Mallperrî Derunnasy » که‌سێتی

درۆزنی نه‌خۆش – Pathlogical liar – د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین – پسپۆری نه‌خۆشیه‌ ده‌روونییه‌کان
درۆزنی نەخۆش

Pathological liar

د.رێدار محەمەد ئەمین

پسپۆری نەخۆشیە دەروونیەكان

درۆیەكی گەورە بكە،پاشان سادەی بكەوە،بەردەوام بیكە و لە كۆتاییدا خەڵك باوەری دەكەن(ئەدۆلف هیتلەر)

درۆ نیوەی دونیا دەگەڕێت،هێشتا راستی جلەكانی لەبەر نەكردووە(ونستۆن چەرچل)

لە پێناسەیەكی سادەی درۆدا بریتیە لەو هەوڵەی مرۆڤ بۆ شاردنەوە یان ئاوەژوو كردنەوەی راستیەكان،كەوا مەبەستێكی دیاریكراوەی لە پشتە.

ئەگەر بۆ مێژووش بگەرێینەوە،رەنگە بەر لە قسەكردن مرۆڤ فێری درۆكردن بووبێت! ئەو كاتەی ویستوویەتی نێچیرێك راوبكات وێنەی خۆی وەك پاڵەوان لەسەر دیواری ئەشكەوتەكان نیشانداوە،ئێمەی مرۆڤ دەتوانین رۆژانە چەندین درۆبكەین بەبێ ئەوەی یەك وشەش لە دەممان بێتە دەرەوە! كاتێك بە رووی یەكێك پێدەكەنین لە ناخەوە رقمان لێیەتی،خۆمان وا نیشان دەدەین بۆ یەكێك دڵتەنگین و لە ناخەوە زۆر دلشادین ئەمە جۆرێكە لە درۆ ،ئەگەر وێنەی درۆ لەسەر دەموچاومان بنەخشرابوایە،ئێمەی مرۆڤ چ رووخسارێكمان وەردەگرت؟ هەروەك د.عەلی شەریعەتی دەڵێت:ئەگەر درۆ رەنگی هەبوایە رۆژانە ناو دەممان رەنگاو رەنگ دەبوو!بە تایبەتی لە رۆژگاری ئەمڕۆدا،كەوا درۆكردن بووەتە كارێكی ئاسایی هەروەك پێغەمبەری مەزن(د.خ)دەفەرموێ(رۆژێك دادێت راستگۆ بە درۆزن و درۆزن بە راستگۆ ناو زەد دەكرێن)ئەمەش بێگومان لەبەر زۆری ژمارەی درۆزنەكانە،هەروەها دەفەرموێت( بەندە درۆ دەكات و بەردەوام دەبێت لە درۆ تا لای پەروەردگار بە درۆزن ناونووس دەكرێت)ئەمەش لە زانستی دەروونی ئەمڕۆدا پێی ئەڵێن درۆزنی نەخۆش،كەوا بابەتەكەی ئێمەیە.

سایكۆلۆژیای درۆكردن

درۆكردن یان فێڵ لە خۆكردن،رەفتارێكی رۆژانەی مرۆڤە لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانیتردا،لە زۆربەی حاڵەتەكانیشدا درۆكردن قازانجی بۆ كەسی درۆگوفت و درۆلێكراو هەیە(سەرنج بدە جیاوازی نێوان درۆزن و درۆگوفت!)

ئێمە رۆژانە درۆی سپی دەكەین،ئەمەش ئەو درۆیانە دەگرێتەوە كەوا زۆر گرنگ نین،یان كاتێك نامانەوێت كەسێك برینداربكەین وئیحراجی بكەین،خۆمان لە هەڵوێستێك رزگاربكەین تا تووشی شەرمەزاری نەبین،یان نامانەوێت كەسێك ئازاربدەین،پێغەمبەری مەزن دەفەرموێت لە سێ شوێندا درۆكردن جائیزە، یەكەم لەگەڵ هاوسەرەكەت بەمەبەستی پیاهەڵگوتن،دووەم بۆ رێگرتن لە فیتنە وسێیەم بۆ چاككردنەوەی پەیوەندی نێوان دووكەس(بەڵام لەوانە بەدەر درۆ بە گوناهێكی گەورە دادەنرێت)

زۆربەی ئەو درۆیانەی رۆژانە دەیكەین لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان دایە ومەبەستێك دەپێكێت،لە هەمان كاتدا دەبێتە مایەی نارەحەتی ودڵە راوكێ بۆمان،بە پێچەوانەی درۆزنی نەخۆش،كەوا درۆیەكەی لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایە وهیچ هەست بە نارەحەتی وشەر مەزاری ناكات و هەر بەزیانی خۆیشی كۆتایی دێت.

كەواتە درۆزنی نەخۆش كێیە؟

درۆزنی نەخۆش بەو كەسە دەوترێت،كەوا بە شێوەیەكی بەردەوام و رێكوپێك درۆ دەكات و ئەویش بەهۆی پاڵنەرێكی ناوەكی،ناچاری یان تێكەڵكردنی واقیع و فانتازیایە و ناتوانێت كۆنترۆڵی درۆیەكانی بكات،هەرچەندە ئەزانێت ئاكامی خراپیان هەیە و دواییش هەر ئاشكرا دەبن!

درۆزنی نەخۆش هەمیشە گفتوگۆكانی دەدۆڕێنێت(وەك كورتە تەمسیلی كونەبا)،بەڵام ناتوانێت وازیان لێ بهێنێت،هەر لەبەر ئەوەشە بە درۆزنی نەخۆش ناو زەد دەكرێت.

توێژینەوەكان دەڵێن چی؟

هەر لە مێژەوە هەوڵدراوە بزانرێت بۆچی كەسانێك هەن بەردەوام درۆ دەكەن وخۆشیان دركی پێدەكەن و دەزان كارێكی نەشیاوە،ئەوەش دەزانن لە كۆتاییدا هەر ئەوان دۆڕاون.

توێژینەوە سەرەتاییەكان ئەوەیان دەرخستووە،مرۆڤ لە كاتی درۆكردندا چالاكی بەشی پێشەوەی مێشكی زیاد دەكات،چونكە لە كاتی درۆكردندا دەبێت بیركردنەوەی بەرامبەر بخوێنیتەوە،لە هەمان كاتدا هەستی خۆت كپ بكەیت یان كۆنترۆڵی بكەیت،بە جۆرێك كە هیچ شپرزەییەك و گومانێك لە روخسارتدا دیار نەكەون،ئەمەش كارێكی سەختە بۆ كەسێك كە درۆزن نەبێت و بیەوێت راستیەكان بشارێتەوە!

جگە لەوە،پێشتر بڕوا وابوو درۆزنی نەخۆش رەفتارێكی فێربوونە لە تەمەنی منداڵی،بەڵام توێژینوەی نوێتر شتی زیاتری سەلماندووە.

لە نوێترین توێژینەوە كە لە لایەن دوو زانا ئەنجامدرا(یالینگ یان و ئەدریان رێین)لە كالیفۆرنیای باشوور لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا،دەركەوت كەوا بەشی پێشەوەی ئەو مرۆڤانەی بەردەوام درۆ دەكەن،رێژەی مادەی سپیان بە بەراورد لەگەڵ مادەی بۆر زیاترە وەك لە مرۆڤی ئاسایی،هەروەها لە هەمان توێژینەوە دەرچوو ئەوانە هەستكردن بە گوناه و پەشیمان بوونەو،دانایی،بیركردنەوەی لۆژیكانە وپابەندبوون بە بەهاكانیشیان كەمترە،بەڵام توێژینەوەكە ئەوەی نەخستە روو ئایا ئەوانە هەر لە سەرەتاوە مێشكیان بەم شێوەیە بووە یاخود لە دەرەنجامی درۆی زۆرەوە ئەم گرفتەیان بۆ درووست بووە.

هۆكارەكانی دۆركردنی بەردەوام

لە راستیدا تا ئێستا دیاردەی درۆزنی نەخۆش وەك نەخۆشیەك لەلایەن نامیلكەی ئەمریكی بۆ نەخۆشیە دەروونیەكان وپۆلینكردنی جیهانی بۆ نەخۆشیە دەروونیەكان نە ناسراوە،بەڵام باس لەوە دەكرێت نەخۆشی درۆزن بە شێكە لە گرفتی دەروونی تر وەك تێكچوونی كەسایەتی(كەسایەتی دژەكۆمەڵ،سنووری،مێژوویی،نێرگزی)یان پەیوەستە بە گرفتەكانی ئالوودە بوون بە قومار،ئەلكهول و مادە هۆشبەرەكان،بیركۆلی وئۆتیزم…هتد.

لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێك هۆكار هەن بۆ ئەم دیاردەیە وەك هۆكاری بۆماوەیی،نائارامی سەردەمی منداڵی،گرفتەكانی ژیری،خێزانی پەرتەوازە،زۆر گرنگیدان بە مناڵ(نازپێدانی زیاد)،بەربەرەكانێی نێوان منداڵان.

درۆكردن و هەستكردن بە كەمی

زۆرجاران كەسی درۆزن دەیەوێت بە درۆكانی قەرەبووی هەستكردن بە كەمی بكاتەوە،ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت،ئەمەش هەروەك كاریگەری ئەلكهول و دەرمان وایە،ئەو درۆیەی كە دووبارەو سێبارە دەكرێتەوە ئەو خەیاڵە لای كەسەكە دروست دەكات،كەوا هە ست بە سەركە وتن بكات و متمانەی بە خۆی زیادبێت،و كەموكوڕیەكانی بشارێتەوە،بۆیە ئەو فانتازیایەی ئەو وەك بڵقی ئاوەو دوای ماوەیەك دەبێت بە هەڵم

جۆرەكانی درۆزنی نەخۆش

زۆر جۆر دەگرێتەوە لەوانەش درۆزنی خەیاڵی،درۆزنی هەڵچوون،درۆزنی ناچاری،درۆزنی بەعادەت.

درۆزنی خەیاڵی:ئەمە جۆرە درۆزنە واقیع و فانتازیا تێكەڵ دەكات و درۆیەكان بە شێوەیەك رێكدەخات،تەنانەت لە كۆتاییدا خۆیشی لێی تێك دەچێت و نازانێت كامە راست و كامە درۆیە،بۆیە هیچ هەست بە درۆكانی ناكات و نازانێت ئەمەی دەیكات درۆیە،كاتێكیش رووبەڕووی رەخنەو واقیع دەبێتەوە،هەوڵدەدات بە درۆیەكی تر راستی بكاتەوە و درۆكان بە دوای یەكتریدا دێن،بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو بەزمەش ئەو هەست بە شەرمە و عەیبە ناكات!

درۆزنی ناچاری ئەو كەسەیە كەوا لە ناخەوە ئارەزوویەكی زۆر بۆ درۆكردن دەكات،كاتێك درۆ دەكات زۆر ئارام دەبێتەوە،بەڵام كە راستی دەڵێت زۆر ناڕەحەتە،هەندێك لە زانیان دەڵێن ئەم درۆیە بە شێكە لە نەخۆشی وەسواسی ناچاری(فیلمی درۆزن لایەر لایەری جیم كاری)نموونەیەكی زیندووی ئەمجۆرە درۆزنەیە،درۆزنی هەڵچوونیش هەمان شێوەی درۆزنی ناچاریە بەڵام بە هەندێك جیاوازی لەوانەش ترس لەوەی بەسەری دادەنەوە(ترس لە درۆكردن)،هەست بە كەمكردن.

درۆزنی بە عادەتیش ئەو كەسانە دەگرێَتەوە كە وا خویان بە درۆكردنەوە گرتووە و تام و چیژی لێ وەردەگرن وەك چیڕۆكی مەلەوانە درۆزنەكە،هەروەها ئەمجۆرە كەسانە بەمەبەستی سەرنج راكێشانی خەڵك درۆ درووست دەكەن.

چارەسەری درۆزنی نەخۆشرەنگە ئەم مانشێتە سەرنج راكێشترین مانشێت بێت لەم بابەتە،بەڵام ئەوەی جێگەی داخە چارەسەری درۆزنی نەخۆش زۆر سەختە،بە تایبەتی درۆزنی خەیاڵی كەوا خۆی دان بەوە دانانێت درۆ دەكات،و كەس ئامادە نیە بە درۆزن ناو زەد بكرێت! بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە چارەسەری بە پەیبردن و گۆڕینی رەفتار بە سوود بێت بۆیان.

كەواتە چۆن مامەڵە لەگەڵ كەسی درۆزن بكەین؟

لە راستیدا مامەڵەكردن و دانیشتن لەگەڵ كەسێكی درۆزن كارێكی بێزار كەرە،تۆ نازانی بڕوای پێبكەیت یان قسەكانی پشتگوێ بخەیت،ئەگەر تۆ نەتوانیت وا لەكەسێك بكەیت واز لە درۆكردن بهێنێت ئەوا ئەتوانیت وا لە خۆت بكەیت تۆزیك بێزاریت كەم بێتەوە بەم رێنماییانەی خوارەوە

1-وشیاربە:هەمیشە ئاگاداری قسەكانی بە و زۆر بایەخی پێمەدە.

2-كاردانەوەت نەبێت بۆ قسەكانی:ئەگەر وات نیشان دا تۆ سەرنجی قسەكانی دەدەیت و پێی سەرسامیت،ئەوا زیاتر هانی دەدەیت،كارلێك نەكردن لەگەڵی وا دەكات واز لەتۆ بهێنێت و بۆ لای یەكێكی تر بچێت.

3-دووجار دڵنیابە:ئەگەر كەسێك قسەیەكی كردو تۆ زۆر دڵنیا نەبوویت،ئەوا لەكەسێكی تریش بپرسەوە

4-ئەگەر بتوانیت خۆی لێ‌ لابدە،چونكە ئەم جۆرە كەسانە درۆكانیان فشاری دەروونیت بە لەسەر زیادە دەكەن

Redar_moh@yahoo.com

(10) ستایلی گرنگی ڕۆژانه‌مان – عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌جیدی
(10) ستایلی گرنگی ڕۆژانه‌مان

عەلی ئەكبەر مەجیدی

نهێنیی شادومانی، رەزامەندی، سەركەوتنی گەورە ‌و هەست بە بەهێزبوونی ‌و شیاوی تاكەكەسی ئەوەیە خوو بەوەوە بگرین كاتێك هەموو رۆژێك دەست بە كار دەكەین یەكەم، كارە گرنگەكانمان ئەنجام بدەین.

خوشبەختانە ئەمە كارامەییەكە كە بە دەست دێت واتە دەتوانین لە رێگای دووپاتبوونەوە بە دەستی بهێنین. ئنجا كاتێك خوومان بەوە‌و گرت كە پێش هەر كارێكی تر گرنگترین كار ‌و ئەركی خۆمان دەست پێبكەین سەركەوتنمان سەداسەدە.

لەم بەشەدا شیرازەی بیست ‌و یەك بەشی گرنگ بۆ لەناوبردنی تەمەڵی ‌و دواخستنی كار ‌و ئەنجامدانی خێرای كارەكانە. ئەم بنەما ‌و رێسایانە ئەوەندە بە ریزەوە بخوێنینەوە تا بە سەقامگیری لە بیر ‌و كارەكانماندا بچەسپێت ‌و داهاتووشمان گەرنتی بكات.

1-	مێزەكە بڕازێننەوە: ئەركی خۆمان روون بكەینەوە كە رێك چیمان دەوێت. روونكردنەوە خاڵی سەرەكیە. ئامانج ‌و مەبەستەكانمان پێَش ئەوەی دەست بە كار بكەین، بیاننووسین.

2-	بۆ هەموو رۆژێكمان پێش هاتنی ئەو رۆژە پلان ‌و بەرنامەی بۆ دابنین: بە نووسراوەیی بیر لە كارەكانمان بكەینەوە. ئەگەر هەر خولەكێك تەرخان بكەین بۆ داڕشتنی بەرنامە ‌و پلانەكانمان، لە كاتی جێبەجێكردندا لە نێوان پێنج بۆ دە خولەك كاتمان بۆ دەگەڕێتەوە واتە كات پاشكەوت دەكەین.

3-	بیر لە دەرەنجامەكان بكەینەوە: گرنگترین ئەرك ‌و مەسەلە پلە یەكەكانمان ئەوانەن كە گرنگترین دەرەنجام دەدەنە دەستەوە، چ بە شێوەی نێگەتیڤ چ بە شێوەی پۆزەتیڤ، چ لە ژیانماندا چ لە كارەكانماندا. زیاتر لە هەموو شتێك تەركیز لە سەر ئەم خاڵانە بكەینەوە.

4-	بەردەوام لە شێوازی أ- ب- ت- پ- ج كەڵك وەربگرین: پێش ئەوەی دەست بە كارەكانمان بكەین گرنگی بە ریزكردنی كارەكان لە بواری گرنگی زوو ئەنجامدانەوە بدەین واتە كامەیان زووتر ئەنجام بدەین ‌و كامەیان درەنگتر ئەنجام بدەین تا دڵنیا بین كە گرنگترین كارەكانمان بە دەستەوەیە.

5-	لە بارەی هەموو شتێكەوە رێسای 80/20 بە كار بهێنین: 20% لەو چالاكیەكانمان دەبێتە هۆی بە دەستهێنانی 80%ی كارەكانمان. هەموو هەوڵدانەكانمان تەرخان بكەین بۆ ئەو 20%ی یەكەم.

6-	سەرنجمان بخەینە سەر بوارە سەرەكیەكانی دەرەنجامی كارەكانمان: دەست نیشانی بكەین كام یەك لە دەرەنجام ‌و دەسكەوتەكانمان رۆڵێكی سەداسەد دیاریكەری هەیە بۆ ئەنجامدانی گشت كارەكانمان ‌و هەموو رۆژ لە سەر ئەو بوارانە كار بكەین.

7-	لە رێسای كارامەیی زیاتر كاركردندا بین: هیچ كات ئەوەندە دەرفەت لە بەر دەستدا نیە هەموو كارەكانمان ئەنجام بدەین، بەڵام ئەوەندە دەرفەت هەیە كە گرنگترین كارەكانمان ئەنجام بدەین. گرنگترینیان كامانەن؟

8-	پێش دەسپێكردن بە كار ، پێشەكی تەواوی كارەكانمان دابین بكەین: داڕشتنی پلان پێش پرۆژەكە، پاڵپشتی سەركەوتنە بۆ جێبەجێكردنی كارەكانمان.

9-	بەردەوام لە راهێناندا بین: هەرچەند كارامەیی ‌و زانستمان زیاتر ببێتەوە، كار ‌و ئەركە سەرەكیەكانمان خێراتر دەست پێدەكەین ‌و ئەنجامیان دەدەین.

10-	توانا تایبەتیەكانمان پێش بخەین: بیدۆزینەوە ئەوە كام كارەیە كە لە ئەنجامدانی دا زۆر بە باشی كاری لە سەر دەكەن یان دەتوانین لە داهاتوودا بە باشی كار بكەین ‌و لە هەموو بوونی خۆمان كەڵك وەربگرین كە ئەو بوارە تایبەتیانە زۆر بە باشی ئەنجامی بدەین.

سایکۆلۆژیای پاره‌په‌رست – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
سایکۆلۆژیای پاره‌په‌رست

ده‌روونناس

سامان سیوەیلی

كەسانێك هەن لەژیاندا پارەیان كردۆتە ئامانج، بیروباوەڕ، خۆشەویست. ئەم كەسانە بەڕاستی عەشق دەكەن لەگەڵ ئەو كاغەزە بێگیانەی ناوی پارەیە. ئەم كەسانە دەكرێت ڕیز بەند بكرێن لەچەندین پۆلێندا، كەخراپترین ئاست ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە دەبنە كۆیلەی پارە و پارە لەسەروو هەموو شتەكانی دیكەوە دەبینن. ئەم كۆیلانە وەك گەشتیارێكی ڕووت و ڕەجاڵ دێنە ژیانەوە و دەژین و بەجێی دەهێڵن بێئەوەی لەماناكانی ژیان تێبگەن، بەدرێژایی ژیان پارە كۆدەكەنەوە و ڕەنج دەدەن و دەست دەبڕن و درۆ دەكەن و دڵی خەڵكی لەبەر خاتری پارە لەخۆیان زویر دەكەن، دواجاریش پارەكان بەجێ دەهێڵن، پارە هەڵچنراوە سەفتەكراوەكانیش دەكەونە گیرفان و دەستی خەڵكی ترەوە. ئەم جۆرە كەسانە خاوەن سایكۆلۆژییەتێكی تایبەتن، بەجۆرێك بەدرێژایی ژیانیان لەدڵەڕاوكێدا دەژین، هەرگیز هەست بەبەختەوەری ناكەن، ترسێكی زۆر لەپشت بیركردنەوە و ڕەفتار و هەڵسوكەوتیانەوەیە، بەد گومان و ساردن لەهەموو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیاندا، باوەڕیان بەكارێك نییە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیدا بكرێت بەبێ بەرامبەر یاخود كاری خێرخوازی و خۆبەخشی، بەڵكو لەپێناو هەموو شتێكدا چاوەڕێی بەرامبەر (پارە) دەكەن. هەموو شتێك دەگۆڕنەوە بەپارە، برا..خزم..دراوسێ..هاوڕێ. لەتەمەنێكی زوودا تووشی نەخۆشییە سایكۆسۆماتییەكان دەبن وەك (شەكرە، فشاری خوێن، زامی گەدە، هەندێ جۆری قەڵەوی)، ئەو گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییانەی لەوڵاتدا دەگوزەرێت زیاتر دەیانخاتە دڵەڕاوكێ و ترسەوە. بێباكن لەتیروتوانجی خەڵك، سەرزەنشت و لۆمەكردن كارییان تێناكات، ئیرەیی تەنگ بەباری دەروونییان هەڵدەچنێت، هەمیشە چاو دەبڕنە سەر داهات و سامان و سەروەتی كەسانی دەو‌روبەریان، باش ناخۆن، تێكچوونی خەویان زۆرە، لەڕووی سۆزەوە ساردن. سۆزیان تەنها بۆ پارە هەیە، لەڕووی خەرجی ژیانی تایبەتی و خێزانییەوە زۆر وردەكاری دەكەن، لێپرسینەوە لەسەر كەمترین خەرجی دەكەن.

كەسانی پارە پەرست خۆیان بەدوور دەگرن لەزۆربەی هەڵوێستە كۆمەڵایەتییەكان چونكە لایان وایە لەڕووی ئابوورییەوە تێچوونی دەوێت، حەز بەنزیكی و تێكەڵی خەڵكانی هەژار ناكەن هەتا ئەگەر لەكەسانی پلە یەكی خۆیشیان بن، لەترسی ئەوەی نەك داوای هاوكاری لێبكرێت یان بكەوێتە هەڵوێستێكەوە ناچار بكرێت هاوكاری مادی پێشكەش بكات. هەندێ جار پاڵنەری دەروونی هەستنەكردن بەئاساییش لەپشت ئەم حاڵەتەوەیە، بۆیە ئەمجۆرە كەسانە لەڕێی كۆكردنەوەی زیاتر و زیاتری سەرمایەوە دەیانەوێت بەئاساییشی دەروونی بگەن، هەروەك چۆن كەسانێك لەڕێی چوونە ناو گروپێكی چەكدار یان پارتێكی سیاسی ئەم پاڵنەرەیان تێر دەكەن.

پارە هەمیشە زاڵە لەسەر بیركردنەوە و دانیشتن و ئاخاوتنەكانی ئەم جۆرە كەسانە، لەئاخاوتنەكانیاندا هەموو شتێك دەبەنەوە سەر پارە، پارە تەوەری گفتوگۆ و دانیشتنەكانیانە.

لەكۆمەڵگەی ئێمەدا كە ئایین ئامادەیی هەیە، زۆرێك لەم پارە پەرستانە زیاتر خۆیان پەیوەستی خواپەرستی دەكەن بەڵام لەپێناو پارە پەرستیدا، بەو پێودانگەی خودا سەروەتەكانیان بپارێزێت و لێیان نەسێنێتەوە، یاخود لەو چەوتییانەیان خۆشبێت كەلەڕێی كۆكردنەوەی سامانەكانیاندا پەیڕەوی دەكەن. نوێژ دەكەن، هەمیشە لەڕیزەكانی پێشەوەی نوێژی بەكۆمەڵدا ڕادەوەستن، زیادەڕۆیی دەكەن لەبەجێهێنانی ئەركە ئایینیەكاندا، كەچی خۆیان دەدزنەوە لەدەستگیرۆیی كردنی نزیكترین كەسی خۆیان(خوشك یان دایك یان برا) لەكاتێكدا لەڕەوشێكی خراپیشدا بن.

هەڵسەنگاندنی خەڵكی لای كەسانی پارە پەرست لەسەر بنەمای چەندێتی سەرمایەیە نەك لەسەر بنەمای ئاستی ڕۆشنبیری و تێگەیشتوویی و سوود و خزمەتەكانیان  بەدەوروبەر و كۆمەڵگە.

وشەی دەوڵەمەند ئەو وشەیەیە كەڕەنگە زۆرێك لەخەڵكی خوازیاری ئەوەبن ببێتە سیفەتیان و پێی بگەن، بەڵام وردبوونەوە لەڕەوشی زۆرێك لەدەوڵەمەندەكان دەمانگەیەنێتە ئەو ڕاستییەی كەئەوان هەڵگری ئەو بارە سایكۆلۆژییە نائاساییەن كەئاماژەمان پێدا. بۆیە كەسانی بەختەوەر لەناو ئەو توێژەدا بەدەگمەن دەبینرێتەوە. چونكە ئەم جۆرە كەسانە بەختەوەری لە شتە مادییەكانی دەوروبەریاندا دەبیننەوە, وەك كڕینی كۆشكێكی زیاتر یان دروستكردنی تەلارێك یان كردنەوەی پرۆژەیەكی نوێ‌، كاتێك بەمەش دەگەن كەچی دەبینن هەر بەختەوەر نابن، چونكە لەبنەڕەتدا بەختەوەری لەناخیاندا بوونی نییە.

كەسانی پارە پەرست هەرگیز هەست بەئازادی ناكەن چونكە لەناخیاندا دیلی پارەن. سەیرە هەندێ كەس ئاوا لەژیان و لەپارە و لەدەوربەر دەڕوانن. هەتا لەكۆكردنەوە سەروەت و سامانی زیاتر نزیكببنەوە هێندە لەخەسڵەتە كۆمەڵایەتی و بەها جوانەكانی كۆمەڵگە دوور دەكەونەوە.

ئەم جۆرە كەسانە لەناو كۆمەڵگەدا ‌بێزراون، خۆشەویست نین، چونكە نابنە هەڵگری خەمە گشتییەكانی كۆمەڵگە، تەنها لەخەمی پارە و كەڵەكەكردنی پارەدان.

حاڵەتی پارە پەرستی جۆرێكە لەحاڵەتەكانی ئالوودەبوون، چۆن كەسانێك لەسەر مەی یان جگەرە یان مادە هۆشبەرەكان ئالوودە دەبن و كاریگەرییەكانی ئەم مادانە زاڵ دەبێت لەسەر ڕەفتار و بیركردنەوە و گوفتاریاندا، بەمجۆرەش عاشقبوون بۆ پارە تائەندازەی پەرستن تاك ئالوودە دەكات.

كەسانی پارە پەرست لەهەندێ باردا پەنا دەبەنە بەر نواندن بەجۆرێك بۆ ئەوەی چاوپیسی یان ئیرەیی خەڵكی نەوروژێنن لەخۆیاندا، خۆیان لەپۆشینی بەرگ و پۆشاك و ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی نەشیاودا نماییش دەكەن، تەنانەت ناوێرن یان ناتوانن فۆرمە ڕاستەقینەكەی خۆیشیان دەربخەن، ئەمەش خۆی لەخۆیدا تووشی بێزارییەكی زۆریان دەكات كەناتوانن وەك پێویست چێژ لەسەروەت و سامانەكانیان وەربگرن.

مرۆڤ له‌نێوان خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌کانیدا – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
مرۆڤ له‌نێوان خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌کانیدا

ده‌روونناس

سامان سیوه‌یلی

(هه‌موو یه‌کێک له‌ئێمه‌ خاوه‌نی چه‌ند نهێنییه‌کین که‌ته‌نها لای هاوڕێ نزیکه‌کانمان باسیان ده‌که‌ین، هه‌ندێ نهێنی ترمان هه‌یه‌ لای هاوڕێکانیشمان باسیان ناکه‌ین به‌ڵکو ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆماندا باسیان ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌ندێ نهێنی ترمان هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خودی خۆشماندا باسیان ناکه‌ین) دیستۆڤسکی.

سروشتی ژیان و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پێکهاته‌ی سایکۆلۆژی مرۆڤ و قۆناغه‌ جیاجیاکانی گه‌شه‌کردنی، وایسه‌پاندووه‌ مرۆڤ به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، له‌ کاتێک یان چه‌ند کاتێکی ته‌مه‌نیدا دووچاری هه‌ڵه‌کردن و ئه‌نجامدانی کاری نه‌شیاو ببێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجامدانی کاری خێر و چاکه‌. زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌ژیاندا دووچاریان دێین و وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه‌ له‌نه‌ست و یادگه‌ی مرۆڤدا ده‌مێننه‌وه‌.

هه‌موو که‌سێک خاوه‌نی چه‌ندین خاڵی به‌هێز و لاوازه‌ له‌که‌سێتیدا، که‌س له‌م گه‌ردوونه‌دا نییه‌ که‌ خاوه‌ن که‌ماڵ بێت و بێ که‌مایه‌سی بێت. به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ جه‌خت له‌خاڵه‌ لاوازه‌کانی خۆی بکاته‌وه‌ و چاو له‌ئاست خاڵه‌ به‌هێزه‌کانیدا بنوقێنیت. ته‌رکیز خستنه‌ سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌جۆرێک هه‌میشه‌ ئاماده‌یی هه‌بێت له‌بیرکردنه‌وه‌ و دیدی که‌سه‌که‌ بۆ خودی خۆی یه‌کێکه‌ له‌سه‌ره‌کیترین پێکهێنه‌ره‌کانی گرێی که‌مسه‌ری (عقدة النقص) و لاواز کردنی ئیراده‌ و گۆشه‌گیری کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها هۆکارێکی سه‌ره‌کیشه‌ له‌دروستبوونی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وام و که‌مکردنه‌وه‌ی چێژ له‌خۆشییه‌کانی ژیان.

تۆ کاتێک ده‌چیته‌ به‌ر ئاوێنه‌یه‌ک و له‌خۆت ده‌ڕوانیت، یان کاتێک تێڕامانێک له‌خۆت (ئێستا و ڕابردوو)ت ده‌که‌یته‌وه‌، نابێت یه‌کسه‌ر به‌خاڵه‌ لاوازه‌کاندا بنیشیته‌وه‌ و له‌به‌ر چاو و دیدگاتدا زه‌قیان بکه‌یته‌وه‌، به‌جۆرێک خۆت به گوناهبار و ‌ناشیرین بێته‌ به‌رچاو. زۆرترین ناڕازی بوونه‌کانی مرۆڤ له‌ڕابردوویه‌تی، هه‌ڵه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ تۆ به‌بیرکردنه‌وه‌ و دیدی ئێستات بۆ ژیان و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شرۆڤه‌ی ڕابردووت بکه‌یت و قه‌زاوه‌تگێری له‌باره‌یانه‌وه‌ بکه‌یت. ئه‌وه‌ی تۆ له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریتدا ڕه‌فتارت کردووه‌، له‌لاوێتیدا ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ڕه‌خنه‌ و سه‌رزه‌نشتکردنی خود، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت توانای بیرکردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ت بۆ ده‌وروبه‌ر و که‌سه‌کان له‌ قۆناغی هه‌رزه‌کاریتدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بووه‌. دیستۆڤسکی جوانی پێکاوه‌ کاتێک ده‌ڵێت هه‌موومان هه‌ندێ شتمان هه‌یه‌ که‌له‌گه‌ڵ خۆشماندا باسی ناکه‌ین، مه‌به‌ست له‌مه‌ ئه‌و ڕه‌فتارانه‌یه‌ که‌ئه‌نجاممانداون له‌ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و پێکهاته‌ی ویژدانماندا یه‌ک ناگرنه‌وه‌ و بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وام بۆمان، بۆیه‌ له‌ڕێی پرۆسه‌ی چه‌پاندنه‌وه‌ له‌هه‌ستمانه‌وه‌ دوور خراونه‌ته‌وه‌  بۆ نه‌ستمان، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای له‌بیرچوونه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو زۆر هه‌ڵوێست و ڕه‌وشی تایبه‌تی ده‌بنه‌ کۆدی کردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ دۆکۆمێنتکراوانه‌ی له‌نه‌ستماندا هه‌ڵچنراون.

ئێمه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر له‌ڕابردووماندا بژین، ئه‌وه‌نده‌ باشه‌ ئاوڕ له‌ڕابردوومان بده‌ینه‌وه‌ که‌خزمه‌ت به‌ئێستا و ئایینده‌مان بکات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌که‌ ئه‌نجاممانداوه‌ با دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه‌. به‌ڵام ناکاته‌ ئه‌وه‌ی تۆ هه‌میشه‌ له‌گێژاوی هه‌ڵه‌کانی ڕابردووتدا بژیت و ته‌نها جه‌خت له‌م خاڵه‌ لاوازانه‌ت بکه‌یته‌وه‌. به‌ڵکو ده‌بێت شانازیش به‌خاڵه‌ به‌هێزه‌کانمانه‌وه‌ بکه‌ین. ئه‌و کاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یت، ئه‌و کاره‌ خێرخوازیانه‌ی ئه‌نجامتداوه‌، ئه‌و زه‌رده‌خه‌نانه‌ی خستووته‌ته‌ سه‌ر لێوی منداڵێک، ئه‌و هاوکارییانه‌ی پێشکه‌شی که‌سێکت کردووه‌، ئه‌و پایه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌ته‌، ئه‌و شاره‌زایی و کارامه‌ییه‌ی له‌بوارێکی دیاریکراودا فێریان بوویت، ئه‌و قۆناغانه‌ی خوێندن که‌ بڕیوتن و… تد. تێکڕا ئه‌مانه‌ خاڵی  به‌هێزی تۆن، شانازییان پێوه‌ بکه‌ و خۆت به‌که‌م مه‌بینه‌. هه‌ر تۆ نیت خاڵی لاوازت هه‌بێت له‌ژیانتدا، به‌ڵکو تێکڕا مرۆڤه‌کان وه‌ک تۆن، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ جیاوازی له‌جۆر یان زۆر و که‌می هه‌ڵه‌کانماندا هه‌بێت.

که‌واته‌ خۆت ڕابهێنه‌ جه‌خت له‌خاڵه‌ به‌هێزه‌کانی خۆت بکه‌ره‌وه‌، شانازییان پێوه‌ بکه‌، زوو بیخه‌ره‌ به‌ر چاو و زه‌ینی خۆت. ئه‌م میکانیزمه‌ واتلێده‌کات شانازی به‌خۆته‌وه‌ بکه‌یت، ئیراده‌ت به‌هێزتر ده‌کات، له‌شه‌رم و گۆشه‌گیری و خۆبه‌که‌مزانین ڕزگارت ده‌کات، زیاتر چێژ له‌ژیان ده‌بینیت و به‌رده‌وام گوڕ و وزه‌ی نوێت پێده‌به‌خشێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ژیان.

کورد جوانی وتووه‌(به‌دوی چواندا مه‌چۆ)، ڕابردوو به‌تۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ئێستات پاش چه‌ند چرکه‌یه‌کی تر ده‌بێته‌ ڕابردوو، بۆیه‌ به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و پێشهاته‌کاندا بکه‌، باش تاووتوێی پێشهاته‌کان بکه‌، به‌هێمنی بڕیار بده‌ و گشت لایه‌نه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنه‌. هه‌تا خاڵه‌ به‌هێزه‌کانی ژیانت زیاتر بن هێنده‌ که‌سێتیت به‌هێزتر و ده‌روونت ئاسووده‌تر ده‌بێت.

له‌جێی ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له‌ تاریکی بکه‌یت، چرایه‌ک داگیرسێنه‌ – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
لەجێی ئەوەی نەفرەت لە تاریكی بكەیت،  چرایەك داگیرسێنە

دەروونناس

سامان سیوەیلی

ئەگەرچی نازانم بێژەری ئەم پەندە كێیە، بەڵام لەناوەرۆكەكەیدا چەند ڕەهەندێكی دەروونی لەخۆدەگرێت، هەربۆیە سەرنجی ڕاكێشام بۆ نووسینی ئه‌م وتارە.

مامەڵەی تاكەكانی كۆمەڵگە لەگەڵ ئەو كۆسپ و بەربەستانەی لەژیانی ڕۆژانەیاندا دێنە پێشیان هەموو وەك یەك نین، بەپێی پێكهاتەی سایكۆلۆژی و دەماری و پەروەردەی سەردەمی منداڵی و ئاستی ڕۆشنبیریی تاكەكان دەگۆڕێت. هەتاكو تاك پشوو درێژتر بێت لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی دێنە پێشی و جۆرێك لە نەرمی بنوێنێت لەگەڵ كۆسپ و تەگەرەكاندا و بەدوای میكانیزمی گونجاودا بگەڕێت بۆ تێپەڕاندن و گرتنەبەری شێوازی گونجاو، هێندە وزەی دەروونی پاشەكەوت دەكات و كەمتر دەكەوێتە ژێر كاریگەری بەفیڕۆچوونی وزەی دەروونی و هەڵچوون و داچوون و داڕمانی دەروونییەوە، بەڵام بێگومان‌ ئەم مامەڵەكردنە لە دەروونێكی هاوسەنگ و دیدێكی ڕوون بۆ ژیان و ڕووداوەكان كە هەڵهێنجراوی بیروباوەڕێكی ڕۆشن و تۆكمه بێت، سەرچاوە دەگرێت.‌

تێڕوانینێكی هەڵەیە ئەگەر ئێمەی مرۆڤ بخوازین هەموو پێشهاتەكانی ژیانمان بەویستی خۆمان بێت و ئەو ڕێگایانەی دەیانگرینەبەر بۆ گەیشتن بەئامانجەكانمان بێ قۆرت و ئاستەنگ بن، ئەوانەی بەمجۆرە لەژیان و لەپێشهاتەكانی ژیان و گەیشتن بەئامانج و خەونەكانیان، دەڕوانن، لەكاتی بەركەوتنیان لەگەڵ ئاستەنگەكاندا زیاتر و زۆرتر تووشی نائومێدی و ڕەشبینی دەبن، زووتریش تووشی هەڵچوون و شپرزەیی دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشییە دەروونی و سایكۆسۆماتییەكان زیاتر دەبێت. ئەمجۆرە كەسانە هەمیشە بەڕەشبینییەوە لە ژیان و لەدەوروبەر و لە ڕەوشە جۆراوجۆرەكانی ژیانی كۆمەڵگە دەڕوانن، بەبەردەوامی سكاڵا دەكەن، هەرگیز سوپاسگوزار نابن، بەجۆرێك چاویان هیچ جوانییەك نابینێت.

بۆ هەموو تاكێك گرنگە كە لەكاتی تەنگژە و قەیرانەكانی ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا، خۆی بكاتە بەشێك لە چارەسەر، یاخود هەوڵی بەدیهێنانی چارەسەر بدات، نەك تەنها بەهۆی بەربەستێكەوە یان گرفتێكەوە ئیتر سەری دنیا لەخۆی بهێنێتەوە یەك و بەتێڕوانینی ڕەشبینانە هێندەی تر فشاری دەروونی لەسەر خۆی دروست بكات.

كەواتە نەرمی نواندن لەگەڵ گیروفت و ئاستەنگەكانی ژیانی ڕۆژانەماندا یارمەتیمان دەدات كە نەرمی لەگەڵ باری دەروونی خۆماندا بنوێنین، بەواتایەكی تر، ئەم نەرمی نواندنە وامانلێدەكات لێبوردە بین لەگەڵ خودی خۆماندا و لەگەڵ بەربەست و تەنگژەكانی ژیانی ڕۆژانەماندا، چونكە ڕەنگە لەزۆرینەی حاڵەتەكاندا بە زبری مامەڵە كردن لەگەڵ خودی خۆمان و ئاستەنگە جۆراجۆرەكاندا بمانخاتە ژێر پەستانێكی دەروونی سەختەوە كە دیدگامان بۆ خودی خۆمان و خودی كێشەكانیش ئاڵۆزتر دەكات، دەرئەنجام جگە لە شپرزەیی و نائارامی و بەفیڕۆدانی وزەی دەروونی و جەستەیی هیچمان چنگ ناكەوێت.

هەربۆیە گرنگە لەكاتی هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەمان بۆ هەر دیاردە و كەس و هەڵوێست و ڕووداوێك، گشتگیرانە لێیبڕوانین، نەك تەنها لە گۆشە نیگایەكەوە بۆچوونەكانمان بگشتێنین بەسەر كۆی هەڵوێستەكە یان ڕووداوەكە یان كەسێتی كەسەكە.

دەشێ مرۆڤ چێژ لەناخۆشییەكانی ژیانی وەربگرێت، چونكە دەبێت بزانێت كە هەر ناخۆشی و قەیرانەكانە، فێری چێژی خۆشیمان دەكات، دوای ئەوەی ئەو ناخۆشییانە تێدەپەڕێنین. ئەگەر تاریكی نەبووایە ئێمە ڕێزمان لە ڕووناكی نەدەگرت، ئەگەر برسێتی نەبووایە ئێمە ڕێزمان لە خۆراك نەدەگرت، ئەگەر ژێردەستی نەبووایە ئەوا ئازادی نرخی نەدەبوو، كەواتە گرنگە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ناخۆشییەكانی ژیانمان بكەین، نەك خۆمان واڕابهێنین نەفرەت لەهەموو ناخۆشییەك بكەین، چونكە هەر تاریكی بووە وای لەمرۆڤ كردووە بەدوای داهێنانی ئامڕازەكانی ڕووناكیدا گەڕاوە.

كەواتە لەجێی ئەوەی نەفرەت لەتاریكی بكەیت، تكایە چرایەك داگیرسێنە.

داهێنان زاده‌ی ئه‌ندێشه‌ی چاکه‌ – د . فازیل جاف
داهێنان زاده‌ی ئه‌ندێشه‌ی چاكه‌

نووسینی: د. فازیل جاف

هه‌موو ئه‌ندێشه‌یه‌كی چاك داهێنانی خۆته‌ و ده‌توانیت به‌ موڵكی تایبه‌تی خۆتی دابنێیت، چونكه‌ له‌كرۆكدا له‌ناخی خۆته‌وه‌ چه‌كه‌ره‌ ده‌كات و بۆ خێر و شادی هه‌موو كه‌سێك له‌دایك ده‌بێت. ئه‌مه‌  بیرێكه‌ له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ  هه‌بووه‌ وهه‌یه‌، ملیۆنه‌ها ساڵه‌ به‌ بیری داهێنه‌ران و پێغه‌مبه‌ران و چاكسازان و پیاوچاكاندا گوزه‌ری كردوه‌  و له‌ناخی هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه‌دا نیشتۆته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ له‌سه‌رمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌وڵ بده‌ین په‌ی پێ به‌رین و بیدۆزینه‌وه‌، پاشان  باوه‌ڕی پێ بێنێن، ئه‌م باوه‌ر پێهێنانه‌ به‌لای جان پۆل سارته‌ره‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام كه‌ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵیده‌بژێریت و ده‌گه‌یت به‌مه‌به‌ست، واهه‌ست ده‌كه‌یت بۆ یه‌كه‌م جاره‌ چه‌كه‌ره‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ داهێنانی خۆت. هه‌ربۆیه‌ داهێنان، هه‌ر داهێنانێك، ئاوێنه‌ی بێ گه‌ردی كه‌سایه‌تی و تاكایه‌تی  خۆته‌، شوناسنامه‌ی ڕۆحی و زه‌ینی وسایكۆلۆژیته‌، داهێنان كه‌ زاده‌ی ئه‌ندێشه‌ی چاكه‌ باشترین به‌ڵگه‌ی جیاوازیته‌ له‌هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌.

داهێنان په‌نجه‌ مۆرته‌:

داهێنان وه‌كو په‌نجه‌ مۆری خۆته‌، ته‌واو جیاوازه‌ له‌هه‌موو په‌نجه‌ مۆرێكی دیكه‌، به‌هیچ جۆرێك ساخته‌ قبوڵ ناكات، ئه‌گه‌ر ساخته‌ی تێدا بكه‌یت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر لاسایی داهێنانی كه‌سێكی دیكه‌ بكه‌یته‌وه‌، یان خۆت بكه‌ی به‌ خاوه‌نی داهێنانی كه‌سێكی دیكه‌، دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وانه‌ی كه‌ڕواڵه‌تێكی ساخته‌ له‌داهێناندا پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن هێشتا په‌ییان به‌ئه‌ندێشه‌ی چاك نه‌بردووه‌. ئه‌وانه‌ی كه‌خۆیان به‌داهێنه‌ر ده‌زانن و هه‌ست به‌ئیره‌یی و حه‌ساده‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌داهێنانی خه‌ڵكی دیكه‌ په‌ست ده‌بن، ئه‌وانه‌ی كه‌كێبڕكی له‌گه‌ڵ داهێنه‌ران ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببن به‌كۆسپ و ڕێگر له‌پێشیاندا، ئه‌وانه‌ خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌ی خراپن و به‌خۆیان بزانن یان نه‌زانن دژ به‌یاسه‌یه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی سروشت و گه‌ردوون وه‌ستاون، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگا له‌گه‌وره‌ترین كه‌ناڵی سروشت بگرن، كه‌ده‌كاته‌ خۆشه‌ویستی، داهێنان جوانترین ئاكار و تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤه‌ كه‌ له‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، بوونی مرۆڤ هه‌ر بۆ خۆی مه‌زنترین داهێنانی سه‌ر زه‌وییه‌‌.

چۆن په‌ی به‌ ئه‌ندێشه‌ی چاك به‌رین؟

هه‌موو بۆچوون و گوزارشتێكی پۆزه‌تیڤ و گه‌شبینانه‌ ئه‌ندێشه‌ی چاكن، كه‌ به‌خۆت ده‌ڵێی: هه‌ست ده‌كه‌م ژیانم پڕه‌‌ له‌سه‌ركه‌وتن، یان هه‌ست ده‌كه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ كارێكی باش ئه‌نجام ده‌ده‌م، ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا ئه‌ندێشه‌یه‌كی چاكه‌ و شادیت پێ ده‌به‌خشێت، ڕۆژ دوای ڕۆژ سه‌ركه‌وتن ده‌بێته‌ میوانت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڵێی هه‌رچی ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست ناهێنم، ئه‌مه‌ش ئه‌ندێشه‌یه‌كی خراپ ونێگه‌تیڤه‌، ئه‌گه‌ر وابیر بكه‌یته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و گوزارشته‌ ده‌بێته‌ چاره‌نووست  و نابێت چاوه‌رێی سه‌ركه‌وتن بیت.

باوه‌ڕت به‌چی بێت و چی له‌ناختدا دووپات بكه‌یته‌وه‌، ئه‌نجامیش واده‌بێت، بۆیه‌ له‌پێناوی شادی و ئاسووده‌یی خۆتدا، تاده‌توانیت ئه‌ندێشه‌ی چاك له‌ناختدا بچه‌سپێنه‌. چۆن؟

به‌وه‌ی كه‌ئه‌ندێشه‌ی چاك بكه‌ین به‌ڕاهێنان و خۆمانی له‌سه‌ر ڕابهێنین، ڕۆژانه‌ ئه‌و ئه‌ندێشانه‌ له‌شێوه‌ی فه‌رمایشت و گوزارشت دووپات بكه‌ینه‌وه‌ تاكو ته‌واو باوه‌ڕیان پێده‌هێنین. ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت له‌سه‌ره‌تادا كارێكی زۆر ئاسان بێت، چونكه‌ ئه‌ندێشه‌ی خراپ كاریگه‌رتره‌، زووتر به‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی چاكدا زاڵ ده‌بێت، ئه‌ندێشه‌ی خراپ و نێگه‌تیڤ ته‌مه‌ن درێژتره‌ و له‌ڕابردووه‌‌وه‌ ڕه‌گی له‌ناخماندا داكوتاوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌ندێشه‌ی چاك بكه‌یت به‌ وێردی سه‌ر زمان و له‌دڵه‌وه‌و به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ دووباره‌یان بكه‌یته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ساده‌ترین میتۆدی كاركردنه‌  له‌سه‌ر خۆت. ساده‌ترین شێوه‌ی كاركردن له‌سه‌ر خود له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ تۆوی ئه‌ندێشه‌ی چاك له‌ناختدا بچێنیت، جاچه‌نده‌ ناخت به‌قووڵی و باوه‌ڕه‌وه‌ جێگا بۆ ئه‌و تۆوه‌ خۆش بكات ئه‌وه‌نده‌ به‌رهه‌می چاك به‌ده‌ست ده‌هێنێت، خاك خۆڵی به‌پیت هه‌میشه‌ به‌رهه‌می چاك لێده‌كه‌وێته‌وه‌، خاك خۆڵی بێبه‌ره‌كه‌تیش به‌رهه‌می كرچ وكاڵی لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت. ئه‌م پرۆسه‌ی پاكژكرنه‌وه‌یه‌ی ناخه‌ ڕاهێنانێكی به‌رده‌وام ده‌خوازێت، واته‌ به‌رده‌وام  ئه‌و گوزارشتانه‌ دووباره‌ بكه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا ژیانێكی شادت بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كات.

خۆت له‌ گه‌ڵ كه‌س به‌راوود مه‌كه‌:

ئه‌ندیشه‌ی چاك له‌ هه‌موو ساتێكدا، ئه‌وه‌ت بۆ دووپات ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تۆ خۆتی و كه‌سێكی دیكه‌ نیت، بۆیه‌ پێویستت به‌وه‌ نییه‌ كه‌خۆت له‌گه‌ڵ كه‌سدا به‌راوورد بكه‌یت. تۆ نابێت له‌كه‌سێكی دیكه‌ بچیت، ئه‌مه‌ ساده‌ترین راستیه‌ كه‌ واتلێده‌كات له‌خۆت رازی بیت و له‌گه‌ڵ خۆتدا بگونجێیت. هه‌ماهه‌نگیت له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا به‌رهه‌می ئه‌ندێشه‌ی چاكه‌، بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خۆتدا پته‌وتر بێت، ئه‌م ڕاهێنانه‌ ئه‌و هه‌سته‌ت له‌لا دروست ده‌كات كه‌تۆ وێنه‌ت نییه‌ و له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هاتۆته‌ ئه‌م دونیایه‌وه‌ كه‌س وه‌كو تۆ نییه‌، ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌كێبڕكێ و ڕكه‌به‌رایه‌تی و ئیره‌یی و حه‌ساده‌ت و خۆبه‌راوردكردن و خۆبه‌زلزانین و به‌زۆر خۆسه‌پاندن، جێگای خۆی ناكاته‌وه‌،  ته‌نیا به‌داهێنان ده‌توانیت ئه‌م وێنه‌ تایبه‌تییه‌ی خۆت بچه‌سپێنیت. داهێنان، تایبه‌تمه‌ندی و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆت به‌ده‌ر له‌دۆخێكی سایكۆلۆژی ناپه‌سه‌ندی وه‌كو خۆپه‌رستی و نه‌رجسیه‌ت، ده‌سه‌لمێنێت. كه‌سانێك كه‌ له‌بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا كار ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ستی خۆپه‌رستی و نه‌رجسیه‌ت ڕۆژانه‌ له‌ناخه‌وه‌ په‌ست و گومڕایان ده‌كات، ئه‌وانه‌ دوورن له‌داهێنان، به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ر به‌ڕواڵه‌ت داهێنانه‌، ئه‌گه‌ر باش لێیان وورد ببیته‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ده‌هۆڵی ڕاگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده‌ وه‌كو داهێنه‌رێكی ده‌گمه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندونی. ئه‌و جۆره‌ به‌ناو داهێنه‌رانه‌ خۆیان نازناوی قه‌به‌ له‌خۆیان ده‌نێن، مێژووی داهێنان هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه‌ شرۆڤه‌یان ناكات.

داهێنان … میتودێكی ئینسانیه‌

داهێنان هه‌رگیز داهێنه‌ر به‌ره‌و په‌ستی وگومڕاهی نابات، بگره‌ داهێنه‌ر له‌داهێنانه‌كانیدا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی و ئارامی و هێوربوونه‌یه‌كی فراوان ده‌كات، هه‌ست به‌خۆشه‌ویستی جیهان و گه‌ردوون ده‌كات. هه‌ستده‌كات له‌ڕێگای داهێنانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باوه‌شی سروشت و خۆیشی به‌شێكه‌ له‌سروشت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، مرۆڤی خۆپه‌رست و نه‌رجسی هه‌ست به‌ته‌نیایه‌كی كوشنده‌ ده‌كات، هیچ سۆزێكی ڕاسته‌قینه‌ به‌‌مرۆڤایه‌تی و جیهان و سروشت نایبه‌ستێته‌وه‌. سروشت و گه‌ردوون و كۆمه‌ڵگای مه‌به‌ست نییه‌، ئه‌گه‌ر باسیشیان لێوه‌ بكات، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ڕۆژانه‌یه‌، داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ سروشت و گه‌ردوونی مه‌به‌سته‌، نه‌ك خودی خۆی، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌و ئاسته‌ ده‌بێت پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خودی خۆی پته‌و بكات، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌عیشق وخۆشه‌ویستی دێته‌ ئه‌نجام، بۆیه‌ داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ ناكرێت  هاوكات خۆپه‌رستیش بێت.

ئه‌م گوزارشته‌ تاڕادیه‌ك له‌قسه‌ی شاعیران ده‌چێ، كه‌چی ئه‌م قسه‌یه‌ قسه‌ی گه‌وره‌ترین زانای فیزیكه‌، ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین. ئه‌ندێشه‌ی چاك كاریگه‌ره‌ و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ گه‌ردوون و سروشتدا بۆ دروست ده‌كات. هه‌ر بۆیه‌ جان جاك رۆسۆ ده‌ڵێت: جیهانی واقیع سنووری خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام جیهانی ئه‌ندێشه‌ سنووری بۆ نییه‌.

مرۆڤ دارده‌ستی بیرکردنه‌وه‌کانیه‌تی – دانا سلێمان – خاوه‌نی پرۆژه‌ی ده‌نگ بۆ ڕاگه‌یاندن
مرۆڤ دارده‌ستی بیركردنه‌وه‌كانیه‌تی

*دانا سلێمان

بیروباوه‌ر ئه‌و چه‌مكه‌یه‌ كه‌ له‌ زانستی ده‌رونزانیدا گوزارشته‌ له‌ لێكدانه‌وه‌ی مۆڤ بۆ ده‌وروبه‌ری، ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی بونی بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ بریتین له‌ هه‌سته‌كان و به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌م هه‌ستانه‌ له‌گه‌ڵ كرداره‌كانی رۆژانه‌یدا.

به‌ كار و كردار هه‌ندێك داتا له‌ هزری مرۆڤدا دروستده‌بێت، مرۆڤ له‌و ژینگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و ئاینیی و ئابوریی و كه‌لتورییه‌ی كه‌ تیایدا په‌روه‌رده‌ ده‌بێت جۆرێك له‌ (بیركردنه‌وه‌)ی له‌ ناوه‌ڕۆكی دا دروستده‌بێت، چۆن ئاماژه‌كان وه‌رده‌گرێت ئاواش ئاماژه‌ و تێبینی ده‌بێت، ئه‌م كرداره‌ش راسته‌وخۆ له‌ نێوان ئامرازه‌كانی جه‌سته‌دا له‌ رێی هه‌ست و نه‌سته‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ هه‌ندێك جار مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ زوو كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت كه‌ ئاكامی جۆراوجۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، لێره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستییه‌ بونییه‌ی كه‌ له‌ خودی بیركردنه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی مرۆڤدا هه‌یه‌ وه‌كو فیزیك و ده‌رون، ئه‌و راستییه‌شمان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینیی و ئابوریی و كه‌لتورییه‌ حوكم ده‌كات كه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ چۆن بیربكه‌ینه‌وه‌ و له‌ نێوان هه‌ست و نه‌ستدا كامیان گه‌یه‌نه‌رێكی ئاماده‌تر ده‌بن.      بنه‌ما زانستییه‌كان ئه‌وه‌ پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كرداری مرۆڤ لای ده‌وروبه‌ری ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێت، به‌شێكی ده‌بێته‌ په‌رچه‌كردار، به‌شێكیش له‌ نه‌ستی ئه‌وانی تر دا ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌واتا لێره‌وه‌ بۆمان رونده‌بێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌بێته‌ دارده‌ستی بیركردنه‌وه‌كانی، هه‌ر بیر و بۆچونێكی له‌ ئاكامی لێكدانه‌وه‌ی شته‌كاندا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و بۆچونه‌ ده‌بێته‌ پێناسه‌ بۆ ده‌رونی كه‌سه‌كه‌.     بیروباوه‌ڕ به‌ پێی بابه‌ته‌كان له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینیی و ئابوریی و كه‌لتورییه‌وه‌ ده‌گۆڕێت، بیروباوه‌ڕ زاده‌ی لێكدانه‌وه‌ی كه‌سه‌ بۆ ئه‌و دۆخه‌ی تیایدایه‌، هه‌ر له‌ رۆژگاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی بونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی كۆمه‌ڵێك بیركردنه‌وه‌ی جۆراوجۆری هه‌بووه‌، كاتێك هه‌ست به‌ كردارێك ده‌كات ئه‌وا له‌ ئه‌نجامدا كاردانه‌وه‌ی خۆی بۆی ده‌بێت، به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌و كاره‌ په‌سه‌ند ده‌كات یاخود نا، یان له‌به‌ر بونی كردارێكی دیكه‌ ئه‌وا كاردانه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، لێره‌وه‌ بۆمان ڕونترده‌بێته‌وه‌ كه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی لای ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كردارێك دروستبووه‌ راست بێت و له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ یه‌كبگرێته‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن به‌هۆی بونی راستی و ناڕاستیی له‌ ده‌رونی كه‌سه‌كاندا گومان دروستده‌بێت له‌ شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی كرداره‌كان.     رابردووی مرۆڤ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ زۆر جار مرۆڤه‌كان بیروباوه‌ڕێكیان هه‌ڵبژاردووه‌ و جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ شته‌كان هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی كات نه‌وه‌ی هه‌مان مرۆڤ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌ڕاوه‌ به‌ دوای راستترین بیروباوه‌ر به‌ لێكدانه‌وه‌ی خۆی، هه‌ندێك جار مرۆڤ بۆچونێك ده‌رده‌بڕێت و پاش ماوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش ئاكامی ئه‌و ده‌ربڕینانه‌یه‌ كه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری بۆچونی كه‌سه‌كاندا پێشتر بڕیاری لێده‌درێت.    كات حوكمی خۆی ده‌كات له‌ دروستبون و به‌رده‌وامی و كۆتاییپێهێنانی هه‌ر بیروباوه‌ڕێك، بیروباوه‌ڕ به‌ جیاوازی شوێن و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆڕێت، ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ندێك جار له‌ ژێر كاریگه‌ری بۆچونی كه‌سانی دیدا بیرده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاكامی جۆراوجۆرمان پێده‌به‌خشێت، ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ مرۆڤ له‌كاتی هه‌ستپێكردندا وه‌ریده‌گرێت ئه‌وا ده‌بێته‌ بنه‌ما بۆ ئاراسته‌كردنی كه‌سه‌كه‌ بۆ دیاریكردنی جۆر و شێوه‌ی كاردانه‌وه‌كه‌، ڕه‌چاوكردنی (مه‌نتق) و پێودانگی (ڕاستی) له‌ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤدا یه‌كێكه‌ له‌و فیلته‌رانه‌ی كه‌ له‌ ئامرازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤدا بونی هه‌یه‌ و كارده‌كاته‌ سه‌ر چۆنییه‌تی بیركردنه‌وه‌ و چۆنیه‌تی ئاڕاسته‌كردنی بیركردنه‌وه‌كه‌ بۆ بڕیاردان.    پرۆسه‌ی دروستبونی (بڕیار) له‌ هزری مرۆڤدا یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كان، ئه‌وه‌ بڕیاره‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كات كه‌ لێكدانه‌وه‌ بۆ دۆخی (ئێستا) بكات و دۆخی(داهاتوو) ڕه‌چاو بكات و لێكدانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاكامانه‌ بكات كه‌ به‌هۆی بڕیاردانه‌وه‌ لێیده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رابردوو و بونی كردارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌بێته‌ تێبینییه‌كی باش بۆ هزری كه‌سه‌كه‌، واتا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ به‌ قۆناغێكی بیركردنه‌وه‌ی هه‌مان شێوه‌دا ڕۆشتبێت و ئاكامه‌كانی باش بووبێت ئه‌وا له‌كاتی دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ بڕیاردان سانا ده‌بێت و به‌ ئه‌رێنی بڕیارده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌و بڕیاردانه‌ ئاسه‌وارێكی باشی لێنه‌كه‌وتبووه‌ و نه‌رێنی بووبێت ئه‌وا ئێستا له‌ دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی بڕیارداندا بڕیاردان توشی قه‌یران ده‌بێت، قه‌یرانی بیركردنه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاڵۆزترده‌كات، بۆیه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ بێ ڕه‌چاوكردنی (مه‌نتق) مرۆڤ توشی هه‌ڵه‌ ده‌كات.     تێكه‌ڵ نه‌كردنی بابه‌ته‌كان و بیرێكی باش و ده‌رونێكی ئارام ده‌بێته‌ هۆی بڕیاردانێكی گونجاو پاش پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌.

*خاوه‌نی پرۆژه‌ی ده‌نگ بۆ ڕاگه‌یاندن