خۆکوشتن
(Suicide)
بهشی یهکهم
نووسینی : د . ئەفرام محمد حسن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان
سلێمانی
مێژووی ئەم دیاردەیە:
خۆکوشتن لوتکەی تراجیدیاى مرۆڤایەتی. بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ڕەگی داکوتیوە لەلای هۆزە هندییەکانی ئەمەریکای باکور جێی شانازییە خزمەتکارو دیلەکان خۆیان بکوژن پاش مردنی سەرۆکەکەیان. هەروەها لەئەمەریکای ناوەراست پاش مردنی سەرۆک خێل وا پێویست دەکات خێزان وخزم و هاورێیانى سەرۆک خۆیان بکوژن. ئەم شێوازی خۆکوشتنە لاى [...]
شەهید
نووسینی : د. سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
لەخۆشەویستیدا مرۆڤ هەموو ڕەهەندەکانی کەسێتی و قەوارەو خودی خۆی لەپێناو خۆشەویستەکەیدایە (ئیتر ئەو خۆشەویستە ڕەگەزی بەرانبەرە، منداڵە، دایکە، نیشتمانە، بیروباوەڕە یان هەر شتێکی ترە)خۆشی و شادی بۆ دەستەبەر دەکات و ژان و ناخۆشی بۆ دەچێژێت. لەگەڵیدا ئاوێتە دەبێت و ئەوەی هەیەتی پێی دەبەخشێ: بەڵام بۆی نامرێ و لەپێناویدا دەژی. [...]
دایک: مرۆڤترین کەس
نووسینی : د. سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
دایک… ئەو بوونەوەرەی دەمرین و لێی تێنەگەشتووین. ئەو مرۆڤەی بۆمان دەمرێ و مافی خۆیمان نەداوەتێ. ئەو بەخشندەیەی قوربانی دەدات و چاوی بۆ پاداشتێکت ناڕوانێت. ئەو ماندووەی بۆ حەوانەوەی ئەوانی تر، بڕستی لێدەبڕێت و وچانێک نادات. ئەو بێدارەی شەونخوونی دەچێژێت وخەوی ناوێت تا ئەو کاتەی خەو لەچاوی کەسانی تر [...]
کێ رۆشنبیرە ؟!!
نووسینی/هاوبیر کامەران
(مامۆستاى کۆمەڵە هونەرى یۆگا-سلێمانى)
پێش ئەوەى باس لەو مەسەلەیە بکەم کە خەتەرێکى گەورەیە لەسەر رۆشنبیریمان ، دەمەوێت داواى لێبوردن لەهەمو ئەو کەسانە بکەم کە دڵگرانن بە بیستنى واقیع لەکاتێکدا ئەبێت ئێمە ئەو واقیعە باس بکەین و شاردنەوەى ئەو ڕاستیانە خەتەرێکى واقیعیە لەسەر ئێستا و داهاتومان . ئەمە [...]
سایکۆلۆژیای گەندەڵی
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
سهرۆکی بهشی ڕاگهیاندن
کۆلیژی زانسته مرۆییهکان / زانکۆی سلێمانی
کاتێک خەڵکی ئەم دەڤەرە بەگەندەڵ ناوزەند بکەین و کەس نەهێڵینەوە لەوانەیە هەڵەیەکمان نەکردبێت، گەر هەڵەش بێت، گوناهێکی گەورە نییە. جیاواز ییمان: جیاوازییەکە لەپلەکانی گەندەڵ بووندایە نەک لەبوون یان نەبوونیدا، واتا لەگەندەڵ و ناگەندەڵدا نییە. دەشێت کەمێکمان زۆر گەندەڵ و زۆرینەشمان کەم [...]
خۆشەویستی ئەندریایی
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
سهرۆکی بهشی ڕاگهیاندن / کۆلیژی زانسته مرۆییهکان
زانکۆی سلێمانی
خۆشەویستی پێکهاتەی کۆمەڵێک هەڵچوونەو لەکورتترین پێناسەیدا توانای بەخشینی بێ بەرانبەرە، مرۆڤ بەکردەوە ئەنجامی دەدات و بەقسە دەرنابڕرێت وناچێتە چوارچێوەیەکی بەرجەستەکراوی بیستراو یان خوێنراوەوە. ووتە و تەنانەت شیعریش، تەنها هێماو ئاماژەن بۆ ئەو هەستەئاگاییە و نابنە ئاوێنە بۆ دەرخستنی خودی هەستەکە. خۆشەویستی ڕوودەدات [...]
گەندەڵی و ویژدان
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
سهرۆکی بهشی ڕاگهیاندن
کۆلیژی زانسته مرۆڤایهتیهکان
زانکۆی سلێمانی
گەندەڵی پەیوەندی بەنەزانین بێ ئاگایی و نزمی ئاستی زیرەکییەوە نییە، بەپێچەوانەوە ئاستێکی بەرزی وریایی و پلەیەکی زیرەکی سەروو مامناوەندیشی دەوێت تاکو بەسەرکەوتویی ئەنجام بدرێ، لەوەش زیاتر تا بەسیمای خزمەت بەبەرژەوەندی گشتی و وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بخرێتەڕوو یان وەک چاکەکاریی، بەهاونیشتیمانیان بفرۆشرێتەوە. پەتای [...]
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
