به‌کارهێنانی ئه‌لکهول و مادده هۆشبه‌ره‌کانی تر / به‌شی یه‌که‌م
بەکارهێنانى ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکانى تر
به‌شی یه‌که‌م
ئاماده‌کردنی:
ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
سلێمانی
بەکارهێنانى ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان لە گرنگترین و ئاڵۆزترین کێشە تەندروستى و کۆمەڵایەتی و یاساییەکانن، ئەم کێشەیە کاردانەوەى سەلبى هەیە لەسەر ژیانى تاک و کۆمەڵگە. کێشەى ماددە هۆشبەرەکان هەڕەشەیەکە لەسەر هەموو وڵاتانى جیهان، هیچ کۆمەڵگەیەک نا‌بینیت بتوانیت بە ئاسودەیى و دوور لەم ماددانە ژیان بەسەربەرن، عێراقیش بەهۆى شوێنى جوگرافییەوە یەکێکە لەو وڵاتانەى بۆتە جێگایەى پێداتێپەڕین درێژە
شوبات 7, 2008
ئه‌لکهول
ئەلکحول یەکێکە لەو مادانەی لەسەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێ سەرەرای ئەوەی هەمووان کۆکن لەمەر زیانەکانی لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا ، تەندروستی تاک (لەهەردوو لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە) وکاریگەری خراپی لەسەر ژیانی تاک لە رووی کۆمەلامەیەتی و خێزانی و کاریگەری ئابووری …..هتد.
جۆرەکانی ئالوودە بوون :
بەپێ جیلینک ( پێنج جۆر ئالوودەبوون هەیە )
1- جۆری ئەلفا : تاک لەم بارەدا تەنها پشت بەستنی دەروونی هەیە واتە بۆیە دەخواتەوە تاکو هەست بەشادمانی بکات وبرێک خۆ بپارێزێ لە کێشەی رۆژانە. درێژە
ئاب 13, 2007
ماددە هۆشبەرەکان كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپی‌دا(بەشی دووەم)
{ به‌شی دووه‌م }
گیرۆده‌بوون ( ئاڵووده‌بوون ) – الادمان :
كاتێك ووشه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بیستین بێ یه‌ك و دوو حاڵه‌تی گیرۆده‌بوون به یادماندا گوزه‌ر ده‌كات ، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌ی .. ئه‌و دۆزه‌خه پڕ نه‌هامه‌تیه‌ی كه مرۆڤ ڕاپێچی ده‌یان نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیری و لادان و تاوان ده‌كات ، بێ به‌رهه‌م و مشه‌خۆر و بێفه‌ڕی ده‌كات بۆ خودی خۆی و ده‌وروبه‌رو نیشتمانه‌كه‌ی ، سات له‌دوای سات له لێواره‌كانی مه‌رگی نزیك ده‌كاته‌وه . به‌شێكی زۆر له ده‌ست درێژیه‌كان به تایبه‌تی ده‌ستدرێژیه سێكسیه‌كان و كاری به‌دڕه‌وشتی و جۆره‌ها لادان و تاوانی تر به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وابه‌سته‌ی گیرۆده‌بوونن .
درێژە
ئاب 13, 2007
ماده هۆشبه‌ره‌كان …كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپی‌دا
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراقه‌وه ناوبه‌ناو له میدیاكانی كوردستانه‌وه هه‌واڵی هاتنه‌ناوه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه كه به‌بڕ و جۆری جیاواز ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت ، وێڕای ئه‌مه‌ش ناوبه‌ناو هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش له ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا به‌رچاو و گوێمان ده‌كه‌وێت . گومان له‌وه‌شدا نیه به‌كاربه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش نه پیروپه‌ككه‌وته‌كان و نه مناڵانن ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆ ئه‌م مادانه ده‌به‌ن لاوانن كه هه‌وێن و داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكاری و بنیاتنان و پێشه‌وه‌چوونێكن .
ئه‌م هه‌واڵانه خۆی له خۆیدا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ناكرێت به‌لاوه‌كیانه لێی بڕوانین ، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه له كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئێستا و ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌مان ( به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا ) ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بێت ده‌كاته بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ژیری كه خراپترینیان نه‌خۆشی ئایدزه ، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها تاوانی وه‌ك دزی و كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی ، هه‌روه‌ها به فیڕۆچوونی توانا‌و به‌هره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه داوی ئه‌م مادانه و ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ر خێزان و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا دروستی ئه‌كه‌ن ، وێڕای ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌فیڕۆچوون و دۆشینی ئابووری وڵاته ، له‌لایه‌ك ئه‌م مادانه خۆشبه‌ختانه له كوردستان به‌رهه‌م نایه‌ن بۆیه هێنانه‌ناوه‌وه‌ی بۆ ناو كوردستان تێچوونێكی زۆری له ڕووی ئابووریه‌وه ده‌وێت به‌تایبه‌تی كه ئه‌م مادانه له‌ڕووی نرخه‌وه درێژە
ئاب 6, 2007

دوا سەرنجەکان: