تابلۆکانی ناخ – گهنجیی ههمیشهیی یان ئارهزووه شێتهکان – تابلۆ حهسهن – ماستهر له سایکۆلۆژیا – ئهڵمانیا
تابلۆکانی ناخ
گهنجیی ههمیشهیی یان ئارهزووه شێتهکان
تابلۆ حهسهن
ماستهر له سایکۆلوژی – ئهڵمانیا
سهرۆک وهزیرانی ناوداری بهریتانی( وینستن چرچڵ ) له تهمهنی چل ساڵیدا کاتێک که له شهری بوێر دهبێت له باشووری ئهفریقیا نامهیهک دهنووسێت بۆ خێزانهکهی ، ناوهرۆکی نامهکه له وهسیهتنامه دهچێ ، داوای ئهوه دهکات چاوی له منداڵهکان بێت و ئاگای له خۆی بێت و له کۆتاییدا دهنووسێت لهدوای مهرگ یهکدهگرینهوه.
کهچی کاک چڕچڵ سی ساڵ دوای ئهو وهسیهتنامهیه ژیا و له زاری خۆیهوه کۆتایی جهنگی جیهانی دووهمی ڕاگهیاند دوای ئهوهش بیست ساڵی دی ژیا و له کۆتاییدا له تهمهنی نهوهد و یهکساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
له روسیاش ژنێک بیرهوهرییهکانی خۆی له چاپدا ، تێیدا باس له پیاوهکهی خۆی دهکات و دهڵێ ئهو تاوانباره به زۆروزۆرداری لهگهڵمدا نووست و دواییش سواری ئهسپهکهی بوو و بیست مێلێک دوورکهوتهوه و دیسان گهرایهوه و ئاههنگی ههفتاساڵهی له دایکبوونی خۆی کرد و له ههمان کاتدا ههڕهشهی لێکردم که ژنێکی تهمهن چواردهساڵ بێنێت ئهگهر من به گوێرهی دڵی ئهو نهجوڵێمهوه ، سهیر ئهوهیه که ئهو تاوانباره رۆماننووسی بهناوبانگ و گهوره ( تۆڵستۆی) بوو.
فهیلهسووفی به ناوبانگ (برتراند رسل) له ههشتا ساڵیدا وتی ، کاتێک گهنج بووم خولیای ماتماتیک بووم ، بهڵام که ههستم کرد کارێکی زهحمهته هاتمه سهر فهلسهفه ، له دوایشدا سهیرم کرد ئهوهش زهحمهته کهوتمه دونیای سیاسهت ، جا ئهگهر بێت به وردی لهم دێرهی رسڵ قووڵ بینهوه دهرهنجامی سهیرمان دهست دهکهوێت، ههر بۆ زانیاری رسل له ههشتاو پێنج ساڵیدا ههفتهیهک له بهندیخانهدا تووند کرا له بهر ئهوهی پێش ئهو خۆپیشاندانانه دهکهوت که دژ به چهکی ئهتۆمی ساز دهکرا، چوار جار خێزانی پێکهێنا و له له نهوهد و پێنج ساڵیدا کۆچی کرد (له کن خۆمان مرۆڤ دوای سێیهم وتاری سیفهتی فهیلهسوف ههڵدهگرێت) ههر وهکو فڵان و فیستان..
(ول دیورانت) گهوره مێژوونووسی جیهان و ئهمریکا بهشی یانزهی کتێبه بهناوبانگهکهی ( دیرۆکی شارستێنی) له گهڵ خێزانهکهی (ئهریل دیورانت) نووسیهوه له کاتێکدا خۆی له تهمهنی نهوهد و شهش ساڵیدا بوو ئهریلیش له تهمهنی ههشتاوسێ ساڵی، کاتێکیش ئهریل مرد دوابهدوای ئهو ولیش دوای تهنها یهک ههفته سهرینایهوه . (له کن خۆمان له تهمهنی چل ساڵیدا مرۆڤ خانهنشین دهکرێت و له چلو یهکساڵیدا دوای ههموو کۆکینێکی ئاههنگی پاشهوهی ههیه).
ههر له چوارچێوهی تهمهندا دهڵێن موسای پهیامبهر سهد و بیست ساڵ ژیاوه ، ههر بۆیه جووهکان له ئاههنگی له دایکبووندا به یهکتر دهڵێن تهمهنت( سهدوبثت ساڵ) بێت ، ژمارهی ئهندامانی کنێست (پهرلهمان)ی ئیسرائیلیش سهدو بیست کهسه ، بهڵام ئادهم کاتێک یهکهم کوری بوو تهمهنی سهد و سی ساڵ بوو کاتێکیش کۆچی دوایی کرد تهمهنی (940 ) ساڵ بوو ( خهرمان بهرهکهت ) ، ههرچی نوحیشه کاتێک که کهشتیهکهی له کوردستان دروست کرد تهمهنی ( 500) ساڵ بوو و خاوهنی سێ کوڕ بووو ( سام و حام و یافت ) له کۆتایشدا ( 950 ) ساڵ ژیا ، بهڵام ( مهتوشالح ) ی کوره گهورهی ئادهم ( 969) ساڵ ژیا . شیعهمهزهوهکانیش دهڵێن که ( ئهیمامی نادیار- مههدی ) نهمردووه و ماوه، که وا بێت دهبێت ئێستا تهمهنی ههزار و سهد و ههفتا ساڵێک بێت .
گرنگترین وته لهمبارهیهوه وترابێت قسهیهکی پزیشکی یۆنانی ( جالینووس ) که دهڵێت ئهو کهسهی ههست به پیری ناکات زۆر دهژی و به پێچهوانهی ئهوهش ئهوهی که ههست بکات که تازه پیر بووه و قاچهکانی هێزی ههڵگرتنی لاشهیان نهماوه و دڵیان وهکو پێویست کار ناکات ئهو کهسه به گهنجی دهمرێت با تهمهن درێژیش بێت .
شاعیری کۆچکردووی ئهڵمان( نۆڤالس 1772-1801) کهمتر له سی ساڵ ژیا، بۆیه دهڵێ : من به مردوویی له دایک بووم ، ههر له منداڵیهوه ههستدهکهم له نێوانی چرکهیهک و چرکهیهکی تردا دهمرم ، من مردووم پێش ئهوهی بژیم .
کهوا بوو مهسهلهی مهرگ و ژیان بریارێکه له ناخی مرۆڤهکانهوه دهدرێت ، منیش ئهگهر مردن رێگه بدات زیاتر لهم مهسهلهیه دهکۆڵمهوه .
حوزهیران 24, 2011
کاتێک پهیوهندییهکهمان لهگهڵ بهرامبهردا تێکدهشکێت ههست به چ خهم و خهفهتێک دهکهین؟
كاتێک پەیوەندیەكەمان لەگەڵ بەرامبەر تێكدەشكێت هەست بە چ خەم و خەفەتێك دەكەین؟
ئا: ئهوین نورالدین
كاتێک تووشی داڕمان دەبین لەگەڵ بەرامبەرەكانمان توشی خەم و خەفەتێكی زۆر دەبین. پێنج قۆناغ هەیە لەو تێكشكانەدا كە هەستی پێ دەكەین و بوونیان هەیە.
قۆناغی یەكەم قۆناغی نكوڵی كردن و ئینكاری كردنە.واتە هەوڵدان بۆ خۆ ڕازی كردن بەوەی كە ڕوویداوە.ئەوەی تۆ بەتەمای نەبوبێتی ئەوە بووە كە ڕوویدا.كە سەرەتا قورسە تەقەبول كردن بۆیە بەرەو خەم و ئازار هەنگاو دەنێیت ناتەوێ دان بەوەدا بنێ ی كە ئەوە ڕاستییەكەو نكوڵی لێ ناكرێ.
قۆناغی دووەم قۆناغی توڕەبوونە.لەم قۆناغەدا هەست بەتوڕەیی دەكەین خۆمان بەبەرپرسیار دائەنێین لەبەرامبەر دروست بوونی ئەو پەیوەندیەدا لەخۆمان دەپرسین بۆ من؟بۆ وام كرد؟هەتا ئەو پرسیارانە ئاراستەی ئەو كەسانەش دەكەیت كە لە چواردەورتن و دەیانەوێ یارمەتیت بدەن.
قۆناغی سێیەم قۆناغی هێوربونەوەو گەشتن بە ڕاستی بۆیە زۆر جار دەبینین كە توشی كێشەیەكی هاوشێوە دەبین دەپاڕێینەوە.زۆر جار پەنا دەبەینە بەر چونمان بۆ شوێنە پیرۆزە ئاینیەكان بۆ ڕزگاربوونمان لەو كێشەیەی توشی هاتووین.
قۆناغی چوارەم قۆناغی هەست كردن بەخەم و خەفەتی زۆرە.ئەسەف ئەخوازی بۆ خۆت بۆئەوەی كە تێیكەوتویت.بەداخیت بۆئەوەی كە ڕووبەروی بوویتەتەوە.لەم قۆناغەدا هەست بە خەم و خەفەت و بێتاقەتیەكی زۆر دەكەیت.
قۆناغی پێنجەم كە دواقۆناغە بریتی یە لە قۆناغی تێگەیشتن و قبوڵ كردنی حەقیقەت.دواجار قبوڵی ئەو هەڵانە دەكەیت كە كردوتون و ڕووبەروی ئەمەی كردویت.دواجار وردە وردە چاو لە داهاتوو دەڕوانێت و وردە وردە ڕابردوو لەیاد دەكات.هەنگاو بۆ داهاتوو دەنێت.
حوزهیران 12, 2011
ساته خۆشهکانی ژیان – د. ڕێدار محمد ئهمین
ساته خۆشهکانی ژیان
د. ڕێدار محمد ئهمین
پسپۆری نهخۆشییه دهروونییهکان
شاعیریكی عەرەب دەڵیت”مرۆڤ تەنها بریتیە لە سواری شەمەندەفەری تەمەن,هەموو رۆژ دوور لە دونیا و نزیك لە مردن”ئەم دیرە شیعرە پێمان دەلێت,كەوا هەر ساتە چركەیەك بڕوات ناگەرێتەوە,ئەگەر بێهودەش هەوڵی گەرانەوەی بدەین,ئەوا ساتی ترمان لەدەست دەچێت و ئەویش ناگەڕتەوە,هەروەك كاتێك لە ناو لە نێو شەمەندەفەردا,دەمانەوێت دیەمەنێكی سەرنجڕاكێش ببینین,كەوا تێپەڕیوە,ڕەنگە حەسرەتی بۆ بخۆین,جا گەر كاردانەوەیەكی خێرامان هەبێت و,بمانەوێت ئەم دیمەنە لەدەست نەدەین,ئەوا سەرمان لەشەمەندەفەر دەردەهێنین وتەماشای دواوە دەكەین,بەڵام ئێستاكە دیمەنەكە دوور كەوتۆتەوە وتام وچێژی نەماوە,یان لە كاردانەوەیەكی هێواشدا لە شوێنی خۆمان دادەنیشین وچاومان دەنوقێنین وحەسرەتی بۆ دەخۆین,ئەمانەش هەردووكیان بێبەشمان دەكەن لەو دیمەنانەی كە تێپەریون و,لەو دیمەنانەی كە دوایی دێن.
ژیانی مرۆڤ پڕە لە دیمەنی جوان,بەڵام هەر دیمەنەو لە شوینی خۆی تاموچێژی هەیە,زۆر جاران ئێمە وەك كەسێكی ڕاكردوو بەپەلە بۆ ئامانجێك رادەكەین,بەو مەبەستەی بگەینە ئەوێ ودوایی دەست بە چێژ وەرگرتن بكەین,بەڵام هەرگیز تاموچێّژ لەوێ نین.
لە دیمانەیەكی هونەرمەندی كۆمیدی سوری دورەید لەحام ناسراو بە (غەوار),لێی دەپرسن,تۆ ئیستاكە هەستت چۆنە یەكێكی لە دەوڵەمەندەكانی سوریا,ئەو لە وەڵامدا دەلێت”من كاتێك منداڵ بووم,هەموو حەزم ئەوەبوو پایسكلێكی سێ چەرخە بكرموبەڵام چونكە هەژاربووم نەمتوانی بیكرم,ئێستاكە ئەوەندە پارەم هەیە بەشی كرینی هەموو پایسكلەكانی سوریا دەكات,بەڵام سوودی چیە؟ئەم چیرۆكەی غەوار باس لەهەدەرچوونی كات دەكات,ئەو كاتانەی كەوا تاموچێژی تایبەتیان هەیە و هەرگیز ناگەرینەوە,رۆژێك سەردانی هاوڕێیەكم كرد,كەوا خێزانەكەی هەمیشە گلەیی لەكەمتەرخەمی وبەخیلی ئەو بوو,منیش هۆكاری ئەم بەخیلیەم لێ پرسی و,ئەو لە وەڵامدا گووتی,كەوا دەیەویت وەك دراوسێكەی خانووەكەی بكاتە دوو نهۆمی,من پێم گووت,بەڵام چەندە كاتت پێویستە تا ئەم كارە بكەیت,خۆ تۆ وەك ئەو پارەو دەستكەوتت نیە,پێم گووت,كەوا لایەنی كەم پێویستت بە پێنج ساڵە,بەلام بزانە لەم پێنج ساڵە چەندین كات ودەرفەتی خۆش لەدەست دەدەیت,چەندین دیمەن و وێنەی جوان تێدەپەڕن ودووبارە نابنەوە.
لە وڵاتی ئێمەدا,خەڵك زیاتر بەرەو كۆكردنەوەی سامان رادەكەن,بە جۆریك سەرمایە لە هۆكار بۆتە ئامانج,بۆیە مرۆڤەكان هەمیشە ماندوون,هەمیشە دڵتەنگن,هەمیشە هەست بە بێزاری وبێ قەناعەتی دەكەن,ئەوان كاردەكەن,پارە پەیدا دەكەن,تاكو لە كۆتاییدا پشوو بدەن وبەرهەمەكەی رەنجیان بخۆن,بەڵام ساتێك دادێت و نەخۆشیەكان ڕێگای پشووی پێ نادەن!
ئیمە لەشەمەندەفەرەكەی تەمەن دەڕۆین وچاومان نووقاندووە و هەموو ئەو دیمەنە جوانانەی سەر ڕێگاش فەرامۆش دەكەین,بەو هیوایەی لە دوا وێستگەدا بتوانین هەموو جوانیەكان ببینین,بەڵام ئەم دیمەنەی لێرە هەیە لەوێ نیەو,شەمەندەفەرەكەش یەك سەرە یەو گەڕانەوەی نیە.
كاتێك مەبەست وئامانج وشێواز تێكەڵ دەبن,مرۆڤ سەرگەردان و پەڕگەندە دەبێت,بەڵام رەنگە ئەو زوو هەست بەمە نەكات و زۆر جاریش دەگاتە دوا ویستگە وهەر هەستی پێناكات! چ شتێك لەمە جوانترە بەیانیەك بەدەم كردنەوەی گوڵێك لە باخچەكەتدا پێبكەنیت,بەدەم پیاسەیەك بۆ كڕینی كۆلیرە لە بەیاندا سەیری گزنگی خۆر بكەیت,لە ئێوارەیەكی هێمندا كتێبێك بخوێنیتەوە,لەگەڵ هاوڕێیەكت بە پێ پیاسەیەكی شار بكەیت,لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەیت لەسەر یەك سفرە نان بخۆیت,گەشتێكی دوور و درێژ بكەیت؟
ئەمانە هەمووی ساتە خۆشەكانی ژیانن,بەڵام بە خۆزگەی ئەوەی ڕۆژانی جوانتر دین,ئێمە هەموو ئەوانە فەرامۆش دەكەین….لە دەستیان دەدەین,ئەمانە دەڕۆن وناگەڕێنەوە,ئەو ساتەی كە چاوەڕێشی دەكەین دێت,بەڵام كە دێت نەڕەنگی خۆی,نەدەنگی,نە جوانی خۆی,نە هەستی خۆی,نە تاموچێژی خۆی هەیە,ئەگەر بمانەویت بەهای هەموو ئەمانە بگەڕێنینەوە,با وەك سواری ئەم شەمەندەفەرە بەدەم زەردەخەنەوە و بە ئەسپایی,یەكە یەكە سەیری دیمەنەكان بكەین و بێگومان دوا ویستگەش دیمەنی جوانی خۆی هەیە, ئەمە لە كاتێكدا نازانین,كەی وكوێ دوا وێستگەیە!
حوزهیران 2, 2011
سایکۆلۆژیای بهختهوهری
سایكۆلۆژیای بەختەوەری
سامان سیوەیلی
دەروونناس
ئایا تۆ كەسێكی بەختەوەریت؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كەدەبێت لەخۆتی بكەیت، لەوانەیە تۆ كەسێك بیت خاوەن سەرمایەیەكی زۆر بیت، یان هەر ماوەیەو سەردانی وڵاتێك بكەیت، یان خاوەن پۆستێكی باڵای حكومی یان حیزبی بیت، یان پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانت زۆر و لەئاستێكی باڵادابن، یان… یان… . بەڵام ئایا بەختەوەریت؟ ڕەنگە ئەوانەی ئاماژەمان پێدان هەموویانت هەبێت بەڵام بەختەوەر نەبیت. كەواتە بەختەوەری لەو شتانەدا نییە كەتۆ بۆی چوویت.
ئەوەی بەختەوەری بەشتە مادییەكانی دەوروبەرییەوە ببەستێتەوە كەوتۆتە هەڵەیەكی گەورەوە، هەمیشە وێڵە بەدوایدا بەڵام نایگاتێ، كەواتە بۆ ئەوەی بەئامانجێك بگەیت دروست وایە ماهیەتی ئەو ئامانجە بناسیت كەدەتەوێت پێی بگەیت، بۆئەوەی بتوانیت و بزانیت چۆن هەنگاوی بۆ دەهاوێژیت؟، كام ڕێگایانە دەتگەیەننە ئەو ئامانجە؟، میكانیزمەكان كامانەن كەدەتگەیەنن؟ بەتەنها دەتوانیت ڕێ بكەیت بەرەو ئامانجەكەت یان هاوكاری كەسانی ترت پێویستە؟.
ئەوەی ئێمە قسەی لەسەر دەكەین لەم وتارەدا بەختەوەرییە، واتە ئامانجەكە لێرەدا بەختەوەرییە. كەواتە دەبێت بزانین بەختەوەری چییە؟ ڤێللا و ئۆتۆمبێل و پارە و پۆستی بەرزە تا هەر كەسێك پێی بگات ئیتر بەختەوەرە یان شتی تر؟.
ماهیەتی بەختەوەری دەروونییە نەك مادی، بەختەوەری هێزێكی دەروونییە، هەستێكی قوڵە بەئاسوودەیی، كەلوپەل نییە تاكو لەبازاڕ بكڕدرێت بەڵكو دەبێت لەناخدا چەكەرە بكات ئەوجا نەشونما دەكات، بەختەوەری تەنها خۆشی وەرگرتن نییە بەڵكو لەهەمان كاتیشدا خۆشی كردنە دڵی كەسانی تریشە، واتە هەر وەرگرتن نییە بەڵكو بەخشینیشە. بۆنموونە ئەگەر بگەیتە پلەی زانایی هەست بەبەختەوەری ناكەیت تا ئەو زانست و زاناییەی خۆت نەگەیەنیتە كەسانی تر. بەختەوەری لەوەدا نییە كە تۆ بێ گرفت و كێشە زیندەگی بكەیت، بەڵكو بەختەوەری لەوەدایە پەی بەمیكانیزمەكانی چارەسەركردنی كێشەكانت ببەیت، توانای ڕوبەڕوبوونەوەی فشارە دەروونییەكانت هەبێت، ئەمانەش هێزێكی دیكەیان پێویستە كەناوی (بڕوابەخۆبوونە)، ئایا تۆ بڕوات بەخۆت هەیە؟. بەختەوەری سنوورێك یان ئاستێكی دیاریكراوی نییە تاكو كەسانێك پێی بگەن وەك ئەوەی لەپێشبڕكێی ڕاكردندا كەسی براوە پێش هەمووان دەگاتە هێڵی بردنەوە، بەڵكو هەموو تاكێك ئەگەر بتوانێت بەڕێژەیەكی سروشتی پێی بگات ئەوا بەختەوەرە. لەبەرئەوەی بەختەوەری هێزێكی مەعنەوی ناوەكییە لەمرۆڤدا كەواتە پەیوەندییەكی تۆكمەی لەگەڵ مەسەلەی ڕۆحانییەتدا هەیە، هەر لەم پێودانگەیەوە دەكرێت بڵێین كەسانی باوەڕدار زووتر و زیاتر دەتوانن پەی بەبەختەوەری ببەن ئەگەر خاوەنی هۆشیاریی دروست بن. بەختەوەری ڕاناكات بەدوای تۆدا بەڵكو دەبێت تۆ ڕابكەیت بەدوای ئەودا، بەڵام ئەگەر نەزانیت لەكوێوە دەستپێدەكەیت و بەرەوكوێ هەنگاو دەنێیت ئەوا دووچاری شكست دێیت ئەوسا پێچەوانەی بەختەوەری دەبێتە یاوەرت. ڕێگەكانی گەیشتن بەبەختەوەری هەندێكیان تاریكن پێویستییان بەڕۆشنكردنەوە هەیە، ئەم پرۆسەیەش پێویستی بەڕۆشنكەرەوە هەیە. كەواتە بۆئەوەی تۆ بگەیتە بەختەوەری پێویستە لەسەرت:
1- خۆت بناسە.
2- باوەڕت بەخۆت هەبێت.
3- باوەڕت بەوە هەبێت كەدەبێت و كەدەتوانیت چارەسەری گرفتەكانت بكەیت و كاروبارەكانت دەبەیت بەڕێوە.
4- هەموو ڕۆژێك خۆت، تەنها خۆت، لەگەڵ خۆت دابنیشە، تەنها بیر لەدیالۆگ كردن لەگەڵ كەسانی تر مەكەرەوە، بەڵكو پێش خەڵكی لەگەڵ خۆتدا گفتوگۆ بكە.
5- گرفتەكانت جێ مەهێڵە بۆ ڕۆژگار بەڵكو لەكات و ساتی خۆیدا چارەسەریان بكە.
6- دەستەواژەی باش و هاندەر بدە بەخۆت، لەخۆتەوە بڕیاری پێشوەخت مەدە لەسەر خۆت بەوەی بێدەسەڵاتیت، ناتوانیت سەركەوتوو بیت، ناتوانیت فڵان پرۆژە ئەنجام بدەیت، ناتوانیت… ناتوانیت…. . چونكە ئەم دەستەواژەدانە بەخود بەم شێوە خراپە دووچاری ئیفلیجی دەروونیت دەكات.
7- كاریگەر مەبە بەڕەشبینی كەسانی تر و لاساییان مەكەرەوە.
8- مەرج نییە بەدرێژایی ژیان بەیەك ڕێڕەو بیر بكەیتەوە، ڕێڕەوی بیكردنەوەت بگۆڕە ژیانت دەگۆڕێت.
9- پەلە مەكە لەئەنجامدانی كاروبارەكانتدا، لەهەمان كاتدا فەرامۆشكاریش مەبە، بەڵكو هەر كارە لەكاتی خۆیدا ئاكامی دەبێت، واتە ڕێز لەكات بگرە.
10- هەمیشە جەخت لەخاڵە لاوازەكانت مەكەرەوە بەڵكو شانازی بەخاڵە بەهێزەكانیشتەوە بكە، تەنها ئەوەندە ئاوڕ لەخاڵە لاوازەكانت بكەرەوە كەدووبارەیان نەكەیتەوە و پەندیان لێوەربگریت.
11- بەڕەشبینییەوە لەشت مەڕوانە، هەمیشە بەگەشبینییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكاندا بكە.
12- كاتێك دەست دەدەیتە كارێك یان پرۆژەیەك، هەموو هەوڵەكانی خۆتی بۆ بخەرە گەڕ، بەڵام لەهەمان كاتدا هەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرە، چونكە ئەگەر ئەنجامی باشی نەبوو بانەبێتە شۆكێكی دەروونی بۆت.
13- بیركردنەوە لەسەركەوتن خۆی لەخۆیدا سەركەوتنە، كەواتە پلان داڕێژە بۆ ئەوەی پێی بگەیت.
14- خۆت جەنجاڵ و سەرقاڵ مەكە بە وتی وتی كەسانی دەوروبەرتەوە، تەنها گوێ بەو قسانە بدە كەبەكەڵك و بنیاتنەرن بۆ تۆ.
15- وامەزانە كەتۆ تەنها كەسیت كەگرفتت هەبێت، ئەم بۆچوونە هەڵەیە و تووشی ڕەشبینیت دەكات، ئەوەندەی بیر لەوە دەكەیتەوە كە بێبەختیت یان چارەڕەشیت، ئەوەندە خەبات بكە بۆ ژیان، بۆ چارەسەری گرفتەكانت.
16- گرنگی بەلایەنی ڕۆحانی خۆت بدە، هەموو دنیا لەچاوی مادەوە مەبینە.
17- قەناعەت باشترین پەناگەیە كەمرۆڤ لەسایەیدا هەست بەئاسوودەیی بكات، بۆیە هەوڵ بدە خۆت لەو پەناگەیە نزیك بكەرەوە نەك لێی ڕابكەیت.
18- گرنگی بەتەندروستی و دەرووندروستی خۆت بدە.
* * * * *
ئەگەر تۆ لەو كەسانەی كاتێك كەسانی دەوروبەرت دەبینیت لەوانەیە ئیرەییان پێببەیت یان هەست بەكەمی بكەیت لەئاستیاندا چونكە لای تۆ بەختەوەر دەردەكەون، ئەوا ئەم هەڵسەنگاندنەت لەجێی خۆیدا نییە، چونكە تۆ كەسەكان بەدەمامكەكانی سەریانەوە هەڵدەسەنگێنیت، گرنگ دەمامكە پۆشراوەكان نییە، گرنگ ژێر دەمامكەكانە. گرنگ ڕووكەش نییە، گرنگ گەوهەری ئینسانەكانە. هەرگیز ئیرەیی بەپێكەنینە دروستكراوەكانی كەسانی دەوروبەرت مەبە، ئەوان خۆیان دەخەڵەتێنن، تۆ بەدوای ڕێگە ڕاستەقینەكانی بەختەوەریدا بگەڕێ. خۆشبەختی بۆ بەختەوەرە ڕاستەقینەكانە نەك بۆ ئەوانەی دەمامكی بەختەوەری دەپۆشن و نمایش دەكەن. بەڵام ئاسانە، ئاسانە و هیچ گران نییە، گەر دەتەوێ بەختەوەربیت، ئەوا دەتوانیت پێی بگەیت.
ئایار 24, 2011
پێنج جۆر ئافرهت، که پیاوان حهزیان پێناکهن
پێنج جۆر ئافرەت، كە پیاوان حەزیان پێناکهن
ئا: ئهوین عهلادین
سروشتی ئافرهتان جۆراوجۆره، لهناو ئهو سروشت و مهزاژ و پێکهاته کۆمهڵایهتی و دهروونییه جیاوازانهدا، چهند جۆرێک ئافرەت هەن نەك ههر پیاوان نایانەوێ لێیان نزیك بكەونەوە بەڵكو لێیان ڕائەكەن، ئەویش بە چەند وەسفێك دەناسرێن كە ئەمانەن:
1- ئەو ئافرەتانهی داخوازیان زۆرە:
ئەم جۆرە له ئافرەت لەگەڵ ئەوەی داواكاری زۆر شت ئەكات، لەهەمان كاتدا ئافرەتێكە كە هەڵسوكەوتی خۆی ئەگۆڕێ واتە دەستكردە. خۆی بەشێوەیەك نیشان ئەدات كە كەسێكی فول مواسەفاتە، كەچی بەپێچەوانەی هەڵسوكەوتی سروشتی و ئاسایی خۆیهوه مامەڵە دەكات. كە هەڵسوكەوتی ڕاستەقینەی خۆی لە بەرامبەردا بۆ ماوەیەكی زۆر دەشارێتەوە.
2- ئەو ئافرەتەی زۆر ڕەخنە دەگرێت:
ئەم جۆرە ئافرەتانە بەردەوام حەزیان لە ڕەخنە گرتنە. یەكەم شتیش ڕەخنە لە ئافرەتانی تر دەگرن. زۆر جار هۆكارەكەی بۆ هەستكردن بە كەمی ئەگەڕێتەوە یان بۆ چاوپیسی یان بۆ غیرە كردن دەگەڕێتەوە. بۆیە هەندێ جار پیاوان وایدەبینن كە ئەو ئافرەتە کهسایهتییهکی لاوازی هەیە.
3- ئەو ئافرەتانەی كە غیرە دەكەن:
زۆر جار ئەم جۆرە ئافرەتانە لەگەڵ ئەوەی كە دڵنیا نین لە ڕاستگۆیی پیاو لەگەڵ ناوهێنانی ئافرەتێكی تر یەكسەر دەیكەنە بیانوو بۆ كۆتایی هێنان بە پەیوەندییەكەیان بەهۆی ئەو غیرەیەی كە هەیانە. بۆیە زۆر جار دەكەونە ژێر چاودێریكردنی هەڵسوكەوتی بەرامبەریان.
4- ئەو ئافرەتانەی كە بەردەوام چاودێری پیاو دەكەن:
ئەو ئافرەتانەی بەردەوام دەیانەوێ دەستیان بە پیاوەوە بێت بۆ ئەوەی بە لێكدانەوەی خۆیان خۆشەویستی خۆی بۆ دەربڕێ، پیاوان وا لێدەكات هەست بە بێزاری و دڵەڕاوكێ بكەن. چونكە پیاوان عاشقی ئافرەتێكن كە دڵی بەرامبەری جێگیر بێت. حەزیان بە ئافرەتێكە سەربەستییان بداتێ نەك كۆتوبەندیان بكات. چونكە پیاوان بەر لەهەموو شتێك عاشقی سەربەستین.
5- ئەو ئافرەتانەی زۆر لە شت ئەكۆڵنەوەو پرسیار زۆر دەكەن:
ئەو ئافرەتانەی كە زۆر پرسیار ئاڕاستەی پیاو دەكەن بە جۆرێك كە پیاوان تاقەتیان دەچێ لە وەڵامدانەوەی بۆیە بێدەنگی هەڵئەبژێرن. ئافرەتیش وائەزانێ كەبەسەر بیروبۆچونی پیاوەكەیدا سەركەوتووە بۆیە بێ وەڵامە، بۆیە بیر لەوە دەكاتەوە شتێك بكات لە دژی بەرژەوەندی ئەو. ئەم زۆر پرسیاركردنه پیاوان بێزار دەكات و تووشی حاڵەتێكی دەروونی بێزاركەریان دەكات. بۆیە باشترە لەو جۆرە ئافرەتانە بن كە خۆشەویست بن نەك بێزراو.
ئایار 13, 2011
پیاوان بۆچی خۆشی له بینینی ئافرهتان دهبینن؟
بۆچی پیاوان خۆشی لە بینینی ئافرەتان دەبینن؟
ئا: ئهوین عهلادین
ئایا دەزانی خاڵی لاوازی پیاو چییە؟ بێگومان ئافرەتە، بەتایبەت ئەگەر لە توانا بەدەر بوو بۆ چێژ وەرگرتن لەو بینینە بەبێ گوێدانە تایبەتمەندێتی ئەو كەسە، بینینی پیاوان جیاوازە لە بینین و ڕوانینی حەوا بۆ ئادەم. تەنها یەك ڕوانین لە پیاوێكەوە بۆ ئافرەتێكی جوان و سەرنج ڕاكێش بە سە بۆئەوەی كە لە ناخی ئەو پیاوەدا لێكبدرێتەوەو هەڵیبسەنگێنێ و لێكدانەوەی جۆراو جۆری بۆ بكات.
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی بەسەرپەرشتی دكتۆر بنیامین هایدنی پسپۆڕی زانستی مێشك لەزانكۆی دیوك لە شاری درهام ڕایگەیاند، كە پیاوان خۆشی و چێژ ئەبینن لە بینینی ئافرەتان لەبەرئەوەی هەندێك ناوەندی مۆخ لە مێشكیاندا ههیه که وهک پاڵنەری پیاوانە بۆ دەستكەوتنی خۆشی و چێژ لە بینینی ئافرەتی جوان، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئافرەتان هیچ هەوڵێك نادەن بۆ بینینی پیاوێكی جوان.
هەر لەمیانەی ئەو توێژینەوەدا هەوڵدراوه كە ئەو هۆكارانە بزانرێ كەوا لە پیاوان دەكات توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ وەرگرتنی چێژ و خۆشی لە بینینی ئافرەتی جوان و سەرنج ڕاكێش و بە پێچەوانەشەوە بۆ ئافرەتان. لەئەنجامدا دەركەوتووه كە جیاوازییەكی ڕوون و ئاشكرا هەیە لە نێوان هەردوو ڕەگەزەكەدا، ئەو جیاوازییەش ئەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی مێشكی هەر ڕەگەزەیان، چونكە دروستبوونی مۆخی پیاوان بەبینینی ئافرەتی جوان ناوەندەكانی مێشكیان دەكەونە كارو چالاك دەبن، كەوا دەكات هەست بە خۆشی و چێژ بكهن بەڵام لە ئافرەتاندا ئەمە جیاوازە هیچ كاریگەرییەكی نابێ لە بینینی ڕەگەزی بەرامبەر ئافرهتانی جوان. ئەم دەرئەنجامەش بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە كە ڕۆژنامەی (بهرلینهر مۆرگن بوستی) ئەڵمانی بڵاوی كردۆتەوە.
هەر هەمان توێژینەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە هۆكار چییە پیاوان ئامادەن پارەیەكی زۆر بدەن لە پێناو كڕینی وێنەی ئافرەتی جوان و سەرنج ڕاكێش كە باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە پڕفرۆشی گۆڤارەكانی (بلای بۆی و بلای گێڵه).
لە توێژینەوەكەدا د. هایدن هەندێ وێنهی سەرنج ڕاكێشی لە هەردوو ڕەگەز بەكارهێناوەو نمایشی كردووە بۆ 20 پیاو و 20 ئافرەت، دوای چاودێریكردنێكی ورد لەسەر كاردانەوەیان بۆی دەركەوتووە كە پیاوان ئەتوانن دەست بەرداری پارەی گیرفانیان بن لە پێناو بینینی وێنەی ئافرەتی جوان و سەرنج ڕاكێشدا. ههروهها ئامادەن كە ئامێرێكی كۆمپیتەری تایبەت بە خۆیان بكڕن لەپێناو بینینی وێنەی ئافرەتی سەرنجڕاكێشداو پاراستنی و سەیركردنەوەیان بۆ چەندەها جار وەكو ئەوەی ڕۆژنامەی میدڵ ئێست ئاماژەی پێکردووه.
لەو ئەنجامە گرنگانەی كە توێژینەوەكە دەستیكەوتووە ئەوەیە كە كاتێك پیاوان سەیری وێنەی ئافرەتێكی جوان و سەرنجڕاكێش دەكەن یەكەم شت چاویان دەچێتە سە ر ڕوخساری، بەپێچەوانەوە بۆ ئافرەتان كاتێ سەیری وێنەی پیاوێك یان ئافرەتێك دەكەن سەیری تەواوی وێنەكە دەكەن بەبێ ئەوەی كە سەیری ڕوخساری بكەن یان سەیری شوێنێكی دیاری كراوی بكەن.
ئایار 13, 2011
ڕهفتاری ههرزهکاریی لهقۆناغی کامڵبووندا
رەفتاری هەرزەكاریی لەقۆناغی كامڵبووندا
د. ڕیدار محمد ئەمین
پسپۆری نەخۆشیە دەروونییەكان
یەكێك لە پێناسە سادەكانی هەرزەكار بریتیە لەو هەڵسوكەوتە سەرەڕۆو بێ ئەزموونانەی كە وا لە هەرزەكار دەكات بێ بیركردنەوە لەئەنجام رەفتار بكات و گیرۆدەی خەیاڵ و ئارەزوو دەبێت لەسەر حسێبی هۆشو عەقڵ، ئەگەر وەهاش بێت قۆناغی هەرزەكاری بە قۆناغێكی سەلبی دادەنرێت، ئەمەش وای لە هەندێك كەس كردووە، كە بەدوای وشەی گونجاوتر بگەڕێن هەست برینداركردنی تێدا نەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم وشەیە لەجێگەی خۆیەتی و تەواو گوزارشت لەو قۆناغە دەكات كە هەرزەكارەكە تێیدایەو هەر بەو رەفتارانەش هەرزەكار دەناسرێتەوە، ئەم ڕەفتارانەش ڕەنگدانەوەیەكی درێژە
نیسان 20, 2011
بهختت یاره یان بێبهختیت؟
بهختت یارە؟ یان بێبەختیت؟
د. فازیل جاف
فەرموون ئەم چیرۆكەی فەیلهسوفی فەلسەفەی ” تاویزم” ئاسیایی ” لیە تزو” بخوێنەوە:
پیرەمێردێك و كوڕە گەنجەكەی لە دێیەكی دوورە شاردا دەژیان، رۆژێك ئەسپەكەی بەرهو دەشت غار دەدات و چیتر ناگەڕێتەوە. خەڵكی گوند زۆر نیگەران دەبن دەستە دەستە دێنە لای و نیگەرانی خۆیان پیشان دەدەن.
_ بەڕاستی پێمان ناخۆش بوو، ئای كە بێ بەختی.
_ بەچی دەزانن بێ بەختم؟ كێ دەڵێت بێ بهختم؟
پاش چەند رۆژێك ئەسپەكە دەگەڕێتەوە و لەگەڵ خۆی چەند ئەسپێكی کێویی دەهێنێت. درێژە
نیسان 8, 2011
سایکۆلۆژیای مێشک، شهش دوژمنی بیروهۆش
سایكۆلۆژیای مێشك
شەش دوژمنی بیروهۆش
ئامادەكردنی: تاهیرە كەریمی- پسپۆری زانستی پەروەردەیی
پەرچڤەی: عومەر هەڵەبجەیی
شارەزایان دەڵێن بۆ هاریكاری جێگیری هۆش، سەرەتا پێویستە ئەو میكانیزمانەی كە دەبنەهۆی ناجێگیری هۆش بدۆزینەوە، لێرەشدا شەش بەڵگەی بڵاوی ناجێگیری هۆشو شێوازی بەرەنگاربوونەوەیان بەئێوە دەناسێنین:
یەكەم/ ئەنجامدانی چەند پیشەیەك لەیەك كاتدا: ئەو كەسانەی لەیەك كاتدا چەند كارێك ئەنجام دەدەن، پێدەچێت وا هەست بكەن كە زووتر كارەكانیان تەواو دەكەن، بەڵام بەجێگەیاندنی چەند كارێك لەیەك كاتدا لەكردنی تەنها كارێك زیاتر درێژە دەكێشێت، كلیلی چارەسەری گرفت درێژە
نیسان 4, 2011
هونهری لێبوردن
هونەری لێبوردن
د. ڕێدار محمد امین
پسپۆری نهخۆشیه دهروونییهکان
(من هەندێك جار هەست بە گوناه دەكەم، كاتێك دڵی هاوڕێیەكم دەشكێنم، بەڵام نازانم چۆن داوای لێبووردن بكەم، لە هەمان كاتدا زۆر لە دڵم گرانە لێبوردنی یەكێكی تر قبوڵ بكەم؟)
- لێبوردن، وشەیەكی ناسكە. هەروەك مارك كۆین دەڵێت “لێبوردن ئەو بۆنە خۆشەیە كە لە گوڵە وەنەوشە دەردەچێت، هەرچەندە بای بەهێز و توندیش هەبێت”. لێبوردن پێچەوانەی رق و كینەیە، دەرەنجامی هەستكردنە بە هەڵەو گوناه بەرامبەر كەسی بەرامبەر، پردی بە یەك بەستنەوەی دڵەكانە دوای تۆران و لەیەكدابڕان، گرنگترین هەنگاویش لە لێبوردن لە بیركردنی رابردووە، راستە لێبوردن رابردوو ناگوڕێت، بەڵام بە دڵنییایەوە داهاتوو دەگۆڕێت! درێژە
ئازار 29, 2011
چۆن ڕابردووی ناخۆشی خۆمان فهرامۆش بکهین؟
چۆن ڕابردووی ناخۆشی خۆمان فەرامۆش بكەین؟
ئا: ڕاز ههڵهبجهیی
بۆ فەرامۆش كردنی ڕابردوو دەبێت لەگەڵ مردنەكان،تەڵاق(جیابوونەوە ) یان لەدەست چووە جیاوازەكان خۆت رابهێنیت و لەم بابەتەدا چەند وەسیەتێك بۆ ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ شكستەكان و خواحافیزی كردنو تێپەڕاندنیان دەخەینە ڕوو:
فەرامۆش كردنی ڕابردووت ،چ وازهێنان لە پەیوەنیەكی خوو پێوە گرتوو بێت یان خەمی لەدەستدانی یەكێك لە ئازیزان ،یەكێكە لە سەخت ترین كارەكان ،لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت بزانیت كە ئەم پەیوەندیە چەندە ئازاربەخشە بۆت و بۆ سەلامەتی خۆشت بووبێت دەبێت وازی لێ بهێنیت،بەڵام هێشتا بۆ خواحافیزی لێكردنی كێشەت هەیە، درێژە
ئازار 12, 2011
واز له شهڕ و شهڕخوازی بێنه
واز لەشەڕو شەڕخوازی بێنە….!!!!
کۆمهڵناس
حەمەی ئەحمەد رەسوڵ
ئەو دیاردەیەی ئەمڕۆ لەزۆر شوێندا بەدیدەكرێت، قەوماندنی شەڕو تێكبەردانە لەنێو دووكەسدا كە زیاتر لەنێو شارەكانی كوردستاندا.. خەڵكی ئێمەش وەكو مرۆڤێكی سادیست تەماشای شەڕەكە دەكەن و ناتوانن دووقسەی خێری تیادابكەن یان رۆڵی ناوبژیوان بگێڕن و نەیەڵن ئەو دیاردە ناشیرینە لەسەر شەقامەكان رووبدات و ئەوەندەیتر ناومان نەزڕێنن. بەڵام ئایا مرۆڤ بوونەوەرێكی شەڕانگێزە یان نا، لەو رووەوە تیۆری و بۆچوونگەلێكی زۆر هەن، بۆ وێنە هۆبزو كۆنراد لۆرانس لەو باوەڕەدان كە شەڕانگێزی غەریزەیەو لەمێشكی مرۆڤدایە، رۆسۆو ئێریك فرۆم بڕوایان وایە كە مەیلی شەڕانگێزی و توندڕەوی مرۆڤ لەژێر كاریگەریی ژینگەی درێژە
ئازار 11, 2011
کهسایهتی سهرنهکهوتوو چ تایبهتمهندییهکی ههیه؟
كەسایەتی سەرنەكەوتوو چ تایبەتمەندییەكی هەیە؟
نوسینی: د.محەمەد سەیدا
پەرچڤەی: عومەر هەڵەبجەیی
پرسیاری جەوهەری كەسایەتی سەرنەكەوتوو ئەمەیە “سەرنەكەوتن بە چ مانایەك دێت؟ یان ئەو خووە نەگریسە چیە كە وادەكات لەمرۆڤ سەرنەكەوتوو بێت؟”
یەكەم/ گرنگی نەدان بەئاواتو ئارەزووەكان: ئێوە دەتوانن وەكو زۆرێك لەخەڵكی بۆ خۆتان هیچ نەخشەیەك نەكێشن لەمێشكتاندا بۆ هاتنە دی ئارەزووەكان، بەڵام ئەم كارە دەبێتە هۆكارێك بۆئەوەی لەو ژیانەی كە تیایدا هەن، هیچ پێشكەوتنێك بەخۆتانەوە نەبینن، تەنانەت بەرەو دواوە بگەڕێنەوە، كەسایەتی سەرنەكەوتوو نازانێت دەبێت سەبینێ چ كارێك ئەنجام بدات، ساڵی ئایندەو پێنج ساڵی ئایندە چ پیلانێكی دەبێت. درێژە
ئازار 11, 2011
جۆرهکانی ههڵسوکهوتی مرۆڤ

جۆرەكانی هەڵسوكەوتی مرۆڤ
پهیام عهلی
1- شەڕەنگێزی ئامادەباش بۆ ڕوبەڕوو بوونەوە:
- هەمیشە مەزاجی شێواوە و بەدوای خاڵی لاوازی كەسی بەرامبەردا دەگەڕێ بۆ ئەوەی لەسەری بدوێ.
- بە خۆشحاڵیەوە بەرەنگار دەبێتەوە و بەردەوام دژی ڕاستیەكان دەوەستێتەوە.
- چێژ وەردەگرێ كاتێك كە دەزانێ كەسی بەرامبەر لە خاڵێكدا سەركەوتن بەدەست ناهێنێ.
- هەمیشە هەوڵ دەدات گفتوگۆكان بباتە بازنەی ئەو بابەتانەوە كە خۆی تایبەتمەندە تێیاندا و زیاتر خۆی بەدڵیەتی. درێژە
ئازار 10, 2011
هونهری ههڵسوکهوت کردن لهگهڵ لایهنی ههڵهدا
هونەری هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ لایەنی هەڵەدا
ئا: پەیام عهلی
هەڵە ڕەفتارێكی تایبەت بە مرۆڤەو هەموو كەس ئەگەری ئەنجامدانی هەڵەی هەیە, بۆیە كارێكی شیاو نیە ئەگەر هەڵەیەك بچوك بێت ئێمە گەورەی بكەین و دەبێ هەڵەكە هەرچیەك بێت بەژیری و دڵفراوانیەوە چارەسەری بكەین.. ئێمە پێویستە زوو زوو پێداچوونەوە بە ڕەفتارەكانی خۆماندا بكەین و هەڵەكان چارەسەر بكەین. چارەسەر كردنی هەڵەش كۆمەڵێك بنەمای تایبەتی هەیە:
بنەمای یەكەم: زۆربەی جار لۆمەكردنی كەسی هەڵەكار ئەنجامی باشی نابێ. درێژە
شوبات 2, 2011

دوا سەرنجەکان: