Mallperrî Derunnasy » مادە هۆشبەرەکان

ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان – کوردستان له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپیدا – به‌شی دووه‌م – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ماده هۆشبه‌ره‌کان – کوردستان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپیدا

به‌شی دووه‌م

ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی

ئالووده‌بوون (گیرۆده‌بوون) – الادمان:

كاتێك وشه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌بیستین بێ یه‌ك و دوو حاڵه‌تی ئالووده‌بوون به‌ یادماندا گوزه‌ر ده‌كات، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ ترسناكه‌ی.. ئه‌و دۆزه‌خه‌ پڕ نه‌هامه‌تیه‌ی كه‌ مرۆڤ ڕاپێچی ده‌یان نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیری و لادان و تاوان ده‌كات.. بێبه‌رهه‌م و مشه‌خۆر و بێفه‌ڕی ده‌كات بۆ خودی خۆی و ده‌وروبه‌رو نیشتمانه‌كه‌ی، سات له‌دوای سات له‌ لێواره‌كانی مه‌رگ نزیكی ده‌كاته‌وه‌. به‌شێكی زۆر له‌ ده‌ستدرێژیه‌كان به‌ تایبه‌تی ده‌ستدرێژیه‌ سێكسیه‌كان و كاری به‌دڕه‌وشتی و جۆره‌ها لادان و تاوانی تر به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان وابه‌سته‌ی ئالووده‌بوونن.

ده‌شێت مرۆڤ له‌ ژیاندا له‌سه‌ر جۆره‌ها شت گیرۆده‌ و ئالووده‌ ببێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا كه‌سانێكی زۆر گیرۆده‌ن له‌سه‌ر قوماركردن، یارییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان.. ئینته‌رنێت (چات).. ته‌له‌فیزیۆن.. خواردن.. هه‌ندێك ڕه‌فتاری سێكسیی…و تد، كه‌ ده‌كرێت ئه‌مانه‌ش وه‌ك ڕه‌فتاری ئالووده‌بوون لێیان بڕوانرێت. ئه‌وه‌ی ته‌وه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێمه‌یه‌ لێره‌دا  ئالووده‌بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ له‌ڕووی فسیۆلۆژی یان ده‌روونی یان هه‌ردووكیان تاك تووشی چه‌ندین گرفت و په‌شێوی و تێكچوون ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیانیدا، به‌واتایه‌كی تر وا له‌تاكه‌كه‌ ده‌كات تووشی زیانێكی زۆر ببێت و زیانیشی بۆ ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ش ببێت. هه‌موو ئه‌و مادانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئالووده‌بوون له‌حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانیاندا گۆڕانی قوڵ دروست ده‌كه‌ن له‌ لایه‌نی ده‌روونی و ژیری و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئه‌م مادانه‌ش ته‌نها ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراون وه‌ك حه‌شیش و كۆكایین و هیرۆیین و ئه‌وانیتر، به‌ڵكو چه‌ندین ماده‌ی تری وه‌ك نیكۆتین و مه‌ی و داووده‌رمانه‌ پزیشكیه‌كانیش هه‌ن كه‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كراون و له‌كاتی خراپ به‌كارهێناندا ده‌بنه‌ هۆی گیرۆده‌ بوون، له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌مان كاریگه‌ری خراپ و ترسناكی ئه‌و مادانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراون، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی ئه‌م مادانه‌ ناڕوانن و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی نابینن له‌سه‌ر خۆیان. هه‌ربۆیه‌ هه‌ر ماده‌یه‌ك تێكه‌ڵ به‌ زینده‌ پرۆسه‌ سروشتیه‌كانی جه‌سته‌ ببێت و گۆڕان له‌ باری هه‌ستونه‌ست و مه‌زاژ و ئیدراكدا بكات ئه‌وا به‌ ماده‌ی هۆكار بۆ ئالووده‌بوون داده‌نرێت.

زانایان و پسپۆران و ڕێكخراوه‌ پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌مه‌ڕ دانانی پێناسه‌یه‌كی گونجاو بۆ دیارده‌ی گیرۆده‌ بوون گه‌لێك تاووتوێیان كردووه‌، بیروڕای جیاواز سه‌باره‌ت به‌ چوارچێوه‌ و نیشانه‌كانی ئالووده‌بوون هاتوونه‌ته‌ گۆڕێ، ته‌نانه‌ت بۆ خودی زاراوه‌كه‌ش چه‌ندین جار گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌. له‌و زاراوانه‌ی بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌كارهێنراوه‌: ئالووده‌بوون، ڕاهاتن، پشت پێبه‌ستن، خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان، خراپ به‌كارهێنانی ماده‌كان، گرفتی ده‌رمان به‌كارهێن ،…. هتد.

بۆ ئه‌وه‌ی بوارمان بۆ بڕه‌خسێت كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ خوێنه‌ران بناسێنین، ئه‌وا خۆمان له‌ پێناسه جۆراوجۆره‌كان به‌دوور ده‌گرین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین دیارده‌ی ئالووده‌بوون له‌شێوه‌ گشتیه‌كه‌یدا بخه‌ینه‌ ڕوو كه‌ ده‌رئه‌نجامی زۆربه‌ی پێناسه‌كانه‌.

ئالووده‌بوون بارێكی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی یان هه‌ردووكیانه‌ له‌ئه‌نجامی وابه‌سته‌بوونێكی سه‌پێنراوانه‌ی كه‌سێك ‌ به‌ده‌رمانێك یان ماده‌یه‌كه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت، تیایدا داواكاری و پێویستی بۆ په‌نابردن بۆ ئه‌م مادانه‌ هه‌میشه‌ نوێ ده‌بێته‌وه‌ له‌ پێناوی ده‌ستبه‌ربوونی بارێكی مه‌زاژی یان بۆ خۆ دوورخستنه‌وه‌ له‌ هه‌ست كردن  به‌ بێزاری و نائارامی.

مه‌به‌ست له‌ باره‌ جه‌سته‌ییه‌كه‌، پشت پێبه‌ستنی فسیۆلۆژیانه‌یه‌ به‌ ماده‌كه‌، واته‌ هه‌ركاتێك بڕی ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ جه‌سته‌دا كه‌می كرد یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی یان به‌یه‌كجاری ده‌ستی لێهه‌ڵگیرا ئه‌وا كه‌سه‌ گیرۆده‌بووه‌كه‌ دووچاری چه‌ندین په‌شێوی و تێكچوونی جه‌سته‌ییانه‌ ده‌بێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌ كشانه‌وه‌ ناسراوه‌ له‌بواری ئالووده‌بووندا، له‌ نیشانه‌كانی كشانه‌وه‌: بێخه‌وی، لاواز بوونی ته‌واو، ئازاری جه‌سته‌یی، سه‌رئێشه‌، زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ، زیادبوونی هه‌ستكردن به‌ خه‌مۆكێ، سكچوون، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، زیادبوونی ده‌ردراوی لوت، زیاد ده‌ردانی فرمێسكی چاوان، زیادبوونی له‌رزینی چوارپه‌ل و مێرووله‌ كردنیان، گێژ بوون، ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر.

ماوه‌ی ئه‌م نیشانانه‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر: كه‌سێتی تاكه‌ گیرۆده‌ بووه‌كه‌، جۆری ماده‌ی به‌كارهاتوو، ماوه‌ی ئالووده‌بوونه‌كه‌، بڕی به‌كارهێنراو له‌ ماده‌كه‌. هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌ له‌ باری كشانه‌وه‌دا زۆر جار كه‌سی گیرۆده‌بوو ترس دایده‌گرێت و به‌په‌له‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دۆخی جارانی خۆی.‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا جۆرێك له‌ گونجاندنی خانه‌یی له‌ جه‌سته‌ی كه‌سی گیرۆده‌بوودا ده‌خوڵقێت كه‌ تیایدا پێویستی به‌كارهێنانی بڕی زیاتر له‌و ماده‌یه‌ پێویست ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌مان كاریگه‌ری پێشووی هه‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ كه‌ به‌بڕێكی كه‌متر له‌و ماده‌یه‌ هه‌یبووه‌ له‌ پێشتردا. بۆ نموونه‌ كه‌سێك ئه‌گه‌ر بۆ خوڵقاندنی بارێكی مه‌زاژی دیاریكراو یه‌ك گرام له‌ ماده‌یه‌كی پێویست بووبێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا هه‌مان كه‌س پێویستی به‌ دوو یان سێ گرام ده‌بێت له‌هه‌مان ماده‌ بۆ خوڵقاندنی هه‌مان باری مه‌زاژی كه‌ پێشتر به‌ یه‌ك گرام بۆی خوڵقاوه‌. هه‌روه‌ها نموونه‌ی جگه‌ره‌كێشێك كه‌ له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند جگه‌ره‌یه‌ك به‌س بووبێت بۆی له‌ڕۆژێكدا، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی زۆر كێشان و تێكه‌ڵ بوونی نیكۆتین به‌ خوێن و زینده‌ پرۆسه‌كانی جه‌سته‌، پێویستی كێشانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌جگه‌ره‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌ ڕه‌نگه‌ دوو تا سێ پاكه‌ت جگه‌ره‌ ئینجا بتوانێت هه‌مان كاریگه‌ری ئه‌و چه‌ند جگه‌ره‌یه‌ی هه‌بێت بۆ كه‌سه‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌سه‌ری ڕاهاتووه‌ بیكێشێت، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به به‌رگه‌گرتن ناسراوه‌ له‌ بواری ئه‌و مادانه‌ی ئالووده‌بوون دروست ئه‌كه‌ن.

مه‌به‌ست له باره‌ ده‌روونیه‌كه‌ش، پشت پێبه‌ستنی ده‌روونیانه‌یه‌ به‌ ماده‌كه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ ئاره‌زوویه‌كی به‌تین بۆ به‌كاربردنی ماده‌یه‌ك به‌جۆرێك كه‌ كه‌سه‌كه‌ ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌م ئاره‌زووه‌یدا، هه‌ر كاتێكیش كه‌سه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی یان به‌یه‌کجاری ده‌ستی له‌ ماده‌كه‌ هه‌ڵگرت  ئه‌وا تووشی هه‌ستێكی پڕ بێزاری و نائارامی و دڵته‌نگی ده‌بێت. شایانی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ هه‌ندێك ماده‌ هه‌ن ته‌نها له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ ئالووده‌بوون دروست ئه‌كه‌ن وه‌ك حه‌شیش و قات و ماده‌ وڕێنه‌ به‌خشه‌كان ( LSD ) .

بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌سێك گه‌یشتۆته‌ قۆناغی ئالووده‌بوون چه‌ند نیشانده‌رێك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن له‌وانه‌: كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ری ماده‌كه‌ به‌ درێژایی ڕۆژ، بێتوانایی له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ یان له‌ ده‌ست لێهه‌ڵگرتنی ته‌واو له‌ ماده‌كه‌، سه‌رنه‌كه‌وتن له‌ هه‌وڵدانه‌ فره‌باركراوه‌كاندا بۆ ده‌ستلێهه‌ڵگرتنێكی كاتی یاخود بۆ ڕاگرتنی بڕی ماده‌ی به‌كارهێنراو له‌ ئاستێكدا، به‌رده‌وامی له‌ به‌كارهێنانی ماده‌كه‌ وێڕای زانیاری كه‌سه‌كه‌ به‌و ڕاستیه‌ی كه‌ ئه‌م به‌رده‌وامیه‌ ده‌بێته‌ هۆی چه‌ندین گیروگرفتی ترسناك له‌ ته‌ندروستییدا، كه‌سه‌كه‌ ناتوانێت به‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ستێت به‌بێ په‌نا بردنێكی ناچاریانه‌ بۆ ماده‌كه‌، ده‌ركه‌وتنی باری به‌رگه‌گرتن، ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كشانه‌وه‌، ناوبه‌ناو سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك نیشانه‌ی وه‌ك له‌بیرچوونه‌وه‌ی كاتی یان تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕه‌ ماده‌یه‌ی كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌ری ڕاهاتووه‌ ئه‌مانه‌ش له‌ئه‌نجامی توشبوون به‌ ژه‌هراوی بوون له‌ ماده‌كه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت. ئه‌و نیشانده‌رانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا ده‌بێت لانیكه‌م مانگێك دیاری بدات، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك ماده‌ی وه‌ك ئه‌فیون و لێوه‌رگیراوه‌كانی بۆی هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو هه‌فته‌ له‌ به‌كارهێنانی به‌به‌رده‌وامی حاڵه‌تی ئالووده‌بوون دروستبكات. وێڕای ئه‌مانه‌ش له‌ بواری كارو فه‌رمان و چوارچێوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا بوونی چه‌ندین نیشانه‌ی ڕه‌فتاری ده‌بنه‌ نیشانده‌ر بۆ ئالووده‌بوون كه‌ ئه‌مانه‌ن: كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه‌سه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانی، نه‌توانینی‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی، ڕه‌فتاری هه‌ره‌مه‌كیانه‌و نابه‌رپرسیارانه‌، ده‌ربڕینی ئاره‌زووه‌‌ سێكسی یان شه‌ڕه‌نگێزیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته‌، ڕه‌فتاری تاوانكاری یان دژ به‌كۆمه‌ڵ وه‌ك ده‌ستدرێژی و شه‌ڕكردن و لێخوڕینی ئۆتۆمبیل له‌ژێر كاریگه‌ری ماده‌كه‌دا یاخود دزی كردن له‌پێناوی دابینكردنی ماده‌كه‌دا، زیاد بوونی ئاماده‌ نه‌بوون له‌ قوتابخانه‌ یان زانكۆ و یان شوێنی كار یان فه‌رمانگه‌، سست بوون له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی له‌ خوێندن و كارو پیشه‌دا.

تێكڕا ئه‌م نیشانده‌رو نیشانانه‌ بۆ قۆناغه سه‌ره‌تاكانی چوونه‌ ناو جیهانه‌ به‌د و پڕ مه‌ترسیه‌كه‌ی ئالووده‌بوون‌ به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌نا ئه‌م مادانه‌ كاریگه‌ری و زیانی گه‌لێك زۆر و ترسناكیان هه‌یه‌ كه‌ له‌جێی خۆیدا ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین.

له‌ڕاستیدا ئالووده‌بوون هاوواتای به‌ندایه‌تیه‌ واته‌ كه‌سی گیرۆده‌بوو ده‌بێته‌ به‌نده‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی گیرۆده‌ی بووه‌.‌

ئه‌و مادانه‌ی كه‌ده‌بنه‌ هۆی ئالووده‌بوون گه‌لێك زۆرن كه‌ له‌وانه‌یه‌ چه‌ند جۆرێكی زۆر كه‌م له‌ڕێگای بیستن یان خوێندنه‌وه‌ یان به‌كارهێنانه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ ئاشنا بێت، هه‌ندێك له‌م مادانه‌ له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیدا به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام ده‌رچوون له‌ ڕێنماییه‌كانی پزیشك یاخود به‌كارهێنانیان به‌بێ سه‌ردانی پزیشك و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن (ته‌نها له‌ڕێگای بیستن و كارتێكردن له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه) ده‌بێته‌ مایه‌ی ئالووده‌بوون‌.

هه‌ندێك ماده‌ی تریش هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراون و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی زیاتر ناسراوترن وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فیونه‌كان، هه‌ندێك جۆری تر هه‌یه‌ له‌م مادانه‌ كه‌ به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌لێك زۆر بڵاوه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراو نین وه‌ك نیكۆتین و ئه‌لكهول و كافیین. ئه‌گه‌رچی جیاوازی له‌ كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له‌م مادانه‌ له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیری و دره‌نگ و زوویی توشبوون به‌ حاڵه‌تی ئالووده‌بوون هه‌یه‌، به‌ڵام دواجار به‌هۆی به‌كارهێنانیانه‌وه‌ مرۆڤه‌كان ڕه‌وانه‌ی یه‌ك دۆزه‌خی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ئه‌ویش به‌ندایه‌تیه‌ بۆ ماده‌ به‌كارهێنراوه‌كه‌ .

