ئیرهیی بردن لهمنداڵدا – و: عومهر ههڵهبجهیی – قۆناغی چوارهم – بهشی دهروونناسی – کۆلیژی ئاداب – زانکۆی گهرمیان
ئیرهییی بردن لەمنداڵدا
و: عومەر هەڵەبجەیی
قۆناغی چوارهم – بهشی دهروونناسی
کۆلیژی ئاداب – زانکۆی گهرمیان
زۆرێك لەدایكانو باوكان لەكاتی ڕۆشتنە میوانی، یان سەردانی دەرو دراوسێیان، یان هەرجێگەیەكی دیكە، گلەییو گازندەیی ئەوە دەكەن بەلەدایكبوونی منداڵی تازەیان ئارامیو هاوسەنگی ماڵیان تێكچووە، لەبەر ئەوەی ناتوانن وەك پێویست ئاوڕ لەكۆرپە تازەكەیان بدەنەوە لەترسی برا گەورەكەی، یان خوشكە گەورەكەی، بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا هەوڵدەدەین بەپێی توانا شێوازی بەرەنگاربوونەوەی ئەوكێشەیە بەئێوە بناسێنین، بەوهیوایەی ببێتە هەوێنی چارەسەركردنی كێشەكەتانو دەرچوون لەودۆخە.
بەلەدایك بوونی كۆرپەلەی تازەو هاتنە ناوماڵ، هەستی ئیرهیی خۆبەخۆو نەستی لەمندالێ گەورەدا پەیدا دەبێت، بەڵام دایكانو باوكانی ڕۆشنبیر دەتوانن بەپێی توانا ئەم هەستە بەرەو كاڵبوونەوە ببەنو بیگۆڕن بەهەستێكی خۆشەویستیو مهرەبانی، چونكە كاتێك كۆرپەی تازە لەدایك دەبێت مناڵی گەورە واهەست دەكات ڕكابەرو ململانێكەریەتی، پێویست دایكانو باوكان ئاگاداری ئەوە ببن هەندێك جار ئەم هەستە ئیرهیییە دەگۆڕێت بۆهەستێكی ڕقو نەفرین، جاربەجار ئەم هەستی نەفرینە تاوەكو گەورەبوون لەگەڵ ئەومنداڵەدا دەمێنێتەوە، خوشكانو برایان لەتەمەنی گەورەیدا لەبری ئەوەی براو خوشكێكی باش بن بۆیەكتریو هاودەمو بەدەمی یەكەوە بن، بەڵام بەپێچەوانەوە دەبنە دوژمنی سەرسەختی یەكتری. هەستی ئیرهیی نەك كاریگەری دەبێت لەسەر جەستەو دەروونی منداڵ ، بەڵكو دەبێتە هۆی ئەوەی حەزی نەچێتە سەر هیچ خواردنێكو نەخۆشیش بكەوێت.
ڕێگەی چارەسەر.
1_ هیچ كات لەنێوان دۆستو خزمانتاندا باسی ئەوكێشەیە مەكەنو نەشتەری توانج مەخەنە سەر دڵی منداڵەكەتان، لەبەر ئەوەی ڕۆژبە ڕۆژ ئەوهەستە لەناخیا كەڵەكە دەبێتو زیاد دەكات، تاوەكو سەر ئەنجام كۆرپەی تازەی بەتەواوەتی لەبەرچاو دەكەوێتو هەمیشە لەیادی تۆڵە سەندنەوەدایە لێی، تەنها كەسێك كە دەبێتە سوتەمەنی لەونێوەندەدا منداڵی تازە لەدایك بووی بەستەزمانە، چونكە مناڵی گەورە مافیەتی بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكات، بۆئەوەی پێش هاتنە دونیای منداڵی تازە، ئەوپاشای ماڵ بووەو هەموو شتێك لەخزمەتیدا بووەو نازیانت كێشاوە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت ئەوسوڵتەو دەستەڵاتەی لێ وەربگرنەوەو بارودۆخەكەی لێ قۆرخ بكەن بۆئەو ساوایە.
2_ منداڵی گەورە پەراوێز مەخەنو فەرامۆشی مەكەن، بەڵكو بیلاوێننەوەو نازی بكێشن، بەڵام بەشێوەیەكی هاوسەنگ، بۆئەوەی دواجار گیرنەخۆن بەدەستیەوە، هەروەها هەمیشە لەنیوان خەڵكدا وەسفو باسی منداڵە گەورەكە بكەن، كە چەندە ئاگاداری براكەیەتی، یان خوشكەكەیو بەبەردەوامی ماچی دەكاتو خۆشی دەوێتو لەئامێزی دەگرێت، بەم شێوەیە هەستی ئیرهیی لەلای بەرەو پوكانەوە دەبەنو هەستی خۆشەویستیو میهرەبانی لەلای فرەتر دەكەن بەرامبەر كۆرپەكە.
3_ لەبەرامبەر منداڵە گەورەكەدا كۆرپەكە ماچ مەكەنو خۆتان مەكەن بەساقەو قوربانی، هەمیشە پێویستە هەردووكیان پێكەوە ماچ بكەنو نازیان پێ بدەن.
4_ باوكو دایكی بەڕێز ئێوە دەتوانن بەدزی كۆرپەكەوە، یان ئەوكاتەی كە خەوتووە، زیاتر گرنگیو بایەخ بدەن بەمنداڵە گەورەكەتان، بۆئەوەی واهەست بكات هێشتا هەر خۆشتان دەوێتو بەلەدایك بوونی منداڵی تازە هیچ لەدۆخەكە نەگۆڕاوە، بگرە بەدەمەوە چوونی زیاتریش بووەو ئێستە لەجاران زیاتر بایەخی پێ دەدرێتو دەیلاوێننەوە.
كانونی دووهم 23, 2012
گرفتی کهمی تهرکیز و زۆری جووڵه – د . ڕێدار محهمهد ئهمین – پسپۆری نهخۆشییه دهروونییهکان
گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جووڵه
د . ڕێدار محەمەد ئەمین
پسپۆری نهخۆشییه دهروونییهکان
منداڵ بەسروشتی خۆی هەندێك بە جولەیە چونكە هەمیشە حەز بە دۆزینەوەی شتی نۆی یان جیهانی نوێ دەدات،ئەو منداڵەی زۆر بیدەنگ و كەمدووە،رەنگە وا لەلایەن دایبابی لێكبدرێتەوە،كەوا ئاقل و گوێڕایەڵە،بەلام رەنگە ئەمە نیشانەیەكی نەخۆشی دەروونی بێت،بە پێچەوانەوەش رەنگە منداڵێك چالاك و بە جوڵە بیچت،بەڵام دایباب بە چەتوون و بزێوی ناو ببەن،كەواتە زۆرجاران دایباب بۆ شتێكی منداڵەكەیان نیگەرانن،كە زۆر ئاساییە و شتێك پشتگوێ دەخەن كەوا پێویستی بە چارەسەریە!
كەواتە گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە چیە؟
ئەم گرفتە ، لەناكاو پەیدا نابێت و بەهۆی زەبری دەروونی یان گرفتی ماڵەوە نیە و بنەمایەكی شڵژانی دەماری هەیە . هەندێك منداڵا لە تەمەنی هەرزەكاری ئەم گرفتەیان نامێنێت ، بەڵام لە هەندێكی تر تا ژیانی گەورەیی بەردەوام دەبێت .
گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە ، كاریگەری لەسەر هەموو لایەنەكانی ژیانی منداڵا هەیە ، لە قوتابخانە ، ماڵا ، پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان ،
زۆربەی ، بەڵام نەك هەموو منداڵان گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە ، گرفتی فێربوونیان هەیە .
سێ خاسیەتە سەرەكیەكەی گرفتی كەمی تەركیز و زۆری جوولە بریتین لە :
1-نەبوونی تەركیز و ڕۆیشتنی تەركیز بۆ سەر شتی لاوەكی .
2-زۆری جوولە .
3-زوو هەڵچوون .
1-نەبوونی تەركیز و ڕۆیشتنی تەركیز بۆ سەر شتی لاوەكی .یەكیك یان زیاتر لەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە.
تەركیز كردن بۆ ماوەیەكی كەم
زەحمەتی لە تەركیز كردن لەسەر شتێكی دیاریكراو و بە ئاسانی ڕۆیشتنی تەركیزەكە بۆ سەر شتێكی لاوەكی ( وەك لە كاتی وانە وتنەوە ، لە پەنجەرە سەیری چۆلەكەیەك بكات ) .
زەحمەتی لە تەواو كردنی ئەركەكانی .
زەحمەتی لە گوێگرتن و پەیڕەو كردنی فرمانەكان و ڕێنماییەكان .
كەمی تەركیز لە گوێگرتن لە درێژە باسەكان ، كردنی هەڵەی بچووك .
زەحمەتی لە گواستنەوە لە چالاكیەك بۆ یەكێكی تر .
گرفتی لە ڕێكخستنی كارەكان .
بزر كردنی شت ، لەبیر چوونەوە .
2-زۆری جوولە
زۆربەی بەڵام نەك هەموو منداڵانی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە ، نیشانەكانی زۆری جوولەیان هەیە . كچان بە زۆری لە جۆری نەبوونی تەركیزن و كەمتـر زۆری جوولەیان هەیە .
هەمیشە لە شوێنی خۆیان جوولە دەكەن ، یان شوێنی خۆیان جێ دەهێڵن .
هەمیشە ڕادەكەن ، بەسەر شت دەكەون ( لە جوولەدا )
قسەكردنی زۆر .
زوو هەڵچوون .
دەبێ یەكسەر تەركیزی لەسەر ئەو بكەیت .
قسە و گفتوگۆی خەڵك دەبڕێت .
زەحمەتی لە چاوەڕوانی سەرەی خۆی .
بەرلەوەی دەست هەڵبگرێ وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە.
بەرلە ئەنجامدانی كار، بیرناكاتەوە .
ناتوانێت پێشبینی كارەكان بكات .
هەمیشە بەڵێنەكانی ناگەیەنێتە جێ .
هەموو ئەو نیشانانە ، مانای ئەوە ناگەیەنن ، كە منداڵەكە گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولەی هەیە . لەوانەیە هەندێك هۆكاری تر هەبن بۆ ئەم ڕەفتارانە ، زۆر گرنگە داوای یارمەتی شارەزایان بكەیت ، بۆ هەڵسەنگاندنی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە .
هەندێك جار خێزان و هاوڕێكان ، بێزار دەبن یاخود ئارامیان نامێنێت بەرامبەر ئەو منداڵانەی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولەیان هەیە . زۆر جار ئەم منداڵانە تووشی بێ ئومێدی و نەبوونی ئیرادە دەبن ، یان ڕقیان لە خۆیان هەڵدەستێت . لەوانەیە وا هەست بكەن لە خەڵكی تر جیاوازن و هەست بە بێ متمانەیی و كەمی ڕێزگرتن دەكەن
هەنگاوەكانی یارمەتی دانی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە
هەریەك لەم منداڵانە تایبەتمەندی خۆی هەیە و شێوازی فێربوونی جیاوازی هەیە . پێویستە هەریەكە لە مامۆستا و دایباب پڕۆگرامی تایبەت بەكاربهێنن ، تاكو لەگەڵا پێداویستیە تایبەتیەكانی منداڵا بگونجێ . زۆر گرنگە ژینگەیەكی چەسپاو و دیاری كراو دابمەزرێنرێت لە هەریەكە لە قوتابخانە و ماڵەوە . پێویستە ئەم منداڵانە ڕۆتینی ڕۆژانە و چەند یاسایەكی بەردەوامیان هەبێت ، تاوەكو بە ئاسانی بتوانن پەیوەندی بكەن .
دانیشتن لە قوتابخانە
1-منداڵی گرفتی نەبوونی تەركیز و زۆری جوولە لە كورسیەكانی پێشەوە دابنێ لە ناو پۆلدا .
2-دوور لەو شوێنانەی دابنێ كە تەركیزی پێ دەڕوات وەك دەرگا ، پەنجەرە ، دەنگەدەنگ … هتد .
3-لە نزیك ئەم منداڵانەی دابنێ كە ئاقڵا و ژیرن .
4-هەمیشە چاوت لەسەری بێت .
وانە وتنەوە
1-وابكە منداڵەكە ئارەزووی خوێندن و فێربوون بێت ، گیانی حەماسەت و حەزی لە ناخدا بوروژێنە .
2-هەوڵابدە لەگەڵا قسەكانت نواندنیش بكە ، تەعبیری وشەكان لە دەموچاوت ڕەنگ بداتەوە .
3-تۆنی دەنگت بگۆڕە بەپێی بارودۆخەكە لەم نزم بۆ بەرز ، بۆ هێواش … خێرا … هتد .
4-ڕووداوەكان بە شێوەی چیرۆك باس بكە .
5-قسەی خۆش و نوكتە بكە !
6-وانەكان بە ژیانی ڕۆژانەی قوتابیان پەیوەست بكە .
7-هەر وانەیەكی نوێ ، بە پێداچوونەوە بە وانەكەی پێشوو دەست پێ بكە و ، باس بكە چۆن ئەم وانەیە ، پەیوەندی بە وانەكەی پێشووترە .
8-زیاتر لە هەستێك بەكاربهێنە بۆ فێربوون :- بینین ، بیستن ، هەست ، تەنانەت بۆن و تام كردنیش .
9-وانە وتنەوەكەت هەمەجۆر بكە بە بەكارهێنانی پڕۆجێكتەر ، وێنە ، نەخشە … هتد .
منداڵەكان بكە گروپی بچووك ، ئەو ئامرازانە بۆ فێربوون بەكاربهێنە ، كەوا منداڵەكان بتوانن دەستی لێدەن و هەل بدە منداڵەكان تاوەكو لە دەرەوەی پۆل بخولێنەوە .
10-هەل بۆ قوتابیان بڕەخسێنە وانە پێشكەش بكە ، بە شێوەی نواندن ، لاسایی كردنەوە … هتد .
چەمكەكان ڕوون بكەوە
11-شێوازی ئاسان بەكاربهێنە بۆ ڕاڤە كردنی چەمكەكان
12-فێری شێوازەكانی بەهێزكردنی یادەوەریان بكە ( چۆن یادەوەری بەهێز دەكەن )
13-ڕێنمایی سادە ، ڕوون و ئاسانیان پێبدە .
.
بەردەوامـبوونی تەركیز
لە كاتی وانە وتنەوە لە دەوری پۆل جوولە بكە ، تاكو قوتابیەكان بەردەوام تەركیزیان هەبێت .
ئاماژە و ئاگاداری بكە ـ تاكو تەركیزی قوتابیان نەڕوات ، بە بەكارهێنانی زەنگ ، لایت … هتد .
بڵێ ( هەموو ئامادەن ؟ ) ، دەی با دەست پێ بكەین .
پرسیاری ئاسان لەو منداڵە بكە ، كە خەریكە تەركیزی نامێنێ .
ناوی منداڵەكە بڵێ ، كاتێك پرسیارێكی ڕاستەوخۆی لێ دەكەیت .
كۆنتـرۆل كردنی ڕەفتار
لە بەرامبەر منداڵەكە ڕاوەستە ، یان دەست لەسەر شانی دابنێ ، بۆ دووبارە هێنانەوەی تەركیزەكەی ، یان هاندانی ڕەفتارێكی تایبەت .
پێی ڕابگەیەنە كە ئەو ڕەفتارەیە لای تۆ قبوڵە .
بە زوبان ، ڕەفتارە گونجاوەكە هان بدە .
ئەو منداڵە دەست نیشان بكە كە دەستی بەرز كردۆتەوە و پشت گوێی بخە كاتێك لە شوێنی خۆی بانگت دەكات .
منداڵەكە فێربكە چۆن كۆنتـرۆڵی تووڕەیی خۆی دەكات وەك هێوربوونەوە ، ڕۆیشتن ، هەناسەی قووڵا … هتد .
بونیاد نانی بەهای خود
هانی بدە و دڵی بدەوە ، هەر سەركەوتنێك گەر بچووكیش بێت ستایشی بكە و باسی بكە .
لێدوانی بونیادنەرانە بدە ، نەك ڕەخنەی ڕوخێنەر .
سەرنج بدە چ كاتێك منداڵەكە ڕەفتاری گونجاو دەكات ، سەرنجی هەر چاكبوونێك و پێشڤەچوونێك بدە لە خوێندنـدا و تیشك بخەرە سەر ڕەفتارە كۆمەڵایەتیە گونجاوەكان .
بە بەردەوامی پەیوەندیت لەگەڵا دایباب هەبێت دەربارەی هەر پێشڤەچوونێكی منداڵەكەیان و پێویستیەكی تایبەت .
بەهرە تایبەتیەكانی بێنەوە یاد ، كاتێك هەست بە لاوازی و بێ هیوایی دەكات .
با منداڵەكە بەهۆی ئەم بەهرەوە یارمەتی منداڵەكانی تر بدات .
هەلی بۆ بڕەخسێنە تاكو شوێنی بەرپرسیاریەتی وەربگرێت و سەركردایەتی بكات لەو چالاكیانەی كە بەهرەمەندە تێیاندا وەك ( وەرزش ، نواندن ، هونەر ، بیركاری یان زمانەوانی ) . .
دروست كردنی تیم لەگەڵا دایباب
پێویستە دایباب و مامۆستایان وەك یەك تیم كاربكەن .
پێویستە مامۆستایان لە هەر پێشكەوتنێكی نوێی منداڵەكە ، دیباب ئاگادار بكەنەوە ، چ لە ڕێگەی نووسین یان بە زارەكی .
پێكەوە ستـراتیژیەك دابنێن تاكو پڕۆگرامێكی چەسپاو لە ماڵا و قوتابخانە هەبێت .
سەرچاوەكان
1- Oxford textbook of psychiatry
2- IRD manual by Bonnie miller
تشرینی دووهم 22, 2011
نینۆک کرۆژتن لای منداڵ – نووسین و وهرگێڕانی عومهر ههڵهبجهیی – قۆناغی چوارهم – بهشی دهروونناسی
نینۆك كرۆژتن لای منـداڵ
نوسینو وەرگێڕانی: عومەر هەڵەبجەیی، قۆناغی چوارەم، بەشی دەرووناسی.
نینۆك كرۆژتن، سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆكێشەو گرفتە خێزانیەكان، گرژیو ئاڵۆزی دەروونی، هەروەها هەڵچوونی دەروونی، یاخود دەرئەنجامی بێتوایی گونجاندنو خۆسازاندنی منداڵ لەگەڵ دەوربەردا، بۆنمونە: كاتێك پرسی زارەكی لەخوێندكارێك دەكرێت، توانایی وەڵامدانەوەی نییە خۆی خەریك دەكات بەنینۆك كرتاندنەوە، بۆئەوەی لەودۆخە هەڵبێت، هەرچەندە هەوڵێكی بێهودەیە، هەروەها پێویستە باوكانو مامۆستایان بۆچارەسەركردنی ئەم حاڵەتە پەنا نەبەنە بەرلێدانو هەڕەشەكردو چاوسوركردنەوە لەمناڵ، بەڵكو هەمیشە پێویستە بەدوایی هۆكاری نینۆك كرتاندنەكەدا بگەڕێنو ڕێگەی چارەسەری بۆبدۆزنەوە، لێرەدا نمونەیەكی ئەوگرفتە بەئێوە دەناسێنین لەسەرزاری كەسی خاوەن كیشەوە.
خووی نینۆك كرتاندن لەمناڵیەوە لەگەڵمدایە، بەڵام ئێستا كە تەمەنم گەیشتووەتە قۆناغی مێردمناڵی هەست بەوخووە نەگریسە دەكەم، هەندێك جار ئاگادارنیم كە نینۆكم دەكرۆژم، واتە سەرچاوەی كرتاندنی نینۆكم لەنەستەوەیە، بەڵام كاتێك بەهۆش خۆمدا دێمەوەو دەكەومەوە دۆخی هەستی، لەبەرامبەر خەڵیكدا هەست بەشەرمەزاریو خۆبەكەم زانین دەكەم، ڕاڤەو شرۆڤەیەكی كورتی ژیانو كێشەو گرفتەكەمتان بۆباس دەكەم.
من ناوم جانی جیسونە، تەمەنم (22) ساڵە، لەوكاتەوەی كە لەیادمە نینۆك دەكرتێتم، بەتایبەت ئەوكاتەی كە دایكو باوكم لەیەك جودابوونەوەو من مەجبور بووم لەگەڵ دایكمدا بژیم، ئەوكاتە تەمەنم( 4) ساڵان بوو، تەنانەت لەفێرگەش هەربەردەوام بووم لەنینۆك كرۆژتن، هەروەها تاوەكو دواناوەندیو ئیستاش كە لەزانكۆمو لەبەشی فیزیا دەرس دەخوێنم هەندێك جار لەمحازەرەو لەماڵیشەوە بەردەوام نینۆك دەكرتێنم، تەواوی نینۆكەكانم لەبەین ڕۆیشتووەو خراپ بوون، هەندێك جار نینۆكەكانم خوێنیان لێدێتو دەبن بەبرین، یەكێك لەهاوقۆناغەكانی زانكۆم پێشنیاری ئەوەی بۆكردم سەردانی دكتۆرێكی رێنموێنی دەروونی بكەین، بۆئەوەی چارەسەرێكم بۆبدۆزێتەوە، ڕۆیشتین بۆلای دكتۆر( ساموئل جی استیون) كە یەكێك بوو لەدكتۆرە شارەزاكانی سایكۆلۆژیا، ڕووداوی ژیانمو كێشەو گرفتەكەمم بۆباس كردو ئەویش لەوەڵامدا ووتی” نینۆك كرۆژتن لەلای منداڵان باوە، هەروەها نابێتە كێشەیەكی سەرەكی بۆمرۆ، بەڵام ئەگەر بێتو لەسەری بەردەوام بن، ئەوكات دەبێتە كێشەو گرفتو پێویستە بەدوایی چارەسەردا بگەڕێت، زۆرێك لەوكەسانەی كە نینۆك دەكرتێنن، هەتاوەكو تەمەنی گەنجێتیش هەر لەسەری بەردەوام دەبن، ئەوكات تەركی دەكەنو وازی لێدێنن، بەڵام كەسانێك هەیە، تاوەكو تەمەنی ( 35) ساڵی ناتوانن واز لەوخووە بهێنن.
پێدەچێت مناڵ كە نینۆك دەكرۆژێت، هیچ كێشەیەكی نەبێت، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەبێت كە نینۆكیان درێژبووەو یان لاسایی منداڵە هاوڕێكەی بكاتەوە، بەڵام (90/100) ئەوكەسانە كە نینۆك دەكرتێنن دووچاری دڵەڕاوكێو ڕاڕاییو هەروەها فشارو گوشاری دەروونی بوون، یاخود دووچاری نیگەرانی پەنهانی بوون، كە پێویستە بەدوایی هۆكارو فاكتەری توشبوونەكەیدا بگەڕێن، ئەگەر هاتو هەرخێزانێك منداڵەكەی ئەوكێشەیەی هەبوو پێویستە ببرێتە لای دكتۆرێكی پسپۆڕی دەروونی یان سەنتەرێكی دەروونی بۆئەوەی گرفتەكەی بۆچارەسەربكەنو نەهێڵن تەشەنە بسەنێت.
نینۆك كرتاندن نەوەك لەنێو كۆمەڵگادا خوویەكی نێگەتیڤەو لەلایەن كەسانی چواردەورەوە سەركۆنەو سەرزەنیشت دەكرێن، بەڵكو دەبێتە هۆی ئەوەی چواردەوری پەنجەكان ئاودزو كێم بكات، هەروەها تڵۆقەی ووردو خوین ڕێژی لەپەنجەكاندا ڕووبدات، یاخود ببێتە نەخۆشیەكی درێژ خایەن.
پێشنیاری من بۆئێوە ئەوەیە بارودۆخێك بۆخۆتان فەراهەم بهێنن، كە دووچاری پەشێوحاڵیو نیگەرانی نەبن، سەیری بەرنامەی هەست بزوێنەر بكەن، وەك تەماشای ئەوبەرنامەو درامایانە بكەن كە لەهەستانە نزیكە، هەمیشە نینۆكەكانتان كورتبكەنەوەو لیوارەكانیان بەبڕبەنی نینۆكەر ڕێكبكەن، هەتاوەكو تیژنەبێت، باوەڕبەخۆبوون لەخۆتدا زیاتر گەشە پێبدە، لەگیرفاندا نوقڵ یاخود چەرەساتو بنێشت هەمیشە باهەبێت، هەركات هەستت بەوە كرد كە دەتەوێت نینۆك بكرتێنیت سودیان لێوەربگرە، هەروەها بڕۆن بۆمیوانی یان گوێ لەمۆسیقا بگرن بۆئەوەی ڕزگارتان بێت لەوگرفتە.
سەرچاوە: خانەوا سبزی فارسی.
Omer. halabjay@ yahoo. Com
تشرینی دووهم 22, 2011
منداڵ لهنێوان نازپێدان و دابینکردنی پێداویستیدا – ڕۆشنا ڕهشید – زانکۆی سۆران
منداڵ لە نێوان نازپێدان و دابینكردنی پێداویستیدا
رۆشنا رەشید
زانكۆی سۆران
پەروەردەكردنی منداڵ،كارێكی قورسە بەڵام ئەستەم نیە،ئێمە هەمیشە دەمانەوێت شتانێك بۆ منداڵەكانمان هەڵبژێرین،كەوا دەگمەن و جیاوازن،زۆرجاریش تووشی راڕایی ودڵەراوكێ دەبین و پرسیار لەخۆمان دەكەین:ئایا هەلبژارنەكانمان دروستن؟لەوەش گرنگتر ئەوەیە:ئایا دەتوانین منداڵەكانمان پەروەردەبكەین،بەبێ ئەوەی سزایان بدەین؟تاچەند دروستە منداڵێك پەروەردەبكەیت مانای سزا نەزانێت؟وشەی نا یان نیە نەزانێت؟ئەم منداڵە لە داهاتوو چ جۆرە كەسایەتیەكی لێ دەردەچێت؟
وشەی بەناز یان نازۆك بۆ مندالێك بەكار دەهێنرێت،كەوا وشەی نیە ی نەبیستووە،هەموو شتێكی بە كەمترین هەوڵ بۆ دابینكراوە،ئەم جۆرە منداڵە ئەگەری زۆری هەیە كەسایەتیەكی تێكشكاوی لێ دەربچێت و خۆپەرست وهەڵپەرست بێت وبەرگەی كەمترین ناخۆشی نەگرێت.
ئەركی دایباب*ئەوەیە چۆن پێداویستی منداڵ دابین بكات،بەڵام لە هەمان كاتدا زێدەرۆیی نەكات لەم پێداویستیانە،ئەم بابەتەش هەوڵێكە بۆ ئاشنا كردنی دایباب بە چۆنیەتی دابینكردنی پێداویستی منداڵو خۆدوورگرتن لە بەنازپەروەردەكردنی.
*هۆكارەكانی دروستبوونی منداڵی بەناز
1- وەڵامدانەوەی هەر داواكاریەكی منداڵ:زۆر جاران دایباب پێیانوایە،خۆشبەختی منداڵەكانیان لەوە دایە هەموو شتێكیان بۆ دابین بكەن،یان وەڵامی هەموو پێداویستەكانیان بدەنەوە،ئەوان پێیانوایە ئەركی دایباب تەنها دڵخوشكردنی منداڵەكانیانە،بەهەرجۆرێك بێت!ئەمەش هەڵەیەكی گەورەیە و منداڵی بەناز لە ئێستا و خاوەن كەسایەتی لاواز لە داهاتوو دروست دەكات. پێویستە ئەو راستیە بزانن،كەوا چەند بەڵی بۆ داواكاریەكانی منداڵ هەیە،ئەوەندەش نەخێر هەیە،هەروەك چۆن منداڵ بە بەڵێ دڵخۆش دەبێت،با ئەوەندەش بەنەخێر دڵتەنگ بێت!دەبێت دایباب ئەو راستیە زانستیە بزانن،كەوا منداڵ دەبێت لە كاتی پاداشتكردن پاداشت بكرێت و لەكاتی سزاداندا سزا بدرێت.
2-نەبوونی بەرنامە ویاسا لەماڵدا:هەركەتێك بەرنامەیەك نەبوو بۆ كۆنترۆڵكردنی حەزو ئارەزوو یان داخوازیەكانی منداڵ،ئەوا ئەگەری بەنازبوونی زیاترە،بۆیە پێویستە هەمیشە سنورێك هەبێت ،كەوا مناڵ تێنەپەڕێنێت ویاسایەك هەبیت لێی لانەدات،دانانی یاساو بەرنامەی ماڵ سەختترین هەنگاوە،بەڵام گرنگترینیشە،ئێمە واراهاتووین سنوورداركردن و دانانی بەرنامە بەخاڵێكی نێگەتیڤ سەیربكەین،بەڵام لە راستیدا ئەمە خاڵیكی سەرەكی پەروەردەی مناڵە وپێویستە هەموو دایبابێك رەچاوی بكەن.
زۆرجاران مناڵ خۆی داوای بەرنامەویاسا دەكات،چونكە بە هەبوونی بەرنامە ویاسا منداڵ هەست بە ئارامی وئاسایش دەكات.
دەستەواژەیەك هەیە،كەوا زۆر جار لەكومەڵگەی ئێمەدا گوێ بیستی دەبین ئەویش:تازە لەدەستم دەرچوو!ئەم دەستەواژەیە زۆر ترسناكەو ئەبێت دایباب خۆی لێ بە دووربگرن،هیچ كاتێك درەنگ نیە بۆ دانانی بەرنامە بۆ مناڵەكەت،ئەبێت كۆمەڵە یاسایەك هەبن لە ماڵ ومنداڵەكەشت ئاگاداربكرێتەوە،كەوا ئەمانە یاسای ماڵن ودەبێت هەموو پێیەوە پابەندبن،بۆنموونە یاسایەكت داناوە،كەوا منداڵەكەت دەبێت دوای یاریكردن،هەموو پێداویستیەكانی كۆبكاتەوە،بۆیە گەر ئەم یاسایەی شكاندو ویستی سەیری تەلەڤزیۆن بكات،ئەوا رێی لێ بگرەو پێی بڵێ:ئێمە یاسایەكمان هەیە،ئەویش دەبێت كەلوپەلەكان كۆبكرێنەوە،ئنجا سەیری تەلەڤزیۆن بكرێت،ئەگەر مناڵەكەت نوزایەوە،یان دەستی بەگلەیی كردن كرد،پێی بڵی:بمبوورە،ئەمویست یارمەتیت بدەم،بەڵام ئەمانە یاسای ماڵەكەمانن ودەبێت هەموومان پابەندبین پێیەوە.كاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆنیش هەیە،بەڵام دوای كۆكردنەوەی شتەكان.بێگومان بەم جۆرە منداڵەكەت تێدەگات،كە یاسای خێزان گرنگە و پێویستە پێیەوە پابەندبێت،نموونەیەكی تر:تۆ بەرنامەت داناوە منداڵەكەت شەوانە كاتژمێر9 بخەوێت،بەڵام ئەو هەمیشە بەهانە ئەگرێت ودەیەوێت كاتژمێر11 بخەوێت،لەم كاتەدا تۆ نابێت بەرنامەكە هەڵبوەشێنیتەوە،چونكە منداڵەكەت براوەو تۆو بەرنامەكەت واتە(شێوازی پەروەردەكردنەكەت)دۆراو دەبن.هەوڵبدە بەشێوەیەكی تەندروست كۆنترۆڵی بەرنامەو یاساكان بكەیت،بەڵام وریابە یاساكان زۆر تووند نەبن،بەجۆرێك منداڵەكەت كەسایەتیەكی ئاڵۆزی لێ دەربچێت،بە دانانی یاساو بەرنامە،تۆ منداڵەكەت فێردەكەیت ،كەوا ژیان هەمووی یاساو بەرنامەیە و ئەبێت پابەندبین پێیەوە،سودێكی تری بەرنامە ئەوەیە،منداڵەكەت فێردەبێت،چۆن رێز لە كات بگرێت وكاتەكانی خۆی رێكبخات.
3- پێدانی پارەوكڕینی شتی زۆر بۆ منداڵەكەت:منداڵان نازانن جیاوازی لە نێوان حەزەكان وپێداویستیەكاندا بكەن،زۆرجار منداڵ بۆ شتێك دەپاڕێتەوە،كە حەزی لێیەتی،چونكە هاوڕێیەكانی هەیانە،بەڵام ئەم شتە تەنها حەزەو پێداویستی نیە،زۆرجاران دایباب ناتوانن بەرگەی حەزەكانی منداڵەكانیان بگرن،چونكە خۆیان هەندێك یادگاری تاڵیان لە تەمەنی منداڵیەوە هەیە،لە بێبەربوونیان لە حەزوو و ئارەزوودا،بۆیە نایانەوێت منداڵەكانیان هەمان ئازاریان هەبێت،بەڵام ئەمە زیاتر لەكارێكی خۆپەرستی دایبابە،نەك حەزی منداڵ!چونكە دایباب لەنەستەوە نایانەوێت ئەم یادگاریە تاڵانەیان بێتەوەیاد،بەڵام دیسان ئەمە هەڵەیەكەو دایباب تێی دەكەون.
جیهانی ئەمڕۆ پڕە لەحەزوو وئارەزوو،لە جیاتی ئەوەی بە منداڵەكەت بڵێی بۆچیتە؟یان ئەی تۆ دانەیەكی ترت نیە لەمە؟پێی بڵێ:ببورە من ناتوانم ئەمەت بۆ بكرم،یان پێی بڵێ:باشە،تۆ دەتوانیت ئەمە بخەیتە لیستی داواكاریەكانت و لە كاتێكی گونجاودا بۆت دەكڕم،هەوڵبدە بۆ هەموو(نا)زۆر روونكردنەوە مەدە،چونكە منداڵان زۆر زانان لە هێنانەوەی بەهانە ورێگە گرتن لە بەهانەكانی تۆ.
لیستی داواكاریەكان،لیستێكە تۆ بومنداڵەكەتی دروست دەكەیت،تێیدا ئارەزووكانی یەكە یەكە ریزدەكەیت،هەرجارەو بەپێی توانا یەكێك لە ئارەزووكانی بۆ دەستەبەر دەكەیت،بۆ نموونە لە رۆژی لەدایكبوون یان كاتێك كارێكی باش ئەنجام دەدات،یەكێك لە داواكاریەكانی لیستەكەی بۆ دابین بكە،بەڵام ئاگاداربە منداڵەكەت فێری بەرتیل وەرگرتن مەكە!چونكە بەرتیلیش منداڵەكەت بەنازو شكستخواردوو دەكات،رەنگە دایباب بپرسن جیاوازی نێوان پاداشت وبەرتیل چیە؟پاداشت بریتیە لە بەخشین لەدوای ئەنجامدانی كارێك،بەڵام بەرتیل بریتیە لە بەخشین بەر لەئەنجامدانی كارەكەو،منداڵەكە وەرگرتنی بەرتیل وەك مەرجی سەرەكی بە ئەنجامدانی كارەكە دەبەستێتەوە،بۆیە گەر بەرتیل نەبوو كارەكە نابێت،بەمەش دەبێت هەموو دەم پێداویستی منداڵ دابینبكرێ،تاكو كارێك ئەنجامبدات،نموونەیەك بۆ زیاتر روونكردنەوەی بەرتیل،كاتێك بە منداڵەكەت دەڵێیت 250 دینارت دەدەمێ و برۆ ددانەكانت بشۆ،بەڵام كاتێك پارە نەما ددان شوشتن نامێنێت.
ڕێگایەكی تر بۆ ڕێگەگرتن لە منداڵەكەت،لەداواكاری زۆر بریتیە،لە پێدانی پارەی هەفتانە یان مانگانە ودانانی داهات(دەخیلە)بۆی،كاتێك داوای شتێك دەكات،پێی بڵی با لە داهاتەكەی خۆی دەربێنێت،بەمجۆرە منداڵەكەت فێردەبێت بەهای پارە چیە وچۆن بەرپرسیارانە مامەڵە دەكات،بەڵام دیسان دەبێت داهاتەكەی ڕیكبخرێت،و نابێت منداڵ مافی تەواوی بدرێتێ لە سەرفكردنی پارەكەی،كاتێكیش دەڵێت:ئەی بۆچی ماڵی فلانە كەس بۆ منداڵەكەیان كڕی؟پێی بڵێ هەر خێزانەو یاسای خۆی هەیە ورەنگە ئێمەش شتێك بۆ تۆ بكڕین،كە ئەوان نەیانبێت،جگە لەمە زۆر گرنگە منداڵەكەت فێری بەخشین بكەیت و،مانگانە بەشێك لە پارەكەی خۆی ببەخشێت،بەم شێوەیەش جگە لەوەی فێری كاری خێرخوازی وبەخشین دەبێت،لە دەست رەزیلی و پارەپەرستیش رزگاری دەبێت.
*وشەی دایباب جێگرەوەی دایك وباوكە
تشرینی دووهم 20, 2011
چهقاوهسویی – و: د . ڕێدار محهمهد ئهمین – پسپۆری نهخۆشییه دهروونییهکان
چەقاوەسویی
و.د.ریدار محمد ئەمین بە دەستكاریەوە لە نامیلكەی پرۆگرامی راهینان بۆ مامۆستایان سەر بە ریكخراوی IRD
هەموو شەوێك تا دەنووم ، دەگریم ، پرسیار لە خۆم دەكەم بۆچی من … ؟
لە خەو ڕادەپەڕم ، چونكە خەوێكی ناخۆشم بینیوە .
، هەموو شەو تارماییەك دەبینم بەرەو من دێت ، هاوار دەكەم ، فریام كەون
تارماییەكە بەسەرمدا دەقیژێنێت ( هاوار مەكە ، ئەگینا خراپتـرم لایە ! )
من ئەو بەیانیە خۆم نەخۆش كرد ، هەشت جاری تر وام كردووە .
دایكم گومانی پەیدا كرد ، بۆیە چەند پرسیارێكی قورسی ئاراستەكردم .
( ئەم داڕوشانەی پێستت كەی پەیدا بووە ؟ ئایا شەڕت كردووە ؟ )
من بەشپرزەیی وەلامم دایەوە ( نەخێر ) ، ( هیچم نەكردووە )
من كاتێك چوومە قوتابخانە ، ئەو داوای پارەی كرد ، من پێم نەدا ، ئەو بەزۆر لێی بردم ، داڕوشانێكی ترم بۆ زیاد بوو ، دیسانەوە ئەو پرسیارەم كرد ، بۆچی من ؟
ئەمە ، لە لایەن قوتابیەك نووسراوە كەوا قوربانی ژێردەستەی چەقاوەسویەكە .
چەقاوەسویی گرفتێكی بڵاوە لە هەموو جیهاندا و لە هەموو وڵاتێكدا ڕوودەدات ، چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵی دەوەستێتە سەر كەسایەتی چەفاوەسوەكە ، قوربانیەكە ، كولتووری كۆمەڵگە و ژینگەی قوتابخانە . چەقاوەسویی بەوە پێناسە دەكرێت ، كە بریتیە لە بێزاركردن و ئازاردانی بەردەوامی كەسانیتر ، لەوانەیە شێوازی توندوتیژی جەستەیی ، ترساندن ، دزینی شت یاخود شێوەی زارەكی و دەروونی بێت وەك گاڵتەپێكردن ، ناووناتۆرە لێنان ، هەڕەشە كردن ، دەركردنی … هتد .
چەقاوەسو هەموو كات بێ سۆز و بێ ڕەحمە بەرامبەر منداڵانی تر و حەزی لە دەسەڵات و زاڵابوونە ، ئەمانە ڕەنگە ئەزموونی كۆمەڵایەتیان كەم بێت و نەتوانن بەسەر خۆیان زاڵابن ، لەوانەشە گرفتی فێربوونیان هەبێت ، هەندێك لە چەقاوەسوكان چاونەترسن و ڕووبەڕووی بەرامبەر دەبنەوە ، ڕەنگە چەقاوەسوكە سەرۆكی باندێكی چەقاوەسو بێت ، كەوا ئەندامەكانی هەمان ئارەزووی دەسەڵات و زاڵابوونیان هەبێت ، یاخود لەلایەن چەقاوەسوكەوە ترسێندرابن و بە ناچاری لەگەڵیدا بن .
چەقاوەسوكان حەزدەكەن ئەو منداڵانە بێزاربكەن كەوا بێ دەسەڵاتن ، ئەو قوربانیانە دەبنە ئامانج كەوا جیاوازن لە جلوبەرگ ، درەنگ فێردەبن ، ترسنۆكن ، جەستەیان بچووكە یان بێ هێزن ، هاوڕێیان كەمە یان ئەزموونی كۆمەڵایەتیان نیە ، هەروەها چەقاوەسوكان ئەو منداڵانە دەكەنە ئامانج كەوا لە ڕەگەز یان توخم جیاوازن ، لەوانەیە قوربانیەكە بێ دەسەڵات بێت و نەتوانێت پشت بە خۆی ببەستێ ، زوو بگری و توانای شەڕكردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی نەبێت . ئەگەر منداڵەكە هاوڕێی نەبوو ، ئەوا كەس نایپارێزێت لە چەقاوەسوكە . شەڕی چەقاوەسو زیاتر لە كاتی پشوودان ڕوودەدات وەك : كاتی یاری كردن ، لە ئاودەست ، كاتی نان خواردن … هتد ، لەو ساتانەدا منداڵا كەمتـر چاودێری دەكرێت ، پێویستە مامۆستایان ئاگایان لەو منداڵانە بێت ، كە ئەگەری بوونە قوربانیان هەیە وەك ئەوانەی داڕوشان و برینیان لە جەستەدایە و جلەكانیان دڕاوە ، بە خوێنە یان پیس بووە . لەوانەیە قوربانیەكان پارە یان شتی تر ون بكەن ، لە ئەنجامدا ڕەنگە ئەم منداڵانە ترسی ئەوەیان هەبێت ، بچنە ئاودەست ، شوێنی یاریكردن ، شوێنی نانـخواردن ، یاخود خۆیان نەخۆش بكەن ، خەمبار دیار بن ، لە هاوڕێیان دابڕێن ، یان گرفتی تریان هەبێت وەك : تەركیز كردن ، دڵەڕاوكێ ، گرفتی نووستن و خواردن ، گرفتی جەستەیی وەك سەرئێشە ، سك ئێشە . زۆر گرنگە تێبینی ئەوە بكەیت ، كە قوربانیەكان ، نكۆڵی لەوە دەكەن كەوا لەلایەن منداڵی چەقاوەسوكە هەڕەشەیان لێ كرابێت ، یاخود ئازار درابن .
پێویستە مامۆستایان زۆر وشیاربن ، تاكو ئەم نیشانانە بناسنەوە و چاودێری ورد بكەن ، تاكو ئەم ڕەفتارانە ڕوونەدەن ، پێویستە هەر ڕەفتارێكی چەقاوەسویی ڕابگرن و بە تەنیا قسە لەگەڵا چەقاوەسوكە و قوربانیەكە بكەن . سەبارەت بە چەقاوەسوكە ، پێویستە لەسەر مامۆستایان دووبارە یاساكانی وەبیر بهێننەوە و ، ڕێگە لەم ڕەفتارەی بگرن ، سەبارەت بە قوربانیەكەش ، پێویستە دڵنیای بكەنەوە ، كەوا ئەم ڕەفتارەی چەقاوەسوكە بەرامبەری ، بە هۆی هەڵەی ئەو نیە و شایەنی ئەم جۆرە مامەڵەیەش نیە . هەروەها پێویستە قوربانیەكە دڵنیا بكرێتەوە كەوا مامۆستا و قوتابخانە ، هەموو شتێك دەكەن ، تاكو ئەم ڕەفتارانە دووبارە نەبنەوە . هەروەها لەسەر فەرمانبەرانی قوتابخانە پێویستە یارمەتی قوربانی بدەن ، چۆن بەبێ شەرم داوای یارمەتی بكات ، كاتێك ڕووبەڕووی ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەبێتەوە ،
ئەو منداڵانەی دەبنە قوربانی چەقاوەسوەكان ، پێویستە فێربكرێن ، چۆن هاوڕێ پەیدا دەكەن ، چۆن خۆیان لە چەقاوەسوكان لادەدەن ، یان بوونی خۆیان دەسەلمێنن ، ئەگەر شیاو بێت پێویستە چەند وەڵامێكی توند بدەنەوە وەك ( بەڕاستی تۆ گرفتت هەیە ، كاتێك ناووناتۆرە لە من دەنێیت ) پێویستە لەسەر مامۆستایان یارمەتی ئەم قوتابیانە بدەن ، تاكو متمانەیان بەخۆیان زیاتر بێت . هەروەها یارمەتیان بدەن ، ئارەزوەكانیان لەو بوارەدا پەرەپێبدەن ، كە خۆیان حەزیان لێیە ، متمانە بە خود بەخشین و وانەكانی فێربوونی هونەری جەنگ یارمەتیدەرن بۆ ئەم جۆرە قوتابیانە ، لەناو پۆلیشدا ، پێویستە مامۆستایان لەنێو ئەو قوتابیانەیان دابنێن ، كەوا زیاتر قبوڵیان دەكەن .
پێویستە یاسای توند سەبارەت بە ڕەفتاری توندوتیژی و شەڕانگێزی هەبێت ، هەروەها پێویستە لەسەر قوتابیان ئەوە بزانن ، كەوا لێپرسراویەتی هەمووانە ، ئارامی قوتابخانە بپارێزن ، دەبێت هەموو قوتابیان فێربكرێن قبوڵی كاری چەقاوەسویی نەكەن و هەر كارێكی توندوتیژیش بگەیەننە مامۆستا یان بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە ، ئەمەش دوزمانی و قسە گێڕانەوە نیە ، بەڵكو پارێزگاری كردنی قوتابیان و گەیاندنی ڕووداوەكانە . لە هەندێك قوتابخانەدا ، دادگا لەلایەن قوتابیانەوە دانراوە و گفتوگۆ و دەمەقاڵی دەكرێت ، تاكو ئەنجامێكی دادوەرانە دەردەچێت بۆ ڕەفتارێكی نەشیاو . ئەم ئەنجامانەش وەك گێڕانەوەی پارەی بردراو لەلایەن چەقاوەسوكە ، یان چاككردنەوەی شتە شكێنراوەكان ، دەركردن لە هەندێك چالاكی و یاری خۆش ، هێشتنەوەی چەقاوەسوكە چەند خولەكێك دوای قوتابخانە ، تاكو قوربانیەكە ئازار نەدات لە ڕێگادا .
مامۆستایان دەتوانن ، كۆبوونەوە لە پۆل ئەنجام بدەن بۆ باس كردن لە پرسی چەقاوەسویی ، هەندێك بابەتی گفتوگۆ ئەمانە دەبن :
1-پاڵنەرەكانی چەقاوەسویی چین ؟
2-چۆن چەقاوەسوكان بە ڕێگایەكی پۆزەتیڤانەتر ، پێویستیەكانیان دابین دەكەن ، ؟
3-قوربانیەكە هەستی چۆنە ؟ چۆن دەتوانین یارمەتی بدەین ؟
4-چۆن خۆت دەپارێزیت لە بوونە قوربانی چەقاوەسویەك ؟
نواندنی ڕۆڵا ( بە شێوەی شانۆ یان تەمسیل ) ، ئەنجام دەدرێت ، بۆ وەڵام دانەوەی ڕەفتارەكانی چەقاوەسو،
زۆر پێویستە زووتر مامەڵە لەگەڵا چەقاوەسو بكرێت و ، یارمەتی بدرێت ڕەفتارەكانی بگۆڕێت و بە شێوازێكی پۆزەتیڤانەتریش مامەڵە لەگەڵا داواكان و پێداویستیەكانی بكرێت . ئەگەر ڕەفتارەكان لە سەرەتای تەمەنی 10-20 ساڵیەوە چاكـنەكرانەوە ، ئەوا ڕەنگە تا تەمەنی درەنگ بەردەوام بن و چەقاوەسو ببێتە كەسێكی توندوتیژ و دژە كۆمەڵا و تاوانبار . بۆ پێشنیازەكانی مامەڵەكردن لەگەڵا چەقاوەسو دۆخێك لە قوتابخانە دروست دەكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە.
ڕووبەڕووی منداڵی توندوتیژ مەبەوە و هێزی لەگەڵا بەكارمەهێنە . ڕەنگە ئەم منداڵانە هەست بە هێز و دەستەڵات و زاڵابوون بكەن بەسەر مامۆستادا ،
ئەو ڕێگا چارانە بدۆزەوە ، كە بەسەر (ئەو هەستەی) ئەو زاڵا دەبێت .
1-باسی ڕووداوەكە ، لەگەڵا قوتابیەكە بكە و پێی بڵێ چۆن دەكرا ڕووی نەدابوایە ، چۆن دەتوانین كۆنتـرۆلی خۆی بكات و لە داهاتوو چۆن ڕەفتار بكات .
ڕ2-ەفتاری ئێستای منداڵەكە بەگشتی جیابكەوە ، تێیبگەیەنە ، كە تۆ وەك مرۆڤێك ئەوت خۆش دەوێت ، بەڵام قبوڵی ئەو توندوتیژیەی ئەو ( بە قسە یان بە جەستە ) ناكەیت بەرامبەر قوتابیانی تر .
3-هیچی تر مەیبە بۆ گۆشەی سایكۆلۆژی ( ئەو گۆشەیەی منداڵا لە پۆل دەبێت لێی ڕاوەستێ كاتێك ڕەفتاری نەشیاو دەكات ) ، لەكاتێكدا وا بیردەكاتەوە پێویستە خۆی بگۆڕێت .
4-پەیمانێكی لەگەڵا ببەستە و قسەی لێ وەربگرە . كە پاداشتی هەر ڕەفتارێكی گونجاوی بكەیت .
5-دەست كاری ژینگەی دەوروبەر ( پۆل ) بكە ، بە شێوەیەك ڕەفتارە نەشیاوەكان و گرفتەكان كەمتـر ڕووبدەن
6-بۆ هۆكارەكانی تری تووڕە بوون و توندوتیژی بگەڕێ و هەل بدە قوتابی تاكو هەستەكانی خۆی دەرببڕێت .
7-كۆبوونەوەیەك لەگەڵا دایباب ئەنجام بدە و باس لە ئەنجامە خراپەكانی ڕەفتارە توندوتیژیەكەی منداڵەكە و ، نەگونجانی لەگەڵا یاساكانی قوتابخانە بكە . پرسیاری ئەوە بكە ، ئایا هەمان ڕەفتاری توندوتیژی لە ماڵەوە یان لە گەڕەكیش هەیە ، پێشنیازی دایباب وەربگرە و وەك یەك تیم لەگەڵیان كاربكە ، بۆ دانانی ستـراتیژی بۆ یارمەتی دانی منداڵەكە . سیستەمێكی گونجاو دابنێ ، تاكو پەیوەندی بەردەوامت لەگەڵا دایباب هەبێت ، بۆ هەر گرفت یان پێشڤەچوون لە ڕەفتاری منداڵەكە .
وشیاربە لە هەر خراپ مامەڵە كردندێكی خێزان لەگەڵا منداڵەكە ، گەر هەر ڕەفتارێكی توندوتیژ بەرامبەر منداڵەكە هەبوو ، ئەمە بە لایەنی كەمەوە پەیوەندیدار بگەیەنە .
8-منداڵەكانی تریش لەسەر باوەڕبەخۆ بوون ڕابهێنە و فێریان بكە چۆن خۆیان لە منداڵی شەڕانگێز دەپارێزن .
تشرینی دووهم 20, 2011
هۆکارهکانی تووشبوونی منداڵ به کێشه دهروونییهکان – ئامادهکردنی: چارهسازی دهروونی – سهڵاح حهسهن
هۆکارهکانی تووشبوونی منداڵ به کێشه دهروونییهکان
ئامادهکردنی
چارهسازی دهروونی
سهڵاح حهسهن
هۆکارى زۆرێک لە کێشە دەروونى و هەڵچونییەکانى منداڵ بریتییە لە شێوازى پەروەردە و پێگەیاندنى منداڵ لە نێو دەزگا کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتى و ژینگەى خێزان بەتایبەتى، لە بەرئەوە خێزان پشکێکى گەورەى بەردەکەوێت. دروستکردنى ژیانى هاوسەرێتى بریتییە لە پێکەوە کۆبونەوەى دووکەس بەشێوەى ژیانێکى نوێ، لەژێر چەترى پێکهاتەیەکدا کە ئەویش بریتییە لە خێزان ، بەهۆى بوونى جیاوازییەکى زۆر لە نێوان تاکەکاندا، لەکاتى دروستکردنى خێزاندا زۆرترین حاڵەتى خۆگونجاندن پێویستە بۆ دایکان و باوکان تاکو بتوانن ژیانێکى سەرکەوتوو دروست بکەن، لەبەرئەوەى هەریەکەیان ئەزموون و تێگەیشتن و دابونەریتى تایبەتى خۆى هەیە و هەریەکەیان لە ژینگەیەکى جیاوازدا پەروەردە بوون. لە تێگەیشتن و جیاوازیی و کێشەکانى نێو خێزاندا دایک وباوک تێیدا بەشدارن و ئەمەش کاریگەریی و زیانەکانى تەنها بۆ خۆیان نییە، بەڵکو کاریگەرى گەورە لەسەر منداڵەکانیش جێدەهێڵێت.
منداڵ کائینێکى ناسکە و بە ئاسانى کاریگەرى لێدەکرێت بە هۆى ئەو شتانەى لە چواردەوریدا هەیە، لێرەوە ئێمە وەکو دایکان و باوکان بەرپرسیارێتییەکى گەورە لە ئەستۆماندایە لە پێگەیاندن و ئاڕاستەکردنى منداڵەکانماندا، یان بەشێوەیەکە بەرەو رێگەیەکى ڕاستەو گەنجێک دروست دەکات لەسەر پەیرەوێکى دروست و دوور لە تێکچون و کێشەى دەروونى.. یان گەنجێک پێدەگەیەنێت گرفتارە بە چەندین گرێى دەروونى و لە داهاتودا دەبێتە هۆى لادان یان نەخۆشى دەروونى.
لەم بەشەدا ئەو هۆکارانە دەخەینە بەرچاو کە دەبنە هۆى دروستکردنى کێشەى دەروونى لاى منداڵ، پێویستە لەسەر ئێمەش هەموو کات لەبەرچاویان بگرین و بەپێى توانا دوربکەوینەوە لێیان تاکو منداڵەکانمان بەتەندروستییەکى دەروونى باشەوە ژیان بەسەربەرن.
ئەو هۆکارانەى دایک و باوک هەردوکیان سەرچاوەیانن:
• مامەڵەکردنى توند و تیژ لەگەڵ منداڵ، سزاى جەستەیى، ئیهانە و سەرزەنشتکردن،… ئەمانە دەبنە هۆى وەستانى گەشەکردنى متمانە بەخۆبوون لاى منداڵ و لەجێگەى ئەودا ترس و دودڵى و شەرم دروست دەبێت لە هەرشتێک کە بیرى لێدەکاتەوە پێى هەڵسێت، هەروەها دەبێتە هۆى توشبوونى بە گرفتارى دەروونى.
• جیاوازى و ململانێى خێزانى، منداڵ والێدەکات ببێتە لایەنگرى دایک یان باوک لەگشت بابەتەکاندا، ئەمەش دەیخاتە ناو ململانێیەکى دەروونییەوە.
• گرنگى و نازدان بە منداڵى نوێ ، هاتنە دنیاى منداڵى نوێ لەناو خێزاندا بە زەبرێکى دەروونى توند دەژمێردرێت بۆ منداڵەکانى تر کە بەهۆیەوە توشى ڕوخان دەبن.. منداڵ دەکەوێتە تەنگژەیەکەوە تاکو دەگاتە ئاستى خەمبار بوون کاتێک منداڵێکى تر دەبێتە خاوەنى بەختێکى باش کە پێشتر ئەو خاوەنى بووە، بۆتە خاوەنى کۆمەڵێک شت منداڵەکانى تر وەکو ئەو نییانە ، هۆکارى هەموو ئەم شتانە بریتییە لە بەناز پەروەردەکردنى منداڵى نوێ بەشێوەیەکى بەرچاو لەلایەن دایک و باوک و گرنگى نەدان بە منداڵەکەى تر وەکو لەپێشتردا گرنگییان پێدەدا.
• ململانێى نێوان دایک و باوک دەربارەى زاڵبوون لەسەر منداڵً و بەدەستهێنانى سەرکەوتن، لێرەدا منداڵ توشى ئاڕاستەکردنى دژبەیەک دەبێت بەشێوەیەک وا لەمنداڵ دەکات توشى سەرسامییەکى توند ببێت و نەتوانێت بەویستى خۆى هەڵبژێرێت یان بڕیار بدات ، ئەمەش توشى گرفتارییەکى دەروونى گەورەى دەکات، بەشێوەیەک ئەگەرى ئەوە هەیە لە داهاتودا توشى نەخۆشى دەروونى ببێت.
• منداڵ هەست بکات رق و کینە هەیە لە نێوان دایک و باوکیدا، چ بەشێوى ئاشکرا بێت یان نهێنى.
• نەبوونى گفتوگۆى کراوە لەنێوان دایک وباوک و ئەندامانى ترى خێزان.
• نەبوونى پلان و هاوکارى لە نێوان دایک و باوک بۆ گەشە پێکردنى کەسایەتى و توانا ژیرییەکانى منداڵ .
• گوشارخستنە سەرمنداڵ و بێبەشکردنى لەو شتومەکانەى ئارەزوى دەکات ، لەگەڵ ئەوەى خێزانەکە لەتوانایاندا هەیە دابینی بکەن.
• زیادەڕۆیى لە جێبەجێکردن و وەڵام دانەوە بۆ داواکارییەکانى منداڵ و پێدانى پارەى زیاد بەشێوەیەک نەگونجێت لەگەڵ تەمەنیدا، ئەمەش دەبێتە هۆى دروستکردنى منداڵى نازدار بەشێوەیەک دایک و باوک توانا و کۆنترۆڵکردنیان لەدەست دەدەن بۆ پەروەردەکردن و ئلڕاستەکردنى.
• ئالودەبوون ( ادمان )ى یەکێک لە دایک و باوک لەسەر مادە بێهۆشکەرەکان.
• ڕۆچون و سەرقاڵبوونى یەکێک لەدایک و باوک ( بەتایبەت باوک ) لە چێژ و خۆشییەکانى ژیان بەشێوەیەک زیان بگەیەنێت بە کەرامەتى خێزانەکەو هۆکارى دروستکدنى زەحمەتى بێت بۆ منداڵەکانى.
ئەو هۆکارانەى دایک سەرچاوەیەتى :
• دایک توشى هەندێک حاڵەتى تایبەت ببێت لەکاتى سکپڕیدا ، دەرمان بەکاربهێنێت و زیان بگات بە منداڵەکەى بەتایبەتى لە سێ مانگى یەکەمى سکپرى، جگەرە بکێشێت بەشێوەیەکى زۆر کاریگەرى دەبێت لەسەر تواناکانى ژیرى منداڵ.
• دایک لە ماوەى سکپریدا توشى خەمبارى ببێت.
• منداڵ دور لە سۆزى دایک پەروەردە ببێت بە تایبەت لە ساڵانى یەکەمى تەمەنى.
• دایک بەشێوەیەک زاڵ بێت لە نێو ماڵدا کە بەتەواوى کەسایەتى باوک ڕەتبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى باوک لە بەرچاو منداڵ هێما و بەهایەکى خراپى هەبێت.
• پشتگوێخستن و گرنگى نەدان بە پەروەردەکردنى منداڵ و جێهێشتنى بۆ بەخێوکەرێکى تر .
• دایک زوربەى کات سەرقاڵى گرنگیدان بێت بەخۆى و زۆر بچێتە دەرەوەى ماڵ و منداڵەکەى بەجێبهێڵێت.
• ترساندنى منداڵ بە شتە نادیار و خەیاڵییەکان وەکو جنۆکەو ئاژەڵى ترسناک لەڕێگەى گێرانەوەى چیرۆک بۆى، ئەمەش کاریگەرییەکى نێگەتیف بەجێدەهێڵێت لەسەر لایەنى دەروونى منداڵ.
ئەوهۆکارانەى باوک سەرچاوەیەتى :
o باوک بەتەواوى کەسایەتى دایک بسڕێتەوە و رۆڵ و گرنگییەکانى بێنرخ سەیر بکات.
o کاریگەرى زۆر دروست دەبێت لەسەر لایەنى دەروونى منداڵ کاتێک دەبینێت باوک جنێو بەدایک دەدات و لەبەرچاویدا لێى دەدات.
o باوکێکى خەیاڵ و سەرخۆش کە لەدرەنگانى شەودا دەگەڕێتەوە ماڵەوە و خێزانەکە بێزار و ناڕەحەت دەکات کاریگەرى دەبێت لەسەر بەهاو هێماى باوک لەبەرچاو منداڵدا.
o کاتێک منداڵ بۆى ئاشکرا دەبێت باوکى راستگۆ نییە یان پیاوێکى باش نییە، رێزى باوک لاى منداڵ نامێنێت و لێرەوە منداڵەکە لە ناخیدا سکاڵایەکى زۆرى لا دروست دەبێت و ئاشکراى ناکات تاکو گەورە نەبێت.
o باوک زۆر سەرقاڵى کارکردن بێت و کاتێکى تایبەت و دیاریکراو دانەنێت بۆ دانیشتن لەگەڵ منداڵەکانى و گرنگیدان پێیان.
o کۆچکردنى باوک بۆ دەرەوەى وڵات، ئەمەش وادەکات منداڵ بێبەش بێت لە بوونى پێشەنگێک یان مامۆستا و بەخێوکەرێک.
ئەو هۆکارانەى خودى منداڵ سەرچاوەیەتى:
* کەمى تواناى ژیرى منداڵ بەراورد بە منداڵانى هاوڕێى ، وادەکات منداڵ هەست بەکەمى و شەرم بکات بەتایبەت ئەگەر لەلایەن قوتابخانەکەیەوە فشارى لەسەربێت بۆ ئەو مەبەستە.
* بوونى ناتەواوى یان کەمئەندامییەک لە منداڵدا کە بوبێتە جێگەى گاڵتە پێکردنى منداڵانى تر، وەکو شەلەلى منداڵ ، لاوازى بیستن ، یان ناتەواوییەکى ترى جەستەیى.
سەرچاوە:
1. الصحە النفسیە للطفل د. هشام الخطیب و احمد محمد الزبادی الطبعە الاولى 2001 .
2. تۆرى ئینتەرنێت ( شبکە الحصن للعلوم الانسانیە ).
تشرینی دووهم 12, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن – تهواوکهری بهشی شهشهم – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی: میران زوهدی – سوید
سایکۆلۆژیای گەشەکردن Development psychology
میران زوهدی
دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی
Miran.psychologist@hotmail.com
تەواو کەری بەشی بەشی سێیەم له بهشی شهشهم
بەئاگابوون لە خود Self-awareness
گرنگترین ڕووداو کە ڕوودەدات لە ساڵی یەکەمی منداڵدا دروست کردنی بەئاگابوونە لە خود. هەست کردن بەوەی کە ئەم شتە هی منە دەبێتە دروست بونی بناغەی فەخر بەخۆکردن و دروست بوونی دڵپیسی. مندال لە ڕێگەی ئەم بەئاگابوون لە خودەوە دەتوانێت لە کەسانی چواردەوریشی بەئاگابێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی هەست کردن بە نزیکی و خۆشەویستی و هەروەها هەست کردن بە تاوانو گوناحکردن.
هەستکردن بە خود هێواش هێواش گەشەدەکات. لە چەند مانگی سەرەتادا مندالەکە تەنانەت بەئاگانیە لەوەی کە پارچەکانی لەشی وەک دەستو قاچو پەنجەکانو هتد، هی خۆیەتی. تەنانەت تا تەمەنی 8 مانگیش نازانن کە لەشی خۆیان لەکویدا تەواو دەبێتو لەشی کەسی تر دەستپێدەکات. هەربۆیەش تووشی سەر سوڕمان دەبن ساتێك منداڵێک دەیەوێت شتێکی یاری لەمنداڵێکی تر بستێنێت و مندالەکەی دی نایداتێت. منداڵەکە توشی سەرسوڕمان دەبیتو دەگری چونکە ئەو بە بشێک لە لەشی خۆی دەزانێت، بەڵام لە تەمەنی 12 مانگیدا بەئاگان لەخۆیانو دەزانن کەسی تر کەسێکی ترەو جیایە لەم و دەتوانێت لێیبدات گەر ئەو شتەی دەیەوێت منداڵەکەی تر نەیداتێ. بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەیەک کراوە لەسەر منداڵان لە تەمەنی 9 تا 24 مانگ. لایەکی دەموچاوی منداڵاینیان بە بۆیاخی سور ڕەنگ کردووە بۆ ئەوەی بزانن گەر دەست بەرن بۆ ڕەنگەکەی دەموچاویان ئەوا بە ئاگان لە خودی خۆیان دەزانن کە دەموچاوی خۆیانەو گەر کاردانەوەیان نەبوو دەستیان نەبرد بۆ دەموچاویان ئەوا نازانن کە دەموچاوی خۆیانەو بێئاگان لە خود. دەرکەوت کە هیچ منداڵێک لە ژێر تەمەنی 12 مانگییەوە کاردانەوەی نەبوو بۆ ڕەنگەگەو هەستی پێنەکرد، بەڵام ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە 12 تا 24 مانگ بوون کاردانەوەیان هەبوو وە دەستیان بۆ دەبرد (Lewis & Brooks-Gunn, 1979).
دروست بوونی هەستکردن بە شەرمەزاری و شانازیکردن بەخود پەیوەستە بە دروست بوونی بە ئاگاییبوون لەخود. دەتوانرێت هەستی پێبکرێت کە منداڵەکە هەست بە خودی خۆی دەکات کاتێک شەرمەزاری و شانازیکردن بە خۆی پیسان دەدات. چونکە منداڵ نازانێت کە ئەم هەستکردنانە بشارێتەوە واتە کە هەستی بە شەرمەزاری کرد پیشانی نەدات. لە دەوروبەری تەمەنی 1 ساڵیدا منداڵ زۆر سەرنج دەداتە سەر کاردانەوەی هەستی چواردەورەکەی لە ڕووداو و باروودۆخی جۆراو جۆردا و وەک ئەزمونێک بەکاری دەهێنێت تاکو بزانێت لە ڕیگەی ئەم ئەزمونەوە چۆن هەستی خۆی دەردەبڕێت. دایکو باوک ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە فێرکردنی منداڵەکانیان بۆ چۆنیەتی پیشاننەدانی دەربربڕینی هەستەکانیان لە بارو دۆخە جیاوازەکاندا، بە پێچەوانەی ئەوەی کە واباوبوو لە ناو خەڵکان کە دایکو باوک فێری منداڵەکانیان دەکان چۆن هەستەکانیان دەرببڕن.
تێوری جیاواز لەسەر دروستبوونی هەستی کۆمەڵایەتی منداڵ
لەم بەشەدا باس لە بۆچونو تیۆریەکانی هەندێک لە بنەماکانی زانایانی دەرونناسی و دەروونناسی گەشەکردنی منداڵان دەکەین.
فرۆید freud
فرۆید زۆر جەخت لەسەر ساڵانی سەرەتایی منداڵ و بایەخی دایک دەکات. پەروەردەی ساڵی یەکەمی منداڵەکە زۆر گرنگە بۆی کە منداڵەکە بتوانێت لە داهاتودا ڕووبەڕووی کێشەکانی بیتەوە و چارەسەریان بکات. فرۆید پێی وایە کە دروست بونی ئەو پەیوەندییەی کە لە سەرەتاوە لەبەینی دایکەکەو کۆرپەکە دروست دەبێت پەیوەندیەکی زۆر تایبەتەو هیچ کەسێک یان شتێکی تر ناتوانێت جێگەی ئەم پەیوەندیە بۆ ئەم منداڵە لەداهاتودا بگرێتەوە. فرۆید گەشەکردنی منداڵ دەکات بە چەند قۆناغێکەوە کە یەکمیان بە دەم دەست پێدەکات و دەمی منداڵ سەرچاوەیەکە بۆ تامو چێژکردنو گەیشتن بە ئارەزوو پێویستیەکانی کانی لە تەمەنی یەکساڵیدا. منداڵەکە هەم خواردن و هەم هەست بە ڕازی بوونو خۆشیکردن. لەبەر ئەم هۆیە شێوازی شیر پێدانی دایک بە منداڵەکەی بایەخێکی بێپایانی هەیە. چونکە منداڵ ساتێک دەگری تەنها شیری ناوێ بەڵکو وەک چەند جارێکی تریش ئامەژەم پێکردوە، باوەشی گەرمو پڕ هەستکردن بە دڵنیایو پەیوەنی خۆشەویستی و نزیکبونەوەی دەوێ. لە تەمەنی 2 ساڵیدا کە قۆناغی دووەمی گەشکردنە، ئەم سەرچاوە سەرەکییەی کە لە تەمەنی یەک ساڵیدا لە دەمەوە بوو، لەتەمەنی 2 ساڵیدا کۆم دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی گەیاندن بە ڕازیکردنی پێویستیەکانتیەتی لەبەر ئەمە فرۆید ناوی لەم قۆناغە نا قۆناغی کۆم. لەم قۆناغەدا منداڵەکە خۆی کۆنترۆڵ دەکات بەسەر پیسایەکەی خۆیدا و لەم ڕێگەیەشەوە هەستدەکات کە دەتوانێت خۆێ بڕیار بدات. ئەم دوو قۆناغە پڕن لە کێشە بۆ منداڵەکە. ئەگەر دایکەکە کاتی تەواو نەدات بە منداڵەکەی بۆ مژینی مەمکی تا خۆی بەریدەدات یاخود زوو لێی ببڕێتەوە دەبیتە هۆی ئەوەی کە فرۆید بە Fixation ناوی دەبات. واتە ئە خواستو ئارەزوانە کە مرۆڤ هەیەتی و ناگەتە ئاستی ڕەزامەندبوون. بە پێی فرۆید مرۆڤ خاوەنی 2 خواستی زۆر بەهێزە کە دەبێت بەزووی بە ڕازیبوون بگەیەندرین ئەویش سێکس و توڕەبوونە. ئەم دوانە زۆر لە هەموو خواستەکانی تری وەک برسی بوونو پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزترن، بەڵام لە لایەن کۆمەڵاگاوە قەدەغەنو لەبەر سنورەکانی کۆمەڵگا، کە لە کۆمەڵگاوە بۆ کۆمەڵگا جیاوازن، ناتوانرێن لە ئانو ساتدا بە ڕەزامەندی بگەیەنرێن. لەبەر ئەم هۆیەش مۆرڤ هەموو کات بەردەوام لەژێر ناڵاندنی ئەم سنورانەدایە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە لە نێوان بایۆلۆژی و کلتوردا. کۆمەڵگا سنور بۆ ئەم خواستە بایۆلۆژیانەی مرۆڤ دادەنێت کاتو شوێنیان بۆ دادەنێت. واتە مرۆڤ جیاواز لە ئاژەڵ کە لە باری پاڵنەرەکانی وەک سێکس، برسیەتی و توڕەبوون یەکن، ناتوانێت کەی بیەوێت تەنگاو بێت پیسایی و پاشەڕۆ فڕێبدات هەرچەندە ئەم تەنگاویە تەنگیشی پێهەڵچنیبێت. دەبێت چاوەڕێبکات تا شوێنێکی تایبەت پەیدا دەکات. ناتوانێت سێکس بکات لەگەڵ ئەو کەسەی کە خواستێتی هەر کات بیەوێت و بەهەمان شێوەش ناتونێت کەی و لەهەرشوێنێک بیەوێت خۆی توڕەبکات. ئەم سانورانە وای کردوە کە مرۆڤ بتوانێت لەناو کۆمەڵگایەکی دابونەریتدا بژی. تەنها کۆمەڵگاو کلتورە کە دەتوانێت پێویستیەکانی مرۆڤ بەئاڕاستتە خۆی وەچەرخێنێ، بەڵام پاڵنەرەکانمان وەک سێکس، برسیبوون، خەو..هتد، بەرگری دەکەن لەم سنوردانانەی کۆمەڵگەو کلتور لە ڕێگەی نەستەکانەوە (لاشعور) بە شێوازی جیاواز دەریدەبڕن. ئەو خواستانە کە سروشتینو ناتوانرێن بە ڕەزامەند بگەیەندرێن لەبەر یاساو سنوری کۆمەڵایەتی، دەبنە هۆی دڵەڕاوکێو شێوازی کردارو ڕەفتاری جۆراو جۆر، کە زۆر جار کەسەکە دەڵێت نازانم بۆچی ڕەفتاروو هەڵسوو کەوتم وای لێ هاتووە من قەت وانەبووم، لەهەمان کەتدا خۆی بە بەتواناو بڕیاردەر دەزانێتو وا هەست دەکات خۆی دەتوانێت بڕیار بدات کە هەڵسوکەوتو ڕەفتاری چۆن بێت. زۆرینەی مرۆڤ خۆیان بێئاگان لەم پاڵنەرانە کە لەبەر نەگەیشتنیان بە ئارەزوومەندبوون خۆیان لەڕەفتارو خوو ڕووشتماندا پیشاندەدەن. بەکورتی و بە پوختی تێوریەکانی فرۆید کە ئێستا بونەتە بەردی بناغی دەرونشیکاری، دەڵێت کە مرۆڤ مرۆڤێکی بایۆلۆژیو ئاژەڵیە وبە هەموو خواستوو ویستوو پاڵنەرەکانیەوە کە پێویستی پێیەتی لە ئانو ساتدا بە ئارەزوومەندبوون بگەیەندرێنو لەبەر بوونی کلتورو یاسای کۆمەڵایەتی ئەم ئارەزوو پاڵنەرانە سەرکوتو دوا دەخرێن بۆ کاتی گونجاوو شیاو کە کۆمەڵگەو کلتوری مرۆڤەکە ڕێگەی پێدابێت. جا لەبەر ئەوەی کە ئەم بە ئارەزوومەندبوونە کاتی دیاری کراوی نیە لە نەستدا دەمێننەوە کێشەی ناویکی دروست دەکەنو لە ڕێگەێ خەوو بینینو ڕەفتارە هەڵسوکەوتی جۆراو جۆرەوە خۆیان پیشان دەدەن. لەبەر ئەم هۆیە هەموو جۆرە ڕەفتارێکی مرۆڤ هۆیەکی هەیەو بێ مەبەست نیە و بە ڕێکەوت ڕونادات.
وەک وتمان فرۆید بۆ گەیشتن بە ئارەزوومەندبوون قۆناغی یەکەم دەمی منداڵی داناوە و قۆناغی دووم کۆم و سێیەم بە Fallic stage ناو دەبرێت و لە نەمەنی 3-6 ساڵەوە دەست پێدەکات، بە پێی ئەم تێوریە منداڵی کچ هۆگری باوکی دەبێت و منداڵی کوڕ هۆگری دایکی دەبێت. واتە منداڵ هۆگری پێچەوانەی جنسی خۆیان دەبن. هەموو هەستو خۆنواندن و پێویستیەک کە لەم قۆناغەدا دەردەکەون بە پێی دەرونشیکاری دەبنە هۆی درووست بوونی Oedipus complex، ئودیپوس پاشایەکی یۆنانی بووە کە لەبەر نەزانینی لە جەنگێکدا باوکی خۆی کوشتو دوایی ژنی کابرای مارە کرد کە دایکی خۆی بوو. کاتێک کە بەم تاوانەی زانی کە دایکی خۆی مارە کردووە، هەردوو چاوی خۆی دەرهینا. بە بۆنەی ئەم چیرۆکەوە فرۆید لە قۆناغی ئامەدەییدا خوێندبویەوە، ناوی لەم قۆناغە نا قۆناگی ئودیپاڵ Oedipal phase لەم قۆناغەدا منداڵ هۆگریو خۆشەویستیو سۆز بۆ دایکو باوکی پێچەوانەی جنسی خۆی دروسست دەکات. ئەو کێشانەی کە دروست دەبن لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە کچ زیاتر دەیەوەێت وەک باوکی ڕەفتار بکات و کەسایەتیەکی وەک باوکی بۆ خۆی دروست دەکات وەکو دەرنەبڕینی هەستو سۆز و خواستی پێشبڕکێ کردن وەک لای نێرینەر باوە. ئەم شێوازە ڕەفتراکردنە زەرەر بە داهاتوی منداڵەکە دەگەیەنێت لە ڕێگەی نەتوانینی دروست کردنی شێوازی ڕۆڵی ئافرەتانە و دەبێتە هۆی دروست بونی کێشە بۆی. لەلای کواڕان ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی دژوەستان بەرامبەر نۆرمو هەڵسەنگاندنەکانی باوکی. لەبەر ئەم هۆیە بە ڕادەیەکی زۆر سەرگەرمی خۆیان دەبن و زۆری خواستەکانیان ئاڕاستەی پەلاماردانی سێکسی دەکەن.
بە پێی فرۆید مرۆڤ خاوەنی وزەیەکی زۆری فیزیکی و دەروونیە، ووزەی دەروونی بە خواستو پاڵنەری سێکسەوە بەستۆتەوەو بە لبیدو Libido ناوەی دەبات، واتە خواستو داواکردن، ئەمخواستانە دەبن بەو قۆناغانەی کە باسمان لێکرن لە هەر قۆناغێکدا بەشێکی لەش دەبێتە سەرچاوەی ئارەزوومەندبوون. مە بەستی سەرەکی فرۆید لەم قۆناغانە لەوەدایە کە پەیوەندی باوکو دایکە لەگەڵ منداڵەکەیاندا کە بڕیار لەسەر دروست بوونی کەسایەتی منداڵەکە دەدات.
تشرینی دووهم 12, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن – Development Psychology – تهواوکهری بهشی 2-6 – میران زوهدی – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی – سوید
سایکۆلۆژیای گەشەکردن Development psychology
میران زوهدی
دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی
Miran.psychologist@hotmail.com
تەواو کەری بەشی شەشەم بەشی دووەم
مەزاج یان خوڵق و خوTemperament
مەبەست لە مەزاج یان خو کاردانەوەی ڕەفتاری مرۆڤە لە ڕوداوو دۆخە جیاوازەکاندا. ئەتوانین بڵێین کە ئەم مەزاجەیە کە وا دەکات لە مرۆڤ چۆن کاردانەوەی جۆراو جۆری هەبیت لە ڕوداو دۆخە جیاوازەکاندا. ئەم مەزاجە لای منداڵان هەر لە دوای چەند هەفتەیەک بەسەر تێپەڕبوونی هاتنە دنیایانەوە، بەدی دەکرێت لە ڕێگەی کاردانەوەکانیانەوە لە کاتی ستریسیدا. زۆر بۆچون هەن دەرباری کە چیتر کاریگەری هەیە لەسەر دروست بوونی ئەم خووە یان مەزاجە، لەوانەی کە لێکۆڵەرەوان لەسەری کۆکن بریتین لەمانەی خوارەوە:
– ڕادەی چالاکی: تا چەند کۆرپەکە بزێوەو دەجوڵێ و تا چەند بۆ ئەم مەبەستە وزە کاردەکات.
– ڕادەی زووهەڵچونی کۆرپەکەو دەربڕینی هەستی ناڕازیبونانە. واتە تا چەند کۆرپەکە دەگری و کوڕزە کوڕوز دەکات ودەبۆڵێنێ.
– تا چ ڕادەیەکە هەستی پۆسێتیڤی دەردەبڕیت، واتە تا چەند ڕازی بوونو دڵ خۆشی دەردەبرێت.
– نزیکبوونەوەو دوورکەوتنەوە. واتە کۆرپەکە چۆن ڕەفتار دەکات لە ژینگەو بارودۆخی نوێدا.
– ڕادەی کاردانەوەی کۆرپەکە، واتە تا چەند بەهێز کۆرپەکە کاردانەوە نیشاندەدات و هەست دەکات بە ڕوداوەکانی چواردەوری و تا چەند هەست و کاردانەوەی دەبێت گۆڕانکاری ساکار لە چواردەوری خۆیدا، واتە تا چەند حەساسە.
– ڕادەی بەرگەگرتن. واتە تا چەند کۆرپەکە زوو یاخود بە ئاسانی بێزار دەبێت و چەند بەرگەو خۆڕاگرە لەبەردەم ئەو ڕوداوانەی کە بەلای ئەوەوە سەختنو بێزارکەرن.
دوو لێکۆڵەرەوە بە ناوی Thomas & Chess توانیویانە بیسەلمێنن کە هەندێک لەم جۆرە خووانە تا ڕادەیەک وەک خۆی دەمێنێتەوە بە درێژایی ژیانیان. بەڵام نەک هەموویان، بۆ نموونە ئەو منداڵانەی کە ڕادەی چالاکیان زۆر بووە بە منداڵی بە گەورە یش زۆر چالاک و حەرەکی بوون و ئەو منداڵانەی کە کەم تر ناچالاک بوون بە منداڵی بە گوتەی خۆمان پێیان دەڵێین فەقیر بوون بە گەورەیش هەر هێمنو لەسەرخۆن. بەهەمان شێوە ئەندازی نزیکبوونەوەو دورکەوتنەوی منداڵیش هەر نەگۆڕە واتە ئەو منداڵی کە بەمنداڵی کە دەچێتە شوێنێکی نوێوە کە بۆ یەکەمین جار دەیبینێ گەر بە هۆشیاری و وریاییەوە (بەحەزەرەوە) بڕواتە شوێنەکەوە بە گەورەیش بە هەمان شێوە ڕەفتار لەگەڵ بارو دۆخو شوێنە تازەکاندا دەکات دوای ئەوەی کە تاقی دەکاتەوەو دەچێتە ژینگەو شوێنە نوێیەکەوە و بۆی دەردەکەوێت کە خەتەرناک نیە ئەم کارەی بۆ دەبێتە خیبرەو جاری داهاتوو بێترس خۆی پیادەکات. ئەمە خاسییەتێکە کە پەیوەستە بە جیناتەکانمانەوە واتە لەهەمان کاتدا کۆرپەش هەیە کە بزێوەو زۆر چالاکەو چاو نەترسانە بێ هۆشیاری خۆی دەخاتە ناو شوێنو ژینگەی نوێوە. ئەم کەسایەتییەی یەکەمیان کە بە ورییایەوە ڕەفتار دەکات شانسی مانەوەیەن لە ژیاندا زیاترە و کەمتر توشی کێشە دەبن لە چاو کەسایەتی دووەمدا بەپێی تێورییەکانی گۆڕانکاری پێشکەوتن .evolution بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو منداڵانەی کە گڕۆزو بۆڵەبۆڵکەرو ڕقاوین بە منداڵی بە هەرزەکاریش هەر وادەبن بەڵکو. هەرچەندە ئەم خوانە لەسەرەتاوە بایۆلۆژین و زۆر پەیوەستە بە جیناتەکانمانەوە، بەڵام بە گەشەکردنیان و بەروڕووبونەوەیان لەگەڵ ژینگەدا (بیئە) ئەم خاسیتانە یان پتەوتر دەبن یان لاوازتردەبن. واتە بناغەی دروست بوونی ئەم خاسیەتانە لەسەرەتاوە دەگەڕێتەوە بۆ جیناتەکان و دوایش بە تێکەڵبونی ئەم کۆرپانە بەژینگەو کۆمەگا جیاوازەکان دەبنە خاوەنی خیبرەو ئەم خیبرەیەش شکڵو ڕوکەشی ئەم ڕەفتارە دادەڕێژێت.
منداڵی دژوار و سەخت Difficult Cheldren
ئەم زاراوەیە لە لایەن Thomas & Chess ەوە دانرا بۆ ئەو منداڵانەی کە مەرجو شەرتیان زۆرە و دایکوباوکەکانیان دەرەقەتیان نایەنو پێویستیان بە هاوکاری و یارمەتی چواردەوریان هەیە. ئەم زاراویە بۆ ئەو منداڵانە بەکاردێت کە منداڵەکە هەڵگری تێکەڵەیەک لە چەندین خاستیەتە خو (مەزاجیە) ناڕەحەتەکانی هەبێت. ئەم منداڵانە زۆربەی کاردانەوەی نەگەتیڤ بەکار دەهێنن لە هەلومەرجو دۆخەکاندا، زۆر بۆیان کارێکی سەختە کە بتوانن خۆیان بگونجێنن و زۆرجار کاردانەوەیەکی زۆر بەتینیان هەیە. ئەم منداڵانە نانخواردنو خەویان لە شێوازێکی ناڕێکو پێکدایە. ئەو خاسییەتانەی کە هاوبەشە لەم جۆرە منداڵانەدا (مـنداڵی دژوار): ئەم منداڵانە زۆر زوو هەڵدەچن، زۆر زوو زوو دەگرین و گرینۆکن، کڕوزە کڕوز زۆر دەکەنو زۆر خواستی سەرنجی دایکو باکەوکانیان هەیەو مەرجیان زۆرە لەسەریان.
هاوسەنگکردنی هەستەکان Emotional regulation
ئەوەی کە زۆر جێگەی سەرنجە لەم بابەتەدا ئەوەیە کە ئەم توانینی هاوسەنگکردنی هەستانە زۆر پەیوەستن بە مەزاجەوە کە پێشتر باسمان لێوەکرد. مەبەست لەم زاراوەیە (هاوسەنگکردنی هەستەکان) توانایی کۆرپەکەیە بۆ زاڵبونی بەسەر دەربڕینی هەستەکانیدا. لەم ڕێگەیەوە کۆرپەکە دەتوانێت هاوئاهەنگیەکی پڕ لەمانا لەگەڵ کەسانی چواردەوریدا دروست بکات. لەپاڵ فراوانبوونی بیرکردنەوەیدا و توانینی خۆجوڵاندنیدا بە ئاسانتر دەتوانێت لە بەرودۆخە ترسناکەکاندا کاردانەوەی هەبێت بۆنموونە کە ڕوبەڕوی شتێک دەبیتەوە کە بەلایەوە ترسناکە زوو خۆی لی دەپارێزیت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر بتوانێت سەربەست بێت و زۆر بە دایکو باوکیەوە پەیوەست نەبێت بۆی کە هەستەکانی هاسەنگ ڕابگرێت. بەڵام لەپاڵ ئەمەدا هەتا تەمەنی گەورەییشی هەر پێویستی بە دایکو باوکی دەبێت بۆ هاوسنگ کردنی هەستەکانی بەتایبەت کە ڕووبەڕووی زانیاری تازە دەبنەوە. باوکو دایک دەبێت ڕۆڵی خۆیان ببینن لە هاوسنگی کردنی هەسەتەکانی کۆرپەکەیان بۆ نموونە زۆر گرنگە کە دایکو باوک بچن بەدەنگ کۆرپەکەیانەوە ساتێک دەگری. دەبێت هەوڵبدەن لێی تێبگەنو هەستی کۆرپەکە بگۆڕن بەشێوازێکی گونجاو کە پێوست نەکات بگری. ئەوەی کە زەرەرمەندە ئەوەیە کە ئە دایکانەی کە خەمۆکیان هەیە ناتوانن بە هەستەوە لەگەڵ کۆرپەکانیاندابن لەبەر ئەوەی ئە وزەیەیان تێدانیەو حەسەڵەیان نیە. ئەمەش گەشەکردنی توانای هاوسەنگی کردنی کۆرپەکە ڕادەگرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆرپەکە لە باخچەی منداڵاندا توشی کیشەی ڕەفتاری ببێت. توانای گەشەکردنی هاوسەنگی هەستەکان بە مامەڵەکردن و هاوئاهەنگی لەگەڵ کەسانی گەورەدا گەشەدەکات. لەبەرئەوەی کە کۆرپە بەتایبەت ساڵی یەکەمی تەمەنی، دایکی لەماڵەوەو هەموو کات لەگەڵی دەبێت زۆربەی ئەم هاوئاهەنگیە لەگەڵ دایکەکەدا دەبێت، ساتێک دایکەکە خەمۆکی هەبێت ئەوا تواناو ووزەی ئەوەی نابێت کە هەڵبستێت بەم ئەرکەو بەهەستەوە لەنزیکی بێت و یارمەتی بدات کە چۆن هەستەکانی هاوسەنگ ڕابگرێتو دڵنەوایی بداتەوە.
شەرمکردن Shyness
زۆرمان لە شوێن و بارودۆخە نوێیەکاندا هەست بەشرم دەکەین بەتایبەت ساتێک کە خەڵاکانێکی لێبن کە نەناسراوبن. ئەم هەست بە شەرم کردنە دەگەڕیتەوە بۆئەوەی کە لەو ساتەدا هەست بە دوودڵیی متمانەبەخۆنەبن دەکەین. ئەگەر هەست بە شەرم کردنەکە پەیوەندی بە بارودۆخەکەوە هەبێت واتە ژینگە تازەکەی کە بۆی دەچین ئەوا باس لە دوودڵیو متمانە بەخۆ نەبوونە. ئەگەر هەستەکە پەیوەندی بە بارودۆخەکەوە نەبوو بەڵکو بە خودی خۆمانەوە وەک هەست بە عەیبەوە هەبوو ئەوا زیاتر دەچێتە قڵبی شەرمکردنەوە. لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەم بۆچوونە کۆکن کە پێچەوانەی شەرمنی یەکسانە بە متمانە بەخۆبوون. وا بۆی دەچن کە شەرمنی پێوسیتییەکی ناوەکی خودی تاکەکە بێت کە لە ڕێگەی ڕەفتارەوە خۆی دەنوێنێت لە ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ خەڵاکانی تردا. لەبارەی دەروونییەوە شەرمنی بە هەستبەخۆکردنو متمانەبەخۆبونی خراپ لەقەڵەم دەدرێت.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە لە 10 منداڵی لەدایکبوو ١ منداڵ شەرمن و خۆدوورگر دەردەچێت، لەبەرئەوەی کە زۆر لە لێکۆڵەرەوان باوڕیان واییە کە بایۆلۆژی بێتو پەیوەندی بە جیناتەکانەوە هەبێت، چونکو وەک دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی کە شەرمنن لایەنیکەم یەکێک لە دایکو باوکەکانیان ئەم خاسیەتی شەرمنیەیان تێدایە. ئەو منداڵەی کە لەماڵەوە شەرمنو دوورەپەرێزبوو ئەوا لە قوتابخانەو باخچەی ساوایانو یاریگەکانیشدا هەر بەو جۆرەدەبن، بەڵام هەرچەندە شەرمنی بنەمایەکی بایۆلۆژی هەبێت ئەوا ئەو هەڵسوکەوتو ڕووبەڕووبونەوەی کەلە قوتابخانەو چواردەورەکەیەوە هەتا تەمەنی باڵقبوون دەیکەن بەرامبەری، کاریگەری دەبێتە سەر ئەم شەرمنیە بە ڕادەی زۆربوونی یان کەمبوونەوەی ئەم شەرمنییە و تەنانەت لەهەندێ بارودۆخدا ئەم شەرمنیە ڕوو لەنەمان دەکات ئەویش لەڕێگەی ئەوەی کە منداڵەکە ڕێگەو شێوازی ڕەفتارکردنی خۆی دەدۆزێتەوەو دەتوانێت کۆنترۆڵ بکات بەسەر مەزاجی خۆیدا. منداڵی شەرمن هەر لە 4 مانگییەوە کاردانەوەی بەهێزیان هەیە بە کاری بەجۆشخستن Stimulation ، کە دەگەنە تەمەنی 1 ساڵی ئەم منداڵانە زیاتر ئەترسنو دودڵن ساتێک کە شێکی نوی یاخود کەسانێکی نەناسراو دەبینن لەچاو منداڵانێک کە شەرمن نین. لە بارەی فیسیۆلۆژیەوە ئەو منداڵانەی کە شەرمنن لێدانی دڵیان خێراترە و بەبۆنەی سترێسەکەیانەوە هۆرمۆنی ئەدرێنالین زیاتر دەڕێژرێت، ئەمەش کار دەکاتە سەر باری خۆگونجاندیان لەو بارودۆخەدا. لە دوای ئەمەش ئەم ڕژانی ئەدرێنالینە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکانی ملو قوڕگ. ئەمەش دەبێتە هۆی کار دەکاتە سەر دەگەکەیان ساتێک کە قسەدەکەن و ئەمەش کارایی دەکاتە سەر چواردەورو گوێگرەکان لەو ساتەدا. ئەمەش والەخاڵکان دەکات کە کاردانەوەیان هەبێت بۆ ئەم دەنگەو ئەو کەسە بە کەسیکی شەرمنو دودڵ لەقەڵەم بدەن. ئەوەی کە ترسناکە کە مامۆستاو چواردەوری ئەم منداڵە شەرمنە گوێنەدەنە ئەم خاسیەتەو باجوانی نەجن بەرەوپیرییەوە، چونکە مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی شەرمن بە چەوتی ئەم شەرمنیو دودڵییە لەم منداڵەدا خەسترو چڕتردەکاتەوە ئەمەش دەبیتە هۆی دروست بوونی کیشەی دەروونی بۆ منداڵەکە. مامەڵەکردنی گونجاوو باش لەگەڵ ئەم منداڵانەدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەو نامانی ئەم شەرمنی و دوودڵییە لە خود.
تشرینی یهكهم 15, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن Development psychology – تهواوکهری بهشی شهشهم – میران زوهدی – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی – سوید
سایکۆلۆژیای گەشەکردن Development psychology
میران زوهدی
دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی
Miran.psychologist@hotmail.com
(تهواوکهری بهشی شهشهم)
گەشەکردنی هەستی کۆمەڵایەتی کۆرپەکە 0-2 ساڵ
کۆرپەی ساوا ساتێک دێتە دنیاوە کە زانیارییەکی زۆر کەمی هەیە دەربارەی خۆی مرۆڤەکانی چوار دەوری خۆی. باری فیسیولۆژ کۆرپەکە وادەکات کە کاتێکی زۆری شەوڕۆژ بە خەو بەسەر بەریت وتوانایەکی سنورداری هەیە بۆ حاڵی بوون لە ژینگەو چوار دەورەکەی. لە دوای یەک دوو ساڵ ئەم کۆرپەیە بەتەواوی لە هەموو بوارەیەکەوە دەگۆڕدرێت و گەشەی کردووە بەتایبەتی لە دروستکردنی بەستنەوەی پەیوەندییەوەAttachment relation بۆ کەسێکی زۆر نزیک وەک دایکی. ئەم دروست کردنی پەیوەنیدە زۆر جیاوازە لەو پەیوەندیانەی کە بۆ کەسانی چواردەورو ناسراو دروستی کردووە. دروست کردنی ئەم پەیوەندیە لەگەڵ ئەم تاکەدا (دایک) دەبێتە هۆی دروست کردنی هەست بە ئامانەت کردن کە ئەمەش دەبیتە خۆی لەخۆیدا بەردی بناغەی گەشەکردنو دروستبونی توانای سەربەخۆیی کۆرپەکەیە.
لە زوودا وا دەزانرا کە منداڵی ساوا ئە هەستی نیە و ساتێک دەگری ئەوە نیشانەی برسی بونیەتی و کە تێریشبوو پێدەکەنێت. تەنانەت وا باو بوو کە گوایا منداڵ هەست بە ئازاریس ناکات ولەبەر ئەوە دەرمانی بێهۆشیسیان بەکار نەدەهێنا لەکاتی هەندێ نەشتەرگەری ساکاردا تا لێکۆڵینەوەکانی ئەم 50 ساڵەی ڕابردوو کە دریخست کە منداڵی ساوا کاردانەوەی هەیە بۆ نمونە بۆ شتی دڵخۆشکەر، ڕق، ترس کەم ئەم دوو هەستە هەر لەسەرەتای لە دایکبوونیانەوە هەیانە. هەر لە سەرەتای لەدایکبونیانەوە کاردانەوەیان هەیە بۆ شتی سەرسوڕمان وەک دەنگی بەرز یان ساتێک یەکێک لەپڕو بەخێرا دەموچاوی دەباتە لای دەمو چاوی کۆرپەکەوە. بێزکردنو قیزکردنەوەش یەکێکە لەو هەستانەی کە هەر لەسەرەتاوە لە توانایدایە. لە دوای ئەمانە و بە بەردەوام بونی گەشەکردنی کۆرپەکە بە ماوەیەکی کەم هەستکردن بە شەرمەزاری، تاوانباری، بەخیلی و دڵپیسی دێتە ئاراوە. جیاوازی ئەم جۆرە هەستکرنە لە چاو ئەوانەی سەرەتاوە، ئەم جۆرەیان زیاتر بەرامبەر بە خەڵکانی ترە و بەم شێوازە هێواش هێواش ئەتوانن کە بە شێوازێکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕوداوانەدا بکەن کە هەستی تایبەتی وەک، ڕق، بەخالەت هتد دروست دەکات لای کۆرپەکەو بەم بۆنەیەشەوە دەتوانن کە دەربڕینی هەستی بەرامبەرەکانیان بخوێننەوەو تێیبگەن.
منداڵ سێ جۆر گریان بەکار دەهێنێت بۆ بانگکردنی پەروەردەکەرەکەی کە دایکە بەتایبەتی و باوکەکەشی بەهەمان شێوە. گریانی برسییەتی کە لە شێوەی دوبارەبوونەوەی قیژە قیژی کورت کورتە لەگەڵ پاوسی کورت کورت لە بەیناندا بۆ توانینی هەناسەدان لەهەمان کاتدا. گریانی دڵنەخوازیو ناڕەزایی کە گریانەکەی درێژ خایەن ترە و دەنگی بەرزترە. گریانی تووڕەیی و ڕق کە ئەمیش لە شێوەی گریانی برسێتیدایەو بەڵام زۆر بە قیمتر دەگری. لێکۆڵینەوەکان ئەم سێجۆرە گریانەیان دەرخستووە کە زۆریان بۆچوونیان یەکە لە سەر ئەوەی کە جۆری تریش هەن، بەڵام ساتێک لێکۆڵەرەوان گریانەکانی کۆرپەکانیان تۆمار کردووە و بە نەوار بۆ دایک وباوکەکانیان لێداوەتەوە یەکسەر زانیویانە کە ئەم جۆرە گریانە داوی خواردن دەکات و ئەوەی تریان ناڕازیی بوون دەردەبڕێت. هەڵبەت هەمەش ئەوە دەردەخات کە دایکو باوکەکە توانیویانە پەیوەندیەکی باش لەگەڵ کۆرپەکە دروست بکەن Attachment کە دوایی دێمە سەرباسی. هەرچی زەردەخەنەکانیەتی هەر لەسەرەتای لە دایک بوونیەوە دەستپێدەکات بەتایبەت لە کاتی خواردن پێدانیدا. ئەم زەردەخەنەیە ڕوونترو گەشتردەبێت لە تەمەنی شەش هەفتەیدا و دەبێت بە پێکەنین لە سێمانگییەوە. ئەم زەردەخەنەو پێکەنینە کە سروشت هەرلەسەرەتاوە بەم کۆرپەیەی بەخشیوە لە خۆڕایی نیە. بەچکەی مرۆڤ بێ دەستەپارچەیە و بە بێ یارمەتی چواردەورەکەی ناتوانێت لە ژیان بەردەوام بێت. هەرچی مرۆڤی گەورەشە جۆرە توانایەکی سروشتی تێدایە کە ناتوانێت پشتبکاتە کۆرپەیەک ستێک پێدەکەنێت بۆی و بەزەردەخەنەیە. کۆرپەکە ئەم جۆرە تەکنیکە بەکاردەهێنێ بۆ هێشتنەوەی گەورە لە چوار دەوری خۆی تا هەست بە ئاسودەی بکات.
تێوری دروستکردنی پەیوەندیبەستنی بەهەست و سۆز theory Attachment ئەم تەوریە باس لە گرنگی ئەو پەیوەندیە دەرونیانە دەکات کە پەیوەستن بە بونی مرۆڤ و بایەخی تەواویان هەیە لە مانەوەی مرۆڤدا. بۆڵبوی Bowlby کە دەرونناسو بزیشکی دەرونیبوو لە ساڵی 1907 لە لەندەن لە دایک بووەو لەساڵی 1990 هەر لەوێ کۆچی دوای کردووە. ئەم زانایە دانەری ەم تێۆرییەیە کە هەوڵ ئەدەم بەکورتی و پوختی باس لە بایەخی ئەم تێوریی، کە بابەتێکی سەرکی دەرونناسیە، بکەم.
بۆڵبی دوای لێکۆڵینەوەکانی گەیشتە ئەو ئامانجەی کە منداڵی مرۆڤ هەر لە سەرتای دروست بونیەوە لەباری بایۆلۆژییەوە ئامادە کراوە بەو تواناییەوی کە بتوانێت بەبستنەوەی پەیوەندیەکی بەهەستو سۆزانە بۆ کەسێکی زۆر نزیکی خۆی وەک دایکو باوک بەتایبەتی بۆ دایک. ڕونکردنەوەی ئەم پروسیسە ئەوەندە گران نیە لەباری پرۆسەی گەشەکردنو پەرەسەندنی ژیانەوە Evolution، مەبەست لەم توانایەی کۆرپەکە بۆ دروست کردنی ئەم پەیوەندییە لە ساتی لەدایک بوننیەوە لەوەداییە کە ئەم کۆرپەیە بە بێ یارمەتی چوار دەوری خۆی هیچکات ناتوانێت بەردەوام بێت لەژیاندا، چونکە تەنها بەچکەی مرۆڤ ئەم پێویستییەی هەیە کە چوار دەوری بەبەردەوامی بەهانایەوە بێن. لەدەوری یەک ساڵییەوە کۆرپەکە بەتەواوی ئەم پەیوەندیە دەبەستێتەوە بە دایکو باوکەکانیانەوە بۆ ئەوەی کە ببینرین و وەڵامی هەستو خواستەکانیان بدرێنەوە. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتوە کە منداڵەکە ئەو کەسانەی کە منداڵەکە پەیوەندی خۆی پێوە بەستون، وەک شوێنێکی ئەمانەت بەکاری دەهێنێ ساتیک کە هەست بەترس دەکات. کاتێک توشی ستریس یان گومان لە ڕوداوەکان دەکات ساتێک کۆرپەکە خەریکی لێکۆڵینەوەی شتومەکی چوار دەورەکەیەتی، ئەم دایکو باوکە وەک خاڵێکی ئەمانەت بەکار دەهێنێت.
کۆرپەکە سیگناڵ بۆ دایکەکە دەنێرێت، لەڕێگەی گریانەوە یان بەکار هێنانی لەشیییەوە، دەیکەکە وەڵامی دەداتەوەو لەم ڕێگەیەوە پەیوەندی و گفتوگۆ دروست دەبیت لەبەینیاندا لەڕێگەی پەیوەنی چاوتێبرینو دەستهێنانی دایکەکە بەسەر منداڵەکەدا و لەهەمان کاتدا قسە کردن لەگەڵ منداڵەکەدا. بۆ ئەوەی کۆرپەکە بتوانێت کە لەو دنیایەی کە تێی کەوتوە شارەزابێتو بکۆڵێتەوە، پێویستی بە دایکەکەی هەیە کە لەوێ ئامادەبێت بۆ ئەوەی کە بتوانێت پەنای بۆ بەریت کاتێک کە پیوستی پێیبێت. واتە زۆر گرنگە کە دایک ئامادەبیت لە شوینەی کە کۆرپەکە یاری لێ دەکات، لەدەرەوە یان لەماڵەوە بەتایبەت لە شوێنو ژینگەی تازە کە بە لایەن کۆرپەکەوە تازەبێت، چونکە منداڵ لە هەموشتێکی تازە دەکۆڵیتەوە و لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە تاقیان دەکاتەوە تا بزانێ زەرەرمەندی یان بایەخیان چیە. (هەڵبەت ئەم توانایەی مرۆڤە کە هەر لە سەرتاوە لەشتو مەکەکانی چواردەوری دەکۆڵێتەوەو تاقیان دەکاتەوەو بەدوای هۆکاندا دەگەڕی، گەر ئەم بەهرە یەی مرۆڤ نەبوایە قەت نەیدەتوانی پیبنێتە سەرمانگو تا ئێستەش لە ئەشکەوتدا دەمایەوە).
ئەو ساڵانەی یەکەمی کۆرپەکە کاتێکی زۆر هەستیارن ، چونکە لەم کاتەدا کۆرپەکە ئەم پەیوەندیە بەئەمانەتە دروست دەکاتو دەیبەستیتەوە بە دایکەکەیەوە، کە ئەمەش زۆر یارمەتی کۆرپەکەدەدات کە بتوانێت بەئاسانی پەیوەندی و خۆگونجاندن دروست بکات لەگەڵ کەسانی چوار دەوریدا کاتێک کە گەورەدەبیت. هەرچەندە کە ئەم کۆرپەیە گەورە دەبیت دەچێتە ژیانی خۆیەوە دروستکردنی ئەم پەیوەندیە لەگەڵ دایکدا لەوانەیە بتوانرێت بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان زۆر گرانتر دەبێت. ئەم پەیوەندیە کە لە سەرتای ژیانی کۆرپەکەوە لەگەڵ دایکەکەدا دروست دەکرێت زۆر کاریگەری هەیە لەسەر پەیوندیە کۆمەڵایەتیەکانی کۆرپەکە لە داهاتوودا. بۆ ئەوەی کە کۆرپەکە بتوانێت بە دروستکردنی پەیوەندییەکی لەم جۆرە پێویستە دایکەکە زۆر گوێڕایەڵانە بەهانای خواستو ویستەکانی کۆرپەکەیەوە بچێت کە لە منداڵی ساوادا ئەم خواستو ویستە لەڕێگەی گریانو کڕوزاندنەوەوە دەردەبڕدریت کە زۆر کەس هەن بە گریانی سادەی تێدەگەن. ئەم گوێڕایەڵییەش زۆر پەیوەندی بە خیبرەی دایکەکەوە هەیە واتە تا چ پلەیەک دایکەکە خۆی بە ساوای و کۆرپەی ئەم گوێڕییەڵیەی لەلایەن دایکەکەیەوە پێشکەشکراوە و تا چ پلەیەک ئەم پەیوەندیە بە توندی بەستراوە لەگەڵ دایکەکەیدا.
دەتوانین بڵێین کە گۆڕانکاریەکی زۆر گەورەیە لە پرۆسەی منداڵبوندا ساتێک ئەم ئافرەتە ڕۆڵی دایکایەتی وەردەگرێت و دەبێت بە دایک، لەبەر ئەوەی پەیوەندی کۆنتاکتێکی تازە دەبێت بەبەرهەم بهێنرێت لە نیوان ئەم دایەکەو کۆرپەکەیدا. لەم گۆڕانەدا دایکانێک هەن کە بۆیان قورسە کە ئەم ڕۆڵی دایکەیەتیە بگرنا ئەستۆ و بەرجەستەی بکەن و خۆیان لەگەڵیدا بگونجێنن. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە زۆر لەدایکان کاتی دوای منداڵ بون بە نسبەت زۆر دایکەوە کەتێکی پڕ ئازار و قابیلی ئازارو زیان پێگەیشتنە لەبارەی دەروونیشو جەستەیشەوە. هەندێ هۆکاری وەک ترس بۆنمونە لە داهاتو، لە متامنەی پیاوەکەی، لە باری دارایی و ئابوریی و توانای پەروردەکردنێکی باشی کۆرپەکە، ڕقو کینە بەرامبەر بەشتی تر، هەست بەتاوانکردن و هەستکردن بەنەمانی کۆنترۆڵلردنی شتەکان کاریگەری زۆر گرنگی هەیە بۆ توانینی دروست کردنی ئەم پەیوەندیەی کۆرپەکەو وەڵام دانەوەو گوێڕایەڵی دایکەکە بۆ کۆرپەکەی کە بناغەی دروست کەردنی ئەم پەیوەندییەیە. ئەم فاکتەرانە کاریگەری نەگەتیڤی دەبێت لەسەر دروست کردنی پەیوەندی کۆرپەکە لەبەر ئەوەی بەنسبەت کۆرپەکەوە ئەم کردارو ڕەفتارانەی کە دایکەکە دەیکات تێنەگیشتووەو ترسناکە. ئەمە کاریگەری دەکاتە سەر ئەوەی کە پەیوەندی لەبەینی کۆرپەکەو دایکەکە نەتوانرێت بە شێوازێکی گونجاو دروست بکرێت و کاریگەری دەکاتە سەر داهاتوی کۆرپەکە و نەتوانینینی خۆ گونجاندنی ئەم منداڵە لە داهاتودا لەگەڵ چوار دەورەکەیدا.
ساتێک ئافرەتێک دەبێت بە دایک لە نەستیدا دەزانێت کە هەموو کەس وا خۆی ئامادە کردوەو ڕادەبینێت کە ئەم دایکە دەتوانێت ڕۆلی دایکایەتیەکەی خۆی بەجێ بهێنێت، ئەم دایکە وا هەست دەکات و دەزانێت کە لە لای خەڵکان و خۆشی ئەم ڕۆڵە ڕۆڵیێکی لە دایکبوییە، واتە هەموو ئافرەتێک ساتێک دەبێت بە دایک لەڕوانگەی کلتورو نۆرمەوە دەبێت توانای ئەوەی هەبێت، لەباری دەرونی و پراکتیزەکردنەوە، بتوانێت بەم ڕۆڵە دایکایەتییە هەستێت و بە ڕێکو پێکی کۆرپەکەی بە جوانی بەخێوبکات . نەبوونی ئەم خاسییەتە لای دایک دەبێتە هۆی دروست بونی هەستە سەرەتاییەکانی دڵەڕاوکێ یان پەرۆشی Anexity و زیاد لەپێویس هەست کردن بە منداڵێک بێمانا بێ سود. ساتێک کە هەست دەکرێت بە دروست نەبونی پەیوەندیەکی نەگونجاو لە نێوان دایک کۆرپەکەدا دەوانێت پەیواندی نێوان دایک کۆرپەکە وەک ترسێک لەقەڵەم بدرێت بە نسبەت دایکەکەوە. ئەوەی کە خەتەرناکە ئەوەیە کە دایکەکە کاردانەوەیەکی دەبێت بۆ ئەو هەستو کاریگەریانەی یان خەفەتانەی کە دایکەکە لە ڕابردودا هەیبووە و هەر لە نەستیدا (لاشعور) ماواتەوە لەباتی ئەوەی کە وەڵامی سیگناڵی کۆرپەکەی بداتەوە بە دەنگیەوە بچێت ئەو ڕقو کینەو خوفەتانە دێنەوە یادی و کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر پەوەندی خۆیی و کۆرپەکەو ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دایکەکە ناتوانێت بە پێی پێویست بەدەنگ کۆرپەکەیەوە بچێت. دواکەوتنی دروست بوننی ئەم پەیوەندیەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە توانای گەشەکردنی دایکەکە بۆ تیگەیشتن و وەرگێڕانی (حاڵیبونی) سیگناڵو پێویستیەکانی کۆرپەکەی دوابکەوێت.
کاتێک کە دایکەکە هەستدەکات دروست بوونی ئەو پەیوەندی پێکەوەبەستنە نەتوانراوە بە ئەنجام بگەییەنریت، دایکەکە هەست بە سەرلێشێواوی، بێئومێدی و خەمابری ئەکات، بەتایبەتی لەبەرئەوەی کە ئەنجامەکە بەو شێوازە نەبوو کە دایکیەکە چاوەڕوانی کردووە. ئەم ناهەموارییەو هەستکردن بە دروست نەبوونی ئەم پەیوەندییە، دایکەکە توشی پەشیمان بوونەوە دەکات لە وەی کە منداڵی بووە و زۆری دایکان و ئەمەش وا دەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆری دایکان بیری ژیانی کۆنی خۆیان دەکەن کە هیچ باسی منداڵ لە ئارادا نەوبوو. زۆری دایکان لەم ئاستەدا هەست بە بێئومێدی دەکەن لە ڕۆڵی دایکایەتیەکەیاندا. هەست بە دڵەڕاوکێ و بە نەتوانینیی بەجێهینانی بەرپرسیارێتی وەکو دایکێک دەکات و وەکو ئەوەی کە بتوانیت بە تاقەت بێت لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە کۆرپەکەی خستوێتیە گەڕ وەک ئەوەی لە کاتێ وەختو ناوەختدا هەستی بە دەنگیەوەو بەدەم گریان و پێداویستیەکانیەوە بچیت هەرچەند لە شیرین خەویشدابێت. زۆر دایک هەن کە بەداخەوە لەبەر نەتوانینی دروست کردنی ئەم پەیوەندیە بە کۆرپەکەیانەوە کە بۆتە هۆی ئەو کێشانەی کە لە سەروە باسمان لێکرد، توشی دڵپیسی دەبن ساتێک دەبینن کە کەسێکی تر( ناسیاو بێت یاخود لە چوار دەوری خێزانەکەی بێت) دەچێت بە دەم کۆرپەکەیانەوە و دڵنەوایی کۆرپەکە دەداتەوەو بەدەنگییەوە دەچێت.
ئاب 15, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن – بهشی شهشهم – میران زوهدی – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی – سوید
سایکۆلۆژیای گهشهکردن
بەشی شەشەم
میران زوهدی
دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی
سوید
بەئاگای (تەرکیزکردن)، بیر (زاکیرە)، توانای فێربوون، توانای چارەسەرکردنی کیشە، بەهەستیو هۆسیاری، بەئاگابوون لە خودی خۆ واتە consciousness، توانای بیرکردنەوەو تیگەیشتن و توانای بڕیاردان، بەهەموو ئەم پرۆسێسانە کە لە مێشکی ئێمەی مرۆڤدا هەن و بەو هۆیەشەوە ئێمەی مرۆڤی لەئاژەڵەکانیتر جیا کردۆتەوە دەگوترێت کۆگنیتیڤ cognitive کە بەشێکی زۆر کرنگی سایکۆلۆژییە. لەم بەشەدا باس لە گەشەکردنی کۆگنیتیڤی ئەم کۆرپەیەدەکەین:
گەشەی کۆگنیتیڤی کۆرپەکە Cognitive development
ساتێک کۆرپەکە دێتە دنیاوە، دەست دەکەن بە ژیان کردن بەبێ ئەوەی کە هیچ شتێک دەربارەی ئەم ژیانە بزانن. بەڵام لەڕێگەی کاردانەوەکانیان، هەستیارەکانیان و فظولیەتیان curious زۆر زوو فێری شت دەبەن. تەنانەت لە دەوروبەری تەمەنی یەک ساڵییاندا تا ڕادەیەکی زۆر شتەکانی چواردەوریان دەزانن و کەسانی چوار دەوریان دەناسنەوە. لەڕێگەی ڕەوزوە چواردەوریانەوە دەتوانن گەرمی و ساردی، تەڕیو وشکی لێک جیابکەنەوە. ئەم منداڵانە هەرچەندە تەمەنیان لە یەکساڵان دان بەڵام زۆر بە تواناوە کاریگەری دەکەنە سەر چواردەوریانو پێویستیەکانی خۆیان لەڕێگەی شێوازی جیاوازەوە لەبەرامبەرەکانیان دەگەییەنن، هەندێکیان زۆر ووشە بەکاردێنن بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان. تەنانەت دەزانن کێ خزمی نزیکەو زوو زوو هاموشۆدەکرێت و دێت بە میوانی و لەگەڵ میوانی تردا لێکیان جیادەکاتەوە.
ساڵێک دوای ئەم تەمەنە واتە لە تەمەنی دوو ساڵیدا ئەم منداڵە دەگاتە ئەو ئاستەی کە دەتوانێت دنییایەکی فانتاسی گەورە پەرەپیبدات و ببێت بە مرۆڤێک کە بیردەکەتەوەو خیبرەکانی کە لە ماوەی ئەم ساڵەدا پیدایکردووە بەکاریان بهێنێ بۆ ژیانی ڕۆژانەی. هەموو ئەم شتانەی کەباسمان لێوە کرد پەیوەستە بە گەشەکردنی کۆگنیتیڤی کۆرپەکەوە، ئەم گەشەکردنەش بەچەند قۆناغێکدا تێپڕ دەبیت کە یەکە بە یەکە ئاماژەیان پێدەکەم.
دنیای منداڵەکە
منداڵی تازە لەدایک بوو یەتوانێ ببیستێ، بۆنبکات، تام بکات و ببینێ و هەستبکات، کاتێک دەستیان لێدەدەین کاردانەوەیان هەیە، هەست بە پلەی گەرما و ئازار دەکەن دەکەن. ئەوەی کە زۆر سەرنجی منداڵەکە ڕابکێشێت تا ڕادەیەک سنووردارە بۆنموونە دەبینن بە دەنگی بەرز، ڕووناکییەکی بەهێز یان شتانێک کە لەبینی 20 تا 25 لە دەموچاویانەوە دوور نەبێت. بەڵام هەستەکانی زۆر بەخێرایی گەشەدەکەن. لەسەرەتاوە زۆر کاردانەوەیەکی بەرچاویان دەبێت بۆ هەموو شتەکان کە لەدەووروبەریاندا ڕوودەدەن دەبینینکە کە بەجۆرێک دەحەپەسەێن یان دەترسن، بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر کەم ئەم هەستیارانەیان ڕادێت لەگەڵ شتو ڕووداوەکانی ڕۆژانەیان و دەبینین کە کاردانەوەیەکی بەرچاویان نامێنێ بۆ هەندێ ڕوناکی دەنگی بەرز و تەلەفیزیۆنو رادیۆو هتد.
گەر باراوردی توانای بینینیان بکەین لەگەل توانی بیستنیان لەسەرەتای لەدایک بوونیانەوە ئاوا توانای بیستنیان زۆر بەباشی گەشەیان کردووە کە زۆر هەستیارن و بەدەنگی بەرز کۆرپەکە ناڕەحەت دەبێت ودەست بەگریان دەکات، تێبنی کراوە کە مۆسیقای خاوو کۆرپەکە هێمن دەکاتەوەو زۆر بە ئاسان تر دەیخەوینێ. کاتێک کە بەخەبەرن زۆر بە تەرکیزەوە گوێ لە مرۆڤەکانی چواردەوریان دەگرن کاتێک کە قسە دەکەن، تەنانەت هەر لە کۆتایی مانگی یەکەمیانەوە زۆر بە جوانی دەتوانن کە دەنگی دایکو باوکیان لەگەڵ کەسانی تردا جیا بکەنەوە و زیاتر گرنگی بە دەنگی دایکو باوکەکە دەدەن تا کەسانی تر. هەر لە تەمەنی چوار مانگیشەوە دەنگی ئەو کەسانەی کە زوو زوو لە چوادەوریانن دەناسێتەوە.
لێکۆڵینەوەیەک کە دەروناسان Anthony DeCasper & William Fifer کردوویان دەربارەی منداڵی ساوا لە یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونیانەوە. ئەم منداڵایەن مەمکە مژەیەکیان دەدرایە کە کۆپلە کرابوو بە تەسجیلێکەوە تا دەنگی مژینەکە بێت، ئەم منداڵانە لەڕێگەی شێوازی مژینەکەیانەوە هەوڵیان دەدا کە دەنگی دایکیان درووست بکەنەوە بۆ بانگ کردنیان لە چاو دەنگی باوکیاندا ئەویش لە بەر ئەوەی کە منداڵەکە لەسەردەمی ناوسکی دایکییەوە زیاتر گوێی لە دەنگی دایکی بووە تا باوکی، جا ئەگەر باوکەکە دوای لەدایک بونی کۆرپەکە پەڕتووکی منداڵان بۆ منداڵەکە بخوێنێتەوە یان ڕۆژانە قسەی زۆر لەگەڵ بکات ئەوا کۆرپەکە دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەنگی باوکیشی لە خەڵکی تر جیا بکاتەوە. لەهەمان کاتدا چەند ئافرەتێک کە سکیان هەیە تاقیکردۆتەوە و ڕایانسپاردوون کە بە دەنگێکی بەرز بۆ ماوەی شەش هەفتە چیرۆکێکی منداڵانە بۆ منداڵەکەی ناو سکی بخوینێتەوە، بەهەمووی 5 کاتژمێر زیاتر نەبێت. دوای لە دایک بوونی کۆرپەکە ساتێک دایکەکە هەمان چیرۆکی بۆ دەخویندەوە لەگەڵ چیرۆکی تردا کە کاتێک لە سکیدا بووە بۆی نەخوێندراوەتەوە، توانیان بیبینن کە چۆن کۆرپەکە کاردانەوەی هەیەو دەیەوێت گوێ لەو چیرۆکە بگرێت کە لە سکی دایکیەوە بۆی خویندراوەتەوە. ئەمەش ئەوەی دەرخست کە هەندێک سەپۆلی دەنگ هەن کە ئەمەندە گرنگن کە هەر لە سەرەتای ناو سکیدایکیانەوە زۆر گوێیان لێبووە کە لە دایکیش دەبن ئەو دەنگە هەڵدەبژیرنەوە کە دەنگی دایکەکەیانە.
لێکۆڵینەوەیەکی تر دەربارە ناسینەوەی دەنگی دایکو باوک. کۆرپەکەیان لەسەر کورسیەکی داناوەو بەرامبەر بە دایکو باوکی کە بە بێدەنگی بەرامبەر کۆرپەکە دانیشتوون و سەیری کۆرپەکەدەکەن. دەنگی دایکو باوکەکەش بە قسەکردنەوە تۆمار کراوەو بە موکەبەرە لێدەدرێت. کاتێک دایکەکە قسە دەکات لە تۆمارەکەدا کۆرپەکە یەکسەر تەماشای دایکی دەکات کەبەرامبەری دانیشتووە و کاتێک بەوکەکە قسە دەکات لە تۆمارەکەدا کۆرپەکە ڕووی وەردەگێڕێتە سەر باوکی و تەماشای باوکی دەکات.
سەبارەت بە هەستی بۆنکردنی منداڵەوە زۆر بەباشی گەشەیان کردووە لەسەرەتای لەدایکبوونیانەوە سەرەڕای بۆن کردن بۆ تامو چێژی خۆراک ناسینەوەی خۆراک، ناسینەوەی بۆنکردنی دایکیان کە دەبێتە هۆی گەشەکردنێکی هەستو زۆز بۆ دایکەکە. ئەوەندەی پێناچێ دوای هاتنە دنیایانەوە کە دەتوانن تامەکانی وەک ترشو شیرینی و تاڵی لێک جیادەکەنەوە، بەتایبەت شیرینی هەر لە لەدایکبوونیانەوە دەیناسنەوەو مامانەکان لە خەستەخانە بۆ وەرگرتنی خوێن دوای هەفتەیەک لەدایک بوونایان تۆزێک شیرینیەکی بەهێز دەنێنە دەمیان ئینجا دەزی خوێن ڕاکێشانەکەیان دەکەن بە دەماری دەستیاندا و کۆرپەکە لەبەر بەهێزی شیرینییەکە ئاگای لە ئازاری چەقاندنی دەرزییەکە نامێنێ. سەبارەت بە هاستی ئازار لەسەرەتای لەسایکبوونیانەوە زۆر بە باشی گەشەیان نەکردووە لە چاو یەک ساڵ باش لەدایک بوونیان کە هەست بە ئازارکردنەکەیان زۆر بە هێزترە تەنانەت شیرینی پێدانیش کار ناکات ساتێک کۆرپەکە فەحسی خوێنی لێ وەردەگیریت.
یۆن پیاگێت تێۆری Jean Piaget
یۆن پیاگێت کە لە 1896 تا 1980 ژیاوەو لەسەرەتاوە بایۆلۆژی و سروشتناس بووە. زۆر حەزی بە بیرکردنەوەو کۆگنیتیڤ گەشەکردنی منداڵان بووە و تێۆرییەکانی تا ئەم سەردەمەش بایەخ و کاریگەری تایبەتیان هەیە لەسەر دەروونناسی گەشەکردنی منداڵان. ئەوەی کەم ئەم زانایە دۆزییەوە ئەوەبوو کە منداڵ لە هەمان تەمەندا بە هەمان شێوە وەڵامیان دەدایەوە بەهەڵە ساتێک پرسیاریان لێدەکرا، ئەمەش ئەوەی گەیاند کە تێگەیشتنو بیرکردنەوەی منداڵان لەهەمان تەمەنو ساتدا بە پلە دەگۆڕدرێت و کردنی بە چوار بەشەوە، کە وەک قادرمەیەک وان، واتە تا نەچیتە سەرپلیکانەی یەکەم ناتوانیت بچیتە سەر پلیکانە دووەم. پلیکانەی ناو دەنریت یەکەم سەنسۆریسک و موتۆریسک بە نسبەست منداڵان لە 0 تا 2 ساڵ، واتە لە ڕێگەی هەستیارەکان و وەڵام دانەوە بە کردار دەتوانن چواردەورو دنیا بپشکنن. منداڵان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم هەستانەیانەوە بزانن کە شتو مەک هەرچەندە لە بەر چاودا نەبن بەڵام بونیان هەر هەیەو دەتوانن لەم ڕێگەیەوە لە زاکیرەیاندا بیهێڵنەوەو لە فانتاسییەکانیاندا بەکاری بهێننەوە.
قۆناغی دووەم منداڵانن لە تەمەنی 2 تا 6 ساڵ. لەم قۆناغەدا منداڵان ئەتوانن لە بارە بیرکردنەوەوە ئەوشتانەی چوار دەوریان هەڵبسەنگینن و بزانن و ەتوانن سیمبولانە بیر بکەنەوە کە ئام کارەش کاردانەوەی دەبێت لەسەر بیرکردەوەی فنتاسییان. کە ئەمەش وا دەکات کە منداڵان لەم تەمەنەدا تەنها لە یەک گۆشە بیناوە بۆ شتەکان بڕوانن و تا هێواش هێواش وایان لێدێت کە بتوانن لە گۆشە بینای دیکەشەوە بتوانن بۆ ستەکان بڕوانن و ئەمەش یارمەتی ئەوە دەدات کە بزانن و بتوانن تیبگەن کە کەسانی چوار دەوریان بۆچونی جیاوازیان هەیە بۆ شتەکان.
لە تەمەنی 7 سال بەرەو 11 ساڵ دەتوانن بە ڕادەیەکی مەنتیقی بیربکەنەوەو واتە دەتوانن لەوە تێبگەن کە پەرداخێک ئاو لە پەرداخێک دابیت یان لە جامێ یان لە تەشتێکدا هەمان قەبارەی هەیەو ڕێژەیەکی نەگۆڕە و ڕوکەشو ڕوالەت دەور نابینێت.
لە تەمەنی 12 ساڵیانەوە دەتوانن کە بیر بەکەنەوە لە بیرکردنەوەو ڕەفتارەکانی خۆیانو لێیبکۆڵنەوە کە ئەمەش وادەکات کە هەرزەکاران وا بزانن کە خەڵکانی تر تێناگەن لە هیچ ە ئەمان لە هەمووشتێک تیدەگەن. ئەم بۆچوونە وادەکات کە ئەم هەرزەکارانە واتێبگەن کە هەموو کات لە وەڵامیک زیاتر هەیە بۆ هەرچ پرسیارێک کە دەکرێت. لەبەر ئەمە زیاتر ئارەزوو دەکەن کە گفتوگۆبکەن دەربارەی ڕەووشت، ئەخلاق و سیاسەتو پرسیارە گرنگەکانی ژیان و کۆمەڵایەتی.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە منداڵ لە سەرەتای لەدایک بوونیەوە لە دنیای چوار دەوری دەکۆڵێتەوەو هەڵیدەسەنگێنێ. بۆ نموونە شتێک دەبینێت دەخولێتەوە، بایدەدات تالێدەبێتەوە بزانێت چی ڕوو دەدات دوای دوای دیبات بۆ دەمی تا لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە بزانێت چیە و چی ڕوودەدات، کە هیچ ڕوونادات فڕێیدەدات تا بزانێت چی ڕوودەداتو لەم هەڵسووکەوتانەیەوەو لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە لە دنیای چواردەور دەکۆڵێتەوە.
زمان و گەشە کردنی
هەرچەندە منداڵی ساوا لەسەرەتاوە ناتوانێت قسە بکات بەڵام هەر لە دوو سێ مانگی سەرەتاییەوە دەنگە دەنگ و دوایش لە شەش مانگیەوە هەندێ دەنگ دەردەکات لە شێوازی پیتدایە لە دوای هەشت مانگیەوە پیتەکان پێکەوە دەنێت بەڵام ناواخنی نیە واتە بێمان یە. لەبەر ئەمە زۆر گرنگە کە دایکو باوکان و ئەوانەی لە چوار دەوری کۆرپەکەن لە تەمەنی 8 تا 12 مانگی منداڵەکەوە قسەیان لەگەڵ بکەنو اخاوتنیان زۆر لەگەلدا بکەن. بەم شێوەیە یارمەتی گەشە کردنی زمانی کۆرپەکە دەدەیتو کاریگری زۆریش دەکاتە سەر گەشی کۆمەڵایەتی کۆرپەکە. دەوروبەری لەسەدا 50 ی منداڵی ساوا یەکەم وشەی لە تەمەنی یەک ساڵیدا دەڵێت و لە سەدا 90 یان پێش ئەوەی 18 مانگ پڕبکەنەوە. ئەم وشە سەرەتاییانە زیاتر ئەو وشانە دەگریتەوە کە بەلای کۆرپەکانەوە گرنگن. زیاد بونی ئەم وشانە زۆر بەهێواشی زیاد دەبن کە دەگاتە دوروبەر 2 تە ٣ وشە تا تەمەنی یەک ساڵی و بەڵام دەگاتە دەوروبەری 300 وشە لە تەمەنی دوو ساڵیدا و ئیتر زۆر بەخێرایی وش فێردەبن. منداڵێکی 6 ساڵان دەوروبەری 10000 وەشەی خەزن کردووەو دەتوانێت زۆر بە جوانی ئاخافتن بکاتو بیرو بۆچونەکانی دەرببڕێت.
فێربوونی زمانی کۆرپە لەهەموو جیهان تا ڕادەیەکی زۆر وەک یەکن و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1. منداڵی تازا لەدایک بوو لە ڕێگەی دەنگ، چوڵاندنەوە و بەکارهێنانی ماسولکەکانی دەموو چاو بۆ گۆرێنی ڕوکەشی دەموو چاووەوە بۆ تەعبیر کردن لە ڕازیبوون و نارازی بوون، ڕوودەدات.
2. لە تەمەنی 6 مانگییەوە منداڵەکە دەست دەکات بە گڕوگاڵ کردن و دەرپەڕاندی پیت.
3. لە دەوروبەری 8 مانگییەوە کۆرپەکە دەتوانێت هەندێ یاسایی ئاخافتن بەکار بهێنێت.
4. لە 10 تا 18 مانگییەوە منداڵەکە دەتوانێت هەندێک وشە بەکار بهێنێت و لێرە بەدواوە زۆر بەخێرایی خەزینەی وشی گەشە دەکات.
5. لە دەوروبەری 2 ساڵییەوە زۆربەی زۆری منداڵان هەندێک کۆنترۆڵیان هەیە بەسەر یاسای زماندا (ڕێزمانی) دا دەزانن وشەکان چۆن پاشو پێش دەخرێن.
هەموو منداڵێک هەر لە سەرتایی هاتنە دنیایەوە پاڵنەرێکی سروشتی زۆر بەهێزی هەیە کە خواستێکی زۆری لە لا دروست دەکان کە دەبێتە هۆی پاڵ پێوەنانی کۆرپەکە بۆ تێگەیشتنی لە دنیای چواردەوری خۆی. هەمان پاڵنەر کە ئەم کۆرپەیە دەکات بە لێکۆڵەرەوە لە هەموو شتو ڕووداوەکانی چواردەوری، وا لەم کۆرپەیە داکات کە بەدوای مەبەستی هەموو وشەیەکدا بگەڕێت کە لە دەمی قسەکەر دێتە دەرەوە. جا هەتا زیاتر لەگەل منداڵدا قسە بکرێت ئەوا زۆر زیاتر زمانی گەشە دەکات.
تهمموز 30, 2011
ڕیزبهندی منداڵ له خێزاندا – ڕهوهز جهوههر حهوێزی – توێژهری دهروونی – زانکۆی کۆیه
ڕیزبەندى منداڵ لە خێزاندا)) alfred adler))
رەوەز جوهر حوێزى
توێژەرى دەروونى
زانکۆى کۆیە
(الفرید ادلر 1929) گرینگیەکی زۆرى داوە بە بابەتی ڕیزبەندى مناڵ لەناو خێزاندا بە بۆچوونی ئەو هەر مناڵێک لەناو خێزاندا بە رێگایەکی تایبەت مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت بە پێی رێز بەندى لەگەڵ مناڵەکانی تر… بۆیە ئەم جۆرە هەڵسوکەوت کردنە تایبەتە دەبێتە هۆکارى ئەوەى کە ئەم مناڵە شێوازى ژیانی داهاتووی دیارى بکات کە دواتر پشتی پێ دەبەستێ.
شوێنی مناڵ لەناو خێزانەکەى دا کاریگەرى گشتی لەسەر مناڵ دادەنێت ،حەز بە چی ئەکات و حەز بە چی ناکات، ، چ هەڵدەبژێرێت یەکەم جار لە دواى پیشە لە ژیانیدا ، رێگەى راوەستانی، هەڵسان و دانیشتنیء رۆیشتنی، هەروەک رێگاى تۆقە کردن یان داوا کردنی لێبوردن.
گریمانی (ادلر) ئەوەیە کە رێز بەندى مناڵ یەکێکە لە گرینگترین کاریگەریە کۆمەڵایەتیەکانی مناڵ کە لەو رێگەیەوە مناڵ شێوازى ژیانی خۆى لە داهاتوو دیارى دەکات،لەگەڵ ئەوەى کە خوشکء برا هەمان دایکء باوکیان هەیەء لە هەمان ماڵدا دەژین، بەڵام ژینگەى کۆمەڵایەتیان هاوشێوە نابێ ، بەڵام لە راستیدا مناڵی گەورەتر ( یەکەم مناڵ ) بێت یان بچوکتر بێت لە براکانی، لەوانەیە بۆچونی دایکء باوکی بەرامبەری بگۆڕێت بە هۆى لە دایک بوونی منداڵی تر ئەویش دەبێتە هۆى ئەوەى ژینگەى مناڵی نێوان مناڵەکان جیاواز بێت ، و کاریگەرى زیاتری دەبێ لەسەر کەسایەتی مناڵەکان ، (ئەدلەر) لە زۆربەى محازەرەکانی کە رێزبەندى هەر کەسێک لە کاتی لە دایک بوونی لەسەر ئەساسی هەڵسوکەوتەکانی روون دەکردەوە. (ادلر) تەئکیدى لەسەر سێ بنەماى جیاواز دەکردەوە، مناڵی یەکەم، مناڵی دووهەم، مناڵی بچوکتر.
بۆیە مناڵی گەورە هەوڵدەدات جێگەى سەرنجی خێزانەکەى بێت پێش لە دایک بونی براء خوشکەکانی، دواى لە دایک بونی براکانی مناڵی گەورە دەچێتە بارێک کە کەس حەسودى پێ نابات، ئەو بارەش ((لابردنێتی لەسەر تەختی گەورایەتی)) ولە ئەنجامی ئەمەیە مناڵی گەورە هەست بە دوو دڵیء شەرانگێزى دەکات بەرامبەر بە خوشکء براکانی کە لەو بچوکترن، ئەم جۆرە هەست کردنە سلبیانە (خراپانە) کاتێک روو دەدات ئەگەر هاتوو دایکء باوک مناڵەکەیان باش ئامادە نەکردبوو بۆ پێشوازی کردنی برا لە خۆ بچووکەکەى، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر باش ئامادە کرابوو، ئەوا لە جیاتی ئەو هەست خراپە، ئەوا لەم کاتەدا ئەرکی پاراستنء پاڵپشتی کردنء بەرگرى کردن لە برا بچووکەکەى ئەگرێتە ئەستۆ. بۆیە مناڵی گەورە بە راى (ادلر) زیاتر لە ماناء گرنگی هێزء دەسەڵات تێدەگات ، زۆرتر ناڕەحەت دەبێت لە ئەنجامی لە دەست دانی هێزء دەسەڵاتەکانی .
ومناڵی دووەم لە ریزبەندى لە دایک بوونیدا تەماشاى براى گەورە یا خود خوشکی گەورەى دەکات وەک رکابەرێک کە پێویستە خۆى لە ئەوان باشتر نیشان بدات تا وەکو سەرکەوتن بە دەست بێنێت لە دژییان. و ئەگەر مناڵی گەورە هەستا بە پارێزگارىء پاڵپشتی کردنی خوشکء برا بچوکەکانی بۆ سەرکەوتن، لێرەدا گەشە کردنی مناڵ زیاتر تەندروست تر دەبێت. بەڵام ئەگەر مناڵی گەورە بێزار بێت یا خود خۆى لە مناڵی لەو خۆى بچوکتر دوربخاتەوە یان بە شێوەیەکی نابەجێ مامەڵەی بکات ئەوا مناڵی بچوکتر زیاتر بەرەو دەمارگیری دەبات، بۆیە لەبەرامبەردا مناڵی دووەم هەندآ ئامانجی بەرزى نادروستء نائاسایی بۆ خۆى دادەنێت کە لە ئەنجامدا شکست دێنێ.
و مناڵی بچووک، چەند شێوەیەک لە مامەڵە کردنی لە بەردەمدایە کە لێی فێر بێت، بۆیە بەرەو ئاراستەى رکابەرى دەروات، بۆیە هەوڵ دەدات سەرنجی خێزانەکەى بۆ لاى خۆى رابکێشێت، وزۆرجار خێزان زیاد لە پێویست ناز دەدەن بە مناڵی بچوک، بۆیە لە ئەنجامدا زیاد لە پێویست پشت بەخۆی نابەستێ وهەردەم پێویستی بە چاوەدێرى کردنی خێزان دەبێت ،و لە هەمان کاتدا هەوڵدەدات پێشیان بکەوێتەوە، بەڵام ئاساییە ئەگەر هەلەکانی لە کیس بچێت ، چونکە ئەوانەى تر لەو گەورەترنء دواتر ئەزمونیشیان لەو زیاترە، بۆیە لە دواجار دا ئەم جۆرە مناڵە هەست بە کەم بوونیان لا دەردەکەوێت.
هەر بۆیە مناڵی یەکەم تایبەتمەندى دیاریکراوى هەیە، لە هەر شتێکدا شێونگەى باشترء سەرووتەرەکان پەیوەندیان بەوەوە(مناڵی یەکەم ) وەهەیە، لەگەڵ ئەوەشدا گەشەیەکی دەروونی لەبەر چاووى هەیە، ومێژوو پێمان دەڵێت کە مناڵی یەکەمی کوڕ لە لاى زۆربەى تاکەکانء کۆمەڵەکان باشترین شوێنگەى هەیە. (ئادلەر، 2008، 203)
بەڵام مناڵی دووەم بە شارەزایی گرینگی پێدانی پلەء پایە تێنەپەڕیوە ، وسەر سام نەبوە بە لە دەست دانی لە ناکاوى پلەء پایە ویان گرینگی پێدانی ، هەروەها مامەڵەى دایکء باوکی بە شێوەیەکی زۆر هێمنانەتر بووە، بۆیە لێرەدا مناڵی دووەم هەوڵدەدات بگات بە براگەورەکەىء بە سەرىداء سەرکەوێت وزیاتر گەشەبین بێت بەرامبەر بە ئایندە ودواڕۆژی .
و مناڵی بچوک مەترسی ئەوەى نیە کە مناڵێکی نوآ بێت شوێنی بگرێتەوەء سەرنجی دایکی بۆ لاى خۆى رابکێشێ، لە هەمان کاتدا ئەم مناڵە دەبێتە جێگەى چاوەدێرىو گرینگی پێدانی خێزان بە گشتی، بۆیە ئەم مناڵە لە زۆر رووەوە بەو مناڵە دەچێت کە لە خێزاندا تاقانەیە بەڵام لە راستیدا وەک مناڵێکی بچوک مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت کە هەر چوار دەورى رکابەر بێت ،و هەر رکابەرێک لەو بە هێزتر بێت ، ئەمەش وا دەکات زیاتر هەست بە لاوازى بکات ء هەوڵ بدات ریزگرتنی خودی خۆی و ئەوانی تر بە دەست بهێنێت گەشەی پێ بکات .
زۆر لە بیرءراکان وادادەنێن کە مناڵی یەکەم لە رێزبەندى لە دایک بوون زیاتر گەشە دەکەن لە رووى هەستء ویژدانء زیاتر حەز بە هاوکاریکردنء خۆدەرخستن دەکەن. بەڵام ئەو مناڵانەى کە لە کۆتایی ریز بەندى لە دایک بوونن، زیاتر شەرانگێزء هەڵچوونی دەبن ، و یەکێک لە توێژینەوەکان کە لەسەر چەند مناڵێک (کە یەکەم مناڵ بوون لە ریزبەندى لە دایک بووندا ) دەریخست کە زیاتر پشت بە دەوروبەر دەبەستن لە هاورێیەتیء تێکەڵاوىء خۆشەویستی.
هەموو ئەو ئەنجامانە دەتوانرێت شى بکرێتەوە لە چوار چێوەى هەڵسوکەوتى دایک وباوکدا چونکە دایک وباوک دەتوانن کاتێکى زیاتر تەرخان بکەن بۆ پەروەردەکردنى منداڵەکانیان ، یەکەم بێ یان دووەم ، یان بچووکتر وەیان دوا مناڵیان بێ وهەر باوان دەتوانن بەشێەکی باشتر وزانستییانەتر مناڵەکانیان پەروەردە بکەن کە جیاوازی یەکان کەمتر ببنەوە لە نێوانیاندا.
تهمموز 29, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن – بهشی پێنجهم – منداڵی ساوا له (0 – 2) ساڵ – میران زوهدی – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی – سوید
سایکۆلۆژیای گهشه کردن
بهشی پێنجهم
منداڵی ساوا لە 0 – 2 ساڵ
میران زوهدی دەروونناس ودەروونناسی کۆمەڵایەتی
Miran.psychologist@hotmail.com
http://miranzuhdy.blogspot.com/
کێشی ئاسایی بۆ منداڵی تازا لە دایک بوو لەبینی 3 بۆ 4 کیلۆیە ودریژیستی دەوروبەری نیو مەترە. بەڵام منداڵی ساوا لەبەر ئەوەی کە تا ڕادێت لەگەڵ خواردنی دەرەوەی منداڵدان و هەموو شتێک وەک هەناسەدان، هەزم کردنی خۆراکو هتد دەبیت خۆی بیکات، لە سەدا 10 ی کێشی زۆر بەخێرا کەم دەکات بەرلەوەی کە فریا بکەون خۆیان ڕابهینن لەگەڵ ئەم جۆرە خۆراکە تازەیەدا. دوایی ئەوەی کە خۆیان لەگەڵ ئەم جۆرە خۆراکەدا ڕادەهێنن زۆر بە خێرایی گەشە دەکەن کە لە تەمەنی 4 مانگییەوە دەبێتە دوو ئەوەندەی کێشی خۆی و لە تەمەنی 1 ساڵیدا دەبیتە سێ ئەوەندەی کێشی خۆی. منداڵی یەک ساڵە کێشی دەگاتە 10 کیلۆو درێژییەکەشی لە دەوروبەری 75 سم دەبێت.
مێشکی منداڵەکە لەدوای لەدایکبوونی لە سەدا25 ی کێشی لەشی پێکدێنێت کاتێک لەگەڵ هی گەورە بەراوردی دەکەیت، لەدوای دووساڵ ئەم کێشە دەبیتە %75 ی لەشی کۆرپەکە، بەڵام لەشی لە %25 ی کۆرپەکەیە.
دوو گۆڕانکاری گرنگ ڕوودەدات لە تەمەنی ساوایی کۆرپەکە ئەویش یەکەم، جیهازی عەصەبە واتە nervsystem
کە پێکهاتووە لە خانە نێورۆی (عەصەبی) باریک و درێژ. کاتیک لەدایک دەبین هەموو نێورۆکان ئامادەنوو هیچی تر دروستنابن، دوای لەدایک بوون بگرە هەندێک لەمانە لەناو دەچن. گەشەکردن لە جیهازی عەصەبدا ئەوەدەگەیەنێت کە گەشەکردن و دەمجبوونی خانەکانی نێورۆکان دەبێتە هۆی پێکهێنانی شەبەکەیەکی موعەقد کە سیگناڵی ئەلیکترۆنی لە بەینی بەشە جیاوازەکانی مێشکو لەشدا دەگوازێتەوە. هەروەکو کارکردنی دڵ، بیرکردنەوەو خەیاڵەکان، هەناسەدان، بینین، هەست کردن، خەو و بەخەبەربوون، هەموو ئەمانە لەلایان ئەم نێورۆیانەوە ڕێکدەخرێن و دەبرێن بەرێوە.
مێشکی منداڵەکە لەدوای لەدایکبوونی لە سەدا25 ی کێشی لەشی پێکدێنێت کاتێک لەگەڵ هی گەورە بەراوردی دەکەیت، لەدوای دووساڵ ئەم کێشە دەبیتە %75 ی لەشی کۆرپەکە، بەڵام لەشی لە %25 ی کۆرپەکەیە.
خەونو بە خەبەر بونی منداڵە ساواکە لە شەوڕۆژیکدا 6 قۆناغ لە خۆی دەگرێ:
قۆناغی یەکەم ئەو ساتەیە کە منداڵەکە پاڵکەوتووەو چاوەکانی داخستووە و چاویشی لەژێر پێڵوی چاویدا ناجوڵێن و هەناسەدانێکی ڕێکو لەسەر خۆیە. بەم قۆناغە دەڵێن قۆناغی خەونو هێمنی.
قۆناغی دووەم پێیدەوترێ خەونێکی چالاکانە، ئەوەی کە پێی دەڵێن REM یان قۆناغی خەون بینین. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کۆرپەکە خۆی دەجوڵێنێت و چاوەکانی لەژێر پێڵوی چاویدا دەجوڵێن وەک ئەوەی کە سەری شت بکات، وەهەناسەدانی بەپێی جۆری بینی خەونەکەی ناڕێک دەبێت.
قۆناغی سێهەم ئەو ساتەیە کە منداڵەکە خەریکە بەخەبەربێتەوەو سەرلە نوێ دەخەوێتەوە، چاوەکانی دەکرێنەوەو زو دادەخرێنەوە، هەناسەدانی ڕێک دەبیت، ئەم قۆناغەش پێی دەڵێن گێژبوون.
قۆناغی چوارەم پێی دەڵێن قۆناغی ناچالاکبوون، واتە کۆرپەکە بەخەبەرە و چاوە گەشەکانی کردۆتەوەو هەناسەدانێکی هێمن و لەسەر خۆ و سەری چوار دەوری دەکات و لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە لێتوێژینەوە دەکات.
قۆناغی پێنجەم کۆرپەکە چاوەکانی کردۆتەوەو بە هەناسەدانێکی ناڕێکەوە خەریکی جموجۆڵو گڕوگاڵە و پێی دەڵێن بەخەبەر بوونی چالاکانە.
قۆناغی شەشەم قۆناغی بەخەبەربوونی چالاکانەیە بە لەگەڵ گریان وبۆڵەبۆڵ کردندا. لەم قۆناغەدا کۆرپەکە هەناسەدانی خێرا دەبێت و جۆڵە جوڵێکی چالاکانای هەیە، واتە زۆر بە خێرا دەستو قاچی دەجوڵێنێت و دەگری و زۆر جاریش بە ئاسای دڵنەوایو هێمن نابنەوە.
لە مانگی یەکەمی دوای لەدایک بوونیەوە ئەم 6 قۆناغە زۆر بە خیرایی دووپات دەبنەوە و ماوی خەونی کۆرپەکە لە شەوو ڕۆژێکدا دەگاتە 17 تا 18 کاتژمێر و کاتی وەرگرتینی ڕووداوو وروژێنەرەوەکانی دەرەوە تەنها 2 تا 3 کاتژمێرە. هەڵبەتە ئەمەش لە منداڵ بۆ منداڵ دەگۆڕدرێتو هەتا کۆرپە کە بەرەو گەورەتر بڕوات ماوەی خەنی کەمتر دەبیتو بەخەبەربوون زیاد دەکات. لە دوای تەمەنی 3 بۆ 7 مناگدا کۆرپەکان شەوو ڕۆژ لێک جیادەکەنەوەو هەموو شەوەکە دەخەونو بە ڕۆژ خەریکی چالاکیەکانیان دەبن، بەڵام لە ڕۆژییشدا هەر دەخەوون کەمێک و هەڵدەستن بەڵام ئەم خەونە کاریگەری ناکاتە سەر خەونی شەویان. ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە لە سەرەتاوە لە سەدا 50 ی کاتی خەنەکەی واتە نیوەی کاتی خەونەکەی کە 17 بۆ 18 کاتژمێرە، خەون دەبینێت و کەچی کە تەمەنی دەگاتە تەنها 6 مانگ ئەو ساتی خەونبینینەی دەگاتە یەک لەسەر چواری کاتی هەموو خەونەکەی، واتە گەر لە سەرەتاوە تەنها 18 کاتژمێر خەوتبێت 9 کاتژمێری خەونی بینیووە، بەڵام کە تەمەنی دەگاتە دەورو بەری شەش مانگ ئەوا ساتی خەون بینین دەگاتە دەوروبەری چوار کاتژمێرو چەند خولەکێک. ئاخۆ ئەم کۆرپەیە خەون بە چیەوە ببینێ؟ تەنانەت لە ناو سکی دایکیەوە خەون دەبینێ.
شایەنی باسە هەندیک کاردانەوەی خۆنەویست هەن کە کۆرپەکە لەگەڵ لەدایک بوونییەوە لەگەڵیدا هەیە وەک مواسەفاتێک بۆ هێشتنەوەو مانەوەی ئەم کۆرپەیە لە ژیاندا. وەک دەنگی بەرز ناخۆش یەکسەر کۆرپەکە بەوەش دەکاتەوە بۆ بجیتە باوەشی یەکێکەوە بۆ خۆ پاراستن، یان ساتێک دەست بە ڕومەتی دا دێنی ملی بەرو لە وەسوینە وەردەگێڕت تا بزانێت چیە. بەڵام بەرچاوترینیان کاردانەوەی دەست گرتنە، ساتێک پەنجەت دەخەیتە نا لەپی دەستی کۆرپەکەوە یەکسەر پەەنجەکانی خڕ دەکاتەوەو دووند پەنگەت دەگرێت بە بێ بە ئاگایی خۆیی و خواست خۆی. ئەم گرتنە بەرە بەرە ڕوو لەنامان دەکات لەگەڵ گەورە بوونی کۆرپەکەدا. ئەمەش واڕووندەگرێتەوە لەبەر ئەوەی کە جیناتی ئێمە لە سەدا 98 ی جیناتەکانمان وەک جیناتی شمپانسەکانە نزیکترین خزمن لەمرۆڤەوە و ئەم کاردانەوەیەی گرتنە لەم کۆرپەی ئەم شیمپانسانەدا زۆر کاریگەریان هەیە ساتیک کۆرپەکانیان توند پێستی دایکیان دەگرن و خۆیانی پیادا هەڵدەواسن. بەڵام لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ ڕێچکەیەکی تری گرتۆتە بەرو خۆی لەگەڵ ژینگەکەیدا گونجاندووە زۆر پێویستی بەم گرتنە نیە لەبەر ئەوە دوای چەند مانگێکی کەم ڕوو لە نەمان دەکات.
لێکۆڵینەوەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەربارەی گەشە کردنو پێگرتنو ڕۆیشتنی منداڵ کە بۆ لە تەمەنی جیاوازدا ڕوودەداتو وا باوە کە دەڵێن لەگەڵ کۆرپەکانتاندا خەریک بن زوتر پێدەگرن، زانایەک بە ناوی Arolld Gesell هەستا تاقیکردنەوەیەکی کرد لەسەر دوو منداڵی دوانەی یەک هێلکەدا، واتە وەک یەکن یان کڕن یان کچ دەبن وەک لەبابەتەکانی پێشودا باسم لە خاسێتەکانی دوانەی یەک هێلکەو دوانەی دوو هیلکە کردووە. ئەم لێکۆڵەرەوەیە هەڵسا بۆ بەراورد کردنی توانای بایۆلۆژی لەگەل ژینگەدا بۆ هەستان و ڕۆیشتنی منداڵ. لەم دوو منداڵە دوانە یەم هێلکەیە هەستا لەگەڵ یەکێکیاندا بۆ ماوەی 6 هەفتە خەریک بوو تا بتوانێت بەسەر قادرمەیەژکدا سەربکەوێت، بەڵام کۆرپەکەی تریان کەس نەچووبوو بەلایدا کەچ دوای 6 هەفتەکە چۆم منداڵی یەکەم فێر بو ئەمەتریشیان کە برای بوو بە هامان شیوە فێری بەسەر قادرمەدا رۆیستن بوو. ئەمەش ئەوەی دەرخست کە ڕۆیشتنو کردارە حەرەکیەکان بە بایۆلۆژییەوە پەیوەستن نەک بە فیرکردن و کاریگەری و دەستتێوەردانی ژینگەو چوار دەورو بەرییەو ە.
دەرووناسێکی تر بە ناوی Wayne Dennis هەڵسا گروپێک منداڵی ساوای بەراورد کرد لە هیندیستان کە کۆرپەکانیان قۆمات دەکرد وەک لای خۆمان لەگەڵ منداڵای ئەمریکاو ئەوروۆا کە کۆرپەکان سەربەستن و قومات ناکرێن. بۆی دەرکەوت کە هەردوو گروپەکە لە دەوروبەری هەمان کاتدا پیان گرتو جوڵەو حەرەکاتی لەسیان دەستی پێکرد، ئەمەس بەڵگەیەکی تر بوو بۆ دەوربینین وکاریگەری و زاڵبوونی بایۆلۆژی لەسەر کۆرپەکە تا ژینگەو دەستتیوەردانی چواردەور. لە هەمان کاتدا هەمان لێکۆڵەرەوە هەڵسەنگاندنێکی تری کرد لەبەینی دوگروپی منداڵی تازە لە دایکبووی بی دایکو باوک لە ئێران و گروپێکی تر لە ئەوروپا. ئەم منداڵانەی ئێران کە زۆربەی زۆری کاتەکانینان لە ناو سیسەمەکەیاندا بەسەر دەبرد و تاقە کەسێک کە جار بە جار بیان بینیایە ئەو کەسەبوو دەیبردن دەیشتن. ئەو گروپەی تر کە لەئەوروپا بوون و سەربسەت جوڵەو گاڵگۆڵکیێیان دەکرد زۆر دەجوڵانو لە کۆتایدا ئەمانە لە تەمەنی ساڵ تا ساڵ و مانگ توانیان پێبگرنو ئەوانەی ئێران تا دەوروبەری 3 ساڵی خایاند اتا پێیان گرت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنها بایۆلۆژی و جینات دەور نابینێ بەڵکو ژینگەش دەوری خۆی هەیە. واتە هەندێ ڕاهێنان ئەتوانێ کارایی بکاتە سەر ئەو جوڵەیەی کە پەیوەندی بە بایۆلۆژییەوە هەیە، واتە کۆرپەکە لە باریی بایۆلۆژییەوە هەر پێدەگرێت لە کاتی دیاری کراودا کە تاڕادەیەک بۆ هەموو منداڵ وەک یەکەن، ڕاهێنان پێکردن لەهەندێ حاڵەتدا یارمەتی دەدات بەڵام شەرت نیە بۆ خودی منداڵەکە باش بێت. مەبەستم لەوەیە کە سروشت وا ڕێکی خستبێت کە منداڵی ساوا لەو ساتەی خۆیدا پێبگرێت بۆچی ئێمە پەلە بکەین لەم کارەدا کە هیچ بایەخو گرنگییەکی نیە و لەشو قاچو جومگەی کۆرپەکە گەشەی نەکردووە بۆ ئەم ئەرکە.
هەرچی گەشە کردنی لەشو مێشکی کۆرپەکە هەیە پەیوەستە بە ووزەی تەواوو خواردنەوە کە ئەمەش لە سەرەتاوە لە ڕێگەی شیر پێدانەوە دەدرێت و لە دوای شەش مانگەوە دەتوانرێت خواردنی ئاسایی بدەنی. کۆرپەکە بۆ هەر یەک کیلۆغرام لەکێشی لەشی پێویستی بە 100 کالۆری هەیە هەموو ڕۆژێک کە ئەمەش لەسەرەتاوە لە ڕێگەی شیری دایکەوەدێتو وەک وتمان لە دوایی 6 مانگەوە دەتوانریت ئەم ووزەیە لە ڕێگەی خۆراکەوە پێی بدرێت و لە دەوروبەری تەمەنی یەک ساڵیدا دەتوانرێت ئەم کۆرپەیە خواردنی ئاسایی خێزانەکەی پێبدریت.
شیرپێدانی مەمکی دایک یان باغە؟
گرنگ ئەوەیە کە کۆرپەکە وەززەی پێویستی پێبگات. لە دوای لێکۆڵینەوەکان لە ناو دەروونناسیدا، هیچ لێکۆڵینەوەیەک دەرینەخستووە کە پێدانی مەمە شیری گیراوە خراپتر یان باشتر بیت لە شیری دایکەکە بەڵکو ئەوەی کە گرنگە بەلای دەرووناسانەوەو کە ڕێنمایی دایکان دەکەن و کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر دروست بوونی گەشەی کۆرپەکە، شێوازی پێدانی شیر پێدانەکەیە تا چەند بە هەست و سۆزەوەو گوێڕایەڵی بۆ کۆرپەکە دەدرێت. لە هەمان کاتدا شیری مەمکی دایک زیاتر حازر کراوو پڕپێویستیترە بۆ خودی ئەم کۆرپەیەی کە ئەم منداڵدانی ئەم دایکە بەبەرهەمی هێناوە. لەبارەی ووزەوە جیاوازییەکەی ئەتۆی نیە لەگەڵ شیری مانگاکەی کە بە مەمە شیر دەگیڕیتەوەو دەدرێت بەکۆرپەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە شیری دایکەکە پرۆتێینی کەمتر تیدایە، شەکری شیرەکەی زیاترە و جۆرە چەورییەکی تیدایە کە زوو کۆرپەکە هەست بە تێر بوون دەکات لە هەمان کاتدا شیری دایک دژەتەنەی تێدایە کە بەرگری لە کۆرپەکە دەکات بۆ توشبوونی بە نەخۆشی وئیلتیهابات و دەرەجەی حەرارەتی تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ کۆرپەکەی خۆی دەبیت.
ئەە منداڵانەی کە بەشیری دایکیان گەورەکراون رێکوپێکترن لە ڕووکەش کاروباری ڕۆژانەیان واتە زیاتر مونتەزیمن، حەساسیەتیان بە هەواو بە خۆراک زۆر کەمترە و کێشەی هەزم کردنی خۆراکیان نیە لە چاو منداڵانێکدا کە بە شری مەمکی پلاستیک پەروەردەکراون. زۆر لە لیکۆڵەرەوانی سایکۆلۆژی با یەخێکی گرندەدەن بەو بۆنی سنگ و مەمکی دایک هەیەتی ساتێک شیر دەدات بە کۆرپەکەی. کەمی کالۆری بۆ کۆرپەکە لە کۆتایی مانگی سکەکەداو سەرەتایی لەدایکبوونی کۆرپەکە زەرەر لە گەشە کردنی مێشکی کۆرپەلەکە دەدات درەنگتر خانەکانی مێشکی گەشەدەکەن کە ئەمەس دەبیتە هۆی ئەوە کە منداڵەکە کە گەورەبوو کارایی دەکاتە سەر تێگەیشتنی منداڵەکەو گەشەکردنی باری کۆمەڵایەتی بۆ نموونە زۆر درەنگ کاردانەوەیان دەبێت وەک ئەوەی بڵێیت کابرا هەوتە.
لە ناکاو مردنی مندالە ساواکە SIDS Sudden infant death syndromeئەم کارەساتە یەکیکە لە باوترین کارەساتەکان کەبەسەر کۆرپەکەدادێت لە تەمەنی 1 مانگەوە تا 1 ساڵ بەڵام شانسەکە زۆر زیاترە بۆ ئەم کارەساتە ساتێک کۆرپەکە لەتەمەنی 2 بۆ 4 مانگ دایە. لەم حاڵەتەدا دایکو باوک هەروەک ئاسای کۆرپەکەیان پاڵدەخەنو دەخەوێت بێ ئەوەی کۆرپەکە هیچ کێشەیەک یان نەخۆشیەکی هەبێت، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبووە، نە گریانێک، و نەرشانەوەیەک، بەڵام بەیان کە هەڵدەستنو کۆرپەکەیان هەڵدەستێنن دەبینن کۆرپەکە جوڵەناکاو گیانی لەدەست داوە. لە دوای لێکۆڵینەوەی پزیسکیش هیچ دەرناکەوێت. ئەمە کارەساتێکی زۆر دڵتەزین دەگەیەنێت بە نسبەتە باوکو دایکەکەوەو توشی شۆک یان صەدمەیان دەکاتو لەهەمان کاتدا هەست کردان بە ضەمیر موعەزەببونو تاوانبارییەتی ژیانیان لێ وەڕزدەکات.
ئەو هۆکارانەی کە دۆزراونەتەوە بۆ ئەم لەناکاو مردنە زۆرن بۆ نموونە: حەساسیەت، توشبوون بە خواردنی ژەهراوی، نەبوونی ئۆکسجین ساتێک کۆرپەکە خۆی خستۆتە سەر دەم دایکو باوکیش خەوتوون و ئاگایان لێ نیە و کۆرپەکە ناتوانێت جوان هەناسە بدات و دەخنکێت. توشبوون بە ئیلتیهاباتی بۆریەکانی هەناسەدانیان لە سەرەتاوە، زیاد یان کەم بوونی فشاری خۆێن واتە ضەخت، ناڕێکی لێدانی دڵ یان ئەوەتا دایکەکە لە کاتی سکەکەیدا یان شیر پێدانیدا جگەرەی کێشاوە یان لە ژینگەکەی کە تیایدا ژیاوە نیکۆتینی زۆر تێدا بووە. من تەنها دەتوانم بڵێم کە گرنگترینیان و ئەوەی کە زیاتر ڕوودەدات ئەوەیە کە کۆرپەکە بەسەر سکدا دەخەوێنرێت یان کۆرپەکە خۆی خۆی هەڵدەگێڕێتەوە. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە دایکو باوک بە نۆرەبێ یان بێ نۆرە زۆر سەرنجی منداڵەکەیان بکەن هەرچەندە کاریگەری بکاتە سەر خەوەکەی خۆیان و خەویان لێ وەڕزبکات، بەڵام من دەڵیێم با دایکو باوک نەبونایە واتە ئەرکی سەر شانیانەو منەتی تێدانیە.
تهمموز 12, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن – بهشی 2-4 – میران زوهدی – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی – سوید
سایکۆلۆژیای گهشهکردن
تهواوکهری بهشی چوارهم 2-4
میران زوهدی دەروونناس و دەرووناسی کۆمەڵایەتی
Miran.psychologist@hotmail.com
http://miranzuhdy.blogspot.com/
ڕٶڵی باوکایەتی لە پرۆسەی لەدایکبووندا.
لە ڕێگەی زۆر لێکۆڵینەوەوە وا دەرکەوتووە کە خۆ حازرکردنی باوکەکەو بەشداریکردنی چالاکانەی لە پرۆسەی لەدایکبوونەکە، کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر چەند درێژ خایەنی لەدایک بوونەکە. واتە چەند کات دەخایەنێت. هەتا دایکەکە هەست بە ئەمانەت زیاتر بکات، لە هەموو بارەیەکەوە تەنانەت باری داراییش، زووتر ڕزگاری دەبێت لەو پرۆسەی منداڵ بوونەو، ڕەد فیعلی، کاردانەوەی دایکەکە بۆ ئازارو ژانی لەدایک بونەکە. هەست کردن بە ژان کەمتر دەبێت و زیاتر دایک دڵخۆش دەبێت بەوەی کە کۆرپەکەی دیتە دنیاوە ساتێک دەبینێت مێردەکەی، باوکی کۆرپەکەی، زۆر چالاکەنە و خەم خۆرانە دێت بە تەنگ پرۆسەکەوە.
دەرمانخواردن بۆ ئازاری ژان، باری بایۆلۆژی و باری دەروونی دایکەکە زۆر کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی چۆن دایکەکە پرۆسەی لەدایک بونەکە لەقەڵەم دەدات. بەڵام سێ فاکتەری سەرەکی زۆر کەریگەرن لەم کارەدا. ئەویش یەکەم حازربوون وخۆ ئامادەکردنی دایکو باوکەکەیە بۆ ئەم پرۆسەیە بەر لە وەی بێن بۆ ویلادە، دووەم ئەو یارمەتییە و پشتگیرییەی کە ئەم دایکو باوکە هەیانە لەلایەن چوار دەوروبەرەکەیانەوە و سێیەم ئەو ژینگەیەی کە بۆی ڕێکخراوە لە شوێنی منداڵ بوون، ویلادە. زۆر بەی زۆری ئەو دایکو باوکانەی کە تازەنو یەکەم جاریانە عادەتەن هەر زانیاری خراپیان دەستکەوتووە دەربارەی ئەم پروسیسە لەلایەن دایکو باوکیانەوە یان مێدیاکانەوە کە گوایە ئەم پەروسێسە زۆر ئازاراوییە. لەم کاتەدا زۆر گرنگە کە دایکو باوکی تازەو بێ خیبرە زانیاری زانستی پەیدابکەن لەسەر ئەم بابەتی لەدایک بوونە، چونکە کە زانیاریان هەبوو لەسەر ئەم پروسێسە دبێتە هۆی کەمبوونەوەی دڵە ڕاوکێو ترسو لەرز کە ئەمەش لەئەنجامدا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هەست کردن بە ئازار.
بەنسبەت منداڵەکانی تری خێزانێکەوە ساتێک دەزانن کە کۆرپەیەکی تر دێتە خیزانەکەیانەوە هەست بە دڵ ناخۆشی دەکەن لە ناوەوە بەتایبەت لەساتێکدا کە ئەم منداڵانە لەباری دەروونییەوە بەشداری ئەم پرۆسەیە نەبووبن. ساتیک دەبینن دایکیان زوو زوو ون دەبێت لێیان بۆ شوێنێک کە دەچێت کۆرپەیەکی تر بێنێ دەبێتە هۆی دروست بوونی بیرۆکەیەک لای منداڵەکان کە ئەمان کەمو کوڕیەکیان تیا هەیە بۆیە دایکوباوکیان دەچن بۆ شوێنیکی سەیر بۆ هینانی کۆرپەیەکی تر. ئەم بیرۆکانە وەک ئەوەی ئێمە خراپیین، بێحەیاین، ناشرینین…هتد لە لاشعوری ئەم منداڵانەدا دروست دەبن کە دەبنە هۆی غیرە کردنیانەوە بەرامبەر بە کۆرپە نوێیەکە کە لەم ساتەدا ئەم کۆرپە نوییە پیویستی بە یارمەتی هەموو لەیەک هەیە بۆی بەردەوام بێت لەژیاندا. جا دایکانو باوکان دەبێت زۆر بەجوانی لە منداڵەکانیان تێبگەیەنن کە دەبێت تەنانەت ئەوانیش یارمەتی بدەن بۆ بەشداربوون لە یارمەتیدانی ئەم کۆرپە تازاییەی کە هاتۆتە ناو خێزانەکەوە و زانیاری تەواویان بدەنێ کە هاتنی ئەم کۆرپەیە هیچ پەیوەندی بە کەمو کوڕی هیچ کەسێکەوە نیە و لەم ساتەدا ئەم کۆرپەیە لەهەموان زیاتر پێویستی بە یارمەتیدانە و دەبێت ئەمانیش بەشدار ببن لەم یارمەتیدانەو لە هەمان کاتدا خاڵات بکرێن کە ئاوا باش لەگەڵ خیزانەکەدا باشداری ئەم پروسەیەن.
لە کۆمەڵگای ئەمەدا عەیبە کە پیاوان بەشدار بن لە پرۆسەی منداڵ بوونەکەدا، کە ئەتوانم بڵێم بەداخەوە کە کۆمەڵەگایەکی زۆر عەشایەر و دواکەوتومان هەیە. بەشدار بوونی باوکان لەم پرۆسەیەدا لە شوێنی لە دایکبوون زۆر کاریگەی هەیە لەسەر پرۆسەی لەدایک بوونەکە و جێگەی ئەمانەتێکی زۆر زۆر بۆ دایکەکە و هەست کردن بە ئازارو ژانکردنی دایکەکە بۆ ئەم پرۆسەیە. هەرجەندە باوکان لەبەر فشاری کۆمەڵایەتی نەوێرن بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن بەڵام لە بارەی هەستو ئیحساس و کاردانەوەوە هەر بەشدارن و هەست بە لێپرسراویەتی ئەکەن ساتێک کە دەزانن کە هاوسەرەکانیان سکیان هەیە، بەڵام لە زۆر کۆمەڵگادا جێگە عەیبەیە کە ئەم جۆرە هەست کردنە پیشان بدەن وەک ئەوەی کە هەر مرۆڤ نەبن. لە ئەوروپا و ئەمریکا دا لە سەدا 95 ی باوکان لە شوێنی لەدایکبوون بەسدارن لە ئازارو ژانەکانی هاوسەرەکانیەن بۆ هینانە دنیای کۆرپەکەیانەوە بەڵام بەخوا لەوباوەڕەدانیم کە لە کوردوستانی خۆماندا تەنها یەک پروسێنت واتە لەسەدا یەکی لە باوکان بەشداری ئەم پرۆسەیە بن. لە زۆر کلتوردا باوکان بەشداری ئەم پرۆسەیە دەکەن ساتێک بزان کە کۆرپەکە کوڕ دەبێت و کچ نیە.
لە زۆر حاڵەتدا باوکەکە هەندێ کاردانەوە پیشاندەدات وەکو هیلاکیو ئازاری ددانو دڵتێکەڵ هاتن و لەهەمان کاتدا کاردانەوەی دەروونی وەک ئەوەی کە تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت بۆ ئەوەی کە منداڵەکە نوقسانبیت یان نا، لە خۆی بچیت یان نا، کێشی زیاد دەکات. لە هەمان کاتدا دڵەڕاوکێ و دودڵی بەرامبەر ئەوەی کە ئەم کۆرپە چۆن کارایی دەکاتە سەر پەیوەندی نێوان خۆی و هاسەرەکەی و دەیگۆڕێ.
باوکو دایکایەتی
هەر لەوساتەی کە دەزانرێت دایکەکە سکی هەیە، کاریگەرییەکی دوولایەنە دروست دەبێت. ئەم سکە (منداڵە) کاریگەری لەسەر باوکو دایکەکە دروست دەکات بەقەدەر ئەوەی کە باوکو دایکەکە کارایی دەکەنە سەر کۆرپەکە. کاتێک ئەم ژنو مێردە پێدەزانن کە کۆرپەیەک دێتە ناویانەوە هەستێکی تایبەتی دروست دەبێت کە فشارێکی دەرونی دەخاتە سەریان ساتێک بیر دەکەنەوە کە ئاخۆ داهاتوویان چۆن ببێت؟ ئاخۆ بتوانین وەک خێزانێک کۆرپەکەمان بەخێو بکەین و بتوانین پێداویستیەکانی بۆ دابین بکەین؟ قەلەقی و دڵەراوکێ لەبارەی داراییەوە تەنانەت دەبێتە هۆی تێکچوونی خەویشیان بەتایبەت باوکەکە کە لە کۆمەڵگایەکی وەک ێمەدا زیاتر باوک ڕۆڵی بەرپرسیارییەتی باری دارایی دەگرێتە ئەستۆ. ئەم دڵەڕاوکێیانە دەبنە هۆی تێکچوونی چالاکییە سەکسییەکانی نیوان ژنو مێردەکە کە ئەم چالاکییانە زۆر کەم داکات یان بۆ مەوقەت ڕوو لە نامان دەکات. دڵەڕاوکێ بەرامبەر تەندروستی کۆرپەکەو تراسان لەوەی کە کۆرپەکە لاباربچێت لەبەر ئەوەی لەبارچوونی سروشتی زیاتر لە سیمانگی یەکەمی سکەکەدا ڕوودەدات و لێکۆڵینەوە دەریخستووە لە سێ سک یەکێکیان لەباردەچێت، بەڵام دڵەڕاوکێ ی دایکان زۆر زۆر لەم سێمانگەدا بەرامبەر بەوەی کە خٶیان نەبنە هۆی لەبار چوونی کۆرپەکەیان، لەبەر ئەوە دایکان زۆر بە حەزەرەوە هەڵسوکەوت دەکەن بەڵام لەڕاستیدا ئەم بۆچوونانە هیچ بنەماییەکی زانستی بۆ نیە لەبەرئەوە گرنگە کە دایکان بزانن کە هیچ خەتەرناک نیە بۆ لەبارچوون کە بەسەر قادرمەدا سەربکەویت یان وەرزش بکەن و هیچ پەیوەندییەکی بەسەر کاری سێکسییەوە نییە. لەبارچوون زیاتر پەیوەندی بە خەلەلێکی کۆرپەکەوە یان هێلکە پیتێنراوەکەوە هەیە نەک چالاکی دایکەکە.
زۆر لە دایکو باوکان توشی تەنگوچەڵەمە قەیرانێکی دەروونی دەبن کاتێک هەست دەکەن ئەو شارەزایی و ئەزموونەی کە تا ئێستا هەیانە و ئەو شێوازی چارەسەرکردنانەی کە بەکاریان هێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان سودیکی زۆری نیەو هەست بە نەزانین و بێئەزموونی و نەشارەزایی دەکەن. هەست دەکەن کە ژیانیان ڕێچکەیەکی تری گرتۆتەبەر. بۆ ئەوەی کەلەم تەنگوچەڵەمە دەرونیە ڕزگریان بیت دەبێت تەبیعەتو شێوازی هەڵسوکەوتیان بگۆڕن تا بتوانن خۆیان لەگەڵ ژیان کردنە تازایەدا بگونجێنن. بەهەمان شێوەی جۆن کاتێک کە خێزان دروست دەکەین ژیان مان دەگۆڕێت و هەندێ کێشە و ئیلتیزامات دروست دەبێت و سنور بۆ خواستو ویستەکان دادەنرێت کە ئەم گۆڕان کارییانە مانایەکی سلبی ناگەیەنن بەڵام کارکردنی دەوێت بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخە نوێیە. یەکێک لەو تەنگوچەڵەمانەی کە ئەم ژنو مێردە توشی دەبن ناسنامەی باوکایەتی و دایکایەتی کە زۆر گرنگە بتوانێت لە دڵو دەرونەوە ئەم ناسنامە تازەیە قبوڵ بکات و دەمجی بکات بەخۆیەوە بۆ ئەوەی کە بتوانن وەک دایک و باوک بچنە ناو پەیوەندیەکی خێزانییەوە لەگەڵ کۆرپە نوییەکەدا. لە دوای ئەمەوە گۆڕانکاری ڕوودەدات لە خواشکو براکانو دایک و باوکی ئەم دایکو باوکە تازەیەدا ڕوودەدات. ئیتر لەمەو دوا ئەمانە منداڵ نین و خۆیان بونەتە باوکو دایک کە ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندی بەینی ئەم دایکو باوکە تازەیە و خوشکو براو دایکو باوکەکانیان کە ئتر ئەوانێش ڕۆلێکی تازە وەردەگرن وەک بابیرە و داپیرە.
زۆر هۆکار هەن کە کارایی دەکەنە سەر ئەوەی کە ئەم دایکو باوکە ئەم بارو دۆخەی کە تێی کەوتون چۆنی هەڵسەنگێنن بە پۆسیتیڤ یان نێگیتیڤ. پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دایکو باوکە تازەیە لەگەڵ دایکو باوکو کەسوکاریاندا هەروەها دۆستو هاوڕێکانیاندا زۆر کاریگەری هەیە بە تایبەتی لە کۆمەڵگایەکی وەک ێمەدا کە هیچ کەسێکمان خاوەنی ناسنامەیەکی Identity سەربەخۆ نین بەڵکو ناسنامەی ئێمە دایمە پەیوەستە بە چواردەورمانەوە لە ژێر کاریگەری جەختەکردنەوەی confirm چواردەورەکەماندایە. هۆیەکی تر ئەوەیە کە باوک بەتایبەتی دەبێت زیاتر کاربکات بەمەش فشاری دەرونی بۆ زیاد دەبێت. ئەمەش زیاتر لە لایەن دایکەکەوە پیشان دەدرێت لە ئاستێکی نەزانراودا unconscious واتە نەک دایکەکە ئەم ئەرکە زۆرە بە هاوسەرەکەی بسپێرێت بەدەمیی بەڵکو لەڕێگەی هەڵسوکەوتو قسەکردنییەوە وا لە باوکەکە دەکاتو بۆی دووپات دەکاتەوە کە ئەرکی تۆیە ژیانمان بۆ دابین بکەیت ئەمەش کارایی کلتوری لەسەرە و لەهەمانکاتدا دایکەکە لە کۆرپەکەوە زیاتر نزیکە و مەسولیاتی ماڵو پەروەردەکردنی کۆرپەکەی لەسەرشانە. هەرچەندە دایکو باوکان بەر لە لە دایک بونی کۆرپەکەیان ڕێککەوتبن لەسەر دابەشکردنی ئیشوکارەکانی ناوماڵ و ژیانیان بەداخەوە زۆر لە سەدا85 ی ئەم ڕێککەوتنە هەڵدەوەشێتەوەو ڕێچکە کلتورییەکەی خۆی دەگرێتەبەر وەک ئەرکەکانی ژن هەر بۆخۆییو پیاوێش هەر پیاو. زۆری ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی کە وەک وتم ئێمە خاوەنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ نین و بەڵکو پەوەستە بە چواردەورمانەوە. ساتێک ئەم پیاوە کارێکی جیاواز بکات کە لە ناسنامەی پیاوەتی دەچێتە دەرەوە لە لایەن ئەم چوار دەوەرەوە سەرزەنشتو برینداری هەستی دەکرێک کە هەڕەشەیە بۆ سەر ناسنامەی ئەم باوکە تازەیە کە تازە ڕۆڵێکی تایبەتی گرتۆتە ئەستۆ کە لە ڕاستیدا دەبێت زیاتر ئەم چواردەورە یارمەتی ئەم دایکو باوکە تازەیە بدەن.
کۆرپە نوێیەکەو کاریگەری لەسەر پەیوەندی دایکو باوکەکە
گەر بێت و ئێمە ئەم ژنو میردو خێزانە بە سیستەمێک لە قەڵەم بدەین ئەوا ساتێک ئەم کۆرپە نویە دەبێت بە ئەندام ئەم خێزانە پێویستی بە سەرلە نوێ restructuring ڕێکخستنەوە دەبێت بۆ ئەوەی کە بەڵانسی ئەم خێزانە تێک نەچی. Jay Belsky 1981 دەرووناسی ئەمریکی مۆدێلێکی دروستکردووە تیایدا ئەم خێزانە دەکات بە سێ بەشەوە. یەکەم تەبیعەتی منداڵە ساواکە و گەشەکردنی، دووەم دایکو باوکایەتی و سێیەم پەیوەندی نیوان ژنو میردەکە. ئەم سێبەشە هەرسیکیان کاریگەری ڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆیان لەسەر یەکتری هەیە و هەرگیز ناتوانرێت هیچکام لەم بەشانە بەتەنها ببینرێن. بۆنموونە ئەگەر کێشەیەک یان هەر شتێک ڕووبدات لە پەیوەندی نیوان ژنو میردەکەدا کە خاڵی سێیەمە لە مۆدێلەکەدا ئەوا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەو خۆ کاریگەری دەکاتە هەڵسوکەوتی منداڵەساواکەو پێگەیشتنی(خاڵی یەکەم) و باکو دایکایەتی (خاڵی سێیەم). لەهەمانکاتدا ساتێک منداڵە ساواکە هەڵسوکەوتی بە جۆریکە ئەمیش کارایی ڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆ دەکاتە سەر پەیوەندی نیوان ژنو مێردەکەو دایک و باوکایەتی.
دەتوانم بڵیم کە کاریگەری ئەم منداڵە ساوایە بەم بچکۆلەییەی خۆییەوە ئەمەندە زۆرە کە دەوانێت ببێتە سەرچاوەی یەکگرتوویی ئەم خێزانە و گەرمو گوڕو پتەویی یان ببێتە سەرچاوەی لێک هەڵوەشاندنەوە و جیا بوونەوەی ئەم خێزانە. لەبەر ئەمەیە کە ئەم خێزانە تازە لەدایکبووە پێویستی بە سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە هەیە تاکو هەر یەک لە ئەندامانی خێزانەکە قورسایی و بایەخی خۆی هەبێت و کەس ئەوی تر فەرامۆش نەکات.
وەک دەزانن هەموو خێزانیک لەناو سنووری ماڵەکەی خۆیدا یاسای تایبەتی خۆیان هەیە و هەر خێزانە جیاواز لەوانی تر یاسای بۆ خیزانەکە و ئەندامانی خیزانەکەی داناوە کە چۆن هەڵسو کەوتو ڕەفتار بکەن. لە دروست کردنی خیزانێکدا ساتیک ئەم یاسایانە ڕێژەی نەگۆڕبن ئەوا ئەم سەر لە نوێ ڕێکخستنەوەیە ڕوونادات، بە هاتنی کۆرپەیەکی نوێ و یاساکان بە پێی بارودۆخە نوێیەی کە کۆرپەکە هیناویەتە ئاراوە، سەر لە نوێ داناڕێژرێنەوە و ناگونجێنرێن لەگەڵ پێویستی خێزانەکەدا. لەم جۆرە خێزانەدا گۆڕانکاری وەک هەڕەشەیەک لە قەڵەم دەدرێت و ئەو یاسایانی کە ئەندامەکانی خێزانەکە دەبات بەڕێوە نابێت جێگەی پرسیار بێت. بەڵام لە خێزانی کراوەدا کە قابیلی گۆڕران و سەرلەنوێ داڕشتنەوەیە یاساکانی بە پێی هەلومەرجی بارودۆخو پێویستی خێزانەکەی دەگۆڕێو دەگونجێنێت. زوربەی زۆری خێزانی کۆمەڵگەی ئێمە بە زەحمەت دەچنە قاڵبی خێزانی کراوەوە. دەتوانین بڵێین زۆربەیان لە شار نشینەکان بە بۆچونی من دەکەونە بەینی خیزانی داخراو و کراوەوە.
بە هاتنی کۆرپریرکی نوێو زیاد کردنی ئەندامێک لە خێزانەکەدا فشار وکاریگەرێکی زۆر دەخاتە سەر پەیوەندی بەینی ژن و مێردایەتی دوو هاوسەرەکەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی Belsky کە کردوویەتی هارمۆنی و ئەو خۆشیبینینەی هاوسەرگیر بەینی ئەم ژن و مێردە بە هاتنی کۆرپەیەکی نوێ (بەتایبەت لە خیزانێکدا کە تازە کۆرپەیان دەبیت) بەڕادەیەکی خەیاڵی کەمدەبیتەوە هەر لە سێمانگی یەکەمی سکەکەوە تا نۆ مانگ دوایی لەدایکبوونی کۆرپەکە. ئەم کەمبوونەوەیە لەلایەن ژنانەوە زیاترە تا پیاوان. بەڵام پیاوان و ژنان وەک یەک ڕازو گلەییان هەیە لە پەیوەندی ژناو مێردایەتیاکەیان دوایی هاتنی منداڵەکە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو ژنو مێردانەی کە پەیوەندیان باش بووەو ڕازی بوون بەر لەهاتنی کۆرپەکە دوای ڕازینەبن نەخێر بەڵکو بەردەوان لە باش هەڵسەنگاندنی پەیوەندی ژنو مێردایەتیەکەیان و ئەوانە کە ڕازی نەبوون لە ژنومیردایەتیەکەیان بەر لەهاتنی کۆرپەکە هەر وەک خۆیان دوای هاتنی کۆرپەکە بە ناڕازیی ماونەتەوەو کۆپرپەکە نەبۆتە مایەی باشی و ڕازی بوون لە پەیوەندی ژن و مێردایەتی. بەپێی گوتەی Philp Hwang ئەمە تاقە فاکتەر نیە بۆ ئەم ناڕازیبوونە بەڵکو خودی خێزانی ئەم دوو هاوسەرە، واتە دایکوباوکی ئەم ژنو مێردە، و پەیوەندی ئەمان بەم خێزانە تازەیەوە و تەنانەت برادەرو دراوسی خزمانیش کاریگەری خۆیان هەیە.
توشبوون بە خەمۆکی لای تازە دایکان
منداڵ بوون هەرچەندە بە پرۆسێسێکی پۆسێتیڤ لە قەڵەم دەدریت لای زۆرینە بەڵام دەوروبەری لە دودایک یەکێکیان توشی ئەم حاڵەتە دەبن. دایکەکە زۆر ناسک دەبیتەوەو زۆر بە ئاسانی عاجزدەبێت و خەفەت دەخوا، زۆر حەساس دەبێت، تەحەمولی هیچ ناکات و زۆر زوو عەصەبی دەبێت و هەڵدەچێت و هەست بە دڵ تەنگی دەکات. ئەمەش لە دوای 3 تا 5 ڕۆژ دوای لە دایک بوونی کۆرپەکە ڕوودەدات و عادەتەن دوای 1 تا 2 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئەم کێشە دەروونیانە دەڕوات. ئەو دایکانەی ئەم کێشانەیان کۆتای پێ نەیەت و زیاتر درێژبێتەوە ئەوا ئەگەر توش بوونیان بە نەخۆشی خەمۆکی زۆر زیاترە. دەتوانین بڵێین لەسەدا 10 ی دایکان توشی ئەم قۆناغە دەبن، بەڵام تا چەند بەردوام دەبیت و تاچەند ئەم نیشانانە بەهێزن لە دایکەوە بۆ دایک دەگۆڕدرێت. ئەمیش زۆر پەیوەستە بەو یارمەتی و پشتگیرییەی کە دایک و باوکی تازە وەریدەگرن لە خزمو کەسوکار و کۆمەڵگاکە. واتە ئەو دایکو باوکانەی هەست بە ئەمانەت متمانە دەکەن بە چواردەورەکەیان و کۆمەڵگاکەیان ئەوا ئەگەر توش بونیان بە خەمۆکی زۆر کەمترە یان هەر توشنابن.
زۆر بەی زۆری دایکان کە توشی ئەم خەمۆکییە دەبن لە بەینی 2 تا 6 مانگ کۆتایی پێدێت، بەڵام هەندێکی تریشیان هەن کە لە ساڵیەکوە تا چەند ساڵیک دەخاییەنێت. جا ئەوەی کە کێشە دروست دەکات و خەتەرناکە ئەوە یە کە ئەم خەمۆکییە تەنها دایکەکە ناگرێتەوە بەڵکو گاریگەرییەکی پتەو دەکاتە سەر پەیوەندی نێوان دایکەکەو کۆرپەکە و لە هەمان کاتدا دایکەکەو مێردەکەی. زۆر لێکۆڵینەوە دەریان خستووە کە ئەو دایکانە کە توش بوون بە نەخۆشی خەمۆکی کاتێکی زۆر کەم تەرخان دەکەن بۆ ئەوەی کە لە منداڵە ساواکە نزیک بێتەوە و سەیری بکات و لەهەمان کاتدا بە دەموچاوێکی نێگەتیڤە وە لە منداڵەکەی و جوڵاندنەوەکانی دەڕوانێت لە چاو ئەو دایکانەی کە توشی خەمۆکی نەبوون.
Tiffiny Field کە دەرووناسێکی ئەمرییکییە لە دوای لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی دایکی توشبوو بە نەخۆشی خەمۆکی دەڵێت کە دایکی توشبوو بە نەخۆشی خەمۆکی کۆرپەکەی بە شتێکی نەگەتیڤ لەقەڵەم دەدات و دەبینێت، کە ئەمەش کاراییەکی نێگەتیڤ دەکاتە سەر پەیوەندی بەینی کۆرپەکەو دایکەکە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵی ئەم دایکانە زۆر ناچالەکن، گڕوگاڵیان ، دەربڕینی ڕوخسارییان زۆر کەمە و زیاتر سەریی ئەلاوە دەکەن تا خەڵکانێک کە دەیەوێت گڕوگاڵی لەگەڵ بکات و ناڕازیبوون زۆر پیشان دەدات. ئەم کاریگەریانە بیگومان کارایی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر داهاتوی منداڵە ساواکە. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئە منداڵانەی کە دایکەکانیان توشی خەمۆکی بوون لە پاش لەدایکبوونی کۆرپەکان، ڕادەی تێگەیشتنیان زۆر کەمترە لەو منداڵانەی کە دایکەکانیان توشی خەمۆکی نەبوون. زۆر لە دایکانی توشبوو بەم خەمۆکییە ڕاییان گەیاندووە کە کۆرپەکانیان لە تەمەنی 18 مانگیدا کێشەی خەویان هەیە، نان ناخۆن و زۆر دەگرین. ئەوەی کە زۆر زۆر گرنگە بۆ منداڵی ساواو تایک پەیوەنی گرێبەستی attachment و تێگەیشتنی ئەم دایکەیە لەگەڵ منداڵەکە ، وە ئەوەی کە زۆر ترسناکە ئەوەیە کە ئەم خەمۆکییە وا دەکات کە کۆرپەکە متمانەی بە دایەکەی نەبێت و ڕادەی قورسی ئەم خەمۆکییە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لەم پەیوەندی و گرێبەستییەدا.
خوێنەرانی خۆشەویست لە باسی داهاتودا کە بەشی پێنجەمی بابەتەکەیە، دێمە سەر باسی منداڵی ساوا لە تەمەنی 0 تا 2 ساڵ. بەو هیوایەی کە سودمەندبێت بۆ دایکان و باوکانی خۆشەویست.
حوزهیران 27, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن – بهشی چوارهم – دروستبوونی منداڵی دووانه – میران زوهدی – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی – سوید
سایکۆلۆژیای گهشه کردن
بەشی چوارەم
دروستبوونی منداڵی دووانە
میران زوهدی دەرووناس و دەرووناسی کۆمەڵایەتی
Miran.psychologist@hotmail.com
http://miranzuhdy.blogspot.com/
منداڵی دووانە دوو جۆری هەیە. یەکەمیان ئەوەیەو کە لەباتی یەک هێلکە دوو هێلکە لەلایەن دوو سپێرمی جیاوازەوە دەپیتێنریت و دەبیت بە دوو کۆرپە کە لە سەدا 50 ی جیناتەکانیان وەک یەکە کە نیوەی لە باوکەوەیەو نیوەکەی تریشی لەدایکەوەیە وەکو هەموو خوشکو برایەکی خیزانێک، بەڵام گەر هاتوو یەک هێلکەی پیتێنراو خۆی کرد بە دوو کەرتەوە، کە کەس نازانێت بۆچی، ئەمە لەسەدا سەدی جیناتەکانیان وەک یەکە. جا لەبەر ئەمە ئەم کۆرپەیە یان دەبنە کوڕ یان کچ و هەموو شتیکیان وەک یەکە. بەڕێزان لێکۆڵینەوە زۆر کراوە لەسەر کاریگەری ژینگە و ئەو خێزانە کە تیایدا پەروەردە دەکریت چەند کاریگەری هەیە بۆسەر کۆرپەکە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا کەریگەری ج یناتەکان زیاترن لەسەر فۆرمی کۆرپەیەکی نوی یان کەریگەری ژینگە؟ منیش یەکێک لەو لێکۆڵینەوانەتان بۆ باسدەکەم جا بزانن چەند جيگەی سەرسوڕمانە.
لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا منداڵان زۆر لەدایک دەبنن کە دایکو باوکەکانیان ناتوانن بەخێویان بکەن. لە شوێنی تایبەت دایان دەنێن تا خەڵک هەڵیان دەگرێتەوەو ئەرکی بە خێو کردنیان دەگرنا ئەستۆ. ئەم لێکۆڵەرەوانە هەستان گەڕان بە دوای دووانەیەکدا کە لە یەک هێلکەی پیتێنراو دروست بوون واتە لە سەداسەدی جیناتەکانیان وەک یەکە. لەبەر ئەوە سەردانی ئەم شوێنەیان کردوو دوو کۆڕیان دۆزییەوە کە ئەوکاتە لەتەمنەنی 39 سالی دابوون هەریەک خێزابێک هەڵی گرتبوونەوە لە دوو کاتی جیاوازدا، کە لە دوو ویلایەتی جیاوازی ئەمریکا دەژیان. ئەم دوو کۆرپەیە لە دوو خیزانی جیاواز، کە یەکتر ناناسن پەروەردەو بەخێو کراوون. کە بینیان هەردووکیان وەک یەن حەزو ئارەزووەکانیان وەک یەکە. هەردووکیان حەزیان لەهەمان ئۆتۆمبیلە، هەمان جۆی ڕنگ، خواردن، هەمان جۆری ژیان کردن لە ناو خانوو. هەمان حەزکردن بە جۆری دانانی شتومەکی ناو ماڵ. هەردووکیان هەمان کاریان هەبوو کە بە نیو کات کاریان دەکرد وەک پۆلیس. هەمان جۆری سەگ، دوو جار ژنیان هێنابوو و هەتا دوایی. ئەوەی کەلە یەک نەدەچوو یەکێکیان قژی بۆ خوارەوە دادەهێنا ئەوی تریان بۆ سەرەوە. ئەوەی کە جیگەی سەرنجە ئەم دووانە هیچیان نەیان زانیووە کە دووانەن و برایەکی تریان هەیە. ساتێک ئەم لیکۆڵەرەوانە دەچن بۆ لایان کە هەریەکەیان لەویلایەتێکن. بۆیان باس دەکەن کە ئێوە دوانەنو برایەکتان لە ویلایەتێکی تر هەیە. ژمارەی تەلەفونیان پێ ئەدەن تا پەیوەنی بگرن پێکەوە. ئەم دووانە کە قەت یەکتریان نەبینیوە وە نەشیان زانیوە کە دووانەن و برایەکیان هەیە. خۆیان تەلەفۆن بۆ یەکتری دەکەن و جێگەیەک دەست نیشان دەکەن بۆ یەکتر بینین. کاتێک کە دەچنە جێگاکە بێ ئەوەی هیچکەس لە لێکۆڵەرەوەکانیان لەگەڵ دابێت یەکسەر یەکتر دەناسنەوە چونکە هەردووکیان وەک یەکن و پێدەکەنن و سەریان دەسوڕمی. بەڕیزان ئەمە دواننەیەکن لە یەک هێلکەی پیتێنراو کە خۆی کردووە بە دوو کەرتەوە و دەبێت بە دوو کۆرپەی وەک یەک و لە سەدا سەدی جیناتەکانیان وەک یەک دەبێت. لەهەمان کاتدا ئەو کۆرپانەی کە لە دوو هێلکەی جیاواز هاتوون و دەبن بە دووانە هیچ جیاوازییەکیان نیە لەگەڵ خوشکو برایەکی تردا کە بە دوو سک یان جیا لەدایک بوون تاقەشت کە جیاوازی هەبێت لەگەڵ خوشکو برییەکی ئاسایی ئەوەیە کە ئەمان بەیەک سک دینە دنیاوە. شایەنی باسە کە ئەم دووانەیە قەت یەک جنس دەرناچن. بەڵکو کوڕ ە کچ دەبن و لەسەدا 50 ی جیناتەکانیان وەک یەکە وەک هەمو خوشکو برایەکی ئاسایی، بەڵام ئەو هێلکەیەی کە خۆی دەکات بەدوو کەرتەوە یان کوڕ دەبن یان هەردوکیان کچ و لە سەدا سەدی جیناتەکانیان وەک یەکن.
لەدایک بوون و ڕۆڵی دایک و باوکایەتی
لە ماوەی ئەم نۆ مانگەدا ئەم زانیارییانە کە وەک کۆدێک لە جیناتەکانەوە (دایک و باوک) لەگەڵ بیئەدا Invironment
کاریان کردووە تاکو فۆرمی ژیانێکی تر بکەن کە دەبێتە ئەو کۆرپەیە. کاتێک کە دایکەکە دیتە سەر ژان زۆرینەی لەدایک بوونەکان 14 کاتژمیر دەخایەنن گەر یەکەم منداڵ بێت، بەڵام بۆ منداڵی دووەم و سێیەم کاتی کەمتر پیدەجێت کە دەگاتە دەوروبەری 8 کاتژمیر.
لەبەشی یەکەمی ژانگرتنەکەدا، بەشێوەیەکی ڕیکخراو ژانەکان دێن بۆماوەی چەند خولەکێک و دوای بەری ئەدا تا ماوەی 20 خولەکێک سەر لەنوێ دەست پێدەکاتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە قۆڕگیمنداڵدان بکاتەوەو حازری بکات. بەشی دووەمی پروسێسەکە کۆرپەکە خۆی ئەجوڵێنێ بەرەو دەرەوەو تاکو سەر دەر دەکەوێت و لەم حاڵەتەشدا کۆتایی بە پروسێسەکە دێت. عادەتەن کۆرپرکە یەکسەر دەست بە قیژە دەکاو دەگری ساتێک بە تەواوی دێتە دنیاوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە سیستمی هەناسەدانی کەوتە گەڕ. پرۆسەر سێیەم وێڵاش دێتە دەرەوە. دەتوانین بڵێین کە لەسەدا 95 ی لەدایکبوونەکان یەکەم جار کۆرپەکە سەری بەرەو دەرەوە دێت، بەڵام لە حالەتەکەنی تردا قاچی کۆرپەکە یان قۆڵی بەرەو دەرەوە دێت و دەبیت یەکسەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
ئەوەی خەتەرناکەو ژیانی کۆرپەکە دەخاتە مەترسییەوە ئەوەیە کە یان پەتی ناوکی دایکەکە کە بە کۆرپەکەوە بەستراوەو ووزەو ئۆکسژین دەگوازێتەوە بۆ کۆرپەکە لەکاتی لەدایکبوونو ئەو قووەت کردنەدا بۆ لەدایک بونی کۆرپەکە ئەم پەتی ناوکە پێچ بخواتو بنوشتێتەوە ئەوا ئۆکسجین ناڕوات بۆ کۆرپەکە و دەخنکێت. ساتێک کۆرپەکە لەدایک دەبێت بە مردووی دیتە دەرەوە. یاخود وێڵاش پێش کۆرپەکە دێتە دەرەوە. یاخود کۆرپەکە توشی خوێن پژانی مێشک دەبێت یان بەهۆی ئەو دەرمانانە کە دەدریت بە دایک بۆ هەست کردن بە ژان کەمتربکات دەبنە هۆی لەناو بردنی کۆرپەکە بەر لەوەی کە فریا بکەوێت بێتە دنیاوە. جێگەی سەرنگە کە هەر چوار حاڵەتەکە کە ئەگەری لەناو بردنی کۆرپەکەیان هەیە لە پرۆسەی لەدایکبوونەکەدا ڕووئەدات.
خۆشەویستان ساتی لەدایک بوونی کۆرپەکە بۆ ناو دنیا گەورەترین ڕووداوە کە لە ژیانی مرۆڤدا. ئیتر لەمەو دوا ژیانی ئەم مرۆڤە تازەیە لەژێر بەگریدا نیە، نانو ئاوی بۆ دابین نەکراوە بە کوردییەکەی ئەو باوکەی مرد لە تەڕ بخواو لە وشک بخەوێ. هاتۆتە دنیایەکەوە کە هەموو حەزو ئارەزووەکانی یەکسەر جەبەجێ ناکرێت و نایەتە دی. دیتە دنیایەکەوە پڕ لە دەنگە دەنگو ڕووناکی تیژی ناخۆش. دەبێت بە یارمەتی سییەکانی ئۆکسجین هەڵمژێت. لەم ساتەوە مرۆڤ بەرەو ڕووی ژیان دەبێتەوە و گەر یەکێک نانو ئاوو پیداویستی بۆ دابین نەکات ئەوا ئەم کۆرپەیە لەناو دەچێت. لەم ساتەوە کە لە دایکی جیا دەبیتەوە ئەم کۆرپەیە تەواو پەیوەستە بە چواردەورەکەیەوە تاکو بتوانێت بەردەوام بێت لەژیاندا. زۆر لە دەروونشیکارەکان ئەم پرۆسەی لەدایک بوونە بە کارەساتێکی زۆر سەخت لەقەڵەم دەدەن بە نسبەت کۆرپەکەوە کە کارای دەکاتە سەر زۆر بەی زۆری ئەو شتانەی کە لە داهاتوودا بەسەر کۆرپەکەدا دێت. ساتێک کە فڕێدەدرێیتە دەرەوە لەناو ژینگەیەکی بێدەنگ و پڕ ئەمانەت لەناو منداڵدانی دایکداو بۆ ناو دنیایەک لە برسییەتی ساردو سەرما و دەنگە دەنگ و ژاوەژاوی خەڵکانو ڕادوێو تەلەفیزیۆنو هتد. دەبنە هۆی دروست کردنی دڵەڕاوکێ و هەست کردن بە پەشیمان بوونە و ئاواتەخواز بوون بۆگەرانەوە بۆ ناو منداڵدانی دایک. بەڵام ئەم تیۆرییەی دەروون شیکارەکان نەتوانراوە کە بە بەڵگەی زانستی بسەلمێنرێت. هەڵبەت لەبەر ئەوەی کە کەس ناتوانیت ئاخاوتنێک لەگەڵ ئەم کۆرپەیەدا بکات بۆی بزانن وایە یان وا نیە. لەهەمان کاتیشدا هیچ بەڵگەیەکی زانستی لە ئارادانیە کە ئەم تیۆرییە پوچەڵبکاتەوە.
کۆرپە تازەکە
کۆرپەکە بەهامان شێوە کارایی دەکاتە سەر دایکو باوکەکە کە دایکوو باوکەکە کارایی دەکەنە سەر کۆرپەکە. ئەم کارایی کردننە دەکەوێتە گەڕ ساتێک کە دایکو باوکەکە هەست دەکەن کە یەکێکی تر لە خێزانەکەیان زیاد دەکات، کاتیک دەزانن کە کۆرپەیەک بەڕیگەوەیە و چەند پرسیارێک دە هاژینێت لە لاشعوری دایکو باوکاندا، وەک ئەوەی ئایا ئێمە حازرین بۆ پەروەردەکردنو بەخێوکردنی کۆرپەیەک؟ ئایا ئەتوانن ئەمانە پێکەوە بژین؟ قەلەقیو دڵەڕاوکی بۆ داهاتو، دەربارەی داهاتوو، ئیقتیسادی و داهاتی خێزانەکە وتەنانەت ترسی داگیرکاری شەڕو گۆڕڕانی بیئەو هتد. کە لە لاشعوری دایکان و باەکاندا دروست دەبن. لەهەمان کاتدا ترسو دڵەڕاوکێ بەرامبەر بە تەندروستی کۆرپەکە لە ناو منداڵدانو لەبارنەچونی کۆرپەکە کە بیرۆکەیەکی سروشتییەو زۆر لە دایکان بیر لەم کارە دەکەنەوە لەبەر ئەوەی لە سێ دایک یەک دایک منداڵەکەی لە سێمانگی یەکەمەوە لەباردەچێت. ترس و دڵەڕاوکێ دەربارەی ئەوەی کە ئایا بڕۆم بەسەر قادرمەدا یان شت هەڵگرم یان وەرزشبکەم یان جنسکردن لەڕاستیدا هیچی پەیوەنی بە لەبارچونەوە نیە. لەبارجوون لەسێمانگی یەکەمی سکەکەدا پەیوەندی بە خەلەلی کرۆمۆسۆمەکانەوە هەیە نەک بە چالاکی دایکەکەوە.
بۆ ئەوەی کە هیچ لە دایکو باەکان توشت گرفت نەبن زۆر باشە کە هەردوولایان خۆیان ئامادەکەن بۆ بەدەست هێنانەی ناسنامەیەکیتر کە ئەویش ئەوەیە کە ئەمان دەبن بە دایک و باوک ئەو ناسنامەیە وەردەگرن کە خۆی لە خۆیدا هەندێ لێپرسیارێریتی دەهێنێتە ئەستۆی خۆی ساتیک کە دەبینن دەبنە باوکو دایک بۆ مرۆڤێکی نوێ. ساتێک کە هەست دەکەن ئیتر خۆیان منداڵ نەماوون بەڵکو دەبێت پەروەردەو بەخێوکردنی مرۆڤێکی نوی لەئەستۆ بگرن. لە بیرتاننەچێت فاکتەری تر زۆر کاریگەری هەیە لەسەر ئەم دایکو باوکە نوێیە، ئەویش زیادکردنی کارکردنی باوکەکە، گۆڕڕانکاری لە پەیوەندی بەینی ئەم دوو هاوسەرە، پەیوەندی بەینی ئەم دوو دایک و باوکە تازەیەو دایکو باوکی خۆیان کە دەبنە نەنکو باپیرە و هەوروەها پەیوەندی لە بەینی ئەمانو خزموو کەسوکارو و دۆستو هاوڕێیان.
بەداخەوە کە دەبینین ئەم هەستکردنانە بەتایبەت لە بارەی داراییەوە دایکەکە هەستی زیاتر پێدەکات و لە زۆرینەی کۆمەڵگاکاندا گەر باوکەکە زۆر ڕۆشنبیر و بە ئاگا نەبێت هەرچەندە بە لە پێش هاتنی کۆرپەکە ئیشو کاری ناو ماڵیان دابەش کردبێت و یارم،ەتی هاوسەرەکەیان دابێت ئەوا بەداخەوە لە دوایی هاتنی کۆرپەکە دوایی عاداتو تەقالیت دەکەونو هەموو ئەرکی ناو ماڵوو منداڵەکە دەسپێرننەوە بە دایکەکە، هەرچەندە دایکەکە لەم ساتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یارمەتییە.
خۆشەویستان بەشی چوارەم کۆتایی نەهاتووە. بۆ ئەوەی کە زۆر دریژ نەبێت بۆ خوێنەری خۆشەویست ئەم بەشە بە دوو جار دادەبەزێنم. لەگەڵ ڕێزمدا.
حوزهیران 20, 2011
سایکۆلۆژیای گهشهکردن – Development Psychology – بهشی سێیهم – میران زوهدی – دهروونناس و دهروونناسی کۆمهڵایهتی
سایکۆلۆژیای گەشەکردن Development psychology
بەشی سێیەم
میران زوهدی
دەروونناس و دەروونناسی کۆمەڵایەتی
خوێنەری بڕێز بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە بە وێنەی ڕوونکردنەوەوە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە
http://miranzuhdy.blogspot.com/
مانگی پێنجەم
هەفتەی بیستویەک
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە کێشی گەیشتۆتە دەوری 260 گم و دریژیەکەت خۆی ئەدا لە 27 سم. چاوەکان و پێڵوی چاوەکان تەواو گەشەیان کردووە و سەری پەنجەکانیش تەواو بوون لە دروست بوون و نینۆکەکانیش دروست بوون. لەم قۆناغەدا گوێچکەی کۆرپەکە زۆر بەچوانی گەشەی کردووە و کۆرپەکە گوێبیستی هەموو شتێکە. دایک و باوک ئەتوانن تاقیبکەنەوە ساتیک لەم قۆناگە بەدواوە زۆر گوێبگرن لە گۆرانیەک کە گوێیان لێ دەگرن و دوا جار ئەتوانن سەرنج بدەن کە هەمان گۆرانی لێدەدرێت پاش لەدایک بوونی کۆرپەکە، کۆرپەکە وەڵام دەداتەوە و پی دەکەنێ کە گوێی لەم گۆرانییە دەبێت.
هەفتەی بیستودوو
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە کێشی گەیشتتۆتە دەوروبەری 430 گرام و درێژیەکەشی خۆی ئەدا لە 28 سم. لەم قۆناغەدا چاوەکان و دەم و لێوی شکڵی خۆیان وەرگرتووە. پەنکریاس هێشتا لە گەشەکردندایە. لەم ساتەوە شوێنی ددانەکانی دیارن و ئامادەن. دایکان تا ئەم قۆناغە کێشیان لە بەینی 5.5 تا 7 کیلۆ زیادی کردووە، بەڵام لەم قۆناغە بەدواوە هەفتەی دەوروبەری ڕوبعە کیلۆیەک کێشیان ئەچێتە سەرەوە. شتێکی سروشتیە کە دایکان حەزو ئارەزوی هەندێ خواردنو خواردنەوەی تایبەت بکەن بەتایبەت لەم هەفتەیەدا.
هەفتەی بیستوسێ
لەم هەفتەیەدا کۆرپەکە کێشی گەیشتۆتە چەند غرامێک لە نیوکیلۆ زیاتر و درێژیەکەی دەگاتە دەوروبەری 29 سم. کۆرپەکە هەستیاری بیسنی زۆر بەباش گەشەی کردووە و ئەتواێ گوێی لە دەنگی دایکی بێت بەڵام بەمنگی وەک ئەوەی کە لە ناو ئاودابیتو یەکێک قسەبکات، لەهەمانکاتدا ئەتوانێ گوێبیستی هەموو قۆڕە قۆڕی گەدەو ڕیخۆڵەی دایکببێت بەباشی. زۆر لیکۆڵینەوە دەریخستووە کە کۆرپەکە وەڵام ئەداتەوە کە دایکی گوێ لە مۆسیقا دەگرێت. ساتێک گوێ لە مۆسیقای خاو ئەگرن کۆرپەکە لەسەر خۆ ئەبێتەوەو کاتێک کە دایکان گوێ لە مۆسیقای خێرا ئەگرن وەک هەڵپەرکێ، کۆرپەکە لە سەکی دایکیا زیاتر ئەجوڵێتەوە. هەندێ لێکۆڵینەوەی تریش دەریان خستووە کە کۆرپەکە دوای لە دایکبوونیان کاتێک کە گوێ بیستی هەندێ گۆرانی ئەبن کە دایکیان زۆر لێیان داوەتەوە کە لە سکی دایکیان دا بوون، یەکسەر ئەیناسنەوەو پێ ئەکەنن ئەگەر مۆسیگاری شادی بێتو دەست دەکەن بە کوڕوزە کۆڕز گەر مۆسیقای خاو بێت یان حەزین بیت. سییەکانیشی زۆر بەباشی خۆیان ئامادە دەکەن بۆی کە بتوانن بەڕێکوپێکی کاربکەن ساتێک کۆرپەکە دێتە دنیایی دەرەوەی منداڵدان.
هەفتەی بیستوچوار
کۆرپەکە کێشی گەیشتۆتە 600 گم، کۆرپەکە تەواو گەشەی کردووە تەنها پێستی لەشی هێشتا زۆر تەنکە و بەرگەی هەموو بارودۆخێک ناگرێ. لەم قۆناغەدا کۆرپەکە تەواوی منداڵدانی دایکی پڕ کردووەو درێژییەکەی ئەگاتە 30 سم. لەم قۆنغەدا مێشکی زۆر بەخێرایی گەشە ئەکات. هەستیاری تام کردنی زۆر بەباشی گەشەی کردووە. نەخشەی پەنجەو قاچەکانی دروست بوون. سییەکانی و بۆری سییەکانی زۆر باش گەشەی کردووە بۆی کە بتوانن بەرگەی ئۆکسجین هەڵمژین بگرن، بەڵام هەر لەگەشەکردندان!
مانگی شەشەم
هەفتەی بیستو پێنج
کۆرپەکە کێشی گەیشتۆتە دەوروبەری 660 گم و درێژییەکەشی 35 سم. لەم قۆناغەدا کۆرپرپەکە چەوری پێستی زیادی کردووە بەڵام هێشتا لاواز دیارە. هەستیارەکانی زۆر باش گەشەیان کردووە. گەر دەست بەیت لە سکی دایکەکە کۆرپەکە خۆی ئەجوڵێنێت و ئەڕوات، تاقیکردنەوەیان کردووە لە هەفتەی 26 دا ساتێک کە لایتێک ئەبەیتە نزیک سکی دایکەکەوە منداڵەکە یەکسەر سەری وەرئەگێڕێت و پشتی تێ ئەکات ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە کۆرپەکە بینایی باش گەشەی کردووە.
هەفتەی بستو شەش
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە درێژیەکەی گەیشتۆتە 36سم و کێشیشی لە دەوروبەری 760 گم دەبێت. چاوەکانی باش گەشەیان کردووە. لەدەوروبەری کۆتای مانگی حەوتدا کۆرپەکە زیاتر وەڵامی دەنگ ئەداتەوە لە شێوازی جوڵاندنەوەدا چونکە دڕکە پەتکی گوێچکەکانی باش گەشەیان کردووە. منداڵەکە بەردەوامە لە هەناسەدانی کەم کەم وەک ڕاهێنانێک بۆ ژیانی دەرەوەی منداڵدان هەرچەندە ئەم هەناسەدانە ئاوی ناو کیسەی منداڵدان بێت لەباتی هەوا. زۆر گرنگە کە دایکان خواردنی تەواو لە ڤیتامینات بخۆن بەتایبەت ڤیتامین D کە بۆ گەشەی مێشک زۆر گرنگە، وەک سەوزەوات و هەموو بەرهەماکانی شیری مانگا، بخۆن.
هەفتەی بیستو حەوت
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە کێشی گەیشتۆتە دەوروبەوری 875 گم و درێژییەکەشی 36 سم. کۆرپەکە ئەتوانێ چاوەکانی داخاتو بیکاتەوە. کۆرپەکە شێوازی خەوتنی ڕێکبۆتەوەو لەکاتی خەوتن ئەخەوێوتو کاتی بەخەبەربونیش بەخەبەرە. زۆر لە زاناکان پێیان وایە کە کۆرپەکە خەون دەبینی لە هەفتەی 28 ەوە، بەڵام ئایا خەون بەچیەوە دەبینێت؟ کەس نازانێت، ئەوەندە زانراوە کە مێشکی کۆرپەکە زۆر active ە یان چالاکە لەم قۆناغەدا. ئەگەر دایکان هەستیان کرد کە کۆرپەکە بە شێوازێکی ڕیک ئەجوڵێتەوە ئەوە زۆر بە ئاشکرا ئەتوانێت نزگەرەی کۆرپەکەبیت کە بەتایبەت لەم هەفتەیەدا زۆر ڕووئەدات.
هەفتەی بیستوهەشت
لەم هەفتەیەدا کۆرپەکە درێژیەکەی گەیشتۆتە دەوروبەری 38 سم. ئەتوانێ سەری بجوڵێنێت و چاوەکانی بکاتەوەو دایبخات، ساتێک تیشکێکی بەهێز ڕووئەکرێتە سکی دایک کرپەکە چاوەکانی دائەخات. چەوری ژیر پێست دروست دەبێتو ئێسقانەکانی پتەوتر ئەبن.
هەفتەی بیستو نۆ
لەم هەفتەیە بەدواوە دایکان هەست بە ئازار دەکەن و هەندێچار واهەست دەکەن کە قەت لەم پرۆسیە ڕزگاریان نابێت و زۆر لەمێژە پێوەی هیلاکن. زۆر جار لەبەر ئەوەی کە زۆر بیر لە پرۆسەی منداڵبونەکە دەکەنەوە و دەترسن بە رامبەر ئەنجامەکەی بەتایبەت کە یەکەم سک بێت، دایکان زۆر توشی دڵەراوکێو خەمۆکیەکی کتوپڕ دەکات کە لە ناکاو ئەم خەمۆکیو بێتاقەتیە دێتو دەڕوات. زۆر شت هەیە کە دەبێتە هۆی ئەم دڵەڕاوکێو خەمۆکییە، بۆ نموونە وەک ئەوەی کە دایکان قەلەقی منداڵەکەن ئاخۆ کەم ئەندام نەبێت؟، ئاخۆ منداڵەکەم ببینم هیچم لێنەیەت بەسەر منداڵەکەوە؟، ئەی چۆن بەخێوەی بکەم؟ هتد.. ئەم پرسیارانە ئاسایین کە لە لای دایکان دروست ئەبن پێش منداڵ بوون بە تایبەت لەم هەفتەیە بەدواوە، لەبەرئەوە زۆر گرنگە کە باوکان خەمخۆری خۆیان و گوێڕایەڵی خۆیان بۆ خێزانەکانیان هەم لەڕێی دەمەوە واتە پێوتنەوە و هەم بە کردار دەووپات بکەنەوەو بەئەنجامی بگەیەنن و پشتگیریو ڕێنماییان بکەن کە سەردانی ذەرونناسی تایبەت بکەن چونکە زۆر لەم دایکانە دوای لەدایکبونی کۆرپەکە لەپاش ئەوەی کە ئەم خەمۆکی و دڵەڕاوکێیە کۆتایی پێدێت دیسان توشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ئەبنەوە کە دوایی باسیان لێ ئەکەین.
مانگی حەوت
هەفتەی سی
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە درێژیەکەی گەیستۆتە 39 سم و لەم قۆناغە بەدواوە ئیتر کۆرپەکە لەکێشدا زیاد دەکات و لەباری درێژیدا زۆر زیاد ناکات. سیەکانی و سیستمی تواندندنەوەی خواردن لە ناو کۆرپەکادا زۆر باش گەشەیان کردووە. ئاوی ناو منداڵ دان دەگاتە دەوروبەری 1 لیتر ئاو و بەرە بەرە لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکەدا کەم دەبیتەوە لەبەر یێ جێگەبوون. لەم قۆناغەدا دایکان هەست بە هەناسە تونگی دەکەن لەبەر ئەوەی کە کۆرپەکە فشار ئەخاتە سەر ناوپەنچک و کە ئەمەش دەبێتە هۆی قۆرسی هەناسەدان. دەوروبەری هەفتەی 34 کە لە باری ئاساییدا کۆرپەکە سەری بەرەو خوار دێت کە ئەمەش هەم کرداری هەناسەدان و هەم نان خواردنیان ئاسان دەکات.
هەفتەی سیو یەک
لەم هەفتەیەدا کێشی کۆرپەکە دەگاتە دەوروبەری 1.5 کیلۆ و درێژییەکەشی خۆی دەدات لە 41 سم. لەم قۆناغەدا قۆڵ و قاچ زیاترخڕدەبنەوە و لەبەر زیاد بوونی چەوری ژێر پێست کە کار ئاسنی بۆ ئەم گەشە کردنە ئەکات. لەم هەفتەیەدا زیاتر دەردەکەوێت کە لەشی کۆرپەکە وەک دەستو قاچو پێی لەگەڵ قیاسی کەلە سەریدا وەک یەکن، چونکە لەسەرەتاوە زیاتر کەلە سەر گەشە دەکات. زۆر لە دایکان وا هەستدەکەن کە منداڵەکەیان کەمتر دەجولێ لە سکیاندا لەبەر ئەم هۆیە زوو زوو سەردانی پزیشک دەکەن بۆ کۆنترۆڵ، بەڵام شتێکی سروشتیە چونکە جێگەی کۆرپەکە لەم قۆناغەدا بچکۆلە بۆتەوەو ناتوانێ وەک جاران جوڵە جوڵ بکات بە ئارەزووی خۆی. دەبێت دایکان بزانن کە هەرچەندە هەفتەی سیویەکە بەڵام هێشتا کۆرپەکە ماویەتی زیاتر گەشە بکات لەیەنی کەم ٩٠٠گم تری ماوە تا تەواو کامڵ بێت و بەرگەی دنیای دەرەوەی ناو سکی دایک بگریت. ئۆرگانەکان (ئەندامەکانی ناوەوەی لەش) و گورجەیلەکانی هێشتا ماویانە بەتەواو گەشە بکەن، هەرچەندە کۆرپەکە دەتوانێت میزبکات.
هەفتەی سیو دوو
کێشی کۆرپەکە گەیشتۆتە دەوروبەری 1 کیلۆو 700 گرام. سییەکانی تەواو گەشەیان نەکردووە هەتا ڕۆژی لەدایک بوون، بەڵام تەمرینی تەواو دەکەن لەڕێگەی هەڵمژینی ئاوی ناو منداڵدانەوە. لەهەفتەی 32 ەوە زیاتر کۆرپەکە شانسی ئەوەی هەیە کە بەردەوامبێت لەژیاندا گەر زووتر لە دایک ببێت. زۆر لە کۆرپەکان ساتێک لە دایک دەبن قژیان زۆر پێوەیە، بەڵام ئەمە بەڵگەی ئەوە نیە کە ئەم منداڵە لەداهاتوشدا هەر قژی زۆر دەبێت. لەم قۆناغەدا گەر کۆرپەکە کوڕ بێت ئەواهەردوو هێلکە گونەکانی دێن بەرەو تورەکەی گون، زۆر جار ڕوو دەدات کە یەکێک لە هێلکەکان نایەنە خوارەوە بۆناو تورەکەکە تا دوایی لە دایک بوون، لە سێ بەش دوو بەش لەم حاڵەتانەدا ڕوودەدات کە ئەم هێلکەیە دوادەکەوێت تا سالێک دوای لەدایک بوون. گەر هەر نەیەتەدەرەوە دەبێت پەنا ببرێتە بەر نەشتەرگەری بەرلەوەی کە هیلکەکە بپوکێتەوە.
هەفتەی سیو سێ
لەم هەفتەیەدا کێشی کۆرپەکە گەیشتۆتە دەوروبەری 2 کیلۆ و درێژیەکەشی 44 سم، لەم هەفتەیەوە کۆرپەکە زۆر خۆی بەرزوو نزم دەکات و سەر دەکێشیت بە دەمی منداڵداندا تا گەورەی بکات بەتایبەتی لەو دایکانەی کە یەکەم جارە منداڵیان ببێت ئەمە زۆر ڕوودەدات و دایکان توشی ئازاری کوتوپڕو ناوەخت دەکەن. هەندێک کۆرپە هەن کە بەبێ هیچ هۆیەک سەریان دەبەنەوە سەرەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە دەبیێت بە نەشتەرگەری بێتە دنیاوە.
کەلە سەری منداڵەکە هێشتا هەر نەرمە ئەمەش لەبەر ئەوەی کە کەلە سەری مرۆڤ لەچاو دەمی منداڵداندا زۆر گەورەترە لەبەر ئەوە لەکاتی مندالداندا پەستان دەخرێتە سەر کەلە سەری کۆرپەکە بۆ زیاتر ئاسان بونی لەدایک بوون، بەڵام ئێسقانەکانی تری لەشی تەواو ڕەق و پتەو بوون. ئەگەر دایک منداڵی یەکەمی بێت ئەوا لەم هەفتەیەدا لە سەدا 50 ی دایکان منداڵەکانیان سەریان بەرەو خوارەوە دێنن واتە بەرەو دەمی منداڵدان یان قوڕگی منداڵدان، بەڵام بە نسبەت دایکێک کە منداڵی دووەم یان زیاتری بیت ئەوا ئەم پروسەیە لە هەفتەی کۆتایدا ڕوودەدات!
مانگی هەشت
هەفتەی سیوچوار
لەم هەفتەیەدا کۆرپەکە کێشی دەگاتە 2 کیلۆو 200 گم، درێژییەکەشی 45 سم. کۆرپەکە بەردەوام لەشی چەوری ژێر پیست کۆدەکاتەوە تاکو بتوانێت پارێزگاری لە پلەی گەرمی ناو لەشی کۆرپەکە بکات کاتێک دێتە دنیای دەرەوە.
هەفتەی سیوپێنج
لەم هەفتەیەدا کێشی کۆرپەکە لە دەوروبەری 2.4 و درێژیەکەی لە دەوروبەری 46 سم. لەبەر ئەوەی کە منداڵ دانی دایک سات بە سات ئەکشێو گەورەتر ئەبێت ڕووناکی بە ئاسنتر بە ناو منداڵداندا تیپەڕ ئەبیت و کۆرپەکە فێری شەو و ڕۆژ دەکات. لەم هەفتەیەدا هەستیاری بیستنیان بە جوانی گەشەیان کردووە، لێکۆڵینەوە دەریخستووە کە دایکان ئەتوانن کە لەگەڵ کۆرپەکانیان ئاخافتن بکەن بە زمانی منداڵانە لەم هەفتەیەدا لەبەرئەوەی کە کۆرپەکە هەستیاری بیستنی باش گەشەی کردووە. زۆر لە دایکان ئەترسن و توشی دڵەڕاوکێ ئەبن لەوەی کە منداڵەکانیان زووتر لە وەختی خۆیان لە دایک ببن، بەڵام زۆر گرنگە کە دایکان بزانن کە لە سەدا 99 ی ئەو منداڵانە زۆر بە جوانی بەرگەی ژیانی دەرەوە دەگرن و هیچ ترسیان لە سەر نیە، چونکە جیهازی عەصەبی ناوەندی central nervsystem کە بەردەوام لە گەشە کردندایە باش گەشەی کردووە و ئەوەی جێگەی بایەخە لەم ساتەدا ئەوەیە کە کۆرپەکە سیەکانی و سیستمی هەناسەدانی زۆر باش گەشەی کردووە کە لەبەرئەوە ترسی لەسەر نیە گەر بێتو لەم هەفتەیە دا لە دایک بێت.
هەفتەی سیو شەش
لەم هەفتەیەدا کۆرپەکە کێشی دەگاتە 2.7 گم و درێژییەکەشی دەگاتە دەوروبەری 47 سم. لەم هەفتەیەدا دایکان هەست دەکەن کە کۆرپەکە پەستان دەخاتە سەر بەشی خوارەوەی سکیان لەبەر ئەوە لەم هەفتەیەدا سییەکان و گەددەی دایکان جیگەیان فراوانتر دەبێت و بە ئاسانتر کارەکانی خۆیان دەکەن، لەبەر ئەوە هەناسەدانیان ئاسان تر دەبێت و دەتوانن باشتریش نان بخۆن. بەڵام ڕۆیستن بە پێ زۆر ئازاری دایکان دەدات لەم قۆناغەدا و زۆر جار دایکان وا هەست دەکەن کە کۆرپەکە خەریکە دێتە دەرێو دەکەوێتە خوارەوە. لەهەمان کاتدا چونکە زۆر پەستان دەخاتە سەر میزەڵدان زوو زوو چونە سەر توالێت پێویست دەبێت.
لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە کە کۆرپەکە تەواو گەشەی کردووە دایکانیش لەشیان حازرە بۆ لەدایک بوونێکی کوتوپڕ یاخود ژانێکی کوتوپڕ.
هەفتەی سیو حەوت
لەم هەفتەیەدا چاوەڕوان دەکرێت کێشی کۆرپەکە گەیشتبێتە دەوروبەری 2.8 کیلۆو درێژیەکەشی گەیشتبیتە 49 سم. کۆرپەکە قژی زۆر بووە بەڕادەی 3 سم. زۆرجار دایکو باوکان توشی سەرسوڕمان دەبن ساتێک کە کۆرپەکەیان لە دایک دەبێت ڕەنگی قژی لە ڕەنگی قژی هیچیان ناچیت. زۆر دایکو باوک هەیە کە خۆیان ڕەنگی قژیان ڕەشە و بەڵام منداڵەکەیان کە لەدایک دەبێت قژەکەی سپییە یان سورە یان کاڵە بەهەمان شێوە ئەو دایکو باوکانەی کە خۆیان قژیان کاڵ و سورە کۆرپەکەیان قژی ڕەش دەردەچێت. مەبەستمان لێرەدا لەوەیە کە شەرت نیە کۆرپەکە ڕەنگی قژی لە دایک یان باوکی بچێت.
هەفتەی سیو هەشت
تا ئێستا کۆرپەکە هەموو ئۆرگانەکانی لەشی تەواو دروست بون و ئامادەن بۆ کاردن لە ژیاندا. ئەوەی کە زۆر کات دەخایەنێ و دەتوانم بڵێم کە زۆر گرنگە گەشەی سییەکانە کە تا نزیک هاتنە دەرەوەی کۆرپەکە و تەنانەت تا چەند کاتژمێرێکیش دوای لە دایک بونی کۆرپەکە تەواو سیستەمی هەناسەدان ناکەوێتە گەڕ. لەبەر ئەم هۆیە مامانەکان لە کاتی منداڵ بووندا (هەڵبەت باس لە ویلادە دەکەین نەک مامان لە ماڵەوە) بەبێ ئەوەی کە دایک هەستی پێبکات هەناسەدانی منداڵەکە ئەپشکنێ لەڕێگەی پێوانی لێدانی دڵی کۆرپەکە، هەناسەدانی، توندو خاوی ماسولکەکانی، ڕێفلێکسەکان واتە وەڵام دانەوەی لەش، و ڕەنگی پێستی کۆرپەکەوە. جيگەی سەرنجە کە ناتوانرێت بزانرێت کە منداڵەکە ڕەنگی چاوی چ ڕەنگ دەبێت لەداهاتوودا چونکە ڕەنگی چاوی کۆرپەکە بە ڕوناکی دەرەوەی منداڵ دان دەگۆڕدرێ و چەند هەفتەیەک دەخایەنێ تا ڕەنگی چاوی سابت دەبێت.
مانگی نۆ
لەم قۆناغەدا کە زۆربەی منداڵان دێنە دنیاوە، کێشێ زۆربەیان 3.5 کیلۆیە و درێژیەکەشیان لەدەوروبەری 50 سم دایە، بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر ئاساییە کە کۆرپەکە کیشی لە بەینی 2.5 تا 4 کیلۆ بێت. وەک ڕێنماییەک بۆ دایکان مەرجنیە یاخود ئەتوانین بڵێین کە لە سەدا 5 ی ئەو کاتەی کە دانراوە بۆ لەدایکبونی کۆرپەکە ڕاست دەربچێت، کە ئەمەش ڕادەیەکی زۆر کەمە بۆ متمانە پێکردن بۆ ئەو کاتەی کە بۆی دانراوە بۆ منداڵ بوون، لەو ساتەی کە بۆی دانراوە دەتوانێ تا دوو هەفتەی دیکەش درەنگ بکەوێت. ژانی دایک کەس نازانێت کەی دەست پێدەکات. زۆر فاکتەر کاریگەری هەیە، بۆ نموونە لە کاتیکدا کە دنیا تاریکە و بێدەنگە ژانەکان زیاتر دەبن، باری دەروونی دایک بە دەرەجەی یەکم و دەوروبەری واتە باری دەروونی ئەو ژینگەیەی کەدایک لێی دەژی بە تایبەت باوکەکە بەڵام لە کۆمەڵگاکانی ئێمەدا خێزانەکانیش هەروەها کارای دەکەنە سەر باری دەروونی دایکەکە و تا چەند ئەم چوار دەورە جێگەی متمانەن بۆ ئەم دایکە.
Teratologyهەندێ کۆرپە هەن کە بەداخەوە ساتێک لەدایک دەبن دەبینن تەواو نین و کەمووکوڕییان هەیە. تێراتۆلۆجیی Teratology زانستێکە کە لێکۆڵینەوە دەکات لەم بارەیەوە و دەگەڕێت بەدوای هۆکارەکاندا وەک هۆکاری ویراسی و ژینگەییەکاندا Environment و ڕیگەی چارەسەر بۆ ئەم مەبەستە دەدۆزێتەوە. دەریان خستووە کە ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی بریندار بوونی کۆرپەکە لە سەدا 75 ی پریندارییەکان کە دوایی دەبنە هۆی نوقسانی کۆرپەکە لە سێ مانگی یەکەمی سکەکەدا ڕوودەدات کە زۆری ئۆرگانەکانوو لەشی کۆرپەکە وەک قۆڵو، شکڵی دەموو چاوو، پەنجەکانو، گوێچکەو هەتا دوایی، دروست دەبن. بۆ نموونە گەر دایکەکە لە چەند هەفتەی یەکەمی سکەکەوە توشی نەخۆشی ببێت کە هۆکەی ڤایرۆس بێت وەک سورێژە ئەوا دەرکەوتووە کە کۆرپەکە ساتێک لەدایک دەبیت هەندێک کەڕن واتە هەستیاری بیستنیان یان بیناییان کار ناکات، کێشەی دڵیان هەیە یان خەلەل لە سیستمی بەرگری لەشیاندا دروست بووە.
جگەرە کێشان بەهەمان شێوە زۆر کاریگەری هەیە، هەر نەفەسێک لە جگەرە ڕادەی ئۆکسجین لەناو خوێنی دایکدا کەم دەکاتەوەو لەبری ئۆکسجین ماددە ژەهرییەکان زیاد دەبن کە یەکسەر دەچێت بۆ کۆرپەکە، کەئەمەش لەداهاتودا دەبێتە هۆی کەمی کێشی کۆرپەکە و کورتی باڵایان بە ڕێژەییەکی دیار. هەندێ کارایی تر ئەوەییە کە دایکان کۆرپەکەییان بە مردووی لەدایک دەبن لەبەر کەمی ئۆکسجینو زۆری ماددە ژەهراوەییەکانی جگەرە. نەخۆشی ڕەبۆ زۆر زیاترە لەو کۆرپانەی کە دایکەکانیان جگەرەیان کێشاوە لە کاتی سکە کەیاندا. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە هەرچەندە دایکان خۆیان جگەرەکە نەیکێشن بەڵام لە ژوورەکەدا دوکەڵی جگەرە هەبێت ئەوە کاریگەری خۆی هەر دەبێت. دەتوانین بڵیین کە لە ژوورێکدا گەر جگەرە کێشێکمان هەبێت ئەوا لە هەر 10 جگەرەیەک کە کە کەسی جگەرەکێش دەیکێشێ وەک ئەوە وایە ئەوەی تر کە نایکێشێ (گەر دایکەکە بێت لەم حاڵەتەدا) 1 جگەرەی کێشابێت. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە بۆ دایکان کە بتوانن خۆییان لەم ژینگانە بپاریزن وبەهەمان شێوەش خەڵکانی چواردەری ڕێز لەم کارە بگرن. زۆر گرنگە بزانین هەموو گیان لەبەرێک ئەوەی کە ڕۆحی تێداییەو دەژی لە چەندەها خانە پێک هاتووە. ئەم خانانە پە ئۆکسجین و جەندەها سەرچاوەی تر دەژین کە وزەیی لێ وەردەگرن، بەرادەی یەکەم ئۆکسجین. خانەکان بە ئەمری جیناتەکان هەڵدستن بە دروست کردنی هەموو ئەندامەکانی ناوەوەو دەرەوەی لەشی گیان لەبەرەکە، مرۆڤەکە، گەر ئەم خانانە ناتەواو بن ئەوا ئەو ئەندامەی کە دروستیشی دەکەن بە هەمان شێوە ناتەواو دەبن. هەروەک چۆن کارگەیەکی ئۆتۆمبیل دروست کردن بۆی ئۆتۆمبیلێکی باش دروست بکات پێوستی بە مەعدەنی باشە بۆی لە دروستکردنی پارچەکانی ئۆتۆمبیلەکەدا بەکاری بهێنێت.
ماددەییەکی تر کە زۆر ترسناکە کە بخورێتەوە ئەویش مەددەی ئەلکهولە Fetal alkohol syndrom FAS. ئەم ماددەیە کارای ئەکاتە سەر گەشەکردنی کۆرپەکە، برینداری ناو مێشکی کۆرپەکە، گەشەکردنی زیرەکی زۆر کەم دەبیت. دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆرپەکە سەرێکی بچکۆلەی بۆ دروست دەبێت و لۆتێکی پان و چاوەکانی دوربن لە یەکەوە.
ناوی هەندێ دەرمان و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆرپەکە:
دەرمان کاریگەری
دەرمانی ئازار بەکارهینانی بە رادەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لەبارچوون، نوقسانی لە هەستیاری بیستن
و کیشەی هاناسە دان.
هەندیک دەرمان خەون نوقسانی لە کۆرپەکە و کێشەی هەناسەدان.
دەرمانی Antiepileptic نوقسانی لەشی کۆرپەکە
بۆ فێ بەکاردیت
هێرۆیین دەبیتە هۆی خەلەل لە گەشەی منداڵەکەدا، لەدایک بوونی بەر لە وەخت، مردنی منداڵەکە بەساوایی.
توشبوون بە ڤایرۆس
Aids نوقسانی لەشی کۆرپەکە
Cytomegalovirous CMV جۆرە ڤایرۆسێکە دەبێتە هۆی بریندارکردنی هاستیاری بیستن، کەلە سەرێکی نائاسایی
خەلەل لە گەشەی مێشکدا و خەلەل لەگەشە کردنی بەگشتی
سورێژە خەلەل لە گەشەکردن،Autism ، نوقسانی لە بیننای و بیستن و کێشەی دڵ.
فاکتەری تر
تەمەن ئافرەتان لە تەمەنی هەرزەکارییدا و لە تەمەنی سەرو 35 ساڵەوە دەبێتە هۆی کێشی
کەمی کۆرپەکەی لە چاوکۆرپەی ئافرەتان لە تەمەنی 20 بۆ 35. ئەگەری دروستبونی
کۆرپەیەکی مەغۆلی Downs syndrom زۆر زیاترە لەی ئافراتانێک کە تەمەنیان
لە 35 بەرەو سەرترە.
نەخۆشی شەکرە بریناری لە دروست بونی کۆرپەکە، کێشەی دڵ.
خۆشەویستان ئەم بەشە کۆتای پێهاتو کۆرپەکە هاتە دنیاوە، دنیایەکی پڕلەمەرج و یاسا زۆر دوور لە ڕۆح و بونییەتی مرۆڤەوە. دنیایەک پڕلەکێشە چەرمەسەری، لەهەمانکاتدا دنیایەک پڕ لە خۆشی و شتی جوان. لەباسەکانی داهاتودا دێمە سەر باسی پەروەردەکردنی ئەم کۆرپەیە. گرنگیو بایەخپێدانی منداڵە ساواکە لەلایەن دایکەکەوەو گوێڕیەڵی باوک و دایکەکە بۆ سیگناڵی (خواستی) کۆرپەکە و گاریگەری ئەمانە لەسەر باری دەروونی و فۆرمی تەبیعەتی داهاتوی کۆرپەکە.
Miran.psychologist@hotmail.com ●
حوزهیران 5, 2011

دوا سەرنجەکان: