خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ دڵه‌ڕاوکێ … دڵه‌ڕاوکێ لای (ئۆتۆ رانک – Otto Rank)
خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ دڵه‌ڕاوکێ… دڵه‌ڕاوکێ لای (ئۆتۆ رانک – Otto Rank)
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه قسه‌وباسێکی زۆر ده‌رباره‌ی په‌شێوییه ده‌روونییه‌کان به‌گشتی و دڵه‌ڕاوکێ به‌تایبه‌تی کراوه و زۆرێک له زانایان و ده‌روونناسان بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌بووه سه‌باره‌ت پێناسه و هۆکاره‌کانی پشت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م باره ده‌روونییانه و شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنیان، هه‌ندێ جار ئه‌م جیاوازییه له بیروبۆچوونه‌کاندا جیاوازی که‌سییشی له‌نێوان ئه‌و زانایانه‌دا دروستکردووه و یه‌کتریان داوه‌ته به‌ر هێرشی پلار و ڕه‌خنه‌کانیان.
یه‌کێک له‌و خاوه‌ن دیده جیاوازانه ده‌روونشیکاری نه‌مسایی (ئۆتۆ ڕا‌نک)ه، ئه‌م زانایه له‌دایکبووی شاری ڤیه‌ننای نه‌مسایه و له به‌رواری (22/04/1884) له‌دایکبووه و له (31/10/1939) کۆچی دوایی کردووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ی بواری ده‌روونشیکاریی سه‌ره‌تا یه‌کێک بوو له یاران و شوێنکه‌وتووانی زانای ده‌روونیی به‌ناوبانگ (سیگمۆند فرۆید)، له‌ساڵی (1912) دا بڕوانامه‌ی دکتۆرای له‌زانکۆی ڤیه‌ننا به‌ده‌ستهێناوه، پاشان (فرۆید) هه‌ڵیبژارد بۆ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ردوو گۆڤاری (ئیماگۆ و گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تیی ده‌روونشیکاریی)، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ناوبانگترین دوو گۆڤار بوون له ئه‌ڵمانیا له‌بواری ده‌روونشیکاریدا. پاشان له‌ساڵی 1924 و دوای ئه‌وه‌ی (ئۆتۆ ڕا‌نک) تیۆری (شۆکی له‌دایکبوون)ی خسته‌ڕوو کێشه که‌وته نێوان خۆی و فرۆید و هاوڕێبازه‌کانی له بواری ده‌روونشیکاریدا، پاش ئه‌مه به‌ته‌واوی له‌ڕێبازه‌که‌ی فرۆید جیابووه‌وه و بۆچوونه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازه‌وه تیۆریزه کرد، له گرنگترین و به‌ناوبانگترین کتێبه‌کانی ئه‌م ده‌روونشیکاره (شۆکی له‌دایکبوون – Das Trauma der Geburt)ه.
لێره‌دا نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی جیاوازی نێوان (رانک و فرۆید و هاوڕێبازه‌کانیان) بکه‌م، به‌ڵکو مه‌به‌ست ته‌نها خستنه‌ڕووی بیروڕاکانی (رانک)ه سه‌باره‌ت به دڵه‌ڕاوکێ.
(ئۆتۆ ڕا‌نک)ی ده‌روونشیکار، په‌شێوییه ده‌روونییه‌کانی به‌گشتی و له‌ناویاندا دڵه‌ڕاوکێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زنجیره‌یه‌ک جیابوونه‌وه و دابڕان له‌ژیانی تاکدا، که به شۆکی له‌دایکبوون ده‌ستپێده‌کات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دابڕانی کۆرپه‌له‌وه دروستده‌بێت که تیایدا منداڵ (کۆرپه) له یه‌که‌م ژینگه‌ی ژیانی که ئه‌ویش ناو منداڵدانی دایکه داده‌بڕێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی دێته ژیان و ژینگه‌یه‌کی نوێوه له‌ڕێی پرۆسه‌ی له‌دایکبوونه‌وه، به‌بۆچوونی (ئۆتۆ رانک) ئه‌م شۆکی له‌دایکبوونه منداڵ دووچاری دڵه‌ڕاوکێیه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌کات، پاشان منداڵ له ئامێزی دایکدا فێری شیرخواردن ده‌بێت که وه‌ک ژینگه‌یه‌کی نوێ و جێگره‌وه بۆ ژینگه‌که‌ی پێشووی وایه، به‌ڵام هێنده نابات منداڵ له شیر ده‌بڕدرێته‌وه و جارێکی‌تر منداڵ دووچاری دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت له‌ئه‌نجامی دابڕانێکی تر له‌دایکی. پاشان منداڵ له ئامێزی خێزاندا گه‌شه ده‌کات و هه‌ڵسوکه‌وت و یاری و چالاکی جۆراوجۆر ده‌کات و نزیکترین که‌سیش به منداڵ له‌م قۆناغه‌دا دایکییه‌تی، به‌ڵام هێنده نابات منداڵ ده‌چێته باخچه‌ی ساوایان یان قوتابخانه، ئه‌مه‌ش جارێکی‌تر دڵه‌ڕاوکێ ده‌وروژێنێته‌وه لای منداڵ چونکه ئه‌م چوونه‌ی بۆ باخچه یان قوتابخانه جارێکی‌تر دایده‌بڕێته‌وه له دایکی و خێزانه‌که‌ی. پاشان له‌قۆناغه‌کانی داهاتووی ژیانی تاکدا، تاک وابه‌سته‌ی خێزان و دایکه، پشتبه‌ستووه به که‌سێتی دایک، پێداویستییه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا فه‌راهه‌م ده‌بێت، به‌ڵام ڕۆژێک دێت تاک هاوسه‌رگیریی ده‌کات و جارێکی‌تر له تاک له دایک داده‌بڕێت و چیتر ئه‌و پشتبه‌ستنه‌ی به خێزان و دایک نامێنێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له دابڕان جارێکی‌تر تاک دووچاری دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات.
به‌بڕوای (ئۆتۆ ڕا‌نک) دڵه‌ڕاوکێ ئه‌و ترسه‌یه که له ناوه‌خنیدا ئه‌م دابڕان و جوداییانه خۆیان حه‌شارداوه.
(ئۆتۆ رانک) وایبۆچووه که دڵه‌ڕاوکێ بنه‌ڕه‌تییه‌که (شۆکی له‌دایکبوون)، دوو فۆرم وه‌رده‌گرێت که به‌درێژایی ژیانی تاک هاوه‌ڵی ده‌که‌ن، ئه‌وانیش: (ترس له ژیان) و (ترس له مردن)ه. (رانک) ده‌ڵێت: ترس له ژیان، دڵه‌ڕاوکێیه به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆبوونه تاکییه‌یه که هه‌ڕه‌شه له تاک ده‌کات له‌قۆناغه جیاجیاکانی ژیانیدا و دووچاری دابڕانی ده‌کات له په‌یوه‌ندییه‌کانی و باره‌کانی ژیانی. به‌ڵام ترس له مردن، بریتییه له ترس له له‌ده‌ستچوونی سه‌ربه‌خۆیی تاکێتی تاک و وێڵبوون و وونبوون له‌ناو گروپدا، یاخود ترس له‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ستبدات و دووچاری پشتبه‌ستن بێته‌وه به که‌سانیتر.
به‌پێی ئه‌م تیۆره‌ی (رانک) ، دڵه‌ڕاوکێ بارێکی ده‌روونیی هاوه‌ڵگری مرۆڤه له گشت قۆناغه‌کانی ژیانیدا، ئه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه ده‌گۆڕێت، ته‌نها قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نییه‌تی، بۆ نموونه له ساته وه‌ختی له‌دایکبوونییه‌وه هه‌تا ده‌گاته سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و چوونه ژیانی هاوسه‌رگیریی، ترسی تاک له‌و سه‌ربه‌خۆبوونه و له‌و زنجیره دابڕانه‌یه که له‌و قۆناغانه‌دا (دوورکه‌وتنه‌وه له منداڵدانی دایک، له شیر بڕانه‌وه، چوونه باخچه‌ی ساوایان یان قوتابخانه، چوونه ژیانی هاوسه‌رگیریی) دووچاریان دێت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ده‌گات و ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، ترسه‌که‌ی ده‌گۆڕێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، واته ترس له له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی و جارێکی‌تر پشتبه‌ستن به ده‌وروبه‌ر، که لێره‌دا مه‌به‌ست قۆناغی به‌ساڵاچوون و که‌مبوونه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاته یان په‌ککه‌وته‌یی یان هه‌ر ڕووداوێک ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێگه و باره سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی.
به‌و پێودانگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌میشه له ناجێگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا ژیاوه، بۆیه تاکی کورد به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه له جۆره‌ها دابڕان، سه‌رده‌مانی ژێرده‌سته‌یی و داگیرکاری ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌کان (به‌ر له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991)، هه‌میشه تاکی کورد به‌شی شێری هه‌بووه له خۆشاردنه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتن له سه‌ربازیی)، پێشمه‌رگایه‌تی، ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی، ڕاوه‌دونان و ئه‌شکه‌نجه‌دان، ڕاگواستن و جینۆسایدکردن و …تد، هه‌موو ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆییانانه وایکردووه که تاکی کورد به‌رده‌وام دووچاری دابڕان ببێت له ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و ناچار بێت خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه نوێیه‌که‌دابگونجێت، هه‌موو به‌ریه‌ککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نوێ‌دا مرۆڤ دووچاری فشاری ده‌روونی ده‌بێت، هه‌تا ئه‌و ژینگه‌یه نامۆتر بێت به تاک ئه‌وا توندی فشاره‌که هێنده توندتر ده‌بێت له‌سه‌ر تاک.
له‌پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی جارێکی‌تر به چه‌ند بارێکی ناجێگیری تردا گوزه‌ری کرد، وه‌ک گه‌مارۆی ئابوری دوولایه‌نه (نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس) له‌سه‌ر کوردستان، شه‌ڕی ناوخۆ، ئاواره‌یی و ڕاوه‌دونان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه، ئه‌م باره ناجێگیره‌ی پاش ڕاپه‌ڕینیش دووباره درێژه‌ی دایه‌وه به‌و دابڕانه‌ی تاکی کورد له پێش ڕاپه‌ڕیندا له‌ده‌ستی ده‌ناڵاند، بۆ نموونه ده‌یان هه‌زار گه‌نجی کوردستان ڕێگه‌ی کۆچ کردنیان هه‌ڵبژارد به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌شێکی لایه‌نگران و چه‌کدارانی لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ ناچاری به‌جێهێشتنی زێدی خۆیان کران و به‌ناچاری ڕوویان کرده ئه‌و ناوچانه‌ی لایه‌نه‌که‌ی خۆیان تیایدا باڵاده‌ست بوو.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیشه‌وه، زۆر گۆڕانکاری به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری کوردستاندا هات و ده‌رگای سنووره‌کان به‌ڕووی کاڵا و به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کانی بازاڕه‌کانی جیهاندا کرانه‌وه و ئامێره ته‌کنۆلۆژییه‌کان به‌خێرایی خۆیان خزانده نێو ماڵ و ئۆتۆمبێل و جانتا و گیرفانی تاک کورد، ئه‌مه‌ش جارێکی‌تر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی خسته قۆناغێکه‌وه که زۆرێک له چاودێران به قۆناغی گواستنه‌وه ناوزه‌دی ده‌که‌ن، له‌گرنگترین سیماکانی ئه‌م قۆناغه‌ش، کاڵبوونه‌وه و که‌مبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌ستکردن به نامۆبوون، بێمتمانه‌یی، کێبه‌رکێی سامان کۆکردنه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندخوازی و…تد، تێکڕا ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌ش تاکی کوردیان خستۆته به‌رده‌م خۆگونجاندنێکی نوێوه، له خراپترین ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ش: زیادبوونی نه‌خۆشییه سایکۆسۆماتییه‌کان، زیادبوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، زیادبوونی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، که‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی، زیادبوونی لادانه‌کان، زۆربوونی ڕووداوه‌کان به‌تایبه‌تی رووداوه‌کانی هاتووچۆ، دابه‌زینی ئاستی خوێندن له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندندا، دابه‌زینی مامناوه‌ندیی ته‌مه‌نی تاکی کورد که له‌ئێستادا به (63) ساڵ ده‌خه‌مڵێنرێت.
به‌بڕوای من دڵه‌ڕاوکێ له جیابوونه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م تیۆره‌ی (رانک)دا، ده‌چێته خانه‌ی سه‌رله‌نوێ پشتبه‌ستنه‌وه به ده‌وروبه‌ر (خێزانه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی تاک) و له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی (ژن یان پیاو) هه‌یبووه، به‌تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا. به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی خاوه‌ن پۆست و کورسییه‌کان له کوردستان هه‌یانه به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی کورسی و پۆسته‌کانیان (مه‌به‌ست پۆسته بچووکه‌کانه هه‌تا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی) ده‌چێته خانه‌ی هه‌مان ترس و دڵه‌ڕاوکێوه که (رانک) ئاماژه‌ی پێداوه.
به‌بڕوای من ئه‌و دابڕانانه‌ی تاکی کورد پێشتر پیایدا گوزه‌ری کردووه و ئێستا تیایدا ده‌ژی، له فه‌زای گشتی کۆمه‌ڵگه، هه‌مان ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت که (رانک) له تیۆره‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌گه‌رچی ڕا‌نک زیاتر جه‌ختی له فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان کردۆته‌وه، به‌ڵام دواجار تاک ئه‌ندامی خێزانه گه‌وره‌که‌شه که کۆمه‌ڵگه‌یه.
دواجار ترس له مردن و ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی تاک هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به دابڕان و ماڵئاوایی یه‌کجاریی له ژیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌یه که خۆی له ناخ و نه‌ستی هه‌موو تاکێکدا حه‌شارداوه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ن و دووچاربوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و ڕووداوی کت‌وپڕ، زیاتر و زیاتر ده‌بێته حه‌قیقه‌تێکی ده‌رکه‌وتوو له ژیانی هه‌ر تاکێکدا.
تێبینی: وێنه‌ی هاوبه‌ندی ئه‌م وتاره له هۆم په‌یجی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا، وێنه‌ی (ئۆتۆ ڕا‌نک)ه.
ئایار 22, 2011
دەروونشیکاریی … فرۆید لەدیدی فرۆمەوە
کاروپیشەى مامۆستاوشیکەرەوەى دەروونى سەخت وشەکەتییە ئەوان پرسی پێکهاتەی ئاڵۆزى مرۆیی تاوتودەکەن، هەروەها کەسایەتى ئادەمیزادوهەڵسوکەوت ورەفتاریی بەمەبەست وئامانجى بونیاتنانەوەى و بۆ ئەوەى ببێ بە تاکێکی ئەکتیف وسوودبەخش بۆخۆی وکۆمەڵگەودواڕۆژی، بەڵام گەرهاتوو ئەو کەسە (مامۆستایە) کەوتەنێوچاڵی کەموکوڕی رەفتاروهەڵسوکەوتى نابەجێ وناڕێک، دەبێ دەست بۆ کێ درێژبکات، چارەسەری چۆن بکرێت وچی لەبلرەیەوە بگوترێت ؟؟!!.
درێژە
ئاب 8, 2007
سایکۆلۆژیایی شیکارى
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانى فرۆید:-
سیگمۆند فرۆید (1856 – 1939) پزیشکێکى ده‌رونزانى نه‌مساوییه، دامه‌زرێنه‌رى په‌یڕه‌وى ده‌رونشیکارییه، فرۆید یه‌کێکه‌له گه‌ڕیده هه‌ره‌مه‌زنه‌کان، له مێژوى مرۆَڤــایه‌تیدا چه‌ندان ناوچه‌ى نه‌زانراوى ئاشکراكردوه، ئه‌و ناوچانه‌ش پێش ئه‌و که‌س په‌ى پێ نه‌بردوون، به‌ڵام جیاوازى ئه‌م له‌گه‌ڵ گه‌ڕیده‌کانى تردا ئه‌وه‌یه، ئه‌م ئه‌مریکاى خۆى له ناخى مرۆڤـدا دۆزیه‌وه، نه‌ک له جوگرافیای ده‌ره‌کیدا، ئه‌ویش مه‌به‌ستمان جیهانى نه‌سته، که وه‌کو مۆزه‌خانه‌یه‌ک به‌شى هه‌ره زۆرى یاده‌وه‌رى و هه‌سته سه‌رکوتکراو و چه‌پێنراوه‌کانى ژیانى ڕوَژانه‌مان له‌وێدا پاشه‌كه‌وت ده‌کرێت و له‌کاتى پێویستدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و، دێنه پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌و کاته پێویستانه چ کاتێکن؟ فرۆید ده‌ڵێ له‌کاتى شۆک وڕوداوه ناخۆشه‌کان و جیهانى خه‌ون و هه‌ندێ له نه‌خۆشیه‌کاندا دێنه‌وه پێشه‌وه. گرنگى دۆزینه‌وه‌کانى فرۆید له‌وه‌دایه که‌هه‌میشه به‌دواى ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێت: بۆچى خه‌ڵک به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌که‌ن که پێى ڕاهاتون؟
درێژە
ئاب 8, 2007

دوا سەرنجەکان: