Mallperrî Derunnasy » ده‌روونناسی مناڵ

ئیره‌یی بردن له‌منداڵدا – و: عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی – قۆناغی چواره‌م – به‌شی ده‌روونناسی – کۆلیژی ئاداب – زانکۆی گه‌رمیان
ئیره‌ییی بردن لەمنداڵدا

و: عومەر هەڵەبجەیی

قۆناغی چواره‌م – به‌شی ده‌روونناسی

کۆلیژی ئاداب – زانکۆی گه‌رمیان

زۆرێك لەدایكان‌و باوكان لەكاتی ڕۆشتنە میوانی، یان سەردانی دەرو دراوسێیان، یان هەرجێگەیەكی دیكە، گلەیی‌و گازندەیی ئەوە دەكەن بەلەدایكبوونی منداڵی تازەیان ئارامی‌و هاوسەنگی ماڵیان تێكچووە، لەبەر ئەوەی ناتوانن وەك پێویست ئاوڕ لەكۆرپە تازەكەیان بدەنەوە لەترسی برا گەورەكەی، یان خوشكە گەورەكەی، بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا هەوڵدەدەین بەپێی توانا شێوازی بەرەنگاربوونەوەی ئەوكێشەیە بەئێوە بناسێنین، بەوهیوایەی ببێتە هەوێنی چارەسەركردنی كێشەكەتان‌و دەرچوون لەودۆخە.

بەلەدایك بوونی كۆرپەلەی تازە‌و هاتنە ناوماڵ، هەستی ئیره‌یی خۆبەخۆ‌و نەستی لەمندالێ‌ گەورەدا پەیدا دەبێت، بەڵام دایكان‌و باوكانی ڕۆشنبیر دەتوانن بەپێی توانا ئەم هەستە بەرەو كاڵبوونەوە ببەن‌و بیگۆڕن بەهەستێكی خۆشەویستی‌و مهرەبانی، چونكە كاتێك كۆرپەی تازە لەدایك دەبێت مناڵی گەورە واهەست دەكات ڕكابەر‌و ململانێكەریەتی، پێویست دایكان‌و باوكان ئاگاداری ئەوە ببن هەندێك جار ئەم هەستە ئیره‌یییە دەگۆڕێت بۆهەستێكی ڕق‌و نەفرین، جاربەجار ئەم هەستی نەفرینە تاوەكو گەورەبوون لەگەڵ ئەومنداڵەدا دەمێنێتەوە، خوشكان‌و برایان لەتەمەنی گەورەیدا لەبری ئەوەی براو خوشكێكی باش بن بۆیەكتری‌و هاودەم‌و بەدەمی یەكەوە بن، بەڵام بەپێچەوانەوە دەبنە دوژمنی سەرسەختی یەكتری. هەستی ئیره‌یی نەك كاریگەری دەبێت لەسەر جەستە‌و دەروونی منداڵ ، بەڵكو دەبێتە هۆی ئەوەی حەزی نەچێتە سەر هیچ خواردنێك‌و نەخۆشیش بكەوێت.

ڕێگەی چارەسەر.

1_ هیچ كات لەنێوان دۆست‌و خزمانتاندا باسی ئەوكێشەیە مەكەن‌و نەشتەری توانج مەخەنە سەر دڵی منداڵەكەتان، لەبەر ئەوەی ڕۆژبە ڕۆژ ئەوهەستە لەناخیا كەڵەكە دەبێت‌و زیاد دەكات، تاوەكو سەر ئەنجام كۆرپەی تازەی بەتەواوەتی لەبەرچاو دەكەوێت‌و هەمیشە لەیادی تۆڵە سەندنەوەدایە لێی، تەنها كەسێك كە دەبێتە سوتەمەنی لەونێوەندەدا منداڵی تازە لەدایك بووی بەستەزمانە، چونكە مناڵی گەورە مافیەتی بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكات، بۆئەوەی پێش هاتنە دونیای منداڵی تازە، ئەوپاشای ماڵ بووە‌و هەموو شتێك لەخزمەتیدا بووە‌و نازیانت كێشاوە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت ئەوسوڵتەو دەستەڵاتەی لێ‌ وەربگرنەوە‌و بارودۆخەكەی لێ‌ قۆرخ بكەن بۆئەو ساوایە.

2_ منداڵی گەورە پەراوێز مەخەن‌و فەرامۆشی مەكەن، بەڵكو بیلاوێننەوە‌و نازی بكێشن، بەڵام بەشێوەیەكی هاوسەنگ، بۆئەوەی دواجار گیرنەخۆن بەدەستیەوە، هەروەها هەمیشە لەنیوان خەڵكدا وەسف‌و باسی منداڵە گەورەكە بكەن، كە چەندە ئاگاداری براكەیەتی، یان خوشكەكەی‌و بەبەردەوامی ماچی دەكات‌و خۆشی دەوێت‌و لەئامێزی دەگرێت، بەم شێوەیە هەستی ئیره‌یی لەلای بەرە‌و پوكانەوە دەبەن‌و هەستی خۆشەویستی‌و میهرەبانی لەلای فرەتر دەكەن بەرامبەر كۆرپەكە.

3_ لەبەرامبەر منداڵە گەورەكەدا كۆرپەكە ماچ مەكەن‌و خۆتان مەكەن بەساقەو قوربانی، هەمیشە پێویستە هەردووكیان پێكەوە ماچ بكەن‌و نازیان پێ‌ بدەن.

4_ باوك‌و دایكی بەڕێز ئێوە دەتوانن بەدزی كۆرپەكەوە، یان ئەوكاتەی كە خەوتووە، زیاتر گرنگی‌و بایەخ بدەن بەمنداڵە گەورەكەتان، بۆئەوەی واهەست بكات هێشتا هەر خۆشتان دەوێت‌و بەلەدایك بوونی منداڵی تازە هیچ لەدۆخەكە نەگۆڕاوە، بگرە بەدەمەوە چوونی زیاتریش بووە‌و ئێستە لەجاران زیاتر بایەخی پێ‌ دەدرێت‌و دەیلاوێننەوە.

گرفتی که‌می ته‌رکیز و زۆری جووڵه‌ – د . ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین – پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان
گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جووڵه‌

د . ڕێدار محەمەد ئەمین

پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان

منداڵ بەسروشتی خۆی هەندێك بە جولەیە چونكە هەمیشە حەز بە دۆزینەوەی شتی نۆی یان جیهانی نوێ دەدات،ئەو منداڵەی زۆر بیدەنگ و كەمدووە،رەنگە وا لەلایەن دایبابی لێكبدرێتەوە،كەوا ئاقل و گوێڕایەڵە،بەلام رەنگە ئەمە نیشانەیەكی نەخۆشی دەروونی بێت،بە پێچەوانەوەش رەنگە منداڵێك چالاك و بە جوڵە بیچت،بەڵام دایباب بە چەتوون و بزێوی ناو ببەن،كەواتە زۆرجاران دایباب بۆ شتێكی منداڵەكەیان نیگەرانن،كە زۆر ئاساییە و شتێك پشتگوێ‌ دەخەن كەوا پێویستی بە چارەسەریە!

كەواتە گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە چیە؟

ئەم گرفتە ، لەناكاو پەیدا نابێت و بەهۆی زەبری دەروونی یان گرفتی ماڵەوە نیە و بنەمایەكی  شڵژانی دەماری هەیە . هەندێك منداڵا لە تەمەنی هەرزەكاری ئەم گرفتەیان نامێنێت ، بەڵام لە هەندێكی تر تا ژیانی گەورەیی بەردەوام دەبێت .

گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە ، كاریگەری لەسەر هەموو لایەنەكانی ژیانی منداڵا هەیە ، لە قوتابخانە ، ماڵا ، پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان ،

زۆربەی ، بەڵام نەك هەموو منداڵان گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە ، گرفتی فێربوونیان هەیە .

سێ‌ خاسیەتە سەرەكیەكەی گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە بریتین لە :

1-نەبوونی تەركیز و ڕۆیشتنی تەركیز بۆ سەر شتی لاوەكی .

2-زۆری جوولە .

3-زوو هەڵچوون .

1-نەبوونی تەركیز و ڕۆیشتنی تەركیز بۆ سەر شتی لاوەكی .یەكیك یان زیاتر لەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە.

تەركیز كردن بۆ ماوەیەكی كەم

زەحمەتی لە تەركیز كردن لەسەر شتێكی دیاریكراو و بە ئاسانی ڕۆیشتنی تەركیزەكە بۆ سەر شتێكی لاوەكی ( وەك لە كاتی وانە وتنەوە ، لە پەنجەرە سەیری چۆلەكەیەك بكات ) .

زەحمەتی لە تەواو كردنی ئەركەكانی .

زەحمەتی لە گوێگرتن و پەیڕەو كردنی فرمانەكان و ڕێنماییەكان .

كەمی تەركیز لە گوێگرتن لە درێژە باسەكان ، كردنی هەڵەی بچووك .

زەحمەتی لە گواستنەوە لە چالاكیەك بۆ یەكێكی تر .

گرفتی لە ڕێكخستنی كارەكان .

بزر كردنی شت ، لەبیر چوونەوە .

2-زۆری جوولە

زۆربەی بەڵام نەك هەموو منداڵانی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە ، نیشانەكانی زۆری جوولەیان هەیە . كچان بە زۆری لە جۆری نەبوونی تەركیزن و كەمتـر زۆری جوولەیان  هەیە .

هەمیشە لە شوێنی خۆیان جوولە دەكەن ، یان شوێنی خۆیان جێ‌ دەهێڵن .

هەمیشە ڕادەكەن ، بەسەر شت دەكەون ( لە جوولەدا )

قسەكردنی زۆر .

زوو هەڵچوون .

دەبێ‌ یەكسەر تەركیزی لەسەر ئەو بكەیت .

قسە و گفتوگۆی خەڵك دەبڕێت .

زەحمەتی لە چاوەڕوانی سەرەی خۆی .

بەرلەوەی دەست هەڵبگرێ‌ وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە.

بەرلە ئەنجامدانی كار، بیرناكاتەوە .

ناتوانێت پێشبینی كارەكان بكات .

هەمیشە بەڵێنەكانی ناگەیەنێتە جێ‌ .

هەموو ئەو نیشانانە ، مانای ئەوە ناگەیەنن ، كە منداڵەكە گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولەی هەیە . لەوانەیە هەندێك هۆكاری تر هەبن بۆ ئەم ڕەفتارانە ، زۆر گرنگە داوای یارمەتی شارەزایان بكەیت ، بۆ هەڵسەنگاندنی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە .

هەندێك جار خێزان و هاوڕێكان ، بێزار دەبن یاخود ئارامیان نامێنێت بەرامبەر ئەو منداڵانەی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولەیان هەیە . زۆر جار ئەم منداڵانە تووشی بێ‌ ئومێدی و نەبوونی ئیرادە دەبن ، یان ڕقیان لە خۆیان هەڵدەستێت . لەوانەیە وا هەست بكەن لە خەڵكی تر جیاوازن و هەست بە بێ‌ متمانەیی و كەمی ڕێزگرتن دەكەن

هەنگاوەكانی یارمەتی دانی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە

هەریەك لەم منداڵانە تایبەتمەندی خۆی هەیە و شێوازی فێربوونی جیاوازی هەیە . پێویستە هەریەكە لە مامۆستا و دایباب پڕۆگرامی تایبەت بەكاربهێنن ، تاكو لەگەڵا پێداویستیە تایبەتیەكانی منداڵا بگونجێ‌ . زۆر گرنگە ژینگەیەكی چەسپاو و دیاری كراو دابمەزرێنرێت لە هەریەكە لە قوتابخانە و ماڵەوە . پێویستە ئەم منداڵانە ڕۆتینی ڕۆژانە و چەند یاسایەكی بەردەوامیان هەبێت ، تاوەكو بە ئاسانی بتوانن پەیوەندی بكەن .

دانیشتن لە قوتابخانە

1-منداڵی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە لە كورسیەكانی پێشەوە دابنێ‌ لە ناو پۆلدا .

2-دوور لەو شوێنانەی دابنێ‌ كە تەركیزی پێ‌ دەڕوات وەك دەرگا ، پەنجەرە ، دەنگەدەنگ … هتد .

3-لە نزیك ئەم منداڵانەی دابنێ‌ كە ئاقڵا و ژیرن .

4-هەمیشە چاوت لەسەری بێت .

وانە وتنەوە

1-وابكە منداڵەكە ئارەزووی خوێندن و فێربوون بێت ، گیانی حەماسەت و حەزی لە ناخدا بوروژێنە .

2-هەوڵابدە لەگەڵا قسەكانت نواندنیش بكە ، تەعبیری وشەكان لە دەموچاوت ڕەنگ بداتەوە .

3-تۆنی دەنگت بگۆڕە بەپێی بارودۆخەكە لەم نزم بۆ بەرز ، بۆ هێواش … خێرا … هتد .

4-ڕووداوەكان بە شێوەی چیرۆك باس بكە .

5-قسەی خۆش و نوكتە بكە !

6-وانەكان بە ژیانی ڕۆژانەی قوتابیان پەیوەست بكە .

7-هەر وانەیەكی نوێ‌ ، بە پێداچوونەوە بە وانەكەی پێشوو دەست پێ‌ بكە و ، باس بكە چۆن ئەم وانەیە ، پەیوەندی بە وانەكەی پێشووترە .

8-زیاتر لە هەستێك بەكاربهێنە بۆ فێربوون :- بینین ، بیستن ، هەست ، تەنانەت بۆن و تام كردنیش .

9-وانە وتنەوەكەت هەمەجۆر بكە بە بەكارهێنانی پڕۆجێكتەر ، وێنە ، نەخشە … هتد .

منداڵەكان بكە گروپی بچووك ، ئەو ئامرازانە بۆ فێربوون بەكاربهێنە ، كەوا منداڵەكان بتوانن دەستی لێدەن و هەل بدە منداڵەكان تاوەكو لە دەرەوەی پۆل بخولێنەوە .

10-هەل بۆ قوتابیان بڕەخسێنە وانە پێشكەش بكە ، بە شێوەی نواندن ، لاسایی كردنەوە … هتد .

چەمكەكان ڕوون بكەوە

11-شێوازی ئاسان بەكاربهێنە بۆ ڕاڤە كردنی چەمكەكان

12-فێری شێوازەكانی بەهێزكردنی یادەوەریان بكە ( چۆن یادەوەری بەهێز دەكەن )

13-ڕێنمایی سادە ، ڕوون و ئاسانیان پێبدە .

بەردەوامـبوونی تەركیز

لە كاتی وانە وتنەوە لە دەوری پۆل جوولە بكە ، تاكو قوتابیەكان بەردەوام تەركیزیان هەبێت .

ئاماژە و ئاگاداری بكە ـ تاكو تەركیزی قوتابیان نەڕوات ، بە بەكارهێنانی زەنگ ، لایت … هتد .

بڵێ‌ ( هەموو ئامادەن ؟ ) ، دەی با دەست پێ بكەین .

پرسیاری ئاسان لەو منداڵە بكە ، كە خەریكە تەركیزی نامێنێ‌ .

ناوی منداڵەكە بڵێ‌ ، كاتێك پرسیارێكی ڕاستەوخۆی لێ‌ دەكەیت .

كۆنتـرۆل كردنی ڕەفتار

لە بەرامبەر منداڵەكە ڕاوەستە ، یان دەست لەسەر شانی دابنێ‌ ، بۆ دووبارە هێنانەوەی تەركیزەكەی ، یان هاندانی ڕەفتارێكی تایبەت .

پێی ڕابگەیەنە كە ئەو ڕەفتارەیە لای تۆ قبوڵە .

بە زوبان ، ڕەفتارە گونجاوەكە هان بدە .

ئەو منداڵە دەست نیشان بكە كە دەستی بەرز كردۆتەوە و پشت گوێی بخە كاتێك لە شوێنی خۆی بانگت دەكات .

منداڵەكە فێربكە چۆن كۆنتـرۆڵی تووڕەیی خۆی دەكات وەك هێوربوونەوە ، ڕۆیشتن ، هەناسەی قووڵا … هتد .

بونیاد نانی بەهای خود

هانی بدە و دڵی بدەوە ، هەر سەركەوتنێك گەر بچووكیش بێت ستایشی بكە و باسی بكە .

لێدوانی بونیادنەرانە بدە ، نەك ڕەخنەی ڕوخێنەر .

سەرنج بدە چ كاتێك منداڵەكە ڕەفتاری گونجاو دەكات ، سەرنجی هەر چاكبوونێك و پێشڤەچوونێك بدە لە خوێندنـدا و تیشك بخەرە سەر ڕەفتارە كۆمەڵایەتیە گونجاوەكان .

بە بەردەوامی پەیوەندیت لەگەڵا دایباب هەبێت دەربارەی هەر پێشڤەچوونێكی منداڵەكەیان و پێویستیەكی تایبەت .

بەهرە تایبەتیەكانی بێنەوە یاد ، كاتێك هەست بە لاوازی و بێ‌ هیوایی دەكات .

با منداڵەكە بەهۆی ئەم بەهرەوە یارمەتی منداڵەكانی تر بدات .

هەلی بۆ بڕەخسێنە تاكو شوێنی بەرپرسیاریەتی وەربگرێت و سەركردایەتی بكات لەو چالاكیانەی كە بەهرەمەندە تێیاندا وەك ( وەرزش ، نواندن ، هونەر ، بیركاری یان زمانەوانی ) . .

دروست كردنی تیم لەگەڵا دایباب

پێویستە دایباب و مامۆستایان وەك یەك تیم كاربكەن .

پێویستە مامۆستایان لە هەر پێشكەوتنێكی نوێی منداڵەكە ، دیباب ئاگادار بكەنەوە ، چ لە ڕێگەی نووسین یان بە زارەكی .

پێكەوە ستـراتیژیەك دابنێن تاكو پڕۆگرامێكی چەسپاو لە ماڵا و قوتابخانە هەبێت .

سەرچاوەكان

1-	Oxford textbook of psychiatry

2-	IRD manual by Bonnie miller

نینۆک کرۆژتن لای منداڵ – نووسین و وه‌رگێڕانی عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی – قۆناغی چواره‌م – به‌شی ده‌روونناسی
نینۆك كرۆژتن لای منـداڵ

نوسین‌و وەرگێڕانی: عومەر هەڵەبجەیی، قۆناغی چوارەم، بەشی دەرووناسی.

نینۆك كرۆژتن، سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆكێشەو گرفتە خێزانیەكان،  گرژی‌و ئاڵۆزی دەروونی، هەروەها هەڵچوونی دەروونی، یاخود دەرئەنجامی بێتوایی گونجاندن‌و خۆسازاندنی  منداڵ لەگەڵ دەوربەردا، بۆنمونە: كاتێك پرسی زارەكی لەخوێندكارێك دەكرێت، توانایی وەڵامدانەوەی نییە خۆی خەریك دەكات بەنینۆك كرتاندنەوە، بۆئەوەی لەودۆخە هەڵبێت، هەرچەندە هەوڵێكی بێهودەیە، هەروەها پێویستە باوكان‌و مامۆستایان بۆچارەسەركردنی ئەم حاڵەتە پەنا نەبەنە بەرلێدان‌و هەڕەشەكرد‌و چاوسوركردنەوە لەمناڵ، بەڵكو هەمیشە پێویستە بەدوایی هۆكاری نینۆك كرتاندنەكەدا بگەڕێن‌و ڕێگەی چارەسەری بۆبدۆزنەوە، لێرەدا نمونەیەكی ئەوگرفتە بەئێوە دەناسێنین لەسەرزاری كەسی خاوەن كیشەوە.

خووی نینۆك كرتاندن لەمناڵیەوە لەگەڵمدایە، بەڵام ئێستا كە تەمەنم گەیشتووەتە قۆناغی مێردمناڵی هەست بەوخووە نەگریسە دەكەم، هەندێك جار ئاگادارنیم كە نینۆكم دەكرۆژم، واتە سەرچاوەی كرتاندنی نینۆكم لەنەستەوەیە، بەڵام كاتێك بەهۆش خۆمدا دێمەوە‌و دەكەومەوە دۆخی هەستی، لەبەرامبەر خەڵیكدا هەست بەشەرمەزاری‌و خۆبەكەم زانین دەكەم، ڕاڤە‌و شرۆڤەیەكی كورتی ژیان‌و كێشەو گرفتەكەمتان بۆباس دەكەم.

من ناوم جانی جیسونە، تەمەنم (22) ساڵە، لەوكاتەوەی كە لەیادمە نینۆك دەكرتێتم، بەتایبەت ئەوكاتەی كە دایك‌و باوكم لەیەك جودابوونەوە‌و من مەجبور بووم لەگەڵ دایكمدا بژیم، ئەوكاتە تەمەنم( 4) ساڵان بوو، تەنانەت لەفێرگەش هەربەردەوام بووم لەنینۆك كرۆژتن، هەروەها تاوەكو دواناوەندی‌و ئیستاش كە لەزانكۆم‌و لەبەشی فیزیا دەرس دەخوێنم هەندێك جار لەمحازەرە‌و لەماڵیشەوە بەردەوام نینۆك دەكرتێنم، تەواوی نینۆكەكانم لەبەین ڕۆیشتووە‌و خراپ بوون، هەندێك جار نینۆكەكانم خوێنیان لێدێت‌و دەبن بەبرین،  یەكێك لەهاوقۆناغەكانی زانكۆم پێشنیاری ئەوەی بۆكردم سەردانی دكتۆرێكی رێنموێنی دەروونی بكەین، بۆئەوەی چارەسەرێكم بۆبدۆزێتەوە، ڕۆیشتین بۆلای دكتۆر( ساموئل جی استیون) كە یەكێك بوو لەدكتۆرە شارەزاكانی سایكۆلۆژیا، ڕووداوی ژیانم‌و كێشە‌و گرفتەكەمم بۆباس كردو ئەویش لەوەڵامدا ووتی” نینۆك كرۆژتن لەلای منداڵان باوە، هەروەها نابێتە كێشەیەكی سەرەكی بۆمرۆ، بەڵام ئەگەر بێتو لەسەری بەردەوام بن، ئە‌وكات دەبێتە كێشە‌و گرفت‌و پێویستە بەدوایی چارەسەردا بگەڕێت، زۆرێك لەوكەسانەی كە نینۆك دەكرتێنن، هەتاوەكو تەمەنی گەنجێتیش هەر لەسەری بەردەوام دەبن، ئەوكات تەركی دەكەن‌و وازی لێدێنن، بەڵام كەسانێك هەیە، تاوەكو تەمەنی ( 35) ساڵی ناتوانن واز لەوخووە بهێنن.

پێدەچێت مناڵ كە نینۆك دەكرۆژێت، هیچ كێشەیەكی نەبێت، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەبێت كە نینۆكیان درێژبووە‌و یان لاسایی منداڵە هاوڕێكەی بكاتەوە، بەڵام (90/100) ئەوكەسانە كە نینۆك دەكرتێنن دووچاری دڵەڕاوكێ‌و ڕاڕایی‌و هەروەها فشار‌و گوشاری دەروونی بوون، یاخود دووچاری نیگەرانی پەنهانی بوون، كە پێویستە بەدوایی هۆكارو فاكتەری توشبوونەكەیدا بگەڕێن، ئەگەر هات‌و هەرخێزانێك منداڵەكەی ئەوكێشەیەی هەبوو پێویستە ببرێتە لای دكتۆرێكی پسپۆڕی دەروونی یان سەنتەرێكی دەروونی بۆئەوەی گرفتەكەی بۆچارەسەربكەن‌و نەهێڵن تەشەنە بسەنێت.

نینۆك كرتاندن نەوەك لەنێو كۆمەڵگادا خوویەكی نێگەتیڤەو لەلایەن كەسانی چواردەورەوە سەركۆنە‌و سەرزەنیشت دەكرێن، بەڵكو دەبێتە هۆی ئەوەی چواردەوری پەنجەكان ئاودز‌و كێم بكات، هەروەها تڵۆقەی وورد‌و خوین ڕێژی لەپەنجەكاندا ڕووبدات، یاخود ببێتە نەخۆشیەكی درێژ خایەن.

پێشنیاری من بۆئێوە ئەوەیە بارودۆخێك بۆخۆتان فەراهەم بهێنن، كە دووچاری پەشێوحاڵی‌و نیگەرانی نەبن، سەیری بەرنامەی هەست بزوێنەر بكەن، وەك تەماشای ئەوبەرنامە‌و درامایانە بكەن كە لەهەستانە نزیكە، هەمیشە نینۆكەكانتان كورتبكەنەوە‌و لیوارەكانیان بەبڕبەنی نینۆكەر ڕێكبكەن، هەتاوەكو تیژنەبێت، باوەڕبەخۆبوون لەخۆتدا زیاتر گەشە پێبدە، لەگیرفاندا نوقڵ یاخود چەرەسات‌و بنێشت هەمیشە باهەبێت، هەركات هەستت بەوە كرد كە دەتەوێت نینۆك بكرتێنیت سودیان لێوەربگرە، هەروەها بڕۆن بۆمیوانی یان گوێ‌ لەمۆسیقا بگرن بۆئەوەی ڕزگارتان بێت لەوگرفتە.

سەرچاوە: خانەوا سبزی فارسی.

Omer. halabjay@ yahoo. Com

منداڵ له‌نێوان نازپێدان و دابینکردنی پێداویستیدا – ڕۆشنا ڕه‌شید – زانکۆی سۆران
منداڵ لە نێوان نازپێدان و دابینكردنی پێداویستیدا

رۆشنا رەشید

زانكۆی سۆران

پەروەردەكردنی منداڵ،كارێكی قورسە بەڵام ئەستەم نیە،ئێمە هەمیشە دەمانەوێت شتانێك بۆ منداڵەكانمان هەڵبژێرین،كەوا دەگمەن و جیاوازن،زۆرجاریش تووشی راڕایی ودڵەراوكێ دەبین و پرسیار لەخۆمان دەكەین:ئایا هەلبژارنەكانمان دروستن؟لەوەش گرنگتر ئەوەیە:ئایا دەتوانین منداڵەكانمان پەروەردەبكەین،بەبێ ئەوەی سزایان بدەین؟تاچەند دروستە منداڵێك پەروەردەبكەیت مانای سزا نەزانێت؟وشەی نا یان نیە نەزانێت؟ئەم منداڵە لە داهاتوو چ جۆرە كەسایەتیەكی لێ‌ دەردەچێت؟

وشەی بەناز یان نازۆك بۆ مندالێك بەكار دەهێنرێت،كەوا وشەی نیە ی نەبیستووە،هەموو شتێكی بە كەمترین هەوڵ بۆ دابینكراوە،ئەم جۆرە منداڵە ئەگەری زۆری هەیە كەسایەتیەكی تێكشكاوی لێ دەربچێت و خۆپەرست وهەڵپەرست بێت وبەرگەی كەمترین ناخۆشی نەگرێت.

ئەركی دایباب*ئەوەیە چۆن پێداویستی منداڵ دابین بكات،بەڵام لە هەمان كاتدا زێدەرۆیی نەكات لەم پێداویستیانە،ئەم بابەتەش هەوڵێكە بۆ ئاشنا كردنی دایباب بە چۆنیەتی دابینكردنی پێداویستی منداڵو خۆدوورگرتن لە بەنازپەروەردەكردنی.

*هۆكارەكانی دروستبوونی منداڵی بەناز

1- وەڵامدانەوەی هەر داواكاریەكی منداڵ:زۆر جاران دایباب پێیانوایە،خۆشبەختی منداڵەكانیان لەوە دایە هەموو شتێكیان بۆ دابین بكەن،یان وەڵامی هەموو پێداویستەكانیان بدەنەوە،ئەوان پێیانوایە ئەركی دایباب تەنها دڵخوشكردنی منداڵەكانیانە،بەهەرجۆرێك بێت!ئەمەش هەڵەیەكی گەورەیە و منداڵی بەناز لە ئێستا و خاوەن كەسایەتی لاواز لە داهاتوو دروست دەكات. پێویستە ئەو راستیە بزانن،كەوا چەند بەڵی بۆ داواكاریەكانی منداڵ هەیە،ئەوەندەش نەخێر هەیە،هەروەك چۆن منداڵ بە بەڵێ‌ دڵخۆش دەبێت،با ئەوەندەش بەنەخێر دڵتەنگ بێت!دەبێت دایباب ئەو راستیە زانستیە بزانن،كەوا منداڵ دەبێت لە كاتی پاداشتكردن پاداشت بكرێت و لەكاتی سزاداندا سزا بدرێت.

2-نەبوونی بەرنامە ویاسا لەماڵدا:هەركەتێك بەرنامەیەك نەبوو بۆ كۆنترۆڵكردنی حەزو ئارەزوو یان داخوازیەكانی منداڵ،ئەوا ئەگەری بەنازبوونی زیاترە،بۆیە پێویستە هەمیشە سنورێك هەبێت ،كەوا مناڵ تێنەپەڕێنێت ویاسایەك هەبیت لێی لانەدات،دانانی یاساو بەرنامەی ماڵ سەختترین هەنگاوە،بەڵام گرنگترینیشە،ئێمە واراهاتووین سنوورداركردن و دانانی بەرنامە بەخاڵێكی نێگەتیڤ سەیربكەین،بەڵام لە راستیدا ئەمە خاڵیكی سەرەكی  پەروەردەی مناڵە وپێویستە هەموو دایبابێك رەچاوی بكەن.

زۆرجاران مناڵ خۆی داوای بەرنامەویاسا دەكات،چونكە بە هەبوونی بەرنامە ویاسا منداڵ هەست بە ئارامی وئاسایش دەكات.

دەستەواژەیەك هەیە،كەوا زۆر جار لەكومەڵگەی ئێمەدا گوێ بیستی دەبین ئەویش:تازە لەدەستم دەرچوو!ئەم دەستەواژەیە زۆر ترسناكەو ئەبێت دایباب خۆی لێ بە دووربگرن،هیچ كاتێك درەنگ نیە بۆ دانانی بەرنامە بۆ مناڵەكەت،ئەبێت كۆمەڵە یاسایەك هەبن لە ماڵ ومنداڵەكەشت ئاگاداربكرێتەوە،كەوا ئەمانە یاسای ماڵن ودەبێت هەموو پێیەوە پابەندبن،بۆنموونە یاسایەكت داناوە،كەوا منداڵەكەت دەبێت دوای یاریكردن،هەموو پێداویستیەكانی كۆبكاتەوە،بۆیە گەر ئەم یاسایەی شكاندو ویستی سەیری تەلەڤزیۆن بكات،ئەوا رێی لێ بگرەو پێی بڵێ:ئێمە یاسایەكمان هەیە،ئەویش دەبێت كەلوپەلەكان كۆبكرێنەوە،ئنجا سەیری تەلەڤزیۆن بكرێت،ئەگەر مناڵەكەت نوزایەوە،یان دەستی بەگلەیی كردن كرد،پێی بڵی:بمبوورە،ئەمویست یارمەتیت بدەم،بەڵام ئەمانە یاسای ماڵەكەمانن ودەبێت هەموومان  پابەندبین پێیەوە.كاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆنیش هەیە،بەڵام دوای كۆكردنەوەی شتەكان.بێگومان بەم جۆرە منداڵەكەت تێدەگات،كە یاسای خێزان گرنگە و پێویستە پێیەوە پابەندبێت،نموونەیەكی تر:تۆ بەرنامەت داناوە منداڵەكەت شەوانە كاتژمێر9 بخەوێت،بەڵام ئەو هەمیشە بەهانە ئەگرێت ودەیەوێت كاتژمێر11 بخەوێت،لەم كاتەدا تۆ نابێت بەرنامەكە هەڵبوەشێنیتەوە،چونكە منداڵەكەت براوەو تۆو بەرنامەكەت واتە(شێوازی پەروەردەكردنەكەت)دۆراو دەبن.هەوڵبدە بەشێوەیەكی تەندروست كۆنترۆڵی بەرنامەو یاساكان بكەیت،بەڵام وریابە یاساكان زۆر تووند نەبن،بەجۆرێك منداڵەكەت كەسایەتیەكی ئاڵۆزی لێ دەربچێت،بە دانانی یاساو بەرنامە،تۆ منداڵەكەت فێردەكەیت ،كەوا ژیان هەمووی یاساو بەرنامەیە و ئەبێت پابەندبین پێیەوە،سودێكی تری بەرنامە ئەوەیە،منداڵەكەت فێردەبێت،چۆن رێز لە كات بگرێت وكاتەكانی خۆی رێكبخات.

3- پێدانی پارەوكڕینی شتی زۆر بۆ منداڵەكەت:منداڵان نازانن جیاوازی لە نێوان حەزەكان وپێداویستیەكاندا بكەن،زۆرجار منداڵ بۆ شتێك دەپاڕێتەوە،كە حەزی لێیەتی،چونكە هاوڕێیەكانی هەیانە،بەڵام ئەم شتە تەنها حەزەو پێداویستی نیە،زۆرجاران دایباب ناتوانن بەرگەی حەزەكانی منداڵەكانیان بگرن،چونكە خۆیان هەندێك یادگاری تاڵیان لە تەمەنی منداڵیەوە هەیە،لە بێبەربوونیان لە حەزوو و ئارەزوودا،بۆیە نایانەوێت منداڵەكانیان هەمان ئازاریان هەبێت،بەڵام ئەمە زیاتر لەكارێكی خۆپەرستی دایبابە،نەك حەزی منداڵ!چونكە دایباب لەنەستەوە نایانەوێت ئەم یادگاریە تاڵانەیان بێتەوەیاد،بەڵام دیسان ئەمە هەڵەیەكەو دایباب تێی دەكەون.

جیهانی ئەمڕۆ پڕە لەحەزوو وئارەزوو،لە جیاتی ئەوەی بە منداڵەكەت بڵێی بۆچیتە؟یان ئەی تۆ دانەیەكی ترت نیە لەمە؟پێی بڵێ‌:ببورە من ناتوانم ئەمەت بۆ بكرم،یان پێی بڵێ‌:باشە،تۆ دەتوانیت ئەمە بخەیتە لیستی داواكاریەكانت و لە كاتێكی گونجاودا بۆت دەكڕم،هەوڵبدە بۆ هەموو(نا)زۆر روونكردنەوە مەدە،چونكە منداڵان زۆر زانان لە هێنانەوەی بەهانە ورێگە گرتن لە بەهانەكانی تۆ.

لیستی داواكاریەكان،لیستێكە تۆ بومنداڵەكەتی دروست دەكەیت،تێیدا ئارەزووكانی یەكە یەكە ریزدەكەیت،هەرجارەو بەپێی توانا یەكێك لە ئارەزووكانی بۆ دەستەبەر دەكەیت،بۆ نموونە لە رۆژی لەدایكبوون یان كاتێك كارێكی باش ئەنجام دەدات،یەكێك لە داواكاریەكانی لیستەكەی بۆ دابین بكە،بەڵام ئاگاداربە منداڵەكەت فێری بەرتیل وەرگرتن مەكە!چونكە بەرتیلیش منداڵەكەت بەنازو شكستخواردوو دەكات،رەنگە دایباب بپرسن جیاوازی نێوان پاداشت وبەرتیل چیە؟پاداشت بریتیە لە بەخشین لەدوای ئەنجامدانی كارێك،بەڵام بەرتیل بریتیە لە بەخشین بەر لەئەنجامدانی كارەكەو،منداڵەكە وەرگرتنی بەرتیل وەك مەرجی سەرەكی بە ئەنجامدانی كارەكە دەبەستێتەوە،بۆیە گەر بەرتیل نەبوو كارەكە نابێت،بەمەش دەبێت هەموو دەم پێداویستی منداڵ دابینبكرێ،تاكو كارێك ئەنجامبدات،نموونەیەك بۆ زیاتر روونكردنەوەی بەرتیل،كاتێك بە منداڵەكەت دەڵێیت 250 دینارت دەدەمێ و برۆ ددانەكانت بشۆ،بەڵام كاتێك پارە نەما ددان شوشتن نامێنێت.

ڕێگایەكی تر بۆ ڕێگەگرتن لە منداڵەكەت،لەداواكاری زۆر بریتیە،لە پێدانی پارەی هەفتانە یان مانگانە ودانانی داهات(دەخیلە)بۆی،كاتێك داوای شتێك دەكات،پێی بڵی با لە داهاتەكەی خۆی دەربێنێت،بەمجۆرە منداڵەكەت فێردەبێت بەهای پارە چیە وچۆن بەرپرسیارانە مامەڵە دەكات،بەڵام دیسان دەبێت داهاتەكەی ڕیكبخرێت،و نابێت منداڵ مافی تەواوی بدرێتێ لە سەرفكردنی پارەكەی،كاتێكیش دەڵێت:ئەی بۆچی ماڵی فلانە كەس بۆ منداڵەكەیان كڕی؟پێی بڵێ‌ هەر خێزانەو یاسای خۆی هەیە ورەنگە ئێمەش شتێك بۆ تۆ بكڕین،كە ئەوان نەیانبێت،جگە لەمە زۆر گرنگە منداڵەكەت فێری بەخشین بكەیت و،مانگانە بەشێك لە پارەكەی خۆی ببەخشێت،بەم شێوەیەش جگە لەوەی فێری كاری خێرخوازی وبەخشین دەبێت،لە دەست رەزیلی و پارەپەرستیش رزگاری دەبێت.

*وشەی دایباب جێگرەوەی دایك وباوكە

چه‌قاوه‌سویی – و: د . ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین – پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان
چەقاوەسویی

و.د.ریدار محمد ئەمین بە دەستكاریەوە لە نامیلكەی پرۆگرامی راهینان بۆ مامۆستایان سەر بە ریكخراوی IRD

هەموو شەوێك تا دەنووم ، دەگریم ، پرسیار لە خۆم دەكەم بۆچی من … ؟

لە خەو ڕادەپەڕم ، چونكە خەوێكی ناخۆشم بینیوە .

، هەموو شەو تارماییەك دەبینم بەرەو من دێت ، هاوار دەكەم ، فریام كەون

تارماییەكە بەسەرمدا دەقیژێنێت ( هاوار مەكە ، ئەگینا خراپتـرم لایە ! )

من ئەو بەیانیە خۆم نەخۆش كرد ، هەشت جاری تر وام كردووە .

دایكم گومانی پەیدا كرد ، بۆیە چەند پرسیارێكی قورسی ئاراستەكردم .

( ئەم داڕوشانەی پێستت كەی پەیدا بووە ؟ ئایا شەڕت كردووە ؟ )

من بەشپرزەیی وەلامم دایەوە ( نەخێر ) ، ( هیچم نەكردووە )

من كاتێك چوومە قوتابخانە ، ئەو داوای پارەی كرد ، من پێم نەدا ، ئەو بەزۆر لێی بردم ، داڕوشانێكی ترم بۆ زیاد بوو ، دیسانەوە ئەو پرسیارەم كرد ، بۆچی من ؟

ئەمە ، لە لایەن قوتابیەك نووسراوە كەوا قوربانی ژێردەستەی چەقاوەسویەكە .

چەقاوەسویی گرفتێكی بڵاوە لە هەموو جیهاندا و لە هەموو وڵاتێكدا ڕوودەدات ، چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵی دەوەستێتە سەر كەسایەتی چەفاوەسوەكە ، قوربانیەكە ، كولتووری كۆمەڵگە و ژینگەی قوتابخانە . چەقاوەسویی بەوە پێناسە دەكرێت ، كە بریتیە لە بێزاركردن و ئازاردانی بەردەوامی كەسانیتر ، لەوانەیە شێوازی توندوتیژی جەستەیی ، ترساندن ، دزینی شت یاخود شێوەی زارەكی و دەروونی بێت وەك گاڵتەپێكردن ، ناووناتۆرە لێنان ، هەڕەشە كردن ، دەركردنی … هتد .

چەقاوەسو هەموو كات بێ‌ سۆز و بێ‌ ڕەحمە بەرامبەر منداڵانی تر و حەزی لە دەسەڵات و زاڵابوونە ، ئەمانە ڕەنگە ئەزموونی كۆمەڵایەتیان كەم بێت و نەتوانن بەسەر خۆیان زاڵابن ، لەوانەشە گرفتی فێربوونیان هەبێت ، هەندێك لە چەقاوەسوكان چاونەترسن و ڕووبەڕووی بەرامبەر دەبنەوە ، ڕەنگە چەقاوەسوكە سەرۆكی باندێكی چەقاوەسو بێت ، كەوا ئەندامەكانی هەمان ئارەزووی دەسەڵات و زاڵابوونیان هەبێت ، یاخود لەلایەن چەقاوەسوكەوە ترسێندرابن و بە ناچاری لەگەڵیدا بن .

چەقاوەسوكان حەزدەكەن ئەو منداڵانە بێزاربكەن كەوا بێ‌ دەسەڵاتن ، ئەو قوربانیانە دەبنە ئامانج كەوا جیاوازن لە جلوبەرگ ، درەنگ فێردەبن ، ترسنۆكن ، جەستەیان بچووكە یان بێ‌ هێزن ، هاوڕێیان كەمە یان ئەزموونی كۆمەڵایەتیان نیە ، هەروەها چەقاوەسوكان ئەو منداڵانە دەكەنە ئامانج كەوا لە ڕەگەز یان توخم جیاوازن ، لەوانەیە قوربانیەكە بێ‌ دەسەڵات بێت و نەتوانێت پشت بە خۆی ببەستێ‌ ، زوو بگری و توانای شەڕكردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی نەبێت . ئەگەر منداڵەكە هاوڕێی نەبوو ، ئەوا كەس نایپارێزێت لە چەقاوەسوكە . شەڕی چەقاوەسو زیاتر لە كاتی پشوودان ڕوودەدات وەك : كاتی یاری كردن ، لە ئاودەست ، كاتی نان خواردن … هتد ، لەو ساتانەدا منداڵا كەمتـر چاودێری دەكرێت ، پێویستە مامۆستایان ئاگایان لەو منداڵانە بێت ، كە ئەگەری بوونە قوربانیان هەیە وەك ئەوانەی  داڕوشان و برینیان لە جەستەدایە و جلەكانیان دڕاوە ، بە خوێنە یان پیس بووە . لەوانەیە قوربانیەكان پارە یان شتی تر ون بكەن ، لە ئەنجامدا ڕەنگە ئەم منداڵانە ترسی ئەوەیان هەبێت ، بچنە ئاودەست ، شوێنی یاریكردن ، شوێنی نانـخواردن ، یاخود خۆیان نەخۆش بكەن ، خەمبار دیار بن ، لە هاوڕێیان دابڕێن ، یان گرفتی تریان هەبێت وەك : تەركیز كردن ، دڵەڕاوكێ‌ ، گرفتی نووستن و خواردن ، گرفتی جەستەیی وەك سەرئێشە ، سك ئێشە . زۆر گرنگە تێبینی ئەوە بكەیت ، كە قوربانیەكان ، نكۆڵی لەوە دەكەن كەوا لەلایەن منداڵی چەقاوەسوكە هەڕەشەیان لێ‌ كرابێت ، یاخود ئازار درابن .

پێویستە مامۆستایان زۆر وشیاربن ، تاكو ئەم نیشانانە بناسنەوە و چاودێری ورد بكەن ، تاكو ئەم ڕەفتارانە ڕوونەدەن ، پێویستە هەر ڕەفتارێكی چەقاوەسویی ڕابگرن و بە تەنیا قسە لەگەڵا چەقاوەسوكە و قوربانیەكە بكەن . سەبارەت بە چەقاوەسوكە ، پێویستە لەسەر مامۆستایان دووبارە یاساكانی وەبیر بهێننەوە و ، ڕێگە لەم ڕەفتارەی بگرن ، سەبارەت بە قوربانیەكەش ، پێویستە دڵنیای بكەنەوە ، كەوا ئەم ڕەفتارەی چەقاوەسوكە بەرامبەری ، بە هۆی هەڵەی ئەو نیە و شایەنی ئەم جۆرە مامەڵەیەش نیە . هەروەها پێویستە قوربانیەكە دڵنیا بكرێتەوە كەوا مامۆستا و قوتابخانە ، هەموو شتێك دەكەن ، تاكو ئەم ڕەفتارانە دووبارە نەبنەوە . هەروەها لەسەر فەرمانبەرانی قوتابخانە پێویستە یارمەتی قوربانی بدەن ، چۆن بەبێ‌ شەرم داوای یارمەتی بكات ، كاتێك ڕووبەڕووی ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەبێتەوە ،

ئەو منداڵانەی دەبنە قوربانی چەقاوەسوەكان ، پێویستە فێربكرێن ، چۆن هاوڕێ‌ پەیدا دەكەن ، چۆن خۆیان لە چەقاوەسوكان لادەدەن ، یان بوونی خۆیان دەسەلمێنن ، ئەگەر شیاو بێت پێویستە چەند وەڵامێكی توند بدەنەوە وەك ( بەڕاستی تۆ گرفتت هەیە ، كاتێك ناووناتۆرە لە من دەنێیت ) پێویستە لەسەر مامۆستایان یارمەتی ئەم قوتابیانە بدەن ، تاكو متمانەیان بەخۆیان زیاتر بێت . هەروەها یارمەتیان بدەن ، ئارەزوەكانیان لەو بوارەدا پەرەپێبدەن ، كە خۆیان حەزیان لێیە ، متمانە بە خود بەخشین و وانەكانی فێربوونی هونەری جەنگ یارمەتیدەرن بۆ ئەم جۆرە قوتابیانە ، لەناو پۆلیشدا ، پێویستە مامۆستایان لەنێو ئەو قوتابیانەیان دابنێن ، كەوا زیاتر قبوڵیان دەكەن .

پێویستە یاسای توند سەبارەت بە ڕەفتاری توندوتیژی و شەڕانگێزی هەبێت ، هەروەها پێویستە لەسەر قوتابیان ئەوە بزانن ، كەوا لێپرسراویەتی هەمووانە ، ئارامی قوتابخانە بپارێزن ، دەبێت هەموو قوتابیان فێربكرێن قبوڵی كاری چەقاوەسویی نەكەن و هەر كارێكی توندوتیژیش بگەیەننە مامۆستا یان بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە ، ئەمەش دوزمانی و قسە گێڕانەوە نیە ، بەڵكو پارێزگاری كردنی قوتابیان و گەیاندنی ڕووداوەكانە . لە هەندێك قوتابخانەدا ، دادگا لەلایەن قوتابیانەوە دانراوە و گفتوگۆ و دەمەقاڵی دەكرێت ، تاكو ئەنجامێكی دادوەرانە دەردەچێت بۆ ڕەفتارێكی نەشیاو . ئەم ئەنجامانەش وەك گێڕانەوەی پارەی بردراو لەلایەن چەقاوەسوكە ، یان چاككردنەوەی شتە شكێنراوەكان ، دەركردن لە هەندێك چالاكی و یاری خۆش ، هێشتنەوەی چەقاوەسوكە چەند خولەكێك دوای قوتابخانە ، تاكو قوربانیەكە ئازار نەدات لە ڕێگادا .

مامۆستایان دەتوانن ، كۆبوونەوە لە پۆل ئەنجام بدەن بۆ باس كردن لە پرسی چەقاوەسویی ، هەندێك بابەتی گفتوگۆ ئەمانە دەبن :

1-پاڵنەرەكانی چەقاوەسویی چین ؟

2-چۆن چەقاوەسوكان بە ڕێگایەكی پۆزەتیڤانەتر ، پێویستیەكانیان دابین دەكەن ، ؟

3-قوربانیەكە هەستی چۆنە ؟ چۆن دەتوانین یارمەتی بدەین ؟

4-چۆن خۆت دەپارێزیت لە بوونە قوربانی چەقاوەسویەك ؟

نواندنی ڕۆڵا ( بە شێوەی شانۆ یان تەمسیل ) ، ئەنجام دەدرێت ، بۆ وەڵام دانەوەی ڕەفتارەكانی چەقاوەسو،

زۆر پێویستە زووتر مامەڵە لەگەڵا چەقاوەسو بكرێت و ، یارمەتی بدرێت ڕەفتارەكانی بگۆڕێت و بە شێوازێكی پۆزەتیڤانەتریش مامەڵە لەگەڵا داواكان و پێداویستیەكانی بكرێت . ئەگەر ڕەفتارەكان لە سەرەتای تەمەنی 10-20 ساڵیەوە چاكـنەكرانەوە ، ئەوا ڕەنگە تا تەمەنی درەنگ   بەردەوام بن و چەقاوەسو ببێتە كەسێكی توندوتیژ و دژە كۆمەڵا و تاوانبار . بۆ پێشنیازەكانی مامەڵەكردن لەگەڵا چەقاوەسو دۆخێك لە قوتابخانە دروست دەكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە.

ڕووبەڕووی منداڵی توندوتیژ مەبەوە و هێزی لەگەڵا بەكارمەهێنە . ڕەنگە ئەم منداڵانە هەست بە هێز و دەستەڵات و زاڵابوون بكەن بەسەر مامۆستادا ،

ئەو ڕێگا چارانە بدۆزەوە ، كە بەسەر (ئەو هەستەی) ئەو زاڵا دەبێت .

1-باسی ڕووداوەكە ، لەگەڵا قوتابیەكە بكە و پێی بڵێ‌ چۆن دەكرا ڕووی نەدابوایە ، چۆن دەتوانین كۆنتـرۆلی خۆی بكات و لە داهاتوو چۆن ڕەفتار بكات .

ڕ2-ەفتاری ئێستای منداڵەكە بەگشتی جیابكەوە ، تێیبگەیەنە ، كە تۆ وەك مرۆڤێك ئەوت خۆش دەوێت ، بەڵام قبوڵی ئەو توندوتیژیەی ئەو ( بە قسە یان بە جەستە ) ناكەیت بەرامبەر قوتابیانی تر .

3-هیچی تر مەیبە بۆ گۆشەی سایكۆلۆژی ( ئەو گۆشەیەی منداڵا لە پۆل دەبێت لێی ڕاوەستێ‌ كاتێك ڕەفتاری نەشیاو دەكات ) ، لەكاتێكدا وا بیردەكاتەوە پێویستە خۆی بگۆڕێت .

4-پەیمانێكی لەگەڵا ببەستە و قسەی لێ‌ وەربگرە . كە پاداشتی هەر ڕەفتارێكی گونجاوی بكەیت .

5-دەست كاری ژینگەی دەوروبەر ( پۆل ) بكە ، بە شێوەیەك ڕەفتارە نەشیاوەكان و گرفتەكان كەمتـر ڕووبدەن

6-بۆ هۆكارەكانی تری تووڕە بوون و توندوتیژی بگەڕێ‌ و هەل بدە قوتابی تاكو هەستەكانی خۆی دەرببڕێت .

7-كۆبوونەوەیەك لەگەڵا دایباب ئەنجام بدە و باس لە ئەنجامە خراپەكانی ڕەفتارە توندوتیژیەكەی منداڵەكە و ، نەگونجانی لەگەڵا یاساكانی قوتابخانە بكە . پرسیاری ئەوە بكە ، ئایا هەمان ڕەفتاری توندوتیژی لە ماڵەوە یان لە گەڕەكیش هەیە ، پێشنیازی دایباب وەربگرە و وەك یەك تیم لەگەڵیان كاربكە ، بۆ دانانی ستـراتیژی بۆ یارمەتی دانی منداڵەكە . سیستەمێكی گونجاو دابنێ‌ ، تاكو پەیوەندی بەردەوامت لەگەڵا دایباب هەبێت ، بۆ هەر گرفت یان پێشڤەچوون لە ڕەفتاری منداڵەكە .

وشیاربە لە هەر خراپ مامەڵە كردندێكی خێزان لەگەڵا منداڵەكە ، گەر هەر ڕەفتارێكی توندوتیژ بەرامبەر منداڵەكە هەبوو ، ئەمە بە لایەنی كەمەوە پەیوەندیدار بگەیەنە .

8-منداڵەكانی تریش لەسەر باوەڕبەخۆ بوون ڕابهێنە و فێریان بكە چۆن خۆیان لە منداڵی شەڕانگێز دەپارێزن .

هۆکاره‌کانی تووشبوونی منداڵ به‌ کێشه‌ ده‌روونییه‌کان – ئاماده‌کردنی: چاره‌سازی ده‌روونی – سه‌ڵاح حه‌سه‌ن
هۆکاره‌کانی تووشبوونی منداڵ به‌ کێشه‌ ده‌روونییه‌کان

ئاماده‌کردنی

چاره‌سازی ده‌روونی

سه‌ڵاح حه‌سه‌ن

هۆکارى زۆرێک لە کێشە دەروونى و هەڵچونییەکانى منداڵ بریتییە لە شێوازى پەروەردە و پێگەیاندنى منداڵ لە نێو دەزگا کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتى و ژینگەى خێزان بەتایبەتى، لە بەرئەوە خێزان پشکێکى گەورەى بەردەکەوێت. دروستکردنى ژیانى هاوسەرێتى بریتییە لە پێکەوە کۆبونەوەى دووکەس بەشێوەى ژیانێکى نوێ، لەژێر چەترى پێکهاتەیەکدا کە ئەویش بریتییە لە خێزان ، بەهۆى بوونى جیاوازییەکى زۆر لە نێوان تاکەکاندا، لەکاتى دروستکردنى خێزاندا زۆرترین حاڵەتى خۆگونجاندن پێویستە بۆ دایکان و باوکان تاکو بتوانن ژیانێکى سەرکەوتوو دروست بکەن، لەبەرئەوەى هەریەکەیان ئەزموون و تێگەیشتن و دابونەریتى تایبەتى خۆى هەیە و هەریەکەیان لە ژینگەیەکى جیاوازدا پەروەردە بوون. لە تێگەیشتن و جیاوازیی و کێشەکانى نێو خێزاندا دایک وباوک تێیدا بەشدارن و ئەمەش کاریگەریی و زیانەکانى تەنها بۆ خۆیان نییە، بەڵکو کاریگەرى گەورە لەسەر منداڵەکانیش جێدەهێڵێت.

منداڵ کائینێکى ناسکە و بە ئاسانى کاریگەرى لێدەکرێت بە هۆى ئەو شتانەى لە چواردەوریدا هەیە، لێرەوە ئێمە وەکو دایکان و باوکان بەرپرسیارێتییەکى گەورە لە ئەستۆماندایە لە پێگەیاندن و ئاڕاستەکردنى منداڵەکانماندا، یان بەشێوەیەکە بەرەو رێگەیەکى ڕاستەو گەنجێک دروست دەکات لەسەر پەیرەوێکى دروست و دوور لە تێکچون و کێشەى دەروونى.. یان گەنجێک پێدەگەیەنێت گرفتارە بە چەندین گرێى دەروونى و لە داهاتودا دەبێتە هۆى لادان یان نەخۆشى دەروونى.

لەم بەشەدا ئەو هۆکارانە دەخەینە بەرچاو کە دەبنە هۆى دروستکردنى کێشەى دەروونى لاى منداڵ، پێویستە لەسەر ئێمەش هەموو کات لەبەرچاویان بگرین و بەپێى توانا دوربکەوینەوە لێیان تاکو منداڵەکانمان بەتەندروستییەکى دەروونى باشەوە ژیان بەسەربەرن.

ئەو هۆکارانەى دایک و باوک هەردوکیان سەرچاوەیانن:

• مامەڵەکردنى توند و تیژ لەگەڵ منداڵ، سزاى جەستەیى، ئیهانە و سەرزەنشتکردن،… ئەمانە دەبنە هۆى وەستانى گەشەکردنى متمانە بەخۆبوون لاى منداڵ و لەجێگەى ئەودا ترس و دودڵى و شەرم دروست دەبێت لە هەرشتێک کە بیرى لێدەکاتەوە پێى هەڵسێت، هەروەها دەبێتە هۆى توشبوونى بە گرفتارى دەروونى.

• جیاوازى و ململانێى خێزانى، منداڵ والێدەکات ببێتە لایەنگرى دایک یان باوک لەگشت بابەتەکاندا، ئەمەش دەیخاتە ناو ململانێیەکى دەروونییەوە.

• گرنگى و نازدان بە منداڵى نوێ ، هاتنە دنیاى منداڵى نوێ لەناو خێزاندا بە زەبرێکى دەروونى توند دەژمێردرێت بۆ منداڵەکانى تر کە بەهۆیەوە توشى ڕوخان دەبن.. منداڵ دەکەوێتە تەنگژەیەکەوە تاکو دەگاتە ئاستى خەمبار بوون کاتێک منداڵێکى تر دەبێتە خاوەنى بەختێکى باش کە پێشتر ئەو خاوەنى بووە، بۆتە خاوەنى کۆمەڵێک شت منداڵەکانى تر وەکو ئەو نییانە ، هۆکارى هەموو ئەم شتانە بریتییە لە بەناز پەروەردەکردنى منداڵى نوێ بەشێوەیەکى بەرچاو لەلایەن دایک و باوک و گرنگى نەدان بە منداڵەکەى تر وەکو لەپێشتردا گرنگییان پێدەدا.

• ململانێى نێوان دایک و باوک دەربارەى زاڵبوون لەسەر منداڵً و بەدەستهێنانى سەرکەوتن، لێرەدا منداڵ توشى ئاڕاستەکردنى دژبەیەک دەبێت بەشێوەیەک وا لەمنداڵ دەکات توشى سەرسامییەکى توند ببێت و نەتوانێت بەویستى خۆى هەڵبژێرێت یان بڕیار بدات ، ئەمەش توشى گرفتارییەکى دەروونى گەورەى دەکات، بەشێوەیەک ئەگەرى ئەوە هەیە لە داهاتودا توشى نەخۆشى دەروونى ببێت.

• منداڵ هەست بکات رق و کینە هەیە لە نێوان دایک و باوکیدا، چ بەشێوى ئاشکرا بێت یان نهێنى.

• نەبوونى گفتوگۆى کراوە لەنێوان دایک وباوک و ئەندامانى ترى خێزان.

• نەبوونى پلان و هاوکارى لە نێوان دایک و باوک بۆ گەشە پێکردنى کەسایەتى و توانا ژیرییەکانى منداڵ .

• گوشارخستنە سەرمنداڵ و بێبەشکردنى لەو شتومەکانەى ئارەزوى دەکات ، لەگەڵ ئەوەى خێزانەکە لەتوانایاندا هەیە دابینی بکەن.

• زیادەڕۆیى لە جێبەجێکردن و وەڵام دانەوە بۆ داواکارییەکانى منداڵ و پێدانى پارەى زیاد بەشێوەیەک نەگونجێت لەگەڵ تەمەنیدا، ئەمەش دەبێتە هۆى دروستکردنى منداڵى نازدار بەشێوەیەک دایک و باوک توانا و کۆنترۆڵکردنیان لەدەست دەدەن بۆ پەروەردەکردن و ئلڕاستەکردنى.

• ئالودەبوون ( ادمان )ى یەکێک لە دایک و باوک لەسەر مادە بێهۆشکەرەکان.

• ڕۆچون و سەرقاڵبوونى یەکێک لەدایک و باوک ( بەتایبەت باوک ) لە چێژ و خۆشییەکانى ژیان بەشێوەیەک زیان بگەیەنێت بە کەرامەتى خێزانەکەو هۆکارى دروستکدنى زەحمەتى بێت بۆ منداڵەکانى.

ئەو هۆکارانەى دایک سەرچاوەیەتى :

• دایک توشى هەندێک حاڵەتى تایبەت ببێت لەکاتى سکپڕیدا ، دەرمان بەکاربهێنێت و زیان بگات بە منداڵەکەى بەتایبەتى لە سێ مانگى یەکەمى سکپرى، جگەرە بکێشێت بەشێوەیەکى زۆر کاریگەرى دەبێت لەسەر تواناکانى ژیرى منداڵ.

• دایک لە ماوەى سکپریدا توشى خەمبارى ببێت.

• منداڵ دور لە سۆزى دایک پەروەردە ببێت بە تایبەت لە ساڵانى یەکەمى تەمەنى.

• دایک بەشێوەیەک زاڵ بێت لە نێو ماڵدا کە بەتەواوى کەسایەتى باوک ڕەتبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى باوک لە بەرچاو منداڵ هێما و بەهایەکى خراپى هەبێت.

• پشتگوێخستن و گرنگى نەدان بە پەروەردەکردنى منداڵ و جێهێشتنى بۆ بەخێوکەرێکى تر .

• دایک زوربەى کات سەرقاڵى گرنگیدان بێت بەخۆى و زۆر بچێتە دەرەوەى ماڵ و منداڵەکەى بەجێبهێڵێت.

• ترساندنى منداڵ بە شتە نادیار و خەیاڵییەکان وەکو جنۆکەو ئاژەڵى ترسناک لەڕێگەى گێرانەوەى چیرۆک بۆى، ئەمەش کاریگەرییەکى نێگەتیف بەجێدەهێڵێت لەسەر لایەنى دەروونى منداڵ.

ئەوهۆکارانەى باوک سەرچاوەیەتى :

o باوک بەتەواوى کەسایەتى دایک بسڕێتەوە و رۆڵ و گرنگییەکانى بێنرخ سەیر بکات.

o کاریگەرى زۆر دروست دەبێت لەسەر لایەنى دەروونى منداڵ کاتێک دەبینێت باوک جنێو بەدایک دەدات و لەبەرچاویدا لێى دەدات.

o باوکێکى خەیاڵ و سەرخۆش کە لەدرەنگانى شەودا دەگەڕێتەوە ماڵەوە و خێزانەکە بێزار و ناڕەحەت دەکات کاریگەرى دەبێت لەسەر بەهاو هێماى باوک لەبەرچاو منداڵدا.

o کاتێک منداڵ بۆى ئاشکرا دەبێت باوکى راستگۆ نییە یان پیاوێکى باش نییە، رێزى باوک لاى منداڵ نامێنێت و لێرەوە منداڵەکە لە ناخیدا سکاڵایەکى زۆرى لا دروست دەبێت و ئاشکراى ناکات تاکو گەورە نەبێت.

o باوک زۆر سەرقاڵى کارکردن بێت و کاتێکى تایبەت و دیاریکراو دانەنێت بۆ دانیشتن لەگەڵ منداڵەکانى و گرنگیدان پێیان.

o کۆچکردنى باوک بۆ دەرەوەى وڵات، ئەمەش وادەکات منداڵ بێبەش بێت لە بوونى پێشەنگێک یان مامۆستا و بەخێوکەرێک.

ئەو هۆکارانەى خودى منداڵ سەرچاوەیەتى:

* کەمى تواناى ژیرى منداڵ بەراورد بە منداڵانى هاوڕێى ، وادەکات منداڵ هەست بەکەمى و شەرم بکات بەتایبەت ئەگەر لەلایەن قوتابخانەکەیەوە فشارى لەسەربێت بۆ ئەو مەبەستە.

* بوونى ناتەواوى یان کەمئەندامییەک لە منداڵدا کە بوبێتە جێگەى گاڵتە پێکردنى منداڵانى تر، وەکو شەلەلى منداڵ ، لاوازى بیستن ، یان ناتەواوییەکى ترى جەستەیى.

سەرچاوە:

1. الصحە النفسیە للطفل د. هشام الخطیب و احمد محمد الزبادی الطبعە الاولى 2001 .

2. تۆرى ئینتەرنێت ( شبکە الحصن للعلوم الانسانیە ).

سایکۆلۆژیای گه‌شه‌کردن – ته‌واوکه‌ری به‌شی شه‌شه‌م – ده‌روونناس و ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی: میران زوهدی – سوید
سایکۆلۆژیای گەشەکردن Development psychology

میران زوهدی

دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی

Miran.psychologist@hotmail.com

تەواو کەری بەشی بەشی سێیەم له‌ به‌شی شه‌شه‌م

بەئاگابوون لە خود  Self-awareness

گرنگترین ڕووداو کە ڕوودەدات لە ساڵی یەکەمی منداڵدا دروست کردنی بەئاگابوونە لە خود. هەست کردن بەوەی کە ئەم شتە هی منە دەبێتە دروست بونی بناغەی فەخر بەخۆکردن و دروست بوونی دڵپیسی. مندال لە ڕێگەی ئەم بەئاگابوون لە خودەوە دەتوانێت لە کەسانی چواردەوریشی بەئاگابێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی هەست کردن بە نزیکی و خۆشەویستی و هەروەها هەست کردن بە تاوانو گوناحکردن.

هەستکردن بە خود هێواش هێواش گەشەدەکات. لە چەند مانگی سەرەتادا مندالەکە تەنانەت بەئاگانیە لەوەی کە پارچەکانی لەشی وەک دەستو قاچو پەنجەکانو هتد، هی خۆیەتی. تەنانەت تا تەمەنی 8 مانگیش نازانن کە لەشی خۆیان لەکویدا تەواو دەبێتو لەشی کەسی تر دەستپێدەکات. هەربۆیەش تووشی سەر سوڕمان دەبن ساتێك منداڵێک دەیەوێت شتێکی یاری لەمنداڵێکی تر بستێنێت و مندالەکەی دی نایداتێت. منداڵەکە توشی سەرسوڕمان دەبیتو دەگری چونکە ئەو بە بشێک لە لەشی خۆی دەزانێت، بەڵام لە تەمەنی 12 مانگیدا بەئاگان لەخۆیانو دەزانن کەسی تر کەسێکی ترەو جیایە لەم و دەتوانێت لێیبدات گەر ئەو شتەی دەیەوێت منداڵەکەی تر نەیداتێ. بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەیەک کراوە لەسەر منداڵان لە تەمەنی 9 تا 24 مانگ. لایەکی دەموچاوی منداڵاینیان بە بۆیاخی سور ڕەنگ کردووە بۆ ئەوەی بزانن گەر دەست بەرن بۆ ڕەنگەکەی دەموچاویان ئەوا بە ئاگان لە خودی خۆیان دەزانن کە دەموچاوی خۆیانەو گەر کاردانەوەیان نەبوو دەستیان نەبرد بۆ دەموچاویان ئەوا نازانن کە دەموچاوی خۆیانەو بێئاگان لە خود. دەرکەوت کە هیچ منداڵێک لە ژێر تەمەنی 12 مانگییەوە کاردانەوەی نەبوو بۆ ڕەنگەگەو هەستی پێنەکرد، بەڵام ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە 12 تا 24 مانگ بوون کاردانەوەیان هەبوو وە دەستیان بۆ دەبرد (Lewis & Brooks-Gunn, 1979).

دروست بوونی هەستکردن بە شەرمەزاری و شانازیکردن بەخود پەیوەستە بە دروست بوونی بە ئاگاییبوون لەخود. دەتوانرێت هەستی پێبکرێت کە منداڵەکە هەست بە خودی خۆی دەکات کاتێک شەرمەزاری و شانازیکردن بە خۆی پیسان دەدات. چونکە منداڵ نازانێت کە ئەم هەستکردنانە بشارێتەوە واتە کە هەستی بە شەرمەزاری کرد پیشانی نەدات. لە دەوروبەری تەمەنی 1 ساڵیدا منداڵ زۆر سەرنج دەداتە سەر کاردانەوەی هەستی چواردەورەکەی لە ڕووداو و باروودۆخی جۆراو جۆردا و وەک ئەزمونێک بەکاری دەهێنێت تاکو بزانێت لە ڕیگەی ئەم ئەزمونەوە چۆن هەستی خۆی دەردەبڕێت.  دایکو باوک ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە فێرکردنی منداڵەکانیان بۆ چۆنیەتی پیشاننەدانی دەربربڕینی هەستەکانیان لە بارو دۆخە جیاوازەکاندا، بە پێچەوانەی ئەوەی کە واباوبوو لە ناو خەڵکان کە دایکو باوک فێری منداڵەکانیان دەکان چۆن هەستەکانیان دەرببڕن.

تێوری جیاواز لەسەر دروستبوونی هەستی کۆمەڵایەتی منداڵ

لەم بەشەدا باس لە بۆچونو تیۆریەکانی هەندێک لە بنەماکانی زانایانی دەرونناسی و دەروونناسی گەشەکردنی منداڵان دەکەین.

فرۆید freud

فرۆید زۆر جەخت لەسەر ساڵانی سەرەتایی منداڵ و بایەخی دایک دەکات. پەروەردەی ساڵی یەکەمی منداڵەکە زۆر گرنگە بۆی کە منداڵەکە بتوانێت لە داهاتودا ڕووبەڕووی کێشەکانی بیتەوە و چارەسەریان بکات. فرۆید پێی وایە کە دروست بونی ئەو پەیوەندییەی کە لە سەرەتاوە لەبەینی دایکەکەو کۆرپەکە دروست دەبێت پەیوەندیەکی زۆر تایبەتەو هیچ کەسێک یان شتێکی تر ناتوانێت جێگەی ئەم پەیوەندیە بۆ ئەم منداڵە لەداهاتودا بگرێتەوە. فرۆید گەشەکردنی منداڵ دەکات بە چەند قۆناغێکەوە کە یەکمیان بە دەم دەست پێدەکات و دەمی منداڵ سەرچاوەیەکە بۆ تامو چێژکردنو گەیشتن بە ئارەزوو پێویستیەکانی کانی لە تەمەنی یەکساڵیدا. منداڵەکە هەم خواردن و هەم هەست بە ڕازی بوونو خۆشیکردن. لەبەر ئەم هۆیە شێوازی شیر پێدانی دایک بە منداڵەکەی بایەخێکی بێپایانی هەیە. چونکە منداڵ ساتێک دەگری تەنها شیری ناوێ بەڵکو وەک چەند جارێکی تریش ئامەژەم پێکردوە، باوەشی گەرمو پڕ هەستکردن بە دڵنیایو پەیوەنی خۆشەویستی و نزیکبونەوەی دەوێ. لە تەمەنی 2 ساڵیدا کە قۆناغی دووەمی گەشکردنە، ئەم سەرچاوە سەرەکییەی کە لە تەمەنی یەک ساڵیدا لە دەمەوە بوو، لەتەمەنی 2 ساڵیدا کۆم دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی گەیاندن بە ڕازیکردنی پێویستیەکانتیەتی لەبەر ئەمە فرۆید ناوی لەم قۆناغە نا قۆناغی کۆم. لەم قۆناغەدا منداڵەکە خۆی کۆنترۆڵ دەکات بەسەر پیسایەکەی خۆیدا و لەم ڕێگەیەشەوە هەستدەکات کە دەتوانێت خۆێ بڕیار بدات. ئەم دوو قۆناغە پڕن لە کێشە بۆ منداڵەکە. ئەگەر دایکەکە کاتی تەواو نەدات بە منداڵەکەی بۆ مژینی مەمکی تا خۆی بەریدەدات یاخود زوو لێی ببڕێتەوە دەبیتە هۆی ئەوەی کە فرۆید بە Fixation ناوی دەبات. واتە ئە خواستو ئارەزوانە کە مرۆڤ هەیەتی و ناگەتە ئاستی ڕەزامەندبوون. بە پێی فرۆید مرۆڤ خاوەنی 2 خواستی زۆر بەهێزە کە دەبێت بەزووی بە ڕازیبوون بگەیەندرین ئەویش سێکس و توڕەبوونە. ئەم دوانە زۆر لە هەموو خواستەکانی تری وەک برسی بوونو پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزترن، بەڵام لە لایەن کۆمەڵاگاوە قەدەغەنو لەبەر سنورەکانی کۆمەڵگا، کە لە کۆمەڵگاوە بۆ کۆمەڵگا جیاوازن، ناتوانرێن لە ئانو ساتدا بە ڕەزامەندی بگەیەنرێن. لەبەر ئەم هۆیەش مۆرڤ هەموو کات بەردەوام لەژێر ناڵاندنی ئەم سنورانەدایە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە لە نێوان بایۆلۆژی و کلتوردا. کۆمەڵگا سنور بۆ ئەم خواستە بایۆلۆژیانەی مرۆڤ دادەنێت کاتو شوێنیان بۆ دادەنێت. واتە مرۆڤ جیاواز لە ئاژەڵ کە لە باری پاڵنەرەکانی وەک سێکس، برسیەتی و توڕەبوون یەکن، ناتوانێت کەی بیەوێت تەنگاو بێت پیسایی و پاشەڕۆ فڕێبدات هەرچەندە ئەم تەنگاویە تەنگیشی پێهەڵچنیبێت. دەبێت چاوەڕێبکات تا شوێنێکی تایبەت پەیدا دەکات. ناتوانێت سێکس بکات لەگەڵ ئەو کەسەی کە خواستێتی هەر کات بیەوێت و بەهەمان شێوەش ناتونێت کەی و لەهەرشوێنێک بیەوێت خۆی توڕەبکات. ئەم سانورانە وای کردوە کە مرۆڤ بتوانێت لەناو کۆمەڵگایەکی دابونەریتدا بژی. تەنها کۆمەڵگاو کلتورە کە دەتوانێت پێویستیەکانی مرۆڤ بەئاڕاستتە خۆی وەچەرخێنێ، بەڵام پاڵنەرەکانمان وەک سێکس، برسیبوون، خەو..هتد، بەرگری دەکەن لەم سنوردانانەی کۆمەڵگەو کلتور لە ڕێگەی نەستەکانەوە (لاشعور) بە شێوازی جیاواز دەریدەبڕن. ئەو خواستانە کە سروشتینو ناتوانرێن بە ڕەزامەند بگەیەندرێن لەبەر یاساو سنوری کۆمەڵایەتی، دەبنە هۆی دڵەڕاوکێو شێوازی کردارو ڕەفتاری جۆراو جۆر، کە زۆر جار کەسەکە دەڵێت نازانم بۆچی ڕەفتاروو هەڵسوو کەوتم وای لێ هاتووە من قەت وانەبووم، لەهەمان کەتدا خۆی بە بەتواناو بڕیاردەر دەزانێتو وا هەست دەکات خۆی دەتوانێت بڕیار بدات کە هەڵسوکەوتو ڕەفتاری چۆن بێت.  زۆرینەی مرۆڤ خۆیان بێئاگان لەم پاڵنەرانە کە لەبەر نەگەیشتنیان بە ئارەزوومەندبوون خۆیان لەڕەفتارو خوو ڕووشتماندا پیشاندەدەن. بەکورتی و بە پوختی تێوریەکانی فرۆید کە ئێستا بونەتە بەردی بناغی دەرونشیکاری، دەڵێت کە مرۆڤ مرۆڤێکی بایۆلۆژیو ئاژەڵیە وبە هەموو خواستوو ویستوو پاڵنەرەکانیەوە کە پێویستی پێیەتی لە ئانو ساتدا بە ئارەزوومەندبوون بگەیەندرێنو لەبەر بوونی کلتورو یاسای کۆمەڵایەتی ئەم ئارەزوو پاڵنەرانە سەرکوتو دوا دەخرێن بۆ کاتی گونجاوو شیاو کە کۆمەڵگەو کلتوری مرۆڤەکە ڕێگەی پێدابێت. جا لەبەر ئەوەی کە ئەم بە ئارەزوومەندبوونە کاتی دیاری کراوی نیە لە نەستدا دەمێننەوە کێشەی ناویکی دروست دەکەنو لە ڕێگەێ خەوو بینینو ڕەفتارە هەڵسوکەوتی جۆراو جۆرەوە خۆیان پیشان دەدەن. لەبەر ئەم هۆیە هەموو جۆرە ڕەفتارێکی مرۆڤ هۆیەکی هەیەو بێ مەبەست نیە و بە ڕێکەوت ڕونادات.

وەک وتمان فرۆید بۆ گەیشتن بە ئارەزوومەندبوون قۆناغی یەکەم دەمی منداڵی داناوە و قۆناغی دووم کۆم و سێیەم بە Fallic stage ناو دەبرێت و لە نەمەنی 3-6 ساڵەوە دەست پێدەکات، بە پێی ئەم تێوریە منداڵی کچ هۆگری باوکی دەبێت و منداڵی کوڕ هۆگری دایکی دەبێت. واتە منداڵ هۆگری پێچەوانەی جنسی خۆیان دەبن. هەموو هەستو خۆنواندن و پێویستیەک کە لەم قۆناغەدا دەردەکەون بە پێی دەرونشیکاری دەبنە هۆی درووست بوونی Oedipus complex، ئودیپوس پاشایەکی یۆنانی بووە کە لەبەر نەزانینی لە جەنگێکدا باوکی خۆی کوشتو دوایی ژنی کابرای مارە کرد کە دایکی خۆی بوو. کاتێک کە بەم تاوانەی زانی کە دایکی خۆی مارە کردووە، هەردوو چاوی خۆی دەرهینا. بە بۆنەی ئەم چیرۆکەوە فرۆید لە قۆناغی ئامەدەییدا خوێندبویەوە، ناوی لەم قۆناغە نا قۆناگی ئودیپاڵ Oedipal phase لەم قۆناغەدا منداڵ هۆگریو خۆشەویستیو سۆز بۆ دایکو باوکی پێچەوانەی جنسی خۆی دروسست دەکات. ئەو کێشانەی کە دروست دەبن لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە کچ زیاتر دەیەوەێت وەک باوکی ڕەفتار بکات و کەسایەتیەکی وەک باوکی بۆ خۆی دروست دەکات وەکو دەرنەبڕینی هەستو سۆز و خواستی پێشبڕکێ کردن وەک لای نێرینەر باوە. ئەم شێوازە ڕەفتراکردنە زەرەر بە داهاتوی منداڵەکە دەگەیەنێت لە ڕێگەی نەتوانینی دروست کردنی شێوازی ڕۆڵی ئافرەتانە و دەبێتە هۆی دروست بونی کێشە بۆی. لەلای کواڕان ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی دژوەستان بەرامبەر نۆرمو هەڵسەنگاندنەکانی باوکی. لەبەر ئەم هۆیە بە ڕادەیەکی زۆر سەرگەرمی خۆیان دەبن و زۆری خواستەکانیان ئاڕاستەی پەلاماردانی سێکسی دەکەن.

بە پێی فرۆید مرۆڤ خاوەنی وزەیەکی زۆری فیزیکی و دەروونیە، ووزەی دەروونی بە خواستو پاڵنەری سێکسەوە بەستۆتەوەو بە لبیدو Libido ناوەی دەبات، واتە خواستو داواکردن، ئەمخواستانە دەبن بەو قۆناغانەی کە باسمان لێکرن لە هەر قۆناغێکدا بەشێکی لەش دەبێتە سەرچاوەی ئارەزوومەندبوون. مە بەستی سەرەکی فرۆید لەم قۆناغانە لەوەدایە کە پەیوەندی باوکو دایکە لەگەڵ منداڵەکەیاندا کە بڕیار لەسەر دروست بوونی کەسایەتی منداڵەکە دەدات.