به‌رله‌وه‌ی جۆره‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بخه‌ینه‌ ڕوو، تیشكێك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ر سێ ماده‌ی (نیكۆتین و ئه‌لكهول و كافیین )، كه ‌هه‌رسێكیان له‌ لیستی ماده‌ وزه‌ به‌خشه‌كانه‌ و ده‌بنه‌ هۆی ئالووده‌بوون.

نیكۆتین:

ڕوه‌كی توتن دیرۆكێكی كۆنی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ندین سه‌ده‌، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ جیاجیاكاندا به‌چه‌ندین شێوه‌ به‌كارهێنراوه‌ كه‌ كێشانی له‌ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌كیترینیانه‌، هه‌روه‌ها له‌بواری چاره‌سه‌ری پزیشكی و بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیه‌كان و بۆ چێژ لێوه‌رگرتن به‌كارهێنراوه‌. سه‌ره‌كیترین ماده‌ی توتن نیكۆتینه‌، ناونانی ئه‌م ماده‌یه‌ش به‌م ناوه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (نیكۆت) كه‌ باڵوێزی فه‌ره‌نسا بووه‌ له‌ پورتوگال له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا، له‌و ده‌مه‌دا توتن دێته‌ ناو هه‌ردوو وڵاتی پورتوگال و ئیسپانیاوه‌، (نیكۆت) ی باڵوێز باسی له‌ چاكی و كه‌ڵكه‌كانی توتن کردووه‌ و زۆر به‌شانوباڵی ئه‌م ڕوه‌كه‌دا هه‌ڵیداوه‌، ئیدی له‌وده‌مه‌وه‌ ئه‌م ناوه‌ به‌سه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌دا دابڕا.

دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ تێكه‌ڵێكی ئاڵۆزه‌ له‌ چه‌ندین ماده‌ی كیمیایی كه‌ ژماره‌یان سه‌دان ئاوێته‌ی كیمیایی ده‌بێت، ماده‌ی وه‌های تێدایه‌‌ كه‌ ڕه‌قه‌ وه‌ك نیكۆتین، گازیشی تێدایه‌ وه‌ك یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن. ته‌نها له‌ یه‌ك جگه‌ره‌دا نزیكه‌ی ( 2-1 ) ملیگرام نیكۆتین هه‌یه‌، نیكۆتین ماده‌یه‌كه‌ كاریگه‌ری به‌هێز و ژه‌هراوی هه‌یه‌. ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش به‌نده‌ له‌سه‌ر چۆنێتی و چه‌ندێتی جگه‌ره‌ كێشان و ئه‌و جێگایه‌ی لێی ده‌كێشرێت و باری ته‌ندروستی كه‌سه‌كه‌ به‌ گشتی و باری ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی.

وێڕای نیكۆتین، دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ چه‌ند ماده‌یه‌كی زیان به‌خشی تریش له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك قه‌تران و یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان كاریگه‌ری زیان به‌خشی خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌. كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی نیكۆتین (جگه‌ره‌ كێشان):

١- كاریگه‌رییه‌كانی ئالووده‌بوون به‌ نیكۆتین:

به‌هۆی كه‌موزیاد بوونی ڕێژه‌ی نیكۆتین له ‌خوێندا له‌ جگه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ بۆ جگه‌ره‌یه‌كی تر یان له‌ كاتێكه‌وه‌ بۆ كاتێكیتر، خانه‌كانی مێشك كاریان تێده‌كرێت به‌مه‌ش كه‌سی جگه‌ره‌ كێش نائارام و په‌شێو ده‌بێت، توانای خاوبوونه‌وه‌ی نابێت، به‌سه‌ختی ده‌توانێت ته‌ركیز بكات، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه‌ هۆی ژانه‌ سه‌ر و زوو هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوون، ئه‌م باره‌ش خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ هۆی خوڵقاندنی گیروگرفت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له‌ كاركردندا بێت یاخود له‌ چوارچێوه‌ی خێزاندا، هه‌روه‌ها به‌هۆی كاریگه‌ری نیكۆتینه‌وه‌ باری خه‌وتنی كه‌سی جگه‌ره‌كێش هه‌میشه‌ ناڕێك و به‌كێشه‌ ده‌بێت وه‌ك خه‌و زڕان و ناوبه‌ناو به‌ئاگا هاتنه‌وه‌ له‌خه‌ودا كه‌ تیایدا كه‌سی ئالووده‌بوو به‌ نیکۆتین كاتێك له‌خه‌و به‌ئاگا دێته‌وه‌ یه‌كسه‌ر جگه‌ره‌ ده‌كێشێت ئه‌وجا ده‌خه‌وێته‌وه‌، هه‌ندێك جار به‌هۆی تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و زۆر كۆكینه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ ناوبه‌ناو به‌ئاگا دێته‌وه‌، ئه‌م تێكچوونه‌ی باری خه‌ویش ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی په‌شێوی و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوون و داچوون له‌ ڕه‌فتاردا و لاواز بوونی ته‌ركیز. هه‌روه‌ها به‌هۆی کاریگه‌ربوونی که‌سی جگه‌ره‌ کێش به‌ گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ركاتێك كه‌سی جگه‌ره‌كێش تووشی ژه‌هراوی بوونی هێواش ببێت به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وا كه‌سه‌كه‌ تووشی خه‌مۆكێ و لاواز بوونی یاد و له‌بیرچوونه‌وه‌ و … تد ده‌بێت. ئه‌مانه‌ وێڕای چه‌ندین ماده‌ی ئۆرگانی تر كه‌ ده‌بنه‌ هۆی شێرپه‌نجه‌. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیانه‌كانی جگه‌ره‌ كێشان به‌تایبه‌تی له‌ باری ئالووده‌بووندا له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

تێكچوونه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، زامی دوانزه‌ گرێ، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری، گرژبوونی خوێنبه‌ره‌كان، ئه‌گه‌ری سنگه‌ كوژه‌ و جه‌ڵته‌ی مێشك، شێرپه‌نجه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی وزه‌ی سێكسی، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن له‌ باری دووگیانیدا ئه‌وا كۆرپه‌كانیان كاتێك له‌دایك ده‌بن كێشیان كه‌متر و له‌ڕووی ژیری و جه‌سته‌ییشه‌وه‌ چوستیان كه‌متر ده‌بێت له‌ چاو منداڵانی ئاساییدا.

٢- كاریگه‌ریه‌كانی كشانه‌وه‌ له‌ نیكۆتین:

باشترین به‌ڵگه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه‌ نیکۆتین ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئالووده‌بوون ئه‌و نیشانه‌ جه‌سته‌یی و ده‌روونیانه‌یه‌ که‌ له‌ كه‌سی جگه‌ره‌كێشدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی وازهێنانی له‌ جگه‌ره‌كێشاندا، ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه و لێبڕانی نیكۆتین له‌ خانه‌كانی مێشك و جه‌سته‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ بۆته‌ به‌شێك له‌ پێكهاته‌ی خوێنی كه‌سه‌كه‌، ئه‌مه‌ش كتومت گیرۆده‌بوونه‌. ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌ وایكردووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ده‌رچوون له‌و ئه‌زموونه‌ (واز هێنان له‌ جگه‌ره‌)  سه‌خت بێت‌ له‌نێو جگه‌ره‌كێشه‌كاندا که‌ له‌ (12٪) تێپه‌ڕ نه‌كات، هه‌ندێك له‌وانه‌ی وازیش ده‌هێنن پاش ماوه‌یه‌ك یان ساڵانێك دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ هاوڕێی گیانیبه‌گیانی ئه‌م ماده‌ ترسناكه‌.

كاتێك كه‌سی جگه‌ره‌ كێش پاكه‌ته‌ جگه‌ره‌كه‌ی فڕێ ده‌دات و بڕیاری وازهێنان ده‌دات ئه‌وا نیشانه‌كانی كشانه‌وه‌ له‌ ماده‌ی نیكۆتین له‌ماوه‌ی بیستوچوار كاژێردا سه‌رهه‌ڵده‌دات، له‌و نیشانانه‌ش: نائارامی، دڵه‌ڕاوكێ، تووڕه‌بوون، زوو هه‌ڵچوون، شپره‌زه‌یی، خه‌و بردنه‌وه‌، تێكچوونی خه‌و، هه‌ست به‌ ته‌نگی كردن له‌ سنگ و هه‌ناسه‌داندا، سه‌رئێشه‌، وێڕای هه‌موو ئه‌م نیشانانه‌ش ئاره‌زوویه‌كی به‌تین بۆ جگه‌ره‌ كێشان هاوه‌ڵی كه‌سه‌كه‌ ده‌كات بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و نیشانه‌ بێزاركه‌رانه‌ی ده‌ركه‌وتوون له‌ جه‌سته‌ و ده‌روونیدا. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌دات هه‌تا چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ئه‌وا ئه‌و نیشانانه‌ نامێنن و كه‌سه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م قۆناغه‌ دژواره‌ ده‌بڕێت و به‌مه‌ش هه‌روه‌ك پرۆفیسۆر (ثۆماس كوبه‌ر _ توێژه‌ر له‌ كاروباری ئالووده‌بوون به‌ جگه‌ره‌كێشان له‌ زانكۆی كه‌نته‌كی له‌ ئه‌مه‌ریكا) ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی گیرۆده‌یه‌ به‌ نیكۆتین و وازی لێده‌هێنێت، چه‌ند ساڵێك ده‌خاته‌وه‌ سه‌ر ته‌مه‌نی خۆی. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ زۆر هه‌ستی به‌ تێكچوون و په‌شێوی كرد ده‌توانێت سه‌ردانی پزیشك بكات و به‌یارمه‌تی ده‌رمانی پێویست ئه‌م نیشانانه‌ تێپه‌ڕێنێت. هه‌ندێجار كه‌سی جگه‌ره‌كێش وه‌ها ڕاهاتووه‌ كه‌ كێشانی جگه‌ره‌ بۆی بۆته‌ نه‌ریتێك یان خوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ وابه‌سته‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ بووه‌، بۆ نموونه‌ له‌گه‌ڵ قاوه‌ و چا خواردنه‌وه‌دا و له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوه‌ڵاندا و شێوازی گرتنی جگه‌ره‌ له‌ ده‌ستدا و كێشانی و چۆنێتی ده‌رهێنانی جگه‌ره‌ له‌ پاكه‌تدا و هه‌ڵگرتنی پاكه‌ت و ئاگره‌كه‌ی و …تد، تێكڕا ئه‌م كرده‌وه‌ و جوڵانه‌ ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی كه‌سه‌كه‌ و ئه‌و هه‌سته‌ وه‌همیه‌ی لا دروست ده‌بێت كه‌ جگه‌ره‌ كێشان ئارامی و توانای هه‌ڵكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌ و گرفته‌كانیدا پێده‌به‌خشێت.

له‌ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا گه‌لێك له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان وه‌ك گرفتێك له دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان ده‌ڕوانن به‌تایبه‌تی كه‌ له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز له‌ هه‌رزه‌كاران (خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵ) جگه‌ره‌ ده‌كێشن، وێڕای زۆری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌وه‌ په‌یدا ده‌بن و خه‌رجی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان. هه‌ربۆیه‌ له‌م وڵاتانه‌دا چه‌ندین پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفته‌ دانراوه‌ و كاری پێده‌كه‌ن، له‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌كردن یان سنووردار كردنی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ جگه‌ره‌، گران كردنی نرخی جگه‌ره‌ له‌ بازاڕه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای زیادكردنی باجی سه‌ر كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره‌ (بۆ نموونه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی -2007- دا ژماره‌ی جگه‌ره‌کانی ناو پاکه‌تێک له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ -20- جگه‌ره‌وه‌ کرا به‌ -17- جگه‌ره‌ و نرخی پاكه‌تێكیش جگه‌ره‌ له‌ 3 ئۆیرۆ و 60 سه‌نته‌وه‌ بۆ پاکه‌تێکی بیست جگه‌ره‌یی کرا به‌ چوار ئۆیرۆ‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی تریشدا نرخی جگه‌ره‌ به‌رزه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ به‌ریتانیا)، قه‌ده‌غه‌ كردنی كێشانی جگه‌ره‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا وه‌ك فه‌رمانگا و چێشتخانه‌ و قاوه‌خانه‌ و ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر و بازاڕ و گوزه‌ره‌ داخراوه‌كان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكدا چه‌ند ساڵێكه‌ كه‌وتۆته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ وه‌ك سوید، ئیتاڵیا، ئیرله‌ندا، فه‌ره‌نسا. به‌ڵام هێشتا له‌ هه‌ندێ وڵات له‌ چێشتخانه‌ و قاوه‌خانه‌ و فارگۆنی تایبه‌ت له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ردا جگه‌ره‌ ده‌كێشرێت. سه‌باره‌ت به‌ هه‌رزه‌كارانیش به‌فه‌رمی فرۆشتنی جگه‌ره‌ به‌ ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده‌ ساڵ قه‌ده‌غه‌یه‌‌، ئه‌گه‌رچی له‌ ئه‌ڵمانیا تا كۆتایی ساڵی (2006) ئامێری تایبه‌ت به‌ کڕینی جگه‌ره‌ له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا هه‌بوو كه‌ به‌ تێكردنی چوار ئۆیرۆ پاكه‌تی ویستراو ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام بۆ به‌رگرتن له‌ هه‌رزه‌كاران له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2007)ه‌وه گۆڕانكاریان له‌م ئامێرانه‌دا كرد به‌وه‌ی وێڕای پاره‌كه‌،‌ به‌كارهێنانی كارتی بانك یان مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كرێته‌ ئامێره‌که‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی پاكه‌ت بدات، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێك بوو له‌به‌رده‌م هه‌رزه‌كاران ئه‌گه‌رچی گرفته‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ناكات وه‌ك پێویست و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کچان و کوڕانی هه‌رزه‌کار جگه‌ره‌ ده‌کێشن له‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌دا. مه‌خابن له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و زۆرێک له‌ وڵاتانی ئاسیا نه‌ک هه‌ر ته‌نها هه‌رزه‌کاران به‌ڵکو هه‌ندێجار منداڵانیش کاری جگه‌ره‌ فرۆشتن ده‌که‌ن و هیچ ڕێوشوێنێکیش نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌ هه‌رزه‌کاران که‌ جگه‌ره‌ نه‌کێشن.

خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كان (مه‌ی):

له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تیدا له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ تا ئه‌م ساته ‌وه‌خته‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ خه‌ڵكی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، به‌كارهێنه‌رانیشی له‌ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا زۆر زیادی كردووه‌، له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێت كه‌ بۆته‌ به‌شێك له‌ كولتوری ئه‌م وڵاتانه‌، ته‌نانه‌ت هه‌رزه‌كاران و لاوانیش به‌ڕێژه‌یه‌كی هێجگار به‌رز په‌نای بۆ ده‌به‌ن له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده‌ ساڵیش قه‌ده‌غه‌یه‌. له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌هۆی ئایینه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی مه‌ی ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌، ئه‌وا به‌هۆی ئاسانی دروستكردنی مه‌ی له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه‌، كه‌سانێكی زۆر خۆیان له‌ ماڵه‌كانیاندا جۆره‌ها مه‌ی دروست ده‌كه‌ن و ده‌یخۆنه‌وه‌، یاخود به‌نهێنی بازرگانی به‌ خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت و له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.

خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كان له‌و مادانه‌ن كه‌ ئالووده‌بوون دروستده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی كاته‌وه‌ مرۆڤ دره‌نگتر ئالووده‌‌ ده‌بێت به‌ مه‌ی له‌چاو ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی تردا. ده‌شێت كه‌سێك به‌سنورداری مه‌ی به‌كاربهێنێت به‌ درێژایی ژیانی به‌بێ ئه‌وه‌ی بگاته‌ باری ئالووده‌بوونه‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ له‌نێوان به‌كارهێنانێكی ئاساییانه‌ و نائاساییانه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كان توێژه‌ره‌وه‌كان له‌م بواره‌دا ڕاوبۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌ و پێناسه‌ی جیاجیا بۆ كه‌سی گیرۆده‌بوو به‌ ئه‌لكهول (ئه‌لكهولیست) كراوه‌. بۆ نموونه‌ توێژه‌ر (دیفز 1974) ده‌ڵێت ئه‌لكهولی بریتیه‌ له‌ نۆشینی ئه‌لكهول به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان ناوبه‌ناو كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پشتپێبه‌ستن و زیان). له‌ پێناسه‌یه‌كی تردا هاتووه‌ ده‌ڵێت (ئه‌لكهولیست به‌و كه‌سه‌ ده‌گوترێت كه‌ مه‌ی زۆر ده‌خواته‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك زیان به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌، یان به ئه‌ركه‌ كه‌سێتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بگات). هه‌ندێكی تر له‌ توێژه‌ران ده‌ڵێن (ئه‌لكهولیست ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له ‌یه‌ك ڕۆژدا ئه‌وه‌نده‌ مه‌ی بخواته‌وه‌ كه‌ بڕی 120 گرام له ئه‌لكهولی ڕه‌های تێدابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕه‌یه‌ كه‌ له‌ (cc 375) ئه‌و خواردنه‌وه‌یانه‌دا ده‌بێت كه‌ ڕێژه‌ی (40٪) یان ئه‌لكهوله‌ وه‌ك عه‌ره‌ق و ویسكی و هاوشێوه‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕه‌ له‌ یه‌ك لیتر شه‌رابدا هه‌یه‌ كه‌ له‌پێكهاته‌یدا ئه‌لكهول به‌ ڕێژه‌ی (16٪) به‌شدار بێت، یاخود ئه‌م بڕه‌ له‌ (3) بیره‌دا هه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌لكهول تیایدا (5٪) بێت. له‌ئه‌نجامی تاوتوێكردنی زیاتری ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌ شاره‌زایان له‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زاراوه‌یه‌كی نوێیان به‌كارهێنا كه‌ ناویان لێنا ( پشتبه‌ستن به‌ ئه‌لكهول ADS ) بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سێ نیشانه‌یان دیاری كردووه‌:

1-	خواردنه‌وه‌ی زۆر.

2-	 بوونی گیروگرفتی خێزانی یان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر.

3-	ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی به‌رگه‌گرتن و كشانه‌وه‌.

بوونی ئه‌م سێ نیشانه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی باری گیرۆده‌بوون به‌ خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كان. ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌لكهوله‌كان له‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌روونی و فسیۆلۆژیه‌وه‌ گیرۆده‌بوون دروستده‌كات.

ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ ئه‌لكهولیست سه‌ره‌تا وه‌كو كه‌سانی ئاسایی تر ده‌ست به‌ مه‌ی نۆشین ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ زۆر باردا له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن، پاشان بڕی خواردنه‌وه‌كه‌ زیاد ده‌كه‌ن و زۆرتر دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی درێژ تر ده‌مێننه‌وه‌ به‌ دیار خواردنه‌وه‌وه‌، هه‌تا وایانلێدێت خواردنه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامڕازێك بۆ به‌رهه‌ڵستی كردنی چه‌ند بارێكی مه‌زاژی وه‌ك بێزاری و دڵه‌ڕاوكێ و دڵته‌نگی. به‌هۆی ئه‌م زۆر په‌نابردنه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ كێشه‌ و گرفتی تریان بۆ زیاد ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزان و شوێنی كار و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیاندا به‌گشتی، ئه‌مه‌ وێڕای كێشه‌ی ئابووری كه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌، ده‌رئه‌نجام ئه‌م كه‌سانه‌‌ له‌ناخیاندا دووچاری هه‌ستكردن به‌ گوناه ده‌بن ئه‌مه‌ش وایانلێده‌كات بارگرانتر بن له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ بۆیه‌ زیاتر په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌به‌ن. به‌مه‌ش نیشانه‌كانی به‌رگه‌گرتن تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت، واته‌ ماوه‌ دوای ماوه‌ بڕه‌كه‌ زیاد ده‌كه‌ن بۆ خوڵقاندنی ئه‌و باره‌ مه‌زاژیه‌ی تێی ده‌كه‌ون. هه‌ندێجار ده‌بیستین له‌ زمانی كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ جاران به‌ دوو بیره‌ مه‌ست بوون به‌ڵام ئێستا به‌ شه‌ش یان حه‌وت بیره‌ ده‌كه‌ونه‌ باری مه‌ستییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش  نیشانه‌ی به‌رگه‌گرتنه‌.

گرفتی گیرۆده‌بوون به‌ مه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ گه‌وره‌كانی به‌شێكی زۆر له‌ كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا. ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌ پشت دروستبوونی ئه‌م گرفته‌وه‌یه‌ (واته‌ بۆ گه‌یشتنی تاك به‌ قۆناغی گیرۆده‌بوون) به‌ كورتی ئه‌مانه‌ن:

١- هۆكاره‌كانی ده‌وروبه‌ر: ئاسان ده‌ستكه‌وتنی ئه‌لكهول و هه‌رزانی نرخ و لێبوورده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌لكهول، وابه‌سته‌بوونی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول به‌ زۆرێك له‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ و لێكترازانی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، زۆربوونی فشاره‌ ده‌روونییه‌كان، هاوڕێ و ده‌وروبه‌ری یارمه‌تیده‌ر و … هتد.

٢- هۆكاره‌ پێكهاته‌ییه‌كانی تاك: هه‌ندێك له‌ توێژه‌ره‌وان وای بۆ ده‌چن كه‌ پێكهاته‌ی بایۆلۆژی یاخود بۆماوه‌یی به‌شداریه‌كی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ كارلێكردنی نێوان ماده‌ی ئه‌لكهول و پێكهاته‌ی بایۆلۆژیانه‌ی كه‌سه‌كه‌دا كه‌ وایلێده‌كات تووشی گیرۆده‌بوونی بكات. هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن فاكته‌ری كه‌سێتی تاك ڕۆڵ ده‌بینێت له‌م بواره‌دا. بۆ نموونه ئاكامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریان خستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ئاڕاسته‌ی گیرۆده‌بوون به‌ ئه‌لكهولدا ده‌ڕۆن له‌ قۆناغه‌كانی منداڵی و هه‌رزه‌كاریاندا: باوه‌ڕی زۆریان به‌ خۆیان هه‌بووه‌، چالاك بوون، توندوتیژ بوون، له‌گه‌ڵ دایكیاندا به‌ سۆز نه‌بوون، پیاوێكی نموونه‌یی له‌ ژیانیانیاندا نه‌بووه‌، كێشه‌و گرفتی زۆریان له‌ په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیاندا هه‌بووه‌. هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی تر وای بۆ چوون كه‌ بوونی په‌شێویه‌ سۆزدارییه‌ ده‌روونییه‌كان و ئاره‌زووه‌ هونه‌ریه‌كان و لادانه‌ سێكسیه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ پاڵپێوه‌نانی تاك به‌ ئاڕاسته‌ی گیرۆده‌بوون به‌ ئه‌لكهول.

٣- خه‌سڵه‌ته‌كانی ماده‌ی ئه‌لكهول خۆی: ئه‌مه‌ش له‌ دوو ڕێگاوه‌ به‌شداری ده‌كات له‌ درووست بوونی ئه‌م گرفته‌دا، یه‌كه‌م: ئه‌و گۆڕانه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ مه‌زاژی به‌كارهێنه‌رانیدا ده‌یخوڵقێنێت كه‌ وایان لێده‌كات له‌ڕووی ده‌روونی وجه‌سته‌ییه‌وه‌ پشتی پێببه‌ستن. دووه‌م: كاریگه‌ری ئه‌م ماده‌یه‌ له‌سه‌ر خانه‌ و ناوه‌نده‌ ده‌ماره‌كانی مێشك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی گیرۆده‌بوون.

له‌باری گیرۆده‌بووندا كشانه‌وه‌ له‌ ئه‌لكهول هاوشێوه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانی تر گه‌لێك گرفتی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆ كه‌سه‌ گیرۆده‌بووه‌كه‌ پێشدێت، وه‌ك خه‌مۆكی ، تێكچوونی خه‌و، وڕێنه‌ی بیستن، له‌رزین، ئا‌ره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر، په‌شێوی له‌ بیركردنه‌وه‌دا، نائارامی و… تد. بۆیه‌ زۆر جار ئه‌لكهولیست دوای واز هێنانی ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی و له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بمێنێته‌وه‌ هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی. ئه‌مانه‌ وێڕای چه‌ندین نه‌خۆشی جه‌سته‌یی له‌ جگه‌ر و گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ و ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌ی گیرۆده‌بوودا په‌یدا ده‌بێت به‌هۆی ئه‌لكهوله‌وه‌.

به‌شێك له‌ تاوانه‌كان و توندوتیژی و ده‌ستدرێژییه‌كان له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا وابه‌سته‌ن به‌ ئه‌لكهوله‌وه‌، هه‌روه‌ها لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌لکهولدا گه‌لێك ڕووداوی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئاماره‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت (40٪) ی ڕووداوه‌كانی ئۆتۆمۆبیل ساڵانه‌ به‌هۆی ماده‌ ئه‌لكهوله‌كانه‌وه‌ ڕووده‌دات له‌و وڵاته‌دا، كه‌ژماره‌ی قوربانیه‌كان ده‌گه‌نه‌ 5 هه‌زار كه‌س كه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكهول له‌كاتی لێخوڕیندا ده‌بنه‌ قوربانی. له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا یاسا سزای داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌لكهولیان خواردۆته‌وه‌ و ئۆتۆمۆبیل لێده‌خوڕن، بۆ نموونه‌ له‌ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌رشه‌قامه‌ گشتیه‌كاندا ناوبه‌ناو كۆنترۆڵی شۆفێره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌. له‌ ئه‌مه‌ریكادا ڕێگه‌ به‌ لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل نادرێت ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه‌ له‌ (100 ملگ/ لیتر) زیاتری خواردبێته‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه‌ ته‌مه‌نی له‌ 21 ساڵ كه‌متر بێت ئه‌وا تووشی سزای به‌ند كردن ده‌بێت (هه‌روه‌ك ئه‌م سزایه‌یان به‌سه‌ر كچه‌كه‌ی جۆرج بوشدا سه‌پاند له‌ ماوه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی باوكیدا).

٣- كافیین:

ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ ماده‌ وزه‌ به‌خش و وریاكه‌ره‌وه‌كانه‌ بۆ جه‌سته‌ به‌گشتی و كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌تایبه‌تی. ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ زۆر به‌روبوومی سروشتیدا هه‌یه‌ وه‌ك چا، قاوه‌، كۆلا، كاكاو، هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك پیشه‌سازی وه‌ك شۆكۆلاته‌ و هه‌ندێك ده‌رمانی به‌كارهاتوو بۆ سه‌رئێشه‌ و هه‌ندێك ماده‌ی وزه‌به‌خشدا به‌كار ده‌هێنرێت. به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه‌‌ له‌ ڕۆژگارێكی وه‌ك ئێستادا زۆر زیادی كردووه‌ و بۆته‌ به‌شێك له‌ كولتوری زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م ماده‌یه‌ جیاواز له‌ ماده‌كانی تر منداڵان و هه‌رزه‌كاران و گه‌وره‌ و پیر له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ به‌كاری ده‌‌هێنن. ئه‌گه‌رچی له‌ بۆچوونی  زۆربه‌ی خه‌ڵكیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مادانه‌ زۆر بڵاوه‌ و كۆمه‌ڵگه‌كان به‌ گشتی به‌كاری ده‌هێنن هیچ زیانێكیان نیه‌، به‌ڵام واقیعی پزیشكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه‌ و ئه‌م ماده‌یه‌ به‌یه‌كێك له‌و مادانه‌ داده‌نرێت كه‌ گیرۆده‌بوون ده‌خوڵقێنێت. له‌ڕوانگه‌ی توێژه‌ره‌وانه‌وه‌ خواردنی (250 ملگم) له‌ كافیین هیچ زیانێكی نیه‌ ئه‌م بڕه‌ كافیینه‌ش له‌ نزیكه‌ی چوار كوپ قاوه‌ یان چا یان كۆلادا هه‌یه‌. به‌ڵام به‌شێكی زۆر له‌ خه‌ڵكی زیاتر له‌م هێنده‌‌‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ ده‌گاته‌ (500 ملگم) یان زیاتر. تێبینییه‌ كلینیكی و تاقیگه‌ییه‌كانش ده‌ریانخستووه‌ كه‌ خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئاسایی به‌كارهێنان و نائاساییبووندا بریتییه‌ له‌ بڕی ( 600-500 ملگم ) له‌ ڕۆژێكدا، واته‌ هه‌تا ئه‌و هێنده‌ ئاساییه‌ و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و هێنده‌ نائاسایی ده‌بێت و به‌كارهێنه‌ریش تووشی ژه‌هراوی بوونی كافیینی ده‌بێت. نیشانه‌كانی كارتێكردن به‌ كافیین له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه‌ نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر جیاوازی له‌ بڕی ماده‌ به‌كارهاتووه‌كه‌دا به‌ته‌نها، به‌ڵكو به‌پێی هه‌ستیاری كه‌سه‌كه‌ش‌ بۆ ئه‌م ماده‌یه‌. له ‌نیشانه‌كانی كارتێكردن به‌ كافیین: زۆر میز كردن، ناجێگیری، له‌رزین، زۆر چالاكبوون، هه‌ڵچوون، زۆر هه‌ستیار بوون، گوێ زرنگانه‌وه‌، بریسكانه‌وه‌ی چاو. به‌هۆی ئه‌م نیشانانه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی تر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن وه‌ك: هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی، سه‌رئێشه‌، زوو تووڕه‌بوون، سكچوون، ئازاری ناوسك، خه‌و زڕان به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ره‌تای خه‌ودا، بێبه‌ش بوون له‌ خه‌وی قووڵ.

له‌به‌رئه‌وه‌ی كافیین له‌و مادانه‌یه‌ گیرۆده‌بوون دروستده‌كات هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاهاتبێت له‌سه‌ری و به‌زۆری ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وانه‌ی به‌كارهێنا بێت وه‌ك قاوه‌ یان چا، ئه‌وا له‌كاتی وازهێناندا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵئه‌دات وه‌ك: كرژبوونی ماسولكه‌كان، خه‌واڵوویی، سستی، گێژبوون، هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئاو به‌ لوتدا، نه‌مانی ئاره‌زووی كاركردن، تووڕه‌بوون، هه‌ڵچوون، هه‌ستكردن به‌ دڵته‌نگی.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ماده‌یه‌ نابێته‌ هۆی مردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بڕی زۆر به‌كاربهێنرێت (10-8 گرام) له‌ڕۆژێكدا كه‌ له‌ (75-100) كوپ قاوه‌دا هه‌یه‌ ئه‌م هه‌نده‌، ئه‌وا كه‌سه‌كه‌ ده‌مرێت.

ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، کوردستان له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپیدا – به‌شی یه‌که‌م – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان … کوردستان له‌ڕوبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپیدا

به‌شی یه‌که‌م

ده‌روونناس

سامان سیوه‌یلی

ده‌ستپێك:

له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراقه‌وه‌ ناوبه‌ناو له‌ میدیاكانی كوردستانه‌وه‌ هه‌واڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌بڕ و جۆری جیاواز ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت، وێڕای ئه‌مه‌ش ناوبه‌ناو هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستاندا به‌رچاو و گوێمان ده‌كه‌وێت. گومان له‌وه‌شدا نیه‌ به‌كاربه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش نه‌ پیروپه‌ككه‌وته‌كانن و نه‌ منداڵانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆ ئه‌م مادانه‌ ده‌به‌ن لاوانن كه‌ هه‌وێن و داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكاری و بنیاتنان و پێشه‌وه‌چوونێكن.

ئه‌م هه‌واڵانه‌ خۆی له‌ خۆیدا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ و ناكرێت به‌لاوه‌كییانه‌ لێیانبڕوانین، چونكه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه‌ له‌ كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئێستا و ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌مان (به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌ چاره‌نووسسازه‌دا)، بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بێت ده‌كاته‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ژیری كه‌ خراپترینیان نه‌خۆشی ئایدزه‌، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها تاوانی وه‌ك دزی و كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسییه‌، هه‌روه‌ها به‌ فیڕۆچوونی تواناو به‌هره‌ی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ ده‌كه‌ونه‌ داوی ئه‌م مادانه‌وه‌ و ئه‌و بارگرانییه‌ی که‌ له‌سه‌ر خێزان و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا دروستی ده‌كه‌ن، وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌فیڕۆچوون و دۆشینی ئابووری وڵاته‌ چونکه‌ له‌لایه‌ك ئه‌م مادانه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ كوردستان به‌رهه‌م نایه‌ن بۆیه‌ هێنانه ‌ناوه‌وه‌ی بۆ ناو كوردستان تێچوونێكی زۆری له‌ ڕووی ئابووریه‌وه‌ ده‌وێت به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌م مادانه‌ له‌ڕووی نرخه‌وه‌ گرانبه‌هان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ پرۆسه‌ی نه‌هێشتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه‌ و چاره‌سه‌ركردنی گیرۆده‌بووان به‌م مادانه‌ بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌كات له‌سه‌ر حكومه‌تی كوردستان، بۆیه‌ هه‌روه‌ك وتراوه‌ خۆپاراستن باشتره‌ له‌ چاره‌سه‌ركردن، به‌رله‌وه‌ی ئه‌م په‌تا ترسناكه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات له‌ناوماندا با زه‌مینه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی لێتێكبده‌ین، به‌ پلانی گونجاو و زانستیانه‌ به‌ڕوویدا بوه‌ستینه‌وه‌، چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م ئافاته‌ هۆشیار بكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌یی خۆیان هه‌بێت له‌مبواره‌دا، ڕۆشنبیران و پسپۆران قسه‌ی جدی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ مه‌ترسیانه‌، حكومه‌ت پلانی تۆكمه‌تر و گونجاوتری هه‌بێت له‌مبواره‌دا. ده‌بێت له‌وه‌ دڵنیابین كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپادا بوونی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان وه‌ک دیارده‌یه‌کی که‌لتوری لێیده‌ڕوانرێت (هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌وروپا به‌توندی به‌ گژ ئه‌م مادانه‌دا ده‌چنه‌وه‌ به‌ڵام له‌هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپیدا تا بڕێکی که‌م ده‌فرۆشرێت به‌ ئازادی و به‌کارده‌هێنرێت)، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ وڵاتی ئاسیادا وه‌ک دیارده‌یه‌کی بازرگانی ته‌ماشای ئه‌م مادانه‌ ده‌کرێت، به‌ڵام لای ئێمه‌ی كورد ده‌بێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی سیاسی لێیبڕوانین كه‌ ئامانجی دوژمنكارانه‌ی له‌ پشته‌وه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ جێی خۆیدایه‌ كه‌ له‌بواری ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا به‌ ئه‌نفالی سپی ناوزه‌د كراوه‌. ئه‌گه‌رچی له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه‌سانی چاوچنۆك و هه‌لپه‌رستیش به‌مه‌به‌ستی پڕكردنی گیرفانیان له‌سه‌ر حسابی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یان ڕه‌نگه‌ تێكه‌ڵ به‌م پرۆسه‌ نا مرۆڤانه‌یه‌ ببن و بكه‌ونه‌ بازرگانی كردن به‌م مادانه‌وه‌. .

شایانی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی كوردستان به‌نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان جێ ده‌ستیان دیاره‌و چالاكن له‌مبواره‌دا، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه‌ دڵنیابین كه‌ ئه‌و بڕانه‌ی ده‌هێنرێت یان ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و بڕه‌ مادانه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت ده‌كاته‌ (20% – 30%) ی كۆی ئه‌و بڕه‌ی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت. له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاش وێڕای ئه‌و هه‌موو توانا و شاره‌زایی و ئیمكاناتانه‌ی بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس فه‌راهه‌م كراوه‌ و وێڕای ئه‌و هه‌موو ڕێوشوێنه‌ی گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بازرگانانی ئه‌م مادانه‌ هه‌ر دزه‌ ده‌كه‌نه‌ ناو بازاڕه‌كانی ئه‌وروپاوه.‌ .

له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان نامۆیه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و له‌ دیرۆكی دوورو نزیكماندا پێشینه‌ی نه‌بووه‌، بۆ ئاشنابوونی خوێنه‌رانی به‌ڕێز به‌ مێژوو و سروشت و جۆر و زیانه‌كانی ئه‌م مادانه‌ و باری ئالووده‌بوون (الادمان) و چۆنێتی ڕووبه‌ڕوو وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌م مادانه‌، وه‌ك ئه‌ركێكی زانستی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانم له‌ زنجیره‌ وتارێكدا تیشكێك ده‌خه‌مه‌ سه‌ر ئه‌م مادانه‌ كه‌ پوخته‌ی ئه‌و كۆڕه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری كوردی له‌ شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا بۆیان ساز كردم له‌ یادی نۆزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا.

مێژووی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان :

مرۆڤ هه‌ر له‌ چاخه‌ هه‌ره‌ كۆنه‌كانه‌وه‌ هه‌میشه‌ وێڵ بووه‌ به‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی ئازاره‌ جه‌سته‌ییه‌كانی و ڕه‌واندنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌م و په‌ژاره‌كانی، یاخود له‌ ڕێوڕه‌سم و سروته‌ ئایینیه‌كاندا هه‌وڵیداوه‌ گۆڕانكاری له‌ هۆشیدا بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ كه‌وتۆته‌ پشكنینی ژینگه‌كه‌ی و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ریدا هه‌بووه‌، له‌ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ست بووبێت یان به‌ڕێكه‌وت بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌سروشتدا چه‌ندین جۆر له‌ ڕووه‌ك و گژوگیا هه‌ن كه‌ گۆڕان له‌ جه‌سته‌ یان له‌ مه‌زاژ و باری ده‌روونی یان ژیرییدا ده‌كه‌ن.

هه‌ربۆیه‌ له‌ كه‌له‌پوری شارستانیه‌ته‌ كۆنه‌كاندا زۆر به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئاماژه‌ بۆ بوونی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن له‌و سه‌رده‌مه‌ كۆنانه‌دا، جا چ له‌شێوه‌ی ئه‌و نه‌خش و نیگارانه‌دا بن كه‌ له‌سه‌ر دیواری په‌رستگا و گۆڕستانه‌كاندا نه‌خشاندوویانه‌ (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ گریكه‌كانه‌وه‌ جێماوه‌)، یان له‌سه‌ر تابلۆ و كاره‌ ده‌ستیه‌كانیان (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ سۆمه‌ریه‌كانه‌وه‌ جێماوه‌)، یاخود له‌ ڕێگه‌ی نووسین و ده‌ستنووس و كتێبه‌وه‌ (بۆ نموونه‌ میسریه‌ كۆنه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڵای هه‌ندێك ڕووه‌كی وه‌ك زه‌ل نوسراویان هه‌بووه‌ كه‌ ئاماژه‌ بۆ بوون و به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كراوه‌ تیایاندا)، یاخود له‌ شێوه‌ی ئه‌فسانه‌دا كه‌ ده‌ماوده‌م گواستراوه‌ته‌وه‌ له‌نێوان نه‌وه‌كاندا، بۆ نموونه‌ هیندۆسه‌كان باوه‌ڕیان وابووه‌ كه‌ خواوه‌ند ” شیفا ” ڕووه‌كی که‌نابیسی بۆ هێناون. خێڵه‌كانی ئیندیزیش ئه‌فسانه‌یه‌كیان له‌ناودا بڵاوبووه‌ كه‌ ده‌ڵێت ئافره‌تێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری مرۆڤه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ وخه‌وی شیرینیان پێببه‌خشێت، به‌ سایه‌ی هێزی خواوه‌نده‌وه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ بووه‌ به‌ دره‌ختی كۆكا، مه‌به‌ست له‌و ڕووه‌كه‌ بووه‌ كه‌ ماده‌ی كۆكایینی لێوه‌رگیراوه‌.

گریكه‌كانیش نیگاری ڕووه‌كی خه‌شخاشیان (ئه‌فیون) له‌سه‌ر دیواری په‌رستگاو گۆڕستانه‌كاندا نه‌خشاندووه‌ و هێمای ئه‌م نیگارانه‌ به‌ پێی ئه‌و خواوه‌نده‌ی له‌ نیگاره‌كه‌دا ئه‌م ڕووه‌كه‌ی له‌ده‌ست بووه‌ جیاوازی هه‌بووه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووه‌كه‌ به‌‌ده‌ستی خواوه‌ند (هیرا)وه‌ بووبێت له‌ نیگاره‌كه‌دا ئه‌وا هێما بووه‌ بۆ دایكێتی، لای خواوه‌ند (دیمیته‌ر) هێما بووه‌ بۆ به‌پیتی زه‌وی، لای خواوه‌ند (بلۆتۆ)ش هێما بووه‌ بۆ مردن یان خه‌وی ئه‌به‌دی.

له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی ته‌كنۆلۆژیا و زانسته‌كان به‌تایبه‌تی زانستی پزیشكی و ده‌رمانسازی و له‌ئه‌نجامی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌كان، به‌ئاوێته‌ كردنی ئاماده‌كراوه‌ كیمیاییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆر له‌ ڕووه‌كه‌ سروشتیه‌كان توانرا جۆره‌ها ماده‌ و ده‌رمان به‌رهه‌م بهێنرێت كه‌ كۆمپانیاكان و پزیشكه‌كان له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كاندا به‌كاریان ده‌برد، به‌ڵام له‌پاشاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ندێك جۆری ئه‌م ده‌رمانانه‌ جگه‌ له‌ به‌جێهێشتنی كاریگه‌ری و ئاسه‌واری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌ و ده‌روون و باری ژیری، نه‌خۆشه‌كانیش دووچاری ڕاهاتن و به‌رده‌وام به‌كارهێنان ده‌كات و ده‌یانگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی ئالووده‌بوونه‌وه.‌ به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م مه‌ترسییانه‌ داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان و ڕێكخراو و حكومه‌ته‌كان ناچاربوون بكه‌ونه‌خۆ و به‌ر به‌دروستكردن و به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ ماده‌ و ده‌رمانانه‌ بگرن قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن و سزای توندیش بسه‌پێنن به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ران و بازرگانانی ئه‌م مادانه‌دا. له‌مبواره‌شدا هه‌ماهه‌نگی نێو ده‌وڵه‌تی چه‌ند جارێك هاتۆته‌ ئاراوه‌ و له‌چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م مادانه‌ به‌ فه‌رمی قه‌ده‌غه‌ كراون و خراونه‌ته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌. نموونه‌ی ئه‌م مادانه‌ش مۆرفین، هیرۆیین، كۆكایین، كۆدایین و… هتد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌هه‌ندێك وڵاتدا كارخانه‌ و جێگای مۆڵه‌ت پێنه‌دراو دروستبوون كه‌ به‌ نایاسایی ئه‌م مادانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن و ده‌یانخه‌نه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، بۆ نموونه‌ شاری پیشاوه‌ری پاكستانی و ناوچه‌ سنووریه‌كانی نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان بوونه‌ته‌ گرنگترین ناوچه‌ی گۆڕینی ئه‌فیون بۆ هیرۆیین.

له‌پاش ئه‌م قۆناغه‌ و له‌دوا چاره‌كی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا و له‌ئه‌نجامی زیاتر پێشكه‌وتنی زانست و پیشه‌سازیه‌وه‌، دروستكردنی هه‌ندێك ماده‌ و داووده‌رمان پێینایه‌ قۆناغێكی نوێوه‌ ئه‌ویش به‌دروستكردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان كه‌ پێكهاته‌كانیان ته‌نها ماده‌ی كیمیایی بووه‌ و به‌هیچ جۆرێك ڕووه‌كه‌ سروشتییه‌كان به‌شدار نه‌بوون له‌ پێكهاته‌یاندا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م مادانه‌ش بۆ بواری پزیشكی و له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیریه‌كاندا به‌كارهاتووه‌ و به‌كارده‌برێت به‌ڵام له‌ تووشكردنی به‌كاربه‌ر‌انیدا به‌ ئالووده‌بوو‌ن هه‌مان ڕۆڵی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی پێشوویان هه‌یه،‌ نموونه‌ی ئه‌م مادانه‌ش : خه‌و به‌خشه‌كان (المنومات) ، هێور به‌خشه‌كان ( المهدئات ) ، وزه‌به‌خشه‌كان (المنشطات) و … هتد.

لێره‌دا به‌كورتی مێژووی هه‌ندێك ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ زۆر ناسراو و به‌ربڵاون له جیهاندا:

١- ئه‌لكهوله‌كان:

مه‌ی كۆنترین ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ كه‌ مرۆڤ به‌كاری هێناوه‌ و په‌نای بۆ بردووه‌، گوشراوه‌ی هه‌ندێك به‌رووبومی كشتوكاڵی وه‌ك دانه‌وێڵه‌ و جۆره‌ها میوه‌ به‌ ڕێوشوێنی تایبه‌تی خۆی كارێكی ئاسان بووه‌ بۆ مرۆڤه‌كان هه‌ر بۆیه‌ له‌پێش هه‌موو ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی تردا زۆر له‌ كۆمه‌ڵگه‌ كۆنه‌كان په‌نایان بۆ بردووه‌. چینینه‌كان كۆنترین كۆمه‌ڵگه‌ن له‌ دروستكردنی مه‌یدا، سه‌ره‌تا له‌ گه‌نم و جۆ و په‌تاته‌ و گه‌نمه‌شامی جۆره‌ها خواردنه‌وه‌یان دروست كردووه‌ كه‌ به‌ (جیو) ناویان بردووه‌ واته‌ مێوژ، له‌دوای دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی چینی و ڕۆمانیدا له‌ده‌وربه‌ری (200) ساڵ (پ.ز) مێوژیان له‌ ڕۆژئاواوه‌ بۆ ڕۆیشتووه‌ و پاشان ئه‌میشیان به‌كارهێناوه‌ له‌م بواره‌دا. له‌سه‌رده‌مه‌ زۆر كۆنه‌كاندا چینیه‌كان ئه‌م خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیانه‌یان له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌كارهێناوه‌ و پێشكه‌شیان كردووه‌ وه‌ك له‌كاتی قوربانی كردندا بۆ خواوه‌نده‌كانیان یان له‌كاتی ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازیه‌كانیانه‌وه‌. له‌ شارستانێتیه‌ كۆنه‌كانی تریشدا لای یۆنانیه‌كان و هیندیه‌كان و ڕۆمانیه‌كان و میسریه‌كانیش، به‌هه‌مان شێوه‌ دروستكردن و به‌كارهێنانی خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كان بوونی هه‌بووه‌. هه‌روه‌ها مه‌ی لای چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ و خێڵی سه‌ره‌تایی له‌ ئه‌فه‌ریقیا و ئاسیا ناسراو بووه‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌لكهوله‌كان له‌و مێژووه‌ كۆنه‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌تی هه‌تاكو ئێستا قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌ (ئه‌گه‌رچی له‌ ئاییندا حه‌رام كراوه‌)، هه‌ربۆیه‌ زۆرترین به‌كاربه‌ری هه‌یه‌ له‌ جیهاندا له‌چاو هه‌موو ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی تردا، له‌ ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆشدا پیشه‌سازی دروستكردنی خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولیه‌كان پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌ناو كه‌رتی پیشه‌سازی زۆربه‌ی وڵاتاندا.

٢- حه‌شیش (القنب):

كه‌نابیس (قه‌نه‌ب) وشه‌یه‌كی لاتینیه‌ مانای ژاوه‌ژاو ده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری ناونانی به‌م ناوه‌ له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كاتێك ئه‌م ماده‌یه‌ ده‌گاته‌ ترۆپكی كارتێكردنی، كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ژاوه‌ژاو دروستده‌كات. حه‌شیش له‌ ماده‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی ڕووه‌كی كه‌نابیسه‌وه‌‌‌ دروست ده‌كرێت. حه‌شیش له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا واتای (گیا) یان (ڕووه‌كی وشكاوه‌كی) ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له‌ توێژه‌ره‌وان پێیان وایه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ وشه‌ی (شیش) ی عیبریه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ واتای (خۆشی) ده‌به‌خشێت.

ئه‌م ڕووه‌كه‌ مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌ و لای زۆر له‌ گه‌لان به‌كارهاتووه‌. سه‌ره‌تا په‌ت و قوماشیان له‌ داو و ڕیشاڵه‌كانی ئه‌م ڕووه‌كه‌ دروست كردووه‌، پاشان وه‌ك ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و له‌بواری پزیشكیدا به‌كارهێنراوه‌. .

دیرۆكی به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه‌ ‌لانیكه‌م‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پتر له‌ چوار هه‌زار ساڵ. سه‌ره‌تا هیندیه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا له‌ ڕێوڕه‌سم و سروته‌ ئایینیه‌كانیاندا، پاشان له‌ بواری پزیشكیدا به‌كاریان هێناوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته‌ و بێهۆشكردن، هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و په‌ژاره.‌ هیندیه‌كان حه‌شیشیان به‌ (كه‌مكه‌ره‌وه‌ی په‌ژاره‌) ناوزه‌د كردووه‌. پیاوانی ئایینی لای هیندیه‌كان پێیان وابووه‌ كه‌ حه‌شیش له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ که‌واته‌ لای خواوه‌نده‌كانیانه‌وه‌ هاتووه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕێوڕه‌سم و سروته‌ ئایینیه‌كانیاندا به‌كاریان هێناوه‌، له‌ ئه‌فسانه‌ كۆنه‌كانیشیاندا هاتووه‌ كه‌ حه‌شیش خۆشه‌ویسترین ماده‌یه‌ لای خواوه‌ند (ئه‌ندرا). هه‌تا ئێستاش ئه‌م ڕووه‌كه‌ له‌ په‌رستگاكانی هیندۆس و سیخ له‌ هیند و نیپال و په‌رستگاكانی په‌یڕه‌وی شیتا له‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌كانیاندا به‌كارده‌هێنرێت. ‌پاشان له‌ هینده‌وه‌ گواستراوه‌ته‌‌وه‌ بۆ چین، ئیمپراتۆری چینی (شینگ نانگ) له‌ ساڵی  (2737)  – پ. ز- له‌ په‌ڕتوكێكیدا به‌ناوی (ده‌رمانگا) باسی له‌ حه‌شیش كردووه‌ و به‌ (شادی به‌خش) ناوی بردووه‌. له‌ وڵاتی چینیشه‌وه‌ گوستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می (پ. ز) دا ئاشوریه‌كان له‌ ئاهه‌نگه‌ ئایینه‌كانیاندا به‌كاریان هێناوه‌ و به‌ ڕووه‌كی (كۆنۆبۆ) ناویان بردووه‌، هه‌ر له‌م ناوبردنه‌ی ئاشوریه‌كانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زانای ڕووه‌كناس (لیناوس) له‌ ساڵی (1753) زایینیدا ووشه‌ی كه‌نابیس(Cannabis ) ی بۆ ئه‌م ڕووه‌كه‌ به‌كارهێنا. له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتن و به‌كارهێنانی حه‌شیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی یانزه‌هه‌می زایینی، له‌م ڕووه‌وه‌ (ابن كثیر) ده‌ڵێت: (الحسن بن الصباح) جۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌كی ده‌دایه‌ ده‌ستوپێوه‌ند و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی كه‌ مه‌زاژ و مێشکی ده‌شێواندن. هه‌روه‌ها ده‌گوترێت كه‌ كه‌سی ناوبراو حه‌شیشی وه‌ك پاداشتێك به‌كارهێناوه‌ بۆ كه‌سه‌ ده‌ركه‌وتووه‌كانی خێڵه‌كه‌ی. به‌كارهێنانی وشه‌ی حه‌شیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م خێڵه‌ ناوده‌بران به‌ خێڵی حه‌شاشه‌كان. (مه‌قریزی) ده‌ڵێت ده‌ركه‌وتنی حه‌شیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی له‌سه‌ر ده‌ستی (شێخ حه‌یده‌ر) دا كه‌ به‌ حه‌شیشی هه‌ژاران ناویان بردووه‌. له‌ (بدائع الزهور فی وقائع الدهور) ی (ابن ایاس) دا هاتووه‌ كه‌ له‌ساڵی (1922) كۆچیدا به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو له‌ ڕووباری نیل، كشتوكاڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتبووه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌مهۆیه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ داوا له‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ واز له‌ حه‌شیش و مه‌ی بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی خودا به‌زه‌یی پێیاندا بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ زۆر بڵاوبوونه‌وه‌ و به‌كارهێنانی حه‌شیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا لای میسریه‌كان. له‌پاش هێرشی ناپلیۆن بۆ سه‌ر میسر، حه‌شیش له‌ میسره‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، له‌ ئه‌وروپاشه‌وه‌ په‌ڕییه‌وه‌ بۆ كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌ تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست و جامایكا و مه‌كسیك. له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا به‌هۆی ئه‌و كرێكاره‌ مه‌كسیكیانه‌ی كه‌ بۆ كار كردن ڕوویان ده‌كرده‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، حه‌شیش له‌م وڵاته‌دا ناسرا. شایانی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ ماده‌ی كاریگه‌ر له‌م ڕووه‌كه‌دا ئاوێته‌یه‌كی كیمیاییه‌ به‌ناوی (تتراهایدرۆكانبۆل) كه‌ له‌ساڵی (1970) دا له‌ تاقیگه‌دا ئاماده‌كرا.

٣- ئه‌فیون – opium – الخشخاش – تریاك:

خه‌شخاش ئه‌و ڕووه‌كه‌یه‌ كه‌ ئه‌فیونی لێوه‌رده‌گیرێت. حه‌وت هه‌زار ساڵ (پ. ز) له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ناسراوه‌، له‌وێشه‌وه‌ به‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌. میسریه‌ كۆنه‌كان چوار هه‌زار ساڵ (پ. ز) ئه‌م ڕووه‌كه‌یان ناسیوه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازار به‌كاریان هێناوه‌. سۆمه‌ریه‌كانیش ئه‌م ڕووه‌كه‌یان به‌ (ڕووه‌كی به‌خته‌وه‌ری) ناوزه‌د كردووه‌ و له‌ چه‌ند تابلۆیه‌كی سۆمه‌ریدا كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (3300) ساڵ (پ. ز)  ئاماژه‌ به‌ وه‌رزی دروێنه‌ی ئه‌م ڕووه‌كه‌ دراوه‌. ئه‌فیون لای بابلی و فارسه‌كانیش ناسراو بووه‌، هیندی و چینیه‌كانیش به‌كاریان هێناوه‌، پاشان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ یۆنان و ڕۆمان. عه‌ره‌ب له‌ سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زایینیدا ئه‌م ڕووه‌كه‌یان ناسیوه‌.

هیندیه‌كان كه‌ له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌مه‌وه‌ ئه‌فیونیان ناسیوه‌ هه‌میشه‌‌ له‌ ئاڵووێره‌ بازرگانیه‌ سنوورداره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ چیندا ئه‌فیونیان به‌كارهێناوه‌، هه‌تاكو كۆمپانیای هیندیی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئینگلیزه‌كان توانیان بازرگانی له‌گه‌ڵ چیندا بخه‌نه‌ ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه‌، ده‌رئه‌نجام ئینگلیزه‌كان توانیان بازاڕه‌كانی چین نوقمی ئه‌فیون بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ وڵاتی چین كه‌وته‌ به‌رهه‌ڵستی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ئینگلیزه‌كان، له‌ئاكامدا جه‌نگێك به‌رپابوو له‌نێوان چین و ئینگلیزدا (1842-1839) كه‌ به‌جه‌نگی ئه‌فیون ناسراوه‌ و به‌ شكستی چینیه‌كان كۆتایی پێهات و ئیمزا كردنی په‌یماننامه‌ی (نانكین) ی لێكه‌وته‌وه‌ له‌ساڵی (1843) دا، ئینگلیزه‌كان به‌هۆیه‌وه‌ توانیان ده‌ست به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگدا بگرن، هه‌روه‌ها میناكانی چینیش كرانه‌وه‌ به‌ڕووی كاڵا ڕۆژئاواییه‌كاندا به‌ باجێكی كه‌م كه‌ (5٪) به‌رزترین ئاستی باج بوو بۆ چینیه‌كان. وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش توانی خۆی بخزێنێته‌ بازاڕه‌كانی چینه‌وه‌ و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هیندیی ڕۆژهه‌ڵاتیدا بكات له‌و جه‌نگه‌دا هه‌ربۆیه‌ چین ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی تریشی ئیمزا كرد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا هاوشێوه‌ی (نانكین) له‌ساڵی 1844 دا. له‌ ئاكامه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامانه‌ بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی ئه‌فیون بوو له‌ چیندا، بۆ نموونه‌ له‌ساڵی (1906) دا ژماره‌ی ئالووده‌بووانی ئه‌فیون گه‌یشته‌ پانزه‌ ملیۆن كه‌س، له‌ساڵی (1920) دا ڕێژه‌ی ئالووده‌بووان به‌ (25٪) ی ڕه‌گه‌زی نێر له‌ شاره‌كانی چیندا خه‌مڵێنراوه‌. به‌م شێوه‌یه‌ چین له‌ده‌ست ئه‌م ماده‌ هۆشبه‌ره‌ ده‌یناڵاند هه‌تاكو حكومه‌تی ماوتسی تۆنگ له‌ساڵی (1950) دا به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ و كاریگه‌ری دانا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌ گه‌وره‌یه‌ و له‌م بواره‌شدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.

شایانی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ ئه‌فیون یه‌كه‌م ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ به‌پێی په‌یماننامه‌یه‌ك كه‌ به‌ په‌یماننامه‌ی ئه‌فیون ناسراوه‌، له‌ به‌رواری1912 /1/13 له‌ شاری لاهای مۆركراوه‌ به‌ڵام له‌ به‌رواری  1920/1/10  كه‌وته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌، پێده‌چێت هۆكاری دواخستنی كاركردن به‌م په‌یماننامه‌یه‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوو بێت، چونكه‌ له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌فیون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌كار هێنراوه‌.

٤- مۆرفین :

ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ ئه‌فیونه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و له‌تاقیگه‌دا به‌ ئاوێته‌كردن له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تردا به‌رهه‌م هاتووه‌، زانای ئه‌ڵمانی (سیر تبرز) له‌ساڵی (1806) دا توانی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ ئه‌فیون جیا بكاته‌وه‌ و ناوی لێنا مۆرفین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوی مۆرفیوس كه‌ خواوه‌ندی خه‌ون بووه‌ لای گریكه‌كان. له‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانیه‌وه‌ مۆرفین له‌ بواری پزیشكیدا به‌كارهاتووه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌ شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا له‌ساڵی (1861) دا ‌ له‌ بواری نه‌شته‌رگه‌ریدا زۆر به‌کارهێنراوه‌. له‌گه‌ڵ داهاتنی ده‌رزی پزیشكیشدا مۆرفین له‌ ڕێگای ده‌رزی له‌خۆدانه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌.

٥- هیرۆیین:

ئه‌م ماده‌ هۆشبه‌ره‌ له‌ مۆرفینه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و به‌ ئاوێته‌ كردنی له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تردا به‌رهه‌م هێنراوه‌، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بایه‌ر بۆبه‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان‌ له‌ساڵی 1874دا به‌رهه‌مهاتووه‌، سه‌ره‌تا له‌بواری پزیشكیدا به‌كارهێنراوه‌ به‌ڵام له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ماده‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌كارهێنه‌رانی به‌زوویی توشی ئالووده‌بوون ده‌بن، هه‌ربۆیه‌ له‌ساڵی (1922) دا قه‌ده‌غه‌كرا و خرایه‌ ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ هه‌ندێك شوێنی جیهان له‌شوێنی مۆڵه‌ت پێنه‌دراو و نه‌گونجاو به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت. یه‌كه‌م وڵات گرفتی هیرۆیین به‌كارهێنانی تیا ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ریكا بوو، پاشان میسر له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، پاشان چین بووه‌ مه‌ڵبه‌ندێك بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی.

٦- كۆكایین :

ڕووه‌كی كۆكا ئه‌و ڕووه‌كه‌یه‌ كه‌ ماده‌ی كۆكایینی لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌م ڕووه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكای خواروو پێش زیاتر له‌ (2000) ساڵ ناسراوه، ‌ هیندیه‌ سوره‌كان گه‌ڵای كۆكایینیان  له‌ سرووته‌ ئایینیه‌كانیاندا ده‌جوو. له‌ساڵی (1860) دا زانا (ئه‌لفرید نیمان) توانی ئه‌و ماده‌ كاریگه‌ره‌ی له‌م ڕووه‌كه‌دا هه‌یه‌ جیا بكاته‌وه‌و به‌ئاوێته‌ كردن له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تردا ئه‌و ماده‌یه‌ به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ پێی ده‌گوترێت كۆكایین. هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌م ماده‌یه‌ بڵاوبوه‌وه‌ و له‌ پیشه‌سازی ده‌رمان دروست كردندا به‌كار ده‌هێنرا. له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كۆكایین بۆ مه‌به‌ستی بێهۆشكردن له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كاندا به‌كارهاتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی چاو و گه‌ده‌دا به‌كارهاتووه‌، وێڕای ئه‌مانه‌ش وه‌ك ماده‌یه‌كی وزه‌به‌خش به‌كارهاتووه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ دروستكردنی چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌كدا به‌كارهاتووه‌ وه‌ك (كۆكا كۆلا)، به‌ڵام پاشتر و له‌ساڵی (1903) دا به‌كارهێنانی كۆكایین له‌ به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی (كۆكا كۆلا) دا دوور خرایه‌وه‌. سه‌رده‌مانێك كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی ده‌رمان به‌توندی پڕوپاگه‌نده‌یان ده‌كرد بۆ كۆكایین و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ كاریگه‌ری كۆكایین له‌ كاریگه‌ری قاوه‌ و چا زیاتر نیه‌، له‌ به‌ناوبانگترین ئه‌و پزیشكانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌م ماده‌یه‌ ده‌كرد پزیشكی ده‌رمانسازی فه‌ڕه‌نسی (ئه‌نگیلۆ ماریان) بوو، هه‌ربۆیه‌ له‌و ده‌مانه‌دا كۆپانیاكان له‌ زیاتر له‌ پانزه‌ به‌رهه‌مدا ئه‌م ماده‌یه‌یان به‌كارهێناوه‌. به‌ڵام له‌ پاشاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ كۆكایین ماده‌كی مه‌ترسیداره‌ و به‌كارهێنه‌رانیشی تووشی ئالووده‌بوون ده‌كات، به‌مهۆیه‌وه‌ له‌ساڵی (1912) دا قه‌ده‌غه‌كراو خرایه‌ ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌. شایانی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌رمترین بازاڕی ئه‌م ماده‌یه‌یه‌ له‌ جیهاندا هه‌تا ئێستاش.

٧- ئه‌مفیتامینه‌كان – Amphetamine – (وزه‌به‌خشه‌كان):

ئه‌م مادانه‌ له‌خانه‌ی ماده‌ وزه‌به‌خشه‌كانن و گه‌لێك جۆریان هه‌یه‌ كه‌ به‌ناوبانگرینیان (به‌نزدرین، دیكسدرین، میثدرین)‌، هه‌روه‌ها (ریتالین) كه‌ له‌لیستی ئه‌میتامینه‌كاندا نییه‌، به‌ڵام هه‌مان خه‌سڵه‌ت و كاریگه‌ری ئه‌وانی هه‌یه‌. ئه‌مفیتامین بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی (1887) دا به‌رهه‌م هێنرا به‌ڵام له‌ساڵی (1930) ه‌وه‌ له‌بواری پزیشكیدا به‌كارهێنراوه‌. ئه‌م مادانه‌ وه‌ك ده‌رمانێك به‌كارهێنانێكی سنوورداری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌وانه‌: به‌رهه‌ڵستیكردنی خه‌واڵوویی یان له‌چاره‌سه‌ركردنی خه‌ولێكه‌وتنی كتوپڕدا، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دیارده‌ی بزێوی و فره‌جوڵه‌یی لای منداڵان و نه‌وجه‌وانان. به‌و پێودانگه‌ی ئه‌م مادانه‌ چوستوچالاكی ده‌به‌خشنه‌ فه‌رمانه‌كانی ناوه‌نده‌ كۆئه‌ندامی ده‌مار (مێشك) هه‌ربۆیه‌ به‌زوویی ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و به‌كارهێنانی فراوانی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ به‌تایبه‌تی بۆ مه‌به‌ستی شه‌ونخوونی كردن و به‌رهه‌ڵستیكردنی خه‌و و به‌رهه‌ڵستی كردنی ماندوێتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و دابه‌زاندنی كێش. بۆ نموونه‌ له‌ بواری وه‌رزشدا هه‌ندێك له‌ وه‌رزشه‌وانه‌كان به‌كاریان هێناوه‌ و یاخود ئه‌و شۆفێرانه‌ی له‌ نێوان وڵاتاندا كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی درێژ ده‌بڕن. به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌كار‌هێنانی خراپی ئه‌م مادانه‌ گرفتی ته‌ندروستی گه‌وره‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ گرفتی ئالووده‌بوون. له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا زۆر له‌ سه‌ربازان و فڕۆكه‌وانه‌كان ئه‌م مادانه‌یان به‌كارهێاوه‌ به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی جه‌نگیش نه‌یانتوانیوه‌ ده‌ست به‌رداری بن و به‌رده‌وام بوون له‌به‌كارهێنانیاندا. له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشوودا ئه‌مفیتامینه‌كان له‌ وڵاتی یابان بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی له‌نێو لاواندا، بۆ نموونه‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له‌ساڵی (1954) دا به‌ ملیۆن و نیوێك لاو خه‌مڵێنراوه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ حكومه‌تی یابان هه‌موو تواناكانی به‌گه‌ڕخست بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا هه‌تا توانی له‌ساڵی (1960) دا تا ئاستێكی به‌رز زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌ گه‌وره‌یه‌دا.

٨- قات:

قات ڕووه‌كێكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقیا، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن حه‌به‌شیه‌كانه‌وه‌ به‌كارهاتووه‌، له‌ حه‌به‌شه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، له‌ سۆماڵ و یه‌مه‌ن و ئه‌ثیوبیا و كینیا و سودان و چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌و كیشوه‌ره‌ به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، له‌ساڵی (525) ی زایینیدا ئه‌م ڕووه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ یه‌مه‌ن. جووینی گه‌ڵای قات به‌ده‌م كێشانی جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌وه‌ بۆته‌ به‌شێك له‌ دابونه‌ریته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سۆماڵ و ‌یه‌مه‌ن، كه‌ له‌كاتی شادی و پرسه‌ و به‌سه‌ربردنی كاتی به‌تاڵی به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ داده‌نیشن و ئه‌م ڕووه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن. یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی زانای سویدی (فورسكال) دا بوو. ئه‌گه‌رچی ڕووه‌كی قات نه‌خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌، به‌ڵام دوو ڕه‌گه‌زی كاریگه‌ری ئه‌م ڕووه‌كه‌ (قاتین و قانتینون) به‌پێی په‌یماننامه‌ی كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵیه‌كان له‌ساڵی (1971) دا خرایه‌ ژێر چاودێری نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌.

ئالووده‌بوون به‌ئه‌لکهول
ئالوودەبوون بەئەلكهول

د.رێدار محەمەد ئەمین

پسپۆر(بۆرد)ی نەخۆشیە دەروونیەكان

سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێین، كە ئالودەبوون بەئەلكهول یەكێكە لەگەورەترین ئەو گرفتانەی جیهانی ئەمڕۆ پێیەوە دەناڵێنێت، ئالوودەبوونیش هەر بەپێكی یەكەم دەست پێدەكات، واتە تەنها ئەوە زەحمەتە یەكەم پێك بخۆیتەوە، پاشان سەیر دەكەیت كەوتوویتە ناو گرفتی ئالوودەبوون، زۆر خەڵكیش بەم گرفتەوە دەناڵێنن، بەڵام یان هەستی پێناكەن، یاخود نازانن  تووشی بوونە، بۆ زانینی ئالوودەبوون بەئەلكهول پێویستە ئەم نەخۆشە چوار پرسیار لە خۆی بكات:

1- ئایا هیچ كاتێك بیرت لەوەكردۆتەوە بە تەواوی واز لە خواردنەوە بهێنێت؟

2- ئایا هیچ كاتێك بەهۆی خواردنەوەی ئەلكهول لەلایەن خەڵكی ترەوە بێزار كراویت؟ واتە رەخنەیان لەم خواردنەوەی تۆ گرتووە‌و تۆش پێی هەراسان بوویت؟

3- ئایا هیچ كاتێك بەهۆی خواردنەوەی ئەلكهول هەستت بە گوناە كردووە؟

4- ئایا یەكەم جار كە بەیانیان لەخەو هەڵدەستیت، دەست بە خواردنەوەی ئەلكهول دەكەیت؟

ئەگەر وەڵامی دوو لەم چوارە بە بەڵێ بوو، ئەوە مانای ئەوەیە تۆ تووشی گرفتی ئەلكهول بوویت‌و پێویستیت بە چارەسەر هەیە، جگە لەمانە هەندێك نیشانەی تر هەن، ئەگەری ئاڵوودەبوون زیاتر دەكەن وەك زیادكردنی رێژەی خواردنەوە بۆ بەدەست هێنانی هەمان كاریگەری (واتە ئەگەر جاران بۆ نموونە: بەخواردنەوەی 3 پێك مەست دەبووی، ئێستا پێویستت بەخواردنەوەی 6 پێكە بۆ مەست بوون‌و لە داهاتووشدا ئەگەری ئەوە هەیە ببێتە 12 پێك..هتد). هەروەها ئەگەر كەسەكە نەخواتەوە تووشی چەند ناڕەحەتییەك دەبێت، وەك ئارەقەكردنەوە، لەرزین، بێتوانایی، شێواوی..هتد. بۆیە هەوڵ دەدات زیاتر بخواتەوە تاكو لەم نارەحەتییانە رزگاری بێت. زۆرجار دەبینین مرۆڤی ئالوودەبوو بەئەلكهول، شووشەكانی مەی لەناو زەرف یان نایلۆنێك دەشارێتەوە، ئەوە تەنها لەبەر شەرم‌و توانجی خەڵك نییە، بەڵكو دەیەوێت وا پیشان بدات كەوا هیچ گرفتی نییە.

ئایا ئالوودە بوون بوون بەئەلكهول چارەسەری هەیە؟

لەوەڵامدا دەڵێین بەڵێ، چارەسەری هەیەو تا زوو چارەسەری بكرێت باشترە، بەڵام گرنگترین خاڵی چارەسەر لەخودی نەخۆش خۆیەوە دەست پێدەكات، واتە یەكەمجار دەبێت نەخۆش بڕیارێكی تەواوی دابێت بۆ وازهێنان لەئەلكهول‌و لەم بڕیارەش پەشیمان نەبێتەوە. ئەگەر ئالوودەبوونەكە زۆر تووند بوو ئەوا نەخۆشەكە لەنەخۆشخانە دەخەوێنرێت، بەڵام ئەگەر ئالوودەبوونەكە زۆر توند نەبوو دەكرێت نەخۆش بەبێ خەواندن لەنەخۆشخانە چارەسەر بكرێت، واتە رۆژانە یان دوو رۆژ جارێك سەردانی پزیشكی چارەساز بكات. لەگرنگترین خاڵەكانی دوای چارەسازی دووركەوتنەوەی نەخۆشە لەو شوێنانەی مەی لێدەخورێتەوە‌و دووركەوتنەوەی لەو هاوڕێیانە كە مەی دەخۆنەوە، واتە بەشێوەیەكی گشتی كەسێك یان شوێن‌و بارودۆخێك ببێتە هۆی هاندانی بۆ دووبارە خواردنەوە پێویستە لێی دووربكەوێتەوە.

زیانەكانی ئەلكهول چین؟

ئایا ئەلكهول هیچ سوودێكی هەیە؟ لەراستیدا ئەلكهول زیانەكانی گەلێ زۆرن، دابەش دەكرێن بۆ زیانە دەروونی، جەستەیی، ئابووری، كۆمەڵایەتییەكان. لەگرنگترین زیانە جەستەییەكان ئەگەری تووشبوونە بەنەخۆشی شەكرە، هەوكردن‌و شێرپەنجەی جگەر، هەوكردن‌و شێرپەنجەی پەنكریاس، شێرپەنجەی گەدە‌و ریخوڵە، هەوكردنی مێشك‌و هتد، لەدیارترین زیانە دەروونییەكان بریتین لەگرفتی لەبیرچوونەوە، تووشبوون بەنەخۆشی خەمۆكی، دڵەڕاوكێ، سایكوسیس، وەهمی بەدگومانی، بەتایبەتی كاتێك توانای سێكسی نامێنێت، گومانی خراپ لە خێزانەكەی دەكات، رەفتاری نابەجێ‌و سەیر، یان رەفتاری توندوتیژی، ئالوودەبوون بەماددەی تری هۆشبەر…هتد. جگە لەمانە چەند زیانێكی ئابووری هەیە، لەنێویاندا سەرفكردنی پارەیە، هەروەها بەهۆی ئالوودەبوونەوە ناتوانێت كارەكانی راپەڕێنێت‌و ئیش‌و كاری پێ ناكرێت، ئەمەش نەك هەر تەنها زیانی بۆ خۆی‌و خێزانەكەیەتی، بەڵكو زیانێكی گەورە بەوڵات دەگەیەنێت، كەپێویستی بە تواناكانی ئەوە، لەبەرچاوترین زیانە كۆمەڵایەتییەكانیش تێكچوونی پەیوەندی لەگەڵ خەڵك‌و گۆشەگیری‌و لێك هەڵوەشانەوەی خێزانە.

ئەوە ماوە بڵێین ئایا ئەلكهول سوودی هەیە؟ لەراستیدا لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە خواردنەوەی یەك یەكە (یەكە= 8 گرام) لەئەلكهول مرۆڤ لەنەخۆشییەكانی دڵ دەپارێزێت، بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە، تاچەند گەرەنتی هەیە ئەم مرۆڤە لەم رێژەیە زیاتر نەخواتەوە، یان خۆی پێ دەگیرێت زیاتر نەخواتەوە؟ ئایا هەموو ئەو مرۆڤانەی ئەلكهول دەخۆنەوە مەبەستیان پاراستنە لەنەخۆشییەكانی دڵ؟ ئایا خواردنەوەی مەی (كە ئەگەری تووشبوون بەگرفتی زۆری لێ دەكەوێتەوە) تاكە رێگەیە بۆ پاراستن لەنەخۆشییەكانی دڵ، لە كاتێكدا رێگای كاریگەرتر هەیە وەك شێوازی خواردن یان وەرزش كردن؟

چۆن که‌سی تووشبوو به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بناسینه‌وه‌؟
چۆن که‌سی تووشبوو به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بناسینه‌وه‌؟

محه‌مه‌د ناسر

مامۆستای زانکۆی کۆیه‌

به‌شی ده‌روونناسی

کاتێک ئه‌ندامێکی خێزان دووچاری به‌کارهێنان و ئالووده‌بوون ده‌بێت به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، زۆر گرنگه خێزان ‌ زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و نیشانانه‌ی له‌که‌سی تووشبوودا ده‌رده‌که‌وێت تاکو به‌ده‌م چاره‌سه‌ره‌وه‌ بڕۆن و کۆتایی به‌ژانکۆی خۆیان و ئه‌ندامه‌که‌یان بهێنن. بۆ ئه‌وه‌ی  خێزان سه‌رنج بداته‌ ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له‌ڕه‌فتار و که‌سێتی هه‌ر ئه‌ندامێکی به‌کارهێن (Abuser) یان ئالووده‌بوو (Addict) به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان پێویسته‌ به‌و نیشانانه‌ ئاشنابن که‌که‌سی تووشبووی پێده‌ناسرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر هه‌شت (8) له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێدراوه‌ بوونی هه‌بوو له‌هه‌ر تاکێکدا، ده‌کرێت یارمه‌تی خێزان بدات له‌ناسینه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌کاتێکدا خێزان له‌باری گوماندا بێت به‌رامبه‌ری. گرنگترین ئه‌و نیشانانه‌ش:‌

1- ته‌سكبوونه‌وه‌ی بیلبیله‌ی چا‌و.

2- لێڵ بوونی ڕه‌نگی ده‌م و پێست و ژێر نینۆک و لێوه‌کان به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕانه‌گرتنی باری ته‌ندروستی ‌و به‌د خۆراكییه‌وه‌.

3- كه‌سی تووشبوو ئاو له‌لوتی ده‌تكێ‌ ‌و پژمین ‌و باوێشكدانی نائاسایی و زۆری هه‌یه‌.

4- به‌بێ‌ هۆكاری ئاسایی وه‌نه‌وز ده‌دا ‌و شێوه‌ی برۆ و برژانگی تێك ده‌چێت.

5- گن بوونی ده‌نگ ‌و كۆكینی زۆر ‌و به‌ڵغه‌ماوی به‌تایبه‌ت له‌ به‌ره‌به‌یانیاندا.

6- ددانی تووشبوو ڕه‌شایی ‌و كلس و نه‌خۆشی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت‌.

7- فه‌رامۆشکردنی‌ ِڕواڵه‌ت وه‌ک گرنگی نه‌دان به‌ جل ‌و به‌رگ و پاکوخاوێنی.

8- ده‌ركه‌وتنی خاڵی ڕه‌ش ‌و شین و شوێنه‌واری سووتان و ده‌رزی له‌سه‌ر قۆڵ ‌و مه‌چه‌ك و هه‌ندێ‌ جار ناو په‌نجه‌ی پێ‌.

9- لاواز بوونی ئاره‌زوو و توانای سێكسی به‌تایبه‌ت له‌پیاواندا.

10- كێشه‌ی به‌رده‌وامی هه‌رسی خۆراك ‌و ئازار ‌و ژانی گه‌ده‌ و قه‌بز بوون.

11- زۆر خورانی له‌ش ‌و جه‌سته‌، زۆرتر لوت و قاچ ‌و سك و لای ڕوومه‌ت.

12- زۆر جار قه‌تره‌ی چاویان پێیه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوری چاو (به‌تایبه‌ت لای ئالووده‌بووانی حه‌شیش).

13- تووشبووی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان خێرا زیز و تووره‌ ده‌بێت‌ و ده‌تۆرێ‌، ڕه‌فتار و قسه‌ی كتوپڕ و بێ‌ سه‌ر‌وبه‌ر ده‌كات.

14- به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له‌ڕاده‌ی چالاكی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه‌‌و له‌ئه‌رك و ئیشی جه‌سته‌یی خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌.

15- ڕۆژانه‌ هه‌ندێكی زۆر پاره‌ی ده‌وێت، زۆربه‌ی كات بێ‌ پاره‌یه‌ ‌و خه‌ریكی قه‌رز كردنه‌.

16- له‌گه‌ڵ كه‌سانی گومان لێكراودا هاتوچۆ ده‌كات ‌و په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ ( ئه‌وانه‌ی ناوبانگی خراپیان هه‌یه‌)، که‌م قسه‌ ده‌کات ده‌رباره‌ی هاوڕێ نوێیه‌کانی، ئێواران دره‌نگ دێته‌وه‌ ماڵ.

17- تووشی شکست و بێتوانایی ده‌بێت له پێڕاگه‌یشتن به‌‌کاته‌کانی ده‌وام کردنیدا.

18- له‌ژووری خۆی یان پێشاو ‌و حه‌مام یان له‌ شوێنه‌ چۆڵه‌كاندا زۆر ده‌مێنێته‌وه‌و پێی ناخۆشه‌ چۆڵگه‌ی لێ‌ تێك بدرێت.

19- به‌هۆی ئه‌و هۆیانه‌ی له‌ خاڵه‌كانی ڕابردوودا ئاماژه‌ی پێكرا، درۆ و په‌یمان شكێنی زۆر ده‌كات.

20- ئیشی شاردراوه‌ و گوماناوی هه‌یه‌ ‌و جانتای پاره‌ ‌و شقارته‌ ‌و پاكه‌تی جگه‌ره‌ ده‌شارێته‌وه‌‌و گیرفانی له‌ماڵه‌وه‌ ده‌پارێزێت، كاتێك كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌گه‌ر ژۆری خۆی هه‌بێت ده‌رگاكه‌ی كلیل ده‌دات.

21- حه‌زی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری له‌ چای خه‌ست ‌و قورس هه‌یه‌ (ده‌كرێت تلیاكیشی تێدا به‌كار بهێنێت).

22- حه‌زی له‌خواردنی ترشیات نییه‌ ‌و ئاره‌زووی زۆری له‌ خواردنی شتی شیرینه‌.

23- ئالووده‌بووی ماده‌کان له‌ناكاو یان له‌كاتی نه‌خۆشیدا له‌پشكنینی میز یان خوێن زۆر نیگه‌ران ده‌بێت ‌و هه‌وڵ ده‌دات دوای بخا یان هه‌ر نه‌یكا، له‌ترسی ئاشکرابوونی حاڵه‌ته‌که‌ی.

24- نه‌ڕۆێشتن بۆ سه‌فه‌ر ‌و سه‌ردانی دووره‌ ڕێ‌ ‌و له‌ئیفادی فه‌رمانگه‌ خۆی ده‌دزێته‌وه‌ چونكه‌ نیگه‌رانی ده‌ست نه‌كه‌وتنی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌.

25- که‌مبوونه‌وه‌ی كراوه‌یی ‌و متمانه‌ به‌خۆبوون ‌و کۆششه‌کانی.

26- حه‌ب ‌و شروبی كۆدائیندار ‌و حه‌بی خه‌وهێنه‌ری وه‌ك دیازپام (‌ڤالیۆم) و حه‌بی زۆر به‌ هێزی دژی سكچوون (دیفنۆكسیلات) پاشكه‌وت ده‌كات و به‌كاریان ده‌هێنێت.

27- له‌سه‌ر جانتا و كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگیدا شوێنه‌واری سووتاوی ده‌بینرێت‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ
بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ

د. نوری هه‌رزانی

هه‌موو کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری هه‌مه‌ چه‌شنه‌ی به‌سه‌ر دێت، چ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ دواکه‌وتوو بێت یان پێشکه‌وتوو و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ هه‌مه‌ لایه‌ن ده‌بێت وه‌ک گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ده‌بنه‌ هۆی دروست بوونی کۆمه‌ڵێ هه‌ڵس وکه‌وت و ڕه‌فتاری نوێ. هه‌ندێک له‌وانه‌ گونجاوو په‌سه‌ندن له‌ناو کۆمه‌ڵ و هه‌ندێکی تریش خراپن و ده‌بنه‌ هۆی لادان و هۆکارێک له‌ هۆکاره‌کان.

کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی له‌و گۆڕانکاریانه‌ بێبه‌ش نییه‌ و بۆته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی باش و هه‌ندێ دیارده‌ی خراپ له‌ناو تاکه‌کانی ئێمه‌ به‌تایبه‌تی لای لاوان، یه‌کێک له‌و دیارده‌ خراپانه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌ که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ کردووه‌ به‌تایبه‌تی گه‌نج.

ئه‌گه‌ر بێتو له‌ ڕوانگه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانه‌ ئێمه‌ هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو ئه‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ:

*واڵابوونی سنووری کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران و که‌می چاودێری ده‌وڵه‌ت و سستی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سنور کار ده‌که‌ن بۆته‌ هۆی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌.

*ڕاگه‌یاندن وه‌ک هۆکارێک ئه‌کرێ دوو لایه‌ن بێت لایه‌نی باش، که‌ هه‌وڵ بدات بۆ ده‌رخستنی کاریگه‌ری خراپی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، به‌ڵام تا ئێستا ڕاگه‌یاندنی خۆمان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ باشه‌ ببینن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج دوورخه‌نه‌وه‌ له‌به‌کارهێنانی .

*زیاد بوونی ڕێژه‌ی ده‌ست به‌تاڵ به‌تایبه‌ت له‌ناو لاواندا، ئه‌مه‌ هۆکارێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج ڕوو بکه‌نه‌ به‌کارهێنان و بازرگانی کردن به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان

* حکومه‌تی کوردستان ئه‌گه‌رچی ئاگاداری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، که‌ ئه‌و مادانه‌ زۆر به‌ڕێکی له‌ سنوره‌کانه‌وه‌ دێنه‌ کوردستانه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی باش کۆنترۆڵی بازرگانی کردن بکات و ئه‌وانه‌ی به‌کاری دێنن ده‌ستگیریان بکات.

*هه‌موو کێشه‌یه‌ک یان دیارده‌یه‌کی نامۆ و خراپ چۆن هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌کرێ خاڵی چاره‌سه‌ریشی بۆ دابنێی، بۆیه‌ بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ بوونی هه‌یه‌ و به‌ره‌و بلاوبوونه‌وه‌ ئه‌ڕوات، به‌لای ئێمه‌وه‌ ئه‌کرێ چاره‌سه‌ری به‌م شێوه‌یه‌ بکرێتبه‌:

*کۆنتڕۆل کردنی خاڵه‌ سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران دا به‌شێوه‌یه‌کی باش و کارمه‌ندی شاره‌زا و ئامێری ئاشکرا کردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانی لێ دابنرێت

*پێویسته‌ هه‌رکه‌سێک له‌ سنوره‌وه‌ هاته‌وه‌ بۆ کوردستان پشکنینی بۆ بکرێت له‌سه‌رویانه‌وه‌ پشکنینی ئه‌و مادانه‌ی له‌ جه‌سته‌یاندا هه‌ن

*پێویسته‌ بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کاندا بکرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌

*ڕاگه‌یاندن ئه‌بێ ڕۆڵی پۆزه‌تیڤانه‌ی خۆی ببینێ بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دادانه‌ ڕاتوون و چاره‌سه‌ریان بۆ دابین بکات.

* نه‌هێشتنی رێژه‌ی ده‌ست باتاڵی له‌ناو گه‌نجاندا

* دانانی یاسایه‌کی توند له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دژ به‌و که‌سانه‌ی که‌ بازرگانی پێوه‌ ده‌هه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ که‌ بازرگانی پێوه‌ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌کاریشی دێنن .

سه‌رچاوه‌ :

گۆڤاری سایک

ئالووده‌بوون به‌ ئه‌لکهول
ئالووده‌بوون به‌ ئه‌لكهول

د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین

پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان

- سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین، كه‌ ئاڵوده‌بوون به‌ ئه‌لكهول یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و گرفتانه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ پێیه‌وه‌ ئه‌ناڵێنێت، ئاڵوده‌بوونیش هه‌ر به‌ پێكی یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات، واته‌ ته‌نها ئه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ یه‌كه‌م پێك بخۆیته‌وه‌، پاشان سه‌یر ده‌كه‌یت كه‌وتوویته‌ ناو گرفتی ئاڵوده‌بوون، زۆر خه‌ڵكیش به‌م گرفته‌ ده‌ناڵێنن، به‌ڵام یان هه‌ستی پێناكه‌ن، یاخود نازانن  تووشی بوونه‌، بۆ زانینی ئاڵوده‌بوون به‌ ئه‌لكهول پێویسته‌ ئه‌م نه‌خۆشه‌ چوار پرسیار له‌ خۆی بكات:

1- ئایا هیچ كاتێك بیرت له‌وه‌كردۆته‌وه‌ به‌ ته‌واوی واز له‌ خواردنه‌وه‌ بهێنێت؟

2- ئایا هیچ كاتێك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تره‌وه‌ بێزار كراویت؟ واته‌ ره‌خنه‌یان له‌م خواردنه‌وه‌ی تۆ گرتووه‌‌و تۆش پێی هه‌راسان بوویت؟

3- ئایا هیچ كاتێك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول هه‌ستت به‌ گوناه كردووه‌؟

4- ئایا یه‌كه‌م جار كه‌ به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، ده‌ست به‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌كه‌یت؟

ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دوو له‌م چواره‌ به‌ به‌ڵێ بوو، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ تۆ تووشی گرفتی ئه‌لكهول بوویت‌و پێویستیت به‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌، جگه‌ له‌مانه‌ هه‌ندێك نیشانه‌ی تر هه‌ن، ئه‌گه‌ری ئاڵووده‌بوون زیاتر ده‌كه‌ن وه‌ك زیادكردنی رێژه‌ی خواردنه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌مان كاریگه‌ری (واته‌ ئه‌گه‌ر جاران بۆ نموونه‌: به‌ خواردنه‌وه‌ی 3 پێك سه‌رخۆش ده‌بووی، ئێستا پێویستت به‌ خواردنه‌وه‌ی 6 پێكه‌ بۆ سه‌رخۆش بوون‌و له‌ داهاتووشدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ببێته‌ 12 پێك..هتد). هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ نه‌خواته‌وه‌ تووشی چه‌ند ناڕه‌حه‌تییه‌ك ده‌بێت، وه‌ك ئاره‌قه‌كردن، له‌رزین، بێ توانایی، شێواوی..هتد، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات زیاتر بخواته‌وه‌ تاكو له‌م ناره‌حه‌تییانه‌ رزگاری بێت، زۆرجار ده‌بینین مرۆڤی ئاڵووده‌بوو به‌ ئه‌لكهول، شووشه‌كانی مه‌ی له‌ناو زه‌رف، یان نایلۆنێك ده‌شارێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ته‌نها له‌به‌ر شه‌رم‌و توانجی خه‌ڵك نییه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وا پیشان بدات كه‌وا هیچ گرفتی نییه‌.

ئایا ئالووده‌ بوون بوون به‌ ئه‌لكهول چاره‌سه‌ری هه‌یه‌؟

له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین به‌ڵێ، چاره‌سه‌ری هه‌یه‌و تا زوو چاره‌سه‌ری بكرێت باشتره‌، به‌ڵام گرنگترین خاڵی چاره‌سه‌ری له‌ خودی نه‌خۆش خۆی ده‌ست پێده‌كات، واته‌ یه‌كه‌مجار ده‌بێت نه‌خۆش بڕیارێكی ته‌واوی دابێت بۆ وازهێنان له‌ ئه‌لكهول‌و له‌م بڕیاره‌شدا په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئالووده‌بوونه‌كه‌ زۆر تووند بوو ئه‌وا نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌خه‌وێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاڵوده‌بوونه‌كه‌ زۆر توند نه‌بوو، ده‌كرێت نه‌خۆش به‌ بێ خه‌واندن له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، واته‌ رۆژانه‌ یان دوو رۆژ جارێك سه‌ردانی پزیشكی چاره‌ساز بكات، له‌ گرنگترین خاڵه‌كانی دوای چاره‌سازی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌ له‌و شوێنانه‌ی مه‌ی لێ ده‌خورێته‌وه‌‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌و هاوڕێیانه‌ كه‌ مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌، واته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سێك یان شوێن‌و بارودۆخێك ببێته‌ هۆی هاندانی بۆ دووباره‌ خواردنه‌وه‌ پێویسته‌ لێی دووربكه‌ویته‌وه‌.

زیانه‌كانی ئه‌لكهول چین؟

ئایا ئه‌لكهول هیچ سوودێكی هه‌یه‌؟ له‌ راستیدا ئه‌لكهول زیانه‌كانی گه‌لێ زۆرن، دابه‌ش ده‌كرێن بۆ زیانه‌ ده‌روونی، جه‌سته‌یی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌ گرنگترین زیانه‌ جه‌سته‌ییه‌كان ئه‌گه‌ری تووشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، هه‌وكردن‌و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، هه‌وكردن‌و شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌‌و ریخوڵه‌، هه‌وكردنی مێشك‌و هتد، له‌ دیارترین زیانه‌ ده‌روونییه‌كان بریتین له‌ گرفتی له‌بیر چوونه‌وه‌، تووش بوون به‌ نه‌خۆشی خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ، سایكوسیس، وه‌همی به‌دگومانی، به‌ تایبه‌تی كاتێك توانای سێكسی نامێنێت، گومانی خراپ به‌ خێزانه‌كه‌ی ده‌بات، ره‌فتاری نابه‌جێ‌و سه‌یر، یان ره‌فتاری توندو تیژی، ئاڵووده‌بوون به‌ مادده‌ی تری هۆشبه‌ر…هتد، جگه‌ له‌مانه‌ چه‌ند زیانێكی ئابووری هه‌یه‌، له‌نێویاندا سه‌رفكردنی پاره‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاڵوده‌بوون ناتوانێت كاره‌كانی راپه‌ڕێنێت‌و ئیش‌و كاری پێ ناكرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ته‌نها زیانی بۆ خۆی‌و خێزانه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره‌ به‌ وڵات ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌پێویستی به‌ تواناكانی ئه‌وه‌، له‌ به‌رچاوترین زیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و گۆشه‌گیری‌و لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌.

ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێین ئایا ئه‌لكهول سوودی هه‌یه‌؟ له‌ راستیدا لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ خواردنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ (یه‌كه‌= 8 گرام) له‌ ئه‌لكهول مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، تا چه‌ند گه‌ره‌نتی هه‌یه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ له‌م رێژه‌یه‌ زیاتر نه‌خواته‌وه‌، یان خۆی پێ ده‌گیرێت زیاتر نه‌خواته‌وه‌؟ ئایا هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌لكهول ده‌خۆنه‌وه‌ مه‌به‌ستیان پاراستنه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ؟ ئایا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی (كه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ گرفتی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌) تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، له‌ كاتێكدا رێگای كاریگه‌رتر هه‌یه‌ وه‌ك شێوازی خواردن یان وه‌رزش كردن .

redar_moh@yahoo.com

نه‌خۆشی ئالوده‌ بوون به‌ مه‌ی له‌کوردستان
نه‌خۆشیی ئاڵووده‌بوون به‌مه‌ی (ئه‌لكهوڵ) له‌ كوردستان

Alcohol Dependence in Kurdistan

نووسینی : د. جه‌مال عومه‌ر تۆفیق

پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان – سلێمانی

هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ به‌دوای ئارامیی و خۆشیدا گه‌راوه‌ بۆ ئه‌مه‌ش په‌نای بۆ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بردووه‌،مه‌ی واته‌ ئه‌لكهوڵ به‌كۆنترین مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ژمێردرێت و له‌ كاتی ئاهه‌نگی گشتی و دینی و تایبه‌تدا به‌كارهاتووه‌و به‌كاردێت.

گه‌رچی بۆماوه‌یه‌كی كاتیش بێت بۆ ئارامیی ده‌روونیی هه‌ركاتێك مرۆڤ تووشی ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌روونی ،خه‌مۆكی ،دڵه‌راوكێ بێت په‌نا ده‌باته‌ به‌ر مه‌ی خواردنه‌وه‌و به‌ داخیشه‌وه‌ ئاكامی ترسناكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

مه‌ی یه‌كێكه‌ له‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵیدا ئاشنابووه‌و نووسراوه‌كانی فیرعه‌ونی، یۆنانیی،سۆمه‌ریی،ته‌ورات و ئینجیل باسیان له‌ ئه‌ڵكهوڵ كردووه‌ به‌ڵام له‌به‌ر زیانه‌كانی ئه‌لكهول و تێكچوونی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ و پاش سیانزه‌ ساڵ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ موسڵمانان حه‌رام كراوه‌.

) پێكهاتووه‌و به‌ خۆراك ده‌ژمێردرێت و وزه‌ به‌ Methyl Alcohol) ئه‌لكهول : له‌ كحولی مه‌پیلی

مرۆڤ ده‌دات.

ئه‌لكهول: به‌خێرایی له‌ گه‌ده‌و ریخۆڵه‌وه‌ بۆ ناو خوێن هه‌ڵده‌مژرێت و له‌ رێگای سیی و گورچیله‌وه‌ ده‌هاوێژرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش.

ئه‌لكهوڵ: هه‌رچه‌نده‌ به‌مانای فیزیۆلۆجی خواردنه‌وه‌یه‌كه‌ به‌ڵام له‌ ناو له‌شدا ده‌بێته‌ مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی ) و ئه‌لكهول به‌ هۆی رژێنێكه‌وه‌ ده‌بێت به‌ ئه‌سید ئه‌ڵدیهاید.                       toxic substance)

ئێستا ئالووده‌بوون به‌ ئه‌لكهول بۆته‌ دیارده‌و گیروگرفتێكی جیهانیی و سه‌دان وڵات به‌ تایبه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی تری رۆژئاواو ئاسیا وه‌كو : هندستان ،یابان و كۆریا به‌ ده‌ست ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان كردووه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌م گیروگرفت و دیارده‌یه‌ دوورو به‌ده‌ر نییه‌و هه‌رچه‌نده‌ ئامارێكی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ به‌ڵام رێژه‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ زیادبووندایه‌.

ئالوده‌ بوون به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ واته‌ : هه‌ركاتێك له‌ ناو جه‌سته‌ی مرۆڤی ئالووده‌بوو به‌ ئه‌لكهول،ئه‌لكهول كه‌م ببێته‌وه‌ یا نه‌مێنێت ئه‌و مرۆڤه‌ ناتوانیت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بژیی و دووچاری دیارده‌یه‌ك كه‌ پێی) ) Withdrawal symptoms) ده‌وترێت دیارده‌ی خۆكشانه‌وه‌ له‌ ئه‌لكهول  خۆكشانه‌وه‌ له‌ ئه‌لكهول

ده‌بێت.

واته‌ ئالووده‌بوون به‌ ئه‌لكهول رووداوێكی فه‌لسه‌فی و ده‌روونییه‌و ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌لكهول بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بخورێته‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ رووده‌دات.

نیشانه‌كانی ئالووده‌بوون به‌ مه‌ی (ئه‌لكهول):

بۆ ناسینه‌وه‌ و ده‌ستنیشانكردنی مرۆڤێك كه‌ تووشی ئالووده‌بوون به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ بوو بێت ، ئه‌و مرۆڤه‌ پێویسته‌ به‌ درێژایی ساڵێك سێ له‌م شه‌ش نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت :

1- هه‌میشه‌ خولیایی خواردنه‌وه‌ی هه‌بێت .

2- نه‌توانێت مه‌ی خواردنه‌وه‌ بوه‌ستێنێت یا نه‌توانێت كه‌می بكاته‌وه‌.

3- پاش چه‌ند سه‌عاتێك له‌ ئه‌نجامی كه‌مكردنه‌وه‌ یا وه‌ستاندنی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی تووشی دیارده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌لكهول ببێت .

) ده‌ست پێ بكات واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ی هه‌مان كاریگه‌رییTolerance) 4- كاتێك نیشانه‌ی تۆڵێرانس

پێشو تری هه‌بێت مه‌یخۆر به‌به‌رده‌وامی بریی مه‌ی زیاد بكات.

5- به‌ بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌ زیانه‌كانی ئه‌لكهول بدات هه‌میشه‌ مه‌یخۆر به‌به‌رده‌وامی ئه‌لكهول بخواته‌وه‌.

6- هه‌میشه‌ مه‌یخۆر له‌ چالاكییدا ده‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی ئه‌لكهولی ده‌ست بكه‌وێت كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌بات .

پاپوفیزیۆلۆجی ئه‌لكهول :

ئه‌لكهول كارده‌كاته‌ سه‌ر گشت ئه‌ندام و كۆئه‌ندامی له‌ش: كاتێك به‌ برێكی زۆر مرۆڤ مه‌ی بخواته‌وه‌ ئه‌لكهول كارده‌كاته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌ندام و كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش و ده‌بێته‌ هۆی له‌ هۆشخۆچوون و گیان له‌ ده‌ستدان . ئه‌لكهول كارده‌كاته‌ سه‌رماده‌ گواستراوه‌كانی ده‌ماره‌كانی ناو مێشك له‌ نێوانیاندا : ئۆپییه‌یته‌كان ،گابا،گلوتامه‌یت ،سیرۆتۆنین و دۆپامین .

پاش خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول به‌رزبوونه‌وه‌و زیادبوونی رێژه‌ی ئۆپییه‌یت مرۆڤ سه‌رخۆش و دڵخۆش ده‌كات ، له‌ هه‌مان كاتدا كارده‌كاته‌ سه‌ر گابا و ده‌بێته‌ هۆی ئارامبوونی مرۆڤ بۆیه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ی شڵه‌ژاندنی ده‌روونی هه‌بێت (دڵه‌راوكێ،خه‌مۆكی،مانیا،شكیزۆفرینیا  هتد….) په‌ناده‌باته‌ به‌ر مه‌ی خواردنه‌وه‌و له‌ وانه‌یه‌ تووشی ئالووده‌بوون (ئیدمان)ی ئه‌لكهولیی ببێت.

كاتێك مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت مه‌ی خواردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردن و له‌ ناوچوونی خانه‌ی مێشك و مێشكۆله‌ له‌رزین.

ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌ی كه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كانی ئیدمانی ئه‌لكهولی كراوه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ رێژه‌ی ئۆپییه‌ت زیاد ده‌كات بۆیه‌ مه‌ی خۆر تووشی دیارده‌ی خولیای مه‌ی خواردنه‌وه‌ ده‌بێت .

ئه‌لكهول ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشیی و گیان له‌ ده‌ستدان :

* پاش قه‌ڵه‌ویی و جگه‌ره‌كێشان له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ سێیه‌م هۆی گیان له‌ ده‌ستدان ریز به‌ند ده‌كرێت و ئه‌م سێ دیارده‌یه‌ش هه‌ر سێكیان له‌و دیاردانه‌ن كه‌ ده‌كرێت مرۆڤ به‌ریان لێبگرێت و نه‌بنه‌ هۆی گیان له‌ده‌ست دان .

* ئه‌لكهول به‌م رێژه‌ سه‌دییانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه‌:

-32% ی به‌ریشاڵبوونی جگه‌ر

-29% ی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك

- 25% ی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر

- 24% ی كوشتنی ئه‌ندامانی خێزان

- 20% ی رووداوی هاتووچۆ

-19% ی شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م و قوورگ

- 11% ی خۆكوشتن

– 10 % ی لێدان (جه‌ڵته‌) ی مێشك

- 7% ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك

ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز :

به‌رزترین رێژه‌ی ئالووده‌بوون به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 18 تا 30 ساڵیدایه‌و به‌ پێی درێژی ته‌مه‌ن رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ره‌گه‌زی مێینه‌دا نیو ئه‌وه‌نده‌ی رێژه‌ی نێرینه‌ مه‌ی خۆر هه‌یه‌ و دوو بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ش له‌ كیشوه‌ری ئاسیادا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا به‌ ده‌گمه‌ن مێینه‌ ئالووده‌ی مه‌ی ده‌بێت .

زیانه‌كانی ئه‌لكهول :

به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌بێته‌ هۆی ئه‌م زیانانه‌ :

1- زیانی جه‌سته‌یی : مرۆڤی ئالووده‌بوو به‌ ئه‌لكهول هه‌رچه‌ند مه‌ی زۆر بخواته‌وه‌ و كار له‌ ته‌ندروستیشی بكات زیانه‌كانی جه‌سته‌یی خۆی نابینێت بۆیه‌ له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت .

زیانه‌جه‌سته‌ییه‌كان ئه‌مانه‌ن : برینی دوانزه‌گرێ و گه‌ده‌، هه‌وكردن و شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك ،هه‌وكردنی په‌نكریاس ،هه‌وكردن و به‌ریشالبوونی جگه‌ر ، كه‌م خوێنی و نه‌خۆشی ماسوولكه‌ی دڵ.

2- زیانی ده‌ماریی وده‌روونیی : وه‌كو له‌ بیرچوونه‌وه‌ ، خۆكوشتن ،خۆئازاردان،تێكچوونی باری هۆشه‌نگی و گۆرانی كه‌سێتی ،نه‌خۆشیی خه‌مۆكی ،دڵه‌راوكێ وپه‌ركه‌م .

3- زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی : خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌به‌رده‌وامی ده‌بێته‌ هۆی زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو : ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر خێزان ،گیروگرفتی سۆزو هه‌ڵسوكه‌وت له‌ناو ماڵدا ،كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای كاری رۆژانه‌ ،دواكه‌وتن و ئاماده‌نه‌بوون له‌ كاری رۆژانه‌دا ، له‌ كارده‌ركردن و ده‌رئه‌نجام بێكاربوون، لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی وسێكسی و توشبوونی به‌ جۆره‌ها تاوان.

4- دیارده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌لكهول :

به‌هۆی هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌لكهولی نه‌خوارده‌وه‌ ،ئه‌لكهولی ده‌ست نه‌كه‌وتبێت یا تووشی كاره‌ساتێكی كتوپر بوو بێت تووشی دیارده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌بێت كه‌ نیشانه‌كانی ئه‌مانه‌ن : دڵتێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه‌ ،سكچوون،دڵه‌راوكێ و ماخۆلان ،له‌رزین ،په‌ركه‌م ، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش (تا) ، خێرالێدانی دڵ ،ورێنه‌ی هزر و ورێنه‌ی بینین و بیستن .

چاره‌سه‌ركردن :

ئاره‌زووی راسته‌قینه‌ی مه‌یخۆر كه‌ بریار بدات چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌درێژایی  ژیانی  مه‌ی نه‌خواته‌وه‌ و ئیتر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ڵام ته‌نها 30% واته‌ سێ یه‌كی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئالووده‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌ ده‌بن ئه‌م ئاره‌زووه‌یان هه‌یه‌ و له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانیشدا هه‌میشه‌ هیوای چاكبوونه‌وه‌ هه‌یه‌ .

قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بوون به‌ ئه‌لكهول:

1. هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ستنیشانكردن.

2. پاككردنه‌وه‌ له‌ ژه‌هری ئه‌لكهول و چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی كشانه‌وه‌ .

3. قۆناغی راهێنانی به‌ ئالووده‌بوون .

4.به‌دواداچوون و چاودێریكردن .

كاریگه‌ریی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌لكهول :

چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بوون به‌ ئه‌لكهول زۆر پاره‌ی كه‌متر ده‌وێت وه‌ك له‌ به‌رده‌وامی به‌ ئالووده‌بوون و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ئالووده‌بوو به‌ ئه‌لكهول پێویسته‌ :

1. گه‌رانه‌وه‌ی مه‌یخۆر بۆ ناو كۆمه‌ڵ و بتوانێت وه‌كو مرۆڤێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر كاربكات .

2.چاره‌سه‌ركردنی مرۆڤی مه‌یخۆر 40-60% ی رێژه‌ی تاوان كه‌مده‌كاته‌وه‌ .

رێگه‌گرتن و به‌رگرتن له‌ ئه‌لكهول :

به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت :

یه‌كه‌م : ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی ئالووده‌بوو به‌ ئه‌لكهول له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و ناردنی تیمی گه‌رۆكی خاوه‌ن ئه‌زموون به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجان و گرووپه‌ بێكارو هه‌ژاره‌كاندا.

دووه‌م : مه‌شقپێكردنی پزیشك و كارمه‌ندو توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییان له‌م جۆره‌ گرفته‌دا هه‌بێت و بتوانن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن .

سێیه‌م :بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاریی جه‌ماوه‌ر ده‌بێت هاوڵاتیان راگه‌یاندنی راسته‌وخۆ ، رۆژنامه‌ ،گۆڤارو میدیاكانی بیستن و بینین ئاگاداربكرێنه‌وه‌.

چواره‌م : په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته‌ چه‌ند بریارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ناو دانیشتوواندا ده‌ربكات و ده‌بێت ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئاماده‌كردنی پرۆگرام و جێبه‌جێكردنی ئه‌م بریارانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بێت ه‌ بریاره‌كان ئه‌مانه‌ن :

1. گرانكردنی نرخی ئه‌لكهول له‌ رێگه‌ی زیادكردنی باجه‌وه‌.

2.كورتكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی فرۆشتنی مه‌ی له‌ بازاره‌كاندا .

3.كه‌مكردنه‌وه‌ی بری مه‌ی له‌ناو بازاره‌كاندا.

4.ته‌نها ئه‌و فرۆشگایانه‌ مافی فرۆشتنی مه‌ییان هه‌بێت كه‌ به‌ یاسا مۆڵه‌تیان پێده‌درێت .

5.نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ی به‌ مێرد منداڵ بفرۆشرێت .

6.هه‌ركاتێك پێویست بێت تێستی ئه‌لكهول بۆ شۆفێر بكرێت .

7.دانانی پرۆگرامی رۆشنبیری ته‌ندروستیی بۆ قوتابخانه‌و زانكۆكان .

سه‌رچاوه‌ : گۆڤاری پزیشکی نوێ ، ژماره‌ 4 ، پاییزی 2008