژەری كۆمەڵایەتییەوە.
خەواندنی نەخۆش لە نەخۆشخانە.چارەسەركردنی بەڕێگاكانی سەرەوە لەگەڵ كردنی كاری پێویست بۆ هەر حاڵەتێك كەهەیبێت .
5.بەكارهێنانی تەزووی كارەبا لەژێر بەنجی گشتی دا هەفتەی دوو بۆ سێ جار بەتایبەتی لەو كەسانەی كە خەمۆكییەكایان توندە و نیشانەكانی سایكۆسسیان هەیەو سوود لە دەرمان وەرناگرن وهەوڵی خۆكوشتن دەدەن و خواردن ناخۆن . تەزووی كارەبا بەیەكێك لەچارەسەرە گرنگەكان دادەنرێت و ڕێژەی كاریكەری لە 20% زیاترە لە بەكارهێنانی دەرمان.
6. بێ گومان بەكارهێنانی هەر ڕێگا چارەیەك بە پێی تایبەتمەندی حاڵەتەكەیە و بەكارهێنانی زیاتر لە رشێگا چارەیەك زیاتر كاریگەر ترە لە تەنها ڕێگایەك.
7. سەبارەت بە شادی دەرمانی دژە سایكۆسس بەكردەهێنرێت هەروەها دەرمانەكانی جێگیركردنی مەزاج و هەنێ دەرمان و ڕێگا چارەی تر بە پێی پێویستی نەخۆشەكە.
8. بەكارهێنانی دەرمانەكانی جێگیر كردنی مەزاج وەكو كاربامازیپین وسۆدیۆم قالپرۆید .
ئاییندەی نەخۆش(): (prognosis)
گەر چارەسەری گونجاویلن بۆ بكرێت ئەوا(50%) یان لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا چاك دەبنەوە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەكە بەم شێوازەیە:
1. 25% حاڵتەكەیان سەر هەڵدەداتەوە لە ماوەی شەش مانگدا پاش چاك بوونەوە.
2. 30%_50% حەڵەتەكەیان سەر هەڵدەداتەوە لە ماوەی دووساڵدا.
3. 50%-70% حاڵتەكەیان سەرهەڵدەداتەوە لەماوەی پێنج ساڵدا.
بە شێوەیەكی گشتی هەتا ماوەی سەرهەڵدانەوەیەك و سەرهڵدانەوەیەك ی تر كەم بێت ئەوا توندی حاڵتەكە زیاتر دەبێت و نەخۆشەكە زیاتر نائارام دەبێت.
هەتاكو حاڵەتەكە ئاسان بێت و نیشانەكانی سایكۆسزی لەگەڵدا نەبێت و ماوەیەكی كەم بمێنێتەوە ئەوە ئایندەی نەخۆشەكە باشترە, باری خێزانی و هاوكاری هوڕێیانی و ئەندامانی خێزان كاریگەری گەورەی هەیە لە سەر چاك بوونەوەو سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەكە.
زۆر بە كەمی ڕوودەدات تاكێك تەنها حاڵەتی شادی هەبێت بەڵكو زۆربەی جار خەمۆكی لەگەڵدایە گەر تەنها جاڵەتی شادیشی هەبێت هەر بە حاڵەتی پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری ناودەبرێت بە بەكارهێنانی دەرمان لە ماوەیەكی كەمتر لە 3 مانگدا چاك دەبنەوە بەڵام ئەگەری سەرهەڵدانەوەی زۆرە ودەبێ چارەسەر بەكاربێنێ بۆ ماوەی پێویست و لە لایەن پزیشكەوە كاتی ڕاگرتنی دەرمان دیاری دەكرێت.
كانونی دووه‌م 29, 2012
پرۆگرامێک بۆ خه‌مۆکی زستانه – نووسینی: مامۆستای یۆگا – هاوبیر کامه‌ران
پرۆگرامێك بۆ خەمۆكی زستانە
نووسینی: مامۆستای یۆگا
هاوبیر كامەران
خەمۆكی یەكێكە لە دیاردە زۆر باوەكانی ئەم سەدەیە كە ملیۆنەها كەس پێیەوە دەناڵێنن. كەمبونەوەی رێژەی تیشكی خۆر بێ ئەوەی مرۆڤ هەستی پێبكات لە زستاندا ئەم خەمۆكیە زیاتر دەكات بەهۆی ئاڵوگۆڕی كەش و هەواوە كە كاریگەریەكی زۆری لەسەر فسیۆلۆژیای لەش هەیە و لەو ڕێگەیەشەوە كاریگەری دەخاتە سەر دەروونی مرۆڤ، ئەو بێتاقەت و بێزار‌و كەمهێز و كەم توانا دەكات و دووری دەخاتەوە لە پەیوەندی و چالاكیە كۆمەڵایەتیەكانی. خەمۆكی وا لەتاك دەكات كە نەتوانێت هەستێت بەئەنجامدانی ئەركەكانی سەرشانی خۆی و بكەوێتە كێشەوە لەگەڵ كەسانی دەوروبەری و كاتێكیش خەمۆكی سنوری خۆی دەبەزێنێت و ڕێژەكەی زیاد دەكات، ئیدی زیانی گەورە دەگەیەنێت و گەورەترین زیانیشی بەخۆكوشتنی كەسەكە كۆتایی دێت. ئەمەش هۆكاری زۆری ڕێژەی خۆكوشتنە لە وڵاتە ساردەكانی ئەسكەندەنافیاو باكوری ئەمریكا و ڕوسیا.
لەبەرئەوەی یۆگا و ئایورڤیدا(زانستی پزیشكی هیندی) لەسەر ناسینی مرۆڤ پایەكانی خۆیان ڕاگیر كردووە، گەلێ ڕێگەی سروشتی ئاسان و سودبەخش بەكاردێنن بۆ كەمكردنەوەو لەناوبردنی خەمۆكی و خاكەساری و بێتاقەتی. بەهۆی ئەو ڕێگانەوە وزەی مرۆڤ زیاد دەكات و ئەو چالاك و دڵخۆش دەكات. من لێرەدا هەندێ لەو ڕێگایانە باس دەكەم كە سودی بۆ هەموو كەس هەیە كەلە زستاندا بەكاریان بێنێت لەپێناو تەندروستیەكی باش‌دا.
1.بەكارهێنانی زەیتی نەعنا: ئەم ڕۆنە دژی خەمۆكی و بێتاقەتیە و هێزو توانا دەداتە مرۆڤ بۆ ئیش و كارەكانی ژیانی رۆژانەی. هەربۆیە دەتوانیت بەكاری بێنیت لەئامادەكردنی خۆراكدا، هەروەها لە شێلانی لەش و چەوركردنی پشتی مل دەتوانیت لێی سودمەند بیت.
2.خواردنەوەی چای زەنجەفیل: زەنجەفیل یەكێكە لەو خۆراكانەی كە ئەنتی ئۆكسیدانتێكی واتە دژە شێرپەنجەیەكی زۆر گەورەیەو هەروەها هێزو وزەیەكی زۆر دەداتە مرۆڤ. ئەمە بێجگە لەوەی كە لەزستاندا گەرمت دەكاتەوەو دژی ئەنفلۆنزاو هەڵامەتیشە. ئەم خواردنەوەیە كێش دادەبەزێنێت و هەوكردنی جومگەكان ناهێڵێت. یارمەتیەكی زۆری هەرسی خواردن دەدات و ریخۆڵەكان بەهێز دەكات. بەكارهێنانیشی بەو شێوەیە دەبێت كە پارچەیەكی هێندەی یەك برگەی پەنجە بكەیتە ناو فنجانێك ئاوەوەو بیكوڵێنیت تا نزیكەی 10 خولەك، پاشان بیخۆیتەوە.
3.ئەنجامدانی ڕاهێنانی یۆگا: ئەو راهێنانە وەرزشیانەی یۆگا كە بە (ئاسانا) ناسراون زۆر بەسودن بۆ بەگەڕخستنی وزەی وەستاوی لەش و گەرم كردنی، هەروەها میلاتۆنین و ئەدریناڵین لەلەشدا كەم دەكەنەوە كە كاردەكاتە سەر كەمبوونەوەی بێتاقەتی و هەڵچون و بێزاری. رۆژانە هەوڵبدە بۆ ماوەی یه‌ک كاتژمێر یان هیچ نەبێت نیو كاتژمێر ئەو راهێنانانە ئەنجام بدە كە تیایدا ورگ دەجوڵێت وەك ئەوەی كە لەسەر دەم پاڵ دەكەویت و لە دواوە قاچەكان دەنوشتێنیتەوەو بەدەستەكان مەچەكی قاچەكان دەگریت و ئەژنۆو سەرو سنگ پێكەوە بەرز دەكەیتەوە تا لەشت وەكو كەوانێكی لێدێت(واتە تەكنیكی دهانوراسانا-تەكنیكی كەوان).
4. سەیركردنی گلۆپی سپی نیۆن: ڕۆژانە بۆ ماوەی 10 خولەك سەیری گلۆپی نیۆن بكە كە ئەویش رێژەی میلاتۆنین دادەبەزێنێت و بەمەش خەمۆكی كەم دەكاتەوە.
5. بەكارهێنانی ڕێژەیەكی كەم لە بیبەری تون لە خۆراكەكانی زستاندا دەبێتەوە هۆی كەمكردنەوەی خەمۆكی و بێتاقەتی. وزەیەكی زۆرت دەداتێ و لەشت گەرم دەكاتەوە و سوری خوێنت بەتەواوی دەجوڵێنێت و چالاك دەكات.
6. هێشتنەوەی پشت بەڕێكی: لەكاتی دانیشتن‌دا هەوڵبدە هەمیشە پشتت ڕێك بێت. ئەم حاڵەتە ئەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشی و هەروەها وزەیەكی زۆر لە مرۆڤدا دەخاتە كار‌و مرۆڤ و بەتایبەت مێشك بەچالاكی و زیندوویی دەهێڵێتەوەو ناهێڵێت دوچاری خەمۆكی و كەمی ئۆكسجین ببێت. هەروەها زۆر بەسودە بۆ بەهێزكردنی ناوپەنچك و تەنانەت ریخۆڵەكان. دانیشتن لەم حاڵەتەدا رێگە بە گەدە دەدات بەباشی خۆراكی خۆی هەرس بكات و بەمەش پاڵەپەستۆ ناكەوێتە سەر ئەندامەكانی تری لەشی وەكو دڵ و سیەكان. نوشتانەوەی پشت لەكاتی دانیشتن ئەبێتە هۆی ئەوەی ئۆكسجینێكی كەمتر بچێت بۆ مێشك كە ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی خەمۆكی.
كانونی یه‌كه‌م 30, 2011
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی – ئاماده‌کردنی: ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
تەنگژەی دەروونی
ئامادەكردنی: ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ پڕە لە تەنگژە و گیروگرفتی بەردەوام، ئەگەر هەندێك شوێن بە هۆی كارەساتی دەستكردی مرۆڤ وەكو شەڕ و كوشتار و دەستدرێژی، یاخود ڕوداوی سروشتی وەكو بومەلەرزە و لافاو توشی تەنگژە و قەیران ببن، لەوانەیە چەندین شوێن و جێگەی ئەم دنیایە بە عێراقیشەوە، بە هۆی كەموكورتی لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی ڕۆژانە تا دەگاتە جەنگ و توندوتیژی بەشێوەیەكی بەردەوام خەڵكی لە تەنگژە و قەیراندان.
هەوڵدان بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی دور لە تەنگژە كارێكی ئەستەم و گرانە، بەڵام ناسینی جۆری تەنگژە و قەیرانەكان و مامەڵەكردن لەگەڵیان بە مەبەستی چارەسەر یان خۆگونجاندن، كارێكی مەنتقی و ژیرانەیە و دەتوانرێت كاری بۆ بكرێت. تەنگژە و قەیران هاوڕێی مرۆڤن لەگەڵ مێژووی دروستبوونیدا و ناتوانین بیاندەینە پاڵ كاتێكی تایبەت، كەسانێكی تایبەت، تەمەنێكی دیاریكراو.
تەنگژە لە ژیانی مرۆڤدا ئەتوانێت بەشێوەیەكی پۆزەتیف كاریگەری هەبێت و هانی بدات بۆ ئەنجامدانی كار و چالاكی باش، هەروەها دەكرێت بەشێوەیەكی نێگەتیڤ كاریگەری هەبێت و ببێتە هۆی نیگەرانی سۆزداری یان جەستەیی وەك (هەست كردن بەخەمۆكی، توڕەبوون، ترس، سەرئێشە، بێ باوەڕی، تێكچونی گەدە، تێكچونی خەو، بەرزبونەوەی فشاری خوێن).
تەنگژە ( Stress) چییە؟
نەبوونی هاوسەنگییە لە نێوان داخوازییە خۆیی و بابەتییەكانی كەسێك لەگەڵ ئەو سەرچاوانەی هەیەتی بۆ گەیشتن بە داخوازییەكەی. هەروەها بریتییە لە بوونی چەند فاكتەرێكی دەرەكی كە دەبنە هۆی دروستكردنی فشار لەسەر كەسەكە، هەرچەندێك بەهێزی فشارەكان زۆر بێت ئەو كەسەش ئەوەندە توانای ڕاگرتنی هاوسەنگی و خۆگونجاندنی لەدەست ئەدات و هەڵسوكەوت و كەسایەتی گۆڕانی بەسەردێت.
تەنگژەی ڕۆژانە چییە؟
تەنگژە لە ژیانی هەموو تاكێكدا هەیە، زۆربەی ئەو تەنگژانەی كە ڕۆژانە مرۆڤ توشی دەبیت مەرج نییە ببێت بە قەیران، بەڵكو زۆربەیان چارەسەر دەكرێن بێ ئەوەی هیچ بارگرانیەك لەسەر ئەو كەسە دروست بكەن.
تەنگژەی كەڵەكەبوو : بریتییە لە كۆمەڵێك ڕووداوی بچوكی تەنگژاوی كە لە ماوەیەكی كورتدا ڕودەدەن و كۆدەبنەوە، لەوانەیە ببنە هۆی دروستكردنی قەیران. هەندێ كەس ئەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ هەموو ئەو ڕوداوانەی ڕوو دەدەن، بەڵام لەهەندێ شوێندا دەگەنە خاڵی تێك‌شكان و توشی قەیران دەبن. زۆرجار ئەو ڕوداوەی لەكۆتاییدا قەیرانەكە دروست دەكات لەوانەیە مامناوەندی بێت، بەڵام لەكاتێكدا دەچێتە سەر تەنگژە دروستكەرەكانی تر، بەسە بۆ ئەوەی پاڵ بەكەسەكەوە بنێت خاڵی كۆنترۆڵكردنی تەنگژەكە لە دەست بدات.
قەیران چییە؟
بریتییە لە هەر ڕووداوێك یاخود هەڵوێستێك كە باری ئاسایی كەسێك تێكبدات و بەشێوەیەك دەربكەوێت كە چارەسەری نەبێت لەرێگا ئاساییەكانی خۆگونجاندنی كەسەكەوە. یاخود بریتییە لە هەر ڕووداوێك یا حاڵەتێك كە لە دەرەوەی ئەزموونە ئاساییەكانی كەسێكەوەیە و ناتوانێت چارەسەری بكات بەو ڕێگا ئاساییانەی خۆگونجاندن كە ئەو كەسە هەیەتی.
هۆكارە ناسراوەكانی دروستكرنی قەیران بریتین لەمانەی لای خوارەوە:
• ڕووداوێكی تەنگژاوی كوت‌وپڕ ( بۆ نموونە لەدەستچوونی كەسێكی خۆشەویست، لە دەستچوونی ماڵ یاخود بوونی مەترسی لەسەر سەلامەتی كەسێك)
• بەردەوام بوونی حاڵەتە زۆر مەترسیدارەكان (هەبوونی چەند ڕووداوێكی تەنگژاوی و بەردەوام بەیەكەوە بێ ئەوەی كۆتاییەك بەدی بكرێت بۆ تەنگژەكان لە ئایندەدا)
• نەبوونی توانا بۆ چارەسەركردنی حاڵەتە ئاسایی و تەنگژاوییەكان لە ڕێی شارەزاییە سروشتییەكانی خۆگونجاندنەوە
پەیوەندی نێوان تەنگژە و قەیران چییە ؟
زۆربەی كەس دەتوانن مامەڵە بكەن لەگەڵ تەنگژە و بێزارییەكانی ژیانی ڕۆژانە، بەڵام لەوانەیە ئەو تەنگژەی توشی دەبیت هۆكارەكەی ڕووداوێكی گرنگ بێت وەك لەدەستدانی كەسێكی خۆشەویست یاخود لەدەستدانی كارێك و ببێتە هۆی دروستكردنی قەیران. بەگشتی زۆربەی خەڵكی دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ هەر ڕووداوێك ئەگەر هاتوو بەتەنیا هاتە ڕێیان، بەڵام كۆبوونەوەی تەنگژە بچوكەكان بە خێرایی و لە ماوەیەكی كورتدا مایەی دروستكردنی قەیرانن. زۆرجار ئەو حاڵەتەی لە كۆتایدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیران لەوانەیە بە شێوەیەك لە شێوەكان مام ناوەندی بێت، بەڵام كاتێك دەچێتە پاڵ تەنگژە دروستكەرەكانی دیكە، بەسە بۆ ئەوەی پاڵ بەكەسەكەوە بنێت خاڵی كۆنترۆڵكردنی تەنگژەكە لە دەست بدات.
نیشانەكانی تەنگژەی دەروونی :
دكتور جون كارپی John Carpi 1996، دەڵێت تەنگژە و فشاری دەروونی ناڕێكی و تێكچوون لەسەرجەم كۆئەندامەكانی جەستەدا دروست دەكات بە مێشكیشەوە. پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا سەرقاڵی و ماندوبوونی زیاتری لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەكاندا دروست كردووە و كاتی پشودان و خۆشی وەرگرتنی كەمكردۆتەوە، تەنانەت كەسانێك دەبینیت كە چۆتە گەشت و سەیران لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی، بەڵام هێشتا بەردەوام مۆبایلەكەی بەدەستەوەیە و پەیوەندی بە خەڵكەوە دەكات بە مەبەستی كڕین و فرۆشتن، دانانی كاتی یەكتر بینین لە دوكانەكەی… ئایا بەم كاتە دەوترێت كاتی پشوو وەرگرتن.
هەر تاكێك بە جۆرێك وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ تەنگژە و قەیران. وەڵامدانەوەكان لایەنی سۆزداری، هەڵسوكەوت، ئیدراك و جەستەیی لە خۆدەگرێت، جۆری وەڵامدانەوە و نیشانەكان یارمەتیدەرن بۆ بەرچاورونكردنی ئەو كەسەی دەیەوێت دەستێوەردانی چارەسەری ئەنجام بدات بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو تاكە. لەگەڵ ئەوەی كە خەڵكی جیاوازن لە یەكتری ، بەڵام لەوانەیە دەستنیشانكردنی هەندێك نیشانە و وەڵامدانەوەی ناسراو بۆ تەنگژە و قەیران كارێكی یارمەتیدەربێت.
هەندێك لە نیشانەكانی تەنگژەی دەروونی:
1. نیشانە جەستەییەكان:
• گرژی ماسولكەكانی پشت و مل، بەتایبەت لەرزین و سەرئێشە، ساردبوونەوەی پەلەكان.
• ترشانی گەدە، دڵتێكەڵهاتن، ئازاری ناو سك.
• تێكچوونی ئارەزوی خواردن، سكچوون یان قەبزی.
• تێكچوونی خەو : بێخەوی یان زۆر خەوتن، زووخەبەربوونەوە، بینینی خەوی ناخۆش .
• ئازاری پشت و شانەكان، ئازاری ددان.
• زیادبوونی لێدانی دڵ، ناڕێكی لێدانی دڵ .
• قورسی هەناسەدان، ئازاری سنگ.
• تێكچوونی هەمەجۆر لە لایەنی سێكسی‌دا .
2. نیشانە دەروونییەكان:
نیگەرانی، دڵتەنگی و خەمۆكی، نا ئارامی و جێبەخۆنەگرتن، توڕبوون، ماندویی و شەكەتی، تێكچوونی بیركردنەوە و تركیزكردن، ڕەشبینی، نەبوونی توانای بڕیاردان، گوێپێنەدان، تێكچونی گەدە و كێشەی خواردن، ئازار‌و سەرئێشە ، تێكچوونی توانای بەڕێوەبردنی ئیش و كار‌و ڕۆتینی ڕۆژانە.
تشرینی دووه‌م 12, 2011
گرفتی شه‌که‌تی به‌رده‌وام – Chronis fatigue syndrome – د.ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین – پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
گرفتی شەكەتی بەردەوام Chronis fatigue syndrome
د. رێدار محەمەد ئەمین – پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونییەكان
ئایا هیچ جار رویداوە كاتێك لەخەو هەڵدەستیت هەست بە ماندوبونێكی زۆر بكەیت ؟ ئایا كاتێك لەناو جەرگەی كاركەتدایت هەست بە ئازاری ماسولكەكانت بكەیت ، هەست دەكەیت زوو توڕە دەبیت ؟ شێوازی خەوتنت تێكچووە ؟ یان هەست بە ژانە سەرێكی بەردەوام ، دڵەڕاوكێ دەكەیت ؟یان بێ ئەوەی هیچ كاریكت كردبیت هەست بە هیلاكی بكەیت؟لە خۆت بپرسیت بۆ وا شەكەتیت؟ ئەم نیشانانە دەكرێت لەهەر مرۆڤێكدا هەبن ، بەڵام هەر كاتێك بەردەوام بوون ، یان كاریگەرییان كردە سەر چالاكی مرۆڤەكە ئەوا ، ئەوا پێیی دەڵێن گرفتی شەكەتی بەردەوام .
گرفتی شەكەتی بەردەوام ( گ.ش.ب ) بریتییە لە بەردەوام بوونی ئەم نیشانانەی خوارەوە بۆ ماوەی شەش مانگ یان زیاتر وەك ماندووبون و هیلاكی بەردەوام ، ژانی ماسولكەكان ، سەر ئێشە ، قوڕگ ئێشە ، نەرمە تا یان بەرز بونەوەیەكی كەم لە پلەی گەرمای لەش ، تێكچونی یادەوەری كورتخایەن ( ذاكره قصیرە المدی )، سك ئێشە ، هێڵنج هاتن ، نەبوونی ئارەزووی خوێندن ، ئەم نیشانانەی سەرەوە هیچ بنەمایەكی جەستەییان نیەو هەموو پشكنینەكان نێگەتیڤ دەردەچن ، ئەمەش وا دەكات بڵێن هۆكاری سەرەكی ئەم نەخۆشیە دیار نیەو رەنگە دەستنیشانكردنی چەند مانگێك یان چەند ساڵێك بخایەنێت ، تاوەكو پزیشك تەواولە پشكنینەكان دڵنیا دەبێت .چونكە ئەم كەسە لەو پزیشك بۆ ئەو پزیشك دەچێت و تەنها شەكوای جەستە دەكات،ئەمەش وا لە پزیشكەكان دەكات،كەوا بەدوای هۆكاریكی جەستەیی بگەرێن و بیر لە حالەتی دەروونی نەكەنەوە.
رێژەی بڵاوبونەوەی ئەم گرفتە زۆر روون نیە ، بەڵام رەنگە یەك لەهەزار كەس بێت ، گ.ش.ب بەزۆری توشی تەمەنی 20-40 ساڵان دەبێت ، بەڵام رەنگە لەتەمەنی 13-15 ساڵیش روبدات ، لە ئافرەتانیش زیاترە ولایەنی كەم چوار بۆ یەكە .
هۆكارەكانی گ.ش.ب
هەروەك باسمان كرد ، هۆكارەكانی سەرەگی ئەم گرفتە دیار نییە ، بەڵام ئەمانەی خوارەوە چەند بیردۆزەیەكن :
1- هەوكردن بە ڤایرۆس ، كەوا بەرگری لەش لاواز دەكات ، تێبینی كراوە ، زۆربەی كەسەكان دوای هەوكردنی ڤایرۆسی وەك ئەنفلەوەنزا توشی ئەم گرفتە دەبن .
2- هۆكاری بۆماوەیی : گ.ش.ب زیاتر لەو خێزانانەیە ، ئەندامێك یان زیاتریان ئەم گرفتەیان هەیە .
3- زۆری فشار و ئیش و كاری زۆر و شەكەتی و هیلاكی دەرونی و جەستەیی .
4- خەمۆكی : لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە كەوا لە 80% ی ئەوانەی توشی گ.ش.ب دەبن ، گرفتی خەمۆكیان هەیە بۆیە هەندێك لەم زانایانە ئەم گرفتە بەبەشێك لە خەمۆكی دادەنێن . بەڵام گ.ش.ب هەموو نیشانەكانی خەمۆكی نییە وەك هەستكردن بە گوناه ، هەوڵی خۆكوشتن ، بێزاربوون لە ژیان یان خۆشگوزەرانی ، هەوەها كێشی لەشیان وەك خۆی دەمێنێتەوە .
5- زەبری دەرونی وەك تەڵاق دان ، جیابونەوە ، كوشتن ، كۆست كەوتن ( مردن ) بێكاری .
6- زەبری دەرونی سەردەمی منداڵی .
• نیشانەكانی گ.ش.ب
رادەی توندوتیژی گ.ش.ب جیاوازە و دەوەستێتەوە سەر رادەی توندوتیژی و رێژەی شەكەتی و هیلاك بوون .
هەست كردن بە زوو ماندوبوون ، یان شەكەت بوون لەهەموو نیشانەكانی تر دیارترەو دەبێتە هۆی كەمبونەوەی 50% ی چالاكی كەسەكە ، لەزۆربەی بارەكاندا نیشانەكان بەرەبەرە دەست پێ دەكەن . بەڵام رەنگە هەندێكجاریش بەتوندی دەست پێ بكات و وەك نیشانەكانی ئەنفلۆنزا وا بێت .
لەگرنگترین نیشانەكانی ئەمانەی خوارەوەن :
1- شەكەت و هیلاك بوون ، یان هەست كردن بە ماندوو بوون دوای ئەنجامدانی كارێكی سوك .
2- ژانە سەری توند .
3- ژانی هەموو جەستە ، ژانی ماسولكەكان ، ژانی جومگەكان ، بێ هێزی .
4- تێكچونی یادەوەری كورت خایەن ( ژاكرە قصیرە المدی ) وە نەمانی تەركیز كردن .
5- سەختی و زەحمەتی لەرێكخستنی بیرۆكەكانی مۆرڤ ، سەختی لە دۆزینەوەی رستەی گونجاو بۆ قسەكردن و خستنەرووی راو و بۆچونەكان .
6- هەستكردن بە خەمۆكی .
7- ژانی قوڕگ .
8- ژانە سك ، وەك گرفتی وروژاندنی ریخۆڵە ( تهیج القولون )
9- ئازار لەچاوەكان ، ڵێڵ بینین .
10- هەستیاری لەرادەبەدەر یان بەرگە نەگرتنی روناكی ، دەنگی بەرز ، هەندێك خواردنی دیاریكراو .
11- نۆرەی كۆكین ، گرژی و توڕەیی ، تێكچونی میزاج ، دڵەڕاوكێ .
12- سكچون و قەبزی .
13- لەرزین و ئارەق كردن .
14- قژ هەڵوەرین .
15- گرفتی سێكسی
ئەمانەو چەندین نیشانەی تر … بەڵام زۆربەی ئەو نەخۆشانەی گ.ش.ب هەیە تەنها كەمێك لەو نیشانانەیان هەیە و باس لەوە دەكەن ، كەوا هەندێك رۆژی خۆش و هەنێك رۆژی ناخۆشیان بردۆتە سەر .
• چارەسەری گ.ش.ب
چونكە هۆكارەكانی دیار نیە بۆیە چارەسەری سەخت دەبێت / چارەسەر بەخەوتن یان پشوودانی زۆر نابێت بەڵكو ئەم خاڵانەی خوارەوە یارمەتی دەرن بۆ چاك بونەوە :
1- یارمەتیدانی خود : ئەم رێگایە لەهەموو جۆرەكانی تری چارەسەری بەسودترە و كاریگەرترە ، دانانیرۆتینێك بۆ چۆنیەتی نوستن لەخەو هەستان لەكاتێكی دیاریكراو ( ئەمەش پێ ی دەگوترێت كاتژمێری بایلۆژی ) ئەنجامدانی چالاكی‌و خۆ سەرقاڵكردن شەكەت بونەكە سوك تر دەكات ، بەڵام ناوە ناوەش پێویستی بە پشوو هەیە ،
2- ئەنجامدانی وەرزش : ئەنجامدانی وەرزشی سوك و پاشان بەرە بەرە زیادكردنی بەتایبەتی لەو كەسانەی كە كەم چالاكن یان وەرزش ناكەن .
3- دەرمان : دەرمانە ئازار شكێنەكان تەنها بۆ ماوەیەكی كورت بەسودن و نابێت بەبەردەوامی بەكارهێنرێن وەك ستیرۆیدەكان ( پریدنیزۆلۆن ، دیكسۆن ) و ناستیرۆیدەكان وەك ڤۆڵتارین ، پرۆفین ، نایرۆكسین … هتد . بەڵام رەنگە كەسەكە سود لەدەرمانی دژە خەمۆكی وەك گروپی S.S.R.I وەربگرێت بە نمونە ستیالۆبرام ، فلوكستین ، ئەمانەش هەمووی دەبێت لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی دەورنی بن .
4- چارەسەری دەرونی : بۆ نمونە پەیبردن و گۆڕینی رەفتار C.B.T یارمەتی نەخۆشەكە دەدات لەهۆكاری گرفتەكە بگات و چارەسەری قوڵ بكات ، چارەسەری بەگروپ یارمەتی دەدات زیاتر لەنیشانەكان بكات چۆن خۆی لەگەڵیان بگونجێنێ و لەوانی تریش فێربێت ، دوا قسە ئەوەیە هەر كاتێك ئەم وتارەت خوێندەوەو هەستت بەماندووبون و شەكەتی كرد ئەوا ئەوا رەنگە توشی گ.ش.ب بووبیت
Redar_moh@yahoo.com
ئاب 20, 2011
ئاسایشی ده‌روونی – به‌شی یه‌که‌م – نووسینی: دانا سه‌لام که‌ریم – ڕێنماییکاری ده‌روونی
ئاسایشی دەروونی
بەشی یەكەم
نوسینی :دانا سه‌لام كه‌ریم
ڕێنماییكاری دەروونی
چەمكی هەست كردن بە ئاسایشی دەروونی:
یەكێك لە لە پێداویستیە گرینگەكانی ژیانی تاك هەست كردنە بە ئاسایشی دەروونی لە ژیانی ڕۆژانەیدا بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بكات،ئێمە لێرەدا تیشكێك دەخەینە سەر ئەم پێداویستیە، پێناسە و رەهەند و پێكهاتەكان و هەروەها هەرەشەكارییەكانی سەر ئەم پێداویستیە و چونیەتی دەركەوتنی لە ژیان بەپشت بەستن بە هەرمی ماسلۆ بۆ پێداویستیەكان شی دەكەینەوە،
هەست كردن بە ئاسایشی دەروونی: واتە تاك هەست بەوە بكات كەلەلایەن كەسانی تر و ئەم شوێنەی لێ یەتی قبوڵ كراوە و خۆشەویستە،لە ژینگەیە هەست بە ئارامی و دڵنیای بكات.دوور لە ترسناكی و هەرەشە و دلەڕاوكێ .(یوسف، 2006: 18
بە شێوەیەكی گشتی رای جیاواز هەیە لە نێوان توێژەران ،وە گۆشەنیگای جیاوازیش هەیە لە نێونیان بۆ ئەم چەمكە، هەندێكیان بەم شێوەیە لێكیدەدەنەوە كە ئاسایشی دەروونی بریتی یە لە دڵنییایی دەروونی و ،ئاسایشی خودی ،ئاسایشی هەڵچوونی.ئاسایشی دەروونی یەكێكە لە گرینگ‌ترین پێكهاتەكانی ژیانی هەموو تاكێك ،لای هەموو مرۆڤێك لە هەموو كات و شوێنێك دەردەكەوێت،لە سەرەتای ژیانەوە تاكو مردن ،ئەگەر ماڵ و سامان و ئایینی نەكەوێتە بەر مەترسی ئەوا هەست كردن بەئاسایش و ئارامی لای دروست دەبێت .(عبدالمجید،2004: 247).وە (حمزە،2001) لەم بروایەدایە كە هەست نەكردن بەئاسایشی دەروونی بەهۆی ئەم هۆكارانەوە درووست دەبێت وەكو (هەرەسی تاك لە تێركردنی پێداویستیەكانیان، نەبوونی توانا لە بەدەستهێنانی خود ،متمانە بەخۆنەبوون ،هەست كردن بەنەبوونی رێزی كۆمەلایەتی ،دڵەراوكێ و ترسی كۆمەلایەتی ،فشاری دەروونی ،پێش بینی هەرەسهێنان ،شێوازەكانی پێگەیاندنی كۆمەلایەتی هەلە ، شەر و ئاژاوە ،…هتد) (حمزە ،2001: 130).
رەهەندەكانی ئاسایشی دەروونی:-بەگشتی رەهەندە سەرەكیەكانی ئاسایشی دەروونی ئەمانەن:
هەست كردن بە ئاسایش و دڵنیایی:
1-هەست كردن بەڕەزامەندی و خۆشەویستی و پەیوەندی نەرم و یارمەتی دەر لەگەل كەسانی تر .
2- هەست كردن بە رەوەبوون (إنتما‌و) بۆ گڕوپ و شوێنەكەی لێ یەتی .
3- هەست كردن بەسەلامەتی ودڵنیایی و نەبوونی هەرەشە و ترسناكی و دڵەراوكێ
هەست نەكردن بە ئاسایش و دڵنیایی:
1- هەست كردن بەدەست لێ بەربوون و خۆشەویستی پێنەدان،.
2- هەست كردن بە تەنیایی و دوورەپەرێزی لەم شوێنەی لێ یەتی
3- بەردەوام هەست كردن بە هەرەشە وترسناكی و دڵەڕاوكێ
لەگەل ئەم رەهەندە لاوەكیانەی خوارەوە:-
1- بیركردنەوەی تاك لە دونیا كە یەكجار خۆشەویست و دڵخۆشكەر و پڕ ئاشتی و بێ شەرانگێزی یە.
2- تاك وا بیربكاتەوە كە رەگەزی مرۆڤ یەكجار خۆشەویست و خێرخواز و یارەمەتیدەرە.
3-هەست كردن بە خۆشەویستی و متمانە بە كەسانی تر .
4-ئارەزووی تاك بۆ باشترین و گەشبین ترین پێشبینی .
5-ئارەزووی تاك بۆ بەختەوەری و دڵفراوانی و ڕەزامەندی لە دەروونی خۆیی و كەسانی تر .
6-هەست كردن بە ئارامی و سەربەخۆیی دەروونی و هەڵچوونی .
7- هەست كردن بەدەرچون لەتەركیز لەسەر كێشەكان و نەبوونی تەركیز لەسەر خود.
8- ڕەزامەندی لە خود و نەرم و نیانی لەگەلی .
9-ئارەزوو لەسەر گۆرینەوەی هێزی كۆنتڕۆل لەسەر كەسانی تر .
10- تەنیاییەكی رێژەیی لەسەر دەماریگیری ناچاری.
11-كۆبوونەوە لە دەوری گروپ و كۆمەڵگا.(دزەیی،2001: 60)
پێكهاتەكانی ئاسایشی دەروونی:-
1-ئاسایشی كۆمەلایەتی: تاك هەست بەوە بكات كە لە چوارچێوە كۆمەلایەتیەكەی قبوڵ كراوە و رێزی لێدەگیرێت .وە لەگەل داب و نەریتەكان بگونجێ و هەست بە رەووەبوون (إنتما‌و)بكات
2-ئاسایشی جەستەیی:بریتی یە لە تێركردنی پێداویستیەكانی جەستە و لاشەی تاك ،بۆئەوەی لە شێكی ساغ و تەندروستی هەبێت وەكارێكی پێنەكرێت كە لەهێز و توانای خۆی بەدەربێت،یاخو ئەندامێك لە ئەندامەكانی جەستەی تووشی زەبر یان برین ببێتەوە.
3-ئاسایشی فكری و بیروباوەری: تاك بتوانێت بە بێ هیچ ترس و هەرەشەیەك ئەم بیروباوەرە هەڵبژێرێت كە بروای پێیەتی ،نەوەكو بەزۆر بیروباوەرێكی تری بەسەر دابسپێنن، بە ئازادی ئەرك و داخوازییەكانی جێ بەجێ بكات.(الشافعی،عوسمان:2004)
هەرەشەكانی ئاسایشی دەروونی:
1- ترسناكی و هەرەشە و دەست لێ بەربوون :كەلە ئەنجامی دڵەڕاوكێ و ترس و شەر و ئاژاوە دروست دەبن و كاریگەری لەسەر هەست كردن بە ئاسایشی دەروونی دادەنێن.
2- كەمی ئاسایش زۆر جار لە ئەنجانی كەم ئەندامی دروست دەبێت لە خۆ بەراورد كردن لەگەل كەسانی ئاسایی.
نەخۆشی ترسناك وەكو ژێرپەنجە ،نەخۆشی دڵ زۆربەی جار ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی بەرز ببێتەوە ،هەست كرد بەئاسایشی دەروونی بەرەو نزمی بچێت.((حسن،داینی،2006: 170).
تێبینی: بەشی دووەمی ئەم بابەتە باسی هەرەمی پێداویستیەكانی ماسلۆ دەكەین و بە دریژیش جەخت لەسەر پێداویستی دووەم دەكەین كە پێداویستی هەست كردن بە ئاسایشی دەروونییە
ته‌مموز 3, 2011
خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ دڵه‌ڕاوکێ … دڵه‌ڕاوکێ لای (ئۆتۆ رانک – Otto Rank)
خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ دڵه‌ڕاوکێ… دڵه‌ڕاوکێ لای (ئۆتۆ رانک – Otto Rank)
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه قسه‌وباسێکی زۆر ده‌رباره‌ی په‌شێوییه ده‌روونییه‌کان به‌گشتی و دڵه‌ڕاوکێ به‌تایبه‌تی کراوه و زۆرێک له زانایان و ده‌روونناسان بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌بووه سه‌باره‌ت پێناسه و هۆکاره‌کانی پشت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م باره ده‌روونییانه و شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنیان، هه‌ندێ جار ئه‌م جیاوازییه له بیروبۆچوونه‌کاندا جیاوازی که‌سییشی له‌نێوان ئه‌و زانایانه‌دا دروستکردووه و یه‌کتریان داوه‌ته به‌ر هێرشی پلار و ڕه‌خنه‌کانیان.
یه‌کێک له‌و خاوه‌ن دیده جیاوازانه ده‌روونشیکاری نه‌مسایی (ئۆتۆ ڕا‌نک)ه، ئه‌م زانایه له‌دایکبووی شاری ڤیه‌ننای نه‌مسایه و له به‌رواری (22/04/1884) له‌دایکبووه و له (31/10/1939) کۆچی دوایی کردووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ی بواری ده‌روونشیکاریی سه‌ره‌تا یه‌کێک بوو له یاران و شوێنکه‌وتووانی زانای ده‌روونیی به‌ناوبانگ (سیگمۆند فرۆید)، له‌ساڵی (1912) دا بڕوانامه‌ی دکتۆرای له‌زانکۆی ڤیه‌ننا به‌ده‌ستهێناوه، پاشان (فرۆید) هه‌ڵیبژارد بۆ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ردوو گۆڤاری (ئیماگۆ و گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تیی ده‌روونشیکاریی)، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ناوبانگترین دوو گۆڤار بوون له ئه‌ڵمانیا له‌بواری ده‌روونشیکاریدا. پاشان له‌ساڵی 1924 و دوای ئه‌وه‌ی (ئۆتۆ ڕا‌نک) تیۆری (شۆکی له‌دایکبوون)ی خسته‌ڕوو کێشه که‌وته نێوان خۆی و فرۆید و هاوڕێبازه‌کانی له بواری ده‌روونشیکاریدا، پاش ئه‌مه به‌ته‌واوی له‌ڕێبازه‌که‌ی فرۆید جیابووه‌وه و بۆچوونه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازه‌وه تیۆریزه کرد، له گرنگترین و به‌ناوبانگترین کتێبه‌کانی ئه‌م ده‌روونشیکاره (شۆکی له‌دایکبوون – Das Trauma der Geburt)ه.
لێره‌دا نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی جیاوازی نێوان (رانک و فرۆید و هاوڕێبازه‌کانیان) بکه‌م، به‌ڵکو مه‌به‌ست ته‌نها خستنه‌ڕووی بیروڕاکانی (رانک)ه سه‌باره‌ت به دڵه‌ڕاوکێ.
(ئۆتۆ ڕا‌نک)ی ده‌روونشیکار، په‌شێوییه ده‌روونییه‌کانی به‌گشتی و له‌ناویاندا دڵه‌ڕاوکێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زنجیره‌یه‌ک جیابوونه‌وه و دابڕان له‌ژیانی تاکدا، که به شۆکی له‌دایکبوون ده‌ستپێده‌کات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دابڕانی کۆرپه‌له‌وه دروستده‌بێت که تیایدا منداڵ (کۆرپه) له یه‌که‌م ژینگه‌ی ژیانی که ئه‌ویش ناو منداڵدانی دایکه داده‌بڕێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی دێته ژیان و ژینگه‌یه‌کی نوێوه له‌ڕێی پرۆسه‌ی له‌دایکبوونه‌وه، به‌بۆچوونی (ئۆتۆ رانک) ئه‌م شۆکی له‌دایکبوونه منداڵ دووچاری دڵه‌ڕاوکێیه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌کات، پاشان منداڵ له ئامێزی دایکدا فێری شیرخواردن ده‌بێت که وه‌ک ژینگه‌یه‌کی نوێ و جێگره‌وه بۆ ژینگه‌که‌ی پێشووی وایه، به‌ڵام هێنده نابات منداڵ له شیر ده‌بڕدرێته‌وه و جارێکی‌تر منداڵ دووچاری دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت له‌ئه‌نجامی دابڕانێکی تر له‌دایکی. پاشان منداڵ له ئامێزی خێزاندا گه‌شه ده‌کات و هه‌ڵسوکه‌وت و یاری و چالاکی جۆراوجۆر ده‌کات و نزیکترین که‌سیش به منداڵ له‌م قۆناغه‌دا دایکییه‌تی، به‌ڵام هێنده نابات منداڵ ده‌چێته باخچه‌ی ساوایان یان قوتابخانه، ئه‌مه‌ش جارێکی‌تر دڵه‌ڕاوکێ ده‌وروژێنێته‌وه لای منداڵ چونکه ئه‌م چوونه‌ی بۆ باخچه یان قوتابخانه جارێکی‌تر دایده‌بڕێته‌وه له دایکی و خێزانه‌که‌ی. پاشان له‌قۆناغه‌کانی داهاتووی ژیانی تاکدا، تاک وابه‌سته‌ی خێزان و دایکه، پشتبه‌ستووه به که‌سێتی دایک، پێداویستییه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا فه‌راهه‌م ده‌بێت، به‌ڵام ڕۆژێک دێت تاک هاوسه‌رگیریی ده‌کات و جارێکی‌تر له تاک له دایک داده‌بڕێت و چیتر ئه‌و پشتبه‌ستنه‌ی به خێزان و دایک نامێنێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له دابڕان جارێکی‌تر تاک دووچاری دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات.
به‌بڕوای (ئۆتۆ ڕا‌نک) دڵه‌ڕاوکێ ئه‌و ترسه‌یه که له ناوه‌خنیدا ئه‌م دابڕان و جوداییانه خۆیان حه‌شارداوه.
(ئۆتۆ رانک) وایبۆچووه که دڵه‌ڕاوکێ بنه‌ڕه‌تییه‌که (شۆکی له‌دایکبوون)، دوو فۆرم وه‌رده‌گرێت که به‌درێژایی ژیانی تاک هاوه‌ڵی ده‌که‌ن، ئه‌وانیش: (ترس له ژیان) و (ترس له مردن)ه. (رانک) ده‌ڵێت: ترس له ژیان، دڵه‌ڕاوکێیه به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆبوونه تاکییه‌یه که هه‌ڕه‌شه له تاک ده‌کات له‌قۆناغه جیاجیاکانی ژیانیدا و دووچاری دابڕانی ده‌کات له په‌یوه‌ندییه‌کانی و باره‌کانی ژیانی. به‌ڵام ترس له مردن، بریتییه له ترس له له‌ده‌ستچوونی سه‌ربه‌خۆیی تاکێتی تاک و وێڵبوون و وونبوون له‌ناو گروپدا، یاخود ترس له‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ستبدات و دووچاری پشتبه‌ستن بێته‌وه به که‌سانیتر.
به‌پێی ئه‌م تیۆره‌ی (رانک) ، دڵه‌ڕاوکێ بارێکی ده‌روونیی هاوه‌ڵگری مرۆڤه له گشت قۆناغه‌کانی ژیانیدا، ئه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه ده‌گۆڕێت، ته‌نها قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نییه‌تی، بۆ نموونه له ساته وه‌ختی له‌دایکبوونییه‌وه هه‌تا ده‌گاته سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و چوونه ژیانی هاوسه‌رگیریی، ترسی تاک له‌و سه‌ربه‌خۆبوونه و له‌و زنجیره دابڕانه‌یه که له‌و قۆناغانه‌دا (دوورکه‌وتنه‌وه له منداڵدانی دایک، له شیر بڕانه‌وه، چوونه باخچه‌ی ساوایان یان قوتابخانه، چوونه ژیانی هاوسه‌رگیریی) دووچاریان دێت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ده‌گات و ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، ترسه‌که‌ی ده‌گۆڕێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، واته ترس له له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی و جارێکی‌تر پشتبه‌ستن به ده‌وروبه‌ر، که لێره‌دا مه‌به‌ست قۆناغی به‌ساڵاچوون و که‌مبوونه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاته یان په‌ککه‌وته‌یی یان هه‌ر ڕووداوێک ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێگه و باره سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی.
به‌و پێودانگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌میشه له ناجێگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا ژیاوه، بۆیه تاکی کورد به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه له جۆره‌ها دابڕان، سه‌رده‌مانی ژێرده‌سته‌یی و داگیرکاری ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌کان (به‌ر له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991)، هه‌میشه تاکی کورد به‌شی شێری هه‌بووه له خۆشاردنه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتن له سه‌ربازیی)، پێشمه‌رگایه‌تی، ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی، ڕاوه‌دونان و ئه‌شکه‌نجه‌دان، ڕاگواستن و جینۆسایدکردن و …تد، هه‌موو ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆییانانه وایکردووه که تاکی کورد به‌رده‌وام دووچاری دابڕان ببێت له ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و ناچار بێت خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه نوێیه‌که‌دابگونجێت، هه‌موو به‌ریه‌ککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نوێ‌دا مرۆڤ دووچاری فشاری ده‌روونی ده‌بێت، هه‌تا ئه‌و ژینگه‌یه نامۆتر بێت به تاک ئه‌وا توندی فشاره‌که هێنده توندتر ده‌بێت له‌سه‌ر تاک.
له‌پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی جارێکی‌تر به چه‌ند بارێکی ناجێگیری تردا گوزه‌ری کرد، وه‌ک گه‌مارۆی ئابوری دوولایه‌نه (نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس) له‌سه‌ر کوردستان، شه‌ڕی ناوخۆ، ئاواره‌یی و ڕاوه‌دونان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه، ئه‌م باره ناجێگیره‌ی پاش ڕاپه‌ڕینیش دووباره درێژه‌ی دایه‌وه به‌و دابڕانه‌ی تاکی کورد له پێش ڕاپه‌ڕیندا له‌ده‌ستی ده‌ناڵاند، بۆ نموونه ده‌یان هه‌زار گه‌نجی کوردستان ڕێگه‌ی کۆچ کردنیان هه‌ڵبژارد به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌شێکی لایه‌نگران و چه‌کدارانی لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ ناچاری به‌جێهێشتنی زێدی خۆیان کران و به‌ناچاری ڕوویان کرده ئه‌و ناوچانه‌ی لایه‌نه‌که‌ی خۆیان تیایدا باڵاده‌ست بوو.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیشه‌وه، زۆر گۆڕانکاری به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری کوردستاندا هات و ده‌رگای سنووره‌کان به‌ڕووی کاڵا و به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کانی بازاڕه‌کانی جیهاندا کرانه‌وه و ئامێره ته‌کنۆلۆژییه‌کان به‌خێرایی خۆیان خزانده نێو ماڵ و ئۆتۆمبێل و جانتا و گیرفانی تاک کورد، ئه‌مه‌ش جارێکی‌تر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی خسته قۆناغێکه‌وه که زۆرێک له چاودێران به قۆناغی گواستنه‌وه ناوزه‌دی ده‌که‌ن، له‌گرنگترین سیماکانی ئه‌م قۆناغه‌ش، کاڵبوونه‌وه و که‌مبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌ستکردن به نامۆبوون، بێمتمانه‌یی، کێبه‌رکێی سامان کۆکردنه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندخوازی و…تد، تێکڕا ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌ش تاکی کوردیان خستۆته به‌رده‌م خۆگونجاندنێکی نوێوه، له خراپترین ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ش: زیادبوونی نه‌خۆشییه سایکۆسۆماتییه‌کان، زیادبوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، زیادبوونی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، که‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی، زیادبوونی لادانه‌کان، زۆربوونی ڕووداوه‌کان به‌تایبه‌تی رووداوه‌کانی هاتووچۆ، دابه‌زینی ئاستی خوێندن له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندندا، دابه‌زینی مامناوه‌ندیی ته‌مه‌نی تاکی کورد که له‌ئێستادا به (63) ساڵ ده‌خه‌مڵێنرێت.
به‌بڕوای من دڵه‌ڕاوکێ له جیابوونه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م تیۆره‌ی (رانک)دا، ده‌چێته خانه‌ی سه‌رله‌نوێ پشتبه‌ستنه‌وه به ده‌وروبه‌ر (خێزانه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی تاک) و له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی (ژن یان پیاو) هه‌یبووه، به‌تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا. به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی خاوه‌ن پۆست و کورسییه‌کان له کوردستان هه‌یانه به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی کورسی و پۆسته‌کانیان (مه‌به‌ست پۆسته بچووکه‌کانه هه‌تا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی) ده‌چێته خانه‌ی هه‌مان ترس و دڵه‌ڕاوکێوه که (رانک) ئاماژه‌ی پێداوه.
به‌بڕوای من ئه‌و دابڕانانه‌ی تاکی کورد پێشتر پیایدا گوزه‌ری کردووه و ئێستا تیایدا ده‌ژی، له فه‌زای گشتی کۆمه‌ڵگه، هه‌مان ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت که (رانک) له تیۆره‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌گه‌رچی ڕا‌نک زیاتر جه‌ختی له فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان کردۆته‌وه، به‌ڵام دواجار تاک ئه‌ندامی خێزانه گه‌وره‌که‌شه که کۆمه‌ڵگه‌یه.
دواجار ترس له مردن و ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی تاک هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به دابڕان و ماڵئاوایی یه‌کجاریی له ژیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌یه که خۆی له ناخ و نه‌ستی هه‌موو تاکێکدا حه‌شارداوه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ن و دووچاربوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و ڕووداوی کت‌وپڕ، زیاتر و زیاتر ده‌بێته حه‌قیقه‌تێکی ده‌رکه‌وتوو له ژیانی هه‌ر تاکێکدا.
تێبینی: وێنه‌ی هاوبه‌ندی ئه‌م وتاره له هۆم په‌یجی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا، وێنه‌ی (ئۆتۆ ڕا‌نک)ه.
ئایار 22, 2011
ڕۆڵی میدیا له هۆشیارکردنه‌وه‌ی ده‌رووندروستی
ڕۆڵی میدیا لە هۆشیاركردنەوەی دەرووندروستی
د. ڕێدار محمد امین
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
دیارە پیشەی سەرەكیی میدیای دروست و پڕۆفیشناڵ، خستنەڕووی ڕاستییەكانە، لەم پێناوەیشدا میدیا شێواز و تاكتیكی جۆراوجۆر بەكار دەهێنێت، چ بۆ ورووژاندن، یان سەرنجڕاكێشانی خەڵك، لێرەیشدا گرنگ گەیاندنی پەیامە و بەردەوامیی پێوەندییە لەگەلأ جەماوەردا، بەڵام هەر كاتێك میدیا سیفەتی تایبەتمەندی و پڕۆفیشناڵی لە دەست بدات، ئەوا هەر هەوڵێك بۆ گەیاندنی ڕاستییەكان، كاردانەوەی نێگەتیڤی دەبێت و میدیایش دەبێتە كەناڵێكی زیانبەخش .
یەكێك لەو بوارە هەستیارانەی میدیا بە گشتی و میدیای كوردی بەتایبەتی، بەهەڵە مامەڵەی لەگەلأ دەكات و تەفسیری دەكات، بریتیە لە گرفتی دەروونی، ئەویش كاتێك ئەم نەخۆشانە بە شێت ناودەبات، لێرەشدا میدیا نەك پەیامێك نابەخشێت، بەڵكو بەشداریش دەبێت لەو پەڵەیەی ئاراستەی ئەم نەخۆشانە دەكرێت و گرفتەكانیان زیاتر دەكات .
ئێمە كاتێك باسی میدیا دەكەین، دیارە مەبەستمان هەموو جۆرەكانی بینراو و بیستـراوە، لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن و هتد…، لەوانەیشدا فیلمەكان و زنجیرە تەمسیلییەكان بەشی شێریان وەرگرتووە، كەوا كەسی نەخۆش وەك مرۆڤێكی ترسێنەر و تۆقێنەر دەخەنە ڕوو. وەنەبێت ئەم دەردە هەر لای میدیاكانی كوردی بێت، بەڵكوو ساڵانێكی زوو، “هۆڵیوود”ـیشی گرتبووە، ئەوەتا لە فیلمێكی (جاك نیكلسۆن)ـدا بە ناوی “on a clear day you can see for ever ” چارەسەری دەروونی بە شێوازێكی زۆر وەحشیگەرانە نیشان دەدرێت، كەوا بیروباوەڕی زۆربەی خەڵك لەبارەی ئەم چارەسەرییە دەگۆڕێت. فیلمی “psycho”ـیش كە دوو جار بەرهەم هاتووە، ڕۆڵێكی خراپتـر لە نیشاندانی ڕەفتاری ئەم نەخۆشانە دەگێڕێت، بەم شێوەیەیش بەردەوام دەبێت. لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە خراپانە تا سەرەتای نەوەدەكان، ئەم كات هەست بەم هەڵانە دەكات و هەوڵی خۆ ڕاستكردنەوە دەدات، لەم كاتەیشدا دوو فیلمی زۆر گرنگ بەرهەم دەهێنێت كەوا ڕۆڵی زۆر گرنگیان دەبێت لە هۆشیاری دەروونی و ڕاستكردنەوەی چەمكی هەڵە لەبارەی نەخۆشیی دەروونی، ئەوانیش فیلمی “Bentiful mind”ـی (كڕاو ڕۆسیل) و “Rain man “ـی (كۆم كروز)ـن كەوا بە شۆڕشێك دادەندرێت لە بواری دەروونی، بەوەی كە بۆچوونی زۆربەی خەڵكی ئەمەریكایان لەسەر نەخۆشی دەروونی گۆڕی و هەردووكیان خاوەنی خەڵاتی “ئۆسكار”ـن.
لە فیلمی میسریشدا، بە كەمزانین و سووكتەماشاكردنێكی زۆر هەیە بۆ نەخۆشییە دەروونییەكان، ئەوەتا دەبینین چۆن نەخۆشخانە دەروونییەكان بە شوێنی سزا و ئەشكەنجەدان نیشان دەدرێن، تەنانەت پزیشكی دەروونی وەك كەسێكی گەندەڵە، كەوا ڕۆڵی هەیە لە شێتكردنی كەسانی ئاقلأ و ئازاردانیان.
ئەگەر ئەمە حاڵی دوو سینەما و قوتابخانەی بە ئەزموونی جیهانی و عەرەبی بێت، كەوا خاوەنی چەندین دەرهێنەر و ڕەخنەگر و نووسەر و كەسانی دیكەی بەتوانان، بێگومان حاڵی كوردستان باشتـر نابێت!
ئەوەتا لە فیلمی “خۆرنەوەزان”ـی (حوسێن میسری)، كابرایەكی كۆلیژی پزیشكی شێت بووە و بووەتە جێگەی گاڵتەجاڕی ( كەوا دەرهێنەر دەیەوێت ئەمە بە مەرگەسات نیشان بدات!) هەروەها باشتـرین چارەسەری بۆ ڕەواندنەوەی خەم و خەفەت بریتییە لە خواردنەوە كە بێگومان ئەمە دەبێتە باشتـرین ڕێكلام و ئاسانتـرین ڕێگە بۆ ئاڵوودەبوون.
وەنەبێت، ئەم زنجیرەیە تاكە تەمسیل بێت، بەڵكوو چەندانی دیكە بە هەمان شێوە نەخۆشیی دەروونی دەخەنە ڕوو، كەوا كار لەسەر نائاگایی مرۆڤ دەكەن و ئەم مرۆڤانە بە كەسانێكی نامۆ نیشان دەدەن، بەڵام پێویستە ئەمەیش بڵێین هەندێك جار نموونەی جوانیش نیشان دراوە، وەك لە درامای (ڕەجەب) كەوا دەكرێت بە یارمەتیی كەسێكی دەرووندروست یارمەتیی كەسێكی بدرێ، نەخۆشیی دەروونی هەیە یان كەم ئەقڵە.
من لە كۆتاییدا دەمەوێ ئەوە بڵێم، كەوا میدیا دەتوانێت ڕۆڵی پۆزەتیڤ یان نێگەتیڤ ببینێت، لە هۆشیاركردنەوەی نەخۆشیی دەروونی بۆ ئەوەی پەیامەكەیشی دروست بێت، پێویستی بە كەسانی شارەزا و پسپۆڕ هەیە لەم بوارەدا، بە تایبەتی لە وڵاتی ئێمەدا كەوا خەریكە كاری میدیا تەنیا بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانە و پەیامە پیرۆزەكەی لە یاد كراوە.
redar-moh@yahoo.com
ئایار 16, 2011
کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی میکانیزمه‌کانی به‌رگری

كورتەیەك دەربارەی [ میكانیزمەكانی بەرگری ]
د. ڕێدار محمد امین
پسپۆری نەخۆشیە دەروونیەكان
فرۆید زۆر بە ڕایەكانی زانای فیزیكی ئەڵمانییەوە ( هیرمان ڤۆن هلیمولتز) سەرسام بووە, كەوا دە یگوت , وزە هەمیشە لەناو ناچێت , بەڵكو لە دۆخێكەوە دەچێتە دۆخێكی تر, فرۆید ئەم ڕایەی وەرگرت و بەهەمان شێوە پێ ی وابوو, وزەی دەروونی , لە سیستەمێكی داخراوەو لە ناو ناچێت , بەڵكو لە دۆخێكەوە دەچێتە دۆخێكی تر , بۆنمونە ئەگەر كارێك یان ئارەزوویەك قەدەغەكراوبوو, وە لەناخی مرۆڤ خەفە كرا , ئەوا لە شوێنێكی تری سیستەمەكە درێژە
ئازار 18, 2011
دڵه‌ڕاوکێ و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی تاک
دڵەڕاوكێ و كاریگەرییەكانی لەسەر كەسایەتی تاك
مەریوان عبدالمجید
توێژەری دەروونی
چەمچەماڵ
پێویستە بزانین دڵەڕاوكێ تووشی هەموو تاكێك دەبێت و كاریگەری لەسەر باری دەروونی ئەو كەسە بەجێ دێڵێ، بەمەش گۆڕانكاری جەستەیی و فسیۆلۆجی لەسەر تاك دروست دەبێ، توێژینەوەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە دڵەڕاوكێ لەهەموو كەسێكدا دەردەكەوێت، بەڵام كاتێك لەسنووری ئاسایی خۆی دەربچێت بەهۆی نائارامی و پێشبینی كردنی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن و تێكچوونی پێوەرەكانەوە ئەوكات پێویستە دەستنیشان بكرێت و هۆكارو نیشانەكانی بزانرێت و ڕێگا چارەی دروستی بۆ دابنرێت. درێژە
تشرینی دووه‌م 28, 2010
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی

تەنگژەی دەروونی
ئامادەكردنی: ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ پڕە لە تەنگژە و گیروگرفتی بەردەوام، ئەگەر هەندێك شوێن بە هۆی كارەساتی دەستكردی مرۆڤ وەكو شەڕ و كوشتار و دەستدرێژی، یاخود ڕوداوی سروشتی وەكو بومەلەرزە و لافاو توشی تەنگژە و قەیران ببن، لەوانەیە چەندین شوێن و جێگەی ئەم دنیایە بە عێراقیشەوە، بە هۆی كەموكورتی لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی ڕۆژانە تا دەگاتە جەنگ و توندوتیژی بەشێوەیەكی بەردەوام خەڵكی لە تەنگژە و قەیراندان. درێژە
ئاب 28, 2010
ڕۆشنبیری ده‌روونی
ڕۆشنبیری دەروونی
د. سامان شێخ أنور
دكتۆرا لە نەخۆشییە دەروونییەكان
نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی/ بەشی دەروونی
مەبەست لەم دەستەواژەیە زۆر فراوانەو دەتونین بڵێین زۆربەی بوارەكانی ژیان دەگرێتەوە لە منداڵییەوە تا پیری و مردن, ئەوەی لێرەدا زیاتر مەبەستمانە رۆشنبیری دەرونییە لای تاكی كورد و ئەو زانیاریانەی كە تاك دەیزانێت سەبارەت بە میكانیزمی بیركردنەوە,هزر,وەرگرتن,هەڵس و كەوت و چۆنێتی دروست بونی نەخۆشییە دەرونییەكان ,….هتد.
بێگومان دەرون مەودایەكی هێجگار فراوان و بەرینە,تەریب لەگەڵ مرۆڤدا دروست دەبێت و كاریگەر دەبێت بە روداوەكانی ژیان و هاوشێوەی جەستەش دوچاری جۆرەها نەخۆشی و كێشەو تێكچون دەبێتەوە كە هەندێك لەمانە درێژخایەن و هەندێكیشیان كاتییەو لەوانەیە تەنها چەند رۆژێك بخایەنێت. درێژە
ئاب 10, 2010
کاریگه‌ریی فشار له‌سه‌ر ده‌روون
كاریگه‌ریی فشار له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ
د. ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
هیچ كه‌سێك نیه له ئێمه ڕۆژانه تووشی فشار یان دڵه‌ڕاوكێ نه‌بێـت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگ‌وگرفتانه‌ی دێنه ڕێمان، زۆرجار گۆڕانكارییه‌كی كه‌م له‌كاری ڕۆژانه‌ی مرۆڤ فشار دروست ده‌كات، وه‌ك گه‌شتێك بۆ شوێنێك كه یه‌كه‌مجار بۆی ده‌چێت، یان ماڵ گواستنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر، فشار به‌مانا فراوانه‌كه‌ی، بریتیه له‌هه‌ر هێزێك كه‌وا ده‌خرێتـه سه‌ر ته‌نێك‌و گۆڕان دروست ده‌كات، فشاری ده‌روونیش، بریتیه له‌و هێزه‌ی ده‌خرێته سه‌ر مێشكی مرۆڤ و گوڕانكاریی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی دروست ده‌كات، ئه‌گه‌رچی فشار هه‌ستێكی ناخۆشه‌و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به گرژی‌و دڵته‌نگی، درێژە
ته‌مموز 23, 2010
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی
تەنگژەی دەروونی
ئامادەكردنی: ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ پڕە لە تەنگژە و گیروگرفتی بەردەوام، ئەگەر هەندێك شوێن بە هۆی كارەساتی دەستكردی مرۆڤ وەكو شەڕ و كوشتار و دەستدرێژی، یاخود ڕوداوی سروشتی وەكو بومەلەرزە و لافاو توشی تەنگژە و قەیران ببن، لەوانەیە چەندین شوێن و جێگەی ئەم دنیایە بە عێراقیشەوە، بە هۆی كەموكورتی لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی ڕۆژانە تا دەگاتە جەنگ و توندوتیژی بەشێوەیەكی درێژە
حوزه‌یران 17, 2010

دوا سەرنجەکان: