ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانیی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکیی هاوسه‌ریی – به‌شی یه‌که‌م – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکی هاوسه‌ریی له زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانیی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکیی هاوسه‌ریی
به‌شی یه‌که‌م
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
هێشتا زوو بوو بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی سۆزداری بۆ من، به‌وپێیه‌ی ته‌مه‌نم ته‌نها 13 ساڵ بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کچه شۆخێکی باڵا به‌رز و جه‌سته پڕ و سه‌رنجڕاکێش بووم له‌و ته‌مه‌نه ناسکه‌دا، زۆرێک له کوڕان هه‌میشه هه‌وڵیان بۆ ده‌دام تاکو سه‌رنجم بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، ته‌نانه‌ت که ده‌چوومه بازاڕ له‌گه‌ڵ دایکم و خوشکه‌کانمدا زۆرێک له پیاوان و دوکانداره‌کانیش چاوه بزه‌یان بوو له‌گه‌ڵمدا، له‌ناو بازاڕ زۆرجار دووچاری ته‌علیق لێدانی گه‌نجان ده‌بوومه‌وه، هه‌ندێکیان خۆیان ده‌کرد به‌قوربانم.. هه‌ندێکی تر که به‌لامدا ده‌ڕۆیشتن ئاخ و ئۆفیان هه‌ڵده‌کێشا و به‌مجۆره. ئه‌م ڕه‌وشه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ی خۆمان بۆم خوڵقابوو که تیایدا هه‌ستم به‌بوونی خۆم ده‌کرد و هه‌ستم ده‌کرد جێی بایه‌خ و سه‌رنجڕاکێشانی چوارده‌ورم، ته‌واو ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشی ناو خێزانه‌که‌مان بوو، که به‌رده‌وام له‌ده‌ست ئاژاوه و شه‌ڕی نێوان دایکم و باوکم و نه‌بوونی ئارامی و ئاسووده‌یی و په‌راوێز خستن ده‌مانناڵاند. باوکم زۆر سه‌ری کردبووه سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه و تاقه‌تی کارکردنی نه‌مابوو، به‌مهۆیه‌وه باری ئابوریمان خراپ بوو. زۆرجار له‌ترسی ئه‌و توندوتیژییه خێزانییه‌ی ژیانمی تاڵ کردبوو خۆم گۆشه‌گیر ده‌کرد تاکو پریشکی ئه‌و شه‌ڕ و هه‌را به‌رده‌وامه‌م به‌رنه‌که‌وێت، ده‌بوو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دوو خوشکه‌که‌ی ترمدا خۆمان له‌چاوی باوکم وون بکردایه چونکه بێ لێدان یان قسه‌ی سووک ده‌رباز نه‌ده‌بووین له‌به‌رده‌میدا، ئه‌م ڕه‌وشه وایلێکردبووم که به‌رده‌وام هه‌ست به‌ته‌نهایی بکه‌م، ئااای خودایه له ده‌ره‌وه‌ی خێزان ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌قوربان و به‌ساقه‌م ده‌بن که‌چی له‌ناو خێزانه‌که‌مدا ئاوا بێ‌ناز و بێ خۆشه‌ویستی و بێ گرنگیپێدانم، ئه‌م هه‌ست و بیرکردنه‌وانه‌م له خۆم منی خستبووه کێشمه‌کێشێکی سه‌یره‌وه، له‌ماڵه‌وه هه‌ستم به‌بوونی خۆم نه‌ده‌کرد، له‌ده‌ره‌وه وه‌ها خۆم ده‌هاته پێش چاو که کوڕانی دنیا مه‌منوونم ده‌بن ته‌نها نیگایه‌کیان بۆ بکه‌م، ئه‌مه‌ش وایلێکردبووم هه‌میشه خواخوای ئه‌وه‌م بوو ده‌وامی قوتابخانه ببێت به بیست و چوار کاژێر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێمه‌وه ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌ی ماڵه‌وه.
ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌ستم ده‌کرد به‌رهه‌ڵستیم بۆ هه‌ڵسوکه‌وت و داواکارییه‌کانی ئه‌و کوڕانه‌ی هه‌وڵیان بۆ ده‌دام، که‌متر ده‌بووه‌وه، کاتێک گه‌یشتمه قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی (سێی ناوه‌ندی) دواجار وه‌ڵامم بۆ یه‌کێک له‌و کوڕانه هه‌بوو، به‌ڵام به‌ربه‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌که‌مان ئه‌وه بوو که من مۆبایلم نه‌بوو، له‌لایه‌ک نه‌مده‌وێرا داوای کڕینی بکه‌م له‌ماڵه‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌مزانی توانای ئابوری خێزانه‌که‌م لاوازه، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی هاوڕێم هه‌ر زوو مۆبایل و سیم کارتێکی بۆ کڕیم و هه‌فته‌ی دوو یان سێ کارتی بۆ ده‌ناردم. ئه‌م هه‌نگاوه‌م ده‌ستپێکی شکاندنی ئه‌و ترسه‌م بوو که هه‌مبوو له خێزانه‌که‌م، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ئیتر زۆر به وریاییه‌وه له ماڵه‌وه مامه‌ڵه‌م ده‌کرد چونکه خه‌می ئاشکرابوونی مۆبایله‌که‌م بوو، له‌ترساندا زوو زوو شوێنی شاردنه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌م له‌ماڵه‌وه ده‌گۆڕی، ئه‌گه‌رچی بردنی مۆبایل بۆ قوتابخانه ڕێگه‌پێنه‌دراو بوو به‌ڵام له‌لایه‌ک له‌ترساندا نه‌مده‌وێرا له‌ماڵه‌وه جێیبهێڵم، له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌تێکم بۆ بڕه‌خسایه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ که‌پڵه‌که‌مدا بکردایه که ناوی (ڕێباز) بوو، به‌ڵام دووباره له قوتابخانه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ مۆبایله‌که‌م ده‌کرد چونکه به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان زۆر توندبوو به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رپێچییه. ڕۆژێک زۆر حه‌زم ده‌کرد قسه له‌گه‌ڵ ڕێبازدا بکه‌م، له‌سه‌ره‌تای وانه‌یه‌کدا ده‌ستم گرت به سکمه‌وه و به‌مامۆستام گوت سکم زۆر دێشێت، مامۆستا ڕێگه‌ی پێدام بچمه ده‌ره‌وه، به‌هه‌لم زانی چوومه ناو یه‌کێک له پێشاوه‌کان ((w.cی قوتابخانه‌که‌مان، ده‌ستبه‌جێ له‌ناو پێشاوه‌که‌دا مۆبایله‌که‌م ده‌رهێنا و ده‌ستمکرد به قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبازدا، زۆرم پێچوو، له‌ناکاو توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌مان له ده‌رگای پێشاوه‌که‌یدا، منیش له‌ترساندا خێرا مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه و هاتمه ده‌ره‌وه، له‌کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌مدا ده‌ستم به سکمه‌وه گرتبوو، به‌ڵام توێژه‌ره‌که‌مان ئاگای له‌وه بووبوو که من قسه‌م کردووه بۆیه باوه‌ڕی پێنه‌ده‌کردم، یه‌کسه‌ر داوای مۆبایله‌که‌می کرد، مۆبایله‌که‌م له گیرفانم ده‌رهێنا و دامه ده‌ستی، تکام لێکرد که لای به‌ڕێوه‌به‌ر قسه نه‌کات، به‌ڵام یه‌کسه‌ر بردییه ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌ر له‌و ساته‌دا بانگکرام، به‌ڕێوه‌به‌ر زۆر لێم تووڕه بوو، گوتی:
- ئێستا ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌تان ده‌که‌م، چۆن مۆبایلت ده‌ده‌نه ده‌ست بیهێنیت بۆ قوتابخانه، من چه‌ند جارم پێگوتون مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه بۆ قوتابخانه، سێوه تۆ پۆلت به‌جێهێشتووه له‌به‌رخاتری قسه‌کردن به مۆبایل؟ ئه‌ی وانه‌کانت؟ ئه‌ی ڕێنماییه‌کانی قوتابخانه؟ ….
- (ده‌ستمکرد به گریان) به‌خوا مامۆستا جارێکی‌تر دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه، به‌ڵام تکایه به ماڵه‌وه‌مان مه‌ڵێ، تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بم (به‌رده‌وام بووم له گریان).
- چۆن پێیان ناڵێم، خوا ده‌زانێ چه‌ند جاری تر ئه‌مه‌ت کردووه، دیاره ئه‌مه ئیشی یه‌که‌م جارت نییه، هه‌ر ئێستا ته‌له‌فۆن ده‌که‌م (ده‌ستی دایه ته‌له‌فۆنی سه‌ر مێزه‌که‌ی).
- (به‌گریانه‌وه هاوارم کرد) توخوا مامۆستا نه‌که‌ی.
- (ده‌ستی گێڕایه‌وه له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که) تۆ جارێ بچۆره‌وه پۆل، کۆتایی ده‌وام وه‌ره‌وه بۆ لام.
له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌که‌دا هاتمه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و پۆل ده‌چووین، له‌و کاته‌دا پێمگوت که ده‌مه‌وێت که‌مێک قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م له ژووره‌که‌ی خۆتدا، ئه‌ویش ئاماده‌یی ده‌ربڕی و له‌جیاتی چوونه‌وه پۆل، چووینه ژووره‌که‌ی ئه‌و و ده‌رگاکه‌م داخست.
- دانیشه سێوه، قسه بکه بزانم ده‌ته‌وێت چی بڵێیت؟
- ڕاستییه‌ک هه‌یه حه‌ز ده‌که‌م به تۆی بڵێم به‌ڵام توخوا فریام بکه‌وه (ده‌ستمکرده‌وه به گریان).
ده‌سڕێکی دایه ده‌ستم تاکو فرمێسکه‌کانمی پێ بسڕم، گوتی:
- چیت هه‌یه بیڵێ، نه شه‌رم بکه و نه بترسه، من ده‌مه‌وێت هاوکاریت بکه‌م و کێشه‌کانت بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌م.
- ئه‌و مۆبایله‌ی پێمه ماڵه‌وه بۆیان نه‌کڕیوم، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌مان بکات تووشی به‌زمێکی گه‌وره ده‌بم، تکایه فریام بکه‌وه و مه‌هێڵه به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌مان بکات.
- ئه‌ی کێ بۆی کڕیویت؟
- (نه‌مده‌زانی چۆن درۆیه‌ک ڕێکبخه‌م، بیرم ده‌کرده‌وه، بۆیه زنجیره‌ی بیرکردنه‌وه‌که‌می پچڕاند و گوتی:)
- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوکارت بم ده‌بێت درۆم له‌گه‌ڵدا نه‌که‌یت، ڕاست پێم بڵێ، کێ بۆی کڕیویت؟ ئه‌ی ئه‌وسا قسه‌ت له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرد له‌ناو پێشاوه‌که‌دا؟
- ڕاستییه‌که‌ی کوڕێک وازی لێنه‌ده‌هێنام هه‌موو ڕۆژێک ده‌هاته سه‌ر ڕێگه‌م، منیش دواجار ڕازی بووم و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌یه، به‌ڵام چونکه مۆبایلم نه‌بوو، ئه‌و کوڕه ئه‌م مۆبایله‌ی بۆ کڕیم و ئه‌وساش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا قسه‌م ده‌کرد، ماڵه‌وه‌شمان به بوونی ئه‌م مۆبایله‌ی من نازانن، خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بگوترێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه خوا ده‌زانێت چیم به‌سه‌ر ده‌هێنن، توخوا مه‌هێڵه ته‌له‌فۆن بکات، توخوا خێرا به به‌ڕێوه‌به‌ر بڵێ.
- تۆ لێره دانیشه ئێستا ده‌چمه لای به‌ڕێوه‌به‌ر و دێمه‌وه.
- (که ئه‌و چووه ده‌ره‌وه، دڵم زۆر به‌په‌له لێیده‌دا، هه‌ر دوو قاچم ده‌له‌رزی، زۆر شڵه‌ژام، وه‌کئه‌وه‌ی تاوانبار بم و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بم، هێنده‌ی نه‌برد گه‌ڕایه‌وه ژووره‌که‌ی و گوتی:)
- من قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا کرد، ئه‌و تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و ته‌له‌فۆن ناکات بۆ ماڵه‌وه‌تان، به‌ڵام ڕێکه‌وتین که ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ت بکه‌ین، ئه‌و مۆبایله‌ت بۆ ناگه‌ڕێته‌وه، جارێ لای ئێمه داده‌نرێت هه‌تا چاره‌سه‌رێک ده‌دۆزینه‌وه.
- ئاخر خۆ مۆبایلی خۆم نییه، ئه‌و کوڕه قبوڵی ناکات به‌مجۆره، ئینجا ده‌ترسم له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌دا تووشی کێشه بم.
- باشه بۆ خۆت خسته ئه‌م گێژاوه‌وه، بۆ ڕێگه‌تدا کوڕێک مۆبایلت بۆ بکڕێت، تۆ له‌م ته‌مه‌نه ناسکه‌دایت و ده‌خوێنیت، چیتداوه به‌سه‌ر ئه‌م کێشانه‌وه؟ به‌هه‌رحاڵ هه‌سته بچۆره‌وه پۆل و دوایی قسه‌ی لێده‌که‌ین.
- (به‌دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆره‌وه گه‌ڕامه‌وه ناو پۆل و ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری ناخۆش به‌مێشکمدا ده‌هات و ده‌چوو هیچ ئاگام له مامۆستا و ناو پۆل نه‌بوو).
ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌سه‌رم هات سه‌رئێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبازدا بۆ دروستکردم، کاتێک ئاگادارم کرده‌وه که مۆبایله‌که‌م له قوتابخانه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه باوه‌ڕی پێنه‌ده‌کردم، ئه‌و به‌وجۆره لێکیده‌دایه‌وه که من ده‌مه‌وێت وازی لێبهێنم و دڵم دابێت به کوڕێکی تر، ڕۆژانه ده‌هاته سه‌ر ڕێگه‌م، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کردم به‌وه‌ی ماڵه‌وه‌مان ئاگادار ده‌کاته‌وه تاکو ئه‌و مۆبایله‌ی بۆ بکڕنه‌وه، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌واو ته‌واو شپرزه‌ی کردبووم، ئیدی ئه‌وه‌ی ناوی خۆشه‌ویستی بوو له‌نێواماندا نه‌ما و ڕێباز وه‌ک دوژمنێک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌کردم، ده‌مویست ڕزگارم بێت له‌ده‌ستی به‌ڵام نه‌مده‌زانی چیبکه‌م، ڕۆژێک چوومه لای توێژه‌ره‌که‌مان و له‌م قسه و باس و ڕه‌فتارانه‌ی ڕێباز ئاگادارم کرده‌وه، توێژه‌ره‌که پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا بڕیاریدا ته‌له‌فۆن بۆ کوڕه‌که بکات تاکو سه‌ردانی قوتابخانه بکات و له‌نزیکه‌وه قسه بکات له‌سه‌ر کێشه‌ی مۆبایله‌که و ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌یکات، بۆ ڕۆژی پاشتر ڕێباز هاته قوتابخانه‌که‌مان و له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌که‌ماندا دانیشتبوو، دوای ڕۆیشتنی ڕێباز، توێژه‌ره‌که‌مان بانگی کردم بۆ ژووره‌که‌ی خۆی و گوتی:
- سێوه باش گوێم لێبگره، ئێمه مۆبایله‌که و سیم کارته‌که‌مان گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕێباز، پێمان ڕاگه‌یاند که واز له تۆ بێنێت و ته‌نگت پێهه‌ڵنه‌چنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت به‌رامبه‌ری، به‌ڵام ئیتر تۆش خۆت مه‌خه‌ره کێشه‌ی تره‌وه، خه‌ریکی خوێندنی خۆتبه، ئه‌م ماوه‌یه‌ت له‌بیر نه‌چێت له چ گێژاوێکدا بوویت.
- زۆر سوپاسی تۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ڕزگارت کردم له‌م کێشه‌یه و ئیتر ته‌واو، خوای کرد من ڕزگارم بوو له ڕێباز، جارێکی‌تر هه‌ڵه‌ی وه‌ها دووباره ناکه‌مه‌وه.
به‌مجۆره له‌و ته‌مه‌نه ناسکه‌دا بوومه خاوه‌نی ئه‌زموونێکی شکستخواردوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕێباز پاشه‌کشه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌که‌مان کرد، به‌ڵام چه‌ندین کوڕی تر هه‌ر له هه‌وڵدا بوون تاکو نزیک ببنه‌وه لێم و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ببه‌ستن. ئه‌م ڕه‌وشه وایلێکردبووم که مێشکم له‌سه‌ر خوێندن نه‌ما بوو، ئاستم له خوێندندا ڕوو له دابه‌زین بوون، له تاقیکردنه‌وه‌ی مانگانه‌دا له دوو وانه ده‌رنه‌چووم، ڕۆژێک له قوتابخانه ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کیان دایه ده‌ستم تاکو به‌خێوکارم (باوک یان دایک) ئاماده‌بن له قوتابخانه، هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له باوکم شارده‌وه چونکه ده‌مزانی تووشی به‌ڵای گه‌وره‌م ده‌کات، هه‌ربۆیه به دایکم گوت که سه‌ردانی قوتابخانه بکات و پێشمگوت که ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانم له دوو وانه‌دا باش نییه و به‌ڵێنم پێدا که سفره‌کانم پڕ بکه‌مه‌وه به‌مه‌رجێ لای باوکم قسه نه‌کات.
هێشتا زۆر به‌سه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی من و ڕێبازدا تێنه‌په‌ڕیبوو، کوڕێکی تر که به ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل به‌رزه‌وه ده‌هاته نزیک قوتابخانه و سه‌ر ڕێگه‌م سه‌رنجی ڕاکێشام، ئه‌گه‌رچی به‌ستنی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی تر جۆرێک بوو له سه‌رکێشی و ده‌رچوون له‌و به‌ڵێنه‌ی به خۆم و به توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌مانم دابوو، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد ئه‌م بڕیاره له‌ده‌ست خۆمدا نه‌بێت و هێزێک په‌لکێشی ده‌کردم بۆ لای ئه‌و کوڕه.
ئه‌م کوڕه که ناوی (هونه‌ر) بوو، زۆر کراوه‌تر بوو له‌چاو ڕێبازدا، زیاتر گرنگی به ڕوخسار و جلوبه‌رگی ده‌دا، به‌تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار خۆشم نه‌مزانی چۆن که‌وتمه داوی ئه‌ویشه‌وه و په‌یوه‌ندیمان دروستکرد و ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه مۆبایل و سیم کارتی بۆ کڕیم و به‌رده‌وام کارتی بۆ ده‌ناردم له‌ڕێی نامه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌مده‌وێرا له‌ناو قوتابخانه‌ش به‌کاریبهێنم، به‌ڵام هه‌میشه پێمبوو بۆ قوتابخانه، هونه‌ر داوای ئه‌وه‌ی لێده‌کردم ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵیدا به‌ئۆتۆمبێله‌که‌ی بڕۆم و پیاسه‌م پێ‌بکات، ڕۆژێک زووتر نێردراینه ماڵه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی مامۆستایه‌کمانه‌وه به‌هه‌لم زانی ئاگاداری بکه‌م تاکو ئه‌و کاته زیاده‌ی هه‌مه له‌گه‌ڵ هونه‌ر بم و به‌ئۆتۆمبێله‌که‌ی پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین، هونه‌رم ئاگادار کرد و ئه‌ویش له‌خۆشیدا له‌زووترین کاتدا ئاماده‌بوو، له دوو کۆڵان پشت قوتابخانه‌که‌مانه‌وه ژووانمان دانا و بۆ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ هونه‌ردا به ئۆتۆمبێل ڕۆیشتم، هه‌رچه‌نده دڵه‌ڕاوکێم هه‌بوو له‌وه‌ی که‌سێک بمبینێت به‌ڵام هونه‌ر زوو زوو ده‌ستێکی ده‌دا به ڕانمدا و ده‌یگوت خه‌می هیچت نه‌بێت، کوشنه‌کان نزمه و له شه‌قامه گشتییه‌کانه‌وه ناڕۆم. ڕێباز ده‌ستی گرتم و ده‌ستمی توند ده‌گوشی، ته‌زوویه‌ک به سه‌رتاپای گیانمدا هات، منیش بێئاگایانه که‌وتمه گوشینی ده‌ستی هونه‌ر. هونه‌ر هه‌ر خۆی ده‌کرد به‌ساقه و قوربانم، قسه‌کانی نوقمی هه‌ستێکی سه‌یری ده‌کردم، کۆڵان و کۆڵانی زۆرمان کرد، له‌هه‌ر شوێنێک گومانی ماڵه خزمێکم بکردایه نه‌مده‌هێشت له‌وێوه بڕوات. ئینجا به‌ره‌و قه‌راغ شار ڕۆیشت تاکو له قه‌ره‌باڵغی و له‌چاوی خه‌ڵکی دوور بکه‌وینه‌وه، گه‌یشتینه شوێنێکی چۆڵه‌وانی له‌وێ داوای کرد ماچێکم بکات، نازانم بۆ واملێهاتبوو له‌جیاتی ڕوومه‌تم لێوه‌کانم برده پێشه‌وه و هه‌ردووکمان تێر که‌وتینه مژینی لێوی یه‌کتر، به‌ڵام ئه‌و به‌ته‌نها لێوه‌کانی نه‌خستبووه کار به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستی خستبووه ناو ڕانه‌کانم و توند ده‌یگوشین، له‌پڕێکدا ترسێکم لێ‌نیشت و پێمگوت کات بۆ من دره‌نگه و خێرا بمبه‌ره‌وه نزیک ماڵه‌وه، قسه‌ی نه‌شکاندم و گه‌یاندمییه‌وه نزیک ماڵه‌وه و بێ کێشه خۆم کرده‌وه به‌ماڵه‌وه‌دا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی قسه کردنم به مۆبایل زۆر که‌م بوو، بۆیه ناچاربووم شه‌وانه دره‌نگ له‌ناو جێگادا و له‌ژێر نوێنه‌وه به نامه قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ین، به‌مجۆره په‌یوه‌ندییه‌که‌مان به‌رده‌وام بوو، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا دوو جاری تریش له‌گه‌ڵ هونه‌ردا و به ئۆتۆمبێله‌که‌ی چووینه ده‌ره‌وه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌م وایلێکردبووم زیاتر حه‌زم به ته‌نهایی ده‌کرد، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر داده‌بڕام ته‌نانه‌ت له ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌شم، ئاگام له خوێندن و قوتابخانه هه‌ر نه‌مابوو، له‌دوای نیوه‌ی ساڵ نمره‌کانم زۆر به‌ره‌و خراپی چوون، ژماره‌ی وانه ده‌رنه‌چووه‌کانم زیاتر بوون، شه‌وێک باوکم هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چم ناهێڵێت بچمه‌وه بۆ قوتابخانه.
چه‌ند هاوڕێیه‌کی نزیکم له‌قوتابخانه درکیان به‌م په‌یوه‌ندییه‌م کردبوو، من حاشام لێده‌کرد، ته‌نها لای یه‌کێکیان نه‌بێت که هه‌موو شتێکم باس ده‌کرد، ئه‌ویش وه‌ک من که‌پڵی هه‌بوو و ئیتر وامان لێهاتبوو ڕۆژانه شته‌کانی یه‌کترمان ده‌گێڕایه‌وه. به‌هۆی کچێکی خزمی ڕێبازه‌وه هه‌واڵ گه‌یشتبووه ئه‌و که من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هونه‌ردا هه‌یه، ئیتر له‌و کاته‌وه کێشه‌کانم زیاتر بوو، چونکه دووجار هاته سه‌ر ڕێگه‌م و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کردم ئه‌گه‌ر واز له هونه‌ر نه‌هێنم ئه‌وا ئاگاداری ماڵه‌وه‌مان ده‌کات، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌واو ژیانمی تاڵ کردبوو، نه‌مده‌زانی چیبکه‌م و ڕوو له‌کوێ بکه‌م، له‌ترساندا جارێکیان پێمگوت ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی ببه‌ستینه‌وه؟ ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه گوتی زۆر، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجی ئه‌وه بوو که من په‌یوه‌ندییه‌که‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ببڕم، منیش له‌لایه‌ک هۆگری هونه‌ر بووبووم و له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ خۆ ده‌ربازکردن له‌م کێشه گه‌وره‌یه‌ی تێیکه‌وتبووم، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ڕێبازدا به‌سته‌وه و لای ئه‌ویش وه‌ها خۆم پیشان ده‌دا که په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هونه‌ردا بڕیوه، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی وانه‌بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیاندا له‌یه‌ک کاتدا په‌یوه‌ندیم هه‌بوو.
ماویه‌تی
كانونی یه‌كه‌م 27, 2011
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه: کاتێک که‌سانی دیکه بڕیار له ژیانت ده‌ده‌ن – کامه‌ران چروستانی
بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە: کاتێک کەسانی دیکە بڕیار له‌ژیانت دەدەن
لەگەڵ خوێندنەوەیەک بۆ بەسەرهاتەکە
کامەران چروستانی
(ناوەکانی بەسەرهاتەکە گۆڕدراوە)
ئەوەی ژیانمی گەیاندە ئەم ئەنجامەی ئێستام هۆکارێکی زۆر بوون، بەڵام زۆربەی هۆکارەکان خۆم نەبووم، بۆیە بڕیارم دا ئەگەرچی بۆ هێورکردنەوەی ناخی خۆمیش بێت ئەم بەسەرهاتەم بگێڕمەوە بۆ نووسەری بەسەرهاتەکەم، چونکە دەزانم کە پەڕەی گوڵی ژیانم بەرەو هەڵوەرین دەڕوات و فەرهەنگی ژیانیشم ئێستا تەنها بریتییە لە تێپەڕبوونی کات.
لە قۆناغی خوێندنمدا لە زانکۆ هەرگیز باوەڕم بەوە نەبوو، کە پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ یەکێکدا بنیات بنێم، بەڵکو هەمیشە چاوەڕوانی میری خەونەکانی خۆم دەکرد، کە لە پڕێکدا لە ژیانمدا دەربکەوێت و بمبات بۆ میرنشینەکەی خۆی. زیرەک و دەمشیرین و خۆش پەیوەندی بووم، ئەمەش هۆکار بوو، کە هەوڵێکی زۆرم بۆ بدرێت. زیرەکییەکەشم وای کرد لەپاش دەرچوونم لە زانکۆ دامەزراندنی خۆم زۆر زوو مسۆگەر بکەم. لە شوێنی کارەکەم ئەوەی چاوەڕوانم نەدەکرد، ڕووی دا. هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونم هاو کارێکم ناسی کە ناوی (شوان) بوو، کوڕێکی ژیر وچالاک و تێگەشتوو بوو. پەیوەندییە سادەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبوو و زیاتر لەیەک نزیک دەبووینەوە. هەتا گەشتە ڕادەیەک، کە دڵ و ڕۆحمان بڕیاری بەسەرماندا دا و وامان لێ هات ڕۆحمان بەسەر یەکدا دەردەچوو. بۆ ئەوەی مقۆ مقۆی نێوان کارمەندانی ئیشەکە زیاد نەکات و بۆ هەموو لایەک بسەلمێنین کە خۆشەویستییەکەمان پاکژە، بڕیاری هاوسەرگیریمان دا، بەڵام . . . .
شوان تازە دامەزرا بوو لە بەڕێوبەرایەتییەکەمان، هەرچەندە لە قۆناغی خوێندنیشدا هەر کاری کردووە، هەروەک خۆی بۆی دەگێڕامەوە. ماڵی باوکی بارێکی مامناوەندییان هەبوو. خاوەنی دوو برا و سێ خوشک بوو، کە هەر دوو براکە و دوو خوشکیان هاوسەرگیرییان کرد بوو. خێزانی ئێمەش خێزانێکی دەوڵەمەندین و لە ناو گوزەری شارەکەماندا بەناوبانگین بە دەوڵەمەندێتیمان. هەر کاتێک باسمان لە هاوسەریگی دەکرد خورپەیەک دەکەوتە دڵمەوە و ئاواتەخوازی ئەوە دەبووم، شتەکان بە ویستی من و شوان بڕوات بەڕێوە. بەڵام بە داخەوە شتەکان بەو شێوەیە نەهاتنە پێشەوە، بەڵکو هەر وەک نەریتە دایکم بە باوکمی وت و ئەویش بە برا گەورەکەمی وت. کاتێک برا گەورەکەم بە دوای زانیاری‌دا سەبارەت بە شوان گەڕاوە بۆی دەرکەوتووە، کە ئەم خێزانەی ئەوان وەک ئێمە دەوڵەمەند نین، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ڕەتی داخوازی کوڕەکەی کردەوە و بە ڕوون و ئاشکرا پێی وتم، کە ئەو باسە لە بیر بکەم. پاش ئەوەش تاوانباریان کردم بە دروستکردنی پەیوەندی خۆشە‌ویستی و لادان لە بنەماکانی خێزانەکەم. تێنەگەشتنی خێزانەکە گەشتە ئاستێک، کە هەموو دەور‌وبەر و خزم و دۆست قسەیان لەم باسەی ئێمەدا دەکرد جگە لە خۆم. دوو برا بچکۆلەکەشم بە چاوی سوورەوە باسیان لەوە دەکرد کە ئەو کەسە بۆ ئێمە نەگونجاوە. تاکە کەسێک، کە دڵنەوایی و ئاواتێک و هێوری پێ دەبەخشیم تەنها خوشکەکەم بوو، کە بچوکترین ئەندامی خێزانەکەیە، بەڵام تێگەشتنی لە هەموویان زۆرتر بۆ من و شوان. ڕاستە باوکی شوان خاوەنی خانوویەکی دووقات بوون، بەڵام ئێمە هەر لە سەرەتاوە بڕیاری ئەوەمان دا بوو کە بە جیا بژین، خۆ ئەگەر بمانویستایە، ئەوا خانوەکە هێندە گەورە بوو، کە لە قاتی دووهەم بە ئاسانی جێ‌مان ببێتەوە، بەڵام دەردی براکان و باوکم شتێکی دیکە بوو.
من و شوان وازمان نەدەهێنا و بە هەموو شێوەیەک زۆرانبازیمان لەگەڵ دەور‌وبەر و دۆخەکەدا دەکرد. خێزانەکەیان لەگەڵ چەند ئافرەتێکی ناسیاوی ماڵی خۆماندا سەر لەنوێ هاتن بۆ داوام بە شێوەیەکی ڕەسمی، هەرچەندە دایکم و باوکم نەیاندەویست ئەو هەنگاوە بنرێت، بەڵام هەمدیسان ڕەت کرایەوە. هەوڵەکان و ڕەتکردنەوەکان بەردەوام بوون، من و شوانیش سێ ساڵی ڕەبەق لەنا‌و ئەم تراجیدییایەدا ڕامانکێشا. هەڵوێستی باوکم و برا گەورەکەم ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەقتر دەبوو، هەتا گەشتە ئەو ئاستەی ڕۆژێک برا گەورەکەم دەستی کرد بە لێدانم و هەڕەشەی کوشتنی لێ کردم.
شوان گەشتە ئەو دەرئەنجامەی، کە ئەم پەیوەندییە بێجگە لە ئازار هیچ شتێکی دیکەی پێ نەبەخشیوین و هیچی تریشمان پێ نابەخشێت. منیش هەمان بۆچوونم هەبوو، بەڵام کەسمان هێندە بوێریمان نەبوو کە بتوانین دژ بە سەرتاپای خێزان و دابونەریت و پەیڕەوییەکان و چوارچێوەکانی خێزان و کۆمەڵگا ببینەوە و ئاواتەکانی خۆمان بەدی بهێنین بە هەر نرخێک بێت. زۆرجار بیرۆکەی وا دەهات بە مێشکماندا کە ڕابکەین یاخود بە دزییەوە هاوسەرگیری بکەین، بەڵام دەمانزانی کە ئەگەر هەنگاوێکی وا بنێین لە پاشدا کێشە دەکەوێتە نێوان هەردوو خێزانەکە و لەوانەیە بگاتە ڕادەی خوێنڕشتن. هەر کەسێکیش دەهات و باسی ئەوەی بۆ دەکردم، ئەگەر شووی پێ بکەم ئەوا لە چ تراجیدییاکدا دەژیم ، لەبەر ئەوەی کوڕێکی دەوڵەمەند نییە، بەڵام کەس لە منی نەدەپرسی ئایا من چیم دەوێت، ئایا ئارەزوو و پلانەکانی من و شوان چین، ئایا بڕیارەکانی ئێمە چین. ئەوەی بڕیاری دەدا بەسەر خۆشەویستییەکەماندا تەنها خێزانەکەی خۆم نەبوو بەڵکو مام و پور و خاڵەکانیشم قسەیان تێدا دەکرد. لە بری هەموو ئاواتێک ڕەشبینی و بێئاواتی زیاتر دڵ و ڕۆحمانی دەخواردەوە، هەتا ڕۆژێک شوان نامەیەکی بۆ ناردم کە بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێت بمبینێت.
هەر هەمان ڕۆژ لەگەڵ کچی پورەکەمدا چوینە دەرەوە و ئەویش بە باسەکەمانی دەزانی و چەند جارێک لەگەڵ ئەودا شوانم دەبینی. ئەو ڕۆژە یەکێک بوو لە ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم، شوان پێی ڕاگەیاندم کە لەو بەڕێوبەرایەتییە دەگوێزێتەوە شوێنێکی دیکە و لە هەمان کاتدا ئەو وا بەباشی دەزانێت کە کۆتایی بە پەیوەندییەکە بهێنین. ئەم هەواڵە کوشتنی پەیوەندییەکە نەبوو، بەڵکو کوشتنی ڕۆحی من بوو بە مانای وشە.
زۆر گریام، لێی دەپاڕامەوە، تکام لێ دەکرد، پەنام بۆ کچی پورەکەم بردەوە بۆ هێورکردنەوە، بەڵام وە نەبێت شوانیش فرمێسکی کەمتر لە من ڕشتبێت و بە خەیاڵیدا نەهاتبێت، بەڵکو لە پاش ئەو بڕیارە و لەبری تەلەفۆنکردنە دوورودرێژە پڕ شادییەکانمان، بوو بوو بە گریان و سکاڵا و بێقسەیی و پەشۆکاندن. من دەمزانی، کە ئەوە بڕیاری شوان نەبوو، بەڵکو بڕیاری باوک وبراکانم بوو، بەڵام وتەبێژەکە تەنها شوان بوو. بەم شێوەیە پەیوەندییەکە بە ئازار و فرمێسکێکی زۆر کۆتایی هات و شوانیش کارەکەی خۆی گوێزایەوە بۆ شوێنێکی دیکە. من لاشەیەک بووم کە دەهاتم و دەڕۆشتم، ڕۆحێکی بەتاڵ بووم، شتێک نەبوو لە ناخمدا کە دەستەواژەکانی ویست، ئارەزوو، خۆشی یان شادی تێدا بێت، بەڵکو تاکە هاودەمم بریتی بوو لە فرمێسک و غەمەکانم.
دوو ساڵ تێپەڕی و ڕۆژێک بە میوانی بەرەو سلێمانی بەڕێ کەوتین بۆ ماڵی ناسیاوێکمان. لەوێ بە ڕێکەوت کوڕێکی لێ بوو، کە بە ڕووکەش ڕێک و پێک، کەشخە و دەوڵەمەند دیار بوو. بێگومان هەستم کرد کە جاروبار نیگایەکم تێ دەگرێت و ئەو نیگایانەش مانایەکی پێ دەبەخشیم، بەڵام شوان هێشتا لە دڵمدا مابوو، هەمیشە بەو ئاواتەوە دەژیام کە ڕۆژێک لە ڕۆژان نامەیەک یان زەنگێک لێ بدات و هەروەک جاران پێم بڵێت: قوربانت بم گلێنە و ئازیزەکەم. ئایییییی کە بە دەمی خۆش بوو. ئەو وشانە لە ڕۆحمانەوە دەهاتە دەرێ و لە گوێی هەردووکماندا هەر دەزرنگایەوە. بە هەر حاڵ ڕۆژی دوایی میوانداری تەواو بوو و ئێمەش بەرەو شارەکەی خۆمان بەڕێ کەوتینەوە.
هەر کە گەشتینەوە ماڵەوە چەند زەنگێکم بۆ هات لە لایەن ژمارەیەکەوە کە نەناسیاو بوو، بەڵام وەڵامم نەدەدایەوە، ئەویش نامەیەکی نارد و خۆی ناساند، کە ئەو کوڕەیە لە میواندارییەکەدا منی ناسی بوو: کاوان. لە کۆتاییدا وەڵامی زەنگەکەیم دایەوە. ئەم کوڕە دورە خزم بوو، هەرچەندە من لە پێشدا نەمناسیوە. بەر لەوەی هیچ قسەیەک بکەم تکای لێ کردم کە بوارێکی بدەم قسە بکات و داوای لێبووردنی لێ کردم کە بەبێ پرسی خۆم ژمارەی مۆبایلەکەمی لە کەسێکی خزمم وەرگرتووە، پەیمانیشی پێ دام کە لە پاشدا پێم بڵێت ئەو کەسە کێیە، کە ژمارەکەی منی داوەتێ.
لە قسەکانیدا ئەوەم بۆ دەرکەوت، کە ئامانجی ڕاستەوخۆی کاوان بریتی بوو لە ناسینێکی کورتخایەن، و پاش ئەوە ڕاستەوخۆ هاوسەرگیری! بەبێ هیچ کاردانەوەیەک و ڕادەربڕینێکی ئاشکرا کۆتایم بە وتووێژەکە هانی و ئەوەشم پەسەند کرد، کە دەتوانێت جارێکی تریش پەیوەندی بکاتەوە. شوان لە ژیانمدا نەمابوو، بەڵام لە ڕۆحمدا شوێنی خۆی هەر داگیرکردبوو وە هەتا ئەم ساتە وەختەش. هەرچەندە هیوام نەمابوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان من و شوان لە ژێر سایەی یەک ماڵدا بژین. هەرچی کاوانیشە ئەندازیار بوو، کەسێکی هێمن، توانایەکی ماددی بێ‌سنوور، بەهۆی بیروباوەڕ و بۆچوونە ئاینییەکانیەوە کەمێک ئاراستە و فراوانی ژیانی بە شێوازێکی جیاواز بوو لە خەون و ئاواتەکانی من. لە هەموو وشە و هەڵوێست و ڕادەربڕینێکدا لەگەڵ شوان‌دا بەراوردم دەکرد: شوان بەر لە هەموو شتێک کەسێکی کراوە و خۆش پەیوەندی بوو، دەیوسیت ژیانێکی دوور لە چوارچێوە تەسکەکان بەسەر بەرین.
خۆشم نەمدەزانی بڕیاری چی بدەم، ئەوەی کە قسەی لەگەڵ کاواندا دەکرد کەسێکی بێ ڕۆح بوو، کەسێک بوو دەیتوانی زۆر شت بە کاوان ببەخشێت جگە لە ڕۆح و هەست و خۆشە‌ویستی. ئەوەش کە یاریدەدەر بوو بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە وتوێژدا ئەو بۆچوونەیە کە: ئافرەت لە وڵاتی ئێمەدا هەر دەبێت شوو بکات. جگە لەوەی کە من بیرم لە قۆناغی پاش نەمانی دایکم و باوکم دەکردەوە: ئایا بچمەوە لای ئەو برایانەی، کە ژیانی منیان تێکشکاند؟ هەنگاوە قورس و ئازاردەرەکانم گەشتە ئەوەی، کە خێزانەکەی خۆشمان بەو پەیوەندییە (نەویستراوەیان) زانی. زۆر کەس لێی دەپرسیم پەلەی چیتە، بۆچی چاوەڕێ ناکەیت هەتا کەسێک دەناسیت بە دڵی خۆت بێت، بەڵام لەپاش ئەم بەسەرهاتەی من و شوان‌دا هات ماڵ و خێزانەکەی خۆمانم لێ بوو بە دۆزەخ و هەریەکەیانم وەک دوژمنێک دەهاتە پێش چاو.
ئەوەی لە پێشدا بینیم سەرلەنوێ دووبارە بووەوە: هەمدیسان هەموو لە بری من بیریان دەکردەوە، بڕیاریان دەدا، پلانیان دادەنا، ڕەتیان دەکردەوە، قبوڵیان دەکرد. من سەرلەنوێ تەنها تەماشاکەرێک بووم. بەڵکو ئەو برایەی کە هەتا پێش ماوەیەک بە هۆکاری پەیوەندی و لادان لە دابونەریتەکان هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکردم، ئێستا لێم دەپرسێت ئایا کاوان تەلەفۆنم بۆ دەکات یان نا، ئایا من دڵم پێوەیەتی یان نا، ئایا من دڵشادم بە بوونی ئەو کەسە لە ژیانمدا. جیهانێکی زۆر سەیر و سەمەرەیە، ئایا ئاساییە دووڕوویی و کەرتبوونی کەسایەتیمان بگاتە ئەو ئاستە؟
منیش دەمزانی، کە پرۆسەی هاوسەرگیری هەر دەبێت ببێت و مانەوەم لەو ماڵەدا زیاتر کێشەیە بۆ من، بەڵام لە هەمان کاتدا دەمزانی کە کاوان ئەو کەسە نییە، کە ئاواتەخوازی بم و لە هەندێک خاڵدا هەست و درکم دەکرد کە من و کاوان کۆ نین، بەڵکو جیاوازییەکی زۆر هەیە لە ئامانج و ئارەزوو و شێوازی ژیان و خەونەکانمان، بەڵام هەمیشە خۆم بەوە هێور دەکردەوە کە مرۆڤ خاوەنی دڵێکی گەورەیە و لەوانەیە بتوانێت ئەم شتە و ئەو شتە لەبیر بکات، لەوانەشە ئەو بگۆڕێت و هەروەها منیش لەم شتە و لەو شتەدا دەتوانم بگۆڕم. واتە زیاتر دڵخۆشی خۆمم دەدایەوە یاخود دەتوانم بڵێم خۆم هەڵدەخڵەتاند، سەبارەت بە هەندێکیش لە جیاوازییەکان بەوە دڵخۆشی خۆم دەدایەوە کە دەمووت: ئنجا ئەوە کەی کێشەیە، هەر گوێشی نادەمێ.
ئێستاش پاش پرۆسەی هاوسەرگیری و بوونی منداڵێکی ٣ ساڵانە هەست دەکەم کە تراجیدیاکانی ژیانم گەلێک لە پێشوو زۆرترن، چونکە ئەو ئاواتانەی کە بەر لە هاوسەرگیری و ژیانی پێکەوەیی خەونم پێوە دەبینین، نەهاتنە دی: نە من توانیم خۆم بگۆڕم و نە کاوانی مێردم، من هیوایەکی بێبنەمام خستە بەر دڵی خۆم، هەر لە سەرەتاوە زانیم، کە دوو کەسی جیاوازین. پاش هاوسەرگیری ئاواتەکانی خۆم لە منداڵێک‌دا شاردەوە، کە ئەگەر منداڵێکمان هەبێت ئەوا لەوانەیە خۆشە‌ویستی و هەست و سۆز لەنێوانماندا پەیدا ببێت، بەڵام ئەو خۆشەویستییە چۆن لە سەرەتادا دروست نەبوو، هەر دروست نەبوو. هەرچی پەیوەندی سێکسی هەیە لە نێوانماندا ئەوا بۆ من جێبەجێکردنی ئەرکێکی سەرشانمە بەرامبەر بە مێردەکەم و بۆ ئەویش تەنها تێکردنی ئارەزووەکانی خۆیەتی. گەلێک جار هەست دەکەم ئارەزوویەکم هەیە، بەڵام دوا کەس کە بیری لێ بکەمەوە بۆ ئەوەی ئەو ئارەزووانەمی لەگەڵدا تێر بکەم بریتییە لە هاوسەرەکەم. من لەم پەیوەندییەدا نە وەک هاوسەرێک نە وەک ئافرەتێک نە وەک مرۆڤێک خۆم دەدۆزمەوە. ئافرەتێکم کە لە قۆناغێکدا ئارەزوویەکی ڕۆحیی و جەستەییم هەبوو، بەڵام ئێستا ونن.
ئێستاش: بەر لە دوو مانگێک بە ڕێکەوت شوانم لە یەکێک لە سوپەرمارکێتەکانی شاردا بینییەوە، هێندەی پێ کرا، کە ژمارەی مۆبایلەکەی بۆ فڕێ دام، هەتا ئێستا چەند جارێک قسەمان کردووە، ئارەزووەکان سەرلەنوێ چەکەرە دەکەنەوە، بەڵام پرسیارەکان زۆرن: ئایا پێویست دەکات ژیانێکی بێ هەست و بێ ئارەزوو بەسەر بەرم و لەم ژیانە مردووەی ئێستادا بەردەوام بم؟ یاخود لەوە زیاتر ئەم زوڵمەی ژیان قبوڵ نەکەم و ئەگەرچی بۆ ساتێکیش بێت خۆم فڕێ دەمە ناو ئەو ئامێزەی، کە هەمیشە خەون و خەیاڵم بووە؟ یاخود داوای جیابوونەوە بکەم و بگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵە باوکەی، کە سەرەتای دۆزەخی ژیانەکەم بوو، پاش ئەوەش بزانم چارەنووس بەرەو کوێم دەبات؟
خوێندنەوەیەک بۆ بەسەرهاتەکە:
1. کێشەیەکی بەرفراوانی کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەکان ئەوەیە، کە خەسڵەتی کۆمەکگەرایی (کۆلێکتیڤیزم) هێندە بەهێزە، کە بڕیاری تاک و تاکگەرایی (ئیندیڤیدوالیزم) تیایدا لە گەلێک پرس و پرۆسەی کۆمەڵایەتیدا دیار نییە، بە شێوەیەک ڕەوتی ژیانی تاک دەبێت بە موڵکێک بەدەست دەوروبەرەوە.
2. گەلێک جار لە ژێر پاساوی (ئەزموون) و (بەرژەوەندی) کەسانی دەور‌وبەر دەنگەکانی تاک دەخنکێنن و ماف بە خۆیان دەدەن لە بری ئەو کەسە بیربکەنەوە و بڕیاریش بدەن وەک ئەوەی ئەو کەسانەی دەور‌وبەر هێندە ژیانیان بە ڕاستی بەڕێوە چووبێت، کە هەڵەیان لە ژیانیاندا نەبینیبێت. لەم گۆشە نیگایەوە کەسەکان هەڵەکانی خۆیان لە ژیانیدا نابینن، بەڵکو تەنها ترس لە هەڵەکانی بەرامبەر دەبینن.
3. کەسایەتی ڕۆژهەڵاتی کەسایەتییەکە کە لە “هەڵە، کەوتن، زیان، ئەزموون و شکست” دەترسێت، بۆیە دەور‌وبەر هەمیشە هەوڵ دەدات ڕێگە لە ئەزموونێک بگرێت، نەک بوارێک بۆ لاوێک بڕەخسێنرێت بۆ تێپەڕبوون بە ئەزموونێکدا. ئەم ڕێگرتنەش خودی خۆی “شکستێکە”.
4. یەکێک لە کێشە بەرفراوانەکانی کۆمەڵگای ئێمە بریتییە لە کێشە سێکسییەکانی ناو پەیوەندی هاوسەرگیری. لێرەشدا هەمان کێشە دووبارە دەبێتەوە کاتێک ئافرەتە سەبارەت بە سێکس لەگەل هاوسەرەکەیدا دەڵێت ” جێبەجێکردنی ئەرکێکی سەرشانمە بەرامبەر بە مێردەکەم”. ئەمەش وا دەکات ڕۆژ بە ڕۆژ دوورکەوتنەوەیەکی ڕۆحیی و جەستەیی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دروست بکات.
5. کەسایەتی مرۆڤ شتێکی جێگیر نییە، بەڵام گۆڕانکاریش تیایدا ئەرکێکی ئاسان نییە. لەبەر ئەوە هیوابەستن بە گۆڕانکاری پاش پرۆسەی هاوسەرگیری یان منداڵبوون بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە و نابێت مرۆڤ پشت بەو ئەگەرە ببەستێت. ڕاستە کە هیچ مرۆڤێک بێهەڵە و کەموکورتی نییە، بەڵام مانای ئەوە نییە، کە بتوانرێت دوو مرۆڤی ئاراستە جیاواز بتوانن لە ژێر سێبەری ماڵێکدا کۆ بن.
chrostani@hotmail.com
كانونی یه‌كه‌م 11, 2011
سایکۆلۆژیای توندوتیژی – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
سایكۆلۆژیای توندوتیژی
دەروونناس
سامان سیوەیلی
ئەگەر بەخێرایی ئاوڕێك لەمێژووی مرۆڤایەتی بدەینەوە مەحاڵە ساتە وەختێك لەژیانی مرۆڤایەتیدا بدۆزینەوە كە تیایدا توندوتیژی بەكارنەهێنرابێت، مێژوو پێمان دەڵێت لەپێش پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستاوە هەتاكو ئەم ساتەوەختەمان پتر لە پێنج هەزار جەنگ و كۆدەتا و شۆڕش و ڕاپەڕینی گەلان و شەڕی ناوخۆی وڵاتان و ململانێی خوێناوی ڕوویانداوە، سیناریست و دەرهێنەر و ئەكتەرەكانی ئەم جەنگ و ململانێ خوێناویانە ئەو بوونەوەرانەن كە پێیان دەگوترێت مرۆڤ، شانۆی ئەم جەنگانەش كۆمەڵگەكانی مرۆڤایەتی بووە. ئەگەر لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە لەتوندوتیژی بڕوانین ئەوا هەر لەگەڵ كەوتنەوەی یەكەم نەوەی (ئادەم و حەوا)دا توندوتیژی لەدایكبوو، ئەویش كوشتنی (هابیل) بوو لەلایەن (قابیل)ی برایەوە. بەدرێژایی قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی مرۆڤایەتی مرۆڤ هەمیشە لەهەوڵی داهێنەرانەی خۆی بۆ هۆكارەكانی كوشتن و كاولكاری و بەكارهێنانی توندوتیژی غافڵ نەبووە، لەدوای شۆڕشی پیشەسازی و گەشەسەندنی تەكنۆلۆژیا لەسەردەمێكی وەكو ئێستادا داهێنانەكانی مرۆڤەكان بۆ ئامڕازەكانی كوشتن و كاولكاری زۆر گۆڕانكاری گەورەی بەخۆوە دیوە.
ئەگەر ئەو ڕاستییانە لەسەر ئاستی گەلان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و گر‌وپ و تاقمەكانی ناو یەك وڵات‌دا ئاشكرا و ڕوون بن، ئەوا لەسەر ئاستی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی نێوان تاكەكانیش بەهەمان شێوەیە، تاك بەكارهێنەری توندوتیژی جۆراوجۆرە یان فیزیكی یان دەروونی یان هەردووكیان پێكەوە، یان ئاڕاستەی بەرامبەر و دەوروبەری خۆی دەكات، یان ئاڕاستەی خۆی دەكات (وەك لە خۆكوژیدا بەرجەستە دەبێت). لەكۆمەڵگەی ئێمەدا زیاتر توندوتیژییە فیزیكییەكان دەخرێنە خانەی توندوتیژییەوە، لەكاتێكدا توندوتیژی دەروونی پانتاییەكی گەورەی لەژیانی كۆمەڵگەدا گرتووە.
لەم ڕۆژگارەی ئێستا مەحاڵە شەو و ڕۆژێك بەسەرماندا تێپەڕێت ئەگەر هەواڵی چەند حاڵەتێكی توندوتیژی تێدا نەبیستین. بواری ئایینداری (بزووتنەوە ئیسلامییە توندڕەوەكان) و پەروەردە و خێزان و سیاسەت و …تد، تێكڕا تیایاندا توندوتیژی ئەسپی خۆی تاوداوە.
دەروونناسی ئەمەریكی بەناوبانگ (سكێنەر) دەڵێت: توندتوتژی لەهزرەوە سەرچاوە دەگرێت پاشان دەبێتە ڕەفتار (زارەكی یان جووڵەیی)، كەواتە هزری توندوتیژ بەرهەمهێنی توندوتیژییە، هەروەكو چۆن لەپشت تیرۆرەوە هزری تیرۆریست ئامادەیە، لەپشت هەموو ڕەفتارێكی توندتیژییەوە هزرێكی توندتیژ ئامادەیە، كەواتە گرفتەكە لە سەرچاوەكەدایە كە (بیر)ی مرۆڤە، باوەڕبوونە بەتوندتیژی، نەك لەخودی ڕەفتارەكەدا كە دەرئەنجامی (بیروباوەڕ)ەكەیە.
زۆر بەسانایی لەدیرۆكی مرۆڤایەتیدا سەدان و هەزار و بگرە ملیۆنەها پاڵەوانی كوشتن و بڕین و كاولكاری دەدۆزینەوە، بەڵام زۆر بەدەگمەن نموونەی وەك (گاندی) دەدۆزینەوە.
دەكرێت توندوتیژی بەبەشێكی دانەبڕاوی سروشت و پێكهاتەی سایكۆلۆژی مرۆڤ دابنرێت، تێنەگەیشتنی تەواو لەچەمكی توندوتیژی وایكردووە تەنها ڕووداوە خوێناویەكان خوێندنەوەی بۆ بكرێت، دەنا توندوتیژی خۆی لەچەندین فۆرمی تردا نماییش دەكات، بۆ نموونە، دیاردەی خەتەنەكردنی كچان بەفۆرمێكی توندوتیژی دادەنرێت كە بەرامبەر ڕەگەزی مێینە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەكۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەكاندا وەك بەجێهێنانی سوننەتێك لێیدەڕوانرێت. ناپاكیی هاوسەریی هەر لایەنێك لە هاوسەران ئەنجامی بدەن بەتوندوتیژی دادەنرێت دژی بەرامبەر، بەڵام لەكۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەكاندا وەك لادانێكی كۆمەڵایەتی دادەنرێت نەك توندوتیژی، خۆبەدوورگرتن لەئەنجامدانی پرۆسەی سێكسیی هەر لایەنێكی ژیانی هاوسەریی پێی هەستێت بەهەمان شێوە بە توندوتیژی دادەنرێت. جیاكاری لەنێوان منداڵاندا لەلایەن دایك و باوكانە بەتوندوتیژی هەژمار دەكرێت. جیاكاری لەنێوان فەرمانبەراندا لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە بەبێئەوەی لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ كار و پابەند بوون بە دیسپلینەكانەوە بێت، بەتوندوتیژی دادەنرێت، تەنگپێهەڵچنینی كچان لەڕێگاوبانەكاندا لەلایەن كوڕانەوە بەتوندوتیژی دادەنرێت. ئالوودەبوون لەسەر ئەلكهول و مادەهۆشبەرەكانی تر بەتوندتیژی دادەنرێت كە تاك ئاڕاستەی خودی خۆی ده‌کات، ئەم هەڵوێستانە و چەندانی تر ڕۆژانە پیایاندا گوزەر دەكەین بێئەوەی هەڵوەستە لەسەر ناواخنە توندوتیژییەكانیان بكەین.
كەسانی توندوتیژ كەسانێكن لەڕووی سۆزدارییەوە ساردن، لەڕووی بەزەییەوە دڵڕەقن، لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە بێباكن، دەمارگیرن بۆ بیروباوەڕ و بۆچوونەكانیان، سەرسەختن لە مامەڵە و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیاندا، زۆر بەكەمی خوێندنەوە بۆ ئاییندەی ڕەفتارەكانیان دەكەن. كەسانی توندتیژ ویژدانیان دووچاری هەڵاوسان بووە، ئینجا ئەم هەڵاوسانە دەرەنجامی پەروەردەیەكی چەوتی خێزانی بێت یاخود لەڕێی شتنەوەی مێشكەوە بێت كە ئایدیۆلۆژیایەك یان تاقم و گر‌وپ و حزبێك كاری لەسەر بكەن و تاك لە بەها مرۆییەكان بشۆنەوە. كەسانی ناتوندوتیژ لێبوردە نین، لێبوردەیی بە لاوازی و بەزین دەبینن. ئەگەر بەرامبەر داوای لێبوردنیان لێبكات ئەوا پەسەندكردنی ئەو داوایە بەبەزین دادەنێن، خۆشیان ئامادەنین داوای لێبوردن بكەن چونكە باوەڕیان وایە كە لاوازی خۆیان نیشان دەدەن، ئەمە لەكاتێكدا پرەنسیپەكانی دەرووندروستی پێمان دەڵێت، یەكێك لە خەسڵەتەكانی كەسانی دەرووندروست بریتییە لەلێبوردەیی. كەسانی ناتوندتیژ لەدوای ئەنجامدانی هەڵەیەك یان توندتیژییەكی كاتی هەست بەپەشیمانی دەكەن و تووشی ئازاری ویژدانیان دەبن، بەڵام كەسانی توندوتیژ هەست بەپەشیمانی ناكەن و ئازاری ویژدانیان تووش نابێت، چونكە لەبنەڕەتدا ویژدانیان وەك پێكهاتەیەكی سایكۆلۆژی نەخۆشە.
خوێندنەوەی تاكی توندوتیژ بۆ چەمكی (خێر و شەڕ)، (چاكە و خراپە)، (ڕەش و سپی)، هەمان خوێندنەوەی كەسە ناتوندوتیژەكان نییە، ئەوەی خوێندنەوە دەكات بۆ ئەم چەمكانە و ڕۆڵی دادوەر دەگێڕێت بریتیییە لە ویژدانی مرۆڤ، كەبەپێی بۆچوونەكانی دەروونناسی بەناوبانگ (سیگمۆند فرۆید) ناودەبرێت بە (خۆمەكی باڵا)، بەبۆچوونی ئەم زانایە مرۆڤ دوو ڕەمەكی هەیە یەكەمیان ڕەمەكی ژیان دۆستی و بنیاتنانە كە بە (ئیرۆس) ناوی دەبات، دووەمیان ڕەمەكی (ساناتۆس)ە كە پاڵ بەمرۆڤەوە دەنێت بۆ وێرانكاری و توندوتیژی، هەركاتێك ڕەمەكی دووەم زاڵ بێت لەسەر ڕەمەكی یەكەم ئەوا تاك تاكێكی توندوتیژ دەردەچێت. جگە لەمانە دەكرێت خێزان و ژینگە و بیروباوەڕێكی دیاریكراو و بۆماوە و بوونی هەندێ نەخۆشی، ببنە فاكتەری دروستبوونی توندوتیژی. لەزۆربەی حاڵەتەكانی ژیانی ئاسایی تاكەكاندا شكست لەهەڵوێستیە جیاجیاكاندا و بوونی بەربەست لەنێوان مرۆڤ و ئامانجەكانیدا گەورەترین هاندەرن بۆ توندوتیژبوونی ڕەفتاری مرۆڤ.
(توندوتیژی، شەڕەنگێزی دەخاتەوە) ئەمە ئەو پرەنسیپەیە كە دەروونناسان و قوتابخانە دەروونییەكان لەسەری كۆكن، كەواتە بۆئەوەی بتوانین كار لەسەر دروستبوونی نەوەیەكی ناتوندتیژ بكەین دەبێت فەزایەكی ناتوندوتیژ بخوڵقێنین، چ لەسەر ئاستی خێزان، چ لەسەر ئاستی قوتابخانە و كۆمەڵگەدا. بۆئەوەی بەر بەتوندتیژییەكانی ناو كۆمەڵگەش بگیرێت دەبێت یاسا وەك دەرمانێكی كاریگەر ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لەكەمكردنەوەی ئەم پەتا دەروونییە كۆمەڵایەتییەدا.
دەبێت كۆمەڵگە ڕەتی هەر ئایدیۆلۆژیایەك بكاتەوە كە بەرهەمهێن و هاندەری توندوتیژی بێت، یان تاكەكانی كۆمەڵگە بەرەو ئەو ئاڕاستەیە ببات، دەبێت تۆوی یەكتر قبوڵكردن و لێبوردەیی لەناخی منداڵانی كورددا بچێنین، پرۆگرامەكانی خوێندن بەو ئاڕاستەیە كار بكەن، میدیای كوردی بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و هەڵوێستە جیاجیاكاندا بكات تاكو نەبنە فاكتەرێك بۆ بزواندنی هەستی شەڕەنگێزی و تاودان بە توندوتیژی.
كانونی یه‌كه‌م 4, 2011
خۆکوژی – عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی – خوێندکاری قۆناغی چواره‌م، به‌شی ده‌روونناسی
خۆكوژی
عومەر هەڵەبجەیی
خوێندکاری قۆناغی چواره‌م. به‌شی ده‌روونناسی
خۆكوشتن، ڕەفتارێكی تاكانەیی‌و كۆمەڵایەتییە، خۆشەویستی‌و، وێرانكاریشە لەیەك ككاتدا، تاكانەییە، چونكە تاك خۆی ئەنجامی دەدات، هەروەها كۆمەڵایەتیە، چونكە كۆمەڵگەش لەوبڕیارەدا هاوبەشە لەگەڵ تاك، وێرانكارییە، چونكە مرۆڤ خۆی لەنا‌و دەبات، خۆشەویستییە، چونكە تاك چی دی بەرگەی ئەوژیانە ناگرێت كە تیایدا دەژی‌و خۆی دەكوژێت، چونكە خۆی خۆشدەوێت‌و پێیوایە بەمردن لەوژیانە ڕزگاری دەبێت، هەروەها خۆكوشتن، دیاردەیەكی كۆنە‌و لەدێرین زەمانەوە سەری هەڵداوە لەكۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، ئەوكۆمەڵكەی كە تاك تیایدا دەژی‌و پەنا بۆخۆكوژی دەبات، كۆمەڵگەیەكی سادە‌و سەرەتایی بووبێت یاخود شارستانی‌و ئاڵۆز، واتە هیچ جیاوازی نیە بۆئەوەی كە تاك لەچ كۆمەڵگایەكدا دەژی. كاتێك مرۆ لەهەموو ئە‌وحەز‌و ئارەزوو هەروەها خولیایانەی كە هەیەتی نائومێد‌و مەئیوس دەبێت، دونیای لێدەبێتە جەنگەڵستان‌و هەموو مرۆڤەكان وەك دڕندە دێتە پێش چاوی، لەبەر ئەوە سەرئەنجام پەنا دەبات بۆكوژانەوەی مۆمی ژیانی‌و خۆی لەنا‌و دەبات.
شێوازەكانی خۆكوشتن
خۆكوشتنی سەركەوتوو:
لەخۆكوشتنی سەركەوتوودا مردن دیتەدی‌و وێرانكردنی خود یەكجارەكییە، ئارەزووی مردن لێرەدا لەڕێی ڕەفتارێكی واوە بەدی دێت، كە جێبەجێكردنی تێروتەواوە، تیایدا بۆهەتایە وزەی ژیان لەجەستە جیادەبێتەوە‌و هیچ هەوڵدانێك بۆچارەسەركردن سودی نابێت، كەسی مردوو دەبێتە قوربانی خودی خۆی‌و، خۆكوشتوو هیچ ئامڕازێك بەجێناهێڵێت، خۆكوشتن هەمیشە پەیامێكی ئاراستەكراوە یان بۆكەسانی دیكە یان بۆخۆی‌و لەخۆیەوە.
خۆكوشتنی شكستهاتوو:
لەخۆكوشتنی شكستهاتوودا، ئارەزووی مردن هەیە، بەڵام جێبەجێكردنی ڕەفتاری خۆكوشتن تێر‌وتەواو نییە، لەبەر ئەوە ڕەفتاری خۆكوشتن لای ئەم كەسانە بەمردن كۆتایی نایەت، ڕاستە دەیانەوێت خۆیان وێران بكەن، بەڵام شكست دێنن، ئەویش یان بەهۆی خێرایی دەستتێوەردانی دەور‌وبەر بۆڕزگاركردنیان، یان بەهۆی لاوازی خۆسازدان بۆپرۆسەی خۆكوشتن، لەحاڵەتی یەكەمدا بڕیارەكە یەكلای كەرەوەیە سەبارەت بەدەست لەكاركێشانەوە لەژیان، لەڕێی بەجێهێشتنی ئەم دونیایە، كە لای وایە هیچ بەهایەكی نییە‌و شایستەی ئەم هەمووە هیلاكییەی نییە، بەڵام لەحاڵەتی رە دووەمدا، واتە لاوازی خۆسازدانە بۆپرۆسەی خۆكوشتن،ئامانجەكە مردن نییە، بەڵكو ئاڕاستەكردنی هەڕەشەئامێز یاخود هەڕەشەكردن یان بانگەشەی داواكردنی یارمەتییە لەكەسانی دیكە، لەبەر ئەوە خۆسازدانەكە بەلاوازی‌و ناڕێكی بەڕێوە دەچێت.
توخمەكانی خۆكوشتن:
1_ ئارەزوو بۆكوشتن: ئەم ئارەزووە لەمنەوە دەردەچێت، ناوەڕۆكی ئەم ئارەزووە ئەنگێزەیەكی شەڕانگێزی بۆویژدانێكی بارگاوی بەرق‌و كینە دەگەڕێتەوە، ئەوكەسەی خاوەنی ئەم ویژدانەیە حەزبەنواندنی شەرانگێزی بەرامبەر ئەوی دی سوككردنی‌و پەراوێزخستنی‌و وێرانكردنی‌و تۆڵەكردنەوە لێی‌و ڕزگاربوون لێی دەكات.
2_ ئارەزوو بۆئەوەی بكوژرێت: ئەم ئارەزووە لەمنی باڵا خۆی جێگیردەكات، ئەوكەسەی ئەم ئارەزووە بۆڕەفتاری خۆكوشتن پاڵی پێوە دەنێت، كەسێكە خاوەنی ویژدانێكی زیاد لەپێویست هەسیارە‌و هەستكردن بەگوناه و سەرزەنشتكردنی خود‌و تۆمەتباركردنی‌و سوككردنی‌و ئازاردانی خود بەسەریدا زاڵە، هەروەها چێژدەبینێت لەئازارچەشتن‌و ملكەچبوون‌و تەسلیمبوون‌و بێدەسەڵاتی، واتە ئەنگیزەی مازۆشی بەسەریدا زاڵە.
3_ ئارەزووی مردن‌و پێشوازی كردن لەمردن: ئەم ئارەزووە بەگشتی لەئەودا لەدایك دەبێت، ناوەڕۆكی ئەم ئارەزووە غەریزەی مردن‌و وێرانكاری‌و نائومێدی‌و ونبوون دروستی دەكات، ئەوكەسەی ئەم ئارەزووە لای بەهێزە خاوەنی ویژدانێكە بارگاوی بەترس‌و بێ ورەی‌و بێ هیوایی‌و هەستكردن بەشەكەتی‌و بێ بەهایی ژیان‌و زیندەگی دەكات.
ئەوكەسەی خۆی دەكوژێت دەشێت یەكێك لەم ئارەزووانە یان هەرسێكیان ببنە پاڵپشتی بۆڕەفتاری خۆكوشتنەكەی.
وێنەكانی خۆكوشتن:
وێنەكانی یان جۆرەكانی خۆكوشتن بەجیاوازی توخمەكانی خۆكوشتن دەگۆڕێت، بەزاڵبوونی هەریەكە لە‌وسێ توخمە وێنە یان جۆری خۆكوشتنەكە جیاواز دەبێت، دوركهایم خۆكوشتنی لەسێ وێنەدا پۆلێن كردووە.
1_ خۆكوشتنی ئەویترخوازانە:
ئەمجۆرە خۆكوشتنە لە‌وگروپانەدا دەردەكەوێت، كە ئەندامەكانی تاكانەی خۆیان لەدەستداوە‌و تەنیا لەڕێگەی بوونی ئەوگروپ یان كۆمەڵگە یاخود نەتەوەیی ئینتمایان هەیە بۆئەوەی د‌رك بەبوونی خۆیان بكەن، واتە من لای ئەوانە سڕاومەتەوە‌و لەئەوانی دیكەدا خۆی دەبینێتەوە، مرۆڤ لەم گروپانەدا لەپێناوی خۆیدا یان لەبەرخۆی، خۆی ناكۆژێت، بەڵكو كۆئەقڵی گر‌وپ هانی دەدەن بۆخۆكوشتن، وەك لەكاتی جەنگ‌و شەڕەكاندا ڕوودەدات، ئەم خۆكوشتنە وەك جۆرێك لەچەوسانەوەی كۆمەڵایەتی دادەنرێت، چونكە مرۆ وەك تاكێی سەربەخۆ‌و بۆخۆی بیرناكاتەوە هێندەی ئەوەی ئەقڵی گر‌وپەكەی بڕیار لەسەر ژیانی دەدات.
2_ خۆكوشتنی منخوازانە :
كاتێك ڕایەڵە كۆمەڵایەتیەكان لاواز دەبن‌و مرۆڤ دوورەپەرێز لەكۆمەڵگە یان گر‌وپ یاخود خانەوادەكەی توشی خۆخواردنەوە‌و نامۆی دەبێت‌و توانایی خۆگونجاندن لەگەڵیاندا لەدەستدەدات‌و شكستدێنێت لەگەڕان‌و درد ككردن بەپاڵنەرەكانی ژیان‌و بەردەوامبوون لەژیاندا، بەواتایەكی دی جیهانی مردن‌و جیهانی زیندەیی وەك یەك دەبێت لایی‌و هەستدەكات لەم ژیانەدا خۆی نادۆزێتەوە‌و تەنیایە، خۆی دەكوژێت، دوركهایم ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە ئەم وێنەی خۆكوشتنە لەوكەسانەدا زۆرە كە هاوسەرێتیان نەكردووە یان كردوویانەو جیابوونەتەوە یاخود گەیشتوونەتە قۆناغی پیربوون‌و خانەنشینی‌و هەست بەتەنیایەكی كوشندە‌و بیكەسی دەكەن، ئەمەش وایلێكردووە بگاتە ئەودەرئەنجامەی ژیان لەچوارچێوەی خێزانێكی گونجا‌و‌و بەختەوەردا یەكێك بێت لەڕێگەكانی خۆپاراستن لەخۆكوشتن.
3_ خۆكوشتنی ئەنارشیزیمیانە:
ئەم خۆكوشتنە بەزۆری كاتێك ڕوودەدات، كە ئەندامانی كۆمەڵگە یان گر‌وپ یەقەیرانی كۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، ئابوری یان سیاسی یاخود ڕەفاهییەتی كتوپڕدا دەڕۆن، واتە كاتێك سستەمە كۆمەڵایەتییە باوەكان لەكۆمەڵگەدا لەناكاو دووچاری پشێوی‌و گۆڕان دەبنەوە، هەروەها كاتێك بەها‌و چەمكە كۆمەڵایەتی‌و كلتوری‌و ڕۆشنبیریەكان باری سەقامگیری لەدەستدەدەن‌و دەلەقێن، یان لەكاتی جەنگ‌و ئەوڕووداوە گەورانەی فشاری دەرونی دەخەنە سەرمرۆڤ و توانای خۆڕاگری‌و خۆگونجاندن‌و ڕاهاتن لەگەڵ دۆخە نوێ یان كتوپڕەكەدا لەدەستدەدەن.
هەروەها جۆرێكی یان وێنەیەكی دیكە لەخۆكوشتن هەیە پێی دەوترێت خۆكوشتنی درێژەوەبوو، لەم خۆكوشتنەدا كەسی خۆكوژ بڕیاردەدات خۆی بكوژێت‌و كۆتایی بەژیانی هەموو ئەوانەش بهێنێت، كە پەیوەندی مرۆیی بەهێزی پێوەیانەوە هەیە‌و بەدرێژكراوەی خۆیانی دادەنێت، بۆنمونە باوكێك ژنەكەی‌و منداڵەكانی، یان ژنێك هاوسەرەكەی‌و منداڵەكانی دەكوژێت‌و دواتر خۆیشی دەكوژێت، بەوبەهانەیەی كە نایەوێت دوای خۆی ئەوكەسە نزیكانە ئازاربچێژن یان پێیوایە لەكێشەیەكی گەورە ڕزگاریان دەكات، یان كاتێك نا‌ئومێد دەبێت لەڕزگاركردنیان.
فاكتەر‌و میكانیزمەكانی خۆكوشتن:
یەكەم_ هۆكارە دەرونییەكان:
هەندێك لەپزیشك‌و دەرونناسەكان لە‌وبڕوایەدان، كە ئەوكەسانەی خۆیان دەكوژن یان هەوڵی خۆكوشتن دەدەن، كۆمەڵێك كێشە‌و گرفت‌و ململانێی دەرونیان هەیە، بەپلەی یەكەم بەرپرسیاری سەرەكین بۆخۆكوشتنی ئەكەسانە.
@ لێكدانەوەی فرۆید:
فرۆید لەوباوەڕەدایە، كە دووجۆر پاڵنەر‌و ڕەمەك(غریزە)ی سەرەكی بۆڕەوشت‌و هەڵس‌وكەوتی مرۆڤ هەیە، ئەوانیش ڕەمەكی ژیان(eros) (ئیرۆس) هەروەها ڕەمەكی مردن(thanatos)(ساناتۆس).
(ئیرۆس) خۆی لەچێژ‌و خۆشی‌و هەروەها خۆشەویستی‌و بونبادناندا دەدۆزێتەوە، بەڵام ڕەمەكی(ساناتۆس) پاڵنەری سەرەكیە بۆخۆكوشتن‌و تێكدان‌و كاولكاری‌و تێكشكاندن، بەبۆچونی فرۆید مردن‌و خۆكوشتن‌و هەروەها خۆلەناوبردن، لەئەنجامی ساناتۆسەوەیە.
@ ئازاردانی كەسانی تر:
بەپێی ئەم بۆچونە، هەندێك هەوڵی خۆكوشتنی خۆیان دەدەن، بۆئەوەی لەمیانەیەوە كەسانی دیكە غەمبار‌و دڵتەنگ بكەن‌و تۆڵەی خۆیانیانی لێبكەنەوە، بۆنمونە ئەگەر كوڕێك یان كچێك بەبەردەوامی لەسەردەستی كەسێكی نزیك‌و خۆشە‌ویستی توشی ئازار‌و دەردەسەری بووبێت، ئەوا پەنا بۆخۆكوشتن دەبات‌و لەپاش خۆی نامەیەك بەجێ دەهێڵێت‌و تیایدا دەنوسێت، كە لەداخی فڵان كەس خۆی كوشتووە، وەك ئەوەی بیەوێت لەڕێگەی ئەوخۆكوشتنەیەوە تۆڵەی خۆی لەوكەسە بكاتەوە‌و توشی ئازاری ویژدان‌و سوكایەتی‌و گلەیی‌و هەروەها گازندەی كەسانی تری بكات.
@ نەخۆشی دەرونی‌و ژیری:
هەندێك لەزاناكان لەبڕوایەدان، كە دیاردەی خۆكوشتن فرەتر لەنا‌و ئەوكەسانەدا باوە، كە توشی نەخۆشی دەرونی یاخود ژیری بوون، لەگرنگترین ئەونەخۆشیانە خەمۆكی، شیزۆفرینیا، هستریا، دەردەمەی(الادمان)…هتد هۆكەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە، كە زۆرجار ئەونەخۆشانە پرۆسەكانی ژیری‌و هەڵسەنگاندن‌و بەراودكردن‌و لێكدانەوەی مەنتیقی لەدەست دەدەن‌و بەبەردەوامیش لەبازنەیەكی پڕخەم‌وخەفەت‌و دڵەڕاوكێ دەژین.
بەڕای زانایانی ئەم ڕێبازە، مرۆڤی كامڵ‌و نۆڕماڵ پەنا بۆخۆكوشتن نابات، بەڵكو لەڕێگەی ژیری‌و نەخشەدانان‌و بیركردنەوە‌و هەوڵی بەردەوامەوە چارەسەری كێشە‌و گرفتەكانی دەكات‌و بەئاسانی خۆی نادات بەدەستەوە، هەروەها لەبەردەم دیاردەكانی ژیاندا هەرەس ناهێنێت‌و خۆكوشتنیش بەڕێگەچارە دانانێت.
دووەم_ هۆكارە كۆمەڵایەتیەكان:
وەك زۆربەی دەرئەنجامی توێژینەوەكان دەردەكەوێت، هۆكاری كۆمەڵایەتی ڕۆڵی سەرەكی خۆی هەیە لەزیادكردنی دیاردەی خۆكوشتن، مەبەستیش لەهۆكارە كۆمەڵایەتیەكان، سەرجەم ئەوگرفت‌و كێشە‌و ململانێیانەیە كە دامەزراوە كۆمەڵایەتیەكان وەك( خێزان، قوتابخانە، برادەری خراپ، ئامڕازەكانی ڕاگەیاندن، گۆڕەپانی یاری كردن، كۆڵان، پارك)…هتد بەپلەی یەكەم بەرپرسیارن لەدروست كردن‌و ئاڵۆزكردن‌و كێشە‌و گرفتەكان‌و سەرئەنجام دیاردەی ترسناكی وەك خۆكوشتنی لێدەكەوێتەوە.
@ خۆكوشتن لەئەنجامی لەدەستدانی پلە‌وپایە كۆمەڵایەتی:
زۆربەی كۆمەڵزان‌و فەیلەسوف‌و دەرونزانەكان لە‌وبڕوایەدان كە مرۆڤ بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتیە‌و دەبێت پلە‌و پایە‌و ناوبانگی كۆمەڵایەتی شیاو‌و بەڕێزی هەبێت، تاوەكو بتوانێت وەك بونەوەرێكی كۆمەڵایەتی ڕۆڵی خۆی ببینێت‌و لەتەك كۆمەلەكەیدا خۆی بسازێنێ‌و هەست بەئارامی‌و دڵنیایی‌و دروستی دەرونی بكات، بەڵام هەركات بەهەرهۆكارێك بێت، تاك ئەوپلە‌و پایە‌و ناوبانگە كۆمەڵایەتیەی لەدەستدا‌و كەوتە بەردەم هەڕەشە‌و سەركۆنەی دام‌و دەزگا كۆمەڵایەتیەكان، ئەوا دوورنیە هەندێكجار ئەوتاكە پەنا بۆخۆكوشتن ببات، بۆئەوەی دەربازی بێت لەوبارودۆخە ناهەموارەی كە تێی كەوتووە.
@ باری سیاسی:
سستمی ووڵات ئەگەر دیكتاتۆریانە بیت‌و ستەم لەهاوڵاتیان بكات، والە تاكەكان بكات توشی بێئومێدی ببن‌و ئاسۆی ئایندەیان لەلاڕوون نەبێت‌و نیشتمان بەبەندیخانەیەكی گەورە بزانن‌و هەروەها ڕادەربڕینی ئازادیان نەداتێ، بێگومان تاك هیچ تروسكایەكی ئومێدی بەوژینە نامێنێت، بۆدەربازبوون لەودۆخەی كە بەهۆی سیاسەتەوە ڕەخساوە پەنا دەباتە بەرخۆكوشتن.
@ تەنهایی‌و گۆشەگیری كۆمەڵایەتی:
(دۆركایم) لەوبڕوایەدایە، كاتێك كە تاك هەست بەبێزاریی‌و دورەپەرێزی‌و هەروەها بێنرخی خۆی دەكات، هەستێكی وەهایی لەلا دروست دەبێت، كە هیچ ڕۆڵێكی لەنا‌و كۆمەڵەكەیدا نیە‌و لەمشەخۆرێك زیاتر هیچی دیكە نیە، ئالەم كاتەدا دوورنیە، كە ئەوهەست‌و سۆزە پاڵ بە‌وتاكەوە بنێت‌و بەرەوخۆكوشتنی ببات، چونكە بەلای ئەوجۆرە كەسانەوە ئازاری خۆكوشتنەكە لەئازار‌و ناسۆری تەنیایی‌و گۆشەكیری كۆمەڵایەتی كەمترە.
@ لێكترازان‌و گرفتی ناوخێزان
مەبەست لەلێكترازان‌و گرفتی ناوخێزان، سەرجەم ئەوهۆكارانەیە، كە دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشە‌و ململانێ لەناوخێزاندا وەك( شەڕوئاژاوەی ناوخێزان، تەڵاقدان‌و لێكجیابوونەوە، تێرنەكردنی پێداویستیەكانی تاك…هتد).
بیگراسی(bigras) زانا لەكەنەدا لەئەنجامی یەكێك توێژینەوەكانیدا گەیشتە ئەوڕاستیەی، كە بێبەش بوون لەسۆز‌و خۆشە‌ویستی دایك‌و تێكچوونی پەیوەندی لەگەڵ باوك، لەگرنگترین هۆكارەكانی خۆكوشتنن لەلای هەرزەكاران.
@ هەڵوەشاندنەوەی بنەماو بونیادی كۆمەڵایەتی:
وەك لەئامارەكاندا دەردەكەوێت، ڕێژەی خۆكوشتن لەشارەقەرەباڵەغەكاندا زۆر زیاترە لەڕێژەی خۆكوشتن لەشارە بچكۆلە‌و سەرەتایەكاندا، لەبەرئەوەی ژیان لەشارە قەرەباڵەغ‌و ئاڵۆزەكاندا زەحمەت‌و پڕلەگرفت‌و ململانێیەو تاك تیایدا وندەبێت‌و پەیوەندییە كۆمەڵاییەتیەكان لاوازە‌و هەركەس هەڵپەی گیرفانی خۆیەتی، هەروەها بەها‌و داب‌ونەریتە گرنگەكان بەرەو لێكترازان‌و شێواندن دەچێت، لەهەمانكاتدا دیاردەكانی چەوساندنەوە‌و ململانێ‌و بێبەش بوون، بەسەر دیاردەی هاوكاری‌و تەبایی‌و یەكسانی‌و دڵنیایدا زاڵە‌و مرۆڤ لەوجۆرە كۆمەڵگا‌و شارانەدا، هەست بەتەبایی‌و نامۆی‌و ونبوون دەكات، لەبەر ئەوە زۆرجار ئەوجۆرە كۆمەڵگە‌و شارانە بوون بەهاندەر بۆخۆكوشتن‌و ڕزگاربوون لەوكۆمەڵگایە.
@ هۆكارە ئابووریەكان:
هەندێكجار زاناكان خۆكوشتن، بۆهۆكارەكانی هەژاری‌و مایەپوچی‌و بیكاری‌و هەروەها نەبوونی دەگەڕێننەوە، یەكێك لەزاناكانی هۆنگ كۆنگ كەناوی( یاب)ە لەوبڕوایەدایە كە هەژاری‌و نەبوونی‌و برسێتی‌و تیكچونی پەیوەندی نێوان تاكەكانی كۆمەڵ، هۆكاری گرنگن بۆبەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆكوشتن.
@نەخۆشی درێژخایەن:
هەندێكجار نەخۆشی جەستەی درێژخایەن، كەهیچ تروسكایی‌و هیوایەكی چاك بوونەوەنەبێت، مرۆ بەرە‌وچڵپاوی خۆكوشتن دەبات، لەبەر ئەوە ئەوجۆرە نەخۆشانە بەردەوام ئازار‌و خەم‌و خەفەت، سەری دڵی گرتوون‌و زیاد لەپێویست ئازار دەچێژن‌و لەهەمانكاتیشدا هیچ ڕووناكی‌و هیوا‌و تروسكاییەكیش لەئاسۆی ژیانیدا بەدی ناكەن، بۆیە تاك پەنا بۆخۆكوشتن دەبات‌و مردن بەخۆشتر‌و تەنها ڕێگا چارەدادەنێت بۆڕزگاربوون لەوئازار‌و نەخۆشییە درێژخایەنە.
چارەسەركردن:
1_ ڕۆڵی توێژەری دەرونی لەكاتی چارەسەردا، بەتایبەتی ئەگەر هۆكاری خۆكوشتنەكە بگەڕێتەوە بۆبوونی ئەونەخۆشیانەی كە دەتوانرێت لەڕێگەی چارەسازی دەرونییەوە سودی پێ بگەیەنرێت.
2_ نەهێشتن‌و كەمكردنەوەی تەنیایی‌و گۆشەگیری تاكەكانی كۆمەڵ‌و زیادكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان، ئەویش لەڕێگەی كۆڕ‌و كۆبوونەوە‌و دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكانەوە.
3_ گرنگیدان بەخانەنشین‌و پیر‌و بەساڵاچووەكان، هەروەها زیادكردنی جێگا‌و ئامڕاز بۆڕابواردن‌و كات بەسەربردن‌و قۆستنەوەی كاتی بێ ئیشیان.
4_ دەستنیشانكردنی ئەوكەسانەی نیازی خۆكوشتنیان هەیە، ئەویش لەڕێگەی زانینی نیشانەكانی خۆكوشتنەوە، ئینجا هەوڵی چارەسەركردنی بدرێت.
5_ ئاگاداركردنوە‌و زیادكردنی زانیاری خەڵكی بەوەی كە خۆكوشتن نەخۆشی ژیری نییە، بەڵكو دیاردەیەكی(دەرونی_ كۆمەڵایەتییە)و توانای پارێزگاری كردن‌و بڵاوبوونەوە‌و زیادنەبوونی هەیە.
6_ بەهێزكردن‌و بڵاوكردنەوەی بیر‌وباوەڕی ئاینی، چونكە باوەڕبوون‌و ترسان لەسزای دواڕۆژ، زۆركەس لەخۆكوشتن ڕزگاردەكات.
دەرخستنی كارەسات‌و مەینەتی كەسانی تر، هەندێك كەس لەوانەیە لەبەر ئەوە بیر لەخۆكوشتن بكەنەوە، كە لەكەسانی دیكە كەمترن، بەڵام دەبێت ئەوكەسانە تێبگەیەنرێن كە نابێت تەنها سەیری سەروی خۆیان بكەن، بەڵكو پێویستە تەماشای خوار خۆیانەوە بكەن، ئەگەر ئەوچاوێكی نوقسانە، ئەوا كەسانی تر هەن كە هەردووچاویان كوێرە، ئەگەر ئەوهەژارو نەبوونە، ئەوا كەسانی دیكە چەندان كێشە‌و گرفتی كەمەرشكێنیان هەیە.
7_ دەبێت ئەوكەسانە ئاگاداربكرێنەوە، كە مەرج نییە خۆكوشتنەكەیان سەركەوتووبێت، پێدەچێت سەرنەكەون‌و دەرئەنجام توشی شێواندن‌و نوقسانی‌و ڕیسوایی ببن، ئیتر هەتا هەتایە بەدەستیەوە بناڵێنن.
8_ چاككردنی ژینگەی كۆمەڵایەتی ئەوكەسانەی كە نیازی خۆكوشتنیان هەیە، پێویستە كە كەسانی چواردەوری ڕاوبۆچوون‌و مامەڵەی خۆیان بگۆڕن‌و چارەسەری گرفتەكانیان بكەن.
9_ چارەسەركردن‌و كەمكردنەوەی ئازاری ئەوكەسانەی كە توشی نەخۆشی درێژخایەن بوون.
10_ دەبێت ئەوەمان لەیادبێت ئەوكەسەی جارێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات، ئەگەری دووبارە بوونەوەی زۆرە.
سەرچاوەكان:
نەخۆشی‌و گرفتە دەرونی‌و كۆمەڵایەتیەكان، ن: د. شریف قەرچەتانی.
نەخۆشیە دەرونییەكان، ن: د. ئەفرام محەد حەسەن.
سایكۆلۆژی‌و مێیەتی، ن: سۆزان جەمال.
خۆكوشتن، ن: د. ئەحمەد عەیاش، و. سۆزان جەمال.
تشرینی یه‌كه‌م 6, 2011
تاوانه قێزه‌ونه‌که‌ی نێچیر و خوێندنه‌وه‌یه‌ک – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
تاوانە قێزەونەكەی نێچیر و خوێندنەوەیەك
دەروونناس
سامان سیوەیلی
(تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (56) گۆڤاری خێزان بڵاوکراوه‌ته‌وه)
ڕەنگە زۆرینەی تاكەكانی كۆمەڵگەی ئێمە لەسەر ئەوە كۆك بن كە لەنێوان پەروەردە و پرۆسەی گۆشكردنی كۆمەڵایەتی لەلایەك و خێزان لەلایەكی تر، كەلێن و بۆشاییەكی زۆر گەورە هەیە، واتە خێزانی كوردی نەیتوانیوە هەتا ئەم ساتە وەختە خۆی بدات لەقەرەی پەروەردەیەكی دروست، ئەوەی زۆرینەی خێزانەكان پێی هەستاون و پێی هەڵدەستن، لە دوو جەمسەرە نەرێنییەكەی پەروەردە تێنەپەڕیوە، ئەوانیش یان نازدانی زۆر و ئازادی پێبەخشینێكی زیاد لەپێویست بووە كە دەرئەنجامەكەی بەرهەمهێنانی دكتاتۆری بچووكی لێكەوتۆتەوە، یان جەمسەرە نەرێنییەكەی تر بووە كە سەركوتكردن و توندوتیژی بەكارهێنان و تێكشكاندنی كەسێتی تاكەكان، كە ئەمیش خۆی لەخۆیدا تاكی كۆیلە و ملكەچی بەرهەمهێناوە. بەڵام ئەوەی هیچ تاكێكی دەرووندروست و ویژدان زیندوو لەگەڵیدا كۆك نییە و نابێت، پەرچە كرداری تاكەكانی خێزانە لەهەمبەر ئەو شێوازە چەوتانەی پەروەردەی خێزان، بەجۆرێك ئەم پەرچە كردارانە سنووری لۆژیك تێپەڕێنێت. ئەگەر كوڕێكی هەرزەكار بەرامبەر توندوتیژی باوانی لەماڵەوە بتۆرێت و بچێتە ماڵی پورێكی یان خاڵ یان مامێكی، ئەوا ئەم ڕەفتارە بەئاسایی دەبینرێت، چونكە ئەم ڕەفتارە لەگەڵ وروژێنەرەكەدا كە توندوتیژی خێزانه، كۆكە و ناتەبا نییە، بەڵام پەنابردن بۆ پەرچەكردارێكی تاوانكاری وەك ئەوەی نێچیری هەرزەكار پێی هەستا و دایك و باوك و خوشكەكەی كردە قوربانی، هەڵگری هیچ پەیامێك نییە جگە لە دەربڕینی نائاسایی بوونی كەسێتی نێچیر و بارە دەروونییەكەی. مرۆڤی دەرووندروستیش وەك هەموو تاكێكی تر ئەگەری هەڵچوون و داچوونی دەبێت، بەڵام هەمیشە پەرچەكردارەكانی لە ئاستی وروژێنەرەكانیدان، ئەگەر هەڵچوونێكی نائاساییش ناچاری بكات كە زێدەڕۆیی لەپەرچە كردارەكانیدا بكات، ئەوا تەنها لەدوای هێوربوونەوەی هەست بەپەشیمانی دەكات، نێچیر پێمان دەڵێت لەنێوان كوشتنی دایك و خوشكەكەی و گەڕانەوەی باوكی و كوشتنی ئەودا ماوەیەكی زەمەنی هەبووە، ماوەكە كەمیش نەبووە، بەڵام ئەو هەر سوور بووە لەسەر زیاتر سووركردنی دەستەكانی بە خوێنی باوكی. وەك ئەنجامی توێژینەوە دەروونییەكان دەریانخستووە ئەوانەی دووچاری داڕمانی دەروونی دەبن و پەنا بۆ كوشتنی ئەندامانی خێزان دەبەن، دواجار لەگەڵ كوشتنی ئەواندا خۆشیان دەكوژن، بەڵام كەسێكی وەكو نێچیر دوای كوشتنی ئەندامانی خێزانەكەی هەوڵی دەربازبوون و هەڵهاتنی داوە، كەواتە جگە لەوەی نێچیر وەك خاوەن كەسێتییەكی سایكۆباسی (دژە كۆمەڵایەتی) بناسێنرێت، هیچ پێناسەیەكی تر هەڵناگرێت.
ئەم تاوانەی نێچیر ئەو ڕاستییەی زیاتر لەلامان بەرجەستەتر كردەوە كە ئەمڕۆ لە كوردستان نەوەیەك بەڕێوەن، بەشێك لەم نەوەیە هەست بە هیچ لێپرسراوێتییەك ناكەن بەرامبەر بە خودی خۆیان و خێزان و كۆمەڵگەش، ئەگەرچی هەریەكە لە خێزان و حكومەت و ئامێرە تەكنۆلۆژییەكان هەریەكەیان پشكی خۆی بەردەكەوێت لە خوڵقاندنی ئەو ڕەوشەی ئەو نەوەیە تێیكەوتوون، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە هەموو ناشیرینی و هۆكارەكان بخەینە ئەستۆی ئەو سێ لایەنە، بەڵكو خودی ئەم نەوەیەش خۆیان بەشێكن لە كێشەكان. ڕەنگە ئەوەی بۆ ئەم نەوەیە ڕەخساوە لەئێستادا ئەگەر بۆ نەوەكانی ڕابردوو بڕەخسایە ئەوا حاڵی كورد لەم حاڵەی ئێستایدا نەدەبوو. دواجار دەڵێم نێچیر قێزەونترین دیمەنی پەیوەندییەكانی نێوان كوڕ و باوكێتی و كوڕ و دایكێتی و خوشك و برایەتی پیشان داین، ئەوەندە بەسە كە میدیاكان و دەزگا بەرپرسەكان بە تاوانێك ناساندیان كە لەمێژووی دوور و نزیكی ئەم شارەدا بوونی نەبووە.
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2011
حاڵه‌ته خۆکوژییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چیمان پێده‌ڵێت؟ – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
حاڵەته خۆكوژییه‌کانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان چیمان پێدەڵێت؟
دەروونناس
سامان سیوەیلی
ئەگەرچی بەبەراورد بە زۆرێك لە وڵاتانی دنیا ڕێژەی خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان هەتا ئەم ساتە وەختە لە ئاستێكی زۆر نزمدایە و نەبۆتە دیاردە، بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا یەك لەدوای یەك چەند حاڵەتێكی خۆكوشتن ڕوویدا و نیگەرانی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتۆتەوە.
ئەگەرچی پاڵنەرەكانی پشت حاڵەتەكانی خۆكوشتن هەموویان چوونیەك نین و هەر حاڵەتە وەك خۆی هۆكاری تایبەت بەخۆی هەیە، ئەم هۆكارانە لەنێوان بوونی (نەخۆشی دەروونی، ڕووداوی كتوپڕ، كێشەی سۆزداری، كێشەی خێزانی، كێشەی ئابوری، كێشەكانی تایبەت بەخوێندن، بێكاری و …تد) دا دابەش دەبن، لەگەڵ ئەمانەشدا هەموو ئەم حاڵەتانەدا ئاماژەگەلێكن بۆ بوونی قەیرانێكی گەورەی دەروونی و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان، چ لە سەر ئاستی تاك، چ لەسەر ئاستی خێزاندا.
بەهەند وەرنەگرتنی هەموو ئەو كێشە زۆر و زەوەندانەی لە بواری دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییدا لەم هەرێمەی ئێمەدا بوونیان هەیە لەلایەن حكومەت و دامودەزگا پەیوەنددارەكان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەیرانەكان قوڵتر و قەوارەكەیشیان گەورەتر دەكات.
لەمێژە ئێمەمانان هاوارمانە، كێشە دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییەكان، كێشەی پلەیەكی ئەم كۆمەڵگەیەیە، بەڵام مەخابن گوێمان لێناگیرێت، (زیادبوونی هەڵوەشاندنەوەی خێزان، كەمبوونەوەی خواست لەسەر هاوسەرگیریی، بەدیاردەبوونی ناپاكیی هاوسەریی، هەڵكشانی ڕێژەی نەخۆشییە دەروونی و سایكۆسۆماتییەكان، زیادبوونی لادانە سێكسییەكان، بڵاوبوونەوەی دیاردەی لەشفرۆشی، زیادبوونی دیاردەی قەیرەیی، زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی، زیادبوونی گرفتە ڕەفتارییەكان و …تد) لەنموونەی ئەو قەیرانە دەروونی و كۆمەڵایەتییانەن بەرۆكی كۆمەڵگەی كوردی‌یان گرتووە. لەبواری پەروەردە و خوێندنیشدا زەقترین قەیران كە بەرۆكی هاوڵاتیان و حكومەتی گرتۆتەوە ئەوەیە ساڵانە هەزارەها هاوڵاتی دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا، بەجۆرێك ئەگەر وابڕوات بۆ چەند ساڵێكی‌تر كۆمەڵگەی كوردی دەبێتە كۆمەڵگەی بڕوانامەكان، لەكاتێكدا ئەم حاڵەتە لەهیچ كام لە وڵاتانی دنیادا بوونی نییە جگە لە هەرێمی كوردستان، هەروەها وانەی دەروونناسی یان دەرووندروستی لەنێو پرۆگرامەكانی خوێندندا بوونی نییە، لەكاتێكدا دەبووایە ئەم مادەیە هاوشێوەی مادەكانی تر گرنگی پێبدرایە بەتایبەتی لەم ڕۆژگارەدا. حكومەتی هەرێمی كوردستان لەجێی چارەسەرێكی زانستییانە بۆ ئەم گرفتە گەورەیە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زانكۆی بێ ئاست دەكاتەوە، خەریكە كوردستان وایلێدێت هەموو گوند و قەزا و ناحیەك زانكۆیەكی تێدا بكرێتەوە.
لەگەڵ بوونی ئەم هەموو قەیرانە دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییە لە هەرێمی كوردستاندا كەچی مایەی نیگەرانییە هەتا ئێستا لەم هەرێمەدا دوو توێژینەوەی زانستی دروست نییە سەبارەت بەم كێشانە، كەس خۆی لێنادات، تەنها بە پلانی پینە و پەڕۆ كردن دەویسرێت بەگشت ئەم قەیرانانەدا بچنەوە.
میدیای كوردیش بەتایبەتی میدیای بینراو، دانیشتووانی هەرێمی كوردستانیان بە زنجیرەی دۆبلاژكراو وڕ و كاس كردووە، كەناڵە كوردییەكان زۆر بێئاگایانە مامەڵە لەگەڵ قەیرانە ڕاستەقینەكانی كۆمەڵگەی كوردی دەكەن، زۆرینەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی (بینراو و خوێندراو) كەوتوونەتە هەڵەی گەورەوە لە گەیاندنی هەواڵەكانی تایبەت بەم حاڵەتانە، یان ئەوەتا ئەم حاڵەتانە بۆ مەرامی سیاسی بەكاردەهێنن، یان كەسە خۆكوژەكان وەك پاڵەوان دەردەخەن، بێئەوەی خوێندنەوەیان هەبێت بۆ كاریگەری نەرێنی و ڕەنگدانەوەی ئەم مامەڵە كردنە نادروستە لەسەر هاوڵاتیان بەگشتی و هەرزەكاران و گەنجان بەتایبەتی. بریا لەجێی ئەو هەموو كەناڵە ئاسمانی و لۆكاڵییەی ئێستای هەرێمی كوردستان، تاقە یەك كەناڵی تایبەتمان هەبووایە بۆ خێزان، تاكەكانی كۆمەڵگەی ئێمەی هۆشیار بكردایەوە لە مامەڵە كردن لەگەڵ ئەم هەموو كێشە و قەیرانانەی تاك و خێزان تیایدا دەژی، بەبەرنامەی ئاڕاستەكارانە و ڕێنماییكارانە تاكی كوردیان ئاشنا بكردایە بە میكانیزمەكانی بەرەنگاربوونەوەی فشارە دەروونییەكان، بە مامەڵەكردنێكی دروست لەگەڵ ئامێر و بەرهەمە تەكنۆلۆژییەكانی سەردەم، فێری پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵ كردنی بكردینایە، فێری ئەوەی بكردینایە چۆن ئیدارەی كێشە و گرفت بكەین، چۆن مامەڵە لەگەڵ كاتدا بكەین، چۆن خۆمان بپارێزین لە نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەكان، چۆن منداڵەكانمان پەروەردە بكەین، چۆن مامەڵە لەگەڵ قۆناغی هەرزەكاریدا بكەین، چۆن هاوڵاتیان دووربخەینەوە لە پەنابردن بۆ ئەو كەسانەی بەناوی ئایینەوە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكەن و بانگەشەی دەركردنی جنۆكە و خێو و دێوودرنج دەكەن لە جەستەی مرۆڤ و ….تد. هەموو ئەمانە نائامادەن لە دنیای میدیای كوردیدا.
ئەم حاڵەتانەی خۆكوژی و هەموو ئەو كێشە و قەیرانانە داوا له حکومه‌ت دەكات كە دەبێت بكەوێتە خۆ بۆ دانانی پلانی تۆكمە و گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو قەیرانانە، دەزگا و ناوەند و سەنتەری تایبەت بە خێزان دابمەزرێت، دەزگای تایبەت بە توێژینەوەی دەروونی و كۆمەڵایەتی دابمەزرێت، گوێ لە پێشنیار و بۆچوونی پسپۆرانی ئەم بوارە بگیرێت، پرۆگرامەكانی خوێندن پیاچوونەوەی بۆ بكرێت، هەتا قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی ئیلزامی بێت و نمرەیەكی دیاری كرا‌و كە (75%) كەمتر نەبێت دیاری بكرێت بۆ چوونە قۆناغی ئامادەیی، هەموو ئەوانەی تر ئاكادیمیای پیشەییان بۆ بكرێتەوە و فێری پیشە جۆراجۆرەكان بكرێن، كەرتی كشتوكاڵ و گەشتگوزار و پیشەسازی ببوژێنرێتەوە تاكو هەموو دانیشتووانی هەرێم چاویان لە مووچە و دامەزراندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرز نەبێت و دیاردەی بێكاریش كەم بكرێتەوە.
با حكومەت خۆی كەناڵێكی تایبەت بەژیانی كۆمەڵگە لەڕووی دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییەوە دابمەزرێنێت، گرنگی بە ناوەند و سەنتەرەكانی ڕێنمایی و چارەسەری دەروونی بدرێت. دەركردنی زۆرێك لە یاسای پێویست بۆ چارەسەركردن و بنبڕكردنی بەشێك لەو كێشانەی دەكرێت لەڕووی یاساییەوە چارەسەر بكرێن.
ئه‌یلول 20, 2011
ناپاکیی هاوسه‌ریی یان جێگره‌وه‌ی جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق) – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکیی هاوسه‌ریی یان جێگره‌وه‌ی جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق)
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی له که‌لتوری کوردی‌دا پرۆسه‌یه‌کی به ئه‌رک و تاڕاده‌یه‌ک قورسه، جگه له‌و فشاره ئابورییانه‌ی له‌سه‌ر تاک دروستی ده‌کات، ئه‌گه‌رچی مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا ده‌خوازێت که ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ یه‌ک جار ئه‌نجامبدات له‌ژیانیدا و دووچاری جیابوونه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام دواجار هیچ گه‌ره‌نتییه‌کی کۆنکرێتی بۆ پێکه‌وه ژیانی دوو که‌س بۆ هه‌تاهه‌تایه نییه و ده‌کرێت به‌پێی بوونی هۆکاری ڕاسته‌قینه که درز و ده‌لاقه ده‌خاته نێو په‌یوه‌ندییه هاوسه‌رییه‌که و توانای دیالۆگ و پێکه‌وه‌ژیان کاڵ ده‌کاته‌وه یان نایهێڵێت جیابوونه‌وه ڕووبدات. بۆ ئه‌مه‌ش یاسا و شه‌رع ئه‌و مافه‌ی ڕه‌خساندووه که هه‌ر هاوسه‌رێک له‌کاتی پێویستدا ئه‌و مافه به‌کاربهێنێت.
له‌که‌لتوری کوردی‌دا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی هێنده‌ی له مه‌راسیمی یه‌کگرتن و تێکه‌ڵبوونی دوو خانه‌واده یان دوو بنه‌ماڵه یان دوو عه‌شیره‌ت ده‌چێت، هێنده له ئاوێته بوونی دوو ڕۆح ناچێت، به‌ده‌ر له‌و دوو گرێبه‌سته (یاسایی و شه‌رعی)یه‌ی له دادگا و له‌به‌رده‌م مامۆستای ئاییندا ئه‌نجام ده‌درێت، گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی تریش خۆی ده‌سه‌پێنێت که پێی ده‌ڵێن خزمایه‌تی له‌نێوان دوو خێزانه‌که‌دا که ئه‌میش سه‌رده‌کێشیت بۆ بنه‌ماڵه‌کان، ئه‌مه وێڕای گرێبه‌سته ڕۆحییه‌که‌ی نێوان کچ و کوڕه‌که ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت. چه‌ندین مه‌راسیم و بێنه و به‌رده و ساردبوونه‌وه و تێهه‌ڵچوونه‌وه و په‌شیمانبوونه‌وه و دووباره ده‌ستپێکردنه‌وه و هه‌ندێجار ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی سێیه‌م و … تد، تێده‌که‌وێت، تا دواجار پرۆسه‌که به‌ئه‌نجام ده‌گات، جگه له‌مانه یه‌کێک له سیما سه‌ره‌تاییه‌کانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی بریتییه له سیمایه‌کی مادیانه، سه‌ره‌تای قسه‌کردن له پرۆسه‌که هێنده‌ی فۆرمێکی ماددیانه‌ی هه‌یه که تیایدا باس له بڕی ئاڵتون و بڕی ماره‌یی و جۆری تاقمی نوستن و میوان و ….تد ده‌کرێت، باسی خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو کچ و کوڕه‌که ناکرێت.
وێڕای هه‌موو قورسی و سه‌ختییانه له پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیریی، به‌ڵام هه‌میشه په‌نابردن بۆ جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق وه‌رگرتن زۆر سه‌ختتر و قورستتر لێیڕوانراوه، له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ته‌ڵاق وه‌ک دێوه‌زمه‌یه‌کی ترسناک ته‌ماشای ده‌کرێت، ترس له ته‌ڵاق لای زۆریک له هاوسه‌ره‌کان ترسێکی نائاساییه، به‌جۆرێک ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی پێویستیان به‌به‌کارهێنانی ئه‌م مافه هه‌بووه ئاماده‌بوون له دۆزه‌خێکدا بژین نه‌ک په‌نا ببه‌ن بۆ ته‌ڵاق، واته هه‌ڵبژاردنی دۆزه‌خ له جیابوونه‌وه لایان ئاسانتره، له‌نێوان جیابوونه‌وه و په‌نابردن بۆ ناپاکیی هاوسه‌ریی، ناپاکیی کردنه‌که‌یان پێ باشتر و گونجاوتره، سه‌دان و هه‌زاران خێزان هه‌یه که هیچ ڕایه‌ڵه‌کی ڕۆحی له‌نێوان هاوسه‌ره‌کاندا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت زۆرێکیان پێکه‌وه نووستنیشتیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌ماوه، که‌چی وه‌ک خۆیان به دیلی گرێبه‌سته‌کانیان ده‌زانن و هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانیان نانێن، که جیابوونه‌وه یه‌کێکه له چاره‌سه‌ره‌کان ئه‌گه‌رچی ده‌بێت وه‌ک دوا چاره‌سه‌ر ته‌ماشای بکرێت، بێگومان چه‌ند فاکته‌رێک له‌پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هاوسه‌رانه‌وه هه‌بووه به‌رامبه‌ر جیابوونه‌وه، له‌وانه:
1- تێڕوانینی نه‌رێنی کۆمه‌ڵگه بۆ هاوسه‌ری جیابووه‌وه:
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا جیابوونه‌وه وه‌ک شکست و خاڵی لاواز سه‌یرکراوه نه‌ک وه‌ک موماره‌سه کردنی ماف، له‌دوای هه‌موو جیابوونه‌یه‌وه‌که‌وه دنیایه‌ک تۆمه‌ت و قسه‌هه‌ڵبه‌ستن و تیر و توانج هاویشتن خۆی مه‌ڵاس داوه، هه‌میشه ده‌یان نیشانه‌ی پرسیار خراوه‌ته سه‌ر که‌سی جیابووه‌وه (به‌تایبه‌تی بۆ ڕه‌گه‌زی مێینه)، ئه‌م مامه‌ڵه نه‌رێنیییه‌کی کۆمه‌ڵگه جگه له سزایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوسه‌ره جیابووه‌وه‌کان هیچیتر نه‌بووه، که‌واته ترس له‌م سزایه‌ی کۆمه‌ڵگه یه‌کێکه له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هاوسه‌ره‌کانی ناچار کردووه که له‌نێوان ژیانێکی دۆزه‌خی خێزانی و جیابوونه‌وه‌دا، دۆزه‌خه‌که هه‌ڵبژێرن. ناسنامه‌ی (بێوه‌ژن) و (ده‌ستی دوو) و …تد که بۆ ژنانی جیابووه‌وه به‌کارهێنراوه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یان هێمای پرسیاری وروژاندووه، که‌چی بۆ پیاوی جیابووه‌وه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ناسنامه‌یه‌ک دانه‌نراوه، ئه‌مه‌ش جارێکی‌تر تێڕوانینی پیاوسالارانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌سه‌لمێنێته‌وه.
بۆیه زۆرجار ترس له به‌سووک ته‌ماشاکردنی کۆمه‌ڵگه بۆ که‌سی جیابووه‌وه وایکردووه که زۆریک له پیاوان و ژنانیش درێژه به‌ژیانی هاوسه‌ریی ناله‌باری خۆیان بده‌ن، نه‌ک ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تێڕوانینه نه‌رێنییه ببنه‌وه.
ئه‌م مامه‌ڵه کردنه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌ستێوه‌ردانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ترسناکه له ژیانی تاکه‌کاندا، هه‌ربۆیه زۆرجار لای هاوسه‌ران به‌تایبه‌تی لای ژنان نه‌ک هه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م مافه به هێڵی سوور دانراوه به‌ڵکو ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه له جیابوونه‌وه یان پێشنیارکردن بۆ جیابوونه‌وه له‌لای ماڵه باوانی لێی قبوڵ نه‌کراوه.
2- ترس له ئایینده:
هاوسه‌رانی ناچار به جیابوونه‌وه، کاتێک ڕه‌وشی ناله‌باری خێزانی و بوونی خاڵی جیاوازی زۆر له‌نێوان دوو هاوسه‌ره‌که‌دا ته‌نگ به‌ژیانی خێزانییان هه‌ڵده‌چنێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان بشتوانێت بڕیار له‌سه‌ر جیابوونه‌وه بدات، واته ئه‌گه‌ر بشتوانێت هێڵی سووری یه‌که‌م ببه‌زێنێت که سزا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌وا بیرکردنه‌وه له ئایینده واته له قۆناغی پاش جیابوونه‌وه دووباره خۆی له‌به‌رده‌م دنیایه‌ک گرفتدا ده‌بینێته‌وه، له‌و گرفتانه:
1-2: شوێنی نیشته‌جێبوون:
له‌به‌رئه‌وه‌ی له که‌لتوری کوردی‌دا و ئه‌و هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاساییشییه‌ی که هه‌یه، که‌سی جیابووه‌وه به‌تایبه‌تی ژنان، نه‌یتوانیوه به ته‌نها یان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیدا (به‌تایبه‌تی منداڵی بچووک) زینده‌گی بکات و له خانووه‌یه‌کدا نیشته‌جێ ببێت، بۆیه تاکه ده‌رگا له دوای جیابوونه‌وه له‌به‌رده‌میدا (ئه‌گه‌ر) واڵا بکرێت ماڵه باوانییه‌تی، ئه‌م دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش بۆ ماڵه باوانی نه‌ک هه‌ر کارێکی ئاسان نییه، به‌ڵکو له زۆرینه‌ی باره‌کاندا گۆڕینی دۆزه‌خێکه به دۆزه‌خێکی چونکه ئه‌گه‌ر له ژیانی هاوسه‌رییدا به‌و پێودانگه‌ی له‌ژێر ساباتی ژیانی هاوسه‌ریدا بووه (که‌م تا زۆر) ئازادییه‌کی هه‌بووه له هه‌ڵسوکه‌وت و پۆشاک و چوونه ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌وا له ماڵی باوانی سنووری ئه‌م ئازادییه زۆر به‌ر ته‌سک ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر له قۆناغی کچێنی کچاندا خێزان هه‌ندێجار هه‌وڵی نماییشی کردنی کچ ده‌دات به‌تایبه‌تی له بۆنه و ڕێوشوێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌مه‌به‌ستی په‌یداکردنی چانسێک بۆ چوونه ژیانی هاوسه‌رگیریی کچه‌کانیان، به‌ڵام کاتێک به‌ناسنامه‌یه‌کی تره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خێزانه‌که‌ی پێشووی که ناسنامه‌ی کچێنی له‌ده‌ستداوه و کۆمه‌ڵگه ناسنامه‌یه‌کی تری پێبه‌خشیوه (بێوه‌ژن، که له‌ڕاستیدا دروستر وایه وه‌ک که‌سی جیابووه‌وه بناسێنرێت نه‌ک به ده‌سته‌واژه‌ی تر) ئیدی خێزان ترس له دوو شت په‌یدا ده‌کات یه‌که‌میان کوڕان و پیاوانی کۆمه‌ڵگه که وه‌ک نێچیرێکی له‌بار و ڕه‌خساو ته‌ماشای ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌وان ده‌کات چونکه په‌رده‌ی کچێنی نه‌ماوه و له‌بارتره بۆ په‌یوه‌ندی سێکسیی، دووه‌م ترس له ئاره‌زووه سێکسییه‌کانی کچه‌که‌یان به‌تایبه‌تی که وه‌ک که‌سێکی دابڕاو له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسیی ده‌یبینن.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت ماڵه‌باوانی کچه‌که نه‌مابێت (دایک و باوک)ی کۆچی دواییان کردبێت، ئه‌وا مه‌رگه‌ساته‌که قوڵتر ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌و کاته وه‌ک که‌سێکی بێ پشتوپه‌نا خۆی ده‌بینێت، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت بچێته لای ماڵه برا و براژن، یان خوشک و زاوا، که ئه‌مه‌ش زۆر به‌زه‌حمه‌ت و نه‌گونجاو ده‌بینرێت.
2-2: ترس له دابین نه‌بوونی بژێوی:
ئه‌و ژنانه‌ی که خاوه‌ن کارێکی سه‌ربه‌خۆیان نین ده‌زانن که ئه‌وان به جیابوونه‌وه‌یان ده‌بنه سه‌ربارێک بۆ ڕه‌وشی ئابوری خێزانی ماڵه باوانیان، به‌ده‌ربڕینێکی تر ده‌بێت هه‌میشه چاویان له ڕه‌حمه‌تی باوک و دایک و خوشک و براکانیان بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به منداڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵه باوان ئه‌وا ڕه‌وشی بژێوییان سه‌ختتر ده‌بێت. ئه‌و ژنانه‌ی که خاوه‌ن موچه یان کاری خۆیانن ئه‌وا ڕه‌وشه‌که‌یان ڕه‌نگه که‌مێک باشتر بێت له‌چاو بێکاره‌کاندا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ته‌نها موچه‌کانیان ناتوانێت پێویستی خۆیان و منداڵه‌کانیان پڕ بکاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره‌دا که منداڵان و هه‌رزه‌کاران پێداویستییان زیادی کردووه و خه‌رجییان زیاتر و زۆرتره.
3-2: ترس له چوونه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌دا:
زۆرێک له‌و ژن و پیاوانه‌ی که جیاده‌بنه‌وه دوای هاوڕێیه‌تی کردنی ژانکۆیه‌کی زۆر و خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌کی زۆر جیاده‌بنه‌وه، بۆیه به‌شێک له‌مانه دووچاری بارێکی ده‌روونی وه‌ها ده‌بن که سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا به کارێکی ئاسان نه‌بینن، یاخود به‌گشتی متمانه‌یان به ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان له‌ق ده‌بێت و به‌هه‌مان چاوی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ته‌ماشای ئه‌وانی دی ده‌کات. هه‌ندێجار ده‌سته‌واژه‌ی (پیاوان هه‌موو وه‌کو یه‌کن) یان (ژن هه‌ر ژنه) و …تد ده‌بیسترێت، واته جۆرێک له گشتاندن ده‌کرێت له‌و خه‌سله‌ته خراپانه‌ی هاوسه‌ره‌کانیان هه‌یانبووه. بۆیه له قۆناغێکدا که بیر له‌ئایینده‌یه‌کی ناڕۆشن ده‌که‌نه‌وه یاخود ترس له‌وه‌ی ئه‌زموونی داهاتوویان خراپتر بێت له‌وه‌ی ئێستا هه‌یانه واده‌کات که درێژه به‌ژیانه نه‌خواستراوه‌که‌یان بده‌ن، هه‌ندێکیش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بێت که چانسی بۆ چوونه ژیانی هاوسه‌رگیریی جارێکی تر مه‌حاڵ بێت یان زۆر قورس بێت، به‌تایبه‌تی کاتێک نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سه جیابووه‌وانه له‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا هه‌بێت.
4-2: ترس له بێنازی منداڵ و په‌رته‌وازه‌بوون و سه‌رگه‌ردان بوونی:
زۆرجار ئه‌وه ده‌بیستین که به‌شێک له ژنان و پیاوانی هاوسه‌ردار وه‌ک قوربانیی بۆ منداڵه‌کانیان خۆیان ده‌ناسێنن، واته ئه‌وان ڕه‌تی ئه‌و ژیانه هاوسه‌رییه ده‌که‌نه‌وه که تیایدان به‌ڵام له‌به‌ر خاتری منداڵه‌کانیان که سه‌ریان لێنه‌شێوێت و بێ‌ناز و په‌رته‌وازه و سه‌رگه‌ردان نه‌بن، یان نه‌که‌ونه به‌رده‌ستی باوه پیاره و باوه‌ژن، ئاماده‌ن به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه ڕه‌تکراوه‌یه ده‌گرن و خۆیان ده‌که‌نه قوربانیی منداڵه‌کانیان. هه‌ندێکیش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه (به‌تایبه‌تی پیاوان) که کاتێک دادگا منداڵ ده‌داته‌وه به ژن ئه‌وا ئیتر چانسی بینینی منداڵه‌کانیان زۆر که‌م ده‌بێت، چونکه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌تا ئێستاش وا باوه به‌جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران هیچ لینک و ڕایه‌ڵه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی له‌نێوان دوو هاوسه‌ره‌که‌دا نامێنێت و زیاتر وه‌ک دوژمنی یه‌کتر له یه‌ک ده‌ڕوانن.
3- فاکته‌ری ده‌روونی:
به‌شێک له ژنان به‌هۆی بوونی ململانێوه له‌گه‌ڵ که‌سانێک که ئه‌م په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نزیکی هه‌یه پێیانه‌وه وه‌ک (خه‌سوو، خوشکی هاوسه‌ر، براژن، خوشک و …تد)، یاخود ئیره‌ییه‌کی نائاسایی له‌نێوانیاندا هه‌یه، یان ڕق و کینه و ناحه‌زیی بوونی هه‌یه، وه‌ها بیرده‌که‌نه‌وه که جیابوونه‌وه‌یان له هاوسه‌ره‌کانیان دڵی ناحه‌زه‌کانیان خۆشده‌کات، بۆیه به‌رده‌وام خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌خۆنه‌وه و ده‌شارنه‌وه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی یان ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م به ناحه‌زی خۆی داده‌نێت پێی خۆش نه‌بێت، ئه‌م که‌سانه زۆرجار په‌نا بۆ درۆکردن و نواندن ده‌به‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه نائاساییانه‌یان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، بۆ نموونه کاتێک به‌میوانی ده‌چنه ماڵی ناحه‌زه‌کانیان به‌جۆرێک خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که زۆر به‌خته‌وه‌رن یاخود باس له‌هه‌ندێ شت ده‌که‌ن که بوونی نییه.
به‌شێک له پیاوان و ژنان هێنده خۆیان راهێناوه له‌سه‌ر مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ کێشه و گرفت و ئاژاوه‌ی خێزانی‌دا که خۆیان گونجاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه نائاساییه‌دا (له زمانی کوردی‌دا ده‌سته‌واژه‌ی – خۆشه‌بوون- ده‌چه‌سپێت له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌دا)، به‌ڵام ئه‌م خۆگونجاندنه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه به خۆگونجاندنێکی نه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
4- بیروباوه‌ڕی چه‌وت به‌رامبه‌ر ژیانی هاوسه‌رگیریی:
به‌هۆی هه‌ندێک جۆری په‌روه‌رده‌ی خێزانی و ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ژن یان پیاو له‌لای دروستبووه ده‌رباره‌ی کۆی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی، به‌شێک له ژنان و پیاوان جیابوونه‌وه به مه‌حاڵ و سته‌م داده‌نێن، لای ئه‌م که‌سانه هه‌موو شتێک ڕووبدات نه‌ک جیابوونه‌وه، واته خۆبه‌ستنه‌وه‌یه‌کی کوێرانه به‌ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
* * * * *
له‌بوونی ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ستانه‌دا (که هه‌ندێکیان واقعین و هه‌ندێکیان ده‌چێته خانه‌ی خۆخه‌ڵه‌تاندنه‌وه) له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ته‌ڵاق له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نه‌ک وه‌ک ته‌ماشا ناکرێت به‌ڵکو وه‌ک به‌ربه‌ستێک ته‌ماشا ده‌کرێت که به‌زاندن و تێپه‌ڕاندنی سته‌م یان مه‌حاڵ بێت، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی له‌و قه‌یرانه خێزانییه‌دا ده‌ژین بێگومان فشارێکی ده‌روونی زۆریان بۆ دروست ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا بۆشاییه‌کی سۆزداری و سێکسییشیان بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێدا به‌شێکیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک جیابوونه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و له‌بری ئه‌وه په‌نا بۆ ناپاکیی هاوسه‌ریی ده‌به‌ن، واته لای ئه‌و جۆره هاوسه‌رانه ناپاکیی هاوسه‌ریی بۆته جێگره‌وه‌ی جیابوونه‌وه. به‌جۆرێک به جه‌سته له‌ژێر ساباتێکی ژیانی هاوسه‌رییدان به‌ڵام به ڕۆح له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژیانه‌دان. ئه‌م مۆدێله هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر خودی خێزانه‌کان (هاوسه‌ران و منداڵه‌کانیان) و له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ش به‌گشتی، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک مه‌ترسیداره که متمانه به‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و به خودی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ته‌واو ته‌واو کاڵ کردۆته‌وه، به‌دگومانی باڵی به‌سه‌ر تێڕوانین بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی کێشاوه.
زۆر سته‌مه مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی ژیانێکی هاوسه‌رییدا بژێت به‌ڵام به‌ندیوارییه‌کی ڕۆحییانه (الانتماء الروحی)ی بۆی نه‌بێت، له‌و کاته‌دا ماڵ و خێزان زیاتر فۆرمی هۆتێل و چێشتخانه وه‌رده‌گرێت که هاوسه‌ره‌کان تیایدا ده‌خه‌ون و ده‌خۆن بێ بوونی هیچ سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ک، بێ بوونی هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش له‌نێوان دوو هاوسه‌ره‌که‌دا.
بێگومان به‌رقه‌راربوون و به‌رده‌وامبوونی ژیانی هاوسه‌ریی له‌مجۆره بێ باجدانی ده‌روونییانه به‌سه‌ر هاوسه‌راندا تێناپه‌ڕێت، چونکه هه‌روه‌کو چۆن دیلێکی جه‌نگ له‌سه‌ربازه‌گه زۆره ملێیه‌کاندا ناچار به ده‌ستبه‌سه‌ربوون ده‌کرێن، ئه‌م حاڵه‌ته هاوسه‌رییانه‌ش جیاوازییه‌کییان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سه‌ربازه‌گانه‌دا نییه.
ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی به گرێبه‌ستێکی هاوسه‌ریی سه‌ر کاغه‌ز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یانیاندا ده‌ژین و گرێبه‌ستی ڕۆحییان له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا به‌ستووه، پاڵنه‌ری ئه‌م ڕه‌فتارانه‌یان هه‌رچییه‌ک بێت (که دواتر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌که‌ین) له گێژاوێکی ده‌روونیدا پڕ ژانکۆ و دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین، هه‌ندێجار خۆیان به‌ناچار ده‌زانن په‌یوه‌ندی سێکسیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا بکه‌ن، له‌هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندی سێکسیی یان سێکسیی و سۆزداریی له‌گه‌ڵ که‌سی سێیه‌مدا ده‌که‌ن، ئه‌م که‌سانه بۆ ڕایی کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌به‌رده‌وامی په‌نا بۆ درۆ کردن ده‌به‌ن، قسه و زه‌رده‌خه‌نه و ڕه‌فتاره‌کانیان هه‌مووی دروستکراو ده‌بێت له‌ناو خێزانه‌کانیاندا، به‌ڵام هه‌سته قوڵه‌کانیان بۆ که‌سی سێیه‌مه، به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندییان به که‌سی سێیه‌مه‌وه هه‌یه. له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی هه‌ر سه‌ره‌داوێکیشدا ئیدی جگه له‌و دۆزه‌خه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا تیایدا ژیاوه، دۆزه‌خێکی تریش چاوه‌ڕوانی ده‌کات، که هه‌ندێجار ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره ناپاکه‌که ژن بێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی هه‌تا ئاستی کوشتن ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پیاویش بێت ئه‌وا ناچاری جیابوونه‌وه ده‌کرێت.
لێره‌دا ده‌پرسین ئایا ئه‌م درۆ کردنه له‌گه‌ڵ خود و له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌نێوان دوو هاوسه‌ره‌که‌دا کراوه، بۆ؟ ئایا له بنه‌ڕه‌تدا فۆرمی خێزان له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا فۆرمێکی ناکامڵ و نادروسته تاکو هاوسه‌ران به‌مجۆره ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ن؟ ئایا سروشتی مرۆڤ خۆی وایه که به‌تێپه‌ڕبوونی کات ده‌گاته ئاستێک له تێربوون له به‌رامبه‌ره‌که‌ی و ئیدی ده‌که‌وێته پاساو هێنانه‌وه تاکو په‌یوه‌ندی لابه‌لا دروست بکات؟ به‌ڵام بۆ هاوڕێکردن له‌گه‌ڵ دابونه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا خێزانه‌که‌ی به ڕووکه‌ش هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه به‌ڵام له ناخدا ئه‌و ژیانه خێزانییه‌ی ژیانێکی ڕه‌تکراوه‌یه. ئایا سروشتی نێر و مێ به‌و جۆره‌یه که پێکه‌وه ژیان به‌درێژایی ته‌مه‌ن سه‌خت و مه‌حاڵ بێت؟ کاتێکیش قسه له‌سه‌ر فۆرمی هاوسه‌رگیریی له ڕابردووی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ماندا ده‌کرێت ئه‌وا ده‌گوترێت له ڕابردوودا هاوسه‌ره‌کان به‌ناچاری ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌ڕێکردووه. زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵاممان لێده‌که‌ن.
ئه‌یلول 16, 2011
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی ناپاکی کردن له‌ژیانی هاوسه‌رێتی – به‌شی سێیه‌م و کۆتایی – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که‌تیایدا ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی ناپاکیی کردن له‌ژیانی هاوسه‌رێتیی
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
به‌گه‌وره‌بوونی منداڵه‌که‌م و سه‌رقاڵبوونم پێوه‌ی ئاهێکم به‌به‌ردا هاته‌وه، خه‌ریکبوو به‌ته‌واوی ڕابردووم له‌بیر بچێته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیریمه‌وه هاوسه‌ره‌که‌م نه‌یهێشت دابمه‌زرێم به‌بیانووی ئه‌وه‌ی باری داراییمان زۆر باشه، به‌ڵام هانیدام مۆڵه‌تی شۆفێریی ده‌ربهێنم و ئۆتۆمبێلێکی بۆ کڕیم، چونکه هێمن ڕۆژله‌دوای ڕۆژ سه‌رقاڵیی زیاد ده‌بوو، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی زۆر ئاگای له من نه‌ده‌ما، هه‌ر شتێکم پێده‌گوت ده‌یگوت ئه‌وه پاره‌ت له‌به‌رده‌ستایه و ئۆتۆمبێلت هه‌یه، من زۆر سه‌رقاڵم. ئه‌مجۆره قسانه‌ی ئه‌و ورده ورده بۆشایی گه‌وره‌ی له‌ژیانمدا دروست ده‌کرد، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ستم به‌ته‌نهاییه‌کی ته‌واو ده‌کرد. له‌و کاتانه‌دا هه‌ر له‌خۆمه‌وه ئامانجم ده‌که‌وته‌وه یاد، حه‌زم به‌ببینی ده‌کرد، حه‌زم به‌بیستنی ده‌نگی ده‌کرد، به‌ڵام هێنده بێئاگابووم لێی نه‌مده‌زانی ئاخۆ ماوه یان نا.. ژنی هێناوه یان نا.
من بۆ کڕینی پێداویستییه‌کانی ماڵ و منداڵه‌که‌م زۆرتر له شه‌واندا به ئۆتۆمبێله‌که‌م له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌مدا ده‌چووم بۆ دوو سێ مارکێتی گه‌وره له‌نزیک ماڵی خۆمان، به‌تایبه‌تی که منداڵه‌که‌م ئیتر پێی گرتبوو و خۆی ده‌ڕۆیشت و ئه‌وه‌نده ئه‌رک نه‌بوو بۆ من. له یه‌کێک له شه‌وه‌کاندا سه‌ردانی یه‌کێک له مارکێته گه‌وره‌کانم کرد له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌مدا، به‌ناو به‌شه‌کانی مارکێته‌که‌دا ده‌گه‌ڕام، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو کڕیاری لێ‌بوو، ده‌ستی منداڵه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه بوو و سه‌یری که‌لوپه‌له‌کانم ده‌کرد، له‌پڕێکدا ده‌نگێک هاته به‌ر گوێم ڕایچڵه‌کاندم، که ئاوڕم دایه‌وه ئامانج بوو پاڵی به عه‌ره‌بانه‌ی منداڵه‌که‌یه‌وه ده‌نا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی، تووشی شۆکێکی سه‌یر بووم، نه‌مده‌زانی چیبکه‌م، خه‌ریکبوو هه‌ڕه‌مه‌کییانه بڕۆم بۆ لای ئامانج و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، ئه‌و هێشتا منی نه‌بینیبوو، منیش بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ڕابکێشم ده‌ستی منداڵه‌که‌م به‌ردا و تۆزێک لێی دوور که‌وتمه‌وه، ئینجا به‌ده‌نگێکی که‌مێک به‌رز بانگی منداڵه‌که‌م کرد تاوه‌کو ئامانج گوێێ له‌ده‌نگم بێت، ئه‌وه بوو ئامانجیش وه‌ک من به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری یه‌کترمان کرد، به‌ڵام چۆن سه‌یرکردنێک، پڕ بوو له پرسیار و هه‌ستکردن به‌قوربانی بوون، ده‌تگوت دوو قومارچی دۆڕاوین و ته‌نها به‌چاو به‌یه‌کتری ده‌ڵێین ئاااای چیمان لێبه‌سه‌رهات، من به‌چاو پێمده‌گوت ده‌بوو ئێستا من له‌جێی ئه‌و هاوسه‌ره‌ت له‌گه‌ڵت بوومایه، به‌هه‌رحاڵ له‌به‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌کرا ئه‌و ساته بگه‌ینه لای یه‌کتر و هه‌واڵێکی یه‌کتر بزانین، به‌ڵام ئیتر هه‌ردووکمان خۆمان سه‌رقاڵ ده‌کرد له‌و کاته‌دا وه‌کئه‌وه‌ی به‌دوای هه‌لێکدا بگه‌ڕێین دوو قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ین. وه‌کو هه‌نگ به‌ده‌وری یه‌کتردا ده‌خولاینه‌وه، ئامانج به‌دزییه‌وه هێمایه‌کی بۆ کردم که بچم به‌ره‌و به‌شه‌کانی سه‌ره‌وه، منیش سه‌رێکم بۆ ڕاوه‌شاند و چووم. هێنده‌ی نه‌برد ئامانج خۆی گه‌یانده لام و له نێوان ڕه‌ففه به‌رزه‌کانی مارکێته‌که‌دا خێرا دوو سێ قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کرد و کارتێکی تایبه‌تی خۆی دامێ که ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یلی له‌سه‌ر بوو، هه‌رئه‌وه‌ندی گوت تکایه په‌یوه‌ندیم پێوه بکه، به‌ڵام به شه‌و نا ته‌نها به ڕۆژ. منیش خێرا کارته‌که‌م لێوه‌رگرت و خستمه جانتاکه‌مه‌وه، هه‌ستم به‌خۆشحاڵییه‌کی زۆر کرد، یه‌کسه‌ر پێداویستییه‌کانم کڕی و به‌ئۆتۆمبێله‌که‌م گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه.
له‌دوای چوونه ژیانی هاوسه‌رییمه‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار پێنج ساڵه‌مدا، ئه‌و شه‌وه‌م له‌هه‌موو شه‌وه‌کانی تر جیاوازتر بوو، هه‌ستێکی زۆر سه‌یرم هه‌بوو، ئه‌و شه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می شاردنه‌وه‌ی کارته‌که‌ی ئامانجدا بووم ئه‌وه‌نده ئاگام نه له خۆم و نه له منداڵه‌که‌م و نه له هێمن نه‌بوو، وامده‌زانی ئامانج خۆیم له‌گه‌ڵه، له‌لایه‌ک زۆر ده‌ترسام و له‌لایه‌کیتریشه‌وه زۆر هه‌ستم به خۆشی ده‌کرد. ئه‌و شه‌وه جیاوازتر له جاران سه‌یری هێمنم ده‌کرد، هه‌ر حه‌زم نه‌ده‌کرد بیبینم.
هه‌رچۆنێک بێت کارته‌که‌ی ئامانجم شارده‌وه که لێم بووبوو به (تی. ئێن.تی). خواخوام بوو ئه‌و شه‌وه زوو ڕۆژ بێته‌وه بۆئه‌وه‌ی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌م، ئه‌و شه‌وه هه‌ر به خه‌یاڵی ڕابردووه‌وه ڕۆژم کرده‌وه.
بۆ ڕۆژی دوایی دوای ئه‌وه‌ی هێمن چووه ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ ئامانج کرد، دیاربوو ئه‌ویش له من زیاتر په‌رۆشتر بوو بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه، دوای هه‌واڵ پرسین و ئاگابوون له ژیانی یه‌کتر، هه‌ردووکمان هه‌ستمان ده‌کرد که هێزێک کێشمان ده‌کات بۆ یه‌کتر، ئه‌ویش ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی جارانمان بوو که بوو به‌قوربانی توندوتیژییه‌که‌ی ماڵی ئێمه، ئامانج ئاگاداری کردم، که ئێستا ئه‌و له‌بارێکی دارایی باشدایه و به‌یانیان ده‌وام ده‌کات و دوای ده‌وامیش دوکانێکی گه‌وره‌ی داناوه، ناونیشانی دوکانه‌که‌ی پێگوتم، منیش به‌ڵێنمدایه که سه‌ردانی بکه‌م له‌نزیکترین کاتدا.
به‌هۆی ئامانجه‌وه زیاتر له‌جاران سه‌ردانی بازاڕم ده‌کرد، به‌تایبه‌تی که هێمنیش نوقمی دنیای ئیش‌کردن و پاره کۆکردنه‌وه بووبوو، گونجاوی دوکانه‌ی ئامانج بۆ من له‌وه‌دا بوو که پێداویستی ژنانی ده‌فرۆشت. ئیتر ڕێگه‌م کرایه‌وه و هه‌فته نه‌بوو سه‌رێکی لێنه‌ده‌م، به‌ڵام زۆر به‌که‌می په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان له‌نێواندا هه‌بوو، ئه‌ویش ته‌نها له ڕۆژدا. ئه‌م سه‌ردانانه‌م و ئه‌و یه‌کتر بینینانه‌مان سه‌ر له‌نوێ خۆشه‌ویستی و هه‌سته‌که‌ی جارانی زیندووکرده‌وه و بوژانده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌کاتی هه‌رزه‌کاریماندا بۆمان نه‌ده‌کرا، له‌م یه‌کتربینینه‌ماندا ده‌مانکرد، زۆر هۆگری یه‌کتر بووینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رله‌نوێ تێکه‌ڵابوونه‌وه‌یه‌مان ورده ورده کاریگه‌ری له باری ده‌روونیم کرد، هه‌میشه له ترس و دڵه‌ڕاوکێدا بووم، ناوبه‌ناویش هه‌ستمده‌کرد دڵم به‌م په‌یوه‌ندییه ئاو ده‌خواته‌وه چونکه تۆڵه‌ی خۆم له باوکم و دایکم و هیوای برام ده‌که‌مه‌وه، چونکه ئه‌وان نه‌یانهێشت به دڵی خۆم شوو بکه‌م.
دوکانه‌که‌ی ئامانج به‌شێکی بچووکی هه‌بوو له‌دواوه که وه‌ک کۆگا به‌کاریده‌هێنا و شتومه‌ک و کاڵای زیاده‌ی دوکانه‌که‌ی لێهه‌ڵگرتبوو، ئامانج ئاگاداری کردم له هه‌بوونی ئه‌م شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا بتوانین پێکه‌وه جه‌سته‌مان له‌یه‌ک بئاڵێنین، هه‌رچه‌نده من زۆر ترسم هه‌بوو له‌م داوایه‌ی ئامانج به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت ده‌مویست تۆڵه‌ی ئه‌و زوڵمه‌ی بۆ بکه‌مه‌وه که له هه‌ردووکمان کرا. به‌رنامه‌ی بۆ دانام پێش ئه‌وه‌ی بازاڕ قه‌ره‌باڵغ بێت، سه‌ردانی بکه‌م، ده‌یگوت جامخانه‌که له‌مدیوه‌وه داده‌خه‌م و به‌یه‌که‌وه ده‌چینه ئه‌و به‌شه‌ی پشته‌وه، کاتی سه‌ردان کردنه‌که‌ی منی بۆ دیاری کردم، له‌و کاته‌دا خۆم گه‌یانده دوکانه‌که‌م، منداڵه‌که‌م برد بۆ دایکم و به‌ناوی سه‌ردانی پزیشکه‌وه هاتم بۆ لای ئامانج، به‌یه‌که‌وه چووینه به‌شی پشته‌وه‌ی دوکانه‌که‌ی، هه‌ردووکمان خۆمان ڕووت کرده‌وه و سێکسمان کرد، ئیتر بڕیارماندا مانگی جارێک یان دووجار ئه‌م په‌یوه‌ندییه سێکسییه بکه‌ین، له‌جیاتی ته‌له‌فۆنیش بڕیارماندا ته‌نها به نامه قسه له‌یه‌کتردا بکه‌ین له‌کاتی پێویستدا، ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ماڵه ڕازاوه‌که‌م له‌لا تاریک‌تر و ناخۆشتر ده‌بوو، تاقه‌تی ئیشوکاری ناوماڵیشم زۆر که‌م بووبووه‌وه.
به‌مشێوه‌یه په‌یوه‌ندی من و ئامانج به‌رده‌وام بوو، سه‌رله‌به‌یانییه‌ک تازه هه‌ستابووم له خه‌و، هێمن ڕۆیشتبوو، زه‌نگێکم بۆ هات، ژماره‌که نه‌ناسراو بوو له‌لام، وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه، له‌سه‌ریه‌ک له‌سه‌ریه‌ک هه‌مان ژماره زه‌نگی بۆ ده‌کردم، دواجار گوتم با وه‌ڵام بده‌مه‌وه:
- هه‌له‌و (زانیم ده‌نگی ئافره‌تێک بوو).
- قه‌حبه تۆ کێیت؟ ماڵت له کوێیه؟ ئه‌وه په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی مندا هه‌یه؟ به‌وخوایه ده‌تکه‌م به فیلمی ئه‌م شاره، ده‌بێت حه‌یات ببه‌م له‌م شاره‌دا، هه‌ی ….
- (خه‌ریکبوو دڵم بوه‌ستێت، دڵم که‌وته په‌له‌په‌ل، زمانم وشکبوو)، خوشکی من تۆ کێیت، ڕه‌نگه به هه‌ڵه کردبێتت؟
- قه‌حبه خۆتم لێمه‌گۆڕه، دوو نامه‌ی تۆ به‌م ژماره‌یه له مۆبایلی مێرده‌که‌مدایه، بۆ ماڵی من وێران ده‌که‌یت؟ تۆ خاوه‌نت نییه؟ باوک و برات نییه؟ بۆ شوویه‌ک ناکه‌یت بۆ خۆت؟ من ده‌زانم ئه‌و خوێڕییه‌ی مێردم بۆیه ئه‌م دوکانه‌ی داناوه له‌به‌ر سه‌رسه‌رێتی، ده‌مێکه خۆمی لێده‌گرم، به‌ڵام هیچم لێنه‌ده‌بینی، به‌ڵام وا شه‌وی ڕابردوو کاتێک ئه‌و له حه‌مامدا خۆی ده‌شت سه‌یری بۆمایله‌که‌یم کرد ئه‌و دوو نامه‌یه‌ی تۆی به‌ڕه‌ڵڵای تێدابوو. شه‌رت بێت به‌شه‌رت خوا حه‌یای هه‌ردووکتان ببه‌م.
- (ده‌ستم کرد به‌گریان، دیاربوو ئه‌و نه‌یده‌زانی که من مێردم هه‌یه و شووم کردووه، وایزانیووه من کچم)، خوشکه‌که‌م، بڕوا بکه من نه‌بووم ئاخۆ کێیه به‌م مۆبایله‌ی من ئه‌م کاره‌ی کردووه، من له‌و جۆره که‌سانه نیم، (به‌ده‌م گریانه‌وه) دڵنیابه ئیتر ئه‌و شتانه دووباره نابێته‌وه.
- پاش چی؟ پاشئه‌وه‌ی ماڵی منت کاول کرد؟ تازه من یه‌ک ده‌قه به‌دیار ئه‌و مێرده ناپاکه‌مه‌وه دانانیشم، ئه‌و نامه‌رده بۆ ئه‌وه باش نییه ژنی وه‌ک منی هه‌بێت، ئه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕه‌ڵڵا و بێ خاوه‌نی وه‌ک تۆدا په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
- خوشکی من تکایه سه‌ر له‌خۆت تێکمه‌ده، من په‌یمانت ده‌ده‌مێ دووباره نابێته‌وه، سوێندت بۆ ده‌خۆم به‌خوا.
- بۆ تۆ خوا ده‌ناسیت؟ ئه‌گه‌ر خوات بناسیایه ئه‌م ناپاکییه‌ت به‌رامبه‌ر من نه‌ده‌کرد، تۆ ناونیشانی ماڵه‌که‌تانم پێبڵێ، جا بزانه چۆن حه‌یات ده‌به‌م له گه‌ڕه‌که‌تاندا، به‌خوا ده‌بێت یان به کوشتت بده‌م یان ئه‌م شاره‌ت پێ جێبهێڵم.
- (له‌ترساندا مۆبایله‌که‌م داخست و ده‌ستم کرد به‌گریان، خه‌ریکبوو دڵم ده‌وه‌ستا، نه‌مده‌زانی چیبکه‌م، بیرم کرده‌وه خۆم بکوژم، خێرا مۆبایله‌که‌م کرده‌وه و ته‌له‌فۆنم بۆ ئامانج کرد، له‌به‌ر گریان خۆشم نه‌مده‌زانی چۆن تێیبگه‌یه‌نم:
- ئیتر ته‌واو، تکایه نه بمناسه و نه ده‌تناسم، کۆتایی به‌هه‌موو شتێک بهێنه، تکایه مه‌هێڵه ژیانی خێزانیت لێتێکبچێت، چ نه‌گبه‌تییه‌ک بوو ئه‌و شه‌وه ڕێکه‌وت من و تۆی به‌یه‌ک گه‌یانده‌وه؟ خوا باوکم و براکه‌م و دایکم بگرێت، ئه‌وان ژیانی منیان تێکدا. ئامانج گیان به‌قوربانت بم ده‌می ژنه‌که‌ت دابخه، زۆر ده‌ترسم بمدۆزێته‌وه، من ده‌بێت خۆم بکوژم.
- نا.. نه‌که‌یت.. شتی وا نه‌که‌یت، من هه‌ر ئێستا ده‌ڕۆمه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر ده‌که‌م، سوێند بۆ ژنه‌که‌م ده‌خۆم ته‌واو ئیتر دووباره نابێته‌وه، تۆ خه‌می من و ژنه‌که‌مت نه‌بێت، به‌ڵام ئاگات له‌خۆت بێت، تۆ یه‌ک شت له‌خۆت بکه‌یت، منیش خۆم ده‌کوژم، دوو ماڵ سه‌رگه‌ردان مه‌که، باشه منیش ده‌ڵێم ئیتر با په‌یوه‌ندیمان نه‌مێنێت، با که‌سمان تووشی کێشه‌ی تر نه‌بین. من نایه‌ڵم ئه‌و بزانێت تۆ کێیت، نایه‌ڵم جارێکتر ته‌له‌فۆنت بۆ بکات، تۆ بێخه‌مبه و ئاگات له‌خۆت بێت.
مۆبایله‌که‌م داخست له‌ترسی ته‌له‌فۆنی ژنه‌که‌ی ئامانج، خه‌مێکی زۆر دایگرتم، ئاگام له خۆم نه‌ما، چاوم تاریک داهات.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ئامانج منی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕاچڵه‌کاند، ژیانمی هه‌مووی گۆڕی، به‌ڵام به‌ره‌و بێداربوونه‌وه له خه‌وێکی قوڵ، به‌ره‌و خه‌مۆکی و تێکچوونی باری ده‌روونیم، به‌ڵام دواجار دوای ئه‌وه‌ی بۆ خۆم و هێمن و منداڵه‌که‌م و ماڵی باوکم و ماڵی خه‌زورم، بوومه ژانکۆ و خه‌مێکی گه‌وره، چونکه هه‌تا ساڵێک نه‌متوانی وه‌ک جاران ژیانی ئاسایی خۆم به‌رم به‌ڕێوه، به‌رده‌وام بێهێز و دڵته‌نگ بووم، چێژم له هیچ شتێک وه‌رنه‌ده‌گرت، ئه‌وه‌نده کێشم دابه‌زی زۆر لاواز ده‌رده‌که‌وتم، خه‌و و خواردنم نه‌مابوو، ئه‌م خه‌مه قورسه‌ش چووه سه‌ر خه‌مه گه‌وره‌که‌ی پێشووم.
ڕاسته من بووم به‌قوربانی، به‌ڵام نه‌ده‌بوو من هاوسه‌ره‌که‌ی ئامانجیش به خۆمه‌وه بکه‌مه قوربانی، بۆیه زۆر هه‌ستم به گوناهێکی گه‌وره ده‌کرد به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ر و منداڵه‌که‌ی ئامانج، هه‌رچه‌نده قسه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی ئامانجم بیرده‌که‌وته‌وه خۆم زۆر به که‌م ده‌هاته پێش چاو.
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک ده‌رمانی پزیشکی ده‌روونیم به‌کارهێنا، له‌ڕێی ده‌روونناسه‌وه توانیم لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له ژیانم هه‌ڵبده‌مه‌وه و هه‌موو ژیانم ببه‌خشمه هاوسه‌ره‌که‌م و منداڵه چاو گه‌شه‌که‌م و بڕیاریشمدا منداڵێکی تر بهێنمه ژیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دایکم و باوکم و براکه‌م له‌گه‌ڵ منیان کردیان، بوو به په‌ندێکی گه‌وره بۆ ژیانم، بۆیه هه‌رگیز من له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی خۆم وه‌کو ئه‌وان ناکه‌م.
ئاب 20, 2011
بۆچی باوک و دایک و خوشکه‌که‌ی خۆم کوشت؟
بۆچی باوک و دایک و خوشکه‌که‌ی خۆم کوشت؟
کامه‌ران چروستانی
chrostani@hotmail.com
بێگومان ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک له گه‌ڕه‌کی به‌ختیاری له شاری سلێمانی ڕووی دا یه‌که‌م ڕووداو نییه له‌م شێوازه‌دا و دوا ڕووداویش نابێت، ئه‌م شێوه ڕووداوانه ته‌نها له کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ڕوو ناده‌ن، به‌ڵکو ئه‌گه‌ری ڕوودانی له‌ناو پێشکه‌وتووترین کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا هه‌یه. ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه که چاوێک بخشێنین به ڕووداوه‌کانی ده ساڵی ڕابردووی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی لێمان ڕوون بێت، که ئه‌م جۆره کاره‌ساتانه گه‌لێک کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوویه‌کی دوورتریش ئه‌وا به هه‌مان شێوه لێره و له‌وێ ئه‌م تراجیدییایه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌دی ده‌که‌ین، به‌ڵام جیاوازییه‌که له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، که له ڕابردوودا خێرایی گه‌یاندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ وه‌ک ئێستا نه‌بووه.
ئاره‌زوومه‌ندم لێره‌دا ئێمه‌ش تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر هۆکاره‌کانی ڕوودانی ئه‌م کاره‌ساته و سوپاسگوزاری هه‌موو به‌شداریکه‌رێکم به ڕایه‌ک و بۆچوونێکی نوێ. هه‌موو ڕا و بۆچوونه‌کانیش له سنووره‌کانی گریمانێک ده‌رناچن، چونکه ته‌نها ئه‌و کوڕه هه‌رزه‌کاره ده‌زانێت هۆکاری سه‌ره‌کی چی بووه و هه‌روه‌ها بار و دۆخی ساتی ڕووداوه‌که‌ش له هه‌موومان باشتر ده‌زانێت. له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه هه‌ر یه‌که له ئێمه بیری بۆ هۆکارێک ده‌چێت و به شێوه‌یه‌ک تابلۆیه‌کی له مێشکی خۆیدا بۆ ئه‌م ڕووداوه کێشاوه.
ئایا پاڵنه‌ر و هۆکاره‌کان چی بوون؟ ئایا هۆکاری ئه‌و کاره‌ساته له ڕووداوه‌کانی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه یاخود مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه له پێکهاته‌ی که‌سایه‌تیی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و هه‌رزه‌کاره؟ ئایا دایک و باوکه‌که ده‌یانتوانی کارێک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌یان له‌و هه‌ڵه کوشنده‌یه ڕزگار بکه‌ن؟ ئایا ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی هاوشێوه هه‌یه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا؟ ئایا چی ده‌توانرێت بکرێت؟
سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ڕاده‌کێشم:
1. کڕینی چه‌که‌که له لایه‌ن ئه‌و هه‌رزه‌کاره‌وه یاخود بوونی چه‌که‌که له ماڵێکدا، که خاوه‌نی منداڵێکی شه‌ڕه‌نگێز و سه‌رنه‌که‌وتووه له ژیاندا شوێنی پرسیاره. ئایا ده‌توانرێت بازرگانی به چه‌که‌وه بخرێته ناو قاڵبێکی یاسایی به‌رجه‌سته‌کراوه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌که کوشنده‌یه هی باوکی بووبێت، ئه‌واهه‌ڵه‌یه‌کی یه‌جگار گه‌وره بووه، که باجه‌که‌ی بریتیی بووه له ژیانی سێ که‌سی خێزانێک. بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌ک له ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌میشه کاره‌ساتی هاوشێوه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
2. بێگومان هه‌موو مرۆڤێک به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی خێزان، کۆمه‌ڵگا، قوتابخانه، هاوڕێ و سه‌رشه‌قامه. ئه‌مانه هه‌مووی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له په‌روه‌رده‌ی منداڵدا. له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادی و ڕژانی بڕێکی زۆر پاره له هه‌رێمدا خێزان زیاتر که‌وته ناو ڕه‌وتێکی چه‌وتی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ، که زیاده‌ڕۆیی له تێرکردنی داواکارییه‌کانی منداڵ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ وه‌ک تاکێک مافه‌کانی خۆی به هه‌ڵه تێ بگات و درکیش به ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی خۆی نه‌کات. جا هه‌روه‌ک ده‌ڵێن: منداڵه‌که له ناز و نیعمه‌تدا ده‌ژی. به‌ڵام ئه‌مه “ناز و نیعمه‌ت” نییه به‌ڵکو ئه‌مه سه‌رلێشێواندنی ڕه‌وتی ژیانی ئه‌و منداڵه‌یه هه‌تا هه‌تایه.
3. قوڵبوونه‌وه‌ی منداڵ و هه‌رزه‌کار و لاو له که‌ره‌سته ئه‌له‌کترۆنییه‌کان وه‌ک پله‌یسته‌یشن، کۆمپیوته‌ر، ئینته‌رنێت، مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن. هه‌موو ئه‌مانه بواری گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی منداڵ و لاو ته‌سک ده‌کاته‌وه و فشار له‌سه‌ر مێشک و رۆح زیاتر ده‌کات. ئالوده‌بوون به یه‌کێک له‌م که‌ره‌ستانه هۆکارێکی ئاشکرایه بۆ هه‌ندێک له دیارده ده‌رونییه کێشه‌داره‌کانی وه‌کو تێکه‌ڵکردنی واقیع و خه‌یاڵ، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی که ئه‌و که‌سه به واقیع تێی ئه‌ڕوانێت. هه‌ندێک جاریش ئه‌و “خه‌یاڵه” که‌سایه‌تییه‌کی شه‌ڕه‌نگێز بنیات ده‌نێت.
4. باوکودایکه‌کان به‌شێکن له‌و کێشه‌یه‌ی که له نه‌وه نوێکه‌دا به‌دی ده‌کرێت، چونکه زۆرینه‌ی دایک و باوکان هێنده‌ی باس له ئاڵتون و ئۆتۆمۆبیل و خان‌و و ده‌فته‌ره‌کان ده‌که‌ن، هێنده باس له ته‌وه‌ره کلتووریی و ڕۆشنبیریی و زانستی ناکه‌ن. واته دایکوباوکه‌کان کێبڕکێ کوێره ماددییه‌که‌ی ده‌ری خێزان به ده‌ستی خۆیان ده‌هێننه ناو خێزانه‌که‌وه و وه‌کو به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه بیر و ڕه‌وته ماددیه‌که زاڵ ده‌که‌ن به‌سه‌ر ژیانی خێزانییه‌که و دوور له هه‌موو گه‌شه‌یه‌کی ڕۆحیی و هزریی و ده‌رونیی.
5. خێزانی ئێستا خۆی ئالوده‌ی ته‌له‌فزیۆنه و ئه‌م دیارده‌یه‌ش بووه به په‌تایه‌کی گران له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. دایک و باوک هه‌میشه وێنه نموونه‌ییه‌که‌ن بۆ منداڵه‌کان. جا گه‌ر ئه‌وان هه‌میشه له به‌رده‌می ته‌له‌فزیۆنه‌که‌دا ژیانی خێزانییان ببه‌نه سه‌ر، ئایا منداڵه‌کان چۆن ده‌بن؟ ئایا وتووێژ و چاره‌ی کێشه‌کان چۆن به‌رجه‌سته بکرێت؟ ئایا “په‌یوه‌ندی” له نێوان ئه‌ندامانی خێزان چ ئاراسته‌یه‌ک بگرێته به‌ر؟
6. هه‌روه‌ک هه‌واڵه‌کان ڕایده‌گه‌ێنن، ئه‌م هه‌رزه‌کاره هه‌میشه خاوه‌نی کێشه بووه و چه‌ند جارێک هه‌تا ئێستا له حه‌وشه‌که‌ی ماڵی خۆیاندا ته‌قه‌ی کردووه و کێشه‌ی زۆری هه‌بووه له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا. ئایا باوک و دایکه‌که بیریان له‌وه کردۆته‌وه که کوڕه‌که‌یان له‌وانه‌یه کێشه‌یه‌کی ده‌روونی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێننه لای کۆمه‌ڵناسێک یان ده‌رووناسێک؟ یاخود خێزانی ئێمه هه‌تا ئێستا بوێری ئه‌وه‌ی تێدا نییه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و کێشانه بدات و هه‌ندێک خێزان به که‌میی داده‌نێن، گه‌ر دان به کێشه ده‌روونییه‌کانی منداڵه‌کانیاندا بنێن.
7. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی من بێت بریتییه له سیستمی خوێندن و په‌روه‌ردی کوردستان له باخچه‌ی ساوایان هه‌تا پاش زانکۆش، که زۆر ڕاشکاوانه ده‌توانم بڵێم، ئه‌م سیستمه‌مان هه‌موو شتێکی تێدا به‌دی ده‌که‌ین ته‌نها سیستم نه‌بێت. به داخه‌وه که ئێمه پاش بیست سال نه‌مانتوانیوه سیستمێکی پته‌و و مۆدێرن بنیات بنێین، که بتوانێت له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه نێوده‌وڵه‌تیی، زانستیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابورییه‌کاندا خۆی بگونجێنێت. سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنی کوردستان له‌ناو یه‌ک چوارچێوه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که قوتابخانه “شوێن”ێکه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی ته‌نها فێری “خوێندنه‌وه و نووسین” بکات. ئه‌و خاڵه‌ی که ڕۆڵێک نه‌بینێت بریتییه له په‌روه‌رده کۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌که‌ی قوتابیان.
8. فشار و شه‌ڕه‌نگێزی: گه‌ر سه‌رنجێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بده‌ین، تێبینی ئه‌و فشاره ده‌رونیی و شه‌ڕه‌نگێزه ئاستبه‌رزه ده‌که‌ین له کۆمه‌ڵگاکه‌دا. هۆکاره‌کانیش زۆرن که له بواری بابه‌تێکی بوار ته‌سکدا ناتوانرێت باس بکرێت، به‌ڵام کێشه ته‌نها له بوونی ئه‌و دوو کێشه‌یه‌دا نییه، به‌ڵکو کێشه‌که له‌وه‌دایه که لایه‌نی به‌رپرسیار کارێکی زۆر که‌می له‌سه‌ر توێژینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو کێشه‌یه کردووه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه.
هیوادارم لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا ئه‌م کاره‌ساته بکات به ته‌وه‌رێک بۆ توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به خاڵێکی سه‌ره‌تا بۆ ڕێگه چاره‌یه‌کی ئه‌و کێشانه‌ی، که کۆمه‌ڵگاکه‌ی پڕ کردۆته‌وه.
ئاب 19, 2011
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌شی دووه‌م – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی ناپاکیی کردن له‌ژیانی هاوسه‌رێتی – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که‌تیایدا ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی ناپاکیی کردن له‌ژیانی هاوسه‌رێتیی
به‌شی دووه‌م
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
پاش چه‌ند ڕۆژێک (په‌ری) تێلی بۆ کردم و گوتی ئه‌م عه‌سره سه‌ردانێکت ده‌که‌م، له‌ناخی دڵمه‌وه پێمناخۆشبوو به‌ڵام له‌به‌ر ماڵه‌وه‌مان به‌وجۆره خۆم ده‌رنه‌ده‌خست، کاتێک هات زۆرترین قسه‌کانی باسی شانوباڵی (هێمن) و پاره و ئۆتۆمبێله‌که‌ی و ئیشوکاره‌کانی ئه‌و بوو، له‌م سه‌ردانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی له‌مه‌به‌ستییان تێگه‌یشتم و له‌م ساته وه‌خته‌وه زانیم که زوو یان دره‌نگ من ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێک ده‌بمه‌وه نه‌ک هه‌ر به دڵی خۆم نابێت و تێکمده‌شکێنێت به‌ڵکو ناشتوانم ئه‌م شه‌ڕه له خۆم لابده‌م. فرتوجرتی ئه‌م ماڵه‌ی ئامۆزای باوکم بۆ ماڵی ئێمه، به‌رده‌وام له زیادبووندا بوو، کاکه هیوای براشم نانی که‌وتبووه ڕۆنه‌وه، مووچه‌ی باش و ئۆتۆمبێلی باش له‌ژێردا و ئیشوکاری باش.
ئیتر ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دڵه‌ڕاوکێ ته‌نگی به ده‌روونم هه‌ڵده‌چنی، دایکم ڕۆژێک بانگی کردم و گوتی کچم وه‌ره دانیشه ئیشم پێته:
- کچی خۆم، وا یه‌ک دوو مانگێکت ماوه و خوێندن ته‌واو ده‌که‌یت، تۆ هه‌ر ده‌بێت بچیته ماڵوحاڵی خۆته‌وه…
- (خۆم پێنه‌گیرا و قسه‌که‌م به‌دایکم بڕی) کچی خۆم ئه‌وه ئێمه‌ش بڕیارمانداوه تۆ بده‌ین به (هێمن) ئه‌وروپی، (هێمن)ی ده‌وڵه‌مه‌ند، دایه تکایه شووی چی، من جارێ بیرم له شووکردن نه‌کردۆته‌وه.
- ئه‌وه چییه چه‌تیو؟ گاڵته‌ت به قسه‌کانم دێت؟ به‌خوا ئه‌گه‌ر به باوکت و کاکه هیوات ده‌ڵێم پڕ شه‌قت ده‌که‌ن، ئه‌مه کێ پێی گوتویت تۆ ده‌درێیت به (هێمن)؟ (په‌ری) هیچی له‌لا باس کردوویت؟
- نه‌خێر، به‌ڵام ده‌ڵێی ده‌ڵاڵه، هه‌ر من ده‌بینێت باس باسی هێمنه فه‌ندییه.
- ده‌مدرێژی نه‌که‌یت، به‌خوا یه‌ک قسه‌ی به‌رز و نزم بکه‌یت لنگت هه‌ڵده‌قڵیشێنم، خۆ لێمان نابیت به (…) ڕووته‌کان، بچیت کوڕێکی خوێڕیمان بۆ بهێنیته ماڵه‌وه و بڵێت شوو به‌م قاره‌مانه ده‌که‌م.
- دایه ..
- دایه و مایه نییه، ئه‌وه پێم گوتی، شه‌قه‌کانی باوکت و کاکه هیوات له‌بیرچۆته‌وه له‌سه‌ر هیچ تێ‌یان هه‌ڵده‌دایت، ئه‌گه‌ر من له‌ژێر ده‌ست و قاچی ئه‌واندا ده‌رمنه‌ده‌هێنایت ئێستا ئێسقانیشت نه‌مابوو، ئێستا ئه‌وه‌نده‌ش ده‌مت درێژ نه‌ده‌بوو.
به‌ده‌م گریانه‌وه دایکمم به‌جێهێشت. زۆر بیرم ده‌کرده‌وه هه‌رچه‌نده ده‌مویست ئه‌م گۆڕانکارییه به ئامانج ڕابگه‌یه‌نم، نه‌مده‌زانی چۆن پێی بڵێم و دڵیشم نه‌ده‌هات تووشی ئه‌و خه‌فه‌ته‌ی بکه‌م.
به‌ڵام ناچار بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ئه‌م کێشه‌یه له ده‌روونمدا په‌نگ نه‌خواته‌وه، ڕۆژێک له په‌یمانگه تێلێکم بۆ (ئامانج) کرد، ویستم قسه بکه‌م به‌ڵام قورگم پڕبوو له‌گریان، قسه‌م پێنه‌کرا، مۆبایله‌که‌م داخست، کاتێک ده‌وام ته‌واو بوو (ئامانج) له‌به‌رده‌رگای په‌یمانگه چاوه‌ڕێی ده‌کردم، زۆر شڵه‌ژابوو، نه‌مویست له‌وێدا سه‌رنجی کچ و کوڕانی په‌یمانگه بۆ لای خۆم ڕابکێشم، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م به (ئامانج) گوت:
- ئامانج گیان، ئه‌و زاڵمانه ده‌یانه‌وێت من و تۆ له‌یه‌ک بکه‌ن.
- (ڕه‌نگی زۆر تێکچوو) کێ؟ زاڵم کێیه پێم بڵێ، چی بووه؟
- ئێستا کاتی نییه، بابزانم ئه‌مشه‌و به نامه پێتده‌ڵێم، ئێستا بڕۆ با که‌سێک نه‌مانبینێت و ئه‌م به‌زمه‌یشی نه‌یه‌ته سه‌ر.
ئه‌و ڕۆژه هه‌موو پلانه‌که‌ی ماڵی خۆمانم به نامه بۆ نووسی، ده‌ستم شل بوو هێنده نامه‌م نووسی و به‌مۆبایلدا بۆم نارد، هه‌ستمکرد (ئامانج) تووشی تاسان بووه، ته‌نها به‌یه‌ک نامه وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو نامه‌یه‌ی دامه‌وه و نووسیبووی (ته‌سلیم مه‌به، خوا گه‌وره‌یه).
هه‌رچه‌نده من زووتریش باسی ڕه‌وشی خێزانه‌که‌ی خۆمانم بۆ ئامانج کردبوو، به‌ڵام دیاره ئه‌ویش له نائومێدیدا نه‌یده‌زانی چی بڵێت.
له‌دوای ئه‌وه‌ی دایکم ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ کردم، جموجۆڵ و ته‌له‌فۆن و هاتووچۆکانی هه‌ردوولا ڕوو له‌زیادبوون بوو، ناچارم به‌ئامانجم گوت با ڕۆژێک (شه‌نگه‌ی) کچی پورت سه‌رێکم لێبدات بۆ په‌یمانگه، (شه‌نگه) هات و له ناو په‌یمانگه‌دا نزیکه‌ی کاژێرێک قسه‌مان به‌یه‌که‌وه کرد، ئه‌ویش زۆر نیگه‌ران بوو به‌م مه‌سه‌له‌یه، من بۆ ئه‌وه بانگی شه‌نگه‌م کرد تاکو ته‌گبیرێک له‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین، دوای قسه‌کردنێکی زۆر و سێ جار په‌یوه‌ندی کردن به ئامانجه‌وه به مۆبایل، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئامانج بێته داوام، هه‌رچه‌نده به‌پێی به‌رنامه‌ی خۆمان هێشتا کاتمان مابوو، به‌ڵام ناچاربووین پێشی بخه‌ین، هه‌رچه‌نده من زۆر نائومێدبووم له‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌ش، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت ڕێگه‌ی ترمان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو. پاش سێ ڕۆژ ئامانج وه‌ڵامی دامه‌وه که ماڵه‌وه‌یان ئاماده‌ن، ئه‌وه بوو، ڕۆژی پاشتر پاشنیوه‌ڕۆ دایکی ئامانج و خوشکێکی و دوو پوری هاتن بۆ ماڵی ئێمه، من زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنم کردن، به‌ڵام دایکی که زانی بۆ داوای من هاتوون زۆر ساردبوو له‌گه‌ڵیاندا، له‌شه‌رماندا من زوو زوو ده‌چوومه ژووره‌که‌ی ئه‌ودیو، گوێم لێ‌بوو دایکم له وه‌ڵامدا پێیگوتن که گوایه باوکم قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئامۆزاکه‌یدا بڕاندۆته‌وه که من بۆ (هێمن) ده‌بم. که گوێم له‌و قسه‌یه بوو به‌رچاوم تاریک بوو، زۆر بێتاقه‌ت بووم. من و ئامانج ڕێکه‌وتبووین که کاتێک ماڵی باوکی دێنه داوام، به‌هیچ جۆرێک نابێت باسی بوونی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی نێوان من و ئامانج بکه‌ن ئه‌گینا چاره‌نووسیشمان نادیار ده‌بێت، بۆیه دایکی ئامانج و میوانه‌کانی تر وه‌کئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک نییه له‌نێوان من و ئامانجدا قسه‌یان ده‌کرد و ته‌نها وایان ده‌رده‌بڕی که ئه‌وان و ئامانجی کوڕیان منیان به دڵه و له ڕه‌وشتم ڕازین. ئاگام لێ‌بوو له‌کاتی ڕۆشتنیاندا، دایکی ئامانج به‌دایکمی گوت، که جاری تریش سه‌رده‌ده‌نه‌وه بۆ وه‌ڵام، به‌ڵام دایکم به‌ته‌واوی نائومێدی کردن و پێی ڕاگه‌یاندن که پێویست ناکات جارێکی‌تر قسه له‌مباره‌یه‌وه بکه‌ن چونکه مه‌سه‌له‌ی من و هێمن بڕاوه‌ته‌وه و باوکم و کاکه هیوا زۆریان پێ‌ناخۆش ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێت.
ئه‌وان ڕۆیشتن و دایکم هاته‌وه ژووره‌وه بانگی کردم:
- هێڤی ئاگات له‌و سه‌رسواڵکه‌رانه بوو بۆچی هاتبوون، به‌هه‌موو عه‌قڵێکیانه‌وه به‌ته‌مای تۆن بۆ کوڕه‌که‌یان.
- ئه‌ی تۆ چیت وه‌ڵامدانه‌وه؟
- وه‌ڵا ڕاست و دروست پێمگوتن، که تۆ دراویت به هێمن، ئه‌ی خۆ شه‌رمیان لێناکه‌م و لێیان ناترسم.
- (ده‌ستم کرد به‌گریان) بۆ دایه ڕای منتان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، کێ ده‌ڵێت من شوو ده‌که‌م من هێمن، کێ ده‌ڵێت من هێمنم به دڵه؟
- ئای ئای ئای، وه‌ڵا هه‌ر ئه‌مه‌مان مابوو، بۆچی سه‌رقژن هه‌موو ئه‌م شاره بگه‌ڕێیت کوڕێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕێکوپێکی وه‌کو هێمنت ده‌ستده‌که‌وێت؟ ئینجا چاک بزانه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌پیاوانه‌وه هه‌یه نه‌ک من و تۆ، که باوکت و کاکه هیوات گفتیاندا یه‌عنی ته‌واو، ئیتر خوای ده‌کرد خۆت ده‌کوشت، وه‌ڵا بابه ئاخر زه‌مانه، من کاتی خۆی هه‌ر ده‌موچاوی باوکیشتم نه‌بینی بوو هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی گواسترامه‌وه.
- (به‌ده‌م گریانه‌وه) ئێ خۆ ئێستا سه‌رده‌می به‌رد نییه دایه، خۆ به‌لاخۆ باوکم نوێژ ده‌کات، چۆن ده‌بێت زوڵمی وا‌بکات له کچی خۆی؟
- قه‌حبه به‌سه، ئاژاوه مه‌خه‌ره ماڵه‌که‌مه‌وه، خۆشی و بێت و ترشیت بێت ته‌واو تازه، خوا کوڕێکی خزم و چاک و ده‌وڵه‌مه‌ند و خوێنده‌واری وه‌کو هێمنی ناردووه، ده‌ته‌وێت له‌قه‌ی لێبده‌یت؟ ناشێ هاتنی ئه‌م سوڵکه‌رانه‌ی دراوسێمان ده‌ستی خۆی تێدا بێت؟ به‌خوا به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌مه به کاکه هیوات ده‌ڵێم شه‌قوپه‌قت ده‌کات.
هه‌رچه‌ندم کرد هه‌ر گوێی لێنه‌گرتم، ئه‌مه دایکم وابێت ئه‌ی ده‌بێت باوکم و کاکه هیوا چۆن بن، بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد له‌و کاته‌دا و چوومه ژوورێکی تر. دوای نان خواردنی ئێواره دایکم کاکه هیوای برده ژوورێکه‌وه و دووبه‌دوو قسه‌یان ده‌کرد، زانیم ئه‌مه‌ش پلانگێڕییه‌کی تره له من ده‌کرێت، پاش ئه‌وه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه، کاکه هیوام بانگی کردم، گوتی:
- هێڤی بڕۆ ئه‌و مۆبایله‌تم بۆ بێنه.
- به‌ڵێ باش (چووم مۆبایله‌که‌م بۆ هێنا).
- تۆ و مۆبایلیان نه‌گوتووه (سیم کارته‌که‌ی لێده‌رهێنا و خستییه گیرفانی و مۆبایله‌که‌شی دایه ده‌ستی دایکم) دایه ئه‌م مۆبایله لای خۆت هه‌ڵبگره، فه‌رموو هێڤی خان ئێستا ده‌توانیت بچیته‌وه ئه‌ودیو.
هیچ قسه‌م نه‌کرد، وه‌کئه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌م هیچ گرنگییه‌کی نه‌بێت بۆ من، چوومه‌وه ژووره‌که‌ی خۆم. په‌یوه‌ندی من و ئامانج به‌ره‌و نه‌مان چوو، شه‌نگه هاته سه‌ردانم و پێم ڕاگه‌یاند که مۆبایله‌که‌م پێنه‌ماوه، ئیتر به سێ چوار ڕۆژ جارێک شه‌نگه ده‌هاته په‌یمانگه هه‌واڵی ئامانجی بۆ ده‌هێنام و هه‌واڵی منی بۆ ئامانج ده‌برد.
که‌وتینه کۆتایی ساڵی خوێندن و تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد، مێشکم هیچی وه‌رنه‌ده‌گرت، هه‌رچۆنێک بێت ده‌رچووم و ده‌مزانی ده‌بێت خۆم بۆ ژیانێک ئاماده بکه‌م که دڵم پێی خۆش نییه، زۆر زه‌حمه‌ت بوو له‌لام دڵم لای که‌سێکی تر بێت و جه‌سته‌م لای که‌سێکیتر.
هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌کان بوون به‌ڕاستی و هێشتا به‌ته‌واوی له‌ماندبوونی خوێندن نه‌حه‌سابوومه‌وه، هاتنه داوام و منیش وه‌ک به‌نده‌یه‌کی گوێڕایه‌ڵ ته‌نها بۆم هه‌بوو جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمانه‌رکان بم و ڕووی خۆشیان پیشان بده‌م و وته‌یه‌کی ناڕه‌زاییم له ده‌م نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌ست ماچ کرا و شه‌کراو خورایه‌وه، ئاڵتون و جلیان بۆ هه‌ڵگرتم، دایکم بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی کۆتایی بۆ ماڵی ئامانج بنێرێت، به‌خوشکه بچوکه‌که‌مدا شه‌کراوێکی بۆ ناردن، یه‌م ڕه‌فتاره‌ی دایکمم زۆر پێ‌ناخۆش بوو، پاش چه‌ند ڕۆژێک ئامانج له کۆڵان خوشکه‌که بچوکه‌که‌می دیبوو، نامه‌یه‌کی دابوویه ده‌ستی بۆ من، خوشکه‌که بچوکه‌که‌م ده‌تگوت (مین)ی پێیه زۆر به شڵه‌ژاوی نامه‌که‌ی به‌دزییه‌وه دایه ده‌ستم، له نامه‌که‌دا ئامانج خه‌مباری زۆری خۆی به‌م کۆتاییه تراژیدییه‌ی نێوانمان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها نووسیبووی: (ده‌زانم هیچ گوناهێکی تۆی تێدانییه، هه‌تا ماوم ناتوانم خۆشه‌ویستی تۆ له‌بیر بکه‌م، به‌ڵام ده‌بێت بمبه‌خشیت ناتوانم چیتر له‌م کۆڵانه‌دا بژیم، دایکم و باوکمم ناچارکردووه له‌م گه‌ڕه‌که بگوێزینه‌وه، بۆیه له‌م ڕۆژانه‌دا ئێمه له‌م گه‌ڕه‌که ده‌ڕۆین و نازانم ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه یه‌کتری ده‌بینینه‌وه یان نا، هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ده‌خوازم).
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه تێر تێر گریام، به‌ڵام له‌هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌بوو ده‌بوایه به‌دزییه‌وه بگریمایه، بۆئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌کی پرسیارم له‌سه‌ر دروست نه‌بێت.
ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند ڕۆژێک ماڵی ئامانج له‌و گه‌ڕه‌که باریان کرد و خواحافیزییان له هه‌موو دراوسێکان کردبوو ته‌نها له ماڵی ئێمه نه‌بێت.
هێمن هه‌ندێ ڕۆژ ده‌هات به‌دوامدا و ده‌یبردم بۆ پیاسه و نانخواردن و شتومه‌ک کڕین، دڵم به‌هیچ شتێکی خۆشنه‌بوو، به‌ڵام هه‌موو خه‌مه‌کانم له‌ناخمدا به‌توندی شاردبووه‌وه و زۆر هه‌وڵم ده‌دا له ڕوخسارمدا هیچ نیشانه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ده‌رنه‌که‌وێت، هه‌ستم ده‌کرد خه‌ریکه ده‌بم به دوو که‌سێتی جیاواز، که‌سێتییه‌ک که له ناوه‌وه به‌ته‌واوی ئه‌م که‌سه و ئه‌م ژیانه ڕه‌تده‌کاته‌وه، که‌سێتییه‌کی ڕووکه‌ش که هه‌وڵی گوجاندن ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه نوێیه‌دا.
ڕۆژی گواستنه‌وه‌یان دیاریکردم، هه‌ردوو خێزان سه‌رقاڵبووبوون به منه‌وه، ئه‌و کاتانه‌ی له‌گه‌ڵ هێمندا به‌رێوه بووین بۆ یه‌کێک له هاوینه‌هه‌واره‌کان، له‌ڕێگه بیرم له ئامانج ده‌کرده‌وه، ده‌بێت ئێستا چیبکات؟ ئه‌گه‌ر ئێستا من ببینێت ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێکی هه‌بێت، زۆرم به‌زه‌یی به ئامانج و خۆشمدا ده‌هاته‌وه، کاتێک من سه‌رقاڵی ئه‌م خه‌یاڵانه ده‌بووم، هێمن وایده‌زانی ده‌ترسم و هه‌وڵی ده‌دا هێورم بکاته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ مانگی هه‌نگویمان ته‌واو کرد و گه‌ڕاینه‌وه ئه‌و ماڵه‌ی بۆم ئاماده‌کرابوو، ماڵێک هه‌رچی که‌موکوڕی بوو تیایدا نه‌بوو، هه‌موو که‌لوپه‌له‌کان له‌جۆری گرانبه‌ها، ئیتر هاته ماوه‌یه‌ک هه‌ر خه‌ریکی پێشوازیکردن و به‌ڕێکردنی میوان بووم.
هێمن مۆبایلێکی گرانبه‌ها و سیم کارتێکی بۆ کڕیم و بوومه‌وه خاوه‌نی مۆبایلی خۆم، به‌ڵام بڕیارمدا که ئه‌م ژیانه وه‌ک واقعێکی نوێی ژیانم په‌سه‌ند بکه‌م و خۆم تووشی گێچه‌ڵ نه‌که‌م. هێمن ڕێزی لێده‌گرتم و سۆزی پێده‌به‌خشیم، به‌ڵام هه‌رچه‌ندم ده‌کرد نه‌مده‌توانی بیکه‌مه جێگره‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆم که ئامانج بوو، به‌ڵام منیش ڕێزم لێده‌گرت و کێشه‌مان نه‌بوو.
ژیانم له‌ڕووی مادییه‌وه نه‌ک هه‌ر باشبوو به‌ڵکو زۆر باشبوو، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ستم به‌بۆشاییه‌کی سۆزداری ده‌کرد، هه‌ستم ده‌کرد (هێمن) وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستته ڕۆحی و سۆزدارییه‌کانی من نییه، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی سارد و بێ سۆز بوو، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستم ده‌کرد دڵم لای که‌سێکی تره.
ڕۆژگار هاتوچوو، خودا منداڵێکی پێبه‌خشین، ئه‌م منداڵه سه‌رقاڵییه‌کی وایپێبه‌خشیم که بیرکردنه‌وه‌کانم که‌متر بوونه‌وه، هێمنیش زۆر گرنگی به‌م منداڵه ده‌دا.
کاتێک سه‌ردانی ماڵی باوکم و ئه‌و کۆڵانه‌م ده‌کرد که جوانترین یادگاری ژیانمی تێدابوو ئه‌ویش ماڵی ئامانج بوو، زۆر دڵم ته‌نگ ده‌بوو، له‌لایه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵی باوکم سته‌مێکی گه‌وره‌یان لێکردم، له‌لایه‌کی تره‌وه بینینی ئه‌و خانووه‌ی ماڵی ئامانجی تێدا نیشته‌جێبوو هه‌موو جارێک برینه شاراوه‌که‌ی دڵمی ده‌کولانده‌وه.
بۆیه هه‌رجارێک له‌سه‌ردانی ماڵی باوکم ده‌گه‌ڕامه‌وه هه‌تا یه‌ک دوو ڕۆژ زۆر بێتاقه‌ت ده‌بووم، هه‌رچه‌ند هێمن ئه‌م بێتاقه‌تبوونه‌ی منی زۆر پێ‌ناخۆش بوو و به‌رده‌وام له هۆکاره‌که‌ی ده‌پرسی به‌ڵام من وامپیشان ده‌دا که ته‌ندروستیم ته‌واو نییه، بۆیه ئیتر بڕیارمدا سه‌ردانه‌کانم بۆ ماڵی باوکم که‌م بکه‌مه‌وه و بیانووشم منداڵه‌که‌م بوو.
ئاب 19, 2011
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی ناپاکیی کردن له‌ژیانی هاوسه‌رێتی – به‌شی یه‌که‌م – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که‌تیایدا ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی ناپاکیی کردن له‌ژیانی هاوسه‌رێتیی – به‌شی یه‌که‌م.
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
کاتێک له قۆناغی چواره‌می ئاماده‌یی بووم،، کوڕێکی گه‌ڕه‌که‌که‌مان زۆر ده‌وروخولی ده‌دام، به‌جوانی هه‌ستم پێده‌کرد ده‌یه‌وێت سه‌رنجم ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هه‌رچه‌نده ئه‌و کوڕه له خێزانێکی تاڕاده‌یه‌ک هه‌ژار بوو، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد زۆر هێمن و خاوه‌ن که‌سێتیییه‌کی دیاربوو له‌گه‌ڕه‌کدا، هه‌رچه‌نده خێزانی ئێمه‌ش باری مادیمان زۆر له‌بار نه‌بوو به‌ڵام ئێمه له ماڵی ئه‌و کوڕه داراتر بووین، منیش ئه‌و کاته هه‌رزه‌کارێکی له‌خۆبایی بووم، ئه‌وه‌نده خۆم باده‌دا و لاروله‌نجه‌م ده‌کرد کاتێک ئه‌وم ده‌بینی، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و کوڕه‌م شێت و هار کردبوو، کوڕه‌که چوار ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، ئه‌و کاته له دوا قۆناغی په‌یمانگه ده‌یخوێند، به‌یانییه‌کیان زوو هاته سه‌ر ڕێم، هه‌ستمکرد هه‌موو گیانی ده‌له‌رزێ، زۆر به‌شه‌رمه‌وه له چاوه‌کانمی ده‌ڕوانی، دیاربوو زۆریش ده‌ترسا هه‌ر زوو زوو سه‌یری ئه‌ملاولای ده‌کرد، هه‌رچۆنێک بێت زۆری له‌خۆی کرد:
- به‌یانیت باش، هێڤی خان.
- به‌یانیت باش
- ده‌کرێت دوو قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌م؟
- فه‌رموو به‌ڵام به‌خێرایی کاتی چوونه مه‌کته‌به، با دوا نه‌که‌وم.
- نازانم چیت پێ بڵێم، تۆ هه‌ستت به من کردووه چۆنم بۆت؟
- تاڕاده‌یه‌ک.
- خۆشمده‌وێی.
- به‌ڵام ..
- تکایه به‌به‌ڵام وه‌ڵامم مه‌ده‌ره‌وه، تۆ ئێستا بڕۆ بۆ ده‌وامه‌که‌ت با دوا نه‌که‌ویت، کاتێکی تر قسه ده‌که‌ینه‌وه.
ده‌ستبه‌جێ ڕۆیشت و هه‌ستمکرد نایه‌وێت هیچ ئه‌گه‌رێک بۆ ڕه‌تکردنه‌وه له زاری منه‌وه ببیستێت، بۆیه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی نه‌کرد که به به‌ڵام وه‌ڵامم دایه‌وه، دیاربوو ئه‌و چاوه‌ڕێی له‌و به‌ڵامه‌ی ده‌کرد که جۆرێک له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی تێدابێت، له‌کاتێکدا من ده‌مویست بڵێم به‌ڵام جارێ من ده‌خوێنم و هێشتا زووه بۆ من بۆ ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه، ئه‌گه‌رچی باڵایه‌کی به‌رز و جه‌سته‌یه‌کی پڕیشم هه‌بوو.
ڕۆژگار هات و چوو، ئامانج له نیگاکردن و سه‌رڕێ گرتنه‌کانی نه‌ده‌که‌وت، به‌ڵکو ئه‌م هه‌ڵسوکه‌تانه‌ی له‌زیادبووندا بوو. ئه‌و کاته هێشتا مۆبایل نه‌هاتبووه کوردستان، ئامڕازی په‌یوه‌ندی کردن ته‌نها قسه‌کردنی ڕووبه‌ڕوو بوو ئه‌ویش به چ ده‌ردیسه‌رییه‌ک، نیوه‌ڕۆیه‌ک له ده‌وام ده‌هاتمه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه، کچێک له‌سه‌ر ڕێگه‌مدا چۆنی و چاکی له‌گه‌ڵ کردم، داوای یارمه‌تی لێکردم که چه‌ند قسه‌یه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵمدا، منیش ڕێگه‌مدا، خۆی پێناساندم:
- من ناوم شه‌نگه‌یه و کچی خاڵی ئامانجم.
- کام ئامانج؟
- ئامانجی گه‌ڕه‌کی خۆتان، ئه‌وه‌ی له‌مڕۆژانه‌دا قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردبووی.
- ئه‌ها، فه‌رموو؟
- من هه‌ندێ ڕاسپارده‌ی ئامانجم پێیه که پێت بڵێم، ئامانج زۆر زۆر تۆی خۆشده‌وێت، ئه‌و ده‌زانێت که هێشتا زووه بۆ تۆ بیر له هاوسه‌رگیریی بکه‌یته‌وه، به‌ڵام ئامانج ده‌ڵێت با په‌یوه‌ندی ببه‌ستین، له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم هه‌تا خوێندن ته‌واو ده‌که‌یت، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵدا بکات نه‌ک هه‌ر ته‌نها بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی کاتی، بڕوا بکه هێڤی نه‌ڵێم کوڕی پوری خۆمه، ئامانج زۆر کوڕێکی پاک و ڕاستگۆ و به‌وه‌فایه، دڵنیام که زۆر به‌ڕاستی و له دڵه‌وه تۆی خۆشده‌وێت.
- من ناڵێم کوڕێکی خراپه، به‌ڵام… به‌ڵام با جارێ بیری لێبکه‌مه‌وه.
- ئه‌ی که‌ی و چۆن وه‌ڵامی ده‌ده‌یته‌وه؟
- نازانم.
- من جارێکی‌تر بێمه‌وه ئه‌م سه‌ر ڕێگه‌یه‌ت؟
- تۆ عه‌زیه‌ت مه‌کێشه …
- عه‌زیه‌ت نییه، خوا ده‌کا ئێوه ڕێکده‌که‌ون، حه‌ز ده‌که‌ی دوو جار.. سێ جاری‌تر دێمه‌وه به‌پێی ده‌رفه‌ت.
- (ویستم وا خۆم پیشانبده‌م که زۆر قورسم و به‌ئاسانی خۆم ناده‌م به‌ده‌سته‌وه) دوو هه‌فته‌ی تر ڕۆژێک تۆ وه‌ره‌وه، به‌ڵام شه‌ممان و یه‌کشه‌ممان و دووشه‌ممان به‌یانیانم، وه‌کو ئه‌مڕۆ.
- ده‌زانم، (به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه) ئامانج ده‌زانێت که‌ی به‌یانیانیت و که‌ی نیوه‌ڕوانیت، به‌ڵام بۆ دوو هه‌فته‌ی تر؟ ئامانج گوناهه، ئه‌ی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌یه‌مه‌وه؟
- ببوره، ده‌ڵێم دوو هه‌فته‌ی تر.
- باشه گیان، من دوو هه‌فته‌ی تر دێمه‌وه وه‌کو ئه‌مڕۆ، له‌کاتم گرتیت، سوپاس.
ئامانج زۆر ڕێکوپێک ده‌هاته به‌رچاوم، له‌وه‌ش تێگه‌یشتم که ئه‌و منی زۆر خۆشده‌وێت، بۆیه بڕیارمدا به به‌ڵێ وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
پاش دوو هه‌فته‌که کچی پوره‌که‌ی هاته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌کته‌بم و منیش وه‌ڵامه‌که‌م دایه‌وه که ڕازیم، کچی پوره‌که‌ی له‌خۆشیدا ماچی کردم، نامه‌یه‌کی ئامانجی دایه ده‌ستم، منیش لێم وه‌رگرت و خستمه ناو جانتاکه‌مه‌وه.
خۆشه‌ویستی من و ئامانج تاده‌هات زیادی ده‌کرد، به‌ته‌واوی که‌وتبووینه داوی عه‌شقی یه‌کتره‌وه، له ماڵی ئێمه‌دا ته‌نها خوشکه بچوکه‌که‌م که ته‌مه‌نی سیانزه ساڵ بوو، له‌ماڵی ئه‌وانیشدا دایکی و خوشکێکی دوانزه ساڵانی ئاگاداری ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوانمان بوون، هه‌ندێ جار ئامانج نامه‌ی به‌و خوشکه بچووکه‌یدا بۆ ده‌ناردم، هێنده‌ی نه‌برد مۆبایل هات و هه‌ریه‌که‌مان بووینه خاوه‌نی مۆبایل و ئیدی په‌یوه‌ندی کردن و نامه ناردن بووه نان و ئاوی ڕۆژانه‌مان، به‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ئێمه دڵمان خۆش‌بوو، به‌ڵکو ئه‌و خوشکه‌ی ئامانجیش حه‌سایه‌وه له نامه‌هێنان و نامه‌بردن.
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئامانجدا پلانمان داده‌نا ماڵه‌که‌مان چۆن بێت، چۆن ژیانی خۆمان ڕێکبخه‌ین، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار ئامانج ناوی بۆ ئه‌و منداڵه‌ش داده‌نا که له‌ئایینده‌دا خوا پێی ده‌به‌خشین، هه‌رچه‌نده که هێشتا دایک و باوکی ئه‌و منداڵه نه‌چووبوونه ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
پۆلی شه‌شی ئاماده‌ییم ته‌واوکرد، به‌ڵام منیش هاوشێوه‌ی ئامانج نمره‌که‌م له په‌یمانگه وه‌رگیرا، بۆیه له‌لایه‌ک پێم ناخۆشبوو که له زانکۆ وه‌رنه‌گیرام، له‌لایه‌کیتره‌وه دڵنه‌وایی خۆمم به‌وه ده‌دایه‌وه که ته‌نها دوو ساڵی‌تر ده‌خوێنم و له‌گه‌ڵ ئامانجدا به‌یه‌کتر ده‌گه‌ین، هه‌ستم ده‌کرد ئامانجیش به‌مه دڵخۆشبوو که من له په‌یمانگه وه‌رگیراوم نه‌ک زانکۆ.
چوونم بۆ په‌یمانگه زیاتر ده‌رگای بۆ په‌یوه‌ندیکردن و یه‌کتر بینینی من و ئامانج واڵا کرد، هه‌رچه‌نده هه‌ندێجار کوڕان له په‌یمانگه داوای په‌یوه‌ندییان لێده‌کردم، به‌ڵام من وامده‌زانی خوا ته‌نها ئامانجی به کوڕ دروستکردووه و چاوم هیچ کوڕێکی تری نه‌ده‌بینی.
ساڵی یه‌که‌مم ته‌واو کرد و مانگ و هه‌فته و ڕۆژمان ده‌بژارد، که‌ی ساڵی خوێندنی داهاتوو ته‌واو ده‌که‌م و ڕزگارم بێت و ده‌ستبکه‌ین به‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی.
شه‌وێکی زستان دانیشتبووین له‌پڕێکدا له ده‌رگای ماڵه‌وه‌مان درا، براکه‌م چوو ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه، سه‌یرم کرد ماڵێک بوون، ژن و پیاوێک و کوڕ و کچێکی له من گه‌وره‌تر. هه‌رچه‌نده له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرم ده‌کردن به‌ڵام نه‌مناسین، کاتێک باوکم و دایکم چوون به‌ره‌وپیریان ده‌ستیان کرد به ماچوموچ و به‌گه‌رمی پێشوازییان لێکردن، من چوومه ژووره‌که‌ی دواوه، هێنده‌ی نه‌برد دایکم هات به‌دوامدا و گوتی:
- وه‌ره کچم، ئه‌وه ماڵی ئامۆزایه‌کی باوکته 20 ساڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.
- ئێ دایه من نایانناسم، له‌ڕووم نایه.
- کچێ عه‌یبه، خۆ تۆ منداڵ نیت، وه‌ره و به‌خێرهاتنێکیان بکه و کچێک‌یان له‌گه‌ڵدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و دانیشه و تۆزێ ئاو بێنه و چایه‌که‌یشی بخه‌ره سه‌ر با زوو پێبگات.
- باشه بابچم جلێکی جوان له‌به‌ر بکه‌م، به‌خوا له‌ڕووم نایه‌ت به‌م جلانه‌وه بێم بۆ لایان.
- کچێ خۆ ناتبه‌ن به‌بوکی، ئه‌و قاته‌ی به‌رت عه‌یبی چییه؟ ئااای له‌ده‌ست ئه‌ولادی ئه‌م زه‌مانه.
خۆم گۆڕی و چووم به‌خێرهاتنم کردن و ئاو و چاییم بۆ بردن و لای کچه‌که‌یانه‌وه دانیشتم و که‌وتینه یه‌کتر ناسین و قسه‌کردن، کوڕه‌که‌یان زوو زوو سه‌یرێکی منی ده‌کرد، باوکم و ئامۆزاکه‌ی و دایکم و ژنه‌که‌ش گه‌رمه قسه بووبوون.
زانیم که ئه‌وان بیست ساڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، وا هاتوونه‌ته‌وه که ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باری مادییان زۆر باشه و به‌ته‌مای چه‌ند پرۆژه‌یه‌کن لێره، کوڕه‌که‌یان ناوی (هێمن)ه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ندازیاریی ته‌واوکردووه و ته‌مه‌نی (28) ساڵه، ئه‌م کچه‌ش ناوی (په‌ری)ه و به‌شی کۆمپیوته‌ری ته‌واوکردووه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌مه‌نی (23) ساڵه. له‌مێشکی خۆمدا به‌راوردی خێزانه‌که‌ی خۆم و ئه‌م خێزانه‌ی ئامۆزای باوکمم ده‌کرد زۆر جیاوازییان هه‌بوو، خێزانی ئێمه زۆر ڕه‌ق و توند بوون به‌رامبه‌ر به کچ و گوێگرتن و دیالۆگ نه‌بوو له‌ناوماندا، ئه‌وه‌ی باوکم و براکه‌م ده‌یانگوت ئیتر ده‌بوو به یاسا و ده‌بووایه جێبه‌جێ بکرایه، به‌ڵام ئه‌م خێزانه‌ی ئامۆزای باوکم ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه بوون.
هه‌ستم ده‌کرد دایکم و باوکم له‌گه‌ڵ میوانه‌کاندا تێر قسه نه‌ده‌بوون، یادگاری کۆن له‌سه‌ر یادگاری باسی لێده‌کرا، کات دره‌نگ بوو ئینجا میوانه‌کان هه‌ستان و به‌ڕێمان کردن.
ڕۆژێک ئامانج نامه‌یه‌کی بۆ ناردم تیایدا داوای ده‌کرد ئه‌گه‌ر کاتم هه‌بێت تێلم بۆ بکات، منیش به ئه‌رێ وه‌ڵامم دایه‌وه:
- هێڤی گیان مژده‌یه‌کی خۆش.
- خێر؟ چییه؟
- ناوم بۆ دامه‌زراندن ده‌رچوو و دامه‌زارم، سوپاس بۆ خوا بوومه خاوه‌نی وه‌زیفه و مووچه‌ی خۆم، هه‌وڵیش ده‌ده‌م له‌مه‌ودوا دوای ده‌وام کارێکی تریش بکه‌م تاکو به‌زوویی هه‌تا تۆ ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌که‌یت، من بتوانم زۆر پێداویستی ژیانی هاوسه‌رییم ئاماده کردبێت.
- پیرۆزه به‌قوربان، زۆرم پێخۆشه.
شه‌نگه‌ی کچی خاڵی ئامانج ناوبه‌ناو هه‌واڵی ده‌پرسیم و هه‌ستمده‌کرد ئه‌م کچه زۆر میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه، منیش وه‌ک که‌سێکی زۆر نزیکی خۆم مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌کرد.
شه‌وێک ماڵی ئامۆزاکه‌ی مامم ئاگاداریان کردین که بۆ ڕۆژی دوایی ده‌بینه میوانی ئێواره‌خوانی ئه‌وان، ئه‌وه‌بوو چووین، خواردنێکی زۆریان ئاماده‌کردبوو، ماڵێکی زۆر خۆش و ڕازاوه و گه‌وره‌یان هه‌بوو، دوو ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی نوێیان هه‌بوو. وه‌ک سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌وان بۆ ماڵی ئێمه، من و په‌ری له‌گه‌ڵ یه‌کدا که‌وتینه‌وه قسه‌کردن، په‌ری ژووره‌که‌ی خۆی پێپیشاندام و له‌ژووره‌که‌ی ئه‌ودا گفتوگۆی زۆرمان کرد، هه‌ستمکرد له‌قسه‌کانیدا زۆر باسی (هێمن)ی برای بۆ ده‌کردم وه‌کئه‌وه‌ی بیه‌وێت سه‌رنجم ڕابکێشێت بۆ لای ئه‌و، کۆمه‌ڵێکی زۆر وێنه‌ی خۆیانی پیشاندام که له ئه‌وروپا گرتبوویان، ئه‌و شه‌وه (هێمن) سێ جار خۆی کرد به ژووره‌که‌ی (په‌ری)دا و هه‌رجاره به‌بیانووی شتێکه‌وه ده‌هات، تا دواجار (په‌ری) به‌پێکه‌نینه‌وه پێی‌گوت ئه‌وه‌نده قسه‌مان پێنه‌بڕێت و نه‌یه‌ته‌وه ئه‌و ژووره.
کاتێک گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه هه‌ستمکرد خۆشحاڵییه‌ک به‌سه‌ر سیمای باوکم و کاکه (هیوا)ی برام و دایکمه‌وه دیاره، ده‌مویست تێبگه‌م چی ڕوویداوه، هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و شه‌وه خۆم له‌دایکم نزیک کرده‌وه که ئامۆزاکه‌ی باوکم، گفتی داوه کاکه (هیوا) بکاته سه‌رپه‌رشتیاری یه‌کێک له‌پرۆژه‌کانی خۆی و ئۆتۆمبێلێکی بۆ دابین ده‌کات.
هه‌ر له‌خۆمه‌وه له‌م نزیکبوونه‌وه و گفتپێدان و تێکه‌ڵییه، ترسێکم لێ‌نیشت. ئه‌و شه‌وه له‌سه‌ر جێگه‌ی نووستنه‌که‌م هه‌ر لێکمده‌دایه‌وه، ئه‌م دوو خێزانه من نه‌که‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان، زوو زوو قسه‌کانی (په‌ری)م ده‌هاته‌وه به‌ر گوێ که باسی (هێمن)ی بۆ ده‌کردم، هاتنه ژووره‌وه‌کانی (هێمن)م ده‌هاته‌وه به‌رچاو، ده‌مبه‌سته‌وه به‌م خۆشحاڵییه‌ی خێزانه‌که‌ی خۆم له‌م گفته‌ی به کاکه هیوا دراوه، هه‌رچه‌ند ده‌مهێنا و ده‌مبرد ترس و دڵه‌ڕاوکێکه‌ی زیاتر ده‌کردم.
ناهه‌قم نه‌بوو بترسم له‌و نزیکبوونه‌وه خێرایه، ئاخر ده‌مزانی ئه‌گه‌ر باوکم و کاکه هیوا قسه‌یه‌ک بکه‌ن ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی من، ئیتر هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه بێت، من چیم پێده‌کرێت ئه‌و کاته، جگه له جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان.
به‌ده‌م ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌وه خه‌ریکبوو خه‌وم لێده‌که‌وت، ده‌ستم دایه مۆبایله‌که‌م و نامه‌که‌یه‌کم بۆ (ئامانج) نارد و نووسیم: خۆشمده‌وێیت، مۆبایله‌که‌م خسته سه‌ر بێده‌نگ و خه‌وم لێکه‌وت.
ئاب 18, 2011
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌شی سێیه‌م و کۆتایی – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه، که تیایدا درۆ و خۆپه‌رستی ده‌بنه هه‌وێنی ئه‌نجامدانی ناپاکیی هاوسه‌ریی و به‌قوربانی کردنی به‌رامبه‌ر بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه، که تیایدا درۆ و خۆپه‌رستی ده‌بێته هه‌وێنی ئه‌نجامدانی ناپاکیی هاوسه‌ریی و به‌قوربانی کردنی به‌رامبه‌ر بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان.
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ڕۆژبه‌ڕۆژ په‌یوه‌ندی نێوان من و ڕێبوار به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه ده‌چوو، به‌واتایه‌کی تر به‌ته‌واوه‌تی هۆگری بووم، هێنده ئیره‌ییم هه‌بوو به‌رامبه‌ر چرۆ و نیگاری هاوڕێم، هێنده ترسم هه‌بوو له‌وه‌ی یه‌کێکیان بتوانێت سه‌رنجی ڕێبوار ڕابکیشێت به‌لای خۆیدا، هه‌ستم ده‌کرد به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چووم دڵی ڕێبوار به‌هه‌موو جۆرێک ڕازی بکه‌م، له‌و ماوه‌یه‌ی که ڕۆژانه ده‌چووین به‌دوای نیگار و چرۆدا هه‌تا ده‌گه‌یشتینه لایان ڕێبوار ده‌ستی ده‌گرتم منیش توند ده‌سته‌کانیم ده‌گوشی، به‌ڵام ڕێبوار خواستی زۆر زیاتر بوو له‌مه، زوو زوو داوای ماچی لێده‌کردم، ئه‌وه‌ی منی خستبووه‌وه دڵه‌ڕاوکێ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌نها ترسێک بوو له‌ئایینده، بڵێی ڕێبوار ته‌نها بۆ ده‌ست گه‌رم کردنه‌وه منی بوێت یان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ مندا ژیانی هاوسه‌ریی پێکبهێنێت، خه‌می گه‌وره‌ی من ئه‌وه بوو هاوڕێکانم پێم خۆش نه‌بن و له‌دواییدا پێم پێنه‌که‌نن، چونکه دوای ئه‌و شکسته‌ی له په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌که‌ی قۆناغی زانکۆمدا به‌سه‌رهات هه‌ستم ده‌کرد زۆربه‌ی هاوڕێ کچه‌کانم به‌م شکسته‌م خۆشحاڵ بوون، چونکه که‌پڵه‌که‌م کوڕێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دیار بوو له‌ناو زانکۆ‌دا، هاوڕێکانم زۆر ئیره‌ییان لێده‌کردم.
ڕۆژێک داوام له‌ڕێبوار کرد که با دوو به‌دوو له‌شوێنێک دابنیشین و هه‌ندێ گفتوگۆی جدی بکه‌ین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌که‌مان، ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیارماندا دابنیشین له ده‌وام کردم به‌مۆڵه‌ت، ڕێبوار ئه‌م پیشنیاره‌ی منی زۆر پێ‌خۆش‌بوو، ئه‌و پێشنیاری کرد من ئه‌و ڕۆژه له‌ماڵه‌وه بم هه‌تا چرۆ و نیگار ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ده‌وام، پاشتر بێته‌وه بۆ ماڵه‌وه به‌دوامدا بۆئه‌وه‌ی بچینه جێگایه‌ک دابنیشین، به‌ڵام من ترسێکم هه‌بوو له‌م پێشنیاره‌ی، حه‌زم نه‌ده‌کرد به‌ته‌نها چرۆ و نیگار بگه‌یه‌نێت، ئاخر ئه‌وه‌ندی کچ دا‌و بۆ کچ ده‌نێته‌وه ئه‌وه‌نده کوڕ نایکات، ده‌ترسام یه‌کێکیان ڕێبوارم لێداگیر بکات. بۆیه به‌و پێشنیاره‌ی ڕێبوار ڕازی نه‌بووم، پێمگوت حه‌ز ده‌که‌م منیش به‌پیاسه بێم له‌گه‌ڵتاندا، ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو شار، پاشان له‌کۆتایی ده‌وامدا ده‌چینه‌وه به‌دوایاندا، ڕێبوار ئه‌مه‌یشی پێ‌خۆش‌بوو.
ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانمان گه‌یاند بۆ ده‌وام، لای چرۆ و نیگار گوتمان پورم نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌کات له نه‌خۆشخانه و ده‌بێت هه‌ردووکمان بچین بۆ نه‌خۆشخانه، له‌و سه‌ره‌وه به‌ڕێگه‌وه ڕێبوار هه‌ر ده‌ستی ده‌کوتی به‌ره‌و جه‌سته‌م، به‌قوربان و به‌ساقه‌م ده‌بوو، به‌ڵام من سوور بووم له‌سه‌ر دامه‌زراندنی گفتوگۆکه‌ی له‌پێناویدا نه‌چووبوومه‌وه بۆ ده‌وام و مۆڵه‌تم وه‌رگرتبوو. ڕێبوار هه‌ر ده‌یگوت باشه منیش پێم خۆشه به‌ڵام بگه‌ینه جێیه‌ک.. کافتریایه‌ک، له‌وێ قسه ده‌که‌ین، منی به‌مه ڕازی کرد، به‌ده‌م گۆرانی عاشقانه و زوو ده‌ستی ده‌خسته سه‌ر ڕانم و منیش ده‌ستم له‌ده‌ستییه‌وه ده‌ئاڵاند، هه‌ستم ده‌کرد ڕێبوار ڕۆمانسیترین پیاوی ئه‌م گه‌ردوونه‌یه، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت: ئای چۆن ده‌رگای به‌ختم به‌ڕوودا کرایه‌وه، ئه‌مه ئه‌و پیاوه‌یه که سوارچاکی خه‌ونه‌کانم بوو، من چونکه زۆر ڕۆمانسی بووم، هه‌میشه خه‌ونم به کوڕێکی ئاوا ڕۆمانسییه‌وه ده‌بینی، هه‌رچه‌نده زوو ده‌مبیست که پیاوان ڕۆمانسی نین، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وت و قسه شیرینه‌کانی ڕێبوار ئه‌م بۆچوونانه‌ی له‌لام به‌درۆ خستبووه‌وه. هێشتا به‌ڕێوه بووین، نزیک شار بووبووینه‌وه، به ڕێبوارم گوت:
- ڕێبوار گیان، حه‌ز ناکه‌م زۆر ڕوو بده‌ی به چرۆ و نیگار، ئه‌وان ته‌نها سه‌رنشینێکن له ئۆتۆمبێله‌که‌تدا.
- نیگار و چرۆ کێن؟ جا من که‌ی حساب بۆ ئه‌وان ده‌که‌م، هه‌زاری وا ده‌که‌م به‌قوربانی تۆ.
- منیش به‌قوربانی تۆ ده‌بم.
- (ده‌ستێکی برد بۆ قژم) من ته‌نها یه‌ک گوڵم هه‌یه، ئه‌ویش سۆزه گیانه.
- پێم خۆش نییه پێم ده‌ڵێیت گوڵ، چونکه گوڵ سیس ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێت.
- تۆ هه‌ناسه‌میت، هه‌ناسه، من به‌بێ هه‌ناسه ده‌ژیم؟
- ده‌بێت وابڵێیت دڵی من.
له‌م کاته‌دا زه‌نگ بۆ مۆبایله‌که‌ی هات سه‌یری ژماره‌که‌ی کرد، یه‌کسه‌ر دایخسته‌وه، دووباره زه‌نگه‌که لێیدایه‌وه هه‌مدیسان ڕێبوار دایخسته‌وه، من خۆم پێنه‌گیرا و گوتم:
- ئه‌وه بۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه، ئه‌وه کێیه زه‌نگت بۆ لێده‌دات؟
- هیچ نییه ئه‌وه خوێڕییه‌کی هاوڕێمه، پاره‌ی پێویسته داوای پاره‌م لێده‌کات.
- ئه‌ها، ده باشه، توخوا ڕێبوار ئاگات له هاوڕێی خراپ بێت.
گه‌یشتینه شار و ڕێکه‌وتین بچینه کافتریایه‌ک که شوێنێکی په‌نای هه‌یه و هه‌موو که‌سێک ڕووی تێناکات. دوای ئه‌وه‌ی داوای دوو گیراوه‌ی میوه‌ی تێکه‌ڵمان کرد، من ده‌ستم کرد به قسه:
- ڕێبوار گیان، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی په‌یوه‌ندییه‌که‌مان زۆر نییه، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وت و دڵسۆزی تۆ بۆ من و ڕۆمانسییه‌ته‌که‌ت زۆر به‌زوویی تۆی هێنایه دڵمه‌وه، به‌ڵام ڕێبوار گیان خۆت ده‌زانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه چۆنه، مێشێک ده‌که‌ن به گایه‌ک، من تۆم به دڵه هه‌رچه‌نده له‌ڕووی بڕوانامه‌شه‌وه جیاوازین، من زانکۆم ته‌واو کردووه، به‌ڵام لای من بڕوانامه هیچ نییه، که‌سێتی کوڕه‌که مه‌رجه، به‌خوا هاوڕێم هه‌یه شووی کردووه به کوڕێک ماسته‌ریشی هه‌بوو به‌ڵام ته‌نها شه‌ش مانگ پێکه‌وه ژیان، به‌کورتی من ده‌مه‌وێت بزانم تۆ به‌رنامه‌ت چییه له‌گه‌ڵ مندا؟ به‌تامی چیت؟ که‌ی دێیته داوام؟ با ڕێکبکه‌وین له‌سه‌ر ئه‌م شتانه، ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتین دڵنیابه هه‌موو به‌شتێک به‌دڵی تۆ ده‌بێت.
- هه‌ناسه‌که‌م، تۆ تازه بوویت به‌به‌شێک له خۆم، من په‌کم له‌سه‌ر کچ و سێکس و په‌یوه‌ندیی ناکه‌وێت، به‌خوا هه‌ر له‌و تاکسییه‌مدا ڕۆژانه تووشی چه‌ندین حاڵه‌ت ده‌بم، هه‌ندێکیان به‌ئاشکرا خۆیان داوا ده‌که‌ن، به‌ڵام من به‌دوای ژیانێکی جێگیردا ده‌گه‌ڕێم، من بڕیاری خۆمداوه له‌سه‌ر تۆ، به‌ڵام ده‌بێت په‌له‌م لێنه‌که‌یت، خۆت ده‌زانی خۆش نییه بتهێنم و له‌سه‌ر ماڵی باوکم داتبنێم.
- نه‌به‌قوربانت بم، خێمه‌یه‌ک هه‌ڵبده‌ین له‌وه باشتره له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌سوو دابنیشیم.
- که‌واته ده‌بێت سه‌بر بگریت، به‌ته‌مام قاتێک له‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵی باوکم دروست بکه‌م، ده‌رگا و قادرمه‌ی بۆ جیا بکه‌مه‌وه، ئیتر بێخه‌م لێیداده‌نیشین، خۆت ده‌زانی کرێی خانوو گرانه، ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌که‌ین ده‌بێت مانگانه بیخه‌ینه ده‌ستی خاوه‌ن خانووه‌وه.
- وه‌ڵا زۆر ڕاسته، ئافه‌رین ڕێبوار گیان که‌واته دیاره پیاوێکی دووربین و تێگه‌یشتوویت، من ده‌ڵێم بڕوانامه هه‌رگیز مه‌رج نییه، ئه‌ها ماشاالله چه‌نده تێگه‌یشتوویت له ژیان.
- سۆزه گیان، تۆ خه‌می هیچت نه‌بێت، به‌س ئاگات له من بێت، خۆ تێده‌گه‌ی ده‌ڵێم چی؟ به‌خوا خه‌ریکه وایلێدێت کچ چاوی پیاو ده‌رده‌هێنێت، تۆ ئیداره‌م بده با له‌هه‌موو شتێک دوور بکه‌ومه‌وه.
- ڕێبوار گیان هه‌موو شتێک به‌دڵی خۆت ده‌بێت، خه‌می هیچت نه‌بێت.
(له‌م کاته‌دا جارێکی‌تر زه‌نگ بۆ مۆبایله‌که‌ی هاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری کرد یه‌کسه‌ر دایخسته‌وه)
- تۆ سه‌یری ئه‌م سه‌گبابه ناکه‌یت، وازم لیناهێنێت.
- ئێ بۆ پێی ناڵێیت، بڵێ خه‌ریکی ژن هێنانم و قاتی سه‌ره‌وه دروستده‌که‌م، خۆم پاره‌م پێویسته.
- بۆ مێشکی له‌سه‌ردایه تاکو له‌م قسانه تێبگات، خۆم چاره‌ی ده‌که‌م خه‌می ئه‌مانه‌ت نه‌بێت.
- ڕێبوار گیان، دڵنیابم له‌مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیریمان؟ چه‌ندی پێده‌چێت تا هه‌موو شته‌کان ته‌واو ده‌بن.
- لانیکه‌م ساڵێک یان ساڵ و نیوێکی ده‌وێت، خۆت ده‌زانی پاره‌ی ده‌وێت، کاتی ده‌وێت، وه‌ستا و کرێکاری ئێستا هه‌ر پیاو شێت ده‌که‌ن هه‌تا ئیشێک ده‌که‌ن.
- هیچ شتێک کێشه نابێت ئینشاالله، خه‌می هیچت نه‌بێت، منیش هاوکاریت ده‌که‌م به‌قوربانت بم.
- ئینجا من تۆم هه‌بیت چیم ده‌وێت؟ وه‌ڵا هیچم ناوێت له‌م دنیایه‌دا، ئینجا با نه‌ختێک قسه‌ی خۆش بکه‌ین هه‌ناسه‌که‌م، سۆزه ده‌زانی شێتت کردووم، هه‌ر به‌جارێ ئارامم لێهه‌ڵگیراوه.
- بۆ وا ده‌زانی من وانیم، به‌ڵام من وه‌کو تۆ شێت نیم ده‌ریببڕم (هههههه)
- من ده‌مه‌وێت تۆش شێتییه‌که‌ت ده‌رببڕیت وه‌کو من.
به‌ده‌م ئه‌م که‌شه ڕۆمانسییه‌وه قسه‌مان زۆر کرد، زۆرێک له ڕازی دڵمان بۆ یه‌کتر ده‌بڕی، کاتێکمان زانی خه‌ریکه کات دره‌نگ ده‌بێت، بۆیه که‌وتینه په‌له‌په‌ل بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌ینه ده‌وام و چرۆ و نیگار هه‌ڵبگرین. ئیتر له‌م ساته وه‌خته‌وه من جۆرێک له‌دڵنیاییم لادروست بوو به‌رامبه‌ر ڕێبوار، ئیتر زیاتر کرامه‌وه له‌گه‌ڵیدا و له‌به‌رچاوی نیگار و چرۆی هاوڕێشمدا شه‌رمم شکا.
شه‌وێک چرۆ ته‌له‌فۆنی بۆ کردم بۆ هه‌واڵپرسین:
- چرۆ: های زۆرزان من هه‌رزوو ده‌مزانی شتێک هه‌یه له‌نێواتاندا، به‌ڵام تۆ سه‌ره‌تا خۆت وا ده‌رنه‌ده‌خست.
- وه‌ڵام بڵێم چی چرۆ گیان، خۆت ده‌زانی زروفی ئێستا چۆنه، هه‌ر ئاگامان له‌خۆمان بێت باشتره، (ویستم ئه‌و په‌یامه‌ی پێبگه‌یه‌نم که به‌ته‌مای هیچ نه‌بن له‌گه‌ڵ ڕێبواردا) ئه‌گینا من و دڵه‌که‌م ده‌مێکه به‌یه‌که‌وه‌ین، چاوه‌ڕێین قاتی سه‌ره‌وه دروستبکات له‌ماڵی پورم، هه‌موو شتێک بڕاوه‌ته‌وه لای ئێمه، ماڵی ئێمه و ماڵی پوریشم ده‌زانن.
- یاخوا پیرۆزی یه‌کبن، قابیلی یه‌کترین، هه‌ردووکتان جوان و ڕێکوپێکن.
(ئه‌و هه‌سته‌م لادروست بووبوو که هه‌ردووکیان زۆر ئیره‌ییم لێده‌که‌ن، ئاخر ناهه‌قیان نه‌بوو، ڕێبوار گه‌نجێکی قۆز و باڵا به‌رز بوو، مامه‌ڵه‌ی زۆر نه‌رم و جوان بوو)
زۆر حه‌زم ده‌کرد شه‌وانه دره‌نگ له‌ناو جێگه‌دا قسه له‌گه‌ڵ ڕێبواردا بکه‌م به مۆبایل به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و شه‌وانه مۆبایلی داده‌خست، هه‌رچه‌ند پێم ده‌گوت ئه‌و بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه‌وه که گوایه به ڕۆژ زۆر ماندوو ده‌بێت و شه‌وانه وا ڕاهاتووه زوو ده‌خه‌وێت و مۆبایل داده‌خات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕێبوار بۆ من دوو لایه‌نه بوو، لایه‌ک پێم‌خۆش بوو که شه‌وان زوو ده‌خه‌وێت و مۆبایل داده‌خات، ئیتر ترسی ئه‌وه‌م نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ کچان فرتوجرتی بێت، له‌لایه‌کی تریشه‌وه حه‌زم ده‌کرد شه‌وانه له‌ناو جێگه‌دا دڵی ئه‌ویش ڕازی بکه‌م و خۆشم ئاسووده بم. ناچار ئه‌وه‌ی یه‌که‌مم هه‌ڵبژارد و هه‌متشه قسه‌کردنه‌کانمان له کاتژمێر (10) ی شه‌و تێنه‌ده‌په‌ڕی. ناچار ئه‌وه‌ی ده‌مانویست له‌م کاتانه‌دا ده‌مانکرد و ده‌مانگوت.
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان من و ڕێبوار هێنده قوڵ بووه‌وه جار جاره ده‌هاته ناو مه‌کته‌ب و مامۆستاکان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کشمان به‌م په‌یوه‌ندییه‌مانیان ده‌زانی. دووجار سه‌یرانی مه‌کته‌بمان کرد ئه‌ویش له‌گه‌ڵمدا ده‌هات.
که ڕێبوار زانی ئیتر به‌ته‌واوه‌تی هۆگری بووم، ورده ورده بیانووی سێکس کردنی پێده‌گرتم، هه‌موو ڕۆژێک داوای لێده‌کردم، منیش هه‌میشه پێمده‌گوت ئه‌وه‌نییه ماچم ده‌که‌یت.. ده‌ستم ده‌گریت.. ناو به‌ناو ده‌ست بۆ شوێنی تریش ده‌به‌یت؟. به‌ڵام ئه‌و ده‌یگوت تازه من و تۆ هه‌ر بۆیه‌کتری ده‌بین، بۆ ڕازی نابیت؟ ئاوا دڵم ڕاده‌گریت؟، منیش ئه‌وه‌نده‌م خۆشده‌ویست حه‌زم ده‌کرد دڵی ڕازی بکه‌م. گوتم په‌له مه‌که با ڕۆژێک دایکم له‌ماڵه‌وه نه‌بێت ئه‌و داوایه‌شت به‌جێده‌هێنم، چیت لێبکه‌م دڵه‌که‌م خۆشم ده‌وێیت.
چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌وه، دایکم شه‌وێک بڕیاریدا بۆ ڕۆژی دواتر بچێت بۆ ماڵی خوشکه گه‌وره‌که‌م و به‌یانییه‌که‌ی بچێت هه‌تا ئێواره نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌و ڕۆژه من به‌یانیان بووم، گوتم دایه من که له ده‌وام ته‌واوبووم، دێمه‌وه ماڵه‌وه که‌مێک پشوو ده‌ده‌م و خۆم ده‌گۆڕم ئینجا دێم بۆ ماڵی خوشکه‌که‌م، ئه‌وه‌م کرد به‌بیانوو که منداڵه‌کانی خوشکه‌که‌م ناهێڵن له‌وێ پشوو بده‌م، دایکم به‌م پێشنیاره‌م ڕازی بوو. ئه‌م هه‌له‌م قۆسته‌وه و ڕێبوارم لێ‌ئاگادار کرده‌وه، ڕێبوار له‌خۆشییاندا خه‌ریکبوو شێت ده‌بوو. بۆ ڕۆژی دوایی دوای ده‌وام هاتینه‌وه ماڵه‌وه، که‌سی لێنه‌بوو، دوو به‌دوو دانیشتین. ڕێبوار زۆر په‌له‌ی بوو، گوتی:
- وای دڵ و هه‌ناسه‌که‌م، ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه بوو چاوه‌ڕێمان ده‌کرد. که‌وته داکه‌ندنی جله‌کانی من، من زۆۆۆر شه‌رمم ده‌کرد، هه‌رده‌مگوت په‌له مه‌که توخوا به‌ڵام سوودی نه‌بوو له‌گه‌ڵیدا، جله‌کانی خۆیشی داکه‌ند، ئیتر ده‌تگوت بوراومه‌ته‌وه. زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵمدا به دواوه جووت ببێت له‌گه‌ڵمدا نه‌مهێشت، ده‌یگوت تۆ ده‌بیت به ژنم بۆ ناهێڵیت؟. منیش نه‌مده‌زانی چۆن تێیبگه‌یه‌نم، پێمگوت:
- ڕێبوار گیان ئه‌وه‌نییه هه‌موو شتێکت بۆ ده‌که‌م، ئه‌وه نییه خۆت چیت ده‌وێت ده‌یکه‌یت؟ ئیتر واز له دواوه بێنه، تو سه‌ری هه‌ردووکمان واز له‌دواوه بێنه، ئاخر تۆ نازانیت له‌لایه‌ک حه‌رامه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ ته‌ندروستی باش نییه؟
- سۆزه گیان مادام ده‌بیت به ژنم که‌واته کێشه نییه، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ جارێک له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ئه‌مه بکرێت ئه‌وه خراپه، به‌ڵام ئێمه تازه ژیانمان به‌یه‌که‌وه‌یه.
- ڕێبوار گیان هه‌ردووکمان ته‌واو بووین، با ده‌ستوبردێک بکه‌ین من ده‌بێت زوو بچمه ماڵی خوشکه‌که‌م.
(خێرا خۆمان پاککرده‌وه و خۆم گۆڕی و گه‌یاندمییه نزیک ماڵی خوشکه‌که‌م، بۆئه‌وه‌ی گومانمان لێنه‌کرێت ئه‌و ماوه کورته چه‌ند خوله‌کێک بوو به‌پێ ڕۆشتم و گه‌یشتمه ماڵی خوشکه‌که‌م).
ئه‌م په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌ی نێوان من و ڕێبوار، منی خسته قۆناغێکی تره‌وه، که پڕ بوو له ململانێ، له‌لایه‌ک هه‌ستم به په‌شیمانی ده‌کرد، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ستم ده‌کرد ئیتر ڕێبوار به‌ته‌واوی به‌ستراوه‌ته‌وه به منه‌وه چونکه ئاماده‌بووم هه‌موو شتێکی بۆ بکه‌م، ئیتر وه‌ها مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم وه‌کئه‌وه‌ی من هاوسه‌ری ئه‌و بم.
شه‌وێک زه‌نگێکی بۆ لێدام و گوتی:
- سۆزه گیان ده‌ستم کردووه به دروستکردنی قاتی سه‌ره‌وه، تۆ هیچ پاره‌ت لا هه‌یه؟
- ڕێبوار گیان شتێکم پاشه‌که‌وت کردووه و که‌مێکیش ئاڵتونم هه‌یه، ئاڵتونه‌که له‌به‌ر ماڵه‌وه ناوێرم ده‌ستکاری بکه‌م، به‌ڵام پاره‌که ده‌توانم بتده‌مێ.
- چه‌ندت پاشه‌که‌وت کردووه؟
- سێ ملیۆنێکم ده‌بێت.
- باشه ئه‌وه‌ش خراپ نییه.
- به‌یانی له‌گه‌ڵ خۆم بۆت بهێنم؟
- ئه‌ره‌وه‌ڵا
- ئۆکه‌ی.
- سۆزه گیان، ده‌زانی من ده‌مه‌وێت ژیانێکت بۆ دروست بکه‌م به‌ته‌واوی به‌خته‌وه‌رت بکه‌م؟
- ئه‌ی چۆن نازانم هه‌ناسه‌که‌م، قابیله نه‌زانم، خۆ گێل نیم.
- به‌ڵام، ئاخ، ته‌نها ئاخ بۆ یه‌ک شت.
- بۆچی ئاخ؟ چییه دڵه‌که‌م بۆ پێم ناڵێیت؟
- زۆرم حه‌ز له دواوه‌یه، تکایه تکایه با ئه‌مجاره بیکه‌ین.
- من حه‌ز ناکه‌م داوای شتی واملێبکه‌یت، چونکه خۆت ده‌زانی من دڵم نایه‌ت هیچ داوایه‌کی تۆ ڕه‌ت بکه‌مه‌وه.
- تۆ با ئه‌مجاره به‌یه‌که‌وه بین ڕێکده‌که‌وین.
- بابزانم چۆن ده‌بێت.
دوو جاری تر له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا سێکسمان کرد، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌که داواکه‌ی ڕێبوارم به‌جێنه‌هێنا، به‌ڵام دووه‌مین جار، سوێندی خوارد ئه‌گه‌ر بۆ جاری داهاتوو داواکه‌ی به‌جێنه‌هێنم ئه‌وا لێم زویر ده‌بێت، منیش په‌یمانم پێدا.
ڕۆژێک دایکم لێی پرسیم:
- کچم کوڕه شۆفێره‌که چۆنه؟ ده‌زانی زۆر ڕێک و پێکه، یه‌کێکی له‌مجۆره‌ت ببوایه به‌تووشه‌وه باش بوو، به‌خوا موچه‌خۆر هیچیان به‌که‌ڵک نایه‌ن.
- وه‌ڵا دایه گیان زۆر ڕێکوپێکه، نه‌ک هه‌ر من هاوڕێکانیشم زۆریان به دڵه.
- مرۆڤی ئه‌سڵزاده خۆی دیاره، خوا له دایک و باوکی خۆی نه‌سێنێت.
پشووی زستانه‌ی قوتابخانه هات و ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌واممان نه‌بوو، خه‌ریکبوو شێت ده‌بووم بۆ ڕێبوار ته‌نها به مۆبایل قسه‌مان ده‌کرد، ڕێبوار هه‌ر زوو زوو باسی کرێکار و وه‌ستای بۆ ده‌کردم که چۆن ئیشی بۆ ده‌که‌ن، دڵم به‌م قسانه زۆر خۆش‌بوو.
ده‌وام ده‌ستی پێکرده‌وه، وه‌کو جاران هه‌موو ڕۆژێک یه‌کتریمان ده‌بینی، ڕێبوار له‌به‌رچاوی چرا و نیگاردا زۆر به‌گه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم، هه‌ستم ده‌کرد ئه‌وان له‌دواوه زۆریان پێ‌ناخۆش بوو، یه‌کێکیان خۆی ده‌کرد به خه‌وتوو، ئه‌وه‌ی تریشیان گۆڤارێکی ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه.
ڕۆژێک ڕێبوار پێی گوتم:
- سبه‌ینێ ماڵی خوشکه‌که‌م سه‌فه‌ر ده‌که‌ن و دوو و سێ ڕۆژ له‌ماڵه‌وه نابن، کلیله‌که‌یان لای ئێمه داده‌نێن، من جار جارێک سه‌رێکی ماڵه‌که‌یان بده‌م، خۆت ئاماده بکه.
- ئۆکه‌ی گیان، هه‌وڵئه‌ده‌م ئاماده‌بم.
- هه‌وڵئه‌ده‌م چییه؟ ده‌ڵێم ئاماده‌به (هههههه).
- ئێ باشه چیم گوتووه.
- ئه‌مجاره به‌ڵێنه‌که‌ت ده‌به‌یته سه‌ر، ئیتر ته‌واو.
-
- بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه؟
- ئه‌ی نه‌تبیستووه بێده‌نگی نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه؟
- (هههههه) چوزانم، گوتم ئێ نه‌ک ئه‌مجاره‌ش مانمان لێبگریت.
- به‌ڵام گوێ بگره ته‌نها نیو کاژێر له‌وێ ده‌بین، من ناتوانم مۆڵه‌ت بکه‌م، که هاتینه‌وه له‌ده‌وام نیۆڕۆیه، باران و سه‌رمایه خه‌ڵک هه‌مووی له ژووره‌وه‌یه، نیو کاژێر له‌وێ ده‌مێنینه‌وه و ته‌واو، له‌به‌ر ماڵه‌وه‌مان با تووشی گێچه‌ڵێک نه‌بم.
له‌و واده‌یه‌دا چوویننه ماڵی خوشکه‌که‌ی، ڕێبوار به‌په‌له دوو سۆپای هه‌ڵکرد و ده‌ستمان پێ‌کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشم بووبوو به په‌یمانه‌که‌ی خۆمه‌وه ناچار ڕازی بووم داواکه‌ی به‌جێبهێنم، خه‌ریکم بوو له‌دواوه، واااااای چیم لێهات، دنیام له‌به‌رچاو تاریک بوو، خه‌ریکبوو ببورێمه‌وه، ده‌مویست هاوار بکه‌م، ڕێبوار ده‌یگوت ده‌نگ به‌رز مه‌که‌ره‌وه با ئاشکرا نه‌بین، ده‌مگوت پشوویه‌کم بده‌رێ، ئه‌و هه‌ر خه‌ریکبوو، ئیشی خۆی له‌دواوه ته‌واو کرد، به‌ڵام هیشتا هه‌ر وازی نه‌ده‌هێنا، منیش که‌مێک خه‌ریکی بووم، ته‌واو بووین و منی گه‌یانده ماڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژ و شه‌وه ئاگام له‌خۆم نه‌بوو، ئه‌و چوونه‌ی چوومه ناو جێگاوه هه‌ڵنه‌ستام هه‌تا به‌یانی، دایکم و باوکم شێت بووبوون به‌ده‌ستمه‌وه، هه‌رده‌مگوت هیچ نییه سه‌رم دێشێت.
پاش چه‌ند ڕۆژێک، شه‌وێک دانییشتبووم، چرۆ زه‌نگێکی بۆ لێدام:
- سۆزه گیان، من که‌مێک پێش ئێستا له‌ده‌ره‌وه بووم له‌گه‌ڵ دایکم و خوشکه‌کانمدا، له سوپه‌رمارکێتی (….) بووین، شتێکی زۆر سه‌یرم بینی.
- (به‌سه‌رسوڕمانه‌وه) چیت بینی؟
- ڕێبوارم بینی، له‌گه‌ڵ ژنێکدا و منداڵێکیش به‌باوه‌شی ڕێبواره‌وه بوو، ئه‌وه چییه‌تی وا ڕێبوار له‌گه‌ڵیدا به‌م شه‌وه له‌بازاڕ له‌گه‌ڵیه‌تی و منداڵیشی بۆ هه‌ڵده‌گرێت؟
- (وه‌کو له ئاسمانه‌وه فڕێم ده‌نه خواره‌وه، به‌ڵام نه‌مویست چرا له‌م شڵه‌ژانه‌م تێبگات)، کچێ ده‌بێت ڕێبوار نه‌بووبێت، خوا ده‌زانێت کێ بووه؟
- کچێ به‌خوا چاوی خۆم بینیم، ڕێبوار بوو.
- (خۆشم نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌م هه‌واڵه پینه بکه‌م) ئه‌ها خوشکێکی هه‌یه، مێرده‌که‌ی چووه بۆ تاران، ڕه‌نگه ئه‌و بووبێت، ڕێبوا
ئاب 12, 2011
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا درۆ و خۆپه‌رستی ده‌بنه هه‌وێنی ئه‌نجامدانی ناپاکیی هاوسه‌ریی و به‌قوربانی کردنی به‌رامبه‌ر بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان – به‌شی دووه‌م – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه، که تیایدا درۆ و خۆپه‌رستی ده‌بێته هه‌وێنی ئه‌نجامدانی ناپاکیی هاوسه‌ریی و به‌قوربانی کردنی به‌رامبه‌ر بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان.
به‌شی دووه‌م (ماویه‌تی)
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
بۆ به‌یانی که هه‌ستام له خه‌و هه‌ستم ده‌کرد ئه‌م به‌یانییه له به‌یانییه‌کانی تر ناچێت، ئه‌و ڕۆژه نیوه‌ڕوان بووم، به‌ڵام له‌به‌ر هاتنی ئه‌و کوڕه زووتر له جاران خۆم گۆڕی و خۆم ئاماده‌کرد، له کاتژمێر (9:30) خوله‌ک زه‌نگێکی بۆ لێدام و پێی ڕاگه‌یاندم که وا به‌ڕێوه‌یه و ده‌رمانه‌که له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، هێنده‌ی نه‌برد گه‌یشت و له‌ده‌رگای دا، منیش دایکمم ڕاسپارد ده‌رگاکه‌ی لێبکاته‌وه، به‌دایکمم گوت هه‌وڵبده ده‌رمانه‌که‌ی لێوه‌ربگره با نه‌یه‌ته ژووره‌وه، به‌ڵام کوڕه‌که زۆرزانتر له من و دایکم، گوتبووی با خۆی ببینم و پێی بڵێم چۆن ده‌رمانه‌که ده‌گیرێته‌وه و به‌کارده‌هێنرێت، دایکم له‌مدیو ده‌رگای ده‌ره‌وه بانگی کردم تاکو بچمه ده‌ره‌وه بۆ لایان، به‌ڵام من پێم‌خۆش نه‌بوو له‌به‌ر دراوسێکان بچمه ده‌ره‌وه، ناچار به‌وانم گوت بێته ژووره‌وه هیچ نه‌بێت له حه‌وشه‌که‌دا قسه‌بکه‌ین، کوڕه‌که هاته حه‌وشه‌که و سڵاوێکی گه‌رمی لێکردم و هه‌واڵی ته‌ندروستی پرسیم، ده‌رمانه‌که‌ی دایه ده‌ستم و که‌وته باسکردنی به‌کارهێنان و گرتنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌که، دایکم له‌م کاته‌دا چووه ژووره‌وه و گوتی ده‌چم ئاو ده‌هێنم، کوڕه‌که له‌م کاته‌دا فرسه‌تی هێنا و پرسیاری لێکردم:
- له‌کوێ ده‌وام ده‌که‌یت گیانه؟
- من له‌ده‌ره‌وه‌ی شارم.
- ئه‌ی چۆن هاتووچۆ ده‌که‌یت؟
- له‌گه‌ڵ دوو مامۆستای هاوڕێمدا ته‌کسیمان گرتووه، ده‌مانبات و ده‌مانهێنێته‌وه.
- من ئه‌و ئۆتۆمبێله مۆدێل تازه‌یه‌م پێیه ده‌ڵێی بووکه، خۆم ده‌تانبه‌م و ده‌تانهێنمه‌وه.
- ئاخر هه‌ر من نیم به‌ته‌نها ده‌بێت به‌وانیش بڵێم و ڕه‌زامه‌ند بن.
- من ته‌گبیرێکت بۆ ده‌که‌م چی بڵێیت، ئه‌وه بۆ من جێبهێڵه، تۆ ئۆتۆمبێلی خۆتت هه‌بێت بۆ به ئۆتۆمبێلی بێگانه هاتووچۆ ده‌که‌یت؟
له‌م کاته‌دا دایکم هاته‌وه و بتڵێک ئاو و قوتویه‌ک فانتای له‌سه‌ر سینییه‌ک بۆ کوڕه‌که هێنا، کوڕه‌که ئاوه‌که‌ی خوارده‌وه و به‌دایکمی گوت:
- دایه گیان، ئه‌وه هه‌موو شتێکم پێگوتووه، دڵنیابن که ئینشاالله زۆر نابات هه‌رچی نه‌خۆشیی بێت نایمێنێت، دایه گیان ئه‌وه ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌م لاتان هه‌یه، هه‌ر ئه‌مرێکتان هه‌بێت من له خزمه‌تتاندام، یه‌ک ته‌له‌فۆنم بۆ بکه‌ن زوو ده‌گه‌مه لاتان، ئۆتۆمبێله‌که‌شم له خزمه‌تتاندایه بۆ هه‌ر شوینێک ئیشتان هه‌بێت ته‌له‌فۆنێکم بۆ بکه‌ن ئاماده ده‌بم.
- یاخوا ته‌مه‌ن درێژ بیت ڕۆڵه، ماڵت ئاوا بێت، وه‌ڵا من مۆبایل و شتی وا نازانم، به‌ڵام هه‌رکاتێک پێویستمان پێت بوو به سۆزه ده‌ڵێم ته‌له‌فۆنت بۆ بکات.
- (کوڕه‌که که ناوه‌که‌می بیست، سه‌یرێکی کردم)، دایه گیان، سۆزه خان‌یش ئه‌گه‌ر پێی خۆش بوو له‌گه‌ڵ مامۆستاکانی هاوڕێیدا من هاتووچۆیان پێده‌که‌م، ئۆتۆمبێله‌که‌ی من مۆدێل به‌رز و بێکێشه‌یه، دوو ڕۆژی تر زستانه و ڕێگاوبان خراپ ده‌بێت، ئه‌وه‌ی من هیچ کێشه‌ی نییه.
- وه‌ڵا باوکه‌که‌م خۆیان ده‌زانن، (دایکم ڕووی کرده من)، وه‌ڵا منیش ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌م کاکه‌یه‌دا هاتووچۆ بکه‌ن، ڕه‌زای خوارده‌وه ئه‌و شۆفێره‌ی تر ئه‌وه‌نده عه‌بوس و گرژ و مۆنه (هه‌موو ده‌ستمان کرد به‌پێکه‌نین).
کوڕه‌که ڕۆیشت و منیش چووم خه‌ریکی خۆ کۆکردنه‌وه‌ی خۆم بوو چونکه کاته‌که‌م نزیک بووبۆوه.
زه‌نگێکی مۆبایله‌که‌م بۆ هات، کوڕه‌که بوو:
- سۆزه گیان.
- ئه‌وه چییه بۆ ناڵێی مامۆستا سۆزه یان سۆزه خان.
- به‌قوربان وه‌ڵا له خۆشه‌ویستییدا واتپێده‌ڵێم، به‌قوربان لای ئه‌و دوو مامۆستایه‌ی هاوڕێت ئه‌مڕۆ بڵێ کوڕی پورێکم تاکسییه‌کی له‌م مۆدێل نوێیانه کڕیوه، ئه‌و هاتووچۆمان پێده‌کات، ڕازییان بکه و ئه‌و شۆفێره‌ی تر ئاگادار بکه‌ن که له‌سبه‌ینێوه نه‌یه‌ت به‌دواتاندا.
- وه‌ڵا خۆ ئێمه هیچ چاره‌ی ئه‌و شۆفێره‌مان ناوێت به‌ڵام کاتی خۆی چارمان نه‌بوو، من تۆزێکی تر ده‌ڕۆم خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردنم.
- ئۆکه‌ی گیان، به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێت ئه‌مڕۆ ئه‌وه به هاورێکانت و شۆفێره‌که بڵێن.
تاکسییه‌که هات به‌دوامدا و له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم ڕێکه‌وتین به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار، له‌ڕێگه زوو خه‌یاڵم ده‌ڕۆیشت، هاوڕێکانم دوو سێ جار ئاگاداریان کردمه‌وه، (ئه‌وه چییه ئه‌مڕۆ زۆر ئاگات له‌خۆت نییه)، منیش به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێمده‌گوتن (نا، هیچ نییه).
کاتێک گه‌یشتینه ده‌وام هێشتا بیست خوله‌ک کاتمان مابوو بۆ چوونه ناو پۆل، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوڕێکه‌مدا (نیگار و چرۆ) که‌وتمه و قسه‌کردن ده‌رباره‌ی تاکسی کوڕه‌که:
- کوڕێکی پورم تاکسییه‌کی مۆدێل به‌رزی کڕیوه و ئاماده‌یه هاتووچۆمان پێ‌بکات (هێشتا قسه‌م مابوو بیکه‌م، قسه‌که‌یان پێبڕیم و هه‌ردووکیان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی).
- نیگار: گه‌نجه؟ ڕووخۆشه؟ یان وه‌کو ئه‌م داماوه‌ی خۆمانه نه قسه‌یه‌کی خۆش ده‌زانێت نه سیدییه‌کی خۆشی پێیه.
- ئا ئا گه‌نجه و زۆر ڕووخۆش و ده‌موله‌بز شیرینه، ئێوه ده‌ڵێن چی؟
- چرۆ: وه‌ڵا یه‌ک ده‌قه لێی مه‌وه‌سته، مادام پورزای خۆت بێت بۆ ئێمه‌ش باشتره، هه‌ر ئه‌مڕۆ به کاک که‌ریمی شۆفێر ده‌ڵێین سبه‌ینێ مه‌یه‌ره‌وه به‌دواماندا، ئه‌م مانگه چوار ڕۆژی ڕۆیشتووه، پاره‌ی ئه‌م چوار ڕۆژه‌ی ده‌ده‌ینێ و ته‌واو.
- ته‌واو، ڕازین؟
- نیگار: کچێ ئیش له‌مه باشتر ده‌بێت؟ ئه‌ی بۆ ڕازی نین، توخوا به له چڕوچاوی ئه‌م پیاوه ڕزگارمان بێت.
- ئۆکه‌ی، که‌واته یه‌کێکتان ئه‌مڕۆ که گه‌ڕاینه‌وه پێی بڵێن و پاره‌که‌ی ده‌ده‌ینێ و ته‌واو.
- نیگار: ئه‌مه بۆ من به‌جێبهێڵن، بزانن ئه‌م ئێواره‌یه چۆن دار ئه‌ده‌م به‌ڕۆحی که‌ریمه سمێڵ فشدا (هه‌موومان پێکه‌نین، به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه چووینه ژووری مامۆستایان و دواتر هه‌ریه‌که بۆ پۆلی خۆی.).
ئێواره که گه‌ڕاینه‌وه له‌ڕێگا پاره‌ی چوار ڕۆژی هه‌ریه‌که‌مان کۆکرده‌وه و نیگار پاره‌که‌ی خسته جانتاکه‌ی خۆی، کاتێک گه‌یشتینه ده‌روازه‌ی شار، نیگار کاک که‌ریمی شۆفێری له‌م مه‌سه‌له‌یه ئاگادار کرده‌وه و ئه‌ویش وایپیشاندا که له‌لای ئاساییه، پاره‌که‌ی له‌نیگار وه‌رگرت و هه‌ریه‌که‌مانی گه‌یانده جێی خۆمان و بۆ دواجار ماڵئاواییمان له کاک که‌ریم کرد.
ئێواره له ماڵه‌وه له‌ناخمدا که‌وتمه ململانێیه‌کی ده‌روونی سه‌یره‌وه، زۆر بێتاقه‌ت بووم، له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌مگوت:
- بڵێی شتێکی باشم کردبێت؟ باشه ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه چی بوو کردم؟ بۆ گوتم ئه‌و شۆفێره تازه‌یه کوڕی پورمه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر دوایی درۆکه‌م ده‌رکه‌وت له‌لای هاوڕێکانم، سه‌یره بۆ یه‌کسه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌و کوڕه‌م کرد؟
له‌م لێکدانه‌وه و هێنان و بردنه‌دا بووم کوڕه‌که زه‌نگی بۆ لێدام:
- ها به‌قوربان چۆنیت؟ هاتوویته‌وه؟ گه‌یشتوویته ماڵه‌وه؟
- (به‌بێتاقه‌تییه‌که‌وه) به‌ڵێ له‌ماڵه‌وه‌م.
- ئه‌وه بۆ وا قسه ده‌که‌یت؟ هیچ بووه گیانه؟ ئه‌ی چیتان کرد بۆ شۆفێره‌که‌تان؟ پێتان گوت؟
- به‌ڵێ ئیزنماندا و ته‌واو، له‌سبه‌ینێوه کوڕی پوره‌که‌م ده‌مانبات و ده‌مانهێنێت؟
- (به‌په‌رۆشییه‌که‌وه) کوڕی پوره‌که‌ت کێیه؟ ئه‌ی ئێمه چیمان گوت؟
- (به‌ته‌وسه‌وه) ئه‌ی جه‌نابت کوڕی پورم نیت؟ ئه‌ی خۆت ڕێوشوێنت بۆ دانه‌نام وابڵێم لای هاوڕێکانم؟
- (به‌پێکه‌نینه‌وه) ئۆۆۆۆو وه‌ڵا ڕاستده‌که‌یت، کچێ ترسام، گوتم خوایه کوڕی پورت ده‌بێت کێ بێت.
- ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ت پێکردم لای هاوڕێکانم، خوا ڕه‌حم بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا ناوی کوڕی پوره‌که‌م نازانم، باشبوو ئه‌مڕۆ هاوڕێکانم لێیان نه‌پرسیم.
- به‌ساقه‌ی سۆزه گیان بم، من ناوم ڕێبواره هه‌ناسه‌که‌م، سبه‌ینێ که‌ی بێم به‌دواتاندا؟
- یه‌که‌مجار وه‌ره به‌دوای مندا، من شوێنی ئه‌وانیشت پیشان ده‌ده‌م، له سه‌عات چاره‌کێک پێش یانزه بگه‌یته لای من باشه، ئێمه سێ ڕۆژ به‌یانیانین و سێ ڕۆژ نیوه‌ڕوانین.
- خه‌می هیچ شتێکت نه‌بێت سۆزه گیان، خوای ده‌کرد پارشێوان ده‌وامتان ده‌کرد (به‌پێکه‌نینه‌وه)، گرنگ ئه‌وه‌یه خۆم ده‌تانبه‌م و ده‌تانهێنمه‌وه.
- باشه ده‌ی، توخوا زۆر ماندووم ئێستا، سبه‌ینێ له‌و کاته‌دا وه‌ره و ته‌واو.
- ئۆکه‌ی گیانه‌که‌م.
ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی له ئێواره‌وه تووشم هاتبوو به‌ته‌واوه‌تی بێتاقه‌تی کردم، ته‌نانه‌ت بۆ ئێواره نانیشم نه‌خوارد، دایکم دووجار هاته ژووره‌که‌م به‌دوامدا، به‌ڵام به‌بیانووی ماندوێتی و سه‌رئێشه‌وه نه‌چوومه خواره‌وه، مۆبایله‌که‌م داخست و هه‌ر زوو نوستم.
سبه‌ینێ له واده‌ی خۆیدا هات به‌دوامدا، کاتێک سه‌رکه‌وتم له‌گه‌ڵیدا ده‌ستمان کرد به‌گفتوگۆ:
- تازه لای هاوڕێکانم تووشبووم، گوتومه تۆ پورزامیت، کارێک مه‌که به‌درۆ بکه‌ومه‌وه، دوێنێ شه‌و ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت بووم به‌م مه‌سه‌له‌یه خۆشم نه‌مده‌زانی چیبکه‌م.
- سۆزه گیان بێتاقه‌تی ناوێت گیانه، خه‌می ئه‌مه‌ت نه‌بێت، من چۆن ده‌هێڵم تۆ به‌درۆ بکه‌ویته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت تۆ له‌پێشه‌وه دابنیشیت با گومانمان لێنه‌که‌ن، خۆ من بێگانه نیم به تۆ تاکو تۆ له‌دواوه دابنیشیت، با ئه‌وان له‌دواوه دابنیشن.
چووین به‌دوای هاوڕێکانمدا و ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵماندا و به‌یه‌کتریم ناساندن و که‌وتینه ڕێ، ڕێبوار گوتی:
- ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌م پورزایه‌م وان بۆ من، هیچ جیاوازیتان نییه، شه‌رم مه‌که‌ن، ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێلی خۆتانه، چۆنتان ویست و حه‌زتان له‌چی کرد قسه بکه‌ن. (به‌پێکه‌نینه‌وه) حه‌زتان له کام گۆرانی و گۆرانیبێژه کرد قسه بکه‌ن.
نیگار و چرۆ له‌دواوه سوپاسیان کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆژمان بوو، بۆ منیش وه‌ک هاوڕێکانم شه‌رم و خۆپارێزییه‌ک هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م پورزا تازه‌یه‌مدا، بۆیه زیاتر به‌بێده‌نگی و گوێگرتن له گۆرانی کاته‌که‌مان به‌سه‌ربرد.
کاتێک گه‌یشتینه جێ، ئێمه دابه‌زین و کاتی ته‌واوبوونی ده‌واممان پێڕاگه‌یاند و به‌جێی هێشتین. له‌و کاته‌دا نیگار پێی گوتم:
- سۆزه ماشالله پورزاکه‌ت قۆز و جوانه.
- چرۆش هه‌ڵیدایه: نه‌گبه‌ت ئه‌وه بۆ خۆتت له‌گه‌ڵ ڕێکنه‌خستووه تائێستا؟
هه‌ستم به‌شڵه‌ژانێک کرد، ده‌مویست وه‌ڵامێک بده‌مه‌وه تێنه‌که‌وم و درۆکه‌م ئاشکرا نه‌بێت. ناچار گوتم:
- جارێ وه‌ختی ئه‌م قسانه نییه، چۆن بوو به‌لاتانه‌وه؟ ئه‌م باشتره یان کاک که‌ریم؟
- چرۆ: توخوا ئه‌م کوڕه گه‌نجه قۆزه و ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه ده‌گۆڕیته‌وه به‌و داماوه‌ی پێشوو؟
دوای ده‌وام هاتینه ده‌ره‌وه ڕێبوار چاوه‌ڕێی ده‌کردین، به‌ره‌و شار ڕێکه‌وتینه‌وه، ده‌مویست قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕێبواردا بکه‌م بۆئه‌وه‌ی هاوڕێکانم گومانێکیان لادروست نه‌بێت، هه‌رچۆنێک بێت زۆرم له‌خۆم کرد و گوتم:
- پورم و ئه‌وان چۆنن؟ ئه‌وه بۆ دیار نین؟
- ئێوه دیار نین، ئێمه هه‌فته‌ی پێشوو له‌وێ نه‌بووین؟
له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت خوایه چاک تووشبووم، دواتر ڕێبوار که‌وته قسه کردن له‌گه‌ڵ چرۆ و نیگاردا:
- له‌گه‌ڵ سۆزه‌دا به‌یه‌که‌وه دامه‌زراون؟
- چرۆ: به‌ڵێ هه‌ر سێکمان دووه‌م ساڵمانه.
- به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه خۆشه، به‌س نییه له‌گونده‌کانی سه‌رسنوور دایاننه‌ناون.
- نیگار: به‌خوا ئه‌م هاتووچۆیه‌ی ناخۆشه ئه‌گینا ناوچه‌که خۆشه.
به‌ده‌م ئه‌م قسانه و گوێگرتن له گۆرانی گه‌یشتینه‌وه شار، له‌پێشدا ئه‌وانی گه‌یاند، ئینجا من و ڕێبوار ته‌نها ماینه‌وه، گوتم ڕێبوار بوه‌سته بابچمه دواوه دانیشم، یه‌کێک بمبینێت حه‌یا و شه‌ره‌فم ده‌چێت. ڕێبوار وه‌ستا و چوومه دواوه دانیشتم. ڕێبوار که‌وته قسه کردن له‌گه‌ڵمدا:
- سۆزه گیان، ده‌زانی له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له‌و جێگایه‌ی ئێستادا دانیشتنی له‌م ئۆتۆمبێله‌دا ژیانی من به‌ته‌واوه‌تی گۆڕا، به‌ڕاستی پێت ده‌ڵێم هه‌موو ژیانمت گۆڕی دڵه‌که‌م.
- به‌ڵام من ته‌نها سه‌نشینێک بووم له ئۆتۆمبێله‌که‌دا.
- ده‌زانم، به‌ڵام سه‌رنشینێک له‌گه‌ڵ خۆتدا دڵ و چاو و عه‌قڵی منت ڕاکێشا.
- تا چه‌ندت خوێندووه؟
- له پێنجی ئاماده‌ییدا ده‌ستم له‌خوێندن هه‌ڵگرت، بڕوانامه و دامه‌زراندن بۆ ئێوه‌ی کچان باشه، پیاو ده‌بێت کاسب بێت، شکور من باری مادیم زۆر باشه به‌قه‌ده‌ر سێ یان چوار فه‌رمانبه‌ر په‌یدا ده‌که‌م.
- ته‌مه‌نت چه‌نده؟
- 30 ساڵم.
- ئه‌ی چۆن بێت ژنت نه‌هێناوه که باری مادیت باشه و کێشه‌ت نییه.
- ها .. وه‌ڵا بلێم چی، دایکم و باوکم زۆرم پێده‌ڵێن، به‌ڵام من .. من .. له‌ڕاستیدا که‌سی گونجاوی وه‌ک تۆم لێهه‌ڵنه‌که‌وتووه هه‌تا ئێستا.. ئیتر بڵێم چی قسمه‌ت و نسیب وابووه.
- تکایه با ئه‌و کچانه‌ی هاوڕێم نه‌زانن که تۆ پورزام نیت، به‌خوا حه‌یام ده‌چێت، ته‌پڵی دنیام بۆ لێده‌ده‌ن.
- گوڵه‌که‌م تۆ خه‌مت نه‌بێت، من وه‌کو چاوانم ده‌تپارێزم، ده‌بێت له‌مه‌ودوا هه‌موو متمانه‌یه‌ک به من ببه‌خشیت، ده‌زانی بۆ؟
- بۆ؟
- چونکه ئه‌و دایکه‌ی خۆت که ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵتدا بوو بۆ لای دکتۆر، به‌قه‌ده‌ر من تۆی خۆشناوێت و خه‌می تۆی نییه.
- ئێجگار واشنا.
- توخوا سۆزه گیان مه‌یکه به‌م دوو شه‌وه‌ی پێشوو، ئه‌مشه‌و با تۆزێک قسه بکه‌ین.
- بابزانم چۆن ده‌بێت.
گه‌یشتینه به‌رده‌می ماڵه‌وه و چوومه ژووره‌وه.
شه‌و په‌یوه‌ندی پێوه کردم:
- سۆزه گیان.
- به‌ڵێ.
- وه‌ڵامی گیان به به‌ڵێ نادرێته‌وه.
- ئه‌ی به‌چی؟
- گیان به گیان وه‌ڵام ده‌ردرێته‌وه.
- ئاخر ناتوانم وابڵێم ببوره (هه‌رچه‌نده له دڵیشدا حه‌زم ده‌کرد).
- له‌مه‌ودوا ده‌بێت بتوانیت.
- هه‌وڵده‌ده‌م (له‌و کاته‌دا باوکم له‌خواره‌وه بانگی کردم و داوای لێبوردنم له ڕێبوار کرد و چوومه خواره‌وه)
ئه‌و شه‌وه له‌ناو جێگه‌که‌مدا خه‌یاڵی سه‌یر سه‌یر ده‌یبردم بۆ خۆی، پرسیاری سه‌یر به‌مێشکمدا ده‌هات، بڵێی نیگار یان چرۆ، ڕێبوارم لێداگیرنه‌که‌ن؟ خۆ هه‌ردووکیان شێتی بووبوون، ها؟ بڵێی ڕێبوار به‌ڕاستی به‌ته‌ما بێت بهێنێت؟ بڵێی؟ بڵێی؟ ورده ورده وێنه‌ی ڕێبوار هه‌موو ئاستی بیناییمی داگیر ده‌کرد، هه‌ستم کرد ئیتر بوومه خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌ک به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌کو ئه‌وه‌ی زانکۆ نییه هه‌ر بۆ درۆ و ده‌ستبڕین، ئه‌مجاره‌یان بۆ ژیانی هاوسه‌رگیرییه، که‌واته پێش چرۆ و نیگار من ته‌قه‌ی لێهه‌ڵده‌ستێنم.
ئاب 12, 2011
ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه، که تیایدا درۆ و خۆپه‌رستی ده‌بنه هه‌وێنی ئه‌نجامدانی ناپاکیی هاوسه‌ریی و به‌قوربانی کردنی به‌رامبه‌ر بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان – به‌شی یه‌که‌م – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه، که تیایدا درۆ و خۆپه‌رستی ده‌بێته هه‌وێنی ئه‌نجامدانی ناپاکیی هاوسه‌ریی و به‌قوربانی کردنی به‌رامبه‌ر بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان.
به‌شی یه‌که‌م
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ماوه‌یه‌ک بوو ناو سکم ئازارێکی تێدا بوو ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر بێتاقه‌تی ده‌کردم، به‌هۆی ده‌وامه‌وه هه‌ر پشتگوێم خستبوو، به‌تایبه‌تی که ده‌وامه‌که‌ی من له ده‌ره‌وه‌ی شار بوو و ڕۆژانه چه‌ند کاژێرێک کات ته‌نها له هاتووچۆ و ڕێگاوباندا به‌فیڕۆ ده‌ڕۆیشت. ڕۆژێک بڕیارمدا له‌گه‌ڵ دایکمدا سه‌ردانی یه‌کێک له پزیشکه‌کانی هه‌ناوی بکه‌م تاکو بزانم ئه‌م ئازاره چییه و چاره‌سه‌ریش وه‌ربگرم. پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ دایکم تاکسییه‌کمان گرت و خۆمان گه‌یانده لای پزیشکێک، ئه‌ویش دوای پشکنینی خۆی و چه‌ند پشکنینێکی تر گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی که یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی هه‌ناوم دووچاری هه‌وکردنێکی زۆر بووه، چه‌ند جۆرێک ده‌رمانی بۆ نووسیم و له‌گه‌ڵ دایکمدا له ده‌رمانخانه‌یه‌ک کڕیمان و سواری تاکسییه‌کی تر بووین تاکو بمانگه‌یه‌نێته ماڵه‌وه، من و دایکم وه‌ک نه‌ریت له دواوه دانیشتین، شۆفێره‌که کوڕێکی گه‌نج بوو، له‌گه‌ڵ یه‌که‌م دانیشتنماندا له‌دواوه، ده‌ستبه‌جێ ئاوێنه‌که‌ی خۆی به‌جۆرێک وه‌رگێڕا که جوان منی لێده‌ربکه‌وم، چه‌ند جارێک نیگای بۆ کردم له ئاوێنه‌که‌وه، دایکم به‌و پێیه‌ی به‌ته‌مه‌نه و ئه‌و وریاییه‌ی نه‌ماوه، هه‌ر ناوبه‌ناو ده‌یگوت (ئای له‌تاو ئازاری قاچ و پشتم وه‌خته بمرم .. مرۆڤ که پیر بوو هه‌ر بۆ مردن باشه به‌خوا)، شۆفێره‌که‌ش دیاربوو ده‌یوست قسه دابمه‌زرێنێت له‌به‌ر خاتری من، به‌دایکمی گوت(وانییه دایه گیان، ئینشاالله په‌نجا ساڵی تر ده‌ژیت، ئه‌گه‌ر خۆت له‌خۆت بێزاریت ئه‌وا کچ و کوڕه‌کانت نایانه‌وێت تۆ به‌جێیان بهێڵیت …)، کاتێک شۆفێره‌که ئه‌م قسانه‌ی ده‌کرد هه‌ر زوو زوو له ئاوێنه‌که‌وه سه‌یری منی ده‌کرد، شه‌قامی ئۆرزدیش قه‌ره‌باڵغ بوو، ئۆتۆمبێله‌کان که‌مێک ده‌ڕۆیشتن و که‌مێک ده‌وه‌ستان، دایکم له‌وه‌ڵامی ئه‌م قسانه‌ی شۆفێره‌که‌دا گوتی: (کوڕم، کوڕ و کچ هه‌موویان ده‌چنه ماڵ و حاڵی خۆیان ئیتر ئه‌وه‌نده له‌بیری ئێمه‌دا نامێنن، ژنم بۆ سێ کوڕم هێناوه و کچێکم داوه به‌شوو کوا وه‌کو جاران له دایک و باوکیان ده‌پرسن، ته‌نها ئه‌م کچه مامۆستایه‌م ماوه له‌سه‌ر ماڵ، ئه‌مه تۆزێک پێمانه‌وه خه‌ریکه، دوو ڕۆژی تر ئه‌میش شوو بکات له‌به‌ر ژیانی خۆی ڕه‌نگه قه‌ت وه‌ک ئێستا نه‌مێنێت له‌گه‌ڵمدا)، وه‌ک بڵێیت ئه‌م قسه‌یه‌ی دایکم مژده‌یه‌کی خۆش بووبێت بۆ شۆفێره‌که که زانی من کچم و مامۆستا‌م و شووم نه‌کردووه و ته‌نها من ماوم له ماڵه‌وه، ده‌ستبه‌جێ بێشه‌رمانه ئاوڕێکی لێدامه‌وه و چاوی بڕییه ناو چاوم، ئه‌گه‌رچی بۆ نیگاکانی پێشووتری شۆفێره‌که ڕووم ده‌کرد به‌ولاوه، به‌ڵام ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام و منیش سه‌یرێکی ناو چاویم کرد، ئیتر شۆفێره‌که ئارامی لێهه‌ڵگیرا، خێرا گۆرانییه‌کی خسته سه‌ر که بۆ یه‌که‌م جار بوو گوێم لێبێت، هۆنراوه‌که‌ی ده‌یگوت (ئۆخه‌ی کچه‌که ئاخ نه‌مردمایه تۆم له‌باوه‌شی خۆما بدیایه – ده‌سته کچانی له‌نده‌ن و مۆسکۆ ڕایان ناکه‌وێ جوان بن وه‌کو تۆ)، منیش که گوێبیستی بووم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک گرتمی، شۆفێره‌که لێی پرسیم: (ده‌زانی ئه‌م گۆرانیبێژه کێیه؟)، منیش گوتم (ببوره نایناسم)، شۆفێره‌که گوتی: (ئه‌وه ده‌نگی …………)، دایکیشم له‌ولاوه هه‌ڵیدایه و گوتی: (زه‌مانی ئێمه به‌س ….. و ….. و ……) هه‌بوون، ئێستا ئه‌وه‌نده زۆرن که‌س نایانناسێت.
له قه‌ره‌باڵغییه‌که‌ی شه‌قامی ئۆرزدی ڕزگارمان بوو، شۆفێره‌که له دایکمی پرسی: (دایه خێره لای دکتۆر بوویت؟ چ نه‌خۆشییه‌کت هه‌یه)، هه‌رچه‌ند ویستم دایکم تێبگه‌یه‌نم که باسی نه‌خۆشییه‌که‌ی من نه‌کات، به‌ڵام دایکم یه‌کسه‌ر هاته وه‌ڵام و گوتی(وه‌ڵام کوڕم بۆ نه‌خۆشی ئه‌م کچه‌م چووین بۆ لای دکتۆر، دووربێت له‌ڕووت (…..) ئیلتیهابی کردووه)، منیش خێسه‌یه‌کم به‌لاچاو له دایکم کرد، ویستم ئه‌و په‌یامه‌ی پێبگه‌یه‌نم بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی درکاند، هه‌ر له‌خۆمه‌وه پێم ناخۆش بوو ئه‌و شۆفێره بزانێت که نه‌خۆشم، دایکم له وه‌ڵامی خێسه‌که‌مدا یه‌کسه‌ر گوتی: (قه‌یچێکه کچم خۆ ئه‌م کاکه‌یه‌ش وه‌ک کوڕم وایه). له دڵی خۆمدا گوتم: (ئاااای دایه چه‌نده به‌سته‌زمانی، ئاش له‌خه‌یاڵ و ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک)، به‌ده‌م ئه‌م قسانه‌وه گه‌یشتینه نیوه‌ی ڕێگه‌ی ماڵه‌وه، شۆفێره گه‌نجه‌که له نیگاکانی خۆی نه‌ده‌که‌وت، منیش وه‌ک ئه‌و نا به‌ڵام جار جار نیگایه‌کم تێده‌گرت، دواتر وه‌ک یه‌کێک بڵێت، له‌خۆم پرسی: (کێ ده‌ڵێ ئه‌م گه‌نجه ژنی نییه؟)، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌م له‌لا دروستبوو که‌وتمه سه‌رنجدانی ده‌سته‌کانی، به‌ڵام هیچ ئه‌ڵقه‌یه‌کم له ده‌ستیدا نه‌بینی نه له‌ده‌ستی چه‌پ و نه‌ڕاستیش.
کوڕه‌که که‌مێک بێده‌نگبوو وه‌ک بڵێی بیری ده‌کرده‌وه، له‌پڕێکدا گوتی: (وه‌ڵا دایه گیان ئێمه له‌ماڵه‌وه ده‌رمانێکی کورده‌واریمان هه‌یه خوا دایناوه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه، خوشکێکی منیش وابوو، ئه‌م دکتۆرانه ئه‌وه‌نده ده‌رمانی جۆراوجۆریان بۆ نووسی، فه‌قیره ڕۆژبه‌ڕۆژ خراپتر ده‌بوو، هه‌تا باوکم ئه‌و ده‌رمانه گیاییه‌ی بۆ په‌یدا کرد، به‌چه‌ند ڕۆژێک چاک بووه‌وه و عه‌یبی نه‌ما). ده‌ستبه‌جێ ئه‌م قسه‌یه‌م هێنا و برد، له‌خۆمه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌و شۆفێره شتێکی له‌پشته، به‌ڵام دایکم یه‌کسه‌ر گوتی: (ئێ ده به‌قوربانت بم یان له‌و ده‌رمانه‌مان بۆ بێنه یان شوێنه‌که‌یمان پێبڵێ با بۆی بکڕین، به‌ڵکو خوا و مه‌رقه‌دی ئه‌و موشایه‌خانه بکات ڕزگاری ببێت له‌م نه‌خۆشییه، به‌خوا ڕۆڵه ده‌مێکه هاوارییه‌تی به‌ده‌ست ئه‌م ئازاره‌وه). شۆفێره‌که‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌و ئاواته گه‌شتبێت که ویستوویه‌تی، ده‌ستبه‌جێ گوتی: (دایه گیان ئه‌وه تۆ ده‌ڵێی چی، به‌سه‌ر سه‌ر و به‌سه‌ر چاوان، خۆم بۆتان ده‌هێنم و پێویست ناکات خۆتان بیکڕن، ئێمه زۆرمان هه‌یه له‌ماڵه‌وه، که هێناشم پێتان ده‌ڵێم چۆن به‌کاری ده‌هێنن، با بگه‌ینه ماڵی ئێوه و شوێنه‌که شاره‌زا ببم، تازه وا ئێواره‌یه سبه‌ینێ ده‌وری سه‌عات 10 ی پێشنیوه‌ڕۆ دێم و بۆتان ده‌هێنم)، دایکیشم ده‌تگوت هه‌نگوینی له کلۆره داردا دۆزیوه‌ته‌وه، گوتی: (به‌ساقه‌ی سه‌رت بم ڕۆڵه، خوا چاکت بۆ بکات، ته‌مه‌ن درێژ بیت). کوڕه‌که له‌خۆشیدا بزه گرتبووی و له ئاوێنه‌که‌وه سه‌یری ده‌کردم وه‌ک بڵێیت به نیگاکانی پێمده‌ڵێت: ئۆخه‌ی ئه‌وه سه‌ری گرت. منیش سه‌رێکم لێله‌قاند و نیگایه‌کم بۆ کرد، ده‌مویست پێی بڵێم: هه‌ی زۆرزان.
گه‌یشتینه به‌ر ماڵه‌وه، کوڕه‌که گوتی: (زۆر باشه ئه‌وه ماڵه‌که‌م زانی، سبه‌ینێ سه‌عات 10 دێم و ده‌رمانه‌که ده‌هێنم)، دایکم به‌ده‌م دوعا کردنی خێر بۆ کوڕه‌که دابه‌زی و منیش ویستم ده‌ست بکه‌م به جانتاکه‌مدا پاره‌ی بده‌مێ، کوڕه‌که له‌و کاته‌دا ئاوڕی لێدابوومه‌وه، گوتی: (پاره‌ی چی به‌قوربان؟ ئه‌وه عه‌یب ناکه‌یت باسی پاره ده‌که‌یت؟ خوا بکات تۆ چاک ببیته‌وه من ته‌نها ئه‌وه‌م ده‌وێت له دنیادا، ببوره حه‌ز ناکه‌م سبه‌ینێ ڕاسته‌وخۆ بێم له ده‌رگاکه‌تان بده‌م، بێزه‌حمه‌ت ژماره مۆبایله‌که‌تم بده‌رێ با که نزیک بوومه‌وه ئاگادارت بکه‌م، نه‌ک له‌و کاته‌دا میوانێکتان هه‌بێت یان که‌سێکی به‌جۆرێکی لێبێت و بۆ ئێوه ببێته مایه‌ی نیگه‌رانی)، منیش قسه‌یه‌کم به‌ڕاست زانی، ژماره مۆبایله‌که‌ی خۆمم پێگوت و سوپاسم کرد و دابه‌زیم.
که چووینه ژووره‌وه دایکم به ده‌م خۆگۆڕینه‌وه هه‌ر دوعای خێری بۆ ئه‌و کوڕه ده‌کرد ده‌یگوت ئه‌مه فریشته بوو بۆ ئێمه.
منیش چوومه ژووره‌که‌ی خۆم و خه‌ریکی خۆگۆڕین بووم، له‌ناکاو نامه‌یه‌ک بۆ مۆبایله‌که‌م هات:
- سڵاو گیانه‌که‌م، من ئه‌و کوڕه‌ی ئێستام، ئه‌مه ژماره‌که‌مه با بزانیت، دڵم لاته.
- (نامه‌که‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام و له‌ناخیشه‌وه جوڵاندمی، هه‌ستم ده‌کرد له‌م ساته‌وه که‌سێک هه‌یه دڵی لای من بێت، ویستم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، به‌ڵام گوتم نا، با تۆزێک خۆم قورس ڕابگرم، بڕیارمدا پاش نیو سه‌عاتێک ئینجا وه‌ڵامی بده‌مه‌وه).
دوای خۆگۆڕین چوومه سه‌ر سیسه‌مه‌که‌م و هه‌موو دیمه‌ن و قسه و نیگاکانی ئه‌و کوڕه له‌ناو تاکسییه‌که‌دا وه‌ک فلاشباک که‌وتنه‌وه به‌رچاوم، که‌وتمه خه‌یاڵێکی قوڵه‌وه: ئه‌م کوڕه بۆ ئه‌وه‌نده گرنگی به من دا؟ بڵێی من ئه‌و که‌سه بم که ساڵانێک بێت ئه‌م کوڕه به‌دوایدا وێڵ بێت و منیش به‌پێی خۆم چوومه ناو تاکسییه‌که‌ی؟ نا بڕوا ناکه‌م، ڕه‌نگه ته‌نها ڕوخسارم سه‌رنجی ئه‌وی ڕاکێشا بێت، …. .
له‌پڕێکدا دایکم بانگی کردم و گوتی: سۆزه وه‌ره خواره‌وه با پاروویه‌ک نان بۆ ئێواره ئاماده بکه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه باوکت بێته‌وه، منیش حه‌زم نه‌ده‌کرد له‌م خه‌یاڵانه‌ی خۆم بپچڕێم گوتم دایه به‌خوا ئازارم زۆره ناتوانم تۆ خۆت خه‌ریکی خواردنێک به بۆ باوکم، دایکیشم گوتی باشه کچم.
ده‌ستم دایه‌وه مۆبایله‌که‌م و تێر چاوم له نامه‌که‌ی بڕی، له‌و کاته‌وه‌ی له قۆناغی سێی کۆلیژ له زانکۆ له‌گه‌ڵ که‌پڵه‌که‌م تێکچووم و جیابووینه‌وه ئیدی نامه‌یه‌کی ئاوا گه‌رم و سه‌رنجڕاکێش بۆ مۆبایله‌که‌م نه‌هاتبوو، بۆیه هه‌ستم ده‌کرد تامه‌زرۆی نامه‌ی له‌مجۆره‌م، منیش بڕیارمدا وه‌ڵامی بده‌مه‌وه:
- ئۆکه‌ی، خۆشحاڵم.
- من زیاتر هه‌ناسه‌که‌م.
- ئه‌وه چییه؟ یه‌کجار واش نا؟
- ئێستا نه‌فه‌رم پێیه بمبوره شه‌و نامه‌ت بۆ ده‌نێرمه‌وه.
- ئۆکه‌ی.. بای.
چوومه خواره‌وه بۆ لای دایکم، دایکم خه‌ریکی خواردن ئاماده‌کردن بوو بۆ من و باوکم، داوای لێکردم زه‌ڵاته‌یه‌ک ئاماده بکه‌م، منیش ورده ورده ده‌ستم کرد به زه‌ڵاته دروستکردن، دایکم به‌ده‌م خواردن ئاماده‌کردنه‌وه، که‌وته قسه کردن:
- ئاخ سۆزه گیان خۆزگه به‌ر له مردنم تۆم له ماڵوحاڵی خۆتدا بدیایه، ئه‌ها بزانه ئه‌و کوڕه هیچی ئێمه‌ش نییه چۆن خه‌می لێخواردیت، ئینجا وه‌ره ئه‌وه مێردت بێت ده‌بێت چۆن بێت بۆت؟ پیاو قه‌ڵایه قه‌ڵا بۆ ئافره‌ت.
- ده‌زانم دایه، به‌ڵام خۆ نابمه هۆلاکۆ په‌لاماری ئه‌و قه‌ڵایه بده‌م، نابێت ئه‌و قه‌ڵایه خۆی به‌پێی خۆی بێته ئه‌م ماڵه؟
- با کچم ده‌زانم، به‌ڵام کچیش تۆزێ خۆی عه‌یار نه‌بێت هه‌ر به‌شخوراو ده‌بێت.
- ده‌ده‌ی دایه توخوا، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده خه‌فه‌ت له شت ده‌خۆیت؟ خوا گه‌وره‌یه.
- کچم به‌خوا زۆرجار له‌گه‌ڵ باوکتدا باسی تۆ ده‌که‌ین، کچم زه‌مانه‌که زۆر خراپ بووه، ناهه‌قمان نییه خه‌فه‌ت بخۆین، به‌خوا باوکت جارجاره شتی وا ده‌گێڕێته‌وه من هه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌م دنیا وایلێهاتبێت، به‌ڵام ئه‌و سوێند ده‌خوات ده‌ڵێت شتی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بیستم له‌ده‌ره‌وه.
دوای نان خواردن به‌بیانووی ئازاره‌وه چوومه‌وه ژووره‌که‌ی خۆم، هه‌ستم ده‌کرد شتێک ڕامده‌کیشێت به‌لای مۆبایله‌که‌مدا، هه‌ستم ده‌کرد که‌سێک هه‌یه چاوه‌ڕوانی منه و منیش چاوه‌ڕوانی که‌سێکم، هێنده‌ی نه‌برد، نامه‌که‌یه‌کم بۆ هات، که سه‌یرم کرد، کوڕه‌که‌یه:
- دڵه‌که‌م سڵاو، ئه‌مشه‌و کاتم لێناڕوات هه‌تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه و بێم بۆ لات.
- سڵاو، به‌ڕێز خۆ ئێمه هیچمان له‌نێواندا نییه، تۆ بۆ واتلێهاتووه؟
- ئه‌ی نازانی هه‌موو ئاگرێک له پشکۆیه‌که‌وه ده‌ستپێده‌کات؟ دڵم بۆته ئه‌و پشکۆیه.
- ببوره من ناتوانم هیچ بڵێم، چونکه هیچ شتێکم لاڕوون نییه.
- دایه گیان چۆنه به‌قوربان؟
- هه‌ر دوعای خێرت بۆ ده‌کات ههههه.
- به‌ساقه‌ی دایکیشت بم.
- ئه‌وه عه‌یب ناکه‌یت؟
- من خۆم تۆزێک سوعبه‌تچیم گیانه، دڵت هیچ نه‌کات.
- ببوره با‌نگم ده‌که‌ن، کاتم نییه.
- ئۆکه‌ی گیان، دوایی قسه ده‌که‌ینه‌وه.
- نا نا، ته‌واو، باوکم له ماڵه‌وه‌یه ناتوانم.
- ئۆکه‌ی دڵه‌که‌م، سبه‌ینێ که هاتم یه‌کتر ده‌بینین.
له‌گه‌ڵ خۆمدا که‌وتمه ئاخاوتن: تێناگه‌م ئه‌م کوڕه چ زوو منی به دڵدا چوو، خۆ هه‌مووی ته‌نها 20 خوله‌کێک له ئۆتۆمبێله‌که‌یدا بووم، ده‌ڵێن خۆشه‌ویستیی له‌یه‌که‌م ڕوانینه‌وه دروست ده‌بێت، خۆ ناهه‌قی ناگرم گه‌نجێکی جوان و باڵابه‌رز ئه‌ویش وه‌کو هه‌موو که‌سێکی تر بیر ده‌کاته‌وه هاوسه‌رێکی هه‌بێت و نانێکی گه‌رموگوڕ بخوات و ببێته باوک و شه‌وانیش له ئامێزێکی گه‌رمدا ڕۆژ بکاته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه مێشکم زۆر ماندوو بوو به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه و چوومه خواره‌وه وه‌ک شه‌وانی پێشوو سه‌یری زنجیره دۆبلاژکراوه‌که‌م ده‌کرد، دواتر چوومه‌وه ژووره‌که‌ی خۆم و به‌ده‌م خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه له هاتنی سبه‌ینێی ئه‌و کوڕه، وه‌نه‌وز پێڵووی چاوه‌کانی پێلێکنام و نووستم.
ئاب 8, 2011
فه‌یس بووک… په‌تایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زمونێکی ترسناک (هیوادارم که‌س زویر نه‌بێت) – مامۆستا: هاوبیر کامه‌ران
فەیس بووك
پەتایەكی كۆمەڵایەتی و ئەزمونێكی ترسناك
(هیوادارم كەس زویر نەبێت)
نوسینی/ م.هاوبیر كامەران
بوونی هۆشەكیی مرۆڤ پەیوەستە بەو زانینەوە كە ڕۆژانە كۆی دەكاتەوە، زانینەكەشی دەوەستێتە سەر ئەو ئەزموونانەی كە رۆژانە و بەدرێژایی ژیان دەیانكات، هەربۆیە هەركەس بەئەزموونتر بێت زانەر ترەو هەركەسێكیش زیاتر بزانێت هۆشمەندترە. بەڵام ئەزموون چیە؟ ئەزموون واتە كەسێك كە بە ئاگاییەوە كارێك دەكات و وانە لەو كارە فێردەبێت و هەموو دیوەكانی ئەو كارەی كە دەیكات دەبینێت و تەسلیمی نابێت و پێوەی ئالودە نابێت. كاتێك كەسێك ئالودەی تلیاك دەبێت ئیدی ئەوە لە ئەزمون تێدەپەرێت و پێ دەنێتە جیهانی نائاگایی و بێ ئیرادەییەوە.
كاتێك بۆ یەكەم جار ئەكاونتێكم لە فەیس بووك كردەوەو چووم و كۆمەلێك هاورێم بینی شادوومان بووم بەدۆزینەوەی هەندێ لەو هاوڕێ كۆنانەی كە لەقۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هاورێم بوون. بەڵام زۆری نەبرد ئەوە تێگەیشتم كە تەنها ئەو كەسانەم نەدۆزیەوە بەڵكو كەسانێكیشم دۆزیەوە كە پێویستم نەبوو بیاندۆزمەوەو كەسانێكیش منیان دۆزیەوە كە هیچ پێویستیان پێم نەبووو. بەمەش ژمارەی هاورێكانم لە فەیسك بووك رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبوون، تا ڕادەیەك كە هەندێك لەوانەی نامەی هاورێیەتیان دەنارد وەڵامم نەدەدانەوەو قەبوڵم نەدەكردن، لەبەرئەوەی هیچ پێویستیەك نەبوو كە ئێمە هاورێ بین.
هێواش هێواش لە بینین و هاتنە ناو فەیسبووك زۆر شتم بۆ ڕوون بویەوە، كە هیوادارم لێرەوە بتوانم هەندێك لەو باسانە شیبكەمەوە. هەموو ئەو شتانە ئەوەیان بۆ من دەرخست كە فەیس بووك پەتایەكی كۆمەڵایەتیە و ئەم پەتایەش پەتای خراپتر بەشوێن خۆیدا دەهێنێت و رۆژ بەرۆژ پەرەدەسێنێت و پێویستی بەوەیە لە ئاستێكدا ڕابگیرێت، دەنا سۆفی كونجی خەڵوەتیش دەكێشێتە بەردەمی لاپ‌تۆپ و كۆمپیوتەرەكان.
سەرەتا دەمەوێت بەوە دەستپێبكەم كە فەیس بوووك كەلە مەودوا بە (فب) ناوی دێنم، پرۆگرامێكە، بەرنامەیەكی تەكنەلۆژیە بۆ ڕیكلام كردن و چاووڕاو و هاتەهاتە بۆ كاڵا و شتە بازرگانیەكان و هەموو ئەو شتانەی مرۆڤ ئەیەوێت خەڵكی تر لێی ئاگاداربن. ئەمە تا رادەیەك شتێكی دوونیاییەو دوكاندارێك دەتوانێت بێ كێشە ، خاوەن كۆمپانیایەك دەتوانێت بێ سڵەمینەوە بەكاری بێنێت، بەڵام پەتاكە لێرەوە دەست پێدەكات كە تەنها بە هاتەهات بۆ كاڵا بازرگانیەكان و كۆمپانیاكان ناوەستێتەوە بەڵكو ئەو چاووڕاوە پەرەدەسێنێت بۆ بازرگانی كردن بە ئایینەوە، بۆ نمونە لە پردا هەواڵێكت بۆ دێت كە نوسراوە “پیاوێك خەونی دیوە كە پێغەمبەری ئیسلام هاتۆتە خەوی پێی وتوە ئەم ساڵ پەنجا هەزار كەس مردوون كە كەسیان نەچوونەتە بەهەشت لەبەرئەوەی نوێژەكانیان بەباشی ناكەن”. تا ئێرە لەوانەیە ئەم درۆخەونە شتێكی لە راستی تێدابێت، بەڵام دەبینی بۆ چاوترسێن و كۆنترۆڵی مێشكی خەڵكی سادە و خۆشبڕوا نوسراوە:”ئەوەی ئەم نامەیە بڵاوبكاتەوە بۆ 50 كەسی تر ئەوە خێرێكی دەست دەكەوێت وە ئەوەشی بڵاووی نەكاتەوە كەسێكی دەمرێت”. ئەم نامەیە دیارە كە چەند بازرگانیە بەسەر ئەقڵ و چەندە رابواردنە بە ئیرادە و هەڵبژاردنی خەڵكی. بەدەر لەوە دەبینی كەسێك هۆنراوەیەكی ئیسلامی یان ئایینیت بۆ دەنێرێت كە كەسەكە خۆی ناو ناوە تەنها ئیسلام، یان خۆی ناوناوە كوڕی خوا یان فریشتە. ئەمانە هەموو بۆ ئەوەیە ئەو هاورێیانە لەخۆیان كۆبكەنەوە كە مەیلیان بەلای ئیسلام یان ئەو ئایینەدا هەیە و بەمەش ژمارەی هاورێكانیان زیاد دەكات و ئەوانیش بەئاسانی دەتوانن ریكلام بۆ بیروڕاكانی خۆیان بكەن. ئەوان دەتوانن ئەو كارە بكەن بەڵام دەبێت بزانن كە بەشێوەیەكی بازرگانیانە ئەو كارە دەكەن، نەك بەشێوەیەكی ئایینیانە.
ریكڵام كردنەكە بەوە ناوەستێت، پەل دەكێشێت بۆ ریكلام كردن بۆ خودی كەسەكە خۆی كە ئەمە زۆر ترسناكە.
ڕیكلام بۆ خود:
زۆر لەوانەی نەخۆشی دەوونیان هەیە ڕازی نین بچنە لای پزیشكێكی دەروونی چونكە پێیان وایە ئەوان تەندروستن و هیچ عەیبێكیان نیە، لەزانستی دەروونناسیدا ئەمانە زیاتر لەكەسانێك نەخۆشن كە دان بەنەخۆشیەكەی خۆیاندا دەنێن. هەرواش ئەوانەی دەبینی لە دەرەوە خۆیان بەزل دەبینن و بە جۆرەها شێوە خۆیان دەڕازێننەوە لە فەیس بووك دیوەكەی تریان دەردەكەوێت. دیوە لاوازەكەیان، یان دیوی خۆبەكەم زانینان. ئەو دیوەی كە پێویستی بە خەڵكە، ئەمەش بێگومان كاریگەری ترسناكی تەكنەلۆژیە كە ئەریك فرۆم ساڵانێكی زۆر لەمەوبەر ئاماژەی پێدابوو بەوەی تەكنەلۆژیا مرۆڤ تەنها دەكات. مرۆڤی ئێمە تەنهان و پێویستیان بە هاورێیە، پێویستیان بە كەسێكە (Like) یان بكات و بلێ ئێوە زۆر باش و جوان و چاك و ئەمە و ئەوەن. بۆ نمونە دەبینی كەسێك نوسیویەتی: “لە ڕستەیەكدا پێناسەم بكە” . هاورێكانی بۆی دەنوسن”گوڵ، تۆ زۆر ناسكی، تۆ زۆر جوانی، تۆ زۆر هاورێ دۆستی، كەمێك نازەكەیت، تۆ هەتاوی، خۆشەویستترین هاورێمیت، تۆ خۆری ئاسمانی وەفایت و هتد…”، ئەویش بە ناسكی وەڵامیان دەداتەوە كە زۆر سوپاس بۆ هەستی ناسكتان. بەڵام خۆ خوانەكردە ئەگەر بڵێی “تۆ زۆر كەریت” ئەوە وەكو شێتی شڵماش دەكەویتە وێزەت و قەبوڵی ناكات. ئەمە مانای دوو شتە، یەكەم ئەوەی كە خەڵكێكی زۆر هەن پێویستیان بەوەیە مەدح بكرێت و ببنە جێی تەوەجوهی خەڵك چونكە لەناوەوە بۆشن، لەناوەوە پێویستیان بەوەیە دەركەون، پێویستیان بەوەیە ببنە جێی قسەو باس. لەم پێناوەدا، لەپێناو ئەوەدا كە باس بكرێن و مەدح بكرێن و بزانن بەرامبەر چی دەڵێن لەسەر ئەمان، گەلێك فێڵ بەكاردێنن لەوانەش: یەكەم: گۆڕینی ناو بۆ ئەوەی كەسەكە خۆی بە غامزو ناڕوون پیشان بدات و بتوانێت قسەی زلتر لەخۆی بكات كە ئەگەر خەڵكی بزانن كێیە، نەوێرێت ئەو قسانە بكات، بۆ نمونە وەك “شاخ، گاندی، هیرمان هیسە، بودا، شاڕۆح”. دووەم: پێوەنانی پاشگر یان پێشگر بە ناوەوە، بۆ نمونە خۆی ناو دەنێت”دڵێكی تەنها، چاوێكی پڕگریان، دەروونێكی ئارام”، ئەم ناوانە بۆ ڕاكێشانی ئەو كەسانەیە كە لێكدانەوەیەكی رۆمانسیانە بۆ ناوەكان دەكەن، سەیرنیە گەر بلێم زۆرینە هاورێكانی ئەم ناوانە ئەو كچانەن كە تەمەنیان لە 13 بۆ 20 ساڵە، لەبەرئەوەی هەندێ لە كچانی وڵاتی ئێمە پێویستیان بەرۆمانسیەتەو وادەزانن كە دونیا فلیمەكانی كەناڵەكانیMBC و MAX و نازانن ئەوانەی ئەو ناوانەیان هەیە ئەگەر زەواجیان لەگەڵ بكەیت چوار رۆژ لەوانەیە لەگەڵیان ئیدارە نەكەیت. زۆرینەی ئەو كەسانەش كە ئەم ناوانە لەخۆیان دەنێن كوڕن، چونكە كوڕانی وڵاتی ئێمە بەراستی لە فێڵ كردن لە كچاندا زۆر زیرەكن.
لەسەر ئەم هەستكردن بە پوچی و هەستكردن بە خۆبەكەم زانینە شتگەلێكی تر دەبینی لە فب، دەبینی كەسێك وێنەیەك دادەبەزێنێت، دانە دانە بە شێوەیەكی نهێنی بە هاورێكانی دەڵێت Like وێنەكەم بكەن، واتە بڵێن وێنەكەتمان بەدڵە و زۆر جوانە، بەمەش كەسەكە دڵی خۆش دەبێت و وەڵامیان دەداتەوە زۆر سوپاس، ئەمەش بۆ ئەوەیە خەڵكی بڵێن ئەم كەسە زۆر جوانە یان خەڵك زۆریان خۆشدەوێت. یان هەندێك كە بابەتێك دەنوسن، بەهاورێكانیان دەڵێن لایكمان بكە یان شتێكمان لەسەر بنوسە كە ئەم بابەتەت تا چەندە بەدڵە، و تۆش ئەبێت بنوسیت دەستەكانت خۆشبێت بابەتێكی زۆر جوانەو تا ئیستا گوێم لە شتی وا جوان نەبووە، ئەگەر وا نەكەیت كابرا دڵی زویر دەبێت. ئەمەش دیسان هەستكردنە بەخۆبەكەمزانین و بۆشیی ناوەكی، چ پێویست ئەكات كە كۆمێنتت لەسەر بدات، ئەگەر جوان بیت جوانیت و ئەگەریش ناشرین بیت هەر ئەوەیت كە هەیت. قسەی خەڵك وات لێناكات ئارام بیت یان ببیتە فەیلەسوف، قسەی خەڵك تەنها قسەی خەڵكە و هیچی تر، هەروەكو چۆن قسەی من و تۆ هیچ لە ژیانی خەڵك ناگۆرێت، بە پێچەوانەشەوە هی خەڵك هیچ بەژیانی ئێمە زیاد ناكات و ناگۆرێت. ئەم كردەوەیە تەنها بۆ بەهێزكردنی ئیگۆیە نەك شتێكی تر.
دیمەنێكی تر كە لە فب دەیبینت ئەوەیە كە مرۆڤەكان دەگەرێن بەشوێن زۆرترین رێژەی هاورێدا و یان سەرسامن بە كەسانێك كە هاورێیان زۆرە، لەكاتێكدا بوونی هاورێی زۆر نیشانەی بەربڵاوی و بیربڵاوی كەسەكەیە. ئەوەی كەسێك هاوڕێی زۆربێت نیشانەی ئەوەنیە كە كەسێكی باشترە لەكەسێك كە هاورێی كەمە. لەوانەیە پێچەوانەكەی راست بێت. بیربكەرەوە لەو نوسەرەی 5 هەزار كەسی لای خۆی كردووە بە هاوڕێ، واتە پێنج هەزار جار حەزی كردووە خەڵك بیناسن و قسەكانی بخوێننەوە و بڵێن دەست خۆش، كەلەڕاستیدا دەستخۆشی ئەوان هەرگیز كەس ناكاتە ئەفڵاتون. ئەو پێنج هەزار 10 چركەی بەكارهێناو لەپێناو وەرگرتنی هاورێیەتی ئەو كەسانە لە فەیسبووك كە ئەمە كاتێكی زۆرە و بە هەوانتە دەروات.
ئێستا فب بۆتە هۆكار بۆ :
1. پڕكردنەوەی كات و بەڕێكردنی كاتەكانی تەنهایی.
2. ڕیكلام بۆ ئایین و كاڵا بازرگانیەكان و تەنانەت بیروڕا تاكەكەسیەكان.
3. ڕێگەیەك بۆ تێركردنی ئیگۆ و خۆراكدان بە ئیگۆ لەرێگەی مەدح و سەناكان و لایكەكانی خەڵكانی ترەوە.
4. ڕێگەیەكی زۆر باشە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەژێر دەمامكدا ئەوەی دەیەوێت بیلێت و هەر جنێوێك پێی خۆشە بیدات بەهەركەسێك كە دەیەوێت و كەسیش ناتوانێت هیچی لەگەڵ بكات. بۆ نمونە دەتوانین هەركەس كەدەتەوێت بەدناوی بكەیت و ئەم بەدناویەش زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. كە بەداخەوە حیزبە كوردیەكان ئەم رێگەیەیان بەكارهێناوەو بەكاریشی دێنن بۆ سوككردنی بەرامبەرەكانیان و هەڕەشەكردن لەیەكتر.
5. رێگەیەك بۆ دروستكردنی پەیوەندی ناراستەوخۆ و پەیوەندی سێكسی لەنێوان كوڕان و كچاندا. بەتایبەت لەرێگەی ڤیدیۆ چاتی فب كەوە.
6. رێگەیەك بۆ هاككردن و سڕینەوەی زانیاری یەكترو كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوتەرەكانی خەڵكانی تر.
7. رێگەیەكە بۆ جاسوسی كردن بەسەر كەسانی ترەوە لەرێگەی هەندێ بەرنامەی نهێنیەوە.كاتێك بەم شێوەیە باسی فب دەكەم مەبەستم لەوەنیە هەموو ئەوانەی لەسەر فەیس بووكن بەو شێوەیەن، بەڵام زۆرینەیان بەوشێوەیەن و لە یەكێك لەو خاڵانەی سەرەوەدا خۆیان دەبیننەوە. ئەمانە ئەگەر بە ئاگاییەوە بەكاری بێنن گرەوەكە دەبەنەوە، بەڵام ئەگەر ئالودەی فەیسبووك بووبن ئەوە گرەوەكە دەدۆرێنن و دەبنە دیلی فەیسبووك. هەربۆیە لێرەوە هەڵمەتێك دژی فەیسبووك رادەگەیەنم، داوا دەكەم گەنجەكانمان لەبری خۆسەرقاڵ كردن بە فەیسبووكەوە خۆیان بە تێرامان و چاودێری و پیاسە و گەڕان و دیقەتدان و كتێب خوێندنەوەو یەكتر بینین بەسەر بەرن. هەموان پێویستە بخوێنینەوە، لێكۆلینەوە بكەین و بەشوێن راستیەكاندا بگەڕێین. وازلە زۆرینەی ئەو شتە بێ مانایانە بێنین كە كاتێكی زۆرمان دەبات.
ئەگەر لەڕوانگەی كۆمەڵایەتیەوە سەیری فب بكەین ئەوا دەبینین كە كێشەی زۆری ناوەتەوە، خۆ ئەگەر لەڕوانگەی پزیشكیشەوە دانیشتن لەسەر كۆمپیوتەرو فەیسبووك لێكبدەینەوە ئەوا بۆمان دیاری دەدات كە دانیشتنی زۆر زیانی زۆری هەیە و دەروون و مێشكی مرۆڤ زۆر نائارام و هیلاك دەكات.
وەرن با پێكەوە واز لە فب بێنین و بگەرێینەوە ناو خۆمان و كاتەكانمان بە شتی بەسود و كتێب خوێندنەوە بەسەر بەرین.
حوزه‌یران 27, 2011

دوا سەرنجەکان: